Draw Media

ئەلمۆنیتۆر: سەركەوتنی مەزڵوم كۆبانی لە میونشن

ئەلمۆنیتۆر: سەركەوتنی مەزڵوم كۆبانی لە میونشن

2026-02-14 18:17:11



درەو:
ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریكی لە رپۆرتێكدا بە ناونیشانی "سەركەوتنی مەزڵوم كۆبانی لە میونشن" باس لەوە دەكات،  رووداوەکان رۆژی پێنجشەممە وەرچەرخانێکی سەرنجڕاکێشیان بەخۆیەوە بینی، کاتێک هەواڵێک بڵاوبووەوە کە مەزلوم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەکات، کە کۆبونەوەی ساڵانەی سەرکردە و کەسایەتییە ناسراوەکانی جیهانە و لە مۆدێلی کۆڕبەندی داڤۆسەوە وەرگیراوە.
 بەڕاستی بەشداری کرد، ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە، کە کۆبانی و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە ڕۆژی هەینی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی مارکۆ ڕوبیو، وەزیری دەرەوەی سوریا لە میونشن کۆبونەتەوە، گۆڕانی هەڵوێستی ئەو فەرماندە کوردەیە لە گۆڕەپانی شەڕەوە بۆ دیپلۆماسیەتی جیهانی.
ئەلمۆنیتۆر دەڵێت، بابەتەکە تەنها لە کۆتا خولەکدا هاتە ئاراوە، لەوانەیە بەهۆی کێشەی ڤیزاوە بێت، بەڵام چۆن دەستکەوتێکە! .
دوایین سەردانی کۆبانی بۆ ئەوروپا وەک بەرپرسی باڵی ئەوروپای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بووە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٩.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، دیمەشق تووڕە بووە لە ئامادەبوونی كۆبانی لە میونشن، لەگەڵ ئەوەشدا شەیبانی بە ئارامی خۆی پیشاندا، دەشتوانيت بەو ئەنجامە بگەیت كە ئەنكەرەش دڵخۆش نییە، تا ئێستا کۆبانی لە لیستی سووری داواكراوترینەكانی تورکیادا ماوەتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، قسەو باسێکی زۆر هەیە کە رەنگە کۆبانی بە نهێنی لەگەڵ بەرپرسی هەواڵگری تورکیا، ئیبراهیم کالن کۆببێتەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆنفرانسی میونشنیشدا بەشداری بکات.
سەرچاوە ئاگادارەکان چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بە ئەلمۆنیتۆریان راگەیاند، رەنگە کۆبونەوەیەک لە ئەنكەرە رووبدات، ئەگەر کۆبانی ڕازی بێت بە مەرجەکانی ئەو رێککەوتنى یەکگرتنەی کە لە ١٨ی كانوونی دووەم لەگەڵ دیمەشق واژۆی کردبوو، بەڵام كۆبانی رەتیكردەوە.
بەهۆی پاڵپشتی بەهێزی دواین ساتەكان لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیان مەرجەکانی رێککەوتنەکە باشتر بکەن و لە 30ی كانوونی دووەم رێککەوتنێکی نوێیان ئەنجامدا، ئەم رێککەوتنە ڕێگە بە هێزەکانی هەسەدە دەدات چوار لیوا بهێڵێتەوە، هەرچەندە لەژێر فەرماندەیی سوپای سوریاشدا بێت.
پێدەچێت تورکیاش هاوشانی دیمەشق ئەم دەرئەنجامەی قبوڵ کردبێت. لەبەرامبەر ئاماژەیەکی نیازپاکی، كە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ١٠٠ گەریلای پەکەکە كە خەڵكی سوریا نەبوون سوریا لە سوریاوە ڕوویان لە بنکەکانی کوردستانی عێراق کردووە، ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ نەرمکردنی دژایەتی تورکیا بەرامبەر بە بیرۆکەی هێشتنەوەی هەندێک هێزی هەسەدە.
لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، پێدەچێت نیگەرانییەکانی تورکیا نەمابێت سەبارەت بە دامەزراندنی دەوڵەتێكی بچوکی کوردی لە سوریا کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی بکرێت، بەڵام تورکیا پێداگری دەکات لەوەی هیچ نیازێکی نییە بەم زووانە هەزاران سەربازەکەی لە سوریا بکشێنێتەوە.
لە هەردوو حاڵەتەكەدا، دوای چەند هەفتەیەکی كارەستاوی کە لەو ماوەیەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات ٨٠%ی ئەو خاکەی کە کۆنترۆڵیان كردبوو لەدەستیاندا، ئەم گەشتە بۆ ئەڵمانیا گوڕێك دەداتە کۆبانی كە زۆر پێویستی پێیبوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand