راپۆرت: فازل حەمە رەفعەت – محەمەد رەئوف یەكێتی لە پارتی نیگەرانە، بەڵام هیچ پلانێكی بۆ كشانەوە لە حكومەت نییەو تەنیا دەیەوێت لەڕێگەی میدیاكانەوە ناڕەزایەتییەكان بە پارتی بگەیەنێت، دوای چوار مانگ لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، یەكێتی تاڵاوی شكستو دۆڕاندنی دانوستانەكانی پێكهێنانی كابینەی نۆ دەخواتەوە، كەركوكی لەدەستدا، سێ پۆستی پڕنەكراونەتەوە، پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت هیچی لێ سەوز نەبووە، شەراكەتی راستەقینەیش تەنیا وەكو دروشم ماوەتەوە. كێشەی كەركوك نزیكەی چوار لەمەوپێش بەدیاریكراوی لە رۆژی 11ی تەموز، یەكێتیو پارتی دواین رێككەوتنیان ئیمزاكرد لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، ئەو رێككەوتنە تایبەت بوو بە یەكلاكردنەوەی چارەنوسی پۆستی پارێزگاری كەركوك. یەكێتی پۆستی پارێزگاری كەركوك بە پشكی خۆی دەزانێت، كە لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە ئەو پۆستەی لەدەستداوەو كەسێكی عەرەب بەناوی (راكان جبوری) پۆستەكە بەڕێوەی دەبات. لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە دەرفەتێك بۆ یەكێتی هاتەپێشەوە پۆستی پارێزگاری كەركوك لە بەرژەوەندی خۆی یەكلابكاتەوە، ئەو دەرفەتەش پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بوو. بەرپرسانی یەكێتی لەسەرەتای دانوستانەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتەوە، لەوە تێگەیشتن پارتی دەیەوێت پۆستی سەرۆكی هەرێمو سەرۆكی حكومەت لای خۆی بهێڵێتەوە، هەوڵیاندا ئەمە بكەن بە كارتی فشاری لەسەر پارتی، تاوەكو بەو كارتە پارتی ناچاربكەن پۆستی پارێزگاری كەركوك لەبەرژەوەندی ئەوان یەكلابكاتەوە. پۆستی پارێزگاری كەركوك بوو بە گرێ لەبەردەم دروستبوونی كابینەی نوێی حكومەت، نزیكەی (10) مانگ پێكهێنانی كابینەكەی دواخست، وەفدی دانوستانكاری یەكێتی خۆراگری كردو تا دواسات سازشی لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك نەكرد، تا ئەو كاتەی لە رۆژی 11ی تەموزی رابردوو هەردولا رێككەوتن لەسەر ئەوەی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لیستی هاوبەشی پارتیو یەكێتیو لایەنە كوردییەكانی ترە، لەماوەی (45) رۆژدا (تەیب جەبار) وەكو پارێزگاری نوێی كەركوك هەڵبژێرێت. تەیب جەبار سەر بەیەكێتی نیشتمانی بوو، یەكەمین كاندید بوو كە پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك لەناو یەكێتیدا پەسەندی كرد، بەر لەوە پارتی ناوی زیاتر لە (40) كەسی رەتكردبووەوە كە یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك پێشكەشی كردبوون، پارتییەكان بەبیانوی بەشداریكردن یاخود پاڵپشتی لە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر ناوی ئەو كاندیدانەی یەكێتییان رەتدەكردەوە، بەرپرسانی پارتی ناویان لەو كەسانە ناوبوو "ئۆكتۆبەرچی". لەسەر بنەمای ئەو رێككەوتنەی كە هەردوولا لە 11ی تەموزدا كردیان، لیژنەیەكی هاوبەشی نێوان پارتیو یەكێتی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك دروستكرا، ئەو (45) رۆژەی كە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی كەركوك دیاریكرابوو، كاتەكەی لەدوای بەڕێوەچوونی یەكەمین كۆبونەوەی لیژنە هاوبەشەكەوە دەستیپێدەكرد. رۆژی 25ی تەموز لیژنە هاوبەشەكە یەكەمین كۆبونەوەی خۆی كرد، دواتر لیژنەكە چەند كۆبونەوەیەكی لەگەڵ لایەنەكاندا كرد، بەڵام نەگەیشتە ئەنجام بۆ سازدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكو دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی تەیب جەبار وەكو پارێزگاری نوێی كەركوك لە شوێنی نەجمەدین كەریم كە لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە كەركوكی بەرەو هەولێر بەجێهێشتبوو. رۆژی 9ی ئەیلولی ئەمساڵ ئەو وادە (45) رۆژییە كۆتایی هات كە پارتیو یەكێتی لەسەری رێككەوتبوون بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركوك، ئەمە یەكێتی نیگەران كرد. هەفتەی رابردوو بەدیاریكراوی لە رۆژی 28ی تشرینی یەكەم، پەرلەمانی عێراق لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان، بە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیشەوە، ئەمە یەكێتی بەتەواوەتی رەشبین كرد لە رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی، چونكە بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق هیچ دەرفەتێكی بۆ یەكێتی نەهێشتەوە جارێكی تر لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكو هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ لەناو ئەنجومەنی پارێزگاوە، دانوستان لەگەڵ پارتی بكات. بە دەرچوونی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق، پایەیەكی سەرەكی دانوستانو رێككەوتنی یەكێتی لەگەڵ پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی كەوت، بەڵام كۆتایی رێگاكەش نییە، رۆژی 1ی نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق بەڕێوەدەچێت، لە كەركوك پارتیو یەكێتیو لایەنە كوردییەكانی تر بە لیستێكی هاوبەش بەناوی "لیستی هاوپەیمانی كوردستانی" بەشداری دەكەنو دەتواننو رێككەوتنەكەیان بگوازنەوە بۆ ناو ئەو لیستە هاوبەشە، بەڵام لە قۆناغی یەكەمدا یەكێتی ئەم كەیسەی بە پارتی دۆڕاند. لە لێدوانێكی تایبەتد بۆ (درەو میدیا) فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی وتی:" لەگەڵ پارتی چیتر باسی دانانی پارێزگاری كەركوك ناكەین، بەڵام هێشتا بیرمان لە كشانەوە لە حكومەتی هەرێم نەكردووەتەوەو هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەدەین، ئەگەر چارەسەرنەكرا بەدڵنیایی بیر لە كشانەوە دەكەینەوە". كێشەی دەسەڵاتەكانی قوباد تاڵەبانی رۆژی 7ی ئەیلولی رابردوو، مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆبووەوە، ئەوكات (درەو میدیا) ئاشكرایكرد، لە كۆبونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانو سەرۆكی تیمی یەكێتی لە حكومەت راپۆرتێكی خوێندوەتەوە. قوباد تاڵەبانی لە راپۆرتەكەیدا بەناڕاستەوخۆ رەخنەی لە تیمی دانوستانكاری یەكێتی گرتبوو كە نەیانتوانیوە رێككەوتنێكی كۆنكرێتی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بكەن سەبارەت بە پشكەكانی یەكێتی لە حكومەت. قوباد تاڵەبانی باسی لەوەكردبوو، رێككەوتنی نێوان پارتیو یەكێتی لەبارەی كابینەی نوێی حكومەتەوە بە نیوەناچڵی جێبەجێكراوەو یەكێتی هاوبەشی راستەقینە نیە لە حكومەتداو تەواوی بڕیارەكان لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتەوە دەدرێت، هیچ دەسەڵاتێكی ئەوتۆ بە ئەو وەكو جێگری سەرۆك وەزیران نەدراوە. قوباد تاڵەبانی لەبارەی دەسەڵاتەكانی خۆیەوە هیچی بە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت نەوتووە، هیچ كاتێكیش كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی لە هەولێر بەجێنەهێشت، شەڕەكەی بە مەكتەبی سیاسی حزبەكەی كرد. دواجار رۆژی 2ی تشرینی یەكەم، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا مەسرور بارزانی بابەتی دەسەڵاتەكانی قوباد تاڵەبانی هێنایە بەرباس، وەزیرێكی بەشداربووی ئەو كۆبونەوەیە بە (درەو میدیا)ی وت:" لە كۆبونەوەكەدا مەسرور بارزانی زۆر بە روونی قسەیكردووەو وتی با بۆ هەموو لایەك روون بێت، یەك حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیەو نامانەوێت ئەزمونی رابردوو دووبارە بكەینەوە كە حكومەتێك لە سلێمانی و حكومەتێكیش لە هەولێرو دهۆك بێت.. بەپێی یاسا دەسەڵاتی قوباد تاڵەبانی دیاریكراوە، هەرگیز جارێكی تر ئەو دەسەڵاتانەی پێنادرێتەوە كە لە كابینەكانی پێشوو پێی دراوە، بەشێك لەو دەسەڵاتانەی كە لە كابینەی پێشوو دراوە بە قوباد تاڵەبانی، لەبەر خاتری مام جەلال بووەو بەشێكیشی بەهۆی بارودۆخی شەڕو دڵرازیكردنەوە بووە، بۆیە هەرگیز ئەو ئەزمونە روناداتەوە دەسەڵات دابەشبكرێت لەنێوان سەرۆكی حكومەتو جێگرەكەی". هەر لەو كۆبونەوەیەدا مەسرور بارزانی وتبووی:" " هەڵە تێگەیشتن هەبووەو ئێستا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی لێكتێگەیشتن هەیە"، زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، لەدوای ئەو كۆبونەوەیەوە مەسرور بارزانی بە نوسراو دەسەڵاتەكانی قوباد تاڵەبانی وەكو جێگری سەرۆكی حكومەت دیاریكردووە، بەڵام هیچ یەكێك لەو دەسەڵاتانەی پێنەداوە كە لەسەردەمی كابینەی پێشوو بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی هەیبووە، لەوكاتەوە قوباد تاڵەبانی لەبارەی دەسەڵاتەكانییەوە بێدەنگ بووەو هیچ نیگەرانییەكی نیشان نەداوە. پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم یەكێك لەو پۆستانە بوو كە یەكێتی دانوستانی قورسی لەسەركرد، لیژنەی دانوستانكاری یەكێتی بۆ ئەوەی قوباد تاڵەبانی قایل بكات (قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی یەكێتی بوو بۆ هەڵبژادنی 2018ی پەرلەمانی كوردستانو دەنگی یەكەمی لەسەر ئاستی كوردستان بەدەستهێنا)، بەهەموو جۆرێك لە دانوستانەكانیدا لەگەڵ پارتی زیادكردنی جێگری تری بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت رەتدەكردەوە، یەكێتی سەركەوتبوو لە رێگرتن لە زیادكردنی جێگری تر بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت، بەڵام ئێستا پارتی لەڕێگەیەكی ترەوە لە پێگەی قوباد تاڵەبانی داوە، مەسرور بارزانی لەدوای دەستبەكاربوونیەوە وەكو سەرۆكی حكومەت (4) كەسی وەكو یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت دامەزراندووە، ئەمە جگە لە یاریدەدەرێكی تر كە پشكی بزوتنەوەی گۆڕانو پارتی لەدانوستانەكانیدا پەسەندیكردووەو بڕیارە لەداهاتوودا دەستنیشان بكرێت (یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكساز). دانانی یاریدەدەرە زۆرەكان بۆ سەرۆكی حكومەت، یەكێتی نیگەران كردووە، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی:" بەناوی یاریدەدەرەوە حكومەتێكی بچوك دروستكراوە"، واتە یەكێتی لەم پرسەشدا دانوستانەكەی بە پارتی دۆڕاند. جگە لە دەسەڵاتەكانی جێگری سەرۆكی هەرێم، یەكێتی كێشەی دەسەڵاتی پۆستێكی وزاریشی هەیە، كە ئەویش پۆستەكەی (خالید شوانی)یە كە وەزیری هەرێمەو تائێستا هیچ ناونیشانێكی پێنەدراوە. بەرپرسانی یەكێتی باسلەوەدەكەن، بەپێی رێككەوتنەكەیان دەبوو خالید شوانی بكرێت بە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەیوەندییەكانی هەرێمو بەغداد، بەڵام دوای چوار مانگ لە دەستبەكاربوونی، هێشتا تەنیا وەزیری هەرێمەو ناونیشانی پێنەدراوە، ئەمە لەكاتێكدایە لەو ماوەیەدا پارتی لەدەرەوەی هەموو رێككەوتنە سیاسییەكان كەسێكی لە بەغداد داناوە وەكو نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغداد. كێشەی پۆستە پڕنەكراوەكان یەكێتی لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018دا رێژەی 21%ی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستانی بەدەستهێنا (بەبێ كۆتاكان)، بەم ئەنجامەوە رێژەی 21%ی پۆستەكانی لەكابینەی نوێی حكومەتی پێدراوە كە خۆی دەبینێتەوە لە (6) پۆستی وزاریو ژمارەیەك پۆستی تر. یەكێتی پۆستە وزارییەكانی وەرگرتووە، بەڵام هەندێكی پۆستی تر هەن كە بەپێی رێككەوتن بەر یەكێتی كەوتوون، دوای چوارمانگ لە دەستبەكاربوونی حكومەت، هێشتا پڕنەكراوەتەوە. پۆستە پڕنەكراوەكانی یەكێتی لە حكومەت: • پۆستی سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم: (رەوەند مەلا مەحمود)ی بۆ كاندیدكراوە. • پۆستی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار: (عوسمان شوانی)ی بۆ كاندیدكراوە. • پۆستی سەرۆكی دەستەی گشتی كاروباری مین: (ئیسماعیل مەحمود)ی بۆ كاندیدكراوە پارتی بەفەرمی یەكێتی ئاگاداركردووە كە كاندیدی سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم (رەوەند مەلا مەحمود)ی قبوڵ نییە، رەوەند مەلا مەحمود جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتییە لە كەركوك، پارتییەكان دەڵێن "ئۆكتۆبەرچی"یەو "قسەی نەشیاوی بە مەسعود بارزانی" وتووە. ئێستا رەوەند مەلا مەحمود بووە بە یەكێك لە خاڵە ناكۆكەكانی نێوان پارتیو یەكێتی، پارتی داوای كشاندنەوەی كاندیدبوونی دەكاتو یەكێتی سوورە لەسەری. لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (درەو میدیا)، رەوەند مەلا مەحمود وتی:" من هەر كارێكم كردبێت بۆ بەرزڕاگرتنی یەكێتی كردوومە، ئەگەر حزبێكی سیاسی بیەوێت بەدڵی ئەوان قسە بكەم ئەوە من نیم ئەو كارە بكەم.. بڕیاری كاندیدبوونم یان كشاندنەوەی كاندیدبوونم تەنیا لای یەكێتییە". شەراكەتی راستەقینە شەراكەتی راستەقینە یەكێك لەو دروشمانە بوو كە وەفدی دانوستانكاری یەكێتی لە پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا هەڵیگرتبوو، وەكو خۆیان دەڵێن یەكێتی لەم پرسەشدا دانوستانەكەی بە پارتی دۆڕاندووە. كابینەی نوێ لە رۆژی 10ی تەموزدا سوێندی یاسایی خوارد، یەكێتی هیچ یەكێك لە وەزارەتە هەستیارەكانی وەكو (ناوخۆ، نەوت، دارایی) وەرنەگرت، جگە لەوە لە سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم (سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی حكومەت، سەرۆكایەتی پەرلەمان) یەكێتی تەنیا (سەرۆكایەتی پەرلەمان)ی پێدرا، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی ئاسایشو ئەنجومەنی دادوەری-یش هەر لای پارتی مانەوە. سەرباری ئەمانە، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی دەڵێ:" ئەنجومەنی گازو نەوت كە داهاتەكانی گازو نەوت رێكدەخات، لە دوای پێكهێنانی حكومەتەوە یەك كۆبوونەوەی نەكردووە.. مەبدەئی شەراكەتی راستەقینە لەنێوان ئێمەو پارتی جێبەجێ نەكراوە". بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، هەندێك لە سەركردەكانی یەكێتی نیگەران بوون لە قسەكانی لەتیف شێخ عومەری وتەبێژی حزبو پێیانوایە پەیوەندییەكانی پارتیو یەكێتی ئاڵۆزتر دەكات. لە پرسی شەراكەتدا ئێستا بابەتێكی تر هاتووەتە ئاراوە كە یەكێتی نیگەران كردووە، ئەویش كۆبونەوەكانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتییە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی. هەندێك لە بەرپرسانی یەكێتی مەترسییان هەیە بارزانی بەشێوەی تاكلایەنەو بەبێ پرس و را لەگەڵ یەكێتی، رێككەوتنی نوێ لەگەڵ بەغداد بكاتو یەكێتی پەراوێز بخات، بەتایبەتیش لەم قۆناغە هەستیارەدا كە عێراق پێیدا تێدەپەڕێتو ئەگەری گۆڕانكاری نوێ لە بەغداد لە ئارادایە.
درەو میدیا: عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی لەسەر خۆپیشاندانەكانی بڵاوكردەوە كە گرنگترین خاڵەكانی: - خۆپیشاندانەکان زۆرێک لەئامانجەکانی پێکاوە و پێویستە کۆتاییان پێبهێنرێت. - خۆپیشاندانەکان زیانی زۆری بەخاوەن کار و دامودەزگاکان گەیاندوە و بەهۆیانەوە پەسەندکردنی بودجەی 2020 دواکەوتوە. - گەر خۆپیشاندانەکان بەردەوامبن، خزمەتگوزارییەکان کەمتردەبنەوە و زیانی زیاتریش بەهەردولا دەگات. - سێ سەرۆکایەتییەکە پێداچونەوەیان کردوە و لەچاکسازیدان. - بەردەوامی خۆپیشاندان رێگە بۆ خەڵکانی دەرەوەی یاسا و دزو تاڵانچییەکان خۆشدەکات ئاژاوەگێڕی زیاتربکەن
ڕاپۆرت: درەومیدیا ڕەنگە عێراق یەكێك بێت لە گرفتارترین ئەو وڵاتانەی گیرۆدەی دەستی ئەجێنداو بەرژەوەندییە ئیقلیمیو نێودەوڵەتییەكان لەجیهان، ئەوەش وایكردووە ببێتە گۆڕەپانێكی هەمیشەیی ڕمبازێنی هێزو جەمسەرگیرییە جیاوازەكان بۆ یەكلایكردنەوەی كێشەكانیان. ئەوەی كارەساتەكانی قوڵتركردۆتەوە، زۆرینەی هێزە باڵادەست و بڕیار بەدەستەكانی عێراق بەجیاوازی ئینتما و مەزهەب و نەتەوەو تائیفەوە درێژكراوەی هێزێكی دەرەكین، ئەو پەیوەندییانە بەجۆرێك ئاشكراو بێپەردەن هاوڵاتیەكی ئاسایی عێراق كە هیچ سەروسەختیەكیشی نەبێت لەگەڵ سیاسەتدا، زۆر بەسادەیی بۆی جیادەكرێتەوە كام هێزە لەفەلەكی كام دەوڵەتی ئیقلیمدا دەخولێتەوەو بڕیار و كەرەستەكانی مانەوەی لێوە وەردەگرێت، كام هێزەش لەبەرەی نەیارەكەیەتی. تەنها سیستانی قسەیكرد عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لەوتاری هەینی ڕابردودا، كە هەندێك بەتوندترین پەیامی دادەنێنن لەوەڵامی عەلی خامەنەئی ڕابەڕی شۆڕشی ئێران، كاتێك وتی"پێویستە لەسەر دەسەڵاتدارانی عێراق كۆتایی بەكاری ئاژاوەگێڕی بهێنن" وەك ئاماژەیەك بۆ خۆپیشاندانی شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، وتی:"هیچ لایەنێكی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی مافی ئەوەی نییە ئیرادەی عێراقییەكان بۆ چاكسازی و ئایندەیان زەوتبكات" لەمە بترازێت هیچ بەرپرسێكی عێراق وەڵامێكی نەبووە بۆ قسەكانی خامەنەئی. وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبری ئەمە وەڵامی بەیاننامەی ئەووڵاتە بیانەی داوەتەوە كە داوا لە حكومەتی عێراق دەكەن گیانی خۆپیشاندەران بپارێزێت و ڕێز لە ئیرادەیان بگرێت، لەوەڵامی ئەمەدا دەڵێت:" حكومەتی عێراق داوا لەسەرجەم لایەنەكان دەكات پابەندی بنەمای ڕیزگرتن لەسەرەوەری عێراق بن و دەستوەردان نەك لەكاروباری ناوخۆی". زۆرێك لەوانەی چاودێری دۆخی عێراق دەكەن، تەقینەوەی دۆخەكە و ناڕەزایی چین وتوێژە جیاوازەكان بۆ كۆمەڵێك هۆكار دەگێڕنەوە: هۆكارە دەرەكییەكان قوڵبونەوەی ململانێكانی ئێران و ئەمریكا لە ناوچەكە كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر تێكچونی دۆخی عێراق، لەدوای ساڵی 2003وە، كاتێك ئەمریكا عێراقی داگیركرد جۆرێك لە ڕێككەوتنێكی ڕانەگەیەندراو لە نێوان تاران و واشنتۆن_دا هەبوو بۆ بنیاتنانەوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق، دابەشكارییەكان بەشێوەیەك ڕێكخران كە ڕەچاوی باڵانس و هاوسەنگی بكات. ئێران و ئەمریكا لەو دەمە لەسەر زیاد لە دۆسیەكی ناوچەكە هاوڕابوون، كە دیارترینیان ڕوخاندنی هەردوو دەسەڵاتی تاڵیبان و ڕژێمی سەدام حسێن بوو، بەڵام دوای پەلكێشانی ئێران و فراوانبونی ڕۆڵی لە سوریاو لوبنان و یەمەن هاوكێشەی هێز جۆرێك لە لاسەنگی تێكەوت، لەدوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك لەلایەن ئەمریكاوەو سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر تاران_دا ، عێراق بووە گۆڕەپانی سەرەكی ململانێكانی ئەو دووڵاتە. ئێران لەم قۆناغەدا پێویستیەكی زیاتری بەعێراق بوو بۆ كەمكردنەوەی ئاسەواری سزاكان لەسەری، بەوهۆیەوە لەگەڵ ئەمریكا كەوتنە ململانێیەكی سەخت، هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2018ی عێراق حكومەتێكی لێبەرهەمهات كە ئێرانییەكان قسەی یەكلاكەرەوەیان تیادا كردو بەخواستی ئەوان هەر سێ سەرۆكاتیەكە (سەرۆكایەتی كۆمار_حكومەت_پەرلەمان) یەكلابوەوە، لە لوبنانیش هەڵبژاردن لەبەرژوەندی حزبوڵای نزیك لەئێران یەكلابوەوە، بۆیە زۆرێك هەرزوو پێشبینی ئەوەیان كرد ئەم دۆخە درێژە نەكێشێت و ئەم حكومەت و پرۆسەیە تەمەنی یاسایی خۆی تەواو نەكات. هۆكارە ناوخۆییەكان پرۆسەی سیاسی عێراق كە لەسەر بنەمای پشك پشكێنەی حزبی و تائیفی بنیاتنرا، تەنها خۆشگوزرەانی بۆ نوخبەیەكی سیاسی پێبوو، گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و پڕبونی گیرفانی حزب و سیاسیە دەسەڵاتدارەكان لەسەر حسابی هەژاركردنی زۆرینەی خەڵك، نادادی كۆمەڵایەتی و گەورەبونی جیاوازی چینایەتی بونە سیمای دیاری عێراقی نوێ. زۆرینەی پارتە سیاسیەكان جگە لەوەی خاوەنی بڕیارێكی عێراقی نەبوون و لەهیچ قۆناغێكی هەستیاردا بەبێ هاوكاری دەرەكی تەنانەت بایی ئەوەگیانی یەكتر قبوڵكردنیان تیانەبووە پێكەوە دانیشن، لەسەر ئاستە گشتیەكە هەرلایەنە بۆ پێكهاتەو تائیفەكەی خۆی هەڵپەی كردووە، بەڵام لەوێنە ڕاستەقینەدا ئەم هەڵپەكارییە ئەوەندە تەسك بوەوە ئاستی حزبیشی بڕیوەو دابەزیوە بۆ بەرژوەندی شەخس و بازنەیەكی بچوك لەناوحزبەكانداو، بەشی هەرە زۆری خەڵكی عێراقیش تەنانەت لەمافی هەلی كار لەدامەزراوەیەكی دەوڵەتدا بێبەشبوون. لەكاتێكدایە ئەم حزبانە لەكاتی دابەشكاری پۆست و كێكی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكاندا، لەژێر ناوی پشك و بەشی پێكهاتەكاندا زۆرینەی دەستكەوتەكانیان چینوەتەوە، بەڵام لەخواردنی بەرهەمەكەیدا خۆیان بوون بەتەنها، هاوڵاتیانی عێراق بەجیاوازی پێكهاتەكانیانەوە، لەكاتی بەشینەوەدا بێبەشبون و لەكاتی قوڵبونەوەی ململانێكان و ناكۆكی سیاسەیەكانیشدا قوربانی و باجدەری سەرەكی بوون.
درەو میدیا: وتەبێژی یەكێتی رەخنە لە پارتی دەگرێت كە" سەرۆكایەتی هەرێم لای پارتیە، سەرۆكایەتی حكومەت لای پارتیە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی ئاساییش لای پارتیە، سەرۆكایەتی زۆربەی زۆری دەستەو ئەنجومەنەكان لای پارتیە، چی روو دەدات لە كوێ دنیا وێران ئەبێت ئەگەر، لە ئەنجومەنێكدا پارتی تیایدا زۆرینە نەبێت، تەنها لەبەر ئەوەی پارتی تیایدا زۆرینە نیە ئەم ئەنجومەنە دانیشتنەكانی خۆی نەكات و تەجمید بكرێت" لە وەڵامی وتەبێژی رەسمی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیراندا، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"بونی ژمارەیەک یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بە پلەی وەزیر کە هەمویان پارتین لە هیچ یاسایەکی ئەنجومەنی وەزیراندا نیە و بارگرانی لەسەر بودجەی گشتی دروستدەکات". وتەبێژی یەکێتی وتیشی، "دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ برادەرانی پارتی لەسەر پارێزگاری کەرکوک رێککەوتن، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەشی دواخست تاوەکو هەفتەی رابردو پەرلەمانی عێراقی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەڵوەشاندوە، بەوەش ئومێد بۆ دانانی پارێزگاری کەرکوک نەما و کورد زیانی زۆر دەکات". سەبارەت بە نوێنەراتی حكومەتی هەرێم لەبەغداد وتەبێژەكەی یەكێتی ئاریگەیاند"پێشتر بە تەوافوق نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەبەغداد دادەنرا، ئێستا وەك ئەوە وایە دەزگایەكی پارتی بێت كەسی تیا نیەو هەناسە نادات جگە لە برادەرانی پارتی" لەتیف شێخ عومەر رەخنە لە پارتی دەگرێت كە كاندیدەكانی یەكێتی قبوڵناكات"ئێمە هاوبەشیی راستەقینەمان دەوێت و ویستومانە لەسەر ئەو بنەمایە كاربكەین، بەڵام ناوی یەك بەربژێرمان لەسەرەتای دروستكردنی كابینەی نۆیەم پێشكەشكردووە و پارتی قبووڵی نییە". جەختیش لەوە دەكاتەوە"ئەگەر ئەو پرانسیپە راست بێت كە دەبێت پارتی رازی بێت و رەئیان هەبێت لەسەر كاندیدەكانی ئێمە كە یەكێك قبوڵ بكەن و یەكێك قبوڵ نەكەن، ئەوا بۆ ئێمەش راستە كە پێویستە كاندیدەكانی پارتی بێنە لای ئیمە تا رەزامەندی لەسەر دەرببڕین ئەوجا قبوڵبكرێن"
درەو میدیا: مەسعود بارزانی هۆكاری كێشەكانی عێراق بۆ جێبەجێنەكردنی دەستور دەگەڕێنێتەوەو دەڵێت نابێت دەستور بسەپێنرێت. مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند: • ئەمەی ئێستا لە عێراق روودەدات هی ئەمڕۆ نییە بەڵكو دەرئەنجام و كەڵەكەبووی فەشەلێكی پازدە ساڵەیە • یەكێك لە گرفتە گەورەكانی عێراق جێبەجێ نەكردنی دەستوورە • دەبێ یاسای هەڵبژاردن بە شێوەیەك بگۆڕدرێت كە ئەنجامەكان دەربڕی خواستی ڕاستەقینە و دادپەروەرانەی سەرجەم پێكهاتەكان بێت • نابێ گۆڕینی دەستوور بسەپێندرێت یان بە زۆر بێت و لە هەمان كاتیشدا نابێ گۆڕینی دەستوور ببێتە هۆی پاشەكشە لە پڕەنسیپەكانی دیموكراسی و هەروەها پاشەكشەی مافی گەلی كورد و پێكهاتەكانی تر بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی هاووڵاتیان، ئێمە زۆر بە پەرۆشین بۆ ئەو دۆخەی كە هاتووەتە پێش و پێمان وایە كە ئەمەی ئێستا لە ئارادایە هی ئەمڕۆ نییە بەڵكو دەرئەنجام و كەڵەكەبووی فەشەلێكی پازدە ساڵەیە. خەڵك ئێش و ئازارێكی زۆری بینیوە و هاووڵاتی مافی خۆیەتی داواكاری هەبێت و ناڕازی بێت. بۆیە پێویستە گوێ لە داواكاریی خەڵك بگیرێت و بە توندوتیژی و خوێنڕشتن كێشەكان چارەسەر نابن. لەگەڵ ئەوەیشدا یەكێك لە گرفتە گەورەكانی عێراق جێبەجێ نەكردنی دەستوورە. ئەگەر دەستوور وەك خۆی جێبەجێ كرابا، زۆر لەو كێشانە نەدەبوون كە پێشتر و ئێستایش هەن. لە لایەكی دیكەوە هۆكاری وردی دۆخی ئێستا یاسای هەڵبژاردنە، و، بۆ نەمانی هۆكاری گرفتەكان، دەبێ یاسای هەڵبژاردن بە شێوەیەك بگۆڕدرێت كە ئەنجامەكان دەربڕی خواستی ڕاستەقینە و دادپەروەرانەی سەرجەم پێكهاتەكان بێت. لەبارەی داواكارییەكان لەسەر گۆڕینی دەستوور، پێمانوایە نابێ گۆڕینی دەستوور بسەپێندرێت یان بە زۆر بێت و لە هەمان كاتیشدا نابێ گۆڕینی دەستوور ببێتە هۆی پاشەكشە لە پڕەنسیپەكانی دیموكراسی و هەروەها پاشەكشەی مافی گەلی كورد و پێكهاتەكانی تر. بە دڵنیاییشەوە سیستەمی دیموكراسی زیاتر لە بەرژەوەندیی خەڵكی عێراقە نەك دیكتاتۆری و هەموو گۆڕانكارییەكیش پێویستە لە چوارچێوەی یاسا و میكانیزمە دەستوورییەكاندا بێت. مسعود بارزانی
درەو میدیا: وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەداتەوەو رایدەگەیەنێت كە" زەمەنی پەنجا بە پەنجا تێپەڕی" دواخستنی كۆبونەوەكانیش دەخاتە ئەستۆی یەكێتی كە" كۆبونەوەكان بۆ ماوەی سێ مانگە لەسەر داوای یەكێتی دواخراون" لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و لەوەڵامی وتەبێژی یەكێتی، مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی رایگەیاند" ئێستا باس لە شەراكەتی راستەقینە دەكرێت، ئەگەر شەراكەتی راستەقینە مەبەست ( پەنجا بە پەنجا) بێت، ئێمە زوو وتومانە زەمەنی پەنجا بە پەنجا تێپەڕی، خەڵكی كوردستان هەڵبژاردنی كردووەو دەبێت رێز لە دەنگەكانیان بگیرێت، خودی یەكێتی خۆی ئەوەی قبوڵكردووە كە پەنجا بە پەنجا نەماوە و دەبێت پێكەوە كاربكەین بەگوێرەی یاسای و ئەو دەنگانەی كە هاتووە" سەبارەت بە لێدوانی وتەبێژەكەی یەكێتی كە رایگەیاندبوو كە رێككەوتنەكە وەك خۆی جێبەجێنەكراوە، وتەبێژی پارتی ئاماژە بەوە دەكات " نابێت لە میدیاكانەوە باس لە جێبەجێنەكردنی رێككەوتنەكان بكرێت، كۆبونەوەكان بۆ ماوەی سێ مانگە لەسەر داوای یەكێتی دواخراون و ئێمە نازانین یەكێتی باس لە چ بەشێكی رێككەوتنەكە دەكات كە دەڵێن جێبەجێنەكراوە، ئەو پۆستانەشی پڕ نەكراونەتەوە، بۆ خودی پارتەكە دەگەڕێتەوە" سەبارەت بە دانانی ژماریەك راوێژكارو یاریدەر بۆ سەرۆكی حكومەت مەحموود محەمەد رایگەیاند" سەرۆكی حكوومەت نایەوێت هەموو كار و بڕیارەكان لای خۆی كۆبكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند یاریدەدەر، راوێژكاریی بۆخۆی دامەزراندووە، دەسەڵاتی ئەو راوێژكارانە، دەسەڵاتی سەرۆكی حكوومەتە نەك دەسەڵاتی هیچ كەس و وەزیرێك لە ناو ئەنجوومەنی وەزیران. ئەمە كارێكی یاساییە و لە دەسەڵاتی سەرۆكی حكوومەتە ئەو كارە بكات" رۆژی پێنجشەمەی رابردوو لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێتی نیگەرانە لەوەی رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بەشی زۆری جێبەجێ نەكراوە.و بەناویی یاریدەدەرەوە حكومەتێكی بچوككراوە درووستكراوە.
درەو میدیا: سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەداتەوەو رایدەگەیەنێت" دانانی یاریدەدەرەكانی سەرۆكی حكومەت لەدەسەڵاتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیراندایە" ئاماژە بەوەش دەكات" هیچ دەقێكی وا نییە لە ڕێكەوتنەكانی پێكهینانی كابینەی نۆیەم ، كە وەزیرێكی هەرێم هەبێ بو كاروباری بەغدا" دەشڵێت یەكێتی خۆی كاندیدەكانی بۆ پۆستەكان یەكلانەكردۆتەوە، ئاماژە بەوەش دەكات یەكێتی پاشگەزبۆتەوە لەو رێككەوتنەكە كە سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ببێت بە ئەندامی ئەنجومەنی نەوتی گاز. د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، وەڵامی لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەچەند خاڵێك دەداتەوە : • بەداخەوە مەكتەبی سیاسی هێندێك لە حیزبەكان بە پێچەوانەی دروشمەكانیان، لە كاتێكدا داوا دەكەن حیزبەكان دەست لە كاروباری حكومەت وەرنەدەن. بەڵام كاتێك بەرژەوەندییەكانی خۆیان دێتە بەر باس، بە هەموو شێوەیەك فشار لە سەر حكومەت دروست دەكەن و دەستێوەردان لە ئیشوكاری دەكەن و مەرج بۆ چۆنێتی ئیشكردنی حكومەت دادەنێن . • یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبەر هەر هۆكارێك بێت تا ئێستا تەواوی كاندیدەكانی خۆی بۆ ئەو پۆستانەی تائێستا ماون دیاری نەكردووە تا حكومەت بەپێی رێككەوتنەكان دایانبمەزرێنێت . هیوادارین یەكێتی نیشتمانی كوردستان بتوانێت تەواوی كاندیدەكانی خۆی یەكلایی بكاتەوە بۆ ئەو پۆستانەی بەریان دەكەوێت . • سەبارەت بە دانانی یاریدەدەرەكانی سەرۆك وەزیران. ئەم بابەتە لە دەسەڵاتی سەرۆك وەزیرانە و هیچ دەقێكی یاساییش نییە لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (3) لە ساڵی 1992 هەمواركراو یان لە پەیڕەو ی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (1) 2006 هەموار كراو ، كە ڕێگری بكات لەوەی كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران یاریدەدەری هەبێت، هەروەها یاریدەدەرەكان بە هیچ شێوەیەك بەدیلی وەزیرەكان نین ، بەپێچەوانەوە یارمەتیدەر و ئاسانكاریی بەڕێوەچوونی كارەكان دەكەن ، ئەمەش بە هیچ شێوەیەك كارێكی نایاسایی نییە و ، بەپێچەوانەوەی ئەو پروپاگەندانەیە كە گوایا حكومەتێكی بچووككراو لە ناو حكومەتدا دروست كرابێت . • جێگری سەرۆك وەزیران و وزیری دارایی و وزیری پلاندانان كە ئەندامی ئەنجومەنی نەوت و گازن. لە هەموو وردەكارییەكانی برۆسەی نەوت وگاز لە هەرێم ئاگادارن . لەلایەكی دیكەوە لە كۆبوونەوەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە كاتی دانوستاندن بۆ پێكهینانی كابینەی نۆیەم ، هەردوولا رێككەوتن لە سەر ئەوەی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ببێت بە ئەندامی ئەنجوومەنی نەوت وگاز ، بەلام یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەو بابەتە پاشگەز بووەتەوە. • دووپاتی دەكەینەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دژی گرتنی هاووڵاتییانە لە سەر بیروڕای سیاسی و پێویستە لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان خەڵك لە سەر بیروبۆچوونی سیاسی دەستگیر نەگرێت ، لەمبارەیەشەوە حكومەت پابەندە بەوەی كە نابێت كەس لە سەر بیروڕای سیاسی بگیرێت . بەڵام لە هەمانكاتدا ئەگەر كەسێك تاوانێك ئەنجام بدات، بێگومان ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە و ، ئەندامبوونیشی لە لایەنێكی سیاسی ، پارێزبەندی بەرامبەر بە یاسا پێ نابەخشێت . • نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لە ساڵی 2006 ەوە دامەزراوە و ، لەو كاتەوەش سەرۆكەكەی بە پلەی وەزیرە . ئەوەی ئێستاش كراوە تەنیا پركردنەوەی ئەو پۆستە و ، چالاككرنەوەی ئەو دەزگایەیە . هەروەها سەبارەت بەوەی گوایە دەبوو وەزیرێكی هەرێم بۆ كاروباری پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا دەستنیشان بكرێت ، بۆ ئاگاداری هەموو لایەك، هیچ دەقێكی وا نییە لە ڕێكەوتنەكانی پێكهینانی كابینەی نۆیەم ، كە وەزیرێكی هەرێم هەبێ بو كاروباری بەغدا ، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، لە روانگەی باوەڕبوونی بە تواناكانی بەڕێز خالد شوانی ، بەڕێزیانی راسپارد كە وەكو وەزیری هەرێم بۆ سەرجەم كاروباری دانوستاندن لەگەڵ بەغدا دەستبەكار بێت . • ئەگەر باسی پشكی لایەنە سیاسییەكانیش بكەین لە پۆستەكانی حكومەت كە سەرجەم داتاكان لە بەر دەستن، ڕێژەی هەندێك لایەن لە پۆستە كارگێرییەكان (بریكاری وەزیر ، راوێژكار ، بەڕێوەبەری گشتی) زۆر زیاترە لە ئیستحقاقی ئینتخابی و ژمارەی كورسییەكانیان لە پەرلەمانی كوردستان .
راپۆرت: فازل حەمەڕەفعەت - محەمەد رەئوف چەندین گۆرانی بەسەردا هەڵدراوە، دواین كەس هونەرمەند حوسام رەسام بوو كە گۆرانییەكی بۆ وتو بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپیش تۆماری كرد تاوەكو بچێتە مێژووی نوێی عێراقەوە، ئەوە "توكتوك"ە، ماتۆڕسكیلێكی سێ تایە كە بووە بە سیمبولی خۆپیشاندانو ناڕەزایەتییەكان لە عێراق. دوژمنی دوێنێو دۆستی ئەمڕۆ بەهۆی ئەو ناوبانگەی كە لە خۆپیشاندانەكانی عێراقی پەیدای كرد، ناوی "توكتوك" بوو بە باسی راپۆرتی چەندین میدیای عەرەبیو جیهانی. بەپێی ئەو زانیارییانەی كە راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایانكردووە، لەم پێنج ساڵەی دوایدا بازرگانەكانی ئۆتۆمبیل لە عێراق دەستیانكردووە بە هاوردە كردنی "توكتوك" بەرێژەیەكی زیاتر، واتە پێشتر ئەم جۆرە ماتۆڕسكیلە بەوشێوەیە لە عێراقو بەدیاریكراویش لە شاری بەغداد بەربڵاونەبووە، هۆكاری ئەوەش بۆ ئەو سەركەوتنە دەگەڕێتەوە كە "توكتوك" لە بازاڕی كاردا بەدەستیهێناوەو بووە بە جێگەی رەزامەندی چینێكی زۆری خەڵكی ناوچە هەژارنشینەكانی بەغداد. "توكتوك" ماتۆڕسكیلێكە كە سێ تایەی هەیەو بەچەترێك داپۆشراوە، ئەم ماتۆڕە توانی هەڵگرتنی دوو سەرنشینی هەیە جگە لە شۆفێرەكەی، لە بەغداد زیاتر وەكو تاكسی لە گەڕەكە هەژارنشینەكاندا بەكاردەهێنرێتو هەندێكجار سێ سەرنشینیش هەڵدەگرێت. ئەم ئامێرە كە ئێستا بووە بە دۆستی عێراقییەكانو گۆرانی بەشانو باڵایدا هەڵدەدرێت، پێشتر سەرچاوەی بێزاری خەڵك بوو لە پایتەخت، وەكو باسدەكرێت شۆفێری ئەم ماتۆڕانە گوێ بە رێنماییەكانی هاتوچۆنادەنو بەكەیفی خۆیان چۆنیان بوێت لێدەخوڕن، بەسەر شۆستەكاندا دەڕۆن، گوێ بە ئاڕاستەی شەقامەكان نادەنو بە ئاڕاستەی پێچەوانەش دەڕۆن، لەمەشدا قەبارە بچوكەكەیان یارمەتیدەرێكی باشە، خراپی لێخوڕینی ئەم ماتۆڕانە ماوەیەك بوو بوو بە سەرچاوەی بێزاری چینێكی زۆری خەڵك لە بەغداد، بەدیاریكراویش شۆفێری تاكسییەكان كە پێیانوابوو "توكتوك" سەرچاوەی بژێوی ئەوانی لاوازكردووە. بەپێی بەدواداچوونی (درەو میدیا)، مانگی ئایاری رابردوو، بەڕێوەبەرایەتی گشتی مروری سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق هاتوچۆی "توكتوك"ی لە شەقامە سەرەكییەكان قەدەغەكردووەو فەرمانیداوە هەر شۆفێرێك سەرپێچی كرد دەستبەسەر "توكتوك"ەكەیدا بگیرێت. مانگی حوزەیرانی رابردوو، لەناوچەی جسری دیالە لە بەغداد ئەمبارێك گڕی گرت، رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە، بەڵام تێیدا جەستەی نزیكەی (3 هەزارو 500) توكتوك سوتا كە كۆمپانیایەكی ئەهلی هاوردەی كردبوون بەمەبەستی فرۆشتیان لە بازاڕەكانی بەغداد. مانگێك دواتر، ژمارەیەك چەكدار لەناوچەی (حسەینییە) لە باكوری بەغداد، ماتۆڕسكیلێكی "توكتوك"یان دزیو دواتر خاوەنەكەیان كوشت. چی رویدا ؟ چی رویدا دوای ئەو توڕەییە زۆرە لێی، "توكتوك" ببێت بە خۆشەویستی خەڵك ؟ لەوانەی كە چالاكانە بەشداری خۆپیشاندانو ناڕەزایەتییەكانی عێراق دەكەن كەم كەس هەیە وێنەیەكی سێلفی لەگەڵ "توكتوك" نەبێ، لەدوای رقێكی زۆر، لەپڕ خۆشەویستییەكی بێشومار بەسەر ئەم ئامرازە بچوكەی هاتوچۆكردندا باریوە. سەرەتای مانگی ئۆكتۆبەر شەپۆلێكی نوێی خۆپیشاندانو ناڕەزایەتی دژی (خراپی خزمەتگوزارییەكان، دانەمەزراندنی دەرچووان، گەندەڵی) لە شارەكانی عێراق دەستیپێكردەوەو تا ساتی نوسینی ئەم راپۆرتە بەردەوامە. خۆپیشاندانەكان دەرفەتێكیان بە شۆفێرانی "توكتوك" بەخشی ئەو وێنایەی كە لەسەریان دروستبووە، كەمێك راستبكەنەوە، ئەوان دەستیانكرد بە گواستنەوەی خەڵكی ناڕازی بۆناو خۆپیشاندانەكان، لەبەرامبەر ئەم كارەیاندا پارەیان لەسەرنشینەكانیان وەرنەدەگرت، ئەوان ئەم كارەیان لەكاتێكدا كرد كە هێزە ئەمنییەكان رێگا سەرەكییەكانەوە داخستو هاتوچۆیان قەدەغەكرد. كاتێكیش ناڕەزایەتییەكان پەرەیان سەند بۆ پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانو هێزە ئەمنییەكان، شۆفێرانی "توكتوك" گۆڕەپانەكەیان چۆڵنەكردو وەكو پاڵپشتكارێك لە شەقامی ناڕازی مانەوە، ئەمجارە كارەكەیان فراوانتر كرد، دەستیان كرد بە گواستەوەی خێرای ئەو خۆپیشاندەرانەی كە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە برینداردەبوون، شۆفێرانی "توكتوك" گروپێكی گەورەی ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری خێرایان لە ناو خۆپیشاندەراندا دروستكرد، لەم ئەركەدا ژمارەیەكی زۆر لە شۆفێرانی "توكتوك" دوچاری هەناسەسواری بوون بەهۆی گازی فرمێسكڕێژی هێزە ئەمنییەكانەوە، هەندێك كەس لەناویاندا كوژران. دواتر شۆفێرانی "توكتوك" ئەركی تریان لەئەستۆگرت، دەستیانكرد بە گواستنەوەی خۆراكو ئاو بۆ خۆپیشاندەران بە خۆڕایی، تاوەكو ناچارنەبن بۆ نانخواردن گۆڕەپانی ناڕەزایەتی چۆڵ بكەن. هەموو ئەم هەڵوێستانە وایكرد هاوڵاتیانی عێراقی بەگشتیو خەڵكی بەغداد بەدیاریكراوی وێنای خۆیان لەسەر "توكتوك"و "شۆفێرانی توكتوك" بگۆڕن، لە رقەوە بۆ خۆشەویستی، شۆفێرانی "توكتوك" بەگیانی خۆیانەوە سەرچڵییان كرد تاوەكو ناوبانگی خراپەكارییان بگۆڕنو بە خەڵك بڵێن ئەوە هەژارییو نەدارییە وایلێكردوون لەپێناو ژیاندا بایەخ بەیاساكانی هاتوچۆ نەدەن، ئەگەرنا لەناو ناخی ئەوانیشدا خەونی دروستكردنی وڵاتێكی باش هەیە. گۆرانیبێژی بەناوبانگی عێراقی حسام رەسام لە چەمد رۆژی رابردوودا وەكو ستایش بۆ شۆفێرانی "توكتوك" گۆرانییەكی بەناوی "توكتوك" تۆماركردو بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویكردەوە. ئێستا خۆشەویستی بۆ "توكتوك" وایكردووە هەندێك كەس پێشنیاز دەكەن پەیكەرێكی بۆ "توكتوك" دروستبكرێت تاوەكو لەمێژوودا بمێنێتەوە كە شۆفێرانی ئەم جۆرە ماتۆڕسكیلە چ رۆڵێكی كاریگەرییان لە پشتیوانی خەڵكدا بینیوە لە یەكێك لە قۆناغە هەستیارەكانی مێژووی عێراقدا. لەبارەی توكتوكەوە "توكتوك" ماتۆڕسكیلێكی سێ تایەیە كە زیاتر لە وڵاتانی كیشوەری ئاسیا وەكو هۆكاری هاتوچۆكردن سودی لێدەبینرێت، بەتایبەتیش لەو وڵاتانەی كە ژمارەی دانیشتوانەكانیان زۆرەو هاتوچۆكردن بە ئۆتۆمبیل لەشەقامە گشتییەكاندا سەختە. ئەم ماتۆڕسكیلە كۆپیەكی پێشكەوتووتری ئۆتۆمبیلی ریكاشەی یابانی كۆنە كە لەسەر دوو تایە دەڕۆیشتو خاوەنەكەی رایدەكێشا، تەنیا گۆڕانكارییەكە ئەوەیە، ئێستا لەبری ئەوەی خاوەنەكەی رایكێشێت، ماكینەی بۆ دانراوەو خاوەن یان شۆفێرەكەی بە ئیسراحەت دادەنیشێت. سەبارەت بە نرخی یەك "توكتۆك" لە بازاڕەكانی عێراقدا (درەو میدیا) بەدواداچونی زۆریكرد و لە پەیجی (كڕین و فرۆشی تۆكتۆك)دا لە گەڕەكی سەدری بەغداد، نرخی هەرتۆكتۆكێك جیاوازە بەڵام زۆرینەی لە نێوان ( 2 بۆ 3 هەزار) دۆلاردایە، نرخی گواستنەوەی یەك كەس بە ( 250 دینار بۆ500 دینار)ە. لەبارەی ناوی "توكتۆك"ەوە زانیاری پێویست لەبەردەستدا نییە، هەندێك دەڵێن رەنگە ئەم ناوە لەو دەنگەوە سەرچاوەی گرتبێت كە ماكینەی ماتۆڕسكیلەكە دەردەچێت. یەكەمین كۆمپانیا كە ئەم جۆرە لە ماتۆڕسكیلی دروستكردووە، كۆمپانیایەكی هیندی بووە بەناوی كۆمپانیای (باجاج)، دواتر كۆمپانیاكانی تر دەستیانكردووە بەدروستكردنی ئامێری لەمجۆرە. ئەم جۆڕە لە ماتۆڕسكیل كە بۆ هاتوچۆكردن بەكاردەهێنرێت لە شەستەكانی سەدەی رابردووەوە لە هیندستان هەبووە، بەڵام لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەدیاریكراویش لە وڵاتانی عەرەبی لە سەرەتاكانی ساڵی 2000 وە دەركەوتووە. زۆرێك لە وڵاتان بەكارهێنانی ئەم جۆرە لە ماتۆڕسكیان بۆ هاتوچۆكردن لەبری تاكسی قەدەغەكردووە، چونكە پێیانوایە لەرووی سكیوریتییەوە پارێزراو نییە، پەیكەری گشتی ئامێرەكە بەهێز نییەو دەرگاو پشتێنی سەلامەتی تێدا نییە، ئەمە وایكردووە لە زۆربەی وڵاتانی فەرمانگەی هاتوچۆ ئامادە نییە ژمارەو تۆمار بەم جۆرە لە ماتۆڕسكیل بدات. میسر یەكێك لەو وڵاتانە بوو كە بەمدواییە "توكتۆك" تێیدا بوو بوو بە باسی گەرم، سەرباری ئەوەی ئەم ئامێرە بوو بوو بە سەرچاوەیەكی هەرزانی هاتوچۆكردن لە قاهیرەی پایتەخت، بەڵام مستەفا مەدبولی سەرۆك وەزیرانی میسر بڕیاریدا مۆڵەتی شۆفێری لەو كەسانە بسەندرێتەوە كە "توكتوك" لێدەخوڕنو لەبری ئەوە ناچاربكرێت "مینی ڤان" بەكاربهێنن. بەڵام لە تونس بابەتەكە پێچەوانە بوو، حكومەت هەزاران ماتۆڕسكیلی توكتوكی خستە بازاڕەكانەوە تاوەكو لەورێگەیەوە روبەڕووی قەیرانی بێكاری ببێتەوە دەرفەتی كار بۆ هەزاران گەنج بڕەخسێنێتو هەندێكیش كێشەی هاتوچۆكردن كەمتر بكاتەوە.
(درەو میدیا): رێكخراوی "داعش"، كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەو سەرۆكی رێكخراوەكەو وتەبێژی رێكخراوەكەی پشتڕاستكردەوە. رێكخراوی "داعش" لەڕێگەی ئاژانسی (اعماق)ی كە دەزگایەكی راگەیاندنی سەربە خۆیەتی ، دانی بە كوژرانی "ئەبو بەكر بەغدادی" سەرۆكی رێكخراوەكەو ئەبو حەسەن موهاجیر وتەبێژی رێكخراوەكەدا ناوە. لە تۆمارێكی دەنگیدا، ئاژانسی (اعماق) رایگەیاند، (ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی) دیاریكراوە بۆ پڕكردنەوەی شوێنەكەی ئەبوبەكر بەغدادی وەكو سەرۆكی رێكخراوەكە. دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رۆژیی 27ی ئەم مانگە كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادیو ژمارەیەك هاوەڵی لە هێرشی هێزێكی تایبەتی ئەمریكادا لە سوریا راگەیاند.
