سلێمانی: ژمارەیەك بەرپرسی باڵای نەوەی نوێ دەستگیركران
2022-08-05 14:07:05
درەو:
هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی ژمارەیەك چالاك و ئەندامی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێیان دەستگیركردووە، بە بەهانەی ئەوەی ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندان دەكەن، كە لەلایەن جوڵانەوەی نەوەی نوێوە رێكخراوەو بڕیارە لەسەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت.
دەستگیركراوانی نەوەی نوێ:
? هیمداد شاهین وتەبێژی نەوەی نوێ، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ
? فاروق غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ
? تەها ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ
? یەعقوب كاكل ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ
? ئازاد كەریم ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێ
? ژمارەیەك خۆپەخشی نەوەی نوێ
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئەو چالاكانەی نەوەی نوێ لەماڵەكانی خۆیان گیراون و هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەسەر مۆبایل و كۆمپیوتەرەكانیاندا گرتووە.
یەكێك لەو چالاكە سیاسیانەی كە دەستگیركراوە برای كەژاڵ ئەحمەدی شاعیرە، كەژاڵ باس لەوە دەكات كە چوونەتە سەر ماڵیان و لەبەردەم دایك و كەسوكاریدا براكەیان دەستگیركردووە تەنانەت مۆبایلەكەی ئەویش (كەژاڵ)یشیان بردووە..
تا ئێستا جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە فەرمی لە راگەیاندنەكانیەوە هیچ هەواڵ و لێدوانێكی لەسەر دەستگیركردنی ئەندامان و رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان رانەگەیاندووە بە بەهانەی ئەوەی كە ترس لەناو خەڵكیدا بڵاونەكرێـتەوە بۆ خۆپیشاندانەكانی رۆژی شەممە.
