Draw Media

داهات و خەرجی هەرێم دوای ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ بەغداد

داهات و خەرجی هەرێم دوای ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ بەغداد

2025-07-25 03:22:34


شیكاری: درەو 

# بە گەڕانەوە بۆ داتا فەرمییەکانی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق لە ماوەی ڕابردوودا؛
🔻 حکومەتی هەرێم مانگانە لە چوار سەرچاوەوە نزیکەی (ترلیۆنێک و 383 ملیار) دیناری دەست دەکەوێت، بەجۆرێک؛
🔹 نزیکەی (975 ملیار) دینار پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق بۆ موچە.
🔹 بڕی (290 ملیار) دینار داهاتی ناوخۆ کە لە (باج، ڕەسم و گومرگ)ەوە سەرچاوە دەگرێت.
🔹 بڕی (99 ملیار) دیناری داهاتی (ملیۆنێک و 500 هەزار) بەرمیل نەوت، واتا (50 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ئەگەر هەر بەرمیلێک بە (50 دۆلار) بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان بفرۆشرێت.
🔹  بڕی (20 ملیار) دیناری هاریکاری هاوپەیمانان بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
🔻 حکومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە (ترلیۆنێک و 320 ملیار و 658 ملیۆن) دیناردەبێت بۆ پڕکردنەوەی خەرجی و پێداویستییەکانی، بەجۆرێک؛
🔹 نزیکەی (975 ملیار) دینار خەرجی موچە.
🔹 بڕی (120 ملیار) دینار بۆ  ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بە حکومەتی عێراق.
🔹  بڕی (20 ملیار) دیناری هاریکاری هاوپەیمانان بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
🔹 بڕی (31 ملیار و 680 ملیۆن) دینار بۆ خەرجی کۆمپانیاکانی نەوت (واتا (16 دۆلار)  بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت).
🔹 بڕی (2 ملیار و 165 ملیۆن) دینار بۆ تێچووی کڕینەوەی وزەی کارەبا لە وێستگەکانی کەرتی تایبەت.
🔹 بڕی (110 ملیار) دیناری خەرجی بەگەڕخستی وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی هەرێم.
🔹 بڕی (62 ملیار) دیناری خەرجی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان.
🔻 کەواتە حکومەتی هەرێم مانگانە بەڕێژەی (5%) و بڕی (63 ملیار و 155 ملیۆن) دینار داهاتی زیاتر دەبێت لە خەرجییەکانی.

 

داهات و خەرجی هەرێم داوای ڕێککەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پاڵپشت بەو ئامارو داتا فەرمییەکانی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق لە ماوەی ڕابردوودا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی خەرجی و پێداویستییەکانی بە تێکڕی مانگانە پێویستی بە بڕی (ترلیۆنێک و 320 ملیار و 658 ملیۆن) دینار هەیە بۆ؛
1.    بڕی (974 ملیار و 813 ملیۆن)  دینار خەرجی موچەی موچەخۆران، وەک ئەوەی لە لیستی موچەی مانگی ئایاری (2025)دا هاتووە.
2.    بەپێی دواین ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق پێویستە مانگانە بڕی (120 ملیار) دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێم ڕادەستکردنی حکومەتی عێراق بکرێت.
3.    مانگانە بڕی (20 ملیار) دینار وەک مینحە دەدرێت بە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی هاریکاری هاوپەیمانانەوە دەستی دەکەوێت.
4.    وەک لە ڕێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراقدا هاتووە، حکومەتی هەرێم ڕۆژانە بڕی (50) هەزار بەرمیل نەوت دەدات بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان، تێچووی بەرهەمهێنانەکەشی لە ئەستۆ دەگرێت، کە بڕی (31 ملیار و 680 ملیۆن) دینارە بۆ بڕی (ملیۆنێک و 500 هەزار) بەرمیل نەوت لە تەواوی مانگەکەدا و تێچووی هەر بەرمیلێک بە (16 دۆلار) خەمڵێندراوە، وەک ئەوەی لە ڕێککەوتنەکاندا هاتووە، هەر دۆلارێکیش بە (هەزار 320) دینار هەژمارکراوە بە نرخی بانکی ناوەندی.
5.    حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە بڕی (2 ملیار و 165 ملیۆن) دینار هەیە بۆ تێچووی کڕینەوەی وزەی کارەبا لە وێستگەکانی کەرتی تایبەت، ئەم پاڵپشتە بە بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم لە ماوەی ڕابردوودا کە وێنەیەکی هاوپێچە.
6.    حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە بڕی (110 ملیار) دیناری خەرجی بەگەڕخستی وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی هەرێم. پاڵپشت بە بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم لە ماوەی ڕابردوودا کە وێنەیەکی هاوپێچە.
7.    حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە بڕی (62 ملیار) دیناری خەرجی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان. پاڵپشت بە بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم لە ماوەی ڕابردوودا کە وێنەیەکی هاوپێچە.

داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەر پاڵپشت بەو ئامارو داتا فەرمییەکانی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق لە ماوەی ڕابردوودا، حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی داهاتەکانی بەم شێوازەی ئێستا هەیە مانگانە بریتییە لە (ترلیۆنێک و 383 ملیار و 813 ملیۆن) دینارە، بە جۆرێک؛
1.    بڕی (974 ملیار 813 ملیۆن) دینار پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق بۆ موچە، وەک ئەوەی لە مانگی ئایاری (2025) حکومەتی هەرێمی پێ تەمویل کراوە.
2.    بەپێی ڕاپۆرتەکانی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم بە تێکڕا لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ سەروو (290 ملیار) دینار داهاتی ناوخۆ بووە کە لە (باج، ڕەسم و گومرگ)ەوە سەرچاوە دەگرێت. (وێنەیەکی خشتەی لیژنە هاوبەشەکە هاوپێچە)
3.    بڕی (99 ملیار) دینار داهاتی (ملیۆنێک و 500 هەزار) بەرمیل نەوت دەبێت، واتا (50 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ئەگەر هەر بەرمیلێک بە (50 دۆلار) بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان بفرۆشرێت.
4.    بڕی (20 ملیار) دیناری هاریکاری هاوپەیمانان بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکێکی دیکەیە لە سەرچاوەکانی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەم پێیەبێت دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان، حکومەتی هەرێم لە کۆی ئەو داهاتەی دەستی دەکەوێت بڕی (63 ملیار و 155 ملیۆن) دیناری بە ڕێژەی (5%) زیاترە لە خەرجییەکانی، وەک لە خشتەو چارتەکەی خوارەوە ڕوونکراوەتەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand