هەرێم لای بەغداد (682 هەزارو 849) فەرمانبەری هەیە.

Draw Media

2020-05-15 21:40:54



درەو:
ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لای بەغداد (682 هەزارو 849) فەرمانبەرە، ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2014 حكومەتی هەرێمی كوردستان خستیە بەردەست بەغداد، پشت بەست بە یاسای بودجەی (2013)ی هەرێمی كوردستان كە ژمارەی تەواوی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم بەپێی وەزارەتەكان خراوەتە روو.
لەو ساتەوە تا ئێستا حكومەتی عێراق پشت بەو ژمارەیە دەبەستێت.
تا ئێستاش حكومەتی عێراق مامەڵە تەنها لەگەڵ ئەو ژمارەیە دەكات (682 هەزارو 849) فەرمانبەر نەك (ملیۆنێك و 249 هەزار) موچەخۆر.
ئێستا هەرێمی كوردستان :
•    (ملیۆنێك و 249 هەزار) موچە خۆری هەیە لەو ژمارەیە:
•    (721 هەزار)ی فەرمانبەری فیعلیە.
•    (528هەزار)ی خانەنشین و بوارەكانی دیكەیە.

حكومەتی عێراق كە مانگانە (453 ملیار) دینار موچە رەوانە دەكات، تەنها موچەی (682 هەزارو 849) فەرمانبەرە، ئەم ژمارەیە لە پرۆژە بودجەكانی حكومەتی عێراقیشدا هاتووە. 

هاوپێچ: خشتەی ژمارەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم و دیاریكردنی بودجەی ساڵانە بۆی بەم شێوەیە:
•    وەزارەتی پەروەردە ژمارەی فەرمانبەر ( 167 هەزارو 566) فەرمانبەر، بودجەی ساڵانە ( ترلیۆنێك و860 ملیار) دینار كە دەكاتە (16%)ی بودجەی هەرێم
•    وەزارەتی ناوخۆ: ژمارەی فەرمانبەران (121 هەزارو 841) فەرمانبەر، بودجەی ساڵانە (ترلیۆنێك و 357 ملیار) دینار، بەرێژەی (11.7%)ی بودجەی هەرێم.
•    وەزارەتی پێشمەرگە: ژمارەی فەرمانبەران ( 118 هەزارو 642) فەرمانبەر، بودجەی ساڵانە (11.4%)ی بودجەی هەرێم. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand