Draw Media

هاوكێشەیەكی دراماتیكی لە عێراق

هاوكێشەیەكی دراماتیكی لە عێراق

2025-08-19 15:40:56


نەبیل مەرسومی- شارەزای ئابوری

نەوت = موچە
45 ترلیۆن نەوت = 45 ترلیۆن موچە
بەگوێرەی ئەو ژمێریارییە داراییەی كە وەزارەتی دارایی لەسەر سایتی ئەلیكترۆنی خۆی، بۆ نیوەی یەكەمی 2025 بڵاویكردوەتەوە:
قەرەبووی فەرمانبەران = 30.025 ترلیۆن دینار
بەخشین و كرێ رۆژانەو موچە = 2.467 ترلیۆن دینار
موچەی خانەنشینی= 9.304 ترلیۆن دینار
موچەی مۆڵەتی بەخێوكردن= 367 ملیار دینار
تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی= 2.783 ترلیۆن دینار
كۆی موچەی خەرجكراو= 44.946 ترلیۆن دینار
داهاتەكانی هەناردەی نەوتی خاو= 45.283 ترلیۆن دینار
رێژەی دابینكردنی كۆی موچە لە هەناردەی نەوتی خاو= 99.2%
واتا نزیكەی هەموو داهاتی نەوتی خاو (پاش لێدەركردنی خەرجی كۆمپانیاكان و تێچووی رێككەوتنی چین) بەتەنیا چووە بۆ دابینكردنی موچە. بۆ چارەسەری لێككەوتەكانی ئەم دۆخە مەترسیدارە، كە توانای پەرەپێدانی ئابوری و فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان بۆ دانیشتووان لەناودەبات، تەنیا دوو رێگاچارەی تاڵ هەیە: یان كاركردن بۆ زیادكردنی داهاتە گشتییەكان چ داهاتی نەوتی یاخود نانەوتی، یان چاكسازیكردن لە سیستەمی موچەو داڕشتنەوەی سیستەمی موچە، بەچارەسەركردنی موچەی تایبەت و دوو موچەیی و روبەڕووبونەوەی گەندەڵی و كۆنترۆڵی دارایی گشتی و كەمكردنەوەی خەرجییەكان. بەپێچەوانەوە حكومەتی داهاتوو لەبەردەم بژاردەی تری تاڵدا دەبێت لەوانە كەمكردنەوەی نرخی دینار لەبەرامبەر دۆلار یان چاوخشاندنەوە بە پاڵپشتیی حكومەت، هەموو ئەم بڕیارانەش ئەو كەسانە باجە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكانی دەدەن، كە خاوەن داهاتی جێگیرو خەڵكە هەژارەكەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand