جەعفەر عەلی (١) خۆشباوەڕی ئەوەیە بەر لە روانین و بیرکردنەوەی قوڵ، تا ترۆپکی ئومێد رۆیشتبیت. بۆ پارچە پەڕۆی رەنگاوڕەنگ و دروشمی پۆپۆلیستییانە، فرمێسک لە چاوی هاوڕێ و هاونیشتیمانییەکانت بێنی، لە کاتێکدا ئەم دروشم و پارچە پەڕۆیانە دەیانجار فرمێسکی بە تۆ رشتبێت. گرنگە مرۆڤ بە ئومێدەوە بژی، ئومێد هێزێکی پڕ بایەخی بەردەوامی و پێدانی وزە و چالاکی نوێیە بە ژیان. مرۆڤی بێ ئومێد، مرۆڤێکە توانای بیرکردنەوە لە ئایندە و هێزی گۆڕینی لە دەستداوە، نزیک لە کۆتایی تونێڵەکە وەستاوە، گەیشتووە بە دوا خاڵی ململانێکە و، دەستکاریکردنی دونیا لای ئەو بە بنبەست گەیشتووە. بێگومان ئومێد بە مانای بیناکردنی تەلاری بەرز لەسەر زەوی فشەڵ نا، بە مانای بە دەستی بەتاڵ خۆکردن بە مەیدانی جەنگ نا، بە مانای زێدەگۆیی لە توانا و عەقڵ و بیرکردنەوە و نغرۆبوون لە خەیاڵ و یۆتۆپیا نا. ئومێد بە مانای نائومێدبوون لە ئومێدی گەورە، نائومێدبوون لە خەونی گەورە، نائومێدبوون لەو واقیعەی لانیکەم لە ئێستا و بۆ ماوەیەکی درێژی دیکەیش، سەرزەمینی بەرهەمهێنانی ئومێدی گەورەی تێدا نییە. زۆر جار پێویست دەکات نا‌ئومێد بین، رەشبین بین، بەڵام نائومێدی و رەشبینی تا ئەو شوێنە نەڕوات، لە کۆی جوڵە و وزەکانمان بەتاڵ بکاتەوە، روانین و بیرکردنەوەمان لە ئایندە ورد و خاش بکات، تەواوی روناکیمان لە تاریکی و دونیای دۆزەخی خۆیدا بکوژێت. لە سەرزەمینی نائومێدیدا، ژیان بۆ ئامانجێک کارێکی ئاسان نییە، بەڵام ژیانی بێ ئامانجیش جگە لە وێرانکردنی هەموو شتێک، جگە لە پوچێتی شتێکی دیکە نییە. بۆیە مرۆڤ چەندیش لە ژینگەی قڕکردنی ئومێددا بژی، هێشتا گرنگە ئامانجێک بدۆزێتەوە تا بۆی بژی، کە رەنگە هەندێجار ئەو ئامانجە وەهمی بێت. ئاخر خاڵیبوونەوەی تەواو لە ئومێد، ژیانێک بێ ئامانج، هیچ ناگەیەنێت، جگە لە بێمانایی خودی ژیان خۆی، کاتێکیش ژیان لە مانا خاڵی دەکرێتەوە، ئیدی هۆکارێک نادۆزینەوە بۆ مانەوە و بەردەوام بوون. ژیان لە دەرەوەی ئامانجێکدا یەکسانە بە هیچ، دەبێتە عەدەمیەت و بە هێواشی هەنگاونان بەرەو خۆکوشتن. نائومێدی، یان رەشبینی، دەبێ لە پاشخانی دەرککردنی مەعریفی، لە لێکدانەوە و بیرکردنەوەوە هاتبێ، نەک لە نائومێدییەکی تێکەڵ بە جەهل. جەهل و گەمژەیی ئامرازی گۆڕینی دونیا نین، بەڵکو ئامرازی کوشتنی ژیان و زانست و بە دۆزەخکردنی جوانین. نائومێدبوون تەنیا ئەو کاتە مرۆڤ و کۆمەڵگە ئیفلیج دەکات، کە لەدەرەوەی دونیای زانست و پاشخانی مەعریفییەوە بێت. نائومێدی و رەشبینی بەبێ پاشخانی مەعریفی، خۆکوژییە، خۆکردنە بە مەیدانی جەنگدا بە دەستی بەتاڵ، لە هەمووشی خراپتر، درێژکردنەوەی تەمەنی سیاسی ئەو دەسەڵاتەیە، کە ژینگەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و سایکۆلۆژی، مرۆڤەکان و کۆمەڵگەی بە نائومێدی رەنگڕێژ کردووە. (٢) حیزب و ئومێد ئومێد بە تەنیا لە یەک رووەوە سەیر ناکرێت، بەڵکو چەندین هۆکاری بابەتی و خودی هەن، کە دەشێ کاریگەری پۆزەتیڤ، یان نێگەتیڤ، بەسەر هیوا و ئومێدی مرۆڤەکانەوە دابنێن. لایەنی بابەتی، واتە ئەو هۆکارە بابەتییانەی کە دەشێت بۆ نائومێدبوون کۆمەک بە مرۆڤ بکەن، یان بیرکردنەوە و ژیانی ئینسان بەرەو رەشبینی و بێ ئومێدی بەرن، کە دەکرێ هۆکاری سروشتی جوگرافی، سیاسی، ئابووری، یان کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری بن. هەرچی لایەنی خودییە، مەبەست لەو هێز و توانایەیە، وا دەکات مرۆڤ بە ئومێدەوە بژیت و ئامانجێکی هەبێت بۆ داهاتوو. ئەو هۆکارانەش کە ئەو توانایە بە مرۆڤ دەبەخشن لە ناو خودی مرۆڤ خۆیدایە، نەک لە دەرەوەی. زۆرجار ئومێد پەیوەندی بە یادەوەری مرۆڤەوە هەیە، ئەو رووداوانەی لە یادەوەریماندا دێن و دەچن، کاریگەری بەسەر دواڕۆژ و ئایندەمانەوە جێدەهێڵن. یادەوەرییەکان هەمیشە پۆزەتیڤ و چێژبەخش نین، بەڵکو گەلێک جار تاریک و تاڵن. واتە بەشێکی بیرکردنەوە و خەیاڵی ئێستامان، ئەو کارەکتەر و رووداوانە داگیریان کردووە، کە لە رابردوودا لەسەر شانۆکە روویانداوە و نمایشی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیان کردووە. ئەم رووداو و نمایشانە، کەم تا زۆر، گوازراونەتەوە بۆ ناو خەیاڵدانی مرۆڤەکان و بووەتە بەشێک لە ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری ئێستامان و هەمانکات ئاراستەکردنمان بەرەو فۆرمەڵەبوونی جۆرێک لە بیرکردنەوە و بونیادنانی داهاتوو. ئەرستۆ بڕوای وابوو، کە ئومێد بریتییە لە چاوەڕوانی و روانین بۆ داهاتووی باشتر. بە مانای ئەوەی مرۆڤ هەمیشە ئومێد بە ئایندەی باشتر دەخوازێت، خەیاڵی مرۆڤ بەردەوام روو لە باشترە، بەڵام رەفتار و جوڵەکانمان، بەردەوام هێزی بونیادنانی ئەم دونیا باشترەیان نییە، هەمیشە هێزی سیاسی، کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری ئەوەمان نییە دونیای جوانتر بخوڵقێنین، بۆیە ئەگەر ئێستامان لە رابردوو و داهاتوومان لە ئێستا ناشیرینتر بێت، ئەوە گوناهێک لە مێژوو نییە، بەڵکو خەتا لەو کارەکتەر و هێزە کۆمەڵایەتییانەیە، کە لەو زەمەنە مێژووییەدا و لەو سەرزەمینە جوگرافیەدا جوڵە و رەفتاریان کردووە. حیزبی کوردی، نزیک بە هەشتا ساڵە ئومێد دەبەخشێت، دەیەوێت باوەڕمان پێبهێنێت، کە ئێستامان لە رابردوو ناچێت و داهاتوومان لە ئێستا باشتر دەبێت. مەبەست لە ئێستا زەمەنی دامەزراندنی حیزبی سیاسی لە کوردستان و داهاتووش کاتەکانی دوای دامەزراندنی حیزبە. راستە دۆخی دروستبوون و گەشەکردنی حیزب لە کوردستان هاوشان بووە لەگەڵ جەنگ و نائارامی و خوێن، جا ئەو جەنگ و خوێنە لە نێوان حیزبەکان خۆیان، یان لەگەڵ دەرەوەیاندا بووبێت. بەڵام لە باشوری کوردستاندا، سی ساڵە حیزبی کوردی دەسەڵاتدارە، ئەگەر لەو ماوەیە شەش بۆ حەوت ساڵی شەڕی ناوخۆشی لێدەربکەیت، هێشتا زیادتر لە بیست ساڵ دەمێنێتەوە، کە ئەوان لە باشوردا هەموو شتێکن. ئەوان لە ماوەی ئەو سی ساڵەدا لە بری پێشاندانی وێنەیەکی باشتر لە رابردوو، لە بری سەوزکردنی ئومێد بە ئایندەیەکی باشتر، لە هەموو شتێک زیادتر ئومێدیان لە هۆشیاری مرۆڤی ئێمەدا ریشەکێش کردووە، سەرزەمینێکی فراوانی ئاوس بە بەری نائومێدیان خوڵقاندووە. گومان لەوەدا نییە، کە جەنگ و ناکۆکی و بە یەکدادان، هەروەها ئەو لێکەوتانەی لێیدەکەوێتەوە، هەستکردن بە ئاسایش کەم دەکاتەوە و دواتریش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چاوەڕوانی بە داهاتوویەکی باشتر، سەرەنجامیش بەشێوەیەکی فراوان بێ ئومێدی بەسەر کۆی کایەکانی کۆمەڵگە و تەواوی خانە کۆمەڵایەتییەکاندا دەبەشێتەوە. بەپێی ئەبراهام ماسلو، پێداویستییە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ دەشێ بە هۆکاری ئابووری، یان دەروونی، لە هەرەمەکەدا ئاڵ‌وگۆڕیان بەسەردا بێت. ئەگەر رۆژگارێک مرۆڤ بۆ ئازادی دەجەنگێ، ئەوا دوای ئازادی شەڕی بەدەستهێنانی پێداویستییەکانی دیکەی دەکات، بە هەمانشێوە تێرکردنی مرۆڤ بە پێداویستییە ئابوورییەکانی ناتوانێت جێگەی ئازادی گووتن و ئازادییە شەخسییەکانیشی بۆ بگرێتەوە. بە مانا مرۆڤ هەمیشە چاوی لەسەر باشترە، هەنگاو بەرەو جێکردنەوە و هێنانەدی خەیاڵەکانی لە داهاتوو هەڵدەگرێت، بۆیە هەر کاتێک بە تێربوونی پێداویستییەک دەگات، یان سنوری ئەم پێداویستییانەی فراوانتر دەبێ، یان فۆرم و شێوەی پێداویستییەکانی بەپێی زەمەن و شوێن و ئاستی رۆشنبیری کۆمەڵگە و بەرەوپێشچوونەکانی دونیا گۆڕانیان بەسەردا دێت. حیزبی ئێمە لەم گۆڕانی پێداویستییە تێناگات، یان نایەوێت تێبگات. کارەکتەرەکانی سەردەمی شاخ و هاوتەمەنانی ئێمەیش شاهیدی ئەوەن، کە خەڵکی عیراق بە کوردیشەوە، بەر لە راپەڕین، کێشەی ئابووری گەورەی نەبوو، بەڵام بە دژی بەغدا راپەڕین. واتە لەوێدا ئابووری هەموو شتێک نەبوو، چونکە مرۆڤی عیراقی بە کۆی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەکانییەوە، کێشەی ئازادیان هەبوو. خەڵکی عیراق و کوردستان بە هۆکاری دەستگرتن بەسەر پێداویستییە بنەرەتییەکانی دیکەی ژیانیان لەلایەن دەسەڵاتی بەعسەوە، راپەڕین، نەک تەنیا بە هۆکاری ئابووری. بۆیە گوتنەوەی دەستەواژەی هەزارانجار دووبارەی دەسەڵاتی کوردی، کە دۆخی ئێستا باشترە لە رابردوو، ناتوانێ بۆ چرکەیەک ئارامی بە دڵی موچەخۆرێک، یان دایکی رۆژنامەنوسێکی تیرۆرکراو، یان کەسوکاری گەنجێک، یان مامۆستایەک، کە بە هۆکاری ئازادی گووتن، زیندانی حیزبی کراون، ببەخشێت. حیزبی کوردی و ئومێد، خەریکە دەبن بە دوو هێڵی تەریب و پێناچێ ئەگەر دەیان ساڵی دیکەیش دەسەڵاتدار بن، لە خاڵێکدا بە یەک بگەن. حیزبی کوردی، دەیەوێت بە هەمان رێچکەی ئەو چیرۆک و ئەفسانە میللیانە رەفتار بکات، کە کۆی پەیوەندییە زەمەنی و کۆمەڵایەتییەکان تێدەپەڕێنێ، مەرج و پێداویستییە بابەتییەکانی رووداو فەرامۆش دەکات و هەوڵدەدات مەحاڵەکان لە ناو خەیاڵ و خەوندا جێگە بکاتەوە، بێ‌ئاگا لەوەی کە خەیاڵ و خەون تا ئەبەد هەر لە ئاستی خەیاڵ و خەوندا نامێنێتەوە، بەڵکو ئەگەر ئومێد وەک سەرەتا لە خەیاڵیشدا دەرکەوێت، دواتر دەپەڕێتەوە بۆ واقیع و گوزارشت لە پێداویستییە ژیانییەکانی مرۆڤ دەکات. ئەمە رێک ئەو لوغزە کوشندەیە، کە حیزبی کوردی تێیناگات، بڕوای وایە مرۆڤەکان بۆ هەمیشە دەتوانن لە خەیاڵ و دروشمی یۆتۆپیانەی داهاتووی باشتری ئەواندا لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە و بژین.
رێبوار كه‌ریم وه‌لی قسه‌یه‌كی باو له‌ناو پارتییه‌كان هه‌یه:" ماڵی بارزان وه‌كو ئاگردان وان، زۆر لێیان نزیك بیه‌وه ده‌تسووتێنن، زۆریش لێیان دوور بی ره‌ق هه‌ڵدێی". ئه‌مه بۆ پارتییه‌كانه. بۆ ئه‌وانی دیكه، ئه‌گه‌ر زۆر لێیان دوور بی ده‌بییه ئانتی پارتی و خه‌ڵك لێت كۆده‌بێته‌وه، زۆریش لێیان نزیك بی ده‌بی به پڕۆ پارتی و وه‌ره‌قه‌ت ده‌سووتێ! * لانیكه‌م شه‌ست ساڵه مێژووی سیاسی به‌و ئاراسته‌یه‌دا تێده‌په‌ڕێ كه پێوه‌ری شه‌عبیه‌تی لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ر به پارتی، ئانتی پارتی بوونه. تا شلگێڕانه‌تر دژی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوه‌ستییه‌وه، له ئه‌نواع قوماش خه‌ڵك چه‌پڵه‌ت بۆ لێده‌دات. ته‌نانه‌ت پێوه‌ره‌كانی ئازادی، دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریش هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه پێناسه ده‌كرێن. * پارتی له‌و پێناسه‌دا، دێوێك و زوحاكێكه كه هه‌ر جاره كاوه‌یه‌كی ئاسنگه‌ر به‌گژیدا ده‌چێ. به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌مووان ده‌بنه قوربانیی هه‌ڵه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتییه‌وه و له ئاخیره‌كه‌ی ئه‌وان به ده‌ستی به‌تاڵ له هاوكێشه‌كه ده‌رده‌چن. پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌ر له شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه. كه‌چی راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پارتی قه‌ت نایباته‌وه، ئه‌وه ئه‌وانن كه ده‌یدۆڕێنن. * بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی دیداری لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، له چوارچێوه‌ی دانیشتنێكی چوار پێنج قۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیدا، چه‌ند راسته و چه‌ند دووره بۆ خۆی باسێكه، به‌ڵام دیداری له‌و شێوه‌یه و له‌و قۆناغه‌دا زه‌رووره‌ته. له كاتێكدا له‌و عه‌سره‌دا، به‌رامبه‌ره‌كان نه‌ك قسه‌ی ره‌سمی، بگره قسه‌ی ناوماڵی خۆشیان به‌رامبه‌ر یه‌كتری بۆ ده‌چێته‌وه، ئیتر هیچ پاساوێك بۆ نه‌دیتنی روو به‌ڕوو نامێنێته‌وه، مه‌گه‌ر سیحره‌كه نه‌بێ. * شوێنی دانیشتن له‌كوێیه و چۆنه گرنگ نییه(هاوسه‌رۆكه‌كان چه‌ند جارێكی دیكه‌ش به‌یه‌كه‌وه چوونه‌ته سه‌ری ره‌ش)، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه دیداری له‌و چه‌شنه ده‌بێته هۆی سه‌رڕاستكردنه‌وه‌ی زۆر شت. به‌نسبه‌ت لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شداری له دیدارێكی وه‌هادا بكات، نه‌ك سیحری به‌تاڵ نابێته‌وه، بگره له قازانجیه‌تی و هه‌ندێك ته‌ڵه‌ش ده‌ته‌قێنێته‌وه. * به‌شێكی زۆری سیاسه‌تكردن له‌گه‌ڵ پارتی و له‌ناو ماڵی پارتیش، په‌یوه‌سته به مه‌سافه و جۆری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لاهوردا و، له‌سه‌ر پشتی ئه‌و به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌و دوكانانه داده‌خرێن! ده‌رفه‌تێكه بۆ خودی هاوسه‌رۆكیش كه بیسه‌لمێنێ سیحره‌كه‌ی له دژایه‌تیكردنی پارتیدا نییه، بگره ئه‌و دوای هه‌موو ته‌جروبه‌كانی دیكه، ده‌توانێ په‌یوه‌ندییه‌كی وای له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌بێ كه وا بكات ئاگره‌كه نه‌یسووتێنێت. * پێككردنی لاهور له لوتكه‌ی یارییه سیاسییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتیی نوێ‌دا، به‌شێكی ناچارییه‌و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی ئه‌وه‌یه كه ورده ورده قه‌ناعه‌تێك دروست ده‌بێ كه ناكرێ هه‌تا سه‌ر كێشه شه‌خسییه‌كان سێبه‌ریان به‌سه‌ر بڕیاره سیاسییه گرنگه‌كانی دیكه‌وه هه‌بێت. نان‌بڕاو له هه‌ردوولا زۆر ده‌بن، به‌ڵام گرنگه كه لاهور ئه‌وه بزانێت كه ئه‌وه خۆی له خۆیدا ده‌بێته دانپێدانانێكی گرنگ بۆ داهاتووی خۆی.
د. كامه‌ران مه‌نتك زۆر له‌خه‌ڵكی كوردستان خه‌ونی حوشتریان له‌سه‌ر ئه‌مریكا هه‌ڵچنیوه، پشتیان به‌ئه‌مریكا به‌ستوه‌و وه‌ك تاكه فریادڕه‌سێك ده‌یبینن بۆ رزگاركردنی له‌و دۆخه‌ی تیایدایه، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ له‌كاتی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر گرێسپی و سه‌رێكانی گوتی: كورده‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتر دانیشتوون و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئیمه بچینه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توركیا و به‌رگریان لێبكه‌ین، به‌هه‌موو ئه‌قڵی خۆیان پییان وایه ئیمه توركیا ئه‌ندامی ناتۆ به كورده‌كان ده‌ده‌ین!؟ زۆر ره‌خنه له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ترامپ گیرا، هه‌موو ره‌خه‌نكانیش ره‌هه‌ندێكی سیاسیان هه‌بوو، له‌ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك ره‌خنه‌ی قۆناغی پێش هه‌ڵبژاردن هه‌وڵیان پشتی ترامپ له‌زه‌وی بده‌ن و رێگا بۆ سه‌ركه‌وتنی دیموكراته‌كان خۆشبكه‌ن، له‌ده‌ره‌وه‌ش ره‌خنه‌كان زیاتر فرمێسكیكی تیمساحانه بوو، ئه‌گینا ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان له‌هه‌لوێستی ئیداره‌ی ئه‌مریكاو توركیا ده‌گرت، خۆیان له‌ژێره‌وه یارمه‌تی توركیایان ده‌داو توركیا به‌چه‌كی ئه‌وان په‌لاماری رۆژئاوای كوردستانی ده‌دا، له‌وانه‌ش ده‌وله‌ته ئه‌وروپیه‌كان و به‌پله‌ی یه‌كه‌میش ئه‌ڵمانه‌كان. كه‌واته كێشه‌ی ترامپ له‌كوێدایه؟ كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ترامپ له راستگۆییه‌كه‌ی دابوو، كه رووی راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكای له‌جیهان ئاشكرا كرد، جیاوازی ترامپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی تری ئه‌مریكا ئه‌وه‌بوو ئه‌و راستیه‌كانی ده‌گوت و ئه‌وانه‌ی تر راستیه‌كانیان ده‌شارده‌وه، ئه‌گینا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ترامپ پیاده‌ی ده‌كرد به‌رامبه‌ر به‌كورد هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته قێزه‌ونه بوو، كه له‌دولی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و به‌شێوه‌یه‌كی چڕتریش له‌دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانیه‌وه به‌رامبه‌ر كورد پیاده‌ی كورد، ئه‌مریكا هه‌میشه كوردی وه‌كو كارتێك به‌كارهێناوه و هه‌ركاتێك كاری پێنه‌مابێت سڕی كردووه یاخود فڕێیداوه، له‌هیچ كاتیكی ته‌نگانه ئه‌مریكا پشتی كوردی نه‌گرتووه، هه‌موو سیسته‌مه دیكاتاتۆره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، به‌م رژێمانه‌ی كوردیشیان جینۆسایدكردو جینۆساید ده‌كه‌ن دارده‌ستی ئه‌مریكان، توركیا، كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی سڕینه‌وه له‌ناوبردنی كورد ده‌دات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌روكه‌شدا به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی له‌روسه‌كان هه‌ندێك گرژی له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان دروست بوو، كه‌چی تا ئێستا نزیكترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه. ئه‌وه‌ی ترامپ گوتی، كیسنجه‌ریش نزیكه‌ی 45 سال به‌رله‌و هه‌مان شتی گوت و هه‌مان شتیشیكرد له 1975 كاتێك كاریان به‌كورد نه‌ماو به چركه‌یه‌ك خه‌ونه‌كانی كوردیان كوژانده‌وه، كیسنجه‌ر راشكاونه گوتی ئه‌مركیا ده‌وله‌تێكی گه‌وره‌یه‌و ستراتیژیه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌مریكا رێكخراوێكی خێرخوازی نیه، ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی بكوژی ئابوری بركنز بخوێنیته‌وه به ئاسانی له‌وه تیده‌گات، كه ئه‌مریكا چۆن سه‌رۆكه‌كان دروست ده‌كات و چۆن ده‌سته‌مۆیان ده‌كات و له‌رێگای ئه‌وانه‌وه گه‌نده‌ڵی له‌وڵاته‌كانیان بلاوده‌كاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت له‌رێگای ئابوریه‌وه نه‌ته‌وه‌كان ملكه‌چ بكات، ئه‌و گه‌نده‌ڵی و تاوان و كوشت و بڕه‌ی له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان و له‌ناوه‌خۆی ده‌وڵه‌ته سته‌مكاریه‌كانی رۆژهه‌ڵات و ئه‌فرۆئاسیا رووده‌دات، به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌ستی ئه‌مركیای له پشته‌وه‌یه، ئه‌وه ئه‌مریكایه پشتگیری ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌له‌كان ده‌كات دژی گه‌له‌كانی خۆیان، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پشتگیری ئه‌و رژێمه دیكتاتۆر‌و سته‌مكارانه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست نه‌كات، ئه‌وا به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌كه‌ونه ژێر چنگی گه‌له سته‌مدیده‌و تووڕه‌كانیان ده‌ربازیان نابێت، ئه‌مریكایه پشتی ده‌سڵاتدارنی سعودیه، ده‌وله‌تانی كه‌نداو، رژێمی سه‌دام...هتد گرت دژی گه‌له‌كانیان چه‌كاریكردن، كام ده‌وله‌ت له‌و ده‌وله‌تانه ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌ملیاران دۆلار له‌ئه&zwnjمركیای كڕیوه‌و ده‌یكڕیت دژی دوژمنانی خۆی به‌كاریهێناوه، هه‌موویان به پاڵپشتی ئه‌مركیا دژی گه‌له‌كانی خۆیان به‌كاریانهیناوه، وه‌ك به‌رپرسێكی ئیسرائیلی گوتی رژیمی سوریا سه‌دان ملیۆن دۆلاری له‌چه‌كی كیمیاوی سه‌رف كرد‌و دواتر دژی گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌كاریهێنا، ئه‌و راستیاننه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ره‌نگ بیت زۆر زه‌ق و بارچاوتر بیت، كه ئه‌مریكا تا ئیستا پاڵپشتی له‌ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ ده‌كات و هه‌موو چه‌كیكیان پێده‌به‌خشێت بۆ لێدان و سه‌ركوتكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان، ئه‌گه‌ر ئه‌مركیا بۆ چركه‌ساتێك پشت له‌و حزبه كوردیانه بكات ئه‌وا لافاوی تووڕه‌یی خه‌لك زۆر به‌خێرایی رایانده‌ماڵێت، ئه‌وه ئه‌مریكایه له رۆژئاوا ، له‌باشوور كورد له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی به‌كاردێنیت و له‌كاتی ته‌نگانه‌دا پشتیان تیده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مركیا گلؤپی سه‌وز بۆ فڕۆكه‌كانی توركیا دانه‌گیرسێنیت فڕۆكه‌كانی توركیا چۆن ده‌توانن رۆژانه بێنه باشوری كوردستان و داروبه‌ردی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان وێران و سوتماك بكه‌ن، له‌ژیر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكاو ئه‌وروپاو روسیایه توركیا له‌به‌رزه‌قه‌ی چاوانی دونیا خه‌ریكه میلله‌تی كورد له‌باكووری كوردستان له‌ناو ده‌بات، بۆیه ترامپ راستگۆترین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو، خێرا دووریان خسته‌وه بۆئه‌وه‌ی زیاتر رووی ره‌شی ئه‌مریكا به‌جیهان نیشان نه‌دات، بۆیه خۆی بووه قوربانی راستگۆییه‌كه‌ی، هاوكان ده‌رفه‌تێكی باشیشی بۆ ئه‌و گه‌لانه ، وه‌كو گه‌لی كورد، كه له‌گوێی گادا خه‌وتوون، بۆئه‌وه‌ی چیتر فریونه‌خۆن وپشت به‌ئه مریكا نه‌به‌ستن و به ده‌هۆل و زوڕنای ئه‌و هه‌لنه‌په‌ڕن!.
ئاسۆ حاجی بەبۆنەی گەڕاندنەوەی روفاتی شەهیدانی کۆچۆ کە داعش شەهیدی کردن، دیسان باسی ئەوە سەریهەڵداوەتە، کێ شەنگالی رادەست کرد، کێ بەرگری نەکرد، کێ رای‌کرد، هۆکاری دووبارەکەردنەوەی ئەو پرسیارانە تەنها بۆ لێدانە لە لایەنێکی سیاسی و ناشیرین کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە. ئەو جۆرە وروژاندنە رەنگە لە دەمکورتیدا سودێک بە حیزبێک گروپێک بگەیەنێ، بەڵام لە دەمدرێژدا زیانێکی گەورە لە پرسی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان دەدا. دوای داگیرکردنی شەنگال و جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزیدی پەکەکە یەکەمین لایەن بوو کە دەستەواژەی 'گەلی ئێزیدی' بەکاربێنێ ئەوەش سەرتای هەوڵی دابڕاندنیان بوو لە ناسنامە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکەی خۆیان، ئەو گوتارەی پەکەکە درێژکراوەی ئەو گوتارە شۆڤینیەی عەرەب بوو کە بە درێژایی مێژووی زیاتر لە هەزار ساڵ هەوڵی لەناوبردنی ناسنامە و ئاین و پیرۆزیەکانی ئێزیدیان داوە بە ئەمەڕۆشەوە کە ئاینی ئێزیدی وەک ئاینێکی سەربەخۆ قبوڵناکەن، بەڵکو کۆمەڵەیەکی گومڕای هەڵگەڕاوە لە ئیسلامیان دادەنێن، جارێک دەڵێن ناوەکەشیان لە یەزیدی کوڕی معاویە وەرگیراوە، جارێکی دیکە دەڵێن شێخ ئادی کوڕی زافری هەکاری کورد نەبووە و عارەب بووە، تەنانەت ناویشی دەگۆڕن بە عودەی کوڕی موسافیری هەکاری، بەبێ ئەوەی بپرسن ئەرێ ئەگەر عودەی بێ و بابیشی موسافیر بێ بەڵام هەکاری و عارەب! دوو راستی هەیە کە ناکرێ چیتر قسەیان دەربارەوە نەکرێ، کە ئەوانە هۆکاری راستەقینەی کەوتنی شەنگال و ئەو جینۆسایدنە. یەکەمیان: داعش گەیشتبووە بن بەغدا و هەموو دنیا چاوەڕوان بوون کەی بەغدا دەکوێتە دەست داعش، لەناکاو و بەبێ هیچ پێشینەیەک داعش لە گرتنی بەغدا روو وەردەگێڕێ و هێرشی سەر دەڤەری شەنگال دەکات، لە دەرئەنجامیش کێ قازانجی لەو روودوە کردووە بە دڵنیایەوە ئەو لایەنە دەستی لەوەدا هەبووە و ئەوان داعشیان ئاراستە کردووە، رەنگە لە رێگای کڕینی چەند سەرکردەیەکی داعش یان هەبوونی پەیوەندی ناراستەوخۆ لەگەڵ داعش بۆ نموونە لە رێگای رێکخراوی ئەلقاعیدە کە بەو دوایانە بەڵگەی زۆر ئاشکرا بوون لە هەبوونی پەیوەندی ئەلقاعیدە لەگەڵ دەوڵەتێکی ئیقلیمی کە ئێستا زۆرترین قازانجی لەو کارەساتەی شەنگال کردووە بۆتە رێگایەکی ستراتیژی وشکانی بۆ بەستنەوەی بە سوریا. دووەمیان: پێشمەرگە بۆ ماوەی زیاتر لە حەفتا و دوو سعات شەڕی کرد و چەندین شەهید و برینداری دا و داوای لە خەڵکی دەڤەری شەنگال کرد کە ئاوایەکانیان بەجێبهێڵن چونکە چیتر توانای بەرگریان نەماوە لەبەرامبەر چەکە مودرێن و بەهێزەکانی داعش، بەڵام کۆمەڵێک پیاوماقولی ئێزیدی بۆ مانەوە لە سەر زێدی خۆیان گرەویان لەسەر پەیوەندی بەتینی و مێژووی نێوان کوردانی ئێزیدی و عەشیرەتە عەرەبەکانی ناوچەکە کرد کە سەرکردە و چەکدارەکانی داعش زۆربەیان لە رۆڵەکانی ئەوان بوون، بەڵێنی پاراستنی سەر و ماڵیان بە کوردانی ئێزیدی دا، بەڵام دوای شکانی پێشمەرگە و پاشەکشێ کردنیان و مانەوەی ژن و منداڵی کوردانی ئێزیدی بە تەنیا عەشیرەتە عەرەبەکان پشتیان لە بەڵێنەکانیان کرد و ئەوان بەر لە چەکدارانی داعش دەستیان بە تاڵانی و بردنی ژن و کچەکانی ئێزیدیان کرد کە دواتر لە بازاڕی کۆیلەفرۆشان لە موسل هەموویانیان فرۆشتنەوە. کوردانی ئێزیدی بوونە قوربانی دڵ‌پاکی و باوەڕی خۆیان بە عەرەبەکانی ناوچەکە و بەڵێنەکانی بەشێک لەو ئێزیدیانەی کە مامەلەیان لەگەڵ عەشیرەتە عەرەبیەکان و تەنانەت سەرکردەکانی داعش هەبوو کە ئێستا ئەوانن دەڵێن ئێمە کوردنین و بوونەتەوە بەشێک لە ماحش(میلیشیاکانی حەشدی شەعبی) و رێگە لە گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعی شەنگال دەگرن.
زكری مو‌سا هەڵسوكەوتی ئەم دواییەی بەرپرس و كوتلە سیاسییەكانی عێراقی لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕاستییەكی زۆر ڕوونمان پێ دەڵێ. ئەوان خەڵكی كوردستان بە هاووڵاتیی عێراقی نازانن. شۆڤینیزمە تاییفییە نوێیەكەی عێراق بە چاوێكی كۆلۆنیالی (ئیستعماری) سەیری كوردستان دەكات. چونكە لەبری ئەوەی خەمی ژیانی دانیشتووانی هەرێمی بێت چاوی بڕیوەتە سەرچاوەكانی سەروەت و سامانی كوردستان. ئەم هەستە كۆلۆنیالییە شتێكی نوێ نییە. بەڵكو بە درێژایی تەمەنی دەوڵەتی عێراق، نیگای دەستەڵاتی بەغدا بۆ كورد نیگایەكی چەوسێنەرانە و پاشكۆخوازانە بووە. لە لایەكی ترەوە، بە هەموو بڕیار و وتەكانیشیاندا دیارە كە نیازی تۆڵە و تەمێكردنی كوردیان هەیە. تەمێكردنەكە لەبەر ئەوەیە كە سەرباری هەموو كێشەكان كورد زۆر باشتر لەوان توانیویەتی گەشە بە خۆی بدات. كوردستان نەبووەتە مۆڵگەی تیرۆر، بەڵكو شوێنی كرانەوە و سەرنجی جیهانە. ئەوان تۆڵە لەوە دەكەنەوە چونكە كاتی خۆی ئەوە كورد بوو شوێنی حەوانەوەی بە سیاسییە شیعەكان دا و یارمەتیی دان لە بەغدا بگەنە دەستەڵات. دەیانەوێ تۆڵە بكەنەوە و فەشەلی خۆیان بشارنەوە و لەڕێی دژایەتیكردنی كورد برەو بە شۆڤینیەتی قەومی بدەن و ڕای گشتیی سوننە و شیعە بۆ توندوتۆڵكردنی بناخەكانی دەوڵەتێكی تاییفیی تۆتالیتا‌ر گۆش بدەن. لە یەكێك لە هەواڵەكاندا خوێندمەوە كە بەرپرسانی عێراقی شاندی هەرێمیان وەبەر پرسیاری ئیستیفزازی داوە و پرسیاری كێڵگەی نەفتی و بڕی داهات و ژمارەی مووچەخۆر و ..هتدیان لێ كردوون. ئەوە بەهۆی ناتەبایی ناوماڵی كورد و ململانێی ئاستنزمی حزبە كوردییەكان و دەنگی ناقوڵای ژمارەیەك بەرپرس و نوێنەری سەرلێشێواوی كوردزمانی بەغدایە، كە بەرپرسێكی پلە سێی بەغدا ئەو جورئەتە بە خۆی دەدات ئەوها سووك سەرنجی شاندی كوردستان بدات. هەتا كورد لە بەغدا یەكهەڵوێست بوو نەك ئەوان بەڵكو سەروەرە هەرێمیەكانیشیان ئەو بوێرییەیان نەبوو ئەوها چاوقایمانە حیسابات لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان بكەن. ئەگەر بابەتی حیسابات و پرسیاركردن بێتە ئاراوە، ژمارەی ئەو پرسیارانەی گەلی كوردستان دەبێ ئاراستەی دەوڵەتی عێراقی بكات سەد هێندەی ئەو پرسیارانەن كە لە شاندی كوردستان كراوە. حەز دەكەم لێرەدا چەند پرسیارێكی سەرەكی بهێنمەوە كە دەبێ دەوڵەتی عێراق وەڵامی گەلی كوردستان بداتەوە. لە ڕاستیدا ئەگەر ناتەبایی كورد نەبا دەبوایە ئێستا دانوستاندن لەسەر ئەو پرسیارانە با نەك كێڵگەی نەفتی و دەوازەی سنووری. یەك: بەپێی بڕیاری كۆمەڵگەی گەلان لە سەرەتای بیستەكانی سەددەی ڕابردوو بەو مەرجە كوردستان خرایە سەر عێراق كە دەوڵەتی عێراق ڕەچاوی مافەكانی كورد بكات. بۆچی لەبری ئەوە مافی كورد پێشێل كرا و كوردستان تەعریب كرا؟ دوو: لە دەستووری كۆماریی 1958ـدا كورد و عەرەب دوو نەتەوەی سەرەكیی و شەریكی دەوڵەت بوون. ئەو شەراكەتە چیی لێهات؟ سێ: بۆچی پڕۆسەی تەعریب و بەزۆرگواستنەوەی كورد و گۆڕینی دیموگرافی لە ناوەڕاستی سەددەی پێشوو بەردەوام بوو؟ چوار: بۆچی حكوومەتی عێراقی ڕێككەوتننانمەی یازدەی ئازاری 1970ـی جێبەجێ نەكرد و پەلاماری كوردستانی دا؟ پێنج: بۆچی دەوڵەتی عێراق چوارهەزار و پێنجسەد گوندی كوردستانی وێران كرد؟ كوا قەرەبووی ئەو تاوانە؟ شەش: بۆچی دەوڵەتی عێراق دوازدە هەزار فەیلی و هەشت هەزار بارزانی و سەد و هەشتا و دوو هەزار كوردی تری ئەنفال كرد؟ كوا قەرەبووی ئەو جینۆسایدە؟ حەفت: بۆچی دەوڵەتی عێراق هەڵەبجە و كوردستانی كیمیاباران كرد؟ كوا قەرەبووی ئەو تاوانە دڕندانەیە؟ هەشت: كوا قەرەبووی دەیانهەزار زیندانی و لەسێدراوەدراوی كورد؟ كوا قەرەبووی سەدانهەزار ئاوارەی كورد؟ كوا قەرەبووی كۆڕەوە میلیۆنییەكەی كورد؟ نۆ: لە 1991 هەتا 2003 حكوومەتی عێراقی ئیدارەكانی لە كوردستان كشاندنەوە. كوا بودجە و موستەحقاتی خەڵكی كوردستان لەو دوازدە ساڵە؟ دە: بەڵێنەكانی كۆنگرەكانی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی كوان ؟ ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی ئێستا دەستەڵاتدارن؟ یازدە: بۆچی دەستوور پێشێل كرا؟ كوا ماددەی 140؟ دوازدە: پارە و چەكی پێشمەرگە لە پازدە ساڵی ڕابردوو كە حكوومەتی عێراق نەیناردووە لە كوێ‌یە؟ سێزدە: لە 2014 هەتا ئێستا تەنیا یەك ساڵ بوودجەی هەرێم نێردراوە ئەویش بە كێشە و گرفت. پارەی شەش ساڵی خەڵكی كوردستان كە لە بەغدا ماوەتەوە لە كوێ‌یە؟ چواردە: لە شەڕی داعشدا بۆچی دەوڵەتی عێراق تەنیا یەك فیشەكیشی بۆ پێشمەرگە نەنارد؟ ئەی كوردستان و پێشمەرگە بەشێك نەبوون لە عێراق؟ پازدە: لە حەواندنەوەی دوو ملیۆن ئاوارەی سووننە بۆچی بەغدا یەك دۆلاریش هاوكاریی هەرێم و ئاوارەكانی نەكرد؟ ئەی سوننەكان هاووڵاتیی عێراقی نین؟ شازدە: كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تر بۆچی داگیر كراون؟ ئەو بڕیارە نادەستوورییانەی لە دوای شازدە ئۆكتۆبەر دراون بۆچی هەڵناوەشێندرێن؟ حەڤدە: كوا پارە و قەرەبووی گەلی كوردستان كە سەد ساڵ نەوت و سامانەكەی بۆ دەوڵەتی عێراق ڕۆییشت بۆ ئەوەی خۆی پێ بەهێز بكات و دیكتاتۆرییەت دابمەزرێنێت؟ جێگەی داخێكی زۆرە دۆخی كورد گەییشتووەتە ئەو ڕاددەیەی ئەو پرسیارانە لەبیر بكات و بگاتە ئاستێك هەندێ لایەنی كورد كار بۆ سووككردنی خۆیان و میللەتە زوڵملێكراوەكەیان بكەن و دەنگی خەڵكی شۆڤێنی بەسەر كورد دلێر بكەن. ئەم بابەتە یەك چارەسەری هەیە و ڕێگەی تر نییە. با لەناو كورد جیاوازی و ناكۆكی و ململانێ هەبێت بەڵام لەبەرانبەر نەفەسی كۆلۆنیالیی شۆڤینییەكانی بەغدا دەبێ یەك هەڵوێست بن. ئەگەر كورد ئەوە نەكات نەك تەنیا نەفت و خاك بەڵكو شوناسیشی لێ زەوت دەكرێت.
كەمال چۆمانى هیچ وڵاتێک هێندەی سعودیە نادیموکراتیک نییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. نە هەڵبژاردن، نە مافی مرۆڤ و نە ئازادیی قسەکردن لەو وڵاتە نین. پیاوەکانی محەمەد بن سەلمان لەناو کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە رۆژنامەنوسێکی هەرە بەناووبانگیان پارچەپارچە کرد. ژن لە سعودیە هیچ ئازادییەکیان نییە. سعودیە سپۆنسەری تیرۆری کردوە. نەوت نەبێ چی سعودیە و ئەمریکا بەیەکەوە دەبەستێتەوە و سعودیە دەکاتە یەکێک لە هاوپەیمانە ستراتجییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە؟ بنەماڵەی ئال سعود نەوت نەبێ بە چی دەتوانن سەد ساڵ حوکمڕانیی ئەو وڵاتە بکەن و خەڵکەکەی بچەوسێننەوە و لە یەمەن خەڵک بکوژن؟ لای پارتی نەوت ستراتیژە بۆ هێشتنەوەی بنەماڵەی بارزانیی و پارتیی وەک سەرداری کوردستان. لای پارتی و بنەماڵەی بارزانیی کە رێکناکەون لەگەڵ بەغداد نە مەسەلە بەغدادە و نە سۆمۆ و نە ژمارەی بەرمیل. لای پارتیی و بارزانیی و بنەماڵەی بارزانیی، کە یەکێتیی وبنەماڵەی تاڵەبانییش هاوڕایانن، نەوت تاکە ئامرازی کۆنترۆڵکردنی ئاساییش و میلیشیاکانیانە. نەوت دروستکەری پەیوەندیی نێودەوڵەتییە. نەوت تاکە ئامرازی بردنەوەی هەڵبژاردنە. نەوتە وا دەکات نێچیرڤان بارزانیی و مەسرور بارزانیی نەخۆشخانە، خوێندنگە، میدیا، رێکخراوی خێرخوازیی، کۆمپانیا و تەنانەت باڕ و دیسکۆی تایبەت بە خۆشیان هەبێت، هەروەک چۆن یەکێتییش. لای پارتیی و بارزانیی نەوت ستراتیژە، ستراتیژی مانەوەی خۆیان. ئەوان کوردستانێکی برسی کە لەژێر کۆنترۆڵی خۆیان بێت لایان باشترە لە کوردستانێکی سەرفراز کە خەڵکەکەی و فەرمانبەرانی حکومەت و ئەندامانی پۆلیس و پێشمەرگە بەئازادیی دەنگبدەن. جگە لە تۆقاندن و پارە پارتیی چی هەیە بە گەلی کوردستانی ببەخشێت؟ فیکر و ئایدیۆلۆژیا، پڕۆژە. ئێوە تەماشابکەن، قەت بیستوتانە مەسرور بارزانیی باسی مافی منداڵ و مافی ژن بکا، یان باسی عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و ئابوریی بکات، یان باسی ئەوە بکا کە چۆن لە هەولێر کەلتور پێشبخات، یان ژینگەی شار خاوێن بکات. نا، هەرگیز. ئەوەی لای ئەو گرنگە نەوتە تا فەندی میلیشیاکانی خۆی بکا، جا چ میلیشیای چەکدار بێت یان هی مەدەنیی، بۆ نمونە میدیاکانی. پارتی لە یەک حالەتدا لەگەڵ بەغداد رێکدەکەوێت؛ کە مەترسیی فشاری خەڵک وای لێ بکات ترسی راپەڕینیان لا دروستبێت. ئەمڕۆش رێکبکەون سبەی کەمێک دۆخەکە بگۆڕێت تێکیدەدەنەوە. وەک گوتم، مەسەلەکە دەستور و خەڵک و کوردستان و کوردایەتیی نییە، مەسەلەکە نەوتە. پارتیی نەوتی نەبێت تورکیا حیسابی بۆ ناکا، ئەمریکا بە لایەوە گرنگ نابێت. پارتی نەوتی لە بن دەست نەبێت چۆن بتوانێت زانکۆی کوردستان، هەولێر، میلیشیاکان، کوردستان ٢٤، رووداو، دەزگای بارزانی، دەزگای روانگە، کۆمپانیای کار و سەدان و هەزاران دەزگای تری گەورە و بچوک فەند بکا؟ پارتی ئەگەر نەوتی لەبن دەست نەبێت ناتوانێت لە بارزانییش کۆنترۆڵی خەڵک بکات دوای ئەو هەمو ساڵە دڵڕەقیی و گەندەڵییە. هەروەک چۆن ئەگەر بنەماڵەی ئال سعودیش نەوتیان نەبێت و محەمەد بن سەلمان خاوەنی ئەو ملیاران دۆلارە نەبێت لە ئەوڕوپا و ئەمریکا بەدڵنیایی بە بیانوی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ رۆژانە راپۆرتی لەسەر دەنوسن.
هاوڕێ تۆفیق ئۆگەندە وڵاتێکی ھەژاری ئەفریقایە، مێژوویەکی دورودرێژی لەگەڵ شەڕو برسێتی ھەیە، ئۆگەندە کەپێی دەڵێن مرواری ئەفریقا، ئەم ناوەی بەھۆی بوونی سامانی کانزایی زۆرەوە لێی نراوە. ئۆگەندە جگە لەوەی لەساڵانی ھەفتاکانی سەدەی رابردوو جەنگی لەگەڵ تانزانیا ھەبوو، پاشان لەساڵانی ھەشتاکانیش توشی شەڕی ئەھلی بوو، کە خۆمان پێی ئەڵێین شەڕی ناوخۆ. ژمارەی دانیشتوانی لە ئێستایا نزیکەی ٣٥ ملیۆن کەسە. ئابورییەکەی زیاتر پشت بە کەرتی کشتوکاڵی ئەبەستێ، ئۆگەندا لەرووی کارگێرییەوە پەیرەوی سیستەمی لامەرکەزی ئەکەن. وڵاتەکەیان بەسەر ١١٢ ناوچەی کارگێرییا دابەشکردوە، کەپێی دەڵێن District، لەساڵی ٢٠٠٥ وە ،دەوڵەت جارێکی تر ناوچەکانی زیاتر بچوکتر کردەوە، پاشان جارێکی تر لەساڵی٢٠١٠ لە چوارچێوەی زیاتر چەسپاندن و فراوانکردنی لامەرکەزییەت دوبارە جارێکی تر سەرلەنوێ جارێکی تر ناوچە کارگێرییەکانیان بچوکتر کردوە، ئەمەش بۆ ئەوەی زیاتر دادپەروەری لەدابەشکردنی سامانی وڵاتەکەیان بەدیبھێنن. لە راستیدا باسکردنی ئۆگەندا تەنھا بۆ ئەوەبوو کە پیشانی ھەموو لایەکی بدەین کە، نەک وڵاتێکی ئەوروپی ، بەڵکو وڵاتێکی ئەفریقی پەیرەوی لامەرکەزییەت ئەکات، ئەمەش بۆ ئەوەی لەو پاساوە رزگارمان ببێ ،کە پێمان بڵێن، جارێ زۆرمان ماوە بە ئەروپا بگەین و، لامەرکەزییەت بۆ وڵاتانی دواکەتووی وەکو ئێمە نابێ. بە کورتی و پوختی ، مەسەلەی مەرکەزییەت و لامەرکەزییەتی دارایی و کارگێری ، دوو راستی گەورەو گرنگ روون ئەکەنەوە ئەوانیش؛ یەکەم؛ مەرکەزییەتی دارایی و کارگێڕی ،لە رووی فەلسەفەی سیاسیەوە بەرھەمی عەقڵێتی تاک حزبیی ، پێشێلکردنی ئازادییە گشتیی و کەسییەکانە، ئەو وڵاتانەی ئەم سیستەمەیان پەیرەو کردوە، وڵاتە دیکتاتۆرەکانی وەکو عێراق و دەوڵەتانی ڕۆژھەڵاتی ئەوروپای جارانی سەردەمی یەکێتیی سۆڤێتن، وەکو یوگسلافیای جاران. بە پێچەوانەوە، وڵاتانی لامەرکەزی وەکو ئەروپای خۆرئاوا لە رووی فەلسەفەی سیاسیەوە وڵاتانی دیموکراسیی و فرەحزبی و ئازادییەکانن. دووەم؛ لەرووی ئابورییەوە، مەرکەزییەت ، بیرۆکراتییەت و گەندەڵی و ھەژاری بەرھەم ئەھێنێت، بە پێچەوانەوە، لە لامەرکەزییەتدا بوژانەوەی ئابوری و گەشەپێدان رووئەدات و خۆشگوزەرانی بەدەستئەھێنرێ و داھاتی تاکەکەس بەرزئەکاتەوە. ھەرێمی کوردستان راستە دەوڵەت نیەو کورد خاوەنی قەوارەی سەربەخۆی خۆی نیە، بەڵام لامەرکەزییەت ،نەک ھەرێم لاواز ناکا، بەڵکو بە پێچەوانەوە ھەرێم بەھێز ئەکاو فراژوبونی ئابوریی و خۆشگوزەرانی زامن ئەکات. ناکرێ وڵاتانی ئەفریقاش ھەستی بە گرنگی سیستەمی لامەرکەزی بکەن پەیرەوی بکەن . بەڵام لە کوردستان لامەرکەزییەت بە مەترسی سەیربکرێ، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی ئەو راستیەی کەلەگەڵ بە پەیرەوکردنی لامەرکەزییەت پێویستە ھەرێم وەکو یەک قەوارەی فیدراڵی یەکگرتوو پارێزراوبێ
هیوا سەید سەلیم لەگەڵ ئەوەی عێراق لە بارۆدخێکی یەکجار خراب دایە، لە ئاستی ناوخۆ کێشەی سیاسی زۆری هەیە، لە بواری ئابووری قەرزێکی گەورەی لەسەر کەلەکە بووە، ئەویش زیاتر بەهۆی شەڕی داعش، و لێکەوتەی پەتای کۆرۆنا، و دابەزینی بەهای نەوت، لە پاڵ هەموو ئەمانەشدا بڵاوبوونەوەی دیاردەی دزی و گەندەڵی هیندەی دیکە ئابووری عێراقی داڕماندووە و لە ئێستادا عێراق لە ریزی وڵاتە قەرزارەکانە. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو قەیرانانەشی کە بەغدا تێیکەوتووە، هێشتا لەبەرامبەر چارەسەری کێشەکاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بێمنەتە، و تا دێت فشارەکانی لەسەر هەرێم زیاتر دەکات. کەچی تا ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە خۆیان نەپرسیوە کە ئایا نەهێنی بێمنەتی بەغدا لەبەرامبەر هەرێمی کوردستان چیە؟ وەڵامی ئەو پرسیارە نە هێندە زەحمەتە، نە شیکاریکی واشی دەوێت کە نەتوانرێت بچیتە بنج و بنەوانی ئەو بابەتە. هەرێم و ناوەند لە دوای پڕۆسەی ئازادکردنی عێراق بە هەردوو شێوازی ململانێ و هاوکاری تێپەڕیون، تا ئەو ساڵانەی دوایی هەردوو دەورگێڕەکە ململانێکانیان نە گەیشتبووە قۆناغی سفڕی، واتا لە نێو یاریەکەدا هیچیان کاری بۆ سفڕکردنی ئەوی دیکە نەدەکرد، بەڵام لە ئێستادا ناوەند کار بۆ گۆڕینی شێوازی یاریەکە دەکات، بە شێوەیەک کە دەستکەوتەکانی لەسەر حسابی سفڕکردنی بەرامبەرەکەی بێت. لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا، لە کاتی دەنگدان لەسەر یاسایی پڕکردنەوەی قەرز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لایەنەکانی دیکەی غەیرە کورد پەیامێکی روونیان دایە کورد، کە بریتی بوو لە پەیامی پشتکردنە سازان، و تێپەڕاندنی یاساکان لە چوارچێوەی یاری زۆرینە و کەمینە. لەو کۆبوونەوەیەدا زۆرینەی ناو ئەنجومەنی نوێنەران کە پێکهاتبوو لە لایەنە شیعە و سونە و تەنانەت بەشێکی بپێکهاتەکانی دیکەش، ئامادەنەبوون بچنە ژێرباری ناڕەزایی و بایکۆتی فراکسیۆنە کوردستانیاکان، بگرە یاسای قەرزیان بە زۆرینە تێپەڕاند. لەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ ئەوان کار لەسەر ئەو کارنامەیە دەکەن، بە تایبەت لە ئێستادا کە ئەنجومەنی نوێنەران خەریکی ئامادەکاری تێپەڕاندنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١، ئەگەر بە هەمان بیرکردنەوە کار بکەن بۆ هەرێمی کوردستان مەترسیدار دەبێت. لە ئێستادا پەیامی ناوەند لە شیعە و سونە و شەقامی عەرەبیش بریتیە لەوەی هەرێم جارێکی دیکە بەبێ ڕادستکردنی نەوت دەستی لە شایستە داراییەکانی گیرنابیتەوە، ئەمەش بەرهەمی ناکۆکیەکانی نێوان ناوەند و هەرێم لە لایەک وغیابی متمانەیە لە نێوان هەردوولا. بۆیە کاتێک ئەوان لەسەر ئەو کارنامەیە رێکدەکەون، وشەقامی عێراقی بۆ ساز و ئامادە دەکەن ، لە بەرامبەر ئەو ئاڕاستەیەی ناوەند هەرێمی کوردستان ئەو کارتە بەهێزەی نیە کە وەک ئەوان بەیەک ئاڕاستە و سیاسەت و بیرکردنەوە مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات. هەر ئەوەشە وا دەکات کە ناوەند لە هەرێمی کوردستان بێمنەت بێت، گومان دەکرێت کە بەغدا نەک هەر ناچێتە ژێر باری داواکانی هەرێم، بگرە رۆژ بەرۆژ فشارەکانی لەسەری توندتر بکات، و ئاستی داخوازیەکانی بەرزتر بکاتەوە. هەموو لایەک دەزانین ئەوەی ئێستا لە نێوانی هەرێم و ناوەند دەگوزەرێت شەڕێکی دەستوری و سیاسیە، دەستوریە بەوەی تا ئێستا زۆر خاڵی ناکۆک لە نێوان هەردوولا تەفسیری جیای بۆ دەکرێت، بە تایبەت ماددەکانی( ١١١ ، ١١٢) دەستور کە باس مافی هەرێم و پارێزگاکان لە سەروەتی نەوت و غاز، و چۆنیەتی مامەڵەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەند دەکات. ئەوەی کە وەک رەخنەیەک ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکرێت ئەوەیە نەک هەر لە ماوەی ساڵانی دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق لەو شەڕە دەستوریە سەرکەوتوو نەبووە، بگرە لە ئاستی ناوخۆش نموونەیەکی جوانی پێشکەش نەکردووە تا ببێتە جێگرەوەی رێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا. دوا جار دەڵێین ئەگەر هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەو شەڕەی لەگەڵ بەغدا سەرکەوێت، و دەستی لە شایستە دەستوری و داراییەکان گیربێت، دەبێت لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەست پێ‌بکات. ئەویش بە هەنگاونانی پڕاکتیکی بۆ چاکسازی راستەقینە، و کارکردن بۆ زامنکردنی هاوهەڵوێستی سیاسی نێوان لەیەنە سیاسیەکان بە گشتی و لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت بە تایبەتی، و گێڕانەوەی متمانەی لەدەست دراوی خەڵکی کوردستان بە خۆیان، چونکە دەبێت بزانرێت بەبێ ئەمانە ناوەند هەمیشە لە هەرێم بێمنەت دەبێت، وئامادە نابێت کێشەکانی لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکات، بگرە دەبێت چاوەڕوانی خرابتریش بکەین.
دانا رەشید خەتەری دەوڵەتی چینی شەعبی لەسەر کۆی گشتی سیاسەتی ئەمەریکا بە تایبەتی و زلهێزەکانی جیهان بە گشتی ، لە دوای ساڵی ١٩٧٢ دەستی پێ کردوە ، کاتێ ماوتسیدونگ خۆی هێشتا لە ژیاندا بوو کە بریاری فرۆمات کردنەوەی سیستەمی دەوڵەتداری لە دەوڵەتی چین دەرکرد ، ئەمەش لە کتێبە گرنگەکەی ما‌و بە ناوی قسەی ماوتسیدونگ دەنگی داوەتەوە ، بێ گومان چین و سۆڤیەتی جاران وەک دوو دەوڵەتی گەورەی خاوەن پێگەی کۆمۆنستی لە نیوەی گۆی زەوی ململانێی توندیان هەبوو ، چین زیاتر خۆی بە کۆمۆنستی راستەقینە دەزانی کە هەر سەردەمی ستالین ململانێی ئەو دوو قوتبە کۆمۆنستیە دەرکەوت ،کاتێ هەندێ رۆژنامە نوس بە گاڵتەکردن بە فکری ما‌و بە ستالین دەڵێن ، جیاوازی نێوان سۆڤیەت و ئەو مۆدیلەی ما‌و لە چین چۆن دەبینی ، ستالین دەڵێن ، کۆمۆنستی سۆڤیەت و کۆمۆنستی چین لە بیر‌و بروادا وەک رۆنی چێشت و کەرەی خواردنی بەرچایی وان ، لێرەدا مەبەستی ستالین سۆڤیەت وەک رۆنی جێشت وەسف کردوە . کە حەتمەن دەبێ بوونی هەبێ بەڵام کەرەی سەر سفرەی بەیانیان بوونی کاتی یە نەشبێ گرنگ نی یە . ستالین مردوو چین و ما‌و رۆژ بە رۆژ گەورەتر و کاریگەر تر دەبوون ، تا کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابوردوو سەرەتای ساڵانی حەفتاکان ئیدی چین بە کردەوە گەورە دەوڵەتی کۆمۆنستی جیهان بوو نەک سۆڤیەت ، بۆیە ململانێ گەرمەکان لە سەرەتای حەفتاکان دەست پێ دەکات ،ساڵی ١٩٧٢ ما‌و دەڵێ ئێمە دەبێ بگۆرێین ، لە دەوڵەتی چینی شەعبی جوتیارەوە بۆ دەوڵەتی پیشەسازی و بازرگانی ، کاتێ دەبینرا نەوەی نوێی چین زۆر خولیای زانستی تەکنیکی و ئارەزوی بازرگانی نێودەوڵەتی بوون ، چین ئەم خولیایەی گەنجانی دەوڵەتی قۆستەوە ، سەرەتا دەوڵەت بە دروست کردنی زانکۆ و پەیمانگا دەستی پێ کرد ، بۆ ئەوەی زۆر ترین خوێندکار لە خۆ بگرێ ، بە ئێستاشەوە چین کێشەی کەمی زانکۆی هەیە بۆیە ساڵانە رێژەیەکی زۆری خوێندکاری چینی لە زانکۆکانی ئەوروپاو جیهان خوێندن تەواو دەکەن . لە هەنگاوی یەکەم بە زانست و پیشەسازی کردنی کشتوکاڵ بوو ، واتە دەست کردن بە برەودان بە پیشەسازی کشتوکاڵی . ما‌و ساڵی ١٩٧٦ کۆچی دوایی کرد ، بەڵام بەرنامەو ئەو پلانی گۆرانەی چین درێژەی پێ درا ، ساڵی ١٩٧٦ واتە هەمان ساڵی مردنی ماوتسیدۆنگ ، چەند گۆرانکاری لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئاسیا و بەشێک لە ئەوروپا ڕویان دا کە سەرجەمیان دژی بەرژەوەندی دەوڵەتی چین بوون ، کەرت بوونی دورگەی قوبرس و دروست کردنی دەوڵەتۆکەیەک بۆ تورکەکانی قوبرس ، ئینقلابی سەربازی تورکیا‌و حوکمی عەسکەرتاری ، رێکەوتنی نێوان شای ئێران و رژێمی بعس لە عیراق کە شۆرشی کوردستانی باشور هەرەسی هێنا ، دورگەی تایوان کرا بە دەوڵەتێکی سەربەخۆو پڕ کرا لە بانکەکانی ئەمەریکاو ئینگلیز ، هۆنگ کۆنگ بە دژی چین بەکار دەهێنرا ، ئەمەریکاو ئینگلیز لە هندستان و پاکستان دامەزراوەی نەوەویان دامەزراند ئەمەش بۆ دەستبەسەرداگرتنی سنورە ئاوی و ئاسمانیەکان بوو ، لەمسەرەوە دەوڵەتی چین لەگەڵ یابان زۆر ناکۆکی سیاسیان هەبوو کە رەگی مێژویی هەبوو ، دەسەڵاتدارانی سۆڤیەت رێگەیان بە کۆریای باکورد نەدادا بێ پرسی ئەوان پەیوەندی لەگەڵ چین بکات ، واتە دەوڵەتی چین بەتەواوەتی هەرچوار دەوری بە توندی گیرابوو دژی ئەو ریفۆرمە بەهێزەی کە خۆی لە گۆرینی سیستەمی دەوڵەتی چین دەبینیەوە لە چینی شەعبی جوتیار بۆ چینی بازرگان و پیشەسازی ، کوردەکان لە باشور لە خراپترین حاڵەتیاندا بوون کە هەموو ئەو گۆرانە جەنگی و سیاسیە لە دژیان بوون ،بۆیە یەکێتی نیشتمانی کە دروست بوو وەک ئەوە کە دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە ، بیر‌و بروای ماوی کرد بە مەنهەجی خۆی و وەک دەڵێن جەلال تاڵەبانی دوو جار ویستویەتی پەیوەندی ژێر بە ژێر لەگەڵ دەسەڵاتدارانی چین دروست بکات ، ئەمما سەرهەڵدانی جەنگی ئێران و عێراق و هاتنە سەرکاری خومەینی و دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئێران و دەستپێکردنی ململانێێ ئەمەریکاو ئێران هاوکێشەکەی گۆڕی . جمهوری ئیسلامی ئێران و جەنگی ئێران عیراق دەروی بەرەحمەت بوو لە دەوڵەتی چین کرایەوە ، ئیدی چین بە توندی خۆی دەخاتە ئێرانەوە ، ئێران بۆ جەنگ پێویستی بە هەموو شتێک بوو ، چەک ، پیشەسازی ، تیجارەت ، بۆیە چین لە رێگەی دروست کردنی چەندین کۆمپانیاو گروپی چینی کار بۆ ئێران دەکات و بەمە لە ڕوی داراییەوە زۆر ئیستفادە دەکات و لە ڕوی سیاسیشەوە زاڵ بوون و سەرکەوتن بەدست دەهێنێت ، لە کرانەوەی ئەو تەوقە کە ئەمەریکاو ئینگلیز دەوری دەوڵەتی چیان دابوو ، چین لە رێگەی بازرگانە ئێرانیەکانەوە بە تایبەت یەهودیە ئێرانیەکان پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دروست دەکات ، لە رێگەی دەوڵەتی تازە رزگار بووی ڤێتنامەوە دەتوانێ ناکۆکیە سیاسی و جەنگی و مێژویەکانی خۆی لەگەڵ یابان بەلادا بخات و پەیوەندیەکی سیاسی بازرگانی نوێ دروست بکات ، ئەمەریتکاو ئینگلیز وەک سیاسەتی خۆیان هەمیشە دین و مەزهەب بەکار دەهێنن ، لە ئەفغانستانەوە تا تورکیا‌و تا ئەلبانیا و بۆسنە و هەرسک بە ناو مسوڵمانانی سۆڤیەتدا دەست دەکەن بە دروست کردن چاندنی چەندین رێکخراوی ئیسلامی تیرۆرست ، هەروەک چۆن گرنگیەکی زۆر بە گروپە دینیەکانی چین درا دژی دەوڵەتی چین وەک ئەو گرنگیەی بە دەلەیلاما دەدرا ، میخائیل گۆرباچۆف کۆتا سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت لە کتێبی پیرۆسرۆیکا لە باسی سنورەکانی هندستان بە تەواوی دان بە خەتەری چینی نوێ‌دا دەنێت ، بەڵام هەموو ئەو خەتەرانە دوای ساڵی ١٩٨٨ دەرکەوت کاتێ جەنگی ئێران عیراق وەستاو شێ‌دەماری سودو قازانجە جەنگیەکان بۆ سۆڤیەت وەستا ، بۆیە سۆڤیەت توشی قەیرانێکی قورسی ئابوری هات ، لەکاتێکدا چین سەرکەوت بەسەر ئەو هەموو تەنگ و چیڵەمانداو ، دوای جەنگ گوژمێکی نوێێ لە ئێران و چواردەوریدا دەست پێ کرد ، ئەوەش ئاوەدان کردنەوە بوو ،لە بنیشیدا پیشەسازی سەربازی نوێ بۆ ئێران ، وەک چۆن ساڵی ١٩٧٦ گۆرانکاریەکان دژی بەرژەوەندی چین بوو بەڵام ساڵی ١٩٨٨ بەدواوە هەموو گۆرانکاریەکان تا ڕادەیەکی باش لە قازانجی چین بوو ئەوەش بە گەرانەوەی هۆنگ کۆنگ بۆسەر نەخشەی دەوڵەتی چین ، و دروست کردنی پەیوەندیەکی ئابوری و پیشەسازی لەگەڵ هندستان و هێور کردنەوەی ناکۆیەکانی لەگەڵ ئەمەریکاو ، پەیوەندی پیشەسازی لەگەڵ مالیزیا‌و سەنگافورەو و بەرهەمی پیشەسازی چین دەگەیشتە ئەوپەری جهان و بازاڕەکانی پڕ کردبوو ، هەرەسی ئیتحادی سۆڤیەت زۆر لە سودو قازانجی دەوڵەتی چین و دژی بەرژەوەندی ئەمەریکا بوو ، چونکە بالانسی تەوازنی سیاسی تێک دا ، یەک بە دوای یەک ئەوروپای شەرقی روخاو ئەڵمانیا شەرق و غەربی یەکی گرتەوە ، بەمەش رۆژی پرشنگداری دەوڵەتی چین هەڵهات و تیشکی گەیشتە هەموو کون کەلەبەرێکی جیهان ، ئێستە دەوڵەتی چین وەک چۆن ئیسفنجێک بخرێتە ناو قاپێک شلەمەنی هەموی لەخۆیدا کۆ دەکاتەوە ، ئاوا خۆی خستۆتە ناو جتهان و هەموو جتهانی لەخۆیدا کۆ کردۆتەوە ، کاڵای چینی هەموو ماڵێک و بازاڕێکی پڕ فرۆش کردوە و پیشەسازی ئەمەریکاو یابان و ئەوروپاشی هەرزان فرۆش کردوە ، ئێستە جیهان بە چینەوە سەرقاڵە ، نەک چین بە جیهانەوە .
د.كامه‌ران مه‌نتك دیسان میدیاكانی توركیا هه‌واڵی هێرشێكی فراوانیان بۆ سه‌ر كورد له‌باكوورو باشوری كوردستان راگه‌یاند، دیسان توركیا ده‌یه‌وێت كوردستان بكاته‌وه گۆڕه‌پانی شه‌ڕو سیاسه‌ته دوژمنكاریه‌كانی خۆی پیاده بكات. مه‌به‌ستی توركیا له‌و هێرشانه زۆر مه‌ترسیدارتره له‌وه‌ی باس ده‌كرێت، توركیا به‌بیانووی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه شه‌ڕی هه‌موو كورد‌و خاكی كوردستان ده‌كات. جێگای داخه تا ئێستا كورد له‌و ستراتیژیه قووڵ و ترسناكه‌ی توركیا نه‌گه‌یشتووه، كه ده‌یه‌وێت به‌یه‌كجاری مه‌سه‌له‌یك بنه‌بڕ بكات، كه پێی ده‌گوترێت مه‌سه‌له‌ی كورد ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه، كه له‌راستیدا نه‌ك هه‌ر هه‌ڕه‌شه نیه بگره فاكته‌رێكی به‌هێزیشه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كاری له‌سه‌ربكات، بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌كۆڵ بكاته‌وه. توركیا سیاسه‌تێك جێبه‌جێده‌كات، كه سیاسه‌تی پۆست مۆدێرنیته‌یه‌و به وه‌كاله‌تی زلهێزه جیهانیه‌كان ئه‌و كاره ده‌كات، ده‌یه‌وێت دیمۆگرافیای كوردستان بگۆڕێت ئه‌و ناوچه وشكاییه‌ی ئۆراسیا، كه چاره‌نووسی سیسته‌می جیهانی و ململانێیه جیهانیه‌كانی تیادا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، به‌یه‌كجاری له‌بن ده‌ستی كورد ده‌ربێنێت، توركیا به‌چڕی كار له‌سه‌ره ئه‌و ده‌كات، كه دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه بگۆڕێت، كه له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن و درێژده‌بنه‌وه تاوه‌كو ده‌گه‌نه ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموونی ئێران، كێشه‌ی زینی وه‌رتێ ئه‌و خاڵه بوو، كه توركیا بۆ ده‌ستنیشانكردنی دوا هه‌نگاوه‌كانی خۆی ده‌ستیپێكردو دوای ئه‌وه شه‌ڕه‌كانی له‌نێوان ئه‌و دوو خاڵه‌دا چڕتر كرده‌وه. ناوچه‌كانی دوای ئه‌و خاڵه‌ش ده‌كه‌ویته ژێر هه‌ژموونی ئێران، كه ئه‌ویش نه‌ك هه‌ر له‌وناوچانه به‌ڵكو به‌قووڵاییه‌وه هاتۆته ناوه‌وه ده‌وێت هه‌ریمی كوردستانیش له‌ره‌گه‌وه هه‌لكه‌نێت. ده‌بێت به‌باشی له‌و راستیه تاڵه تێبگه‌ین، كه مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی توركیا دژی كورد شه‌ڕێكی جیهانیه‌و له‌سه‌ر پانتاییه‌كی جیۆپۆله‌تیكی فراوان به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌دورو نزیك په‌یوه‌ندی ویستی سه‌ربه‌خۆی توركیا‌و پڕۆژه‌ی عوسمانیه نوێیه‌كانه‌وه نیه، چونكه ئێمه ده‌زانین له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م كاتێك عوسمانیه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی رۆژهه‌ڵات كاریان ده‌كرد، له‌گه‌ڵ كورده‌كان رێككه‌وتن، ئه‌مه‌ش گوڕوتینێكی تری به ئیمپراتۆریای عوسمانی به‌خشی و بووه هۆكارێكی گرنگ بۆ زۆر له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانیان، په‌یوه‌ندی عوسمانیه‌كان و كورد دوای هاتنی مۆدێرنیته‌ی رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵات، ئه‌وه‌ی له‌مێژووی عوسمانیه‌كان پێی ده‌گوترێت قۆناغی چاكسازی و هه‌ردوو پڕۆژه‌ی خه‌تی هومایۆن و خه‌تی شه‌ریفی گوڵخانه‌ی لێكه‌وته‌وه، به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و تێكچوون چوو. له‌گه‌ڵ هاتنی مۆدێرنیته‌ی رۆژئاوا‌و له‌په‌نای سه‌رهه‌ڵدانی بیری ناسیونالیستیدا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی جینۆساید كران و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان درا. بۆیه له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م جینۆساید‌و قڕكردنی ئه‌رمه‌نی و كورده‌كان ده‌ستپێده‌كات، له‌سه‌رده‌می ئه‌تاتورك، كه هه‌موو سه‌رچاوه مێژووییه‌كان وه‌ك دروستكراوێكی رۆژئاوای ناوده‌هێنن، پڕۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌سه‌رده‌می ئاكپارتیدا، كه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای پۆست مۆدێرنیته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكات، هه‌مدیس بۆته دارده‌ستێكی رۆژئاوا‌و به‌یاریكردن له‌سه‌ر په‌تی هه‌ردوو به‌ره‌ی ئۆراسی و جیهانگه‌رایی ئه‌مریكی، ده‌یه‌وێت كار له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی دیمۆگرافی كوردستان بكات. ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات به‌گڵۆپی سه‌وزی روسیا‌و ئه‌مریكاو ناتۆ‌و ته‌نانه‌ت چینیشه، بۆیه ده‌بینین توركیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار ده‌ستی ئاوه‌ڵا كراوه‌و كه‌وتۆته وێزه‌ی كورد، نه‌ك هه‌ر به‌تنیا مرۆڤی كورد جینۆساید ده‌كات، به‌ڵكو خاكی كوردستانیش سووتماك ده‌كات و ده‌یه‌وێت داروبه‌ردی ئه‌و وڵاته له‌ره‌گه‌وه هه‌ڵكه‌نێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ببینێت، كه رۆژانه له‌ناوچه سنووریه‌كان داربه‌ڕووه ره‌سه‌نه‌كانی كوردستان ده‌بڕنه‌وه‌و ده‌یگوازنه‌وه توركیا، به‌ئاسانی له‌م راستیه تێده‌گات، به‌راستی كاتی ئه‌وه هاتووه كورد له‌و مه‌ترسیه تێبگات و خۆی له‌و خوێندنه‌وه ته‌سك و ناوچه‌یی و خێڵه‌كیانه به‌دوور بگرێت، كه بۆ سیاسه‌ته‌كانی توركیا به‌تایبه‌تی ململانێكانی ناوچه‌كه به‌گشتی ده‌كرێت، ئێستا نه‌ك هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك پارتی كرێكارانی كوردستان، به‌ڵكو هه‌موو خاكی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كی زۆر جدیدایه پێویسته كورد‌و هێزه كوردیه‌كان له‌و مه‌ترسیانه تێبگه‌ن، ئێمه له‌دۆخێكداین، كراوینه‌ته گیانی یه‌كترو رۆژانه‌ش، له‌هه‌موو سنووره‌كانی كوردستان ناوچه‌ی زیاتر له‌ده‌ست ده‌ده‌ین و وڵاته‌كه‌مان زیاتر هه‌تك ده‌كرێت.
پەیكار عوسمان (لا یکلف اللە نفسا الا وسعها) یەعنی هەر ئەونە ئەتوانین هەڵگرین کە لەتوانادایە. کەچی ئەو خەڵکە، گاڵتە بە پەشیمانبوونەوەی کابرای بەرماڵ ئەکەن، لەکاتێکا تۆ نازانیت چی لە تاقەت و توانای جەستەیی و مەعنەویی ئەو فەقیرە بارکراوە! (فمن شا‌و فلیکفر، لا اکراە فی ا‌لدین، لقد کرمنا بنی ا‌دم) یەعنی ئازادی لەوەی کە بە خوا کافربیت، کەچی بە سەرۆك نا. یەعنی زۆرکردن لە دینی خوایا نیە، کەچی لە دینی حیزبا هەیە. یەعنی ئینسان کەرامەتمەندە، کەچی کەرامەتشاکاندن بۆتە چەکی سیاسی و بەرامبەر یەکتر دایمە حازرو لەسەرپێیە! جا قوڕ بەسەر ئەوەی کە ئەکەوێتەوە نێوان دەسەڵاتێکی خوانەناس و خەڵکێکی خوانەناسەوە. لێرەدا "خوانەناس" بە مانا دینییەکەی نا. بەمانای بێ ئینسافی و نائینسانی و بێویژدانی. بەمانای ئەوەی کە لە هەردو سەرەوە، لە توانای خۆت زیاترت لێبارئەکرێ و ئەبێ هەڵیشیگریت. هیچ لایەکیان وەکو ئینسانێك تۆ نابینێ. وەکو بارگیرێك ئەتبینێ بۆ هەگرتنی بارەکەی خۆی. لەکاتێکا تۆ پێشئەوەی ڕازی بیت یان ناڕازی، مرۆڤیت نەك بارگیری هەڵگرتنی بارە سیاسییەکان! مرۆڤ کەرامەتمەندو ڕێزلێگیراوە بە "ئازادی". ناچارکردنیش یەعنی کەرامەتشکاندن و بێ ڕێزییکردن بە ئینسان. ئەوەش جگە لەوەی کە خراپترین جۆری نائەخلاقییەتە، درۆشە. درۆیەك کە هەموو دنیا بڕوای پێبکەن، هیشتا تۆی ناچارکەر، خۆت ئەزانی کە شتەکە درۆیە. جا چی لەوە نزمترە کە تۆ خۆت شایەتی درۆی خۆت بیت؟ چی لەوە لەرزۆكترە، کە لەسەر ئەم درۆیە هەڵیچنیت؟ چیش لە تۆ هیچترە، کە ناوەوەی خۆت پڕئەکەیت لەم درۆیەو دەرەوەی خۆت پڕئەکەیت لە ستەم؟ چ ئەوەی ئیمڕۆ فووت تێکەن و چ ئەوەی سبەینێ فشتکەنەوە، تۆ غەدرت لێئەکرێ، چونکە هیچیان تۆ نیت. زیاتر لە خۆت و کەمتر لەخۆت، هەردوکی پێشێلی تۆیە. تۆ خۆتی بەقەت مرۆڤێك، نەك گرندایزەرەکەی ئەمڕۆو زبڵەکەی سبەینێ. ئەوەی کە وەکو گرندایزەر بتکەن بەگژ وەحشەکانداو ئەوەش کە وەکو زبڵ فڕێت بدەن، هەردوکی پێشێلی تۆیە وەکو ئینسان و سەیرکردنتە وەکو ئالەتێك. ئیمڕۆ ئالەتێکی باشیت و با هەبیت، بەیانی ئالەتێکی خراپیت و فڕێ ئەدرێ ی. لەکاتێکا ئینسان ئامانجەو کەرامەتی ئینسانیش لە ئامانجێتی ئینساندایەو مرۆڤ نابێ بکرێ بە وەسیلەو ئالەت. (دەسەڵاتی ستەمکارو نارەزایی فووتێکەر) هەردوکیان کار لەسەر کەرامەتی تۆ ئەکەن و لەکوێدا بیانەوێ و ئیشیان پێ ی نەمێنێ، ئەیشکێنن. جا لەپێناو کەرامەتی ئینسانیی خۆمان، نابێ خۆمان بخەینە ناو ئەو بەرداشەوە. بەڵکو ڕەتکردنەوەی هەردوکیان و پاراستنی کەرامەتی مرۆییمان، باشترین خەبات و بەرگرییە. چونکە تاکە شەڕی ڕاستەقینەی مرۆڤ، بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێزانەیە کە مەترسیین بۆ سەر کەرامەت. وەلێ سەرەتا، ئەبێ خۆمان وەکو "مرۆڤ" بناسین و کەرامەتیش وەکو چەقی ئەو مرۆڤە بناسین، ئینجا ئەتوانین ئەو خەباتە بەرزە بکەین. خەباتێكی هۆشیارانە کە (ستەم و ستەمی پێچەوانە) هەردوکیان دەرك ئەکاو هەردوکیشیان ڕەتئەکاتەوە. نەك کەرامەتی هاوڵاتییەکی بەهەڵوێستی شەریف، تەنانەت کەرامەتی دزو گەندەڵەکانیش شایەنی شکاندن نیەو ئەسڵەن ئەوان بۆیە دزو گەندەڵن، چونکە لە کەرامەتی مرۆیی بێخەبەرن. خۆ ئەگەر خۆیان وەکو مرۆڤێکی ڕێزلێگیراوی خاوەن کەرامەت بناسیایە، نەیانئەتوانی دزو ستەمکاربن. یەعنی ئەوان پێش کەرامەتی ئێمە، کەرامەتی خۆیان پێشێلکردوە کە ستەمکارن. تۆش کە گەندەڵەییەکەی ئەو و کەرامەتی ئەو لەیەك جیانەکەیتەوەو بیشکێنیت، یەعنی هەمان ستەمی ئەوت کردوەو کەرامەتی خۆتت پێشێلکردوە. چونکە کەرامەتی مرۆیی لەتۆداو لەودا یەکەو ئەو دزیشبێ هەر تۆیەو هەر مرۆڤە. ئێمە لە کەرامەتدا یەکین و هەموو هەر مرۆڤین. لەوێوە جیائەبینەوەو هەنێکمان ئەبینە وەحش، کە لە کەرامەت بێئاگائەبین و فەرامۆشی ئەکەین. دواجار ئەمەوێ بڵێم، گیراوانی ئەولا، بۆیە هێشتا لەژوورەوەن، چونکە لەژێر فشاریشدا، هێشتا ئامادەنین ڤیدیۆی پاکانە تۆماربکەن. خۆ ئەگەر بیانکردیایە، ڕەنگە هەر بەوە کێشەکەیان حەلببوایەو ئێستا لەماڵەوەبوونایە. یەعنی ئەگەرچی ڤیدیۆی کابرای بەرماڵ، شایەنی شکاندن نیەو لە هەموو حاڵێکدا ئەو هەڵوێست و پەیامی خۆی گەیاند. بەڵام ئەوانیتر تەنانەت ئەوەش ناکەن، ئەگەرچی بشیکەن ناحەقیان نیەو من‌و تۆ لە ژوورێکی گەرمەوە بۆمان نیە لۆمەیان بکەین! جا ئەمەی منیش نەبێتەوە بە مەسەلەی فووتێکردن، لەڕاستیدا ئیرادەی ئینسان، دەریایەکی بێ بنەو ئەوەی کە لای من نەکردەیە، ڕەنگە مەحاڵ نەبێ و تۆ بتوانیت بیکەیت. وەکچۆن لە زیندانی بەعس و تورکیا‌و ئێران‌دا، هەنێ لە ئازادیخوازان بەرگە ئەگرن و هەنێك بەرگە ناگرن، لەزیندانی ئەمانەی خۆشمان‌دا، بەرگەنەگرتنیش هەیەو بەرگەگرتنیش هەیە. هەردوکیشی بەمدیوا نیشانەی زیندوێتییەو یەعنی بەرگرییەك هەیە. هەردوکیشی بەودیوا نیشانەی ستەمکارییەو یەعنی ستەمکارییەك هەیە. ئێمە پێشئەوەی جیاوازی سیاسیی و فکریی بین، لێکچووی کەرامەتی مرۆیین. بۆیە ناکرێ کە کەسێك لەگەڵمان نەهاتەوە، ئیتر بیکەین بە تەپاڵە. ئینسان ئەگەر خۆشی خۆی سوكبکاو دەستی بچێتە کەرامەتی خۆی، تۆ نابێ دەستت بچێتە کەرامەتی ئەو، چونکە ئەو شوێنە هی دەستلێدان نیە. کابرا لە ڕۆژێکا سێ حیزب بکاو چوار جار خۆ بفرۆشێت، هێشتا کەرامەتی ئەو هی شکاندن نیە ئەگەرچی خۆی بۆی گرنگ نیە. ئەگەر ئەویش هی تۆ بشکێنێت، تۆ هی ئەو مەشکێنە، چونکە لەو کاتەدا هەردوکتان یەك شت ئەشکێنن، هەر ئەوەی کە نابێ بشکێت!
ئاسۆ حاجی لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول ئیدریس بارزانی بە قبوڵکردنی واقعی نوێی سیاسی لە کوردستان هەوڵیدا هەموو ئەو گروپ و حیزب و لایەنە فکریانەی لە گۆڕەپانی خەباتی کوردستان دروست ببوون لە ژێر چەتری یەک گوتاری و یەک هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی کۆبکاتەوە. لەو هەوڵانەی رووبەڕووی ئالنگاری گەورە بۆوە، کۆنەڵێک حیزب دروست ببوون کە ئامانجی لە پێشیەنەیان لەناوبردنی حیزب و بنەماڵەکەی ئیدریس بارزانی بوون، حیزبی دیکەش هەبوون ئامادەنەبوون دەست بخنە ناو دەستی پارتی چونکە بە دیتنی ئەوان'پاشڤەڕ و خێلەکی و نۆکەری ئیمپریالی بوو' بەڵام ئیدریس بارزانی کۆڵی نەدا و شانی بە شانی برایەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی دا و پێکەوە شانیان دایە بەر ئەو ئەرکەی قۆناغی دوای نسکۆ و کۆچی دوایی مستەفا بارزانی خۆی سەپاند بوو. ئیدریس بارزانی لە سەر ئاستی ناوخۆیی باشوری کوردستان و لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە هەوڵەکانی چڕ کردەوە و لە کۆتاییدا لەگەڵ مام جەلال توانیان رێککەوتنی ئاشبوونەوەی گشتی ئیمزا بکەن، ئەو ئیمزایەی بووە هەوێنی دامەزراندنی بەرەی کوردستانی کە رابەرایەتی راپەڕینی بەهاری سالی ١٩٩١ کرد و دامەزراندنی پەڕلەمان و حکومەتی لێکەوتەوە. لەو چەند ساڵە دەرفەتی دیداری بەڕێزان فازل میرانی و فەریدون عەبدولقادرم هەبووە، ئەو دوو بەڕێزە هەردووکیان لە گفتوگۆی نێوان رەوانشادان مام جەلال و کاک ئیدریس ئامادە بوونە و راگەیەندراوی رێکەوتنی ئاشبوونەوەی گشتی ئەوان نووسیویانە، هەردووکیان لە قسەکانیان دەربارەی ئەو دیدارە و رێکەوتنە باسیان لە دوو خاڵ کردووە، یەکەمیان کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا کاک ئیدریس و مام جەلال کەمتر لە سعاتێکی خایاندووە بۆ گەیشتن بە رێکەوتن،دووەمیان کەسیان راگەیەندراوەکەی نەخوێندۆتەوە و تا ئیمزای نەکردووە. کاتێک مام جەلال و کاک ئیدریس یەکتر دەبینن مام جەلال پرسیارێک لە کاک ئیدریس دەکا، پێی دەڵێ:' ئەوەی روویدا خەتای کامەمان بوو؟' پاشان چاوەڕوان ناکات تا کاک ئیدریس وەڵامی دەداتەوە،هەر خۆی وەڵام دەداتەوە و دەڵێ:' جا کامەمان مانای چیە، زۆ هەردووکمان یەکین'٠
گەرمیان گڕاوی کاتی ڕودانی هەر کارێک، یاخود تاوانێک، کەپێویستی بە رێوشوێنی یاسایی بێت، پێویست بە کردنەوەی دۆسیە بکات، ئەو دۆسیەیە بەپێی یاسا و ڕێ‌و شوێنە یاساییەکان کار لەسەر ئەو ڕووداوانە دەکات کەپیوەستن بەدۆسیەکە و لە ھەمان کات ڕووداوەکان تێیدا تۆمار دەکرێن، بە واتایەکی دیکە، تۆمەتبار کە دەبێتە باس و خاوەن دۆسیە ڕێڕەوی دادگاییەکەو ئامادەکارییەکان بۆ دادگایی کردنی لەسەر ئەو کارەی کە ئەنجامیداوە و دۆسییەی لەسەر کراوەتەوە، نەک ئەوی پاش رووداو دۆسییە کردنەوەکە ئەنجامی دەدا. کابرای بەڕماڵەکە بۆ ئەوقسانەی کردوویەتی چاوەڕوان کراوە و زۆریش لەجێ بووە چاوەڕوانیەکە، ڕەنگە بلێێن چۆن؟ کە ڕووداوێک ڕوودەدا کردار و گوفتاری یەکەم خۆت لێی بەرپرسی واتا خۆتی ئەنجامی دەدەی، بەڵام کە کات دێتە سەر ڕووداوەکە دەکەوێتە نێوان ڕووداو کاردانەوەکان دەسپێکی ھاندان و پەیوەندی دروست دەبێت ئەمەش لایەنی سلبی و ئیجابی لێوە بەرجەستەدەبێ. بەشێک لەوانەی دەترسن یان دەیانەوێ توشی کێشەت نەکەن ھانتدەدەن بۆ ئەوەی بیسەلمێنی کارەکەی ئەنجامت داوە دوورە لە ڕاستی نیەتت و دڵت ئەوەنەبووە بە ھەڵە خوێندنەوە و لێکدانەوەی بۆ کراوە. دەکرێ بە جۆری ھەڕەشەش بێ واتا لەلایەنێک کە خراپ بەسەری دادەشکێتەوە، ناچار بکرێت بە گۆڕینی تەواوی خوێندنەوەو ڕووداوەکان وە ڕونیشە لە کۆمەڵگەی کوردی ھاوشێوەی ئەم ڕووداوانە زۆر بینراوەو دەکرێ بڵێین بۆتە دیاردە، نموونەی بەرچاو باڵامان ھەیە، لەناویدا "وامزانی ڕادیۆیە" یەکێکە لە دیارەکان. بەشێکیش لەوانەی بەلایەنی ئیجابی دەیبینن ھانت دەدەن بۆ بەردەوامبوون سوور بوون ، بەڵام خاوەن ئەو بۆچونانە کەمترن، لەبەر ئەوەی لای ئێمە عەقلی باو، هەرەشە و ترس و تۆقاندنە. خەڵکیش دەڵێن؛ ئێمە ھەڵوێست و کرداری ناو مزگەووتمان وەرگرتووە نەک لێدوانەکانی دووایی. *مافپەروەر
د. چیا عەباس لە سەرەتاوە بزوتنەوەی گۆڕان پرۆسەیەکی سیاسی و گۆرانکاری بو لە تەوژم و هەڵچونێکی جەماوەری بێ وێنەدا دروستبو، لە یەکەم هەنگاوی سیاسیش‌دا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا. دەنگدەر تیرە تیژ و خێرا و جەزرەبە وەشێنەکەی کەوانەی گۆڕان بو، بۆیە بزوتنەوەکە لەو قۆناغەدا وەک حزبی دەنگدەر پێناسە دەکرا. .کاک نەوشیروان راشکاوانە دەیگوت: گۆڕان دەریایەکە ئاوی پاک و پیسی تێدەرژێت و لێشی دەروات. لە نێو شەپۆلی پاڵپشتی بەهێزی هاوڵاتیان و سەرکەوتن و کاریزمای کاک نەوشیروان گۆرەپانی گۆڕان گەرم بو و جمەدی دەهات و هاوڵاتیان بونە پشت و پەنای بزوتنەوەکە. گروپێکی سنوردار لە سەرکردە و کادرەکانی یەکێتی لە گەڵ یەکەم چرکەکانی گەڵاڵەبونی قەناعەت بە دروستبونی گۆڕان جدی و دڵسۆزانە هاورێ و هاوکاری کاک نەوشیروان بون، بەشێکی بەرچاوی سەرکردە و فەرماندە و کادرەکانی یەکێتی کە لە هەنگاوەکانی کاک نەوشیروان دودڵ بون لە کەش و هەوای سەرکەوتندا دۆخەکەیان بە هەڵێکی گونجاو بینی بۆ شکاندنی تینویەتی هزرە کلاسیکیەکانی ریفۆرمخوازیان، هاوکاتیش بەشێک لێیان کە لە ناو یەکێتیدا پێگەیان شڵۆق بوبو گۆڕان یان بە دەرفەتێکی زێرین بینی بۆ مانەوەیان لەسەر شانۆی سیاسی و سپیکردنەوەی روخساری تەماویان، لە سایەی دروشمی ریفۆرمێکی کرچ و کاڵ‌دا تورەکەی خواست و نوشتەکانیان بە گۆڕانەوە لکاند. ئەم تاقمە، وێرای خەبات و قوربانیەکانیان لە رابوردودا، بەڵام فریان بەسەر هزری مۆدێرنی چاکسازیەوە نەبو، گۆران یان وەک حوجرەیەک دەبینی سەڵەوات و زکری جارانیان تێیدا بچرنەوە. نوسینی ئەم پێشەکیەم بە پێویست زانی بۆ هەڵسەنگاندنێکی واقیعی بۆ دۆخی دارماوی ئێستای گۆڕان. دوای وەفاتی کاک نەوشیروان هەندێک لەم تاقمە دەستیان بەسەر موقەدەراتی گۆڕاندا گرت، هەر زۆر زو چەند هاورێیەکی سەنگەر و کارکردنی دوای راپەرین خۆیان لەو گۆڕانە دور خستەوە، هەڵوێستە واقیعیەکانی خوالێخۆشبو کاک قادر حاجی عەلی و کاک عوسمان حاجی محمود و چەند هەڵسوراوێکی دیاری تری گۆڕان جارێکی تر زەنگی بیستراو بون دەرباری دۆخی ناوخۆی گۆڕان. گۆرەپانە رەسەنەکە تا دەهات چۆڵتر دەبو، کاک نەوشیروان گوتەنی ئاوی پاک لێی دەردەچو و جۆرەها ئاوی تر تێی دەرژا. با بزانین چەند بەرپرس و هەڵسوار و ئەندامانی رێكخستن لەو تاقمەی دەسەڵاتی گۆڕان دورکەوتونەتەوە: خانەی راپەراندن: وەجبەی یەکەم لە خانەی راپەراندن لە کۆی حەوت پێنج ئەندام ( عوسمان حاجی محمود، شۆرش حاجی، محمد تۆفیق رەحیم، جلال جەوهەر و دکتۆر رەوف) ، وەجبەی دوەم، ( عدنان عوسمان، شەماڵ عبدالوفا) لە ماوەی دو ساڵ و نیو جڤاتی نیشتمانی: زیاتر لە نیوەی ئەندامە هەڵبژێردراوەکان دەرکراون، دورخراونەتەوە یاخود دورکەوتونەتەوە، شوێنەکانیان هەرەمەکی و لەسەر بنەمای تەکەتول و وەلاکردن پرکراونەتەوە. جڤاتی گشتی: چەندین ئەندامی دڵسۆز و کارا دەرچون یاخود خۆیان سر کردوە، بە سەرۆکی و جێگرەکەی جڤاتی گشتیەوە. مەکۆکانی گۆڕان: هیچ مەکۆیەک نیە نەتەنرا بێت بە نارازی و یاخیبون و کێشە و وازلێهێنانی بە کۆمەڵ، رەنگبێ نمونەی ئێستای مەکۆی هەولێر خەستترینیان بێت. چەندین کەسایەتی دیاری گۆڕان و دۆست خۆیان زۆر دورە پەرێز لەم تاقمە خۆسەپێنەرەی گۆڕان دور راگرتوە. رێكخستنەکانی گۆڕان لە دەرەوەی وڵات تەنها ناوێکی زل و ماڵێکی وێرانە. فراکسیۆنەکانی گۆڕان: ئەم تەوەرە پێویستی بە بایەخ و شێکردنەوەی ورد هەیە. لە یەکەم بەشداری گۆڕان لە سایەی ئەم تاقمە دەسەڵاتدارەدا لە هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارەی کورسیەکانی گۆڕان لە کۆی گشتی ٣٣ کورسی دابەزیوە بۆ ١٧، نزیکەی لەدەستدانی نیوەی کورسیەکان. چیرۆکەکە لێرەدا کۆتایی نەهاتوە، سەرجەم پێنج ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا لە دەسەڵاتی گۆڕان یاخیبون و هیچ گوێیان لێ ناگرن، لە ١٢ ەکەی هەولێر لایەنی کەم چوار ئەندام زۆر راشکاوانە هەڵوێستی زۆر ناکۆکیان بە رێنمایی و سیاسەتی تاقمەکەی گردەکە هەبوە و هەیە، بە واتایەکی تر زیاتر لە نیوەی ئەندامانی فراکسیۆنەکانی گۆڕان لە دەسەڵاتی خۆسەپێنەری گردەکە یاخیبون. بەتەنیشت ئەم روداوانەوە تاقانە وەزیرەکەی گۆڕان لە بەغدا مەلەفێکی قورسی گەندەڵی لە دەستەی دەستپاکی عێراق هەڵگیراوە، ئەو گەندەڵیەش بەئاگاداری و دەستخۆشی تاقمەکەی گردەکە کراوە. ئەوەی مایەی باسکردنیشە ئەو دەسەڵاتە تاکرەوە تا ئەم چرکەیەش یەک رونکردنەوەیان دەرباری هۆکارەکانی ئەو یاخیبونە بەرفراوانەی ناو گۆڕان نەداوە، بە لێدوان و قسەکردنی پوچەڵ و هۆنراوە دەیانەوێت خۆڵی مردو بەسەر ئەو پرسە هەستیار و گرنگانەدا بکەن، خۆشبەختانە بەشی زۆری هاوڵاتیان و جەماوەری گۆرانخواز و چاکسازی لەم واقیعە تێگەیشتون. ناشێت ئاماژە بە چەند عەراب و تەتەرێکی دەسەڵاتیش نەدەین کە بەناوی گۆڕانی گردەکە پێگە و مەقامی شکلیان لێرە و لەوێی ناو دەسەڵات پێدراوە. وێرای ئەو واقیع و روداوانە دەسەڵاتی لە خۆبایی بو و تاکرەوی گۆڕان سەرجەم ئەو هەوڵ و تەقەڵڵا و پرۆژە و پێشنیازانەی هەڵسوراوە نارازییەکان و دۆستانی گۆڕان لە چاوترکاندنێکدا دراندوە و فرێیان داونەتە ناو سەتڵی خاشاک و پیسیەوە، چەندین نمونە لە بەردەستدان، وەک پرۆژەی هەستانەوەی گۆڕان، پرۆژەی پرۆگۆڕان، پرۆژەی چەتری کاک نەوشیروان، پێشنیاز و پرۆژەکانی چەندین ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و گشتی و دۆستەکانی جارانی گۆڕان. دەرباری رۆڵی کورەکانی کاک نەوشیروان لەو ساڵانەی رابوردو ئێستا تەنها یەک رستەم هەیە بۆیان: دەتان توانی رێگربن لەو کلۆربونەی گۆڕان ، مەخابن نەتانکرد. دەسەڵاتێک ئەمانە ئاکامی کارەکانیان بێت و بە سەد گوریس و بزماری عەیارە بەرز خۆیان بە کورسی دەسەڵاتوە چەقاندبێت دەبێت چ نازناوێک شایستەیان بێت. ئێستا گۆڕانی ئێستا مرۆڤە نەخۆشەکەی نەخشەی سیاسی باشوری کوردستانە، زۆر نزیکبۆتەوە لە لێواری دارمانی کەمەرشکێنەر، ئەوەی برێک رایگرتوە ئەو برە بەخشیشەیە کە لە دەسەڵاتی هەرێم وەری دەگرێت و ئەو جورعە یارمەتیانەیە کە کورەکانی کاک نەوشیروان ناو بە ناو پێیان دەبەخشن. هۆڵەندیەکان پەندێکییان هەیە دەڵێت: ئەوەی پارە دەدات ئەویش بریار دەدات. ئەم پەندە پر بەپێستی تاقمەکەی ئێستای گۆڕانە، پارتی داوای لێدەکات دەمکوتی فراکسیۆنە نارازیەکانی بکات، ئەمەیان پێ ناکرێت ستالین و تاکرەو ئاسا هەرەشەی دەرکردنیان لە گۆڕان دەکەن، ئەوان نازانن ئەو نوزەیەی لە گۆڕاندا ماوە بەهۆی بوێری و هەڵوێستی دروستی ئەو ئەندامە یاخیبوانەوەیە. گۆڕانی گردەکە سەری لێشێواوە و نازانێت بۆ هەڵبژاردنەکانی ئایندە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چی بکات، دەستی دوعای بەرزکردۆتەوە و چاوێکی کردوە بەسەد چاو بەڵکو هاوپەیمانیەکی سێ قۆڵی لە گەڵ پارتی و یەکێتی پێک بهێنن و لەو رێگەیەوە چەند کورسیەکی وەک شاباش بەرکەوێت، ئەگەریش هەیە کە کەسانی کاسەلێس و بەرژەوەندخواز و پاشکۆ زیاتر لە دەوری خۆیان گرت بکەنەوە و یەک دوانیان لە هەڵبژرادنەکان دەربچێنن. بیرۆکەیەک لێرە و لەوێ باس دەکرێت، ئەویش پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەوڵ بدرێت زۆربەی هەڵسوارە یاخیبو و نارازیەکانی کۆمەڵگای کوردەواری کۆبکرێنەوە بۆ سازدانی کۆنفرانسێکی گشتی بۆ دارشتنەوەی هزرەکانی گۆرانکاری و چاکسازی لە رەوتێکی جەماوەری نوێ‌دا، کاتێک ئەمە ببێتە ئەمرێکی واقع ئەوا بێگومان تاقمەکەی گردەکە هەرچی شەرعیەتی فکری و مەعنەوی و سیاسی و جەماوەریان هەیە وەک خانویەکی کارتۆن دادەرمێت. با چاوەروان بین
عومەر عەلی فه‌یله‌سوفی كه‌نه‌دی ئالان دۆنۆ كه كتێبی la mediocratie ( سیستمی گاڵته جاڕی) بڵاو كرده‌وه ، ئه‌م كتێبه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه وره ی به خۆه‌بینی، ئه ویش به هۆی ئه و پێشنیار‌و ره‌خنانه‌وه بوو كه له كتێبه‌كه‌داخرابوه ڕوو ،ته وه‌ری سه‌ره‌كی كتیبه‌كه بریتیه‌له‌وه‌ی ئیمه ئێستا له‌ئاستێكی جیهانیدا كه یشتوینه‌ته قۆناغیك كه‌پێیشتر نمونه‌ی نه‌بوه،ئه‌ویش ئه وه یه كه كه سانی گه‌مژه و گاڵته‌جاڕ ده ستده‌گرن به سه‌رهه‌موو جومگه‌هه‌ستیارو گرنكه‌كا نی دەسەڵاتداو له‌وێدا بۆ به‌رژوه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاری دەهێنن ،نوسه‌رله‌م كتێبه‌دا باس له وڵاتیكی وه‌كو كوردستان و عیراق ناكات ،به‌ڵكو باس له ولًاتیكی پیشكه‌وتوو ی وەک کەنەداو ئەمریکاو ئەوروپا دەکات . به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌رله روانگه‌ی ئه‌وەوە ئەمە بەسەر سیستمێکی سیاسی وەک عێراق و کوردوستاندا بچەسپێنین و خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی بۆ بکرێت .دەبێت چ بەرئەنجامێکی مەترسیدار بدات بە دەستەوە ؟؟؟. چونكه ئه‌وه ی ئێمه لێره‌دا ده یبینین یه‌كێتی و پارتی كه نزیكه‌ی 30 ساڵه ده ستیان گرتوه به‌سه‌رهه مووجومگه هه‌ستیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌ریم و دامه‌زراوه كانی وەک په‌ڕله‌مان و دامه‌زراوه‌ی میدیایدا ،ده بینین وینه‌یه‌كیان پێداوه كه‌له‌گه‌ڵ ویست‌و خواسته‌كانی خۆیاندا بگونجێ . ئه‌مانه راسته بە پشتیوانی خەڵک به‌عسیان ده ركردوكۆتاییان به ده وڵه‌تی به‌عس هێنا ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌جێگه ی‌دا ِبنیاتیاننا ،سیستمێكی دیموكراسی چاك نه بوو ،به‌ڵكو له‌جێگه‌یدا ،سیستمێكیان بینیاتنا بێ پلانی ستراتیجی سیاسی سه‌ركه‌وتوو گه‌شه پێدانی هه موولایه‌نه‌بوو .دواجاریش چوە لوتکەی گەندەڵی. ئه وان له‌جیاتی سه‌ركرده‌كانی به‌عس كۆمه ڵێك سه‌ركرده‌ی ئاست نزم و گاڵته‌جاڕو نه‌شاره‌زای بێ ئه زمونیان هێنا،هیج سیمایه‌یه‌كی پیاوی ده‌وڵه‌تیان پێوه دیار نه‌بوو ،بۆئه‌م مه‌به سته‌ش هه‌موو دامه‌زراوه‌كانیان بە كه‌سانی نه شاره‌زاوئاست نزم له روی تیگه‌شتنو لیهاتوییەوە پڕ کردەوە ، به‌م هۆیه‌وه ئاستی هه موو شته‌كانیان له بواری سیاسیوئابوریو كۆمه‌ڵایه‌تی هینایه‌خواره ،هه‌موو دامه زراوه كانیان خاڵی كرده‌وه له‌به‌ها به‌رزه‌كان ومرۆفَه دلسۆزه كان‌و كه‌سه لێهاتوه كان. ئه‌مه‌له‌كاتێكدا هه‌رئه‌مانه به‌ناوی دیموكراسی و هه‌لبژاردن و چەمکە دیموكراسیه‌كان ئەم گەمەیە ده‌كه‌ن ،وه‌ك ئالان دۆنۆ ده‌ڵێت سیسته‌می گاڵته‌جاڕیان به‌رهه‌م هێنا .له‌م سیستمه‌دا به‌رپرس و ده ساڵاتداره‌كان ،كه سانی ئاست نزم‌و گاڵتە جاڕن. خاوەنی هیج به‌هایه‌كی ڕه‌وشتی نین ،ده‌ستده‌گرن به‌سه‌رجومگه‌كانی حكومڕانی. خۆیان لە بەرامبەر هاوڵاتیان و نیشتماندا بە بەرپرسیار نازانن.هەمو ئەوەی کە دەیکەن بەلایانەوە ڕاستە .قبوڵی هیچ ڕەخنەیەک ناکەن .هەرکەس دژایەتیتان بکات تیرۆر دەکرێت یان جێگەی زیندانە . له‌به‌رامبه‌ریشدا دژًایەتی هه موكه‌سێكی چاك ودلسۆزو لێهاتو ده‌كه ن، ئەگەر ئەو کەسە لەناو پارتەکانی خۆشیاندا بێت. ده یانه‌وێت بیخه‌نه ده ره‌وه‌ی یاریه‌كه. ئه‌وه‌ی ئیستا له هه رێمی كوردستاندا ده بینرێت گروپَیكن، ئه‌م گروپه ده ستیان گرتوه به‌سه‌ر ،زۆرینه‌ی بڕیاروكاروباری سیاسی دامه زراوه‌كان وكۆمپانیاكان ،ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه مەدەنیەکانیش. ئه‌م گروپه له ده‌سه‌لاتداران ،هه‌رێمی كوردستانیان خاڵی كردۆته‌وه له هه‌ر پلانێکی ئابوری بۆ گه‌شه‌پێدانی كه رته جیاوازه‌كان، به ڵكوته‌نیا ئامانجی ئه‌مانه درێژه پێدانه به‌حكومڕانیه‌كه‌یان و کڵەکەکردنی سەرمای کانیان لە بانگەکانی دەرەوە ، ئه‌ویش له‌پێناو قازانج و به‌رزژه‌وه‌ندی خۆیاندا .ئه‌مانه هه‌رێمی كوردستان وه‌كو كۆمپانیایه‌كی گه وره سه‌یرده كه‌ن ،له نیوان خۆیاندا به شیانكردوه. هه‌ركاتیك كێشه‌یان له‌سه رپشكه‌كان بۆ دروست ده بێت ،به‌ململانێی سیاسی ده‌ریده بڕن، به‌هه‌مو ئالیه‌ت وكه‌ره‌سته‌یه‌ك كه له‌به‌رده ستیانه له میدیا‌و سۆشیال میدیا، ده‌كه‌ونه جنیودان به‌یه‌كتر، هه‌تا ئه وكاته‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ریك ده‌خه‌ن و رێك ده كه‌ونه‌وه. له‌روانكه‌ی ئه‌م كروپه حكوم ڕانه‌وه هالاتیانو هاونیشتمانیان ته‌نیا ژمارەیەکن بۆپه‌یداكردنی بازاڕ، نه‌ك هه‌وڵدان بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه كانیانو بیركردنه‌وه له‌خۆش گوزه‌رانیان ،به‌ڵكو زۆرجاربیرده كه‌نه‌وه كه‌چ جۆره كێشه‌یه‌كیان بۆدروستبكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بازاڕی زۆرتر بۆكۆمپانیاكانیان دابین بكه‌ن ،ئه‌مه‌ش زۆربه‌ڕوونی له‌كه‌رته‌كانی كاره‌باو ئاو و ته‌ندروستی و په‌روه رده‌دا ده‌بینرێت ،چونكه‌به‌ئاشكراده بینرێت كه‌چۆن ئه‌م كه‌رتانه‌یان به‌بازاڕی كردوه ولە ئیستادا کراونە سه‌رچاوه یه‌كی داهاتی گه‌وره‌یه‌بۆخۆیان و كۆمپانیاكانیان ، ئه م سه ركرده ئاست نزم‌و گاڵته‌جاڕیه، به ته‌واوی هاوڵاتیانیان هیلاك كردوه. هاوڵاتی و فه رمانبه‌ر وای لێهاتوه فه‌زای گشتی هه‌رچی لێ دێت به‌لایه‌وه گرنك نیه ،زۆرینه‌یان له‌خه‌می بچوك و تایبه تی و به‌رژه‌وه ندیه‌كانیاندان و زۆرجار لە چوارچێوەی موچە دەرناچێت. به‌مه‌ش گۆڕەپانەکە بۆئه‌م گروپه‌چۆل بوه ،رۆژ به رۆژ فشاری زیاترله سه رخه‌ڵك دروست ده‌كه ن، زیاتر توشی نه‌هامه‌تی ده كه‌ن، كه‌رامه‌تی دەشکێنن. له‌به‌رامبه ریشدا خۆیان‌و بنه‌مالڵەكانیان و كه‌سوكارو دۆسته‌نزیكه‌كانیان ده‌وه ڵه‌مه‌ندترو له ژیانیكی خۆشترده‌ژین. ئه‌مانه ئه وسه‌رمایه‌ی كۆیده‌كه‌نه‌وه راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه یده كه‌ن. چونكه‌له ریگه‌ی گومانویه‌وه كۆیان كردۆته‌وه. كور‌و كچه‌كانیان زۆربه یان له ده ره‌وه له پیشكه‌وتوترین زانكۆكان ده‌خوێنن، زۆر به په‌له ئاماده‌یان ده‌كه‌نو بە پەلە ده‌یان گه‌ڕێننه‌وه بۆ کوردوستان، بۆئه‌وه‌ی وەک کەسایه‌تیەكی سیاسی‌و زانستی لیهاتوده ربكه‌ون و كاروباره‌كانی حكومه‌تو حیزب و كۆمپانیاكان بگرنه‌ده ست .ئه‌مانه‌لەڕوی فیكری و ئه‌خلاقی و هۆشیاریه‌وه زۆردواكه‌وتون ،توانای دیبه‌یتێكی سیاسی وئابوری و زانستیان نیه. ئه‌مانه فه‌زای گشتیی و به‌رژه وه‌ندی هاولاتیانو نیشتیمان شتیك نیه بە لایانەوە ،بازرگانی به‌مادده هۆ شبه‌ره‌كانەوە ده كه‌ن ،بە هۆی ئەو سامانی دزراوو تاڵانجێتیەی كۆیان كردۆته‌وه هه ژمونی خۆیان به سه‌ر هه مووچین و تویژه‌كاندا فه‌رزده‌كه‌ن، به رپرسێكی بێ توانا‌و نه‌خوینده‌وار دێت و پرۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی ده كاته‌وه ،ده یان دكتۆری شاره‌زای بواری بزیشكی ده‌خاته ژیرده ستی. بازرگانێكی سیاسی گاڵته‌جاڕ ده‌بینی زانكۆیه‌كی ئه‌هلی یان قوتابخانەیه‌ك ده‌كاته‌وه. ده‌یان دكتۆر‌و پرۆفیسۆر ده‌خاته ژیرده ستی. یان كۆمپانیایه‌كی ئاوه دان كردنه دروست ده كه ن ده یان ئه ندازیاری شاره‌زا له ژێرده ستیدا كارده‌كه‌ن،.. بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی جوان بۆ خۆیان‌و حكومڕانیه‌كه‌یان دروست بكه‌ن ،هه‌مووجۆره میكانیزمیك به‌كار دێنن، ده یان گروپ له میدیا‌و سۆشیال میدیا ته نانه ت رۆشنبیرومامۆستای زانكۆ و ئه‌كادیمی به كاردێنن ،كه‌هه‌موو ئه‌مانه پشیله‌یان بۆ ده كه‌نه شێر یان مریشكیان بۆده كه‌نه نه‌عامه، به‌م هۆیه‌شەوە ،ئیستا ده بینین هه رێمی كوردستان وەک هۆ ڵَێكی گه وره یەو فەزا سیاسیه‌کەی له م هۆڵه دا نمایش ده كرێت ،هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی وه ك حكومه ت و په‌ڕله‌مانو دادگاكانیش ،بۆته به‌شێك له‌و نمایشه گاڵته‌جاڕیه‌ی كه ڕۆژانه هه‌مومان به چاوی خۆمان ده یبینین.