درەو: بڕیارە لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیدا، كۆتایی بە هاوسەرۆكایەتی بهێندرێت و سەرۆك بۆ یەكێتی جێگیر بكرێت، شوێنی ژماریەك ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی پڕدەكرێـتەوەو ژماریەك ئەندامی مەكتەبی سیاسیش زیاد دەكرێت. ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە سەرۆكایەتی فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی و بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆدەبێتەوە، دوێنێ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوەوەو لە كۆبونەوەكەدا ئەجێندای كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دیاریكرا. • بڕیارە لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا ئەو پێشنیاز و راسپاردانەی كە لە دیداری یەكێتیدا ئامادەكران، ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەنگی لەسەر بدات و پەسەندی بكات بۆ جێبەجێكردن. • ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی گۆڕانكارییەكانی دوای 8ی تەمووز پەسەن دەكات بەتایبەتیش گۆڕانكاری لە مەكتەبی سیاسی و كارگێرانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی. • لە كۆبونەوەكەدا كۆتایی بە سیستەمی هاوسەرۆكایەتی لەناو یەكێتیدا دەهێنێت، كە لە رۆژی 18ی شوباتی 2020 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەنگی لەسەرداو هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆكی یەكێتی هەڵبژێدران، بەڵام لە دوای ساڵێك و بەهۆی رووداوەكانی 8ی تەموزەوە بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی دوورخستەوەو لە دیداری یەكێتیدا كە لە 28ی ئایاری رابردوو بەرێوەچوو بافڵ تاڵەبانی وەك سەرۆكی یەكێتی ناسیندراو بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی وەك سەرۆكی یەكێتی پەسەند بكات. • ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی شوێنی ئەندامە دووخراوەكانی پڕدەكاتەوە، كە لە رۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2021 بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی لاهور شێخ جەنگی سێ ئەندامی سەركردایەتی ( ئاڵا تاڵەبانی، شادمان مەلا حەسەن، ژینۆ محەمەد)ی لە ریزەكانی یەكێتی دوورخستەوە، بڕیارە ئەمڕۆ شوێنەكەیان پڕبكرێتەوە. • بڕٍیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەو ئەندامانەی مەكتەبی سیاسی كە لەدوای 8ی تەمووزی 2021 ەوە دانراون جێگیر بكات و ژمارەیەكی تری ئەندامی مەكتەبی سیاسی زیاد بكات، كە باس لەوە دەكرێت مەكتەبی سیاسی لە 17 ئەندامەوە بۆ 32 ئەندام زیادبكرێت.
درەو: تا ئێستا موچەی ئەم مانگە نەچووەتە سەر ژمارە بانكی پەرلەمانتارانی عێراق، ماوەی (5) رۆژ موچەكەیان دواكەوتووە، كە مانگانە (24 ملیۆن و 200 هەزار) دینار دەچێتە سەر ژمارەی بانكی هەر پەرلەمانتارێك. سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بە (درەو)ی راگەیاند: پێشتر رۆژی 22ی هەموو مانگێك موچە دەچووە سەر ئەژماری بانكی پەرلەمانتاران، بەڵام موچەی ئەم مانگەیان دواكەوتووە، تا ئێستا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق واژووی لەسەر خەرجكردنی موچەكەیان نەداوە. ئەو سەرچاوەیە بە (درەو)ی راگەیاند موچەی پەرلەمانتاران بەم شێوەیەیە: 🔹 (5 ملیۆن و 200 هەزار) دیناری موچەی بنەڕەتی 🔹 (3 ملیۆن) دینار) دەرماڵەی میوانداری 🔹 (16 ملیۆن) دیناری (16) پاسەوان دەچێتە سەر ژمارە بانكی پەرلەمانتاران، بەشێكیان چەند پاسەوانێك بە پارەیەكی رەمزی دادەنێن. 🔹(2 ملیۆن) دینار كرێی خانو یان شوقە سەرەرای پاسپۆرتی دیپلۆماسی كە بۆ سەرجەم پەرلەمانتارانی عێراق و خێزانەكەیان كراوە. فەرهاد عەلادین سەرۆكی ئەنجومەنی راوێژكاریی عێراقییو توێژەر لەكاروباری عێراق: 🔹 پەرلەمانتارانی عێراق لە ماوەی (8) مانگی دەستبەكاربوونیدا تەنیا (2) یاساییان دەكردووە، بەڵام مانگانە (19 ملیار) دینار موچەو دەرماڵە خەرجی وەردەگرنو هیچ كارێك ناكەن، تێكڕای خەرجی ئەو ماوەیەی دەستبەكاربوون (133 ملیار) دینارە.
(درەو): لە سلێمانی (7) كەس دەستگیركراون كە بە قەبارەی زیاتر لە (200 ملیار) دینار مامەڵەیان بە چەكی بانكییەوە كردووە. بەهۆی سپیكردنەوەی چەكی بانكیی لە بازاڕەكاندا، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چەند رۆژێكە هەڵمەتی دەستگیركردنی مامەڵەكارانیان لەم كەیسەدا دەستپێكردووە. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، تائێستا (7) كەس لەسەر ئەم كەیسە دەستگیركراون، كە هەندێكیان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیو ئەوانی تریان فەرمانبەری بانكن. لەماوەی رابردوودا بەهۆی قەیرانی داراییەوە، حكومەت خەرجكردنی چەكی بانكیی بازرگانەكانو بەڵێندەرانی راگرت، ئەمە رێگەخۆشكەر بووە بۆ ئەوەی هەندێك كەسی مامەڵەكار لە بازاڕدا چەكی بانكیی بكڕنەوەو لەرێگەی دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ هەندێك لە فەرمانبەرانی بانكەكاندا ئەم چەكە بانكییانە ساغ بكەنەوە. لەم كەیسەدا ئەوانەی مامەڵەكاربوون بۆ نمونە چەكێكی بانكیی بەبەهای ملیارێك دیناریان كڕیوەتەوە بەمەرجی گەڕاندنەوەی نیوەی بەهای چەكەكە بۆ خاوەنی سەرەكی چەكەكە، لەمەدا سودیان لە مامەڵەو رێككەوتن لەگەڵ هەندێك لە فەرمانبەرانی بانكەكان وەرگرتووە. بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، قەبارەی ئەو بڕەپارەیەی چەكە بانكییەكان كە لەم كەیسەدا مامەڵەی پێوەكراوە دەگاتە بڕی زیاتر لە (200 ملیار) دینار. ئەم رێوشوێنانەی دەسەڵاتدارانی سلێمانی لەكاتێكدایە نەختینە لە بانكەكان كەمبوەتەوەو مانگانە لەكاتی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەراندا گرت دروست دەبێت.
راپۆرت: درەو مام جەلال گلەیی هەیە لەوەی پارتی گومرگی سەر (مۆز)ی لە سنورەكانی خۆی هەڵگرتووە، بارزانی ناردنی بەشە بودجەی سلێمانی بەستوەتەوە بە كاراكردنەوەی پەرلەمان دوای 31ی ئابو گومانی لە داهاتی گومرگەكانی سنوری یەكێتی هەیە، نەوشیروان مستەفا دەڵێ سەرۆكی حكومەتەكەی یەكێتی چاوەڕێ بووە بەپێی رێككەوتنی واشنتۆن پارتی مانگانە بڕی (10 ملیۆن) دیناری سویسری بۆ بنێرێت، بۆیە دەستیكردووە بە دامەزراندنی خەڵك بەڵام پارتی پارەكەی نەدەنارد، چیرۆكی قەیرانی دارایی سلێمانی نوێ نییە، 30 ساڵە بەردەوامە، (درەو) بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەكانی هەریەكە لە (جەلال تاڵەبانی)و (مەسعود بارزانی)و (نەوشیروان مستەفا) ریشەی گرفتی داهاتو خەرجی سلێمانی لەم راپۆرتەدا دەخاتەڕوو. دیسان كێشەی دارایی سلێمانی رۆژی 10ی ئەم مانگە كەسی یەكەمی حزبەكان بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر كۆبونەوە، ئەم كۆبونەوەیە بۆ ئەوە بوو بڕیار لەسەر وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بدەن، بەڵام كۆبونەوەكە تێكچوو، چونكە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ناڕەزایەتی لەبارەی دۆخی دارایی سلێمانی دەربڕی. كێشەی دارایی سلێمانیو كورتهێنانی داهاتەكانی بابەتێكی نوێ نییە، ریشەی دەگەڕێتەوە بۆسەردەمی پێكهێنانی یەكەمین كابینەی حكومەتی كوردستان لە ساڵی 1992دا. بودجەو دابەشبوونی لە كابینەی یەكەمدا یەكەم كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە (د. فوئاد مەعسوم) لە یەكێتی سەرۆكایەتی دەكرد، لە تەموزی 1992دا پێكهات، ئەم كابینەیە كە سەرباری روودانی شەڕی ناوخۆیی (پارتیو یەكێتی) تاوەكو ساڵی 1996 بە یەكگرتوویی مایەوە، بەپێی داتایەك كە كۆچكردووە (نەوشیروان مستەفا) بڵاویكردوەتەوە، لەمانگی (10)ی ساڵی 1994دا داهاتی حكومەت بەتێكڕا بڕی (166 ملیۆن) دیناری سویسری بووە، ئەم داهاتە بەمشێوەیە دابەشكراوە: • بڕی 80 ملیۆن دینار بۆ مەكتەبی سیاسیو پێشمەرگەی هەردوو حزب (یەكێتی+ پارتی). • بڕی (86 ملیۆن) دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی كوردستان بەهەردوو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتیو یەكێتییەوە، بەمشێوەیە: - بڕی (38 ملیۆنو 450 هەزار) دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەولێر. - بڕی (26 ملیۆنو 200 هەزار) دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی. - بڕی (14 ملیۆنو 800 هەزار) دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی دهۆك. - بڕی (7 ملیۆن) دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی كەركوك. بە تەماشاكردنی خەرجی یەك مانگی حكومەت لە ساڵی 1994دا دەردەكەوێت، تەنیا لە پارەی تەرخانكراو بۆ موچە، لە كۆی (86 ملیۆن) دینار بڕی (53 ملیۆن) دیناری بۆ هەولێرو دهۆكو بڕی (33 ملیۆن) دیناری بۆ سلێمانی رۆیشتووە، واتە لە تێكڕای خەرجی موچەی كوردستان بڕی (38%) بۆ سلێمانی رۆیشتووەو بڕی (62%)ی خەرجی موچە بۆ ناوچەكانی هەولێرو دهۆك بووە. سەرەتای ناكۆكی لەسەر داهات ! سەرەتای ناكۆكی پارتیو یەكێتی لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی داهاتەكان (داهاتی گومرگەكان، چونكە ئەوكات هێشتا داهاتی نەوت سەریهەڵنەداوە) دەگەڕێتەوە بۆ رۆژانی شەڕی ناوخۆییو بەدیاریكراویش لە قۆناغی دووەمی شەڕەكەدا (1994). لەدواین كتێبی بیرەوەری خۆیدا، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی نوسیویەتی"یەكێتی بابەتی گومرگی ئیبراهیم خەلیلی كردبوو بە وێردی سەر زمانی، گوایە پارتی پشكیان لە داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل ناداتێو ئەوان داوای مافیان دەكەن". بارزانی گومان لەسەر ئەم گرفتە دادەنێتو دەڵێ" پرسیارەكە ئەوەبوو ئایا كاتێك یەكێتی لە 1ی ئایاری 1994دا لە سلێمانیو گەرمیان پەلاماری بارەگاكانی پارتییان دا، كێشەی گومرگ هەبوو؟.. چ عەقڵو مەنتقێك قبوڵی دەكات پارتی پارە بە لایەنێك بدات كە دروشمی لەناوبردنی بەرزكردوەتەوەو هەوڵی سڕینەوەی دەدات". هاوشێوەی ئێستا كە پارتییەكان گومانیان لە داهاتەكانی سلێمانی هەیە، لە رۆژانی شەڕی ناوخۆشدا هەمان گومان لە راستو دروستی داهاتەكان لە ئارادا بووە، بارزانی لە یادەوەرییەكانی خۆیدا لەبارەی بارودۆخی دارایی ئەو سەردەمەوە نوسیویەتی" داهاتی یەكێتی لە باشماخو خاڵە سنورییەكانی دیكەیان لەگەڵ ئێران لە داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل كەمتر نەبوو، وروژاندنی بابەتی ئیبراهیم خەلیل، تەنیا بیانوی یەكێتی بوو بۆ دەستپێكردنەوەی شەڕ". بارزانی هیچ داتاو ژمارەیەكی لەبارەی داهاتی گومرگەكان لەو سەردەمەدا چ گومرگەكانی بندەستی پارتی چ ئەوانەی یەكێتی بڵانەكردوەتەوە، بۆ سەلماندنی ئەوەی داهاتی هەردوولا وەكو یەكترن تەنیا دەڵێ" ئەگەر راست بێت یەكێتی بێ پارە بووبن ئەو هەموو تێچووننەی شەڕیان چۆنو لەكوێ دابین دەكرد؟"، بەوتەی بارزانی ئەمە بەڵگەی ئەو راستیەیە لەو سەردەمەدا (1994) ئەگەر داهاتی یەكێتی لە پارتی زیاتر نەبوبێت، كەمتر نەبووە. پارتی كورتهێنانی سلێمانی پڕدەكاتەوە ! سەرباری ئەوەی بارزانی نكولی لەوە دەكات ئیدارەی یەكێتی لە سلێمانی داهاتیان لە ئیدارەی سلێمانی كەمتر بووبێت، بەڵام لە ساڵی 1998دا كە شەڕی ناوخۆیی راوەستاوەو یەكێتیو پارتی دەستیان بە گفتوگۆی ئاشتیی كردووە، لە وەڵامی دەستپێشخەرییەكدا كە لەو ساڵەدا (عەزیز محەمەد) سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی بۆ ئاشتیی كردویەتی، پارتی بەفەرمی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی "كورتهێنانی داهاتی سلێمانی پڕبكاتەوە، بەمەرجێك پارەكە بۆ كارو پرۆژە خزمەتگوزارییەكان تەرخان بكرێت". بەمە دەردەكەوێت لە شوباتی ساڵی 1998وە پارتی بە فەرمی دانی بەوەدا ناوە داهاتەكانی سلێمانی بەشی خەرجییەكانی ناكاتو پێویستی بە یارمەتیی هەولێرو دهۆك هەیە. پشكی سلێمانی لە رێككەوتنی ئاشتیدا رۆژی 17ی ئەیلولی 1998 دوای چوار ساڵ شەڕو نیوە ئاگربەست، بارزانیو تاڵەبانی لە واشنتۆن رێككەوتنی ئاشتییان ئیمزاكرد، بابەتی كێشەی دارایی نێوان هەردوولا كە كێشەی سەرەكی بوو، لە رێككەوتنەكەدا بە ژمارەو داتا یەكلانەكرایەوەو بەجێهێڵدرا بۆ ئەوەی دواتر هەردوو حزبەكە خۆیان رێككەوتنی لەسەر بكەن، بەڵام بەگوێرەی رێككەوتنەكە بەبێ دیاریكردنی بە ژمارە، پارتی رەزامەندی نیشاندا لەسەر ئەوەی یارمەتی دارایی ناوچەی سلێمانی بدات. مام جەلال لە (دیداری تەمەن)دا لەبارەی ئەو بڕگەی رێككەوتنی ئاشتیی كە تایبەتە بە پرسی دارایی دەڵێ" یەكەمجار ئەمریكییەكان پرۆژەیەكی تریان هێنابو، ئەو پرۆژەیە زیاتر داخوازییەكانی ئێمەی تێدا دیار بوو، بەتایبەتی مەسەلەی دەرامەتو یارمەتی.. هەندێك لە برادەرانی پارتی پێیانوابوو ئەو پرۆژە ئەمریكییە لە نوسینی دكتۆر بەرهەم بوە، بۆیە ئەوان قبوڵیان نەكرد، جارێكی كە پرۆژەیەكی تر هاتەوە كە هەردولامان قبوڵمان كرد". لەبارەی پرۆژەی دووەمی ئەمریكییەكان كە دواجار بوو بە رێككەوتنی ئاشتیی، تاڵەبانی هەندێك گلەیی هەیەو دەڵێ" هەندێك كەلەبەرمان تێیدا هێشتبووەوە كە نەدەبوو تێیدا بێت، لەوانە: هەندێك خاڵ هەروا مابووەوە، بۆنمونە ماددەی یەكەم لە رێككەوتنامەكە دەڵێ: (دەبێ پارتی لەبەرامبەردا لە برایم خەلیل بەشی یەكێتی بدات)، دەبوایە بەشی یەكێتی چەندە دیاری بكرێت، چونكە كە هاتە سەرئەوە بەبیانوی ئەوەی چەندو چۆنە، خۆیان (پارتی) لێ كێشایەوە". بەپێی گێڕانەوەی تاڵەبانی، دوای رێككەوتنی ئاشتی، سەرەتا پارتی وتویانە مانگانە بڕی (30 ملیۆن) دینار بە یەكێتی دەدەن، دواتر وتویانە (10 ملیۆن) دینار دەدەن، تاڵەبانی دەڵێ" ئەگەر ئێمە لەرێككەوتنەكەدا بمانوسیایە، پارتی ناچار دەبوو جێبەجێی بكات، ئەگەر ئەوەمان بكردایە توشی ئەو هەموو گیروگرفتە نەدەبوین". دوای رێككەوتنی ئاشتی لە ساڵی 1998، حكومەتی پارتیو یەكێتی تاوەكو ساڵی 2005 بەتەواوەتی یەكینەگرتەوە، لەو ساڵانەدا بەپشتبەستن بە رێككەوتنی ئاشتی یەكێتی مانگانە بڕە پارەیەكی لە پارتی وەرگرتووە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی خەرجییەكانی. خەرجی حكومەتی یەكێتی لە ساڵی 1999دا نەوشیروان مستەفا لە گێڕانەوەیەكیدا باسلەوە دەكات، سەرلەبەیانی رۆژی 6ی حوزەیرانی 1999 لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی حكومەتەكەی یەكێتیدا یەكتریان بینیوە، كاتێك لەبارەی چۆنیەتی دابەشكردنی داهاتی حكومەت پرسیاری لێكردووە، كۆسرەت رەسوڵ بەمشێوەیە وەڵامی داوەتەوە: • 30% داهاتی سنورەكە بۆ ئیدارەی گشتی واتە بۆ یەكێتی دەڕوات • 35% داهات بۆ پێشمەرگە دەڕوات • 35% داهات دەدرێت بە حكومەت لەو بڕە پارەیەی كە لە داهاتی سلێمانی دراوە بە حكومەت، حكومەت پارەی حزبە سیاسییەكانیشی داوە كە بە تێكڕا مانگانە بڕەكەی (4ملیۆنو 88 هەزار) دینار بووەو بەمشێوەیە دابەشكراوە بەسەر حزبەكانی سنوری یەكێتیدا: * بزوتنەوەی ئیسلامی مانگانە (2 ملیۆن) دیناری داهاتی سلێمانی لە حكومەت وەرگرتووە * سۆسیالیست مانگانە (700 هەزار) دینار * زەحمەتكێشان مانگانە (600 هەزار) دینار * پارێزگاران مانگانە (250 هەزار) دینار * دیموكراتخوازان مانگانە بڕی (100 هەزار) دینار * هاوپەیمانی مانگانە بڕی (128 هەزار) دینار * حزبی شیوعی مانگانە بڕی (200 هەزار) دینار * حزبی وەتەنی عێراق مانگانە بری (60 هەزار) دینار * كۆمۆنیستی كرێكاری مانگانە بڕی (50 هەزار) دینار لە ساڵی 1999دا تێكڕای خەرجی موچەی فەرمانبەران كە حكومەتی یەكێتی لە سنوری سلێمانی دابینی كردووە مانگانە بڕەكەی (36 ملیۆن) دینار بووە. بەپێی سامپڵێك كە نەوشیروان مستەفا وەریگرتووە، تەنیا لە رۆژی (7ی تەموزی ساڵی 1999)دا داهاتی هەموو گومرگەكانی ئیدارەی سلێمانی بڕی (ملیۆنێكو 748 هەزارو 260 دینار) بووە كە بۆ ئەوكات بە دۆلار بڕەكەی بریتی بووە لە (15 هەزارو 320) دۆلار، واتە لەو ساڵەدا بە تێكڕا داهاتی مانگێكی خاڵە گومرگییەكانی ئیدارەی سلێمانی گەیشتوەتە بڕی (52 ملیۆن) دینار، ئەمە لەكاتێكدا بووە كە ئەوكات تەنیا خەرجی موچەی فەرمانبەران بڕەكەی (36 ملیۆن) دینار بووە، بەڵام بەوپێیەی یەكێتی خۆی رێژەی 30%ی داهاتی مانگانەی بەدەستهاتووی ئەو ساڵەی بردووە، دەردەكەوێت یەكێتی جگە لە داهاتی گومرگ سەرچاوەی تری داهاتی هەبووە. ئەو ژمارانەی نەوشیروان مستەفا ئاشكرایكردوون، هەندێك لە دوردونگییەكانی بارزانی لە كۆتایی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو سەبارەت بە داهاتەكانی سلێمانی پشتڕاستدەكاتەوە، گومانێك كە تائێستاش بەردەوامەو پارتییەكان دەڵێن داهاتی سلێمانی زیاترە لەوەی بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێندرێتەوە. دامەزراندن بە ئومێدی پارەكەی پارتی ! لەدوای یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، پارتیو یەكێتی لەسەر ئەوە رێككەوتن یەكەمیان (پارتی) پۆستی سەرۆكی پەرلەمانو دووەمیان (یەكێتی) پۆستی سەرۆكی حكومەت وەربگرێت، بەڵام لەرێككەوتنی ئاشتی واشنتۆندا (1998) ئەم دابەشكارییە گۆڕانكاری بەسەردا هات، پارتی داوای سەرۆكایەتی حكومەتی كردو یەكێتیش قایل بوو بەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەربگرێت. بەپێی گێڕانەوەی نەوشیروان مستەفا، كۆسرەت رەسوڵ (دووەم سەرۆكی حكومەت) كە دوای رووداوەكانی 31ی ئاب كابینەكەی بوو بە كابینەی یەكێتی، دوای بڵاوبونەوەی رێككەوتنی ئاشتیی دەستیكردووە بە دامەزراندنی ژمارەیەكی زۆر كارمەند لەسنوری ئیدارەی سلێمانی، ئەمە بەپشتبەستن بەو (10 ملیۆن) دینارەی كە پارتی لەرێككەوتنەكەدا بەڵێنیداوە مانگانە بۆ یەكێتی بنێرێت، بەڵام كاتێك پارتی مانگانە پارەكەی نەناردووە كێشەی (فائض) واتە كارمەندی زیادە سەریهەڵداوەو حكومەتی یەكێتی بەناچاری پەنای بردووە بۆ دەركردنی ئەو كارمەندانە لەژێر ناوی ناردنیان بۆ "هێزی كار". نەوشیروان مستەفا لە بابەتێكدا كە لەكاتی تەقینەوەی ناكۆكییەكانی لەگەڵ تاڵەبانیدا نوسیویەتی دەڵێ" سەرۆكی حكومەتەكەی یەكێتی لە سلێمانی باوەڕی كرد بو لە هەر رێككەوتنێكی داهاتودا خۆی لە سەرۆكایەتی حكومەتدا نامێنێ بۆ ئەوەی لە لایەكەوە بیكا بە پیاوەتی خۆی كە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی بێ دەرامەتی دامەزراندوەو موچەی بۆ دابین كردون، لە لایەكی ترەوە كێشەیەكی دژوار بۆ سەرۆكی داهاتوی حكومەت ئەخوڵقێنێ. ئیستا كە حكومەت یەكی نەگرتۆتەوەو خۆی لە سەرۆكایەتی حكومەتدا ماوەتەوەو، ئەو 10 ملیۆن دینارەش كە بە پێی رێككەوتنی واشنتۆن، پارتی ئەبو مانگانە بیدا بە یەكێتی نای دا، كێشەكە دوچاری خۆیان بوتەوە". نامەیەكی مام جەلال بۆ مەسعود بارزانی راستی قسەكانی نەوشیروان مستەفا دەسەلمێنێت لەبارەی ئەوەی لەدوای رێككەوتنی ئاشتییەوە پارتی مانگانەو بەشێوەیەكی رێكخراو پارەی بۆ یەكێتی نەناردووە. بارزانی لەدواین بەشی یادەوەرییەكانی خۆیدا نامەیەكی تاڵەبانی بڵاوكردوەتەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 13ی كانونی دووەمی 2001، لەو نامەیەدا تاڵەبانی بۆ بارزانی نوسیوە: "مەسەلەی بەشی (ی ن ك) لە گومرگەكە، ئەوەش بەوەی ئەمر بكەیت- تەنانەت ئەگەر بە یارمەتیو كۆمەكی برایانەشی دادەنێیت- بەدانی (10) ملیۆنەكەی مانگەكانی نەدراونو لەسەری ئەم ساڵەشەوە بۆ (3) مانگ (20 ملیۆن)و پاشان ببێتە (15) ملیۆن". رۆژی 25ی كانونی دووەمی 2001 لەدوای نامەكەی تاڵەبانییەوە بۆ بارزانی، یەكێتی لەرێگەی (ئاراس شێخ جەنگیی) بڕی (30 ملیۆن) دیناری سویسری لە (رەمزی شەعبان) وەكو نوێنەری پارتی وەرگرتووە (بارزانی ئەم بەڵگەنامەی لە یادەوەرییەكانی خۆیدا بە ئیمزای ئاراس شێخ جەنگییەوە تۆماركردووە). دواترو لە مانگی نیسانی ساڵی 2001دا بەهەمان شێوە (ئاراس شێخ جەنگیی) بە نوێنەرایەتی یەكێتی بڕی (40 ملیۆن) دیناری سویسری تری پارتی لە (رەمزی شەعبان) وەرگرتووە (بارزانی لە یادوەرییەكانیدا ئەم بەڵگەنامەیەشی بە ئیمزای ئاراس شێخ جەنگییەوە بڵاوكردوەتەوە). گومرگی مۆز ! ناكۆكی نێوان بارزانیو تاڵەبانی لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێكردنەی رێككەوتنی ئاشتی 1998 هەر بەردەوامبووە تاوەكو ساڵی 2001، لە كۆتا رۆژەكانی تەموزی 2001دا تاڵەبانیو بارزانی نامەیەكیان گۆڕیوەتەوە (بارزانی نامەكەی تاڵەبانیو وەڵامەكەی خۆشی لە یادەوەرییەكانیدا بڵاوكردوەتەوە). لە نامەكەیدا بۆ بارزانی، تاڵەبانی دان بەوەدا دەنێت لە رێككەوتنی ئاشتیدا قایلبوون بەوەی رێژەی (51%)ی داهات بۆ سنوری پارتی بێتو داوای بەشەكەی یەكێتی لە داهاتی گومرگی (برایم خەلیل) دەكاتو حكومەتی پارتی تۆمەتبار دەكات بەوەی "دەستی داوەتە جەنگێكی ئابوری لەدژی ناوچەی یەكێتی لە مەسەلەی گومرگو لابردنی گومرگ لەسەر مۆزو مەسەلەی هێنانی سەیارەو شتی تر لەلای یەكێتییەوە بۆ هەولێر". لە كۆتایی نامەكەیدا بۆ بارزانی، تاڵەبانی نوسیویەتی" باوەڕ بە برای خۆت بفەرموو، وەزعی یەكێتی نە تەنگاوەو نە خراپە، بگرە زۆریش لە باشیو گەشەكردنە: بە نەدانی یارمەتییەكەش نە تەنگاو دەبێتو نە پەكی دەكەوێت، بەڵكو پتر وەزعەكە ئاڵۆز دەبێتو دڵان كرمێ دەكات". بارزانی وەڵامی نامەكەی تاڵەبانی داوەتەوە، بە وەڵامەكەیدا دەردەكەوێت ناردنی پشكی یەكێتی لە داهاتی گومرگی برایم خەلیل بەستوەتەوە بە چارەسەركردنی كێشەی پەرلەمانو گەڕانەوەی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ پەرلەمان كە لەدوای 31ی ئابەوە پەرلەمانیان چۆڵكردووە بەگوێرەی رێككەوتنی واشنتۆن. یەكگرتنەوەی حكومەتی پارتیو یەكێتی ساڵی 2005و دوای روخانی رژێمی سەددام، لەژێر فشاری ئەو گۆڕانكارییانەی لە عێراق هاتنەكایەوە، پارتیو یەكێتی بڕیاریاندا حكومەتەكانیان یەكبخەوە، رێككەوتن لەسەر ئەوەی پۆستی سەرۆكی حكومەتو سەرۆكی پەرلەمان (دوو ساڵ بە دوو ساڵ) لەنێوان خۆیاندا دابەش بكەن. لەدوای روخانی سەددامەوە ئیتر داهاتی گومرگەكان ئەو سەرەنجە زۆری لەسەر نەماو ناردنی 17%ی بودجەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بوو بە شادەماری ململانێ ئابورییەكانی هەردوو حزب. ساڵی 2005 پشكی هەرێم لە بەغداوە بڕەكەی (3 ملیارو 134 ملیۆن) دۆلار بووە، ئەم بڕە پارەیە بەمشێوەیە دابەشكراوە بەسەر هەردوو ناوچەی دەسەڵاتی پارتیو یەكێتیدا: • رێژەی 54% بۆ سنوری پارتی • رێژەی 46% بۆ سنوری یەكێتی لەدوای ساڵی 2007ەوە هەرێمی كوردستان بووە بە خاوەنی سەرچاوەیەكی تری داهات كە دۆزینەوەو دەرهێنانی نەوت بوو، ئیتر لەم سەردەمەوە باسو خواست لەبارەی چۆنیەتی دابەشكردنی شیرینی گرێبەستەكانی نەوت لەنێوان پارتیو یەكێتی سەریهەڵدا، ساڵی 2010 ئاشتی هەورامی لە پەرلەمانی كوردستان وتی" بڕی 4 ملیار دۆلار پارەی شیرینی نەوتمان بۆ كابینەی داهاتووی حكومەت بەجێهێشتووە". دۆخی دارایی ئێستا ئێستا هەرێمی كوردستان بە هەردوو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتیو یەكێتییەوە مانگانە تەنیا بۆ خەرجی موچە پێویستی بە بڕی (930 ملیار) دینارەو بۆ خەرجی بەكارخستن پێویستی بە بڕی (120 ملیار) دینارە. واتە بە تێكڕا كۆی خەرجی مانگانەی حكومەتی هەرێم بە (موچەو بەكارخستنو وەبەرهێنانو كارەباو خزمەتگوزارییەكانی ترەوە) بڕەكەی (ترلیۆنێكو 150 ملیار) دینارە، ئەمە بەپێی راگەیەندراوی حكومەت بۆ خەرجیو داهاتەكان لە مانگی ئایاری 2022دا. ئێستا داهاتەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەن: • داهاتی نەوت: مانگانە بڕی زیاتر لە (ملیارێك) دۆلارە. • داهاتی ناوخۆ: مانگانە نزیكەی (320 ملیار) دینارە. • هاوپەیمانان مانگانە بڕی (28 ملیار) دینار وەكو هاوكاری بە حكومەتی هەرێم دەدەن. • جارجارە حكومەتی عێراقیش بڕی (200 ملیار) دینار دەنێرێت، ئەم داهاتە بەهۆی یەكلانەكردنەوەی پرسی نەوتی هەرێمەوە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە. بەگوێرەی رێككەوتنێكی رانەگەیەندراوی نێوان پارتیو یەكێتی لە ساڵی 2021ەوە بڕیادراوە خەرجیو داهات لەنێوان سنوری پارتیو یەكێتیدا لەسەر بنەمای: • 57% بۆ سنوری هەولێرو دهۆك (سنوری پارتی) • 43% بۆ سنوری سلێمانی (سنوری یەكێتی) هەر بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە كە ناوی لێنراوە "لامەركەزیەتی دارایی"، ئیدارەی سلێمانی دەبێت مانگانە لە داهاتی خۆی بڕی (90 ملیار) دینار بۆ خەرجی موچەو خەرجی سیادی هەرێم تەرخان بكات، كە لەو بڕە پارەیەش (75 ملیار) دیناری تەنیا بۆ تەواوكردنی خەرجەی موچەی سنوری سلێمانی دەڕوات كە مانگانە بە تێكڕا بڕەكەی (365 ملیار) دینارەو بڕی (15 ملیار) دیناری داهاتی سلێمانیش بۆ خەرجی سیادی دەڕوات. ئەمە ئەو بارودۆخەیە كە بافڵ تاڵەبانی نیگەران كردووەو دەڵێ داهاتەكانمان بەشی خەرجییەكانمان ناكاتو لەبەرامبەردا پارتی گومانی لە راستیو دروستی ژمارەی داهات لە سلێمانی هەیە، واتە چیرۆكەكە گەڕانەوەیە بۆ سەرەتای ناكۆكییەكان لەبارەی داهاتەوە لە ساڵانی شەڕی ناوخۆیدا.
درەو: بە پێی راپۆرتی دوو رێكخراوی نێودەوڵەتی لە نێوان ساڵانی (2015 -2021) بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە (123) هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و (161)ی دیكەش برینداربوون. تیمی كوردستانی عێراقی CPT بەھاوبەشی لەگەڵ ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی كۆمەڵگەی مەدەنی End Cross Border Bombing لێكۆڵینەوەیەكی بنكۆڵكاری لەسەر ھێرشەكانی سوپای سەربازی توركیا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢١ بڵاودەكاتەوە. • لە ئابی ٢٠١٥ەوە تاوەكو كانوونی یەكەمی ٢٠٢١، سوپای توركیا زیاتر لە ٤ ھەزار ھێرشی ئاسمانی و تۆپھاوێژی و زەمینی لە ھەرێمی كوردستان و باكوری عێراقدا ئەنجامداوە. • لەماوەی نزیكەی حەوت ساڵدا، لە ٨٨ ھێرشدا سوپای توركیا ھاوڵاتیانی مەدەنی بە ئامانجگرتووە. • لە ئابی ٢٠١٥ەوە تاوەكو كانوونی یەكەمی ٢٠٢١، ١٢٣ ھاوڵاتی مەدەنی شەھید بوون و ١٦١ ھاوڵاتی تری مەدەنیش برینداربوون. • لەو ڕێژەیەی قوربانیاندا، ٥٥ ھاوڵاتی مەدەنی لەكاتی جوتیاری یاخود لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانیاندا شەھیدبوون. • لە ٨٧٪ ی شەھیدەكان پیاون و لە ١٣٪شیان ئافرەتن. وەبەلایەنی كەمەوە ٦ لە شەھیدەكان منداڵن. • توركیا بە بەكارھێنانی ئەو چەكانەی كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا پێیدەدرێت ھاوڵاتیانی مەدەنی مەدەنی بە ئامانجدەگرێت. • لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢٠، حكومەتی ئیتاڵیا، ٥٧ ھێلیكۆپتەری سەربازی A-129C Mangustaی بە توركیا فرۆشتووە و لە زۆرینەی ھێرشەكاندا بۆ سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی توركیا ئەو فڕۆكەیەی بەكارھێناوە. نەخشەی دابەشبوونی قوربانیانی مەدەنی بەپێی ناوچەی جوگرافی و دەیان زانیاری و داتای گرنگ لەم ڕاپۆرتەدا ببینە: https://static1.squarespace.com/static/59a826c98419c278e3fc88a4/t/63071bdbf2e70f0e30fbe7df/1661410271429/ECBB-Report-KU.pdf
(درەو): لە نوێترین هەنگاودا وەزارەتی نەوتی عێراق لەرێگەی كۆمپانیای (سۆمۆ)وە هەڕەشە لەو كۆمپانیایانە دەكات كە لەبەندەری (جەیهان)ی توركیا نەوتی هەرێمی كوردستان دەكڕن. كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی نوێ دەكات دژی ئەوانەی نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستان دەكڕن، ئەمە بەپێی هەواڵێك كە ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویكردوەتەوە. ئاژانسەكە دەڵێ، چاوی بە نوسراوێك كەوتووە كە رۆژی 23ی ئەم مانگە دەرچووەو تێیدا ئاماژە بەم بابەتە كراوە. ئەمە نوێترین جموجوڵی وەزارەتی نەوتی عێراقە بۆ كۆنترۆڵكردنی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لەبەر رۆشنایی بڕیارەكەی مانگی شوباتی ئەمساڵی دادگای باڵای فیدراڵیی، كە یاسای نەوتو غازی هەرێمی كوردستانی هەڵوەشاندەوەو بە (نادەستوریی) ناویبردو حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بڕیارەكە رەتدەكاتەوە. بەگوێرەی ئەوەی ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویكردوەتەوە، لە نوسراوەدا كە رۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لەلایەن كۆمپانیای (سۆمۆ)وە دەرچووە، هاتووە" رێوشوێنی یاسایی توند دەگیرێتەبەر دژی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ رێگریكردن لە باركردنی هەموو بارێكی نایاسایی كە لە عێراقەوە هاتبێت، لەناویشیاندا بۆ نمونەو بەدیاریكراوی بارەكانی هەرێمی كوردستان". ئاماژە بەوەكراوە" وەزارەتی نەوتی عێراقو سۆمۆ وەكو كۆمپانیایەكی سەربە وەزارەت، پارێزگاری لە مافی خۆیان دەكەن بۆ گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی یاسایی دژی بازرگان یاخود كڕیارانی نەوتی بەقاچاخبراو، ئەگەر لەسەریان بسەلمێنت هەستاون بە باركردنی نەوتی عێراق لە بەندەری (جەیهان)ی توركیا بەبێ ئەوەی مۆڵەتیان لە (سۆمۆ) وەرگرتبێت. ئەم هەڕەشەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەكاتێكدایە، بەمدواییەو دوای ناردنی نامەیەك بۆ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدادی كرد بۆ راگرتنی هەنگاوەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق دژی هەرێمو قسەوباس هەبوو لەبارەی ئەوەی رێككەوتنێكی كاتیی لەگەڵ مستەفا كازمیی كردووە بۆ راگرتنی رێوشوێنەكان تا ئەوكاتەی لەچوارچێوەی یاسای نەوتو غازی عێراقدا چارەسەر بۆ ناكۆكییەكان دەدۆزرێتەوە. كێن ئەوانەی نەوتی هەرێم دەكڕن ؟ كڕیارانی نەوتی هەرێمی كە بوون بە ئامانجی هەڕەشەكەی كۆمپانیای (سۆمۆ)ی عێراق، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ (2022)دا بریتین بوون لەم وڵاتانە: • ئیتالیا: 37%ی نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كڕیوە • یۆنان: 17% • ئیسرائیل: 16% • كرواتیا: 7% • بولگاریا: 5% • ئیسپانیا: 5% • رۆمانیا: 2%
داهاتی باشماخ زیاتر لە (40%) كەمیكردووە درەو: داهاتی گۆمرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بەراورد بە مانگی رابردوو بەڕێژەی نزیكەی (40%) كەمیكردوە، مانگی تەمووز داهاتی دەروازەكە زیاتر لە (14 ملیار) دینار بووەو ئەم مانگە بۆ (8 ملیار) دینار دابەزیوە، بەراوردی داهاتی مانگی یەكی 2021 بە مانگی یەكی 2022 داهاتی باشماخ بەرێژەی (53%) كەمیكردووە. بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی (درەو) داهاتی ئەم مانگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ كە یەكێكە لە شادەمارەكانی داهاتی سنوری سلێمانی، تا ئەمڕۆ (8 ملیار) دینارە، چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی مانگ نزیك ببێتەوە لە ( 9 ) ملیار دینار. ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی ئەو ژمارانەی لەبەردەستی (درەو)دایە داهاتی دەروازەكە زیاتر لە (14) ملیار دینار بووە، تەنیا لە نێوان مانگی تەموز و ئەم مانگەدا داهاتی دەروازەكە بەرێژەی (40%) كەمیكردووە. سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بارودۆخی دارایی سنورەكە بە (درەو)ی راگەیاند، كەمبوونەوەی داهاتی دەروازەی باشماخ بۆ ئەم هۆكارانە دەگەڕێتەوە: • باش رایینەكردنی ئیشوكاری بازرگاكان سنوری باشماخ بەبەراورد بەو بازرگانانەی كە هەمان كار لە دەروازە سنورییەكانی تر دەكەن بەتایبەت حاجی ئۆمەران. • نەبوونی پلان بۆ چۆنیەتی زیادكردنی داهات لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، بەراورد بە دەروازەكانی تر لەلایەن بەرپرسانی سنوری سلێمانیەوە. • هەڵگرتنی باجی گومرگی لەسەر هەندێك كاڵا و شتومەك لە دەروازە سنورییەكانی عێراق كە وای كردووە بازرگانان روو لەو دەروازانە بكەن. بە وەرگرتنی چەند مانگێك لەداهاتی باشماخ دەردەكەوێت كە داهات چەند كەمیكردووە. داهاتی گومرگی باشماخ لە 2021دا: مانگی یەك: 22 ملیارو 855 ملیۆن دینار مانگی دوو: 23 ملیارو 707 ملیۆن دینار مانگی سێ: 22 ملیار و 47 ملیۆن دینار مانگی چوار: 20 ملیارو 977 ملیۆن دینار مانگی پێنج: 17 ملیارو 307 ملیۆن دینار داهاتی گومرگی باشماخ لە 2022دا: مانگی یەك:10 ملیارو 538 ملیۆن دینار مانگی دوو: 15 ملیار و 140 ملیۆن دینار مانگی سێ: 17 ملیار و 238 ملیۆن دینار داهاتی گومرگی مانگی شەش: 12 ملیار دینار مانگی حەوت: 14 ملیار دینار مانگی هەشت تا ئێستا: 8 ملیار دینار واتا لە نێوان مانگی تەمووز و ئابدا بەرێژەی (40%) كەمیكردووە. بەراووردكاری: داهاتی باشماخ مانگی یەكی (2021 – 2022 ) 2021: مانگی یەك: 22 ملیارو 855 ملیۆن دینار 2022: 10 ملیارو 538 ملیۆن دینار كەمكردن: 12 ملیارو 317 ملیۆن دینار رێژەی كەمكردن: 54%
(درەو)- رۆیتەرز 8ی شوبات دوو پیاوی خاوەن هەژمون چاویان بەیەكتر كەوت- یەكێكیان پیاوێكی ئاینیو ئەوی تریان سەركردەیەكی سەربازیی، هەردووكیان شیعەن، ئەم دیدارە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەبارەی ئایندەی سیاسی عێراقو رۆڵی هەژمونگەرای ئێران لە عێراقدا. كاروبارەكان بەباشی بەڕێوەنەچوون ژەنەراڵ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سەربازیی ئێران سەردانی سەید موقتەدا سەدری كرد لە ماڵەكەی. سەدر پیاوێكی دەسەڵاتدارە كە لە ساڵانی داگیركاریی ئەمریكادا لە عێراق، شەڕی هێزەكانی ئەمریكای كردووەو ملیۆنان لایەنگری دڵسۆزی لە سەرتاسەری وڵاتدا هەیە، كە زۆرینەی شیعەیەنو هەندێك لەوانە ئەندامی گروپە چەكدارەكانن. هەرچی قائانی-یە فەرماندەی فەیلەقی قودسە، باڵی سوپای پاسدارانی ئێران، كە بەرپرسە لە كردەوە سەربازیو هەواڵگرییەكانی دەرەوەی سنورو رژێمی دەسەڵاتداری شیعە لە تاران بەكاریدەهێنێت بۆ چەسپاندنی هەژمونی خۆی لە دەرەوە، فەیلەقی قودس لەلایەن تارانەوە راسپێردراوە بەوەی پارێزگاری لە هەژمونی ئێران بكات لە عێراقدا. بەپێی قسەی چوار بەرپرسی عێراقیو ئێرانی كە ئاگاداری وردەكاری دیدارەكەن كە ماوەی نیو كاتژمێری خایاندووە لە نەجەف، سەدر بە ساردییەوە پێشوازی لە فەرماندە ئێرانییەكە كردووە، بەپێچەوانەی ئەو جلوبەرگە رەشو عەمامەی كە زۆرجار لە بۆنە گشتییەكاندا دەیپۆشێت، بۆ ئەم دیدارە سەدر جامانەیەكی رەشو سپی خەڵكی باشوری عێراقی دابوو بەسەرشانیداو عەبایەكی قاوەیی پۆشی بوو. بەگوێرەی ئەوەی بەرپرسان دەڵێن، جلوبەرگەكەی سەدر پەیامێكی سیاسیو نەتەوەیی گەیاندووە كە پوختەكەی ئەوەیە: عێراق وەكو دەوڵەتێكی عەرەبی خاوەن سەروەریی، بەبێ دەستوەردانی دراوسێ فارسەكەی، خۆی رێگەی خۆی دەبڕێت، ئەمە سەرباری ئەو پەیوەندییە تائیفییەی كە لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە. بەپێی قسەی یەكێك لە بەرپرسان، سەدر روبەڕووی فەرماندە ئێرانییەكە بوەتەوەو پێی وتووە:" سیاسەتی عێراق چ پەیوەندییەكی بە ئێوەوە هەیە؟ .. نامانەوێت دەستوەردان بكەن". حكومەتی ئێران وەڵامی ئەو داواكارییانەی نەدایەوە كە نێردرابوو بۆ وەزارەتی دەرەوەو وەفدەكەی لە نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە قسەكردن لەبارەی ئەم بابەتەوە، هەروەك نوسینگەی سەدریش وەڵامی پرسیاری (رۆیتەرز)ی نەدایەوە. وەكو بەرپرسان باسی دەكەن، سەدر هەستی متمانەبەخۆبوون بەسەریدا زاڵ بووە، ئەمە دوای زنجیرەیەك دەستكەوتی سیاسی كە هاوپەیمانێتییە نوێیەكەی (رزگاری نیشتمان) بەسەر ئێرانو لایەنگرە عێراقییەكانیدا لە پێكهاتەی شیعە بەدەستیهێنا، كە تاران وەكو باشترین هاوپەیمان دەبینن بۆ پارێزگاریكردن لە دەسەڵاتو كۆنترۆڵكردنی هەژمونی وڵاتانی تر چ لە خۆرئاوا یان دەوڵەتێكی عەرەبی سوننە. سەرباری هەوڵەكانی بۆ مانەوە لە پێگەیەكدا لە دەرەوەی گۆڕەپانی سیاسەتی حزبییو خۆبەدورگرتن لەوەی پۆستێك بۆ خۆی دابین بكات، لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا دوای جەنگی ئەمریكاو لادانی سەددام هێشتا سەدر هێزێكی یەكلاكەرەوەیە لە عێراقدا. لەپاڵ ئەوەی لەڕێگەی سندوقەكانی دەنگدانو بەوهۆی جەماوەری دەنگدەری سەدرییەوە بەدەستیهێناوە، سەدر توانیویەتی یاریدەدەرەكانی بخاتە ناو وەزارەتە گرنگەكانو وەزیفە حكومییە باڵاكانی ترەوە، بەجۆرێك گەرەنتی كۆنترۆڵكردنی بەشێكی گەورەی جومگەكانی دەوڵەتی عێراق بكات. ساڵی 2019 لایەنگرەكانی چونە ناو ناڕەزایەتییەكانی دژبە گەندەڵی، كە كۆتایی بەو حكومەتی حزبە هاوپەیمانەكانی ئێران هێنا. ئۆكتۆبەری رابردووش لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا لایەنگرەكانی سەركەوتن بەسەر ئەو حزبانەدا، ئەمەش دەرگای لەسەر پێكهێنانی حكومەتێك كردەوە كە عێراق بەتەواوەتی لە خولگەی ئێران دوربخاتەوە. لێرەوە سەردانەكەی قائانی دەستیپێكرد، بەپێی قسەی ئەوانەی ئاگاداری وردەكاری سەردانەكە بوون، فەرماندەكەی ئێران نیگەران بووە. ئەو (قائانی) ماوەی چەند مانگێك هەوڵی كۆبونەوەی دەدا، سەردانی عێراقی كردو جارێكیش بەشێوەیەكی ئاشكرا لەسەر گۆڕی باوكی سەدر نوێژی كرد. بەرپرسانی ئێران لەزاری قائانییەوە رایانگەیاند، ئەگەر سەدر هاوپەیمانەكانی ئێران بخاتە ناو هەر ئیئتیلافێكەوە، ئێران سەدر وەكو كارەكتەری سەرەكی شیعە لە عێراق دەناسێنێت، ئەمەش ئاماژەیەكی كەم نییە لەناو سەركردایەتی ناكۆكی شیعەدا. سەدر بەچەسپاوی مایەوە، لە تویتێكدا دوای كۆبونەوەكە جەختی كرد لەسەر پابەندبوونی بە حكومەتێكەوە كە دەستوەردانی بیانی تێدا نەبێت، لە پەیامێكی دەستنوسدا كە لە تۆڕی تویتەر بڵاوكرایەوە نوسی" نە خۆرهەڵاتو نە خۆرئاوا.. حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی". ئەم روبەڕووبونەوەیە زۆر گەورەتر بوو لەوەی تەنیا كۆبونەوەیەكی شكستخواردوو بێت. لە مانگەكانی دوای ئەم دیدارەدا، نە سەدرو هاوپەیمانەكانی نە حزبە هاوپەیمانەكانی ئێران نەیانتوانی ئیئتیلافێك دروستبكەن بۆ شوێنگرتنەوەی ئیدارەی كاتیی بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی، كە كاندیدێكی تەوافوقییەو حكومەت بەڕێوەدەبات تا ئەوكاتەی پەرلەمان بڕیار لەسەر ئیدارەیەكی نوێ دەدات بۆ ئەوەی شوێنی حكومەتەكەی ئەو بگرێتەوە. لەماوەی دوو هەفتەی مانگی شوباندا، گرژیو ئاڵۆزی نێوان گروپە هاوپەیمانەكانی ئێرانو گروپە چەكدارەكەی سەربە رەوتی سەدر بووەهۆی بەئامانجگرتنو كوشتنی لانی كەم پێنج كەس لە هەردوو كەمپەكە، هەوڵەكانی سەدر بۆ روبەڕووبونەوەی مانۆڕەكانی ئێرانو سەركەوتن بەسەریدا، وای لە ئێرانو وەكیلەكانی كرد دژە هێرشی سیاسیو سەربازیی ئەنجام بدەن، لەنێویدا ئاڕاستەكردنی هێرشی موشەكیی بۆسەر هاوپەیمانەكانی سەدر (كوردەكان لە باكوری عێراقو بەرپرسان لە دەوڵەتی ئیمارات). نائومێدی سەدر لە چەقبەستنی بارودۆخەكەو فشاری ئێران گەیشتە ئاستێك، لە مانگی حوزەیراندا داوای لە پەرلەمانتارەكانی كرد كە ژمارەیان (73) پەرلەمانتار بوو (نزیكەی یەك لەسەر چواری پەرلەمان) لە پەرلەمان بكشێنەوە، لە مانگی تەموزو ئابدا سەركردایەتی لایەنگرەكانی كرد بۆ مانگرتنێكی دورو درێژ لە پەرلەمان. لەبەیاننامەیەكدا وتی:" یەكەمین هەنگاوی تەوبەكردن لێپێچینەوەیە لە گەندەڵكاران بەشێوەیەكی ئاشكراو بەبێ دوودڵیی. بۆیە من لێرەوە وەكو چۆن سەیدی باوكم داوای لە هەندێك توێژی ئەوكاتی كۆمەڵگە كرد تەوبە بكەن وەكو پیاوماقوڵانو فەرمانبەرانی دەوڵەتو قەرەچەكانو ئەوانی تر، منیش داوا لە كوتلە سیاسییەكان دەكەم بە دیاریكراوی كوتلە شیعەكان، تەوبە بكەنو لە دادگایەكی خاوێنو بە سیاسی نەكراودا لێپێچینەوە لە گەندەڵەكانیان بكەن". تای سەدر زۆرێك لەوانە نیگەران دەكات كە ترسیان هەیە ئاڵۆزییەكانی ئێستا ببێتە هۆی دروستبوونی نائارامییو توندوتیژی زیاتر لەناوخۆی عێراقو سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە لێدوانەكانیدا بۆ (رۆیتەرز) جینین هینیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان وتی:" ئەگەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیریمان دەوێت، ئەمە بەدی نایەت تاوەكو ململانێ لەسەر دەسەڵات لە عێراقدا هەبێت، كە دواتر دەبێت بە گۆڕەپانێك بۆ ململانێ ناوچەییەكان". لە عێراق ئەگەری سەرهەڵدانەوەی خوێنڕشتن زۆر كەس دەترسێنێت، جەنگی ئەمریكا لەم سەدەیەداو جەنگی درێژخایەن لەگەڵ ئێران لە سەدەی رابردوودا هێشتا لە بیرەوەریاندا ماوەنەتەوە. فەرماندەی یەكێك لە گروپە هاوپەیمانەكانی ئێران لە باشوری عێراق، كە لەدوای كۆبونەوەكەی مانگی شوبات پێكدادان لەنێوانیاندا رویداو كوژراوی لێكەوتەوە وتی:" دەكرێت سەدر بەرەو جەنگی شیعە- شیعە بمانبات". بۆ تێگەیشتن لەو حاڵەتی ناسەقامگیرییەی كە عێراقی داپۆشیوە، (رۆیتەرز) قسەی لەگەڵ زیاتر لە (40) بەرپرسی عێراقیو ئێرانیو سیاسەتمەدارانو دیپلۆماتكارانی بیانیو خەڵكی ناوخۆی وڵات كردووە، هەندێك لە بەرپرسان بەوانەوە كە باسیان لە كۆبونەوەكەی نێوان سەدرو قائانی كردووە، مەرجیان ئەوە بووە ناویان بڵاونەكرێتەوە. هەروەك ئاژانسەكە پێداچوونەوەی بە دەیان بەڵگەنامەی حكومەتدا كردووە كە بە وردی بڕیارە دادوەرییەكانو خەرجییەكانی حكومەتو لێكۆڵینەوەكان لە گەندەڵیی لەخۆدەگرێت، بەناو سەرتاسەری باشوری هەژاردا گەڕاوە كە زۆرینەی خەڵكەكەی هاوڵاتیانی شیعەنو دەڵێن ئەم قەیرانەكە كێشە ریشەدارەكانو گەندەڵیو پشتگوێخستن زیاتر دەكات. وەلید دەهامات كە مامۆستایەكە لە شارۆچكەی عەمارە لە باشوری هەژارداو برای چالاكەوانێكی خۆجێییە كە چەكدارە نەناسراوەكان لە 2019دا كوشتویانە دەڵێ" لە بەغداد جەنگێكی سیاسی بەڕێوەدەچێتو ئێمە لەناویدا گیرمانخواردووە". ململانێی نێوان شیعەو ئەو ئاڵۆزییەی كە بەهۆی ئەو رۆڵەوە دروستبووە كە دەبێت ئێران لە وڵاتێكی 40 ملیۆن كەسیدا بیگێڕێت، بوەتە هۆی ئەوەی لە عێراقی دوای روخانی سەددامدا، بۆ درێژترین ماوە حكومەتێكی سەقامگیر دروست نەبێت، ئەمە دامەزراوەكانی دەوڵەتی توشی ئیفلیجی كردووەو سەرلەنوێ ململانێكانی لەسەر نەوت دروستكردوەتەوە، كە رێژەی زیاتر لە 40%ی ئابوری وڵاتو 85%ی بودجەی دەوڵەت پێكدەهێنێت. ناكۆكییەكان لەبارەی سامانەكانی وڵاتەوە، وەكو ئەوەی دانیشتوانی وڵاتو چاودێرانی بیانی دەڵێن، زۆربەی كات ئەولەویەتی هەیە بەسەر حكومەتدا. پلاسخارت وتی:" سەركردەكان جەخت لەسەر كۆنترۆڵكردنی سامانو دەسەڵاتو دەستكەوتەكانیان دەكەن نەك خواستەكانی گەلی عێراق". هەرچی ئێرانە، روبەڕووی ژمارەیەكی زۆر مەترسی بوەتەوەو پشت بە عێراق دەبەستێت وەكو ناوچەیەكی دابڕاو و دەرگای بازرگانیی بەڕووی جیهانی عەرەبیدا. بەدەست سزا نێودەوڵەتییەكانو فشارەكانی زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمییەوە لەگەڵ ئەمریكا دەناڵێنێت، لەكاتێكدا سەرلەنوێ هاوپەیمانێتییەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێكدەخرێتەوە. دەرچوونی عێراق لە بازنەی هەژمونی خۆی، رەنگە وابكات زیاتر لەدەستبدات، بەتایبەتیش لەناوچەیەكدا كە هەندێك لە وڵاتانی ئیسلامی دراوسێ لەنێویاندا ئیمارات، بەم ساڵانەی دوایی پەیوەندی توندوتۆڵیان لەگەڵ ئەمریكاو ئیسرائیلی نەیاری نەریتی خۆیاندا دروستكردووە. سەبارەت بە خۆرئاواش رەنگە سەدر گەورەترین ئومێدی دەرهێنانی عێراق بێت لە چنگی هەژمونی ئێرانیی. ئەندرۆ بیك، پسپۆڕی پێشوو لە كاروباری عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاو هاوكاری ئێستا لە ئەنجومەنی ئەتڵەسی كە سەنتەرێكی توێژینەوەیەو بارەگاكەی لە واشنتۆنە وتی" بەرژەوەندییەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانی سەدر چوون بەناو یەكتردا". ئاماژەی بەوەكرد" ناكۆكی نێوان سەدرو تاران گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر هەژمونی ئێران لە عێراقدا، ساتێك كە رەنگە ئاڵنگاریی فیعلی هەڵگرتبێت". پادشای عێراق ئەستێرەی سەدر (48 ساڵ) بۆ یەكەمجار وەكو كوڕی سەید محەمەد سادق سەدر درەوشایەوە، كە كەسایەتییەكی مێژووییە لە عێراقو یارمەتیدەر بووە لەسەركردایەتی بەرەنگاربوونەوەی شیعە دژی سەددام. باوكی سەدرو دوو كوڕی لە بۆسەیەكدا لە ساڵی 1999دا كوژراون كە لەسەر ئاستێكی بەرفراوان دەوترێت حكومەتی سەددام پلانی كوشتنەكەی داناوە. موقتەدا سەدر كە خۆشی پیاوێكی ئاینی گەنجو دیاربووە لەو سەردەمەدا، لایەنگریی زۆرێك لە شوێنكەوتوانی باوكی بۆ ماوەتەوە. دوای جەنگی ئەمریكا لە ساڵی 2003، شیعەی عێراق كاریانكرد بۆ دەربازبوون لە هەژموونی سوننە لەماوەی ساڵانی حوكمڕانی سەددام، سەدریش پەیوەندی باشی لەگەڵ ئێراندا هەبوو. راوێژكارو دیپلۆماتكارانی پێشتر دەڵێن، ئەو (سەدر) بە پاڵپشتی تاران خۆی وەكو رێبەرێكی پۆپۆلیست نمایشكردووە كە لەپێناو كردنەدەرەوەی دەستدرێژیكارانی خۆرئاوایی دەجەنگێت، هەزاران چەكدار كە هێشتا زۆرێكیان لەناو گروپێكی چەكداری سەربە سەدردان كە بە (سەرایا سەلام) ناسراوە، ئەو وەكو رێبەری خۆیان دەبینن. شیعە لە ساڵی 2005وە دەسەڵاتیان لە بەغداد گرتەدەست، لە یەكەم هەڵبژاردنی ژێر دەسەڵاتی داگیركاریی ئەمریكادا زۆرینەیان بەدەستهێنا، كاتێك حزبە شیعەكان لە هەڵبژاردنەكانی دواتردا پێگەی خۆیان بەهێزكرد، زۆرێك لە عێراقییەكان بەشێوەیەكی زیاتر گەیشتنە ئەو باوەڕەی حكومەتەكانیان گەندەڵنو تەینا سەرەنجیان لەسەر دەستگرتنە بەسەر سامانی نەوتدا. محەمەد یاسر چالاكوانی دێرینی شیعەیە لە باشوری عێراق دەڵێ" ئەم سیستەم سیاسییە شكستیخواردووە... هیچ شتێكی پێشكەش نەكردووە". بەهۆی ئەوەی حكومەتەكانی پێشتر هاوپەیمان بوون لەگەڵ ئێراندا، سەدر وردە وردە خۆی لە تاران بێبەری كردووە. وەكو جەختكردنەوەیەكیش لەسەر ئەوەی بزوتنەوەكەی دوورە لە گەندەڵیی، لایەنگرەكانی هاندا بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی بەرفراوان رێكبخەن، ئەمە رێگەخۆشكەر بوو بۆ ئەو خۆپیشاندانانەی كە ساڵی 2019 كۆتایی بە دواین ئیئتیلافی شیعە هێنا، هەروەها دەستیكرد بە پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ ئەو حكومەتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لەڕووی مێژووییەوە جیاوازن لە ئێران، تەنانەت بەو وڵاتانەشەوە كە سوننە سەركردایەتیی دەكەن. لە ساڵی 2017 سەدر بە كۆبونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئیماراتو سعودیە زۆر كەسی لە ناوچەكە شۆك كرد، دوو دەوڵەتی سوننەی هاوپەیمان لەگەڵ ئەمریكا، ئەمەش بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكییە مێژووییەكان لەنێوان رژێمە سوننەو شیعەكاندا، سەدر لەسەر پەتی پەیوەندییە رەگەزییەكان گەمەی كرد. پێی وتن" ئێمەش عەرەبین"، ئەمە بەگوێرەی قسەی بەرپرسێكی باڵا لە رەوتی سەدر كە ئاگاداری سەردانەكانە. هەر لەو ساڵەدا سەدر یەكەمین رەخنەی ئاشكرای لە ئێران گرتو لە بەیاننامەیەكدا ئێرانی تۆمەتباركرد بە ئاڵۆزكردنی ناكۆكییە تائیفییەكان لە سوریاو عێراقو سەرتاسەری ناوچەكە. هەروەك رەخنەكانی لەسەر ركابەرە خۆجێییەكانی چڕتر كردەوە لەناویشیاندا نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشتر كە هاوپەیمانێكی بەهێزی ئێرانە. یەكێك لە راوێژكارەكانی پێشتر بە (رۆیتەرز)ی راگەیاند" سەید موقتەدا دەیەوێت ببێت بە رێبەری ژمارە (1)ی شیعەو پادشای عێراق". ساڵی 2020 دوو رووداو بوون بەهۆی گۆڕانكاری لە روخساری بارودۆخەكە بەلای سەدرەوە. رووداوی یەكەم: كاتێك ئەمریكا لە هێرشێكدا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانو یەكێك لە گەمەكەرە سەرەكییەكانی لە عێراقدا كوشت، سلێمانی پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ سەدردا هەبوو سەرباری رەخنەكانی سەدر لە ئێران. لەدوای ئەوەن ئیمارات پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل بەست، ئەمە ئاڵوگۆڕێكی لە وڵاتانی عەرەبیدا بە ئاڕاستەی خۆرئاوا دروستكرد. ئەم گۆڕانكاریانە لە سودی سەدر بوون. بۆ نمونە پەیوەندییەكانی لەگەڵ دراوسێكان لە كەنداوی عەرەبی دوای هەڵبژاردن یارمەتیدا بۆ دۆستایەتی لەگەڵ سوننەی عێراق، بەرپرسانی عێراقی ئاگادار لە پرۆسەكە بە (رۆیتەرز)یان راگەیاند، دوو نێردەی ئیماراتیی حزبە سونییەكانیان هانداوە بۆ ئەوەی كاربكەن بەئاڕاستەی رێككەوتن لەگەڵ سەدرییەكان. یەزن جبوری كە رێبەرێكی دەسەڵاتداری سوننەیەو لە كۆبونەوەكان لەگەڵ ئیماراتییەكان ئامادەبووە دەڵێ" بەلای وڵاتانی كەنداوەوە سەدر باشتترین دەرفەت بوو بۆ روبەڕووبونەوەی هەژمونی ئێرانیی". وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات وەڵامی (رۆیتەرز)ی نەدایەوە بۆ قسەكردن لەسەر ئەم بابەتە. هەروەك سەدر لە كوردەكان نزیكبووەوە كە كەمینەیەكی نەتەوەینو لە باكوری عێراق خۆبەڕێوەبەرێتییان هەیە. دوای ماوەیەكی كورت لە هەڵبژاردن سەدرییەكانو پارتی دیموكراتی كوردستان كە حزبی دەسەڵاتداری ناوچەكەیە بەمیدیاكانی ناوخۆیان رایانگەیاند، ئەوان لە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێدا هاوكاری یەكتر دەكەن. سەبارەت بە ئێران، هاوپەیمانێتییەكە وەكو شكستێكی دوو سەرە بوو، بەتایبەتیش كە حزبە دەسەڵاتدارەكەی كورد (پارتی) پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە. لە كانونی دووەمی رابردوودا، هاوپەیمانێتییەكەی سەدر كە سوننەو كوردو سەدرییەكانی لەخۆدەگرت بەناوی هاوپەیمانی (رزگاریی نیشتمان"، محەمەد حەلبوسی سیاسەتمەداری سوننەو هاوپەیمانی وڵاتانی كەنداوی وەكو سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژاردو بەسەر ئۆپۆزسیۆنی سەربە ئێراندا سەركەوتن، ئەمەش وەكو هەنگاوێكی سەرەتایی بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ. بەزوویی دەركەوت ئەوان دەنگی پێویست بۆ پێكهێنانی حكومەت بەدەستدەهێنن. لەسەرەتادا تاران هەوڵیدا مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكات، بەتایبەتیش لە حاڵەتی نائامادەگیی سولەیمانیدا كە فەرماندەیەكی ئێرانی بوو و ئەمریكییەكان كوشتیان، هەژموونی ئەو لە عێراق بۆ رۆژانی یەكەمی بەرەنگاریی لەگەڵ داگیركەری ئەمریكا دەگەڕایەوە. دوو بەرپرسی ئێرانی ئاگادار لەو گفتوگۆیانەی كە لەمساڵدا كراون بە (رۆیتەرز)یان راگەیاند، تاران داوای لە قائانی جێنشینی قاسم سولەیمانی كردووە پارێزگاری لە یەكێتیی گروپەكانی سەربە ئێران بكاتو هەوڵی سازدانی دانیشتنێكی یەكلاكەرەوە بدات لەگەڵ سەدردا. "چاوەڕوانی سەختیو ئاستەنگی زۆر بن لە رۆژانی داهاتوودا" بەر لەوەی سەدرو قائانی كۆببنەوە، هەندێك لە هاوپەیمانەكانی ئێران بڕیاریاندا گوزارشتت لە توڕەیی خۆیان بكەن لە هەر جوڵەیەك كە دور لە ئێران ئەنجام بدرێت. لە 2ی شوباتدا، گروپێكی نەناسراوی شیعە كە بارەگاكەی لە باشوری عێراقە، بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردەسەر ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، ئەو گروپە كە ناوی لەخۆی نابوو (لیوای وەعدی حەق) رایگەیاند، هێرشەكە وەكو وەڵامدانەوەیەك بووە بۆ دەستوەردانی ئیمارات لە كاروباری عێراقو یەمەندا، یەمەن جەنگێكی ناوخۆیی بەخۆوە دەبینێت لەنێوان وەكیلە هەرێمایەتییەكاندا لەپێش هەمووشیانەوە سعودیەو ئێران. ئەوكات ئیمارات وتی هێرشەكانی راگرتووە. بەڵام هێرشەكە ئیماراتییەكانی ترساند، بەپێی قسەی بەرپرسێكی عێراقیو دیپلۆماتكارێكی خۆرئاواییو دوان لە سەركردەكانی سوننەی عێراق كە كاریان لەگەڵ دوو نێردراوەكەی ئیماراتدا كردووە لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی ئیئتیلافدا، ئیماراتییەكان دوو بەرپرسیان بۆ تارانو بەغداد ناردووە بەمەبەستی ئارامكردنەوەی بارودۆخەكە. جبوری كە رێبەرێكی سوننەیەو بەشداری لە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتدا كردووە ئاماژەی بەوەكرد، پابەندیی ئیماراتییەكان بە سەدرەوە ناجێگیر بوو. هەفتەی دواتر سەدرو قائانی كۆبونەوە. چەند كەسێك لە راوێژكارەكانی بە (رۆیتەرز)یان راگەیاند، دوای سێ رۆژ لەو دیدارەی كە گرژی بەدوای خۆیدا هێنا، سەدر یاریدەدەرەكانی بانگهێشتی ماڵەكەی خۆی كرد، باسیان لەوەكرد، ئەو (سەدر) بەشێوەیەكی روون بێزاریی پێوەدیار بووە بەهۆی توندبوونەوەی ئاڵۆزییەكانەوە، تا ئەو رادەی دەستی بە جگەرەكێشان كردوەتەوە، كە خویەكی كۆنەو وازی لێهێناوەو هەرگیز لە شوێنی گشتیدا پراكتیزەی نەكردووە. یەكێك لە راوێژكارەكان كە گێڕانەوەكەی لەبارەی كۆبونەوەكەوە هاوتایە لەگەڵ گێڕانەوەی دوو كەسی تر لە گەورەكانی رەوتی سەدر، وتی" سەماحەتی سەید بە ئامادەبوانی راگەیاند: ئێستا نەیارەكانمان تەنیا ئەوانە نین كە دژی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانین، بەڵكو ئێستا نەیارمان دەوڵەتێكی دراوسێیە، بۆیە چاوەڕی سەختیو ئاستەنگی زیاتر بن لە رۆژانی داهاتوودا، پێویستە لەسەر هەموومان پشت بە خوا ببەستین بۆ روبەڕووبونەوەی فشارە زۆرەكان كە ئێستاو لە رۆژانی داهاتوودا دەخرێتە سەرمان". بەهۆی دادگای عێراقەوە كە تاڕادەیەكی زۆر ئەو دادوەرانە كۆنترڵیان كردووە كە لەلایەن حزبەكانی سەربە تارانەوە دانراون، ئێران بەهێز بوو. چەند رۆژێك بەر لە وادەی دەنگدانی پەرلەمان لەسەر سەرۆكێكی نوێ بۆ وڵات، دادگای باڵای عێراق مەرسومێكی دەركردو جەختی كرد لەسەر ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامەكانی سازدەدرێت. ئەم حوكمە تەنگوچەڵەمەی بۆ ئەو پلانە دروستكرد كە هاوپەیمانی (رزگاریی نیشتمان) داینابوو، زۆرینە سادەكەی ئەم هاوپەیمانیەتییە بەس نەبوو بۆ سازدانی كۆبونەوەی پەرلەمان. لەدوای ئەمەوە، دادگا زنجیرەیەك حوكمی تری دەركرد. یەكێك لە حوكمەكانی رێگای لەبەردەم هۆشیار زێباری كاندیدی هاوپەیمانێتییەكە بۆ سەرۆكایەتی داخست، ئەمەش بەهۆی بانگەشەیەكی كۆنی گەندەڵییەوە. كە زێباری وەكو سیاسەتمەدارێكی كوردو وەزیری پێشووی داراییو دەرەوە رەتیدەكاتەوە هیچ سەرپێچییەكی كردبێتو هیچ حوكمێك بۆ تاوانباركردنی دەرچوبێت. حوكمێكی تری دادگا بووەهۆی خاوكردنەوەی ئەو لێكۆڵینەوانەی كە سەدرییەكان لەبارەی دەستخستنی پارەی نایاسایی لەگەڵ بەرپرسانی هاوپەیمانی ئێران دەیانكرد. حوكمی سێیەمی دادگاش بووە هۆی رێگریكردن لە مامەڵەی راستەوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت، ئەمەش وەكو بەئامانجگرتنی سەرچاوەی سەرەكی داهاتی هاوبەشێكی هاوپەیمانێتییەكەی سەدر (پارتی). شارەزایانی یاساییو سەرچاوە ئاگادارەكان لە ناواخنی كاروبارە سیاسییەكان لە عێراق وتیان، حوكمەكانی دادگا سەرباری ئەوەی لەڕووی یاساییەوە سەلامەتن، بەڵام لەكاتێكدا دەرچوون كە بایەخێكی ستراتیژیی هەیە. سەجاد جیاد بەڕێوەبەری جێنشین لە بەغداد بۆ گروپی كاری تایبەت بە سیاسەتی شیعە لە دامەزراوەی (القرن) كە دامەزراوەیەكی فیكری ئەمریكییە دەڵێ" ئەمە بە رێكەوت نییە.. لە یەك كاتدا هاوكات لەگەڵ قەیرانی پێكهێنانی حكومەتو سەركەوتنی سەدر، لەنێوان چوار بۆ شەش حوكم لە دادگا دەرچووە". ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق كە سەرپەرەشتی دادگاكان دەكات لە بەیاننامەیەكدا بۆ (رۆیتەرز) رایگەیاند، حوكمەكان سروشتی سیاسییان نییە، ئاماژە بەوەدەكەن، سەدرییەكانیش سودمەندبوون لەو حوكمانەی تر كە دادگای باڵا دەریكردوون، لەنێویاندا پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانو سەرۆكەكەی كە هاوپەیمانێتییەكەی سەدر لە كانونی دووەمدا دەنگی لەسەردا. لەوكاتەدا توڕەیی ئێران بەڕوونی دەركەوت لە 13ی ئازاردا، سوپای پاسداران 12 موشەكی ئاڕاستەی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كرد، بەرپرسانی كورد رایانگەیاند، زیانی ماددی سنوردا لە یەكێك لە بیناكانی شارەكە كەوتوەتەوە، بەبێ بوونی بریندار. سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەو موشەكانەی بۆیە هاویشتووە چونكە كردەوەی سەربازی ئیسرائیل لە كوردستانەوە ئەنجام دەدرێت، تاران هیچ بەڵگەیەكی بۆ ئەمە نەخستەڕوو. وەزارەتی دەرەوەو بەرگری ئیسرائیل لەمبارەیەوە وەڵامی داواكاریی (رۆیتەرز)یان نەدایەوە بۆ قسەكردن لەسەر بابەتەكە. حكومەتی كوردی ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوەو هێرشەكانی وەكو تۆڵەی لایەنداریی بۆ لایەنێكی شیعە وێناكرد. بەرپرسێكی باڵای كورد كە بەشداری گفتوگۆكانی كردووە لەگەڵ دوو نێردراوی ئێرانیی لەدوای هێرشەكە، وتی:" داوای ئەوەیان لێكردین هاوپەیمانێتی لەگەڵ پێكهاتەی شیعە بە گشتی بكەین نەك لەگەڵ بەشێك لە شیعە دژی بەشەكەی تر". ئێرانو هاوپەیمانەكانی دەستیان بە فشاركردن كرد لەسەر هاوپەیمانە سوننەكانی سەدر. لە مانگی نیساندا نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشوو كە یەكێك لە دیارترین ركابەرە شیعەكانی سەدرە، هاوكاری كرد بۆ گەڕاندنەوەی دوو كەسایەتی كاریگەریی سوننە كە بەهۆی تۆمەتی تیرۆرەوە لە عێراق هەڵاتبوون، بەپێی قسەی پێنج پارێزەرو سێ بەرپرسی حكومی كە ئاگاداری بابەتەكە بوونو قسەیان بۆ (رۆیتەرز) كردووە، مالیكی خۆی كاریكردووە بۆ قایلكردنی دادگای بەغداد بۆ لابردنی تۆمەت لەسەر ئەو كەسانە. هەر دوای لاچوونی تۆمەتەكان لەسەریان، ئەو دوو پیاوە دەستیانكرد بە ئیدانەكردنی سەركردایەتیكردنی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی سوننەی پەرلەمانی عێراق كە سەدرییەكانو هاوپەیمانەكانی هەڵیانبژارد، وتیان لەناو سوننەكاندا كەسایەتی باشتر لە حەلبوسی هەیە. لە دەركەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، مالیكی رەتیكردەوە یارمەتی ئەو دوو پیاوەی دابێت، بەڵام وتی پرسیاری لە دادگا كردووە لەبارەی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان كراوەو یارمەتی یەكێكیانی داوە بۆ ئەوەی بچێتە فڕۆكەخانە بۆ بینینی دادوەر. رەخنەگران وای دەبینن لە قسەكانی مالیكیدا دژبەیەكیی هەیە. نوسینگەی مالیكی وەڵامی (رۆیتەرز)ی نەدایەوە بۆ قسەكردن لەبارەی رۆڵی ئەو لە گەڕانەوەی ئەو دوو كەسەدا. بەگوێرەی قسەی بەرپرسێكی نزیك لە خۆی، حەلبوسی هەستی بە بێزاریی كردووە. هاوكات لەگەڵ ئەو رەخنە زۆرانەی لەناو سوننەوە ئاڕاستەی دەكرا، سەردانی تارانی كردو هەوڵیدا گەرەنتی بەردەوامبوونی پەیوەندی كاركردنی لەگەڵ ئێران بكات تەنانەت ئەگەر ئەو هاوپەیمانێتیەشی كە ئەوی هەڵبژاردووە شكستی هێنا لە پێكهێنانی حكومەت. بەرپرسێك وتی" حەلبوسی دڵنیایی دەویست لەبارەی ئەوەی ئەگەر سەدر شكستی هێنا ئێران هەر پاڵپشتی لە ئەو دەكات". وتەبێژێك بەناوی حەلبوسییەوە رایگەیاند، حەلبوسی بە ئەركێكی فەرمی سەردانی ئێرانی كردووە لەسەر بنەمای داوای پەرلەمانی ئێران، ئامادە نەبوو لەبارەی وردەكاری سەردانەكە قسە بكات. لە مانگی ئایاردا، هەوڵەكانی سەدر بۆ پێكهێنانی حكومەت راوەستا، لەلایەن ئەوەوە هیچ هاوپەیمانێتییەكی تر بۆ پێكهێنانی حكومەت دەرنەكەوت. لە مانگی حوزەیراندا، سەدر فەرمانی بە پەرلەمانتارەكانی كرد دەستلەكاربكێشنەوە، بەمە روبەڕێكی گەورەتری بۆ ركابەرەكانی لەناو پەرلەمان بەجێهێشت، نوسینگەكەی بەیاننامەیەكی دەركردو ئاماژەی بەوەكرد، خراپبوونی بارودۆخەكەو حوكمەكانی دادگای باڵاو ناكۆكی لەگەڵ "هەندێك دەوڵەت" هۆكاری كشانەوەكەن لە پەرلەمان، بەبێ ئەوەی بچێتە ناو وردەكارییەكانەوە. دوای چەند رۆژێك، لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا لەسەر ئینتەرنێت، سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی پێشووی خۆی كرد هەر جۆرە هاوپەیمانێتییەك رەتبكەنەوە ئەگەر ئەو هاوپەیمانێتییە كرانەوەی دروست نەكردو نەبووە هۆی لەكارخستنی گەندەڵەكان. سەدرییەكان توڕەیی خۆیان نیشان دەدەن لەوەی نەیانتوانی حكومەت پێكبهێنن. هەندێكیان داوای دەستپێكردنەوەی ئاڵۆزییەكان دەكەن. بەمدواییە ئەبو مستەفا حمێداوی بەرپرسی باڵای سەرایا سەلامی سەربە سەدر بە سایتێكی هەواڵی عێراقیی راگەیاند، ئامرازەكانی چاكسازیی ئەمجارە جیاواز دەبێت. (رۆیتەرز) نەیتوانی پەیوەندی بە حمێداوییەوە بكات بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر. ئێستا سەدر داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی نوێ دەكات، هەندێك پێیانوایە ئەمە هیچ نییە جگە لە دواخستنی یەكلاكردنەوەی كێشەكان لەگەڵ نەیارە سیاسییەكاندا. بەمدواییانە، سەدرییەكان بەرەو پەرلەمان چوون، بۆ ئەوەی بچنە ریزی هاوڕێ مانگرتووەكانیان لەناو پەرلەمان، وەكو گوزارشتێك لە ناڕەزایەتیی دژی حاڵەتی چەقبەستن لەگەڵ حزبە سیاسییەكانی تردا. مالیكی نەیاری دێرینی سەدریش، بە چەكەوە لەگەڵ پاسەوانە تایبەتەكانیدا لە شوێنێكی دەرەوەی ماڵەكەی دەركەوتو بەمە وەڵامی دایەوە. گروپە هاوپەیمانەكانی ئێرانیش خۆپیشاندانیان رێكخست، ئەمەش مەترسی رودانی پێكدادانی چەكداری دروستكرد. لە باشوری عێراقیش، ئاڵۆزییەكان زیاتر دەبن، خەڵك توڕە تر دەبن لەو گەندەڵییە بەردەوامەی كە دەیبینو لێكەوتنی لەسەر ژێرخانی ناوچەكە دروستكردووە. سەرباری ئەوەی حكومەتی عێراق داهاتێكی پێوانەیی تۆماركردووەو گەیشتوەتە (60 ملیار) دۆلاری داهاتی نەوت لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2022دا، زۆربەی كات خەڵكی ئەو ناوچانە بێ ئاو كارەبان. وەلید دەهامان كە مامۆستایە لە شارۆچكەی عەمارە، بێزاریی خۆی دەردەبڕێت لە كەمتەرخەمی حكومەت لەدوای كوژرانی براكەیەوە، كە دوای رەخنەگرتنی لە گەندەڵیو دابین نەكردنی پێداویستییەكانی ناوچەی باشوری هەژار كوژراوەو بكوژەكانی دەستگیرنەكراون. دەهامات دەڵێ، دەسەڵاتدارانی خوێندنگە سەرەتاییەكەی نۆژەن ناكەنەوە، ئەو لەگەڵ هاوڕێكانیدا بە (رۆیتەرز)یان راگەیاند، ئەوان خۆیان پارەی مەزەخەو دەستشۆریان خەرجكردووە بۆ ئەوەی تەوالێتی خوێندنگەكەیان بەكەڵكی ئەوەبێت بەكاربهێنرێت. ئیدارەی خوێندنگە خۆجێییەكە وەڵامی (رۆیتەرز)ی نەدایەوە بۆ قسەكردن لەسەر بابەتەكە. وتی" هیچ بەرپرسێك لە دەسەڵات، هیچ شتێكی بۆ نەكردوین".
راپۆرت: درەو نزیكەی دوو مانگ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی كۆنگرەی چواردەی پارتی، كۆنگرەیەك كە نەخشەی دابەشبوونی دەسەڵات لەنێوان ئامۆزاكان دوای مەسعود بارزانی یەكلادەكاتەوە، ئایا بارزانی خۆی كاندید دەكاتەوە یاخود دەكێشێتەوەو وەكو "مەرجەعی" حزب لە بارەگای بارزانی دەمێنێتەوە ؟ ئەگەر بكێشتەوە كێ شوێنی دەگرێتەوە ؟ دەسەڵات لە باوكەوە بۆ كوڕ دەگوازرێتەوە یان لەمامەوە بۆ برازا؟ دوو جێگری پەیڕەو دەكرێت و سیناریۆكەی دوای وەفاتی مستەفا بارزانی دووبارە دەبێتەوە كاتێك دوو كوڕەكەی پێكەوە حزبیان بەڕێوە دەبرد؟.... زانیاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. كۆنگرەی چواردە بڕیارە كۆتایی ئۆكتۆبەر یاخود سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، واتە نزیكەی دوو مانگی تر، پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی چواردەیەمی خۆی ببەستێت، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزب دەبوو ئەم كۆنگرەیە لە رۆژی 11ی كانونی یەكەمی 2014 بەڕێوەبچێت، واتە زیاتر لە (8 ساڵ) كۆنگرە لەوادەی خۆی دواكەوتووە، ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی دواین پەیڕەوی ناوخۆی كۆنگرەی سیانزەیەمی حزبەكە، نابێت بەستنی كۆنگرە ساڵێك زیاتر لەوادەی خۆی دوابخرێت، بەگشتی ماوەی (12) ساڵە پارتی كۆنگرەی نەكردووە، سەركردەكانی پارتی پێشتر شەڕی داعشو قەیرانە سیاسیو ئابورییەكانی ساڵانی رابردوویان، وەكو بەهانە بۆ دواكەوتنی كۆنگرە دەهێنایەوە، ئێستاش بەهانەی "كۆرۆنا" ئامادەیە. بڕیارە كۆنگرەی چواردەی پارتی لە شاری (دهۆك) بەڕێوەبچێت، یەكەمجارە پارتی كۆنگرەی خۆی دەباتە دهۆك، ئەمە ئەو بابەتەیە كە پێشبینی دەكرێت كۆنگرەی چواردە لە كۆنگرەكانی پێش خۆی جیابكاتەوە، بەپێی وتەی لیژنەی ئامادەكارانی كۆنگرە زیاتر لە (600 )هەزار ئەندام مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی (800 ) ئەندامی كۆنگرە لەوێش ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرۆك و جێگری حزب هەڵدەبژێردرێت. كۆنگرەی چواردەو گۆڕانكارییەكانی مەسعود بارزانی سەرۆكو (مەرجەع)ی پارتی ئێستا تەمەنی (76 ساڵ)ە، بۆیە ئامادەكاری بۆ قۆناغی دوای خۆی دەكات، دەیەوێت بەر لە دوركەوتنەوەی لە گۆڕەپانی سیاسی بە هەر هۆكارێك، دابەشبوونی دەسەڵات لەناو بنەماڵەكەی، بە دیاریكراوی لەنێوان كوڕو برازاكانی رێكبخاتەوە. بەگشتی چەند سیناریۆیەك هەن لەبەردەم چۆنیەتی دابەشبونەوەی دەسەڵات لە هەرەمی سەرەوەی پارتیدا كە ئەمانەن: سیناریۆی یەكەم: هاوشێوەی كۆنگرەی سیانزەیەم، مەسعود بارزانی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پارتی كاندید بكاتەوەو نێچیرڤان بارزانی ببێتەوە بە جێگری سەرۆك، لەم حاڵەتەدا لە ئەگەری دوركەوتنەوەی مەسعود بارزانی لە گۆڕەپانی سیاسی بە هەر هۆكارێك، راستەخۆ نێچیرڤان بارزانی دەبێت بە سەرۆكی حزب، بەوپێیەی جێگری سەرۆكە، ئەمە رەنگە دڵخوازی كوڕانی مەسعود بارزانیو بەدیاریكراویش مەسرور بارزانی نەبێت، لەلایەكی تر ئەمە شێوازی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەناو بنەماڵەی بارزانی بۆ داهاتوو دیاری دەكات، بەوەی ئایا دەسەڵات بەشێوەی ستونی لە باوكەوە دەگوازرێتەوە بۆ كوڕ یاخود بەشێوەی ئاسۆیی دەبێتو لە مامەوە دەگوازرێتەوە بۆ برازا، چارەنوسی كوڕەكانی ئیدریس بارزانی لەناو پارتیدا یەكلابونەوەی ئەم هاوكێشەیە دیاری دەكات، بۆیە دووبارەبونەوەی سیناریۆی كۆنگرەی سیانزە لە كۆنگرەی چواردەدا لەلایەن پارتییەكانەوە، بەدوور دەزانرێت. سیناریۆی دووەم: هاوشێوەی كۆنگرەی سیانزەیەم، مەسعود بارزانی جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی حزب كاندید بكاتەوە، بەڵام جێگرێكی تر بۆ پۆستی سەرۆكی حزب زیاد بكرێت، واتە بكرێت بە دوو جێگر، یەكێكیان نێچیرڤان بارزانیو ئەوی تر مەسرور بارزانی، ئەگەر ئەم سیناریۆیە جێگیربكرێت، دوای دوركەوتنەوەی مەسعود بارزانی لە گۆڕەپانی سیاسی، پارتی بەرەو شێوازەكەی یەكێتی دەڕوات كە بەڕێوەبردنی حزبە بەشێوەی هاوسەرۆكایەتی لەنێوان ئامۆزاكاندا، بەوپێیەی سەرۆك دوو جێگری هەیەو راستەوخۆ جێگرەكان دەسەڵاتەكان وەردەگرن. سیناریۆی سێیەم: وەكو هەندێك لە پارتییەكان باسی دەكەن، مەسعود بارزانی دەست لە پۆستی سەرۆكایەتی پارتی هەڵگرێتو وەكو "مەرجەع" بمێنێتەوە لە بارەگای بارزانی، بەم دواییە بارزانی بەچەند بەرگێك دەستی بە بڵاوكردنەوەی یادەوەرییەكانی خۆیكرد، هەندێك ئەم هەنگاوانەی بارزانی بە خۆدورخستنەوەی لە ناو كایەی حزبی دەبینن، لەم حاڵەتەدا بارزانی دەبێت سەرۆكایەتی حزب لەنێوان كوڕو برازاكانیدا یەكلابكاتەوە، ئەمە پەیوەندییەكان لەناو بنەماڵەكەیدا توشی شڵەژان دەكات، لەم حاڵەتەدا رەنگە پێویست بكات، بارزانی بەجۆرێك كۆپی شێوازەكەی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بكاتەوەو دەسەڵاتی لەنێوان كوڕو برازاكانیدا دابەش بكاتو حزب رادەستی ئامۆزاكان بكاتو خۆی چاودێرییان بكاتو رێگری لەدروستبوونی گرژی بكات، بەڵام بە نەرمی لە كۆتایدا دەسەڵات لە بەرژەوەندی كوڕەكانی یەكلابكاتەوە. سیناریۆی چوارەم: پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتەكەی دەگۆڕێت، سەرۆكی پارتی و سكرتێری مەكتەبی سیاسی نامێنێت، بارەگای بارزانی شوێنی سەرۆك و هەیكەلی پارتی دەگرێتەوە، مەسعود بارزانی سەرۆكایەتی بارەگای بارزانی دەكات و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی هەریەكەیان یاریدەدەری مەسعود بارزانی دەبن بۆ چەند فایلێكی دیاریكراو، لەم حاڵەتەدا فایلی دەرەوەو پەیوەندییەكان لای نێچیرڤان بارزانی، حكومەت و ناوخۆ لای مەسرور بارزانی دەبێت. سیناریۆی پێنجەم: راستەوخۆو بێ هیچ پێچو پەنایەك، پارتی سیناریۆی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی دووبارە بكاتەوەو مەسعود بارزانی دەست لە پۆستی سەرۆكی حزب هەڵگرێتو لەبارەگای بارزانی وەك و مەرجەعی پارتی دەمێنێتەوە، پارتی بەشێوەی هاوسەرۆكایەتی لەنێوان نێچیرڤان بارزانیو مەسرور بارزانییەوە بەڕێوەببرێت، ئەمە بۆچونێك بوو كە پار ساڵ بەرلە بڕیاری دواخستنی كۆنگرەی پارتی قسەو باسی لەسەر دەكرا بەڵام رەنگە بۆ ئەمڕۆ چیدیكە سیناریۆیەكی بەهێز نەبێت بەتایبەتی كە سیستەمی هاوسەرۆكایەتی یەكێتی شكستی هێناو هاوكات پارتی نایەوێت سیستەمێكی سیاسی تاقیبكاتەوە كە پەكەكە لەناو لایەنە كوردستانیەكان داهێناوە، هەرچەندە هەندێك لەو پارتییانەی كە لەناو كاری رێكخراویدا قاڵبونەتەوە پێشبینی ئەوەیان دەكرد ئەو شێوازی هاوسەرۆكایەتیەی یەكێتی بۆناو پارتیش گونجاو بێت لەدوای مەسعود بارزانی، فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی، لەدوای كۆنگرەی چوارەمی یەكێتییەوە، لە كۆبونەوەیەكدا بە بەرپرسێكی یەكێتی وتبوو" یەكێتی دەیەوێت خوی پارتیش خراپ بكات، چونكە هەر كارێك كە یەكێتی دەیكات، دواتر پارتیش كۆپی دەكاتەوە، یەكێتی چەندین میدیای جیاوازی دروستكرد، ئێستا پارتیش هەمان كاردەكات، یەكێتی كردی بە هاوسەرۆكایەتی، دەتانەوێت ئێمەش وای لێ بكەین". مێژووی بەڕێوەبردنی حزب بە دوو سەرەوە لەناو پارتیدا بە فۆرمێكی جیاواز ئەزمون كراوە، لەدوای وەفاتی مستەفا بارزانی هەریەك لە ئیدریس بارزانی و مەسعود بارزانی بۆ ماوەی هەشت ساڵ پێكەوە حزبیان بەڕێوەبرد. چارەنوسی مەكتەب سیاسیو سەركردایەتییەكان زۆربەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی لە كۆنگرەی چوارەمدا چانسی مانەوەیان لاوازە، رەنگە ئەوانەی دوردەخرێنەوە لە ئۆرگانێكی بارەگای بارزانیدا كاریان بۆ بدۆزرێتەوە، ئەمە هاوشێوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتییە. لەناو مەكتەبی سیاسیدا ئەوانەی چانسی مانەوەیان هەیە لە كۆنگرەی چواردەدا بریتین لە هەریەكە لە فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی، بەوپێیەی تونای راگرتنی باڵانسی لەنێوان نێچیرڤان بارزانیو مەسرور بارزانیدا هەیە، هەروەها (رێبوار یەڵدا، ئازاد بەرواری، هۆشیار زێباری، مەحمود محەمەد). بەگشتی پێشبینییەكان بۆ ئەوەدەچن، نێچیرڤان بارزانی زەرەرمەندی یەكەمی كۆنگرەی چواردەی پارتی بێت، ساڵی 2019 لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی ناوخۆی بنەماڵەدا، دوای (17 ساڵ) نێچیرڤان بارزانی پۆستی سەرۆكی حكومەتی بۆ مەسرور بارزانی ئامۆزای چۆڵكرد، مەسرور بارزانی دوای دەستبەكاربوونی، لایەنگرانی نێچیرڤان بارزانی لە حكومەت ریشەكێش كردو هەمویانی دورخستەوە، ئەگەر لە كۆنگرەی چواردەشدا لە پێگەی بدرێت، ئیتر نێچیرڤان بارزانی هەم حكومەتو هەم حزبیش لەدەستدەدات. نێچیرڤان بارزانی پۆستی سەرۆكی حكومەتی لەدەستدا نەماوە، سەرباری ئەمە لە كۆنگرەی سیانزەدا دۆستەكانی زۆربەی دورخرانەوەو ئەو بێدەنگ بوو، سەركردەكانی پارتی نایانەوێت چیتر گرەو لەسەر نێچیرڤان بارزانی بكەن، چونكە پێیانوایە دواجارو لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی بنەماڵەیدا، پێگەی خۆی زەمان دەكاتەوەو پشت لەوان دەكات. خاڵێكی تری لاوازی نێچیرڤان بارزانی لە كۆنگرەی چواردەدا ئەوەیە ئێستا نەیارە مێژوویەكانی مەسعود بارزانی مامی لە ژیاندا نەماون، چیتر كارتی ناڕەزایەتی نێچیرڤان بارزانی لەناو ماڵباتی بارزانیدا بەهای نەماوە، پێشتر كاتێ نێچیرڤان بارزانی نیگەران دەبوو دەڕۆیشتە دەرەوەی وڵات، جەلال تاڵەبانی مامەڵەی بۆ دەكرد و دەیگەڕاندەوە، ئەمە مەسعود بارزانی نیگەران كردبوو، ترسی هەبوو تاڵەبانی یاری بەناكۆیەكانی ناو بنەماڵەكەی بكات بۆ مەبەستی سیاسی بۆیە بارزانی هەمیشە پێگەی نێچیرڤان بارزانی لەبەرچاو دەگرت، بەڵام ئێستا ئێتر كارتی ناڕەزایەتی نێچیرڤان بارزانی هیچ ترسێكی بۆ بارزانی نیە. پارتیو كۆنگرە یەكەمین كۆنگرەی پارتی لە رۆژی 16ی ئابی 1946 بەنهێنی لەماڵی (سەعید فەهیم) لە ناوچەی (ئەعزەمیە)ی بەغداد بەستراوە، لەم كۆنگرەیەدا (70) ئەندام بەشداربوون، بەفەرمی ناوی حزبەكە بوو بە (پارتی دیموكراتی كورد)، ئەم كۆنگرەیە (مەلا مستەفا) بارزانی بەبێ ئامادەبوونی خۆی بە سەرۆكی حزب هەڵبژێردراو هەریەكە لە (شێخ لەتیف)و (كاكە زیاد) بوون بە جێگرانی سەرۆكی حزب. زنجیرەی كۆنگرەكانی پارتی: • كۆنگرەی دووەم: لە ئازاری 1951 لە بەغداد بەڕێوەچوو، (30) ئەندام بەشدارییان تێداكرد، ئەوكات مستەفا بارزانی لە سۆڤیەت بوو، ئەم كۆنگرەیە سەرۆكی هەڵنەبژاردو لەبری ئەوە سەركردایەتییەكی كاتیی بۆ حزب دانرا. • كۆنگرەی سێیەم: لە 26ی كانونی دووەمی 1953 لە كەركوك بەڕێوەچوو، (35 بۆ 40) ئەندام بەشدارییان تێدا كرد، ناوی حزب لە (پارتی دیموكراتی كورد)ەوە گۆڕدرا بۆ (پارتی دیموكراتی كوردستان). • كۆنگرەی چوارەم: تشرینی یەكەمی 1959 لە بەغداد بەسترا، ئەمە یەكەمین كۆنگرە بوو كە مستەفا بارزانی خۆی بەشداری تێدا بكاتو جارێكی تر وەكو سكرتێر هەڵبژێردرایەوە، ساڵێك دواتر حكومەتی عەبدولكەریم قاسم بڕیارێكی دەركرد بەوەی دەبێت هەموو حزبێك كۆنگرە سازبدات بۆ ئەوەی مۆڵەتی كاركردنی پێبدرێت. • كۆنگرەی پێنجەم: ئایاری 1960 لەبەر رۆشنایی فەرمانی حكومەتی ئەوكاتی عێراق بەڕێوەچوو، كۆنگرەكە لە بەغداد بەسترا، (148) ئەندام بەشداربوون تێیدا، سەرلەنوێ مستەفا بارزانی وەكو سەرۆكی حزب هەڵبژێردرایەوە. • كۆنگرەی شەشەم: 1ی تەموزی 1964 لە قەڵادزێ بەڕێوەچوو، كۆنگرەكە مستەفا بارزانی وەكو سەرۆكی حزب هەڵبژاردەوە، بەڵام لەم كۆنگرەیەدا باڵی مەكتەبی سیاسی لە مەلا مستەفا جیابونەوەو لە (ماوت) كۆنگرەی خۆیان كرد، ئەمە سەرەتای قۆناغی جەلالیو مەلایی بوو. • كۆنگرەی حەوت: لە 15ی تشرینی دووەمی 1966 لە گەڵاڵە بەڕێوەچوو، (370) كەس بەشدارییان تێدا كرد، مستەفا بارزانی جارێكی تر بە سەرۆكی حزب هەڵبژێردرایەوە. • كۆنگرەی هەشتەم: لە 1ی تەموزی 1970 لە (ناوپردان) بە بەشداری (488) كەس بەڕێوەچوو، مستەفا بارزانی دیسان وەكو سەرۆكی حزب هەڵبژێردرایەوە، هەندێك لە پارتییەكان ئەم كۆنگرە بە "كۆنگرەیەكی نمونەیی" ناودەبەن، بەوپێیەی بۆ یەكەمینجار ژنان بەشدارییان تێیدا كردووەو نوێنەری چەندین حزبی عێراقیو فەلەستینی ئامادەبوونو پیرۆزباییان كردووە، لەسەرو هەموشیانەوە ئەندامانی كۆنگرە زۆربەیان بە هەڵبژاردن سەركەوتوون بۆ ناو كۆنگرەكە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرەنجە هەر لەم كۆنگرەیەدا پارتی بەتەواوەتیو بەشێوەیەكی فەرمی بەرەو ئاڕاستەی بنەماڵەیبوون دەڕواتو كۆنگرە هەریەكە لە (ئیدریس بارزانی)و (مەسعود بارزانی) كوڕانی مستەفا بارزانی وەكو ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێرێت، رۆژی 28ی شوباتی 1979 مستەفا بارزانی لە ئەمریكا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد، پۆستی سەرۆكی پارتی چۆڵ بوو. • كۆنگرەی نۆیەم: رۆژی 4ی تشرینی یەكەم، پارتی لەناوچەی (زێوە)ی دەڤەری (مەرگەوەڕ)ی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان، كۆنگرەی نۆیەمی خۆی بەست بۆ پڕكردنەوەی شوێنی مستەفا بارزانی، كۆنگرە مەسعود بارزانی وەكو سەرۆك هەڵبژارد، ئیدریس بارزانی باوكی نێچیرڤان بارزانی ئەوكات كوڕە گەورەی مستەفا بارزانی بوو، بۆ خۆبەدورگرتن لە دروستبوونی ناكۆكی لەگەڵ براكەی، مەسعود بارزانی سەرباری ئەوەی وەكو سەرۆك هەڵبژێردرا، بەڵام مومارەسەی سەرۆكایەتی نەكردو لەگەڵ براكەیدا دەسەڵاتیان لەنێوان خۆیاندا دابەشكردو هەریەكەیان كاروبارێكی بەڕێوەدەبرد، تا ئەوكاتەی ئیدریس بارزانی رۆژی 31ی كانونی دووەمی 1987 كۆچی دوایی، لەم كۆنگرەیەدا (عەلی عەبدوڵا) وەكو سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی هەڵبژێردرا. • كۆنگرەی دەیەم: ئەم كۆنگرەیە دوو ساڵ دوای كۆچی دوایی ئیدریس بارزانیو لە رۆژی 12ی كانونی یەكەمی 1989 لە (مەرگەوەڕ) بەبەشداری (332) كەس بەڕێوەچوو، لەم كۆنگرەیەدا بۆ جاری دووەم مەسعود بارزانی وەكو سەرۆكی حزب هەڵبژێردرایەوە. • كۆنگرەی یانزەیەم: ئەم كۆنگرەیە 16ی ئابی 1993 لە هەولێر بەسترا، مەسعود بارزانی سەرلەنوێ وەكو سەرۆك هەڵبژێردرا، بەڵام یەك جێگری بۆ دانرا كە (عەلی عەبدوڵا) بوو. • كۆنگرەی دوانزەیەم: ئەم كۆنگرەیە 14ی تشرینی یەكەمی 1999 لە هەولێر بەڕێوەچوو، (هەزارو 473) كەس بەشدارییان تێدا كرد، مەسعود بارزانی وەكو سەرۆك هەڵبژێردرایەوە. • كۆنگرەی سیانزەیەم: ئەمە دواین كۆنگرەی پارتییە، 11ی كانونی دووەمی 2010 لە هەولێر بەڕێوەچوو، كۆنگرە بۆ جاری (پێنجەم) مەسعود بارزانی وەكو سەرۆكی حزب هەڵبژاردوە، بەهۆی كۆچی دوایی (عەلی عەبدوڵا)وە، نێچیرڤان بارزانی كرا بە جێگری سەرۆكی حزب.
شیكاری: درەو # بهپێی ئاماره داراییهکانی کۆمپانیای ( DNO)ی نەرویجی که گرێبهستی لهگهڵ حکومهتی ههرێم ههیه له کێڵگهکانی (تاوکێ، فیشخابوور و بهعشیقه) له چارەکی دووەمی ساڵی 2022؛ له دوای ساڵی (2018)هوه گهورهترین قازانجی تۆمارکردووهو داهاتەکەی بریتی بووە لە (361) ملیۆن دۆلار. # کۆمپانیاکە توانای بەرهەمهێنانی کێڵگەی تاوکێی بە زیاتر لە (2 هەزار و 600) بەرمیلی ڕۆژانەی بەرزکردووەتەوە. # کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات تا کۆتایی ساڵ بەرهەمی ناوچەی گرێبەستی تاوکێ لە (107 هەزار) بەرمیلی ڕۆژانەوە بەرزبێتەوە بۆ (109) هەزار بەرمیلی ڕۆژانە. # بۆ یەکەم جار کۆمپانیاکە لە (کێڵگەی بەعشقە) گەیشتووە بە دۆخی بەرهەمهێنان بە نزیکەی ڕۆژانەی (150) بەرمیل. بەرهەمی کاری (دی ئێن ئۆ) لە کێڵگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان بهپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای (DNO)، بەرهەمهێنانی نەوت لە چوارچێوەی گرێبەستی (تاوکێ)دا گەشەی بەخۆوە بینیوەو بە تێکڕای ڕۆژانە لە هەردوو کێڵگەی نەوتی (فیشخابوور و تاوکێ) لە نیوەی دووەمی (2022)دا بڕی (106 هەزار و 948) بەرمیل نەوت دەرهێنراوە، لە کاتێدا لە چارەکی یەکەمی (2022)دا بڕەکە بریتی بووە لە (106 هەزار و 465) بەرمیلی ڕۆژانە. بەجۆرێک؛ بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگەی فیشخابوور (60 هەزار و 348) بەرمیل بووە لە چارەکی دووەمی 2022 دا (لەچارەکی یەکەم بەرهەمەکەی (64 هەزار و 493) بەرمیلی ڕۆژانە بووە). بەڵام کێڵگەی تاوکێ بەرهەمی ڕۆژانەی (44 هەزار و 600) بەرمیل بووە لە چارەکی دووەمی 2022 دا، لە کاتێکدا (لەچارەکی یەکەم بەرهەمەکەی (41 هەزار و 972) بەرمیلی ڕۆژانە بووە). ئەم بەرەو پێشچوونەی لەوەی دووەمیان (کێڵگەی تاوکێ) بەدیهاتووە، هۆکارەکەی ئەوەیە کۆمپانیاکە توانیویەتی چوار بیری نەوتیی نوێ لە هەرێمی کوردستان بگەیێنێتە ئاستی بەرهەمهێنان، کە سیانیان لە کێڵگەی تاوکێ یە. هەر بۆیە پێشبینی دەکات کە کۆتایی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەم لە چوارچێوەی (گرێبەستی تاوکێ) بەرزبێتەوە بۆ ڕۆژانەی (109) هەزار بەرمیلی ڕۆژانە. جگە لە هەردوو کێڵگەی فیشخابوور و تاوکێ کە بە (گرێبەستی تاوکێ) ناسراوە، حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو (دی ئێن ئۆ) گرێبەستی کە کێڵگەی (بەعشیقە)ش هەیە، کۆمپانیاکە لە نیوەی دووەمی بۆ یەکەم جار لەم کێڵگیەش گەیشتووە بە ئاستی بەرهەمهێنان ڕوژانە (174) بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە. خشتەکانی (1، 2، 3) کۆو پوختەی بەرهەمی بهرههمی کێڵگهکانی (تاوکێ، فیشخابوور و بەعشیقە) لە تەواوی ساڵی (2021 و نیوەی یەکەمی 2022) لە هەرێمی کوردستان نیشان دەدات کە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ وەبەرهێنانی تێدا دەکات. پرۆسه داراییەکانی نهوتی هەرێم لە کێڵگەکانی (تاوکێ، فیشخابوور و بەعشیقە) بە پێی ڕاپۆرتەکەی (دی ئێن ئۆ) لە ماوەی چارەکی دووەمی 2022، کۆی بەرهەمی ئەو کێڵگە نەوتییانەی وەبەرهێنانی تێدا دەکات بریتی بووە لە (107 هەزار و 178) بەرمیلی ڕۆژانەو (91 هەزار و 937) بەرمیلی بەوتی پوختەی بەرهەمهێنان بووە. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش داوە کە داهاتی گشتی بریتی بووە لە (361 ملیۆن) دۆلار ئەمەش بۆ یەکەم جارە لەدوای ساڵی (2018)ەوە ئەو داهاتە تۆمار بکات، کە هۆکارەکەی گەڕاندووەتەوە لاخ بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت و گازی سرووشتیی لە بازاڕەکانی جهیان، هاوشان بەمەش بە ڕێژەیەکەی بەرچاو قەرزەکانی ڕووی لە دابەزین کردووە. هەر بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیاکە (361 ملیۆن) دۆلاری داهاتی هەبووە، بڕی (81 ملیۆن) دۆلاری قازانجی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بووە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (4)) 4 سەرچاوەکان - DNO, DNO Reports Strong Second Quarter Results, Ups Tawke License Guidance; https://www.dno.no/en/investors/announcements/dno-reports-strong-second-quarter-results-ups-tawke-license-guidance-2022-08-11/?fbclid=IwAR1BPgv_sOzunX8X5kAwmi7jhUfaiyylqOfp3TOXBUWkurJv7bAxB-5rPB0 - DNO ASA, Interim Results, Second Quarter 2022; https://www.dno.no/media/ngthqagq/q2-2022-interim-results-report.pdf - DNO ASA, Q2 2022 Interim Results Presentation; https://www.dno.no/media/wngawgdi/q2-2022-interim-results-presentation_final.pdf
درەو: بە گوێرەی راپۆرتی ( رێكخراوی ئەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ) لە رۆژهەڵاتی كوردستان (130) حاڵەتی پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ تۆماركراوە، لەوانە (7) كوڵبەر بە گوللەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەكان كوژراون، (7) حاڵەتی لە سێدارەدانیش تۆماركراوە. 🔹دەقی راپۆرتەكەی رێكخراوی هەنگاو لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ١٣٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی گەلاوێژی ٢٧٢٢، لانی کەم ١٣٠ حاڵەت پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛ کۆڵبەران (٤٧ حاڵەت) لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ٤٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە. لە کۆی ئەو ٤٠ کۆڵبەرە کە بریندار بوون ٣٠ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ٤ کەسیان بە هۆی تەقینەوەی مین و ٦ کەسیان بە هۆی ڕووداوی سروشتی بوونەتە قوربانی. سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٧ حاڵەت) لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لانی کەم سزای سێدارەی ٧ بەندکراوی کوردی خەڵکی شارەکانی کرماشان، سەوڵاوا ٢ حاڵەت، دێولان، بیجاڕ، تیکاب و شیروان و چەرداول جێبەجێ کراوە کە ٢ کەسیان ژن بوون. ٦ کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و کەسێکیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایانەیان بە سەردا سەپاوە. لەو ماوەیەدا گیان لە دەست دانی بەندکراوانی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران تۆمار نەکراوە. کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (٩ حاڵەت) لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٦ هاووڵاتی لە سنووری شارەکانی بانە و مێهران بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار بوون. هەروەها، دوو برای تەمەن ٩ و ١٢ ساڵ بە ناوەکانی مەتین ڕاشدی مەنش و مەهدی ڕاشدی مەنش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام بریندار کراوە. دەستبەسەر کران و سەپاندنی سزا (٦٠ حاڵەت) بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٥٣ هاووڵاتیی کورد کە ٣ کەسیان ژن و پێنج مێردمنداڵ و تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بووە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها، ٧ چالاکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی سەرجەم سزای ١٩ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە. کرێکاری (٧ حاڵەت) لەو ماوەیەدا لانی کەم ٢ کرێکاری خەڵکی شارەکانی بۆکان، سنە، مەهاباد، گیەڵان، بانە، نەغەدە و ئورمیە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە کە دوو کەسیان منداڵی کار بوون.
شۆڕشنامە: مەسعود بارزانی لە كتبێی بارزانی و بزوتنەوەی رزگاری خوازی كورد و جەلال تاڵەبانی لە كتێبی دیداری تەمەن، بە ووردی باس لە ساختەكاری لە یەكەم پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن: مەسعود بارزانی لە كتبێی بارزانی و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردا دەڵێت: پرۆسەی هەڵبژاردن لە ساڵی 1992 تا نیوەڕۆ زۆر باش و پاك بەڕیوەچوو، بەڵام دواتر بە پێشێلكاری دەستیپێكرد، پارتی و لایەنەكانی تر چاودێرەكانیان لەسەر سندوقەكانی دەنگدان لە سنوری سلێمانی و گەرمیان كشاندەوە، نیوەڕۆكەی حزبی شیوعی و مەحمود عوسمان داوایان لێكردم كە پرۆسەی هەڵبژاردن بوەستێندرێت چونكە ساختەكاری و پێشێلكاری لە رادەبەر و بێسنور دەكرێت، بەتایبەت لە سلێمانی، بازیان، چەمچەماڵ، شارەزوور ، هەڵەبجە، دەربەندیخان، كەلار، قەڵادزێ، رانیە، ، كۆیە ، رەواندوز، چۆمان.... دیاربوو یەكێتی بە باشی خۆی بۆ ساختەكاری و پێشێلكاری ئامادەكردبوو سەرەتا بیرمان لەوە كردەوە بەیەكجاری پاشەكشە بكەین و هەڵبژاردن هەڵوەشێنینەوە، بەڵام چاودێر لە چل و شەش وڵاتەوە بۆ چاودێری پرۆسەكە هاتبوون، هەموویان رایان گەیاند راستە ساختەكاری كراوە، بەڵام ئەمە یەكەم دەرفەتە بۆ گەلی كورد رەخساوە، ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە هەڵوەشێننەوە گورزێكی گەورە لە داهاتووی خۆتان دەدەن. جەلال تاڵەبانی لە كتبێی (مام جەلال دیداری تەمەن) سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی 1992 دەڵێت: هەڵبژاردن لە بادینان تەزویری زۆر ئاشكرای تێدا كرا، بەشێوەیەك لە بادینان تەزویر و دەستوەردانكرابوو، هەموو كەس دەیزانی بەزۆری زۆرداری سندوقەكانی دەنگدان پڕكرانەوە بە دەنگی پارتی، هەتا دەنگی مردوشیان حسابكردبوو، لە هەموو بادینان (178) هەزار كەس مافی دەنگدانی هەبوو، بەتەنیا مەسعود بارزانی زیاتر لەو ژمارەیە دەنگی بەدەستهێنابوو، بێجگە لەوەی من سی چل هەزار دەنگم هێنابوو، ئیسلامیەكان و سامی عەبدولرەحمانیش دەنگیان هێنابوو، بەراستی تەزویرێكی زۆر گەورە كرا لە بادینان، ئەگینا پارتی دەنگی زۆر كەمتری دەهێنا لەوەی كە هێنابووی. * مەسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد، بەرگی پێنجەم، 2022 * مام جەلال، دیداری تەمەن، سەڵاح رەشید، بەشی دووەم، چاپی یەكەم 2017.
(درەو): پەیمانگای واشنتۆن: وینسرۆپ رودجرز كاتێك بەرپرسە باڵاکان سەردانی پەیتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن، دەبێت لەگەڵ سێ کەسایەتی سیاسی بنەماڵەی بارزانی لە هەمان حزب بە جیاجیا کۆببنەوە، ئەوانیش مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانییە لە پارتی دیموکراتی کوردستان. ئەم مەراسیمانە بەشێک لە داینامیکی پەیوەندیدار بە سیاسەتی ناوخۆیی و کردە دیپلۆماسییەکان لە کوردستان و عێراق ئاشکرا دەکات، سەرەڕای راوبۆچوونی خودی بەرپرسە بیانییەکان لەسەر ئەم پرۆتۆکۆلە، شاراوە نییە ئەمە دەسەڵاتی ئەم خێزانە لە هەرێمی کوردستان لە سەرەوە تا خوارەوە بەهێز دەکات، دەچێتە خزمەتی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، دەتوانیین لە دۆسییە ناوخۆییەکاندا ئەو ئاماژەیە ببینین، بە نمونە پێکهێنانی حکومەتی عێراقی کە لە ئێستادا کاری لەسەر دەکرێت. سەبارەت بە دیپلۆماتکارە بیانییەکان، ئەم شێواز و بنەمایە نەنوسراوە بەڵام بۆتە عورف و هەر سەردانکەرێکی هەولێر لە سەرۆکی حکومەتەکان و وەزیر و باڵوێزەکان لەگەڵ (مەسعود بارزانی) سەرۆکی پارتی و (نێچیر بارزانی) سەرۆکی هەرێم و (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەت کۆدەبنەوە، ئەم کۆبوونەوانە سەلمێنەری ئەوەیە کە چۆن دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا لە ناو یەک خێزاندا چەقی بەستووە، مەسعود بارزانی باوکی مەسرورەو مامی نێچیرڤان بارزانیە، مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ئامۆزای یەکن، نێچیرڤان بارزانی پێش مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بووە، چووەتە شوێنی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان. ئاماژە بە چەمکێکی سیاسی ئەمریکی (گەشتێکی تەواو بۆ جینسبورگ)، پرتۆکۆلی چاوپێکەوتنی سێ سیاسی بەیەکجار بە "گەشتێک بەناو بنەماڵەی بارزانی" ناوبردووە، ئەمە دیاردەیەکی بەردەوامەو بە شێوەیەكی رێکخراو دەگوزەرێت، لە (12 نیسان)ەوە (31) حاڵەتم لەو چاوپێکەوتنان و سەردانانەم دۆکیومێنت کردووە، کە بە تێکڕا بۆ هەر (11) رۆژێک یەک چاوپێکەوتن دەکات. ئەم لیستە تەنها ئەو حاڵەتانە لەخۆدەگرێت کە حکومەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیی و کەناڵە فەرمییەکانی خۆی و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بڵاویكراونەتەوە، کۆبوونەوە هەستیار و تایبەتەکان ناگرێتەوە، حکومەتی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیار دەدەن کام کۆبوونەوە لەگەڵ دەوڵەتان ئاشکرا دەکەن و بڵاودەکەنەوە. ئەو بۆنانەی کە کۆبوونەوەیان بۆ سازدەدرێت جیاوازن، هەندێکیان بۆ تەنها جارێک گفتوگۆ لەسەر بابەتەکان تێدا دەکرێت، وەک ئەوەی (ئان لیندە)ی وەزیری دەرەوەی سوید لە مانگی نیسانی رابوردوودا لە رێگەی گەشتێکیدا بۆ عێراق هاتە هەولێر، هەندێکیان تەنها بانگهێشتکردنی رێزو موجامەلەی باڵوێزی نوێ یان ئەوانەی کارەکانیان کۆتایی پێدێت. وەک هاتنی باڵوێزی نوێی فەرنسا لەعێراق (ئیریك شۆڤالیێ) لە مانگی ئەیلولدا. هەندێک لە بەرپرسانی تر ئەم چاوپێکەوتنانە بەردەوام دووبارە دەکەنەوە، وەک (جێنین پلاسخارت) نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق یان ماسیۆ تۆلەر باڵوێزی ئەمریکا، کە شوبباتی (2020)وە لانی کەم (9) جار ئەم سەردانانەی بۆلای بنەماڵەی بارزانی کردووە. لە ناوچە جیاوازەکانی جیهانەوە دیپلۆماتکار و سیاسییەکان ئەم سەردانانە دەکەن،ستیڤن هیکی باڵوێزی پێشووی بەریتانیا لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق (5) جار سەردانی بنەماڵەی بارزانی کردووە، ویستی بەریتانیای پیشانداوە لە بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا. میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا گەشتێکی هاوشێوەی لە مانگی کانونی یەکەمدا ئەنجامداوە. محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیسانی رابوردوودا گەشتێکی تەواوی بەسەر بنەماڵەی بارزنیدا ئەنجامدا، هەروەها بەرپرسانی ئەڵمانی، ئوسترالی، سعودی، کەنەدی، ئیتاڵی و یەکیتی ئەوروپا لە ساڵی رابوردوودا گەشتی هاوشێوەیان ئەنجامداوە، زۆرێک لە بەرپرسەکانی تر چاویان بە دوان لەو سێ کەسەی ماڵی بارزانی کەوتووە، سەرەڕای ئەوانەش زۆری تر لەگەڵ ئەو سیانە (مەسعود، نێچیرڤان، مەسرور) بارزانی لە پەیوەندی دورودرێژدان. پاپا فرانسیس، لە میانەی سەردانە مێژووییەکەی لە ئازاری (2021)دا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا کاتێک توانی لەگەڵ سێ بارزانییەکە لە یەک شوێندا کۆببێتەوە (فڕۆكەخانەی هەولێر)، ئەمەش تێپەڕاندنێکی گرنگی ئەو پرۆتۆکۆڵە باوە بوو کە جیابەجیا چاوپێکەوتنەکان ئەنجام دەدەن. لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و نوسینگەی ئەو سێ کەسەوە کۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتکارەکاندا رێکدەخرێت، ئەگەر داواکاری بۆ چاوپێکەوتنی ئەو سیانەی بنەماڵەی بارزانی پێشکەش نەکرێت، نیشانەی پرسیار دروستدەکەن، پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمە بە سوکایەتی سەیردەکات. لەگەڵ ئەوەی ماددەی (121)ی دەستووری عێراق رێگە بە حکومەتی هەرێم دەدات هەندێک دەسەڵاتی مامەڵەی لەگەڵ حکومەتە بیانییەکان هەبێت، بەڵام شتێکی باو نییە رێکخستنی ئەم چاوپێکەوتنانە بە شێوەیەکی تەسک و کەسی و حزبی لەگەڵ دیپلۆماتکارەکاندا لەسەر ئاستی لۆکاڵی بەدواداچوونی بۆ بکرێت یان چاوەڕوانکراو بێت، جگە لەوە ئەگەر بیوانە بیانییەكان لەو بەرنامەیەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆی داناون لابدەن لە لایەن بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێمەوە توشی سەرزەنشت دەبن. لەسەر ئاستی ناوخۆیی عێراق، بەرپرسە حکومی و حزبییەکان هەمان کار ئەنجام دەدەن، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوای هێرشە موشەکییەکەی هەولێر لە مانگی ئازاردا چاوی بە هەرسێ بارزانییەکە کەوت. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە مانگی نیسانی پێشووەوە لانی کەم دوو جار سەردانی کردون، یەکەمیان لە تشرینی دووەمدا كاتێك لە بەرامبەر تەحەدای پارتی دیموكراتی كوردستاندا داوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی دەكرد. هەندێک لە سەردانەکان دوایی بەرهەمی دەبێت، دیارترینیان سەردانی نەسسار روبەبیعی بەرپرس لە رەوتی سەدری بۆ لای سێ بارزانییەکە لە مانگی حوزەیرانی پێشوودا بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی لە نێوان "رەوتی سەدری" و "پارتی دیموکراتی کوردستان" و "کوتلەی سوننی" لە دوای هەڵبژاردنی تشرینی یەکەم، لە کاتێکدا پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت بەردەوامەو تەواو نەبووە، جێی خۆیەتی چاودێری بکەین تا بزانی کێ داوای چاوپێکەوتنی سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات لە هەولێر. بێگومان، پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها حزبی سیاسی نییە لە هەرێمی کوردستان، هەندێک جار قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە سلێمانین، بەشداری کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەت دەکات، لە کاتێکدا بافڵ تاڵەبانی برای کە سەرۆکی حزبەکەیە هەندێک چاوپێکەوتنی خۆی دەکات بەڵام پشکە گەورەکە لە کۆبوونەوەو چاوپێکەوتنەکانی هەولێر هەر بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە. نابێت لە بیرمان بچێت کە حزبی ئۆپزسیۆن و سەربەخۆش هەیە لە هەرێمی کوردستان کە بەهۆی خشتە قەرەباڵخەکەی بنەماڵەی بارزانی بۆ کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنەکان، کات و گرنگی پێویست بۆ ئەمان نامێنێتەوە. شایەنی وتنە رەگەزی ژن لە پۆستە باڵاکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ئامادەیی نیە، بەوجۆرەش ژنان لە ئاستی باڵای گفتوگۆکاندا بێبەشن. هەروەها گرنگە بیر لەوە بکرێتەوە کە ئەم رەفتارەی پارتی دیموکراتی کوردستان چی دەگەیەنێت، کۆبوونەوە لەگەڵ هەر تاکێکی بنەماڵەی بارزانی بەجیا ڕەنگدانەوەی سروشتی خێڵەکی و پیاوسالاری و حیزبییە، ئەمە ئامرازێک پێکدەهێنێت بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە نێوان خۆبەگەورەزانینی هەریەکەیان. لە پلەبەندی ناوخۆیی حیزبدا مەسعود بارزانی باڵادەستە، کوڕ و برازاکەی لە کاروباری هاوبەشەکاندا گوێرایەڵی دەکەن، کۆبوونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی یان نێچیرڤان بارزانی بە تەنیا ڕێگەیان پێدەدات لە پێناوی خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆیان قسە بکەن. جیاوازی و بۆچونی سیاسی و کەسی توند لەناوخۆی حیزبدا هەیە، لە ئێستادا ڕکابەرییەکی گەرم لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی هەیە ( دووەمیان لەلایەن مەسعود بارزانیەوە پشتگیری دەکرێت) کە لەوانەیە لە ئایندەدا بتەقێتەوە. ئەم جیاوازییە لە کۆنفرانسی ئاسایشی ئەمساڵی میونشندا ئەڵمانیا دەرکەوت کاتێک مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی دوو شاندی جیاوازیان دەکرد، هەردوو لایان لەگەڵ چەند بەرپرس و سەرۆكێكدا لە کۆبوونەوەی جیاوازدا کۆدەبوونەوە. چاودێری کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەركردەكەی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی ڕەنگە لە چوارچێوەی شیکارییە سیاسییە ئاساییەکاندا سوودی هەبێت، بەڵام سوربوونیان لەسەر کۆبوونەوەی جیاواز کاریگەریی جەوهەری خراپ دروست دەکات، ئاشکرایە ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جێبەجێکردنی ئەم پرۆتۆکۆڵە، بەهێزکردنی ئەو بۆچوونە زاڵەیە کە بنەماڵەی بارزانی لە سیاسەتی کوردی و عێراقیدا سەنتەرو مەرجەعن، نەک کەسی دیکە. هەروەها ئەم دیدارانە یارمەتیدەرە لە چەسپاندنی دەسەڵاتی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لەناو حیزب و لە گۆڕەپانی سیاسی بەگشتی، ئەو بەرپرسانەی کە بەم ڕێکخستنانە ڕازین، شەرعیەت بە پەیامەکەیان دەدەن و بەهێزیان دەکەن تەنانەت ئەگەر مەبەستیان ئەوەش نەبێت. ئەگەر داوا لە زۆرێک لە هاوڵاتیانی ئاسایی هەرێمی کوردستانی عێراق بکەیت وەسفی سەرکردە سیاسییەکانیان بکەن چ پارتی دیموکراتی کوردستان و چ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە "مافیا" ناویان دەبەن، لەڕاستیدا ئاماژەکانی پێشێلکردنی دیموکراسی ڕوون و ئاشکرایە، بەشداری کردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکان پاشەکشەی کردووە، گەنجان و خێزانەکانی چینی مامناوەند بە ژمارەی زۆر بەرەو ئەوروپا کۆچ دەکەن، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان بە تۆمەتی ساختە زیندانی دەکرێن، حکومەتی هەرێم مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی نادات. ئیتر دەگەڕێتەوە بۆ بەرپرسە بیانییەکان کە بڕیاری چۆنێتی مامەڵە لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بدەن، ئایا دەیانەوێت وەک ئێستا بەردەوام بن، یان کاتێتی شێوازێکی نوێ پیادە بکەن..؟ پەیمانگای واشنتۆن: وینسرۆپ رودجرز جولة على كل آل بارزاني: كيف تحدد اللقاءات الدبلوماسية مع عائلة بارزاني معالم السياسة الكردية العراقية | The Washington Institute
نوسینی؛ ئەنوەر کەریم گرنگترین فاکتەر لە ئابوریدا کە بڕیار لەسەر نرخ دائەنێت فاکتەری خواست و خستنە ڕووە . نەوت ئەو کا ڵاگرنگەیە کە ئەبێتە هۆی هەڵسوڕانی ئابوری جیهان بۆیە هەموو سیاسیەکان و بازرگانەکان ئەیانەویت ڕۆڵیان هەبێت لەسەقامگیریکردنی نرخدا، تانە بێتە هۆی دروستبوونی هەڵئاوسان و کێشە بۆ گەشەکردنی ئابوری دروستنەکات . نرخی نەوت لە ئیستادا لەسەروو 90 دۆلارەوە یە بەڵام کۆمەڵێ فاکتەر وایکردوە بۆ ئەوەی بەهای نەوت لەم نرخەدا جێگیر بێت . بەکورتی هۆکارەکان ئەمانەن 1- بازرگانەکان پێشبینی ئەوەدەکەن ڕێکەوتنی ئیران گروپی5+١ ڕێبکەون لەسەر ئەتۆمیەکەی ئیران ، ئەمەش ئەبێتە ڕێگەدان بەوەی کە نەوتی ئیران بێتە بازاڕەکانی جیهانەوە ئەو کورتهێنانەی ڕووسیا پڕبکاتەوە کە بڕیارە لە کۆتاییی ئەمساڵدا بچێتە جێبەجێکردنەوە . 2- خاوبونەوەی گەشەی ئابوری چین کە کێشەی پرۆژەی خانووبەرە گەورەترین کێشەیە، هەروەها تاێستا سیاسەتی سفر بۆ کۆڤید -19 ئەمەش بۆتەهۆی داخستنی هەندێ شار ئەمەش خواستی لەسەر نەوت کەمکردۆتەوەو یارمەتی دابەزینی نرخی داوە . 3- بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوودی بانکی بەگشتی لە هەموو جیهاندا تەنها چین و تورکیا بە پێچەوانەی شەپۆلەکەوە ئەڕۆن سوودی بانکی دائەبەزێنن. ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ترس لە سەر گەشەی ئابوری جیهان هەبێت 4- بە هۆی بەهێزی دۆلارەوە کە نەوت بەهاکەی بەدۆلار دیاریدەکرێت لە ئیستادا Dollar index لەبەرزترین ئاستدایە. بەرامبەر دراوەکانی تر 5- بەکارهێنانی خەزانە ستراتیجیەکانی نەوت لە ووڵاتنادا ئەمەش بۆتە هۆی زیادبوونی خستنەڕوو . بۆتە هۆی دابەزینی نرخ . پێشبینی نرخی نەوت بۆ کۆتاێی ساڵ و ساڵی داهاتوو. پێدەچێت نرخی نەوت لەدەوری 100 دۆلاردا بمێنێتەوە بۆ مانگەکانی داهاتوو بەهۆی هەندێ فاکتەری سیاسی و ئابوریەوە . ئەو هۆکارانەش ئەمانەن 1- وەبەرهینان لە کەرتی ووزەدا بەگشتی کەمیکردوە و، وەبەرهینان گواستراوەتەوە بۆ کەرتی ووزەی پاک و سەوز . وە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان خەریکی دابەشکردنی قازانجەکانیان بەسەر پشک هەڵگرەکاندا لە جیاتی ئەوەی وەبەرهینان بکەن . 2- توانای بەرهەمهینانی نەوت نزیکبۆتەوە لە بەرزترین ئاستی لە ووڵاتانی ئۆپێکدا چاوەڕێناکرێت بەرهەمی نەوت زۆر زیاتر بخرێتە بازاڕەوە هەندێ لە ووڵاتانی ئۆپێک تەنانەت ناتوانن ئەو ژمارە بەرمیلە بەرهەمبهینن کە لە لایەن ڕیکخراوەکەوە بۆیان دیاریئەکرێت. 3- ڕێکەوتنی ئیران و گروپی٥ +١ بۆ ئەتۆمیەکە بۆتە کارێکی سەخت و نابێتە هۆی زیادکرنی نەوتی ئیران بۆ بازاڕەکانی جیهان .وە ئەگەر بێتو ڕێکبکەون هەروا بە زووی نەوتی ئیران ناتوانێت بازاڕەکان پڕبکات چونکە ئەبێت پاپۆرە ئیرانیەکان جارێکی تر دڵنیایی و وە هەروەها سەلامەتی((Recertified and Insured پاپۆرەکان لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە بسەلمێنرێت ئەمەش کاتی زۆری ئەوێت وە هەروەها کێڵگە نەوتیەکان کۆنن وە پیویستیان بە ئیدامە هەیە 4- بانکەکانی ئەمریکاو ئەوروپا ناتوانن بەبەردەوامی ڕێژەی سوودی بانکی بەرزبکەنەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەڵئاوسان بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجی ڕێژەی هەڵئاوسان کە بەخواستی خۆیان ئەیانەوێت ، بۆیە لەساڵی داهاتوودا ئەبێت تۆزێک خاوببنەوە لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی ئەمەش ئەبێتە هۆی گەشەکردنی ئابوری و زیادکردنی خواست بۆ نەوت . 5- ئەوخەزانانەی کە بەتاڵ بوون ئەبێت پڕبکرێنەوە بۆیە هەر ئەبێتە هۆی زیادکردنی خواست لەسەر نەوت . 6- چاوەڕیدەکرێت خواستی ڕۆژانە بگاتە سەروو 100 ملێۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە کاتی ئاسایبوونەوەی ژیان و هەڵگرتنی کۆت و بەندەکان لەسەر کۆڤید -19 لە ووڵاتی چین. 7- دابەزینی بەرهمهینانی نەوتی ڕووسی بە هۆی چوونەدەرەوەی كۆمپانیا گەورەکانی جیهان لە ڕووسیادا، بە هۆی سزاکانی سەر ڕووسیا لە ئەنجامی داگیرکاری ڕووسیاوە بۆ ئۆکرانیا ، بۆیە خستنە روو کەمتر ئەبیت و ئەمەش یارمەتی نرخی نەوت ئەدات بۆ 100 دۆلار .
عەلی مەحمود محەمەد ئۆپەراسیۆنی لێدانی نەوتی كەركوك یان فەتحی یەك, یەكەم ئۆپەراسیۆن بوو ئێرانییەكان لە ناوخۆی عێراق بە هاوكاری پێشمەرگەی ی(ى.ن.ك) ئەنجامیاندا، یەكەم جار بوو ئێرانییەكان لە گەڵ لایەنێكی عێراقی و كوردی لەناو خاكی عێراق ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام بدەن, پێشتر فەجری دوو لە سنووری حاجی ئۆمەران ئەنجام درابوو, لێ فەتحی یەك لە قوڵایی 180 كیلۆمەری خاكی عێراق و بەرامبەر بە هەستیارترین پڕۆژەی ئابووری عێراق كە كۆمپانیای نەوت و گازە ئەنجامدرا, لەم ئۆپەراسیۆنە هێزی هاوكاریكەر كە ی ن ك ە, دەبێتە هێزێكی هێرش كەر لە بری رەسەد و چاوساغی وەك لە فەجری دوو پارتی-حسك ئەنجامیان دا, لە فەتحی یەكەوە ئیتر هێنانی پاسدار وەك كاری قۆنتەراتی بۆ ینك, پدك, حسك, حیزبواڵلەو بزووتنەەی ئیسلامی لێ دێت, تەنانەت مەجلس ئەعلاو دەعوەش دەچنە ناو ئەو قۆنتەراتەوە لە سنوری قەڵەمڕەوی لایەنە كوردییەكانەوە, كوردستان وەك شاری بێ ساحێبی لێ دێت, بە پانی و درێژی كوردستان پاسدار دەسوڕێنەوە, سیخوڕی دەكەن, خەڵكە كڕن, تۆڕی جاسوسی دروست دەكەن. بۆ قەرارگای رەمەزان لە دوای ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو بە هاوبەشی پارتی, گرنگی ئەم تەرزە جەنگە هاوبەشانە لە گەڵ هێزەكانی كوردی عێراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دەركەوت, كە لە هێرشەكانی بە بنبەست گەیشتبوو, كەمترین زیان زۆرترین دەستكەوت, بۆیە بڕیاری كردنەوەی ناوەندێك بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەم تەرزە جەنگە دەدەن. لە رێكەوتی3 23-10-198بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای بەرگری ئێرانی ئایەتولا خامنەئی رەزامەندی درا بۆ دروستكردنی بارەگایەك بۆ جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنە سنوور بەزێنەكان, لە مانگی رەمەزانی ساڵی 1962 یەكەم فەرمانی فەرماندەیی بۆ مورتەزا رەزایی دەرچوو بۆ دامەزراندنی قەرارگایەك بۆ مەبەستی ئاماژە پێدراو, بۆیە بە ناوی قەرارگای رەمەزان ناونرا, چونكە لە مانگی رەمەزان بڕیاری پێكهێنانی درا, ئەم قەرارگایە ئەركی رێكخستن و ئەنجامدانی چالاكی هاوبەش بوو لەناو عێراق بە هاوبەشی لایەنە كوردی و عێراقییەكان.عملیات فتح ۱؛ عملیاتی در عمق خاک عراق نەبوونی متمانە بە ینك بە وتەی پاسداران ئەو هێزانەی ئێران بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەك دەیانویست بچنە ناو عێراقەوە دوو كێشەیان هەبوو: یەكێكیان متمانەیان بە پێشمەرگەی ی ن ك نەبوو, چونكە یەكێتی بۆ ئێرانییەكان بەو كەسانە ناسرا بوون كە لە هەر ساتێكدا بە ئاراستەیەكدا دەڕۆن, بەدوای بەرژەوەندیەكانی خۆیانەوەن، پێشتر لەگەڵ سەدامدا ئاشت بوونەتەوەو رێك كەوتوونە, وە چەند جارێك لە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران شەڕیان كردبوو. بەڵام ئێستا ی ن ك نوێنەریان ناردووە بۆ ئێران, ئامادەیی خۆیان بۆ یاوەری كۆماری ئیسلامی لە دژی ڕژێمی بەعس ڕاگەیاندبوو بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش, بەهەمان رێگای پارتیدا رۆیشتن. مجله امتداد ێبان 1387، شماره 34 عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات كەواتە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەك پێشنیاری ی ن ك بووە, كەركووكی لە سەر سینییەك زێڕین پێشكەش كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە, ماوەتەوە لە دەرەوەی گریمانە بزانین كێ ئەندازیاری ئۆپەراسیۆنەكە بووە سەرەتا؟, وە كێ بووە ئەو كەسەی پەیامەكەی گەیاندووە بە ئێرانییەكان؟. ینك چۆن چیرۆكی پەیوەندییەكە دەگێڕنەوە؟ هەرچەندە پێشتر خواستی ی ن ك بۆ پەیوەندی لە گەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران رەتكراوەتەوە, تەنانەت ئامادەی گفتوگۆش نەبوونە لە گەڵ ینك, بەڵام چاوی ئێرانییەكان لە سەر فەتحی یەك وا دەكات, خۆیان عەوداڵی پەیوەندی بن"نەوشیروان بە بیری هێنایەوە " كە شەڕ لەگەڵ ئێراندا هەڵگیرساو ئێمە وەفدێكمان نارد بۆ لای ئێوە قبوڵتان نەكرد" - ل149-مام جەلال دیداری تەمەن - ئامادەكردنی سەلاح رەشید-چاپی یەكەم 2017 چاپخانەی كارۆ. فەرەیدون عەبدالقادر یەكێك لە كەسە نزیكەكانی ئەوكاتی خەتی نەوشیروان مستەفا و هاوكات نزیك لە ئێران, ئاوا چیرۆكی یەكەم پەیوەندی لە گەڵ ئێرانمان بۆ دەگێڕێتەوە" تا رۆژێكیان لێپرسراوێكی ئێرانی بە ناوی مستەوفی لە گەڵ سلێمانی قەساب هاتن و گفتوگۆی راستەوخۆو جدییان لە گەڵ یەكێتی كرد, مام جەلال و كاك نەوشیروان بە راستگۆیی و بە رۆشنی قسەیان لەگەڵ كرد و ترسی ئەوەیان لا رەوانەوە, كە گەرم بوونی پەیوەندی ئێران لە گەڵ یەكێتی, وا لە یەكێتی ناكات, كە وەك تاكتیك و كارتێكی گوشار بۆ گفتوگۆ لەگەڵ عیراق بەكاری بهێنێ! ( سلێمان قەساب و خاڵە حاجی) , هەردوو لە حسك رۆڵی باشیان هەبوو لە هاندانی ئەو لێپرسراوانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران, بۆ بەردەوام بوونی سەردانەكانیان بۆ لای یەكێتی! هاوكات قەناعەتەكانی (نەوشیروان) یش, بۆ سوود وەرگرتنی تەواو لە شەڕی (ئێران-عێراق), لە دژی صدام و رژێمەكەی, دەوری هەبوو لە خۆشكردنی زەمینەی لەبار بۆ زیاتر پەیوەندی كردن لەگەڵ ئێران! ".ل 529-530 هەڵۆ سورەكانی قەندیل فەرەیدون عەبدوالقادر چاپی دووەم 2020". بەڕێز نەوشیروان مستەفا لەو بارەیەوە دەڵێت:" لەو ماوەیەدا چەند كەس لە بەرپرسەكانی یەكێتی: لە سەرەتادا دلێری سەید مەجید و دوای ئەو د.فوئاد مەعسوم ، ئازاد هەورامی، جەبار فەرمان، دارای شێح جەلالی حەفید، ڕەفعەت عەبدالڕەحمان، عەلی بچكۆڵ، شێردڵ حەوێزی، جەلال عەبدوالقادر بە كۆمەڵ و بەجیا سەردانی ئێرانیان كرد لەسەردەشت، ورمێ،كرماشان لە گەڵ كاربەدەستی ئێرانی لە ئیتڵاعات و سوپای پاسداران دانیشتن - خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق1984-1988 نەوشیروان مستەفا ئەمین چاپی دووەم 1999-ل"103. "لە ناو ئەواندا دو سەردان گرنگییان هەبو، كاریان لە پەیوەندیەكانی ئێران و یەكێتی كرد یەكەمیان، سلێمان قەساب، كە یەكێ لە كادرەكانی حسك بو، یەكێ لە كاربەدەستانی ئیتڵاعاتی لە گەڵ خۆی هێنا.هەم گفتوگۆی سیاسی لەگەڵ كرا؟و هەم خۆیشی حەزی كرد گەشتێكی خێرابە هەندێ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی دا بكا. لە یەكێ لەو گفتوگۆیانەی لە نێوان ئەم و هەندێ لە ئەندامانی م س كرا، ئەم نوێنەرە قسەیەكی كردو وتی:((ئێوە تازە گفتوگۆتان؟لەگەڵ عێراق بڕیوە، زەمان چیە ئەم پێوەندیەی لە گەڵ ئێرانی دروسەی پەكەن، بەكاری ناهێنن بۆ؟ئەوەی هەڵوێستتان بەهێز بكا لە گفتوگۆی داهوتان دا لەگەڵ عێراق؟))ل104. "دوای ئەمیش وەفدێكی كەسی هات، تێكەڵاو بو لە نوێنەری چەند وەزارەت و دەزگای جیا جیای ئێرانی. وەكو دوای دەركەوت سەرۆكی وەفدەكەیان، سەرۆكی دەزگای ئیتڵاعاتی سوپا بو. خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق1984-1988 نەوشیروان مستەفا ئەمین چاپی دووەم 1999- ل 105. بیرۆكەی ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەك سەبارەت بە بیرۆكەی لێدانی نەوتەكەی كەركوك فەرەیدون عەبدوالقادر دەڵێت: "نەوشیروان, نەخشەی پەلاماردانی بیرە نەوتەكان لە مێشكی دا بوو, ئەوەش گەورەترین دان رۆكردن و چەشە كردن بوو بۆ لێپرسراوە ئێرانییەكان, بە تایبەتی ئەو شاندەی ئێران, كە سەردار وەحیدی لە گەڵیان هاتبوو!" وەحیدی ماوەیەك لێپرسراوی ئیتڵاعاتی سوپاو ماوەیەكیش فەرماندەی هێزەكانی پیادەرۆی سوپای پاسدارانی ئێران بوو".ل 529-530 هەڵۆ سورەكانی قەندیل فەرەیدون عەبدوالقادر چاپی دووەم 2020". سەبارەت بە پڕۆژەی ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەك نەوشیروان مستەفا دەڵێت:"یەكێ لەو كارانەی كە ئێرانیەكان بە لایانەوە گرنگ بو بكرێ لێدانی دامەزراوەكانی نەوتی كەركوك بو. لە نزیك كەركوك بە تەنیا هێزی یەكێتی لێ بو. هێزەكانی یەكێتی ئەیانتوانی بگەنە ناو بیرەكانی نەوت و ، بگەنە نزیك دامەزراوە سەرەكیەكانی". "ئێمە خۆمان چەند ساڵێ بو بیرمان لە لێدان و تێكدانی كردبووەو زانیاری زۆرمان لەسەر كۆكردبوەوە، بەڵام جێبەجێكردنی لە توانای ئێمەدا نەبو، بە تایبەت چەك و تفاقی جەنگیی ئێمە زۆر سادەو دواكەوتو بو بۆ ئەنجامدانی كارێكی لەو بابەتە، بە كەڵك و كاریگەر نەبو. خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق1984-1988 نەوشیروان مستەفا ئەمین چاپی دووەم 1999-ل106". "سەركردایەتی یەكێتی لەبەر گرنگی كارەكە، دانان و جێبەجێكردنی پلانی هەموو چالاكیەكەیان بە من سپاردو، من ڕۆژانە ئەبو خەرێكی وردەكاری پلانەكە بم. ئێرانیەكان ئەم كارەیان بەلاوە زۆر گرنگ بو، تەنانەت بە مەرجی جدی بونی یەكێتی لە شەڕی عێراق و ، هاوكاری پاشەڕۆژیان دانابو. خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق1984-1988 نەوشیروان مستەفا ئەمین چاپی دووەم 1999 ل 107". نرخ بۆ سەری پاسدارەكان دیاریكرابوو ئێرانییەكان دەڵێن ویستمان بچین لەگەڵ كەسێكدا هاوشان شەڕ بكەین كە لە دژی ئێمە پێشتر شەڕی كردبوو, ئەوە حاڵەتێكی دەروونی زۆر سەیر و سەمەرەی دەویست. ئەمە یەكەم تایبەتمەندی ئەو ئۆپەراسیۆنە بوو؛ بۆیە دەبوایە ئەو برایانەی كە دەچوونە ناو خاكی عێراق متمانەیان پێیان بكردایە و بچنە قووڵایی خاكی عێراق و ئۆپەراسیۆنێكی وا گەورەیان لە كەركوك ئەنجامدابا, بۆ ماوەی 45 رۆژ لە ناوخۆی عێراقدا مانەوە . ئەوكات نەمانزانی كە عێراق لەو رۆژەدا بەخشینێكی بۆ سەری هەموو ئێرانییەكی سەر بە رژێمی ئێران دانابوو. ئەو كات دوو سەد هەزار دیناری بۆ سەری هەر ئێرانییەك دانابوو، هەر دینارێك یەكسان بوو بە ٦٨ تومان!. مجله امتداد ێبان 1387، شماره 34 عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات گواستنەوەی پێداویستی ئۆپەراسیۆنی فەتحی دوو گواستنەوەی ئەو هەموو چەك و تەقەمەنییە لە سەر سنووری ئێرانەوە بۆ كەركووك, یەكێكە لە لایەنە گرنگەكانی ئۆپەراسیۆنەكە, لەمەشدا لە قەبارەی چەك و تەقەمەنی هاتوو جیاوازی ئامار هەیە, وەلێ بە هەمووەوە دەتوانرێت زیانیاری نزیك بە دەست بهێنرێت. " لە ماوەی دە شەودا زیاتر لە 3 هەزار بار لە سەر سنووری ئێرانەوە, لە بارەگایەكی پاسداران لە نێوان بانەو سەردەشت, بە دەروازەی سەفرەو زەنوون ی نزیك ماوەت هاتنە ناو عێراقەوە، لە چەكی قورس هاوەنی 120 ملم و كاتیۆشا و چەكی مام ناوەندی و سوك و تەقەمەنی, 3000 گولەی هاوەن و هەزاران رۆكێتی كاتیۆشاو ژمارەیەكی زۆر رۆكێتی ئاڕ پی جی و گولەی دۆشكاو تفەنگ و خۆراك و پێداویستی پزیشكی, هەر شەوێك ٣٠٠ باری هێستر پێداویستیەكانی ئەم ئۆپەراسیۆنەیان لەو ڕێگایەوە دەبردە ناو خاكی عێراقەوە". مجله امتداد ێبان 1387، شماره 34 عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات " 150 تۆن کەرەستەی سەربازی و 300 ئۆپەراتۆری سوپای پاسداران لە ئێرانەوە لە پشت هێڵەکانی دوژمنەوە گواسترانەوە بۆ کەرکوک, لە ئۆپەراسیۆنێکی شاراوەدا کە ماوەی 40 ڕۆژ بەردەوام بوو. كەرەستەكان بەم شێوەیە بوون: 1500 كڵاشینكۆف, 40 بی كەی سی , 15 دۆشكە, 60 ئاڕ پی جی , 3هاوەنی 120 ملم , 2 هاوەنی 81 ملم, 1500 گولەی هاوەنی 120 ملم, 1000 گولەی هاوەنی 81 ملم, 500 گولەی هاوەنی 60 ملم, 7354 رۆكێتی ئار پی جی, 500 گولەی تفەنگی 60 ملم, 2000 گولەی تفەنگی 107 ملم, 21500 گولەی كڵاشینكۆف, 10000 گولەی بی كەی سی, 12000 گولەی دۆشكە. https://en.wikipedia.org/wiki/Operation_Fath_1 بەڕێز نەوشیروان مستەفا لەم بارەوە دەنوسێت: گوێزانەوەی تفاقی جەنگی ئەو تفاقەی بۆ ئەم كارە پێویست بو لە :10هاوەنی 120ملم، 4كاتێۆشا، 45تەن گوللەی هاوەن و كاتیۆشا، چەند دانەیەك سامی 7ی دژی فڕۆكە، چەند دانەیەك ساروخی دژ تانك و، هەندێ فیشەكی كڵاشینكۆف. ئەمانە پێشتر ، بە سەرپەرشتی جەبار فەرمان لە زەردەكانیەوە لە ئێرانەوە بە كۆڵی ئێسترگوێزرابونەوە بۆ دۆڵی جافەتی. گوێزانەوەی كارێكی یەكجار دژوارو سەخت بو. ئەبو جارێك لە زەردەكانی بار بكرێ و لەسەر چەمی كەڵوێ دابگیرێ و بە گوریس لە ڕوبار بپەڕێتەوە، جارێكی تریش لە ئێستر بار بكرێ تا ئەگەیشتە یەكێ لە عەمارەكانی دۆڵی جافەتی و لە ئەشكەوتەكانی گوێزەڵەو یاخسەمەر و هەڵەدن ئەشاردرانەوە. خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق1984-1988 نەوشیروان مستەفا ئەمین چاپی دووەم 1999-ل 108-109 دووجار گومان لە ئەنجامدانی چالاكی پێش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە بە چەند رۆژێك, نەوشیروان مستەفا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ینك دوو دڵ دەبێت لە جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە, بەهۆی ئەوەی گومانی هەبووە لەوەی هەواڵی ئۆپەراسیۆنەكە دزەی كردبێت بۆ حكومەتی عێراقی, داوا دەكات ئۆپەراسیۆنی ئەلتەرناتیف جێبەجێ بكەن لە دوكان" ئەوە جێبەجێ بكرابایا لە لێدانی سەدی دوكان, كارەسات بوو بۆ كورد, هەرچەندە لە فەتحی دوودا ئەنجامیان دا بەلام نەیانتوانی سەدەكە بڕوخێنن, ئەوەی ئێرانییەكان بلاویان كردەوە زۆر درۆ بوو", وەلێ فەرماندەی قەرارگای رەمەزان لە كرماشان مكوڕ دەبێت لە جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی فەتحی 1 و لێدانی نەوتی كەركوك, ئەوان ئەم ئۆپەراسیۆنە بە گرنگ و پارویەكی چەور دەزانن, رۆژی یەك شەمە رێكەوتی 5-10-1986 لە رێگای نوێنەرایەتی قەرارگای رەمەزانەوە لە گوندی یاخسەمەر ئەم پەیامە دەگەیەننە دەستی بەڕێز نەوشیروان مستەفا: ((مگمئن باشید دشمن متوجه نشده است. شما به خدا اعتماد کنید تردید به خود راه ندهید. بدون فوت وقت و با سرعت و دقت و قاگعیت بر تمامی اهداف حمله ببرید و قلب امام و امت و روح شهدا را شاد کنید. همه منتڤرند. مبادا که در اراده خلل ناپژیر شما که متکی به ارادهی خداست، سستی پیش ێید.)). فتح یک؛ عملیات چریکی سپاه در کرکوک در سال ۶۵ هەموو شتێك بۆ ئۆپەراسیۆنەكە ئامادەكرابوو, كاتێك شەوی 10-10-1986 هەواڵێك لە لایەن ی ن ك ەوە دەدرێت بە ئێرانییەكان كە دوژمن سەر بەرزاییەكانی گرتووەو هێزی زیاتری كۆكردۆتەوە, لەو جیگایەی بڕیار وابوو چەكەكانی لێ دامەزرێنن, بەلام ئێرانییەكان پێداگرییان كردبوو لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە, ئێرانییەكان دەگێڕنەوە دەڵێن كوردەكان ترسابوون. پێی دەچێت ی ن ك لەسەرەتاوە خۆیان دەست پێَشخەریان كردبوو بۆ ئەم چالاكییە, كەچی لە دوو هەفتەی پێش ئۆپەراسیۆنەكە ساردییان نواندووە بۆ ئەنجام نەدانی, وەلێ ئێرانییەكان مكوڕ بوونە. مجله امتداد ێبان 1387، شماره 34 عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات ناڕەزایەتی لەناو ینك؟ فەرەیدون عەبدالقاددر لە یاداشتەكانیدا دەڵێت: كە باسی لێدانی بیرە نەوتەكانی كەركوك كەوتە ناو گفتوگۆكانەوە, رۆژێكیان لە ماڵی خۆمان لە كانی مستفای چۆخماخ كۆبونەوەیەكی مەكتەبی سیاسی كرا بۆ باس لە هاوكاری لەگەڵ ئێرانداو مەسەلەی لێدانی برە نەوتەكانی كەركووك! زۆر لایەن و ئەنجامی ئەو چالاكیییە لە روی سلبی و ئیجابییەوە خرایە روو, مشتومڕی زۆری لەسەر كرا! كاك كۆسرەت , ناڕازی بوو, پێ باش نەبوو, چونكە پێی وابوو ئەوە كێشمان دەكات بۆ باریكە رێی پێچاو پێچی وا, كە ناتوانین بزانین كاردانەوەی سەدام حوسێن, چۆن چەند دەبێت و بە كوێ دەگات! مشت و مڕەكان گەرم و توند بوون, كۆسرەت زویر بوو چوە دەرەوە, ناچار شوێنی كەوتم و بە زۆر رازیم كرد بگەڕێتەوە بۆ ناو كۆبونەوەكە! - ل 530 هەڵۆ سورەكانی قەندیل فەرەیدون عەبدوالقادر چاپی دووەم 2020. ئەوكات كۆسرەت رەسول كەسێكی بەهێز بوو لەناو ینك و قسەكانی جێكەوتە بوون, پێی دەچێت ناڕەزایەتی توند لەناو ینك دژ بەم چالاكییە هەبووبێت, پێشبینییەكەشیان راست دەرچوو, هەرچەندە دواتر 4 تیپی سەر بە ناوچەی هژمۆنیای كۆسرەت بەشداری ئۆپەراسیۆنەكەیان كرد"93,85,86,87", وە خۆشی سەرپەرشتی فەتحی چواری كرد. تەنانەت لە ئاستی خوارەوەش ناڕەزایەتی دژ بە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە هەبوو, وەلێ ناڕەزایەتییەكان نەگەیشتنە ئاستی هەڵوێستی بەرەو رووبوونەوە, رێباز ئاوا باسی هەڵوێستی خۆی لەسەر ئۆپەراسیۆنەكە دەكات" سەیرێكی كاك م كرد ووتم بە ڕاستیتە لە كەركوك دەدەین...ووتی بۆ، هەمووی دەسووتێنین عێراق بە تێپەڕی ناتوانێ ئەو خەسارەتە پڕ بكاتەوە....؟ دیسان پێم ووت ئەدی میللەتی خۆمان، باشە ئەو گوندانە، باشە خەڵكەكە، حكومەت دڕندەیە هەرچی لە دەستی بێت دەیكات....ووتی تۆ هەر دژی ئێرانی ئەگینا ئەوە كارێكی زۆر كرنگە.....ووتم ڕاستە كارێكی زۆر گرنگە بەڵام قوڕمساغانە نازانن تۆپ بەكار بهێنن، هەر عەیب دارمان دەكەن و تەنها میللەتەكەمان باری خراپی بەسەر دێ....ووتی باشە كاكە واز لەو قسە هەلەق و مەلەقانە بێنە بڕۆوە لای دەشتی هەولێر بەڵام لای كەس باسی نەكەی چونكە كەس نازانێ - قەندیل بەغدای هەژاند بەشی دووەم نووسینی ڕێباز چاپی دووەم 2008چاپخانەی پەیوەند- ل 382". بەلام ئەم ناڕەزایەتییانە نەچووەنە باری جێبەجێكردنەوە, ناڕازییان لە بواری پراتیكدا بوونە باسكی ئۆپەراسیۆنەكان و گوێیان لە ماڵوێرانی خەڵكی كوردستان نەگرت. فەتحەكان؟؟ ئۆپەراسیۆنەكانی فەتح, 10 ئۆپەراسیۆنی زنجیریەیی بوو بە هاوبەشی سوپای پاسداران لە گەڵ ینك, پدك, حیزبوڵا, دەعوە, مەجلس ئەعلا ئەنجامدران" بۆ حسك یەكلا نەبوومەتەوە, چونكە زۆربەی ئۆپەراسیۆنەكان سایدە ئێرانییەكان دیارییان نەكردووە بە هاوكاری كام لایەنی كوردی ئەنجامیان داوە", ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە رێكەوتی 11-10-1986 لە شاری كەركوك بە فەتحی 1 دەستی پێكرد, بە لێدانی نەوتەكەی شاری كەركووك, بە ئۆپەراسیۆنی فەتحی 10 لە رێكەوتی 4-9-1987 لە ناوچەی سیدەكان كۆتایی هات , بە زنجیرەی فەتحەكان لە گەڵ ینك دەستپێكرا, لە گەڵ حیزبوڵا و مەجلس ئەعلا كۆتایی پێهات, كۆی گشتی ئۆپەراسیۆنەكانی فەتح 328 رۆژ بەردەوام بووە. فەتحی دوو لە ناوچەی دوكان, بەناو وێرانكردنی دامەزراوەكانی سەدی دوكان لە رێكەوتی 25-11-1986 لە لایەن ینك و ئێرانەوە ئەنجامدرا. ئۆپەراسیۆمی فەتحی سێ لە رێكەوتی 30-10-1986 ئەنجامدرا, لە 300 كیلۆمەتری خاكی عێراق لە ناوچەی زاخۆ, پەلاماری بارەگای لەشكری 38 و گەراجی گواستنەوەی نەوتی زاخۆ, بە هاوكاری پارتی ئەنجامدرا. ئۆپەراسیۆنی فەتحی چوار لە رێكەوتی 11-2-1987 ئەنجامدرا لە ناوچەی رەواندز- دیانا, لە قولایی 70 كیلۆمەتری عێراق, ئۆپەراسیۆنەكە بریتی بوو لە پەلاماردانی بارەگاكانی سوپای عێراق لە خەلیفان, رەواندز و سدیق, ناوەندی پۆلیس و كارەبای رەواندز و مایكرۆییەكەی چیای كۆڕەك. رێباز ئاوا باسی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەكات"بڕیاردرا شەوی دە لەسەر یانزەی شوباتی 1987چالاكی گرتنی چیای كۆڕەك و فەوجی ئاكۆیان و ڕەبیەكانی دەوروبەر ئەنجام بدرێ بەیانی هەموو كەسێك وای پێشبینی دەكرد كە دوا بخرێ لە بەر بەفرو باران. ئێرانییەكان پێیان داگرت بیرم كردەو ووتم خۆتان ماندوو مەكەن ئەوان نیازیان نییە هیچ بكەن تەنیا مەبەستیان ئەوەیە لە یادی سەركەوتنی شۆڕشی ئێران چالاكییەك بكەن. چەند تۆپێكیان لە كوڕەك گرت بەڵام هیچی شوێنی خۆی نەپێكا. ل398.قەندیل بەغدای هەژاند بەشی دووەم نووسینی ڕێباز چاپی دووەم 2008چاپخانەی پەیوەند." كەچی مام غەفور لە یاداشتەكانیدا لە ل 258 بۆ 260 وا باسی ئەم چالاكییە دەكات ئێرانی تێدا نەبێت و ئۆپەراسیۆنێك نەبێت لە یادی شۆڕشی بەناو كۆماری ئیسلامی ئێران, هاوكات بەشداری فەتحی یەكیشی كردووە لە كرداردا, وەلێ لە یاداشتەكەی ئاماژەی پێ نەداوە؟, لە بیرەوەرییەكانی لەوەتەی هەم پێشمەرگەم ئاماژەی پێ نەداوە". ئۆپەراسیۆنی فەتحی پێنج لە رێكەوتی 14-4-1987 ئەنجامدرا, لە ناوچەی چوارتا و ماوەت, هاوكات لە گەڵ ئۆپەراسیۆنی كەربەلای10 ئەنجامدرا. ئۆپەراسیۆنی فەتحی شەش لە رێكەوتی 17-6-1987 ئەنجامدرا, پارتی و حیزبواڵلە و حیزبی دەعوە, لە ناوچەی میرگەسور -دیانا ئەنجامیان داق. ئۆپەراسیۆنی فەتحی حەوت لە رێكەوتی 28-6-1987 ئەنجامدرا, بە دروشمی یا فاتیمە زەهرا لە ناوچەی سەید سادق و شانەدەری و هەڵەبجە و كانی پانكە, شاری سەید سادق دەستی بەسەردا گیرا بۆ ماوەی 4 كاتژمێر, پارتی و ئێران پێكەوە ئەنجامیان دا. ئۆپەراسیۆنی فەتحی هەشت لە رێكەوتی 19-7-1987 ئەنجامدرا, لە ناوچەی ئەتروشی شاری دهۆك, بە بەشداری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێوە چوو. ئۆپەراسیۆنی فەتحی نۆ لە رێكەوتی 31-7-1987ئەنجامدرا, لە ناوچەی سەید سادق هەڵەبجە خورماڵ, بە دروشمی یا رەسواڵلە, بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو. ئۆپەراسیۆنی فەتحی دە لە رێكەوتی 4-9- 1987 ئەنجامدرا, لە ناوچەی سیدەكان بەڕێوە چوو, بە دروشمی یا ئەبا عەبدولا حوسێن, حیزبواڵلە و مەجلس ئەعلا هاوكاری ئێران بوون. فەتحی یەك گەورەترین كاری هاوبەش ئێرانیەكان پێیان وایە ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەك گەورەترین سەكۆی هاوكاری نێوان قەرارگای ڕەمەزان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو تا ئەو ڕۆژەی ئەنجامدرا لە رێكەوتی 11-10-1987, تەنانەت لە گەڵ هەموو هێزەكان, وە كاریگەرترینی ناو فەتحەكانیش بوو. بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە هاوبەشە, دوو یەكەی سوپای پاسدارانی ئیسلامی دزەیان كردە باكوور و باشووری كەركوك و بە كەڵك وەرگرتن لە ڕێكخستنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان. https://www.isna.ir/news/97072011106/%D9%85%D8%B1%D9%88%D8%B1%DB%8C-%D8%A8%D8%B1-%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%D9%81%D8%AA%D8%AD-%DB%B1 ئەوان باوەڕیان وایە كە سوپای پاسداران ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ گروپە نەیارەكانی بەعس لە كوردستانی عێراق هاوكاری كردبوو بۆ دامەزراندنی پێگە لە باكووری عێراق. پێش ئەمە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجامدرابوو، بەڵام دەكرێت ئۆپەراسیۆنی فەتح ١ بە گرنگترین هاوكاری نێوان هەردوولا هەژمار بكرێت. http://www.aviny.com/occasion/enghelab_jang/defaemoghaddas/93/amaliat/zamini/fath-1/fath.aspx رێكەوتنی كۆماری ئیسلامی لەگەڵ لایەنەكانی دژبەری ڕژێمی بەعس، وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئایەتوڵڵا حەكیم و... . .، بووە هۆی زیادبوونی چالاكی هەواڵگری قەرارگای ڕەمەزان لە كوردستانی عێراق و داڕشتنی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی فەتح و هاوبەشی دیكە. ئەم هاوكاری و پەیوەندییە هاوبەشە زەمینەسازی بۆ دروستكردنی بنكەیەكی تاكتیكی لە قووڵایی خاكی عێراق دانا، لە ناوچەیەكدا كە سوپای عێراق بە ناوچەیەكی ئەمنی دەزانی، تا ٢٠٠ كیلۆمەتر لە قووڵایی خاكی عێراق. لە كۆتاییدا بارەگای ناوەندی خاتەم ئەلئەنبیا بەرپرسە سەرەكییەكانی ئەو وڵاتە رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سنوور بەزاندن لە لایەن قەرارگای رەمەزانەوە" واتا هەموو ئۆپەراسیۆنەكان لە لایەن قەرارگای رەمەزانەوە سەرپەرشتی كراون" بە دوو مەرج, یەكەم: ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە شێوەی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی فەتحدا ئەنجام بدرێن, دووەم: لایەنە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق ئاسایشی ئەو ناوچانە مسۆگەر بكەن كە چەكدارانی ئێرانی تێدا ئامادە دەبن.عملیات فتح ۱؛ عملیاتی در عمق خاک عراق نەوشیروان مستەفا سەبارەت بە ئەنجامی نەخشەكان دەڵێت"پاش لێكۆڵینەوەیەكی زۆر لەسەر نەخشەی عەسكەری و لەسەر ئەرزی چالاكیەكە و پاش گفتوگۆی زۆر دورو درێژی بەرپرسەكانی یەكێتی و ئێران، ئێرانیەكان پلانەكەیان بەوە ساخ كردەوە كە چەند هاوەنێكی12ملم و چەند كاتێۆشایەك ببرێتە نزیك مەیدانی دەرهێنانی نەوتەكەو بەو ئاگر باران بكرێ وتێك بدرێ. هەمان سەرچاوەی پێشوو - ل 108". رێباز ئاوا باسی چۆنیەتی نەخشە داڕشتنی چالاكییەكە دەكات"لە سەرەتای مانگی هەشتی 1986بە بروسكە ئاگادار ی من و كاك سەفینیان كرد بچین بۆ سنووری تیپی 21ی كەركوك بۆ ناوچەی شێح بزێنی دیار بوو كاك سەفین نەهات، من بە بە تەنیا پەڕیمەوە لەگەڵ سەیارەیەكی تیپی 21ی كەركوك چوینە لای كاك كۆسرەت و كاك عەلی بچكۆل كە سەیرم كرد شەش پاسداریش لەوێ بوون پاش نان خواردن كاك كۆسرەت بە درێژی قسەی لەگەڵ كردم. لەگەڵ پاسدارەكان بەڕێكەوتین ئێوارە لە گوندی بیناتی نانمان خوارد درەنگی شەو لە چیای كانی دومبەڵان ئاودیو بووین چوینە نزیك كۆمپانیای نەوتی كەركوك بە جیهازێكی مۆدێرن وێنەیان گرت، زۆر شوێنێكی خەتەر بوو هیچ ڕەبییەكی دوژمن 30مەتر نێوانیان زیاتر نەبوو شەوێ درەنگ لە كەڵوڕ لە دەرەوەی گوندەكە نان و ماستاومان خوارد بەیانی هاتینەوە شێح بزێنی كە بۆم ساغ بۆوە ئەوە نەخشەی لێدانی كەركوكە لە گەڵ برایەكی هاوسەنگەرو خۆشەویستم ئەم قسانەم كرد. هەمان سەرچاوەی پێشوو ل382. قازانجی كۆماری ئیسلامی ئێران ئێرانییەكان پێیان وایەو فەتحی یەكەم گەورەترین شەڕی پارتیزانی بوو لە جیهاندا, هاوكات سەركەوتنی گەورە بوو بە بێ زیان, لەو كارە سەربازییە كە هەرایەكی زۆری نایەوە لە راستیدا زیانەكان وا نەبوون, تەنها 3 بریندار هەبوو لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە و بەلام پێشمەرگە بەشداربووەكان باس لەوە دەكەن ئێرانییەكان تەنها چەند كەسێكیان بە ماتۆڕەوە بەشداریان كردووە, هەلاو هات و هاوارەكەیان هەموو درۆ بووەو تەنها بۆ ماڵوێرانی كورد بوو. دوای گرتنی فاو لە لایەن ئێرانەوە, عێراق لە دامودەزگا نەوتییەكانی ئێرانیدا, وەك ستراتیجیەتی نوێ لە جەنگدا. لێدانی نەوتی كەركوك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەوە, ئێران دەیەویست لانی كەم عێراق دوو سوپا بهێنێتەوە بۆ كوردستان, واتا ئێرانییەكان بەم چالاكییە بە بەردێك دوو چۆلەكەیان دەكوشت, لە لایەكەوە لێدانی شادەماری ئابووری عێراق, وە هاتنەوەی سوپا بۆ كوردستان ئەمەش ماڵوێرانی بوو بۆ خەڵكی كوردستان وە سوك كردنی بەرەی جەنگ بوو بۆ ئێرانییەكان. مجله امتداد ێبان 1387، شماره 34 عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات لە لایەكی ترەوە كاتی ئۆپەراسیۆنەكە بە قازانجی كۆماری ئیسلامی و بازاڕی نەوت بوو"هەرچی ئێرانیش بو، لەم چالاكیەو ، لەم هەراو هوریا ئیعلامیە مەبەستێكی سیاسی هەبو. لەو كاتەدا كۆبونەوەی ئۆپێك هەبو ، ئەیەویست هەندێ لە داواكانی خۆی بسەپێنێ بەوەی تێیان بگەیەنێ هەر كات بیەوێ ئەتوانێ زەرەر لە نەوت عێراق بداو، بەوە پشێوی بخاتە بازاڕی جیهانیی نەوتەوە. خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق1984-1988 نەوشیروان مستەفا ئەمین چاپی دووەم 1999ل112". فەتحی یەك لای ئێرانییەكان بە پێی سەرچاوە ئێرانییەكان ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەك یان ئۆپەراسیۆنی یەكگرتن, بە فەرماندەیی سوپای پاسداران بەڕێوە چوو, دوو رۆژی خایاند, 11 و 12ی ئۆكتۆبەری ساڵی 198. بە پێی راگەیاندنەكانی ئێرانی تیایدا نزیك 600 كەس لە هێزەكانی عێراقی كوژرا. https://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA_%D9%81%D8%AA%D8%AD_%DB%B1 فەرماندە و سەركردەكانی ئۆپەراسیۆنەكە بریتی بوو لە یەحیا ڕەحیم سەفەوی (جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران) محەمەد-باقر زۆڵقادر (فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی سوپای پاسداران), جەلال تاڵەبانی (سەرۆكی یەكێتی) و نەوشیروان مستەفا (فەرماندەی پێشمەرگەی ئۆپەراسیۆن), ئامانجی سەرەكی ئۆپەراسیۆنەكە لێدانی نەوتی كەركوك بووە, 130 چەكداری قەرارگای رەمەزان و 2000 پێشمەرگەی ینك " 13 تیپی ینك -21,23, 25, 51, 53, 55, 57, 93,85, 86, 87, تیپی مەڵبەندی یەك و دوو. https://en.wikipedia.org/wiki/Operation_Fath_1" كارەكەیان ئەنجامدا لە قوڵایی 180 كم ی ناو خاكی عێراق. بە پێی دابەشكاری و ناونانی بەرەكان لای كۆماری ئیسلامی ئێران, ئۆپەراسیۆنەكە لەدوو بەرە پێك هاتووە, بەدر ناوی بەرەی شوان-ساڵەیی كەركووك, بەرەی خەندەق ناوی بەرەی جەبەل بۆر- جەمبور بووە, دوو قۆڵ لە جەمبورو جەبەڵ بۆر, 3 قۆڵیش لە بان ساڵەیی - شوان تا مەخمور و هەولێر كەركووك. ئیشكردن بە راجیمەو هاوەنی 120 ملم و چەكە قورسەكان دیكە بە پاسدارەكان سپێردراوە, كە تیایدا 4 راجیمە, 3 هاوەنی 120 ملم بەكار هاتوون, 2000 گولە نراوە بە هێزەكانی عێراقەوە, گرتنی رەبایەكانی كانی دومەلان كەركوك و نانەوەی بۆسە بە پێشمەرگەی ینك سپێردراوە. لە قۆڵی شوان - ساڵەیی تۆپەكان لە نێوان گوندەكانی سۆنە گۆلی و سەقزلی داندران, تەنها رەسەدەكانی ئێرانی بوون, بەشی زۆری تیپەكانی پێشمەرگە یەدەك بوون, تەنها چەند تیپێك بە پراتیك بەشدار بوون لە ئۆپەراسیۆنەكە. ئۆپەراسیۆنەكە كەركوك, پردێ, دوز و قادر كەرەم مەخمور, دیبەگە و هەولێری گرتۆتەوە, سەرباری رێگای هاتنی چەك و كەسەكان, ئۆپەراسیۆنەكە بە دروشمی زەینەبی گەورە دەستی پێكردووە, لێ پێش 48 كاتژمێر هەندێك هێز نێردراوەتە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكان بۆ چاودێریكردنی بارودۆخەكە. بە پێی راگەیاندنەكانی ئێرانی لە میانی ئۆپەراسیۆنەكە لە14 ناوەند دراوە لەوانە " پاڵاوگەی كەركوك, یەكەی ژمارە یەكی دەرهێنانی نەوت, وێستگەی كارەبای بەشێك لە شار, لێدانی بنكەی 3 موشەكی زەوی ئاسمان, لێدانی رێكخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران لە قەڵای حەسار, غازو نەوتی جەمبور وە جەبەل بۆرو شۆراو, لێدانی بارەگای فەیلەقی یەك و سەربازگەی دارەمان, لێدانی ئەرێلی سیخوڕی گوندی سەقزلی, وە گرتنی 20 رەبایە لە لایەن پێشمەرگەكانی ینك لە كانی دومەلان, لێدانی وێستگەی شەمەندەفەری كەركوك, لێدانی سینی مایكروەیفی تەلەفزیۆنی, لێدانی چەند ناوەندێكی سەربازی دی". https://www.iribnews.ir/fa/news/2855677/%D9%81%D8%AA%D8%AD-%DB%8C%DA%A9-%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%DA%86%D8%B1%DB%8C%DA%A9%DB%8C-%D8%B3%D9%BE%D8%A7%D9%87-%D8%AF%D8%B1-%DA%A9%D8%B1%DA%A9%D9%88%DA%A9-%D8%AF%D8%B1-%D8%B3%D8%A7%D9%84-%DB%B6%DB%B5 هاوكات بە پێی راگەیاندنەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە میانی ئۆپەراسیۆنەكە كۆپتەرێكی دوژمن خراوەتە خوارەوە- http://birjand.irib.ir/-/%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%D9%81%D8%AA-24 لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی لێدانی نەوتی كەركوك 60%ی توانای بەرهەمی نەوتی كەركوكی لەناودراوە - https://www.tasnimnews.com/fa/news/1396/07/19/1542818/%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%D9%88%DB%8C%DA%98%D9%87-%D9%86%DB%8C%D8%B1%D9%88%D9%87%D8%A7%DB%8C-%D8%B3%D9%BE%D8%A7%D9%87-%D8%AF%D8%B1-%D8%B9%D9%85%D9%82-%D8%AE%D8%A7%DA%A9-%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%A8%D8%A7-%D9%87%D9%85%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D8%AC%D9%84%D8%A7%D9%84-%D8%B7%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%86%D9%82%D8%B4%D9%87-%D9%88-%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D9%88%DB%8C%D8%B1 ئۆپەراسیۆنەكە بە یەك شەو ئەنجامدراوە, كۆتایی كاتەكانی شەوی 11ی مانگ و سەرەتای شەوی 12ی مانگ , لێ كە كۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت دوو رۆژ بەردەوام بووە, بەو مانایەیە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان و كۆنترۆڵی ناوچەكەیان كردووەو لە شوێنی ئۆپەراسیۆنەكە ماونەتەوە ئەو ماوەیە, نەك تەنها 3:30 كاتژمێر بەردەوام بووبێت و دواتر بە پەلە هەڵهاتبێتن, تەنانەت بڕیاریان دا ئەگەر چەكەكانیان پێ دەرباز نەكرا بەجێیان بهێڵن, چونكە دنیا بەرەو روناك بونەوە دەچوو, ئۆپەراسیۆنەكە تا كاتژمێری 5:30 ی بەیانی رۆژی 12 ی مانگ بەردەوام بووە , مانەوە لەو جێگایە مەرگی هەمووان بووە. ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەك لای ینك كۆماری ئیسلامی ئێران بێ مانا ئۆپەراسیۆنەكەو ئەنجامەكانی گەورە كردەوە, كە ئەمەش كاریگەری هەبوو لە هەمبەر كاردانەوەی رژێمی عێراق و سزادانی هەموو گەلی كورددا, ئەگەر لە ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو" حاجی ئۆمەران ئێران -پارتی" تەنها بارزانییەكان بە دڕندانەترین شێوە سزا دران, ئێستا هەموو كوردستان كەوتە بەر لێپرسینەوەو سەرەتا گوندەكانی شوان -ساڵەیی دەشتی هەولێر و قەلاسێوكا, بزانین بەرپرسانی ینك چۆن باسی ئەم روداوە دەگێڕنەوە, هەرچەندە سەرۆكی ینك لە یاداوەرییەكانی باسی هیچ روداوێكی تاڵ ناكات, كە راستەوخۆ گرێدراون بە خۆیەوە. بەڕێز نەوشیروان مستەفا ئاوا باسی ئۆپەراسیۆنەكە دەكات"پلانەكە بەم جۆرەی خوارەوە دانرا: 1-هێزێك بە سەركردایەتی شەوكەتی حاجی موشیر ئاگر بارانی زەمبور بكەن. 2-هێزێكی تر بە سەركردایەتی ئازاد حەمە غەریب ئاگر باران جەبەڵ بۆر بكەن. 3-هێزێكی تر كە هێزی سەرەكی و هەرە گەورەی یەكێتی بو، بە سەر پەرشتی خۆم، ئاگر بارانی بابەگوڕ گوڕ بكەن. 3-هاوزەمان لەگەڵ دەستپێكردنی ئەم 3هێرشەدا ، پەلاماری داوودەزگاكانێ بەعس لەناۆ چەندین شارو ئۆردوگا و شوێنی دیاردا بدرێ. سەرچاوەی پێشوو ل 108-109". " كاتی جێبەجێكردن دیاری كرا. ئازادو شەوكەت هەریەكەیان بەشی خۆی بە شەو لە لۆری باركردو بە دابان دا بردیان بۆ خڕی زێویە و پەڕاندیانەوە نزیك شوێنی كارەكانی خۆیان. ئێمەیش بەشی خۆمان، كە لە هی هەردوكیان زۆرتر بو، بە 32 تراكتۆرو 4 لۆری لە خڕی زێویە و گردەبۆرەوە گوزایەوە كەڵەشێرەو ڕۆژی دوایی بردمانە گوندی مۆڕخواردە دانا. دوری مۆڕخواردە لە كەركوكەوە لە 40كلم كەمتربو. سەرچاوەی پێشوو ل 109". " ئینجا تاقم تاقم هێزەكانمان بەڕێ كرد هەریەكەیان بۆ ئەنجامدانی كارەكەی خۆی و ، ئێمەیش ئێوارەكەی سەركەوتینە سەر خاڵخاڵان بۆ ئەوەی لە دورەوە سەرپەرشتی ڕوداوەكان بكەین. لە سەعات 12ی نیوەشەودا ئاگاداری هەمو قۆڵەكان كرا: (چرا هەڵكەن!)كە نیشانەی دەست پێكردن بو. سەرچاوەی پێشوو ل 109". رێباز باسی رۆڵی هێزەكانی ینك لە هەولێر دەكات لە ئۆپەراسیۆنەكە" بۆ ئەوەی دوژمن نەتوانێ لە كاتی ئەنجامدان ئەو چالاكیە مەزنە هێز بە هاناێ كەركوك ببات بە تایبەتی هێزەكانی فەیلەقی پێنج كە بارەگای لە هەولێر بوو باقی تیپەكانی 85,86,87,91 بۆ مشاغەلە كردنی هێزەكانی دوژمن تەرخان كرا. ڕۆژی 9- 10 كاك كۆسرەت گەیشتە لامان لە گوندی بانە قەڵات ئەو هێزانەمان دابەش كرد بۆ مشاغەڵە كردنی هێزەكانی ڕژێم بۆ ئەو شوێنانە: 1-گوێڕ 2-دیبەگە 3-قوشتەپە 4-ناو هەولێر". "پاش نان خواردنی ئێوارە چوینە سەر دێدەوان هەموو شوێنێك دیار بوو، ئاگری نەوتی كەركوك بڵێسەی هەڵدەستا، دنیا كش و مات بوو تا كاتژمێر 1ی بەیانی ڕۆژی 10-10لە هەموو لایەك تەقە دەستی پێكرد، تۆپەكان كەوتنە كار پاش ماوەیەك، ئاگر شەریكەی كەركوك كوژایەو، هاوزەمان لەگەڵ دەست پێكردنی تۆپ باران فڕۆكەكانی شەڕكەر و كۆپتەر بە ئاسمانی ناوچەكە دەسوڕانەوە بە تەنویر ناوچەكەیان ڕووناك كردەوە چەند كاتژمێرێك، تۆپ باران بەردەوام بوو پاش ئەو ماوەیە دنیا كش و مات بوو، ئاگر لە شەریكە هەڵنەستا كەواتە چالاكیەكە وەك پێویست سەركەوتوو نەبوو. سەرچاوەی پێشوو ل388 ". راستی زیانەكان عێراق لە ئۆپەراسیۆنەكە ئەو 3:30 كاتژمێرەی 11 لەسەر 12ی مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 1986 ئۆپەراسیۆنەكەی تێدا ئەنجامدرا, هاولاتیانی كەركوك هەموو بڵاچەی ئاگرەكەیان بینی, دەنگی راجیمەو هاوەنەكان بیسترا, شریقەی بیكەی سی هات, خرمژنی گولە چوو بە ئاسمانا, وەلێ جگە لەو زیانانەی پێشمەرگەی ینك لە گرتنی زنجیرە رەبایەكان لە كوردە میلەوە بۆ سەر خاسە و دانانی بۆسە لە كەلی سێكانی لە لایەن پ م كەرتی یەكی ساڵەییەوە كە 20بۆ 30 سەربازی عێراقی تێدا كوژران, لێدانەكان دی هەموو رەمزی بوو, ئەویش سێ شەهیدیان بۆی داو یەكێك لە رەبایەكانیان لەسەر خاسەیان بۆ نەگیرا, لە ئەرێلەكەی سەقزلی هەر نەدرا, لەو سەربازگەیەی كە موجاهدینی تێدا بوو, چەند گولەیەكی پێوە نرا بەلام كاریگەری نەبوو بێ زیان بوو, هەرچەندە ئێرانییەكان كردیانە هەرا گوایە بارەگای مونافقینیان وێران كردووە و كۆتاییان پیچیان هێناوە, ئەوەی وتیان درۆ بوو, دوو سێ شوێنێك لە كۆمپانیای نەوت گڕی گرت بەڵام زوو چارەسەر كرا, شەوی دواتر واتا 12ی ئۆكتۆبەر رۆشنایی ئاگرلە ئاسمانی كەركووك هەر نەما, تەنانەت شەوی یەكەم زۆریەی ئاگرەكە كۆنترۆڵ كران, ژمارەی كوژراوەكانیش لە 600 كەسەكەی دیاریكراوە, سفری كۆتایی زۆر بە زێدەوە زیادە, كەمتر لە 50 كوژراو هەبوو, پێشمەرگەیەك بەشداربوو گێڕایەوە ئەگەر زیانەكانی عێراق هەموو ئاوا ئێران سەرژمێرییان بكات دەبڕی ئەوەیە هیچی نەكردووە, ئەوەندە درۆی كرد لە فەتحی یەك باوەڕ بە هەڵاكانی نەما. پێشمەرگە دوای چالاكییەكە بە دوو ئاراستە پاشەكشەیان كرد, ناو شوان تۆمار و گورگان و دەشتی هەولێر شەیتان و سێگردكان. لە كاتی هێرشی دەیان كۆپتەر بۆ سەر گوندی شەیتان لە دەشتی هەولێر, كاكۆ پەڵكانەیی گولەی ئار پیجی پێیدا تەقییەوە گیانی بەخت كرد. فەرماندەكانی ئۆپەراسیۆن لە بان خاڵخالانەوە بە دووری نزیك 50 كیلۆمەتر بە دووربین و بێتەل چاودێری و سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنەكەیان دەكرد, رۆژی دواتر گەیشتنە سور قاوشان, دەیان هەزار كەس و سەدان پێشمەرگەیان لە دوای خۆیانەوە لەو دەشت و هەڵەتانەی كەركوك لە رۆژێكی زۆر مەترسیداردا جێ هێشت بۆ بەعسی فاشیست, بۆ خۆشیان رۆژێكی ئارامیان لە چەمی رێزان بردە سەر. مەحمود سەنگاوی ئاوا باسی قۆڵی جەبەڵ بۆر- جەمبور دەكات مەحمود سەنگاوی وەك سەرتیپی 57 سەگرمەو بەشدارێكی چالاكی ئۆپەراسیۆنەكە, لە یاداشتەكانیدا ئاوا, چالاكی ئەو شەوە دەگێڕێتەوە" رۆژی 6-10-1986لە لایەن مەڵبەندەوە ئاگادار كراینەوە كۆببینەوە بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكی گەورە, بۆ ئەم مەبەستە چوومە دێی مێولی و سەردانی كاك ئازاد سەگرمەم كردو ئەو لە سەركردایەتی گەڕابوەوە, لە شێوەو شوێنی چالاكییەكە ئاگاداری كردمەوە كە هەندێك لە ئەركەكان بەو سپێردرابوو. لە سەركردایەتییەوە تەقەمەنییەك زۆر بە تراكتۆر گوێزرابووەوە سنووری تیپی 25ی خاڵخاڵان, بەشەكەی مەڵبەندی یەك بە سەرپەرشتی كاك عادل شكور و مام ساڵەح گۆڕی ئەسپی لە بەری هەمەوەند لە لایەن كاك رۆستەم و كاك حەمەڕەش بۆ سنووری تیپی 57ی سەگرمە گوێزرایەوە, هەندێ پسپۆڕی ئێرانیش درایە دەستمان. رۆژی 8-10-1986 گەیشتینە قەیتول و هەڕێنە, چاوەڕوانی گەیشتنی چەكەكان بووین, لە شوێنێكدا پسپۆڕەكانمان دانا, خۆمان چووین بۆ ناوچەی هەمەوەند, رۆژی 10-10-1986لە دێی خاڵدان چاومان بە كاك شەوكەت و كاك رۆستەم و مام ساڵەح گۆڕی ئەسپی كەوت. ئێمە چاوەڕوان نەبووین ئەوكارە بە پەلە ئەنجام بدرێ, كەچی كاتژمێری چواری پاش نیوەڕۆ لە لایەن كاك نەوشیروانەوە برووسكەمان بۆ كرا كە هەر ئەمشەو ئەبێ چالاكییەك بكرێ, كاك شەوكەت داوای دواخستنی كرد چونكە هێزەكانی مەڵبەندی یەك فریاناكەون, بەڵام كاك نەوشیروان وەڵامی دایەوە: ئەبێت هەر ئەمشەو ئەنجام بدرێ ئەگەر ئەمشەو نەكرێ دیارە ناتانەوێ ئەنجامی بدەن. من بە كاك شەوكەتم وت: كام لامان پێ ئەسپێرن ئەنجامی ئەدەین, ئەو ئەمەی زۆر پێ چاك بوو, بەشی خۆمان چەك و تەقەمەنیمان جیاكردەوە كە بریتی بوو لە دوانزە تەن قومبەلەی 120 ملم و یەك كاتیۆشای 12 دانەیی, كاتژمێر 5ی ئێوارە كە دنیا تاریك بوو, لە خاڵدانەوە چووینە قەیتوول, لەوێ كاتیۆشاكەم تەسلیمی دەستی كاك دلێر جاف و حاجی حەبیبی تۆپچی كرد كە بچینە دێی تۆپخانەی زەمبووور لەوێ دابمەزرێن تاكو هەموو هێزەكە ئەگات. ئەوان رۆیشتن و ئێمەش بە دوایانا, زۆر درەنگ بوو كاتژمێر 3ی شەو لەو شوێنەی دیاریكرابوو دەستمان كردە لێدانی كۆمپانیای نەوتی زەمبوور بۆ ماوەی یەك كاتژمێر, گڕو بڵێسە لە نەوتەكە بەرز بوەوە و بەری ئاسمانی گرت و ئەو ناوەی كردە رۆژی روناك. هەموو نیشانەكانمان بە باشی پێكاو بە بەرچاومانەوە ئەسووتان, دوژمن لای خۆیەوە بە چەكە دژی ئاسمانییەكانی ناوجەرگەی ئاسمانی سوور كردەوە. زیانەكانی دوژمن لەو قۆڵەوە بە 70% مەزەندە دەكرا دوای ئەنجامدانی كارەكە خۆمان كۆكردەوەو بە دوانزە ئۆتۆمۆبێل گەڕاینەوە, لەو كاتەدا هەندێك فڕۆكەی گەورەی دوژمن هاتنە سەرمان بۆ لێدانمان, بەڵام پێش ئەوەی بێینە دەست فڕۆكەیەكیان لە خۆیەوە بەر بووە خوارەوەو گڕی گرت و سووتا بێ ئەوەی تەقەی لێبكرێ. لە گەڕانەوەماندا لاماندایە دێی قیرچە زۆر ماندوو بووین, چووینە ماڵێك لە گەڵ پسپۆرێكی ئێرانیدا كە لە گەڵماندا بوون, تەماشا ئەكەین وێنەی هایدەو مەهەستی كە دوو گۆرانیبێژی ئێرانین بە نیوە رووتی هەڵواسرابوو, ئێرانییەكان ئەیان روانییە وێنەكان و سەریان با دەداو ئینجا یەكێكیان ووتی: ئەمە وێنە قاحپەكان ئێمەن لە هەموو دنیادا بڵاو بوونەتەوە.. هەرچەندە من لە گەڵ ئەو قسەیەدا نەبووم, مەرج نییە ئەو قسەیەیان لە ناخەوە كردبێ . ئەم چالاكییەی ئێمە بەشێكی بچووكی داستانێكی گەورە بووبەناوی داستانی نەوتی كەركوك كە كارە سەرەكییەكەی لە قۆڵی كەركوكەوە بوو, بە هێزێكی زۆرەوە بە پێی نەخشەیەكی گونجاو تۆپبارانی خەستی جەوەڵ بۆرو كەیوان كرا, بڕی چل تەن تەقەمەنی قورسی لێدرا, لە چەند لایەكیشەوە پەلاماری هێزەكانی دوژمن درا, بۆسەیان بۆ دانرابوو, زیانێكی زۆر لە دوژمن كەوت لە رووی ئابوورییەوە كە بە تەقدیر 30% بوو, جگە لەوە لە رووی سەربازییەوە هێزێكی زۆری لە پێكدادانەكەدا كوژران. ئەم چالاكییە دەنگێكی زۆری دایەوە و بەعسی شپرزە كرد, چونكە چالاكییەكە زۆر گەورەو كەم وێنەو لە قوڵایی دەسەلاتی پڕ لە دڕك و داڵی تەنراو بە هێزی سوپایی متمانە پێكراو ئەنجامدرا بێ ئەوەی دوژمن هەست بە هیچ جۆرە جمووجۆڵێكی چەك و تەقەمەنی گواستنەوەو هەڵس و كەوتی هێزی پێشمەرگە بكات بۆ ئەو سنوورە دوورو گرنگە. یەكەم دەنگ و باسی ئەو چالاكییە لە رادیۆی تارانەوە بڵاوكرایەوە و دەوری ی ن ك ی فەرامۆشكردو شتەكەی كردە هی خۆیان كە لە حەقیقەتدا وانەبوو نەخشەو هێزی سەرەكی ئەنجامدەری چالاكییەكە ی ن ك بوو, پسپۆرەكان هی ئێران بوونو بۆیە ناڕەزایەتی ئاراستەی ئێران كرا, ئەوەبوو لە دەنگ و باسی داهاتوودا داڕشتەی راگەیاندنەكە گۆڕاو دەوری ی ن ك تیا باسكرا - بیرەوەرییەكانی سەنگاوی , مەحمود سەنگاوی,چاپی دووەم -2005 چاپخانەی: دەزگای چەپ و پەخشی حەمدی ل189-192. ئەو فڕۆكەیەی بە رێكەوت كەوتە خوارەوە, وەك ئاماژەمان پێدا پێشتر, لە راگەیاندنەكانی ئێران وەك بە بەشێك لە چالاكییەكە دراوەتە قەڵەم. لەم ئۆپەراسیۆنانە ئێران هەمیشە بەدوای نەیارانییەوە بووە لە هەموو ئەو كردارە سەربازیانەی ئێران لە ناو عێراق ئەنجامی داون, هەمیشە چاوێكی لەسەر ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بووە بە كوردو ئێرانییەوە, لە ئۆپەراسیۆنی فەجری دووی حاجی ئۆمەران لێدانی حیزبی دیموكرات بەشێك بوو لە ستراتیجیەتی ئۆپەراسیۆنەكە, لە هەڵەبجە سەدان رۆژهەلاتی لە گوردانی شوان و سوپای رزگاری و پەنابەرانی ئێرانی تێ چوون, پێشمەرگەكانی دیموكراتیش بە رێكەوت رزگاریان بوو. لە ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەكیش لێدانی موجاهدین خەلق بەشێك بووە لە ستراتیجیەتی كارەكە, لەناو بەرنامەی ئۆپەراسیۆنەكەدا بووە, كە زیانیان پێ نەگەیووە, بەهۆی هەڵكەوتەی سەربازگەكەیان و قایمی و هێزی ناو سەربازگەكەوە بووە, ئەمە دەستپێشخەرییەكی خراپ بووە بۆ تێكدانی پەیوەندی لەگەڵ ئەم رێكخراوە, تا گەیشتە ئەو جێگا خراپەی پێی گەیشت. پێشمەرگەیەكی كۆمەڵە بۆمی گێڕایەوە, دوای فەتحی یەك رۆژێك دەستەیەك پێشمەرگەی ینك, هەندێك پاسداریان هێنابووە ناو بارەگاكانمان لە مالومە, كە زانیمان پاسدارن رێگەمان نەدا بێنە ژورەوە, پەیوەندی ینك لەگەڵ ئێران گەیشتە ئەو ئاستە مەترسیدارە, لە كاتێك كۆمەڵەو دیموكرات پێشتر هەموو شتێكی خۆیان لەگەڵ ینك بەش دەكرد. مەسعود بارزانی چۆن باسی فەتحی یەك دەكات مەسعود بارزانی كە بۆ خۆی لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا دەستپێشخەر بووە, داهیچنەری ئەوجۆرە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەیە, لە یاداشتەكانیدا ئاوا باسی فەتحی یەك دەكات, دواتر پارتەكەی دەبێتە بەشێك لە فەتحەكانی داهاتوو" لە 11-10-1986دا, هێزێكی سوپای پاسدارانی ئێران بە هاوكاریی پێشمەرگەی یەكێتی و لە ژێر ناونیشانی هێرشی فەتحی یەك دا, بەرنامەیەكیان دانا بۆ لێدانی نەوتی كەركووك. بۆ ئەم مەبەستە, رێككەوتنێك لە نێوان یەكێتی و سوپای پاسداران ئیمزا كرا لەسەر : - یەكێتی هەموو ئاسانكارییەك بكات ئەو هێزەی پاسداران بكاتە ئەو ئامانجەی بۆیان دیاری كراوە. - -لە بەرامبەردا ئێران هەموو ئاسانكارییەك بۆ یەكێتی بكات و بە بای هاوكارییان بكات. 200 پاسدار بە فەرماندەیی برادەر شەفەق و چەند فەرماندەیەكی تر بە ناوەكانی ( سادق مەحسوڵی, غوڵام پاكڕووح, برادەر بۆیاقچی و برادەر نادری), بە هاوبەشی لەگەڵ ئەم هێزانەی یەكێتی : تیپی 21 بە فەرماندەیی سیروان. تیپی 25 بە فەرماندەیی مەلا ئاراس تیپی كۆیە بە فەرماندەیی مەلا برایم تپی 87 ی قەرەچووغ بە فەرماندەیی سەفین. بۆ ئۆپەراسیرنەكە ئەم چەكانەیان دا بە هێزەكانی یەكێتی : 1500 كڵاشینكۆف, 30000 فیشەك,40 بی كەی سی, 1000 فیشەك , 15 دۆشكە 15000 فیشەك , 7 ئاڕپی جی 50 قازیفە, 3 هاوەنی 120 ملم و 1500 گولە, دوو هاوەنی 81 ملم و 1000 گولە) . هێرشەكە بەناوی فەتحی 1 كرا - بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد - بەرگی چوارەم 1975-1990 شۆڕشی گوڵان- ل 211,212. ئۆپەراسیۆنەكانی فەتح و نەسر ؟ بەڕێز نەوشیروان مستەفا ئاوا باسی جیاوازی نێوان ئۆپەراسیۆنەكانی فەتح و نەسر دەكات, كە 19 ئۆپەراسیۆن بوون 16یان لە كوردستان ئەنجامدران "فەتح و نەسر ئەم عەمەلیاتە كە ئێرانیەكان ناویان لێ نا:((عەمەلیاتی فەتحی یەك))سەرەتای دەستپێكردنی هاوكاری جەنگیی ئێران و یەكێتی بو، عەمەلیاتەكانی تریشیان ناو نا فەتحی 1و2و3و....هتد. لەگەڵ پارتی یش هەندێ عەمەلیاتی هاوبەشیان كرد بۆ ناویان نابو عەمەلیاتی نەسری 1و2و3.....هتد.هەر بەم دو ناوەوە ئەو بنكانەی پاسداران كە ئیشەكانی یەكێتیان لە ئێران دا ئەنجام دەدا ناویان نابون قەرارگای فەتح و ، ئەوانەی ئیشەكانی پارتییان ئەنجام ئەدا ناویان نابون قەرارگای نەسر ل112-خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق1984-1988 نەوشیروان مستەفا ئەمین چاپی دووەم 1999". لە راستیدا نە هەموو ئۆپەراسیۆنەكانی فەتح ینك كردی, وەك پێشتر ئاماژەم بە هەر دەیان داو 3 و 7 پارتی ئەنجامیان دا, نەسریش 9 زنجیرە ئۆپەراسیۆنە لە نێوان 14-4-1987 بۆ 22-11-1987 ئەنجامدران, 6یان لە كوردستان بەڕێوە چوون, ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ینك بەناوی نەسر ئەنجامیانی دا 4 و 5 , 8 , واتا نیوەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەسرە لە كوردستان, زۆر زیاترە لە بەشداری پارتی, ئەگەر پارتی هەر تێدا بێت. نەسری 1 لە چوارتا, 7یش لە قەلادزێ ئەنجام دراون, لێ دیار نییە چ لایەنێكی كوردی لەگەڵدا بووە, نەسری 2 و 6 لە بەرامبەر بەدرە ئەنجام دراون لە مەیمك, 3 لە دهلەران ئەویش دەكەوێتە ناوەڕاستی عێراقەوە, نەسری 9 ش لەناوچەی حاجی ئۆمەران ئەنجامدراوە, لایەنی بەشداربوو دیار نییە. بۆیە ئەو زانیارییە تەواو هەڵەیە, بۆ كردنەوەی دوو قەرارگا بەناوی فەتح و نەسر بۆ ینك و پدك, زانیاری تەواوم نییە, وەلێ بە پێی پرسینەكان نا دروستە, دەشێت لەناو قەرارگای رەمەزان ژوریان بۆ كرابێتەوە؟؟, وەك ئاماژەم پیچی دا فەتحەكان و ئۆپەراسیۆنەكان دواتر لە ژیچر فەرماندەیی قەرارگای رەمەزان بەڕێوە چوونە. ئیتڵاعات بۆ پارتی: ئێوە تا شارەزوورمان دەبەن ینك تا كەركووك و بەغدا شاكر شیرازی ناسراوە بە باوە شاكر شیرازی, كاكەیییەو خەڵكی دێٍی مێخاسی خانەقینە, كۆنە پێشمەرگەی پارتییە, دەڵێت لەو كاتە مەسئول عیلاقاتەكان پارتی ناویان مەلا عومەری لق و مەلا عومەری سورێن بوو لە بانە, ئەمانە فارسیان نازانی, ئازاد قەرەداغی و حەمیدە فەنی بەرپرسی لقی 4 باوە شاكریان نارد بۆ هاوكارییان لە رووی زمانەوە, چونكە من فارسییەكەم زۆر باش بوو, سەعید شیرازی مەسئول ئیتڵاعاتی بانە بوو, رۆژێك وتی مام جەلال دێت پێشوازی بكەین, روی لە ئێمە كرد و وتی: ئێوە باوتان نەماوە, تا شارەزور ئێمەتان دەبرد بەلام مام جەلال تا كەركوك و بەغدا ئەمان بات, لە ئێوە باشترە بینیتان ئێمەیان برد بۆ كەركوك؟. سەرانی ینك بۆ ئەزموونیان بۆ لە جینۆسایدكردنی بارزانییەكان وەرنەگرت؟ هەڤاڵ كوێستانی لە پەرتووكی ئەو رۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو دەنووسێت" لە گۆڤاری الگلیعە العربیە ژمارە 52ی مانگی ئابی 1984, مام جەلال وتویەتی:" سەدام حەكەمە و دوژمن نییە", بارزانییەكان دووجار خائینن, جارێكیان لەبەر ئەوەی دژی كوردی ئێران شەڕ دەكەن, جارەكەی كەش لەبەر ئەوەی پێش پاسدارانی ئێرانی دەكەون و دژ بە سوپای عێراقی شەڕ دەكەن" ل 350-351 . مام جەلال: سەبارەت بەوەی بارزانیەكان, وەڵامدەداتەوەو دەڵێت: ئەمن نەمگوتووە بارزانیەكان, گووتوومە كوڕانی بارزانی- ل 351 - ئەو رۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو - هەڤاڵ كوێستانی -سلێمانی 2017- چاپخانەی كارۆ. مام جەلال پێش پاسداركەوتن و شەڕ كردن لە گەڵ سوپای عێراق بە خیانەت دەزانێت, دوای خۆی جوڕِِی پارتی دایەوە و لەو جۆرە خیانەتە هەموویانی رەت دا, پارتی و حسك فەجری دوویان كرد, ئەو فەجری دە, پارتی فەتحی 3 و 8 ی كرد, ئەو نەسری 4 و 5 و 7, كەربەلاو بیت الموقەدەس و چەندین فەتحیشی بخەرە سەریان. پارتی ئەگەر لەسەر سنوور شەڕی هاوبەشی كرد, ئەو 150 كیلۆمەتر لە قوڵای عێراق و پاسداری بردە بن كەركووك. بگرە بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی لەوەش زیاتر ڕۆیی , بەوەی سەدام حسێنی بە ناوبژی كەر ناو برد نەك دوژمنی كورد, ئەمەی لە كاتی خۆی لە گۆڤاری (الگلیعە العربیە) ڕاگەیاند, هەر لەم چاوپێكەوتنەدا ئەوەش ڕاگەیەندرا سوپای عێراق سوپای نیشتمانە , نابێت لە دواوە خەنجەری ژەهراوی لێ بوەشێنرێت . بە گوێرەی هەمان میتۆد و بۆچوون , ئەم مانگی هەنگوینیەی نێوان هەردوولا ( ینك - ئێران ) نەك خەنجەر, بگرە ڕم بوو لە پشتەوە لە سوپای عێراق وەشێنرا: لە ساڵی 1986 لایەنەكەی بەڕێز تاڵەبانی ڕێككەوتننامەی ڕەسمی سیاسی و سەربازی لەگەڵ تاراندا بەست- جینۆساید لە عێراقدا و پەلاماری ئەنفال بۆ سەر كورد , وەرگێڕانی سیامەند موفتی زادە , چاپخانەی خاك ل54 . بەڕێز نەوشیروان مستەفا, كە یەكێك بوو لە كەسایەتییە گرنگەكانی ئەو سەردەمەی ی ن ك, لە پەرتووكی پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن لە دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق (1979-1983), دەربارەی ئەم كارەساتە و هۆكارەكانی نوسیوویە: " گیرانی بارزانییەكان ئەوكاتەی ناوچەی حاجی هۆمەران بوو بوو بە مەیدانی گەرمی جەنگی عێراق - ئێران بنەماڵەی بارزانی و سەرانی پدك بە ئاشكرا هاوكارییان لەگەڵ هێزەكانی ئێران ئەكرد دژی جەیشی عێراقی. كۆكردنەوەی دەنگ و باسی عێراق و هێزەكانی و, چاوساغی و ڕێبەری هێزەكانی ئێران و , هێنان و بردنی دێدەوانی تۆپخانەی ئێران ئەمە بەشێكی كەمی ئەو هاوكارییە ئاشكرایە بو. لە هێرشەكانیش دا ئەوان وەكو هێزی یارمەتیدەر و خەریككەر و لێدانی پشتەوە بەشدار ئەبوون (( پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن, لە دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق 1979-1983 ل321, نەوشیروان مستەفا )), كەچی ئەمان دواتر خۆیان بوونە هێرش بەر نەك خەریككەر. بەڕێزی بەردەوام دەبێت لەسەر بۆچونەكەی و دەنووسێت:" بەشدار بونی بنەماڵەی بارزانی و هێزەكانیان لە هێرشەكانی ناوچەی حاجی هۆمەران دا, لە لای صەدام جگە لەوەی بە خیانەتی نیشتمانی دا ئەنرا, بۆ خۆیشی بە خیانەت و دەسبڕین و فێڵ لێكردن ئەژمارد". لێرەدا نەوشیروان مستەفا تەئكید دەكاتەوە لەوەی پارتی بەشداری شەڕی حاجی هۆمەرانی كردووەو ئەو هاوكارییەی پارتی لەگەڵ ئێران لای بەڕێزی خیانەت بووە, كەچی دوایی خۆی هەمان تەرز بە زیاتریشەوە دووبارە دەكاتەوە, تەنانەت داهێنانی تێدا دەكات؟. كێشە ئەوەیە لە پرۆسەی دادگاییكردنی تاوانبارانی جینۆسایدی بارزانی و ئەنفال و هەڵەبجە سەرانی بەعس هەمان وتەكانی بەڕێزان تاڵەبانی و مستەفایان دووبارە دەكردەوە, وەلێ لەبەر ئەوەی لەناو قەفەس بوون وە ئێران حوكمڕانی عێراق بوو, بۆیە وتەكانیان بە هەند وەرنەگیرا, جینۆسایدی كورد پەیوەندی راستەوخۆی بەو هەموو ئۆپەراسیۆنەوە هەبوو بە هاوكاری ئێران ئەنجامدران. بردنی خەڵك بەرەو مەرگ ئەو شەوەی ئاسمانی كەركووك كرا بە فوارەی ئاگر, گڕی نەوتی باوەگوڕگوڕ كەوتە بەر گڕ, بۆنی كڕۆزەی سوتانی جەستەی مرۆڤەكان لە ناو لادێكانی دەڤەرەكەوە دەهات, تارمایی مەرگ ئەو ناوەی داگرت, ئازارەكانی گەیشتە سەر تخوبی مەرگ, شەوێكی زۆر ترسناك بوو, سەرەتایەكی مەترسیدار بوو, لەو چركە ساتەوە هەموو شت لە كوردستان گۆڕا, سەرەتای گۆڕانكارییەكی گەورە بوو بۆ خەڵكی كوردستان, خاڵی دەستپێكی لەناو چوونی نەتەوەیەك بوو, لەحزەی تێكەڵ بوون و ئاوێزانی مەرگ بوو لەگەڵ ژیان, مان لەگەڵ فەوتان, شین لەگەڵ شادی. لە ناوەڕاستی هەشتاكان بە دواوە, بەشێك لە پارتە كوردستانییەكان شەڕی كۆنەپەرستانەی ئێران - عێراقیان هێنایە ناو خاكی كوردستانەوە, ئاوێزانی خەباتی چەكداری كوردیان كرد, ئەنجامەكەی گەیشت بە سوتاندنی خاك و خەڵكی كوردستان لە بەرداشی ئەو جەنگە نەگریسە. ئەم چالاكییە هاوەبەشانە, چەورترین و بەلەزترین تیكە بوون, خرانە ناو مشتی فاشییەكان بەغداوە, هەلی زێڕین بوو زەمینەی بۆیان خۆشكرا, بۆ پەلەكردن لە جێبەجێكردنی نەخشە شۆفینییەكانیان, كە بە ساڵان بیریان لە ئەنجامدانی دەكردەوە و بەدوای هەلێكدا دەگەڕان بۆ جێبەجێردنی, ئەو جەنگە هێنایە ناو بەرنامەی ڕۆژەڤەوە. رژێم لە وێرانكردنی زنجیرە گوندی سەر سنوور و هەرێمەكانی نەوت و تەعریب و ناوچە گەرمەكانی جەنگ و تیربارانكردنی گروپ تێی نەدەپەڕاند, ئەم تەرزە ئۆپەراسیۆنە هەموو كوردستانی بە خەڵك و خاكەوە لە بەرداشی خۆیدا سوتاند. لە سەرەتای شوباتی ساڵی 1985, پێشمەرگەكانی ینك لە هەمان ناوچەی ئۆپەراسیۆنی فەتحی 1ساڵەیی, ئۆپەراسیۆنێكی سامناكی پڕتاوانیان بەرامبەر بە هاوولاتیانی تەعریبی گوندی گورزەیی ئەنجامدا" 53 كەس لە پیاو وو ژن و منداڵ و پیرو پەككەوتە كوژران", وەلێ كاردانەوەی بەعس تەنها گرتنی دەیان هاووڵاتی سڤیل بوو, لە سەربازگەی خالید هێشتیانیانەوە, دواتر ئازادیانی كرد, زیانی گیانی فەتحی 1 كەمتر بوو لەو ئۆپەراسیۆنە, وەلێ لەبەر ئەوەی ئێران بەشێك بوو لە ئۆپەراسیۆنەكە, حكومەت كاردانەوەی زۆر توندی هەبوو كە كوردستانی گۆڕی. رێباز دەڵێ"حكومەتی عێراق دەیزانی ینك دۆستی ئێران نی یە بۆیە هێزەكانی خۆی زۆر سەرقاڵ نەدەكرد بۆ گرتنەوەی هەندێ شوێن كە دەبووە مایەی زەرەرو زیانی زۆر بۆ خۆی كەچی پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران گرێ دا ناچار بوو هەندێ هێز لە ناوچە گرنگەكانی شەڕی عێراق -ئێرا بگوازێتەوە كوردستان و پەلەی كرد لە گرتنەوەی سنوورەكان وە بووە هۆی شەڕێكی ڕووبەڕوو لەگەڵ هێزی پێشمەرگە كە بە ڕاستی قازانجی نەبوو- قەندیل بەغدای هەژاند بەشی دووەم نووسینی ڕێباز چاپی دووەم 2008چاپخانەی پەیوەند ل381". كاتێك گڕی بابەگوڕ گوڕ دەبینێت بە كاتیۆشاو خومپارەی ئێران گڕ دەگرێت ئەوجا دەڵێت"لەوێ بیرم كردەوە ووتم ڕژێم ئەو تۆڵەیە لە جووتیارە هەژارەكان داكاتەوە، گوندەكانیان،دەسوتێنی ، خوڵكەكەشی ئاوارەو دەربەدەر داكا-قەندیل بەغدای هەژاند بەشی دووەم نووسینی ڕێباز چاپی دووەم 2008چاپخانەی پەیوەند ل388". ینك دوای 3 ساڵ و 50 رۆژ دێن هەمان ژەهری فەجری دوو لە فەتحی یەك دەرخواردی گەلەكەیان دەدەنەوە, كە پێشتر راستەوخۆ هەڕەشە لە خۆیان كرابوو, دەست بۆ ئۆپەراسیۆنی لەم چەشنە نەبەن. حكومەتی عێراقی سەركردایەتی ینك ی ئاگادار كردبوەوە لە دەست تێكەڵكردن لەگەڵ ئێران. " شێخ محەمەد سەرگەڵویی سەركردەو پێشمەرگەی دێرین بۆ ئێن ئاڕتی: دوای تێكچونی مفاوەزات سەدام حسێن برادەرێكی نارد بۆلای من بۆ سەرگەڵو پێكەوە چوین بۆ یاخسەمەر بۆ لای مام جەلال ، بە مام جەلال وت سەدام حسێن سەلامت لێدەكات وتویەتی ئەوە شەڕ دەستپێدەكەینەوە، ئەگەر لەگەڵ سوپای پاسداران شەڕمان بكەن یان خەبیری ئێرانی بێنن ئەوا بە كیمیاوی لێتان دەدەین لە هەر كوێیە بە چەكی تەقلیدیش لێمان بدەن ئێمە بە كیمیاوی لێتان دەدەین، مام جەلال وتی درۆدەكەن عێراق نە كیمیاوی هەیە نە ئەتوانێت. سەركردایەتی زۆر بەروونی ئەیزانی كە ئەگەر سوپای پاسداران بهێنێت سەدام بە كیمیاوی لێیمان دەدات، چونكە سەدام زۆر بەروونی ئەو پەیامەی ناردبوو.". ڕێباز زۆر ڕاستگۆیانە دەستنیشانی هۆكارەكانی قڕكردن و ئەنفالكردنی گەلەكەمان دەكات, دەیباتەوە سەر ئەم هۆكارانە : 1- سروشتی دڕندانەی بەعس . 2- هاوكاری هەندێك حیزب لەگەڵ ئێران .3- چالاكی هاوبەش لەگەڵ ئێران و كردنی كوردستان بە بەرەی شەڕی عێراق - ئێران .4- كاروكردەوەی هەندێك لە لێپرسراوان لە قەبەكردنی زیانەكان ". دەڵێن شكست هەتیووە باوكی نییە, بەڵام سەركەوتن هەموو كەس خۆی دەكات بە خاوەندی, فەرەیدون عەبدالقادر دەیەوێت خۆی لە رۆڵی لە ئۆپەراسیۆنەكە بدزێتەوە, گوایە راستەوخۆ رۆڵی نەبووە, نازانێت رۆڵی ئەو زۆر گەورەتر بوووە لە رۆڵی جەنگاوەرەكان لە ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و هەڵەبجە, هێنانی ئێرانییەكان و رێكخستنی پەیوەندییەكان گرنگترە لە بەشداری كردن لە جەنگ"من لەو چالاكییەدا دەوری راستەوخۆم نەبوو, تەنها رێكخستنی پەیوەندی و بینینی ئێرانییەكان بوو, بۆ چارەسەری كێشەو گرفتێگەر بێتە پێش, واتە كاری هاوئاهەنگی سیاسی و چارەسەری كێشەكان كەوتبووە سەر ئەستۆی من! هەڵۆ سورەكانی قەندیل فەرەیدون عەبدوالقادر چاپی دووەم 2020-ل 532. دوای فەتح كاردانەوەی بەعس لە ساڵی 1985 حەمزە زوبێدی ئەندامی سەركردایەتی نیشتمانی پارتی بەعس كرا بە سەرۆكی بیرۆی باكووری پارتی بەعس, فەرمانی پێ درا لە شەش مانگدا كۆنترۆڵی ناوچەكە بكات, بەڵام ناوبراو بە دوو شەش مانگی ئەركەكەی پێ ئەنجام نەدرا, روداوە گەرمەكانی كوردستان و شەڕە هاوبەشەكانی پێشمەرگە لە گەڵ ئێران و نەتوانینی چارەسەر لە لایەن محەمەد حەمزەوە زەمینەی خۆش كرد بۆ هاتنی عەلی حەسەن مەجید. تا ئێستا سزاكان زۆرینەیان پەیوەند بوون بە پێشمەرگەو بنەماڵەكانیانەوە, لێرەوە قۆناغێكی دیكەی مەترسیدار بە ئاراستەی جینۆسایدكردن دەست پێدەكات, دەستنیشان كردنەكان هاووڵاتیانی سڤیل ئەو بەشەی كۆمەڵگا دەگرێتەوە كە هیچ ئەندامێكی خێزانەكانیشیان پەیوەندییان بە چالاكی سیاسی و سەربازییەوە نییە. دوای شكستەكەی حەمزە زوبێدی, لە رێكەوتی 18-3-1987 ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش و سەركردایەتی نیشتمانی پارتی بەعس كۆبونەوەیەكی هاوبەش بە سەرۆكایەتی سەدام حوسێن ئەنجام دەدەن, لە كۆبونەوەكە بڕیاری 160 دەردەكەن, بڕیاری ژمارە 160ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش و سەركردایەتی نیشتمانی حیزبی بەعس بە فەرمی لە رێكەوتی 29-3-1987 دەرچوو, تیایدا عەلی حەسەن مەجید كرا بە بەرپرسی حیزبی و ئەمنی و سەربازی رەهای تەواوی ناوچە كورد نشینەكان و باكوری عێراق " موسڵ, كەركوك, دیالە, سەلاحەدین, هەولێر, سلێمانی, دهۆك" و هەموو دەسەڵاتێكی بڕیاردان و جێبەجێكردنی پێدرا. هەمان رۆژی دەرچوونی بڕیاری 160, لە رێكەوتی 29-3-1987بە نووسراوی سەرۆكایەتی كۆمار- سكرتێر بۆ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی گشتی بە ژمارە 965 دەرچوو, بڕیاری بەكار هێنانی چەكی كیمیاوی " عیتاد خاص" بەرامبەر هاووڵاتیانی كوردستان درا, لە رێكەوتی 15-4-1987 لە گوندەكانی هەڵەدن و چاڵاوەو سەرگەڵو بەرگەڵو خرایە بواری جێبەجێكردنەوە, رۆژی دواتریش لە بالیسان و شێخ وەسانان. دوو هەفتە دوای چالاك كردنی بڕیاری 160, یەكێك لە گەورەترین تاوانەكان بە چەكی كیمیاوی ئەنجامدرا بەرامبەر بە هاوولاتیانی گوندی بالیسان لە ناوچەی خۆشناوەتی سەر بە پارێزگای هەولێر, " بارەگای پاسدار لە گوندەكە بوو, دەڵێن ژمارەیەكیشیان كوژراون بە چەكی كیمیاوی, لە مانگی فیبریوەری فەتحی 3 یان لە چیای كوڕەك و رەواندز ئەنجام دابوو". هەرچەند بە فەرمی بڕیاری ژیان سەندنەوە لە برینداران سێ هەفتە دوای ئەو تاوانە دەرچوو, بەڵام بریندارانی چەكی كیمیاوی بالیسان و شێخ وەسانان كۆمەڵكوژ كران, بەمەش تاوانەكان پێش فەرمانەكانی خۆشیان كەوتن. هاوكات هێشتا مەرەكەبی سەر كاغەزی بڕیاری پێشوو وشك نەببوەوە, رێكەوتی 21-4-1987 بۆ 20-5-1987 دیاریكرا بۆ راگواستنی سەرجەم لادێ دەستنیشانكراوەكانی كوردستان بۆ ئۆردوگا زۆرە ملێكان, بە دوایدا بڕیاردرا تاكو رێكەوتی 21-6-1987 تەواوی لادێكانی كوردستان بڕوخێنرێت, لە بەهاری ساڵی 1987 دا 711 گوند روخێنران, كە 219 گوندیان لە پارێزگای هەولێر, 122 یان لە گەرمیان, 320 گوند لە پارێزگای سلێمانی, 50 گوندیان لە دەڤەری بادینان بوون. لە رێكەوتی 20-6-1987دا, بیرۆی باكووری پارتی بەعس, كۆبونەوەیەك دەكات, لەو كۆبونەوەیەدا بڕیارێك دەدات, ژیانی گەلێك بە تەواوی دەگۆرێت, ئەویش بڕیاری ژمارە 4008 بوو, ئەم بڕیارە مانفیستۆی جینۆسایدی گەلی كوردستان بوو, سەرەتایەكە بۆ دەستپێكی جینۆسایدكردنی خەڵكی كوردستان بەشێوەی سستەماتیك و نەخشە بۆ داڕێژراو, كوشت و بڕو دەركردن خرایە چوارچێوەی بڕیاری فەرمییەوە. بە پێی بڕیارەكە سەرجەم ئەو گوندانەی تاكو رێكەوتی 22-6-1987 دەستیان لێ نەدرابوو دەبێت بڕوخێنرێن, هەموو ناوچەكانی دەرەوەی شارەكان بكرێنە ناوچەی قەدەغەكراو, گوندی قەدەغەكراو هەموو ئەو گوندانە دەگرێتەوە لە دەرەوەی دەسەڵاتی سەربازیدا بوو لەوكاتەدا, رژێم تەنها شارو بەشێك لە رێگاكانی بەدەستەوە مابوو, لە روی ئاسایشەوە نابێت ئەو ناوچانە هیچ مرۆڤ و ئاژەڵێكی تێدا بمێنێت و ژیانی تێدا یاساغ كرا, هاتو چۆو كشتوكاڵی تێدا قەدەغە كرا, هێزی ئاسمانی چاودێری زەوییە كشتوكاڵیەكان و رێگاكانی بە چڕی دەكرد, ئەوەی بەربكەوتایە ژیانی لێ دەسەندەوە, سیاسەتی زەوی سوتاندن پەیڕەو كرا, هێزەكان دەستكراوە كران بۆ كوشتنی خەڵكی ئەو ناوچانە لە زەوی و ئاسمانەوە, بڕیارەكە هەوڵدانێك بوو بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەیان لێ بكوژرێت, بە تفەنگ یان تۆپ یان رۆكێت وە یاخود لە ئاسمانەوە, بە چەكی ئاسایی یان هیشۆیی و كیمیاوی, یان لە كاتی دەستگیركردندا لەسەر رێگاو بانەكان یان لە هێرشەكاندا بۆ ناوچەكانیان گولە باران بكرێن, ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 15 ساڵ بۆ 70 ساڵ بوو, بڕیاردرا لە سێدارە بدرێن بێ دادگاییكردن, دەستنیشان كران بۆ لەناو بردن, بێ ئەوەی یەك كەسیان لێ دادگایی بكرێت, بەمەش دۆسیەكانیان نەچووە خانەی یاسای تاوانەوە, توانای هیچ داكۆكیكردنێكی یاساییان لە خۆیان نەبوو, وە زۆربەی دەستكەوتەكان كە بەدەست دەهێنران لە سەروەت و سامان بۆ فەوجی جاشەكان و هێزەكانی حكومەتی عێراقی بوون بە پێی بڕیارەكە, هێزەكان عێراق بە تەواوی دەستكراوە كران بۆ فەرهودو تاڵانی, بە تایبەت فەوجەكانی جاشەكان, كە ئەوان دواتر ناوی ئەنفالیان لێ نا. بە پێی بڕیاری 4008 تەقەكردن ئازاد بوو بۆ بەئەنقەست كوشتنی هاووڵاتیان, خاڵی حەوت لە بڕیاری 4008, جاشەكانی سەرپشك كرد لە تاڵانكردن" هەموو ئەو شتومەكانەی كەوا فەوجەكانی بەرگری نیشتمانی جەنگاوەرەكانیان دەستیان دەكەوێت بۆ خۆیان دەبێت, تەنها چەكە قورسەكان و چەكی ئەسناد و چەكی مام ناوەندی نەبێت چەكە سوكەكان بۆ خۆیان دەبێت, ئێمەی لێ ئاگادار بكەنەوەو تەنها ژمارەكانیان تۆمار بكەن. پێویستە لەسەر فەرماندەی جحافلەكان چالاك بن و بۆ ئاگاداركردنەوەی هەموو موستەشارەكان و فەرماندەی سرییەكان و مەفرەزەكانیان, وە بە وردی ئێمە ئاگادار بكرێینەوە لە چالاكییەكانی فەوجەكانی بەرگری نیشتمانی". لە 22-7-1983 ەوە بۆ 6-9-1988 لەو ماوەیەدا پارتی, یەكێتی, حسك, حیزبوڵا و بزووتنەوەی ئیسلامی تا دەعوەو مەجلس ئەعلا دەیان كاری هاوبەشیان لە گەڵ ئێرانییەكان لە پانتایی كوردستان لە كەركوكەوە بۆ زاخۆ ئەنجامدا, پاسدار بە ئاشكرا لە گوندەكان دەبینران, دەعوەو مەجلس ئەعلا بارەگایان لە هەندێك ناوچە دانا, بەمەش بزاڤی چەكداری كوردستان بووە لێكرێدراوی ئێران, لە كاتێكدا رۆژهەڵاتی كوردستان لەژێر داگیركاریدا دەیناڵاند. ئەم جەنگە هاوبەشانە بیانووی دایە دەستەوە لەو ماوەیە 3 كردەی جینۆساید بەرامبەر بە گەلەكەمان ئەنجامدرا" جینۆسایدی بارزانییەكان, ئەنفالو كیمیابارانی هەڵەبجە". ئەو مێژووە نابێت لێی رابكردرێت, پێویستە خوێندنەوەی دروستی بۆ بكرێت, راستییەكان ئاشكرا بكرێن, دان بە هەڵەكان بنرێت و داوای لێبوردن پێشكەش بە قوربانیان بكرێت. لە كۆتاییدا ئەو بەڕێزانەی بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنانەیان كردووە, لە یاداشتەكانیان ئاماژەی پێ نادەن, راستییەكان دەرناخەن, راستیەان بڵاو ناكەنەوە , خەتای سیاسی دەكەن, ئەوانەشی بڵاوی دەكەنەوە, بەشێكە لە دەرخستنی راستییەكان, وەلێ دەبێت دان بە هەڵەكانیان بنێن و داوای لێبوردن بكەن لە هەموو ئەوانەی بوونە قوربانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانیان.