ئێمە پێکەوە
                2021-09-06 07:43:42
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت
* دنیا وای لێ هاتووە ئێمە پێکەوە سێڵفی ئەگرین - بوک وخەسوو لە سەیراندا-  
* کوللی ڕۆژێ ئێمە پێکەوە ئاودیو ئەکرێین ـ  ئیعتیرافی دۆلار وڤۆدگا- 
* لە سایەی وەزعەکەوە ئێمە پێکەوە سەری خۆمان هەڵدەگرین  - نامەی هاوبەشی گەنج و عەدالەت- 
* رەبتیشی تیا نی یە بەڵام ئێمە پێکەوە ئەخەنە مەنجەڵەوە- قوڵپی  کوڵانی زمان و پێچکە .
  * ماڵی چاوم بە قوڕ گرت ، ئێمە پێکەوە ئەشکێین - ئاهی دەستنوێژ و ناڵەی ڕۆژو لە مەسبەحێکی تێکەڵدا -
 *حەوت ساڵە ئێمە پێکەوە قسە ناکەین ـ پورە ئەختەر و خاڵۆژنە پرشنگ لە تەعزێیەکدا-
 *خوا بە گوناهی نەنووسێ بۆمان ئێمە پێکەوە خەوی بەیانیانی جومعەکەت لێ ئەزڕێنین- سازی نەسازی پیکابی سەوزەکە وتراکتۆری غازەکە- 
* بە شانازییەوە ئێمە پێکەوە کوردایەتیمان لەبەرچاو خستن- فیعل و ڕەد فیعلی دەسەڵات و موعارەزە- 
* ساڵەهای ساڵە ئێمە پێکەوە  مەڕەکە ئەپارێزین - هاوپەیمانیی گورگ و قەساب - 
* بە درێژایی مێژوو ئێمە پێکەوە هیچمان تیا بەستە نی یەـ  کرداری حوکمەت و میللەت-
* جوان جوان گوێ بگرن : ئێمە پێکەوە دژی دەوڵەتیی کوردیین- عەلمانیی و ئسوڵیی  عەرەب- 
* خەڕەکەکەتان بۆ ئەڕێسینەوە: ئێمە پێکەوە جوانین- ورە وریتەبایی سەرکردەکانی کورد-
    