ترەمپ: بۆ گەلی ئێران ئازادی لە رێگایە
2026-02-28 12:59:08
درەو:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر شارەكانی ئێران دەستیپێكردو لە كاردانەوەشدا ئێران بە موشەك بنكەكانی ئەمریكای لە بەخرەین و كوەیت و قەتەر كردە ئامانج
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە وتارێكدا:
🔹كەمێك لەمەوبەر هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان کرد دژی ئێران.
🔹ئامانجمان بەرگریكردنە لە گەلی ئەمریكا.
🔹ماوەی 47 ساڵ دەیانوت مردن بۆ ئەمریكا و هێرشیان كردە سەر چەندین ئامانجی ئەمریكا.
🔹لە عێراق چەندین سەربازی ئەمریكیان كەمئەندام كرد، ئەمانە تیرۆرستی راستەقینەن.
🔹چەندین گروپی تیرۆرستی مەشقپێكراویان هەیە كە دەستیان بەخوێنی ئەمریكیەكان سوورە.
🔹ئێران پاڵپشتی ژمارە یەكی تیرۆرە لە جیهانەو چەندين هاوڵاتی خۆی كوشتووە.
🔹ئێران خەریکی پەرەپێدانی مووشەکی دوور مەودایە کە مەترسی لەسەر ئەمریکا و وڵاتانی دیکە دروست دەکات.
🔹ئێران هەموو دەرفەتێكی رەتكردەوە بۆ وازهێنان لە چەكی ئەتۆمی و ئێمەش چیتر توانای دانبەخۆگرتنمان نەما.
🔹سوپای ئەمریكا لە هێرشێكی درێژخانەیەندا هێرش دەكاتە سەر ئێران و موشەكەكانیان لەناودەبەین و دەیانڕوخێین.
🔹بۆ هەموو ئەندامانی سوپای ئێران دەبێت چەكەكانتان دابنێن و ژیانتان دەپارێزین، بەپێچەوانەوە لەناوتان دەبەین.
🔹بۆ گەلی ئێران ئازادی لە رێگایە و دەستدەگرین بەسەر حكومەتی ئێراندایەو دواتر رادەستی گەلی ئێرانی دەكەین.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەوتەیەكدا:
🔹دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران رادەگەیەنین.
🔹بە گەلی ئێران دەڵێم ئەمە چانسی ئێوەیە بۆ ئازادی.
🔹هەرکەسێک چەک دابنێت، تەنانەت ئەگەر بەشێکیش بێت لە رژێم، پارێزبەندی پێدەدرێت.
🔹ملیۆنان ئێرانی رژانە سەر شەقامەکان، ئێستاش دەرفەتیان پێدراوە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.
🔹ئەم ئۆپەراسیۆنە زۆر بەهێزترە لە ئۆپەراسیۆنی پێشوومان.
🔹رژێمی ئێران چەکی ئەتۆمی لە ژێر زەویدا شاردۆتەوە و دەبێ لە ئێستادا رابگیرێت.
🔹سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا دەکەین بۆ پاڵپشتی و سەرکردایەتییەکەی.
🔹ئێران هەڕەشەیەکی وجودی و رژێمێکی تیرۆریستییە.
🔹نابێت ڕێگە بە ئێران بدرێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
🔹ئۆپراسیۆنی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەو هەلومەرجە دەخوڵقێنێت کە گەلی ئێران بتوانێت بڕیار لە چارەنوسی خۆی بکات.
🔹رژێمی ئێران نابێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.
🔹هەموو ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی مەترسی هەڵدەگرێت، بەڵام مەترسی ئەنجامنەدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە زیاترە.
🔹ئیسرائیل و ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە وجودییەی کە لە لایەن رژێمی ئێرانەوە دروست بووە دەست پێکردووە.
