د. ڤیان فه‌ره‌ج - به‌شی سێیه‌م و كۆتایی نێرینه‌كان، به منداڵ و گه‌وره‌یانه‌وه، زیاتر ئاره‌زووی به‌رزكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانیان هه‌یه وه‌ك له مێینه‌كان. به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی (روبن و هاوڕێكانی، ١٩٧٤)، باوكه‌كان زیاتر له‌مامه‌ڵه‌كانیاندا ئه‌و جیاوازییانه به‌ده‌ر ده‌خه‌ن وه‌ك له‌دایكه‌كان، بۆ نموونه به نه‌رمتر گه‌مه له‌گه‌ڵ كچه‌كانیاندا ده‌كه‌ن به‌چاو كوڕه‌كانیانه‌وه، هه‌روه‌ك هانیانده‌ده‌ن كامجۆر یاری تایبه‌ت به سێكسه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن له فرۆشگه‌كاندا. ئه‌م جۆره له دروستكردنی جیاوازی، جۆره سوربونێكی به‌هێزتر له كوڕانی مناڵ‌دا دروستده‌كات بۆ كڕینی یارییه‌كانیان به‌چاو كچه‌كانه‌وه، له‌كاتێكدا، كچه‌كان ئاسانتر ده‌توانن خواسته‌كانی خۆیان بگۆڕن بۆ بژارده‌یه‌كی تر. ته‌نانه‌ت له كتێبه رێنماییكاره په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئێستاشدا، باوكایه‌تی بۆ كچان جیا ده‌كرێته‌وه له باوكایه‌تی بۆ كوڕان، به‌نموونه (چۆن ده‌بیته باوكێكی نمونه‌ی بۆ كچه‌كه‌ت؟)، (نیشانی كچه‌كه‌ت بده گرنگی پێده‌ده‌ی!)، (چۆن ببیته باوكی پیاوه بچكۆله‌كه‌ت؟)، (شتگه‌لێك له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌تدا ئه‌نجامی بده‌یت)..هتد. ئه‌نجامی ئه‌م بژارده كۆمه‌ڵایه‌تییانه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆ ته‌مه‌نی ٣-٥ ساڵی ده‌ریخستووه، مناڵه كچه‌كانی ئه‌م ته‌مه‌نه هیچ هێمایه‌كی جیاكارییان نیشان نه‌داوه بۆ ئه‌و كچه هاوڕێیانه‌یان یاری كوڕانه هه‌ڵده‌بژێرن، كه‌چی كوڕه‌كان، هاوڕێ كوڕه‌كانیان سزاداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاری كچانه‌یان هه‌ڵبژاردووه. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر كوڕان زیاتره له ده‌رخستنی سێكسه‌كانیان وه‌ك له كچه‌كان. له‌ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌دا، كاتێك ئه‌م تاكانه ده‌چنه سه‌ركاره‌كانیان، ده‌بینی جارێكی تر كولتوری باوی كۆمه‌ڵگه، به‌زۆری ئه‌وانه‌ی بۆ نمونه ده‌روونناس یان مامۆستان و نێرینه‌ن، به هی هه‌مو سیگمێنته‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌بینێته‌وه، كه‌چی ئه‌وانه‌ی ژنن، ته‌نها به‌هی ژنان و مناڵان ده‌بینێته‌وه، به‌و واتایه‌ی، ده‌رووناسه مێینه‌كان پابه‌ندن به چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به‌ڵام نێرینه‌كان هیچ سنورێك بۆ پیشه‌كانیان دیاری نه‌كراوه‌و وه‌ك ئه‌وه‌یه ئاسایی بێت هی هه‌موو كۆمه‌ڵگه بن، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه له زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا به ئه‌ندرۆسێنتریك، تێڕوانینی پیاوانه، ده‌ناسرێت. كولتوری ئه‌ندرۆسێنتریك كولتورێكی ریشه داكوتراوه‌و له‌ژیانی هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌كاندا بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره من ده‌مه‌وێ له‌سه‌ری بوه‌ستم هه‌رێمی كوردستانه. جیاوازییه‌كان تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌سته به كلتوری به‌كه‌مبینینی ژنان و ژنایه‌تییه‌وه. له‌راستیدا ئه‌مه ته‌نها به‌رهه‌می باڵاده‌ستی پیاوان نییه، به‌ڵكو به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌وه ژن چۆن له‌خۆی و هاوڕه‌گه‌زه به‌رامبه‌ره‌كه‌شی ده‌ڕوانێت؟ ئه‌م كولتوره هانی كوڕان ده‌دا خۆیان دوور بخه‌نه‌وه له‌و شتانه‌ی بۆ كچان ده‌شێ، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا هانی كچانیش ده‌دا خاوه‌ندارێتی له‌و شتانه نه‌كه‌ن به دونیای پیاوان ده‌زانرێت. ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌كی زیندوو بكه‌مه به‌ڵگه بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌رگیومێنته، ئه‌وا باشترین ئه‌وه‌یه له‌فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا رووده‌دات. فه‌رمانگه‌كانی كاره‌باو شاره‌وانی راهاتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی موڵك تایبه‌ت بێت به پیاوان، به‌تایبه‌تی كه موڵكه‌كه بازرگانی بێت، ئیتر به‌ته‌واوی دونیای بازرگانی و زه‌وی و زار‌و داهاتی بازرگانی به دونیایه‌كی نێرینه و به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه هه‌ژماری بۆ ده‌كرێت، بۆیه ته‌نانه‌ت له ئێسته‌شدا هیچ هاندانێكی فه‌رمی نییه بۆ ئه‌و ژن و كچانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌م بواره‌دا شانسی خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه. به‌گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانم، ئه‌و ژنانه‌ی رێگه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌م دوو فه‌رمانگه‌یه‌وه، دوچاری ناڕه‌حه‌تی زۆر ده‌بنه‌وه، چونكه ئه‌ندازیاره‌كان و كرێكار‌و كابه‌ده‌سته‌كان، كه به‌گشتی پیاون، ته‌نانه‌ت ئه‌و ژنانه‌ش كه خوو هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و پیاوانه‌یان گرتووه، ناتوانن بڕوا به‌خۆیان بهێنن، له‌م سیگمێنته‌ی ئابووری و سه‌رمایه دروستكردن ژنانیش به‌شداربێت، بۆیه، وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری یه‌ك له‌و فه‌رمانگانه بۆی باسكردم، كه خۆشی پیاوێكی رێزداربوو (ژنێكی گه‌نج كه دێته ئه‌م فه‌رمانگه‌یه بۆ كارێكی له‌مجۆره، هه‌موو به ڕقه‌وه مامه‌ڵه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێده‌كه‌ن و ده‌شێ دووچاری گرفتی زۆری بكه‌نه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه‌و گه‌نجه‌و چۆن ده‌بێت خاوه‌نداری شتێكی له‌م جۆره بكات.) من وای بۆده‌چم، ئه‌م جۆره تێڕوانینه له‌به‌ر ئه‌وه‌بێت، عه‌قڵیه‌تی ئه‌ندرۆسێنتریك هێشتا له‌و بڕوایه‌دایه، ده‌سه‌ڵاتی ئابوری، ده‌بێت پیاو به‌رهه‌می بهێنێت. ئه‌م تێڕوانینه نێرپه‌سه‌ندییه بۆ دروستكردنی هێزی ئابووری خۆی له‌خۆیدا، ترسانه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش دابه‌شببێت، چونكه له دووه‌كه‌ی تردا هێشتا پیاوان به‌باشی جێگه‌ی خۆیان توند كردووه‌و هه‌ر لادانێك له‌مه له‌راستیدا، جگه له هه‌وڵی بنپوچ و نه‌زۆك، ناتوانرێ به بنه‌مای راسته‌قینه‌ی پشكداری مێینه ته‌ماشا بكرێت. چونكه له بنه‌ماوه تێگه‌یشتنی گشتی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆڵه‌كه‌ی راگرتووه كه شته گرنگه‌كان ده‌بێ پیاوان ئه‌نجامی بده‌ن، بۆچونی پیاوان ته‌نها گرنگه‌و ناكرێ ئه‌ندازیارێكی كچ زیره‌كتربێت له ئه‌ندازیارێكی پیاوهه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان زۆر كه‌مه، به‌ڵام ده‌بینی هاوشێوه‌ی پیاوه‌كان به‌شێكی زۆری ئه‌مانیش بوونه‌ته ماشێنی به‌رده‌وامی ئه‌و رقلێبوونه‌وه‌یه، چونكه نایانه‌وێ مۆزایكی ده‌قگرتووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری هێز بگۆڕدرت. وه‌ك ده‌وترێت له‌وه راهاتوون كه هه‌یه‌و نازانن چۆن له‌گه‌ڵ نوێتره‌كه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن! له دواجاردا هیچ داتایه‌كی ئه‌وتۆم له‌به‌رده‌ست نییه له‌دوای ساڵی ٢٠٠٣وه فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت تا چ ئاستێك رێگه‌یان له‌به‌رده‌م فه‌رمانبه‌رانی ژن‌دا خۆشكردووه خاوه‌ندارێتی پشكی یه‌كسان بن له‌گه‌ڵ نێرینه بڕیاروستكه‌ره‌كانی بیروڕاكانیان به ده‌سكه‌وتی گرنگ هه‌ژمارده‌كرێ، به‌ڵام بێگومان له‌و توێژینه‌وه كوانتیته‌یتڤه‌ی له ٢٠٠٣دا خۆم ئه‌نجاممداو ئاماری فه‌رمانگه حكومییه‌كانی نێوان ١٩٩٧-٢٠٠٣ له‌خۆ گرتووه، ده‌بینی بۆ وه‌زاره‌تێكی وه‌ك شاره‌وانی وگه‌شتوگوزار، تێكڕای مێینه له شوێنه‌كانی بڕیاردروستكردندا له‌كۆی ئه‌و ساڵانه‌دا %٧.٩ تێپه‌ڕی نه‌كردووه.[1] كولتوری زاڵ ده‌توانێ فشار له‌سه‌ر تاكه‌كان دروستبكات له‌وه‌ی جیاوازییه‌كانیان زه‌قبكه‌نه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لێكچونه‌كانیان بكه‌نه كرۆكی رۆڵگێڕانیان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیدرۆسێنتریكدا، ده‌توانرێ كچه‌كان به‌شانازییه‌وه وه‌ك (نێره‌كوڕكه) ره‌فتاربكه‌ن و ته‌نانه‌ت باوكه‌كان به‌جلوبه‌رگی كوڕانه‌وه تا ته‌مه‌نێكی دیاریكراو، به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی سنگ و مه‌مك و سیماكانی تری كچێتی تیایاندا، له‌گه‌ڵ خۆیان بیانبه‌ن بۆ ناوبازاڕو سه‌ركار. له‌هه‌موو كۆمه‌لگه‌كانی ئه‌مڕۆدا، به كۆمه‌ڵگه پیشه‌سازییه‌كانیشه‌وه، كچێكی شه‌ڕانی وهه‌ڵسوكه‌وت كوڕانی قبوڵكراوتره له كوڕێكی له‌كچ چووی ترسنۆكی شه‌رمن، به‌جۆرێك ره‌نگه تا ئاستێك جێگه شانازی و رێزیش بێت.[2] زۆر به‌ئاسانی له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا پیشه‌كان دابه‌شده‌بن، به‌جۆرێك كچێك كه به‌ره‌و ئه‌ندازیاری یان پزیشكی ده‌ڕوات، وه‌ك ئه‌وه‌یه شتێكی زۆر گرنگ و یه‌كسان به پیاوی ئه‌نجامدابێت، به‌ڵام كوڕێك كه به‌ره‌و بژارده‌ی برینپێچی ده‌ڕوات، وه‌ك ئه‌وه‌یه خۆی بچوككردبێته‌وه بۆ ئاستێكی كه‌متر، یاخود ئاستی ژنان. خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری بوون به كارمه‌ندی دایه‌نگه‌كان بدات، ره‌نگه له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كوردیدا ته‌نانه‌ت هیچ دایه‌نگایه‌كیش كاری پێنه‌دات! له‌رێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌لیف و بێی كوردی م. ئیبراهیم ئه‌مین باڵداره‌وه، د. رێبوار سیوه‌یلی زۆر به‌باشی په‌نجه‌ی خستۆته سه‌ر ئه‌م گرفته له‌وه‌ی كاراكته‌ری مامۆستا هه‌میشه بۆ سه‌رده‌می نوسینی كتێبه‌كه كه له ١٩٥٧دا بووه، كه‌سایه‌تییه‌كی نێرینه بووه، ئه‌گه‌رچی هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه مرۆڤدۆست، ئاژه‌ڵدۆست و داهێنانه‌كان، زه‌ینه‌ب و نێرگز‌و كچه‌كانی تری ناو وانه فێركارییه‌كانن.[3] ئه‌م پێوه‌ره بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و لێزانین، هه‌ڵبه‌ت له تێگه‌یشتن و ویژدانی گشتیدا هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی به نێرینه‌كه بڵێت، (زۆر له‌وه باشتری ببیته كچ)، به‌ڵام به كچه‌كه ده‌ڵێت، (واو، خه‌ریكه ده‌گه‌یته ئاستی كوڕان!) له‌كاتێكدا پشتساردكردنه‌وه له كاركردن له دایه‌نگه‌دا و خزمه‌تكردنی منداڵی ژێر ته‌مه‌نی ٤ ساڵ له زهنیه‌تی ئه‌و پیاوه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌م كاره به پیشه هه‌ڵبژێرێت، ره‌نگه هاوشێوه‌ی ئه‌و ژنه‌ی ده‌یه‌وێت ببێته زانا‌و پشتیوانی ناكرێت و رێگری لێده‌كرێت، یه‌ك شت بێت. چونكه دواجار رۆڵه جێنده‌رییه‌كان به‌شێكی گه‌وره‌یان زاده‌ی كۆمه‌ڵگه‌و كولتوره، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی تری په‌یوه‌سته به‌هه‌ست و نه‌سته ناوخۆیی و ویژدانییه‌كانی تاكه‌كانه‌وه. ئه‌گه‌رچی، به‌م دواییه له‌مه‌شدا داهێنان و هه‌وڵی به‌ئامانجگه‌یشتوو نراوه، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی سكه‌نده‌نه‌یڤیاو هه‌ندێ له‌وڵاتانی ئه‌وروپا، له‌وه‌ی فێمێنسته‌كان و گورپی داكۆكیكاران له‌مافی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان، له‌رێگه‌ی رۆڵگێڕانی پێچه‌وانه‌وه ده‌یانه‌وێت كاریگه‌ری ئه‌م ترێنده كه‌مبكه‌نه‌وه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له فێمینسته پیاوه‌كانی هاوشێوه‌ی (قردێله سپییه‌كان)، ئامانجیانه ئه‌و چه‌وتییه كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابورییانه‌یه راستبكه‌نه‌وه كه پیاوان به‌درێژایی مێژوو له كۆمه‌ڵگه‌دا دژی ژنان دروستیانكردووه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌یه هیچ ژنێك به ئه‌ندام وه‌رناگرن، چونكه پێیان وایه ئه‌ركی پیاوان خۆیانه ئه‌م چه‌وتییانه راست بكه‌نه‌وه. قردێله سپییه‌كان، سه‌ره‌تا له ساڵی ١٩٩١ دا وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌رنامه‌ی پیاوانی دژ به توندوتیژی دژ به‌ژنان، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ كوشتنی ئه‌و ١٤ ژنه‌ی له كه‌نه‌دا له‌لایه‌ن پیاوانی توندوتیژكار دژ به ژنانه‌وه ئه‌نجامدرا دامه‌زرا، دواتر به ٥٧ وڵات‌دا بڵاو بوونه‌وه‌و ته‌نانه‌ت پارتی دیمۆكراتی نوێ-شیان دروستكرد.[4] [1] بڕوانه ڤیان مه‌جید، ژن تاك سیاسه‌ت، ٢٠٠٧ [2] سالی مككۆنێڵ جینێت، لا١٢ [3] بڕوانه كتێبی پیرۆزی من، رێبوار سیوه‌یلی، ٢٠٢٠ [4] https://www.whiteribbon.org.ukبڕوانه
چیا عەباس حزب و جاران جاران حزب رۆڵی بنەرەتی لە کۆکردنەوە و رێکخستنی جەماوەر بۆ کارنامە و ئامانجەکانی هەبو، تایبەت ئەو حزبانەی خاوەنی کارنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی و سەربەخۆیی وڵات بون، نمونەی حزبە عراقی و کوردستانیەکان کە لە سەردەمی پاشایەتیەوە و دواتر لە بەرەنگاربونەوەی رژێمە ستەمکارەکانی سەردەمی کۆماری دەیان هەزار شەهید و بریندار و زیندانی سیاسی و قوربانی تریان بەخشیوە گرنگی رۆلی حزب لەو قۆناغانەدا دەسەلمێنن. سەرەرای ئەم راستیە مێژوییە بینیمان کە لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەمان فەرماندە و کەسایەتیە سەربازیەکان گۆرانکاریە بنەرەتیەکانیان ئەنجامدا، وەک لە میسر، عێراق، سوریا، لیبیا، سودان، تورکیا، یەمەنی باکور و ... هەرچەندە بەشێک لە حزبەکانی ئەو وڵاتانە بونە پاشکۆی دەسەڵاتدارە نوێکان و بەشێکی تریش رێگای ئۆپزسیۆنیان هەڵبژارد بەڵام رۆڵیان لە گۆرانکاریەکان بەرچاو بو، وەک اتحاد الاشتراکی العربی لە میسر، حزبی بەعس لە سوریا و عێراق، حزبە کۆمینیستەکانی ئێران و عێراق و سوریا، حزبەکانی تورکیا و رۆڵی حزب و سەرکردە ئاینییەکان لە چەند وڵاتێکی تر. حزب لەو رێرەوەی مێژودا چەندین کادر و سەرکردە و فەرماندەی سەربازی گۆشە و دروستکردوە کە رۆڵی بەرچاویان لە روداوەکاندا هەبوە. جاران حزب کانزایەکی دەوڵەمەندی میللەت بو. حزبایەتی بۆ مافەکان سەخت و پر مەترسی بو، لەو رێبازەدا بە هەزاران کادر و بەرپرس و سەرکردە و تێکۆشەران گیانیان بە خاك و نەتەوە بەخشیوە. حزب و ئێستا لە گەڵ سەرهەڵدانی جیهانگیری و سۆشیاڵ میدیا کاڵبونەوەی ناوەرۆک و سنورە کلاسیکیەکانی سیاسی و فکری و کۆمەڵایەتی خێراتر بو، هاوکاتیش بە هۆکاری گۆرانکاریە بنەرەتیەکان لە ناوچەکەمان، وەک شەری ئێران – عێراق، جەنگی ئەمریکا و هاوپەمانان دژ بە عێراق، روخاندنی سەدام، روداوەکانی ئەوەی بە بەهاری عەرەبی ناسراون، جەنگی دژ بە تێرۆر، گەمارۆدانی ئێران، سەرهەڵدانی جەمسەرگەری مەزهەبی لە ناوچەکە، روداوەکانی رۆژئاڤا، باڵادەستبونی سیاسی و سەربازی زلهێزەکانی دنیا و ناوچەکە، دروستبونی جەمسەرگەری ئیقلیمی و گرێدانی دۆخی میللەتەکان بەو گۆرانکاری و ئیرادە فرە ئاراستانەوە رۆڵی حزبە کلاسیکیەکانی بە رادەیەک کاڵکردەوە کە لە ناچاری و ئارەزومەندانە بونە پاشکۆی روداوەکان و ئیرادەی سەربەخۆی جارانیان لاواز و لەرزۆک بو. ئەم واقیعە تازەیە زۆربەی زۆری حزب و هێزە سیاسیەکانی ناوچەکە بە کوردیشەوە گرتەوە، سنور و هێڵی سور بۆ حزبەکان دارێژران و پێشێلکردنیان بە جۆرەها شێوە سزا و وەڵام درانەوە، حزب تێهەڵکێش کرا بە هاوکێشەکانی بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوری و سەربازی و هەواڵگری گەمەکەرە زەبەلاحەکان، لە بەرامبەر ئەم رۆڵەدا بچێک لە " دەسەڵات و پاداشت" یان پێ بەخشرا. دەسەڵاتدارانی ئەمجۆرە حزبانە لە دیدگا و هەڵسەنگاندنێکی مەدا کورت‌دا تەسلیمی ئەو واقعە نوێیە بون و خۆیان لە گەڵیدا گونجاند، ئەو جۆرە ئەقڵیەتە وەک حەدبای لێهات و توانای خۆگونجاندنی ئاسانی لە گەڵ دەوروبەرەکەی بە دەستهێنا، خۆشیان بوێت یاخود ترش ئاکامەکەی دورکەوتنەوەی هێدی هێدی بو لە پرسەکانی نەتەوە و نیشتمان، ئەو پرسانەی جاران گیانی خۆیان بۆ دەبەخشی. لێرەدا ئەم گۆرانکاریە بنەرەتیە دەسەڵاتدارانی ئەو حزبانەی ناچار کرد حزبەکانیان بۆ راگرتنی رەونەق و جوانیەکانی مێژویان بەکار بهێنن بۆ دەمامککردنی روخساری ئێستایان، بۆیەش بایەخی سەرەکیان بۆ بواری راگەیاندن بوە، ئەم راستیە تا ئەم چرکەیەش لە هەرێمەکەشمان بەردەوامە. تەنها ئەو حزب و هێزانەی لەسەر بنەماکانی عەقائیدی و سیستەمی هەرەمی دیسیپلیندار و کاریزما و هێزی سەرکردەکانیان کار دەکەن توانیویانە تا ئەم چرکەیەش بەشێک لە خەسڵەتە رەسەنەکانیان لە فەوتاندن بپارێزن. حزب و هەڵبژاردنەکانی عێراق ئێستا هەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەیە، هەمو حزب وهێز و گروپەکان کەوتونەتە خۆیان، تایبەت هێزەکانی دەسەڵات چونکە ئەزمونی چەند ساڵی رابوردویان لە گەڵ بەغدا سەلماندویەتی کە بێ پارە و ئاوردانەوەی بەغدا توانای هەنگاونانیان زۆر لاواز بوە. دەبینین ئەم حزبانە پەنایان بۆ هاوکێشە کلاسیکیەکانی سیاسەت بردۆتەوە: لێرە و لەوێ بگەرێ بەدوای چەند " دۆستێکی پیاوچاکی" کاتی و بەرژەوەندخواز لە بەغدا بەڵکو مشتێک پارە و دەسەڵات ببەخشێت، بۆیە لە ئێستاوە تا هەڵبژاردنەکان بەغدا بۆتە رێگای کانی ئەو جۆرە حزب و دەسەڵاتدارانە. لە بەرامبەردا بەرەی یاخیبو و نارازی هەمان هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخەکە کردوە، بەڵام بە ئامانجی جیاواز لەوەی حزبە دەسەڵاتدارەکان، ئەمان بەغدا بە ئامرازێکی بەهێزی فشارکردن لە سەر دەسەڵاتی هەرێم دەبینن بۆیە هەمو تواناکانیان بەگەر خستون بۆ بەدەستهێنانی پێگەیەکی بەرچاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێگەیەک حسابی جدی بۆ بکرێت، فرە بازنەیی لە یاسای هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی عێراق کارئاسانی یاسایی بۆ ئەم بۆچونە کردوە، هەرچەندە ئێستا وای لێهاتوە کە " هەمو رێگاکان بەرەو بەغدا دەرۆن" لە گەڵ ئەوەشدا دەبێت بە حەزەرێکی وردی واقیعی مامەڵە لە گەڵ بەغدای ئێستادا بکرێت. دەبینین گروپ و هێزەکانی بەرەی نارازی بە هەمو شێوەیەک خۆیان دور راگرتوە لە بەشداریکردن لە هەڵبژارنەکان بە ناوی پێکهاتەی حزبیەوە، بۆ نمونە: هاوپەیمانی هیوا، هاوپەیمانی نیشتمانی، بەرەی گەل، دەنگی گەل و ... تاد. راستە هاوڵاتی تاقەتی لەو جۆرە حزب و حزبایەتیە چوە و هەمویان بەیەک چاو دەبینن. هەرچەندە ئەمە ئاکامێکی ئاسایی ئەو بێئومێدیە خەستەیە کە ناخ و دەرونی هاوڵاتیانی تەنیوە، بەڵام بۆ قورتاربون لەم دۆخە و روکردنە قۆناغێکی نوێ دەبێت هاوڵاتی خۆی بریار لە جۆری ئامادەسازیەکان بۆ کارکردن بدات، بە پێوەر و وەتیرەی جارانی سەردەمی باوەر و ئیرادە گونجاو لە گەڵ ئەم سەردەمەدا خۆشی ئامادە بکات، مەرجێکی بنەرەتی ئەم ئامادەسازیە گەڵالەکردنی پەیامێکی نەتەوەیی و نیشتمانی تۆکمەی هاوبەشی سەردەمانەیە کە لە سایەیدا بەرەو ئایندەیەکی گەش هەنگاو بنرێت، بێ ئەو پەیامە لەم بازنە داخراوەی ئێستادا دەمێنین و دەسورێینەوە. نوسینی: چیا عەباس رۆتەردام: ١٨ جانواری ٢٠٢١
عەدالەت عەبدوڵڵا ئەو حوكمانەی كە بەسەر دۆخی هەرێمدا ئەدرێن، پەیوەندییان بە كاریگەریی راستەوخۆی ئەو هۆكارانەوە هەیە كە پەیوەندیدارن بە هەلومەرجەكانەوە (الاسباب الڤرفیە)، مەبەست لە كاریگەرییە لەسەر بژێوی و ژیانی رۆژانەی خەڵك و بازاڕ. ئەو هەلومەرجانە، زۆرجار بە بەرچاومانەوە دەبنە مایەی قووڵكردنەوەی ململانێكان، یان خاوكردنەوەیان، ئەمەش بەو پێیەی هێزە سیاسییەكان، پێش هەر بەشێكی تری كۆمەڵگە، راستەوخۆ بێ، یان لە رێی هاوبەشی لە فەرمانڕەوایی، یان بەشداریی سیاسی لە فۆڕمی بەرهەڵستكاریدا، خۆیان بە نوێنەری خەڵك دەزانن، بەمەش ناچارن ئەو نوێنەرایەتیكردنە لە پراكتیكی سیاسی‌دا بسەلمێنن. ئەو هەلومەرجانە، لە فۆڕمی قەیراندا بن، یان هەر كێشەیەكی دیاریكراو لە سێكتەرەكاندا، مەرج نییە وەكو خۆیان بمێننەوە، دەشێت هەندێجار هەڵكشێن و بتەنێنەوە، هەندێكجاریش داكشێن و خاوببنەوە، بۆیە چاوەڕوانكراوە كە لەگەڵیاندا كەشی ململانێكانیش، تەنانەت باڵانسی رەواجی گوتاری سیاسیی هەر هێزێكی سیاسییش بگۆڕێت و تاسەر بە یەك ئاواز نەڕوات. ئەوەی كە لە هەرێمی كوردستاندا، وەك پێویست، بایەخی پێ نادرێت، هۆكارە بوونیادییەكانی (الاسباب البنیویە) ئەو هەلومەرجانەیە. واتە ئەو كۆمەڵە رایەڵە و یەكە ئاڵۆز و نەگۆڕ و بنچینەییانەی كە لانیكەم لە هۆكارە خۆییەكاندا، دەبنە زایگاو سەرهەڵدانی هەلومەرجەكان، جا ئیتر بەهەر بارێكدا بێت. دیارترین ئەو یەكانەش، ستراكتۆری ئابوورییە، پاشان ستراكتۆری عەقڵی، لەگەڵیاندا ستراكتۆری ئاكار Moral كە خۆیشی وابەستەی زنجیرەیەك لە یەكەكانی پێگەیاندنی كۆمەڵایەتییە و لە ژینگەی خێزان و پەروەردەی خێزانییەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە سەر دەزگا كۆمەڵایەتییەكانی تر كە سیستەمی هۆشیاریی و رەفتاری مرۆڤەكان جڵەو و ئاراستە دەكەن. بە مانایەكی روونتر، ئێمە ناتوانین بڕێكی زۆر لە سەقامگیریی بۆ هەلومەرجە قەیرانبار و ئاڵۆز و ناهەموارەكانی هەرێمەكەمان بگێڕینەوە ئەگەر بە پڕۆژەی ستراتیژیی ئیش لەسەر جووڵاندن و دەستكاریكردنی ئەو ستراكتۆرانە نەكەین كە سەرچاوەن بۆ سەرهەڵدانی هەلومەرجە جیاجیاكانی وڵاتی خۆمان. جارێ لە رووی ئابوورییەوە، فۆڕمی ئابوریی رەیع Reinter Economy، لەسێ رەهەندی زەقەوە بۆتە بەڵایەكی گەورە بۆ ئابووریمان و تا ئێستا چارەسەر نەكراوە. ئەم فۆڕمە لە ئابووری، هەم لەلایەن نوخبەیەكی سیاسییەوە كۆنترۆڵكراوە و دادپەروەرانە سامان و داهاتەكەی دابەش ناكرێت، هەم لە ساڵی 2005ەوە بەتەواوی كەرتە ئابوورییەكانی تری وێرانكردووین، هەم كۆمەڵگەشی بە گشتی كردۆتە كۆمەڵگەیەكی بەرخۆر Consumer society، ئەمە تا رادەی ئەوەی نزیك بە نیوەی دانیشتووانی هەرێم (سەرو 18 ساڵ) فەرمانبەری كەرتی گشتی و چاو لە دەستی دەوڵەت بن. ستراكتۆری عەقڵی، سەرچاوەیەكی تری گەورەی زۆرێك لە مەینەتییەكانمانە. ئەگەر بەپێی میتۆدی قوتابخانەی حەولییاتی فەرەنسی و بەتایبەتی ئەنجامگیرییەكانی گەورە مێژوونووس فرناند برودیل (1902-1985) بێت كە لە مێژووی عەقڵییەت و زهنییەتەكانیش دەكۆڵنەوە، هەندێكجار عەقڵ پێویستیی بە 800 ساڵ واتە هەشت سەدەی تەواو‌ە بۆئەوەی بگۆڕدرێت!، ئەمڕۆ ئەم ئەنجامگیرییە هەر دەڵێی لەبارەی ئێمەوەیە!، تەواو بەسەر واقعی عەقڵییەتی خۆماندا جێبەجێ دەبێت!. نموونە بۆ ئەوە، زیندوێتیی و بەردەوامبوونی عەقڵییەتی ئەمارەتنشینییە كە عەقڵییەتی دابەشكردنی دەمارگیرانەی نیشتمان و شار‌و ناوچەكانە، یان عەقڵییەتی پەرتبوونە بەسەر ئەنگێزەكانی خیڵ و عەشیرەت و بنەماڵەدا، بیركردنەوەش لەم ئاستە بەرتەسكە و هەموو ئەو سەرزەمین و چوارچێوە لۆكاڵییە بچووكانە و ئەو بەرژەوەندیی و وابەستەبوونە سیاسی و كۆمەڵایەتییە تەقلیدییانەی كە بەرهەمی هێناون، مرۆڤی ئێمەیان لە پیادەكردنی مرۆڤبوون و تەنانەت لە مۆدێلی ناشناڵییانەی كوردبوونیش خستووە. لەهەموو ئەوانە ترسناكتر ئەوەیە كە عەقڵییەت لە ستراكتۆردا، خێڵەكییانە بێ، كەچی خۆی وەك نوێنەری هێڵی ناسیۆنالیستیی وڵات و نەتەوە، نمایش بكات!. ستراكتۆری ئاكار، نموونەیەكی تری تەڵەزگە و نەهامەتییەكانمانە، نائومێدیی گەورەی سیاسی و كەلتورییشی بۆ دروستكردووین. ئەمڕۆ بەداخەوە، هەموو بەهاو دیسپلینێكی تایبەت بە چاكە و خراپە، رەواو ناڕەوا، راست و هەڵە، حەڵاڵ و حەرام بە مانای مرۆیی و ئاینییش، هیچیان لە شوێنی خۆیاندا نەماون، پێوەرەكان و پێودانگەكان بۆ هەڵسەنگاندن و نرخاندنی مەعنەوییانەی مرۆڤی ئێمە، شێواون و شێوێنراون، دنیایەك بەدكاریی و بەدرەفتاریی سیاسی و كەلتوری و لادانی كۆمەڵایەتی لە كۆمەڵگە‌دا بڵاوبوونەتەوە، بە شێوەیەكی زۆر مەترسیداریش مرۆڤی ئێمەیان لەناوەوە بێ ئۆقرە كردووە و تێكشكاندووە!. ئەمانە هەموو، كارەساتی گەورە گەورەیان بەرپاكردووە و مەحكوممان دەكەن كە بیانبینین، لەسەرمانە كە بایەخیان پێ بدەین، لەوەش زیاتر رەخنەگرانە و بە شێوازی زانستیی هاوچەرخ بە بنەماكانی پەروەردە و فێركردن، خوێندن و خوێندنی باڵا، دامەزراوەكانی پێگەیاندن، تەواوی گوتارە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئاینییەكاندا بچینەوە، چونكە ئەوانە، بەگشتی، كۆی ئەو چوارچێوانەی چالاكیی مرۆیی و كۆمەڵایەتیمانن كە بەرپرسیارن لە شێواندن و تیرۆركردنی ئەخلاقییات، یان ئەگەری بەرهەمداركردن و زیندوێتییان لە كۆمەڵگە‌دا، بونیادێك كە بێگومان كۆڵەكەیەكی گرنگی شارستانییەتی هەموو میللەتێكی لەسەر دەوەستێت. بە مانایەكی سادەتر، ئێمە تا لەو ئاستە بونیادییانەدا خاوەنی پڕۆژەی ستراتیژیی و دوو مەودا و پلانی زانستی و درێژخایەن نەبین، ئاسان نییە هەلومەرجە سیاسی و ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكان و دۆخی وڵات بە گشتی، سەقامگیریی بەخۆوە ببینن، هیچ خاوبوونەوەیەكی قەیرانەكان و گرژییەكانیش درێژە ناكێشن، بەڵكو دوای ناوبڕو و ماوەیەكی زەمەنیی كەم لە فۆڕمی تردا سەرهەڵدەدەنەوە و نائومێدیی نوێ بڵاودەكەنەوە، ئەمە تا ئەو ئەندازەیەی كە مرۆڤ زۆرجار هەست بكات لە ناو بازنەیەكی داخراودایە، هەر جارە و لە قەیرانێكەوە دەگوێزێتەوە بۆ قەیرانێكی تر.
ئازاد جۆڵا لە دوای ئەوەی هەردوو ئیدارەی هەولێر و سلێمانی یەکیانگرتەوە یان ڕاست تر بڵێم ئیدارەی سلێمانی هەڵوەشایەوەو لە بۆتەی ئیدارەی هەولێر توایەوە لەوکاتەوە پارتی بۆمەستێکی تایبەت کاری کرد‌و هەوڵیدا ، هەر ئەمەش بوو وایکرد بارودۆخێکی تازەی سیاسی و ئیداری و هەیمەنەو هەژموونگەراو جۆرێک لە تاک ڕەوی و خۆسەپێنی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ‌کرد و هاتە ئاراوە ، بەم هۆیەشەوەیە پارتی هێواش هێواش زۆر بەژیرانەو هێمنی توانی کۆنتڕۆلی تەواوی هەرێمی کوردستان بکات و بە خەونە گەورەکەی شاد بێ بەتایبەت لە هەر دوو ڕووی ئابووری و بڕیاری سیاسی ، ئەگەر لەسەرەتای بەناو یەکخستنەوەی هەردوو ئیدارەکەدا جۆرێک هەست بە هاوسەنگی و کاریگەری یەکێتی دەکرا لە کابینەی پێنجەم بەڵام دوای وەرگرتنی کابینەی شەشەم لەلایەن یەکێتی بە سەرۆکایەتی دکتۆر بەرهەم کەوا تەنها ماوەکەشی دوو ساڵ بوو ئەوا هەرزوو دەرکەوت پارتی زۆر بەپەلە و تەنگەتاوە بۆ وەرگرتنەوەی کابینەو وەرگرتنەوەی دەسەڵات لەگەڵ ئەوەی هەموو خەڵکی کوردستان ئەم ڕاستییە باش دەزانن لە ماوەی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان لە 9 کابینەی تا ئێستا کە باشترین و پڕ خزمتگوزاری ترین و چالاکترین و پڕ بڕیارترین و شەفاف ترین و پڕ بەرهەم ترین کابینە بووە لە هەرێمی کورستان‌دا لەگە ئەوەی تەنها و تەنها تەمەنی کابینەکەش دوو ساڵ بووە ، بەڵام چونکە پارتی ئامانجێکی دوورتر و گەورەتری بۆ حزبەکەی و چەندکەسانێک لە ناو حزبەکەی خۆی هەبوو ( نەک بۆ گەلەکەی ) هەر بۆیە زۆر بە لاوازی ئەوکاتە دوو ساڵەکەی هەقی یەکێتیشیان وەک خێر قبوڵ کرد و وەریان گرتەوە ، ئیتر دوای ئەوە بەتەواوی کەوتنە سەر هێڵ و کابینە لە دوای کابینە تا ئێستا کەوا کابینەی نۆیەمە بەرهەمەکەی ئەوەیە کەوا دەیبینین لە ڕووی سیاسی چۆن کورد دوای سەدان هەزار شەهید و ئەنفال و ماڵوێرنی سەدەیەک گەڕاوەتەوە دواوە ، لە ڕووی ئابووری بەم سەرخان و ژێرخانە بەهێزەوە چۆن بوین بە ڕیسواو دەرۆزەکەری بەردەکی داگیرکەران و هەموو جیهان ، لە ڕووی ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتمانی چۆن خەڵک حاشا لە کورد بوون و تف لە نیشتمانەکەی خۆی دەکات ، لە ڕووی ئازادی و دیموکراسی چۆن لە ڕیزی پێشی پێشەوەی پێشێلکاریەکانی ناوچەکەو جیهانە ، لە ڕووی گەندەڵی و نا شەفافی بەراورد ناکرێت بەهیچ حوکمڕانیەک لە بستە زەوییەک لەم جیهانە ، لە ڕووی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی ناوەخۆ وە هیچ گەل و نەتەوەو نیشتمانێک هێندەی کورد و کوردستان پێوێستی بە تەبایی و یەکگوتاری نیە کەچی لە سایەی غروور و تاکڕەوی و بەرژەوەندی حزبی و بنەماڵەیی هیچ کاتێک وەک ئێستا نێو ماڵی کورد پەرش و بڵاو و پەرتەوازە نەبووە ، ئەمانەو سەدان خاڵی ڕەشی تر بەرهەمی حوکمی نادیموکراسی و تاکڕەوی و تۆتالیتاری خۆسەپێنییە ، ئێستا دۆخەکە بە ئاقارێک گەیشتووە دەرفەتی بەرەوامی و هێشتنەوەی لەمە زیاتری لەبەردەمدا نەماوە تەنانەت وای لێهاتووە هیچ کات پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو ئێستا دابڕاو و تەریک نەکراوە هەم لە متمانەی جەماوەری هەم لە دۆست و هاوپەیمانێتی لەگەڵ لایەنەکانە سیاسیەکانی تری نەک هەر هەرێمی کوردستان تەنانەت لە سەر ئاستی عێراقیش ، لە ڕابردوودا لە دۆخێکی ئاوا و لەکاتی پێویست هەمیشە سەری زمان و بنی زمانی پارتی هەر یەکڕیزی تەبایی و بەهێزکردنەوەی نێو ماڵی کورد بوە بەڵام بێ گومان ئەم دروشمانە تەنها بۆ قسەو کات کوشتن و تێپەڕاندنی قۆناغ و بارودۆخەکە بووە هیچ کات پارتی بەکردەوە کاری بۆ ئەم دروشمانە نەکردووە ، بەڵکو ئەوان یەکڕیزی کورد تەنها لە بەهێزبوونی خۆیان و چەند کەسانێک دەبنن و پێیان وایە تەنها و تەنها ئەوان نوێنەری ڕاستەقینەی کورد و کوردستانن ، ئەم شێوزی کارکردن و دروشم و کات کوشتنە دەیان جار دووبارە بۆتەوە بۆیە ئێستا پارتی جەولەیەکی تازەی سەردان و دانشتن و گفتوگۆی لەگەڵ لایەنەسیاسیەکان لە هەرێم و عێراق دەست پێکردۆتەوە بە مەبەستی هەمان ئامانجی پێشوو بەڵام ڕەنگە ئەمجارەیان بارودۆخ گۆڕابێ کەمبن ئەوانەی بەم سەردوولکەو لای لایە خەویان بێ ، بۆیە لەوە دەچێ سەرجەم سەردان و داوا‌و پێشنیارەکانی وەفدکەی پارتی هیچی لێ سەوز نەبێ و عەبایان بەکا نەبێ ، ئەوە ناڵێم ئەگەر تەنها لە لای تورکمان و مەسیحی و بارەگاکەی گوڵەخانە نەبێ گەر نا پێموابێت ئەمجارەیان کورد گوتەنی ( هەمان هەوارە بەڵام هەمان بەهار نیە ) ،،
هاوڕێ تۆفیق جەوھەری حکومەتی سەرمایەداری لەسەر چەند پایەیەک پێکھاتون ئەوانیش ھەر یەکە لە (باج وەرگرتن، ئازادی ھاتن و چونی سەرمایە، سەروەری قانون و دابینکردنی ئاسایش، ھاوکاری کۆمەلایەتی). بەلام باج وەرگرتن مەسەلەیەکی زۆر گرنگ و ھەستیارترە لەچاو پایەکانی تری، لەوەش گرنگتر رەھەندێکی قانونیی و ھونەری وردی ھەیە. باج لە کێ بسێنی؟بە کام پێوەر؟برەکەی چەند بێ و لەسەر کام بنچینە ئەو برە دیاری بکرێ؟بەکام رێگا ئەزانی داھاتی راستەقینەی کەسێک یان خاوەن کۆمپانیایەک چەندە؟ ھەموو ئەم پرسیارانە وەڵامەکانیان پێویستیان بەچەندین دامەزراوەی گرنگ و توکمەو سەردەمییانە ھەیە کە بە پێشکەوتوترین تەکنۆلۆژیای ئەلکترۆنی بەرنامە کرابن. حکومەتی ھەرێم ھەتاوەکو ئێستا حکومەتی دەفتەرو قەڵەم و نوسراوی کاغەزەو بەشێوەیەکی زۆر کۆن دامەزراوەکان کاروبارەکانیان ڕایی ئەکەن وخزمەتی کارگێری پێشکەش ئەکەن ، حکومەتی ھەرێم لەرووی سیستەمی کارگێری و دارایی ھێشتا حکومەتی پێش دروستبونی کۆمپیوتەرە، راستە لەناو فەرمانگەکان کۆمپیوتەر ھەیە، بەلام بەکارھێنانەکەی بۆ شوێنگرتنەوەی ئامێری چاپکردنی دەستی جارانە، بە کورتی بۆ بەرنامەی ۆرد و لەھەندێک شوێن ئێکسڵ بەکارئەھێنرێ، ھیچ کات سیستەمێکی بەرنامەسازی پێشکەوتوو کە بەناوەندێکی سەرەکی نێتەوە بەسترابن نەبوە.کەواتە چۆن سیستەمی باج وەرگرتن رێکئەخەیت؟ بەدڵنیاییەوە زۆر گرنگە حکومەت سیاسەتێکی باج وەرگرتنی دادپەروەرو بێگەردی ھەبێ، بەڵام کارەساتە مەترسیدارەکە لەو شوێنەوە دەستپێئەکا کە فەلسەفەی حکومەت بۆ باج وەرگرتن پەیرەوی سیاسەتی برسیکردنی خەڵک بێ . لە ھەموو دونیا باج لەسەر داھاتی قازانجە تەنانەی پرۆژەیەک، یان کۆمپانیایەک کە زەرەر ئەکا ،نەک باج نادا ،بەڵکو ھاوکاریش ئەکرێ ، ھەژار نەک باج نادا، بەڵکو لە سندوقی باج یارمەتی کۆمەڵایەتی وەرئەگرێ.سەدان ھەزار ھەڵگری بروانامەی زانکۆ کە بێکارن. تاوانی ئەوان چیە باجی زیادەی بەشداری خزمەتی ئینتەرنێت بدەن؟ لەم کام وڵات خەڵکی بێکار و خاوەن داھاتی کەم باج ئەدەن؟ لەلایەکی تر مەسەلەی متمانەی خەڵک بە سیاسەتی باج بابەتێکی زۆر گرنگە، خەڵک کە دڵنیابوو ئەو پارەیەی کە بەشێوەی باج ئەیدا بۆ بەرژەوەندی خۆی خەرج ئەکرێتەوە دڵخۆش ئەبێ و بە روویەکی شیرینەوە پێشوازی لێ ئەکا، چونکە ئەزانێ پارەکەی نەخوراوە، بە پارەی باجەکەی نەخۆشخانەو جادەو قوتابخانە و خزمەتی تری پێشکەشکراوە، بەڵام ئەگەر ھەست بکا پارەی باجەکەی دیار نیە ، ئەوا بەدڵنیایەوە نایدا، لەولاتانی ئەوروپاو خۆرئاوا مەسەلەی باج پێدان و نیشتیمانپەروەری پێکەوە بەستراون تەنانەت خۆشاردنەوە لە باج پێدان وەکو ئابڕوچون و راکردن لە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە گەل تەماشا ئەکرێ ، ھەر بۆ بەرچاوڕونی، بێگومان جۆرەکانی باج دان زۆرن ھەر لە باجی خانوبەرە، دەرامەت، سەرمایە، باجی راستەوخۆو ناراستەوخۆ وھتد ،مەسەلەی باج یەکێکە لە بوارە قوڵەکان و لق وپۆی زۆری لێ ئەبێتەوە، بەڵام ئێمەدا لێرەدا زیاتر مەبەستمان جەوھەری سیاسەتی حکومەتە بۆ باج وەرگرتن، بۆیە زۆر ناچینە ئەو وردەکاییەوە کە لەسەرەوە باسمانکرد، بەگشتی چەند سەرنج و پێشنیارێک ئەخەینەڕوو؛ ١: ھەموو خاوەن کار‌و کۆمپانیایەک پابەند بکرێن کە مامەڵەی پارەیان لەرێگای بانکەوە بێ، لەم کاتەشدا ئاشکرایە ھیچ کۆمپانیاو کەسێک متمانەی بە بانکی ناوخۆیی نەماوە ،بۆیە ئەتوانرێ لەرێگای یەکێک لە بانکە رەسەن و متمانەپێکراوەکانی جیھانەوە بێ، ئەو وەختە بەشێوەیەکی راست ئەزانرێ ، داھاتیان چەندە، بەڵام ھەموو کۆمپانیاو پرۆژەیەک کە بەشێوەی کاش مامەڵە بکاو پارەکەی بخاتە ژێر زەمینی باخەکەیەوە! ئێ چۆن ئەزانی چەندی قازانج کردوەو چۆن دادپەروەری ئەسەپێنێ؟ ٢:باج لە قازانجە، نەک لە خەڵکانێک کە لەژێر ھێڵی ھەژارییەوەن وداھاتی ڕۆژانەیان زۆر کەمە ،نابێ کۆمپانیا و خاوەن پرۆژە باجدانەکەیان بخەنە سەرشانی بەکاربەرەکانیان و خۆیانی لێ رزگار بکەن ، بۆ نمونە باج ئەخەیتە سەر بواری نیشتەجێبوونی وەبەرھێنان ، بەڵام لەھەمان کات ئەبێ خاوەن کۆمپانیا پابەند بکەی کەنابێ نرخی شوقەو خانوو گران بکا ،بەڵکو ئەبێ لە قازانجی خۆی بیدا، بە کورتی ئەگەر لە پرۆژەیەک بۆ نمونە سەد ملیۆن دۆلاری قازانج کردوە ئەوا بە ھۆی باجدانەوە قازانجەکەی کەم ئەبێتەوە بۆ ٥٠ ملیۆن، نەک فێڵبازانە ھەڵبستێ نرخ گران بکاو قازانجەکەی لە ١٠٠ ملیۆنەوە بەرزبکاتەوە بۆ ١٥٠ ملیۆن، ئێ ئەوا لەم کاتەدا خۆی باج نادا‌و خەڵک لە جیاتی کۆمپانیا باجەکەی بۆ ئەدەن . ئەمەش لەجەوھەرا راکردنە لە باج و جۆرێکیشە لەھەڵخەڵەتاندن. ٣: باج وەرگرتن تەنھا بۆ پارەدارکردنی داھاتی گشتی نیشتیمانی نیە، بەڵکو بۆ ڕێکخستنەوەی چالاکی دارایی و ئابورییە، لە کاتی ھەڵاوسان و داشکان زۆر بەروونی کاریگەری باج دەرئەکەوێ، نرخی بازاری پێ ھاوسەنگ ئەکرێ ،بەڵام ئەمە پێویستی بە عەقڵێتێکی دامەزراوەیی دارایی ژیر‌و وردھەیە. ٤: دامەزراوەیەکی لێوەشاوەی ئەلکترۆنی بەناوی دامەزراوەی باج دروستبکرێ، ئەو دامەزراوەیە زۆر بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و ڕێکخراوو شەفاف و دادپەرور کاربکا، ئەتوانی دەستەیەکیش لەشارەزایانی بیانی وەکو راوێژکار، کاریان لەگەڵ بکا . ٥: خەڵکانی خوار ھێڵی ھەژاریی و دەرامەت کەم ،نەک نابێ باج بدەن ، بەڵکو بەھۆی سیاسەتی باجەوە پێویستە ھاوکاری کۆمەڵاتی لەلایەن حکومەتەوە بکرێن، بەم ھۆیەوە دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدەستئەھێنرێ. ئەم سیاسەتە دەوری باش ئەگێڕێ لە لەکەمکردنەوەی ھەژاری. لە کۆتاییا؛ سیاسەتی باج ، مەسەلەیەکی دارایی گرنگەو بە پلەیەکی نایاب پەیوەندی بە فەلسەفەی دەوڵەتەوە ھەیە، بەھۆی سیاسەتی باجەوە روون ئەبێتەوە ؟ئایا حکومەت ئەیەوێ ، دەوڵەمەند، دەوڵەمەندتر بکاو ھەژار ھەژارتر؟ یان بە پێچەوانەوە ھەژاری کەم بکاتەوەو داھاتی دەوڵەمەند ،کەمتر بکاتەوە؟ خەڵکی کوردستان بەدڵی ترس و گومانەوە چاوەرێی رێککاری تازەی حکومەتن لەسەر باج .
چۆمان محەمەد سەرۆك وەزیرانی عێراق بریاریدا رۆژی ٦/٦/٢٠٢١ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی بۆ یٔەنجومەنی نوێنەران لە عێراق یٔەنجام بدرێت,هەرچەندە كۆمیسیۆنی هەلبژادنەكانی عێراق هەنگاوی كرداری بۆ ئەم پرسە ناوە و چەندین ڕێنمای و رێكاری گرتۆتەبەر ،بەلام ئەم هەلبژارنی پێشوەختە چەندین گرفت و لەمپەری لەرێیە لە دیارترینیان یەكەم: بەپێی دەستوری هەمیشەی عێراق مەرجی بەڕێوەچوونی هەلبژاردنی پێشوەخت، بەر لە هەر شتێك هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە. لە دەستوری عێراقدا رێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەركردنی حاڵەتی لەكارخستنی حكومەت‌و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان‌و سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكراوە. ماددەی (64)ی دەستوری عێراق رێوشوێنی سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیاریكردووە بەجۆریك پەرلەمانی عێراق بە دەنگدانی زۆرینەی رەها (50+1)ی دەنگی یٔەندامەكانی هەڵدەوەشێتەوە، واتە لە كۆی (329) یٔەندام (165) یٔەندام دەنگی (بەڵێ) بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان،ئەمەش بۆ دۆخی ئێستای پەرلەمانی عیراق ئاسان نیە گەر رێكەوتنی سیاسی نێوان لایەنە سیاسیەكان نەبیت ،بەدەستهێنانی ئەو ژمارە دەنگە،بەتایبەت پیشبینی دەكرێت پەرلەمانتاران بەرژەوەندی خۆیان پێشبخەن ویستیان نەبیت كۆتای بە موچەی مانگانەو نەسرەیەی زەبەلاحەی خۆیان بهێننن. دووەم: ئەو وادەیەی دیاریكراوە لەلایەن سەرۆكی حكومەت بۆ هەلبژاردنی پێشوەختە گرفتی دەستوری هەیە چونکە دیاریكردنی وادەی هەلبژاردنی پێشوەختە لە دەسەلاتی سەرۆكی كۆماری عێراقە پاش هەلوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق. سێیەم: كێشەی دادگای الاتحادی بالا یەكێكی ترە لە گرفتەكان و رێگرەكانی پرۆسەی هەلبژاردن چونکە بەگوێرەی دەستوری هەمیشەی عێراق، تاكە لایەنە تەماشای تانەكانی هەڵبژاردن دەكات‌و یٔەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان پەسەند دەكات، دادگای فیدرالی خۆی یٔێستا لە كێشەدایە چونكە دادگای فیداڵی لە (9) دادوەر پێكدەهات، یەكێك لە دادوەرەكان خانەنشین بوو، ئەندامیكی تریان كۆچیی دوایكردوە،بەهۆی یٔەوەی میكانیزمێكی دیاریكراو لەبەردەستدا نییە یٔێستا نازانرێت شوێنی یٔەو دوو دادوەرە چۆن پڕبكرێتەوە، یٔەمە لەكاتێكدایە بەپێی یاسای دادگاكە، كە لەڕووی یٔیدارییەوە سەربە یٔەنجومەنی باڵای دادوەرییە، نیسابی یاسایی دادگای فیدراڵی بە یٔامادەبوونی سەرۆك‌و (8) یٔەندامی دادگاكە پێكدێت‌و بەبێ یٔامادەبوونی كەسێكیان دانیشتن‌و كۆبونەوەكانیان بە نادروست یٔەژماردەكرێت‌و هەر بڕیارێك لەو كۆبونەوانەدا دەربچێت لایەنی جێبەجێكار پابەند ناكات بە جێبەجێكردنیەوە. بۆیە تەواوكردنی هەلبژاردن پێویستی بە ئامادەگی دادگای فیدرالی. چوارەم: سەرباری ئەوەی كۆمیسیۆن هەنگاوی ناوە بۆ پرۆسەی هەلبژاردنی پیشوەختە و چەندین سیستەم و بریاری دەركردوە بۆ پرۆسەكە،بەڵام كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان نەیشاردۆتەوە كە یٔامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە كات و كار و هەنگاوی زیاتری پێوییستە، ،لەروی هونەری و لۆجستی وئەزمونەوە ئەم كۆمیسێۆنە تازەیە و شارەزای و خیبرەی هەلبژادنیان نیە ،بۆیە ئەمەش رێگریەك و كیشەیە. پێنجەم: بەشێكی زۆری هێزە سیاسیە عێراقیەكان بە ئاشكرا داوای دواخستنی هەلبژاردنیان كردوە و ئامادەنین بۆ پرۆسەكە،ئەم سیستەمە تازەی هەلبژاردن فلتەرێكی ئاشكرایە بۆ لەقالبدانی هێزە بچوكەكان،لەدیارترین هێزەكانی عێراق بەسەرۆكایەتی مالكی داوای دواخستنی دەكات، هەلبژاردنی پێشوەخت پرۆسەیەكی قبوڵكراو نیە و دژی زۆرە. پێشبینەكان بەو ئاراستەیەن هەلبژاردن لەوكاتەدا ئەستەم بێت،بەڵام پێی دەچیت لە ترسی شەقام و تەیاری صەدری نەتوانن رایبگەیەنن، زانیاریەك بڵاو بۆتەوە كە بۆ مانگی ۱٠ ئەمسال هەلبژاردن دوابخرێت،هەلبژاردنی ئەمجارە پێشبینی ناكرێت هەلبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەرێوە بچیت،بەهۆی پەیرەوكردنی سیستەمی ئەلیكترۆنی بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان. * پارێزەری راوێژكار و رێكخەری ژوری یاسایی
عومەر عەلی ئەگەر سەیری زۆرینەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردوستان بکەین بە موچەخۆرو ئەوانەش کە موچەیان نیە .هەمویان ناڕازین لە دۆخی ژیان و گوزەران و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دەسەڵات و حوکمڕانی.هەر هاوڵاتیەک بەجۆرێک سەیری دۆخەکە دەکات و چاوەڕێی چارەسەری ئەم دۆخە دەکات کەلە دەرەوەی ویست و ئیرادەی خۆیدایەتی.ئەم زۆرینەیە لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردوستان چاوەڕوانی گۆدۆیەکن کە بێت و دۆخەکەیان بۆ چاک بکات و عەداڵەت بچەسپێنێت .ئەمەش وەک ئەوەیە چاوەڕێی ئیمامی مەهدی بکەن یان عیسا جارێکی‌تر داببەزێتەوەو لەدەست ئەم نەهامەتیانە ڕزگاریان بکات .بەشێکی زۆر لە باوەڕدارە موسوڵمانەکان و مامۆستایانی ئاینی پێنج فەڕزە نزادەکەن کە خوا ئەم زاڵمانەیان لەکۆڵ بکاتەوەو دۆخی ئەم گەلە مسوڵمانە چاک بکات .کە ئەمەش دیی گەلی جولەکە بوو کاتێک کەموسا پێغەمبەر داوای ڕوبەڕوبونەوەی لێ دەکردن بەرامبەر بە فیرعەون و دار‌و دەستەکەی . ئەوانەش کە بڕوایان بەم تێزەنیە .دەڵێن ئەگەر ئەمریکا نەیەتە سەرخەت هیچ شتێک نیە چارەسەری ئەم دۆخە بکات .ئەوکاتەش کە کازمی پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی لە عێراق بەدەستەوە گرت هەمو هیوایەکیان لە سەر هەڵچنی و لەکاتی سەردانەکەشی بۆ کوردوستان وەک فریاد ڕەسێک سەیریان دەکردو زۆر بە پەرۆشەوە پەنایان بۆبرد بۆ چارەسەری گرفتەکانی خەڵکی کوردوستان .لەلایەکی تریشەوە کۆمەڵێک پەرلەمانتار دەستیان دایە هەڵمەتێک بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردوستان بگوازرێتەوە بۆ سەر بەغداو ڕاستەوخۆ بەغدا موچەیان بۆ دابین بکات .دواجاریش شێخ نەهرۆ هاتە سەرخەت و بەڵێنی چارەسەری گرفتی دواکەوتنی موچەی دا‌و بەمەش ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران بڕوایان بەڵێنەکانی کرد. بەڵام لەدوای هەمو ئەو بەڵێن و قسەو هیوا هەڵچنینە بێ بنەمایانە.حکومەتی هەرێم ڕای دەگەیەنێت کە ڕۆژی 24ی مانگ دەست بەدابەش کردنی موچە دەکرێت.واتە هەموی بێسوودو بێ بنەمابوو، دۆخەکەش خراپتر بوو نەک چاکتر .لێرەوە دەبێت هاوڵاتیان بزانن کە تاکە ڕێگەی چارەسەر بۆ ڕێگرتن لە دواکەوتنی موچەو دزی و تاڵانچێتی لەم هەرێمە دا هاوڵاتی خودی خۆیەتی.ئەگەر خۆی بەبەرپرسیارزانی وزانی کە بەرپرسیارێتی حکومەت بەرامبەر بە هاوڵاتیان چیە .ئەوکاتە دەبێت بەرەو ڕوی بوەستێتەوەو لەڕێگەی ڕێکارە مەدەنیەکانە وە ناچاربە چەسپاندنی مافەکانی هاوڵاتیانی بکات. ئەگەر ئەمەشی نەکرد ناچار بەدەست لەکار کشانەوەی بکات.
د. هەردی مێد گروپی پانزه په‌رله‌مانتاره‌كه به ناو گروپی هیواوه له‌م رۆژانه خۆیان ناساند. مقۆمقۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه له داهاتودا په‌یڕه‌وێكی ناوخۆ بۆ ڕێكخستنی كار و چالاكیه‌كانیان و په‌یوه‌ندییان به گروپه‌كه دابڕێژن. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه له ئاینده‌دا به یه‌كه‌وه‌ڕا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن. ئه‌مانه ته‌نها كۆمه‌ڵێ باسوخواسن و چاوه‌ڕێ ده‌بین. دروستبوونی ئه‌م گروپه و په‌یام و پراكتیكه‌كانیان له په‌رله‌مانی عێراق له هه‌مبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێییه له په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا. له چیدا نوێ؟ بێگومان په‌یوه‌ندی كورد و ناوه‌ند هه‌میشه ته‌موومژاوی بووه. زۆرجار په‌یوه‌ندی كورد و به‌غدا به هه‌ڵه له روانگه‌ی دوژمنداریدا خوێندنه‌وه‌ی بۆكراوه، به‌ڵام له راستیدا هه‌ر دوژمنداری نه‌بووه، چونكه هه‌میشه به‌شێكی كورد له په‌راوێزی ململانێكانیاندا په‌نایان بۆ به‌غدا بردووه و له به‌رانبه‌ر ولائی كاتی و دۆستایه‌تی كاتی‌یان هه‌وڵی گه‌شتنیان به سه‌رمایه و سه‌رچاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت داوه بۆ هاوسه‌نگردنی پێگه‌یان له ململانێكانیاندا له‌گه‌ڵ به‌شه‌كه‌ی تری نێو بزووتنه‌وه‌ی كوردی. به‌ڵام تا ئه‌مداوییه‌ش ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌نها رایه‌ڵێكی سه‌ربازیی بووه، ئه‌و شته‌ی له زمانی عامدا پێیوتراوه جاشایه‌تی. به مانایه‌كی دی، ئه‌وانه‌ی پاڵیان به به‌غداوه داداوه بۆ به ده‌ستهێنانی هاوكاری و یارمه‌تی ته‌نها فۆرمێكی چه‌كداری هه‌بووه. به‌ڵام، نوێیه‌تی په‌یوه‌ندی گروپی هیوا به به‌غداوه له‌وه‌دایه كه چه‌كداری و سه‌ربازی نییه، به‌ڵكو ده‌ستگاییه و له په‌رله‌مانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌ڵك له سه‌رچاوه ده‌ستگاییه‌كانی به‌غداو و گه‌مه‌ی هاوپه‌یمانیێتی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و گروپه شیعه‌كان وه‌ربگرن به ئامانجی راستكردنه‌وه و هاوسه‌نگكردنی په‌یوه‌ندی حزبه‌كانیانن له‌گه‌ڵ پارتی له سه‌ر ئاستی هه‌رێم. بۆ من ئامرازه‌كانی كار، ئاخاوتن و پراكتیكی ئه‌م گروپه دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه. یه‌كه‌م، وه‌ك وتم په‌یوه‌ندی به‌و ئامانجه‌وه هه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی به‌غداوه لاسه‌نگی هێز له سه‌ر ئاستی هه‌رێم بگۆڕن، ئه‌مه‌ش به ناچاركردنی پارتی به ملدان بۆ داوای حزبه‌كانیان. به مانایه‌كی دی، له ڕێگه‌ی فشار و گه‌مه‌ی هاوپه‌یمانێتی له په‌رله‌مانی عێراق، ده‌یانه‌وێت ده‌ستكاری ره‌وتی رووداوه‌كان له سه‌ر ئاستی هه‌رێم بكه‌ن تا هه‌مواركردنه‌وه‌ی دۆخی لاسه‌نگی سیاسیان. ره‌هه‌ندی دووه‌مش بریتیه له مسۆگه‌ركردنی شانسی هه‌ڵبژاردنه‌وه و پاراستنی پۆست و پێگه‌ی په‌رله‌مانتارییان. ئه‌م ئامانجه‌ی دوایی تژیه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی. له كایه‌ی سیاسی‌دا ئه‌مه باوه، هه‌میشه پیشه‌مه‌نده سیاسیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سییان له پاڵ به‌رژه‌وه‌ندی و خه‌می گشت‌دا ده‌شارنه‌وه و خۆیان وه‌ك خۆنه‌وسیت، لێبڕاو و به‌رگریكاری خه‌ڵك و ده‌نگده‌ریان نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌مان له‌وه گه‌شتوون كه هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان به‌نده به دژایه‌تیكردنی پارتی و بره‌ودان به <كولتوری-دژه-بارزانی>. ئه‌و ئه‌كته‌ر تاك و كۆمه‌ڵانه‌ی له بیست ساڵی رابردوو بره‌و به كارخانه‌ی دژایه‌تیكردنی بارزانیه‌كان ده‌ده‌ن، به قه‌ولی ماكس ڤێبه‌ر، <جڤاتێكی سۆزداری> وایان به ده‌وری خۆیاندا دروستكردووه كه ئیتر خودی خۆیان ناتوانن له ڕێسا و یاسای ئه‌م جڤاته ده‌ربچن و بونه‌ته ئه‌سیری ئه‌م دژایه‌تیكردنه. به مانایه‌كی دی، ئه‌م دژایه‌تیكردنه له یه‌ك كاتدا هه‌م بۆته سه‌رچاوه و سه‌رمایه بۆیان، به‌و پێیه‌ی له ڕێگه‌یه‌وه ناو و پێگه‌ی لێوه به‌ده‌ست ده‌هێنن، هه‌مش كۆمه‌ڵێ جه‌بر كه ناتوانن تاعه‌تی نه‌كه‌ن له هه‌ر دۆخێك‌دا. به گشتی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م گروپه و پراكتیكه‌كانیان له په‌رله‌مانی عێراق كۆمه‌ڵێ ده‌رهاویشته‌ی بووه و ده‌بێت له سه‌ر هه‌رێم كه به كورتی هه‌وڵده‌ده‌م له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێبده‌م: یه‌كه‌م: له ڕێگه‌ی ئه‌م گروپه‌وه به‌شێك له ململانێكانی كورد به ناوه‌ند ده‌كرێت به تایبه‌تی له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له سه‌ر ئۆتۆنۆمی سیاسی هه‌رێم ده‌بێت. تا ئێره، هه‌رێم كایه‌یه‌كی سیاسی ئۆتۆنۆمی هه‌بوو و تاراده‌یه‌كی باش خۆی ئیداره‌ی ململانێكانی ناوه‌وه‌ی خۆی ده‌دا. به‌ڵام، ئیداره‌دانێكی جه‌بری. پارتی و یه‌كێتی له ڕێگه‌ی هێزه‌و و پاره‌وه ئیداره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دی داوه. بۆیه به‌رپرسی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌م ململانێیانه بۆ ناوه‌ند له ئه‌ستۆی پارتی و یه‌كێتیه. بێگومان، ئه‌م به ناوه‌ندكردنه‌ی ململانێی كورد-كورد له هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز سه‌رۆكی عێراقه‌وه (به‌رهه‌م ساڵح) له په‌رله‌مان ده‌ستی پێكرد. هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی عێراق كه تا ئه‌م وه‌خته له سه‌ر ئاستی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كرا و ده‌بڕایه‌وه، لێره‌وه به ناوه‌ندكرا و كرایه گره‌وێكی ناوه‌ندگه‌ر و عێراقی. دووه‌م: به‌هێزكردنی په‌رله‌مانی عێراق و گواستنه‌وه‌ی ململانێی كوردی-كوردی ده‌بێته هه‌روه‌ها مایه‌ی له ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆی ئیداری و جڵه‌وكردنی زۆر بواری دی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه. چونكه پارتی بۆ لاوازكردنی ئه‌م گروپه و په‌راوێزخستنیان، به دووری نازانم له داهاتوودا ته‌نازولی زیاتر بۆ گروپ و لایه‌ن و حكومه‌تی شیعه بكات. سێیه‌م: گواستنه‌وه‌ی ململانێی كوردی-كوردی و به په‌رله‌مانكردنی له به‌غدا تاراده‌یه‌ك به‌شداری كارایی و به‌خشینی گڕوتین به ده‌ستگاكانی ناوه‌ند ده‌دات به زه‌ره‌ری هه‌رێم. پێموایه، له‌م رووه‌وه ئه‌دگاره‌كانی به‌هێزی په‌رله‌مانی به‌غدا به‌ده‌ركه‌وتووه و زۆرجار به روونی ده‌یبینین. سه‌رهه‌ڵدانی <گروپی په‌رله‌مانتاری هیوا> ره‌وتێكی نوێیه و له داهاتوودا ، به دووری نازانم، كاریگه‌ری و قورساییان له سه‌ر دینامیكی سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا روونتر ده‌ربكه‌وێت.
سەهین موفتی هونەری دەستلەکارکێشانەوە لە ئەرک، یا ئەو پێگەو پۆستەی کە وەری دەگریت، پێش ئەوەی خەڵکی دی پەی پێ ببەن، دەبێت خوت لە دیدەی بگریت..! ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابرد، کەشتییەکی گەشتیاری لە نێوان هەردوو وڵاتی فینلاند‌و سوێد، لەنێو دەریادا نقوم بوو، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری گەشتیارانی کەشتییەکە کۆتایی بە ژیانییان هات، ئەودەم وەزیری گەشت و گوزاری سوێد، خێرا دەستی لەکار کێشایەوە، بەم کردارەی، خەمی کەسانی قوربانی، کەمێک رەوییەوە...! لە زۆر حاڵەتی دیکەی وڵاتاندا، کاتێک وەزیرێک، یا بەرپرسێکی تایبەتمەند بە رووداوێک، کە دەزانێت کەم و کوڕی لە کارەکەیدا هەبووە، بەبێ ئەوەی زێدەتر خۆی شەرمەزار بکاو کورسییەکە لە پشتی پچەسپێنێت، داواکاری لەکاردوورخستنەوەی پێشکەش سەروو خۆی دەکات، رێک بە پێچەوانەی لای خۆمان...! رووداوی فیشەک بارانکردنی سەرو پێ خانەکانی هەولێرو چەند رووداوێکی دیکەی شەش مانگی رابردوو، گەواهی لاوازی و کەم و کوڕی هێزی پۆلیسن، سەرەڕای قوربانیدانی ئەم هێزەو شەونخوونی کارمەندانییان، لێ لەبەرامبەر مافیاگەرێتی و چەک بەدەستانی بێ مۆڵەت و چەتەو رێگرەکان، وەک پێویست ئەرکەکانییان پێ جێبەجێناکرێت، لە وتارێکی پێشوومدا داوامکردبوو، هێزە ئەمنییەکانی دی( ئاسایش، هەواڵگری)، ئەگەر پێویست بکات دژەتیرۆریش بەدەم هێزەکانی پۆلیسەوە بچن، دەنا لەوەیە، ئەم چەتەگەرێتی و خاوەستاندن و هەڵکوتانەسەر خەڵکی، پەرە بسێنێت...! بەکورتی و کوردی، بەڕێوبەری پۆلیس، یا سەرووتری ئەم، ئەگەر وەک پێویست ئەرکییان پێ جێبەجێ ناکرێت، بەر لەوەی خەڵکی داوای دەستلەکارکێشانەوەی لێ بکەن، هەقە خودی خۆیان، گەورەیی بنوێنن، لەشوێنێکی دی خزمەتی ئەم نیشتیمانە بکەن، نەک حکومەت و دامەزراوە حکومییەکانیش لەکەدار بکەن.
فه‌رهاد حه‌مزه له سه‌ده‌ی رابردوودا چه‌ندین تیۆری ئابووری وایان پێش بینی ده‌كرد كه رۆژێك دا دێت دوا دڵۆپه نه‌وت دا ده‌چۆرێت و كۆتایی به چه‌رخی نه‌وت دیت ،به‌ڵام هه‌موو ئه‌و وادانه‌ی دانرابوون هیچیان راست ده‌رنه‌چوون . (سبنسه‌ردیل) گه‌وره ئابووریناسی به‌ریتانی له كۆمپانیای (B.P)له ساڵی 2015 له توێژینه‌وه‌یه‌كیدا گۆرانكاری به‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكانه‌دا هێناوه كه باس له كۆتایی هاتنی نه‌وت ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت (دوور نییه داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت كه‌م بێته‌وه سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ رۆژگاردا نرخیشی دا ده‌به‌زێت ). دێڵ له‌و بروایه‌دایه یه‌ده‌كێكی زۆری نه‌وت له ژێر زه‌ویدا ماوه و نه‌دۆزاوه‌ته‌وه به جۆرێك به‌شی مرۆڤایه‌تی ئه‌كات تا ئه‌و رۆژه‌ی خۆری به‌كارهێنانی نه‌وت ئاوا ده‌بێت . هه‌رچه‌نده( سبنسه‌ردێڵ) باسی نه‌وتی له‌سه‌رده‌می پاش كۆرۆنا نه‌كردووه به‌ڵام كۆمپانیای (B.P) كه‌تیایدا كار ده‌كات بۆچوونه‌كانی خۆی بۆ نرخی نه‌وت دوای كۆرۆنا له ده‌وروبه‌ری 55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دیاری كردووه ، هه‌روه‌ها گه‌ڕان و پشكنینی له‌و شوێنانه ڕاگرتووه كه تێچووه‌كه‌ی به‌رزه . ئێستا تێبینی ده‌كه‌ین به هاتنی كۆرۆنا یه‌كێتی ئه‌وروپا بودجه‌ی تایبه‌تی ده‌ست نیشان كردووه بۆ به‌ره‌به‌ره دوركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی نه‌وت ، هه‌روه‌ها (جۆن بایدن ) سه‌رۆكی ئه‌مریكا 2 ترلیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه بۆ چاككردنی ژینگه و بایه‌خدان به جێگره‌وه‌كانی نه‌وت . ئاشكرایه 70% ی نه‌وتی به‌كارهێنراو له سێكته‌ری گواستنه‌وه خه‌رج ده‌كرێت هه‌ر بۆیه وڵاتانی پیشه‌سازی له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له‌وانه كۆمپانیای (Tesla) هه‌وڵه‌كانی چڕ كردۆته‌وه له دروست كردنی ئۆتۆمبێلی كار كردوو به پاتری به جۆرێك پاتری یه‌ك ملیۆن میلی داهێناوه و له چه‌ندین سووچی جیهاندا كارگه‌ی بنیات ناوه . هه‌رگیز چاوه‌ڕوان ناكرێت جارێكی تر به‌كاربردنی سووته‌مه‌نی فڕۆكه وه‌ك پێش ساڵی 2020 ی لێبێت , ئه‌گه‌ر داخوازی زۆریشی له‌سه‌ر بێت ئه‌وا فرۆكه‌یه‌ك دروست ده‌كرێت كه‌مترین به‌نزین خه‌رج بكات. هه‌موو پێشبینیه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن ساڵی 2021 سه‌ره‌تایی كز بوونی خۆری نه‌وت ده‌بێت ، پێناچێت جارێكی تر هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی ئۆپیك پڵاس بتوانن نرخی نه‌وت به جۆرێك به‌رز بكه‌نه‌وه وه‌ك له ساڵی 2015 توانیان ئه‌نجامی بده‌ن . له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنا جگه له‌وه‌ی زۆر شتی له‌سه‌ر زه‌وی گۆری ته‌نانه‌ت دابوونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ده‌بێته سه‌ره‌تای ئاوا بوونی خۆری نه‌وت و جارێكی تر ئه‌و ڕۆژگاره نایه‌ته‌وه كه نرخی نه‌وت بگاته 100دۆلار . كۆمپانیای نه‌وتی باكوور
وانەكانی گردەكە وانەی سێهەم: بابەكر دڕەیی زۆربەمان چیرۆكی ئەو دادوەرانەمان بیستوە كە بۆ دەرخستنی ڕاستی‌و چەسپاندنی داد، پەنایان بردۆتە بەر بڕیاری قورس. بەپێی گێرانەوەكان، عەلی ئەبی تالیب كە بە جێگرەوەی پێغەمبەرو مرۆڤێكی دادپەروەر ناسراوە، بۆ دەرخستنی حەقیقەت‌و رێگرتن لە زوڵم‌و درۆ، بریارێكی لەو چەشنەی دەركردوەو ئەم بڕیارەش دەنگدانەوەیەكی مێژویی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە. چیرۆكەكە بەم جۆرەیە: دو ژن لەسەر خاوەندارێتی مناڵێكی كۆرپە دەبێتە ناكۆكی‌و كێشەیان. ئیمام بۆ ئاشكراكردنی دایكی راستەقینەو بۆ یەكلاكردنەوەی گرفتەكە، پەنا دەباتەبەر بڕیارێكی بێوێنەو قورس‌و نەكردەنی. گوایە فەرمان دەدات‌و دەڵێ مادام هەردوولاتان مناڵەكە بەهی خۆتان دەزانن‌و ئامادەن دڵسۆزانە بەخێوی بكەن، بڕیار ئەوەیە بە مشارێك مناڵەكە بكەینە دووبەش، هەریەكەتان بە یەكسانی لایەكی بۆ خۆتان ببەن! لەم كاتەدا، ڕاستوخۆ دوای وتەكانی خەلیفە، دایكی ئەسڵی مناڵەكە هاوار دەكات‌و رایدەگەیەنێ كە ئامادەیە دەست لە دەعواكە بكێشێتەوەو نایەوێ مناڵەكەی بمرێت. بەم هاوارە دراماتیكییە خەلیفە بۆی ساغ دەبێتەوە كە دایكی ڕەسەن كامیانە.. چونكە تەنها دایكی بایۆلۆژییە كە چزە لە جەرگییەوە دێت‌و نایەوێ بەهۆی پەیابونی ژنێكی تری درۆزن‌و تەماعكارەوە كۆرپە خۆشەویستەكەی بچێتە ژێر خاك. دۆخی بزوتنەوەی گۆڕان ماوەیەكە خراوەتە ئەم حاڵەتەوە. لە سەردەمی خودی نەوشیروان مستەفاش دا، هەوڵی زۆر كەسی تر بۆ دابەشكاری‌و لاوازكردنی گۆڕان شكستیان خوارد كە دەیانویست بزوتنەوەكە كرمێ بكەن‌و سیستمی تەكەتول‌و جوجەسازی جێگیر بكەن... ئێستە بزوتنەوەی گۆران مناڵێكی بەردەم دادگای مێژوەو دەبێ ساخ بێتەوە كێ تاسەر بایەخ بە گەورەبون‌و سەلامەتی‌و كامڵبونی ئەدات.. كۆرپەی "گۆڕان" لە قۆناغێكدایە كە ڕوەو هەتیوی‌و بێخاوەنی‌و سەرنانەوە دەچێت. كەس هەیە فریای بكەوێت ؟ كەس هەیە بیر لە جەماوەرە ملیۆنییەكەی جارانی بكاتەوە ؟ كەس لەوێیە لە خەیاڵی سەدان هەڵسوڕاوی دەگمەن‌و ئازای ئەم جوڵانەوەیەدا بێت ؟ روخاندن‌و لاوازكردنی بزوتنەوەی گۆران بە زیانی كۆمەڵی كوردستانە.. تكایە بیرتان بێت.. لاوازی مەكەن‌و دابەشی مەكەن‌و كێشەی بۆ دروست مەكەن... مناڵەكە مەكوژن .. كۆرپەكە هێشتا لە سەرەتای ژیاندایەو مەیخەنە ژێر خاك...
زەبەنگ بەهادین له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌ستێكمان پربووه له ئاگر و ده‌سته‌كه‌ی ترمان ئاوی لێ ئه‌تكێ. لایه‌كمان بۆته فریشته‌و لاكه‌ی تریشمان هه‌ژدیها تێیدا گه‌وره ده‌بێت به‌شێك له رۆحمان بۆته ئه‌هریمه‌ن و به‌شه‌كه‌ی تریشمان وه‌ك په‌ریزاده‌یه‌ك ئه‌فرێ. له‌گه‌ڵ خۆماندا تێكه‌ڵ بووین ته‌مه‌نێكمان لێ ئه‌ژی و ته‌مه‌نێكیشمان به به‌رده‌وامی لێ ئه‌كوژرێ. بیره‌وه‌ریه‌كانمان هه‌ناسه‌مان پێده‌دات و و ترسی داهاتووش ئه‌مانخنكێنێ. ترس له مردن ژیانمان پێ ئه‌به‌خشێت و ئومێدیشمان به ژیان به‌ره‌و مردن به‌رێمان ده‌كات به‌ڵام به خواستی خۆمان نا, ئێستاش نازانین كاتێك سه‌یری ئاوێنه ده‌كه‌ین كاممان كاممان ده‌بینێ. مرۆڤ هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونی یه‌وه، هه‌میشه له دوو ئاراسته‌وه له ملمه‌لانێدایه: ئاراسته‌یه‌ك له پاكبوه‌نه‌وه‌و، مرۆڤایه‌تی بوون زیندوو بوونه‌وه. ئاراسته‌یه‌كیش له زۆرداری و كوشتن و روخاندن. هه‌میشه هه‌وڵی مرۆڤ بۆ ناساندنی خۆی بووه له چوارچێوه‌یه‌كی میهره‌بانی و به‌خشنده‌یدا. له هه‌موو فه‌لسه‌فه‌و ئاینه‌كاندا ئه‌م كێشمه‌كێش و راكێشانه به‌رده‌وامی هه‌بووه , هه‌ر كات مرۆڤ بێهوای لا دروست بوبێت هه‌وڵی زیندوو كردنه‌وه‌ی ناخی خۆی داوه‌و به پێیه‌كی نوێ وه هه‌نگاوی ناوه تا خودێكی تازه دروست بكات , هه‌ولێ ئه‌وه‌ی داوه ئومێد دروست بكاته‌وه له پایه‌كانی مرۆڤ بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به ژیان بدات جا ئه‌م دروست بوونه‌وه‌یه له رێگه‌ی فه‌لسه‌فه یان ئاین یان ئامانج دروست كردنه‌وه بێت بۆ ناساندنه‌وه‌ی خۆی له رێگه‌ی جیا جیاوه , ئامانجیش هه‌ر دڵنه‌وایی بوونی خۆی و گه‌یشتنی بووه به كه‌ناری ئارامی مانه‌وه‌ی مرۆڤ بووه به سه‌ربه‌رزی و به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌ی كه واش له مرۆڤ ده‌كات ووزه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه ته‌نها ئومێده . هه‌موو تاكێك وابه‌سته‌یه به‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه تێیدا گه‌وره ده‌بێت له‌سه‌ره‌تاوه تا ئه‌و ساته‌ی پێناسه‌یه‌ك بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه, به‌ڵام كۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵات به به‌رده‌وامی كارێكیان له‌سه‌ری ده‌بێت و ئاوێته‌ی خه‌ون و داخوازی یه‌كانی ده‌بن. بۆیه زۆرجار له گه‌ڵ هه‌وڵدانی تاك بۆ ناساندنه‌وه‌ی خۆی گه‌ر به ووریایی مامه‌ڵه نه‌كات سه‌رنجام ئه‌ویش ده‌كه‌وێته گومرایی و زه‌لكاوه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌و خۆشی له ده‌ست ئه‌دات. ده‌سه‌ڵات له ناو كۆمه‌ڵگادا ئاسانتر ئه‌توانێت ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگاو تاك بگۆرێت و به لا رێیدا بیانبات به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی خواست و مرازه‌كانی خۆی. بۆیه له شوێنێكدا ده‌سه‌ڵات تێیدا ئه‌هریمه‌ن بوو گه‌ر تاك ووریا نه‌بێت ئه‌وا به دڵنیایی به‌ره‌و تاریكی ده‌روات له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگایه‌دا یان ده‌بێته نێچیر یان ده‌بێته درنده. بۆ ئه‌وه‌ی تاك نه‌كه‌وێته ته‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، پێویسته سه‌رله نوێ پێناسه و دارشتن دابنێته‌وه بۆ ووشه‌كان. پێویسته سه‌ر له‌نوێ ئاراسته‌كان بخوێنێته‌وه به زمانی تازه. هه‌موو ئه‌و ووشانه‌ی كه فرۆشرانه‌وه به تاكه‌كان، پێناسه‌ی بكاته‌وه‌و دارشتنی نوێیان بۆ دارێژێته‌وه. مافی مرۆڤ, یه‌كسانی, ئازادی و دیموكراسی, مرۆڤایه‌تی, شۆرش. هه‌موو ئەو وشانه‌ی سووان و سووككران له ووتنه‌وه‌ی بێمانایان, هه‌موو ئه‌و ووشانه‌ی كه چه‌نده‌ها پارویان پێوه‌خوراو و چه‌نده‌ها بیره نه‌وت و پاره‌و زه‌وی و سامانیان پێبرد. ئه‌و ووشانه‌ی ساڵانێكی زۆرە سروودی سه‌ر زاری گه‌ل بوون، كه‌چی ئێستا نه‌فره‌ت ئه‌كرێت له ووتنیشی. ئه‌و خه‌ونانه‌ی له بیر و هۆشی تاكه‌كاندا بوو، ئێستا پووكایه‌وه. ووڵات, سه‌ربه‌خۆی, ژیانی سه‌ربه‌رزی و خۆشگوزه‌رانی، ئه‌مانه ووشه گه‌لێكن پێناسه‌ی خۆیان وونكرد یان باشتر وایه بڵێن: له پیناسه‌ی خۆیان ده‌ركران و خرانه ئاقارێكی تره‌وه. كۆمه‌ڵه ووشه‌یه‌كن كه ئه‌بێت سه‌ر له‌نوێ پێناسه بكرێنه‌وه و دابرێژرێنه‌وه. ئه‌بێت مانایه‌كی تر ببه‌خشرێته وشەكان، یان ئه‌بێت ئه‌مانه بسرێنه‌وه و به به‌رگێكی تازه‌و بنوسرێنه‌وه. ناساندنه‌وه‌ی ووشه‌كان و بابه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌یه كه تاك بتوانێت خۆی بناسێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك سه‌یری ئاوێنه‌كان ده‌كه‌ین شه‌رم له خۆمان نه‌كه‌ین و خۆمان بناسینه‌وه ئه‌و كات ئاشت بوونه‌وه له‌گه‌ل خوددا دروست ده‌بێت و ئومێد چه‌كه‌ره ده‌كات, ئه‌م پێناسه كردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه كه لێره به‌دوا تاك نه‌كه‌وێته به‌رداشی بێئموێد بوونه‌وه و به‌رو هه‌ره‌س نه‌روات, كه ئه‌مه خواست و ویستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه ئه‌م دۆخه‌ی خوڵقاندنه‌وه, كارێكی وای كردووه كه ووشه‌كان و بابه‌تاكان پێناسه‌كانی خۆیان وون بكه‌ن و ببنه ئامرازی مه‌رامێكی تر. ده‌سه‌ڵاتیش به هه‌مان شێوه‌ی تاك له دووتای به ئه‌هریمه‌ن بوون و به فریشه بووندایه به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی به هه‌ژدیها بوونی ده‌سه‌ڵات مه‌زنده‌تر و گه‌وره‌تره به‌سه‌ر هه‌مووانه‌وه, كاتێك ده‌سه‌ڵات ده‌بێته هه‌ژدیها ته‌ر و ووشك پێكه‌و ئه‌سوتێنێت و باش و خراپ پێكه‌و راده‌ماڵێت. كاتێك ده‌سه‌لات ده‌بێته هه‌ژدیها خودی تاكه‌كان له ناوه‌وه ئه‌كوژێت و بێئومێیدان به‌سه‌ردا ده‌به‌خشێته‌وه. بۆیه گرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات قورس‌تر و گرانتره له تاك به‌ڵام ئه‌بێت هه‌میشه هه‌وڵ هه‌بێت بۆ ناساندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك چۆن تاك خۆی ده‌ناسینێته‌وه. ناساندنه‌وه‌ی هێماكان و درووشمه‌كان ناساندنه‌وه‌ی ئامانجه‌كان و ووشه‌كان ناساندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان كار ئاسانی ده‌كات بۆ رێكخستنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا له‌وێشه‌وه ده‌سه‌ڵات رێكده‌خرێته‌وه. گه‌ر تاك به‌م ئاراسته‌یه كار نه‌كات ئه‌وا نائومێدی و ره‌شبینی به‌ره‌و له ناوچوونی ده‌بات هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش كارێكی ویستراو په‌سه‌ندكراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه. كاتێك تاك ته‌سلیمی نائومێدی و خواست و ویسته‌كانی ئه‌و ده‌بێـت، ئه‌و كات ره‌خنه‌و رێنمونیكردن بێ به‌ها ده‌كرێت له
رێبوار كه‌ریم وه‌لی راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانیی هیوای كوردستانی له به‌غداوه به سه‌رنجدان له پێكهاته و ته‌وقیته‌كه‌ی له لایه‌ك و جموجۆڵه‌كانی دوای ئه‌و راگه‌یاندنه سه‌رنجڕاكێشه. * به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی یه‌كه‌م دیداری ئه‌و هاوپه‌یمانییه له‌گه‌ڵ فه‌خامه‌تی سه‌رۆككۆماردا بوو. موباره‌كه‌یان لێكرا و وه‌كو كارتێكی سیاسیی نوێی (سه‌رۆكی بێ حزب) پێش ئه‌وه‌ی به‌ڕووی حزبه‌كانی خاوه‌نی په‌رله‌مانتاره‌كاندا به‌رز كرابێته‌وه، رووی له هه‌ولێر و سلێمانی بوو. * وه‌فدی پارتی چووه به‌غدا و سه‌ردانی فه‌خامه‌تیان نه‌كرد؛ روویان له شیعته‌كان بوو. وه‌فدی یه‌كێتیش به سه‌رۆكایه‌تیی لاهور شێخ جه‌نگی سه‌ردانی فه‌خامه‌تیان كرد، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌یان له به‌غدا گۆڕی بۆ تاڵه‌بانییه‌ك كه بتوانێ زامنی په‌یوه‌ندییه‌كی تووند و تۆڵ بێت له‌گه‌ڵ شیعه‌كاندا. * دێمه‌وه سه‌ر هاوپه‌یمانیی هیوای كوردستانی. ئه‌م هاوپه‌یمانییه ناسنامه‌ی هه‌موو حزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كوردستانی تێدایه، به‌ڵام نه سه‌ر به حزبه‌كانی خۆیانن و نه دژی حزبه‌كانیان. چه‌ند رۆژێكه راگه‌یه‌ندراوه، كه‌چی حزبه‌كانی خاوه‌نی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه قڕ و قپن. نه ده‌توانن خۆیان لێ بێبه‌ری بكه‌ن و نه ده‌شتوانن پشتیوانیان بن. راستییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و لاهور شێخ جه‌نگی زیاتر له حزبه‌كانی دیكه خاوه‌نداریی ئه‌و پلاتفۆرمه ده‌كه‌ن. به واتایه‌كی دیكه لیستێكی دیكه‌ی یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی درووست كراوه. * نه حزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له كوردستان و نه ئه‌و هاوپه‌یمانییه، به‌پێی قانوونی نوێی هه‌ڵبژاردن زۆر زه‌حمه‌ته له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی بتوانن شانسێكی ئه‌وتۆیان له به‌ده‌ستهێنانی كورسیی په‌رله‌مانیی به‌غدادا هه‌بێت، بۆیه چاره‌نووسی ئه‌و هاوپه‌یمانییه له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه. یان ئه‌وه‌تا حزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به گۆڕانیشه‌وه، پشتیوانی له‌و هاوپه‌یمانییه ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌ن به لیستی هاوبه‌شی خۆیان، یانیش ئه‌وه‌تا ئه‌و هاوپه‌یمانییه له‌پاڵ یه‌كێتییه‌وه ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه، به تایبه‌تیش كه به‌شێك له‌و په‌رله‌مانتارانه ئاماده‌گیی ئه‌وه‌یان تێیدایه له بلۆكێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا هه‌نگاو بنێن. * له حاڵه‌تی هه‌نگاونان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا، به شێویه‌كی ئۆتۆماتیكی(ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته حزبه‌كان خۆیان له په‌رله‌مانتاره‌كانیان بێ به‌ری نه‌كردبێت یان ئەوانیش ھەمان شتیان نەکردبێت) هاوپه‌یمانییه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندراوی نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به گۆڕانیشه‌وه درووست ده‌بێت. یه‌كێتی هه‌م سوود له فیگه‌ره پۆپیلاره‌كانی ناو ئۆپۆزیسیۆن ده‌بات و هه‌میش له‌ناوخۆی یه‌كێتیدا ده‌ستی هاوسه‌رۆك لاهور و به‌رهه‌م ساڵح به‌هێز ده‌بێت. * ئه‌م هاوپه‌یمانییه به ته‌نها یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بچێته هه‌ڵبژاردنه‌وه، چ له وه‌زعی پارتی ناگۆڕێ. ئه‌وپه‌ڕی پارتی له شوێنێك كورسییه‌ك یان دوو كورسی له ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام بۆ كه‌ركوك چاره‌نووسسازه و له‌وێ یه‌كێتی لانیكه‌م ده‌توانێ به‌رگری له مانه‌وه‌ی خۆی بكات. عه‌یارێكی باری ناوخۆی بدات(به تایبه‌تیش كه هیچكام له حزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ئاماده نین پشتیوانی له پارتی بكه‌ن، به‌ڵام ناڕاسته‌خۆ ده‌چنه به‌ره‌ی به‌شێكی یه‌كێتییه‌وه)، پشكی یه‌كێتی له حكومه‌تی داهاتووی عێراق جێگیر بكات و نه‌كه‌وێته ده‌ست كه‌ره‌می پارتی و هاوكات پۆستی سه‌رۆككۆماریش بۆ جاری دووه‌م بۆ به‌رهه‌م ساڵح زامن بكات. * یارییه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن(كه تا ئێستاش سه‌د له‌سه‌د مسۆگه‌ر نییه له مانگی حوزه‌یراندا ده‌كرێ یان نا) گه‌رمتر ده‌بن. ساز و كاری نێوان حزبه‌كان له هه‌ڵكشان و داكشاندا ده‌بێ. ناوخۆی یه‌كێتی تووشی گه‌وره‌ترین كێشمه‌كێش ده‌بێ و ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و چێشته‌ی له به‌غدا لێده‌نرێت له سلێمانی ده‌خورێت یان نا!
د. ڤیان فه‌ره‌ج (مرۆڤه‌كان كه له‌دایك ده‌بن راسته خاوه‌نی ئه‌ندامی سێكسن، به‌ڵام خاوه‌نی جێنده‌ر نین، كه گه‌وره‌ش ده‌بن، جێنده‌ریان نییه، به‌ڵكو جێنده‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجامیده‌ده‌ن.)[1] ئه‌وه‌یه كه ده‌یكه‌ن! له‌به‌شی پێشودا ئاماژه‌مان دا به‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی جێنده‌ری له ژیانی مرۆڤدا له ته‌مه‌نی دوای بیسته‌یه‌م هه‌فته‌ی ناو سكی دایكیه‌وه، ته‌نانه‌ت نزیكه‌ی چوار مانگ به‌ر له‌وه‌ی له‌دایك ببێت، ده‌ستپێده‌كات، چونكه رێك له‌و ته‌مه‌نه‌وه ئه‌ندامی سێكس، یاخود ره‌گه‌زی بونه‌وه‌ره‌كان ده‌ست به دروستبوون و گه‌شه كردن ده‌كات. جێنده‌ریش به‌و پێیه‌ی ئه‌و رۆڵه‌یه تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌یگێڕن، زهنیه‌تی گشتی ته‌نانه‌ت به‌ر له‌له‌دایكبوونی كۆرپه، له‌ئاماده‌باشیدا ده‌بێت بۆ له‌خۆگرتنی تاكێكی نوێی سه‌ر به گروپی دوو سێكسه باوه‌كه، هه‌ریه‌كه‌و به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی سێكسی خۆی. بۆیه جێنده‌ر ته‌نانه‌ت دوای له‌دایكبوونیش خۆڕسكانه دروست نابێ و گه‌شه ناكا، به‌ڵكو كۆی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی ده‌وری تاكه‌كان ده‌دا، له خێزانه‌وه وه‌ك بچوكترین یه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵایه‌تی، تاده‌گاته ده‌وڵه‌ت، هه‌موو رۆڵده‌گێڕن له ئاراسته‌كردنی تاكه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێته كه‌سایه‌تی و بوونیان. بۆئه‌وه‌ی ببن به‌وه‌ی كه هه‌ن. جیاوازییه‌كی به‌دیهی هه‌یه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سێكس له جێنده‌ر؛ سێكس پێكهاته‌یه‌كی بایۆلۆجییه‌و وه‌زیفه‌ی به‌رده‌وامی و دروستكردنه‌وه‌ی ژیانی له‌ئه‌ستۆیه، واتا پایه‌ی به‌رده‌وامی مرۆڤه، به‌ڵام جێنده‌ر لێكدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سێكسه بایۆلۆجییه‌یه‌و ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یی نییه، به‌ڵكو ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه جه‌سته‌ییه‌یه كه كار له‌سه‌ر مه‌عریفه ده‌كات و به مه‌عریفه‌ش پێش ده‌كه‌وێ. لای زۆركه‌س وا لێكده‌درێته‌وه جێنده‌ر تایبه‌ته به ژن، به‌ڵام ئه‌مه زۆر دووره له تێگه‌یشتنه دروسته‌كه‌وه، چونكه جێنده‌ر ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به مانا سێكسییه‌كه‌ی ژن‌بوون یان پیاوبوونه‌وه. ئه‌وه راسته‌و به‌ڵگه‌ی پێویست نییه بۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه گشتییه‌ی جێنده‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای بایۆلۆجی سێكسه‌كان بونیاد ده‌نێت ، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه جیاوازییه بایۆلۆجییه‌كان به‌و جۆره زه‌ق بكرێنه‌وه، تا ئاستی دابه‌شكردنی رۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و مه‌عریفییه‌كانیش. چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی هه‌تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامدانه كۆمه‌ڵایه‌تییانه دوو سێكسه جیاوازه‌كه پێی هه‌ڵده‌ستن، به نمونه، هۆكاری سوركردنی نینۆك لای كچان و ئه‌نجامنه‌دانی لای پیاوان.[2] به‌پێوه میزكردنی كوڕان و دانیشتنی كچان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست. ئاره‌زووی مناڵی كچ به له‌پێكردنی پێڵاوه پاژنه به‌رزه‌كانی دایكی و مناڵی كوڕ به هی باوكی. به‌ڵام تێگه‌یشتنێكی گشتی لای هه‌موو جێنده‌رناسان دروستبووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سێكس بایۆلۆجییه‌و جێنده‌ر كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه. جێنده‌رناسان ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان له‌لای خۆیان دروستكردووه، كه سێكس له سروشته‌وه به‌رهه‌مهاتووه‌و جێنده‌ر له په‌روه‌رده‌وه، به‌ڵام په‌روه‌رده‌و سروشت تێكئاڵاون و ناتوانرێ هێڵی جیاكردنه‌وه له‌نێوانیاندا دابنرێ له‌وه‌ی له كوێ یاخود له‌كه‌یدا مرۆڤ له سێكسه‌كه‌یه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ جێنده‌ره‌كه‌ی؟ ئه‌مه پرسیارێكی ئاڵۆزه‌و ره‌نگه وه‌ڵامێكی دیاریكراوی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه! بێده‌سه‌ڵاتی له‌جیاكردنه‌وه‌ی سنوری نێوان ئه‌م جمكه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ره‌هه‌ندێكی بایۆلۆجی ئامانجدار كه بۆ سێكسی نێر یان مێ نییه. سێكس له بنه‌ماوه پێكهاته‌ی چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی ئه‌ناتۆمی (شیكاری)، كرۆمۆسۆمی، ئیندۆكرین (لیمفاوی)یه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ره‌هه‌ندانه‌ش بۆ دیاریكردنی سێكسی تاكه‌كان له‌راستیدا په‌یوه‌سته به بیروباوه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌وه‌ی چی به‌راستی یه‌كێك ده‌كاته پیاو، یاخود ژن.[3] ره‌نگه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی تر یاخود له سیگمێنتێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ سیگمێنتكی تر ئه‌م بیروباوه‌ڕانه بگۆڕدرێت. ئه‌وه‌ی نێرینه‌یه‌ك ده‌كاته پیاو له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مۆدێرن یاخود گه‌شه‌كردودا جیاوازه له‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه گه‌شه‌نه‌كردوو یان تازه‌گه‌شه‌كردووه‌كاندا به پێوه‌ر ده‌بینرێت. له سیگمێنتێكی ئاینی هه‌مان كۆمه‌ڵگه‌ی یه‌كه‌مدا پێوه‌ره‌كان جۆرێكی ترن به‌چاو ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دووه‌مه‌وه، به‌ڵام له خودی كۆمه‌ڵگه‌ی دووه‌مدا، له نێوان سیگمێنتی شارنشین و لادێنشیندا جۆره‌ها جیاوازی له به‌پیاوزانینی نێرینه‌یه‌كدا ده‌شێ بدۆزرێته‌وه. به‌نمونه، تاكێكی هه‌ڵگری كرۆمۆسۆم و لیمفه‌ئه‌ندامی نێرینه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لادێنشین یان خێڵه‌كیدا، بۆ ئه‌وه‌ی به پیاو بزانرێت، پێویستی به قاره‌مانێتی، چاونه‌ترسی، ئازایه‌تی و توانای هه‌ڵگرتنی باری گران و شه‌ڕكردنه، كه‌چی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارنشینیدا پێوه‌ره‌كان جۆرێكی ترن، به‌نمونه بڕوانامه‌ی خوێندن یاخود هه‌بوونی ده‌ستڕه‌نگینی پیشه‌وه‌ری (ئاسنگه‌ری، زڕه‌نگه‌ری، دارتاشی..تد)، گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی نێرینه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی شارنشینیدا وه‌ك پیاو جێگه‌ی ببێته‌وه، پیشاندانی خانه‌دانی، پیاوماقوڵی و نواندنی ره‌فتاری لایه‌ق، تاڕاده‌یه‌ك نیشاندانی بێشه‌رمییه‌كی رێزدارانه، هه‌موو پێكه‌وه رسته‌یه‌ك له پیاوه‌تی دروستده‌كه‌ن، خانه‌دانه‌كان خواستی ماره‌كردنی كچه‌كانیان له‌سه‌ر نێرینه‌یه‌كی خاوه‌ن ئه‌م سیافاتانه بۆ دروستده‌بێت. به‌ڵام ژنایه‌تی جۆرێكی تره، توانای كێڵانی زه‌ویوزارو هه‌ڵگرتنی ته‌نه‌كه‌ی قورسی ئاو‌و زمانشیرینی و نێری، له مێینه‌یه‌كی لادێیدا خواستی زیاتر له‌سه‌ره بۆ تاریفكردنی وه‌ك ژن، كه‌چی له‌شاردا، شه‌رم و شكۆ، توانای مناڵخستنه‌وه، شیكپۆشی و ناووناوبانگی خێزان هه‌موو پێكه‌وه مێینه‌یه‌ك ده‌كه‌ن به‌وه‌ی به ژنێكی له‌بار بناسرێت. به‌گشتی ئه‌گه‌ر زۆر له‌باسه‌كه لامان نه‌دابێت، ئان فۆوستۆ ستێرلینگ (٢٠٠٠) ده‌رباره‌ی تێگه‌یشتنی ده‌وروبه‌ر به ژن یان به پیاوناسینی تاكه‌كان له‌لایه‌ن خۆیان و ده‌وروبه‌ریشیانه‌وه له‌م پێناسه‌یه‌دا كورت ده‌كاته‌وه ( ناساندنی كه‌سێك به ژن یان پیاو بڕیارێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ده‌شێ مه‌عریفه‌ی زانستی بۆ گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره به‌كاربهێنین، به‌ڵام ته‌نها بیروڕواكانمان ده‌رباره‌ی جێنده‌ر، به‌بێ تێوه‌گلاندنی زانست، ده‌توانێ پێناسه‌ی شوناسی سێكسیمان بكات. هه‌روه‌ك، بڕواكانمان ده‌رباره‌ی جێنده‌ر كاریگه‌ری ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌و جۆره مه‌عریفه‌یه‌ی زانایان به‌رهه‌می ده‌هێنن ده‌رباره‌ی سێكس.) بۆیه له‌رووی بایۆلۆجییه‌وه ده‌شێ كه‌سه‌كان به نێر یاخود مێ، پیاو یاخود ژن شوناس بكه‌ین، به‌ڵام چه‌ندان پرۆتۆتایپی تر هه‌ن كه به‌هۆی بڕواكانی خۆیان ده‌رباره‌ی خۆیان، ئه‌م كاره له ده‌ستی بایۆلۆجی( سێكس) ده‌رده‌هێنێ و ده‌یخاته ده‌ست جێنده‌ره‌وه، تاكو له‌و رووه‌وه تاكه‌كان شوناسێك، جیاواز له‌وه‌ی سێكسه‌كه‌یان پێیان ده‌به‌خشێ، بۆخۆیان دروست بكه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ش به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی بیركردنه‌وه ببه‌ن كه خۆیان مه‌به‌ستیانه. چونكه به‌ڵگه‌ی زانستی ته‌واو هه‌یه له‌هه‌ر ١٠٠٠ كۆرپه‌ی نێرینه‌ی له‌دایكبوو، یه‌ك كۆرپه پێكهاته‌ی كرۆمۆسۆمی (دوو ئێكس و وایه‌ك)ه، جگه له‌وه‌ی له هه‌ر ١٣٠٠٠ كۆرپه‌یه‌كدا، یه‌كێك گۆڕانی هۆرمۆنی هه‌یه‌و، به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێ، به‌ڵكو میوته‌یشن له‌دوای له‌دایكبوونیش به‌رده‌وامه، بۆ نمونه له‌هه‌ر ٦٦ كۆرپه‌یه‌كی كچ یه‌كێكیان گه‌شه‌یه‌كی نارێكخراوی بایۆلۆجی له ئه‌ندامی زاوزێیدا دروست ده‌بێ به‌جۆرێك كلیتریس (قیتكه)ی له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه تا ده‌گاته هه‌رزه‌كاری بۆ ئاستێكی ناته‌دروست گه‌شه‌ده‌كات و هێنده‌ی ئه‌ندامی زاوزێیی نێرینه‌یه‌كی لێدێت.[4] ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، هه‌ر منداڵێكی ناسروشتی له ئه‌نجامی تێكچونی ریزبه‌ندی كرۆمۆسۆم یان هه‌ر ناڕێكییه‌كی تری بایۆلۆجییه‌وه له‌دایك ده‌بێت و كێشه‌ی هه‌بوونی جوت ئه‌ندامی زاوزێی هه‌یه، راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن راوێژكارانی ته‌ندروستی و دایك و باوكه‌وه، به‌پێوه‌ری (درێژ)ی بڕیار له‌سه‌ر سێكسی ئه‌و كۆرپه تازه له‌دایكبووه ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی زاوزێی كۆرپه‌ی نێرینه له‌ژێر دوو سه‌نتیمه‌ترو نیوه‌وه بوو، بێ گوێدانه سیفاته جێنده‌رییه‌كانی له قۆناغه‌كانی دواتری ته‌مه‌نیدا ره‌نگه گه‌شه بكه‌ن تیایدا‌و له‌ئه‌نجامدا پیاوێكی راسته‌قینه‌ی لێ دروستببێ ، راسته‌وخۆ بڕیار له‌سه‌ر گۆڕینی سێكسه‌كه‌ی ده‌ده‌ن بۆ مێینه،. چونكه مێنته‌ڵیتی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌تا ئێستاش پابه‌نده به‌و كلتوره فالوسه‌ی هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا له زهنیه‌تی مرۆڤدا ره‌گی داكوتاوه. ئه‌مه بێگومان ره‌خنه‌ی زۆری جێنده‌ردۆستانه له‌وه‌ی بۆچی له‌كاتێكدا كۆرپه‌ی كچیش هه‌ن كه كلیتریسیان له یه‌ك سه‌نتیمه‌تری قبوڵكراو زیاتره، كه‌چی كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان و دایك‌و باوكان، خه‌می كۆرپه كوڕه‌كانیان زیاتره سبه‌ی رۆژ پیاوێكی راسته‌قینه‌یان لێ ده‌رنه‌چێت و به بچوكی ئه‌ندامی نێرینه‌ییاندا كۆمه‌ڵگه بڕیار له‌سه‌ر كاره‌كته‌ره كه‌سییه‌كانیان بدات و خۆشیان دوچاری ئاڵۆزی ده‌روونی بكاته‌وه، له‌وه‌ی كچه‌كانیان ره‌نگه به‌هۆی ئه‌و تێكچونه جه‌سته‌ییه‌وه دوچاری ببنه‌وه. كلتوری فالوسی، كلتورێكی ره‌گوریشه داكوتراوه‌و له‌سه‌رده‌می به‌ر له شارستانیه‌ته كۆنه‌كانی یۆنان و میسڕیه كۆنه‌كانه‌وه زیاتر له ٧٠٠٠ ساڵ ده‌بێت، كه‌ئه‌ندامی زاوزێی نێرینه به هێمای ده‌سه‌ڵات و سه‌ركه‌وتن ده‌ناسێت. وه‌ك چۆن باران كێڵگه ته‌ڕده‌كات و به‌هۆیه‌وه كشتوكاڵ و سه‌وزایی دروستده‌بێت، ئاوی پیاوانیش له جه‌سته‌ی ژن‌دا به‌رده‌وامی به مرۆڤایه‌تی ده‌به‌خشێ، بۆیه فالوس، كه واتای زه‌كه‌ری پیاوه، خواوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و به‌رده‌وامی ژیانه‌و له‌و سۆنگه‌یه‌وه له‌هه‌ر شه‌ڕێكی براوه‌دا له‌نێو كلتور‌و كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مانه‌دا، هێمای فالوسێك به‌جێهێڵراوه. به‌و واتایه‌ی، چیتر ده‌سه‌ڵاتی فالوس، له خواوه‌ندی ئۆزیریس-ه‌وه سروش و هێز وه‌رده‌گرێت وئه‌مه‌ی دواینیش له‌سه‌ر هێمای مرۆڤێك به ئه‌ندامێكی نێرینه‌ی گه‌وره‌وه ده‌بینرێت. ئه‌م كلتوره به‌درێژایی مێژوو گواستراوه‌ته‌وه ناو كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان و كلتوره ئاینییه جیاوازه‌كان سودمه‌ندبوون لێی له‌رێگه‌ی دروستكردنی سیمبول و لێكچوی فالوسه‌وه هه‌وڵیانداوه ده‌سه‌ڵاتی پاتریاركی نزرگه پیرۆزه‌كانیان بسه‌پێنن. ته‌نانه‌ت له‌زۆربه‌ی فێستیڤاڵ و سروشه ئاینییه‌كانی رۆمانی و شارستانیه‌ته‌كانی تری دوای زایندا درێژه‌ی هه‌بووه تا سه‌رده‌می ئه‌مڕۆشمان، ئه‌گه‌رچی له ئێستادا به خواوه‌ندێك نابینرێ بۆ په‌رستن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگه‌ی پاتریاركی هێشتا له فالوسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و ئه‌م ئاماده‌ییه شاراوه‌یه‌ی له بڕینی ئه‌ندامه نێرینه‌كه‌ی مناڵێكی میوته‌یتی سێكسی‌دا به روونی ده‌بینرێت. [1] وێست و زه‌میرمان ١٩٨٧ [2] سالی مككۆنێڵ جینه‌ت، ٢٠٠٣ [3] هه‌مان سه‌رچاوه [4] سالی مككۆنێڵ جینه‌ت، ٢٠٠٣
ئاسۆ حاجی خواستی چاکسازی و سنووردانان بۆ گەندەڵی و نەهێشتنی لە چەند ساڵی رابردوو لە هەموو سەکۆ کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان ئەوەندەی دەربارە گوتراوە تا بۆتە خاڵێک کە هەموو خەڵک و لایەنە سیاسیەکانی کۆک کردوە لە پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێک کە دەرئەنجامەکەی لە پەڕلەمانی کوردستان بە نوێنەرایەتی هەموو لایەک یاسایەک بڕیاری لێدرا، ئێستا سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ تیمەکەی و بە پاڵپشتی خەڵکی کوردستان دەستیان کردووە بە تەرجومەکردنی ئەو یاسایە لە گوتارێکی گشتی میللی و لە دەقێکی یاسایی بۆ واقعێک کە دەرئەنجامەکەی بە باشە بۆ خەڵکی کوردستان بگەڕێتەوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەی باسمان کردن رێگای بەردەم جێبەجێکردنی ئەو یاسایە گوڵڕێژ نیە بەڵکو ئاستەنگ و کۆسپی بۆ دروست دەکرێن.ئاستەنگەکان لە دوو ئاست دا دەبن: یەکەمیان، خۆی لە پەرچەکرداری ئەو کەسانە دەبینێتەوە کە لە جؽبەجێکردنی ئەو یاسایە زەرەرمەند دەبن و ئەو پارە مفت و بەلاشەی مانگانە لە رێگای گەندەڵی و دزی لە پارەی میللەت دەچووە گیرفان نامێنێ و ئەوانە شەڕی ئەوە دەکەن.دووەمیان،ئەو حیزب و لایەنە سیاسیەکان دەبن بەبێ لێ هەڵاواردن(ئیستیسنا) بەڵام هەریەکە و بەرێژەیەک،پارتیەکەی سەرۆک وەزیران کە خۆی تێیدا ئەندامی مەکتەب سیاسیە و یەکێکە لە سێکوچکەی ناوەندی بڕیاری ئەو حیزبە بۆیە چاوەڕوان دەکرێ پەرچەکرداریان لەبەرامبەر دەستپێکردنی پڕۆسەی چاکسازی بە ئاراستەی پاڵپشتیکردن بێت نەک پێچەوانەکەی، بەڵام بە دڵنیایەوە بە رێژەی سەت لە سەت نابێ،ئەو لێکدانەوەیە رەنگە بۆ جێگری سەرۆک وەزیران رێک وەکو خۆی دایبڕێژینەوە، چونکە پێکهاتەی حیزبەکەی و ناوەندی بریاردان تێیدا هەمان شێوە نیە، سەرباری ئەوەش کاک قوباد یەکێک نیە لەو کەسانەی لەناو یەکێتی بڕیاری یەکلاکەرەوە بدا بەڵکو دەبێ چاوی لە دەمی هاوسەرۆکەکان بێت کە یەکیان رەنگە زۆر خۆشحاڵ نەبێت نە بە سەرکەوتنی حکومەت و نە بەسەرکەوتنی کاک قوبادیش وەک کەس بۆیە لەوێوە چاوەڕوان پەرچەکردارەکان لە بەرامبەر جێبەجێکردنی یاسای چاسازی توند بن،ئەگەر دۆخی کاک قوباد و تیمی یەکێتی لە ناو حکومەت بە رەوشی تیمی هاوبەشی سێیەمی حکومەت کە بزووتنەوەی گۆڕانە بکەین، ئەوە دەبی ئیرەیی بە دۆخی باشی تیمی یەکێتی ببەین، چونکە بزووتنەوەی گۆڕان وەک چۆن لەناو پەڕلەمان دابەش دوو بووە، لەوە دەچێ لە گردەکەش هەمان دۆخ بێت و سەرکردایەتیەکەی کۆنتڕۆلی بەسەر هەموو ئۆڕگانەکانی لەدەست دابێ و هەندێکیان نەک حیساب بۆ بڕیارەکانی سەرکردایەتیان نەکەن بگرە دژایەتیشیان بکەن وەک ئەندامانی فڕاکسیۆنەکەیان لە بەغدا. سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و تێکڕای تیمی حکومەت کە تا ئێستا باشیان هێناوە و بە یەک دەستی و یەک باوەڕی رووبەڕووی ئەو قۆناغە سەخت و هەستیارە بوونەتەوە و خەریکە باری لەنگی سیاسی و ئابوری کوردستان راست دەکەنەوە، بۆ ئێستا هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنەوەی و گەڕاندنەوەی پێگەی شایستەی خۆی وەک قەوارەیەکی دەستوری و بۆ خەڵکەکەی پێویستە لە جاران زیاتر هەموویان وێکڕا مل بدەنە بەر ئەو ئەرک و کارە قوڕسە و کوردستان ببەنە قۆناغێکی دیکە کە تێیدا دادپەروەری و خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان بێت نەک بۆ هەندێک.