بیلامانێ
                2021-09-01 11:15:54
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت
*باوکت کردویەتی کەچی تۆی داماو هەموو عومرت زەجرەکەی ئەکێشیت، ڕاپەڕینەکەی بەهاری نەوەدو یەک.
* پارتی یە پارتی نییە کەیفی خۆیەتی مەهێڵە تێی بخات، دەست لە کاروباری ناوخۆت.
*خۆتی لەگەڵدا هیلاک مەکە، وا سەرکوێر کراوە بەهیچ شتێ بەرز نابێتەوە، ورەی  جەماوەر. 
* ئەمریکا بەتەمایە هەردووکیمان بۆ بکات بە یەکێ، هێزەکانی حەفتاو هەشتا. 
*ئەزانی عەزەمەتەکەی لە چیدایە؟ خڕیشە و قڵیشیشی تیایە، تەماتەی کوردی.  
* عەیب و شورەیی بە بەرچاوی ئەو عالەمەوە ئەردۆغان وەخت و ناوەخت بۆمان پێوە دەنێت، ساروخ بە قەندیلەوە. 
 *ئەڵێن گوایە دوو بەدوو خستویەتی یە دەستییەوە کە باسی دەوڵەتی كوردی نەکات. 
* هەر بە سەريعییش پیا بخشێنێ خۆشە،  چاوی ئەڵێم، بۆئەوەی تێ بگات تەئریخی کورد یەکپارچە قوڕبەسەری و ڕاکەک بووە.  
* ڕجات لێ ئەکەم دایمەپۆشە، بە ڕووتی جوانترە هەقیقەت.
 *سەیری ئەو حوکمە بیشیدەم و بشڕۆمە ڕیزەوە،  ئاخر بۆیە ڕقم لە دیموکراسی و دەنگدانە.
    