Draw Media

بە (100) رۆژ یەك موچە، وەرزێك بەیەك موچە بەڕێكرا

بە (100) رۆژ یەك موچە، وەرزێك بەیەك موچە بەڕێكرا

2025-08-19 13:19:37



درەو:
لەماوەی (100) رۆژی رابردوودا واتا یەك وەرزدا حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا یەك موچەی دابەشكردووە.
وەرزی هاوین بەرەو كۆتایی دەڕوات، خەریكە وەرزەكە بەیەك موچە تێدەپەڕێندرێت، موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەماوەی (100) رۆژی رابردوودا تەنیا یەك موچەیان وەرگرتووە، لە 14ی ئایاری 2025 موچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشكراوە، لەو كاتەوە تا ئەمڕۆ تەنیا یەك موچە دابەشكراوە ئەویش موچەی مانگی ئایارە كە لە 25ی تەموزی 2025 دەستبەدابەشكردنی كرا.
بەو پێیەش لە ماوەی وەرزی هاوینی 2025 حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا یەك موچەی دابەشكردووە ئەویش موچەی وەرزی بەهاربووە كە مانگی ئایارە، واتا هیچ موچەیەكی وەرزی هاوین مانگەكانی (حوزەیران، تەموز، ئاب) دابەش نەكراوە

سەرچاوەكانی داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان:
-    پارەی بەغداد: 958 ملیار دینار (نەهاتووە) 
-    داهاتی ناوخۆ مانگانە: 320 ملیار دینار
-    پارەی هاوپەیمانان: 20 ملیار دینار
-    داهاتی نەوت: سفر
 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand