Draw Media

"هێزەكە بۆ گەڕان بەدوای ئاسۆی شێخ جەنگی چونەتە كەلكان"

"هێزەكە بۆ گەڕان بەدوای ئاسۆی شێخ جەنگی چونەتە كەلكان"

2025-08-25 08:12:23


 

 
درەو:
ئاراس شێخ جەنگی بە (درەو)ی راگەیاند: بە (15) هەمەر و باجەر و لۆریەوە چونەتە سەر ماڵەكەم لە كەلكان و كەلوپەلەكانیان بردووە، ئەوان بە بیانووی گەڕان بەدوای ئاسۆی شێخ جەنگی چونەتە گوندەكە.
ئاراس شێخ جەنگی برای لاهور شێخ جەنگی كە لە ئێستادا لەدرەوەی وڵاتە بە (درەو)ی راگەیاند بەڵێ ئەم بەیانییە هێزێكی زۆر بە (15) هامەر و باجەر و تەنانەت لۆریشیان پێبوو چونەتە سەر گوندی كەلكان شوێنی لە دایكبوونمان و چونەتە سەر ماڵەكەم و بە لۆری كەلو پەلەكانیان بردووە.
ئاراس شێخ جەنگی ئەوەشی بە (درەو) وت بڕیار بوو ئەم ماوەیە بێدەنگ بم و قسە نەكەم هەتا دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە،  بەڵام ئێستا چۆنەتە سەر ماڵەكەم هەر دەبێت قسە بكەم، ئەوان بە بیانووی گەڕان بەدوای ئاسۆی شێخ جەنگی چونەتە ئەوێ.
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كە لەگەڵ بەشێك لە خانەوادەكەی قسەی كردووە، هێزەكە چونەتە سەر گوندی كەلكان، بە بیانووی گەڕان بەدوای ئاسۆی شێخ جەنگی كە لە شەڕەكەی لالەزار خۆی دەرباز كردووە، یەكێك لە ئەندامانی خانەوادەكەی بە (درەو)ی وت، هێزەكە چونەتە سەر ماڵی ئاسۆی شێخ جەنگی، ئاراس شێخ جەنگی، ئاواز شێخ جەنگی و چەند ماڵێكی تر بە بیانووی گەڕان بەدوای ئاسۆ شێخ جەنگی.
ئەو سەرچاوەیە بە (درەو)ی راگەیاند ئاسۆی شێخ جەنگی دوای دەرباز بوونی لە لالەزار و ئێستا خۆی شاردووەتەوە.
لە ئێستادا (ئاراس شێخ جەنگی، ئاسۆ شێخ جەنگی، ئاكۆ شێخ جەنگی، ئاواز شێخ جەنگی، هاوسەرو منداڵەكانی لاهور شێخ جەنگی) لەدەرەوەی وڵاتن، ئەوەی لە هەرێم ماونەتەوەو سەرقاڵی بەدواداچوونی كەیسەكەی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگین و هەریەك لە (هیوا شێخ جەنگی) و (ئاوات شێخ جەنگی) خوشكی لاهور شێخ جەنگیە، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) چەند جارێك گفتوگۆ هەبووە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بۆ بینین و هەواڵپرسینی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand