یەكێتی پیاچونەوە بە ئەدای وەزیرەكانیدا دەكات

Draw Media

2020-04-16 20:10:59



درەو:
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بیر لە گۆڕینی چەند وەزیرێكی لە كابینەكەی مەرسرور بارزانی دەكاتەوەو لە ئەدایان رازی نیە.
بە پێی زانیارییەكانی (درەو) لە كۆبونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا كە بەسەر پەرشتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر ئەدای وەزیرەكانی یەكێتی كراوەو باس لە گۆڕینی  ( شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە) كراوە، بەڵام گفتوگوی لەسەر كراوە،  بڕیاری  لەبارەوە نەدراوە.
ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێیان وا بووە كە بەشێك لەو گرژیەی نێوان یەكێتی و پارتی لە زینی وەرتێ پەیوەندی بە لاوازی ئەدای وەزیری پێشمەرگەوە هەبووە، كە پێشتر واژووی لەسەر جوڵەپێكردنی لیوای 7ی هێزی پێشمەرگە كردووە بۆ زینی وەرتێ و نەیتوانیوە بڕیاری كشانەوەی ئەو هێزە بدات.
لە كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەباشان بەڕێوەچوو پرسی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و گرژیەكانی هێزی پێشمەرگە لە زینی وەرتێ و ئەدای كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەركراوە. 

یەكێتی لە كابینەی نۆیەمدا چەند پۆستێكی بەدەستەوەیە:
- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت
- شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە 
- بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ
- ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا
- دارا رەشید وەزیری پلاندانان 
- ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران 
- حەمەی سەعید  وەزیری رۆشنبیری 

سەرەرای پۆستەكانی تر 
- رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان 
- جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand