داهاتی نەوتی كوردستان لە سێ مانگدا 1 ملیار و 215 ملیۆن دۆلار بووە
2026-01-05 14:39:20
(درەو):
ئامانج رەحیم- سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
هەرێمی کوردستان لە بەرواری 27-9-2025 تاوەکو 31-12-2025 بڕی 19 ملیۆن و 594 هەزار و 871 بەرمیلی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە، بە تێکڕای 218 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە سێ مانگی کۆتایی 2025 بریتی بوو لە 62$، لەسەر ئەم بنەمایە، کۆی گشتی داهاتی ئەو نەوتەی لە سێ مانگی کۆتایی دراوە بە سۆمۆ دەکاتە بڕی 1 ملیار و 215 ملیۆن دۆلار.

بابهتی پهیوهندیدار
