یاسین تەها هەڵبژاردنی مانگی 10ی داهاتوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانە، بەڵام كێبەركێ لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیران كە دواتر پەرلەمان دەنگی بۆ دەدات، باڵی كێشاوە بەسەر دیمەنەكەداو سەدرییەكانو مالیكیو عەبادیو چەند كەسایەتیو لایەنێكیتر هەر لەئێستاوە شەڕی سووریانە لەسەری. مستەفا كازمی لەڕێگەی لێدوانی كەسە نزیكەكانییەوە خۆی خستە دەرەوەی ڕكابەرییەكانی هەڵبژاردن، هەروەها ڕایگەیاند نە خۆی بەشداری دەكات نە پاڵپشتی هیچ لیستو قەوارەیەكیش دەكات، ئەم هەنگاوەش دوو لێكەوتەی هەیە؛ لەلایەك حكومەتێك سەرپەرشتی هەڵبژاردن دەكات كە خۆی بەشدارو ڕكابەر نییە تێیداو ئەمە لەدوای 2003 بێ پێشینەو ئەرێنییە، لەلایەكیتر ئەگەر نیازی خولی دووەمی هەبێت ڕەنگە مانەوەی لەدەرەوەی ڕكابەرییەكان چانسی زیاتری پێ بدات تا ئەوەی لیستەكەی ببێتە ژمارەیەك لەكۆی كۆمەڵێك ژمارەی گەورەتر. بەگوێرەی ئەزموونی خولەكانی پێشوو، جگە لەناوخۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران پەیوەست بووە بەسێ جەمسەر كە واشنتۆنو تارانو نەجەف (مەرجەعیەت) بوون، بەڵام لەم قۆناغەدا جگە لەتارمایی خۆپیشاندنەكانی تشرینی 2019، هەڵپەو پێداگری سەدرییەكانیشی هاتووەتەسەر كە خەونی بەدەستهێنانی 100 كورسیو كۆنتڕۆڵكردنی پۆستەكەیان هەیە ئەگەرچی بەدەستهێنانی ئەو ژمارەیە بە ناواقیعی دەردەكەوێت. نیمچە كۆدەنگییەك هەیە كە سەدر كە ئێستا بە 52 كورسی زۆرینەیە، ئەگەر بۆ خولی ئایندەش هەر لەپلەی یەكەمدابوو، خۆی ڕاستەوخۆ نایەتە ناو پرۆسەكە، بەڵكە هەر لەپشت پەردە وەك ڕێبەرو ئاستەكەر دەمێنێتەوە چ لەڕێگەی هەژمارەكەی تویتەرو واتساپەكەی بێت یان نوێنەرەكانی، باوەڕیش وەهایە جەعفەری ئامۆزای هەر لە لەندەن بمێنێتەوە وەك باڵیۆزی عێراق، چونكە لەلایەك تاقەتی دەركەوتنو هەروەها لێهاتوویی ئەو پۆستەشی نییە، لەلاكەیتر لە بەریتانیاوە خەریكی دروستكردنی لینكە بۆ سەدرییەكان لەگەڵ ئەمەریكاو وڵاتانی ڕۆژئاوا، لەبەر ئەمەش زۆربەی ئاماژەكان لەسەر ئەوەن سەدر پاڵپشتی لە كەسایەتییەك بكات لەسەر مەرجی خۆی كە هیچ دوور نییە جارێكیتر مستەفا كازمی یان كەسایەتییەكیتری هاوشێوەی مامناوەند بێت. شیعەكانی ڕكابەری سەدر لەدۆخێكی زۆر بەهێزیدا نین؛ مالیكی كارتی سووتاوە، حەشدەكان ناویان لە دەرەوە بێزراوەو بۆ سەرۆك وەزیران نابن، ئەمەش دەرفەتە بۆ سەدر خۆی وەك جێگرەوەیەكی شیعی نمایش بكات كە پێیوایە نیشتمانیو میانڕەوە، هەندێ میدیاش لە بەریتانیاەوە (ئیكۆنۆمیستو ئەلعەرەب) باس لەوە دەكەن بۆ ئەم مەبەستە سەدر لەگەڵ ئیدارەی بایدن لەپەیام گۆڕینەوەدایە ئەگەرچی بەڕواڵەت بەهەموو جۆرێك دژی ئەمەریكییەكانەو داوای چوونە دەرەوەیان دەكات. سیستمی هەڵبژاردنی داهاتوو بڕێك جیاوازە، لەلایەك عێراق 83 بازنەیەو لەلاكەیتر خۆكاندیدكردنی سەربەخۆش هەیە كە دەشێت هەندێك كەس لەدەرەوەی لیستەكان بگەیەنێتە پەرلەمان، بەڵام بەپێی ئەزموونو سروشتی عێراق لەكۆتاییدا باڵادەستی بۆ ئەو لیستانە دەبێت كە كارتی تایفەو دینو چەكو پێگەو ئیمكاناتی دەوڵەتیان لەبەردەستە، هەر لەم سۆنگەیەشەوە پارتیو سەدرییەكان هەوڵی نزیكبوونەوە دەدەن لەچوارچێوەی "تحالف الاقوياء"، هەروەها حەكیمو حەلبوسی چاویان لەسەر جەمسەرەكەیتری هێزە لەكوردستان؛ یەكێتی. سەرباری باش بەڕێوەچوونی هەموو ئامادەكارییەكان، هیشتا ئەگەرێكی لاوازی ئەوەش هەر هەیە دۆخی ئەمنی رێگە بەسازكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە نەداتو بیخاتە وادەی ئاسایی خۆی كە بەهاری ساڵی داهاتووە (2022)، چ ئەوكاتەش بێت یان ئەمساڵ، هیچ لەوە ناگۆڕێت كە چەقی ململانێو سەرنجەكان هەر لەسەر كورسییەكەی سەرۆك وەزیران دەبن چونكە ئەو بەرپرسی یەكەمی ڕاپەڕاندنو فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقە ئەگەرچی جارجارەش دەسەڵاتەكەی ڕواڵەتی دەبێتو بە سازانەكان كۆتو بەندكراوە.
لهتیف فاتیح فهرهج حاجی قادری كۆیی له شیعرێكا دهڵێت تا رێك نهكهون قهبیلی ئهكراد ههروا دهبنه خهرابه ئاباد باشه رێكهوتن چیه ، بۆچی كورد رێكناكهون ، لهمپهرهكانی بهردهم رێكهوتن چین ، بۆچی كورد خێڵ تێناپهڕێنێ و نابێته نهتهوه، حاجی له شیعری دیكهدا وهڵامی ئهم پرسیاره سادانه دهداتهوه ، ئهو هۆكارهكانی رێكنهكهوتنیش به پێی بارو دۆخی ئهو سهردهمهی خۆی باس دهكات ، ئێمه لێرهدا نامانهوێ وهڵامی پرسیارهكان به دورو درێژی بدهینهوه هێندهی دهمانهوێت دهست له سهر برینهكان دابنهین ، رونتر كاری ئێمه كولاندنهوهی برینه ، ئهمه له كاتێكا ئهگهر كورد ههست بكات برینداره ، لهبهر ئهوهی كورد ههست به ئازار ناكات ، یان ئازاری زوو بیر دهچێتهوه ، كهواته ههست به برینیش ناكات ، یان به خێرایی برین له بیر دهكات ، ئهمه ئهگهر بۆ ههموو كوردیش وانهبێت ، ئهوه بۆ سهركردهوسیاسیهكانی كورد زۆر وایه ، رهنگه هێنده كێشه نهبێت گشته كورد ، یان كوردی ناشاری ههست به برینهكه نهكات ، بهڵام بۆ ئهوی تر ، بۆ ئهو كهسهی سهیری سبهینێ دهكات ئهمه كێشهیهكی گهورهیه، ههست نهكردن به برین و نهبینینی ئهو برینه گهورهیهی له دیرۆك و بوونی كوردا ههیه ههر نهزانی نیه ، زۆر قورستره له نهزانی . داوای حاجی بۆ رێكهوتنی قهبیلهكان یان " قهبیلی ئهكراد " بۆئهوهیه پێكهوه برینهكه ببینن، بهڵام كورد نایهوێت ئهو برینه ببینێ ، كورد ههمیشه دهیهوێت له دهرهوهی مێژوودا بێت ، ئهم له دهرهوهی مێژوو بوونه رهنگه ههر بۆئهوه نهبێت كورد وهك قوربانی خۆی نیشانی ئهوانی تر بدات ، ئهم دهرهوهی مێژووه پهیوهندی به ئاوهزی سهرانی كوردهوهیه ، كه زیاتر سهرسامی گهیشتنن به ئاواتهكانی خۆیان نهك ئاواتهكانی گشته كورد ، ئهوهندهشیان دهوێت تا سنوری تهمهنی خۆیان نهك لهوه زیاتر ، راسته ئهوان ههموو شت دهبهن ، بهڵام ئهمه له گهڵ میلهتی خۆیاندا ، نهك خهڵكی تر ، ئهوان هیچ كێشهیهكیان نیه دوای مهرگی خۆیان چی ڕوودهدات ، كهم رێكهوتوه سهركردهیهكی كورد بڵێت من بۆ دوای خۆم ئیش دهكهم ، زۆرێك له سهرانی كورد به هیچ جۆرێك ئاینده بین نهبوونه ، ئهوه بۆیه به ئاوهزی خێڵ مامهڵهیان له گهڵ ئهوی تر كردووه " ئهوی تری كورد" تهنانهت نهیانویستوه براكهیان سهركهوتو بێت ، مادام خۆیان نین ئهمهش گهورهترین لهمپهری بهردهم دروست بوونی نهتهوه بووه ، نهتهوه به مانای خهمخواردن له یهكترو به تهنگهوه هاتنی یهكترو به دهنگهوه چوونی یهك وهك مرۆڤ نهك بهمانای پێناسه باوهكه . سهركردهی كورد هێشتا لهوه نهگهیشتوه ناوهوهی مێژوو چیه ، بۆ دهبێت كورد بچێته دیرۆكهوه ، لهوه نهگهیشتوه ههموو ئهو شكێنیهك " ئهو شكێنیهكی كوردێكی تر " بریتیه له "خود شكێنی" یانی ههر سوكایهتی و قسه كردنێكی سهركردهیهكی كوردی باشور، به سهركردهیهكی كوردی باكور، ههروهها به پێچهوانهشهوه خود شكێنیه ، شكاندنی شكۆی كوردێك ، ئهگهر به قسهش بێت له لایهن كوردێكی دیكهوه ئهوه شكاندنی شكۆی خۆیهتی ، سهركردهی كورد به درێژای مێژوو له ڕێی ئهو شكێنیهوه خهریكی خۆ شكێنی بووه ،نمونهی قسهكانی ئهم چهند رۆژهی كۆتای كه كهسانێك به بێ لێكدانهوهی ئاوهزیانه ئهوی تری دهشكاند له كاتێكا ئهو ئهوی تر شكاندنه خۆ شكێنی بوو ، ئهوهی كه نهیارهكانی كورد ، یان به كار هێنهرانی كورد زۆریان پێباشه . ئهو شكێنی كورد وهك خۆشكێنی كورد ، ههمان ئهو كارهیه كه ئهو هێزو لایهنانه دهیكهن كه نایانهوێت كورد بڕواته دیرۆكهوه ، ههڵبهت ئهوانهی كه نایانهوێ كورد بڕواته دیرۆكهوه به بچوكترین ناوبانگی كورد دههری دهبن ، كاتێ كورد رۆمانێكی باش دهنوسێت و دهنگدهداتهوه ئهوان هار دهبن ، كاتێ هونهرمهندێكی كوردگۆرانیهكی بهناودهنگ دهڵێ ئهوان شێت دهبن ، له بهرانبهر فیلمێكی باشی كوردیدا ئهوان قهڵس دهبن ، ئهو شكێنی كورد له لایهن خۆیهوه ههمان ئهو رهوتارهیه كه ئهوان شاگهشكه دهكات، ئهم رهفتاره ئهگهر كورد خۆی بهرانبهر خۆی بیكات ، ئاسانكاریهكی زۆره بۆ ئهوانی تر ، وهك چۆن له رابردوودا ههمیشه كورد خۆی ئهو كارهی كردوهو ئهركی ئهوانی تری لهناشرینكردن و توڕدانی كوردا بۆ دهرهوهی مێژوو ئاسانكردووه ، سهركردهی كورد ههرگیز پرسیارێكی زۆر سادهی له خۆی نهكردووه باشه بۆ ههمیشه كورد بوون لای ئهوانی تر جۆرێكه له ناشرینی ، بۆ نمونه تا ئهو چركه ساتهی ئهحمهد قایه به توركی و وهك توركیاییهك گۆرانی دهڵێت له بهر دڵانه و كێشه نیه ، لێ كاتێك ههر ئهوه له بۆنهیهكدا باسی كورد بوونی خۆی دهكات رووبهڕووی نهفرهت دهبێتهوه ، لای توركیاو تورك نهفرهت له قایه نهفرهته لهو پارلهمانتارهی ئاكهپهش كه له بنهڕهتا كوردهو كوردانه ههست و كهوت ناكات ، یان نایهوێ بڵێ كوردم ، چیرۆكهكهی حهسهن خهیری نمونهیهكی زۆر زندووه ، سهیره سهركردهی كورد نایهوێت ئهم راستیانه ببینێ . ههموو ئهو شكێنیهكی كوردی بۆ دوژمنانی كورد جگه له خود شكسَنی هیچی تر نیه ، ههمان ئهو خود شكێنیهی كه خۆبێزاندنی به دوادا دێت ، كاتێك كه سهركردهیهكی كورد دهیهوێت سهركردهیهكی دیكه ببێزێنێ ، ئهوه بیهوێت یان نا خۆی بێزاندووه، ئهمه رهنگه بۆ نهتهوهیهك كه فۆڕم و چوار چێوهی ههبێت جیاواز تر بێت ، ئهم خود نهفرهتی و بێزاندنه خودیه ، كه لهوی تری كوردا وێنا دهكرێت و دواجار خۆتی ، ههر ئهوهش مرۆڤ له ئهخلاق ڕوت دهكاتهوه ، هۆیهكی سهرهكی نهچوونه دیرۆكهوه ئهم ڕوتی ئهخلاقییه كه سیاسی كورد نزیك به 100 ساڵه پێوهی گیرۆده بووه ، كاتێ شیخ مهحمود ، یان شێخ عهبدولسهلام له باشوری كوردستان دهیانهوێت ههموو له دهوری یهكتر كۆبكهنهوه " یان له دهوری خۆیان " جگهلهوهی له پهنای خۆشیانهوه كهسانێك دهسهڵات دهقۆزنهوه بۆ شتی دیكه ، له بهرانبهریشدا نهیاری زۆر دروست دهبێت ، ئهمه بۆ قازی محهمهد و كوردهكانی رۆژههڵاتیش وهسایه یانی هۆیهكی گرنگی رێگری له چونهدیرۆكهوه خودی كورد خۆیهتی نهك دوژمنهكانی ، یان دژه ویستهكانی ، ئهمه ههمان ئهو " خهرابه ئابادیه" یه كه حاجی قادر باسی دهكات و ههمیشه دوو باره دهبێتهوه ، سهت ساڵ له خولانهوهی بهتاڵ و سهت ساڵ له خود بێزی . كورد له سهیركردنی كوردی تردا ههمیشه به دوای كهم و كوڕیدا دهگهڕێت بۆ ئهوهی له قاوی بدات ، بهڵام له سهیركردنی ئهوی تردا " خهڵكی ناكورد" به دوای جوانیدا دهگهڕێ و پێی سهرسام دهبێت ، كورد كاتێ گوێ له حهسهن زیرهك دهگرێت كه باس و خواس دێته سهری باسی كهم و كوڕیهكانی دهكات ، له كهسایهتی ئهو دهدات ، بهڵام له باسی شهجهریان یان برایم تاتیڵهس دا ههمان شت ناكات و تهنانهت كێماسیهكانی ئهوانیش به جوانی دهبینێ ، ئهم نمونهیه شۆڕبكهرهوه بۆ ههموو سهیركردنێكی كورد له كورد خۆی ،به ئهتاتورك سهرسامه تانه له شێخ سهعیدی پیران دهدات ، نازم حیكمهتی پێگهورهیه گۆرانی پێ كهم ، سهرچاوهی ههموو جوانی و جیاوازیهكی خۆی دهباتهوه بۆ ئهوانی تر . بهم ئاكارهوه نهتهوه سازی ناكرێت ، نهتهوه سازی پێویستی به لێبوردهیی و پێكهوهییه ، كورد ناتوانێ بهرانبهر خۆی نهلێبوردهبێت ، نهپێكهوه بێت ، ههر ئهمهش هۆكاری ئهوهیه كه كورد بێدار شهقی ئهوانی تر هیچ نیهو ناتوانێ خۆی به پێوه رابگرێت ، كورد كێشهی خۆیی نهبوونی ههیه .
هیوا سەید سەلیم کە ئەم ناونیشانە دەنووسین، لەوانەیە زۆر کەس رەخنەمان لیبگرێت چونکە ئەوەیان دەستکاری کردنی درووشمی (ئەی کریکارانی جیهان یەکگرن)ە. بۆیە هەر لێرەوە داوای لێبووردنی زۆر لە بیرمەندانی گەورە (مارکس و ئەنجلس) دەکەین. چونکە ئەوان یەک سەدە بەر لە ئەمڕۆ کاتێک ئەو درووشمەیان لە مانڤێستی کۆمەنیست نووسی لەو باوەڕەدا نەبوون سەردەمێک بێت کرێکاران وێڕای زەوتکردنی مافە چینایەتیەکانیان بێکاریش بکرێن. وەک هەموو لایەک دەزانن کێشەی هەنوکەی کرێکارانی کوردستان زیاتر بێکاریە، ئەوان رۆژانە بۆ پەیداکردنی دەرفەتی کارهەوڵی بەردەوام دەدەن، رۆژ نیە لە شارەکانی کوردستان بە سەدان کرێکاری کوردستان بۆ بە دەستخستنی کار لەسەر شەقامەکان نەمێنەوە، و ئێوارانیش بە نائومێدی بەرەو ماڵ نەبنەوە. وەک دەزانرێت لەسایەی سیستەمی خرابی ئابووری دەمامکدراو، و هێنانی هێزی کاری بیانی، هەروەها قۆرغکاری بازاڕ، سوپایەک لە کرێکاری کوردستان بە دەست بێکاری دەناڵێنێت، ئەوەشی کە کاری دەست دەکەوێت داهاتەکەی بای ژیانی رۆژانەی خێزانەکەی ناکات. شایانی باسە بێکارکردنی کرێکارانی کوردستان درێژەی سیاسەتی سەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچووە، بەڵام بە ستایلی تازە. بەعسیەکان بە بڕیارێک ناسنامەی کرێکاریان لە ژمارەیەکی زۆری کرێکاران وەرگرتەوە، کریکارانیان کردە فەرمانبەر، بەم کارەش ژمارەیەکی لە کرێکاران لە مافی بیمەی کۆمەلایەتی و دەرماڵە بێبەشکران و دواتریش زۆربەیان گواسترانەوە بۆ هێزی کار. دوای راپەڕینی ١٩٩١ خەڵکی کوردستانیش، حزبە دەستڕۆیشتوەکانی کوردستان زۆرێک لە کرێکارانیان لە لەشکری بێکار کردە مووچەخۆر، بەم کارەش لە لایەک سوپایەکی تەمبەڵی بێکاریان دامەزراند، هەروەها ئابووری کوردستان کرایە ئابووری دەمامکدراو، کە لە ئێستادا هەرچی دەکرێت قەیرانی ئابووری کوردستان کە زادە و دەرهاوێشتەی ئابووری دەمامکدارە راستە هێل نابێتەوە. لە هەرێمی کوردستان زەقبوونەوەی جیاوازیە چینایەتیەکان لەسەر حسابی چینە هەژارەکان و مامناوەندی کۆمەڵگا، و دەوڵەمەندبوونی ناڕەوای چینیکی کەم لە خەڵکی دەستڕۆیشووی حوکمڕان لەسەر حسابی خەلکی زەحمەتکێش، لە کرێکارانی کوردستان دەخوازێت کە پشت لە مافەکانیان نەکەن، بگرە دەبێت ئەوە بزانن کە ئەزموونی خەباتی گەلان ئەوەمان پێدەڵێت کە داینەمۆی سەرکەوتنی خەباتی نەتەوەیی و چینایەتی هەر نەتەوەیەک کرێکاران و زەحمەتکێشان بوونە. بۆیە دەبێت کرێکارانی کوردستان بە خاوەن کار و بێکارەکانیانەوە هەوڵی بێوچان بدەن بۆ یەکگرتن و خۆڕیکستن لە چوارچێوەی سەندیکایەکی راستەقینە، کە هەڵقوڵاوی کێشەکانیان بێت و بە درووستی نوێنەرایەتی ئەو چینە خێر لەخۆنەدیەوە بکات. بۆیە بە خوێندنەوەمان بۆ باری خرابی کرێکارانی کوردستان بە تایبەتی، و چینە زەحمەکێشەکەی کۆمەڵگای کوردستان بە گشتی، دەگەینە ئەو راستیەی کە ئەو چین و توێژانە لە پێناو وەدستهێنانی مافە چینایەتیەکانیان، و فەرامکردنی دادی کۆمەڵایەتی، و کۆتایهێنان بە جیاوازی چینایەتیەکان، دەبێت خۆیان لەو پرسانە بە خاوەن بزانن. ئەزموونی چەند ساڵەی حوکمڕانی کوردی جگە لەو کێشانەی باسمان لێوەکردن کە رووبەڕووی کڕێکاران کراەتەوە، کە سووتەمەنیەکەی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان بووە، بەرهەمەکەشی دامەزراندنی سەندیکایەکی حزبی بووە، کە نەک نەیتوانیوە نوێنەرایەتی درووستی کرێکاران بکات، بگرە ساڵانێکی زۆر خەباتی کرێکارانی بەرەوە دواوە بردەوە، بۆیە لە ئێستادا کرێکاران تووشی دۆخێک کراون کە مەمنوون بن کاریان دەست بکەوێت، هەر بۆیەشە ئێمەش دەڵێین:( کرێکارانی بێکار یەکگرن)
ئاری محەمەد هەرسین هەندێک کەس وای دەبینن کە لەدوای هەڵوەشانە وەی مەنزومەی یەکێتی سۆڤیەت، ئیتر هەموو ئەو بەهاو پێناسانەی کە لەسەر پێگەی ئینسان لە چوارچێوەی سیستەمی کاپیتالیستیدا دەکرا هیچ بایەخێکی نەماوە و، تەنانەت دەڵێن، مۆدێلی ئەو جۆرە لە بیرکردنەوە بەسەر چوە. وەک ئەوەی کۆتایی هاتنی یەکێتی سۆڤیەت، بە مانای کۆتایی هاتنی مێژوو بێت…! لەوەتەی ئینسان هە یە، ناعەدا لەتی و چەوساندنەوەش هەیە. ئەم ڕاستیەش نە لەلایەن ئاینە ئاسمانیەکانەوە ئینکاری لێ دەکرێ و، نە لە لایەن بیرمەندەکانی مێژووی مرۆڤایەتیەوە. لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە هەمەوە پێناسەیەکی کۆنکرێت و جیاواز لەسەر چەوساندنەوەی ئینسان بڵاوبوەوە. کارل مارکس و فرێدریش ئێنگڵز لە شیکاریکردنیاندا بۆ سیستەمی سەرمایەداری (کە لەو سەردەمەدا سیستەمێکی هێشتا ساوابوو) دەستەواژەی (کرێکار) یان وەک سیمبۆلیکی چەوساوەکانی جیهان بەکار هێنا. کرێکار وە ک ئەو ئینسانە ی کە هەموو ئەرکی دژواری بەرهەم هێنانی لە ئەستۆبوو، کەچی لە بەری ڕە نجی خۆی بێبە ش بوو و، تەنانەت ژیانی ئاژەڵە ماڵیەکانی ئەریستۆکراتەکانی ئەوروپا زۆر لە ژیانی کرێکارێک شایستە تر بوو. لەو سەردە مەوە بۆ ئێستا زیاد لە سەد و پەنجا ساڵ تێدەپەڕێت. هەندێک لە وڵاتان ماف و شایستەکانی کرێکارانیان لە چوارچێوەی قانوندا ڕێکخستوە (بۆ نموونە وڵاتانی خۆرئاوای ئەوروپا). بۆیە هەر بەو هۆیە شەوە پێناسەی (کرێکار) لەگەڵ ئەوەی سەردەمی مارکس یەکناگرێتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە. کوردستان هەرگیز کیانێکی سەربەخۆ (دە وڵەت)ی نەبوە هە ر بۆیەش تێگەیشتنێکیش لەسەر مافی کرێکاران و موعانات و مافەکانیان لە چوارچێوەی قانونێکدا کۆنەکراونەتەوە. لە پێناو بەرچاوڕونی خوێنەری بەڕێز، بە کورتی ئەم چەند خاڵە دە نوسینە وە، کە هۆکاری سەرکین بۆ دەستەبەر نەبوونی مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان: لە هەرێمی کوردستان هەتا ئێستاش کار بە قانونی ژمارە (٧١) ی ساڵی ١٩٨٧ دەکرێت. ئەم قانونە لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٥ هەموار کراوەتەوە (ئەمە مانای ئەوە نیە کە مافی کرێکار لە عێراقدا پارێزراوە). ئێمەش لە پێنجەمین خولی پارلەمانداین و، هەتا ئێستا نوسینەوەی قانونی کار بۆ هەرێمی کوردستان سەریەشەی کەسمان نیە. لە هەرێمی کوردستان سەندیکایەکی سەربەخۆ ی کرێکاران بوونی نیە و، ئەوەی هەیە (وەک هەموو سەندیکاکانی تر) لە لایەن حیزبە سیاسیەکانەوە بە جۆرێک قۆرخ کراوە، کە هەناسەی لەبەر بڕاوە و وەک نەبێت وایە. لێشاوی هاوردەکردنی کرێکاری بیانی، بازاڕی کاری بۆ کرێکارانی خۆماڵی تەنگەبەر کردوە. هەتا ئەو کاتەی قانونێکی کار لە کوردستان نەبێتە داکۆکیکاری مافەکانی کرێکاران، ناتوانین باس لە بوونی عەدالەتی کۆمەڵایەتی لە هەرێمەکەماندا بکەین. بەڵام گرنگیشە واقیع بینانە شتەکان ببینین و چاوەڕوان نەبین حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم بارە دژوارە داراییەوە بیمەی تەندروستی و خانەنشینی بۆ کرێکارانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات. لە ڕاستیدا جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە پێویستی بە هەماهەنگیەکی جددی هەیە لە نێوان سەندیکای کرێکاران (مەبەست سەندیکای ئۆتۆنۆمە)، حکومەت و کەرتی تایبەت بە شێوەیەکی مەبدە ئی و بە سەلیقەی سیاسی. دەبێت هەستکردن بەم بەرپرسیارێتیە لە ئەولە ویاتی سیاسەتی حیزب، پارلەمان و حکومەتمان بێت. ڕۆژی یەکی ئایار… ساڵڕۆژی کرێکارانی جیهان لە کرێکارانی کوردستان و لە هەموان پیرۆزە…
یادگار سدیق گەڵاڵی لە کابینەی هەشتەمەوە باسی پرۆژە یاسای چاکسازی دەکرێت و کابینەی نۆش خۆی بەکابینەی چاکسازی ناساند و بانگەشەی گەورەی بۆکرد و هیوای زۆری بەخەڵک دەدا، ئەوەبوو پرۆژە یاساکە نێردرا بۆ پەرلەمان و لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا دەنگی لەسەر درا، بەناوی یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ " یاسای چاکسازی لە مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازەکان وخانەنشینی لەهەرێمی کوردستان-عێراق" لە ٦ی شوبات ٢٠٢٠دا لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە. لەوەتەی پرۆژەی چاکسازی هاتە ناو بەرنامەی کاری کابینەی حکومەت و دوای ئەوەی بوو بەیاسا و بەکردەیی کەوتە بواری جێ بەجێ کردن لەسەر پشتی کیسەڵ هەنگاوەکانی دەنێت و بە دەنگێکی کزۆڵ باسی کاریگەرییەکانی و دەرئەنجامەکانی دەکرێت. بەڵام دوای نزیکەی ١٥ مانگ لە بڵاوکردنەوەی لە وەقایعی کوردستان نازانرێت چەندە داهات پاشەکەوت دەکرێت بەم یاسایە! ئەمە جگە لەوەی پرۆژەی چاکسازی تەنها ناکرێت لە مووچەو دەرماڵە و ئیمتیازاتدا کورت بکرێتەوە. هەروەک لەچەند بۆنەیەکیتردا باسمانکردووە ئەمە رێگا خاوەکەیە حکومەت گرتوویەتی لەکاتێکدا ڕیگای خێرای چاکسازی( قاچاخچێتی سنورەکان بەهەموو جۆرەکانییەوە، چاکسازی لە سەکتەری نەوت و وەستانی بەهەدەردانی سامان و موڵک و ماڵی گشتی..) زۆر باس دەکرێت و ئاوڕی لێ نادرێتەوە! تەنانەت نەک ئاوڕی لێ نادرێتەوە بەڵکو لەوەتەی باسی چاکسازی دەکرێت ڕێگاکانی گەندەڵی و قاچاخی فراوانتر و خێرا تربوون. ئێستا ئەوەندەی لایەنەکانی حکومەت باسی جۆرەکانی گەندەڵی دەکەن و هەر لایەنەوە دژی لاکەی تر بەڵگەکان بڵاو دەکاتەوە نیو هێندە گوێت لە دەنگی ئۆپۆزسیۆن نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژ بەرۆژ ئاسۆی گەندەڵی فروانتر دەبێت و هیچ هەنگاوێک بەدی ناکرێت بە ئاراستەی ڕیگا خێراکەی چاکسازی و پاکسازی، تاکار گەشتووە بەوەی لەپەرلەمان هەرلایەنەو پاکانە بۆ خۆی دەکات و لاکەی تر تۆمەتبار دەکات، لە تۆمەت بارکردنەکەدا هەموویان ڕاست دەکەن. زۆر دەوترێت لەسەر بەهەدەردانی ماڵی گشتی، گەندەڵی فاکتە و حاشا هەڵ ناگرێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت نەک تەنها گوێگرە و قوفڵی لە دەمی داوە بەڵکو دەست و پێی خۆی بەستووە بۆ ئەوەی هیچ هەنگاوێکی کاریگەر نەنێت.دەش وترێت بێدەنگی نیشانەی ڕەزامەندییە. من لێرەدا دەمەوێت جارێکی تر ڕوناکی بخەمە سەر داهاتی نەوتی ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بەپێی بەڵگە فەرمییاکان کە حکومەت لەڕێگەی کۆمپانیای وردبینی دیلۆیتەوە و کۆمپانیا نەوتییەکان لە ڕیی ڕاپۆرتە داراییەکانیانەوە بڵاویان کردووەتەوە. لە بەرواری ١٥/١/٢٠٢١ دا ڕاپۆرتی ٩ مانگی نەوتی هەرێم بڵاوکرایەوە لێرەدا جەخت لە سەر ٦ مانگی یەکەم دەکەمەوە : بە پێی ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت لە سێ مانگی یەکەم (چارەکی یەکەم)ی ٢٠٢٠ دا کۆمپانیا نەوتییەکان بڕی ٤٢٧,٤٩٨,٣٩٣ دۆلاریان لە حکومەت وەرگرتووە وەکو شایستەی ئەوماوەیە وە بۆ سێ مانگی دووەم ( چارەکی دووەم) بڕی ٥٠٠,٥٦١,٤٤٢ دۆلاریان وەررگرتووە کە بە سەر یەکەوە لەو شەش مانگەدا دەکاتە ٩٢٨,٠٥٩,٨٣٥ دۆلار. بەڵام کۆمپانیا نەوتییەکان لە ڕاپۆرتەکانیاندا چەندین جار ڕایان گەیاندووە کە مانگی کانوونی دووەم و شوبات هیچ بڕە پارەیەکیان لە حکومەتی هەرێم وەرنەگرتووە بەڵکو تەنها شایستەی مانگی سێ (ئازار) یان وەر گرتووە. کۆمپانیا بەرهەم هێنەکانی نەوت لە ڕاپۆرتە داراییەکانیاندا بڕی ئەو پارەی لە حکومەتیان وەرگرتووە ڕاگەیاندووە وەلە کۆی ٨ کێڵگەی بەرهەم هێنی نەوت ٦ کێڵگەیان کە ڕیژەی ٥٥٪ ی نەوتی هەرێمی لێ بەرهەم دێت لە و سێ مانگەدا تەنها ٩٧ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاریان وەر گرتووە وەئەگەر بێت و شایستەی ئەو دوو کێڵگەیەی کە ڕایان نەگەیاندووە چەندیان وەرگرتووە( گەرمیان و خورمەڵە) بەهەمان رێژە دابنێێن (کێڵگەی خورمەڵە دەبێت شایستەی کۆمپانیا زۆر کەمتربێت لە کۆمپانیاکانی کێڵگەکانی تر چونکە کۆمپانیای کار لەم کێڵگەیە هاتووەتە سەر حازری و دەبێت گرێبەستەکەی جیاوازبێت) ئەوا ئەو ٤٥٪ ی تر کە بەرهەمی ئەو دوو کێڵگەیەی ترە دەکاتە ٧٩ ملیۆن و ٥٢٧ هەزار دۆلار و بەو پێیە شایستەی کۆمپانیاکان لەو ماوەیەدا لە ١٧٦ ملیۆن و ٧٢٧ هەزار دۆلار زیاتر نەبووە. واتە بە جیاوازی ٢٥٠ ملیۆن و ٧٧١ هەزار دۆلار. بەهەمانشێوە لە سێ مانگی دووەمی ٢٠٢٠ دا کۆمپانیا نەوتییەکان لە و شەش کێڵگەیە دا کە ٥٥٪ ی بەرهەمە بڕی ١٣٥ ملیۆن و ٤٠٠ هەزاریان لە حکومەت وەر گرتووە بەهەمان رێژەی کۆمپانیاکانی تر شایستەی ئەو دووکێڵگەیە( گەرمیان و خورمەڵە) دیاری بکەین ئەوا لەو دوو کێڵگەیە ١١٠ ملیۆن و ٧٨١ هەزار دۆلار یان وەر گرتووە( دەکرێت زۆر کەمتربێت لە بەر هەمان هۆکاری سەرەوە) ئەوا بەسەر یەکەوە هەموو ئەو پارەیەی لەم ماوەیەدا وەرگیراوە نابێت لە ٢٤٦ ملیۆن و ١٨١هەزار دۆلار زیاتر بێت. بەڵام ٥٠٠ ملیۆن و ٥٦١ هەزاریان وەرگرتووە، بەمانایەکی تر بڕی ٢٥٤ ملیۆن و ٣٧٩ هەزار دۆلار بۆچی ڕۆشتووە؟ بەسەر یەکەوە ئەو بڕە پارەیەی لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا کۆمپانیاکان وەریان گرتووە بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت و لە ڕاپۆرتی کۆمپانیاکاندا باس نەکراوە زیاترە لە ٥٠٥ ملیۆن دۆلار! ( بنوارە خشتەی ژمارە ١ و ٢) کە دەکاتە رێژەی٥٥٪ زیاتر لەوەی کە دەبێت وەری بگرن. ئەو بڕە پارانەی کە لەڕاپۆرتەکەی دیلۆیتدا دەڵێت دراوە بەکۆمپانیاکانی نەوت پێچەوانەی بەندەکانی گرێبەستە نەوتییەکانە کە لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان کراوە بە تایبەت هەریەک لە " مادەکانی ٢٤ بڕگەی ٤ ومادەی ٢٥ بڕگەی ٣ ومادەی ٢٦ بڕگەکانی ١ تا ١٤ ". ئەی باشە دیلۆیت نەیپرسی ئەم بڕە پارانە لە سەر چ بنەمایەک دراوە و بۆچی دراوە بە کۆمپانیاکان؟ کۆمپانیا نەوتییەکانیش دەڵێن هێندەیان وەرنەگرتووە! لە کاتێکدا ئێستا بەو بەرزی نرخی نەوتەشەوە بە ٢ مانگ هێندەی ئەو بڕە زیادەیە نایەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی. ئەی نابێت من و تۆ بپرسین ئەو نیو ملیار دۆلارە بەچی درا و بۆکوێ ڕۆشت؟ پرسیارمان سەبارەت بەو خاڵانەی سەرەوە ناردووە بۆ حکومەت و ئەوانیش لای خۆیانەوە دەڵێن ناردومانە بۆ دیلۆیت بەڵام دوای ٢ مانگ هیچ وەڵامێک یان ڕونکردنەوەیەکیان نییە . بۆیە بێدەنگیان بە ڕەزامەندی وەردەگرین و با نۆش لەسەر دە بێت... بەپێی ڕاپۆرتە داراییە فەرمییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٠ دا کەمتر لە ٤٥٪ی ئەو پارەی کە دەوترێت پێیان دراوە لە لایەن هەرێمە وەریان گرتووە. زیاتر لە نیو ملیار دۆلار لە هیچ کلۆجێکدا باس نەکراوە..
کاروان باعەدری شنگال تاکە شوێنە لە ناوچەکە زیاتر لە ١٠ گرۆپی سیاسی عیراقی و ئیرانی و تورکی لێن و هەزاران چەکدار لە ژیر ناو و ئاڵایی جۆراوجۆر ، ئەگەر تەماشەی واقعی راستەقیینەی جیۆسیایی و سەربازی شنگال بکەی حکومەتی عیراقی هەر هیچی پێ ناکرێت لەو شارە. کازمی بەو عەزامەتەی کە خۆی ناوی لە کابینەکەی خۆی ناوە با بچێتە شنگال و یەک قسەش بکات بەرامبەر بەو هێز و خەلکانە. چونکە حکومەتی عیراق نە ڕۆلی هەیە و نە هیچیش پێدەکری. ئێستا شنگال شوێنیکە کێشەکەی لە کەشمیر و قودسیش گەورەتر بووە، ئێستاش ئەو هیزەی لەوێ بالادەستە هێزەکانی سەر بە پەکەکن کە کازمی لە ریککەوتنەکەی شنگالدا بە نایاسایی لە قەڵەم دەدات و دەیەوێ لە شارەکەش دەربکات، بەلام نەک هەر پێ ناکرێ بگرە گۆیشی پێ نادەن و هێڕشیش لێ دەکەن. ئێستا ئەو هێزانە سنوورێکی بازرگانی و مرۆیی لەگەڵ رۆژئاوایی کوردستان دا بوونی هەیە جگە لەوەش پەکەکە لەم لا و لەو لاش هەردووی باڵادەستە. ماوەیەکە ئەنجوومەنی خۆسەری شنگال بەسەرەدانیک لە گەل مەزلووم کۆبانی کۆبوونەتەوە یەکەم تەوەرییان لابردنی سنوورەکەییانە بە شێوەیەکی فەرمیی و بەستنی شنگال بە رۆژئاوا ئەگەر بە شێوەییەکی نیمچە فەرمییش بێ. هێزەکانی سەر بە پەکەک باش دەیزانێ کازمی و حکومەتەکەی ئەو دەسەڵاتەی نیە لە شنگال و بە کەیفی خۆی هاتووچۆ دەکات و گۆیشی بەکەس نادات و ئەوەی بیەوێ دەیکات. ئێستا ئەمنی قەومی عیراقی و ئاسایشی ئیزدیخان و بەریوبەرایەتی خۆسە و یەکنەکانی پاراستنی شنگال و باڵی پیاوان و ژنان و حەشد و هێزەکانی پاراستنی ئیزدیخانی سەر بە حەیدەر شەشۆ و پێشمەرگاکانی قاسم شەشۆ و چەندین گرۆپ لە شنگال و هەندێک لە هیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی سەر بە مەڵبەندی ئەو شارە هەریەکیان دەست بەسەر بوقعەیەکی جوگرافی دا گرتووە.
بەهرە حەمەڕەش هەر سەردەمێک چەمک و شێوازی مامەڵەکردن و جۆرێک لە بەڕێوەبردنی حوکمڕانی و قەیران هەیە. دەکرێت ئەم شێوازەی دوێنێ دروستبوو لە مامەڵەکردندا بۆ ئەمڕۆ نەشێت و زیانی هەبێت. جاران لە بواری شۆڕشگێڕی و سیاسەتدا بەرەی چەپ، باوەڕیان بە توندڕەوی شۆڕشگێڕی هەبوو، بەڵام لە دوای ئەزمونی شەڕی سارد لە نێوان هەردوو بلۆکی سەرمایەداری و سۆسیالیزم، شۆڕشی گلۆبال دروستبوو. چەمک و هێزی عەقڵی نەرم پەیدابوو. بەرەکان گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە دواجار دەبێت گفتوگۆ و دانوستان بکەن. یەک لە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە، کە تا ئێستا لە عەقڵی هێزی رەق دەربازی هێزی عەقڵی نەرم نەبوون، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بەردەوام ئەم ناوچەیە لە شەڕ و قەیراندا بژیت و سەقامگیری تێدا نەبێت. لە ناو جەرگەی ئەم هەموو توند ئاژۆیی و دەمارگیرییە، کورد خاوەنی سەرکردەیەکە کە بە هێزی عەقڵی نەرم مامەڵە دەکات. ئەوەی ئیستا لە سەر ئاستی عێراق و کوردستانیش نوێنەرایەتی هێزی نەرم و یەکخستنی نێوماڵی کورد دەکات (نێچیرڤان بارزانی) یە. ئەو دەتوانێ لەگەڵ هەموو دەنگ و رەنگەکان گفتوگۆ بکات. هەموو یار و نەیار لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆبکاتەوە. کە لە ئێستادا ناوچەکە و کوردستانیش پێویستیان بەمجۆرە لە تێگەیشتن و دبلۆماسیەتەیە. ئەوەی لە مێژوودا دیارە ئەوەیە کە هەمیشە شکستی کورد، لەسەر مێزی گفتوگۆبووە نەک لە گۆڕەپانی شەڕ، چونکە کورد باوەڕی زۆر بە هێزی نەرم نەبووە. لە ئێستادا پەیدابوونی سۆشیال میدیا و کەناڵەکانی پەیوەندی هۆکارن بۆ ئەوەی زەمینەسازی هاتنەکایەی عەقڵی نەرم و دیالۆگ بن، چونکە دواجار پێویستمان بە دروستکردنی کلتوری یەکتر قبوڵکردن و لێبوردەییە. کورد زیانێکی گەورەی لە دووبەرەکی و بەکارهێنانی هێزی رەق کردووە، با ئیتر لە مەودوا بەبێ جیاوازی ئینتیمای سیاسی و حزبی، پشتگیری بەرەی نەرم بکەین و هەواداری حزبەکان سەرکردەکانیان ناچاربکەن کە لەگەڵ یەکتر گفتوگۆ بکەن. هەروەها ئەوانەی بڕوایان بە دیالۆگ و گفتوگۆ هەیە بە دەنگی بەرز پاڵپشتی ئەم بەرەیە بکەین.
د، كامەران مەنتك ململانێ بەشێكە لەسروشتی مرۆڤ، تاوەكو مرۆڤ هەبێت، بەرژەوەندیی جیاواز دەبێت، بەم پێیەش بۆچوون و روانگەی جیاواز بەرامبەر رووداوەكان و شێوازی دروستكردن و مامەلەكردن لەگەڵ رووداوەكان لەدایك دەبێت. بۆیە ململانێ لەسەر بەرژەوەندیەكان لەنێو هەموو كۆمەڵگایەكدا سیفەتێكی بەردەوامی هەیە، هەرچەندە لەسەر یەك ئاستدا گوزەر ناكەن و دەمیك چڕ دەبنەوەو تاوێكی تر بەنەرمی بەڕێوە بچن. ئەگەرچی ململانێكان زۆرجار مەترسیدار دێنە بەرچاو، بەڵام كرۆكی كێشەكان لە كرۆكی خودی ململانێیەكانەوە نیە، بەڵكو لەشێوازی ئیدارەدانی ململانێیەكانەوەیە!. چونكە ئەوە شێوازە ئیدارەدانەیە، كە وا دەكات ململانێكان لەبەرژەوەندی كۆمەڵگا بشكێنەوەو ببنە هۆكاری گۆڕانگاری ئەرێنیانەو پێشووەچوون، یاخود ماڵوێرانی و كاولكاری لەگەڵ خۆیاندا بێننە ئارا. كەواتە لەشێوازو چۆنیەتی ئیدارەدا ململانێیەكاندا دەتوانین ئاستی هوشیاری و دنیا بینی كۆمەڵگاكان تێبگەین و بزانین لە چ قۆناغێكی مێژوویی خۆیدا دەژین. لەبەرئەوەی ململانێ پەیوەندیەكی پتەوی بە بەرپرسیاریەتی مێژووییەوە هەیە، هەركاتێك ململانێیەكان لەرێگای گەشەسەندنی سروشتی خۆیان لایاندا، یاخود كۆمەڵگا كەوتە قۆناغێكی مەترسیدارەوەو هەڕەشەی كەوتە سەر، ئەو كاتە رۆڵی بەرپرسیاریەتیەكە زەق دەبێتەوەو فاكتەری مانەوەو بەرژەوەندیە باڵاو زیندووەكانی كۆمەڵگا وا دەخوازێت هەندێك ململانێ بۆ ماوەیەك كەمبكرێنەوە یاخود سڕ بكرێن، تاوەكو قۆناغە مەترسیدارەكە تێدەپەڕێت. تێگەیشتن لەبەرپرسیاریەتی بەشێوەكی تۆكمە بە پەروەردەو ئاستی رۆشنبیری تاكەكانەوە بەستراوەتەوە، بە واتایەكی تر پەیوەندی بەشێوازی گۆشكردن دروستكردنی كەسایەتی تاكەكانەوە هەیە، چەندەی تاكەكان هوشیارتر بن، زیاتر لە بەرپرسیاریەتیەكانی خۆیان تێدەگەن و سنووری ململانێیەكان دەزانن، بەپێچەوانەی ئەمەش هەر كاتێك كەسایەتیەكان لەو ئاستەدا نەبوون، ئەو كاتە رەچاوی بەرژەوەندیە نیشتمانی و نەتەوەییەكان ناكرێت هەر كەسەی ئاردی خۆی لە ئاشێك لێدەكات، ئەمەش جۆرە فەوزاریەك دێنێتە ئارا، لەكاتێكدا دەبێت رێز لەئیدارەدانی ململانێكان بگیرێت و هەموو تواناكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرژەوەندیە باڵاكان كۆبكرێنەوەو یەكبخرێنەوە، كەچی لەجیاتی ئەمە وەك كورد دەڵێت پێ لە تەختەی چرووك دەنرێت و لەپەنای دروشمی زەق و بریقەدارەوە، راستیەكان دەشێوێنرێت و سەرچیخكردن و تێنەگەیشتن لە دۆخەكەو لەئاست نەبوونی بەرپرسیاریەتەكە، وەك تێگەیشتن و بەرپرسیاریەتی دەخرێتە بەرچاوی خەڵك. بەداخەوە ئەمە رێك ئەو دۆخەیە، كە لەباشووری كوردستان دەگوزەرێت. لەكاتێكدا هەموو باشوور كەوتۆتە ژێر هەڕەشەی پۆستاڵی سوپای توركیا، لە پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەكرێت مریشك لە هێلكەیە یاخود هێلكە لەمریشكە، میدیاكان لەجیاتی ئەوەی هەوڵبدەن ئاڕاستەی پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە یەكتر نزیك بكەنەوە، كار لەسەر زیاتر پەرتەوازەكردنی ئەو دوو هێزە دەكەن و بەشێوەیەك لەشێوەیەكان دەهۆڵی شەڕ دەكوتن. میللەتی هوشیار دەبێت لەوە تێبگات ئەو هێرشەی توركیا راستە رووكەشدا دژی پارتی كرێكارانی كوردستانە، بەڵام بەراستەقینەدا دژی هەموو كوردەو بە پلەی یەكەمیش پارتی دیموكراتی كوردستان لێی زەرەمەندە، چونكە شەڕەكە لەناوچەی ئەو دەگوزەرێت و هیزەكانی توركیا نەك ئەو دەڤەرە، بەڵكو ئابڵووقەی خودی بارزانیشیان داوە، كەواتە ئەگەر توركیا باشووری كوردستان بە تەواوی داگیر بكات ئەوە یەكەمین جار تەواوی ناوچەكانی پارتی بەشێوەیەكی كردەیی داگیر دەكات، نەك بە تەنیا چەند بنكەو بنەگەیەك دابنێت!. بۆیە هەرچەندە ململانێكانی نێوان پارتی و پەكەكە چرو قووڵ بێت، خالە هاوبەشەكانیان، كە رەنگ بیت خالی بنەڕەتی مانەوەی ئەو دوو هیزە بێت، زۆر لە خالە جیاوازەكان گرنگترو ستراتیژیترە، هەردوو هێز دەبێت درك بەوە بكەن، جۆرە هاوسەنگیەكی هەستیار لەنێوان هەردولایان دروستكراوە بەشێوەیەك كەوتنی یەكیكیان دەبێتە هۆی كەوتنی ئەوەی تر. بۆیە پێویست دەكات لەو قۆناغە هەستیارەدا رۆلی تیگەیشتن لەبەرپرساریەتیەكان زیاتر زەقتر بكرێتەوەو هەموو لایەك لە ئاستی بەرپرسیاریەتیە مێژووییەكاندا دابن، هەرچۆنێك بێت دەبێت ململانێیە ناوخۆییەكان نەرمتر بكرێتەوەو پردی پەیوەندیەكان بەهێزتر بكرێت و هەموو هێزەكان بۆ بەرپەچدانەوەی هەڕەشە دەرەكیەكان كۆبكرێتەوە. دەبێت تاكی كورد و ئەوانەی پێیان دەگوترێت حزبی كوردی لەو قۆناغەدا هوشیارانەتر بیر بكەنەوە، دوژمنەكان بەكەم سەیر نەكەن و بەتەواوی لە ستراتیژی ئەوان تێبگەن، راستیەكی تاڵ هەیە پێویستە بینۆشن و دركی پێبكەن، ئەویش ئەوەیە توركیاو ئیران و سوریاو ئێراق، كە هەرچەندە ئەو دوو دەوڵەتەی دوایی لەناو شەڕدا دەژین و وا وینا دەكرێن، كە لەوانەی تر لاواز ترن، بەڵام دەبێت درك بەو راستیە بكەین، كە لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا لە بەهێزترین قۆناغی خۆییاندا دەژین!. ئێستا توركیاو ئێران بوونەتە دوو ئیمپراتۆریاو لەسەر تەختەی شانۆی نێودەوڵەتی جێگای خۆیان گرتووە. سوریا وا خەریكە زیندوو دەكرێتەوەو دەسەڵاتی رژێمەكەی ئەسەد گەڕێنراوەتەوە بۆ بەشێكی زۆر وڵاتەكەی، ئەمە وادەكات رۆژئاوا لە مەترسیدا بێت و نۆرەی بۆ شەڕێكی گەورە گرتبێت. ئەوەی پەیوەندی بەئیراقەوە هەیە نابێت بەو فەوزایە رووكەشەوە فریو بخوێن، كە ئێستا ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە، چونكە لەژێرەوە زۆر بەجدی كار بۆ بەهێزكردنەوەی ئێراق دەكرێت و سالانە بای ملیاران دۆلار چەك دەكڕێت، دەبێت چاوەروانی ئەوە بكەین، لەپڕ گۆڕانكاریەك رووبدات و سەدامێكی تر بهێنڕیتەوە سەر جڵەوی دەسەڵات، ئەو كاتە چاوەروانی هەلەبجەو ئەنفالی تر بین. بەكورتی دەمەوێت ئاماژە بەوە بكەم، كە پێوستە لەو قۆناغە هەستیارو ترسناكەدا ئاوەزمەنداتر مامەڵە لەگەل ململانێكان بكەین و زیاتر لە بەرپرسیاریەتیەكە تیبگەین و هەموو توانایەك بۆ بەیەكەوە كۆكردنەوەی هێزە شەركەرو ركابەری كوردی بخەینە گەڕ.
ئاسۆ حاجی کە باسی لێڤەگەڕ(مەرجەعیەت)ی مەسعود بارزانی دەکرێ ناکرێ مێژووی ئەو کەسایەتیە لە ساڵەکانی تەمەنیەوە کوورت بکرێتەوە بەڵکو دەبێت وەک درێژکراوەی زیاتر لە دوو سەت ساڵی فکر و فەلسەفە و رێبازی کوردایەتی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، کە عەقیدەی بارزان پێکدەهێنێت، لە سەر دەستی شێخ عەبدولسەلامی گەورە دامەزراوە، ستوونەکانی عەقیدەکە لە سەر سێ چەمکی ( خواپەرستی، مرۆڤدۆستی، خاکویستی) دامەزراوە، دواتر لە لایەن نەوەکەی شێخ عەبدولسەلامی دووەم ئەو فکر و فەلسەفەیە گۆڕدرا بۆ بزاڤێکی سیاسی و رێکخراو کە بە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان (بزووتنەوەی کوردایەتی) ناسراوە و شێخ عەبدولسەلامی دووەمیش وەک دامەزرێنەر و باوکی ئەو بزاڤە ناسرا. شێخ ئەحمەد بارزانی لە رابەرایەتی کردنی هەردوو شۆڕشی (دووەم و سێیەم)ی بارزان درێژەی بەو مێژووە دا و یاسا و رێساکانی عەقیدەی بارزانی کردە بەشێک لە ژیانی رۆژانەی تاکەکان و هەموو تێفکرینی بارزانیەکان( بارزانی بوون عەقیدەیە نەک عەشیرەت و ناوچەیەکی جوگرافی دیاریکراو) هەر بەو بیروباوەڕەوە بەشداریان لە دامەزراندن و بەرگریکردن کرد لە کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مهاباد، بەو باوەڕەش مستەفا بارزانی شۆڕشی ئەیلولی هەڵگیرساند کە جگە لەوەی شۆڕشێکی هاوچەرخ و رێکخستوو و بەهێز بوو، توانی بۆیەکەمین جاریش لە مێژووی نوێی گەلی کوردستان بیردانک (زاکیرە)ی هاوبەشی لە نێوان کورد وەک نەتەوە و کوردستانیان وەک گەل دروست بکات، کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان شۆڕشیان بە هی خۆیان دەزانی و خۆشیان بە هی شۆڕش دەزانی، بە هەمان شێوە هەموو پێکهاتە ئاینی و نەتەوەیەکان هەمان هەستیان بۆ شۆڕش و رابەرەکەی هەبوو،بۆیە شۆڕشی ئەیلول بە قوتابخانەی کوردایەتی و مستەفا بارزانیش وەک باوکی روحی گەلی کوردستان ناسرا. لە قۆناغی دوای کۆچی دوایی مستەفا بارزانی کە دوژمنان گرەویان لەسەر لەناوچوونی بزاڤی کوردایەتی دەکرد، مەسعود بارزانی نەک هەر درێژەی بەو مێژووە و رێبازە دا بەڵکو توانی مێژوو و مرۆڤی کوردستانی لە رابەرایەتی کردن و سەرخستنی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بگەینێتە خاڵێکی وەچەرخانی دیرۆکی و لەو خاڵەدا مێژووی ژێردەستەیی و داگیرکاری بپچڕێنێ و بۆ یەکەمین جار ئیرادەی خەڵکی کوردستان بە سەر ئیرادەی داگیرکەران سەربکەوێ، لەوێوە دەرگای بەسەر قوتابخانەیەکی نوێی ناو رێبازی کوردایەتی کردەوە کە قوتابخانەی ( خۆنەچەماندنە) ئەو قوتابخانەیەی لە دوای راپەڕینەوە مەسعود بارزانی بناغەکەی داناوە و هەموو هەوڵ و کار و بزاڤێکی بۆ ئەوە بووە کە مرۆڤی کوردستانی ئامادە بکرێ بۆ ئەوەی قۆناغی ئیرادەی داگیرکراو و لەرزۆک تێبپەڕێنێ و ئامادە بکرێ بۆ ئەوەی بە ئیرادەیەکی ئازاد و سەربەخۆوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بەوەش مەسعود بارزانی توانی تەجاوازی هەموو سەرکردەکانی پێشی خۆی بکات و ئەو قۆناغە بە ناوی خۆیەوە گرێبدات. بۆیە کاتێک باسی مەرجەعیەتی سەرۆک بارزانی دەکرێ پێویستە لە سەرەوەی مێژووی ململانێی حیزبایەتی و دوور لە حیساباتی سیاسی وشک و لە گۆشەنیگای کەسی و گروپەوە تەماشا بکرێ و مامەڵەی لەگەڵ بکرێ. مەرجەعیەتی بارزانی لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تا رادەیەکی زۆر یەکلابۆتەوە و لە ناوخۆی کوردستانیش ئەگەر بەرچاوتەنگی و عینادی سیاسی و گیانی تۆڵەکردنەوەی حیزبایەتی نەبێت ئەوە دەبێ کوردستانیان وەک لێڤەگەڕ و ژێدەری هێز و رابەری بزاڤی رزگاریخوازی دەست بە بارزانیەوە بگرن.
د. ڤیان فهرهج ئهوهی شار لهلادێ جیا دهكاتهوه، لهپاڵ چهندین سیمای تردا، فرهرهگهزیهكهیهتی. فره رهگهزی و فره كولتوری یهكترتهواوكهرن بۆ پێبهخشینی سیمای شارنشینی و بهشاربوونی ناوچه جیاوازهكان. لادێیهك به نمونه تهنها بهرهبابی خێزانێك یان چهندخێزانێك كه ههمو ئهگهر پهیوهندی خوێنیش پێكیانهوه گرێ نهدا، پهیوهندییه مێژوی و جوگرافی و ئاینی و زمانی و كلتورییهكه گرێیان دهدا، بهڵام شار، یان ئوربان جیاوازه، سهدان و بگره ههزاران چیزهی جیاواز كه ههریهكه له لادێیهكهوه، له جوگرافیایهكهوه، لهئاستێكی جیاوازی كولتورییهوه، له ئاینو دابونهریتێكی سروتبهخشی و زمانێك و دیالهكتی زمانێكهوه هاتون تێكهڵ دهبن و پێكهوه جگهلهوهی ههندێ له خهسڵهتهكانی خۆیان دهبهخشنه یهكتری و لهههندێكی تریان خۆش دهبن و دهستبهرداری دهبن، خهسڵهتی ئاوێتهش دروست دهكهن كه جیاوازه له بنهما كولتورییه رهسهنهكانی خۆیان، بۆیه لێرهڕا، شار دهبێته سهرچاوهی تێكهڵاوبون و داهێنان، دهبێته سهرچاوهی كرانهوهو ههڵمژین و دهردانهوهو ئاڵۆزكاوی و له ژیانه سادهكهی لادێوه تاكهكان دهگوازێتهوه بۆ ژیانێكی لێبوردهترو كراوهتری كولتوری و عهقڵی. ئهگهر لهلادێهكدا ژنێك به نمونه لهكاتی رهشبهڵهكدا سهرپۆشهكهی لهسهری بترازێ، ژنانی تر خێرا بۆی بهرزدهكهنهوهو دهیدهنهوه بهسهریدا، بهڵام لهشاردا له بنهماوه سهرپۆش نهدان بهسهردا وهك شتێكی ئاسایی دهبینرێ، چونكه تێكهڵبوون به ژنی شاری هانی دهدا نهپۆشینی سهرپۆش هاوشێوهی رهشبهڵهك ئاسایی بێت بهلای خۆی و نێرینهكانیشهوه كهلهدهوری ههن. ههروهك بهشاربوون بههۆكاری گڵۆباڵیزهیشن و جیهانگیری ههنگاوی خێراتر لهجاران به ئاراستهی ههم كرانهوهو ههم پهرگیری دهنێ، لهلایهكهوه، چیزه جیاوازهكان، ئهوانهی مهیلدارن به كرانهوهی كۆمهڵایهتی لهههوڵی كۆپیكردنهوهو ههنگاوپێههڵگرتنی كۆمهڵگه شارییهكهدان به ئاراستهی تۆلهرهنسێكی زیاتر لهههمبهر ههموو ئهو بنهمایانهی كۆمهڵگهیهكی رۆژئاوایی پێی دهناسرێ، بهڵام لهبهرامبهریشدا گروپه پهڕگیر، كهنزهرڤهتیڤ و ترادسیۆنهكان، بهتایبهتی ئهوانهی دهرفهتی تێكهڵاوبونی راستهقینهیان لهگهڵ دونیای رۆژئاوادا بۆ نهخولقاوه، یان له ئهنجامی تێكهڵبونهوه دوچاری ململانێ هاتوون لهگهڵ كولتوره ترادسیۆناڵهكهی خۆیان و ئهوهی رۆژئاواداو لهئهنجامدا سهنگهری پهڕگیرییان لهبهرامبهردا لێگرتووه، لهههوڵدان بۆ راكێشانی شار به ئاراستهی خۆیاندا و نمونهی ناسیۆنالیستی ئاینی هاوشێوهی وڵاتانی عهرهبی و ئیسلامی دههێننهوه بۆ پشتڕاستكردنهوهی دیدگهكانیان. لێرهدا ئهوهی جێگای باسكردنه ئهوهیه، گروپی دووهم زۆر له گروپه لادێنشینه كورتبینه دونیانهدیوهكهوه نزیكه، بێئاگا لهوهی لادێنشین به فاكتهری عهیبه ههندێ كرانهوه رهتدهكاتهوه، بهڵام ههمیشه گوێ لهكرانهوه دهگرێ و ههڵی دهسهنگێنێ و كوێرانه ناكهوێته رهتكردنهوهی، ههروهك، بهشاربوون ههمیشه دهرفهتی گونجاو لهبهردهم پهڕگیره كهنسهرڤهتیڤهكان و چیزهكانی تریشدا دهڕهخسێنێ و رێگهدهدا ههموان جێگهیان بێتهوه، ئهگهرچی ئاستی تۆلێرهنس و یهكترقبوڵكردن پهیوهسته بهكۆمهڵێ فاكتهری ترهوه كه ههندێكیان كارگێڕی و یاساین و ئهوانی تریش كولتوری و ئابوری، و پهروهردهین. لهدواجاردا، سهماكهی سههۆڵهكه نمونهیهكی باشی ئهم حاڵهتهیه چونكه به نمونه له شهوی ئیستهرو كریسماس و بۆنه ئاینییهكانی ئاینهكانی وڵاتانی كراوهدا موسوڵمانان ههر بۆنهیهكیان ههبێ، له مزگهوت بانگ بخوێنن یان نا، بهر مانگی رهمهزان بكهوێ یان نا له ئهوروپاو رۆژئاواوه سروتهكانیان جێبهجێ بكهن یان له رۆژههڵات، بۆ مرۆڤێكی رۆژئاوایی جا كرستیان بێ، بێدین یان بێلایهن، هیچ لهمهسهلهكه ناگۆڕێ چونكه پێیی وایه ئازادی وڵاتهكهی رێگه لهبهردهم ههمواندا واڵا دهكا بهمهرجێ كهس پێ لهسنوری ئهوهی تردا رانهكێشێ، كهچی كچ و كوڕێك، سهر بهههر قوتابخانهو بیرێكی ئایدۆلۆجی و ئاینی بن، وهختێ لهشهوێكی رهمهزاندا سهمایهك دهكهن، بهشێكی سیاسی یان ترادسیۆناڵی موسوڵمانان پهست دهكهن و لای ئهمانه وهك شكاندنی پیرۆزییهكان لێكدهدرێتهوه، بێگوێدانه ئهوهی لهشاردا جێگای ههمو چیزیهك دهبێتهوهو ئهوه ئهوانن كه سیاماكانی شار دهشكێنن نهك دوو گهنجی سهماكهر كه هاوشێوهی نوێژهكهی ئهوان به چالاكییهك ههڵدهستن شار بهیاسا مافی پێداون و شار به كولتورو سیمای شارگهری زهمینهی بۆ رهخساندوون.
کــارۆخ خــۆشناو دوێنێ سەرۆکی ئەمەریکا (جۆ بایدن) لەیادی (106) ساڵەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکاندا واژوویەکی مێژوویی کرد و بە فەرمی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی وەک (جینۆساید) ناساند، لەم کۆمەڵکوژیەدا کە دەسەڵاتی عوسمانی لەماوەی جەنگی جیهانی یەکەم لە ساڵی (1915) نزیکەی (ملیۆن و نیوێک) ئەرمەنی جینۆسایدکردن، چاوەڕواندەکرێت ئەم واژووەی دوێنێی بایدن پەیوەندی نێوان تورکیا و ئەمەریکا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر ببات. ئەم هەنگاوەی بایدن لەدوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا (100) ئەندامی كۆنگرێس داوایان لە جۆ بایدن كرد تاوەکو كۆمەڵكوژیی ئەرمەنیەكان بە جینۆساید بناسێنێت، ئەم هەنگاوەش لە ژێر کاریگەری لۆبی ئەرمەنیدا ئەنجام درا، چونکە لۆبی ئەرمەنی دووەم بەهێزترین لۆبیە لەدوای لۆبی ئیسڕائیلی، بۆیە کاریگەریەکی بەهێزیان هەیە لەسەر ناوەندەکانی داڕشتنی بڕیاری ئەمریکا. دەیان ساڵە لۆبی ئەرمەنی لە هەوڵێکی بێ وچاندان بۆ بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان لەسەر ئاستی جیهان، تا ئێستا توانیویانە لە (40)دا وڵات سەرکەوتوو بن، ئەمڕۆش هەوڵەکەیان چڕ کردۆتەوە لەسەر سەرۆکی ئەمەریکا، دوای ئەوەی لە ساڵی (2019) سەرکەوتووانە هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ رووداوەكەیان بە جینۆساید ناساند، کەچی ئەوكات (دۆناڵد ترەمپ) واژووی لەسەر نەکرد چونكە تڕەمپ هاوڕێی ئەردۆغان بوو، بەڵام دوێنێ بایدن واژووی لەسەر کرد و مێژوویەکی زێڕینی بۆ خۆی و ئەرمەنیەکان نوسییەوە. ئەم واژووەی دوێنێی بایدن كێشەی جۆراوجۆر بۆ توركیا دروست دەکات لە رووەكانی سیاسی و دیپلۆماسی و یاسایی و ئابوورییەوە، چونکە ئەو چیرۆكەی ئەرمەنیەكان هاوشێوەی (هۆڵۆكۆست)ی جووەكان دەبێت، واتە تورکیا هاوشێوەی ئەڵمانیا پابەند دەکات بە قەرەبۆکردنەوەی ئەرمەنیەکان و لەسەر ئاستی جیهانیش کاریگەری نەرینی لەسەر ناوبانگی تورکیا دروست دەکات، هەروەها بایدن بەم واژووەی دوێنێی پەیامی پابەندبوونی ئەمەریكای بە پرنسیپەکانی (مافەکانی مرۆڤ) بۆ هەموو جیهان دووپات بکاتەوە. لەکۆتاییدا گرنگە ئێمەی کوردیش سوود لە ئەزموونی لۆبیکردنی (جوولەکە و ئەرمەنەكان) وەربگرین، تاکو بتوانین ئەو كارەساتانەی بەسەرماندا هاتوون (وەک ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە و وێرانكردنی گوندەكان و سیاسەتەكانی تەعریب و راگواستن و....هتد) لەسەر ئاستی جیهان بە جینۆساید بناسێنین، بۆ ئەوەی پاڵپشتیەكی زیاتری نێودەوڵەتی بۆ پرسی کورد دەستەبەر بکەین، لەپێناو قەرەبووکردنەوەی (ماددی و مەعنەوی) خەڵکی کوردستان و ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی تاوانی جینۆساید بەرامبەر بە کورد و جولەکە و ئەرمەن و هەموو نەتەوەکانی تری جیهان. ٭(سەرۆکی ئینستیتۆی توێژینەوەی ئەمەریکی-کوردی)
عەلی مەحمود محەمەد لە لایەكەوە دەیانەوێت زۆرینەی سوارەی حەمیدییە بكەنە كوردو لەوێوە تاوانی كۆمەڵكوژی ئەرمەنیەكان بەسەریدا ساغ بكەنەوە 1, واتە مارەكە بەدەستی كورد بگرن, لە لایەكی دیكەوە كەوتونەتە هۆنینەوەی مێژوویەك كە تا ئێستا بۆ ئێمە نەزانراو بوو, سێ سەدە دوای نووسینەوەی شەرەفنامە1596- 1597, كۆمەڵێك تاوانی گەورە, دەجار بە ئەندازەی ئەنفال, لەو دەڤەرە گوایە رویداوە, بەڵام هیچ شوێنەوارێكی لە نووسین و یاداشتی خودی هاووڵاتیانی ناوچەكە دیار نییە, سەیرەكە لەوەدایە مێژووەكەشی تەنها 3 بۆ 4 نەوە دوورە. لە ساڵی 2016 نووسەری میسری ئەحمەد عەبدالواحێد شەرقاوی نزیك لە رژێمی ئیسلامی توركیا, پەرتوكێكی بەناوی “مژابح اڵارمن چد اڵاتراك فی الوپائق العپمانیە والروسیە واڵامیركیە” نووسی, وەك پەرچەكردار بەرامبەر بەو هەڵمەتە جیهانیەی بۆ پشتیوانی لە دۆزی جینۆساید ئەرمەن بەڕێكرا, ئەم پەرتووكە بووە مانفیستۆی وەڵامدانەوە بەدەستی ئیسلامی سیاسییەوە بەرامبەر جینۆسایدی ئەرمەن, چونكە ئەوان لەم بەرەیە هەموو لە سەنگەری عوسمانییەكانەوەن, نووسەر لە پەرتوكەكەیدا باسی كۆمەڵێك پێشێلكاری دەكات كە بەشی زۆری ناوچە كوردییەكانی باكوری كوردستان دەگرێتەوە, كە گوایە ئەرمەن و سوپای روسیا ئەنجامیان داوە, وەلێ لە راستیدا سوپای روسیا نەك تەنها گەیشتە بەتلیس و قارس, بەڵكە شاری خانەقینیشی داگیركرد نەخوازەلا رۆژهەڵات و مەریوان و رەواندزیش, بۆیە دەبێت لە هەموو ئەو شوێنانە بەدوای پێشێلكارییەكاندا بگەڕێین, ئەمە مێژووە. ترك پرێس وەك سەرچاوەیەكی باوەڕ پێكراو ئاماژە بە پەرتوكەكەی الدكتور أحمد عبدالوهاب الشرقاوی دەكات , گوایە لە نێوان ساڵانی 1914 بۆ 1921دا, چەكدارە ئەرمەنەكان 518105 ژن و منداڵی توركیان كوشتووە , بەشی زۆری كورد بوونە 2؟, ئامارێكی سەیرە؟؟, گرنگی ئامارەكە لەوەدایە كۆتاییەكەی ئەمجارە بە كۆمەڵە سفرەكان نایات, ئێمە لەم سەردەمە, لە وڵاتی خۆمان لە مێژووی دووری تەنها نەوەیەك, لەناو ماڵەكەی خۆمان هێشتا نەمان توانیووە ئاماری قوربانیانی هەڵەبجەو ئەنفال و بارزانی و فەیلی بكەین, ئەویش لە دوری هەزاران كیلۆمەترو میل و ماوەی زیاتر لە سەدەیەك ئەم ژمارەیەمان پێشكەش دەكات, لە دڵسۆزییەوە نا, بەڵكە دەیەوێت مارێكی دیكە بە دەستمان بگرێت و بمانكات بە گژی ئەرمەنەكانا. كەچی كاندیدێكی دكتۆرای كوردیش لە یاسا, ژمارەكە بەرز دەكاتەوە بۆ پێنج ملیۆن كەس, تەنها قوربانیانی ناوچەی بەتلیس دەگەیەنێتە 400000كەس" بە ھیچ شێوەیەک ئامادە نین باس لەو قەتڵوو عامەی بکەن کە ئەرمەنەکان بە یارمەتی رووسیا بەرانبەر بە موسڵمانان وە گەلی کورد ئەنجام دا لە ساڵی ١٨٢٣ تا ١٩٢١. لەو ٥ ملیون موسلمانەی کە ئەرمەن قەتڵوو عامی کرد، نزیکەی یەک ملیونو نیو بۆ دوو ملیونی کورد بوون. تەنھا لە ناوچەی تەبلیسی باکووری کوردستان زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار کورد کوژران؛ وە ژنە کوردەکان یەکەم دەست درێژی یان دەکرایە سەر دواتر دەکوژران؛ منداڵ، پیر، جوان. ئەمە شتێک نی یە کە تێروانینی خۆم بێت؛ بەڵکوو بەڵگەکانی وڵاتانێ رووسیا؛ فەرەنسا؛ بەریتانیا وە ئەمریکا؛ ئاماژەیان بەو قەتڵوو عامە کردوە لەلایان ئەرمەنەکانەوە. لە شەری جیھانی یەکەمدا؛ لە کۆی دانیشتوانی شاری وان؛ تەنھا ٦٪ لە دانیشتوانی ئەو شارە رزگاریان بوو. ھەموویان لەلایان ئەرمەنەکانەوە قەتڵوو عام کران. " 3, لێ كە پشكنین بۆ ژمارەی دانیشتووانی شاری بەتلیس دەكەیت لەو مێژووانەدا, ژمارەی دانیشتووانەكەی لە 12000 بۆ 30000 تێپەڕی نەكردووە, لە ساڵانی نێوان 1800 بۆ 1900 4 , تەنانەت لە بەشە توركیەكەی ویكپیدیاشدا ئاماژە بە كۆكوژی وا هەر نەكراوە 5 ", ئەمەیە لە مەلەكی مەلەكی تر. كەچی لەو بەروارانەدا ناوچەی بەتلیس دوو راپەڕینی دژ بە عوسمانلییەكان بەخۆوە بینیووە شەرەفخان لە بەتلیس 1831 و یەزدانشیر 1851 6. هەرچەندە شەڕە ئاینی و نەتەوەییەكان ناوچەكە لە لایەن ئەرمەنیشەوە, ئەوكاتەی دەسەڵاتداربوونە لە پێشێلكاری زەق بێبەری نەبووە, شەڕەكانی قەرەباغ لە گەڵ ئازەرباینجان كە پارساڵ رویدا, سوتاندنی ئەو شارو گوندانەی بەجێیان هێشت دەچنە چوارچێوەی تاوانە زەقە نێودەوڵەتیەكانەوە, ئازەریەكانیش بەهەمان شێوە تاوانی مەزنتریان ئەنجامدا لە هەمان جەنگدا, دەشێت لەوكاتانە پێشێلكاری زەقتر ئەنجامدرابێت, چونكە شەڕە ئاینییەكان و شوێنەوارەكانی جەنگی جیهانی یەكەم گوڵ دابەش نەكراوە, بەلكە ئەو سوراییە خوێن بووە جیهانی داگرتووە نەك گوڵ, لێ ئەمە پێویستی بە لێكۆڵینەوەی وردو پشكنینی بەڵگەنامەكان هەیە, بێ ئەوەی دەست بۆ مارێك ببەین وەك تەڵە نراوەتەوە بە دەستی ئێمە بگرترێت. رێگا راستەكە كامەیە؟؟ دان نان بە حەقیقەتی یاسایی هەر تاوانێك لە هەر كونجێكی جیهان بگوزەرێت, ئەركێكی ئەخلاقی و ویژدانییە, ئەگەر هەل نەمابێت بۆ راگرتنی, هەنگاوێكە بۆ بەرەو روبونەوەی تاوانە مەزنەكان لە جیهاندا بۆ ئایندە , نموونە ئۆرۆگوای وەك یەكەم وڵات لە ساڵی 1965ەوە دانی ناوە بە كۆمەڵكوژی ئەرمەنیەكان، كە هیچ پەیوەندیەكی بە دۆسیەكەوە نییە. یان كۆریای باشورو سوئید و كەنەداو هۆڵەنداو ... كە هەڵوێستی باشیان لەسەر دۆسیەكانی ئەنفال و هەڵەبجە هەبووە, یاخود هۆڵەندا بازرگانێكی چەكی كیمیاوی هاووڵاتی خۆی بەناوی فرانس ڤان ئانرات لە بەرامبەر هاوبەشیكردنی لە تاوانی هەڵەبجە سزای 16,5 ساڵ زیندانی دەدات, بەهۆی ئەوەی چەكی كیمیاوی فرۆشتبوو بە رژێمی پێشووی عێراقی, ئەم هەنگاوە وەك ئەركێكی دادپەروەرانەیە. تاوانی كۆمەڵكوژی ئەرمەنیەكانیش هیچ نەبێت ئەوەندە بە كوردەوە دەبەسترێتەوە، كە لەسەر خاكی ئێستای كوردستان ئەنجام دراوە,چۆن قوربانیانی تاوانی كۆمەڵكوژی رۆهینجا دوای ئاوارە بوونیان بۆ بەنگەلادیش دۆسیەكەیان جوڵێنرا لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە, چونكە ئاوارەی وڵاتێكی ئەندامی دادگاكە بوون. بۆیە ئەركی ئەخلاقی گەلی كوردە وەك گەلێكی جینۆسایدكراو دان بەو تاوانەدا بنێت وەك تاوانی جینۆساید, چۆن ئێمە خۆمان سواڵی ئەم داوایە لە جیهاندا دەكەین, پێویستیشە وەك دانان بە هاوشێوەكانی لە جیهان بەرەو روی ببینەوە. جینۆسایدی ئەرمەن و بەرپرسیارێتی كورد رێگات بكەوێتە مۆنمێنتی جینۆسایدی ئەرمەنەكان لە شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا, تژییە لە وێنەی ئەفسەرو سەرۆك عەشیرەتە كوردەكان, كە بەشێوەی دڕندنە و وەك جەلادی دڵڕەق دەركەوتوون و وێنا كراون, وەك بەشداربوویەكی چالاك لە جینۆسایدكردنیان نیشان دراون, ئەم وێنانە بونەتە بەشێك لە یاداوەری ئەو گەلە, رۆژانە نیشان دەدرێت و لە گەڵیدا تەبلیغ دەكرێت, وێنەی دەرەبەگ و سەرۆك خێڵ و شێخە كوردەكان, كە هیچ پەیوەندیەكان بە خەڵكە عامیەكەوە نییە و هەمیشە كەمینەی چەوسێنەرن بەرامبەر بە زۆرینەی خودی نەتەوەكەی خۆشیان, بەڵام دەسەڵاتدار و قسە رۆیشتوو یبوون, " بە هەمان شێوە زۆرینەی ناوانی ئەنفالچی داواكراوی كورد ئاغاو شێخ و سەید و كوێخا و سەرەك خێڵن" ئەم یاداوەرییە رەشە بە سانایی لە بیری ئەرمەنەكان ناسڕدرێتەوە, بە دیدار و مجامەلەی كاتی دوژمنی دوژمنەكەم دۆستمە كۆتایی نایات, لەبەردەم هەڵوێستدا ڕامان دەگرێت, نابێت تا كۆتایی سەرمان لە ژێر لمدا بشارینەوە لە ترسی هەڵوێست دەربڕین و خۆ شاردنەوە لە راستییەكان, نابێت باجی دڕندەیی و تاڵان و بڕۆی ئەو ئاغاو دەرەبەگ و پیاوانی ئاینی و سەرۆك خێڵانە, زۆرینەی خەڵك بیدات, نابێت باجی تاوانەكانی سەردەمی شەڕی دڵڕەقانەی ئاینەكان ئێمە بیدەین, پێویستە هەنگاو بنێین بۆ سڕینەوەی شوێنەوارەكان رابردوو, ئەویش داننانە بە راستییەكان وەك ئەوەی لە حەقیقەتدا هەیە, نەك وەك ئەوەی دەمانەوێت و پینەو پەڕۆی بكەین, یاخود ناسیۆنالستە توندڕەوەكانی ئەوان دەیانەوێت بیسەپێنن, یان وەك ئەوەی ناسیۆنالستەكان هەردوولا كردویانە بە مەیدانی شەڕی موقەدەسە پوچونەكانیان, هەمیشە دیلی خەونی مەزن خوازین, یان ئەوانەی دەیانەوێت شەڕی ئاینەكان هەڵگیرسێننەوە, لە بری مرۆڤایەتی بمانكەنە دیلی هەڵوێستی هاوئاینی و بمانبەنە سەنگەری تاوانكارانەوە, دەبێت رێگا لە دەمارگیرە ئاینی و نەتەوەییەكانی هەردوولا بگرترێت, نەوەكو نەوت بە ئاگری رابردوودا بكەن, ئێستامان بسوتێنن. ئەرمەنەكان لە پاڵ دەوڵەتی توركیا سەرۆك عەشیرەتە كوردەكانی باكور و سەرۆك عەشیرەتە عەرەبەكانی سوریاو توركمان و چەركەس و قەرەجەكان بە هاوبەشی تاوان دەزانن, بەڵام لە راستیدا ئەوان بەشداری تاوانن نەك هاوبەش, چونكە بڕیار بە دەست و نەخشە داڕێژەر نەبوونە, تەنها جێبەجێكار بوونە, ئەدی ئێمە وەڵاممان چییە لە بەرامبەر ئەم تۆمەتباركردنە كە پێگەكانی ئەنتەرنێت و ویكپیدیا پڕ كراوە لەم زانیاریانە ؟. وەڵامی سۆزداری چارەسەر نییە, لێرە یاسا, مێژوو و ئامار كاری خۆی دەكات, هەروەها نكۆڵیكردن درێژەدانە بە تاوان, رێگە گرتنە لە سارێژ بوونی برینەكانی رابردوو, درێژەدانە بە شەڕی باوباپیران و گواستنەوەیەتی بە نەفەقێكی تاریكدا بۆ نەوەی نوێ. گەلی كورد بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵناگرێت بەرامبەر بە تاوانی جینۆسایدی ئەرمەنەكان, چونكە هاوبەش نییە لە بڕیاری تاوان, خاوەند دەوڵەت نەبووەو بڕیار بەدەست نەبووە, سوارەی حەمیدیەش لەسەر خواست و داوای ئەو دروست نەكراوە, گروپێكی چەكداری بچووكی كرێگرتە بوونە, لە پێكهاتەی جیا پێك هاتوونە, بڕیارەكانیشی بە دەست خۆیان نەبووە, جێبەجێكار بوونە, بەڵام دەبێت دان بەوەدا بنێین هەزاران هاووڵاتی كورد لە ریزی سوپای عوسمانیدا بوونە بەشداری تاوان بوونە, هاوشێوەی جاشە كوردەكان لە باشوور كە بەرپرسیاری راستەوخۆی زۆرینەی تاوانەكانی ئەنفالن, ئەو ئاغاو دەرەبەگانە وەك بەشێك لە سوپای عوسمانی بەشدار بوونە لە تاوانەكە, بەشێكیان ناوی خۆیان ناوە سوارەی حەمیدییە, وەك كەس بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆیان, لە چەشنی جاشە كوردەكانی ئەنفال, لەوانەیە ئەم بۆچونەش جێگای رەزامەندی بەشێك لە ئەرمەنەكان نەبێت, كە خەون بە خاكێكەوە دەبینن بەشێك لە دانیشتووانەكەی كە هاونەتەوەی ئەوانن قڕ كراون, واقعێك تازە لەسەر زەوی هاتۆتە پێشەوە, پەرتووكە مێژووییەكان ناتوانن چارەسەری بكەن, چۆن ناسیۆنالستێكی كورد خەون بە كورد بوونی شاری كەركوكەوە دەبینێت, بەردەوام لە گێڕانەوەی حەكایەتە مێژوییەكاندایە, بەڵام رەقیبی بەهێزی لەمڕۆدا بۆ خاوەنداری شارەكە بۆ پەیدا بووە, بارودۆخ واقعێكی نوێی هێناوەتە پێشەوە. وەك ئەركێكی ئەخلاقی كورد دەبێت دان بە حەقیقەتی یاسایی تاوانەكە و راستی مێژویی تاوانەكان بنێت, وەك چۆن ئێمە داوادەكەین كەیسەكانی جینۆسایدمان بە جیهان بناسرێت, ئەوانیش مافی خۆیانە داوامان لێبكەن, هەرچەندە ئێمە دەستپێشخەریمان كرد لە یادی 100 ساڵەی تاوانەكە, 49 پەرلەمانتاری كوردستان دانیان نا بە حەقیقەتی یاسایی تاوانەكە كە جینۆسایدە, شانازیشە كە من هەڵمەتەكەم ئەنجامدا”, پێویستیشە راستیەكان دەربخرێن ئەو كوردە خۆفرۆشانەی بەشدار بوونە لە تاوانەكە بناسرێن, ئەگەر نەوەكانیشیان وەك بەشێك لە نەوەی نازییەكان كە داوای لێبوردن دەكەن بەرامبەر تاوانەكانی باو باپیرانیان, ئەوە هەنگاوێكی مرۆڤدۆستانەیە, وە پێویستە ئەوانە ئاماژەیان وەك بەشداربووی تاوان پێبدرێت, لە مێژوودا وەك تاوانبار بناسرێن, دەبێت جێگاو رێگای مرۆڤەكان لە مێژوودا وەك خۆی نیشان بدرێت, ئیتر سەردەمی بە پیرۆزكردنی پاشا كۆرەكان بە كۆتا گەیشتووە, ئێستا سەردەمی دادگاییەكانی تاوانەكانی رابردووە و داوای لێبوردنكردنە لە دڕندەییەكان نەوەكانی پێشوو, هەڵتەكاندنی نووسینەوەی مێژووەكان رابردووە, داڕشتنەوەیەتی لەسەر بنچینەی مرۆڤایەتی, ئەوێ رۆژێ هەندێك جەنگ بە پیرۆز دەزانرا, ئێستا بە پێی بنەما كانی مافی مرۆڤ تاوانی قێزەونن, تاوان پیرۆزی نەماوە, بە هەمان شێوە بۆ سارێژ بوونی برینەكانی رابردوو كە زادەی شەڕە ئاینی و نەتەوەییەكان بوونە, پێویستە ئەوانیش دان بنێن بەو پێشێلكاریانەی لە لایەن ئەوانەوە كراوە, دوور لە دروستكردنی مێووی ساختە, خوێندنەوە بۆ روداوە تاڵەكانی سەردەمی شەڕی ئاینەكان بكرێت, هەر لایەنە بە پێی بەشی خۆی بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت. بە پێی بۆچونی كوردبێت چەكدارانی كورد لە ریزی سوپای حەمیدییە رێژەیان لە نێوان 10 بۆ 15% بووە, وەك ئاماژەی پێ دراوە: “لەمێژوودا ئەرمەنەكان چەند جارێك كەوتونەتە بەرشاڵاوی لەناوبردن و جینۆسایدكردن كەدیارترینیان لەساڵی (1915) لەلایەن توركە عوسمانیەكانەوە ئەنجام دراوە. كورد هەرچەندە خۆشی بەرشاڵاوی لەناوبردن و جینۆساید كەوتووە، بەڵام تێوەگلاوە لەجینۆسایدكردنی ئەرمەنەكان بەهۆی بەكارهێنانیان وەكو جاش و بەكرێگرتە لەلایەن عوسمانییەكانەوە (نزیكەی لە%15 سوارەی حەمیدیە كورد بووە).هەرچەندە كورد بەتایبەتی كۆنگرەی نەتەوەیی و پەكەكە چەند جارێك داوای لێبوردنیان لەئەرمەنەكان كردووە،بەڵام ئەرمەنەكان بەتایبەتی لەئەرمینیا زۆر دەمارگیرو ڕەگەزپەرستن بەرامبەر بەكورد- لاپەڕە هەڵنەدراوەكان هەر جارەی لاپەڕەیەك-ئەرمەنەكان و گولەنییەكان-ئامادەكردنی: مامۆستا پێشڕەو (پێشڕەو ئیسماعیل)” ,”سوارەی حەمیدییە كە لە ساڵی 1891بە فەرمانی سوڵتان پێكهێنرا لە (ئەلبان و چەركەس و كورد) نەك بەتەنیا كورد، لە باسكردنی ژماەی سوارەی حەمیدیدا زۆر نووسەر كەوتوونەتە هەڵەوە دەڵێن: سوارەی حەمیدی هەمووی كوردبوون، ئەمەش بەپشتبەستن بە سەرچاوە توركەكان بووە، بەڵام ئەمە دوورە لەڕاستییەوە، راستییەكەی ئەوەیە كە رۆبەرت ئۆڵسن باسیكردووە كە دەڵێت: ژمارەی سەربازی سوارەی حەمیدی بریتیبوو لە (53) هەزار، محەممەد رەسوڵ هاوار لەكتێبەكەیدا (كورد و باكووری كوردستان بەرگی یەكەم) ناوی نووسەرێك بەناوی (مەروان ئەلمدەوەر) دێنێت و دەڵێت: نووسەر ئاماژە بەوەدەكات كۆی ژمارەی كورد لە سوارەی حەمیدی تەنها (10) هەزار كەسە نەك هەمووی كورد بووبن، ئەمەش كەسانی ماستاوچی و بەرتیلخۆری وەك( ئاغا و دەرەبەگی دژە كورد و ئەرمەن) ئەمانە چەند زیانیان بە ئەرمەن گەیاند زۆر لەوەزیاتر زیانیان بەخودی كوردەكان گەیاندووە،-پەیوەندی كورد و ئەرمەن-بێتاوانی كورد لە جینۆسایدی ئەرمەن-نووسینی: ئارام مەجید شەمێرانی”., ئەرمەنەكان بۆخۆشیان هەموو سوارەی حەمیدییە بە كورد نازانن, بەڵكە بە زۆرینەی دەزانن لەناو پێكهاتەكان, دان بەوەشدا دەنێن ئەو هێزە بۆ بەرەو روبونەوەی روسیا پێك هاتووە, بە تایبەت لە جەرگەی جەنگی جیهانی یەكەمدا, نەك بۆ گیان ئەوان, گوایە لە كورد و چەركەس و تورك و توركمان و قەرەج پێك هاتووە, رۆڵیان زیاتر لە رۆڵی جانجویدەكانی دارفۆر دەچێت”https://ar.wikipedia.org/wiki “., هەندێك لە فەرماندەو سەرۆك عەشیرەتە كوردەكان لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەیەدا تاوانی قێزەونیان ئەنجامداوە وەك بەشێك لە سوارەی حەمیدیە, بەڵام بەشێوەی سستامتیك وەك بڕیاردەر كوردەكان بەشداریان نەكردووە لە تاوانەكە, چونكە دەوڵەتیان نەبووە و بڕیار لای ئەوانەوە دەرنەچووە, ئەوەی كراوە وەك نۆكەری و بەشداری بووە لە تاوانەكە, یاخود لە ژێر كاریگەری بیری ئاینیدا وەك بەشێك لە بڕیارەكانی خەلافەت لە ئەستانەوە ئەنجامدراوە, كە دواتر پەلامارەكان سەرجەم كریستان و ئێزیدیەكانی هەرێمەكەی گرتۆتەوە, بۆیە تاك لایەنە نابێت سەیری روداوەكان بكرێت. نابێت هەڵوێستی ناسیۆنالزمە راستگەراكانی پۆڵەندا و فەرەنساو .... هتد دوبارە بكرێتەوە لە نكۆڵیكردن, دەبێت بە سنگێكی فراوانەوە ئامادەی دیالۆگ بین, لە كاتێكدا خۆمان قوربانی جینۆسایدین,” دامەزرێنەری بەرەی نیشتمانی فەرەنسی نكۆڵی هۆلۆكۆست دەكات, دەڵێت بە بەشێك لە وردەكاری جەنگی جیهانی دووەمی دەزانین, تەنانەت لە یاداشتەكانی بە توندی داكۆكی لە فلیپ بیتان سەرۆكی حكومەتی فیشی پاشكۆی هیتلەر دەكات لە فەرەنسا, حكومەتی راستگەرای پۆڵەنداش بڕیاری 3 ساڵ زیندانی بۆ ئەوانە دەركردووە كە هەندێك لە هاوكارانی پۆڵەندی نازیەكان بە هاوبەش دادەنێن لە تاوانی هۆلۆكۆست, ئەمەش وەك داكۆكیكردن لە كەرامەتی نیشتمانی دەزانن, ئەمە بۆخۆی نكۆڵی تاوانی هاوبەشانی نازییەكانە و داكۆكیە لە هاوبەشانی تاوانەكانی نازیەكان, دەسەڵاتی شاری سربرنیتشا بەرزترین رێز لێنانی بەخشی بە میلواراد دودیك سەرۆك ئەركانی سوپای بۆسنە كە نكۆڵی كۆمەڵكوژی سربرنیتشا دەكات, نەتەوەپەرستی و ئاین پەرستی ئەمانەی دەوێت, لە كوردستانیش بهانە بۆ تاوانەكانی پاشای كۆرە دەهێنرێتەوە بەرامبەر بە ئێزیدییەكان, تاوان لە چ ژینگەو چوارچێوەی بەهانەیەك ئەنجام بدرێت تاوانە, دادپەروەری مامەڵە لە گەڵ ئەنجامەكان دەكات نەك بهانەكان . نكۆڵیكردنی تاوان, بۆخۆی درێژە دانە بە تاوان بەشێوەی نەرم, مرۆڤایەتی رۆژ لە دوای رۆژ دەگات بە حەقیقەتەكانی ڕابردوو, سەردەمی شاردنەوەی زانیاری و حەقیقەتەكان بەسەر چووە, پیرۆز كردنی دڕندەیی لە هیچ چوارچێوەیەكی ئاینی یان ناسیۆنالستی جێگای نەماوە, بۆیە رۆژێك زووتر دان نان بە حەقیقەت ئارام بەخشترەو جوانكردنی سیمای گەلە, كریس ئەندەرسن سەرنووسەری گۆڤاری وایەرد دەڵێت “زانیارییە زۆرو زەبەنەكان لە سەردەمی ئەنتەرنێت, هەموو راستیەكان ئاشكرا دەكات, پێویست بە زانست و تیۆری ناكات”, بۆیە نكۆڵی كردن وەك سەركردنە ژێر لمە لە سەردەمی ئەنتەرنێت و زانیارییە بێ كۆتاكاندا. نەتەوەپەرستی و ئاین پەرستی چاوی مرۆڤەكان لە ئاست دانان بە راستیەكان و حەقیقەتی مێژویی كوێر دەكات, مرۆڤایەتی لە بیركردنەوەدا دەكوژێت, هەڵوەدای پاكیزەیی نەتەوەو ئاینە, بۆیە بە نەنگی دەزانێت دان بە ناشرینیەكان رابردوودا بنێت, مەلای خەتێكان تازە پاكژ نابنەوە لە هەمبەر مێژووی كورددا بە گزگلەكان. سەیری هەڵوێستی ناسیۆنالیزمی تورك موتوربە كراو بە ئاین بكەن, بڕواننە هەڵوێستە شەرمەزاریەكانیان نەك لە شاری قۆنیای, بگرە لە لاهای و برۆكسل,لە 2ی حوزەیرانی 2016 دا, بۆندستاغی ئەڵمانیا دانی نا بە تاوانی جینۆسایدی ئەرمەنەكان, پێشتریش بەلجیكا هەمان هەنگاوی نابوو, ئەوەی لای من گرنگە لە پرۆسەی دان نان بە تاوانی جینۆسایدی ئەرمەنەكان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا و بەلجیكا, بۆچونی دوو پەرلەمانتاری توركە لە پەرلەمانی ناوەندی ئەڵمانیاو پەرلەمانی هەرێمی برۆكسل لە بەلجیكا, هەردووك بە پاشناوی ئۆزدەمیر ناوەكانیان هاتووە, یەكیان پیاو چەپی ژینگە پارێز و ئەوی دیكە ژنی حیجاب نەتەوەیی ئیسلامی, هەردوكیان لە دایك بووی دەرەوەی توركیا و پەروەردەی ژینگەی رۆژئاوان, ئەم دوو ئۆزدەمیرە بە دوو هەڵوێستی پێچەوانە سەبارەت بە دۆسیەی جینۆسایدی ئەرمەن دەناسرێنەوە, یەكیان پێشەنگ لە بواری ناساندنی, بیركردنەوەیەكی مرۆڤدۆستانەی ئەنتەرناسیۆنالستانە, ئەوی دیكە سەرسەخت لە ئاست رەتكردنەوەی حەقیقەتەكان, بە بۆچونی ئاینی و ناسیۆنالیزمەوە لە ئاست ئەو هەموو وێنە پڕ تاوانە قێزەون و ئێسك و پروسكە هەژێنەرە هەڵوێست وەردەگرێت و ئینكاری تاوان و عەدالەت و حەقیقەت دەكات, چاو دادەخات و كاروانی قوربانیەكان نابینێت. جیم ئۆزدەمیر لە دایك بووی 21ی دیسەمبەری 1965ی شاری باد ئۆراخی ئەڵمانیا, بنەچە چەركەسی توركیا, سەرۆكی لیستی سەوزەكان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا, كە پێشتر لە ساڵی 2007 بە پێی بڕگەی 301ی دەستوری توركیا سزا درابوو, بە تاوانی پێشێلكردنی ( یاسای سوكایەتی بە ناسنامەی توركی) بە پێی یاساكە تاوانە دان بە كۆمەڵكوژی لە توركیا بنرێت وەك ئەوەی لە پۆڵەندای ناو یەكێتی ئەوروپا پەسەندكرا, ج ئۆزدەمیرو و چەند پەرلەمانتارێكی پارتەكەی تۆمەتباركران بە پێشێلكردنی ئەو بڕگەیە لە دەستوری وڵات, بەهۆی هەڵوێستیانەوە لە سەر دۆزی ئەرمەن و عەلەویەكان كە هەیانبوو, كە پێشتر بەهەمان تاوان و پێشێلكردنی هەمان بڕگەی دەستوری توركیا نووسەری گەورەی ئەرمەنی هرانت دینك سزا دراو دواتر تیرۆر كرا, هاوكات رۆمانووسی ناسراو ئۆرهان بامۆك هەڵگری خەباتی نۆبڵی ئەدەب بەهەمان بڕگەی دەستور سزادراوە, واتا ئەوەی جیناتی مرۆڤبوونی هەڵگرتبێت دەبێت سزاكەی بخوات, ج ئۆزدەمیر پارتەكەی بە بۆنەی یادی 101 ساڵەی وەبیرهێنانەوەی تاوانەكەوە لە 24ی نیسانی 2016 دا, پرۆژەی ناساندنی تاوانی كۆمەڵكوژی ئەرمەنیەكانی لە توركیا بە جینۆساید پێشكەش بە پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد, لە رۆژانی پێش دەنگدانەكە جیم ئۆزدەمیر بەهۆی هەڵوێستە شێلگیرانەكەیەوە لەسەر دۆسیەكە, دەكەوێتە بەر هەڕەشەی توركە ئیسلامی و ناسیۆنالیستەكان, لێ گوێی نەدا بە هەڕەشەكان لە وتەكەیدا لە پەرلەمان لە چركە ساتی پێش دەنگدانەكە وتی: ( 80-90%ی سەرجەم هاووڵاتیانی ئەرمەن, 98%ی پیاوانیان,100%ی پیاوانی ئاینیان لەناو براون لەو تاوانە) هاوكات لە بەشێكی دیكە لێدوانەكەی هەمان رۆژی لە پەرلەمانی ئەڵمانیا وتی: هەموو ئەو تاوانانەی ئەڵمانیا بەرامبەر بە گەلانی ئەوروپا ئەنجامی داوە دەبێت بە جینۆساید بناسرێت, ج ئۆزدەمیر لە درێژەی بۆچونەكەیدا رایگەیاند گرنگە دان بە رابردووماندا بنێن, نابێت توركیا شانازی بە رابردووی خۆیەوە بكات, دەبێت رابردوو قەبوڵ بكرێت وەك خۆی. تەواو پێچەوانەی ئەم هەڵوێستە ئەخلاقیانەیەی ج ئۆزدەمیر بەرامبەر بە كۆمەڵكوژی گەلێك كە وڵاتەكەی خۆی ئەنجامی داوە, خاتوو ئۆزدەمیر لە دایك بووی 7ی دیسەمبەری 1982ی شایربێكی بەلجیكا, یەكەم پەرلەمانتاری حیجاب لەسەر لە ئەوروپا, پەرلەمانتار لە پەرلەمانی هەرێمی برۆكسل لەسەر لیستی پارتی ناوەندی دیموكراسی مرۆڤایەتی CDH هەڵوێستێكی دژ بە هەڵوێستەكەی ج ئۆزدەمیر وەردەگرێت, نكۆڵی تەواو لە بوونی تاوانەكە دەكات, ئەو لە یادی 100 ساڵەی ئەم تاوانە قێزەونەدا, لە بەرامبەر ئەوەی رەتی كردەوە وەڵام بە پرسیارەكانی كەناڵی ئاڕ تی ئێڵ بداتەوە سەبارەت بە پرسی جینۆسایدی ئەرمەنەكان لە توركیا, لە بەرواری 29ی ئایاری 2015 لە پارتەكەی دەركرا, ئەمەش روداوێكی گرنگ و هەنگاوێكی ئەخلاقیانەی دڵخۆشكەر بوو, لیژنەی ئەخلاقی پارتی ناوبراو نای. هەر لەم پەیوەندیەدا لە رێكەوتی 24ی نیسانی 2015 كە یادی 100 ساڵەی تاوانی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان, 6 پەرلەمانتاری بەلجیكی بە ڕەگەز تورك ئەو رۆژە ئامادەی پەرلەمان نەبوون, بۆ ئەوەی بەشداری نەكەن لەو خولەكە بێدەنگیەی لە پەرلەمانی بەلجیكا راگەیەنرا بۆ گیانی قوربانیانی ئەرمەنی لە یاداوەری 100 ساڵەی تاوانەكە, خۆیان لە دانیشتنەكە دزییەوە, ئەمە چ كارێكی نا ئەخلاقیانەیە, سەیر كەن ئاین شەو رۆژ ئیدعای رەوشت دەكات, كەچی هەندێك جار دەبێتە فاكتەر بۆ كاری نا ئەخلاقانە, بە دوای دەركردنی خاتوو ماهینۆر ئۆزدەمیر لە پارتەكەی, توركە ئیسلامی و ناسیۆنالستەكان لە برۆكسل و ئەستەمبوڵ خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان بۆ پشتیوانیكردن لە هەڵوێستەكەی بەڕێوەبردو وەك قارەمان ناساندیان, تەنانەت ئەردۆگان و كچەكەی سومەیە هاتنە سەرخەت بە توندی رەخنەیان لە دەركردنی ناوبراو لە پارتی ناوەندی دیموكراسی مرۆڤایەتی CDHگرت, خۆپیشاندەران لەسەر لافیتەكانیان نوسیبوویان “ماهینۆر ئۆزدەمیر شەرەفمانە” شەرەف لای ئەوان داكۆكیكردنە لە دڕندەییەكانی رابردوو و غروری نەتەوەیی و ئاینی. هەر لەم بارەیەوە رۆژی پێنج شەممە بەرواری 22ی شوباتی 2018, پەرلەمانی هۆڵەندا بە زۆرینەی 142 دەنگ لە كۆی 150 دەنگ, بڕیاری بە جینۆساید ناسینی كەیسی جینۆسایدی ئەرمەنی دا, هاوكات بڕیاری دا وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەند 5 ساڵ جارێك بەشداری مەراسیمی ساڵوەگەڕی تاوانەكە بكات, لە پڕۆسەی دەنگدانەكە 3 پەرلەمانتار دژ بە بڕیارەكە وەستانەوە, ئەوانیش هەر سێكیان بە رەگەز تورك بوون” Farid Azarkan, Tunahan Kuzu, Selçuk Öztürk” لە پارتی ” DENK “, , لە كاتێكدا پارتی ناوبراو خۆی بە چەپ و سۆسیال دیموكرات دەزانێت و لە 9ی فیبریوەری 2015 لە پارتی كاری هۆڵەندی جیابوەوە, سەرجەم چەپەكانی دی ناو پەرلەمان دەنگیان بە بەڵێ بوو بۆ بڕیارەكە, ئەم بەناو سۆسیال دیمكراتانە وابن, ئەدی دەبێت هەڵوێستی ناسیۆنالست و ئیسلامیەكان چۆن بێت؟. نموونە جوانەكانیش هەن وەك ئاماژەمان بە هەندێكین كرد, دنیا هەمووی روە تاریكەكە نییە, ئەگەر كەمینەش بن, وەلێ بەڵگەو داكۆكیەكانیان دەرخەری راستیەكان و دادپەروەرییە, نموونەیەكی دی لەو جوانیانە هەیە, لە سەرەتای ساڵی 2020 سەرۆكی فەڕەنسا دەستخۆشی لە تانەر ئەكچام مێژووناسی تورك كرد, كە لە پەرتوكێكدا بە بەڵگەوە سەلماندویەتی دەوڵەتی عوسمانی فەرمانی دابوو بە جینۆسایدی ئەرمەنەكان”, ئیمانۆئێل ماكرۆن وتی:” پەرتوكەكەی ئەكچام دانپـیادانانێكی زانستیانەیە بەو تاوانە كە بە ڕێكخراوەیی ئەنجام درابوو، وە ئەو ڕاستیانەی ئاشكراكرد كە هەندێك دەیانویست ونی بكەن و نكۆڵی لە مێژوو بكەن, مێژوو لەسەر بنەمای درۆ نانووسرێتەوە.” ئەنجومەنی ئەرمەنەكان CCAF لە میانەی كۆنگرەكە مەدالیای ئازایەتیـیان بەخشیـیە تانەر ئەكچام. پرۆفیسۆر تانەر ئەكچام زیاتر لە 35 ساڵە لەسەر پرسی جینۆساید كارە كات, مێژوونووس و سۆسۆلیجستە, لە زانكۆی كلارك لە ئەمەریكا كار دەكات, توێژەری باڵایە لە سەنتەری هۆلۆكۆست, دوو پەرتوكی لەسەر جینۆسایدی ئەرمەن نووسیووە ” اوامر قتل و الفعل المشین ”, بابەتی لەسەر جینۆسایدی كوردیش هەیە, دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی بە تاكە رێگای دوبارە نەبوونەوەی جینۆسایدی كورد دەزانێت, هاوكات 9 ساڵ لە زیندانەكانی توركیا بووە بە تۆمەتی سەرنووسەری گۆڤاری لاوانی شۆڕشگێڕی چەپگەرا. رۆژی سێشەمە بەرواری 17ی یەنایەری 2018, پەرلەمانی ئەرمینیا دانی نا بە جینۆسایدی ئێزیدیەكان, دەكرێت ئەم هەنگاوە بكرێتە سەرەتایەك بۆ دان نان بە حەقیقەتەكانی رابردوو و سارێژ كردنەوەی برینە قولەكان, هەرچەندە ئەوان بۆچوونی تایبەتیان لەسەر دۆزی ئێزیدی هەیەو دای دە بڕن لە كۆی گەلی كورد. لە كۆتادا دەڵێم ئایا دەمانەوێت ببین بە ئیسماعیل بێشكچی و هادی عەلەوی و كازم حەبیب و ئەحمەد تورك و ئەحمەد ئاڵتان و تانەر ئەكچام و ئۆرهان بامووك و ...., یان باخچەلی و میشل عەفلەق.....و نموونەكانیان, مێژوو پڕە لە هەڵوێستی بەشی دووەم, وەلێ داهاتوو بۆ نموونە دگمەنەكانی بەشی یەكەمە, لە كردنەوەی گرێكانی گرێ كوێرەكانی مێژوو, زۆر لە مرۆڤە موقەدەسەكانی رابردوو وردو خاش دەكات, مرۆڤە پیرۆزەكانی رابردوو زۆریان وەك پاشای كۆرە لە ئاست گەورەیی تاوانی كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان لە پیرۆزی دادەماڵرێن و چاوەڕوانی دادگایی مێژوو دەكەن, بۆیە با چاوەڕوان بین مێژوو خوێندنەوەی تازەی بۆ بكرێت و سەرلەنوێ بنووسرێتەوە, با ئێمەش بچینە پاڵ ئەو گەل و وڵاتانەی دانیان ناوە بە جینۆسایدی هۆلۆكۆست و ئەرمەنەكاندا, نكۆڵی لەوتاوانانە سزا بدرێن, گوڵ هەر لەوێیە با سەمای بۆ بكەین, وەلێ ئەستەمە جارێ بتوانین, چونكە تا هەنووكە نكۆڵیكردن لە جینۆسایدی ئەنفال و ئێزیدی و بارزانی و هەڵەبجە ئاساییە لە كوردستان. سەرچاوەكان : 1- https://muslims-res.com/%D9%82%D8%B6%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%B1%D9%85%D9%86-%D9%81%D9%8A-%D9%81%D8%AA%D8%B1%D8%A9-%D8%AD%D9%83%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%84%D8%B7%D8%A7%D9%86-%D8%B9%D8%A8%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%AD/ 2- 2https://www.turkpress.co/node/58066 3- 3- https://www.facebook.com/soran.khedri/posts/10158337404797318 4- https://wikiwic.com/%D9%85%D8%AF%D9%8A%D9%86%D8%A9-%D8%A8%D8%AA%D9%84%D9%8A%D8%B3-%D9%81%D9%8A-%D8%AA%D8%B1%D9%83%D9%8A%D8%A7/ 5- https://tr.wikipedia.org/wiki/Bitlis_(il) 6- https://www.peyserpress.com/detail/3811 مێژووی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی زانایانی روسدا پەیسەر نووسینی: ئەسعەد رەشیدی وەرگێڕانی: شەهرام عەبدوڵڵا كۆمەڵێك لینكی دیكە بۆ ئاگادار بوون لەم هەوڵەی حكومەتی توركیا بۆ تێوە گلانی كورد https://www.facebook.com/Turkey.Ottomany.Kurdish/photos/242515084202953 https://www.facebook.com/Turkey.Ottomany.Kurdish/photos/242832900837838 https://tr.agency/news-95194 https://www.youtube.com/watch?v=LKP2grda5uU
یاسین تەها سەرجەم ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق (10 تشرینی یەكەمی 2021) بەباشی بەڕێوەدەچن، بەڵام هێشتا بارودۆخی ئەمنی لە وڵات دەستەبەری ئەنجامدانی لەوادەی دیاریكراو ناكات. هەڵبژاردنی پێشوو (2018) لە دۆخێكدا بەڕێوەچوو كە حەشدی شەعبی و گروپە چەكدارەكان بە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەوە (موقاوەمەی ئیسلامی) لە ترۆپكدابوون و پاڵەوانی شەڕی داعش بوون، بەڵام لەدوای تشرینی 2019 وێنەیان دووچاری شەمزاندن هاتووە و بڕێكی زۆر چڕژی تێكەوتووە، ئێستا لەلایەن بەرەی نەیارییانەوە لە هێزە مەدەنی و تشرینییەكان وەك ڕێگر و سەرانە وەرگر و بارگرانی بۆسەر دەوڵەت وێنا دەكرێن، هەر لەبەر ئەمەش ئەو گروپانە زۆر لەگەڵ ئەو هەڵبژاردنە پێشوەختەیە نین و ناوبەناو بەمانۆڕی چەكداری هەڕەشەی ڕاگرتنی دەكەن. هەڵبژاردنەكە بۆ پەرلەمانە و لەسەرانسەری عێراقدا گشتییە، بەڵام بەوپێیەی هەمیشە شیعەكان خاوەن خوانی پێكهێنانی حكومەتن، پێكهاتەكانی كورد و سوننە زیاتر رۆڵی تەواوكەر دەبینن. چەقی ململانێكە لە بەغدا و پارێزگاكانی باشوردایە، سەدرییەكان بەخەونی 100 كورسی و سەرۆكایەتی وەزیران، لیستی پالێوراوەكانی خۆیان پێشكەش بە كۆمسیۆن كرد، مالیكیش بڕستی لەخۆی بڕیوە تا بتوانێت بگەڕێتەوە یان لەوە زیاتر پاشەكشە نەكات، عەبادیش ناوبەناو خۆی نمایش دەكاتەوە و خۆی وەك چارەسەر دەخاتەڕوو، دنیایەك پرسیاریش لەبارەی پرۆژەی سیاسی سەرۆك وەزیرانی ئێستاش (كازمی) هێشتا چاوەڕوانی وەڵامن، نزیك لە بەرەكەی ئەویش عەمار حەكیم لەناو كورد و سوننە خەریكی هاوپەیمانێتییە بەهیوای سەركەوتن بە ڕێگایەكی نوێ. ئەم هەڵبژاردنە لەبەر خاتری خۆپیشاندەرانی تشرین شەش مانگ بەر لەوادەی دەستوریی خۆی ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەو حیزبانەی لە هەناوی ئەم ڕەوتە جەماوەرییە لەدایكبوون هێشتا دوودڵن لەبەشداریكردن و پرسیارێكیان هەیە: گریمان ئێمەش براوەبووین ئایا "چەكی بەرەڵا" لێدەگەڕێ هیچ هەنگاوێك بنێین؟ بەم هۆیەشەوە مشتومڕی گەرمی ئەمانە بەشداریكردن یان بایكۆتكردنە و ناڕازییەكانیان پاش بێنەو بڕۆیەكی زۆر یەكلاییكردنەوەی ئەو پرسەیان دواخست بۆ مانگی ئەیلول. هەڵبژاردنی ئەمجارە هەندێ تایبەتمەندیی هەیە لەوانیتر ناچێت، ململانێكە لەنێوان گەنجە توڕەو ناڕازییەكانی شیعە و هێزە سیاسییە تاقیكراوەكانیاندایە، لەنێو حوكمڕانەكانیشدا شانەخڕێ و بەریەككەوتنی گەورە لەنێوان دوو باڵە سەرەكییەكەی شیعەیە: سەدر و حەشد، لەدەرەوەی ئەوانیش هێزە چەكدارە وەلائییەكان تارمایی و سێبەریان بەسەر بارودۆخەكەدا زاڵە و ئەگەرچی بەشداریی ناكەن بەڵام وەك عەرەب دەڵێت "نائامادەی ئامادەن". لەكوردستان و ناوچەكانیتری عێراق چیتر باوی هاوپەیمانێتی نەتەوەیی و تایفی گەورە نەماوە، لە یاسای هەڵبژاردنیشدا دەرفەت هەیە بۆ كاندیدی سەربەخۆ و ناوچەیی ئەگەرچی مەرجەكانی قورسە، بەم پێیەش لە 2021 دەبێت خەم و بەرنامە لۆكاڵییەكان بەسەر دروشمە گەورە سەرانسەرییەكاندا زاڵ بن كە لەدوای 2003 وەرزەكانی هەڵبژاردن پێ بەڕێدەكرێت، بەڵام لە عیراقدا هەمیشە یاریكەرە سیاسییە بەهێزەكان توانایان هەیە سەرجەم ناونیشان و ناوەڕۆك و چەمكەكان لەبەرژەوەندی خۆیان یەكلایی بكەنەوە.
ئومێد قهرهداخی به درێژایی ماوهی ساڵانی دوای راپهرین ، ئیسلامی سیاسی لهوهدا سهركهوتوو نهبوو بتوانێت یهكێك له ههڵبژاردنهكان بهرێتهوه ، یان ژمارهیهكی زۆری كورسییهكانی پهرلهمان بۆ خۆی مسۆگهر بكات ، بهڵام ئیسلامی سیاسی لهوهدا سهركهوتو بوو ئیسلامی ئایدۆلۆژیكراو بكات به ئیسلامێكی كۆمهڵایهتی ، ئهو نۆرم و بههایانهی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی ههیهتی وهك ههقیقهتی ئیسلام نیشانبدات و بیكات به بهشێكی گرنگ له هۆشیاری كۆمهڵایهتی مرۆڤی مسوڵمان له كوردستان ، ئهوهی ئهمرۆ لهناو ئێمهدا وهك روئیای مسوڵمان و بههای ئیسلامیی گهڵاڵهیه و ئیش ئهكات و لهسهر ههموو روداوكان كاردانهوهی ههیه ، له راستیدا بهشێك نییه لهوئیسلامه رۆحیی و مهعنهوییهی بهدرێژایی سهدان ساڵ مرۆڤی كورد پێی ئاشنا بوه ، بهڵكو ئایدۆلۆژیای ئیسلامیی سیاسیه كه له چهندین رێگهوه خۆی سهپاندوه بهسهر هۆشیاری گشتی مسوڵماناندا و ورده ورده بوه به ئیسلامێكی كۆمهڵایهتی ، له رێگای ماكینهیهكی ئیعلامی زهبهلاحهوه ، له رێگای مینبهری مزگهوتهكان گوتاری زۆربهی مهلاكانهوه ،لهرێگا مێدیای ئیسلامگهراییهوه ، هوشیاریی تاكی ئاییندار به تهواوی پڕكراوه له ئایدلۆژیای ئیسلامی رادیكاڵ، گوتاری میدیای ی كوردی راستهوخۆ و ناراستهوخۆ له پرسی ئاییندا بوه به گوتارێكی ئیسلامگهرایی تهواو، زمانی قسهكردنی نوخبهی رۆشنبیر و ئهكادیمی كاریگهر بوه به ئایدیلۆژیایه، لێرهوه شتێكی ئاساییه ئهبینین كه ئهندام و كادری حزبێكی وهك یهكێتییه یان پارتییه، یان گۆرانه بهڵام رێك وهك ئهندامێكی كۆمهڵی ئیسلامی و یهكگرتووی ئیسلامی له ئایین تێگهیشتوه ، وهك ئهوان دهربارهی دیاردهكان ههڵویست وهر ئهگرێت . له دوای راپهرینهوه ، دامهزراوهیی پهروهردهیی له كوردستان شكستێكی گهورهی خوارد ، نه قوتابخانه و نه زانكۆكان نهیانتوانی دامهزراوهیی پهروهردهیی بن و بتوانن لهسهر بناغهی فهلسهفهیهكی پهروهردهیی مۆدێرن تاكهكهس پهروهرده بكهن ، له بنهرهتدا حكومهت نهیتوانی بینای فهلسهفهیهكی پهروهردهیی مۆدێرن بكات و ئهم فهلسهفهیه له كادری پهروهردهیی قوتابخانه و دامهزراوه پهروهردهییهكان رهنگبداتهوه و دواتریش خوێندكار و تاكی كوردی پێپهروهرده بكرێت ، حزبكات خاوهنی هیچ پهروهردهیهكی سیاسی نهبوون ،خاوهن هیچ روئیا و فكرێكی سیاسی نهبوون ، ههموو ئهم بۆشاییانه له رووی پهروهردهییهو ئیسلامی سیاسی پریان كردوه ، ئایدلۆژیای ئیسلامی سیاسی سهركهوتوو بوو لهوهی ئایدۆلۆژیاكهی خۆی وهك ههقیقهتی ئیسلام بخاته ناو هۆشیاری گشتیهوه ، سهركهوتوو بوو لهوهی دهست بگرێت بهسهر بیركردنهوهی ئهندامانی پارته نا ئیسلامیهكانیشدا ، ئێستا تێگهیشتنی سوپایهك له ئهندامی پارته بهحساب عهلمانییهكان له ئایین ههمان ئهو تێگهیشتنهیه كه له ئیسلامی سیاسیدا ههیه ، عهقڵی ئهو ههمان عهقڵی كادرێكی ئیسلامی سیاسیه ، ئهمهش له زۆربهی كاردانهوهكانیاندا ههستی پێدهكهین، ئهم ئایدۆلۆژیا ئیسلامییه سیاسه كه ئیدی بههیواشی بوه به ئیسلامێكی كۆمهڵایهتی ، ههمیشه شتێكی دهوێ زیاتر له ئازادی خۆی ، شهڕی ئهو بۆ بهرگری نیه له ئازادی خۆی ، بهڵكو بۆ سهپاندنی ههموو بههاكان و نۆرمهكانی خۆیهتی بهسهر ئهویدی جیاواز و بهسهر فهزای گشتی كۆمهڵگادا ، ئهیهوێ ههموو دیارده و دهركهوتهكانی كۆمهڵگا به رهنگی خۆی رهنگ بكات ، ئایدلۆژیای ئیسلامی سیاسی دژ به ههموو شتێكه جگه له خۆی ، لهماوهی چهند ساڵی رابردووشدا دژ به ههموو شتێك كاردانهوهیان ههبوه و ههوڵی یهكرهنگكردنی ههموو كۆمهڵگایانداوه ، تۆ سهنج بده ، دژ به گۆرانی و هونهرن( پهلاماردانی كلیپهكهی ماریا ههورامی به نموونه و ناوبردنی بهلهشفرۆش) ، دژ به پهیكهر و رهسمن( شكاندنی پهیكهرهكانی پاركی ئازادی به نموونه ) ، دژ به سهما و رهشبهڵهكن ، دژی نهورۆزن و به جهژنی ئاگرپهرستی ئهزانن ، دژی مهسیحیهتن و به لادهری ئایینی ئهزانن ، دژی جوولهكهن و به دوژمنێكی ههمیشهیی ئیسلامی ئهزانن ، دژی شیعهن و به مونحهریفیان ئهزانن ، دژی یهزیدین و له ئاست به كهنیزهككردن و جینۆسیایدی ئیزدییهكان بێدهنگن ، ئهمانه و زۆری تر دامهزراوهی ئایینی له كۆمهڵگای كوردیدا و پێش ساتهوهختی هاتنی ئیسلامی سیاسی ، دامهزراوهیهكی رۆحی بوه و ئهگهری بههێزی كرانهوهی تیدا بوه ، كاتێكیش سهدهی بیست خۆی دهكات به ماڵ و ژیانی ئێمه دامهزراوهی ئایینی كوردستان هیچ كاردانهوهیهكی توند نیشان نادات ، قوتابخانه دێت و جێگا به حوجرهكان لێژ ئهكات ، زانستهكانی فیزیا و كیمیا و كۆمهڵناسی دیت و روئیای ئینسان بۆ ژیان و كهون ئهگۆرن و دامهزراوهی ئایینی هیچ شهرێك بهرپا ناكات و هیچ بهریهككهوتنێكی توند روو نادات ، ئافرهتی سفورر دێت سهردهمی پۆشینی لهچك ماڵئاوایی ئهكات و دامهزراوهی ئایینی كاردانهوهی توندی نابێت ، بهكورتی مۆدێلی ئایینداری كۆمهڵگای كوردی به شێوهیهیكی ئیجابی لهگهڵ دهركهوته كۆمهڵایهتی و زانسیته نوێییهكانی مۆدێرنه مامهڵه ئهكات و هیچ بهریهككهوتنێكی ئهوتۆ روونادات كه جێگای باس بێت ، بهڵام كاتێك ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی دێت و هێواش هێواش خۆی ئهكات به ئیسلامێكی كۆمهڵایهتی و خۆی دهسهپێنێت بهشهۆ هۆشیاری ئایینداری بهشێك له مرۆڤی ئایینداری ئێمهدا، ئیدی بهرانبهر به ههموو دیاردهیهكی كۆمهڵایهتی جیاواز گهورهترین شهر و پهلاماردان رووئهدات ، بوونی تهنورهیهكی كورت بهسه بۆ دروستبوونی فهوزایهكی گهوره، بوونی سهمای كور و كچێك له ناوهندی شار ، بهسه بۆ پهلاماردانی ههموو ئازادییهكی شهخسی، بهناوی پاراستنی ئادابی گشتی و ئایین و بههاوه ، یهك جۆر بههای دیاریكراو كه بههای ئایدۆلۆژیای ئیسلامییی سیاسیه ئهسهپێنرێت بهسهر ههموو كۆمهڵگادا
هیوا سەید سەلیم (لە هەولێر پیاوێک هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی خەزورەکەی کۆتایی بە ژیانی هاوسەرەکەی دێنێت. لە گەرمیان ئافرەتێکی تەمەن بیست ساڵە لە نێو ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا. لە ناحیەی شوانی کەرکوک کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵان خۆی کووشت. ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانی خۆی هەڵواسی. لەگەڵ هەموو ئەو تاوانانەی ژنکوژیدا لە سەید سادق ژنێک بە چەقۆ مێردەکەی خۆی کووشت) ئەمانەی سەرەوە رووداوی بڵاوکراوەی تەنیا یەک هەفتەی سنووری هەرێمی کوردستان بوون، لەوانەی زۆرێک لە رووداوی لەو شێوە مابن بەڵام پەردەپۆش کرابن. شایانی باسە ئەو ئامار و زانیاریانەی کە سەبارەت خۆکوشتن و ژن کوششتن بڵاودەکرێنەوە ئاماری مەترسیدارن، چونکە وابروات ئەو تاوانانە لە چەند حاڵەتێکی ئاساییەوە دەبن بە دیاردە. کوشتنی ژنان لە کۆمەڵگای هەرێمی کوردستان تاکە دیاردەی توندوتیژی نیە کە بەرامبەر ئەو توێژە ئەنجامدەدرێت، بگرە دیاردەی تەڵاقدان، و هەڵوەشاندنەوەی خێزان هەر وەک ئاماری کووشتن بگرە زۆریش زیاتر ئیشتا دیاردەیەکی خراپی کۆمەڵگای ئێمەیە کە بەپلەی یەکەم ژنان باجە گەورەکەی دەدەن. توندوتیژی خێزانی و فشارەکانی تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بۆ سووکایەتیکردن بە ژنان و کچان، بەشێکی ئەو فشارە فیزیکی و دەرونیەن کە دەخرێنە سەریان، بۆیە بۆ رێگری لە دیاردەی کووشتن و خۆکوشتن و فشارەکانی سەر ژنان پێویست دەکات کە هەڵوەستەیەکی جدی لەسەر یەکێک لە هۆکارەکانی پشتی ئەو دیاردەیە بکرێت کە ئەویش بێکاری و هەژاریە. بە پێی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن ناوندە فەرمیەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێنەوە، دەبینین کە تا دێت رێژەی بێکاری زیاتر دەبێت، کە ئەمەشیان بە دەوری خۆی کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بڵاوبوونەوەی هەژاری لە کۆمەڵگا. شایانی باسە ئامارەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە ژنانی بێکار لە عێراق و هەرێمی کوردستان ژمارەیان دوو هێندەیە بە بەراورد بە پیاوان. بۆ نموونە ئەگەر ئاماری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەرگرین کە ساڵی ٢٠٢٠ سەبارەت بە بێکاری لە عێراق بڵاوکراوەتەوە دەبینین ٨٥٪ ئەو خەڵکە بێکارەی عێراق لە توێژی ژنانن. لە راپۆرتێکی سەنتەری ئاماری هەرێمی کوردستانیش هاتووە کە رێژەی بێکاری لە شارەکانی هەرێم گەیشتۆتە ١٤٪. لەو رێژەیەدا پشکی ٦٩٪ بەر ژنانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. بەدەر لە بێکاری و دیاردەی هەژاری، کە وەک هاوکێشەیەک کاریگەریان لەسەر بەرزبووننەوەی ئاستی تاوان هەیە، لە کۆمەڵگای ئێمە نەبوونی هۆشیاری و کاریگەری میدیا و هونەری هاوردەکرا، بە تایبەت لە زنجیرە فیلمە دۆبلاژکراوەکان، و خراب بەکارهێنانی سۆشیالمیدیا هۆکارن بۆ تەشنەسەندنی ژنکوژی. شایانی باسە بە مەبەستی رێگری لەو دیاردەیە، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان لە لایەن دەزگا فەرمیەکان و رێکخراوەکانی ژنان چەند هەفتەیەک تەرخان دەکرێت بۆ دژایەتیکردنی دیاردەی خۆکوشتنی ژنان و ژنکووشتن، بەڵام هەر ئەو ئامارانەی کە لەسەرەتادا ئاماژەمان پێدان ئەوەمان پێدەڵێن کە ئەو چالاکیانە نەک لەو دیاردەی کەم نەکردۆتەوە بگرە وەک پێویست لەسەر هۆکارەکانی ئەو دیاردەیەش نەوەستاوە. بۆیە دەڵێین ئەگەر حکومەت و دەزگا فەرمیەکان لە خەمی نەهێشتنی دیاردەی ژنکوژیدان لە هەرێمی کوردستان، دەىێت هەرچی زووە بیرێکی جدی لە چاککردنی ژیانوگوزەرانی خێزانی کوردی بکەنەوە. لێرەدا ئەو بەبیر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەهێنینەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ تاکو ئێستا لێشاوێک لە کوڕ و کجی هەرێمی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگاکان خوێندنیان تەواوکردووە بەڵام ئەوانە نەبێت کە خۆتان مەبەستانە هیچیان نەک هەر لە کەرتی گشتی دانەمەزراون، بگرە بە هۆی قۆرغکاریەوە لە کەرتی تایبەتیش بواری کارکردنیان پینادرێت.. دواجار دەڵێین بەرهەمی مانەوی کچ و ژنان لە چوارچێوەی دیواری ماڵەوە بریتی دەبێت لەوەی رۆژانە دەیبیستین لە کوشتن و خۆکوشتنی ژنان. بۆیە دەبێت بزانن، چارەسەری ئەو دیاردەیە بە درووشم بازی ناکرێت، بگرە بە گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە و باشکردنی ژیانوگوزەرانی خەڵک، و رەخساندنی هەلی یەکسان بۆ کارکردن لە کەرتی گشتی و تایبەت، بۆ کچ و کوڕی بێکاری ئەو هەرێمە دەبنە هۆکاری سەرەکی کەمکردنەوەی دیاردەی ژنکووژی. بەو ئاڕاستەیە هەنگاونەنێن لە هەرێمی کوردستان ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکەوێتە بەردەم مەترسی زیاتر.