ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێككەوتنەكەی پەسەند كرد
.png)
2025-07-17 11:35:28
درەو:
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی رێكخست بۆ پەسەندكردنی رێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدادو دەستدەكرێت بە دابەشكردنی موچە.
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بە رووداوی راگەیاند: رێككەوتنەكە بۆ ماوەی یەك ساڵە تا یاسای بودجەی 2026، سەرەتا موچەی مانگی پێنج خەرج دەكرێت دواتر مانگەكانی دیكە.
رێككەوتنەكە بەم شێوەیەیە:
- 230 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم رادەستی سۆمۆ دەكرێت
- 16 دۆلار كۆمپانیاكانی نەوت خەرجدەكرێت، بۆ هەر بەرمیلێك
- 52 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەكاربردنی ناوخۆیی هەرێم
- 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێم رادەستی بەغداد دەكرێت
بابهتی پهیوهندیدار
