پارتی داوای كۆبونەوە لە یەكێتی دەكات 

Draw Media

2020-04-28 20:52:09



درەو:
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای كۆبونەوە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات، مەكتەبی سیاسی یەكێتی هێشتا وەڵامی داواكارییەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی نەداوەتەوە.
سەرچاوەیەكی باڵا بە (درەو)ی راگەیاند، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی داوای كۆبونەوەی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردووە، سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوانیان و گفتوگۆكردن لەسەر پشكی كورد لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا.
سەرچاوەكە ئەوەشی بە (درەو) راگەیاند، هێشتا مەكتەبی سیاسی یەكێتی وەڵامی مەكتەبی سیاسی پارتی نەداوەتەوە بۆ كۆبونەوەو پێیان وایە مەكتەبی سیاسی پارتی بڕیار بەدەست نین و دەسەڵات لای ئەوان نیە.
هەفتەی رابردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بڕیاری كۆبونەوەیاندا لەسەر داوای مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەڵام لەسەر شوێنی كۆبونەوەكە رێككنەكەوتن. 

پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیاریان كردووە كۆبونەوەكە  بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی پارتی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بێت، بەڵام یەكێتی داویانكردووە  كە خودی مەسعود بارزانی ئامادەی كۆبونەوەكە بێت. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand