خه‌ڵات عومه‌ر به وخێراییه‌ى ته‌كنۆلۆجیا پێشده‌كه‌وێت ،زانسته‌كانى تربه‌ره‌وپێش ناچن . پێده‌چێت ته‌كنۆلۆجیا پێش زۆرزانستى تر بداته‌وه، یان ڕاستربڵێم، پێش زۆرله‌و هه‌وڵه زانستیانه بداته‌وه كه بۆمرۆڤایه‌تى له پێشترن و،بگره پێداویستى زۆرگرنگن . ئه‌مه‌ش له خۆیدا دواكه‌وتنێكى گه‌وره‌یه . نه‌وه‌كانى داهێنانى ته‌كنۆلۆجیا له‌جیهانى گریمانه‌یى دا كارده‌كه‌ن ،نه ك له جیهانى ڕاستى دا .مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه بڵێم له‌ڕوى پزیشكى وبۆخزمه‌تى ژیانى ڕاسته‌قینه‌ى مرۆڤ ،سودله ته‌كنۆلۆجیا وه رنه‌گیراوه ،به‌ڵام زۆربه‌ى هه‌وڵه‌كانى نانۆته‌كنۆلۆجیاش بۆ په‌ره‌پێدانى بازرگانیه ،نه‌ك بۆ گه‌شه‌و نشونماى زینده‌وه‌رزانى . كێشه‌ى له‌وه خراپتر ئه‌وه یه ،داهێنانه‌كان له جیهانى گریمانه‌ییدا ،به‌زیان به‌سه‌ر ژیانى ڕاسته قینه‌دا ده‌شكێته‌وه. دیارنیه‌كه به‌كارهێنانى مۆبایلى زیره‌ك وئاسه‌واره‌كانى له زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستى مرۆڤ دا له‌سه‌رئاستى دورمه‌ودا، به‌رهه‌مهێنه‌رى ((گێلیه‌تی زیره‌ك )) نیه‌و، زیانیشى له‌زیانى ژینگه‌یه‌كى بارگاوى به‌تیشكى ئه‌تۆم وژه‌هر، ترسناكترنیه ! داهێنانى گه‌وره له جیهانى گریمانه‌یدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م داهێنانانه بۆته به‌ڵا وپه‌كخه‌رى ئه‌و هه‌وڵه زانستیانه‌یه كه‌مرۆڤ له ژیانى ڕاسته‌قینه داپێویستى پێیه‌تى ! ته‌نانه‌ت ئه‌وداهێنانه‌ى له‌بوارى پزیشكى وده‌رمانسازى وكشتوكاڵ وبواره‌كانى ترداهه‌یه ،ئه‌وه‌نده‌ى بۆكۆنترۆڵكردنه ، بۆ دروستكردنى سه‌غاڵمیه‌تى مرۆڤایه‌تى نیه ! ته كنۆلۆجیا هه‌موو نه‌وه‌كانى، كوڕى بازار‌و ده‌وه‌ڵه‌مه‌ندى وسه‌رمایه یه . ته‌نانه‌ت ((ئه‌ندازه سازى توخمات)) و((چڵه خانه ))كانیش كه چاره‌سه‌رى زۆرده‌ردو دوه بۆته‌نى مرۆڤ ،هه ربۆ چینێك بنه‌ماڵه‌ى سه‌رمایه‌دارى جیهانگیریه ! بۆئه‌وه نیه مناڵێكى كورد، یان هندى یان ته‌نانه‌ت ئه‌مریكایش به شێوه‌یه‌كى گشتى وكه‌متاكورتێك دادوه‌رانه سودى لێوه‌ربگرێت و،به‌ته‌نها بۆسه‌رمایه‌داره‌كانه ! ئه‌م قسانه هه‌ڵوێستێك نیه وه‌ك ئه‌وه‌ى ((ماركس)) باسى ده‌كات ، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌قڵێكى گه‌وره‌ى مرۆڤایه‌تى نیه . به‌ڵكو نه‌خۆشى مرۆڤ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون وكه‌ڵه‌كه كردنى سه‌رمایه، له سه‌رده‌مى نه‌وه‌كانى ته‌كنۆلۆجیادا، زۆر وه‌حشیگه‌رانه تره له‌وه‌ى كه ((ماركس)) سه‌باره‌ت كه‌ڵه‌كه كردنى سه‌رمایه باسى كردووه . ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه نوێیه‌ى كه‌ڵه‌كه‌كردنى سه‌رمایه‌ى سایه‌ى جیهانگیرى ،((ماركس )) به‌درۆناخاته وه ،به‌ڵام هه‌میشه گومانم ((له‌دیكتاتۆریه‌تى پرۆلیتاریا)) هه‌بووه ،سى ساڵێك پێش ئێستا ئه‌مه‌م نووسیووه ؛ ئه‌گه‌ركرێكارانى جیهانیش یه‌ك بگرن ،سه‌رمایه‌په‌رستانى نه‌خۆش پێشیان ده‌ده‌نه‌وه . زانست ولیبرالیزم به‌كارده‌به‌ن ،بۆئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى مرۆڤایه‌تى بخه‌نه پێناوى خۆیانه‌وه . ئه‌وه‌ى له‌ڕه‌وتى مێژوويى خۆیدا ده‌بێت له‌به‌رچاوى بگرین ،یه‌كگرتنى كرێكارانى جیهان نیه ، به‌ڵكو یه‌كگرتنێكى مرۆییانه‌یه . ده‌مه‌وێت خوێندنه‌وه‌كه‌م بۆتۆقورس وگران نه‌كه‌م به باسكردنى كتێب وسه‌رچاوه وڕاسته‌وخۆبڵێم ؛ دواهه‌مین داهێنانه زانستیه بێ لایه‌نه‌كان ، ده‌چنه‌وه سه‌رئه‌و تێزه‌ى ((ماركس )) وبه‌پێى پێگه‌یشتنى زانست كه‌له‌وڕۆژگاره‌دا گوزارشتى لێكردووه ، كرێكاران وه‌لانێ و، باسى پێداویستى قوڵى نێوانمان بكه .بۆیه‌كگرتنێكى مرۆڤانه . ئێمه پێوستمان به یه‌كگرتن وهاو هه‌ڵوێستى وكارى كۆمه‌ككارى مرۆییه ،بۆئه‌وه‌ى به‌رله‌وه بگرین كه له سه‌رده‌مى ته‌كنۆلۆجیادا ، نه‌خۆشى مرۆڤ بۆكه‌ڵه‌كه كردنى سه‌رمایه ، هه‌مووسنورێكى تێپه‌ڕاندووه . ((یوڤال نۆح هه رارى)) له ومێژوونووسانه‌یه، سه‌رقاڵى مێژووى ئاینده‌یه ، نه‌ك ڕابردوو . له ڕابردوودا وانه‌ى گه‌وره هه‌یه. له‌و وانه گه‌ورانه ئه‌وه ی كه‌ئێمه پێكه‌وه ،به هه‌ڵێنجانى كه‌ره‌سته‌ى گرنگ له كلتورى مرۆڤ بوونماندا ،ڕوبه‌ڕوى ئه‌ونه خۆشانه‌ببینه‌وه كه زانستیا ن ، بۆ كۆنترۆڵ كردنى ئێمه وده‌وڵه‌مه‌ند كردنى نه‌وه كانیان . بۆ به ده‌ست هێنانى ژیانێكى سه رمه‌دى وبێ كۆتایى بۆخۆیان قۆرغ كردووه . هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه خه‌مه‌كانیان لۆكاڵى ونیشتمانیه ، واده‌زانن هه‌رلێره چاره‌نووسیان به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌مه‌ندى نه‌خۆش وسادى دڕنده‌وه‌یه . ئه‌مه هه‌ڵه یه‌كى گه‌وره‌یه ، ئه‌وه نده‌ى نه‌خۆشى كه‌ڵه‌كه كردنى سه‌رمایه جیهانگیریه ، زانست جیهانگیربكرایه ، ته‌ندروستى مرۆڤایه‌تى سه‌دهه زارجارله ئه‌مرۆباشترده‌بوو ! له ڕاستى دا تێكه ڵكردنى دا هێنانى ((ئه‌ندازه سازى توخمات ))و ته‌كنه لۆجیا له چوارچیوه‌ى خزمه‌ت گه‌یاندن به ده‌وڵه‌مه‌نده كانى جیهاندا گه‌یشتۆته شوێنێك كه دورنیه بگاته ئه‌وه‌ى مرۆڤ له نه‌مرى نیزك بكاته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه بۆ هه‌مووان نیه، بۆ توێژێكى كه‌مى مرۆڤه كه ئاماده‌نین وه‌ك كۆیله‌ش،مرۆڤى ترله سه رگۆى زه‌وى بهێڵنه‌وه ! ئه‌مه هه‌واڵى ناخۆشه .هه‌وڵى خۆش ئه‌وه‌یه سروشت به مه قایل نیه . سروشتیش به‌ته‌نها بریتى نیه له دیكتاتۆریه‌ت و فاشیه‌تى مرۆڤ ،سروشت هارمۆنیه‌تى مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ودارو دره‌خت و،كه‌ش وهه‌واو ده‌ریا وزه‌ریاو، ئاوووشكانى وئه‌ستیره‌و هه‌ساره‌یه . هه‌موو ئه‌مانه پێویستى به به‌رپرسیاریه‌تى به‌شدارى كردنه .من ده‌توانم باس له به‌شداریكردنى ئێمه و،ئه‌ركى خۆمان بكه‌م وه‌ك مرۆڤ . توخمه به‌شداره‌كانى تر‌ى سروشت وه‌ك ئێمه ،ته‌نانه‌ت جانه‌وه ره‌كانیش ،تووشى نه‌خۆشى ئێمه‌ى مرۆڤ نه‌بوون ،بۆكه‌ڵه‌كه‌كردنى سه‌رمایه ! به‌ڕاست ئیمه‌ى مرۆڤ جانه‌وه‌رين ،یان جانه‌وه‌ره‌كان مرۆڤترن له ئێمه ؟! سه‌رنج بده ئێسته ئێمه له سه‌رئاستى جیهان ،نمونه‌ى سه‌ركه‌وتنمان كێ یه ؟ ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌له كه‌ڵه‌كه‌كردنى سه‌رمایه‌دا سه‌ركه‌وتووبووه و،هه‌مووان ده‌تانه‌وێت منداڵه‌كانتان لاسایى بكاته‌وه . ئه‌وكه‌سه ناوى ((بیل گیتس)) ه! ئه‌م پیاوه له‌وانه‌یه كه‌پێشبینى ده‌ردودوى وه‌ك كۆرۆناو خراپترى بۆمرۆڤایه‌تى كردووه ،به لام نه‌خۆش ناتوانێت باسى ساغڵه‌مى بكات ! ئه‌م پیاوه ده‌بێت خۆى وه‌ك نه‌خۆشێك بخرێته به‌رده‌م ده‌رون شیكارى مرۆیى ،میهره‌بانیه‌وه ! خه‌ڵكانى وه‌كو(( هیتله‌ر)) و((مۆسۆلۆنى)) و((سه‌دام حسێن)) به‌به‌راورد به كه‌سانێك كه‌سه‌رمایه‌دارى ده‌یانكات به‌نموونه ، شاعیرن ! ئه‌وان خه‌ونیان هه‌بووه ،خه‌ونه‌كه‌یان نه‌خۆشانه بووه ،ئه‌مه جیاوازه . ئه‌مانه نه‌خۆشن وكێشه له‌وه‌دایه خه‌ونیان ته‌نها كه‌ڵه‌كه‌كردنى سه‌رمایه‌یه . كه سه‌رقاڵى بیركردنه‌وه بووم له‌نووسینى ئه‌ڵقه‌یه‌كى ئه‌م زنجیره‌یه ،ئازیزێكم ئۆغری چوو. ئه‌وجوامێره ((جه‌لالى مه‌له‌كشا))ى شاعیرودۆستم بوو . كه‌سه‌رى ئۆغرى زۆرلام گران بوو .له‌واڵه‌كه‌ى خۆمه‌وه نووسیم ؛ به‌دوو كتێب وشه‌ڕواڵێكه‌وه چووه مێژووى نه‌ته‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌وه ،خه‌ڵكى تریش به ده‌یان ملیار وسه‌دان ملیون دۆلاره‌وه كه‌ده‌مرن ،ده‌ڵێن دزێك كه‌مترچاترو ،پاره‌و ناوبانگیشیان ده‌بێت به به‌ڵاو نه‌هامه‌تى بۆنه‌وه‌كانیان! هه‌ڵه‌وتێگشتنێكى خراپ واده‌كات ئیمه خراپ بیربكه‌ینه‌وه. بیرنه‌كردنه‌وه باشتره له‌بیركردنه‌وه، ئه‌گه‌ر ساغ وساغڵه‌م نه‌بین، بۆئه‌وه‌ى بیربكه‌ینه‌وه ! ((ماویه‌تى ))
بەیار عومەر عەبدوڵا ئێمە پشتیوانی تەواوی خۆپیشاندانەکان دەکەین و پێمانوایە یەکێک لە فشارە ڕاستەقینەکان، خۆپیشاندانی جەماوەریە، کە ئێستا خۆشبەختانە دەستیپێکردۆتەوە. بەڵام بۆ ئەوەی ئەم خۆپیشاندان و فشارانە کاریگەریان هەبێت، پێویستە هاوکات هەوڵی فیدرالیەتی پارێزگاکان بدرێت، چونکە ئێستا خۆپیشاندانەکان لە سلێمانیە، لە کاتێکدا دەسەڵات لە هەولێرە. بەڵام کە دەسەڵات و داهاتمان هێنایەوە بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، ئەوکات خۆپیشاندانەکان کاریگەری زیاتر و گەورەتریان دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی موچەی مامۆستایان و سەرجەم فەرمانبەران. ئەگەرنا وەک ١٧ی شوبات، چەندین گەنجی جوانمان لێشەهید دەبێت، بەبێ ئەوەی گۆڕانکاری و بەرەوپێشچون ڕوبدات. سەبارەت بە خەباتی پەرلەمانیش، کاک نەوشیروان لە دواهەمین کۆبونەوەیدا ڕایگەیاند کە (خەباتی پەرلەمانی کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە). مەبەستی ئەوە بوو کە گۆڕانکاری لە کوردستانی عێراقدا چیتر لە ڕێی پەرلەمانەوە ناکرێت. یەکێک لە بۆچونەکانی ئەوەبوو کە موچە و خۆشگوزەرانی هەر پارێزگایەک، لە ڕێی فیدرالیەتی پارێزگاکانەوە دەستەبەربکرێت، کە خۆی یەکێک بوە لە ئەندازیارەکانی و لە دەستوری عێراقدا چەسپاندویەتی. بە کورتی هەم شەڕی ناوخۆ و هەم خەباتی پەرلەمانی تاقیکرانەوە و دەرکەوت کە هیچیان ئەنجامیان نیە. یەکەمیان بوە هۆی ماڵوێرانی، و دوهەمیان بوە هۆی دروستکردنی چەند کادرێکی حکومی و پەرلەمانی و دەوڵەمەندبونیان لەسەر حسابی هەژاربونی زۆرینەی کۆمەڵگا. کەواتە ئێستا کاتی تاقیکردنەوەی ڕێگەیەکی نوێیە کە فیدرالیەتی پارێزگاکانە، کە تاکە ڕێگەی چارەسەر و ڕزگاربونە لەم دۆخە ناهەموارەی هەرێمی کوردستانی تێکەوتوە. لە دوای یەکگرتنەوەی ئیدارەکانی هەولێر و سلێمانیەوە و بۆ زیاد لە ١٠ ساڵ دەچێت، هەر یەک لە یەکێتی و گۆڕان ڕۆڵیان دابەش کردوە؛ بەشێک لە یەکێتی و گۆڕان دەچنە دەسەڵاتەوە و پارە بۆ حزب و بنەماڵە پەیدا دەکەن، بەشەکەی تریشیان ڕۆڵی معارەزە دەگێڕن. پێش هەموو هەڵبژاردنێک بە چەند مانگێک ئەو بەشەیان کە ڕۆڵی معارەزە دەگێڕن، دەکەونە هەندێک نمایش کە گوایە شەڕ لەسەر میللەت و موچە دەکەن بۆ ڕاکێشانی سۆزی هاوڵاتیان و بەدەستهێنانەوەی دەنگ. دوای هەڵبژاردنەکان، بەو دەنگانەوە، کە بەهۆی استغلالکردنی سۆزی هاوڵاتیانەوە بەدەستیان هێناوە، یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ پارتی ڕێکدەکەونەوە و زۆرینەی کادرەکانیان بەوانەی معارەزەشن پشتیوانی چونە حکومەت دەکەن لەگەڵ پارتی و لە پەرلەمان دەنگی پێدەدەن، بە ناوی ئەوەی گوایە بۆ خزمەت و چاکسازی چون. هەتا چوار ساڵی تر بەم شێوەیە بەڕێیدەکەن. چەند مانگێک پێش هەڵبژاردن، هەمان سیناریۆ بێ زیاد و کەم دوبارە دەبێتەوە، و دەڵێن ئەم حکومەتە دز و گەندەڵە و خزمەتی هاوڵاتیان ناکات؛ تا ئەو ڕادەیەی ڕەنگە لە حکومەتیش بکشێنەوە. لە ژێر ئەم بیانوانەدا دیسان سۆزی هاوڵاتیان دەجوڵێننەوە و دوبارە دەنگی پێکۆدەکەنەوە و پاش هەڵبژاردن دەکەونەوە ڕێکەوتن لەگەڵ پارتی. هەموو ٤ ساڵ جارێک ئەم سیناریۆیە دووبارەدەبێتەوە. میللەتیش هەمو جارێک بە دەستی بەتاڵ لە هەڵبژاردن و هاوکێشە سیاسیەکان دێتەدەرێ. ئەمەی ئێستا ڕوودەدات، لەجیاتی بەرەوپێشچون، خولانەوەیە لە ناو بازنەیەکی داخراودا و گەڕانەوەیە بۆ خاڵی سفر. بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە، هەموو جارێک، بەشێکی زۆری میللەتی ئێمە، پێش هەڵبژاردنەکان، سەرلەنوێ سۆز و عاتیفە بەسەریاندا زاڵ دەبێتەوە و ئەوەیان بیردەچێتەوە کە چی ڕویداوە و دیسان باوەڕ بەم سیناریۆ سواوانە دەکەن و جارێکی تر متمانە بەم هێزانە دەکەنەوە. دوای هەڵبژاردن میللەت وەکو هەموو جارەکانی تر توشی شۆک و بێئومێدی دەبێتەوە، وەکو ئەوەی یەکەمجار بێت ڕویدابێت. وەک کوردەواری دەڵێن ئەگەر جارێک خەڵەتام، خوا سەبەبکارم بگرێت، ئەگەر دوو جار خەڵەتام خوا خۆم بگرێت. بەڕای من ئێستا کاتی ئەوە هاتوە لۆمەی خۆمان بکەین. ئەوە ئێمەین متمانە دەدەینەوە بەو حزبانەی کە لە جیاتی موچە و خزمەت، کار لەسەر سۆز و عاتیفەمان دەکەن. هەموو جارێک پێش هەڵبژاردن دەبن بە زمانحاڵی میللەت بۆ بەدەستهێنانی دەنگ و پاش هەڵبژاردنیش بۆ چوار ساڵی تر لەگەڵ پارتیدا دەچنەوە حکومەت. میلەتی هۆشیار، سیاسی ڕاستگۆ و بەتوانا حوکمی دەکات و میلەتی عاتفیش، سیاسی دوڕو و خەڵەتێنەر حوکمی دەکات. بە کورتی، خۆشباوەڕی ئێمە کاری سیاسیەکانی زۆر ئاسان کردوە. سیاسیەکانی یەکێتی و گۆڕان بە ئاسانی بەرگەی ٤ ساڵ ڕەخنە و قسەی ناخۆش دەگرن، چونکە شارەزا بون و دەزانن چەند مانگێک پێش هەڵبژاردن، دەتوانن سۆزی خەڵک بجوڵێننەوە و هەموو هاوکێشەکان لەبەرژەوەندی خۆیان پێچەوانە بکەنەوە. پارتیش زۆربەی کایەکانی سیاسی و سەربازی و ئابوری کۆنترۆڵ کردوە و گوێ بەو نمایشانەی ناو پەرلەمان نادات. بگرە ئەو نمایشانەی ناو پەرلەمان بە ناڕاستەوخۆ خزمەت بە پارتی، و تەنانەت یەکێتی و گۆڕانیش دەکات، چونکە دەبێتە هۆی دامرکاندنەوەی توڕەیی خەلک. بە نیسبەت ئەوانەوە نمایشێکی ناو پەرلەمان زۆر باشترە لە تەقینەوەی جەماوەری و ڕاپەڕین. کەواتە کاتی ئەوە هاتوە یەکێتی و گۆڕان لە جیاتی خۆدزینەوە لە بەرپرسیاریەتی و ڕۆڵ دابەشکردن و نمایشی ناو پەرلەمان و کات کوشتن، کە هیچی لێسەوز نەبوە بە درێژایی ئەم چەند ساڵە، جگە لە جوڵاندنی سۆزی هاوڵاتیان و بەدەستهێنانی دەنگ پێش هەڵبژاردن، دەستبکەن بە ڕێگەخۆشکردن بۆ فیدرالیەتی پارێزگاکان و هێنانەوەی داهات و دەسەڵات بۆ ئەم سنورە و دابینکردنی موچە و خۆشگوزەرانی و گەشەی ئابوری. هەمان بۆچون بۆ هەولێر و دهۆکیش ڕاستە، دەکرێت ئەوانیش لە ڕێی فیدرالیەتی پارێزگاکانەوە موچە و خۆشگوەرانی زیاتر بەدیبێنن و تا ڕادەیەک ڕزگاریان بێت لە دەسەڵاتی سەرکوتکەری پارتی. پێویستە کەرکوکیش بکرێت بە هەرێمێکی سەربەخۆ و دەسەڵات بدرێتەوە دەست کەرکوکیەکان و ڕێز لە هەموو پێکهاتەکانی بگیرێت؛ چونکە کەرکوک هەردوو ئەزمونی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی تاقیکردەوە و لە هەردوکیاندا زەرەرمەند بوو، نەوتەکەی بۆ چینێکی تاڵانچی سیاسی و دوکەڵەکەی بۆ خەڵکەکەی بوو. ئێستا کاتی خۆشگوزەرانیە بۆ خەلکی کەرکوک لەڕێی فیدرالیەتی پارێزگاکانەوە. بە کورتی، بۆ هەر موچەیەک کە مافێکی سەرەتایی هەر موچەخۆرێکە، چیتر فەرمانبەران و هاوڵاتیان ماندو نەکرێن بە نمایشی ناو پەرلەمان و یەکتر تۆمەتبارکردنی پارتی و یەکێتی و گۆڕان، کە یەکەمیان ڕۆڵی دەسەڵات و دوانەکەی تر هەردوو ڕۆڵی دەسەڵات و معارەزەش لە یەک کاتدا دەگێڕن. لە جیاتی ئەوە، یەک جار لە ڕێی فیدرالیەتی پارێزگاکانەوە، کێشەی موچە و گوزەرانی هاوڵاتیان چارەسەر بکرێت.
پەیكار عوسمان سیاسەت خۆی، ئەرکێکە لە ئەخلاقدا.کاتێکیش سیاسەت لە ئەخلاقدا نیەو لە چاودایە، ئیتر هیچ ناکرێ لە واقدا. مەوزوعەکەش هەر هیچ نەکردن نیە، بەڵکو وەهم و فریوی کردنیشە. ئیتر فەوزایەکی زۆری کردن هەیە بەبێ کردن خۆی. ئیتر هەمووان لە چاودا کارت بۆ ئەکەن و کەسیش لەڕاستیدا هیچت بۆ ناکات! ئیتر سیاسەت لە ئەرکی گشتییەوە ئەبێتە، ئەبێتە نمایشی ناو فەزای گشتی. سیاسییش لەبری بکەری کردەکە، ئەبێتە ئەکتەری نمایشەکە! ئیتر دەسەڵات لەبری بەجێهێنانی ئەرکەکانی خۆی، ڕاگەیاندنی کوالیتی بەرزی خەبەری و تەرفیهیت بۆ ئەکاتەوەو موعارەزەش لایڤی فەیسبوك! ئیتر خۆپیشاندانیش ئەبێتە "خۆ"پیشاندانی هەنێك، لەناو قەرەباڵغی و بەردەمی کامێراکان، نەك ئەرکێکی ئەخلاقی وکردەیەکی گشتی، بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکان! ئیتر ژن و مێردەکانیش، لەبری ئەوەی لە ماڵ و ژیانی خۆیاندا یەکتریان خۆشبوێ، لە وێنەو سناپدا، نمایشی خۆشەوستی بۆ چاوی ئەوانی تر ئەکەن! ئیتر دین لەبری ئەوەی شتێکبێ لە ڕۆحی خۆتدا، شتێکە ئەیدەی بە چاوی ئەودا! ئیتر بەخشین، لەبری ئەوەی ئەرکێکی ئەخلاقیی خۆت بێت، کردەیەکی چاوییەو تەسویری ئەکەیت بۆ ئەوانیتر! ئیتر جوانی، لەبری ئەوەی لە سروشتی تۆدابێ، لە چاوی ئەودایەو کە لە چاوی ئەویشدابوو، لە تۆدا ئەبێ بە سلیکۆن! ئیتر جلوبەرگ و مۆبایلەکەت و سەیارەکەت و ناوماڵەکەت و تەواوی ستایلی ژیانت، ئەوەنیە کە خۆت ئەتەوێ، ئەوەیە کە چاوی ئەوان ئەیەوێ! تەنانەت خوێندنەوەو کتێبیش ئەبێتە کەرەستەی خۆنواندن، لەکاتێکا ئەوانە کەرەستەی خۆدروستکردنن لەناوەوە، نەك بابەتی خۆدەرخستن بۆ دەرەوە! ((ئیتر ئەخلاقیش، لە باشبوونەوە ئەبێتە بەباشزانین. هەر ئەونەی کە ئەوانیتر بەباشت بزانن و لە چاوی ئەواندا وابیت، ئەمە ئامانجەکەیەو ئیتر گرنگ نیە خۆت لە خۆتدا چیت!)) بەمجۆرە ئیتر هیچ شتێك لە خۆیدا نیەو هەمووی لە چاودایە. بوونی شتەکانیش لە چاودا، یەعنی نەبوونی ئەوان لە ڕاستەقینەدا. نەبوونی ڕاستەقینەش یەعنی بوونی موزەییەف. کاتێکیش کە کۆی شتەکان موزەییەفە، ئیتر ئینسانیش خۆی نەماوەو بووە بە دەعبایەکی تر. ئیتر ژیانیش مانا‌و پڕێتی خۆی نەمانەوەو بووە بە شتێکی پووچ. ئیتر سیاسەتیش خۆی نیەو نمایشی سیاسەتە. چۆن شتەکان لە چاو وەرگرینەوەو بیانخەینەوە ناو خۆیان؟ ئەمە پرسیارێکی وجودییەو ئەبێ عەقڵ و هۆشیاریی ئێمە وەڵامی بداتەوە. چونکە شتتێك، تەنیا لە خۆیدا خۆیەتی و لە هیچ شتێکی تردا خۆی نیە. مرۆڤ تەنیا لە خۆیدا مرۆڤەو ئەخلاق تەنیا لەخۆیدا ئەخلاقەو سیاسەت تەنیا لەخۆیدا سیاسەتەو چاکە تەنیا لەخۆیدا چاکەیە.. ئەمانە لە شوێنی تر‌و لەچاودا، شتێکی ترن و ئێمەش گیرۆدەو فریودراوی ئەو شتەی ترین! مرۆڤبوون لەناو مرۆڤ خۆیدایەو ئێمە لەخۆماندا ئەتوانین مرۆڤبین. هەریەك لەبری شەڕەکانی لەگەڵ ئەو، بگەڕێتەوە بۆ خۆی، ئەبێتەوە بە خۆی. کە هەریەك بوو بە خۆی، ئیتر هەموومان ئەبینەوە بە مرۆڤ. کە بووینەوە بە مرۆڤ، ئیتر مرۆڤەکان ئەتوانن دەستبخەنە ناو دەستی یەك و پێکەوە کارێك بکەن. بەڵام لە هەڵپەی مەسڵەحەت و شەڕی یەکتردا، تەنیا ئەتوانین وەحشبین و پەلاماربدەین، ئیتر ناشتوانین پێکەوە کارێك بکەین. ئەوەشی کە لەڕاستیدا ئەکرێت، هەر ئەوەیە کە دواجار پێکەوە ئەیکەین. ئەوەی کە هەر یەك ئەیەوێ بەتەنیا بیکات، تەنیا شەڕی سوڵتەیە لەپشتی وەهمی کردنەوە. وەهمیش هیچی لەسەر بیناناکرێ. ئێمە ڕاستەوخۆ ئەچینە سەر ئەو. ئەگەر سەرەتا بەسەر خۆماندا بێینەوەو دواتر بچینە سەر ئەو. ئەوکات منێك هەیە کە لەخۆیدا چاکەو لەگەڵ ئەودا ئەتوانێ بچێتە ناو چاکەی گشتی. بەڵام کە خۆم فەرامۆشکردو یەکسەر لە تۆم دا‌و تۆش هەر وات کرد، ئیتر هەردوکمان ئەچینە ناو شەڕو خراپەی گشتی و بە هەموومان هەر خراپی ئەکەین. بەگشتی تێگەیشتنی ئێمە بۆ سیاسەت هەڵەیەو کێشەکەش لەوێوە هاتووە. بەکورتی سیاسەت لە زیهنی ئێمەدا یەعنی لێدانی ئەو. لەکاتێکا سیاسەت پێش هەر شتێ، یەعنی فکری تۆ‌و ئەرکی خۆت. دوای فکرو لەناو ئەركدا، ئەشێ جیاوازی و ململانێت لەگەڵ ئەودا بۆ دروستببێ و ئەمەش ئاسایی و بنیاتنەرە. بەڵام پێش ئەوە، یەکسەر بچیتە شەڕ لەگەڵ ئەو، ئەمەیان تەنیا جەنگەڵەو هیچی تر. "سیاسەتی ئێمەش لەم جۆرەیە" ئیتر ئێمە لە سیاسەت، نامانەوێ بزانین "س" خۆی چیە، تەنیا ئەمانەوێ بزانین چۆن لە "ص" ئەدات. دەی ئەوەش سیاسەتی ئەخلاقیی ناهێنێ و هەر سیاسەتی چاویی تۆخئەکاتەوە. چونکە لێدانی ئەو لەبەرچاوی تۆدا ئەکرێ، بەڵام ئەرکی خۆم، لەخۆمدا جێبەجێ ئەبێ! یەعنی چارەسەری هەر منێك، لەناو منەکە خۆیدایەو لەناو ئەویتردانیە. منیش دوو جۆرە: "منێکی ئەنانی" ئەوەیە کە خۆی ئەپەڕێنێ و لەتۆوە دەستپێئەکات. ئیتر ئەمە لەخۆیدا چاکنیەو لە نمایش و لە چاودا چاکە. "منێکی ئەخلاقی" کە لەخۆیەوە دەستپێئەکاو ئیتر ئەم کەسە لە خۆیدا چاکەو کاری بە چاوی ئەوانیتر نیە. کاتێکیش کە دێتە ناو سیاسەت و فەزای گشتی، چاکبوون هێناویەتی و بۆ چاکە هاتووە، نەك بۆ بەرژەوەندی و خۆدەرخستن. سیاسەتی ڕاستەقینەش ئەمەیەو ئەو کەسەشی کە لێرەدا دەرئەکەوێ، خۆی دەرکەوتووە، نەك ئەوەی خۆی دەرخستبێ! سیاسەت لەوێوە چاكە، کە لە خۆیدا بکرێ. تەنیا لە ئەخلاقیشدا لە خۆیدا ئەکرێ و ئەوانەی لە چاودا ئەیکەن، بۆ خۆدزینەوەیە لەوەی کە پیویستە لە ئەخلاقدا بیکەن. ئەوەی کە وەکو نمایش بۆ ئەوانیتر ئەکرێ، خۆدزینەوەیە لەوەی کە ئەبێ وەکو ئەرکی خۆت بیکەیت. ئەوانەی لەچاودا سیاسەت ئەکەن، ئەوکاتەشی کە چاکی ئەکەن، هەر خراپی ئەکەن. چونکە سیاسەت لە هەستی بەرپرسیارێتی خۆتدا ئەکرێ نەك لە چاوی ئەودا. لەچاودا شتەکە خۆی خراپە، شتێکیش کە خۆی خراپبوو، ناتوانێ چاکیکاو چاکە بخولقێنێ. پارتی بەدەم دزینی پارەی برایم خەلیلەوە، پێتئەڵێ یەکێتی پارەی باشماخ ئەدزێ. یەکێتی بەدەم دزینی پارەی باشماخەوە پێتئەڵێ پارتی پارەی برایم خەلیل ئەدزێ. ئیتر هەریەکەیان بە نمایشی لێدانی ئەویتر ئیکتفائەکاو کەسیشیان ئەوە ناکات، کە پێویستە خۆی بیکات. حیزبەکانی تریش هەر واو ئەمەش فەرقی سیاسەتی ئەخلاقی و سیاسەتی چاوییە. "سیاسەتی ئەخلاقی" کردنی ئەوەیە کە ئەرکی خۆتەو تەنیا چاوی ویژدانی خۆتی ئەوێ. "سیاسەتی چاوی" شاردنەوەی ئەرکەکەی خۆتە، لە پشتی زەقکردنەوەی ئەرکەکەی ئەو، هەموو ئەمەش لەبەردەم چاوی قەرەباڵغییدا. ئەوەی بۆ چاو ئەکرێ درۆیەو ئەوەشی درۆیە شەڕی مەسڵەحەت و دەسەڵاتە نەك شەڕی چاکە. چارەسەر سیاسەتێکی ڕاستەقینەی ئەخلاقییە کە لەناو ئاگایی هەریەکەماندا، شەڕی دەسەڵات و مەسڵەحەت بگۆڕێ بە ئەرك و چاکبوون. سیاسەتی ئەخلاقییش هەر چاوییە، لەوێدا کە چاوەکە لەسەر خۆتە، بۆئەوەی بە ئەرکی خۆت هەستی و ئەوەبکەیت کە پێویستە بیکەیت. لەکاتێکا لە سیاسەتی چاوییدا، چاوت هەر لە دەرەوەو لەسەر ئەوە. جارێك چاوت لە دەسیەتی کە وەکو فریادڕەس دنیات بۆ بکات بە شامی شەریف و لەبری تۆ کارەکە بکات! جارێکیش چاوت لێیەتی وەکو شەیتانێك، کە هەموو شتێك خەتای ئەوەو ئیتر تۆ بەرپرسیارنیت! دواجار دەنگی حەق دەنگەدەنگی ناوێ، چونکە دەنگی حەق خۆی بەرزە. دەنگەدەنگ بۆ شتی ترەو شتی تریش دیوەکەی تری کە فەسادەو فەسادیش پێشێلی حەقە. ئێمە ئەبێ بگەڕێینەوە بۆ حەق خۆی. حەق خۆی، ئەوەیە کە هەموو کاتێ گەرمە، نەك گەرموگوڕییەکانی چەن مانگێ پێش هەڵبژرادن. حەق ئەوەیە کە خۆی ئامانجە گشتییەکەیە، نەك ئەوەی بکرێ بە وەسیلەی دەوڵەمەندبوونی چەن کەسێك. حەق ئەوەیە کە هەمیشە، تۆ خۆت بۆی بوەستیت، نەك ئەوەی جاروبار بە فیکەی ئەمو ئەو بۆی هەڵپەڕیت!
ئەبو كاروان ئەوەی هانیدام دەربارەی ئەم بابەتە بنوسم، هەڵویست‌و مامەڵەكردنی هەندێ لایەنی كوردستانیە، بەحزبمان حزبی شیوعی كوردستان لەگەڵ ئەم سرودەدا. لەدوای كۆنگرەی شەشی حزبمان، لەیادو بۆنە حزبییەكانمان بە سرودی (ئەی رەقیب) دەست پێدەكەین‌و بەمەش سرودی نێونەتەوەیی (ئێنتر ناسیۆناڵ)مان بەلاوە ناوە، خۆ ئەگەر پێداگیری هەندێ هاوڕێ نەبوایە ئەوا بە یەكجاری بەلاوە دەنرا، چونكە لەچەند بۆنەیەكدا ئەو سرودە بەلاوە نرابو. لە رۆژی 21/11/2020 دووهەمین كۆنفرانسی كۆڕبەندی چەپەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان بە ئۆنلاین گرێدرا، سەرەتا بە سرودی ئەی رەقیب دەستیپێكردو دواتریش سرودی ئێنتەر ناسیوناڵ، ئەمەیش زیاتر هانیدام كە وتەكەم لە كۆنفرانسەكدا لە سەر سرودی ئەی رەقیب بێت. سرودی ئەی رەقیب لە رابردووەوە تاوەكو هەنوكەش جێگای ئیعجاب‌و شانازیمان بووە، ئەم سرودە بارگاوییە بە مێژووی پڕ لە قوربانی‌و سەركەتن‌و تراژیدیاكانمان، لێ ئەمانە ناكاتە ئەوەی بە دیدێكی رەخنەیی تەماشای نەكەین‌و كەلێنەكانی نەبینین. ئەم سرودە تەنها سرودی نەتەوەی كوردەو بگرە سرودێكی كوردستانیش نییە، كوردستان وڵاتی گەلێك نەتەوەو ئەتنیك‌و پێكهاتەی هەمە‌جۆرە، زۆرینەی زۆریشیان لە كۆڕ خەباتدا رۆڵی جوامێرانەیان گێڕاوە، كەچی ئەو سرودە بەتەنها تەعبیر لە نەتەوەی كورد دەكات‌و ئەوانی تێدا پشتگوێ خراوە كە ئەمەش كەلێنەكەیە لەو سرودەدا. سرود دەبێت هی نیشتیمان بێت، گوزارشت لە كۆی پێكهاتە نەتەوەی‌و ئتنییەكان بكات، نابێت مارشێك هی نیشتیمان بێت‌و لەنێو ئەو نیشتیمانە سەروەریی‌و قوربانیی‌و جوامێرییەكان تەنها لەسەر یەك پێكهاتە تاپۆ بكات، زۆرینەبوونی كورد لەم نیشتیمانە مافی مۆنۆپۆڵكردنی سرودێكی نیشتیمانی پێنابەخشێت، ئێمەی كورد خۆمان قوربانی ئەم عەقڵیەتەین. بۆیە بێ دودڵی دەڵێم: ئەم سرودە جێگەو پێگەی لەنێو دڵ‌و هزری ئێمەدا چی بێت نایكاتە كارێكی هونەری، نیشتیمانی نەگۆڕو قابیلی دەستكاری نەكردن. ئەم سرودە پێشتر لە بۆنەو یادە نەتەوەییەكاندا پەخش دەكراو پارتی دیموكراتی كوردستانیش لەیادە حزبیەكانیاندا پەخشیان دەكرد. لە خولی چوارەمی پەرلەماندا، ئەم سرودە بووە جێی نیقاش‌و چەند پروژەیاسایەكیش لەوبارەیەوە پێشكەشكراو خۆیندنەوەی یەكەمیشی بۆكرا، فراكسیونە ئیسلامییەكان‌و پەرلەمانتارە ئیسلامییەكانی نێو بزوتنەوەی گوڕان‌و پارتی‌و یەكیتی پشتگیری‌یان لێدەكرد، بەتایبەتی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كە هەموویان ئیخوانی‌و رابوردو ئیخوانی بوون. ئەم بابەتە وایكرد كە كۆچكردو د. فرسەت یادی بەخێر تێكستێكی موزیك ئامادە بكات‌و لەنێو هوڵی پەرلەمان تاقیكرایەوە، كاتێك بینرا ئەم بابەتە ئاڕاستەی ئیسلامی‌و عیلمانی گرتەوەو لە بەرژەوەندی ئیسلامییەكان بوو لەژێر ناوی دوابخرێ بۆ كاتێكی تر، بەردی لەسەر دانرا. چەپی راستەقینە چەپێكی ئینتەرناسیۆناڵە، شیوعی‌و چەپەكان خەباتی نیشتمانیان گرێداوە بەخەباتی چینایەتییەوە، كاتێك ئەم دروشمە بەتەواوەتی جێبەجێناكرێ، زیاتر وەك لایەنێكی نەتەوەیی دەردەكەوین‌و دەبێنە چەپێكی نەتەوەیی. لەمێژوودا چەپی نەتەوەیی سەرەتا لە سوپای نیشتمانیی هیندیەوە دەستیپێكرد بەسەرۆكایەتی شوبهاش شاندرا بوز، ئەڵقەی ناوەندی خەباتیان بۆ سەربەخۆیی هیند بوو لە داگیركەرە بەریتانییەكان، هەروەها حزبەكانی شین فین ئایرلندی كۆماری، حزبی بەلشفی نەتەوەیی روسیا، بزوتنەوەی سەربەخۆیی كتالونیا، كۆمەڵەی شیوعیەكانی یوغسلافیا... هتد لە خەباتیاندا وەك چەپێكی نەتەوەیی دەركەوتن. سەرەڕای ئەوەی ئامانج‌و دروشمی ئەم لایەنانە، دادپەروەری كۆمەڵایەتی‌و مافی چارەنوس‌و سیادەی گەلان بوو، بەڵام ماركسییەكان كۆك بوون لەسەر ئەوەی خەباتی ئەم جۆرە حزبە نەتەوەییانەو چەپی نەتەوەیی دەچنە خانەی ئەحزابی بورجوازییەوەو وەك دیاردەییەكی بۆرجوازی دەردەكەون. ئەمانە نەیانتوانی راستگۆییانە داكۆكی لە مافە چینایەتیەكان بكەن، ئەوە راستە ماركسییەكان لە قوناغێك لە قوناغەكان پشتگیری‌یان لە بزوتنەوە نەتەوەییەكان كردووە، بەڵام ئەوە لەكاتێكدا بووە كە ئەو بزوتنەوە گرێدرابوون بە خەباتی چینایەتییەوە، شوناسی چینایەتیان لەنێو نەتەوەیدا نەتواندۆتەوە. لە كۆتاییدا دەمەوێ بڵێم ئەم بابەتانە پێویستی بەدیراسەت‌و لێكدانەوە هەیەو ناكرێت پێناسەی فیكری‌و دروشم‌و سرودی حزب بەبێ بڕیار‌و ئیقراركردنی لە كونگرەكاندا بەمەیل‌و ئارەزو جێگوڕكێ‌و دەستكاری بكرێت.
جەلال جەوهەر بەشی ھەشتەم: بێگومان سەدان ساڵی داگیرکردنی کوردستان لەلایەن ھەردوو ئیمبراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی، کەلتوری تورکی وفارسی وبڕوای مەزهەبی ھەردولای تاڕادەیەک چەسپاند، و شوێنی زۆریک لەهەست و بیری نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردی گرتەوە. لەبەرئەوە، تا ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابردووش، لەکوردستان هێزی سیاسی ڕێکخراو، و جوڵانەوەی سیاسی یەکگرتووی کوردستانی نەبووە، میرنشینەکان و کەسایەتی و هێزی کۆمەڵایەتی هەبوو، ئەوانەش بەشێکی زۆریان لە ژێر کاریگەری بیری عەشیرەت و کاریگەری دەسەڵاتداران بووە، ئاراستەی نیشتیمانی و نەتەوەیی لەناو ئەو هێزە کۆمەڵایەتیانە زۆر لاواز بوو، بۆیە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ دونیای دەرەوە، هەم لە ژێر کاریگەری بیروباوڕی ئاین ومەزهەب و عەشیرەتدا بوو، وهەم کاریگەری سیاسەتی داگیرکەرانی عوسمانی و سەفەوی زۆری بەسەرەوە بووە، ئەنجام لەبەر نەبوونی هەڵوێستی یەکگرتووی نیشتیمانی و نەتەوەیی و خیتابی هاوبەش، لە جەنگی جیھانی یەکەم ورێکەوتنی سایکس بیکۆ وکۆنگرەی پاریس لە نێوان ھاوپەیمانان، نەک هەر کورد بێبەش کرا لە مافەکانی خۆی، بەڵکو خاکەکەشی (کوردستانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان) پارچە پارچە کرا، و میللەتەکەش دابەش کرا بەسەر سێ دەوڵەتی نوێ‌دا. کۆنگرەی پاریس ونەبونی نوێنەرایەتی کورد کۆنگرەی پاریسی ساڵی (1919ز)، کۆنگرەیەکی چارەنوساز بوو بۆ گەلانی بن دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، بەڵام کورد نوێنەری نەبوو لەو کۆنگرە گرنگە، شەریف پاشای خەندان کە نیشتیمان پەروەرێکی گەورە وناسراو ودیاربووە، ئامادەکاری زۆری کردبوو بۆ بەشداری و نوێنەرایەتی کردنی کورد لەو کۆنگرەیە و پەیمانی سیڤەر، بەڵام بەهۆی نەبوونی سازان لە نێوان لایەنە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی کورد لەو سەردەمەدا، لەبەر کاریگەری پاشماوەی عوسمانیەکان بەسەر بەشێکی ئەو سەرکردانەوە، شەریف پاشا نەیتوانی نوێنەرایەتی کورد بکات لەو کۆنگرەیە، بەم جۆرە کورد گەورەترین دەرفەت وهەلی زێرینی لە دەستدا، بەهۆی بیری عەشیرەتی و ناوچەگەریەتی و کلکایەتی پاشماوەی عوسمانیەکان. لە کۆتایی چلەکانی سەدەی رابردوو، هێزو لایەنی سیاسی، و ڕێکخراوی پیشەیی و جەماوەری کوردستانی عێراق دروست بوو، بەڵام جوڵانەوەی سیاسی و چەکداری یەکگرتوو نەبوو، لە نیوەی یەکەمی شەستەکانی (1964ز) سەدەی رابردوو، پارتی دیموکراتی کوردستان بوون بە دوو بەش وشەڕی ناوخۆ ھەڵگرسا لە نێوان ھەردوولا،...، ولە نیوەی یەکەمی حەفتاکانی (1973- 1978ز)سەدەی رابردوو حیزبی شیوعی عێراق، بە باڵی کوردستانیشیانەوە کەوتنە یەک بەرە لەگەڵ حیزبی بەعس، ودژی جولانەوەی سیاسی و چەکداری لە کوردستانی عێراق، شەڕ وململانێی نێوان لایەنەکانی کوردستان درێژەی کێشا ،تالە ساڵی (1986- 1987ز) بەرەی کوردستانی دروست بوو، بەڵام ئەویش تەمەنی زۆر کورت بوو، بەهۆی دروستبونی دامەزراوەکانی هەرێم (پەرلەمان، حکومەت،...)، وهەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان(1994). بەو شێوەیە پەیوەندیەکانیش دابەشبون، وبوون بە پەیوەندی حیزب ودەوڵەتان، ئەنجام پەیوەندی لایەنەکانی ناو جوڵانەوەی سیاسی و چەکداری کورد لەگەڵ دەوڵەتان بە شێوەیەکی گشتی تا ئەمڕۆ یەک پەیوەندی و یەک سیاسیەت و ئاراستە و یەک پەیام نەبووە ونیە. لە بەشێکی باشوری کوردستان ئەگەرچی ھەرێمێکی دەستوری ھەیە، بەڵام تا ئەمڕۆ ناوەندێکی یەکگرتووی پەیوەندیەکان نیە، کە بە تەواوی گوزارشت لە سیاسەتی ئەو قەوارەیە وهەموو کورد وجولانەوەکەشی بکات. لە کوردستانی عێراقدا بەقەد ژمارەی حیزبەکان ڕایەڵە وکەناڵی پەیوەندی هەیە لەگەڵ دەوڵەتان و دامەزراوەکانیان !؟ بەشی زۆری پەیوەندی لەم جۆرە جگە لەوەی گومان ھەڵدەگرێ، وتەنیاو تەنیاش بۆ بەرژەوەندی ولە پێناو مانەوە وپاراستنی لایەنەکانە. دیارە ئەم جۆرە پەیوەندیە لە نێوان لایەنەکانی کوردستان و ئەو دەوڵەتانە زۆرترین پاپەندبوونی لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی تێدایە بە دەوڵەتان، وهەمیشە بە قازانج و دەسکەوتی دەوڵەتان تەواو بووە، لە بەرامبەر کەمترین دەسکەوتی ڕووکەش بۆ ئەو لایەنانە. پەیوەندی بەشێک لەو دەوڵەتانە، لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان، تەنیا بۆ وەرگرتن و کێشانەوەی زانیاریە، و هەندێکیان بۆ ئامانج و بەرژەوەندی ئەمنی خۆیان، و هەندێکی تر لەو دەوڵەتانە پەیوەندیەکانیان بۆ قازانج و بەرژەوەندی ئابوریە، هیواشیان هەیە بۆ هەموویەتی (زانیاری، بەرژوەندی ئەمنی، بەرژوەندی ئابوری). پشت بەستنی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، لە شەست و حەفتاو هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بە فاکتەری دەرەکی بە ڕەهایی، بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاکانی نیشتیمانی و نەتەوەیی، و گوێنەدان بە فاکتەری ناوخۆیی (یەکڕیزی سیاسی، یەکڕیزی جەماوەری، یەک پەیوەندی نیشتیمانی) کورد و جوڵانەوەی سیاسی و چەکداری توشی گەورەترین شکستی سیاسی، چەکداری، جەماوەری و دەرونی کرد لە ساڵانی (1975و 1988ز). دوای ئەو ھەموو ئەزمونە تاڵانەش، پەیوەندیەکانی دەرەوەی لایەنەکانی کوردستان لە ئەمڕۆدا، جیاوازی نیە لەڕووی ناوەڕۆکەوە لەگەڵ هی دوێنێ، پشت بەستن بە فاکتەری دەرەکی تا ئەمڕۆ ئەولەویەتی هەیە لای لایەنەکانی کوردستان، فاکتەری ناوخۆییش (یەکڕیزی سیاسی، یەکڕیزی جەماوەری، یەک پەیوەندی نیشتیمانی، توانای ئابوری) پشتگوێ خراوە وکاری بۆ نەکراوەو ئامادە نیە. لەبەر ئەوە چارەنوسی ئەمڕۆمان لە دوێنێ باشتر نابێت، گەر پێداچونەوەیەکی ئازایانەو ڕاستگۆیانە نەکرێت بە غەڵەتەکانی دوێنێ و ئەمڕۆدا. پەنچا ساڵ خەبات و کارکردن بۆ ئامادەکاری سیاسی، جەماوەری،...، ناوخۆیی بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاکان، و بە سود وەرگرتن لە فاکتەری دەرەکی، وقۆزتنەوەی دەرفەت وھەلەکان لە کات وشوێنی خۆیدا، زۆر تەندروست و مسۆگەرترە، لەوەی چارەنوسی میللەت و وڵات ڕادەستی دەوڵەتان و فاکتەری دەرەکی بکرێت، بۆ ئەوەی لە ئاڵوگۆڕێکی سیاسی، سەربازی و جەنگێکی نێودەوڵەتی و لە ماوەیەکی کورت‌دا بگەی بە ئامانجە باڵاکان، بەبێ ئەوەی هیچ ئامادەکارییەکی ناوخۆیی (سیاسی، جەماوەر، ئابوری، پەیوەندیەکان) کرابێت، دواتریش کە دۆخەکە گۆڕاو پشتیان تێکردین، بەبێ بەرگری، ولە چاو تروکاندنێکدا دەسکەوتەکان لەباردەچێت، وداری بەسەر بەردیەوە نەمێنێت. ئەزمونی دروستکردنی دەوڵەتان لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم، ئەوەی سەلماندووە: ئەو نەتەوانەی لە سەد ساڵی ڕابردوودا کران بە دەوڵەت، بە پشت بەستن بە زلهێزەکانی دونیا، بەبێ ئامادەکاری ناوخۆیی (یەکڕیزی سیاسی، یەکڕیزی جەماوەری، ...) تا ئەمڕۆش نەبوون بە دەوڵەتی تەواو، ونەیانتوانیوە لەسەر پێی خۆیان بوستن، و بە تەواوی پشت بە میللەتی خۆیان ببەستن لە ڕووی ئەمنی و سەربازی، ئابوری،... ڕاو بۆچونی من مانای ئەوە نیە، من لەگەڵ دروستکردنی دەوڵەت نیم، وفاکتەری دەرەکی وپەیوەندیەکانی دەرەوە کاری لەسەر نەکرێت و پشتگوێ بخرێت، نەخێر، دەڵەتی کوردستان ئامانجی میللەتەکەمانە، بەڵام بەئامادەکاری ناو خۆیی (یەکریزی ھێز ولایەنە سیاسیەکان، یەکریزی جەماوەری، یەک پەیوەندی نیشتیمانی، ئامادەکاریی ئابوری، ھتد) وئامادەکاری دروست وتەندروستی دەرەکی. هەرگیز نابێت دەستبەرداری پەیوەندیەکانی دەرەوە بین، بەڵام پەیوەندیەکان تا ئەو شوێنە ڕاستە و پەسەندە، کە لایەنەکان ئیستغلال نەکرێن، و دەوڵەتان بەکاریان بێنن بۆ ئامانج و مەرامی خۆیان. تێبینی: جگە لەو دەقانەی لەم بابەتەدا وەک خۆی دامگرتوە، ولە شوێنی خۆی ئاماژەم بە ناوی سەرچاوەکان داوە، بۆ نوسینی ھەموو بەشەکانی ئەم بابەتە، سودی گشتی زۆرم لەم سەرچاوانەش وەرگرتوە : ١ـ کورد وکوردستان، لەبەڵگەنامە نھێنیەکانی حوکمەتی بریتانیادا، بەرگی یەکەم، کەمال مەزھەر، ئامادەکردنی : عبداللە زەنگەنە وشەھلا تاھیر حەیدەری. ٢ـ کورد وکوردستان، لە بەڵگەنامە نھێنیەکانی ئەمریکادا ( کوردستانی عێراق )، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە : وریا رەحمانی. ٣ـ کورد وکوردستان، لە بەڵگەنامە نھێنیەکانی ئەمریکادا (کوردستانی ئێران وتورکیا)، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە : وریا رەحمانی. ٤ـ کورد وسیاسەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتوەکان. ماریانا خاروداکی، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە : مامکاک. ٥ـ الدور الکردی فی لعبە القوە الروسیە فی الشرق الاوسط، آنا بورشفسکایا، ٢٩/تموز/٢٠٢٠، معهد واشنطن لسیاسە الشرق الاوسط. ٦ـ اتفاق سایکس بیکو، المعرفە، www.marefa.org ٧ـ سایکس بیکو سازونوف...حلم روسیا القیصریە للسیطرە على میراث العثمانیة، عماد عنان.نون پوست noonpost.com، ، ٢٠٢٠/٣/١١. ٨ ـ RT Arabic ـ کیف سقط اسرار اتفاقات"سازونوف - سایکس - بیکو. تاریخ النشر٢٠٢٠/٠٢/٢٧ .
فریاد هیرانی دوای ماوەیەكی زۆر بێ هیوایی لە پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ 30/11/2020 لە كۆبونەوەی فەرمی پەرلەمانی كوردستان 37 پەرلەمانتاری بەڕێز رازی نەبوون كۆبونەوەی پەرلەمان بەڕێوە بچێ، ئەگەر بەرنامەی كۆبونەوەكە تایبەت نەبێ بەخراپی بژێوی خەڵك و نەبوونی مووچە و ئەو (قەیرانە تایبەتەی هەرێم)، ئەوەبوو پەرلەمانتارانی ناڕازی و بەرگریكاری بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی خەڵك راگەیەنراوێكیشیان بڵاوكردەوە و پەرلەمانیش بڕیاریدا كۆبونەوەیەكی تایبەت سەبارەت بابەتەكە بكرێ بە بانگكردن و ئامادەبوونی نوێنەرانی حكومەت . تا ئێرە ئەوەی روویدا وەك كاری پەرلەمان و كاری پەرلەمانتاری پەرلەمانتاران ئاسایی و یاسایی یە، ئەوەی كە لەمەوپێش روویدەدا ئاسایی نەبوو، كە بێدەنگ بون بەرامبەر ناهەقی و ناعەدالەتی دەرهەق بە خەڵك، بەرامبەر غەدری ئاشكرا و حاشاهەڵنەگر بەرامبەر خەڵك و بەرژەوەندی گشتی گەلی كوردستان. ئەم خولەی پەرلەمان لەمڕۆوە وەك پەرلەمانێك نوێنەرایەتی خەڵكی تیا بینرا، بۆیە ئەم شەڕە مەدەنی و شارستانیە پێویستیە بەردەوامی هەبێ و گروپی پەرلەمانتارانی بەرژەوەندی خەڵك، كە من ناویان دەنێم (گروپی 37 ) پێویستە بەهێزتر بكرێ و خۆشیان زیاتر بە رێكخراو بكەن بۆ ئەو ئامانجانەی دیاریان كردووە، هیوادارم پەرلەمانتارانیتریش بچنە ناو ئەو بەرەیە و رێز لە دەنگدەران و ئیرادەی دەنگدەرانی خۆیان بگرن و بەڵێن و پەیمانەكانیان ببەنەسەر. بە راستی كاری پەرلەمانتاری ئەوە نیە چاكەت و پانتۆڵێكی جوان و بۆینباخێكی جوان بكەنەبەر و (عاقڵ!) و بێدەنگ دانیشن! كە ئەمە كەلتورێكی كۆن و باو و كلاسیكی حزبی كلاسیكیە كە نزیكەی 30 ساڵە ئەم كەلتور و دیاردەیە وەك ئاسنی سارد دەكوترێتەوە! ئیتر پێویستە ئەم كەلتورە وەلابنرێ و كەلتوری نوێ كە زیندوویی پەرلەمانتار و پەرلەمانتارانە جێگەی بگرێتەوە. پەرلەمانتار لە جیاتی وا بیربكاتەوە كە بە هۆی حزب یان قەوارەیەكی سیاسی بۆتە پەرلەمانتار، ئەوە ئێستا پێویستە وا بیربكاتەوە، كە ئەو بە كەسایەتی خۆی و ماندووبونی خۆی لە ناو خەڵك دەنگی بۆ حزبەكەی كۆكردۆتەوە و بە هۆی بەلێن و ئەو بەرنامانەی لە ناو خەڵك بانگەشەی پێكردووە و ئێستاش نابێ پشت بكاتە خەڵك! بە تایبەتیش دەنگدەر بەر لەوەی دەنگ بە حزبێك یان قەوارەیەكی سیاسی دابێ ئەوا بڕیایداوە دەنگ بە شەخسەكە بدا، دەنگدانیش بە خودی پەرلەمانتارەكە دەیخاتە بەردەم ئیلتیزامی راستگۆیی وئەخلاقی! ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆی (گروپی 37) هەنگاوێكی گرنگ و چۆنایەتیە كەلەناو پەرلەمان روویدا، بۆیە لەگەڵ ئەوەی پێویستە پەرلەمانتاری تریش بچنە ناو ئەم بەرەیە، هاوكات دەبێ خەڵكیش و رێكخراوەكانی داكۆكیكار لە بەرژەوەندی خەڵك و چین و توێژە غەدرلێكراوەكان بە چالاكیی و دەنگ هەڵبڕین بە شێوازی خۆیان پاڵپشتی (گروپی 37) بكەن! دیارە لێرە و لەوێ لە كەناڵەكان و سۆسیال میدیا قسە زۆر دەكرێ، كۆمێنت و تیروتوانجی زۆر هەیە، هەندێك لەو قسانە گوزارشتن لە بێ متمانەیی و ناهەقیش نین ! هەندێكیتر لە بۆچوون و تیروتوانجەكانیان ئەوانەن كە دەخوازن هیچ ناڕەزایەتیەك بوونی نەبێ و بێدەنگی و خامۆشی كۆمەڵگا زیاتر بەردەوامی بكێشێ !! من بەش بە حاڵی خۆم نە مولتەزیمم بە هیچ حزب و لایەنێكی سیاسی، نە لایەنگیر و هاوسۆزی هیچ فڕاكسیۆنێكی پەرلەمانیم، بەڵام پشتیوانی ئەو دەستپێك و هەنگاوەی ئەم 37 پەرلەمانتارە دەكەم ، كە لەنێویاندا چەپ و راست و ئیسلامی و عەلمانی تێدایە لە پێناو بەرگریكردن لە خەڵك و بە دیهێنانی دادپەروەری !
د.سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم باوه‌ڕناكه‌م هیچ سه‌رده‌م‌و قۆناغێك له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا مرۆڤی كورد هه‌ستی به‌شه‌رمه‌زاری‌و شكانه‌وه كردبێت، هه‌ستی به‌خۆكه‌مزانین، هه‌ستی رقبوونه‌وه له‌ئینتیما، هه‌ستی بێزاری له‌نیشتیمان، له‌كوردایه‌تی ساخته، له‌درۆی سیاسییه‌كان، له‌فاشیلی په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانتاره‌كان‌و،...تاد، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه خۆشویستنی ئه‌وانه‌ی كراون به‌نه‌یاری سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی ئێمه، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌شیعه‌و سوننه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی ناوی به‌های ئه‌و چه‌مكانه بێت نه‌ماوه، ئه‌وه‌شی نه‌یهێشت ئه‌م ژماره له‌سه‌ركرده‌ی شكستخواردووی عه‌قڵ بچوكی ته‌سكی بنه‌ماڵه‌و ده‌سته‌و گروپێكی ئۆلیگارشی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی نێو گرێبه‌ستی نه‌وتی‌و په‌یوه‌ندییه ژێربه‌ژێرییه هه‌رێمییه گوماناوییه‌كانن. باوادابنێین ئه‌وه به‌غدا‌و شیعه‌و سوننه‌یه، ئه‌وه كازمی‌و حه‌كیم‌و عه‌لاوی‌و مالیكی‌و سه‌دره رقیان له‌ئێمه‌یه‌و رێناكه‌ون له‌گه‌ڵمان‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم‌و موچه‌خۆرانی كوردستان نانێرن‌و پابه‌ند‌و ئاماده‌ی رێكه‌وتن نین، ئه‌دی ئیشی ئێوه به‌درێژایی حكومڕانی چیبووه؟ كوا ئابوورییه‌كی خۆماڵی به‌هێز؟ كوا بازرگانی ده‌ره‌كی‌و ناوخۆ؟ كوا داهاتی گومرگی مه‌رزه‌كان‌و خاڵه سنوورییه‌كان‌و فه‌رمانگه پڕ داهاته‌كان؟ كوا به‌رهه‌می كشتوكاڵ‌و ده‌شتی شاره‌زور‌و بتوێن‌و هه‌ولێر؟ كوا به‌رهه‌می سامانی ئاویی ده‌ربه‌ندیخان‌و دوكان؟ كوا دامه‌زراندنی گه‌نجانی ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان‌و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ بێكاران؟ له‌مانه‌ش گه‌ڕێ كوا مۆڕاڵ‌و به‌های سیاسیتان؟ كوا بنه‌ما‌و پره‌نسیپی نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییتان؟ كوا به‌های خوێنی ئه‌نفال‌و شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه؟ كه نرخی خوێنی شه‌هیده‌كان؟ كوا ئاهی جه‌رگ سوتاوی دایك‌و مناڵی شه‌هید؟ كوا درۆ‌و قه‌وانی سه‌رده‌می شاخ‌و پێڵاوی قوڕاوی‌و قه‌یتانی دڕاوتان؟ كوردستانتان پڕكردووه له‌مۆدێله‌وان‌و فاشیۆنه‌وانی بێ ئه‌رزش، له‌قومارخانه‌و یانه‌ی شه‌وانه‌ی به‌دڕه‌وشتی، له‌باڕ‌و گازینۆی بێ یاسا‌و رێسا، له‌بازرگانی قاچاخ‌و خواردنی به‌سه‌رچوو، له‌باند‌و گروپی چه‌ته‌و چه‌كداری دوور له‌یاسا. كه‌نگێ به‌خه‌به‌ر دێن، كه‌نگێ دێنه‌وه هۆشی خۆتان؟ مناڵی شه‌هید سواڵ ئه‌كا، ژنی شه‌هید بۆ ده‌به‌یه‌ك نه‌وت ده‌پاڕێته‌وه، ئیدی به‌س نییه ئه‌م هه‌موو درۆ‌و نمایش‌و كه‌ش‌و فشی سه‌ر شاشه‌و قات‌و بۆینباخ‌و خۆراپسكان‌و خۆسوركردنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بێناوه‌ڕۆك‌و ساخته؟! ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه به‌رهه‌می شكستی ئیداره‌دانی هه‌رێمێكی بچووكی كوردستانه، شكست له‌ئیداره‌دانی داهات‌و سامانی سروشتی، شكست له‌ئیداره‌دانی په‌یوه‌ندی سیاسی‌و دیپلۆماسی‌و به‌شداری سیاسیی. چه‌ند زه‌لیل‌و سه‌ركزانه‌یه پاڕانه‌وه له‌وه‌ی ناوتان ناوه ده‌وڵه‌تی ئیحتیلالی عێراق بۆناردنی موچه‌و داوا ئه‌كه‌ن بینێرێ، یاخود ده‌ڵێن: گه‌ر به‌غدا موچه بنێرێ ئێمه‌ش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كه‌ین. چه‌ند مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه خاوه‌نی هه‌موو داهات‌و ده‌رامه‌تێكی سه‌رزه‌وی‌و ژێر زه‌وی بیت، به‌ڵام له‌به‌ر دزی‌و فزی‌و فڕو فیشاڵی به‌تاڵی كوردایه‌تی عه‌قڵی ئیداره‌دانی هه‌رێمێكی بچووكت نه‌بێت، چه‌ند مایه‌ی بێحورمه‌تییه ته‌ماح بكه‌یته پاره‌و موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و هه‌تیوو مناڵه شه‌هید‌و فه‌رمانبه‌ری ماندوو كرێچی‌و به‌ناوی لێبڕین‌و چاكسازییه‌وه بیدزی‌و تاڵانی بكه‌یت. ئاخر ویژدانی ئیحتیلال ئاسوده‌یه یا ئێوه؟ ئه‌مه سه‌رسامبوون نییه به‌عێراق‌و دام‌و ده‌زگا‌و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی، به‌ڵكو خستنه‌ڕووی شكستی ئێوه‌یه، كۆڵبه‌ن، بڕۆن، یا یه‌ك تۆزێ پابه‌ندی به‌های سیاسی بن، چونكه حكومڕانی پاك به‌به‌ها ئه‌كرێ، كه‌ئێوه نه‌تان ماوه‌و چاوه‌ڕێش ناكرێ له‌داهاتوودا هه‌تان بێ‌و دۆڕانتان به‌داخه‌وه.
د.كامه‌ران مه‌نتك هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی قێزه‌ون و ترسناكدا تێده‌په‌ڕێت، له دووڕیانێكدایه، كه هه‌موو هێزه هه‌رێمیه‌كان به چاوساغی هێزه‌كانی كوردی بۆی له‌بۆسه دان و ده‌یانه‌وێت نه‌ك به ته‌نیا وڵاته‌كه وێران بكه‌ن، به‌ڵكو مرۆڤی كوردیش تا ئه‌وپه‌ڕی ریسوابوون ریسوا بكه‌ن، جێگای داخه له‌مه‌شدا هه‌نگاوێكی باشیان بڕیوه‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه. له‌م دۆخه ناله‌باره، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كان یه‌كبخرێن بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمنان و باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك، كه زۆر لێزانانه سیاسه‌تی ریسواكردن و برسیكردنی به‌رانبه‌ر پیاده ده‌كرێت، له‌كاتێكدا توركیا خه‌ریكه باشوور به ته‌واوی داگیر ده‌كات و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێشبڕكێیانه له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی ئه‌و وڵاته دوژمن به كورده، له‌كاتێكدا ئێران هه‌موو كایه‌كانی زۆنی سه‌وزی كۆنتڕۆڵكردووه و منداڵ و برازاكانی تاڵه‌بانی بوونه‌ته بووكه‌ڵه‌یه‌ك به‌ده‌ست ئێران، ئا له‌وكاته خه‌ڵكی كوردستان به گه‌مه‌یه‌كی قێزه‌ون خه‌ریك ده‌كرێت و نیگاكانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تیه‌كان دوور ده‌خرێته‌وه، هه‌موو كێشه‌كان له ململانێ له‌گه‌ڵ پارتی كورتده‌كرێته‌وه‌و هه‌موو میدیاكان باسی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به قاچاخبردنی نه‌وت و كۆنتڕۆڵكردنی گومرگه‌كان و ... هتد خه‌ریكن. نیگاكان هه‌مووی ئاڕاسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه‌و وه‌ك سیناریۆیه‌كی قێزه‌ون ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی پێ فریو ده‌ن. دیاره زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی پارتی ده‌گوترێت راستین و خه‌ڵكی ئاسایی هه‌ستی پێده‌كات، با گریمانی ئه‌وه بكه‌ین پارتی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كردووه، كه باس ده‌كرێن، ئه‌مه نیوه‌ی هاوكێشه‌كه‌یه، به‌ڵام ئێستا نیوه‌كه‌ی تر یه‌كێتی و گۆڕانن، كه خۆیان باسی كۆیلایه‌تی ده‌كه‌ن و كه‌چی تۆوی كۆیلایه‌تی له‌ناخی خۆیاندا چێنراوه، بۆ ده‌بێت به‌س پارتی تاوانبار بكرێت له‌كاتێكدا ئه‌و دوو حزبه هه‌ردووكیان به‌شدارن له حكومه‌ت، وه‌زیرو به‌رپرسه‌كانی ئه‌و دوو حزبه هیچیان له وه‌زیرو به‌رپرسه‌كانی پارتی باشتر نین ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بن، ئه‌وان بۆخۆیان هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن و مێچكه مێچكه بۆ پارتی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سڵاوێكیان لێبكات، ئه‌ی ئه‌وه سه‌رۆك و هاوسه‌رۆك و رێكخه‌ره گشتیه‌كان نین له‌به‌رده‌م چاوی كامیراكان بۆ ته‌وقه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ك هه‌ولێریه‌كان ده‌ڵێن سۆزگ بووینه!، ئه‌وه ئه‌وان نین باسی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌ی بارزانی ناكۆكن به‌ڵام له‌سه‌ر پاره‌و دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان نوقه‌یان لێوه نایه‌ت، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نیه وه‌ك برابه‌ش هه‌موو شتێكیان له‌گه‌ڵدا به‌ش كردوون. هه‌ركاتێكیش هه‌ست به مه‌خدووری خۆیان بكه‌ن میدیاكان و په‌رله‌مان ده‌خه‌نه كار‌و مێشكی خه‌ڵكی پێ خه‌ریك ده‌كه‌ن، له‌كاتیكدا خه‌ڵك خۆی ماندووه‌و له‌وپه‌ری خراپیدایه! یه‌كێتی و گۆڕان خۆیان له حكومه‌ت نین، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن با وه‌زیرو به‌رپرسه‌كانی ئه‌وان ئه‌و دۆخه چاك بكه‌ن! بۆ چاكی ناكه‌ن؟ پێیانكرێت؟ بۆچی پێیان ناكرێت؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵین پارتی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی قۆرخكردووه بۆ قبووڵی ده‌كه‌ن؟ بۆچی له حكومه‌ت ناكشێنه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان وا بێبه‌ها بووه بۆ له‌په‌رله‌مان ناكشێنه‌وه‌و داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ناكه‌ن؟ ئایا له خۆتان نه‌پرسیوه بۆچی وه‌زیره‌كانتان سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له چوارچێوه‌ی ژووره‌كانیان ره‌تناكات، كه‌چی وه‌ك ئه‌وه‌ی دنه‌یان گرتبێت بێده‌نگن! پارتی هێز ده‌جولێنیت و توركیا به‌رده‌وامه له داگیركردنی كوردستان، كوا هه‌ڵوێستی وه‌زیری پێشمه‌رگه، خۆ ئه‌و وه‌زیره‌ش یه‌كێتیه‌و پارتی نیه، ئه‌گه‌ر هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی كرده‌یی نیه خۆ ده‌توانێت دوو قسه بكات و راستیه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكات، بۆی نایكات؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن وه‌زیرێكی بێده‌سه‌ڵاته بیگۆڕن، دواتر ئه‌وه ئیوه نین داتانناوه! ئایا توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی گۆڕینی وه‌زیرێكی خۆشتان نیه؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵین پاره نیه‌و مووچه دابه‌ش ناكرێت خۆتان وه‌ك به‌رگری كار له خه‌ڵك و قووتی خه‌ڵك نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌وه وه‌زیری دارایی هی گۆڕانه، بۆچی كه‌س گوێی له ده‌نگی نابێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نیه‌و وه‌ك هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌ڵێن ته‌نیا ژمێریارێكی پارتیه‌و ئه‌ركی ئه‌وه‌یه مانگانه ئه‌و پارانه دابه‌ش بكات ، كه پارتی ده‌یداتێ بۆچی قبووڵی ده‌كه‌ن، نازانن ئێوه به‌رپرسن؟ نازانن خه‌ڵك تاقه‌تی ئێوه‌ی نه‌ماوه‌و ئه‌گه‌ر ئێوه ره‌خنه له پارتی ده‌گرن، ئه‌وا ئێوه لای خه‌ڵكی كوردستان ده‌هێنده‌ی پارتی ناحه‌زو دزێو بووینه!. به‌ڕاستی كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و گه‌مه قێزه‌ونه راگرن، دڵنیا بن ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له كوردستان رووبدات ئێوه به‌ر له پارتی به‌ر شه‌قی جه‌ماوه‌رو تۆڵه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ون، خه‌ڵكی كوردستان هوشیار بۆته‌وه‌و ئێستا كه‌س به‌و سیناریۆیه قێزه‌وانه فریو ناخوات، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن یا له حكومه‌ت بكشێنه‌وه‌و په‌رله‌مان چۆڵ بكه‌ن یا بێده‌نگ بن، ئه‌وه ئێوه‌ن به مانه‌وه‌تان له و حكومه‌ت و په‌رله‌مانه شه‌رعیه‌ت به ره‌فتاره دزێوه‌كانی پارتی ده‌ده‌ن، ئه‌وه ئێوه‌و حیزبه‌كانتانن پارتیتان كردۆته كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خه‌ڵك، ئه‌گینا پارتی له لاوازترین دۆخی خۆیدا ده‌ژی، ئه‌وه ئێوه‌ن فریاد ڕه‌سی پارتین و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كانی خۆتان هه‌موو شتێك قبووڵ ده‌كه‌ن، ده‌مه‌وێت راشكاوانه روونیبكه‌مه‌وه ئه‌وه به‌هێزی پارتی نیه دۆخه‌كه‌ی به‌و رۆژه گه‌یاندووه، به‌ڵكو ئه‌وه لاوازی و بووده‌ڵه‌یی ئێوه‌یه، ئه‌وه به‌رپرسه‌كانی ئێوه‌ن به‌رامبه‌ر پاره ده‌ڕووخێن و له ئاست پارتی چاویان هه‌ڵنایه‌وه‌و قڕقه‌پ مووچه‌و خه‌ڵاته‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن، ئه‌وه به‌رپرسه‌كانی ئێوه‌ن شانازی به‌و كۆشك و ته‌لارانه‌وه ده‌كه‌ن، كه پارتی به سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلار بۆی كڕیون، ئایا ئه‌و شتانه نازانن؟ هه‌رمیدیا سێبه‌ره‌كانی خۆتان نیه وه‌ك به‌شێك له ململانێیه ناوخۆییه‌كانتان ئه‌و زانیارانه بۆ خه‌ڵك ده‌گوازنه‌وه؟ گۆڕانه‌كان و یه‌كێتیه‌كان له‌خۆیان نه‌پرسیوه بۆچی هه‌ركه‌سێك ده‌نێرنه ناو حكومه‌ت دوای ماوه‌یه‌ك پارتی بوونی خۆیان راده‌یه‌گه‌یه‌نن و ده‌بنه ده‌سته راست و ده‌سته چه‌پی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی؟ ئه‌وه له به‌هێزی پارتیه، یا له لاوازی و هه‌ڵپه‌رستی و دووڕوویی ئیوه‌یه؟ باشه ئه‌گه‌ر پارتی هینده به‌هێزه بۆ دان به‌و راستیه نانێن و راسته‌وخۆو راشكاوانه به‌یعه‌تی پێناده‌ن؟ بۆئه‌وه‌ی خۆتان له به‌رپرساریه‌تیه‌كه بدزنه‌وه‌و خه‌ڵك هه‌رچیه‌كی گوت، هه‌موو شانه‌كان له‌سه‌ری پارتی بشكێننه‌وه ، ئه‌و كاته خه‌ڵك باوه‌ڕتان پێده‌كات هه‌ر سیناریۆیه‌ك ئاماده‌كه‌ن و هه‌ر ده‌هۆڵێك لێده‌ده‌ن كورد گوته‌نی گه‌ردنتان ئازاد بێت، یاخود ده‌تانه‌وێت هه‌میشه به‌رده‌وام بن له فریودانی خه‌ڵك و له میدیاكان به‌ناوی ره‌خنه‌وه جنێو به‌پارتی بده‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌ژێره‌وه پۆست و پاره‌ی زیاتری لێوه‌ربگرن! دڵنیا بن له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مانی پێدا ڕه‌تده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێوه له پارتی زیاتر به‌رپرسیار نه‌بن، كه‌متر به‌رپرسیار نین، بۆیه یا هه‌ڵوێستێكی جدی وه‌رگرن، كه دڵنیام له‌و ئاسته‌دانین ئه‌و هه‌ڵوێسته وه‌رگرن، یا چیتر خه‌ڵك له‌رووی ده‌روونیه‌وه ماندوو مه‌كه‌ن، كه خۆی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌رده‌وام بن له‌و كاروانه‌ی هێناوتانه‌و هه‌رگیز رێگای زبڵدانی مێژوو به‌رمه‌ده‌ن، كه تازه ناتوانن به‌ریبده‌ن!.
سەهین موفتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، هێندەی زانیاریم هەن بە دڵنیاییەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی مووچە دەدات و ئەم کارتەش لە دەستی موزایەدەچییەکان دەردەھێنێت...! کێشەی گەورەی پارتی لە حکومەت دوو روویی دوو لایەنەکەی دیکەیە ( یەکێتی و گۆڕان ) كه تەنیا بۆ پۆست و ئیمتیازاتی خۆیان لەگەڵ حکومەتن، دەنا شەو ورۆژ خەریکی پیلانگێڕین لەبۆ رووخاندنی ئەم حکومەتەی خۆیان تێیدا ئەندامن. بەڵام با دڵنیابن حکومەت بەمان نا رووخێت.....! حکومەت، ئەرکی سەرەکی لەبۆ هاوڵاتی و نیشتیمان بریتییە لە( پاراستنی سەرو سامان، ژیانێکی گونجاو، ئیدارەدانێکی باش)، ئەمانە هەمووی وابەستەی دارایین.. کابینەی نۆ، بە سەرۆکایەتی مەسڕور بارزانی هەر لە دەستپێکەوە، چەندین قەیرانی نەخوازراو یەخەی گرت، دارایی، تەندروستی، سیاسی(ناوخۆ‌و دەرەوە). چی و کام حکومەت، لە دونیادا هەیە حەزنەکات مووچە بۆ کارمەندانی میری دابین نەکات؟ کام حکومەت، لە تەواوی جیهان حەزدەکات شەرمەزاری کارمەندو فەرمانبەرو تەواوی چین و توێژی کۆمەڵگەکەی بێت؟ یا حەزبکات نەیاری تەپڵی بۆلێدەن؟ کام حکومەت هەیە، حەزبکات رۆژ تا ئێوارە تەواوی مێدیاو دامەزراوە رۆژنامەڤانییەکان بە هی خۆشییەوە سەردێڕی هەواڵ و بەرنامەکانی مووچەو دۆخی دارایی بێت؟ ئەوەی، ئێستێ هەیە لە واقیعدا نەناردنی شایستە داراییەکانی کوردستانە لەلایەن بەغداد، ئەمیش هەمان ئەو تەپڵ لێدەرانەی ئەمڕۆ لە بەغداد لەماوەی دە ساڵی رابردوو کارییان لەبۆ کرد‌و ئێستێش خەریکن، مووچەی فەرمانبەرو کارمەندانی کوردستان بگوازنەوە بۆ سەر حکومەتی ئەوێ...! هەرچەند، کۆی بابەتەکە هەوڵدانی چەند ساڵی رابردووە لەبۆ لێدان لەپێگەی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان، بەڵام هەڵمەتەکە لەمووچەو دۆخی داراییدا، ئێستێ کاری لەسەر دەکرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان، روونتر کابینەی نۆ...! چوونکێ هاونیشتیمانییان ئومێدی زۆریان لەسەر هەڵچنی بوو، بۆیێ ئەرکی ئاسان نەبوو و ناشبێت، هەرچەند لەم ساتەدا بە چەندان کێشەی گەورەترو ترسناکتر خەریکەو دەیەوێت، لە ناوچەکەی دوورخاتەوە، لەبۆیێ تەپڵ لێدەرانی هەولێرو بەغداد ئەم دۆخی داراییەی کوردستانییان قۆستۆتەوەو وەک هەڵمەتێکی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کاری لەسەر دەکەن، هیچی دی نا.
زانا توفیق بەگ سەرەکیترین کێشەی ئێستای ئێمە بریتیە لە دۆگماکردن و وەهمسازی لەناو هزری کۆمەڵگای کوردی‌دا، هەمیشە دیدگاکانی ئێمە دوورە لە دیدێکی ڕخنەگرانە و پشت ئەستور نیە بە کۆمەڵی زانیاری ڕاست و دروست . ئێمە بەردەوام لە ناو خەیاڵەکانی ڕابووردوو پەرستی دا دەژین. لامان وایە ڕابووردووی ئێمە پڕە لە پاڵەوانی سیاسی و ئازا و کارامە کە توانیبێتیان لە ناو کایەی سیاسی و کەلتووری ئێمەدا پاشخانێکی بە‌هیزو کاریگەریان بەجێهێشتبێ ، بەڵام لە واقیع دا بەم شێوازە نیە زۆربەی فاکتە سیاسێکانی ئێمە لە پڕۆژە وە کراونتە وەهم وە نەیانتوانیەوە خەیاڵی سیاسی ئێمە بخنە ناو چوارچێوەی پرۆژەیەکی واقیعی بەرجەستەکراو لەناو دنیای سیاسی و کەلتوری ئێمەدا کە ئەنجامێکی ئەرێنی باشیان هەبێت بۆ کۆمەڵگا . دەمەوێ لە چوارچێوەی ئەم ووتارەدا هەوڵێك بدەم بۆ لەقکردن و تێپەڕاندنی ئەو ماکە خراپەی کە لەناو هزری تاکی ئێمە حزوری هەیە ئەویش دروستکردنی تابلۆی وەهمسازیە لەناو کایەی سیاسی مەعریفی کۆمەڵگای کوردی‌دا.سەرەتا دەبێت بۆ ترازانی خەیاڵ و هزری وەهمسازی ئێمە لە ترازانی وێنە دەستکردەکانی پرۆسەی مێژووی خۆمانەوە دەستپێبکەین . دەبێت لەو پەنجەرەیەوە هەوڵی بەتاڵکردنەوەی پاڵەوانەکانی میژووی سیاسی خۆمان بدەین وەکار لەسەر کارێکتەرە سیاسێکانی ناو تابلۆ ڕاستەقینەکەی دەسەڵاتی سیاسی و کەلتووری خۆمان بکەین. وە لەسەر بنەمای دیدێکی رەخنەئامێز کۆی گشتی هەموو ئەو وەهمانە بەتاڵ بکەینەوە کە ئێستا بەردەوام بیرکردنەوەی هە موومانی پێوە خەریککردوە ئەویش زیاتر دروستکردنی بتی سیاسی و پاڵەوانی سیاسیە لەناو پرۆژەی کەلتووری و کۆمەڵایەتی کوردی‌دا چونکە لە هەر چرکەساتێکی ئێستای ئێمەدا دەیان پاڵەوانی وەهمی دروستکراوە ، بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی مێژوو بە دەیان چیرۆکی ناڕاست و پرۆژەی وەهمیان بۆ دروستکردنی بنیاتناوە. هاوکات بەشێکی زۆری ململانێکان بریتیە لە بەهێز کردنی فیگەری سیاسی لە ڕیگای پرۆژەیەکی وەهمی موزەیفەوە بۆ بەشێکی زۆری فیگەرە سیاسێکانی ئێمە بەتایبەتی بۆ قەناعەت پێکردنی نەوەی ئێستا لە ڕێگەی دروستکردنی کۆمەڵی حیکایەتی بێبنەماو بێ ناوەرۆك ،شاردنەوەی ڕووی ڕاستەقینەی پاڵەوانەکانی ناو کایەی سیاسی لە ئێستادا. بۆ گەڕان بەدوای ئەلتەرناتیڤی چارەسەر پێویستە سەرلەبەری هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی وەهمسازی لە ناو هزری ئێمەدا پێویستمان بە کۆمەڵی بەهای هاوبەشی فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و مرۆییە هەیە بۆ ئەوەی تابلۆ دروستکراوەکانی مێژووی ڕابووردووی ئێمە لە هە موو کەم کورتێکان دەستنیشان بکەین وە بتوانین پرۆژەیەکی هاوبەش دروستبکەین لەسەر بنەمای گەڕانەوەی کەرامەتی مرۆڤی ئێمە لە چوارچێوەی بەها مەدەنێکان و دەستەبەرکردنی مافە سەرەتاییەکانی تاك لە چوارچێوەی پرنسیپەکانی کۆمەلگایەکی مەدەنی و ئازاد دا وە ئیتر دەبێت تاك لەم کۆمەلگایەدا بۆ چرکە ساتێکیش بێت بیر لە مافەکانی خۆی بکاتەوە واز لە دوگما بوونی پیاهەڵدانی پاڵەوانی موزەیف بهێنت وە بتوانیت جارێکی تر بینای کارێکتەری خۆی وەکو بەهایەکی انسانی لەناو فەزای گشتی دا بەرهەم بێنت وەناکرێت هەمیشە وەکو بونەوەرێکی بێکەرامەت و دەستەمۆ ژیانی ئاسایی خۆی بەڕی بکات وە پێ وابێت بۆ گوڕانکاری بنچینەی چاوەڕێ گوڕانکاری سیاسی نێو دەوڵەتی بێت بۆ چاک کردنی دۆخی بژوی خۆی . ڕاستە قۆناغی ئێستای ئێمە پڕ لە کێشەو ریسکی یەکجار خراپ بەڵام دەکرێت بە نوڕمی جیاواز جیاواز جارێکی تر ژینگەی کەلتووری کۆمەلگای خۆمان لە دۆگمابوون و چیرۆکە وەهمێکان ناو هزری ئێمە پاک بکەینەوە وە بتوانین لە سەر بنەمای نوڕمێکی فیکری بەهێز هەموو ئەو کەلێنە گەورانەی کە بۆتە نەمانی بەهای هاوبەشی کۆمەڵگای ئێمە جارێکی تر بوونیادی بنێنەوە، بە مەرجێ تاکی کوردی واز لە تەقدیس ودواکەوتنی حیکایەتی دروستکراوی سیاسی و کەلتووری کلاسیکی بهێنت تەنها دنیابینی بۆ بەها ڕاستەقیننەکانی پاراستنی کەرامەتی خۆی بێت. بۆ دروستبوونی کۆمەڵگایەکی هێمن ئارام بەکەرامەت هەنگاو بنێت پاشان دەتوانێت گوڕانکاری گشتی و بنچینەی لە ناو پرۆسەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان دا دروستبکات.
چیا عەباس لە كلتوری کوردەورایدا دەستەواژەکانی چلەی هاوین و زستان ئاماژەن بە چل رۆژی زۆر گەرم و ساردی ناوەراستی ئەو دو وەرزە، بۆ خۆم چلەی دو وەرزی پایز و بەهارم نەبیستوە. لە چل رۆژی ناوەراستی پایز خەستترین گەڵارێزان و پەڵە و باران بارین و تاریکی و رەشەبا رودەدەن. بەرێز مەلا هێمن شارەستێنی لە نوسینێکی بەپێزی مانگی سێپتەمبەری ساڵی رابوردو بە تێر و تەسەڵی باس لەو گۆرانکاریەکانە دەکات کە بەسەر جەستەدا لە وەرزی پایزدا رودەدەن، هۆکارەکانیشیان بۆ گۆرانکاریەکان لە کەش و هەوادا دەگەرێنێتەوە، دەشڵیت: بەهۆی ئەوەی خۆر کەم دەردەکەوێت زیاتر کەشوهەوا مات دەردەکەوێت و وات لێدەکات هەست بە بێتاقەتی و خەمباری بکەیت. چلەی پایزی هێزە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان ساڵانێکە بەردەوامە، تادێت خەزانی پێگەی جەماوەری و لەدەستدانی متمانە پێیان خەستتر دەبنەوە، لە سایەی ئەم دۆخەدا دەیان روداوی دڵتەزێن و گۆرانکاری مەترسیدار و خامناک لە باشوری نیشتمانەکان رویانداوە و سەریان هەڵداوە. پایزی ئەمساڵ شا پایزی وەرزی پایزی ساڵانی رابوردوە، بێجگە لە گەڵارێزانی رۆڵەکانی میللەت بەدەست ئافاتی کۆرۆناوە و مەترسی جدی بەرپاکردنی شەرێکی کورد کوژی تر و ئیفلاسی سیاسی و دارایی حکومەتی هەرێم و پەڵەی خەستی خەزانی ئومێد و تێكچونی بێرادەی تەونی حوکمرانی و پێوەندیەکانی زۆربەی هێزەکانی کوردستان، دەبینین هەر پرۆژەیە و بە ناوی چاکسازی و گۆرانکاریەوە وەک قارچکی بەهاران لە هەڵتۆقیندان. بۆ خۆم وەک نارازیەک لە دۆخەکە لە وەرزی پایزی ئەمساڵدا چەندین پرۆژە و هەوڵی جیاجیام بەرچاو کەوتوە، هەمویان باسی هەمان زەمینە و هۆکارەکانی یاخیبونیان دەکەن، بەڵام دانە ونیوێکیشیان هاورا نین چی بکەن و چۆن بیکەن. ئەوەی شایستەی ئاماژە پێدان و باسکردنە لە سەرەتای چلەی پایزی ئەمساڵدا چەند کاراکتەرێکی بەرپرسی گۆڕان و وارسەکانی کاک نەوشیروان بەناو پشتێنی چاکسازی و بوژاندنەوەیان توند کردەوە، زۆربەی ئەمانە هۆکاری بنەرەتی پاشەکشە و لادان و تەحریفکردنی هزری گۆرانکاری و تێکدانی کرۆکە رەسەنەکانی پرەنسیپەکانی کاک نەوشیروان بون و هەن، سناوکردنێک لە ئاوێکی مەنگدا بونیادیان پاکژ ناکاتەوە. دەستپێشخەری ژێر بەژێر و پرۆژەی سێبەر و رشتنی فرمێسکی تیمساح ئاسا و لێدوانی سواو و چەواشەکاری دەسەڵاتداران و چەند گۆڕانخوازێک مەوسمی و مەزاجی پایزی ئەمساڵی گۆڕانیان بە پەڵە هەورێکی قەترانی تر خەستتر تەنی. ئەوان ئارەزوی خۆیانە چی لە حکومەت و پەرلەمان و جومگەکانی دەسەڵاتدا دەکان، ملکەچ و پاشکۆ دەبن یاخود دلێر و راستگۆ، مەخابن ئەوانەی یەکەمیان پێرەو کردوە، بەڵام هیچکات ئەو مافەیان نیە بەناوی گۆرانکاری و چاکسازی و پاراستنی پرەنسیپەکان کاک نەوشیروانەوە خەڵک لە خشتە بەرن. دەستپێشخەریە بێدەنگ و ژێر بەژێر وزیگزاگەکانیان لە ژێر چەتری رەوانشاد راگەیاندوە. چەند کەسانێکی خەمخۆر و دڵسۆز چاوەروان بون دەستپێشخەریەکانیان راشکاوانە و راستگۆیانە رابگەیەنن تا دەرفەتی تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنێکی بەرفراوان و واقیعیان بۆ بکرێن. لە دوا مەتافدا دەرکەوت هەرچیان وت‌و و باسکردوە هەموی حەتاڵ و بەتاڵ بون، چونکە کاتێک ئەو دەستپێشخەریکەرانە لە گەڵ دەستە و دایرەکانی ناو گۆڕان و دەوروبەری خۆیان لەسەر چەند پۆست و دەسکەوت رێککەوتن چەترەکەی کاک نەوشیروان یان دا بەدەم رەحمەتی گەردەلولی پایزەوە. بە کوردی و کورتی تا ئەم چرکەیەش گۆڕان خێری تڵپی تەری بۆ بەرنامە رەسەنەکەی تێدا نەماوە، ئەوەی ماوە تاقم و گروپانێکن لە سایەی خەیمەی گۆڕاندا حەزە گەورە و وردیلەکانی خۆیان ئاو دەدەن، ئەوەی زۆربەی گۆرانخوازان ئازار دەدات ئەوە نیە لوتکەی گۆڕانی ئێستا بونەتە کۆپیەکی دەسەڵاتدارانی هەرێم، چونکە هەر ئەوەیان لێ چاوەروان دەکرا، بەڵکو ئیرسی سیاسی و مەعنەوی و فکری کاک نەوشیروان و هزری گۆرانکاری و چاکسازیان کردونەتە بە دەمامک بۆ شاردنەوەی روخساری راستەقینەیان.
بێریڤان محەمەد وەزیری دەوەی دەولەتی تورکی داگیرکەر گوتی پەکەکە ھەندێک ناوچەی ھەرێمی داگیرکردوە، دواتریش مەسعود بارزانی سەرۆکی پ‌د‌ک، ھەمان قسەی دوبارە کردەوە، ئێستا خەریکە حزبۆچکە و موچەخۆرەکانی تریش هەمان قەوان لێدەدەنەوە. لێرەدا باس لە ھەموو ھەوڵە پۆزەتیڤەکانی پەکەکە ناکەم لە پاراستنی دەسکەوتەکانی باشوور و ئەو شەھیدانەی بۆ بەرگری لە باشوور داویەتی و لە چەندین کاتی جیاواز و مەترسیداردا فریای باشور کەوتووە. پەکەکە هەمیشە ڕێزی لە دەستکەوت و یاساکانی ھەرێمی کوردستان و دەزگاکانی گرتوە بەڵام خودی پارتی و حکومەتەکەی لە ھەموو لایەک زیاتر بێرێزی بە ئەزموونی هەرێم و دامودەزگاکانی کردووە و دەیکات. ئایا لە حکومەت و پەرلەمانەوە تا هەموو دەسەڵاتەکانی ھەرێم کامەیان لەژێر دەست و فەرمانی پەکەکەدایە؟ یان لە ئەنجامی دەستوەردانەکانی پەکەکە کامیان بریارێکیان لە بەرژەوەندی پەکەکە تا ئێستا داوە؟ بەپێچەوانەوە کۆی ئەو دەسەڵاتانە و ژێرخان و سەرخانی ئابووری هەرێم لە ژێر ھەژمونی تورکیایە و ئەنقەرە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و دەیانی تری لە خۆرا تەعین نەکردوە. باشوری لە سەرجەم ڕوەکانەوە خستۆتە ژێر داگیرکاری خۆیەوە، جا ئەگەر نیازێک و رزگارکردنی باشور و پاراستنی دەسکەوتەکان ھەبێت دەبێت ئاراستەکان بگۆڕدرێن. لە جێی ئەوەی ڕوی دەمتان لە تەڤگەری ئازادیخوازی پەکەکە بێت کە مافی تێکۆشانی لە باشوری کورستان لە زۆرینەتان زیاترە چونکە لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ هەتا شەڕی داعش و هێرشی حەفتەنینی تورکیا لە ئەمساڵدا باشووری لە داگیرکاری پاراستووە و گەل ئەم ڕێکخستنەی قبوڵ کردوە، بەڵکو دەبێت روی دەمی ھەموو لایەک لە دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا و ئەو دەیان بارەگای سەربازی و سەدان بنکەی سیخوڕییەی تورکیا و تیرۆر و هاوکارییەکان پارتی و ھێزە وابەستەکانی بێت بۆ تورکیا کە بەئاشکرا گەورەترین ھەرەشە و مەترسیان لەسەر خەڵک و خاکی کوردستان دروست کردووە.
ساری ئەبوبەکر زەڵمی دەگێرنەوە کۆمەڵێک جوتیار لە میسر سکاڵای خۆیان دێنن بۆ لای قەرەقوش، کە ناوی تەواوی (أبو سعيد قراقوش بن عبد الله الأسدي)یەو بە (بهاءالدين قرقوش) ناسراوە. کاربەدەستێکی دەوڵەتی ئەیوبیەکان بوو لە سەردەمی سەلاحەدینی ئەیوبیدا، جوتیارەکان داوای کەمکردنەوەی باج دەکەن لەسەریان، لەبەرئەوەی بەهۆی سەرماوسۆڵەوە بەرهەمی پەمووی ئەو ساڵەیان لەناودەچێت، قەرەقوش تورە دەبێت‌و دەڵێ ئەدەم لەملتان ئەگەر جارێکی تر بێنەوە، کەمتەرخەم مەبن و برۆن خوری لەتەنیشت پەموو بچێنن تاوەکو پەموەکەتان نەفەوتێت. ئێستا ئێمەی میلەتی کورد لەو بارودۆخەداین کە سەدان ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، سەدان جار حوکمی قەرەقوشمان بەسەردا سەپێندراوە بە بێ گوێدانە هیچ یاسا‌و ڕێسایەک، فەرمانبەران سەدان جار ناڕەزاییان دەربڕی کە مووچەو مافیان بدرێت، بەڵام حوکمی قەرەقوشیان بەسەردا سەپێندرا کە ئەگەر کەمتەرخەم بن سزا دەدرێن، وەک چارەسەرەکەی قەرەقوش چارەسەریشیان بۆ دانراو جارێک پێیان وترا هێندە چڵێس مەبن دەست بگرن بە پارەکانتانەوە، جارێکی تر پێیان وترا قاسە دابنێن و پارە کۆ بکەنەوە، جارێکی تریش پێیان وترا پێویستە چاوتان لە مووچە نەبێت، هەوڵ بدەن بۆ خۆتان ئیش بکەن و پارە پەیدا بکەن! دەمەوێت ئەوە بڵێم ئەم جۆرە حوکمداریە لە زۆرێک ووڵاتانی دواکەوتووی جیهاندا بوونی هەیە، کە بێگومان سیاسەتی هەڵەی بەڕێوەبردنی ووڵات ئەم جۆرە حوکمە دروست دەکات و چەندین ئاسەواری خراپ و کوشندە لەگەڵ خۆیدا پەلکێش دەکات و کاتێک حوکمداری لە ژێر ڕۆشنایی زانستی ئیدارەدان و تەجروبەی باش و خەم خۆرانە نەبوو، ئەوا لە هەموو بەشەکان شکست ئەهێنیت وەک (ئابوری، سیاسی، ئیداری، ئەمنی و خزمەت گوزاری... هتد). ئەگەر بە وردی سەیری بنەماو رێساکانی حوکمداری باش بکەین، زۆر جیاوازە لەم سیاسەتەی کە لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت، «ئەرستۆ» و «ئیبن خەلدون» لەم بارەیەوە دەڵێن: سیاسەتی باش چاکەی گشتیەو فەزیلەتە، سیاسەت بریتی یە لە چاکەی گشتی و پاسەوانێتی کۆمەڵگە و خزمەتکردنیان بە باشترین شێواز. (ئایا لە کوردستان ئەم جۆرە سیاسەتە بوونی هەیە؟)، هەروەها کانت سەبارەت بە مرۆڤی سیاسی دەڵێت: سیاسی باش ژەسێکە کە ئەوەی بۆ خۆت رەوا دەبینێ بە خەڵکیش رەوا دەبینێت، وە یەکێک لە کردەوەکانی مرۆڤێکی سیاسی باش ئەوەیە کە دان بە هەڵەکانی خۆێدا بنێت. ئەگەر بە ووردی سەرنجێک بدەین لە بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سایكۆلۆجی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، بە ڕوونی هەست دەكەین كە تارماییەکی ڕەشی پڕ لە بێ هیوایی ڕوخساری ئەم خەڵکی كوردستانەی پۆشیوە بە شێوەیەك كە هەموو هیوایەکی لەناوبردووەو و خەڵكی خستۆتە بارێكی دەروونی قورس كە بێگومان پاش گەڕانەوەی ژیانی ئاساییش(ئەگەر ژیان ئاسایی ببێتەوە), ئاسەواری نەرێنی خۆی دەبێت و ئاسەوارەکانی تا ماوەیەکی دوورودرێژ دەمێننەوە. لەبەرئەوەی لە كوردستاندا سیاسەت لە ڕێگا ڕاستەکەی خۆی دورخراوەتەوەو سیاسەت و حیزبایەتی گرێدراون بە یەکەوە، وە سەرجەم جومگەکانی دەوڵەت و یاسای وڵات خراونەتە خزمەتی حیزبەوە، وە دەوڵەتداری دەکرێت لە سەر بنچینەی پەیوەندیەكانی ئینتمای تایبەتی (خزم و كەس وكار و بنەماكانی ڕەچەڵەك و بنەچە, هتد.), بە شێوەیەك کە هیچ بوارێكی نەهێشتۆتەوە بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی پرینسیپە سەرەتاییەكانی دیموكراسی و دادپەروەری و حوكمڕانی تەندروست و گونجاو، لە جیاتی هەوڵدان بۆ پەروەردەكردنی میللەت لەسەر بنەمای هاوكاری و ئاشتی و پێكەوە ژیان و بەدەستهێنان و چەسپاندنی سەرمایەی کۆمەڵایەتی، رۆحی ڕق و كینەیان كردوە بە بناغەی كاری سیاسی، بە جۆرێک كە هەر ئەندامی حیزبێك بۆ ئەوەی سەرووی خۆی ڕازی بكات و هەروەها بەرزبێتەوە و بڕواتە پێشەوە و پۆستی ئیداری و سیاسی وەربگرێت دەبێت لە هەڵسوكەوتی ڕۆژانەیدا ڕق و كینە بەدی بکرێت بەرامبەر ئەوانەی بەشداری دیدو بیر‌و بۆچونی ئایدیۆلۆجی حیزبەكەی ناكەن یاخود سەردانانوێنن بۆ ویست و هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج و ئارەزووی بەرپرسانی ووڵات. بەهۆی ئەم پەروەردە سەقەتەوە وای لێهاتوە کە لە ناو ماڵێکداو لە چوارچێوەی چوار دیواردا کوڕ‌و باوک یان براو برا، یان ژن‌و مێرد، قسە پێکەوە ناکەن تەنها لەبەر ئەوەی هاو فکرو هاو حیزب نین! هەر بە هۆی ئەم جۆرە حکومڕانی و سیاسەتەوە سەدان حوکمی تری قەرەقوش بەسەر میلەتدا سەپێندراوە کە وای کردووە ئینتیمای نشتیمانیشمانی لە نێوان تاکەکاندا لاواز ببێت. ئاخر چۆن دەكرێ و بە چ یاسایەک حکومەت و کاربەدەستە حیزبیەکانی بڕیار بدەن لە سەر قووتی خەڵكی و خۆشیان لە ڤێلاو خانوە هەزار مەترییەکانیاندا بژین و خاوەنی ملیۆنەها دۆلار بن لە ووڵاتانی دونیا و پارەی یەک ساڵی خوێندنی منداڵەکانیان یەکسان بێت بە مووچەی دە ساڵی فەرمانبەرێک و بیست ساڵی خانەنشینێک؟ بە چ حەقێك ماف دەدەن بە خۆیان خەڵكی بێ بەش بكەن لە ژیانێكی ئاسایی و بە ئارەزووی خۆیان ڕێژەی سەدیی دابنێن بۆ پێدانی مووچەکانیان؟ لە کوێی دونیادا هەیە کە بیر لە خۆپیشاندان بکەیتەوەو سزا بدرێیت لەسەری؟ لە کوێی دونیادا هەبوە ئەرک ببینیت و مافت نەبێت؟ لە کوێی دونیادا هەبووە مانگ ٦٠ ڕۆژ بێت؟ لە کوێی دونیادا هەبوە سەرچاوەکانی داهات بونیان هەبێت، بەڵام داهاتەکەی بوونی نەبێت؟ بێگومان ئەگەر بمانەوێت وەڵامی ئەم پرسیارانەو هەزاران پرسیاری تر بدەینەوە و ئەگەر بمانەوێت بە کورتی هۆکاری سەرەکی ئەم بارودۆخانەی باسمان کرد بخەینە ڕوو، وە ئەگەر هەڵسەنگاندنێكی خێرا بۆ پرۆسەی حوكمڕانی لە كوردستاندا بكەین، ئەوا بە ڕاشکاوی بۆمان دەردەكەوێت كە لە پرۆسەی دەوڵەتداریی كوردستاندا هۆکاری سەرەکی ئەم کێشانە ئەوەیە کە نەتوانراوە جیاوازیی نێوان ئایدیۆلۆژیەتی حزبە سیاسییەكان رێكبخرێت و هەموو ئایدیۆلۆژیەتە جیاوازەكان وەرچەرخێن بۆ ئایدیۆلۆژیەتی نیشتمانی و نەتەوەیی، بێگومان لێرەدا مەبەستم ئەوە نیە كە جیاوازی لە نێوان ئایدیۆلۆژیەتە جیاوازەكان نەمێنێت، بەڵكو ئایدیۆلۆژیەتەكان چەند جیاواز بن، دەبێت لە یەك بازنەدا هەماهەنگییەکی سیاسی بسازێنن بۆ ئەوەی بتوانن پێكەوە حوكمڕانێكی باشی نەتەوەیی و نیشتمانی پێشكەش بكەن و بوێرانە ئەو خاڵە دەستنیشان بكەین، كە هەموو خاڵە لاوازەكانی حوكمڕانی لە كوردستاندا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو وەرچەرخانە لە ئایدیۆلۆژیەتی حزبە سیاسیەكانی ناو پرۆسە سیاسییەكە دروست نەبووە، چونکە بێگومان ئەم خاڵە هۆكاری ئەوە بووە كە یەکگرتویی و هەماهەنگیی سیاسی لە نێوان حزبە سیاسیەكاندا دروست نەبێت و زەمینە خۆش بکرێت بۆ دزی و گەندەڵی و ناشەفافی لە ناو جومگەکانی دەسەڵاتدا. ئەگەر سەرنجێکی دەوڵەتانی هاوچەرخی باکوری ئەمریکا و ئەوروپای رۆژئاوا بکەین، دەبینین یەكێك لە فاكتەرە هەرە گرنگەكانی سەركەوتنی دەوڵەتی نەتەوەیی هاوچەرخ لە باكووری ئەمریكا و ئەوروپای رۆژئاوا، دەگەڕێتەوە بۆ وەرچەرخانی ئایدیۆلۆژیەتی جیاوازی حزبە سیاسییەكان لە ئایدیۆلۆژیەتی نێونەتەوەیی و ئایینییەوە بۆ ئایدیۆلۆژیەتی نیشتمانی و نەتەوەیی، لەچوارچێوەی ئەم وەرچەرخانەدا، حزبە سیاسییەكان لە چوارچێوەی ناوێكی لێكدراوی تازەدا پۆلێن كراونەتەوە. وە بڕیاریان داوە لەسەر شكۆی دەوڵەت و حوكمڕانیی نیشتمانی جیاوازییان نەمێنێت و لە ناو پەرلەمانەكانی خۆیانەوە هەنگاوی پێویست بۆ یەكسانی و دادپەروەری و حوكمڕانییەكی باش هەڵبگرن و بەم هۆیەشەوە حوکمڕانییەکی باش بنیاد بنێن کە مافەکانی میلەت تیایدا پارێزراو بن. جا بۆ ئەوەی لەم بارودۆخەی ئێستای هەرێم تێپەڕین، پێویستە حیزبەکانی هەرێم بە بێ گوێدانە جیاوازی ئایدۆلۆژیای خۆیان و حیزب و ئاینیان، هەوڵ بدەن لە جیاتی دژایەتی کردن و سوککردنی یەکتر لە کەناڵە زمانحاڵەکانیانەوە، بە هەموویانەوە ئامانجەکانیان یەک بخەن بۆ ئەوەی حوکمدارییەکی باش بەرهەم بهێنن لەسەر هەردوو بنەمای سەرەکی، ئەمەت لە کوێ هێنا(من این لک هذا)، کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو). بۆ ئەوەی میلەت ڕزگار بکەن لەم بارودۆخە خراپەی ئێستا کە لەسەردەمی قەرەقوش خراپترە
هاوژین زیبا بۆ ئازادی کوردستان گەلێک رێکخستن دروستبوون، یەکێک لەوان رێکخستنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە. پەکەکە لە تێکۆشانی خۆیدا ٤٢ ساڵی تێپەڕکرد لەناو ئەو ٤٢ ساڵەدا لە بە ناوی ناتۆوە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، پشتگیری تورکیایان کرد بۆ لەناو بردنی پەکەکە، وڵاتانی وەک عێراق و ئێران ھەوڵیاندا پەکەکە لەناو بەرن، بەڵام بەرامبەر بەو ھەوڵانە پەکەکە لەناو نەچوو، تاھات گەورەتربوو لە مێژووی میللەتیەکەماندا ئەمە جیاواز‌و پڕبەھایە. تا ئێستا بەناوی ئازادی کوردستانەوە ھیچ رێکخستنێک ھێندە بوێر‌و تێکۆشەر نەبووە، بۆچی وادەڵێم؟ چونکە پەکەکە جیاواز لە رێکخستنەکانی دیکە لە ھیچ دەوڵەتێک ھاوکاری وەرنەگرت، سیاسەتی خۆی نەسپارد بە ھێزی دەوڵەتێکیکە. ھەرەوھا بە دروستکردنی ھێزی چەکداری ژنانی کورد لە مێژووی گەلەکەماندا قۆناغێکی نوێی لە خەبات بۆ ئازادی دەستپێکرد و ھەموو دەوڵەتان و میللەتانی جیھان سەرسامن بە ھێزی چەکداریی ژنانی کورد، منیش وەک ژنێکی کورد لە ساڵەوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە دا پیرۆزبایی لە گەل و لە ژنانی کورد دەکەم. پەکەکە لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و ئەوروپا وەک ھێزێکی چەکداری و خاوەن فکر گرنگ و بەھێزە. کاتێک لە رابردووی پر ئازار و ھێز و کۆڵنەدانی پەکەکە دەڕوانم باوەڕ بەوە دەکەم کە تا پەنجا ساڵی دیکەش دەتوانێت بەردەوامبێت لە شەرکردن ھەرکەس بڵێت پەکەکە چیترناتوانێت بەردەوامبێت ئەو نایەوێت راستییەکان بزانێت و رابردووی ببینێت. پەکەکە ھەمیشە دەڵێت ئێمە شەری چەکدارییمان ناوێت بەڵکو دەمانەوێت بە سیاسەت ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان بەدەستبێنین ئەو بانگەوازەی پەکەکە لەلایەن دەوڵەتانەوە تائێستا نەبیندراوە، چونکە پەکەکە وەک رێکخستنێکی سۆسیالیستی دەبیندرێت. راستە رێکخستنێکی سۆسیالیستە بەڵام بەچاوێکی رەش و سپیش لە دنیا ناڕوانێت و دژ بە دەوڵەت و وڵاتان تێناکۆشێت، لەبەر ئەوەی ئەوان ئایدۆلۆژیای پەکەکە بە مەترسی بۆخۆیان دەیبینن نایانەوێت گوێ لە پەکەکە بگرن. لە دوواین ھەواڵ دەربارەی خەباتی پەکەکە لە ئاژانسی The Jerusalem post ریپۆرتاژێک لەگەڵ ئەندامی کۆمیتەی بەرێوبەری پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (ھەپەگە) بەرێز موراد قەرەیلان ئەنجامدراوە، دووبارە دەڵێت ئێمە نامانەوێت شەری چەکداری بەردەوامبێت، بەڵام ھێزی داگیرکا‌ر ناچارماندەکات بەشەری چەکداری خەباتمان بەردەوام بکەین بەتایبەتیش لەو چاوپێکەوتنەدا پەیامی بۆ دەوڵەتی ئەمریکا ناردووە، وەک دەزاندرێت لەدوای ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەرۆکی ئەو وڵاتە گۆڕدرا، بەرێوبردنێکی نوێ بە سەرۆکایەتی جۆبایدن دروستدەبێت ئەو گۆڕانکارییە بۆ چارەنووسی کورد سیاسەتێکی نوێ دەبێت یان نا تائێستا نازاندرێت، بەڵام ئەوەندەی من لە وتەکانی بەرێز قەرەیلان تێگەیشتم، بۆئەوەی ئەمریکا فشار لەسەر تورکیا دروست بکات و تورکیا ناچار بە چارەسەری ساسی بکات پەیام بۆ ئەمریکا دەنێرێت و دەڵێت ئێمە چارەسەری سیاسیمان دەوێت، بێگومان دیارنییە ئەمریکا چۆن وەڵامی ئەو داوایە یان ئەوپەیامەی بەرێز قەرەیلان دەداتەوە، بەڵام پارتی دەبێت ئەو پەیامە باش تێبگات و وەڵامی بداتەوە چونکە پارتی دەڵێت پەکەکە چارەسەری ناوێت و شەر دەخوازێت پەیامی فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (ھەپەگە) ئەوە راستدەکاتەوە کە چیاندەوێت و ئامانجیان چیە، بۆیە ئەگەر پارتی شەری ناوێت پێویستە رۆڵی خۆی بگێرێت. پێویستە پارتی چاوەروانی ئەمریکا نەبێت پێش ئەوەی بەشداری ئۆپەراسیۆنی تورکیا ببێت دەبێت فشار لەسەر تورکیا دروستبکات و ھاوکاری نەکات دژی پەکەکە و دووبارە شەری کورد و کورد بۆ مەبەستەکانی دەوڵەتی تورکیا دروست نەبێت لەکودستان. ئەگەر پارتی ئەمرۆ رۆڵی خۆی نەبینێت و سبەی لەژێر کاریگەری بڕیارەکانی سیاسەتی ئەمریکادا بڕیاربدات ئەوکات نرخێکی ئەوتۆی نابێت بۆ ئێمە. چونکە بڕیاری گرنگ بۆ ئێستا پێویستە.
د. كامه‌ران مه‌نتك جێگای داخه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی كه‌لتوورێكی وا هاتۆته ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ئه‌وه‌ی جنێو به پارتی و یه‌كێتی بدات، ده‌كرێته رۆشنبیر‌و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی و به‌شخوراو به‌چاوێكی رێز‌و دڵبه‌ندیه‌وه سه‌یریان ده‌كات، ئه‌مه له‌لایه‌ك به‌هۆی ناشرین بوون و ریسوابوونی زیاد له‌پێویستی پارتی و یه‌كێتیه، له‌لایه‌كی تر ئاستی هوشیاری كۆمه‌ڵگاكه‌ی كوردی نیشان ده‌دات!. هه‌رچه‌نده ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین، كه جنێودان و بۆڵه‌بۆڵی بن دیواران له‌مێژووی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌و كاركردن بۆ گۆڕینی ئه‌و دۆخه‌ی تیایدا ده‌ژین، زۆربه‌ی جاریش ئه‌و دیارده‌یه به‌شۆڕش كۆتایی دێت. به‌ڵام ئه‌و قۆناغه له‌مێژووی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان زۆر ناخایانه‌نێت، واته ته‌نیا وه‌ك قۆناغێكی كورت ده‌مێنێته‌وه، دوای ئه‌وه قۆناغێكی نوێ و مێژووێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات. به‌رده‌وام بوونی ئه‌و دۆخه واتای چه‌قبه‌ستنی بیری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه، كه نه‌یتوانیوه ئه‌و قۆناغه‌كه له قه‌با‌ره سروستیه‌كه‌ی خۆی بپارێزیت و هه‌نگاوی دوای ئه‌وه هه‌ڵێنێت، دیاره ئه‌مه له‌لایه‌ك به‌هۆی ئه‌و دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌یه، كه كۆمه‌لگای كوردی تیایدا ده‌ژی، له‌لایه‌كی به‌هۆی هه‌ستیاری مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه‌یه، كه تا ئێستا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌وانه‌ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسیان بینیوه، له گه‌ڕانه دواوه‌ی مێژوو ده‌ترسن و ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و دۆخه بپارێزرێت و له‌ده‌ست نه‌چێت، به‌ڵام ئه‌و نه‌وانه‌ش خه‌ریكه قۆناغه‌كه‌یان به‌سه‌ر ده‌چێت و ورده ورده گۆڕه‌پانی ژیان جێده‌هێڵن، ئینجا كێشه‌كه له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات، كه نه‌وه‌ه‌یه‌كی نوێی دابڕاو له‌و مێژووه ترسناكه دێت و پچڕانێكی مێژووی رووده‌دات، كه ئێستا ئه‌و قۆناغه ده‌ستپێكردووه‌و له‌گه‌شه‌سه‌ندن و پێگه‌یندایه، مانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وه نوێیه به ته‌نیا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه به‌و پاشخانه مێژووییه دابڕاوه‌و به‌و رق و كینه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی كوردستان له یاده‌وه‌ری ئه‌ودا دروستیان كردووه، به‌و كه‌لتووره سه‌قه‌ته‌ی ئێستا له كۆمه‌ڵگای كوردی بره‌و ده‌سه‌نێت، ئه‌گه‌رێكی ترسناك له‌خۆوه ده‌گرێت و ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، كه بۆ تۆڵه كردنه‌وه له‌و مێژووه چرووك و بێبه‌هایه‌ی ئه‌و حزیبانه دروستیان كردووه، سه‌ره‌ڕۆیی به هه‌موو شتێكه‌وه بكات و چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ر له هه‌موو كه‌سێك بكات ته‌نیا خۆی نه‌بێت! له‌پێناو رۆیشتنی نه‌مانی ئه‌و دۆخه وه‌ك ده‌ڵێن هه‌موو خه‌ونه‌كان بخاته‌وه سه‌به‌ته‌ی دوژمنانی كورد‌و روو له هه‌موو شوێنیك بكات ته‌نیا خۆی نه‌بێت!. ئه‌وه نیه ئێستا ئه‌وانه‌ی خۆیان به به‌رهه‌ڵستكارو ئۆپۆزسیۆن داده‌نێن، په‌نا بۆ به‌غدا ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست ئه‌وانه رزگاریان بكات!. پاساویشیان بۆ ئه‌م كاره‌یان هه‌یه‌و ره‌نگ بێت پاساوه‌كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ساده‌و ئاسایش قنیات پێبێنێـت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و حزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی كوردستان هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌یان تاقیكرده‌وه‌و به‌ره‌وایان بینی له‌پێناو گیرفانی خۆیان ئێران و تووران بێننه سه‌رخاكی خۆیان، كه‌واته ئه‌گه‌ر وه‌كو ده‌ڵێن گه‌وره‌كان، كه هه‌رچه‌نده نه‌ك هه‌ر گه‌وره نه‌بوون به‌ڵكو جێگای شه‌رمه‌زاری بوون ئه‌و ئاوه‌یان رژاندبێت، ئه‌وانه‌ی تر، كه خۆیان به ئۆپۆزسیۆن و ناڕازی ده‌زانن بۆ وانه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی تر ره‌وا بوو بێت بۆچی بۆ ئه‌وان ره‌وا نه‌بێت؟! جێگای داخه گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی كورد ئه‌وه‌یه مێژووێك له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه قێزه‌ونه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی حكومه‌تی ئه‌و دوومناڵه بنیاتبنرێت، له‌جیاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده‌ی تاكی كوردی و بونیاتاننه‌وه‌ی مرۆڤی كورد، به‌شێوه‌یه‌ك پاك بكرێته‌وه له قڕێژو پیساییه‌كانی ئه‌و قۆناغه، هه‌وڵبدرێت درێژه به‌و رێچكه‌یه بدرێت و پڕۆسه‌ی هێنانی داگیرگه‌ران و هه‌ڕاجكردنی خاكی كوردستان به‌رده‌وام بێت. ده‌بێت تاكی كورد به‌گه‌شبینی و به تێڕوانینێكی نوێوه سه‌یری خۆی بكات و له مه‌سه‌له‌ی وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی تێبگات، ده‌بێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌دوای ئه‌و شه‌پۆڵه سیزیفیه بكه‌وێت، كه به‌شێكی گه‌وره‌ی له مێژووه‌كه‌ی داگیركردووه، هه‌وڵ بدات د‌رك به ئاڵۆزی دۆخی خۆی و وڵاته‌كه‌ی بكات، كه نه‌ك هه‌ر سیاسیه‌تمه‌داران بگره نووسه‌رانیش، مه‌به‌ستم ته‌نیا نووسه‌رانی كورد نیه، راستگۆیانه نه‌یانویستووه به‌روونی بایه‌خ و گرنگی پێگه‌ی جیۆپۆله‌تیكی كوردستان دیاربكه‌ن، بۆیه ئه‌و گرنگیه هه‌میشه له دووتوێی گرنگی بایه‌خی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه شاردراوه‌ته‌وه، كه كوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌شكراوه!. ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی رۆشنبیری جدی و دڵسۆز ئه‌وه‌یه ئه‌و بۆچوونه ساویلكانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا دروست بووه پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌و له‌ره‌گه‌وه هه‌ڵیته‌كێنێت. ئێمه ناتوانین باس له ریكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناوه‌خۆی كۆمه‌لگای كوردی بكه‌ین، له‌كاتێكدا له‌لایه‌ك سوپایه‌كی ئه‌لیكترۆنی جنێوفرۆش له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه ئامه‌دا كرابێت و جنێو‌و سووكایه‌تی به هه‌موو هزریكی نوێ و ده‌نگێكی ئازاد بده‌ن، كه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگا له‌و دۆخه رزگار بكات، به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش سووپایه‌ك له كه‌سانی هه‌ڵوێست فرۆش و به واتا ئاینیه‌كه‌ی ده‌جال هه‌بێت و كاوێژ له‌سه‌ر جنێودان به حیزبه‌كان بكه‌ن و له‌سه‌ره‌وه دژیان بوه‌ستن، له‌ژیره‌وه‌ش به ده‌یان توونێڵی تاریك و ره‌ش په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ن. كه‌واته كێشه‌ی كورد له باشووری كوردستان به ته‌نیا بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ و تا ئه‌وپه‌ڕی چرووك بوو نیه، به‌لكو كێشه‌ی راسته‌قینه بوونی ئه‌و سوپایه ده‌جاله‌یه، كه له‌سه‌ر حیسابی ره‌خنه‌گرتن و جنێودان ده‌یانه‌وێت ئه‌و كۆمه‌لگایه به ئاڕاسته‌یه‌ك ببه‌ن، كه مه‌ترسیه‌كانی هیچ كه‌متر نیه له‌و مه‌ترسیانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌لاتی كوردی رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی كردۆته‌وه. بۆیه یه‌كێك له‌خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناوه‌خۆی كوردی و داڕشتنه‌وه‌ی ئاشته‌واییه‌كی نیشتمانی، كه بتوانێت زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه بیر له دۆخه‌كه بكرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری بۆ دابنرێت، هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه، ده‌بێت تاك به‌تاكی كورد فێری ئه‌وه بكرێت، كه‌به‌وردی له‌شته‌كان بكۆڵێته‌وه‌و راستیه‌كان وه‌ك ئه‌وه هه‌یه ببینیت، نه‌ك وه‌ك ده‌یان میدیا له‌هه‌ردوو به‌ره‌كه‌دا ده‌یانه‌وێت نیشانی بده‌ن، یاخود راستتر فریوی بده‌ن و ریگای نه‌ده‌ن راستیه‌كان ببینێت. ئیمه له‌سه‌ده ناوه‌ڕاسته‌كانی ئه‌وروپا ناژین تاوه‌كو پێویستیمان به پسووله‌ی لێبوردن هه‌بێت و قه‌شه‌كان، یاخود مه‌لاكان بڕیاربده‌ن له‌چاره‌نووسی ئێمه بده‌ن و خۆیان بخه‌نه شوێنی خوا و پیمان بڵێن كامه كه‌س به‌هه‌شتیه‌و كامه‌ش ده‌چیته ناو ئاگری دۆزه‌خ، ئێمه له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین، كه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی پێشتر ئامڕازی زیاتر كه‌وتۆته به‌رده‌ست مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تاكیه‌تی خۆیان بپارێزن و بتوانن به‌چاوی خۆی سه‌یری شته‌كان بكه‌ن و به هزری خۆی بیری لێبكه‌نه‌وه. رزگاربوونی تاكی كورد له‌و په‌تا مه‌ترسیداره‌ی، كه پێی ده‌ڵێن خۆش باوه‌ڕی، هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه بۆ به ئاوه‌زكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان، هه‌ركاتێك تاكی كورد توانی خۆی له‌و گێژه‌نه‌ی به‌گه‌مژه‌كردن رزگار بكات، ئه‌و كاته ده‌توانێت راسته‌قینه‌كان وه‌ك خۆی ببینێت، ئه‌و كاته‌ش نه‌میدیاكانی ده‌سه‌ڵات و نه چه‌ند نه‌خوێنده‌وارێكی رۆشنبیری پۆش ده‌توانن فریوی بده‌ن.