دابەشبوونی جوگرافی پرۆژەکانی شارەوانی لە کابینەی نۆیەم
.png)
2025-09-30 20:08:21
درەو:
🔻 پاڵپشت بە داتاکانی "فەرمانگەی میدیا و زانیاری" لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەکانی شارەوانی؛
🔹 (5 هەزار و 465) پرۆژە جێبەجێکراوە، بە تێچووی (5 ترلیۆن و 320 ملیار) دینار.
🔹 (4 هەزار و 204) پرۆژەیان بە ڕێژەی (76.9%) و بە تێچووی (3 ترلیۆن و 535 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (67.6%)، دەکەونە زۆنی زەردەوە.
🔹 (هەزار و 245) پرۆژەیان بە ڕێژەی (22.8%) و بە تێچووی (ترلیۆنێک و 705 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (32%)، دەکەونە زۆنی سەوزەوە.
🔹 (16) پرۆژەیان بە ڕێژەی (0.3%) و بە تێچووی (20 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (0.4%)، لەچوارچێوەی هەرێمدان ناکەونە هیچ زۆنێکەوە.
یەکەم؛ پرۆژەکانی شارەوانی لەسەر ئاستی سێکتەرەکان لەکابینەی نۆیەم
پاڵپشت بە داتاکانی "فەرمانگەی میدیا و زانیاری" لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەکانی شارەوانی دابەشی سەر پێنج سێکتەری سەرەکی بوونە، ئەوانیش؛
1. سێکتەری شارەوانی (2 هەزار و 302) پرۆژە، بە گوژمەی (2 ترلیۆن و 900 ملیار) دینار.
2. سێکتەری ئاوو ئاوەڕۆ (2 هەزار و 956) پرۆژە، بە گوژمەی (2 ترلیۆن و 200 ملیار) دینار.
3. سێکتەری گەشتوگوزار (142) پرۆژە، بە گوژمەی (49 ملیار) دینار.
4. سێکتەری شوێنەوار (15) پرۆژە، بە گوژمەی (665 ملیۆن) دینار.
5. شەقام و پردی ناو شارەکان (2 هەزار و 168) پرۆژە، بە گوژمەی (2 ترلیۆن) دینار.
دووەم؛ پرۆژەکانی شارەوانی لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان "زۆنی زەرد و سەوز" لەکابینەی نۆیەم
پاڵپشت بە داتاکانی "فەرمانگەی میدیا و زانیاری" لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەکانی شارەوانی، (5 هەزار و 465) پرۆژە جێبەجێکراوە، بە تێچووی (5 ترلیۆن و 320 ملیار) دینار، بەجۆرێک؛
1. (4 هەزار و 204) پرۆژەیان بە ڕێژەی (76.9%) و بە تێچووی (3 ترلیۆن و 535 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (67.6%)، دەکەونە زۆنی زەردەوە، کە پارێزگاکانی (هەولێر، دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ) دەگرێتەوە.
2. (هەزار و 245) پرۆژەیان بە ڕێژەی (22.8%) و بە تێچووی (ترلیۆنێک و 705 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (32%)، دەکەونە زۆنی سەوزەوە، کە پارێزگاکانی (سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین) دەگرێتەوە.
3. (16) پرۆژەیان بە ڕێژەی (0.3%) و بە تێچووی (20 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (0.4%)، لەچوارچێوەی هەرێمدان ناکەونە هیچ زۆنێکەوە.
بۆ بەرچاوڕوونی و وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەو گرافیکی هاوپێچ.
خشتە
گرافیکی پرۆژەکانی شارەوانی لە کابینەی نۆیەم
