کێ چی فێر کردین؟
                2021-09-16 10:39:48
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت
مەکتەب ئەنواعی قۆپێ
میسی عەشقی تۆپی پێ
پاسۆک جوێن بە بێ دەرپێ
بێ ئیشی ، سەیری بنمیچ
تەئریخی خوێڕی هەر هیچ
ئازادی  فێری فەوزا
داعش جیهاد و غەزا
کۆڵان شیعری حێولانێ
پەڕلەمان چەلەحانێ
حکومەت سواڵ و ساقە 
سناپ  داوای عەلاقە
حیزب دەستەگەرێتی
ڕاگەیاندن کەرێتی
هاوڕێ ئەمڕۆکە پاشقول 
مایکرۆفۆن قسەی زل
هەژاری سەبر و ئیمان
تی ڤی لاسایی شاجوان
مەسئول فەنی بەگدانان
داروین تیۆریی گەشە
سوڵتە شەق و هەڕەشە
شیعری مەدهۆش دڵداری
سیاسەتیش بێباری
             
                بابهتی پهیوهندیدار  
            
        
        
        
    