(درەو میدیا): شەش رێكخراوی كوردستانیو عێراقی بواری بەرگری لە مافی رۆژنامەنوسان لەبارەی بارودۆخی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە. ئەو رێكخراوانە داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن پشت لە یاسای كاری رۆژنامەنوسی نەكاتو بۆ سننورداركردنی ئازادی رۆژنامەنوسی پەنا بۆ ئەو یاسایانە نەبات كە پەیوەندییان بە كاری رۆژنامەوانییەوە نییە. دەقی بەیاننامەكە: ئێمە ئەو رێكخراوانەی كە لە خوارەوە ئیمزامان كردووە، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین ئازادی رادەربڕین لەڕێگەی كاراكردنی یاساكانەوە بەهێز بكات، لەوانە یاسای كاری رۆژنامەوانی، كە مافو ئەركەكانی رۆژنامەنوسانی رونكردوەتەوە، نەك پشتكردن لەو یاسایەو پەنابردن بۆ یاساكانی تر بۆ بەرتەسككردنەوەی ئازادی رادەربڕین. هەریەكە لە (محەمەد رەئوف، فازل حەمەڕەفعەت- نامیق رەسوڵ- نیاز عەبدوڵا)و رۆژنامەنوس (رزگار كۆچەر)و (هێمن مامەند)و (كاروخ عومەر) لە كاتی جیاجیادا، یاداشتی دەستگیركردنو ئامادەبوونیان لەبەردەم دادگا لە هەولێرو كەلار روبەڕووكراوەتەوە، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا كە پەیوەندیدارە بە بڵاوكردنەوە، چ لە پێگە ئەلیكترۆنییەكان یاخود لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان. ئەو رۆژنامەنوسانە بەپێی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2008 "یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە هەرێمی كوردستان" بانگهێشتی دادگاكراون، یاساكە سزای دەستگیركردن لە خۆدەگرێت بۆ ماوەیەك كە لە شەش مانگ كەمتر نەبێتو لە پێنج ساڵ زیاتر نەبێت هەروەها بە سزایەكی دارایی كە لە یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێتو لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، یاخود یەكێك لەدوو سزایە، بۆ هەر كەسێك كە موبایل یاخود ئامێرەكانی تری پەیوەندیكردنو ئینتەرنێت یاخود ئیمێل بەشێوەی خراپ بەكاربهێنێت. ئەمە دژی هەندێك لە بڕگەكانی یاسای ژمارەی (35)ی ساڵی 2007ی یاسای كاری رۆژنامەنوسییە لە كوردستان، كە لە چەندین بڕگەیدا هاتووە"نابێت بۆچوون یان ئەو زانیارییانەی كە رۆژنامەنوس دەریاندەبڕێت یان بڵاویاندەكاتەوە ببێتە هۆی دەستبردن بۆ رۆژنامەنوسان یان بۆ مافەكانیان". سەرباری ئەمە لە یاساكەدا هاتووە" نوسینو بڵاوكردنەوە لەسەر كارەكانی فەرمانبەر یان كەسێكی راسپێردراو بۆ خزمەتگوزاری گشتی یان، سیفەتی نوێنەرایەتی گشتی هەبێت تاوان نییە، ئەگەر هاتوو بڵاوكردنەوەكە لەچوارچێوەی ئەركی فەرمانبەریو خزمەتی گشتیو نوێنەرایەتی دەرنەچێ بەو مەرجەی بەڵگەی سەلمێندراوی دانەپاڵیان لەسەر هەبێ". بۆیە وای دەبینین پەنابردن بۆ یاسایەكی تر لە دۆسیەیەكدا كە پەیوەندیدارە بە "تاوانی بڵاوكردنەوە" زیان بە رۆژنامەنوسان دەگەیەنێتو وەكو هەوڵدان بۆ دەمداخستنو بەكارهێنانی یاسا بۆ تۆڵەكردنەوە لە رۆژنامەنوسان ئەژماردەكرێت. لەكاتێكدا هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ رۆژنامەنوسان رادەگەیەنین، ئەوە بەواتای ئەوە نایەت ئێمە دژی ئەوەین كەس یاخود دامەزراوە زەرەرمەندبووەكان لە دادگاكان لەسەر دۆسیەكانی تایبەت بە راگەیاندندا سكاڵا تۆماربكەن، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین چونكە ئەوە حاڵەتێكی شارستانییە، بەڵام دژی بەكارهێنانی یاساین بەشێوەیەكی هەرەمەكی بۆ سنورداركردنی ئازادی رۆژنامەگەری. داوا لە دادگا دەكەین لە لێكۆڵینەوەیدا لەگەڵ دۆسیەكانی بڵاوكردنەوەدا پشت بە یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007 ی یاسای كاری رۆژنامەنوسی ببەستێتو رۆژنامەنوس هێمن مامەند ئازاد بكات كە دەستبەسەركراوە و لەژێر لێكۆڵینەوەدایە بەپێی یاسای خراپبەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، هەروەها چاوبخشێنجرێتەوە بە دۆسیەكانی تردا لەچوارچێوەی یاسای كاری رۆژنامەنوسی. ئەو رێكخراوانەی ئیمزایان كردووە: • سەنتەری میترۆ بۆ بەرگری لە مافەكانی رۆژنامەنوسان • روانگەی ئازادییە رۆژنامەنوسییەكان • كۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەنوسی لە عێراق • سەندیكای نیشتمانی رۆژنامەنوسان لە عێراق • ماڵی راگەیاندنی عێراقی • كۆڕبەندی میدیاكارانی عێراقی بيان نحن المنظمات الموقعة ادناه نطالب حكومة اقليم كوردستان بتعزيز حرية الرأي والتعبير، عن طريق تفعيل القوانين، ومنها قانون العمل الصحفي، الذي أوضح حقوق الصحفيين وواجباتهم، وليس الالتفاف عليه باللجوء الى قوانين اخرى تضيق على حرية الرأي والتعبير. وكان كل من (محمد رؤوف، فاضل حمة رفعت، نامق رسول، نياز عبدالله) و الصحفي رزكار كوجر، هيمن مامند، كاروخ عمر قد وجهت لهم مذكرات توقيف وحضور امام محكمة اربيل وقضاء كلار في اوقات مختلفة، للتحقيق معهم في قضايا تخص النشر سواء في المواقع الالكترونية او مواقع التواصل الاجتماعي. وتم استدعاء أولئك الاعلاميين وفق قانون رقم (6) لسنة 2008 "قانون منع اساءة استعمال اجهزة الاتصالات في اقليم كوردستان". ويتضمن القانون عقوبات بالحبس مدة لا تقل عن ستة أشهر ولا تزيد على خمس سنوات و بغرامة لا تقل عن مليون دينار و لا تزيد على خمسة ملايين دينار أو بإحدى هاتين العقوبتين كل من أساء استعمال الهاتف الخلوي أو أية أجهزة اتصال سلكية أو لاسلكية أو الانترنيت أو البريد الالكتروني. وهذا ما يناقض بعض فقرات قانون رقم ( 35) لسنة 2007 قانون العمل الصحفي في كوردستان،حيث نصت فقرات فيه، بانه "لا يجوز أن يكون الرأي الذي يصدر عن الصحفي أو المعلومات التي ينشرها سبباً للمساس به او بحقوقه." فضلا عن ان القانون نص على "لا جريمة إذا نشر او كتب في أعمال موظف او مكلف بخدمة عامة او شخص ذي صفة نيابية عامة إذا كان النشر لا يتعدى أعمال الوظيفة أو الخدمة العامة أو النيابية بشرط إقامته الدليل على ما اسنده إليهم." عليه نرى ان اللجوء الى قانون آخر في قضايا تخص "جرائم النشر" تضر الصحفيين و تعد محاولة لتكميم الافواه واستخدام القانون للثأر من الصحفيين. وفي الوقت الذي نعلن فيه تضامننا مع الصحفيين، ولكن هذا لايعني اننا ضد تقديم الشكاوى للمحاكم في قضايا الاعلام من قبل الاشخاص او المؤسسات المتضررة، بل اننا مع ذلك لانها حالة حضارية، ولكننا ضد استخدام القانون بشكل تعسفي للحد من حرية الصحافة. نطالب القضاء ان يستند في التحقيق بقضايا النشر بالاعتماد على قانون رقم ( 35) لسنة 2007 قانون العمل الصحفي واطلاق صراح الصحفي هيمند مامند الذي تم حجزه على ذمة التحقيق وفق قانون منع اساءة استعمال اجهزة الاتصالات والنظر في الملفات الاخرى ضمن اطار قانون العمل الصحفي. المنظمات الموقعة: • مركز ميترو للدفاع عن حقوق الصحفيين • مرصد الحريات الصحفية • جمعية الدفاع عن حرية الصحافة في العراق • النقابة الوطنية للصحفيين في العراق • بيت الاعلام العراقي • ملتقى الاعلاميين العراقيين Statement We are the organizations signed below call on the government of the Kurdistan region to strengthen freedom of opinion and expression, by giving effect to the laws, including the law of press action, which made clear the rights and obligations of journalists, and not to bypass it by using other laws that narrow the freedom of opinion and Expression. Both (Mohamed Rauf, fazal mercy, Namık Messenger, Niaz Abdullah) and journalist ozgur cougar, dominate what, ka Omar had been sent to them with arrest and presence before the court of erbil and spend both at different times To investigate issues related to publishing both on websites and social media. According to law no. (6) of 2008, "the law on the prevention of the abuse of communications devices in the Kurdistan region". The law contains penalties for a minimum of six months and not more than five years and a fine of not less than million dinars and not more than five million dinars or one of these penalties for any person who abuse the cell phone or any wireless or wireless devices Or Internet or email. This is contrary to some of the provisions of the law no. (35) of 2007, the Kurdistan Press Labour law, which states that " the opinion of the journalist or the information published by the journalist cannot be a reason to question him Or his rights." In addition, the law provides that " no crime if it is published or written in the works of an employee, a public service or a person of a public service or a person of public representative status if the publication does not exceed the work of the post, the public service or the representative, on the condition that the publication does not exceed the Therefore, we believe that the use of another law in cases of "publishing crimes" harms journalists and is an attempt to shut down and use the law to avenge journalists. While we declare our solidarity with journalists, but that does not mean that we are against the submission of complaints to the courts in media cases by the affected persons or institutions, but we are still because it is an urban situation, but we are against the use of law b An arbitrary form to reduce press freedom. We request the judiciary to rely on the investigation of publishing cases based on the law no. (35) of 2007 the law on press action and the release of journalist is what who has been detained for investigation in accordance with the law on the prevention of abuse of communications devices and Consider other files within the framework of the press action law. Signed Organizations: • Metro Centre for the defence of journalists rights • Press Freedom watch • Association for the defence of press freedom in Iraq • National Union of journalists in Iraq • Iraqi media house • Iraqi media forum Chat conversation end Type a message...
(درەو میدیا): لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێتی نیگەرانە لەوەی رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بەشی زۆری جێبەجێ نەكراوە. وتەبێژی یەكێتی وەكو ئاماژەیەك بۆ مەسرور بارزانی كە بەمدواییە ژمارەیەك یاریدەدەری بۆخۆی دامەزراندووە، وتی:" لەكاتێكدا بەندەكانی رێككەوتنەكەمان لەبارەی حكومەتەوە جێبەجێ نابێت، خەریكە بەناوی یاریدەدەرەوە حكومەتی بچوك دروست دەكرێت". دیارترین قسەكانی وتەبێژی یەكێتی: - بارودۆخی عێراق بەرەو ئایندەكی نادیار دەڕوات، ئێستا لەهەموو كات زیاتر مەترسی لەسەر گەلەكەمان هەیە. - لەكاتی پێكهێنانی حكومەتدا قوربانی زۆرماندا حكومەتێكی یەكڕیز پێكبهێنرێت و حكومەتێكی سەرتاسەری بێت. - زۆر نیگەرانین لەجێبەجێنەكردنی بەشی زۆری رێككەوتنەكە. - رێككەوتنی بەشداریمان لەحكومەت و پشكی یەكێتیش بەشی زۆری جێبەجێ نەبووە، ئەوەشی جێبەجێ بووە تێبینمان لەسەری هەیە. - رێككەوتنەكەشمان لەسەر دانانی پارێزگاری كەركوك هیچی جێبەجێ نەبووە، رەنگە ئێستا فرسەتی جێبەجیچكردنی لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان قورستر بوبێت. - نیگەرانییەكانمان لەبارەی جێبەجێنەكردنی رێككەوتنەكە گەیاندوەتە پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران. - لەكاتێكدا بەندەكانی رێككەوتنەكەمان لەبارەی حكومەتەوە جێبەجێ نابێت، خەریكە بەناوی یاریدەدەرەوە حكومەتی بچوك دروست دەكرێت. - لەكاتێكدا ئێمە لەگەڵ حكومەتێكی سەرتاسەرین و ئەوەش ئامانج و ئاواتی یەكێتی و خەڵكی كوردستانە، بەڵام بەم هەنگاوانە بەو ئاڕاستەیە ناڕوات. - وەزیری هەرێم بۆ رێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمو بەغدا پشكی ئێمەیە، بەڵام لەئێستادا ناوەندێك لەبەغداد كراوەتەوە كە لەئاستی وەزیردایەو نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم دەكات. - ئەنجومەنی گازو نەوت كە داهاتەكانی گازو نەوت رێكدەخات، دوای دوو مانگ لەپێكهێنانی حكومەت یەك كۆبوونەوەی نەكردووە. - مەبدەئی شەراكەتی راستەقینە لەنێوان ئێمەو پارتی جێبەجێ نەكراوە. - كادیرو هەڤاڵەكانی یەكێتی دەستگیر دەكرێن و بەبێ دادگایكردن و لێكۆڵینەوە بۆ ماوەی چەندین مانگ لەزیندان دەمێننەوە، لەگەڵ ئەوەنین دەستگیرنەكرێن، بەڵام كە دەستگیردەكرێن دادگایەكی ئاشكرابكرێن و وەك هەموو كەسێكی تر، وەك ئەوە نەگیرێن كە كادیرو هەڤاڵی یەكێتین.
راپۆرتی: درەو میدیا داواكاری هەمواری دەستور پرسێكی تازەنییە لە عێراق، بەڵام ئەوەی وایكردووە ئەمجارە بێتە ئەولەویەتو پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی تایبەت بۆ هەمواركردنەوەی بەوخێراییە بۆ پێكبهێنت، ئەو فشارە گەورەیەیە كە خۆپیشاندەران لەسەر نوخبەی سیاسی عێراق دروستیانكردەوە، بەشێك لەهێزە سیاسییەكانیش ئەمە بەهەلێكی زێڕین دەزانن بۆ جێكردنەوەی ئەجێنداكانی خۆیان. "كێشەی دەستوری عێراق لە مادەو بڕگە جیاوازەكانیدانییە بەڵكو لە جێبەجێنەكردنیدایە"، ئەمە ڕای زۆرێكە لەوانەی دەستوری عێراق بە دەستورێكی نمونەیی و شارستانی دەزانن لەسەر ئاستی ناوچەكە، پێشیانوایە ئینتیقائیەتو بەرژەوەندی لە جێبەجێكردنی هەندێك مادەو فەرامۆشكردنی هەندێكی تریدا، وایكردوە نەبێتە خاڵی یەكلاكردنەوەی كێشەكان. بەشێكی تر لەو بۆچونانەی هێنانە پێشەوەی پرسی هەمواری دەستور بە زیادكردنی كێشەیەكی نوێ دەزانن بۆ سەر كێشە كەڵەكەبووەكانی عێراق، قۆناغی ئێستا بەگونجاو نازانن بۆ هەمواركردنەوە یان هەڵوەشاندنەوەی مادەو بڕگەكانی دەستور، بەوپێیەی هیچ بڕگەیەك نییە كۆدەنگی هێزو لایەنە سیاسیەكانی لەسەربێت بۆ هەمواركردنی، وێڕای ئەوەی هەموو حزب و پێكهاتەیەك هەوڵ بۆ ئەوە دەدات ئەو مادانە هەموار بكاتەوە كە لەگەڵ بەرژوەندییەكانی خۆیدا دێتەوە. شیعەكان كە لایەنێكی سەرەكی نوسینی دەستورن لەگەڵ كوردا، ئێستا دەڵێن، دەستور لە ژێر سایەی داگیركاری ئەمریكاو دۆخێكی ناگونجاودا نوسراوە، بۆیە پێویست دەكات هەموار بكرێتەوە، بەڵام ئەو هەموارەی شەقام دەوێت لەگەڵ ئەو هەموارەی سیاسییەكان بەنیازن تێبترنجێنن دوو پرسی تەواو جیاوازە. خۆپیشاندەران چییان لە دەستور دەوێت؟ ئەو مادەو بڕگانەی خۆپیشاندەران داوای گۆڕینی دەكەن، زیاتر لە پرسی بەدیهێنانی دادی كۆمەڵایەتی و ڕاگرتنی نەزیفی بودجەو سامانی گشتیتەوە سەرچاوەی گرتوە كە حزبە سیاسییەكان بەهۆكار و سەرچاوەی نەهامەتییەكانی ئێستای عێراق دەزانن. گۆرینی مادەی یەكەم لەدەستوری عێراق " سیستمی حوكم لە عێراق كۆماریی پەرلەمانیی دیموكراتییە" یەكێك لە داواكارییە سەرەكییەكانی خۆپیشاندەرانەو داوا دەكەن سیستمی حوكم لە پەرلەمانییەوە بگۆڕێت بۆ سەرۆكایەتی، بەوپێیەی پێیانوایە لە سیستمی سەرۆكایەتیدا یەك كەس بڕیاردەداتو بەرپرسیار دەبێت، بەڵام لەسایەی سیستمی پەرلەمانیدا هێزە سیاسییەكان پێكەوە خۆیانداوە بەسەر بودجەو قوتی خەڵكداو، سەروەت و سامانەكەیان لەنێوان خۆیاندا دابەشدەكەن. داواكارییەكی تری خۆپیشاندەران لە هەمواری دەستوری عێراق، هەمواركردنەوەی بڕگەی یەكەمە لە مادەی (49) " ژمارەی ئەندامەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی ڕێژەی هەر كورسیەك نوێنەرایەتی 100 هەزار كەس لە دانیشتوانی عێراق دەكات". بەپێی ئەم بڕگەیەی دەستور بێت، ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەخولی داهاتودا دەگاتە 400 ئەندام، بەوپێیەی ڕێژەی دانیشتوانی عێراق 40 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، خۆپیشاندەران پێیانوایە، پەرلەمانتار بەهۆی ئەو موچە زۆرەی وەریدەگرێت بۆتە بارێكی گەورە بەسەر گیرفانی گشتیەوەو، پێویستە ژمارەیان كەمبكرێتەوە بۆ ڕێژەیەكی گونجاو، وێڕایی دەستكاریكردنی موچەو ئیمتیازاتەكانیان. سیاسیەكان چییان لە دەستور دەوێت؟ خواستی هەندێك لەلایەنە سیاسییە شیعیەكان زیاتر بە ئامانجگرتنی هەرێمی كوردستانو لەقاڵبدانی زیاترێتیو، دەستبردنە بۆ هەندێك مادە كە پێیانوایە كاتی خۆی بەسەریاندا تێپەڕیوەو لەدۆخێكی لاوازدابون، ئێستا كە بەهێزبون و بڕیارە سیاسییەكانیان لەدەستدایە، كاتێتی ئەو هەڵانە ڕاستبكەنەوە. - هەمواركردنەوەی مادەی 140 یان هەڵوەشاندنەوەی، كە تایبەتە بە ناوچە كێشە لەسەرەكان لە نێوان هەرێمی كوردستانو بەغداد. - هەمواركردنەوەی بڕگەكانی یاسای نەوت و غاز كە لەمادەی (111- 112) دەستوری عێراقدا ڕێكخراون. - مادەی (111) دەڵێت "نەوتو غاز موڵكی سەرجەم گەلی عێراقە لە تەواوی هەرێم و پارێزگاكان". - مادەی (112 )لەدوو بڕگە پێكهاتووە: 1- حكومەتی فیدراڵ ئیدارەی نەوتو غازی دەرهێنراو دەدات لە كێڵگەكانی ئێستا لەگەڵ حكومەتی هەرێمەكانو پارێزگا بەرهەمهێنەرەكان، كە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەشبكرێت، ڕێژەی دانیشتوان لەسەرانسەری وڵات ڕەچاوبكاتو، زامنی گەشەسەندی ناوچە جیاوازەكانی وڵات بكات، ئەوەش بەیاسا ڕێكبخرێت. 2- حكومەتی فیدراڵیو حكومەتی هەرێمو پارێزگا بەرهەمهێنەرەكان پێكەوە ئیدارەی ستراتیجی پێشخستنی سامانی نەوت وغاز بدەن بەو جۆرەی بەرزترین ئاستی سودمەندبونی گەلی عێراقی تێدایە. ناكۆكییەكانی چەند ساڵی ڕابردوی هەرێمو بەغداد لەسەر نەوتو غاز لە شێوازی شرۆڤەكردنی ئەم دوو بڕگە دەستورییەدایە. بەغداد پشت بەمادەی (111) دەبەستێت كە نەوتو غازی بە موڵكی سەرجەم خەڵكی عێراق پێناسەكردووە، بەوپێودانگەش ستراتیجو دەسەڵاتێكی ناوەندەی پیادە دەكات لە مامەڵەكردن لەگەڵ سامانی نەوتو غازدا، هەرێمی كوردستانیش پشتی بە بڕگەی دووەم بەستوە كە شەراكەت دەسەپێنێت بەسەر حكومەتی فیدراڵدا. دەستوری عێراق هەموار دەكرێت؟ دەستوری عێراق بە دەستورێكی (بەستو یان ڕەق) وەسفدەكرێت، دەستكاریكردنو ئەنجامدانی گۆڕانكاری تێیدا پێویستی بە میكانیزمو ڕێوشوێنی دیاریكراو هەیە وەك لەمادەی (142)دا ئاماژەی پێكراوە، سەرۆك كۆمار، ئەنجومەنی وەزیران بە (تێكڕا) یان یەك لەسەر پێنجی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران تەنها توانای ئەوەیان هەیە پێشنیازی هەمواری دەستور بكەن. پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا كۆمەڵێك بڕیاری گرنگی دەركرد كەدیارترینیان پرسی هەمواركردنەوەی دەستورە، بەپێی بڕیارەكە پەرلەمان لیژنەیەك پێكیهێناوە 4 مانگی بۆ دیاریكردووە بۆ كارەكانی كە ئامادەكردنی ڕاسپاردەیە لەبارەی ئەو بڕگانەی دەستور پێشنیازی هەمواركردنەوەیان دەكرێت، بەشێك لە شارەزایانی بواری یاسا دەڵێن، لێرەوە ئاستەنگەكان دەستپێدەكات چونكە سەرەتا ئەو بڕگانەی پێشنیازی هەمواركردنیان دەكرێت پێویستی بە ڕەزامەندیو دەنگی پەرلەمانتارانە، ئاستەنگی هەرە گەورەش دوای ئەوە خستنەڕویەتی بۆ ڕاپرسی گشتی تا خەڵك دەنگی لەسەربدات. - بەپێی بڕگەی 3 لەمادەی 142 " ئەو مادانەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەموار دەكرێن دەبێت بخرێنە بەردەم گەل بۆ ڕاپرسیو پێویستە لەدوو مانگ تێپەڕنەكات لە ڕێكەوتی پەسەندكردنی هەموارەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە". - بەپێی بڕگەی 4 لەمادەی 142 " ڕاپرسی لەسەر مادە هەموار كراوەكان كاتێك سەركەتووە، ئەگەر دوو لەسەرسێی دانیشتوانی 3 پارێزگا یان زیاتر ڕەتینەكەنەوە". - لە بڕگەی 4ی مادەی 126 یشدا هاتووە "هیچ هەموارێك لە مادەكانی دەستور ناكرێت، ئەگەر ببێتە هۆی كەمكردنەوەی دەسەڵاتی هەرێمەكان كە لەچوارچێوەی پسپۆڕی تایبەتییەكانی دەسەڵاتەكانی فیدراڵیدا نەبن، لەحاڵەتی ڕەزامەندی دەسەڵاتی یاسادانی هەرێمی پەیوەندیدارو، ڕەزامەندی زۆرینەی خەڵكەكەیدا نەبێت لەڕاپرسی گشتیدا". بەپێی ئەم دوو بڕگەیە لەو دوو مادە دەستورییە، ڕاپرسی لەسەر هەمواركردنی دەستوری عێراق تێناپەڕێت ئەگەر زۆرینەی یان دوو لەسەر سێی دەنگدەرانی سێ پارێزگا ڕەتیبكەنەوە و ڕەزامەند نەبن لەسەری. فشارەكانی بەغداد ڤیتۆكە لەدەست كورد دەردێنێت؟ بەگەڕانەوە بۆ بڕگەو مادە دەستورییەكانی عێراق، بەپێی بڕگەی 4 لە هەردوو مادەی 126 و 142 ئەگەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەپارێزگاكانی (هەولێرو سلێمانی و دهۆك) لە ڕاپرسیدا دەنگ بەهەمواری دەستور نەدەن، هەر هەوڵێك بدرێت لەوبارەیەوە سەركەوتوو نابێت، وەك دەوترێت ئەمە زامنێكی گرنگی دەستورییە بۆ لاسەنگ نەكردنی زیاتری باری لاری كورد لە عێراق. سەرەڕای مادەی 140 و بڕگەكانی تایبەت بەنەوت و غاز لە دەستوری عێراق، هەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسیەكی گەورەی تردایە كە ئەویش، "داواكاری گۆڕینی سیستمی سیاسیە لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی" كە یەكێكە لەداواكارییە سەرەكییەكانی خۆپیشاندەران لە ناوەڕاستو باشوری عێراق، ئەم پرسە جاریكی تر ئەگەرەكانی گەڕانەوەی دەسەڵاتێكی ناوەندێكی بەهێز و دروستبونی دیكتاتۆرێكی نوێ لەڕێی دەستورو یاساوە بەهێزتر دەكات. "كورد لەكاتی نوسینەوەی دەستوردا زیاد لە تەڵەیەكی لەناو دەستوردا چاندووەو شیعەكان بەسەریاندا تێپەڕیوە"، ئەمە قسەی بەشێك لە سیاسییەكانی عێراقە، بەڵام ئەمە مانای وانییە كورد لە پرسی دەستوردا پەڕیوەتەوە كەناری ئارامیو هیچ مەترسیەكی لەسەر نەماوە، لەمبارەیەوە قسە لەدوو مەترسی جدی دەكرێت: یەكەم: دەسەڵاتدارانی هەرێم لەژێر فشاری بڕینی بودجەو سەپاندی دەسەڵاتە فیدڕاڵییەكان بەسەر خاَڵە سنورییەكانو كۆمەڵێك پرسی تردا سازش لەسەر ئەم مافە دەستورییە بكەنو، بەیەكجاری هەرێمی كوردستان بكەوێتە ژێر ڕەحمی زۆرینەو كەمینە لە عێراق. دووەم: ئەگەری پەرتبونی ناوماڵی كوردو، لادانی یەكێك لەلایەنە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم بەلای بەغدادا بە قازانجی هەمواركردنەوەی دەستورو گۆڕین و هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو مادەو بڕگە دەستورییانەی كە هێزە عێراقییەكان پێیانوایە لەگەڵ سەردەمی قەڵەمڕەویی خۆیانو، خواستەكانی شەقامەكەیاندا نایەتەوە.
درەو میدیا: بەپێی بەدواداچونی لیژنەكەی پەرلەمانی كوردستان لە شێوازی خەرجكردنی ( 20 ملیار )دینارەكەی پایتەختی رۆشنبیریدا پێشێلكاری و بەهەدەردانی زۆر كراوە و یەكێك ئەندامانی لیژنەكەش دەڵێت" 10 كەس 20 ملیۆن دیناریان بەناوەوە وەرگیراوە بەبێ ئەوەی هیچ ئاگایان لێی هەبێت" ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانی كوردستان كە لەماوەی رابردوودا بەدواداچوونی بۆ 20 ملیار دینارەكەی پایتەخەتی رۆشنبیری كرد، راپۆرتی خۆیان تەواوكردوو ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیانكرد. لوقمان وەردی سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد:. - بەدواداچونیان بۆ (20 ملیار) دیناری پایتەختی رۆشنبیری سلێمانی كردوە و ئێستا دەستەی چاودێری دارایی وردبینی بۆ دەكات لەسەر شێوازی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە، - كاریان كردوە لەسەر (دوو ملیار) دیناری هاوكاری حكومەتی هەرێم بۆ یانە وەرزشییەكان - لیژنەیەكی لاوەكیان لەسەر پێنج ملیۆن دۆلاری هاوكاری بۆ هەولێر پێكهێنا كە وەك پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی بۆی تەرخانكراوە بەڵام پێشەوا هەورامی ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانی كوردستان دانی بەوەدانا كە بەهەدەردانی زۆر كراوە لە پارەی 20 ملیار دینارەكەی پایتەختی رۆشنبیری:. - بەپێی ئەو بەدواداچوونەی كە لیژنەكەمان لەسەر چۆنیەتیی سەرفكردنی ئەو ٢٠ ملیار دینارەی سلێمانی وەك پایتەختی ڕۆشنبیری كردوومانە، زۆر پێشێلكاری ئاشكرا و بەهەدردانی پارەی تێدایە - پارە بەناوی خەڵكەوە وەرگیراوە بەبێ ئەوەی ئەو كەسانە ئاگادار بن - چەندین جار بۆ یەك بەرهەمی هونەری پارە سەرف كراوە و خەڵك لەمبارەوە بەڵگەیان بۆ ناردووین - بەڵگەمان لایە دە كەس ٢٠ ملیۆن بەناویانەوە وەرگیراوە بەبێ ئەوەی هیچ ئاگادارییەكیان لێی هەبێت - بەشێكی ئەو پارەیەی كە خەرج كراوە هیچ پەیوەندییەكی بە ژێرخانی بنیاتنانی ڕۆشنبیری و كولتووری سلێمانییەوە نەبووە ، هەندێ بۆ بواری وەرزش خەرج كراوە، هەندێكی دراوەتە چەند كۆمپانیایەك كە كاریان بازرگانییە و نابێ بە پارەی حكوومەت ئاوا بە ئاشكرا هاوكاری بكرێن - زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ یەك كۆمپانیا تەرخان كراوە - لیژنەكەی ئێمە لەم باباتەدا بێ ئەنجام نەبووە و ئەندامان بەبێ هیچ دوودڵییەك كاریان كردووە و كار و ئەركی خۆمان بەجێ گەیاندووە و ڕادەستی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی دەكەین و داوامان لە لایەنە پەیوەندیداركان كردووە كە لەمبارەوە بەرپرسن، بێنە سەر خەت و ئێمە بەڵگەكان دەخەینە بەردەستیان
راپۆرت: فازل حەمەڕەفعەت- محەمەد رەئوف سەدرو عامریو حەكیم دەیانەوێت عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆك وەزیران دوربخەنەوە، بارزانیو عەلاوی دژن، عەبادی چاوی لەوەیە جارێكی تر بگەڕێتەوە بۆسەر كورسی دەسەڵات، مالیكیش هەڵوێستی روون نییەو بەدوای چانسی باشتردا دەگەڕێت، ئایا بەپێی دەستوری عێراق حكومەت چۆن لەكاردەخرێت ؟ پەرلەمان چۆن هەڵدەوەشێتەوە ؟ كێ دەتوانێت پەرلەمانێك هەڵوەشێنێتەوە كە وادەی یاسایی تەواو نەبووە ؟ هەڵبژاردنی پێشوەختە چۆن دەكرێت؟ (درەو میدیا) لەم راپۆرتەدا بەوردی دواین پەرەسەندنی دۆخی سیاسی عێراق دەخاتەڕوو. بەڵێنو هەنگاوەكان بۆ ئەنجامدانی چاكسازیو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریو دامەزراندنی خەڵكی هیچ شتێكی ئەوتۆیان لێ سەوز نەبوو، ئێستا ئیتر قسە هاتووتەسەر گۆڕینی حكومەت. عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە ماوەی ساڵێكە پۆستەكەی وەرگرتووە، لەسەر ئاستی شەقامو لایەنە سیاسییەكان روبەڕووی هەوڵی دورخستنەوە بووەتەوە. پاڵپشتیی سیاسی لەدەستدا ساڵێك لەمەوبەر كاتێك دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی، هەوڵی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەدرا، موقتەدا سەدرو هادی عامری گەیشتنە بنبەستو نەیانتوانی كورسی پێویست كۆبكەنەوە بۆ ئەوەی خۆیان كەسێك لەخۆیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید بكەن، بەناچاری پەنایان بۆ كەسێك لە دەرەوەی لیستەكانی خۆیان برد، ئەو كەسە عادل عەبدولمەهدی یەكێك لە سەركردەكانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق بوو، كە ماوەیەك بوو لە كاری حزبایەتی دوركەوتبووەوە. عەبدولمەهدی كە هیچ لیستو كورسییەكی لە پەرلەمان نەبوو، وەكو كاندیدی تەوافوقی، بە پاڵپشتی كورسییەكانی سەدرو عامری لە پەرلەمان وەكو سەرۆك وەزیران هەڵبژێردرا، بەڵام ئێستا ئیتر ئەو پشتیوانییەی لەدەستداوە. لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لیستی (سائیرون) كە لیستی هاوپەیمانێتی نێوان رەوتی سەدرو حزبی شیوعی عێراقو چەند لایەنێكی تر بوو، موقتەدا سەدر رێبەرایەتی دەكرد، بوو بە براوەی یەكەم هەڵبژاردنو زۆرترین كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، لەدوای ئەویش لیستەكەی هادی عامری فەرماندەی هێزەكانی حەشدی شەعبیو رێكخراوی بەدر بەناوی هاوپەیمانی (فەتح) بوو بە براوەی دووەمی هەڵبژاردن. رۆژی دوو شەممەی رابردوو موقتەدا سەدر لەژێر فشاری توندبوونەوەی خۆپیشاندانەكان لە شەقام، داوای لە عەبدولمەهدی كرد، بچێتە بەردەم پەرلەمانو داوای سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات بۆ ئەوەی كابینەیەكی نوێی حكومەت پێكبهێنرێت. رۆژێك دواتر عەبدولمەهدی لە پەیامێكدا وەڵامی سەدری دایەوەو وتی:" ئەگەر مەبەست لە رۆیشتی ئەو بۆ پەرلەمانو داواكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەوەیە حكومەتەكەی دەستلەكاربكێشێتەوە، ئەوا رێگەی تر هەیە بۆ ئەو كارە، ئەوەش ئەوەیە سەدر لەگەڵ عامری هاوپەیمانیدا پێكەوە لەناو پەرلەمانەوە كابینەیەكی نوێی حكومەت دروستبكەن، ئەوكات ئەویش دەستلەكاردەكێشێتەوە". ئەم وەڵامدانەوەیە سەدری توڕەكرد، دوێنێ سەدر دوای گەڕانەوەی لە ئێرانەوە بۆ نەجەفو بەشداربوونی لە خۆپیشاندانی خەڵك، لە پەیامێكی نوێدا بە عەبدولمەهدی وت:" پێموابوو داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەت لێ بكەم بەوە شكۆی تۆم پاراستووە، بەڵام كە رەتتكردەوە من داوا لە هادی عامری دەكەم هاوكاری بكات بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی خێرا متمانەت لێوەربگرینەوە". سەدر توندتر قسەی كردو وتی:" ئەگەر پەرلەمان دەنگی لەسەر نەدات (دەنگدان بۆ سەندنەوەی متمانە لە عەبدولمەهدی)، ئەبێ گەلی قسەی خۆی بكات و بڵێ بڕۆ (ارحل). پەرلەمانتارێكی سەربە كوتلەی سائرون ئاشكرایكرد، دەستیان كردووە بە كۆكردنەوەی ئیمزا لەناو پەرلەمان بەمەبەستی بانگهێشتكردنی عەبدولمەهدیو سەندنەوەی متمانە لێی. هەڵبژاردنی پێشوەختە چۆن دەكرێت ؟ لە دەستوری عێراقدا رێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەركردنی حاڵەتی لەكارخستنی حكومەتو هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانو سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكراوە. ماددەی (64)ی دەستوری عێراق بەمشێوەیە رێوشوێنی سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیاریكردووە: یەكەم: داواكارییەك پێشكەش بكرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، كێ دەتوانێت دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكات ؟ بەپێی دەستور تەنیا دوو لایەن دەتوانن داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكەن بەمشێوەیە: • یەك لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان داواكارییەك پێشكەشی سەرۆكی سەرۆكی پەرلەمان بكەنو تێیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكەن، واتە لە كۆی (329) ئەندامی پەرلەمان (110) كەسیان ئیمزا لەسەر داواكاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكەن. • یاخود سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران واتە (عادل عەبدولمەهدی) بە رەزامەندی سەرۆك كۆمار واتە (بەرهەم ساڵح) داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكات. بەگوێرەی ئەوەی دەستور دیاریكردووە، پەرلەمان بە زۆرینەی رەها (50+1)ی دەنگی ئەندامەكانی هەڵدەوەشێتەوە، واتە لە كۆی (329) ئەندام (165) ئەندام دەنگی (بەڵێ) بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەروەها بەپێی دەستور ناتوانرێت پەرلەمان لەكاتێكدا هەڵوەشێندرێتەوە كە بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانی كردبێت. دووەم: ئەگەر رێوشوێنەكانی خاڵی یەكەم جێبەجێبوونو پەرلەمان هەڵوەشێندرایەوە، ئەوكات سەرۆك كۆمار بانگهێشتی سازدانی هەڵبژاردنی گشتی لە وڵاتدا دەكات، بانگهێشتكردن بۆ سازادانی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە نابێت لە (60) رۆژ زیاتر بخایەنێت لەدوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانەوە، لە حاڵەتی هەڵوەشانەوەی پەرلەماندا، حكومەت دەبێت بە حكومەتێكی "دەستلەكاركێشاوە"و تەنیا كاروبارەكان بەڕێوەدەبات، واتە دەبێت بە "حكومەتی كاربەڕێكەر". ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەگەر عادل عەبدولمەهدیو حكومەتەكەی خۆبەخۆ دەستلەكارنەكێشنەوە، ئەوە دەبێت لەناو پەرلەمانەوە متمانەیان لێوەبگیرێتەوە، بەوپێیەی لە عێراق پەرلەمان متمانە بە حكومەت دەداتو هەر پەرلەمانیش دەتوانێت متمانەیان لێوەبگرێتەوە. بەپێی بڕگەی (هەشتەم) لە ماددەی (61)ی دەستور، بەزۆرینەی رەها (50+1)ی كۆی دەنگی پەرلەمانتاران پەرلەمان دەتوانێت متمانە لە حكومەت وەربگرێتەوە، نیسابی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی هەر دانیشتنێكی پەرلەمان پێویستی بە ئامادەبوونی (165) پەرلەمانتار هەیە لە دەستپێكی دانیشتنەكەدا، بۆ سەندنەوەی متمانە لە حكومەت دەبێت (165)ی ئەندامی ئامادەبوو دەنگی (بەڵێ) بدەن، واتە لە هەموو حاڵەتێكدا دەبێت ئەو رێژەیە لە پەرلەمانتاران دەنگ بدەن. ئەگەر عەبدولمەهدی خۆی دەستلەكارنەكێشێتەوەو پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەندنەكات، سەدرو عامری كە دەیانەوێت لە پۆستی سەرۆك وەزیران دوری بخەنەوە، ئەوكات دەبێت لە پەرلەمان دەنگی (162) ئەندام كۆبكەنەوە بۆ لەكارخستنی عەبدولمەهدی. كێ لەگەڵەو كێ لەدژە ؟ هاوپەیمانی (سائرون) كە موقتەدا سەدر رێبەرایەتی دەكات (54) كورسی هەیە، دوان لەم كورسییانە كورسی حزبی شیوعی عێراقنو ئێستا پەرلەمانتارەكانیان دەستیان لەكاركێشاوەتەوە، واتە ژمارەی كورسییەكانی سائرون ئێستا (52) كورسی ماوەتەوە. هادی عامری كە پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەكەی سەدر نیشاندا، هاوپەیمانێتییەكەی (هاوپەیمانی فەتح) لە پەرلەمان (47) كورسی هەیە، واتە سەدرو عامری پێكەوە (99) كورسییان هەیەو پێویستیان بە (66) كورسی تر دەبێت بۆ ئەوەی رێژەی (50+1)ی دەنگەكان مسۆگەر بكەن بۆ سەندنەوەی متمانە لە عادل عەبدولمەهدی. رەنگە ئەمە هۆكارەكە بێت كە عەبدولمەهدی تۆپەكەی هەڵدایەوە گۆڕەپانی سەدرو وتی ئەو دەستلەكارناكێشێتەوە، با سەدر خۆی بڕوات متمانەی لێوەرگرێتەوەو حكومەتێكی نوێ دروستبكات، پرسیارەكە ئەوەیە كێ نیسابەكە بۆ سەدرو عامری تەواو دەكاتو حكومەتەكەی عەبدولمەهدی لە پەرلەمانەوە دەخات ؟ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق هاوپەیمانێتییەكەی كە ناوی (هاوپەیمانی نەسر)ە، (42) كورسی لە پەرلەمان هەبوو، ئێستا هەندێكیان جیابونەتەوە، عەبادی كە خەونی گەڕانەوەی هەیە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، پشتیوانی لەكارخستنی حكومەتو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكاتو ئەمەی لە دەستپیشخەرییەكدا راگەیاند كە لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاویكردەوە، بەڵام پێناچێت بێ مەرج پشتیوانی سەدرو عامری بكات، لە هەموو حاڵێكدا مەرجی دەبێت بۆ گەڕانەوەی بۆ سەر كورسییەكەی پێشتری، وەكو چۆن لەسەرەتای دروستكردنی ئەم كابینەیەدا هەوڵی تەواویدا لە پۆستی سەرۆك وەزیران بمێنێتەوە، ئەمەش خواستێكە كە روبەڕووی ناڕەزایەتی سەدر دەبێتەوە، بۆیە ئەگەری رێككەوتنیان سەخت دەبێت. نوری مالیكی كە سەرۆكایەتی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسای دەكرد، لە دواین هەڵبژاردندا (25) كورسی بەدەستهێنا، مالیكی دەزانێت هیچ چانسێكی گەڕانەوەی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لەلای موقتەدا سەدر نییە، بۆیە پێناچێت بەهیچ جۆرێك پشتیوانی ئەو بكات لە سەندنەوەی متمانە لە حكومەتەكەی عەبدولمەهدیو بەدوای چانسی باشتردا دەگەڕێت. رەوتی حیكمە كە هێزێكی سیاسی نوێیەو عەممار حەكیم سەرۆكایەتی دەكاتو لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی جیابوەتەوە، لە یەكەم بەشداریكردنیدا (19) كورسی پەرلەمانی بردەوە. گەنجەكانی رەوتی حیكمە یەكەمین كەس بوون لەدژی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران خۆپیشاندانیان كرد، سەرەتای ناڕەزایەتی لەوانەوە دەستیپێكردو دواتر فراوان بوو بۆ چین و توێژەكانی تر. رەوتی حیكمە یەكەم لایەنی پێكهێنەری كابینەی نوێی حكومەت بوو كە كشایەوەو بوو بە ئۆپۆزسیۆن، عەمار حەكیم ناڕازییە لە سیاسەتی عادل عەبدولمەهدی، پێیوایە مافی رەوتی حیكمەی خواردووە لە دابەشكردنی پۆستە وزارییەكاندا. بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا) بەشێك لە نیگەرانییەكانی تری عەممار حەكیم لە عادل عەبدولمەهدی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، عەبدولمەهدی لەدوای بوونی بە سەرۆك وەزیران زیاتر بەلای پیرەكاندا شكاندویەتییەوە، واتە بەلای هاوڕێ كۆنەكانی لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، بەمەش بووە بە بەشێك لە ناكۆكییەكانی نێوان ئەنجومەنی باڵاو رەوتی حیكمە وەكو دوو هێز كە لە یەك هەناوەوە هاتونەتەدەرەوەو ناكۆكیو جیابونەوە كەوتووەتە نێوانیان، عەبدولمەهدی خۆی یەكێك بوو لە سەركردە دیارەكانی ئەنجومەنی باڵا، بەڵام بەدواییە رایگەیاند دوركەوتوەتەوە لە كاری حزبی، لە جیابونەوەی عەممار حەكیمدا لە ئەنجومەنی باڵا خۆی بەدورگرتو لایەنگری كەسی نەكرد. ئەیاد عەلاوی كە سەرۆكایەتی ئیتیلافی نیشتمانی دەكرد، لە دواین هەڵبژاردندا (21) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، عەلاوی دژی لادانی عەبدولمەهدییە. بەمدواییە عەلاوی سەردانی پیرمامی كردو لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە، دوای كۆبونەوەكە عەلاویو بارزانی پێكەوە بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوەو پشتیوانی خۆیان بۆ مانەوەی عەبدولمەهدی راگەیاند. یەكێتی نیشتمانی كوردستان كوردستانیش كە (21) كورسی لە پەرلەمانی عێراق هەیە، هاوشێوەی پارتی پشتیوانی مانەوەی عەبدولمەهدی دەكات، واتە لەناو لایەنە كوردییەكانیشدا پارتیو یەكێتی كە پێكەوە (46) كورسییان لە پەرلەمانی عێراق هەیە دژی لادانی عەبدولمەهدینو پشتیوانی سەدرو عامری ناكەن. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو میدیا) بۆ لادانی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆك وەزیران، سەدرو عامریو عەممار حەكیم نزیكەی (120) دەنگیان لە پەرلەمان پێ كۆدەكرێتەوە، ئەمەش بۆ گەیشتن بە نیسابی یاسایی كە (165) دەنگە كەموكورتی دەبێتو ئاستەنگ بۆ لادانی عەبدولمەهدی لە پەرلەمانەوە دروست دەكات، مەگەر گەڕێكی نوێی دانوستان دەستپێبكاتو پشكە حكومییەكان جارێكی ترو بە نەخشەیەكی نوێ دابڕێژرێتەوە، رەنگە دواجاریش فشارەكانی ئێرانو ئەمریكا بە ئاڕاستە جیاوازەكاندا كاریگەری یەكلاكەرەوەیان هەبێت لەسەر پرسەكە. لەبارەی قەیرانی عێراقەوە عادل عەبدولمەهدی ماوەی ساڵێكە پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرتووە، بەڵام بەرپرسیارێتی كێشەو گرفتی زیاتر لە 16 ساڵی رابردووی دوای روخانی رژێمی پێشووی عێراقو كێشە كۆنەكانی تری پێدا هەڵواسراوە، كێشەگەڵێك كە چارەسەركردنیان كاتی زۆری دەوێت. عەبدولمەهدی ساڵێك لەمەوبەر كاتێك پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی وەرگرت، دۆخی عێراق بەمشێوەیە بوو: • ساڵی 2003 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا رژێمی بەعسی روخاند، بەهۆی ئەو جەنگەوە ژێرخانی ئابوری عێراق وێران بوو، دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخان پێویستی بە (60 ملیار) دۆلار هەبوو. • چیرۆكی قەرزەكان لەدوای كۆتایهاتنی جەنگی عێراق- ئێران دەستیپێكرد، عێراق بە (80 ملیار) دۆلار قەرزەوە لەو جەنگە هاتەدەرەوە. • ساڵی 2003 قەرزەكانی عێراق گەیشتە نزیكەی (120 ملیار) دۆلار، ئەمە بەر لە پاكتاوكردنی قەرزەكان لەگەڵ هەندێك لە وڵاتان، ئەوەش بەپێدانی قەرزە بنەڕەتییەكە بەبێ سودی قەرزەكان، ئەمە بە هەماهەنگی بوو لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكانو سندوقی دراوی نێودەوڵەتی. • ساڵی 2014 عێراق روبەڕووی قەیرانی دارایی بووەوە، هاوكات یەك لەسەر سێی روبەری خاكەكەی كەوتە دەست چەكدارانی رێكخراوی "داعش"، ئەمەش ناچاریكرد پەنا بۆ قەرزی بیانیو ناوخۆیی ببات بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی كە لە بودجەدا رویدا هەروەها بۆ دابینكردنی خەرجییەكانی جەنگ. • ئێستا بەپێی قسەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ریژەی قەرزەكانی عێراق گەیشتووەتە (85 ملیارو 300 ملیۆن) دۆلار، كە مافی دارایی كۆمپانیا بیانییەكانی بواری وزەو پارەی تایبەت بە كڕینی كارەباو غاز لە ئێران لە خۆدەگرێت. • قەرزی ناوخۆیی حكومەتی عێراق (40 ملیار) دۆلارە، كە زۆرینەی ئەم قەرزەش قەرزی بانكی ناوەندیو سێ بانكە حكومییەكەی ترە (رافیدەین- رەشید، بانكی بازرگانی)، هەروەها دەستەی خانەنشینی نیشتمانی. • ئێستا عێراق نزیكەی (41 ملیار) دۆلار قەرزاری وڵاتانی كەنداوە، كە رژێمی پێشوو ئەم پارانەی قەرزكردووە، لەگەڵ (9 ملیار) دۆلاری قەرزی وڵاتانی ئەندامی یانەی پاریس. • قەرزەكانی عێراق گەیشتووەتە ئاستی هێڵی سور، چونكە قەرزەكان گەیشتووتە 55%ی كۆی گشتی داهاتی ناوخۆیی. • قەرزی دەرەكی كوەیت رێژەكەی نزیكەی (107 ملیار) دۆلار بوو، عێراق زۆربەی ئەو قەرزەی گێڕاوەتەوەو ئێستا تەنیا بڕی (4 ملیارو 600 ملیۆن) دۆلاری ماوە، قەرزەكەی وڵاتانی یانەی پاریس-یش تاوەكو ئەمساڵ تەنیا (نیو ملیۆن) دۆلاری گەڕێندراوەتەوە. • لە ساڵی 2003وە حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق بڕی زیاتر لە (40 ملیار) دۆلاری لە كەرتی كارەبادا خەرجكردووە، بەبێ ئەوەی كێشەی كارەبا چارەسەر بوبێت. • ئێستا ئێران لەڕێگەی چوار هێڵەوە بڕی (هەزارو 300) مێگاوات كارەبا بە عێراق دەدات. • عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی:" بودجەی عێراق لە ساڵی 2003وە تاوەكو ئێستا 850 ملیار دۆلار بووە، 450 ملیار دۆلاری لە گەندەڵیدا بە هەدەر چووە". • بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانان ژمارەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ئێستا (3 ملیۆنو 500 هەزار) كەسە، ئەم ژمارەیە سێ هێندەی ئەو رێژە فەرمانبەرەیە كە فەرمانگەكانی دەوڵەتی پێویستیان پێیەتی. • (3 ملیۆن) هاوڵاتی عێراقی لە كۆمەڵگەو گەڕەكە هەژارنشینەكانو ناوچە هەڕەمەكییەكانی نیشتەجێبووندا دەژین. • لە وەرزی خوێندنی 2017-2018 لە قۆناغی سەرەتایدا نزیكەی (یەك ملیۆن) قوتابی دەرنەچوون. • زیاتر لە (131 هەزار) منداڵ تائێستا پەیوەندییان بە خوێندنی سەرەتاییەوە نەكردووە، رێژەی (47%)یان نەگەیشتونەتە قۆناغی ناوەندی. • (5 ملیۆنو 100 هەزار) منداڵی عێراقی پێویستیان بە یارمەتی تەندروستیو چارەسەر هەیە. • عێراق لەسەرووی لیستی ئەو وڵاتانەوەیە كە گەندەڵییان زۆرە، ئەمە بەپێی پێوانەی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، بەپێی راپۆرتی ئاژانسی پلۆمبێگ عێراق لە دەرەوەی لیستی ئەو وڵاتانەدایە كە داهێنانیان هەبووە. • كۆنگرەی نێودەوڵەتی داڤۆس لە كۆی 140 وڵات كە لەڕووی كوالیتی خوێندنەوە پلەبەندیی بۆكردوون، عێراقی خستوەتە دەرەوەی لیستەكە.
راپۆرت: درەو میدیا بەپێی راپۆرتێكی پەرلەمانی كوردستان (زیا پترۆس) سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ كە وادەی یاسایی بەسەرچووە، تەنیا لە ماوەی (10) مانگدا بڕی (5 ملیۆنو 540 هەزار) دینار بۆ كارتی مۆبایلو (8 ملیۆنو 12 هەزار) دیناری بۆ جلوبەرگ خەرجكردووە. (درەو میدیا) دەقی راپۆرتەكەی پەرلەمانی كوردستانی دەستكەوتووەو وەكو خۆی بڵاویدەكاتەوە. دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە كۆتایی مانگی تەموزی رابردوو لەسەر داوای رێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتیو داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەت لە پەرلەمان سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤی كردووە. دوای سەردانەكە پەرلەمانتار (رۆمیۆ هەكاری) سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتیو داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەت راپۆرتێكی لەبارەی بارودۆخی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان نوسیوە. چی دەگوزەرێت ؟ (درەو میدیا) كۆپییەك لە راپۆرتەكەی لیژنەكەی لەبارەی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤەوە دەستكەوتووە، تێیدا بەمشێوەیە باس لە باردوخی ئەو دەستەیە كراوە: • سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان بە بریاری سەرۆك وەزیران سەیارەیەكی (لانكرۆزەر)ی بۆ كڕدراوە، بەڵام سەیارەكەی كردووە بە ناوی (لیدڵ سلێمان)ەوە، كە سكرتێریەتیو برای هاوژینەكەیەتی. • سەرۆكی دەستەكە بۆ راپۆرتی رەوشی كچانی (ئیزدی) بڕی (9 ملیۆن) دیناری لە نوسینگەی سەرۆك وەزیران وەرگرتووە، لەكاتێكدا چاپكردنی راپۆرتەكە لەئەستۆی رێكخراوی (بەدیكۆمێنتكردنی ئێزدییەكان) بووە بە ئیعترافی (حسیان عبدالله) سەرۆكی رێكخراوەكە. • سەرۆكی دەستە لەماوەی دەستبەكاربونیدا (7) جار خۆی ئیفادكردووە بە مەبلەغی (68) ملیۆن دینار. • سەرۆكی دەستەكە بۆ نۆژەنكردنەوەی نوسینگەكەی (71) ملیۆن دیناری خەرجكردووە. • گۆڤاری ژمارە (سفر)ی دەستەی مافی مرۆڤی كە پێكهاتووە لە (84) لاپەڕە، لەم ژمارەیەدا (39) لاپەڕەیان تایبەتە بەسەرۆكی دەستە، هەر لەم گۆڤارەدا خۆی وەك خاوەن ئیمتیاز نوسیوەو بڕی (600) هەزار دیناری بۆخۆی تەرخانكردووە، ئەم گۆڤارە بڕی (9 ملیۆنو 750 هەزار) دیناری تێچووە. • بڕی (80 ملیۆنو 600 هەزار)ی بۆ فەرهەنگی نابیستان خەرجكردووە، بەڵام ئەم فەرهەنگە هەر لە بنەڕەتەوە بوونی نەبووەو چاپنەكراوە. • سەرۆكی دەستەكە بە واژووی خۆی لە ماوەی چوار مانگدا (3) گەشتی كردووە. • مینحەی سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ لەماوەی (10) مانگی 2014دا بەمشێوەیە بووە: 1- (30 ملیۆنو 883 هەزارو 650) دینار بۆ میوانداری 2- بڕی (5 ملیۆنو 540 هەزار) دینار بۆ كارتی مۆبایل. 3- (8 ملیۆنو 12 هەزار) دینار بۆ خەرجی جلوبەرگ داوای دەستلەكاركێشانەوە لیژنەكەی پەرلەمانی كوردستان چەند پێشنیازو راسپاردەیەكی سەبارەت بەو كەیستە خستوەتەڕوو: 1- پێویستە ئەم كەیستەی سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ ئاڕاستەی دەستەی دەستپاكی هەرێم بكرێت. 2- بەهۆی ئەوەی بەڵگەنامەكان لەبەردەستن، پێویستە سزای (سحب الید- دەستلەكاركێشانەوە)ی لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە بۆ دەربچێت. 3- دوای بەدواداچوونی ئەندامانی لیژنەكە دەركەوتووە، سەرچاوەی دروستبوونی بەشێكی كێشەكان دوو فەرمانبەری دەستەكەنو پێویستە دووربخرێنەوە. 4- پێویستە قەرەبووی مەعنەوی بەڕێز (عەبدوڵا عەبدولكەریم- ئەو كەسەی كە لای پەرلەمان سكاڵای لەسەر سەرۆكی دەستەكە تۆماركردووەو لەسەر داوای ئەو پەرلەمان بەدواداچوونی كردووە) بكرێتەوە بگەڕێتەوە سەر كارەكەی، چونكە رێگربووە لە ئەنجامدانی گەندەڵی لەلایەن سەرۆكی دەستەوە. لەبارەی دەستەی مافی مرۆڤەوە پۆستی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەیاسای ژمارە (4) لە ساڵی 2010 دروستكراوە، بەپێی یاساكەی، ئەركی ئەم دەستەیە "پارێزگاریكردنە لە مافەكانی مرۆڤ بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان". دەستەكە پێكهاتووە لە (5) فەرمانگە، ئەنجومەنی دەستەش پێكهاتووە لە: • سەرۆكی دەستە/ سەرۆك • بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاساییو پاراستنی مافی مرۆڤ/ بڕیاردەر • نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران پلەكەی لە پلەی تایبەت كەمتر نەبێ/ ئەندام • نوێنەری ئەنجومەنی دادوەری/ ئەندام • نوێنەری داواكاری گشتی/ ئەندام • دوو ئەندام لەوانەی كە كاری دادوەری یاخود یاسادانان یان یاساییان بۆ ماوەیەك كردبێت كە لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت. بەگوێرەی یاساكە، ئەنجومەنی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ مانگانە كۆدەبێتەوەو پەرلەمانی كوردستان چاودێری كارەكانی دەكات. لەبارەی لادانی سەرۆكی دەستەكە، لەیاساكەدا هاتووە" سەرۆك بە بڕیارێكی هۆدار لەلایەن پەرلەمانەوە بە زۆرینەی رەهای ژمارەی ئەندامانی لادەبرێت ئەگەر سەلمێندرا لێهاتوویی نییە". یاساكە نوسیویەتی" حساب و حسابكاری دەستەكە دەكەوێتە ژێر وردبینی و رەقابەی دیوانی رەقابەی دارایی هەرێمەوە".