دانەغاز: بەرهەمهێنان لە كۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە

Draw Media

2024-05-03 08:10:24





درەو:
لە راگەیەندراوێكدا كۆمپانیای دانەغاز دەڵێت: ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە، ئاستی بەرهەمێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر گەیشتووەتەوە سەرو ئاستی 500 ملیۆن پێ سێجا.
رۆژی هەینی رابردوو 27ی نیسان، بە درۆن هێرش كرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی گاز راگیراو بە هۆی هێرشەكەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیكەش بریندار بوون كە هاووڵاتی یەمەنی بوون.
لە راگەیەندراوەكەی دانەغازدا ئاماژە بەوەكراوە دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر هاوكاتە لەگەڵ پابەندییەكانی هەردوو حكومەتی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی ئاساییش و سەلامەتی كێڵگەكە، دانەغاز جەختی كردووەتەوە، پابەندە بە پاراستنی ئەوپەڕی سەلامەتیی كرێكارانی كە لە كڵگەكەدا كار دەكەن.
 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand