Draw Media

شیروان شیروانی هاوری هەموو زیندانین

شیروان  شیروانی هاوری هەموو زیندانین

2025-08-19 10:14:51



سەردار قادر
هاوریم کاکە شیروان وانەزانی تەنیا تۆ زیندانی ، ئەم دەسەلاتە بۆی بکریت هە رچی هاوریی تۆ هەیە ، هەرچی قەلەمی ئازاد هەیە ئەکاتە میوانی زیندانەکەت .
تۆ بوویتە سیمبولی دەنگی ئازاد
برام خۆپیشاندان لەم وولاتە بۆتە ترسیک بۆ رۆحی دەسەلات و کەسیش لە داوای خۆپیشاندەران ناپرسیتەوە 
کۆی دەنگە دلیرەکان بونەوەریکی موزعیجن لای دەسەلات
ئیستا هەریمەکەی ئیمە ژیان تیایدا بۆتە بەردەرگای جەهەنەم  داوای مافی خۆت بکەی ، موچەی خۆت بکەی ، خزمەتگوزاری گشتی بکەی 
هەمووی داوای حەقە لای تاکی کوردی بەلام لای دەسەلات نابیستریت 
برام زیندانەکەی تۆ خۆرت لی دیار نیە لەسەر شەقامیش نە خۆرو نە هیواو نە ئومید دیار نیە 
تۆ لە زینداندا بیری پیاسەیەکی ئیسکانی هەولیر وئیوارەی سەهۆلەکەی سلیمانی ئەکەی ئیمە لیرە کە ئەچینە ئەوی خەم بەرۆکمان بەر نادات 
هاوریم زیندانەکەی تۆ پرە لە ئومید بۆ داهاتوو شەقامەکانی ئیمە پرە لە دەم و چاوی ناشرین و کوشتنی خەون 
تۆ لە زیندانەوە  رۆحت ئاسودەیە ئیمە و هاوریکانت لیرە ئازاری رۆحمان ئەدەن 
پەرلەمانتار ی خاوەن هەلویست بۆیان بکریت زۆر دەمیک بوو ئەیان هینایە ژورەکەی ئەودیوت ؟؟؟
هاوریم زۆر هەن لەم وولاتە چاوەرین بۆهاتنەوەت بۆ لامان ، ئەزانی کین ئەوانە ؟؟
خانەنشینەکان  بە گیرفانی بەتالەوە چاوەریتن !!
موچە خۆرانی بی مووچە چاوەریتن !
گەنجەکانی ولاتم کە خەونیان رۆژانە ویران ئەکریت
کتیبە بی نازەکانی بەردەرکی سەرا چاوەریتن 
قەلەمەکان چاوەریتن وتاریک بنوسی
هاوریم کۆلیک لەم هاوریانەت بە حەسرەتەوە چاوەریتین 
تۆ ئومیدیکی بەردەوامی 
بی گومانین کە چەند قەیران هەبیت رۆژیک دیت خەونەکانمان بیتەدی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand