درەو: ئەحمەد سیروانی- توركیا ناسی/ سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئاییندەیی   پوختە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیاو باکووری کوردستان لە کاتێکدا دەکرێت کە دۆخی ناوخۆیی‌و دەرەوەی تورکیا لە قۆناغێکی پڕ لە کێشمەکێشمدایە. ئەردۆغان‌و پارتەکەی لە کۆتاییەکانی تەمەنیدایە، لە کاتێکدا هاوپەیمانیی کۆمار بە هەموو هێزی خۆی هەوڵی دووبارەکردنەوەی سەرکەوتنەکەی ساڵی ١٩٩٤ دەدات، هاوپەیمانیی میللەت هەڵوەشاوەتەوەو پارتەکانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن هەریەکە کاندیدی خۆی بۆ شارە گەورەکان هەیە. کوڕەکەی ئەربەکان دەیەوێت خەونی باوکی زیندووبکاتەوەو درێژە بە هێڵی “بیری نەتەوەیی/پارێزکار” بدات. دوای شکستە گەورەکەی کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمارو پەرلەماندا بەسەریداهات، جەهەپە کۆنگرەی سازداوەو سەرۆکێکی نوێی گەنجی هەڵبژاردووە. هەدەپە/دەمپارتی[i] دەیەوێت بە دیاریکردنی پێگەی خۆی‌و سەندنەوەی شارەوانیی شارەکانی باکووری کوردستان لە دەستی قەییومەکان شکستی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردوو بسڕێتەوەو دڵی دەنگدەرانی بەدەستبهێنێتەوە. لە بەرانبەردا ئاکپارتی هەم لە ڕێگەی گواستنەوەی شوێنی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکانەوەو هەم بە پشتیوانیی هوداپار لە هەوڵی کەمکردنەوەی سەرۆکشارەوانییەکانی دەمپارتیدایە. هۆکاری ئایدۆلۆژی، نەتەوەیی‌و سیاسی لە بریی هۆکاری خزمەتگوزاری، ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان ڕۆڵی یەکلاییکەرەوە دەبینن لەم هەڵبژاردنەدا، هەر بۆیە پارتە سیاسییەکانیش بەبێ لەبەرچاوگرتنی تواناو لێهاتووی کاندیدی پارتەکانی دیکە، لە سەر بنەمای دیدی ئایدۆلۆژی‌و بەرژەوەندیی سیاسی‌و نەتەوەیی‌و تەنانەت فاشیزمی بڕیار لە سەر هاوپەیمانی‌و پشتیوانیی کاندیدێک دەدەن. ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، کە وا بڕیارە لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ بکرێت، کاریگەریی گەورەی دەبێت لە سەر نەخشەی سیاسی‌و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان‌و ئایندەی پرسی کورد لەو وڵاتە. لەم توێژینەوەیەدا تیشکخراوەتەسەر ئەو سەرباسە گرنگانەی ئاماژەی پێ دراوەو کاریگەریی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە سەر دۆخی ناوخۆیی تورکیا بە گشتی‌و پرسی کورد بە تایبەتی ڕاڤەکراوە. بەشداریکردنی زۆربەی هێزە سیاسییەکان لەم هەڵبژاردنەدا دەرفەتی هەڵسەنگاندنی ئەو هێزە سیاسییانەو دیاریکردنی قورساییان لە شەقامی تورکیادا دەهێنێتەکایەوە. هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا یەکێکە لە هەڵبژاردنە گرنگەکان لە پڕۆسەی دیموکراسیدا، بە تایبەت لە تورکیادا ڕۆڵی گرنگی هەیە لە سەر نەخشەی سیاسیی ئەو وڵاتەو دەرفەتی چەسپاندنی دیموکراسی دەهێنێتەکایەوە. لە بەشی چەمکناسیی ئەم ژمارەیەدا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان (Yerel Seçim) بە پوختی خراوەتەڕوو. هەڵبژاردن بە گشتی‌و بە تایبەتییش هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی سیاسی‌و کارگێڕیی تورکیا دادەنرێت، بە جۆرێک ڕێژەی بەشداریکردن نزیکدەبێتەوە لە (٩٠٪). لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ی سەرۆکایەتیی کۆمارو پەرلەمان ڕێژەی (٨٧.٤٠٪)ی دەنگدەران بەشدارییانکردووە.[ii] ئەم ڕێژەیەش ئاستێکی بەرزەو ناتوانرێت بەراوردی هیچ وڵاتێکی ئەوروپی یاخود خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت. لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٣١ی ئازاری (٢٠١٩)یشدا (٨٤.٦٧٪)ی دەنگدەران بەشدارییانکردووە.[iii] بەشێک لە سەرکردە سیاسییە کاریزمییەکانی تورکیا لە ڕێگەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانەوە دەرکەوتوون، لەوانەش: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ سەرۆککۆماری ئێستای تورکیاو ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو؛ سەرۆکی ئێستای شارەوانیی ئەستەنبوڵ. پارتە بەشداربووەکان کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕێگەی بە ٣٦ پارتی سیاسی داوە بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن. پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکپارتی) بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان‌و پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) بە سەرۆکایەتیی دەوڵەت باخچەلی، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بە سەرۆکایەتیی ئۆزگور ئۆزێل، پارتی باش بە سەرۆکایەتیی مێراڵ ئاکشەنەر، پارتی خۆشگوزەرای نوێ (یەرەپە) بە سەرۆکایەتیی فاتیح ئەربەکانی کوڕی نەجمەدین ئەربەکان، پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) بە سەرۆکایەتیی تونجار باکرهان‌و تولای هاتیم ئۆغوڵاری، پارتی داوای ئازاد (هوداپار) بە سەرۆکایەتیی زەکەریا یاپیجی ئۆغڵو بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن. جگە لە ئاکپارتی‌و مەهەپە کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی کۆماردا بەشداردەبن، هیچ هاوپەیمانیەتییەکی فراوان لە نێوان پارتەکانی دیکەدا نییە.[iv] دەمپارتی‌و هوداپار وەک دوو پارتی کوردی بەشداریدەکەن‌و چەقی ڕکابەرییان هەم لە نێوان خۆیان‌و هەم لەگەڵ پارتەکانی دیکەدا باکووری کوردستانە. ژمارەی دەنگدەر و کاندیدان ٦١ ملیۆن و ٤٤ هەزار دەنگدەر هەیە. لەم ژمارەیە یەک ملیۆن و ٣٢ هەزارو ٦١٠ کەس بۆ یەکەمجارە دەنگ دەدەن. درێژترین پسوڵەی دەنگدان ٩٧ سانتیمە و کورتترینی ٤.٥ سانتیمە. لە ئسیتەنبوڵ ٢٢ کاندیدی سەربەخۆ و ٢٧ کاندیدی پارتە سیاسییەکان بۆ سەرۆکی شارەوانی هەیە. لە ئەنقەرە ٥ کاندیدی سەربەخۆ و ١٩ کاندیدی پارتە سیاسیەکان هەیە. غازی عەنتاب ٢٩ کاندید و لە مەلاتیا ٢٨ کاندید هەیە. لە ٣٢ پارێزگای خۆرهەڵاتی تورکیا کە تەواوی باکووری کوردستانیشی تێدایە پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر ٧ی بەیانی تا ٤ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. بەڵام لە ناوەڕاست و خۆرئاوای تورکیا پرۆسەکە لە ٨ی بەیانی تاوەکو ٥ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. کەمیی ڕێژەی بەشداریی ئافرەتان سەرەڕای ئەوەی ئافرەتان نیوەی کۆمەڵگەی تورکیا پێکدەهێنێت، بەڵام بەشدارییان لە کایەی سیاسی‌و بە تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و شارەوانییەکاندا هێشتا نەگەیشتووەتە یەک لە سەر پێنج. بە گوێرەی نوێترین داتای دەزگای ئاماری تورکیا ٤٢ ملیۆن‌و ٧٣٤ هەزارو ٧١ کەس لە دانیشتوانی دانیشتوانی تورکیا لە ڕەگەزی نێرە، کە دەکاتە ڕێژەی (٥٠.١٪)و ٤٢ ملیۆن‌و ٦٣٨ هەزارو ٣٠٦ کەس لە ڕەگەزی مێیە، کە دەکاتە ڕێژەی (٤٩.٩٪)ی دانیشتوان،[v] بەڵام لە کۆی ٦٠٠ پەرلەمانتاری تورکیا تەنها (١١٩)یان ئافرەتن، ئەمەش دەکاتە ڕێژەی (١٩.٨٣٪)ی پەرلەمان.[vi] هەروەها لە کابینەی حکومەتەکەی ئەردۆغانیشدا لە کۆی سەرۆککۆمارو جێگرێک‌و ١٧ وەزیر، تەنها یەک ئافرەت هەیە، ئەمەش ڕێژەی (٥.٢٦٪)ی کابینەکە پێکدەهێنێت.[vii] لەبەرئەوەی سیستەمی کۆتا[viii] لە هەڵبژاردندا پەیڕەوناکرێت‌و زۆرێک لە پارتەکانی ئەو وڵاتەیش لە ناو خۆیاندا ئەو سیستەمە جێبەجێناکەن، بۆیە ڕێژەی بەشداریکردنی ئافرەتان لە کایەی سیاسی‌و بە تایبەت لە پەرلەمان‌و پۆستە باڵاکانی وڵاتدا کەمە. ئەم دۆخە ڕەنگدانەوەی بە سەر کابینەی نوێی حکومەتیشەوە هەبووە، بە جۆرێک لە کۆی ١٧ وەزیری کابینەکەی ئەردۆغان؛ تەنها یەکێکیان ئافرەتە.[ix] لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٣ی ئازاری (٢٠١٩)یشدا لە کۆی ٨ هەزارو ٢٥٧ کاندیدی شارەوانییەکان، تەنها ٦٥٢ ئافرەت هەبووە، کە ڕێژەی (١.٢٦٪) بووە، لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەیشدا لە هەزارو ٣٨٩ شارەوانیدا تەنها ٤٥ کاندید سەرکەوتوون، کە دەکاتە ڕێژەی (١.٤٤٪)ی کاندیدی ئافرەت.[x] لەم هەڵبژاردنەیشدا پێشبینیناکرێت ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لەوەی ٢٠١٩ سەرکەوتن بەدەستبهێنن. ئەوەی تێبینیدەکرێت، هەروەک چۆن لە پەرلەمان دەمپارتی بە ڕێژەی (٥٠٪) زۆرترین پەرلەمانتاری ئافرەتی هەیە، بە هەمان جۆر لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانیشدا زۆرترین کاندیدی ئافرەتی دەبێت‌و زۆربەشیان سەرکەوتن بەدەستدەهێنن، دیارترین نموونەی ئەمانەش مێرال بێش دانش؛ کاندیدی پارتەکەیە بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ، کە ناوبراو سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو حیزبەیشە لە پەرلەمانی تورکیا. سەرەڕای هەموو ئەوانەش، بە هۆی لابردنی سەرۆکشارەوانییە هەڵبژێردراوەکانی هەدەپە/دەمپارتییەوە لە ماوەی ڕابردوودا، ڕێژەی بەشداریی ئافرەتان لە کایەی شارەوانی‌و بەڕێوەبردنی خۆجێییدا زۆر کەمبووەتەوە. ئایندەی ئەستەنبوڵ لە نێوان بەرەی ئۆپۆزسیۆن‌و دەسەڵاتدا لە کاتێکدا پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە سەر ئاستی تورکیا وەک ڕابەری بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەردەکەوێت، بەڵام لە ساڵی (٢٠١٩)وە سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵی لە دەستدایە. لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩دا ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوی کاندیدی جەهەپە بە پشتیوانیی پارتی باش‌و هەدەپە توانیی سەرکەوتنی گەورە بە سەر بینالی یەڵدرم؛ کاندیدی ئاکەپەو مەهەپەدا بەدەستبهێنێت، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا هاوکێشەکان تەواو گۆڕاون، پارتی باش‌و دەمپارتی‌و سەرجەم پارتەکانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی هەیە. هەرچەندە پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری‌و ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا، بەڵام ئەو دابەشبوونە ئایدۆلۆژی، نەتەوەیی‌و سیاسییەی تەواوی تورکیاو ئەستەنبوڵی گرتووەتەوە، ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە یەکلاییکردنەوەی ئاڕاستەی دەنگدەران بۆ پشتیوانی لە کاندیدەکان. لە کاتێکدا کاندیدەکەی هاوپەیمانیی کۆمار؛ موردا کوروم، پشتیوانیی تەواوی ئاکپارتی‌و مەهەپەی مسۆگەرکردووەو بە گوێرەی نوێترین ڕاپرسی کە لە ٢١-٢٤ی شوبات بە بەشداریی ٣ هەزار دەنگدەری ئەستەنبوڵ کراوە، (٤١.٧٪)ی دەنگەکانی ئەستەنبوڵ بەدەستدەهێنێت، لە بەرانبەردا بە گوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەکەی ناوەندی توێژینەوەی ئۆپتیمار (OPTİMAR)، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوی کاندیدی جەهەپە ڕێژەی (٤١٪)ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت.[xi] ئەوەی ڕوونە، ئەستەنبوڵ بۆ کاندیدی ئاکپارتی‌و جەهەپە یەکلاییبووەتەوە، بەڵام پێشبینیی بردنەوەی کاندیدی ئەو دوو پارتە سەختەو مەحاڵە هیچ کەسێک بتوانێت بڕیاری لە سەر بدات. لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت مورات کوروم بتوانێت هەڵبژاردنەکە بباتەوە. هەڵگەڕانەوەی هاوکێشەی “بردنەوەی ئەستەنبوڵ یەکسانە بە بردنەوەی تورکیا” تاوەکو هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردوو بۆچوونێک لە تورکیادا بڵاوبووبووەوە، کە پێی وا بوو “ئەوەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ بکات، سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیایش دەکات”. ئەم بۆچوونە لە دوای هەڵبژاردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆکی شارەوانیی ئەستەنبوڵ لە هەڵبژاردنەکانی ١٩٩٤و پاشان بردنەوەی هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٠١ بە دواوە بۆ چەند جارێک تۆختربووەوە، بەڵام هەڵبژاردنەکانی ١٤/٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ کەلێنی لەو بۆچوونەدا دروستکردووە، ئەمەش بە هۆی شکستی کەمال کلیچدار ئۆغڵو؛ کاندیدی جەهەپەو هاوپەیمانیی میللەتەوە بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار لە بەرانبەر ئەردۆغاندا وەک کاندیدی ئاکپارتی‌و هاوپەیمانیی کۆمار. هەرچەندە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٢٠١٩ ئیمام ئۆغڵو سەرکەوتنێکی گەورەی بە سەر بینالی یەڵدرم بەدەستهێنا. ئەوەی جێگەی سەرنجە، جیاوازیی کاندیدەکانە، ئیمام ئۆغڵو بەرانبەر بە یەڵدرم‌و کلیچدار ئۆغڵو بەرانبەر بە ئەردۆغان، بۆیە دەگوترێت جیاوازیی کەسایەتییەکان ڕۆڵی لە سەرکەوتنیاندا هەبێت، هەر بۆیە هەڵبژاردنی ئەم جارەی شارەوانییەکان بۆ ئەستەنبوڵ ئەو بۆچوونە یەکلاییدەکاتەوە کە ئایا براوەی شارەوانیی ئەستەنبوڵ؛ براوەی سەرۆکایەتیی کۆمار دەبێت یاخود بە پێچەوانەوە. بە دڵنیاییەوە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە بە تایبەت لە ئەستەنبوڵ کاریگەریی لە سەر هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٨ی سەرۆکایەتیی کۆماریش دەبێت. لەبەرئەوەی بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ کەمال کلیچدارئۆغڵو ڕێگر بوو لە بەردەم کاندیدکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار، بەڵام بۆ ساڵی ٢٠٢٨ تاکە ڕێگر لە بەردەم ئیمام ئۆغڵو دەرنەچوونیەتی لەم هەڵبژاردنەدا، لەبەرئەوەی ئەگەر ئیمام ئۆغڵو لەم هەڵبژاردنەدا سەربکەوێت بە سەر ڕکابەرەکەیداو بۆ ٤ ساڵی دیکە سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ بکات، بە دڵنیاییەوە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٨ کاندیددەکرێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمارو ئەگەری بردنەوەیشی بەهێزە. بە پێچەوانەوە، شکستی لەم هەڵبژاردنەدا دڵنیایی تەواو دەدات بە هاوڵاتیان، کە سەرکەوتنەکەی ٢٠١٩ی جگە لە دەنگی ئەندام‌و لایەنگرانی جەهەپە بە تەواوی ئەنجامی دەنگدانی ئەندام‌و لایەنگرانی پارتی باش‌و دەمپارتی/هەدەپەو پارتەکانی دیکەی هاوپەیمانی میللەت بووە. ئەم هەڵبژاردنە یەکلاییدەکاتەوە کە ئەوەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ بکات، سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیایش دەکات یاخود بە پێچەوانەوە. هەڵوەرینی هاوپەیمانی میللەت/بەرەی ئۆپۆزسیۆن بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە چوارچێوەی مێزی شەشقۆڵی (Altılı Masa) بەشداریی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠٢٣دا کرد. هەدەپە/دەمپارتییش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پشتیوانیی لە کاندیدەکەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن کەمال کلیچدار ئۆغڵو کرد. شکستی کلیچدارئۆغڵو، لەدەستدانی ٣٠ کورسیی پەرلەمانی جەهەپە بۆ پارتەکانی دەڤا، سەعادەت‌و ئایندە، بێباکیی جەهەپە لە پشتیوانیی هەدەپە بۆ کلیچدار ئۆغڵو، ململانێ ناوخۆییەکانی هەریەک لە جەهەپە، پارتی باش‌و دەمپارتی بووە هۆی هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانیی میللەت‌و مێزی شەشقۆڵی‌و نەمانی پشتیوانیی دەمپارتی بۆ بەرەی ئۆپۆزسیۆن. لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩دا دەنگدەرانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن بە هەموویان ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوی کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵیان بە ڕێژەی (٥٤.٢١٪) بەرانبەر بە بینالی یەڵدرم کاندیدی ئاکەپە بە ڕێژەی (٤٤.٧٩٪) سەرخست.[xii] لەم هەڵبژاردنەدا پارتە بەشداربووەکانی مێزی شەشقۆڵی‌و دەمپارتی کاندیدی خۆیان بۆ شارەوانیی ئەستەنبوڵ‌و زۆربەی شارەوانییەکانی دیکە بەربژێرکردووە، ئەمەش مۆتەکەیەکی گەورەی بە سەر ئیمام ئۆغڵووەوە دروستکردووەو پێناچێت بە ئاسانی بتوانێت بەرانبەر بە مورات کوروم سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. هەرچەندە لە هەندێک پارێزگاو شارۆچکەکاندا ڕێککەوتنی ئاشکراو نهێنی لە نێوان جەهەپەو پارتی باش‌و دەمپارتی کراوە بۆ پشتیوانیکردن لە بەربژێری یەکدی، بەڵام لە شارە گەورەو ستراتیژییەکان هیچ ڕێککەوتنێک نییە، لەبەرئەوە ئەم هەڵبژاردنە تا ڕادەیەکی زۆر هێزی زۆربەی پارتە سیاسییەکان بە تایبەت پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ئاشکرادەکات. پارتی باش، یەرەپەو دەمپارتی؛ گرێکوێرەی ئاکپارتی‌و جەهەپە لەم هەڵبژاردنەدا ئاکپارتی‌و جەهەپە وەک بەهێزترین پارتی دەسەڵاتدارو ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ململانێیەکی ئێسقانشکێن دەکەن، بە تایبەتی لە شارە گەورەکانی ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە، ئیزمیر، بوڕسا، ئەنتالیا، ئەدەنەو مێرسین هەموو هەوڵەکانی خۆیانیان چڕکردووەتەوە بۆ بردنەوەی کورسیی سەرۆکی شارەوانی. ئاکپارتی بە پشتیوانیی مەهەپەی هاوپەیمانی دەیەوێت تۆڵەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٢٠١٩ لە جەهەپەو تەواوی بەرەی ئۆپۆزسیۆن بکاتەوە، بۆ ئەمەش پەرتەوازەیی ئۆپۆزسیۆن‌و کاندیدکردنی چەندین کەس لەلایەن پارتەکانی دیکەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن بەختی کاندیدەکانی ئاکپارتی‌و مەهەپە-ی لەو شارانە بەهێزکردووە، بەڵام کشانەوەی یەرەپە لە هاوپەیمانیی کۆمارو بەشداریکردنی وەک پارتێکی سەربەخۆ ئاڵنگارییەکی گەورەیە لە بەردەم ئاکپارتی‌و بە تایبەت ئەرکی مورات کوروم؛ کاندیدی ئاکپارتی بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ، قورسکردووە. لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ جەهەپە، پارتی باش‌و دەمپارتی/هەدەپە لە بەرانبەر ئاکپارتی‌و مەهەپەدا یەکیانگرت‌و ئەکرەم ئیمام ئۆغڵویان سەرخست، بەڵام بۆ ئەم هەڵبژاردنە هاوکێشەکە تەواو گۆڕاوە، ئاکپارتی‌و مەهەپە مورات کورومیان کاندیدکردووە، لە بەرانبەردا جەهەپە، پارتی باش‌و دەمپارتی هەریەکە کاندیدی خۆی هەیە، بۆیە ئەگەری سەرکەوتنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو بۆ جاری دووەم نزیکە لە مەحاڵەوە. لەگەڵ ئەوەيشدا کشانەوەی یەرەپە لە هاوپەیمانیی کۆمار مورات کورومی توشی دڵەڕاوکێ کردووەو دەترسێت شکستبهێنێت لە هەڵبژاردنەکەدا. ئەم هاوکێشەیە بۆ زۆرێک لە شارە گەورەکانی دیکەیش ڕاستە. پارتی ڕەفاهی نوێ (یەرەپە)، قۆناغێکی نوێی سیاسی لە تورکیا یەرەپە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لەلایەن فاتیح ئەربەکانی کوڕی نەجمەدین ئەربەکانی دامەزرێنەری پارتی ڕەفاهیی تورکیاوە دامەزراوە. یەرەپەو فاتیح ئەربەکان خۆیان بە میراتگری نەجمەدین ئەربەکان‌و پارتەکەی دەزانن، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ وەک یەکەم ئەزموون لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی کۆمار پشتیوانی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ کاندیدی هاوپەمانیەتییەکە بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار، کرد، بەڵام بە لیستی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان کردو توانیی ٥ کورسی بەدەستبهێنێت.[xiii] ئەمەش بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئەو پارتە هەژماردەکرێت‌و لە دوای ئاکپارتی، جەهەپە، مەهەپە، دەمپارتی‌و پارتی باش، ڕیزبەندیی شەشەم پارتی سیاسی لە تورکیادا مسۆگەرکردووە. هاوپەیمانیی ئاکپارتی‌و یەرەپە ساڵێکی پڕنەکردەوە، ئەردۆغان وەک هاوپەیمانەکانی دیکەی دەیەوێت فاتیح ئەربەکانیش لە پشتیەوە دەربکەوێت، بەڵام ئەربەکان ئامادە نییە لە سێبەری خوێندکارەکەی باوکیدا درێژە بە سیاسەت بدات‌و خەون بە زیندووکردنەوەی دەسەڵاتەکەی باوکیەوە (نەجمەدین ئەربەکان) دەبینێت، هەر بۆیە لە هەندێک بارودۆخدا فاتیح ئەربەکان نەک وەک هاوپەیمانەکانی ئەردۆغان ملکەچنابێت، بەڵکو لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن توندتر ڕەخنە لە حکومەتەکەی ئەردۆغان دەگرێت. سەرکەوتنەکەی ٢٠٢٣ی ئەربەکان‌و حیزبەکەی شانازییەکی لە لا دروستکردوون کە خۆیان بە جێگرەوەی ئاکپارتی بزانن، هەر بۆیە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان وەک بنەماو پلەی یەکەمی پەیژەی گرتنەدەستی دەسەڵات لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠٢٨ی تورکیا دادەنێن. بە هۆی ڕێکنەکەوتنی ئاکپارتی‌و یەرەپەوە بە دوو شێوە مەترسی لە سەر کەمبوونەوەی دەنگ‌و لەدەستدانی چەند شارەوانییەک بۆ ئاکپارتی دروستبووە. لە شارە گەورەکانی وەک ئەستەنبوڵ، ئەنقەرەو ئەنتالیا؛ یەرەپە کاندیدی هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەنگی کاندیدی ئاکپارتی‌و پێدەچێت بەرانبەر بە کاندیدی جەهەپە گورزێکی کوشندەی بەربکەوێت. هەروەها یەرەپە لە ئورفا، کە بە قەڵای ئاکپارتی لە باکووری کوردستان دادەنرێت، قاسم گولپناری کاندیدکردووە بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی، ناوبراو لە سەر لیستی ئاکپارتی لە هەڵبژادنەکانی ٢٠٢٣ وەک ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردراوە، لە هەمان کاتدا ئەندامی سەرکردایەتیی ئەو حیزبەو ڕاوێژکاری خودی ئەردۆغان بووە، بەڵام لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دەستیلەکارکێشاوەتەوەو لەلایەن یەرەپەوە کاندیدکراوە بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئورفا.[xiv] هەروەها لە بوڕسا، کە بە یەکێک لە شارە گەورەکانی تورکیا دەدانرێت، سەدات یاڵچن؛ بەرپرسی پێشووی لقی بوڕسای ئاکەپە، لەلایەن یەرەپەوە کاندیدکراوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی شارەوانی، بە گوێرەی زانیارییە بەدەستهاتووەکان‌و ڕاپرسییەکان سەرکەوتنی کاندیدەکەی ئاکپارتی لە بوڕسا زۆر قورسە.[xv] دەستلەکارکێشانەوە لە ئاکپارتی‌و پەیوەندیکردن بە یەرەپە تەنها لە ئاستی بەرپرساندا نییە، بەڵکو باس لە دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی چەندین لق‌و ناوچەی ئاکپارتی‌و پەیوەندیکردن بە یەرەپەوە دەکرێت. هەموو ئەمانە ئاماژەن بۆ سەرەتای قۆناغێکی نوێی سیاسی لە تورکیادا، بە جۆرێک ڕەوتی هزری نەتەوەیی (Milli Görüş) بە هێزەوە دێتەوەمەیدان‌و ئاڵای پێشڕەویی ئیسلامی سیاسی لە تورکیادا لە دەستی خوێندکارەکەی نەجمەدین ئەربەکان (ئەردۆغان)ەوە دەکەوێتەدەستی فاتیح ئەربەکانی کوڕی. ڕکابەری دەمپارتی‌و ئاکپارتی لە باکووری کوردستان باکووری کوردستان وەک بەشێک لە خاک‌و دەوڵەتی تورکیا بووەتە مەیدانی ململانێیەکی توندی پارتە دەسەڵاتدارەکان‌و دەمپارتی، کە پشتیوانیی زۆرینەی کوردەکانی هەیە. ئێستا ڕکابەرییەکانی ئاکپارتی، کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە فەرمانڕەوایی تورکیا دەکات، لەگەڵ دەمپارتیدا، کە درێژکراوەی سەرجەم ئەو پارتە کوردییانەیە کە زۆرینەی کوردەکانی باکوور پشتیوانیدەکەن‌و هەر ماوەیەک‌و بە هۆکارێک دادەخرێت، لە شارەکانی ئامەد، ئورفا، وان، ماردین‌و باتمان ڕکابەرییەکی سەخت لە نێوان هەردوو پارتەکەدا هەیە. دەمپارتی بە پشتبەستن بە بڵاوکردنەوەی ستەمەکانی دەوڵەت‌و سوپاو هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوەوەو دەرەوەی تورکیا هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی کوردەکان دەدات، ئاکپارتییش بە پشتیوانیی گرووپە ئاینییە کوردەکان‌و ڕەوتی پارێزکارو دژەچەپ هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین سەرۆکی شارەوانی دەدات. هەرچەندە بەدەستهێنانی کورسیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی شارە گەورەکانی باکووری کوردستان لەلایەن ئاکپارتییەوە جگە لە ئورفا، بە کارێکی سەخت دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دانانی قەییوم لە جێگەی سەرۆکشارەوانییە هەڵبژێردراوەکانی دەمپارتی/هەدەپە لە ساڵانی ڕابردوودا لە لایەک‌و گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆری شوێنی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان‌و فەرمانبەر بۆ باکووری کوردستان، ئومێدێکی بە ئاکپارتی بەخشیوە کە دەنگدەرانی دەمپارتی بێزاربووبن لەو دۆخەو بەشداریی هەڵبژاردنەکان نەکەن، بەم جۆرە ئاکپارتی دەیباتەوە. لە بەرانبەردا بەشداریکردنی کاندیدانی هوداپار جیاواز لە ئاکپارتی بەشێکی باش لە دەنگی ئیسلامییە کوردەکان، بە تایبەت ئەوانەی لە سیاسەتی ئاکپارتی دڵڕەنجاون، دەبات بۆ خۆی، بەم جۆرە کەلێنێکی دیکە لە ڕێژەی دەنگی ئاکپارتی لە باکووری کوردستاندا دروستدەبێت. هەڵبەت کاندیدانی هوداپار تەنها مەترسی نین بۆ ئاکپارتی، بەڵکو دەنگی بەشێک لە کوردە نەتەوەپەرستە پارێزکارو ڕاستڕەوەکانیش بۆ خۆی مسۆگەردەکات، ئەمە لە کاتێکدایە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا بەشێک لەو کەسانە دەنگیان بە دەمپارتی/هەدەپە داوە. لەگەڵ ئەمانەشدا جگە لە ئورفاو شرناخ، هیچ شارێکی دیکەی گەورەی باکووری کوردستان ناکەوێتە چوارچێوەی ئەو پێشبینیانەی بۆ بردنەوەی ئاکپارتی دەکرێن. گواستنەوەی شوێنی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان بۆ شارە کوردییەکان لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکان، گواستنەوەی شوێنی دەنگدەران بە تایبەت هێزە ئەمنییەکان، دەبێتە یەکێک لە ڕۆژەڤە گەرمەکانی میدیای ئۆپۆزسیۆن‌و بە تایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەمپارتی. بە گوێرەی ڕاپۆرتی لقەکانی دەمپارتی، تاوەکو ٢٨ی شوبات ٥٤ هەزارو ٦٠ دەنگدەر لە هێزە ئەمنییەکان‌و کارمەندی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کە دەنگ بە ئاکپارتی دەدەن، شوینی دەنگدانیان گوێزراوەتەوە، زۆرینەشیان بۆ پارێزگاکانی باکووری کوردستان بووە.[xvi] بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ژمارەیەکی زۆری دەنگدەر بۆ ٢٤ پارێزگاو قەزا، کە زۆرینەیان دەکەونە باکووری کوردستانەوە، گوازراونەتەوە، بە گشتی لە مانگی ئایارەوە تاوەکو تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی ڕیژەی دەنگدەر لە نێوان (٢٪) بۆ (٥٪) بووە، بەڵام لە ئامەد، شرناخ، هەکاری، ئێلیه، ئاگری، موش، ئیغدر، قارس، ئورفا، سیرت، ماردین‌و دەرسیم لە ماوەی تەنها ٦ مانگدا ڕێژەی دەنگدەر لە (٧٪)ەوە بۆ (٢٢٪)  بەرزبووەتەوە. لە ١١ شوێن لەو ناوچانەی کە بە ڕێژەیەکی زۆر دەنگدەری بۆ گوێزراوەتەوە، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٢٠١٩ هەدەپە/دەمپارتی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لە ٧ ناوچەی دیکەش ئاکپارتی بە پشتیوانیی دەنگی گوازراوەو دەنگدەری پارتەکانی دیکە بردوویەتیەوە.[xvii] بە گوێرەی هەواڵێکی (DW/Türkçe)، لە پارێزگای سیرتی باکووری کوردستان تەنها لە دوو بینای سەربازیدا ٤ هەزارو ٨٨ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان جێگیرکراون.[xviii] ئەمە لە کاتێکدایە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٢٠١٩دا، کاندیدەکەی هەدەپە تەنها بە جیاوازیی هەزارو ٦١٦ دەنگ سەرکەوت بە سەر کاندیدی ئاکپارتیدا.[xix] حکومەت ١٠ هەزارو ٨٣٢ دەنگدەری گواستووەتەوە بۆ ناوەندی پارێزگای هەکاری‌و چەند قەزایەکی دەوروبەری، زۆرینەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن، هەروەها باس لە گواستنەوەی شوێنی دەنگدەر بۆ پارێزگای مێرسینیش دەکرێت. گواستنەوەی بەشێک لەم دەنگدەرانە تەنها بۆ ڕۆژی دەنگدانە، بە جۆرێک بە گوێرەی ڕاپۆرتی لیژنەی هەڵبژاردن لە لقەکانی دەمپارتی “لە خانوویەکدا (شوقەیەکدا) زیاد لە ١٠٠ کەس جێگیرکراوە”.[xx] لەم پارێزگایەشدا لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا، کاندیدی هەدەپە بە جیاوازیی ٨ هەزارو ٥٥٥ دەنگ سەرکەوتووە بە سەر کاندیدی ئاکپارتیدا.[xxi]         پەرلەمانتاری مێرسینی جەهەپە ڕایگەیاندووە: “بەشێک لە دەنگدەرە گوازراوەکان لە فەرمانگەی نیشتەجێبوون بەبێ ڕەزامەندیی خاوەن ماڵەکان، لەو ماڵانەی کە چۆڵن، جێگیرکراون.”[xxiii] ناجێگیریی دۆخی ئەمنی بە هۆی پێکدادانەکانی سوپاو گەریلاکانی پەکەکەوە وەک بەهانە لەلایەن دەسەڵاتەوە بەکاردەهێنرێت بۆ بەسەربازیکردنی ئەو ناوچانە، بە تایبەت لە هەڵبژاردنەکانداو بۆ پاراستنی ئارامیی ڕۆژی هەڵبژاردن ژمارەیەکی زۆر کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی تورکیاوە، کە لە بنەڕەتدا دەنگدەری پارتی دەسەڵاتدارن، دەگوێزرێنەوە بۆ ئەو شارانە. بەم جۆرە لە لایەکەوە ئارامیی ناوچەکە مسۆگەردەکرێت، لە لایەکی دیکەوە جۆرێک لە ترس‌و دڵەڕاوکێ لە لای هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەو بە تایبەت دەنگدەرانی دەمپارتی دروستدەکرێت، لە سەرووی ئەمانەشەوە ئەو ژمارە زۆرەی دەنگدەر کاریگەریی لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە سوودی ئاکەپەو زیانی دەمپارتی دەبێت. لەگەڵ ئەمانەشدا هەندێک پەرلەمانتاری ئاکپارتی باس لەوە دەکەن کە “لەو شارانەی کە دەمپارتی کاندیدی بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی نییە، لیستی ناوی بەشێک لە دەنگدەران گوازراونەتەوە بۆ شارەکانی دیکە”. سەرەڕای سکاڵای بەرپرسانی دەمپارتی‌و بەرەی ئۆپۆزسیۆن، لایەنە پەیوەندیدارەکان‌و دادگا بێدەنگن لە ئاست ئەو هەنگاوانەی دەسەڵات‌و تەنها گواستنەوەی شوێنی ٢٢٢ کەس بە نایاسایی لەقەڵەمدراوە. لەبەرئەوەی گواستنەوەی شوێنی دەنگدەران تاوەکو ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بووەو سکاڵاکان لە سەرەتای ٢٠٢٤ تۆمارکراون، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش ئەو سکاڵایانەی ڕەتکردووەتەوە.[xxiv] بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ ئاکپارتی شارەوانییەکانی شرناخ‌و ئورفا دەباتەوە، لە ڕێگەی گواستنەوەی دەنگدەرانیشەوە تا ڕادەیەک بردنەوەی شارەوانییەکانی سیرت‌و هەکاریی مسۆگەرکردووە، بەڵام بە هۆی جیاوازیی زۆری دەنگی دەمپارتییەوە، مەحاڵە ئاکپارتی شارەوانییەکانی ئامەد، ماردین، باتمان‌و وان بباتەوەو هەریەک لە شارەوانییەکانی ئیغدرو قارسیش هێشتا ڕوون نییە کامیان دەیباتەوە. قەییوم؛ هۆکارێک بۆ ساردکردنەوەی کوردەکان لە دەنگدان تێکچوونی پەیوەندییەکانی ئاکپارتی‌و هەدەپە، بە دوایدا لەبارچوونی پڕۆسەی ئاشتی، ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسی‌و ئەمنیی باکووری کوردستان‌و دواجار هەڵگەڕانەوە سەربازییە شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ بوونە هۆی دەستپێکردنەوەی فشار لەلایەن دەسەڵات‌و حکومەتەوە بۆ سەر پەرلەمانتار، سەرۆکشارەوانی، بەرپرس‌و ئەندامانی هەدەپە/دەمپارتی. لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندی‌و دواتریش زیندانیکردنی چەندین پەرلەمانتارو هاوسەرۆکانی هەدەپەو چەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی‌و سەرکردایەتی‌و ئەندام‌و لایەنگری، چەندین سەرۆکشارەوانیی هەڵبژێردراوی هەدەپە لە باکووری کوردستان بە تۆمەتی “پشتیوانی‌و پەیوەندی‌و ئەندام لە ڕێکخراوی تیرۆریستی‌و بەکارهینانی پۆست‌و ئامرازەکانی شارەوانی بۆ گرووپی تیرۆریستی” بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیا لابراون‌و لە جێگەیان کەسێک دانراوە، کە بە قەییوم (Kayyum) ناسراوە.[xxv] دوای هەڵگەڕانەوە شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ لە ڕێگەی دەرکرنی بڕیارنامە لە بریی یاسا (Kanun Hükmünde Kararname)وە، چەندین سەرۆکشارەوانیی هەدەپە لە سەر داوای سەرۆککۆمارو بە فەرمانی سولەیمان سۆیڵو؛ وەزیری ناوخۆی ئەو کاتەی تورکیا، لابراون.[xxvi] ئەم بڕیارانە جۆرێک لە دوودڵی‌و ساردکردنەوەی لە لای هاوڵاتیانی کورد دروستکردووە، بە جۆرێک کوردەکان پێیان وایە دوای سێ مانگ لە هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی لەلایەن دەوڵەتەوە، بە تۆمەتی “پشتیوانیی ئەندامیەتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی”، سەرۆکشارەوانیی هەڵبژێردراو لادەبرێت‌و لە جێگەی قەییوم دادەنرێت. بە گوێرەی توێژینەوەیەکی ناوەندی سپێکتڕووم هاوس بۆ بیرو توێژینەوە (SpectrumHouse Düşünce ve Araştırma Merkezi)، دانانی قەییوم جۆرێک لە شڵەژانی لە خزمەتگوزاریی گشتی دروستکردووە، هەر ئەمەش هۆکارە بۆ دوودڵیی هاوڵاتیان لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان‌و دەنگدان بە کاندیدانی دەمپارتی/هەدەپە.[xxvii] ململانێ ناوخۆییەکانی دەمپارتی‌و کاندیدنەکردنی باشاک دەمیرتاش دەمپارتی وەک هەر پارتێکی دیکە خاڵی نییە لە ململانێ ناوخۆییەکان. هەر لە زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش؛ هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپەوە، ململانێکانی باڵی دەمیرتاش (کاریزما)و باڵی ناوەندی (دامەزراوەیی)و باڵی قەندیل سەریهەڵداوە. بەو مانایەی سەڵاحەدین دەمیرتاش وەک سەرکردەیەکی دیاری گەنج لە باکووری کوردستان ئەستێرەی بەختی دەرکەوتبوو، تەنانەت لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش وەک سەرکردەیەکی مەزن لێی دەڕوانرا. بەرپرسانی دیکەی هەدەپەو باڵی قەندیلیش لە ناو پارتەکەدا هەستیان بە مەترسییەکانی بەهێزبوونی دەمیرتاش‌و پشتیوانانی دەکرد. بە جۆرێک باڵی دامەزراوەیی دەترسان تەواوی جومگە هەستیارەکانی پارتەکە بکەوێتە دەستی دەمیرتاش‌و کەسایەتیی کاریزمایی ئەو پیاوە ڕێگە لە دامەزراوەییبوونی پارتەکە بگرێت. بەو واتایەی لە بریی دامەزراوە فەرمییەکانی پارتەکە، خەڵکی زیاتر گوێ بۆ دەمیرتاش بگرن. لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی پەکەکە لە قەندیل پێیان وایە دەرکەوتنی دەمیرتاش بەو جۆرە لە کەسایەتیی کاریزمایی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، کەمدەکاتەوەو پێدەچێت لە ساڵانی ئایندەدا دەمیرتاش جێگەی ئۆجەلان بگرێتەوە وەک سەرکردەیەکی سیاسیی کورد. ئەم ململانێیانەی دەمیرتاش‌و ڕکابەرەکانی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠٢٣ گەیشتە لوتکەو بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ڕێگەی باشاک دەمیرتاشی خێزانی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە بۆمبەکە تەقێنرایەوە. دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣، دەمیرتاش لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی هەدەپە گرت‌و تۆمەتباریکردن بەوەی ڕێگر بوون لە بەردەم خۆکاندیدیکردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار وەک کاندیدی هەدەپە، هەر لەبەرئەوەش بوو بڕیاریدا واز لە “سیاسەتی ئەکتیڤ” بهێنێت.[xxviii] لەو کاتەوە زۆر بە کەمی تەنها لە تویتەر بۆچوونی خۆی لە سەر پێشهاتەکان بڵاودەکاتەوە. بەدەر لەوە، تەنها یەک چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیی کردووە. بۆ ئەم هەڵبژاردنەش سەڵاحەدین دەمیرتاش هەوڵیدا لە ڕێگەی باشاک خانمی خێزانیەوە کەسایەتیی کاریزمی خۆی بە سەر دەمپارتی/هەدەپەوە ڕابگرێت‌و نەهێڵێت شکۆی بەشداریی کارای سیاسیی خێزانەکەی بە تایبەت لە ناو بزوتنەوەی نەتەوایەتیی کورد لە تورکیاو باکووری کوردستان بڕوخێت، هەر بۆیە دوای گفتوگۆی باشاک خانم‌و سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدیرنە، خێزانەکەی دەمیرتاش ڕایگەیاند، ئەگەر دەمپارتی بەربژێریبکات، ئامادەیە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ خۆی کاندیدبکات. لێدوانەکەی باشاک خانم لە ڕێگەی ڕۆژنامەنوسێکی نزیک لە بنەماڵەکەوە بووە، هەر بۆیە بەرپرسانی دەمپارتی شکۆدار بەو هەواڵە. جگە لەوەش، بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە هاوکات بوو لەگەڵ گفتوگۆکانی دەمپارتی‌و جەهەپەدا بۆ ڕێککەوتن لە سەر کاندیدی ژمارەیەک شارەوانی، کە ئەستەنبوڵ لە سەرووی هەموویانەوە بووە، بەڵام لێدوانی خێزانەکەی دەمیرتاش گفتوگۆکانی دەمپارتی‌و جەهەپەی لەباربرد. لەگەڵ ئەوەی ئەندام‌و لایەنگرانی دەمپارتی‌و تەنانەت پارتەکانی دیکەیش چاوەڕێبوون باشاک دەمیرتاش وەک کاندیدی دەمپارتی بۆ شارەوانیی ئەستەنبوڵ ڕابگەیەنرێت، پێچەوانەی هەموو بۆچوونەکان، باشاک خانم لە ڕێگەی تویتەرەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەدا کە “ئەو دۆخەی تێیکەوتووین، وا دەخوازێت کە بکشێمەوە لە کاندیدی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ”.[xxix] بە دوای ئەمەشدا سەڵاحەدین دەمیرتاش‌و مەکتەبی سیاسیی دەمپارتی ڕوونکردنەوەیان بڵاوکردەوە. گوزارشتی هاوبەشی هەرسێ ڕاگەیەنراوەکە بریتی بوو لە جەختکردنەوە لە سەر کشانەوەی باشاک خانم لە کاندیدی، بە ڕەزامەندیی خۆی‌و ئامادەیی هەموان بۆ خزمەتکردن لە ناو دەمپارتیدا. دواجاریش لەلایەن دەمپارتییەوە مێرال دانش بێش، کە ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکەیە، لە پەرلەمانی تورکیا کاندیدکرا بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ. پێناچێت ناکۆکییە ناوخۆییەکانی دەمپارتی بە ئاسانی لەم هەڵبژاردنە دەربازیبکەن، هەر بۆیە چاوەڕواندەکرێت کشانەوەی باشاک دەمیرتاش کاریگەریی لە سەر کەمبوونەوەی دەنگەکانی دەمپارتی لە ئەستەنبوڵ‌و شارەکانی دیکەیش دروستبکات. ئەمەش بە هۆی ئەوەوە کە بەشێک لە ئەندام‌و لایەنگرانی دەمپارتی‌و خودی دەمیرتاش وەک سیمبولێک لە باشاک خانم دەڕوانن‌و پێیان وایە کاندیدنەکردنی ئەو خانمە بەشێکە لە هەوڵەکانی ڕێگری لە سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ گەڕانەوە بۆ مەیدانی سیاسەت‌و بەردەوامیی درەوشانەوەی ئەستێرەی بەختی. هەروەها ناکرێت ڕۆڵ‌و کاریگەریی قەندیل بۆ ڕێگری لە کاندیدکردنی دەمیرتاش نادیدەبگرین، ئەمەش بە هۆی ئەوەوە کە قەندیل پێی وایە بەهێزتربوونی کەسایەتیی دەمیرتاش کاریگەریی دەبێت لە سەر کەمکردنەوەی سۆزو مەیلی کوردەکان بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان. هوداپار وەک جێگرەوەی ئاکپارتی‌و دەمپارتی پارتی داوای ئازاد (هوداپار) Hür Dava Partisi (HÜDAPAR) وەک پارتێکی ئیسلامیی سیاسیی کوردی لە باکووری کوردستان‌و تورکیا هاتووەتە مەیدان‌و دەیەوێت لە ڕێگەی گوتاری ئیسلامییەوە ببێتە جیگرەوەی ئاکپارتی‌و دەمپارتی بۆ کوردەکانی تورکیا. ئەم پارتە لە دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠١٢ تاوەکو ئێستا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار بێبەرانبەر پشتیوانیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە، بەڵام لە هەڵبژارنەکانی پێشووی پەرلەمان‌و شارەوانییەکاندا کاندیدی خۆی هەبووە، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ی پەرلەمان ٤ کاندیدی هوداپار لە لیستی ئاکپارتی بەربژێرکران‌و هەر چواریان سەرکەوتن. بۆ ئەم هەڵبژاردنەش هوداپار نەگەیشتە ڕێککەوتنی گشتی لەگەڵ ئاکپارتیدا، هەر بۆیە لە شارە گەورەکانی وەک ئەستەنبوڵ‌و ئەنقەرە پشتیوانی لە کاندیدانی ئاکپارتی دەکات، بەڵام لە شارەکانی باکووری کوردستان کاندیدی خۆی بەربژێرکردووە. هوداپار چاویبڕیوەتە شارەوانییەکانی باتمان‌و ئورفا، ئەمەش بە هۆی لاوازیی دەمپارتییەوە لە ئورفاو کاندیدکردنی سەرکان ڕامانڵی (Serkan Ramanlı) بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی باتمان، کە پێشتر وتەبێژی هوداپار بووەو ئێستاش ئەندام پەرلەمانی باتمانی هوداپارە. ڕامانڵی یەکێکە لە پەرلەمانتارو سەرکردە دیارەکانی هوداپارو لە ناو ڕێکخستنەکانی ئەو حیزبەو خەڵکی باتماندا کاریگەریی بەرچاوی هەیە. هەرچەندە سەرکەوتنی کاندیدەکانی باتمان‌و ئورفاو زۆربەی پارێزگاو قەزاکانی دیکەی هوداپار مەحاڵە، لەگەڵ ئەوەیشدا بەرپرسانی ئەو حیزبە چاوەڕێی بەدەستهێنانی نزیکەی یەک ملیۆن دەنگ دەکەن لەم هەڵبژاردنەدا، ئەمەش بەراورد بە ڕێژەی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠٢٣ ڕێژەیەکی زۆر بەرزە. بەرپرسانی هوداپار، ڕەنجانی ژمارەیەکی زۆر کوردی ئیسلامی لە سیاسەتەکانی ئاکپارتی‌و لە هەمان کاتدا بە هۆی پشتیوانیی هەدەپە/دەمپارتییەوە لە کەمال کلیچدارئۆغڵو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ٢٠٢٣، کشانەوەی بەشێک لە کوردە نەتەوەپەرستە پارێزکارەکان لە پشتیوانی لە هەدەپە/دەمپارتی بەدەرفەتدەزانن لە ڕێگەی گوتاری نەتەوەیی/ئیسلامییەوە ختوکەی هەستی ئیسلامپەروەری‌و کوردپەروەری لە باکووری کوردستان بدەن‌و بەمەش ڕێژەی دەنگەکانیان بەرزبکەنەوە. جگە لەمانەش، ئاکپارتی هەوڵی ئاسانکاری بۆ هوداپار دەدات بۆ گرتنەدەستی دەسەڵاتی شارەوانییەکان لەو ناوچانەی کە ناتوانێت ڕکابەریی دەمپارتی بکات. ئەنجام هەڵبژاردنەکەی ٣١ی ئەم مانگەی تورکیا زیاد لەوەی پڕۆسەیەک بێت بۆ دیاریکردنی کەسانێک بۆ بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان بۆ ماوەی ٥ ساڵی دیکە، لە هەمان کاتدا پێوەرێکی یەکلاییکەرەوەیە بۆ پێوانەکردنی هێزی پارتە سیاسییەکان، ئەمەش بە هۆی نەبوونی هیچ هاوپەیمانیەتییەکی فراوانەوە لە نێوان ئەو هێزانەدا. لە لایەکەوە ئاکپارتی هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە جەهەپەو بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەکات لە شارە گەورەکان‌و دەیەوێت بۆ هەموان بسەلمێنێت دەنگەکانی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو جەهەپە لە ٢٠١٩ دەنگی خۆیان نەبووە، بۆ ئەمەش سوود لە ناتەبایی بەرەی ئۆپۆزسیۆن وەردەگرێت. لە بەرانبەردا دەمپارتی دەیەوێت تۆڵەی دانانی قەییوم لە ئاکپارتی بە دەنگی هاوڵاتیان بکاتەوەو بۆ ئەردۆغانی بسەلمێنێت سەرۆکشارەوانی وەک فەرمانبەر دانانرێت، لە باکووری کوردستانیش خەڵک لەگەڵ ئۆجەلان‌و دەمیرتاش‌و دەمپارتیدایە نەک ئەردۆغان‌و پارتەکەی. ئەمە جگە لەوەی دەمپارتی لە ڕێگەی بەربژێرکردنی کاندیدەوە بۆ شارەوانییەکانی ئەستەنبوڵ‌و ئەنقەرە جارێکی دیکە دەیەوێت “ڕۆڵی شا لە شەتڕەنجی سیاسی‌و هەڵبژاردنەکاندا” بەدەستبهێنێتەوە، کە لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری ساڵی ڕابردووەوە لەدەستیداوە. لەگەڵ ئەمانەشدا فاتیح ئەربەکان دەیەوێت تۆڵەی باوکی لە ئەردۆغان بکاتەوەو لە ڕێگەی بەربژێرکردنی کاندیدی شارەوانییە گەورەکانەوە ئومێدی بردنەوەی ئەو شارانەی لە لای ئەردۆغان‌و ئاکپارتی کەمکردووەتەوە. لەولایشەوە هوداپار هەرچەندە پشتیوانی لە ئاکپارتی دەکات لە شارە گەورەکاندا، بەڵام لە باکووری کوردستاندا کەوتووەتە بانگەشەيەکی چڕوپڕو هەوڵی دووبارە ناساندنەوەی خۆی‌و سەرکردەکانی بە خەڵک‌و بەدەستهێنانی مەیلی دەنگدەرە دڵڕەنجاوەکانی ئاکپارتی‌و هەدەپە/دەمپارتی دەدات. لەبەرئەوە هەروەک چۆن ناتوانرێت لەمەودوا باس لە گرەوی ئاکپارتی‌و جەهەپە لە سەر ئەستەنبوڵ‌و ئەنقەرەو شارە گەورەکان بکرێت، بە هەمان جۆر ئیدی تەنها ئاکپارتی‌و هەدەپە دووقۆڵی گرەو لە سەر دەنگی کوردەکانی باکوور ناکەن، بەڵکو هوداپاریش وەک هێزێکی ئیسلامی/کوردی گرەوەکەی کردووە بە سێقۆڵی. وەک چۆن ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لە سەر دیاریکردنی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٨ی سەرۆکایەتیی کۆمار دەبێت، بە هەمان جۆر ڕەنگڕێژی شەقامی باکووری کوردستان دەکاتەوەو پێمان دەڵێت کە کێ دەتوانێت نوێنەرایەتیی کوردی باکوور بکات لە ئەنقەرە. [i]  شکستی هەدەپە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەرپرسانی پارتەکەی ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی دەنگدەرو ئەندامانی کردەوە، هەر بۆیە کۆنگرەی هەدەپەو پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) بەستراو جگە لە هەڵبژاردنی دوو هاوسەرۆکی نوێ بۆ هەردوو پارتەکە، بەرپرس‌و ئەندامانی هەدەپە چوونە ڕیزەکانی یەسەپەوەو ئەم پارتەش ناوەکەی گۆڕدرا بۆ پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی). [ii] https://www.yenisafak.com/secim-katilim-orani-2023-toplam-secmen-sayisi-orani-gecerli-ve-gecersiz-oy-sayisi-kac-h-4531048 [iii] TRT HABER, 31 Mart 201 Yerel Seçim Sonuçları, 01.04.2019, Yerel Seçim Sonuçları 2019 – 31 Mart Seçim Sonuçları ve Son Dakika Gelişmeleri (trthaber.com), 05.03.2024 [iv] YSK, 10.01.2024, Siyasi Partilerin Birleşik Oy Pusulasındaki Yerleri, https://www.ysk.gov.tr/tr/31-mart-2024-secimi/46637316, 12.02.2024. [v]   TÜİK, Adrese Dayalı Nüfus Kayıt Sistemi Sonuçları 2023, data.tuik.gv.tr, 06.02.2024, https://data.tuik.gov.tr/Bulten/Index?p=Adrese-Dayali-Nufus-Kayit-Sistemi-Sonuclari-2023-49684, 25.02.2024 [vi] TBMM, 28. Dönem Milletvekili Sandaliye Dağılımı, tbmm.gov.tr, 29.05.2023, https://www.tbmm.gov.tr/sandalyedagilimi, 25.02.2024 [vii] TCCB, Cumhurbaşkanlığı Kabinesi, tccb.gov.tr, 05.06.2023, https://www.tccb.gov.tr/kabine/, 25.02.2024 [viii] سیستەمێکی تایبەتە بۆ دیاریکردنی ڕێژەی کەمینەکان لە هەڵبژاردنەکاندا، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦١ لە سەردەمی فەرمانڕەوایی جۆن کەنەدی لە ئەمریکا بۆ بەشداریی ڕەشپێستەکان لە هەڵبژاردنەکان‌و نوێنەرایەتییان لە کۆنگرێس پەیڕەوکرا، دواتر ئافرەتان داوایانکرد ئەو سیستەمە بۆ بەشداریی ئەوانیش جێبەجێبکرێت، لە ساڵی ١٩٩٥ لە کۆنگرەی چوارەمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەکینی پایتەختی چین بە فەرمی بڕیاردرا بە جێبەجێکردنی سیستەمی کۆتا بۆ بەشداریی ئافرەتان لە کایە جیاوازەکانی ژیان‌و بە تایبەت لە سیستەمی سیاسی‌و فەرمانڕەوایی‌و بەڕێوەبردنی دەوڵەت‌و پارتە سیاسییەکان‌و ڕێکخراوەکاندا، ئەمەش زیاتر لە ڕێگەی جیاکردنەوەی ڕێژەیەکی دیاریکراوەوە بۆ بەشداری‌و نوێنەرایەتیکردنی ئافرەتان لە هەڵبژاردنەکان‌و بە تایبەت هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا جێبەجێدەکرێت، ئەو ڕێژەیەی دیاریکراوە، بە پێی وڵات‌و پارتە سیاسییەکان دەگۆڕێت‌و بە گشتی لە نێوان (٢٠٪) بۆ (٣٠٪)دایە. [ix] BBC News Türkçe, Erdoğan yeni kabineyi açıkladı: Mehmet Şimşek Hazine ve Maliye, Hakan Fidan Dışişleri, Ali Yerlikaya İçişleri Bakanı oldu, 03.06.2023, https://www.bbc.com/turkce/articles/ck7dr8x17p2o, 27.02.2024 [x] Gülsen Solaker, Kadınlar yerel siyasette neden daha az temsil ediliyor?, dw.com, 23.02.2024, https://www.dw.com/tr/kad%C4%B1nlar-yerel-siyasette-neden-daha-az-temsil-ediliyor/a-68355308, 25.02.2024 [xi] Hürriyet, https://www.hurriyet.com.tr/bilgi/galeri-istanbul-secimleri-anketi-sonuclari-2024-iste-murat-kurum-ve-ekrem-imamoglu-yarisinda-son-durum-42413500/5, 03.03.2024,  https://www.hurriyet.com.tr/bilgi/galeri-istanbul-secimleri-anketi-sonuclari-2024-iste-murat-kurum-ve-ekrem-imamoglu-yarisinda-son-durum-42413500/5, 05.03.2024 [xii] Sabah, 23 Haziran İstanbul Seçimi, 24.06.2019, https://www.sabah.com.tr/secim/23-haziran-2019-istanbul-secim-sonuclari/, 05.03.2024 [xiii] Haber Türk, 2023 Milletvekili Seçimi, 29.05.2023, https://www.haberturk.com/secim/secim2023/genel-secim, 05.03.2024 [xiv]  Cuumhuriyet, AKP yönetiminde deprem: Kasım Gülpınar istifa etti, Yeniden Refah’ın adayı oldu, 23.01.2024, https://www.cumhuriyet.com.tr/siyaset/akp-yonetiminde-deprem-kasim-gulpinar-istifa-etti-yeniden-refahin-2166775#:~:text=G%C3%BClp%C4%B1nar%27%C4%B1n%20istifas%C4%B1%20ve%20Yeniden%20Refah%27a%20kat%C4%B1l%C4%B1m%C4%B1%20bizzat%20Yeniden,partisinin%20%C5%9Eanl%C4%B1urfa%20B%C3%BCy%C3%BCk%C5%9Fehir%20Belediye%20Ba%C5%9Fkan%20Aday%C4%B1%20oldu%C4%9Funu%20a%C3%A7%C4%B1klad%C4%B1., 05.03.2024 [xv] Serbestgorus, AKP’nin ‘Bursa’ çıkmazı: ‘YRP oyları bölüyor’ endişesi büyüyor, 17.02.2024, https://serbestgorus.com/2024/02/akpnin-bursa-cikmazi-yrp-oylari-boluyor-endisesi-buyuyor/, 05.03.2024 [xvi] Mezopotamya Ajansı, DEM Parti usulsüz seçmenler için suç duyurusunda bulundu, 28.02.2024, DEM Parti usulsüz seçmenler için suç duyurusunda bulundu – Mezopotamya Ajansı (mezopotamyaajansi35.com), 04.03.2024 [xvii] Azad Altay, AKP hangi il ve ilçelere ‘seçmen’ taşıyor?, 21.12.2023, AKP hangi il ve ilçelere ‘seçmen’ taşıyor? Mezopotamya Ajansı (mezopotamyaajansi35.com), 05.03.2024 [xviii] DW Türkçe, Siirt’te inşaat halindeki askeri lojmana 2099 kişi, bir diğer askeri lojmana ise 1989 seçmenin kaydedildiği ortaya çıktı, 30.01.2024, https://x.com/NEWSSHORTT/status/1752423995599950194?s=20, 04.03.2024 [xix] SÖZCÜ, 2019 Yerel Seçim Sonuçları, Siirt Seçim Sonuçları: 31 Mart 2019 Siirt Yerel Seçim Sonuçları (sozcu.com.tr), 04.03.2024 [xx] Artı Tv, DEM Parti, Hakkari’de 10 bin 832 seçmenin taşındığını tespit etti, 01.02.2024, (508) DEM Parti, Hakkari’de 10 bin 832 seçmenin taşındığını tespit etti – YouTube, 04.03.2024 [xxi] SÖZCÜ, 2019 Yerel Seçim Sonuöları, Hakkari Seçim Sonuçları: 31 Mart 2019 Hakkari Yerel Seçim Sonuçları (sozcu.com.tr), 04.03.2024 [xxii] SÖZCÜ, 2019 Yerel Seçim Sonuçları, Diyarbakır Kulp Seçim Sonuçları: 31 Mart 2019 Diyarbakır Kulp Yerel Seçim Sonuçları (sozcu.com.tr), Diyarbakır Eği̇l Seçim Sonuçları: 31 Mart 2019 Diyarbakır Eği̇l Yerel Seçim Sonuçları (sozcu.com.tr), Diyarbakır Hazro Seçim Sonuçları: 31 Mart 2019 Diyarbakır Hazro Yerel Seçim Sonuçları (sozcu.com.tr), 05.03.2024 Mahmut Bozarsılan, Diyarbakır Barosu’ndan Yüksek Seçim Kurulu’na “seçmen kaydırma” başvurusu, 24.01.224, Diyarbakır Barosu’ndan Yüksek Seçim Kurulu’na “seçmen kaydırma” başvurusu (voaturkce.com), 05.03.2024 [xxiii] Referans Türk, CHP Milletvekili Kış, usulsüz seçmen taşıma iddiaları için meclis araştırma önergesi Verdi, 01.02.2024, CHP Milletvekili Kış, usulsüz seçmen taşıma iddiaları için meclis araştırma önergesi verdi – ReferansTürk (referansturk.com), 04.03.2024 [xxiv] Mezopotamya Ajansı, DEM Parti usulsüz seçmenler için suç duyurusunda bulundu, 28.02.2024, DEM Parti usulsüz seçmenler için suç duyurusunda bulundu – Mezopotamya Ajansı (mezopotamyaajansi35.com), 04.03.2024 [xxv] T.C. İçişleri Bakanlığı, Diyarbakır, Mardin, Van Büyükşehir Belediye Başkanlarının Görevden Uzaklaştırılmasına Dair Basın Açıklaması 19.08.2019, https://www.icisleri.gov.tr/diyarbakir-mardin-van-buyuksehir-belediye-baskanlarinin-gorevden-uzaklastirilmasina-dair-basin-aciklamasi. [xxvi] Halk TV, Soylu’dan Skandal HDP’li Belediyeler Açıklaması: Hepsini İki Günde Görevden Aldık, 11.05.2023, https://halktv.com.tr/siyaset/soyludan-skandal-hdpli-belediyeler-aciklamasi-hepsini-iki-gunde-gorevden-aldik-738278h, 05.03.2024 [xxvii] Deniz Gedik, Türkiye Yerel Yönetim Sisteminde Bir Kara Delik: Kayyum Uygulamaları, http://spectrumhouse.com.tr/turkiye-yerel-yonetim-sisteminde-bir-kara-delik-kayyum-uygulamalari/, 05.03.2024 [xxviii] Medyascope, Demirtaş Aktif Siyaseti Bıraktı, 31.05.2023, https://medyascope.tv/2023/05/31/demirtas-aktif-siyaseti-birakti/, 06.03.2024 [xxix] Sondakika, Başak Demirtaş Adaylıktan Neden Çekildi, 07.02.2024,  https://www.sondakika.com/politika/haber-basak-demirtas-in-adayliktan-neden-cekildi-ak-16825642/, 06.03.2024  


(دره‌و): ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ئه‌و قه‌رزانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ بانكی بازرگانی عێراق (TBI) وه‌ریگرتووه‌، به‌ڵام دواتر پاره‌كه‌ له‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا ببڕدرێت. بڕی ئه‌م قه‌رزه‌ له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌، مانگانه‌ (53 ملیار) دیناره‌، بۆ هه‌ر ساڵێك بڕه‌كه‌ی ده‌بێت به‌ (636 ملیار) دینار‌. یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق كه‌ كۆتاییه‌كانی حوزه‌یرانی 2023 كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردن، له مادده‌ی (12/و)دا، چۆنیه‌تی پاكتاوكردنی ئه‌م قه‌رزه‌ی له‌سه‌رحكومه‌تی هه‌رێم دیاریكردووه‌و ده‌ڵێ:" ئه‌و پارانه‌ی بانكی بازرگانی عێراق TBI كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ بانكه‌ حكومی و ئه‌هلییه‌كان پاكتاو ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هه‌ڵده‌سێت به‌ خشته‌به‌ندكردنی قیسته‌كان به‌شێوه‌ی مانگانه‌و له‌ پشكی هه‌رێم ده‌بڕدرێت، له‌ ساڵی دارایی 2023وه‌ ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ). ناكۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی مادده‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ یاسای بودجه‌دا، وایكرد مادده‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌رێم هێشتا نه‌كه‌وتونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق دیاری نه‌كراو تائێستا قه‌رزه‌كانی بانكی بازرگانی له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌دراونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ هۆكاره‌كه‌ بوو كه‌ دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی پابه‌ند كرد به‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ئه‌و بانكه‌ بداته‌وه‌و دواتر له‌ پشكی هه‌رێم بیبڕێت. ئه‌م قه‌رزه‌ چییه‌ ؟ ئەم قەرزە كە ئێستا كەوتوەتە سەر شانی حكومەتی هەرێم، هاوشێوەی زۆربەی قەرزە كەڵەكەبووەكانی تر، مێژووەكەی بۆسەردەمی كابینەی پێشوو (كابینه‌ی هه‌شته‌م به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی) دەگەڕێتەوە، كە بەكۆی گشتی (27 ملیار) دۆلارەو بە میراتیی بۆ كابینه‌ی نۆیه‌‌م (كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی) بەجێماوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، قەرزەكەی بانكی TBI بریتییە لە ژمارەیەكی زۆر چەكی بانكیی بێ رەسیدی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە كابینەی پێشوو داویەتی بە بەڵێندەران‌و بەڵێندەرانیش لە بازاڕدا چەكەكانیان فرۆشتوەتەوە. بانكی TBI دواتر لەچوارچێوەی رێككەوتنێكدا ئەو چەكە بێ رەسیدانەی وەرگرتووە‌و پارەكەی بەڵێندەرانی خەرجكردووە، كۆی پارەی ئەو چەكە بێ رەسیدانە كە بانكە عێراقییەكە بە قەرز لەسەر حكومەتی هەرێم بۆ بەڵێندەرانەی خەرجكردووە لەگەڵ قەرزی بانكی كوردستاندا، بڕەكەی زیاتر له‌ (3 ملیارو 914 ملیۆن) دۆلاره‌، واتا زیاتر له‌ (5 ترلیۆن) دیناره‌. مه‌سرور بارزانی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌ مانگی حوزه‌یرانی 2020دا دوای له‌ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم كرد، بۆچونی خۆیان له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر شانی حكومه‌ت بخه‌نه‌ڕوو، دیوانی چاودێری دارایی لیژنه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهێناو له‌ مانگی ته‌موزی 2020 راپۆرتی خۆی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد. سه‌باره‌ت به‌ قه‌رزه‌كانی بانكی بازرگانی عێراق (TBI)و بانكی كوردستان (KI B)، دیوانی چاودێری ده‌ڵێ:" هۆكاری ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كڕینه‌وه‌و مامه‌ڵه‌كردنی هه‌ردوو بانكی بازرگانی عێراق و بانكی كوردستان به‌ چه‌كی كۆمپانیاو به‌ڵێنده‌ران كه‌ به‌ چه‌كی به‌ڵێندان (صك التعهد) ناسراوه‌، كه‌ خاوه‌نی چه‌كه‌كه‌ به‌ڵێنی داوه‌ تا باشبوونی بارودۆخی دارایی هه‌رێم داوای نرخی چه‌كه‌كه‌ نه‌كات". رێككەوتنی حكومەتی هەرێم‌و بانكی TBI لەیاسای بودجەی 2021دا بەوشێوەیە كراوە، لە ساڵی 2021وه‌ دەستبكرێت بە بڕینی قەرزەكانی بانكی TBI لە پشكی هەرێم‌و لەماوەی (7) ساڵدا كۆی قەرزەكە پاكتاو بكرێت. ئەمە یەكێكی تری لەو مەرجانەی كە لە بودجەی عێراقدا كەوتووەتە سەر شانی حكومەتی هەرێم‌و بەغداد بەشێوەی "مقاصە" واتە لێبڕین لە بەشە بودجەی مانگانەی هەرێمی دەبڕێت. وەرگرتنەوەی قەرزەكانی TBIی لە هەرێمی كوردستان نوێ نییە، لەبودجەی 2019دا، حكومەتی عێراق مانگانە بڕی نزیكەی (12 ملیار) دیناری لە پشكی هەرێم دەبڕی بۆ گەڕاندنەوەی ئەم قەرزانە، دواتریش كە عادل عەبدولمەهدی دەستی لە پۆستی سەرۆك وەزیران كێشایەوە‌و مستەفا كازمی بوو بە سەرۆكی حكومەت، كازمی لەچوارچێوەی رێككەوتنێكدا بۆ ماوەی سێ مانگ موچەی فەرمانبەرانی بۆ هەرێمی كوردستان نارد، لەم ماوەیەشدا بەهەمان شێوە بڕی (12 ملیار) دیناری مانگانە لە موچەی فەرمانبەران دەبڕدرا بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەكانی TBI. به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، بانكی (TBI) له‌ نوسراوێكدا كه‌ رۆژی 8ی شوباتی 2021 كردویه‌تی، قه‌رزه‌كانی خۆی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ دیاریكردووه‌: •    بڕی شایسته‌ی بنه‌ڕه‌تی: 4 ترلیۆن و 512 ملیار دینار ÷ 7 ساڵ = 645 ملیار دیناری ساڵانه‌ ÷  12 = 7 ملیارو 53 ملیۆن دیناری مانگانه‌. •    بڕی سود: 1 ترلیۆن و 231 ملیار دینار. •    كۆی گشتی شایسته‌ی بنه‌ڕه‌تی و سود: 5 ترلیۆن و 744 ملیار دینار÷ 7 ساڵ = 820 ملیار دیناری ساڵانه‌ ÷ 12= 68 ملیاری دیناری مانگانه‌. قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ ته‌نیا پاره‌كانی بانكی بازرگانی عێراق نییه‌ كه‌ وه‌كو قه‌رز له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌، به‌گشتی لەماوەی ساڵی (2012) بۆ کۆتایی ساڵی (2023) قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر حکومەتی هەرێم گەیشتووەته‌ نزیکەی (34 ملیار و 500 ملیۆن) دۆلاری ئەمریکی، کە نزیکەی (28 ملیار) دۆلاری ئه‌م قه‌رزانه‌ بۆسه‌رده‌می حوكمڕانییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و پرۆسه‌ی "ئابوری سه‌ربه‌خۆ" ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ قەرزی (موچەی موچەخۆران، پابەندییە داراییەکانی، قەرزی دەرەکی، قەرزی بانکی تی بی ئای و قەرزی ناوخۆیی)، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌سه‌رده‌می مه‌سرور بارزانیدا كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ كه‌ به‌شێكی خۆی ده‌بینێته‌وه‌ ئه‌و پارانه‌ی كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ند لە ساڵی (2023)دا وه‌كو قه‌رز به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی داوه‌و بڕه‌كه‌ی (3 ترلیۆن و 700 ملیار) دیناره‌و له‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2024 ده‌بڕدرێت.


درەو: وەزیرەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مینحەی بەردەستیان وەرگرت كە هەر وەزیرێك لە (10 بۆ 25) ملیۆن دینار وەردەگرێت، كە بۆ بەخشین و كاروباری خۆی بەكاری دەهێنێت. سەرچاوەیەك بە (درەو)ی راگەیاند  ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیر و بریكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مینحەی بەردەستیان چووە سەر ئەژماری بانكیان و هەموو مانگێكیش لەكاتی خۆیدا وەری دەگرن بەبێ دواكەوتن، تەنیانەت مانگانەكانی (10-11-12/2023)یش ئەو مینحەیەیەان وەرگرتووە، كە لە ئێستادا وەك موچە وایە بۆیان جگە لەوەی سولفەیەكیش وەردەگرن بۆ دیوانی وەزارەت. ئەوەی مانگانە بۆ هەر وەزیر و بریكاری وەزارەتێك خەرج دەكرێت سەرەڕای موچەكەی مینحەی بەردەست و سولفەی دیوانی وەزارەتیشیان بۆ خەرج دەكرێت. موچەی وەزیر موچەی هەر وەزیرێكی حكومەتی هەرێم مانگانە دەگاتە  (7 ملیۆن‌و 850 هەزار) دینار، ئەویش لە دەرماڵەو موچەی بنەڕەتی پێكهاتووە بە لێدەركردن خانەنشینی نزیك دەبێتەوە لە (7 ملیۆن و 250 هەزار) دینار. مینحەی وەزیر هەموو وەزیرێكی حكومەتی هەرێم مانگانە مینحەیەكی وەردەگرێت بۆ خەرجی كاروباری بەردەست‌و بەخشین، ئەو بڕە پارەیە لە وەزیرێكەوە بۆ وەزیرێكی تر جیاوازە. بۆ نموونە: •    هەریەك لە وەزارەتەكانی (ئاوەدانكردنەوە، سامانە سروشتییەكان، پەروەردە) مانگانە (15 ملیۆن) دینار مینحە وەردەگرن. •    وەزارەتەكانی (بازرگانی، ئەوقاف، گواستنەوە، رۆشنبیری) مانگانە (10 ملیۆن) دینار مینحە وەردەگرن. •    وەزارەتی دارایی مانگانە (25 ملیۆن) دینار مینحە وەردەگرێت. •    وەزارەتەكانی (ناوخۆ، پێشمەرگە) مانگانە (20 ملیۆن) دینار مینحە وەردەگرن. •    ئەوانەی لە پلەی وەزیردان مانگانە (7 ملیۆن‌و 500 هەزار) دینار مینحە وەردەگرن. ئەم مینحەیە بۆ كاروباری بەردەست‌و بەخششە، بەڵام ئێستا وەكو موچەی لێهاتووەو راستەوخۆ وەزیر هەڵیدەگرێت بۆخۆی‌و تەسویە ناكرێت‌و لەلایەن چاودێری دارایی، چاودێری چۆنیەتی خەرجكردنی ناكرێت.   سولفەی وەزارەت سەرەڕای موچەو مینحەی كە لەبەر دەستی وەزیردایە، مانگانە هەر وەزارەتی سولفەیەك وەردەگرێت بۆ خەرجیەكانی دیوانی وەزارەت‌و پێداویستیەكانی رۆژانە لە (قرتاسیە، بەنزین، گاز، پرنتەر، چا، قاوەو خەرجیەكانی تری ناو دیوانی وەزارەت). خەرجی سولفە لەژێر چاودێری دیوانی وەزارەتدایەو دەبێت تەسویە بكرێت، ئەم سولفەیە لەلایەن دیوانی وەزارەتەكانەوە خەرج دەكرێت. بۆ نمونە: •    وەزارەتەكانی (ناوخۆ، دارایی، پێشمەرگە) مانگانە بڕی (30 ملیۆن) دینار سولفە وەردەگرن. •    وەزارەتەكانی (ئاوەدانكردنەوە، بازرگانی، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەوقاف، رۆشنبیری) مانگانە بڕی (15 ملیۆن) دینار سولفە وەردەگرن. ئەو سولفەیە كە (بودجەی تەشغیلی)یە، مانگانە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا دەدرێت‌و  هیچ رۆژێك دواناكەوێت، كێشەی ئەو سولفەیە لەوەدایە، بۆ خەرجی دیوانی وەزارەت‌و  ناو وەزارەتە، بەڵام وەزیرو بریكاری وەزیرەكان سەرەڕای موچەو مینحەكەی بەردەستیان، خەرجی خۆیان‌و نوسینگەكانیان لە نمونەی خەرجی بەنزین‌و چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل‌و كارتی مۆبایل دەخەنە سەر ئەو سولفەیە، كە ئەمەش نایاساییە.    بریكاری وەزیر هەر وەزیرێك، بریكارێكی هەیە، وەزیری ناوخۆ (2) بریكاری هەیە، بەگشتی كابینەی نۆیەم زیاتر لە (20) بریكاری وەزیر هەیە. موچەی ئەوانەی بریكاری وەزیرن مانگانە (5 ملیۆن‌و 500 هەزار) دینارە، موچەی بنەڕەتیان (2 ملیۆن‌و 500 هەزار) دینارە، (3 ملیۆن) دیناریش وەكو دەرماڵە وەردەگرن، جگە لە بڕوانامە ئەگەر بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرایان هەبێت، ئەوە لانیكەم ( ملیۆنێك) دیناری تر دەچێتە سەر موچەكەیان. ئەوانەی بریكاری وەزیرن، سەرەرای موچەكەیان، مانگانە بڕی (3 ملیۆن) دینار مینحە دەخرێتە بەردەستیان بۆ (خەرجی‌و پێداویستی نوسینگەكەیان‌و بەخشین)، بەڵام بریكارەكان ئەم پارەیە بۆخیان هەڵدەگرن‌و خەرجی مانگانەی كە (ملیۆن‌و 500 هەزار دینار بۆ 2 ملیۆن) دینارە، دەیخەنە سەر سولفەو خەرجیەكانی وەزارەت.    واتا بریكارێكی وەزیر مانگانە بەتێكڕا بڕی (10 ملیۆن) دینار وەردەگرێت، كە بەشێكی نایاساییە، چونكە پێویستە خەرجیەكانی لە پارەی مینحەكەی بەردەستی خەرجبكات. لەپاڵ ئەمانەدا، بریكاری وەزیر (3) پاسەوان‌و ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل بەرزو ڤێلایەك یان (شوقە)ی بۆ دابینكراوە .     راپۆرتی پەیوەندیدار كابینەی نۆیەم.. بەهەشتی وەزیرەكان  


راپۆرتی: درەو 🔹 هەندێ وڵات بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بە ئەرک دادەنێن، دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا کراوە بە ناچاری و لە دەستوور و یاساکانی هەڵبژاردندا ڕێکیانخستووە، تەنانەت هەندێک وڵات سزا بەسەر ئەو کەسانە دەسەپێنن یان سەپاندویانە بەسەر هاوڵاتییەک کە بەشداری پرۆسەکە ناکات. 🔹 داکۆکیکارانی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان بە شێوەی ناچاری، پێیان وایە ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن حکومەتە هەڵبژێردراو و دیموکراسییەکانەوە دەدرێن، کاتێک کە ڕێژەیەکی زیاتری دانیشتووان بەشداری دەکەن، ڕەوایەتی زیاتریان هەیە. 🔻 بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردن ئارەزومەندانەیە؛ 🔹 لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی (1992) لە کۆی (ملیۆنێک و 112 هەزار) دەنگدەر (971 هەزارو 953) کەس چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە ڕێژەی (87.4%) بەشداری هەڵبژاردنیان کرد. 🔹 لە داواین خولی هەرڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (10/10/2021) لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (3 ملیۆن و 450 هەزار و 773) کەس مافی بەشدارییان هەربوو، بەڵام تەنها (ملیۆنێک و 233 هەزار و 451) دەنگیان داوە بە ڕێژەی (35.7%). 🔹 بەم پێیە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی (30) ساڵ ڕێژەی ئەوانەی مافی بەشدارییان بەدەستهێناوە (2 ملیۆن و 338 هەزار و 773) کەس ڕێژەی (210%) کەس زیادیان کردووە. بەڵام ژمارەی بەشداری تەنها (261 هەزار و 498) کەس زیادی کردووە بە ڕێژەی (27%). تەوەری یەکەم؛ بەشداری هەڵبژاردن لە نێوان ئەرک و مافدا زۆربەی وڵاتە دیموکراتەکان بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە نیشتمانی و گشتییەکان بە مافی هاووڵاتییان دەزانن. هەندێکیان بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا وەک بەرپرسیارێتییەکی مەدەنییانەی هاوڵاتییان تەماشا دەکەن. هەندێ وڵاتیش زۆر لەوە زیاتر ڕۆشتوون و بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بە ئەرک دادەنێن، دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا تێیاندا کراوە بە ناچاری و لە دەستوور و یاساکانی هەڵبژاردندا ڕێکیانخستووە، تەنانەت هەندێک وڵات سزا بەسەر ئەو کەسانە دەسەپێنن یان سەپاندویانە بەسەر هاوڵاتییەک کە بەشداری پرۆسەکە ناکات و نەیکردووە. بەناچارکردنی بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان پرسێکی نوێ نییە. بۆ یەکەم جاریش ئەو وڵاتانەی کە یاسای دەنگدانی ناچارییان خستەڕوو بریتی بوون لە؛ بەلجیکا لە ساڵی (1892)، ئەرجەنتین لە ساڵی (194) و ئوسترالیا لە ساڵی (1924). داکۆکیکارانی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان بە شێوەی ناچاری، پێیان وایە ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن حکومەتە هەڵبژێردراو و دیموکراسییەکانەوە دەدرێن، کاتێک کە ڕێژەیەکی زیاتری دانیشتووان بەشداری دەکەن، ڕەوایەتی زیاتریان هەیە. لایەنگرانی ئەم ڕەوتە فکرییە وای بۆ دەچن ناچارکردن بە بەشداری لە دەنگدان، پارتە سیاسییەکان دەتوانن سوودی دارایی لێ وەربگرن، بەو پێیەی پێویست ناکات هێچ داهاتێک بە خەرج بدەن بۆ ئەوەی دەنگدەران قەناعەت پێبکەن بەگشتی دەبێ دەنگ بدەن. زیاتر لەوانەش جگە لەوەی حکومەتێکی دیموکراتی تر هەڵدەبژێردرێت، بە بەشداری هەموو هاوڵاتیان لە پرۆسەکەدا، بۆیە ئەرکی هەمووانە کە نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن. لەپاڵ ئەو بۆچوونەی کە بەرگری لە بەشداری ناچاری هەڵبژاردن دەکەن، هەندێکی تر پێیان وایە ئارگومێنتی سەرەکی دژی ناچارکردن بە بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان، ئەوەیە کە ئازادی تاکەکان پەیوەست نییە بە دیموکراسیەوە. دەنگدان ئەرکێکی ناوەکی نییە و جێبەجێکردنی یاساکان دەبێتە پێشێلکردنی ئازادی هاوڵاتیان کە پەیوەندی بە هەڵبژاردنە دیموکراسیەکانەوە هەیە. لەوانەیە پەروەردەی سیاسی دەنگدەران بێهیوا بکات، چونکە ئەو کەسانەی ناچار دەکرێن بەشداری بکەن، کاردانەوەیان دەبێت بەرامبەر بەو سەرچاوە هەستپێکراوەی ستەمکاری. ئایا بەڕاستی حکومەتێک شەرعیترە ئەگەر ڕێژەی زۆری دەنگدەران دژی ئیرادەی دەنگدەران بێت؟ ڕەنگە زۆرێک لەو وڵاتانەی کە توانای دارایی سنوورداریان هەیە نەتوانن پاساو بۆ خەرجییەکانی پاراستن و جێبەجێکردنی یاساکانی دەنگدانی ناچاری بهێننەوە. سەرەڕای ئەوانە سەلمێنراوە کە ناچارکردنی دانیشتووان بۆ دەنگدان دەبێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی دەنگە نادروست و سپییەکان بە بەراورد بەو وڵاتانەی کە هیچ یاسایەکی ناچاری دەنگدانیان نییە. دەرئەنجامێکی دیکەی دەنگدانی ئیجباری ئەگەری ژمارەی بەرزی "دەنگی هەڕەمەکی"یە. ئەو دەنگدەرانەی کە بە پێچەوانەی ویستی ئازادی خۆیان دەنگ دەدەن، دەتوانن بە شێوەیەکی هەڕەمەکی کاندیدێک هەڵبژێرن. دەنگدەر گرنگ نییە دەنگ بە کێ دەدات تا ئەو کاتەی حکومەت ڕازی بێت کە ئەرکی مەدەنی خۆیان جێبەجێ کردووە. ئەم دەنگە هەڕەمەکییە چ کاریگەرییەکی لەسەر شەرعیەتی حکومەتی هەڵبژێردراوی دیموکراتیک هەیە؟ لە خشتە و نەخشەی ژمارە (1)دا ئەوە رونکراوەتەوە کام لە وڵاتان دەنگدانی ناچاری پراکتیزە دەکەن؟ لە ستوونی یەکەمدا ناوی وڵات و ستوونی دووەم جۆری ئەو سزایانە خراوەتەڕوو کە وڵاتی پەیوەندیدار بەسەر ئەو کەسانەدا دەیسەپێنێت کە بەشداری دەنگدان ناکەن و ستوونی سێیەمیش ئەو زانیارییەی تێدایە کە تا چەند یاساکانی دەنگدانی ناچاری بە کردەوە جێبەجێ دەکرێن.         (*) ئەو ژمارانەی لە ستوونی جۆری سزادا هاتووە، بریتین لە جۆرە جیاوازەکانی سزا، بەم شێوەیە؛ 1.    ئەو کەسەی کە بەشداری ناکات، دەبێت هۆکارێکی ڕەوا بۆ ئامادەنەبوونی خۆی بخاتەڕوو بۆ ئەوەی سزا نەدرێت، ئەگەر هەبێت. 2.    سزای مادی (غرامە) ئەو کەسەی کە دەنگنادات، ڕووبەڕووی سزای ماددی دەبێتەوە. بڕە پارەکە لە نێوان وڵاتەکاندا جیاوازە، بۆ نموونە لە ئوسترالیا 20 - 50 دۆلاری ئوسترالی، لە ئەرجەنتین لە 50 - 500 پێسۆیە. 3.    ئەگەری زیندانیکردن؛ لەوانەیە ئەو کەسەی کە بەشداری دەنگدان ناکات، ڕووبەڕووی زیندانیکردن ببێتەوە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی بەڵگەدار لە بەردەستدا نیە. لەو حاڵەتانەی کە هاوڵاتی دوای ئاگادارکردنەوە یان دوای ڕەتکردنەوەی چەند جارێک غەرامە نەدان، دادگاکان دەتوانن سزای زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنن. ئەمەش بەزۆری بە زیندانیکردن بەهۆی نەدانی غەرامە پۆلێن دەکرێت نەک زیندانیکردن بەهۆی دەنگنەدان. 4.    بێبەشکردن لە مافە مەدەنییەکان، بۆ نموونە ئەگەر کەسێک لە ماوەی 15 ساڵدا لانیکەم لە چوار هەڵبژاردندا دەنگ نەدا، لە بەلجیکا لەو مافەی خۆی بێبەش دەکرێت. لە پیرۆ دەنگدەر دەبێت بۆ چەند مانگێک دوای هەڵبژاردن کارتێکی دەنگدانی مۆرکراوی پێبت وەک بەڵگەیەک بۆ ئەوەی بەشداری پرۆسەی دەنگدانی کردووە. ئەمەش وەک بەڵگەیەک پێویستە بۆ بەدەستهێنانی هەندێک خزمەتگوزاری و کاڵا لە هەندێک فەرمانگەی گشتی. لە سەنگافورە دەنگدەر لە تۆماری دەنگدەران دەسڕێتەوە تاوەکو دووبارە داوای بەشداریکردن دەکاتەوە و هۆکارێکی ڕەوا بۆ بەشدارینەکردنەکەی پێشکەش دەکات. لە بۆلیڤیا دەنگدەر کاتێک دەنگی داوە کارتێکی پێدەدرێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداریکردنەکەی بسەلمێنێت. 5.    سزای دیکە، بۆ نمونە لە بەلجیکا ڕەنگە بەدەستهێنانی کارێک لەناو کەرتی گشتیدا ئاسان نەبێت ئەگەر بەشداری دەنگدانت نەکردبێت. لە مەکسیک یان ئیتاڵیا هیچ سزایەکی فەرمی نییە بەڵام ئەگەری سزای ئارەزوومەندانە یان کۆمەڵایەتی هەیە. لە ئیتاڵیا پێی دەوترێت "گەمارۆیەکی بێ زیان"، بۆ نمونە ڕەنگە دەستەبەرکردنی شوێنی چاودێری ڕۆژانە بۆ منداڵەکەت یان خزمەتگوزارییەکی هاوشێوە قورس بێت، بەڵام ئەمە فەرمی نییە. تەوەری دووەم؛ ژمارەو رێژەی بایکۆت لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا لەماوەی نزیکەی (30) ساڵی نێوان هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی (1992)ەوە بۆ دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (10/10/2021) دوانزە هەڵبژاردنی گشتی بۆ (پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەران) لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چووە. لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی (1992) لە کۆی (ملیۆنێک و 112 هەزار) دەنگدەر (971 هەزارو 953) کەس چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە ڕێژەی (87.4%) بەشداری هەڵبژاردنیان کرد. لە داواین خولی هەرڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (10/10/2021) لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (3 ملیۆن و 450 هەزار و 773) کەس مافی بەشدارییان هەربوو، بەڵام تەنها (ملیۆنێک و 233 هەزار و 451) دەنگیان داوە بە ڕێژەی (35.7%). بەم پێیە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی (30) ساڵ ڕێژەی ئەوانی مافی بەشدارییان بەدەستهێناوە (2 ملیۆن و 338 هەزار و 773) کەس ڕێژەی (210%) کەس زیادیان کردووە. بەڵام ژمارەی بەشداری تەنها (261 هەزار و 498) کەس زیادی کردووە بە ڕێژەی (27%). بە مانایەکی دیکە ڕێژەی ئەوانەی لە هەڵبژاردنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵی (1992) بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنە گشتییەکانیان نەکردووە ڕێژەکەیان لە (12.6%)ەوە بەرزبووەتەوە بۆ (64.3%).     یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان 1.    خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان، لە 19/5/1992 بەرێوەچوو. 2.    لە هەرچوار ناوچەكەی دەنگدان (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك) لەسەرجەم بنكەكانی هەڵبژاردن (176) بنكە، ژمارەی دەنگدەران (971 هەزار و 953) بووە، واتا لە كۆی (1ملیۆن و 112هەزار) دەنگدەری چاوەڕوانكراوی كوردستان، كە دەكاتە رێژەی (87.4%)، هاوكات ژمارەی دەنگە بەتاڵەكان (4 هەزار و 724) دەنگ بووە، بەو پێەیەش (971953 - 4724 = 967229) واتا دەنگی راستەقینە دەكاتە (967 هەزار و 229). بەجۆرێک؛ -    لە پارێزگای هەولێر (335 هەزارو 827) کەس بەشداری کردبوو، (2 هەزار و 25) دەنگیش پوچەڵ و کراوەتەوە و کۆی دەنگە دروستەکان بریتی بووە لە (333 هەزار و 802) دەنگ. -    لە پارێزگای سلێمانی (349 هەزارو 164) کەس بەشداری کردبوو، (هەزار و 112) دەنگیش پوچەڵ و کراوەتەوە و کۆی دەنگە دروستەکان بریتی بووە لە (347 هەزار و 952) دەنگ. -    لە پارێزگای دهۆك (198 هەزارو 352) کەس بەشداری کردبوو، (982) دەنگیش پوچەڵ و کراوەتەوە و کۆی دەنگە دروستەکان بریتی بووە لە (197 هەزار و 370) دەنگ. -    لە سنوری پارێزگای کەرکوک (88 هەزارو 610) کەس بەشداری کردبوو، (506) دەنگیش پوچەڵ و کراوەتەوە و کۆی دەنگە دروستەکان بریتی بووە لە (88 هەزار و 114) دەنگ. دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان 1.    خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/1/2005 بەرێوەچوو. 2.    هەڵبژاردن بە یەک بازنە بەڕێوەچووە. 3.    ( 2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 4.    (ملیۆنێك و 753  هەزارو 919) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (76.6%). 5.    (536  هەزارو 817) كەس بەشداری هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستانیان نەکردووە بەرێژەی (23.4%). سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان 1.    هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/1/2005 بەڕێوەچوو. 2.    (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (ملیۆنێك و 767 هەزارو 993) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (77.2%). بەجۆرێک؛ -    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (647 هەزار و 994) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد. -    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (736 هەزار و 734) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد. -    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک (383 هەزار و 265)کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد. 4.    (522  هەزارو 743) كەس بەشداری هەڵبژاردنی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان نەکردووە بەرێژەی (22.8%). چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1.    هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/1/2005 بەرێوەچوو. 2.    (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    سەرجەم حزبەكان جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (هاوپەیمانی كوردستان) بەشدار بوون كە (2 ملیۆن  و 175 هەزارو 551) دەنگیان بەدەستهێنا و (75) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد. 4.    واتە نزیکەی (2 ملیۆن و 176 هەزار) کەس بە ڕێژەی (95%) بەشداری ئەم هەڵبژاردنەیان کردووە، بەرزترین ڕێژەی بەشدارییە کە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێش و دوای خۆی تۆمار کرابێت. پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان 1.    هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە 25/7/2009 بەرێوەچوو. 2.    بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە یەک بازنەی هەڵبژاردن پێکهاتبوو. 3.    ( 2 ملیۆن و 518 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 4.    (ملیۆنێك و 876  هەزارو 196) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.5%). 5.    (642  هەزارو 577) كەس بەشداری ئەم خولەی هەرڵبژاردنی پەرلەمانی کورستانی نەکرد بە رێژەی (25.5%). شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1.    هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/2010 بەڕێوەچوو. 2.    (2 ملیۆن و 590 هەزارو 274) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.     (ملیۆنێك و 938 هەزارو 754) كەس دەنگیاندا بە رێژەی (74.8%). بە جۆریك؛ -    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (917 هەزار و 685) کەس (680 هەزار و 408) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (74%). -    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 98 هەزار و 451) کەس (833 هەزار و 631) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (76%). -    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (574 هەزار و 138) کەس (424 هەزار و 715) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (74%). 4.    (651 هەزارو 520) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (25.2%). حەوتەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان 1.    هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9/2013 بەرێوەچوو. 2.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو. 3.    (2 ملیۆن و 653 هەزارو 743) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 4.    (ملیۆنێك و 978  هەزارو 382) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.6%). 5.    (675 هەزارو 361) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (25.4%). هەشتەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1.    هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو. 2.    (2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (2 ملیۆن و 128 هەزارو 167 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (78.3%). بە جۆرێک؛ -    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (936 هەزار و 557) کەس (744 هەزار و 489) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (79%). -    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 168 هەزار و 859) کەس (893 هەزار و 226) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (76%). -    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (612 هەزار و 66) کەس (490 هەزار و 452) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (80%). 4.     (588 هەزارو 915) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (21.7%). نۆیەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان 1.    هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو. 2.    (2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (2 ملیۆن و 161 هەزارو 38) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (79.5%). بە جۆرێک؛ -    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (936 هەزار و 557) کەس (754 هەزار و 234) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (81%). -    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 168 هەزار و 859) کەس (906 هەزار و 643) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (78%). -    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (612 هەزار و 66) کەس (500 هەزار و 161) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (82%). 4.    (556 هەزارو 44) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (20.5%). دەیەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1.    هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو. 2.    (3 ملیۆن و 758 هەزارو 896) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (ملیۆنێك و 799 هەزارو 686) كەس دەنگیاندا بە ڕێژەی (47.9%). بە جۆرێک؛ -    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (ملیۆنێک و 314 هەزار و 46) کەس (642 هەزار و 232) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (48.9%). -    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 395 هەزار و 961) کەس (668 هەزار و 146) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (47.9%). -    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (ملیۆنێک و 75 هەزار و 889) کەس (489 هەزار و 308) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (47.5%). 4.    (ملیۆنێک و 959 هەزارو 210) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (52.1%). یانزە؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان 1.    هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو. 2.    (3 ملیۆن و 85 هەزارو 461) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (ملیۆنێک و 845 هەزارو 979 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (59.8%). 4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو. 5.    (ملیۆنێک و 239 هەزارو 482) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (40.2%). دوانزە؛ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) 1.    هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو. 2.    (3 ملیۆن و 450 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (ملیۆنێک و 233 هەزارو 451) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (35.7%). بەجۆرێک؛ -    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (ملیۆنێک و 238 هەزار و 379) کەس (444 هەزار و 253) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (35.7%). -    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 389 هەزار و 691) کەس (393 هەزار و 194) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (28.3%). -    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (822 هەزار و 703) کەس (396 هەزار و 4) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (48.1%). 4.    (2 ملیۆن و 217 هەزارو 322) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (64.3%). سەرچاوەکان دامەزراوەی میدیایی درەو، کلیکی هەڵبژاردن، پێگەی پارتە سیاسییەکانی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا ١٩٩٢ – ٢٠٢١، چاپی یەکەم، سلێمانی، 2023، لاپەڕە 99-111. International IDEA, SUPORTING DEMOCRACY WORLDWIDE, Compulsory Voting; https://bitly.ws/3fZA3 WIKIPEDIA, Compulsory voting, (Article) at; https://bitly.ws/3fZA7    


راپۆرتی: درەو 🔻 وزەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق) لە ساڵانی (2020 - 2023)؛ 🔹 لە ساڵی (2023) بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی کارەبا گەیشتووە بە (3 هەزار و 486) مێگاوات، بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی شوباتدا بووەو گەیشتووە بە بڕی (3 هەزار و 896) مێگاوات و کەمترین ئاستیش لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرهەمهێنراوەو بڕەکەی بریتی بووە لە (3 هەزار و 45) مێگاوات. 🔹 بەرهەمی وزەی کارەبای هەرێم لە (2023)دا بڕەی (782) مێگاواتی بە رێژەی (22%) هەناردەی عێراق کراوەو بڕی (2 هەزار و 704) مێگاواتیشی بە ڕێژەی (78%) خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستانەوە. 🔹 لە ساڵی (2020)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 68) مێگاوات، لە (2021)دا گەیشتووە بە (3 هەزار و 373) مێگاوات، لە ساڵی (2022)دا بریتی بووە لە (3 هەزار و 304) مێگاوات، لە (2023)شدا (3 هەزار و 486) مێگاوات بووە. 🔹 لە ساڵی (2020)، بە تێکڕا بڕی هەناردەی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق بریتی بووە لە (268) مێگاوات، بەڵام لە ساڵی (2023) گەیشتووە بە (782) مێگاوات، بڕی (514) مێگاوات بە ڕێژەی (192%) زیادی کردووە. دەستپێک بەپێی داتاو ڕاپۆرتەکانی (بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزاراتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان)، کە فەرمانگەی نابراو ساڵانە ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی (وزەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە مێگاوات) بڵاودەکاتەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرەتەکانی بەردەست کە بۆ ساڵانی (2020 - 2023) بڵاو کراونەتەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەشەکردنێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە، بۆ نمونە بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی (2020) بریتی بووە لە (3 هەزار و 68) مێگاوات، بەڵام لە ساڵی (2021) دا ئاستەکە بەرزبووتەوە بۆ (3 هەزار و 373) مێگاوات، لە ساڵی (2022)دا بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی کارەبا دابەزیوەتەوە بۆ (3 هەزار و 304) مێگاوات، لە ساڵی (2023) بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی کارەبا گەیشتووە بە (3 هەزار و 486) مێگاوات و بەردەوام هەناردەکردن کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای عێراق رووی لە هەڵکشان کردووە. یەکەم؛ وزەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ساڵی 2023 بە مێگاوات بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندیی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی (2023)دا، لە تەواوی ساڵەکە بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 486) مێگاوات، لەو بڕەش (782) مێگاواتی بە رێژەی (22%) هەناردەی عێراق کراوەو بڕی (2 هەزار و 704) مێگاواتیشی بە ڕێژەی (78%) خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستانەوە. هەر بەپێی زانیارییەکان، بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە ساڵی (2023) لە مانگی شوباتدا بووەو کۆی بەرهەم گەیشتووە بە بڕی (3 هەزار و 896) مێگاوات و کەمترین ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرهەمهێنراوەو بڕەکەی بریتی بووە لە (3 هەزار و 45) مێگاوات. وزە (کارەبا)ی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق، وەک لە چارتی ژمارە (1)دا هاتووە، بەردەوام ئاستی هەناردەکردنی وزەی کارەبا بۆ نێو تۆڕی نیشتمانی عێراق زیادی کردووە و لە مانگی (کانونی یەکەمی 2023) دا گەیشتووە بە (هەزار و 171) مێگاوات کارەبا بە ڕێژەی (32%)ی کۆی بەرهەمی کارەبای هەرێم.   دووەم؛ بەرهەمی کارەبای ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕو رێژەی گەشە )بە مێگاوات( 2020 - 2023 پاڵپشت بە داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندیی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2020)، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 68) مێگاوات. لە ساڵی (2021)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا گەیشتووە بە (3 هەزار و 373) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2020) بڕی (305) مێگاوات بە ڕێژەی (10%) زیادی کردووە. بەڵام لە ساڵی (2022)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 304) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2021) بڕی (69) مێگاوات بە ڕێژەی (2%) کەمی کردووە. لە ساڵی (2023)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 486) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2022) بڕی (182) مێگاوات بە ڕێژەی (6%) زیادی کردووە. بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (1)).   سێیەم؛ بری کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێم بڕو رێژەی گەشە )بە مێگاوات( 2020 - 2023 وەک داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندیی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، لە ساڵی (2020)، بە تێکڕا بڕی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێم بریتی بووە لە (2 هەزار و 800) مێگاوات. لە ساڵی (2021)دا، بە تێکڕا ئاستی بڕی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێم گەیشتووە بە (2 هەزار و 875) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2020) بڕی (75) مێگاوات بە ڕێژەی (3%) زیادی کردووە. بەڵام لە ساڵی (2022)دا، بە تێکڕا ئاستی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای هەرێم بریتی بووە لە (2 هەزار و 674) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2021) بڕی (201) مێگاوات بە ڕێژەی (7%) کەمی کردووە. لە ساڵی (2023)دا، بە تێکڕا ئاستی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای هەرێم بریتی بووە لە (2 هەزار و 704) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2022) تەنها بڕی (30) مێگاوات بە ڕێژەی (1%) زیادی کردووە. بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)).   چوارەم؛ هەناردەی کارەبای هەرێم  بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق بڕو رێژەی گەشە )بە مێگاوات( 2020 - 2023 هەر بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندیی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی (2020)، بە تێکڕا بڕی هەناردەی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق بریتی بووە لە (268) مێگاوات، بەڵام لە ساڵی (2023) گەیشتووە بە (782) مێگاوات، بڕی (514) مێگاوات بە ڕێژەی (192%) زیادی کردووە. بە مانایەکی تر؛ لە ساڵی (2021)دا، بە تێکڕا ئاستی هەناردەی بڕی کارەبا هەرێم بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق گەیشتووە بە (498) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2020) بڕی (230) مێگاوات بە ڕێژەی (86%) زیادی کردووە. هەروەها لە ساڵی (2022)دا، بە تێکڕا ئاستی هەناردەی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای عێراق بریتی بووە لە (630) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2021) بڕی (132) مێگاوات بە ڕێژەی (27%) زیادی کردووە. لە ساڵی (2023)دا، بە تێکڕا ئاستی هەناردەی کارەبای هەرێم بۆ نێو تۆڕی کارەبای عێراق گەیشتووە بە )782) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2022) جارێکی تر بڕی (152) مێگاوات بە ڕێژەی (24%) زیادی کردووە. بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (3)).       سەرچاوەکان 1.    وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆو هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2020) بە مێگاوات؛ https://bitly.ws/34cFt 2.    وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆو هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2021) بە مێگاوات؛ https://bitly.ws/34cFx 3.    وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆو هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2022) بە مێگاوات؛ https://bitly.ws/34cFD 4.    وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆو هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2022) بە مێگاوات؛ https://bitly.ws/3fxGN  


(دره‌و): دادگای فیدراڵی سه‌ره‌تا به‌ دورخستنه‌وه‌ی هۆشیار زێباری له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌ستیپێكردو دواجاریش ده‌سه‌ڵاتی پێدانی موچه‌ی له‌ حكومه‌تەكەی مه‌سرور بارزانی وه‌رگرته‌وه‌و كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، له‌م نێوانه‌دا چه‌ندین بڕیاری تری ده‌ركردووه‌ كه‌ پارتی تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند بووه‌، یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ كشانه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كه‌ی هه‌ولێر بوو له‌ دادگای فیدراڵی، كۆتا كاردانه‌وه‌ش ده‌بێت كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی پارتی بێت له‌ به‌غداد، ئایا پارتی ده‌كشێته‌وه‌ ؟ ورده‌كاری له‌م راپۆرته‌دا كورد لەناو ناكۆكییەكانی شیعەدا هەرێمی كوردستان لەبەردەم شەپۆلێك بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراقدا خەریكە  بەتەواوەتی لە  پەلوپۆ دەخرێت. سەرەتای جوڵەكانی دادگای فیدراڵی دژی هەرێمی كوردستان لەوكاتەوە دەستیپێكرد كە بۆ یەكەمجار لە مێژووی عێراقی دوای كەوتنی سەددامدا، پارتی‌و یەكێتی وەكو دوو لایەنی دەسەڵاتداری هەرێمی كوردستان بوون بە بەشێك لە كێشەو ناكۆییەكانی ناو ماڵی شیعە. ئۆكتۆبەری 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانیی لە عێراق بەڕێوەچوو، ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە ماڵی شیعەی دابەشكرد بەسەر  دوو جەمسەردا، جەمسەری (موقتەدا سەدر) وەكو براوەی یەكەمی هەڵبژاردن‌و  جەمسەری لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی (مالیكی+ عامری+ خەزعەلی+ فالح فەیاز+ عەممار حەكیم+ حەیدەر عەبادی)، جەمسەری یەكەم بە ئاڕاستەی دووركەوتنەوە لە ئێران‌و رۆیشتن بەرەو خولگە عەرەبییەكە، جەمسەری دووەمیش كه‌ هاوپەیمانی نەریتی ئێران‌ بوون، له‌سه‌ر هێڵه‌ كۆنه‌كه‌ی خۆیان مانه‌وه‌. دابەشبوونەكەی ناو ماڵی شیعە، هەزوو كوردیشی دابەشكرد، پارتی لەگەڵ سەدرو یەكێتیش لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی رۆیشتن. لەسەروبەندی ئەو جەمسەرگیرییەدا كە پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەكخستبوو، دادگای باڵای فیدراڵی زیاتر رۆڵی ده‌ركه‌وت،  له‌وكاته‌وه‌ ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركردووه‌ كه‌ تێیدا پارتی دیموكراتی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند بووه‌و به‌هۆی پارتیشه‌وه‌ به‌شێك له‌و بڕیارانه‌ زیانیان به‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه‌. پارتی و بڕیاره‌كانی دادگا دیارترین ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای فیدراڵی كه‌ له‌ 2022ه‌وه‌ ده‌رچوون و تێیدا پارتی زه‌ره‌رمه‌ند بووه‌، ئه‌مانه‌ن: •    رۆژی 25/1/2022 دادگای فیدراڵی ئەو تانە یاساییانەی رەتكردەوە كە لەبارەی نادەستوریبوونی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان تۆماركرابوون، دادگا دانیشتنەكەی بەدەستوریی ناوبرد، ئەم بڕیارەی دادگا لە بەرژەوەندی هاوپەیمانی سێقۆڵی (سەدر+ بارزانی+ حەلبوسی)‌و لە دژی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی (مالیكی+ عامری+ خەزعەلی+ فالح فەیاز+ عەبادی+ حەكیم) شكایەوە، هاوپەیمانی سێقۆڵی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی نوێی كۆنترۆڵ كرد، به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه‌ پارتی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وه‌رگرت (شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئێستا له‌ پۆسته‌كه‌دایه‌).   •    رۆژی 3/2/2022 دادگا فیدراڵی تانەیەكی پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی دەستنیشانكردنی كوتلەی گەورەی پەرلەمانی عێراق رەتكردەوە، دادگا رایگەیاند، بەگوێرەی دەستور كوتلەی گەورە لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیاری دەكرێت، ئەم بڕیارەش لە بەرژەوەندی هاوپەیمانی (سەدر+ بارزانی+ حەلبوسی)‌و لە زیانی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بوو، چونكە لە دانیشتنی یەكەمی پەرلەماندا لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لیستی ناوی پەرلەمانتارانی خۆیان وەكو كوتلەی گەورە پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد، بەڵام بەهۆی ئەم بڕیارەی دادگاوە لیستەكەیان رەتكرایەوە، كوتلەی زۆرینە بەواتای ئەو هاوپەیمانێتییە دێت كە مافی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی پێدەسپێردرێت. •    هەر لە حوكمەكەی رۆژی 3/2/2022دا دادگای فیدراڵی كەیسێكی تری یەكلاكردەوە لەبارەی پرسی چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق، دادگا نیسابی یاسایی بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان لەدانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، بە (دوو لەسەر سێ) دیاریكرد، بەگوێرەی ئەم حوكمەی دادگا لەدانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا دەبوو لەكۆی (329) پەرلەمانتار، (220) پەرلەمانتار ئامادەبن ئینجا نیسابی كۆبونەوە تەواو دەبێت، ئەم بڕیارە لە زیانی هاوپەیمانی سێقۆڵی (سەدر+ بارزانی+ حەلبوسی) بوو، بەدیاریكراویش بارزانی كە دەیویست بەزۆرینەی سادە پۆستی سەرۆك كۆمار لەبەرژەوەندی خۆی یەكلابكاتەوە، ئەم بڕیارەی دادگا (پلپ المعگل- یەك لەسەر سێی پەكخەر)ی دروستكرد، وایكردووە هیچ لایەك بەبێ ئەوەی تر نەتوانێت نیسابی یاسایی كۆبونەوەی پەرلەمان تەواو بكات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار. •    رۆژی 6/2/2022 دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵای سێ پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانی‌و پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ، رێوشوێنەكانی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار راگرت بەهۆی ئەو تۆمەتانەی گەندەڵی كە لەسەری بوو، ئەمە گورزێكی گەورە بوو بۆ بارزانی، هاوكات بۆ هاوپەیمانی سێقۆڵی (سەدر+ بارزانی+ حەلبوسی)، دۆسیەكەی زێباری هێندە كاریگەر بوو، تەنانەت سەدری هاوپەیمانی بارزانیش بەرگری لێنەكرد‌و داوای لە پەرلەمانتارەكانی كرد، دەنگی پێنەدەن، پارتییه‌كان له‌وكاته‌وه‌ ئیتر ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دژ به‌ دادگای فیدراڵی زیاتر بوو. •    دوای راگرتنی رێوشوێنەكانی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری، رۆژی 13/2/2022 دادگای فیدراڵی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رەتكردەوە، ئەمە بارزانی توشی گێرمەو كێشەی دیاریكردنی كاندیدێكی نوێ كرد، سەرباری ئەمه‌ش لەڕووی سیاسییەوە هۆشیار زێباری گورزێكی لە ناوبانگی هاوپەیمانی سێقۆڵی (سەدر+ بارزانی+ حەلبوسی)دا. •    دوای دروستبوونی كێشە لە نیسابی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان‌و هەڵنەبژاردنی سەرۆك كۆمار، دادگای فیدراڵی رۆژی 13/2/2022 بڕیاریدا بەوەی بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەرۆك كۆمار بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی سەرۆك كۆماری نوێ هەڵدەبژێردرێت. •    رۆژی 15/2/2022 دادگای فیدراڵی حوكمی خۆی لەبارەی سكاڵایەكی یاسایی راگەیاند كە ساڵی 2012 وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لەسەر وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم تۆماریكردبوو، له‌م حوكمه‌دا دادگای فیدراڵی یاسای نەوت‌و غازی هەرێمی نادەستوریی ناوبردو هه‌ڵیوه‌شاندە‌وه‌، هه‌رێمی پابه‌ندكرد به‌وه‌ی دەبێت نەوت‌و غازی خۆی رادەستی حكومەتی ناوەند بكات، ئەم حوكمەش گورزێكی گەورە بوو لە هاوپەیمانی سێقۆڵی (سەدر+ بارزانی+ حەلبوسی)، حوكمەكە ئه‌وكات بارزانی كردە ئامانج، له‌دوای كه‌وتنی سه‌ددام و دروستبوونی عێراقی نوێ ئه‌مه‌ قورسترین بڕیار بوو كه‌ دادگای فیدراڵی دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریبكات، سه‌ره‌تا پارتی پابه‌ند نه‌بوو به‌ بڕیاره‌كه‌وه‌، وه‌كو ئاڵنگارییه‌ك بۆ ئه‌و بڕیاره‌، پارتی له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ یاسای نه‌وت و غازی هه‌موار كرده‌وه‌، به‌ڵام دواجار قایل بوو له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غاز به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵ ده‌ربچێت، ئه‌و یاسایه‌ش تائێستا ده‌رنه‌چووه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم پاڵپشتی یاسایی له‌ده‌ستداوه‌.  له‌دوای ئه‌م بڕیارانه‌ی دادگاوه‌، موقته‌دا سه‌در وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن له‌ پرۆسه‌ی سیاسی كشایه‌وه‌، په‌رله‌مانتاره‌كانی كه‌ (73) كه‌س بوون ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌، ئه‌وكات وه‌كو باسده‌كرا، سه‌در بۆ ئه‌م بڕیاره‌ ته‌نانه‌ت پرس و رای له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیشی (بارزانی+ حه‌لبوسی) نه‌كردبوو، سه‌در به‌م كشانه‌وه‌یه‌ بارزانی هاوپه‌یمانی به‌ لاوازی له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا به‌جێهێشت، بارزانی دواجار قایل بوو له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی نوێدا بچێته‌ ناو شه‌راكه‌تی حوكمڕانییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی نزیك له‌ ئێران (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی)، ئه‌مه‌ به‌و ئومێده‌ی پارێزگاری له‌ پێگه‌ی حزبه‌كه‌ی بكات دوای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ناوخۆی شیعه‌كان، به‌ڵام ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ ده‌ستی دادگای فیدراڵی نه‌به‌ست و دادگاكه‌ چه‌ند بڕیارێكی تری له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد كه‌ به‌ زیان بۆ پارتی شكایه‌وه‌، له‌وانه‌: •    30/5/3023 دادگای فیدراڵی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌م بڕیاره‌ پارتی بوو، چونكه‌ پارتی له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی یه‌كێتیی و به‌پشتبه‌ستن به‌و زۆرینه‌ی كه‌ به‌ هاوكاری (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان هه‌بوو، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانی كاراكرده‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاری دادگای فیدراڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاساو بڕیارانه‌ی له‌ماوه‌ی درێژكراوه‌دا ده‌ریكردبوون، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و پارتی ناچاركرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌م (كه‌ بڕیاره‌ 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت)، مل بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بدات كه‌ ئێستا دادوه‌رێكی پارێزگای سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات  دڵخوازی پارتی نییه‌. •    24/9/2023 دادگای فیدراڵی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، تائێستا هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه‌و به‌م بڕیاره‌و ئه‌نجومه‌نه‌كان به‌رده‌وامن له‌كاركردنی خۆیان، به‌ڵام به‌مدواییه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا تاوتوێی میكانیزمه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌دا كرا، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی بۆ رایگشتی بڵاونه‌كرایه‌وه‌. •    21/2/2024 دادگای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان (11) كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كرد به‌ (100) كورسی، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی كوردستانی له‌ (یه‌ك بازنه‌)ییه‌وه‌ گۆڕی بۆ (فره‌ بازنه‌)و كوردستانی دابه‌شكرد به‌سه‌ر چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا (هه‌ولێر- سلێمانی- دهۆك- هه‌ڵه‌بجه‌)، 100 كورسییه‌كه‌شی دابه‌شكرد به‌سه‌ر چوار بازنه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش گورزێكی تر بوو كه‌ به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وت، چونكه‌ ئه‌م گۆڕانكارییه‌ له‌ یاسای هه‌ڵبژاردن وا ده‌كات پارتی نه‌توانێت هاوشێوه‌ی خولی پێجه‌م به‌ پشتیوانی كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان رێژه‌ی 50+1ی په‌رله‌مان كۆنترۆڵ بكات و بڕیاره‌كانی خۆی تێپه‌ڕێنێت. •    هه‌مان رۆژ واتا 21/2/2024 دادگای فیدراڵی عێراق دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم سه‌نده‌وه‌ كه‌ پارتی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ ده‌كات، دادگا وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی پابه‌ند كرد به‌وه‌ی له‌رێگه‌ی بانكه‌ فیدراڵییه‌كانه‌وه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابین بكات، ئه‌مه‌ش گورزێكی تر بوو كه‌ له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌ر پێگه‌ی سیاسی پارتی كه‌وت له‌ ناوخۆی هه‌رێمدا. پارتی له‌ به‌غداد ده‌كشێته‌وه‌؟ ئه‌مڕۆ دادوه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان زێباری كه‌ له‌سه‌ر پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كاندید كرابوو، له‌ ئه‌ندامێتیی دادگاكه‌ كشایه‌وه‌، له‌دوای ئه‌و زنجیره‌ بڕیارانه‌ی كه‌ دادگاكه‌ له‌دژی پارتی له‌ 2022وه‌ ده‌ریكردوون، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی جددی پارتی بوو. له‌ناو پارتیدا قسه‌وباس گه‌رم بووه‌ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له‌ پۆسته‌كانی به‌غداد، ئه‌گه‌ر پارتی بكشێته‌وه‌، ده‌بێت ئه‌م پۆستانه‌ چۆڵ بكات: •    فوئاد حسێن- جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە •    بەنگین رێكانی- وەزیری ئاوەدانكردنەوە •    شاخەوان عەبدوڵا- جێگری سەرۆكی پەرلەمان •    مەسعود حەیدەر- بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق •    حەمدی شەنگالی- جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ •    ئارام سەباح- راوێژكاری ئابوری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق •    ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق •    31 ئەندامی پەرلەمانی عێراق پێشبینی كراو نییه‌ پارتی به‌بێ یه‌كێتیی له‌م بارودۆخه‌دا به‌ته‌واوه‌تی له‌ به‌غداد بكشێته‌وه‌، به‌ڵام پێشبینی كراوه‌ بۆ دروستكردنی فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداد قۆناغ به‌ قۆناغ هه‌ندێك هه‌نگاو به‌ ئاڕاسته‌ی كشانه‌وه‌ هه‌ڵبگرێت، له‌مه‌شدا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌یه‌وێت رایگشتی جیهان به‌دیاریكراویش ئه‌مریكا له‌ نیگه‌رانییه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ی به‌غداد ئاگادار بكاته‌وه‌. به‌ڵام ره‌نگه‌ جموجوڵه‌كانی پارتی له‌ كورت مه‌ودادا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌نوسی هه‌ڵبژاردنی 10ی حوزه‌یران به‌جێبهێڵێت و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دوابكه‌وێت، به‌تایبه‌تیش كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كه‌ی هه‌ولێر له‌ دادگای فیدراڵی، حزبه‌ توركمان و سریانییه‌كان بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كردو بارزانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات پێكهاته‌كان به‌بێ كۆتا ناتوانن كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن، هه‌موو ئه‌مانه‌ ئاماژه‌ن به‌وه‌ی پارتی نه‌ به‌ كۆمسیۆنه‌كه‌ی عێراق و نه‌ به‌یاسای هه‌ڵبژاردن دوای ده‌ستكاریكردنی له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌ ئاماده‌ نییه‌ بچێته‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه‌. ره‌نگه‌ تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ به‌غداد، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ دروست بكات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێت و پارتی ده‌ره‌چه‌یه‌كی نوێ بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ بدۆزێته‌وه‌.  


درەو: 🔻 پاڵپشت بە داتاو ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە ماوەی نێوان ساڵانی (2014 - 2023)، واتە لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا؛ 🔹 لە ساڵی 2023 زۆرترین هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی و جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر بووە، لە دوای نەگونجان و جیاوازی تەمەن خیانەتی هاوسەری گەورەترین هۆکار بووە بۆ حاڵەتەکانی جیابوونەوە. 🔹 بەپێی داتاکان ژمارەی لێکجابوونەوەکان بەراورد بە تۆمارکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی هەرێم لە ساڵی (2014) لە رێژەی (18%)ەوە بۆ ساڵی (2023) بەرزبووتەوە بۆ (27%). 🔹 لەماوەی سالانی (2014 - 2023) لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان (472 هەزار و 581) پرۆسەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە کە (446 هەزار و 234) حاڵەتیان ڕاستەوخۆ لە دادگاکان تۆمار کراون (26 هەزار و 347) حاڵەتیان مارەبڕینی دەرەکی بوونەو لە دادگا پەسەندکراون. واتە بە تێکڕا؛ ساڵانە (47 هەزار و 258) حاڵەت، مانگانە (3 هەزار و 938) حاڵەت و رۆژانە (129) مارەبڕین تۆمارکراون. 🔹 لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا (96 هەزار و 44) خێزان هەڵوەشاونەتەوە، واتە؛ بە تێکڕا؛ ساڵانە (9 هەزار و 604) حاڵەت، مانگانە (800) حاڵەت و هەموو رۆژێک زیاتر لە (26) حاڵەتی تەڵاق تۆمارکراوە. ساڵی (2023) بەرزترین رێژەی تەڵاقی تێدا تۆمارکراوە. 🔹هۆكارەكانی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان "خیانەتی زەوجی، مۆبایل و ئینتەرنێت، نەگونجان، نەزۆكی، ماڵی جیا"   یەکەم؛ هاوسەرگیری و هەڵوەشانەوەی خێزان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023 ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان رۆژی (4/3/2024) داتاو ئامارو دادبینییە تۆمارکراوەکانی خۆی لە ماوەی (1/1/2023 – 31/12/2023) لە سەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی گەرمیان، بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (53 هەزار و 87) پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوەو زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی بووە، وەک لە  (چارتی ژمارە (1)) هاتووە، بە جۆرێک؛ 1.    لە سنوری پارێزگای هەولێر: (17 هەزار و 543) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (33%). 2.    لە سنوری پارێزگای سلێمانی: (20 هەزار و 407) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (38%). 3.    لە سنوری پارێزگای دهۆک: (12 هەزار و 499) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (24%). 4.    لە سنوری ئیدارەی گەرمیان: (2 هەزار و 618) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (5%).   ئامارەکانی لێکجیابوونەوە و تەڵاق لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (14 هەزار و 312) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، وەک لە (چارتی ژمارە (2)) دا هاتووە بەرزترین رێژەی جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر بووە، بە جۆرێک؛ 1.    لە سنوری پارێزگای هەولێر: (5 هەزار و 857) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (41%) تۆمار کراوە. 2.    لە سنوری پارێزگای سلێمانی: (5 هەزار و 438) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (38%) تۆمار کراوە. 3.    لە سنوری پارێزگای دهۆک: (2 هەزار و 164) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (15%) تۆمار کراوە. 4.    لە سنوری ئیدارەی گەرمیان: (853) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (6%) تۆمار کراوە.       دووەم؛ داتاو ئامارەکانی هاوسەرگیری و هەڵوەشانەوەی خێزان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 2014 – 2023 هاوسەرگیری (مارەبڕین) پاڵپشت بە داتاو ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا سەرجەم ئەو گرێبەستانەی بەمەبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی تۆمار کراون ژمارەیان (446 هەزار و 234) گرێبەست بوونەوە بەزترین ئاستی ژمارە مارەبڕین لە ساڵی (2022) تۆمار کراوە کە بریتی بووە لە (55 هەزارو 896) حاڵەت، کەمترین مارەبڕینیش لە ساڵی (2016) تۆمار کراوە کە ژمارەکەی بریتی بووە لە (31 هەزار و 183) حاڵەت. (خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (4)). هاوکات هەر بەپێی داتاکان (پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی) کە بریتین لەو مارەبڕینانەی لە دەرەوەی دادگا ئەنجامدراون و دواتر لە دادگاکان تۆمار کراون لە ماوەی ساڵانی (2014 - 2023) ژمارەیان بریتی بووە لە (26 هەزار و 347) حاڵەت بۆ وردەکاری بڕوانە (خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (5)). کەواتە سەرجەم ئەو مارەبڕینانەی لە ناو و دەرەوەی دادگا ئەنجام دراون پێکەوە ژمارەیان (472 هەزار و 581) مارەبڕین بووەو، بە تێکڕای ساڵانە دەکاتە (47 هەزار و 258) حاڵەت و مانگانەش دەبێتە (3 هەزار و 938) حاڵەتی مارە بڕین و بە تێکڕای رۆژانەش (129) حاڵەت دەبێت. وەک لە خشتەی ژمارە (1) رونکراوەتەوە.         جیابوونەوە (تەڵاق) بەپێی داتاکان لە ماوەی (2014 - 2023) ژمارەی هەڵوەشانەوەی خێزان بریتی بووە لە (96 هەزار و 44) حاڵەتی جیابوونەوەو کە  بە تێکڕا؛ ساڵانە (9 هەزار و 604) حاڵەت، مانگانە (822) حاڵەت و هەموو رۆژێک زیاتر لە (26) حاڵەتی تەڵاق تۆمارکراوە. (وەک لە خشتەی ژمارە (1))دا هاتبووە. هەر بەپێ ئامارەکان ساڵی (2023) بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمارکراوە کە ژمارەکەی گەیشتووە بە (14 هەزار و 312) حاڵەت. (چارتی ژمارە(6)). کەواتە هەر بەپێی داتاکان ژمارەی لێکجابوونەوەکان بەراورد بە تۆمارکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی هەرێم لە ساڵی (2014) لە رێژەی (18%)ەوە بۆ ساڵی (2023) بەرزبووتەوە بۆ (27%).   ڕێگەپێدان بە هێنانی ژنی دووەم پاڵپشت بە داتاکان لە (10) ساڵی ڕابردوودا (967) حاڵەت؛ بە تێکڕا؛ ساڵانە (97) حاڵەت، مانگانە (8) حاڵەت و هەموو سێ رۆژ جارێک پیاوێک ڕێگەی پێدراوە ژنی دووەم بهێنێت. بەرزترین حاڵەتی ڕێگەدان بە هێنانی ژنی دووەم لە ساڵی (2016) تۆمارکراوە کە (239) حاڵەت و کەمترینیشی لە ساڵی (2017) بووە کە (41) حاڵەتی تێدا تۆمار کراوە. بڕوانە (خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (7))   سێیەم؛ داتاو ئامارەکانی هاوسەرگیری و هەڵوەشانەوەی خێزان لەسەر پارێزگاکانی هەرێم 2014 – 2023 هاوسەرگیری (مارەبڕین) بەپێی داتاکان لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا پارێزگای هەولێر (166 هەزار و 875) حاڵەتی مارەبڕین و پارێزگای سلێمانی لە دوای پارێزگای هەولێر دێت و (153 هەزار و 12) حاڵەت و پاشان پارێزگای دهۆک بە (113 هەزار و 112) حاڵەتی تۆمارکراو دێت. لە دوای ئەوانیش بەپێی ئەو داتایانەی ئەنجومەنی دادوەری بڵاوی کردووەتەوە کە ساڵانی (2015 - 2020)ی تێدا نیە (13 هەزار و 235) حاڵەتی مارەبڕین لە ئیدارەی گەرمیان تۆمار کراوە. بۆ وردەکاری (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و چارتی ژمارە (8 - 11)) جیابوونەوە و تەڵاق بەپێی داتاکان لە ماوەی ساڵانی (2014 - 2023) پارێزگای هەولێر (37 هەزار و 859) حاڵەتی تەڵاقی تێدا تۆمار کراوەو پارێزگای سلێمانیش بەرزترین رێژەی تەڵاقی تێدا تۆمارکراوە کە بریتی بووە لە (38 هەزار و 799) حاڵەت و پاشان پارێزگای دهۆک بە (15 هەزار و 405) حاڵەتی تۆمارکراو دێت. لە دوای ئەوانیش بەپێی ئەو داتایانەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بڵاوی کردووەتەوە کە ساڵانی (2015 - 2020)ی تێدا نیە (3 هەزار و 981) حاڵەتی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە. بۆ وردەکاری (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و چارتی ژمارە (8 - 11)). پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی لە (10) ساڵی ڕابردوودا پارێزگای هەولێر زۆرترین حاڵەتی مارەبڕینی دەرەکی تێدا تۆمارکراوە کە (10 هەزار و 570) حاڵەتی مارەبڕینی دەرەکی و پارێزگای سلێمانی لە دوای پارێزگای هەولێر دێت و بە (8 هەزار و 76) حاڵەت و پاشان پارێزگای دهۆک بە (7 هەزار و 484) حاڵەتی تۆمارکراو دێت. لە دوای ئەوانیش بەپێی ئەو داتایانەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بڵاوی کردووەتەوە کە ساڵانی (2015 - 2020)ی تێدا نیە تەنها(217) حاڵەتی مارەبڕینی دەرەکی تێدا تۆمار کراوە. بۆ وردەکاری (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و چارتی ژمارە (8 - 11))             بەپێی ئاماری ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان  هۆكارەكانی جیابوونەوە (تەڵاق) بەمشێوەیەیە: -    نەگونجا لەگەڵ یەكتری: 25% -    جیاوازی تەمەن: 14% -    خیانەتی زەوجی: 13% -    نەبوونی ماڵی جیا: 10% -    مۆبایل و ئینتەرنێت: 10% -    هۆكاری نەزۆكی: 9% -    هۆكاری كۆمەڵایەتی: 9% -    ژنهێنانی دووەم: 4% -    هۆكاری ئابوری:3% -    هۆكاری دیكە: 3% -    هۆكاری ئایینی: 0%  


راپۆرت: دره‌و دوای زیاتر له‌ 8 مانگ تاوتوێكردن و دادبینی، دواجار دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، به‌پێی ده‌قی بڕیاره‌كه‌، بریكاری سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم هه‌وڵیداوه‌ دادگا سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی ره‌تبكاته‌وه‌، له‌ قۆناغێكی تردا دوو كه‌س وه‌كو نوێنه‌ری پێكهاته‌كان هه‌وڵیانداوه‌ دادگا داخڵی ناو دۆسیه‌كه‌یان بكات، بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش داوای ئه‌وه‌ی كردووه‌ سكاڵاكه‌ دوابخرێت تا ئه‌وكاته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام دادگا هه‌موو گه‌ڵاڵه‌نامه‌و داواكارییه‌ دژه‌كانی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و بڕیاری خۆی ده‌ركردووه‌، بڕیارێك كه‌ تێیدا جگه‌ له‌ گۆڕینی شێوازی هه‌ڵبژاردنی كوردستان بۆ فره‌بازنه‌یی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 11 كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان، سه‌یركردنی تانه‌كانی هه‌ڵبژاردنیشی له‌ ده‌سته‌ دادوه‌رییه‌كه‌ی هه‌رێم سه‌ندوه‌ته‌وه‌و به‌خشیویه‌تی به‌ ده‌سته‌ی دادوه‌ریی له‌ عێراق. ورده‌كاری دۆسیه‌كه‌ له‌م راپۆرته‌دا.   یه‌كێتیی له‌ سكاڵاكه‌یدا چی ده‌ڵێ ؟  دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌قی بڕیاری رۆژی 21ی شوباتی خۆی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.  سكاڵاكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دۆسیه‌یه‌‌ (زیاد جه‌بار) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌ (ئه‌وكاته‌ی سكاڵاكه‌ی تۆماركرد سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی بوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان)، سه‌رباری ئه‌وه‌ی (ئامانج نه‌جیب شه‌معون) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌هه‌مان شێوه‌ له‌سه‌ر مادده‌یه‌كی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان سكاڵای تۆماركردووه‌و دادگا سكاڵاكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاد جه‌بار یه‌كخستوه‌، به‌ڵام زیاتر سكاڵاكه‌ وه‌كو سكاڵای یه‌كێتیی ده‌ناسرێت.  زیاد جه‌بارو ئامانج نه‌جیب شه‌معون سكاڵاكانیان له‌سه‌ر (سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێم- سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم) تۆماركردووه‌. زیاد جه‌بار له‌ سكاڵاكه‌یدا له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كه‌یه‌وه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌، به‌ره‌ی كوردستانی وه‌كو نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مری واقع، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیدا بۆ ئاڵوگۆڕی دیموكراتی له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی ده‌ركردووه‌، كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ندجارێك هه‌مواری كردوه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌ندێك له‌ مادده‌كانی یاساكه‌دا پێشێلكاری ده‌ستوریی هه‌یه‌، پێشێلكارییه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:  •    مادده‌ی (یه‌كه‌م) له‌ به‌شی یه‌كه‌می یاساكه‌ ده‌ڵێ:" په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق له‌ 111 كورسی پێكدێت"، لێره‌دا تێبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت یاسادانه‌ر پشتی به‌ هیچ پێوه‌رێكی یاسایی نه‌به‌ستووه‌ له‌ دیاریكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كاندا، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستوری عێراقدا له‌ مادده‌ی (49/یه‌كه‌م)دا هاتووه‌، به‌وه‌ی كه‌ (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام پێكدێت به‌رێژه‌ی یه‌ك كورسی بۆ هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێك له‌ ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق، كه‌ له‌رێگه‌ی ده‌نگدانی گشتی راسته‌وخۆی نهێنییه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن و نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رجه‌م پیكهاته‌كانی گه‌لی تێدا له‌به‌رچاوده‌گیرێت)، ده‌ستوری عێراق پشتی به‌ پێوه‌ری دانیشتوان  به‌ستووه‌ له‌ دیاریكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌ماندا، به‌جۆرێك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌ كارپێكراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان پشتبه‌ستنی به‌م بنه‌مایه‌ پشتگوێ خستوه‌. ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی مادده‌ی (49/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوری عێراق ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ژماربكرێت، ئه‌وا به‌ تێكڕا ده‌بێت به‌ (44) كورسی به‌مشێوه‌یه‌: 18 كورسی بۆ پارێزگای سلێمانی، 15 كورسی بۆ پارێزگای هه‌ولێر، 11 كورسی بۆ پارێزگای دهۆك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت ژماره‌ی كورسییه‌كان ده‌بێت به‌ (111) كورسی به‌مشێوه‌یه‌: 45 كورسی بۆ پارێزگای سلێمانی، 39 كورسی بۆ پارێزگای هه‌ولێر، 11 كورسی بۆ پارێزگای دهۆك، لێره‌دا تێبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ هیچ پێوه‌رێكی بابه‌تی نییه‌ بۆ ئه‌م نایه‌كسانی و زیادبوونه‌ی     ژماره‌ی كورسییه‌كان و، سه‌رپێچییه‌كی روونی مادده‌ی (49/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوره‌، ده‌بوو یاسادانه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پشت به‌و پێوه‌رانه‌ ببه‌ستێت كه‌ له‌ ده‌ستوری ساڵی 2005ی كۆماری عێراقدا هاتووه‌ یان له‌ ده‌ركردن و هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشت به‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببه‌ستێت بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كان، به‌تایبه‌تیش كه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوری نییه‌.  •    مادده‌ی (9) له‌ به‌شی دووه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ (هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ یه‌ك ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت...)، به‌وپێیه‌ش ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ساڵی 2018دا ئه‌نجامی نادادپه‌روه‌رانه‌ی بۆ پشكی پارێزگاكانی هه‌رێم لێكه‌وته‌وه، پارێزگای سلێمانی له‌ بری (45) كورسی پشكی خۆی (37) كورسی به‌ركه‌وت به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدراڵ، پارێزگای هه‌ولێر (44) كورسی برد له‌بری پشكی خۆی كه‌ (39) كورسی بوو، پارێزگای دهۆكیش (30) كورسی برد له‌بری پشكی خۆی كه‌ (27) كورسی بوو، ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی (16و 20)ی ده‌ستوره‌ كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان و مافی به‌شداریكردنیان له‌ كاروباری گشتیی و مافه‌ سیاسییه‌كانیان ده‌كات له‌وانه‌ مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و خۆكاندیدكردن. •    له‌ مادده‌ی (15)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه‌ (بۆ هەرێمی كوردستان، تۆماری دەنگدەران بۆ دەنگدان، بەپێی مەركەزەكانی هەڵبژاردن ئامادە دەكرێن‌و بە ریزبەندی پیتە ئەبجەدییەكان رێكدەخرێن كە پیشەو ناونیشان‌و بەروارو جێگەی لەدایكبوونیان تێدا تۆماركراوە. ئەگەر لەتوانادا نەبوو ئەوە بكرێ، ئەوكاتە دەستەی باڵا بۆی هەیە رێگەیەكی تری لەبارتر بۆ وەدیهێنانی مەبەستی پێویست دیاری بكات)، یاسادانه‌ر لێره‌دا پشتی به‌و تۆماره‌ فه‌رمییانه‌ نه‌به‌ستووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی یاخود پلاندانانه‌وه‌ ده‌رچوون، به‌وپێیه‌ی تاكه‌ لایه‌نن كه‌ تۆماری وردی هه‌موو دانیشوانی عێراقیان هه‌یه‌ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان، به‌مه‌ش تۆماری ده‌نگده‌ران ورد نییه‌و تۆماری فه‌رمی پشتپێبه‌ستراوی نییه‌، ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌قی مادده‌ی (20)ی ده‌ستوره‌، چونكه‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ی كه‌ ناوی له‌ تۆماری ده‌نگده‌راندا نه‌هاتووه‌ بێبه‌ش ده‌كات له‌ مافی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆماری ده‌نگده‌ران ورد نییه‌.  •    له‌ مادده‌ی (36)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه (یه‌كه‌م: پێنج كورسی بۆ كلدان ‌و سریان‌و ئاشوری تەرخان دەكرێ پاڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن، دووه‌م پێنج كورسی بۆ توركمان تەرخان دەكرێت، پاڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن، سێیه‌م: یەك كورسی بۆ ئەرمەن تەرخان دەكرێت، پاڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن)، ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی (16)ی ده‌ستوره‌ كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ده‌رفه‌تی یه‌كسان ده‌كاته‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆماری فه‌رمی ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ كه‌ پشتی پێببه‌سترێت، یاسادانه‌ر له‌ دیاریكردنی كۆتای پێكهاته‌كاندا ورد نه‌بووه‌، یه‌كێك له‌ لێكه‌وته‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كساندا نایه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه‌،‌ پێكهاته‌ی مه‌سیحی و توركمان له‌ پارێزگای سلیمانی له‌ هه‌موو خوله‌كانی هه‌ڵبژاردندا له‌  كوردستان نوێنه‌رایه‌تییان نه‌بووه‌، ده‌بوو یاسادانه‌ر له‌ دابه‌شكردنی كۆتا به‌سه‌ر پارێزگاكاندا، هه‌مان ئه‌و بنه‌مایانه‌ په‌یڕه‌و بكات كه‌ ئه‌وانه‌ په‌یڕه‌ویان كردووه‌ كه‌ ده‌ستوریان  نوسیوه‌ته‌وه‌ . •    له‌مادده‌ی (22)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا له‌ (بڕگه‌ی یه‌كه‌م)دا هاتووه‌: ((هەر كیانێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان- عێراقدا بۆی هەیە لیستێكی تایبەت بەناوی پاڵیوراوەكانی خۆی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان- عێراق پێشكه‌ش بكات كە رێژەیەك ئافرەتی تێدا بێت كە لە (30%) كەمتر نەبێت‌و، ناوی پاڵێوراوەكانیش بەشێوەیەك ریزبەندكرابن كە نواندی رێژەی ناوبراوی ئافرەتان لە پەرلەمان زامن بكات، بەمەرجێ ژمارەی پاڵێوراوەكان لە هەر لیستێكی هەڵبژاردندا لە (3) پاڵێوراو كەمتر نەبن))، ئه‌مه‌ رێگری له‌ خۆكاندیدكردنی تاكه‌كه‌سیی (فردی) ده‌كات له‌وانه‌ خۆكاندیدكردنی سه‌ربه‌خۆكان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی (20)ی ده‌ستورو بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵییه‌ به‌ ژماره‌ (12/ فیدراڵی/2010)و (36/ فیدراڵی/ 2013)و (18/ فیدراڵی 2021). •    هه‌موو ئه‌و هه‌موارانه‌ی كه‌ له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا كراون له‌و كاتانه‌دا بووه‌ كه‌ ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان درێژكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش سیفه‌تێكی ناده‌ستوریبوون به‌ هه‌مواره‌كان ده‌دات، له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراقدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ساڵی 2022دا.  له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م روونكردنه‌وانه‌، نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتیی داوای له‌ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كردووه‌ مادده‌كانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.  بریكاری سه‌رۆكی هه‌رێم چی ده‌ڵێ ؟  له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی (زیاد جه‌بار)، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌رگای دادبینی كردوه‌ته‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی له‌ سكاڵاكه‌ ئاگاداركردووه‌، به‌ڵام ته‌نیا سه‌رۆكی هه‌رێم پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆی (ئه‌یاد ئیسماعیل) ناردووه‌ بۆ دادگا، پارێزه‌ره‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم داوای له‌ دادگا كردووه‌ سكاڵاكه‌ی زیاد جه‌بار ره‌تبكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كدا خستوه‌ته‌ڕوو كه‌ رۆژی 11/6/2023 پێشكه‌شی كردووه‌و تێیدا ده‌ڵێ (سكاڵاكار به‌شێوه‌یه‌كی كه‌سیی سكاڵاكه‌ی به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و نوێنه‌رایه‌تی هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی ناكات و مه‌رج و پێوه‌ره‌ یاساییه‌كانی تێدا نییه‌- كه‌ له‌مادده‌ی چواری یاسای دادگاو مادده‌ی 20ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی دادگاو مادده‌ی 6ی یاسای دادبینییه‌ مه‌ده‌نییه‌كاندا هاتووه‌ سه‌باره‌ت به‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی كه‌ وا ده‌كات ببێت به‌ سكاڵاكار له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م سكاڵالێكراوه‌كاندا- به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه‌ كه‌ من بریكاری ئه‌وم). بریكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم پشتبه‌ست به‌ مادده‌ی (20/ سێیه‌م)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی دادگای فیدراڵی كه‌ ده‌ڵێ (نابێت سكاڵاكار سودی له‌و ده‌قه‌ وه‌رگرتبێت كه‌ سكاڵای لێكردووه‌)، باسله‌وه‌ ده‌كات سكاڵاكار (زیاد جه‌بار) سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و خۆی به‌شێوه‌ی كه‌سیی سودمه‌ند بووه‌ له‌و ده‌قه‌ یاساییانه‌ی كه‌ سكاڵای له‌سه‌ر كردوون، چونكه‌ كورسی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستهێناوه‌‌و لیستی حزبه‌كه‌شی (یه‌كێتیی) سودمه‌ند بووه‌و (21) كورسی ئه‌و خوله‌ی بردووه‌. پارێزه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم په‌نای بۆ به‌ڵگه‌یه‌كی تر بردووه‌ بۆ رێگریكردن له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن كه‌ زیاد جه‌بار سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردون، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (141)ی ده‌ستور (كاركردن به‌و یاسایانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ له‌ ساڵی 1992وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوون، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیارانه‌ به‌ركارن كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ریكردون به‌ بڕیاره‌كانی دادگاو گرێبه‌سته‌كانیشه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موار نه‌كرابن یاخود هه‌ڵنه‌وه‌شێندرابنه‌وه‌و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور نه‌بن)، زیادكردنی‌ ئه‌و مادده‌یه‌ بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان كه‌ تانه‌ی لێدراوه، به‌ر له‌وه‌ بووه‌ ده‌ستوری عێراق بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه‌ نابێت تانه‌ی لێبدرێت، هه‌روه‌ها له‌ ده‌ستوری عێراقدا ده‌قێك نییه‌ كه‌ ژماره‌ی كورسییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری بكات و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه‌و بابه‌تی دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌گوێره‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌راندا بابه‌تێكی رێگه‌پێدراوه‌ به‌ڵام پابه‌ندكه‌ر نییه‌. پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێ: بۆچوونی سكاڵاكار ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان (54 بۆ 55) كورسی بێت، له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردن (111) كورسییه‌و هه‌ر كاتێك ژماره‌ی كورسییه‌كان زیاتر بێت ئاستی نوێنه‌رایه‌تی گشتگیرترو وردترو به‌رهه‌مدارتر ده‌بێت و نزیكتر ده‌بێت له‌ ده‌نگده‌رانه‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی زیادبوونی كورسییه‌كان گونجاو بێت و زیاده‌ڕۆیی تێدا نه‌كرابێت، بۆیه‌ لێره‌دا دژبه‌یه‌كی له‌ بۆچونی سكاڵاكاردا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ مادده‌ی (9) نییه‌ كه‌ سكاڵای له‌سه‌ر كراوه‌، هه‌روه‌ها بنه‌مای ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان هه‌رگیز په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نییه‌ سیسته‌می هه‌ڵبژاردن یه‌ك بازنه‌ یان فره‌ بازنه‌ بێت. له‌باره‌ی مادده‌ی (15)ی یاسای هه‌ڵبژاردنیش، بریكاری سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئه‌و مادده‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئاماده‌كردنی تۆماری ده‌نگده‌رانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ده‌رچوونی یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (4)ی ساڵی 2014 هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و مادده‌ی شه‌شه‌م (یه‌كه‌م/ ا)ی ئه‌و یاسایه‌ ده‌ڵێ: دروستكردن و نوێكردنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ به‌ تۆماری ده‌نگده‌ران له‌رێگه‌ی ئامرازه‌ نوێیه‌كانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاراندایه‌. پارێزه‌ره‌كه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌، مادده‌ی (15) كه‌ تانه‌ی لێدراوه‌ پشتبه‌ست به‌ مادده‌ی (بیسته‌م)ی یاسای كۆمسیۆن به‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ ئه‌ژمارده‌كرێت، هه‌روه‌ها تانه‌دان له‌ مادده‌ی (36)ی یاسای هه‌ڵبژاردن دروست نییه‌، به‌وپێیه‌ی ده‌ڵێ ده‌بێت گره‌نتی پشكی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌ (11) كورسی له‌كۆی (111) كورسی، كه‌ رۆڵه‌كانی ئه‌و پێكهاتانه‌ كێبركێی له‌سه‌ر بكه‌ن، مادده‌كه‌ باسی له‌ دابه‌شكردنی جوگرافی نه‌كردووه‌و وه‌كو ئه‌وه‌ی سكاڵاكار ده‌ڵێ مه‌سیحی و توركمانه‌كان له‌ پارێزگای سلێمانی نوێنه‌رایه‌تییان نییه‌، ئه‌مه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه‌یه و ده‌نگی كاندیدی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ئه‌ژمارده‌كرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی زۆرترینی هێنا ئه‌وه‌ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ په‌رله‌مان‌. له‌باره‌ی مادده‌ی (22)ی یاسای هه‌ڵبژاردن كه‌ یه‌كێتیی سكاڵای له‌سه‌ر كردووه‌، پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وتویه‌تی: ئه‌م مادده‌یه‌ رێگری له‌وه‌ ناكات خه‌ڵك به‌شێوه‌ی فه‌ردی خۆیان كاندید بكه‌ن یاخود سه‌ربه‌خۆكان كاندید بن، به‌ڵكو یاساكه‌ ئه‌وه‌ی چه‌سپاندووه‌ هه‌موو كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ كه‌ ده‌یه‌وێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات ده‌بێت قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بێت و‌ لانی كه‌م له‌ سێ كه‌س كه‌متر نه‌بێت و یه‌كێكیان ژن بێت له‌پێناو گره‌نتیكردنی نوێنه‌رایه‌تی "كۆتا"ی ژنان، ئه‌مه‌ش جێبه‌جێكردنێكی دروستی ده‌ستوره‌. نوێنه‌ری په‌رله‌مان داوای دواخستنی كردووه‌ ! دوای وه‌رگرتنی بۆچوونی پارێزه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دادگای فیدراڵی هه‌ردوو سكاڵاكه‌ی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان (سكاڵاكه‌ی زیاد جه‌بارو سكاڵاكه‌ی ئامانج نه‌جیب شه‌معون)ی یه‌كخستووه‌، به‌ڵام سكاڵاكه‌ی زیاد جه‌باری كردووه‌ به‌ بنه‌ما.  دواتر فه‌رمانبه‌ری یاسایی (شه‌رمین خزر به‌هجه‌ت) به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان چوه‌ته‌ به‌رده‌م دادگاو له‌سه‌ر داوای دادگا كۆپییه‌كی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی خستوه‌ته‌ڕوو، دادگا په‌یڕه‌وه‌كه‌ی خستوه‌ته‌ ناو په‌ڕاوی سكاڵاكه‌و هاوكات بریكاربوونی فه‌رمانبه‌ره‌ یاساییه‌كه‌شی قبوڵكردووه‌، بریكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای كردووه‌ سكاڵاكه‌ دوابخرێت بۆ ئه‌وكاته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت (چونكه‌ له‌و كاته‌دا به‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێندرابووه‌و په‌رله‌مان له‌كاركه‌وتبوو)، دادگا ئه‌م داواكارییه‌ی بریكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ره‌تكردوه‌ته‌وه، به‌وپێیه‌ی داواكارییه‌كه‌ی هیچ پاڵپشتییه‌كی یاسایی نه‌بووه‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راناوه‌ستێت‌، سه‌رباری ئه‌مه‌ بریكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ رۆژی 6/8/2023دا گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی پێشكه‌شكردووه‌و داوای ره‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی كردووه‌، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و هۆكارانه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو كه‌ بریكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم پێشكه‌شی كردووه‌، دادگا گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه‌ی ئه‌میشی هاوپێچی دۆسیه‌ی سكاڵاكه‌ كردووه‌.  پاشان بریكاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم كه‌ هه‌مان بریكاری نێچیرڤانی بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌، واتا پارێزه‌ر(ئه‌یاد ئیسماعیل)، گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی پێشكه‌ش كردووه‌، گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه‌ی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا نه‌بووه‌، بۆیه‌ دادگای ئه‌م گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌شی له‌ دۆسیه‌ی سكاڵاكه‌ هاوپێچ كردووه‌.  هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دوای وه‌رگرتنی گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی سكاڵالێكراوان (سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێم- سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم)، دادگا بڕیاریداوه‌ كه‌سی سێیه‌م بهێنێته‌ ناو دۆسیه‌كه‌وه‌ كه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌، ئه‌مه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا كۆمسیۆن له‌كاتی سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا پشت به‌ كام تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌به‌ستێت ؟ ئایا پشت به‌ تۆماری په‌رله‌مانی عێراق ده‌به‌ستێت یاخود پشت به‌ رێوشوێنی تر ده‌به‌ستێت بۆ ئاماده‌كردنی تۆماری ده‌نگده‌ران؟ ئایا ئه‌و رێگایانه‌ چین كه‌ كۆمسیۆن پشتی پێده‌به‌ستێت بۆ دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا ؟ ئایا كورسییه‌كانی په‌رله‌مان چۆن دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ؟ ئه‌و میكانیزمانه‌ چین كه‌ ده‌یانگرێته‌به‌ر بۆ گره‌نتیكردنی كۆتای (30%)ی ژنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌گه‌ر هاتوو پشت به‌سترا به‌ كاندیدی تاكه‌كه‌سی "فردی" ؟ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رونكردنه‌وه‌ی به‌ دادگای فیدراڵی داوه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، بنه‌ڕه‌تی مادده‌ی (9)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان به‌وشێوه‌یه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌و مه‌رجه‌ی له‌ چوار ناوچه‌ كه‌متر نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م مادده‌یه‌ به‌گوێره‌ی مادده‌ی چواری هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن له‌ 2004دا هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌و هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ به‌ یه‌ك ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موار هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌و هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ كرا به‌ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆمسیۆن چی ده‌كات؟ نوێنه‌ری كۆمسیۆن كه‌ ناوی (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عه‌بد) بووه‌ به‌ دادگای راگه‌یاندووه‌، كۆمسیۆن پشت به‌ تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌رانی فیدراڵ ده‌به‌ستێت (واتا تۆماره‌كه‌ی عێراق نه‌ك هه‌رێمی كوردستان)، سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانیش به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، نوێنه‌ره‌كه‌ی كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ (12)ی ساڵی 2018ی هه‌مواركراو له‌ 2018دا ببرێت، ئه‌وا تێكڕای كورسی پارێزگاكانی هه‌رێم (44) كورسی ده‌بێت كه‌ 18 كورسی بۆ پارێزگای سلێمانی ده‌بێت و هه‌ولێر 15 كورسی و دهۆكیش 11 كورسی به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاسای په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رچاوبگیرێت، ئه‌وا تێكڕای ژماره‌ی كورسییه‌كان (111) كورسییه‌و سلێمانی (41) كورسی و هه‌ولێر (34) كورسی و دهۆك (25) كورسی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر هه‌رێم بكرێت به‌ سێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن. سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی (36)ی یاسای هه‌ڵبژاردن، نوێنه‌ری كۆمسیۆن وتویه‌تی: ئه‌م مادده‌یه‌ كورسی كۆتای پێكهاته‌كانی دابه‌ش نه‌كردووه‌ به‌سه‌ر پارێزگاكانداو هه‌رێمی كوردستانی به‌ یه‌ك بازنه‌ داناوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر سێ بازنه‌دا، ئه‌وا (11) كورسی كۆتای پێكهاته‌كان به‌مشێوه‌یه‌ به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شده‌بن، (4) كورسی بۆ سلێمانی، (4) كورسی بۆ هه‌ولێرو (3) كورسی بۆ دهۆك، واتا سلێمانی دوو كورسی مه‌سیحی و دوو كورسی توركمانی به‌رده‌كه‌وێت، هه‌ولێریش به‌ هه‌مان شێوه‌، دهۆكیش یه‌ك كورسی مه‌سیحی و یه‌ك كورسی  توركمان و یه‌ك كورسی ئه‌رمه‌ن. سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی گره‌نتیكردنی رێژه‌ی 30%ی ژنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، نوێنه‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن وا وه‌ڵامی دادگای داوه‌ته‌وه‌ كه‌ مادده‌ی 22ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان واجبی كردووه‌ كه‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كان له‌ناو لیستی كاندیده‌كانیاندا 30%ی ژنان دابنێن و ناوی كاندیده‌كانیش به‌وشێوه‌یه‌ رێزبه‌ند ده‌كرێن كه‌ گره‌نتی نوێنه‌رایه‌تی ژنان له‌ په‌رله‌مان بكات هه‌روه‌ها كۆمسیۆن كه‌ رێنمایی بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌رده‌كات واده‌كات لایه‌نه‌كان پابه‌ند بن به‌وه‌ی له‌كۆی هه‌ر سێ كاندیدێك یه‌كێكیان ژن دابنێن، ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌ پرسی كاندیدی فه‌ردی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ بابه‌تی كۆتای ژنانه‌وه‌ هه‌بێت. له‌ كۆتایی رونكردنه‌وه‌كانیدا، نوێنه‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پرسی به‌ چوار بازنه‌كردنی هه‌ڵبژاردنی كوردستانی وروژاندووه‌، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی باسكردن له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌كو پارێزگایه‌كی نوێ له‌ هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2021ی په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ڵه‌بجه‌ بازنه‌ی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه‌و له‌چوارچێوه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی  سنوری پارێزگای سلێمانیدا بووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌رێم بكرێت به‌ چوار بازنه‌، ده‌كرێت هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێت به‌ بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن و (3) كورسی پێبدرێت، ئه‌مه‌ له‌پاڵ گره‌نتیكردنی كۆتای ژنان له‌و پارێزگایه‌.  داوای نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی وه‌رنه‌گرت ! دوای وه‌رگرتنی بۆچوونی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دادگای فیدراڵی بڕیاریداوه‌ نوێنه‌ری كۆمسیۆن له‌ دۆسیه‌كه‌ بكاته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام له‌ رۆژانی 26-27ی كانونی یه‌كه‌می 2023دا دوو كه‌س وه‌كو نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له‌ كوردستان داوایان پێشكه‌شی دادگا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو لایه‌نی سێیه‌م داخڵی ناو دۆسیه‌كه‌یان بكات، ئه‌وانه‌ی داواكه‌یان پێشكه‌ش كردووه‌ بریتی بوون له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ (یه‌عقوب گۆرگیس یاقو/ نوسینگه‌ی سكرتێری بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری)و (محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئه‌نوه‌ر/ سه‌رۆكی حزبی گه‌شه‌پێدانی توركمانی)، دادگای فیدراڵی داوای ئه‌م دوو كه‌سه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌. كۆمسیۆن هۆشداری داوه‌ ! دواتر و له‌ 14ی شوباتی ئه‌مساڵدا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نوسراوێكی بۆ دادگا كردووه‌و تێیدا ئه‌وه‌ی به‌بیر هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی یاسایی كۆمسیۆن له‌ 7ی ته‌موزی 2024دا كۆتایی دێت‌، بۆیه‌ داوای له‌ دادگا كردووه‌ له‌ ده‌ركردنی بڕیاردا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مه‌ له‌به‌رچاو بگرێت، دادگا ته‌ماشای ئه‌م نوسراوه‌شی كردووه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشوو هاوپێچی دۆسیه‌كه‌ی كردووه‌.  دادگا چۆن بڕیاریدا ؟ دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شێوازی یه‌ك بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان و یاساكه‌ی برده‌وه‌ بۆسه‌ر ده‌قه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌ی ساڵی 1992 كه‌ هه‌رێمی كوردستانی دابه‌شكردووه‌ به‌سه‌ر (4) ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا، بۆ ئه‌مه‌ش باسی له‌ لایه‌نه‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی شێوازی یه‌ك بازنه‌یی و فره‌ بازنه‌یی كردووه‌.  دادگا ده‌ڵێ فره‌ بازنه‌یی پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ بنیادنانی دیموكراتیه‌تدا هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی توانای ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌موار بكرێت یان گۆڕانكاری تێدا بكرێت به‌گوێره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ژماره‌ی دانیشتواندا دێن، به‌ڵام شێوازی یه‌ك بازنه‌یی واتا هه‌رێمێك له‌ ناو ده‌وڵه‌تدا به‌ تێكڕا یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌و ده‌نگده‌ران ده‌توانن ده‌نگ بۆ هه‌ر كاندیدێك بده‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ی خۆشیان بیت، هه‌ندێك كه‌س وای ده‌بینن یه‌ك بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن وه‌كو ئه‌نجامدانی راپرسییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تدا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی شێوازی یه‌ك بازنه‌یی ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزبوونی یه‌كڕیزی نیشتمانی، به‌وپێیه‌ی تێیدا كاندیده‌كان ده‌توانن پرۆژه‌و به‌رنامه‌ بۆ سه‌رتاسه‌ری وڵات بخه‌نه‌ڕوو، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌م شێوازه‌ له‌ڕووی په‌یوه‌ندی نێوان كاندیدو ده‌نگده‌ره‌وه‌ لاوازه‌و تییدا لایه‌نداری كاندید بۆ ئه‌و حزبه‌ ده‌بێت كه‌ كاندیدی ده‌كات و له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا پشتیوانی لێده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات كاندیده‌كان ئیراده‌یان به‌سترابێته‌وه‌ به‌ بڕیاری حزبه‌كه‌یانه‌وه‌، له‌پێناو گره‌نتیكردنی ئه‌و پاره‌ی كه‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پێویستیان پێیه‌تی..  دادگا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، شێوازی یه‌ك بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن وا ده‌كات سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم نه‌توانن به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان نوێنه‌رایه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌یان له‌ په‌رله‌ماندا هه‌بێت، ئه‌مه‌ش لێدانه‌ له‌ بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌مووان.  دادگا له‌ بڕیاره‌كه‌یدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی به‌ لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند داناوه‌ له‌ دانانی سیسته‌م و رێنمایی هه‌ڵبژاردن و راپرسییه‌كان له‌ عێراق و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌مه‌ به‌وپێیه‌ی كۆمسیۆنه‌كه‌ ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌ڕووی دارایی و ئیدارییه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی به‌لاداخستنی ناكۆكییه‌كانی له‌باره‌ی ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكان به‌خشیوه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا ئه‌و بڕگه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه‌ كه‌ باس له‌ پێكهێنانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی له‌ شوێنه‌كه‌ی داناوه‌، ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان وه‌كو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمسیۆنه‌كه‌ی كوردستانه‌، ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی كه‌ ساڵی 2017 پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی به‌ڕێوه‌برد. له‌لایه‌كی تره‌وه‌، دادگا له‌ بڕیاره‌كه‌یدا بڕگه‌ی (چواره‌م)ی له‌ مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه‌، ئه‌م بڕگه‌یه‌ ده‌ڵێ ((ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان- عێراق له‌ سێ دادوه‌ریی ناته‌رخان پێكده‌هێنرێت بۆ سه‌یركردنی ئه‌و تانانه‌ی كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان یان له‌لایه‌ن تاكه‌ تاكه‌ی خه‌ڵك یان كیانه‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌كانه‌وه‌ بۆی ده‌نێردرێت و تانه‌یان له‌ بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن داوه‌، بڕیاره‌كانیش بنبڕ ده‌بن))، به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بڕگه‌یه‌، دادگای فیدراڵی بڕیاردانی له‌باره‌ی تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سه‌ندوه‌ته‌وه‌و راده‌ستی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراقی كردووه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، به‌مدواییانه‌و به‌ر له‌ ده‌رچوونی بڕیاری دادگا له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵێكی له‌رێگه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه‌ هه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاردان له‌ تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لای ده‌سته‌ دادوه‌رییه‌كه‌ی هه‌رێم بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام دادگا ئه‌و هه‌وڵه‌ی بێ ئاكام كرد.  كورته‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مشێوه‌یه‌:  •    ده‌سته‌واژه‌ی 11 كه‌ له‌ مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراودا هاتووه‌ ناده‌ستورییه‌و ده‌قه‌كه‌ به‌مشێوه‌ی لێ دێت:"په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 100 ئه‌ندام پێكدیت". به‌مشێوه‌یه‌ دادگای فیدراڵی (11) كورسی "كۆتا"ی پیكهاته‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌. •        ده‌سته‌واژه‌ی "به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی 4 له‌ مادده‌ی 2ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ 11ی ساڵی 2007 تا كاتی پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستانی عێراق" كه‌ له‌ مادده‌ی شه‌شه‌می دووباره‌كراوه‌ی یه‌كه‌م له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ژماره‌ 1ی ساڵی 1992ی هه‌موار كراودا هاتووه‌، ناده‌ستورییه‌و ده‌قه‌كه‌ به‌مشێوه‌ی لێ دێت" له‌م یاسایه‌دا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان شوێنی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ بۆ سه‌رپه‌ره‌شتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌بردنی. بڕگه‌ی چواره‌م له‌ مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه‌ ناده‌ستورییه‌". به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌ دادگای فیدراڵی عێراق كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانی به‌یه‌كجاری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، كۆمسیۆنێك كه‌ ساڵی 2014 په‌رله‌مانی كوردستان دروستیكردو له‌ماوه‌ی 10 ساڵی ته‌مه‌نی خۆیدا ته‌نیا سەرپەرشتی ڕاسییەکی گشتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە 25ی ئه‌یلولی 2017و یەک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی له‌ 30ی ئه‌یلولی 2018دا كردووه‌.  •    مادده‌ی 9ی یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناده‌ستورییه هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی ده‌قی پێشوو كه‌ به‌گوێره‌ی مادده‌ی چواره‌می هه‌مواری سێیه‌می ساڵی 2004 هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌، ‌به‌جۆرێك ده‌قی جێبه‌جێكراو به‌مشێوه‌یه‌ بێت" هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه‌ له‌ چوار ناوچه‌ كه‌متر نه‌بێت". •    مادده‌ی سێیه‌م له‌ یاسای ژماره‌ 15ی ساڵی 2013ی یاسای هه‌مواری حه‌وته‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناده‌ستورییه‌، كه‌ به‌پێی ئه‌م مادده‌یه‌ مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌می یاسای ناوبراو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، ده‌بێت كار به‌ مادده‌ی ناوبراو بكرێته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ: هه‌موو هاوڵاتییه‌ك كه‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵی ته‌واو كردبێت فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی كارتی ده‌نگدانی پێده‌دات به‌پێی چوارچێوه‌یه‌ك كه‌ دیاریده‌كرێت، به‌مه‌رجێك ده‌نگده‌ر له‌كاتی ده‌نگداندا ناسنامه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت".  •    هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی " له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی عێراق" هه‌روه‌ها ده‌سته‌واژه‌ی "به‌مه‌رجێك ژماره‌ی كاندیدی هه‌ر لیستێكی هه‌ڵبژاردن له‌ سێ كاندید كه‌متر نه‌بێت" كه‌ له‌ مادده‌ی بیست و دووی له‌ یاسای هه‌ڵبژاردندا هاتووه‌ ناده‌ستورییه‌و ده‌قه‌كه‌ به‌مشێوه‌ی لێدێت" هه‌موو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له‌ كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه‌ لیستی تایبه‌ت پێشكه‌ش بكات كه‌ ناوی كاندیده‌كانی له‌خۆبگرێت و رێژه‌ی ژنان له‌ناو لیسته‌كه‌دا له‌ 30% كه‌متر نه‌بێت، ریزبه‌ندی ناوی كاندیده‌كان به‌وشێوه‌یه‌ ده‌بێت كه‌ گره‌نتی رێژه‌ی ناوبراوی ژنان بكات له‌ په‌رله‌ماندا". به‌گوێره‌ی ئه‌م ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئیتر هه‌موو هاوڵاتییه‌ك ده‌توانێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی لیستی حزبه‌كان، وه‌كو كاندیدی تاكه‌كه‌سیی "فردی" خۆی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كاندید بكات.        بۆ بینینی ده‌قی بڕیاره‌كه‌ كلیك له‌سه‌ر (PDF) بكه‌


(دره‌و): خولی دوانزه‌یه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران "شورای ئیسلامی"و خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان دوێنێ له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌ی ریفۆرمخوازه‌كان باسیان له‌وه‌ده‌كرد (محه‌مه‌د خاته‌می) سه‌رۆك كۆماری پێشووی وڵات به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی نه‌كردووه‌و ده‌نگی نه‌داوه‌. هاوكات، ئاژانسی هه‌واڵی (ئیرنا) رایگه‌یاند، (سادقی لاریجانی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان، له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایاندا له‌ (مازینده‌ران) شكستی هێناوه‌و سه‌رنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌. ئیرنا، پشتبه‌ست به‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئاستی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێراندا 41%ی ئه‌وانه‌ بووه‌ كه‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌و، (25 ملیۆن) ده‌نگده‌ر به‌شداری ده‌نگدانیان كردووه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ زیاتر له‌ (61 ملیۆن) كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌. له‌دوای خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی (ژینا ئه‌مینی- ژن- ژیان- ئازادی) ساڵی 2022 روویداو، زیاتر له‌ (500) كه‌سی تێدا كوژراو و هه‌زارانی تر بریندارو ده‌ستگیركران، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن بوو له‌ ئێران به‌ڕێوه‌چوو. به‌شێك له‌ كه‌سوكاری كوژراوانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ رایانگه‌یاند، وه‌كو نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی دژ به‌ "كۆماری ئیسلامی" به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكه‌ن. له‌پاڵ ئه‌ماندا، نه‌یارانی سیاسی كۆماری ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌ داوایان له‌ خه‌ڵك كرد هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بایكۆت بكه‌ن. نه‌یارانی سیاسی كۆماری ئیسلامی له‌ رۆژی هه‌ڵبژارندا (واتا دوێنێ) ژماره‌یه‌كی زۆر ڤیدیۆیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ بوون خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كردووه‌و بنكه‌كانی جه‌نگدان چۆڵن، ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران بوو كه‌ به‌شداری به‌رفراوانی خه‌ڵكیان له‌ پرۆسه‌كه‌دا ده‌رده‌خست. هه‌ڵوێستی فه‌رمی حكومه‌ت له‌باره‌ی "قه‌ره‌باڵغی بنكه‌كانی ده‌نگدان" تا ئه‌و ئاسته‌ رۆیشت كه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌ ته‌وابوونی كاتی ده‌نگدان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی له‌ هه‌ندێك بنكه‌ی ده‌نگدان، پرۆسه‌ی ده‌نگدان تا نیوه‌ی شه‌و درێژده‌كرێته‌وه‌. به‌گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئێران، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگداندان راوه‌ستاون، ده‌بێت ده‌نگ بده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كاتی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش كۆتایی هاتبێت ده‌بێت كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌نگیان وه‌ربگرن. سه‌رۆكه‌كانی پێشوو چییان كرد؟ •    میر حسێن موسه‌وی، دواین سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران كه‌ له‌ 2009وه له‌گه‌ڵ ‌(زه‌هرا ره‌هنه‌وه‌رد)ی هاوسه‌ری ماڵبه‌ند كراوه‌، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی نه‌كرد، ئاغای موسه‌وی ساڵی رابردوو پێشنیاری پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی كرد بۆ گۆڕینی ده‌ستوری كۆماری ئیسلامی ئێران و گواستنه‌وه‌ به‌ره‌و حكومه‌تێكی جێگره‌وه‌. •    محه‌مه‌د خاته‌می كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵانی 1997 بۆ 2005 سه‌رۆك كۆماری ئێران بووه‌، به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كانی سه‌ربه‌ ریفۆرمخوازان، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی نه‌كردووه‌، ئاغای خاته‌می له‌ خوله‌كانی پێشوودا سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌كێك بوو له‌ هێزه‌ سیاسییه‌ وه‌ده‌رنراوه‌كان ناو ده‌سه‌ڵاتی ئێران، به‌ڵام هه‌ر بانگه‌وازی بۆ خه‌ڵك ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، پشتیوانیشی بۆ هه‌ندێك له‌ كاندیده‌كان نیشان ده‌دات له‌ نمونه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می په‌رله‌مان و پشتیوانییه‌كانی بۆ كاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ساڵی 2013، كه‌ رۆڵی هه‌بوو له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یدا. •    مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ماوه‌ی ساڵانی 2005 بۆ 2013 سه‌رۆك كۆمار بوو، به‌پێی قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه‌ لێیه‌وه‌ نزیكن، له‌ بنكه‌ی (نارمه‌ك) له‌ تارانی پایته‌خت له‌ نزیك شوینی نیشته‌جێبوونی خۆی به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كردووه‌، ئاغای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمه‌، به‌ڵام ره‌خنه‌ی توندی هه‌یه‌ له‌سه‌ر‌ حكومه‌ت و شێوازی حوكمڕانی ئێستای ئێران. •    حه‌سه‌ن رۆحانی كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵانی 2013 بۆ 2021 سه‌رۆك كۆماری ئێران بووه‌، له‌ بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌ باكوری تاران به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كردو ده‌نگی دا، رۆحانی كه‌ ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانه‌، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستور كاندیدبوونی بۆ خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان ره‌تكرایه‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی دوێنێ یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن بوو ‌‌دوای كۆتایهاتنی خولی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی رۆحانی. هه‌ڵوێستی ریفۆرمخوازان محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران به‌ فه‌رمی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كرد، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك كه‌سی سه‌ربه‌ باڵه‌ سیاسییه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ كاندید بوون، خه‌ڵكانێكی وه‌كو‌ محه‌مه‌دره‌زا عارف و غوڵامحسێن كه‌رباسچی به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردو ده‌نگیان دا. به‌ڵام به‌درێژایی رۆژی ده‌نگدان هیچ ڤیدیۆیه‌كی خاته‌می بڵاونه‌كرایه‌وه‌ كه‌ به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكات، دواجار ئازه‌ر مه‌نسوری ئه‌مینداری گشتی به‌ره‌ی ریفۆرمخوازان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئیكس) نوسی: سه‌رۆك كۆماری پێشوو به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا بوو كه‌ خاته‌می هه‌رگیز به‌شێوه‌ی فه‌رمی باسی له‌وه‌ نه‌كردبوو كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بایكۆت ده‌كات. له‌باره‌ی گروپه‌ جیاوازه‌ ریفۆرمخوازه‌كانی تری ئێرانه‌وه‌ له‌وانه‌ (به‌ره‌ی ئیسڵاح) راپۆرتی دژبه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌.دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌شداری نه‌كردنی محه‌مه‌د خاته‌می له‌ هه‌ڵبژاردندا، خانم مه‌نسوری له‌ پۆستێكدا نوسی "ئه‌و پێشتر له‌ هه‌ڵبژاردندا پشتیوانی له‌ ستراتیژی به‌ره‌ی ئیسلاح كردبوو"، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ ئه‌م نوسینه‌ وا دێته‌ به‌رچاو به‌شداری نه‌كردنی خاته‌می له‌ هه‌ڵبژاردن به‌شێك بووه‌ له‌ "ستراتیژیه‌تی به‌ره‌ی ئیسلاح". له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ به‌ر له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌م گروپه‌ رایگه‌یاند، ناتوانێت لیست بۆ هه‌ڵبژاردنی ئێستا پێشكه‌ش بكات. محه‌مه‌دره‌زا عارف كه به‌‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین روخساره‌كانی ره‌وتی ریفۆرمخوازان له‌ ئێران داده‌نرێت كه‌ به‌شداری ده‌نگدانی كردووه‌، له‌كاتێكدا كه‌ ده‌نگه‌كه‌ی ده‌خسته‌ ناو سندوقه‌كه‌وه‌، وتی: ریفۆرمخوازان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان بایكۆت نه‌كردووه‌. ئه‌و وتی:" كۆمه‌ڵگه‌ هان مه‌ده‌ن به‌وه‌ی به‌ره‌ی ریفۆرمخوازان دژی ده‌نگدانن، ئه‌گه‌ر ببینین بۆچوونی پێچه‌وانه‌ی له‌ناو وڵاتدا هه‌یه‌ ده‌بێت پێیان بڵێین ئێوه‌ دژایه‌تی ناكه‌ن، به‌ڵكو بۆچونی جیاوازتان هه‌یه‌. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌دا ناكۆك نین". محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌بته‌حی یه‌كێكی تر له‌ روخساره‌ دیاره‌كانی ریفۆرمخوازان به‌هه‌مان شێوه‌ له‌باره‌ی به‌شداری نه‌كردنی خاته‌می له‌ هه‌ڵبژاردن نوسی:" خاته‌می له‌ هه‌ڵبژاردنی دوێنێ توڕه‌ نه‌بوو، پێی وابوو ره‌نگه‌ تاكه‌ رێگا بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی دڵسۆزانه‌ی ببیسترێت ئه‌وه‌یه‌ ده‌نگ نه‌دات. هه‌ر كه‌سێك به‌ شێوازێك به‌دوای ئه‌م ئامانجه‌وه‌ بوو". هه‌ندێك ده‌ره‌نجامی گرنگ ئه‌مڕۆ له‌درێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی و نافه‌رمی هه‌ڵبژاردندا، راپۆرته‌كان باس له‌ "شكست"ی هه‌ندێك له‌ روخساره‌ دیاره‌كان ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌ گرنگترین روخساره‌كان، محه‌مه‌د سادقی لاریجانییه‌ كه‌ به‌قسه‌ی میدیاكانی ئێران له‌ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای (مازینده‌ران) نه‌یتوانیوه‌ جارێكی تر وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌. ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان پابه‌ندن به‌ چاودێریكردنی ئه‌دای كاركردنی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی و هاوكات ئه‌ركیان هه‌ڵبژاردنی رابه‌رێكی نوێیه‌ له‌دوای رابه‌ری ئێستا له‌ئه‌ستۆدایه‌. له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیشدا تائێستا محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت (كاندیدی شاری ره‌شت)و محه‌مه‌دره‌زا باهونه‌ر (كاندیدی شاری كرمان) دیارترین ئه‌و روخسارانه‌ن كه‌ وه‌كو شكستخواردوو ناویان ده‌هێنرێت، كه به‌‌ دوو كه‌سی به‌ر به‌ باڵی پارێزگاران "ئوسوڵگه‌راكان" ناویان ده‌هێنرێت. له‌هه‌مان كاتدا، به‌پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان، مه‌سعودی پزیشكیان كه‌ یه‌كێك له‌ روخساره‌ دیاره‌كانی ریفۆرمخوازانه‌ جارێكی تر له‌ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ته‌ورێز سه‌ركه‌وتووه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان. ئاغای پزیشكیان له‌ ساڵی 1999وه‌ تائێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌و له‌ حكومه‌تی محه‌مه‌د خاته‌میشدا وه‌زیری ته‌ندروستی بووه‌. محه‌مه‌دره‌زا پورئیبراهیمی سه‌رۆكی ئێستای لیژنه‌ی ئابوری په‌رله‌مان كه‌ یه‌كێك له‌ نه‌یاره‌ سه‌رسه‌خته‌كانی په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی شتنه‌وه‌و پاره‌و دابینكردنی دارایی تیرۆر‌، یه‌كێك له‌و روخسارانه‌ی تره‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا شكستی هێناوه‌، ئه‌و دوای شكسته‌كه‌ی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌لامه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی خسته‌ ژێر پرسیارو كاندیده‌ ركابه‌ره‌كانی به‌ "كڕین و فرۆشتنی ده‌نگ" تۆمه‌تبار كرد. هاوكات هه‌ندێك له‌ میدیاكان باسیان له‌وه‌كرد، كه‌ عه‌لی ئه‌سغه‌ر عه‌نابستانی نوێنه‌ری شاری (سه‌وزه‌وار)یش شكستی هێناوه‌، ئه‌مه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یه‌ كه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت وه‌كو سه‌ربازێك ئیشه‌كه‌ی بووه‌ به‌ زلـله‌ وه‌شاندن.


یاسین تەها- دکتۆرا لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق لەئێستادا چ بەكردەیی و چ بەپێی دەستور، هیچ دەسەڵاتێك لەسەروو دەسەڵاتی دادگای فیدراڵییەوە نییە. ئەم دادگایە لەپاش 2005 هەمان ئەم دەسەڵاتانەی ئێستای هەبووە، بەڵام هیچ كات وەك بارودۆخی پاش هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری 2021، نەچووەتە نێو وردەكاریی دۆسیە یاسایییەكان و نەبووەتە لایەنێكی هەرە كارا لە قەیران و پێشهاتە سیاسی و كارگێڕییەكان. ئەم شرۆڤەیە لەبارەی باكگراوندو پێكهاتەو دەسەڵاتەكانی دادگاكە هەڵوێستە دەكات و هەوڵدەدات رەهەندەكانی بڕیارەكەی دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخوێنێتەوە. شەرعییەت و پێكهاتەی دادگای فیدراڵی دادگای فیدراڵی لە عێراق لە بنەڕەتدا بیرۆكەو پرۆژەیەكی ئەمریكییەو دامەزرێنەرەكەی "پۆڵ بریمەر"ی حاكمی مەدەنیی ئەمریكایە[1]، بەڵام شەرعییەتی یاسایی دادگاكە بەستراوەتەوە بە فەرمانی ژمارە 30ی 2005ی ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی سەرۆكایەتیی ئەوكاتی كۆماری عێراق. ئەم دوو لایەنەش لەوكاتەدا شەرعییەتیان لە یاسای كاتیی ئیدارەی دەوڵەت وەرگرتبوو، كە بریمەر ئەندازیاری تێپەڕاندنی بوو. سەرباری ئەم بنەما یاساییەش هێشتا ئەم دادگایە هەمان ئەو دادگا فیدراڵییە نییە كە دەستوری هەمیشەیی (2005) لە بەندەكانی ماددەی 92دا چەسپاندویەتی؛ هەروەها ئەو دادگایەیش نییە كە مەرجە پێكهاتەكەی لە چەند دادوەرو پسپۆڕێكی شەریعەو یاسا پێكەوە پێكبێت و پەیكەرو پێكهاتەكانی بە 2/3ی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند بكرێت[2]. هۆكاری پێكنەهێنانی دادگا دەستورییەكەش دەگەڕێتەوە بۆ لەمپەرەكانی بەردەم كۆكردنەوەی دەنگی 2/3ی پەرلەمانتاران لە ئەنجومەنێكی فرەچەشنی فرەجەمسەردا، هەروەها ناكۆكیی زۆری هێزە پەرلەمانییەكان لەسەر دەسەڵاتی پسپۆڕەكانی شەریعە. بەم هۆیەشەوە تەنیا 18 ماددە لەكۆی 24 ماددەی یاسای دادگاكە لە ساڵی 2021 بە دەنگی 2/3 پەسەند كرا؛ دواتر كە گەیشتنە بنبەست، لەپێناو ڕێگەخۆشكردن بۆ هەڵبژاردن، لە 18ی ئاداری 2021 گیان بەبەری دادگەكەدا كرایەوەو بۆشایییەكانی پڕكرایەوە[3]. لەم هەموارەدا پێكهاتەی دادگاكە بەم جۆرە چەسپێنرایەوە: سەرۆك و جێگرێك لەگەڵ حەوت ئەندام لە دادوەرانی پلە یەك و، چوار ئەندامی یەدەگ؛ بەجۆرێك لە دەزگا دادوەرییەكانی فیدراڵی و هەرێمەكانەوە كاندید بكرێن. هەر لە هەموارە یاساییەكەی 2021دا (ژمارە 25) دەسەڵاتەكانی دادگاكە بەمجۆرە چەسپێنرانەوە: - چاودێریی دەستوری بەسەر یاساو پەیڕەوە بەركارەكان و تەفسیركردنی دەقەكانی دەستور. - یەكلایكردنەوەی ئەو كێشانەی لە جێبەجێكردنی یاساو بڕیارە فیدراڵییەكانەوە سەر هەڵدەدەن. - یەكلاییكردنەوەی كێشمەكێشەكانی حكومەتی فیدراڵی و دەسەڵاتە خۆجێییەكان. - یەكلاییكردنەوەی كێشمەكێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمەكان و پارێزگاكان. - پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن. - یەكلاییكردنەوەی كێشەی دەزگا دادوەرییەكانی فیدراڵی و هەرێم و پارێزگاكان. - دادبینی لەو تانانەی لە بڕیارەكانی پەرلەمان دەدرێن. - دادبینی لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران دەكرێن[4]. بەگوێرەی ڕێوشوێنەكانی دادگەكەیش، دەرگەی داواتۆمارکردن بۆ هەموو كەس كراوەیە، بە مەرجی ئەوەی داواکار لایەنێكی كێشە (خصم)، یان زەرەرمەند بێت لە بڕیار و جێبەجێكردنەكانی یاسا و ڕێنمایییەكان[5]. بەم پێیەیش دەرگەی بۆ هەموو هاووڵاتیانی عێراق واڵایە داوا بەرز بكەنەوە؛ لەو بڕیارانەیشی لەم دوو ساڵەی دواییدا دژی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان دەرچوون، جاری وا هەیە خاوەنی داوا هاووڵاتیی ئاسایی، یان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایەكی عێراق بووە (بەسرە).   بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربارەی موچە پاش چەندان مانگ دادبینی لە داواكانی ژمارە 224 و 269ی ساڵی 2023 كە لەلایەن دوو گروپی موچەخۆری هەرێمەوە بەرزكرابووەوە، دادگای فیدراڵی لە 21ی شوباتی 2024 بڕیاری كۆتایی خۆی لە دۆسیەی موچەو بودجەی هەرێمدا راگەیاند. بڕیارەكە 20 لاپەڕەیەو وردەكاریی یاسایی و تەنانەت سیاسیی زۆریشی تێدایەو لەپەنا بڕگەو ماددەكانی دەستوردا هەندێ پاساوی لە شەریعەتی ئیسلامیشی بۆ هێناوەتەوە. زەقترین و دیارترین تەوەرەكانی بڕیارەكەش بریتییە لە پابەندکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە "بەبانکیکردن"ی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی هەرێم لەگەڵ گواستنەوەی بۆسەر بەغداد لەڕێگەی بانکە حکومییە فیدراڵییەکانی دەرەوەی هەرێمەوە. ئەم موچەیەش لەپشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی دەبڕدرێت. بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە جێبەجێكردنی بڕیاری "بەبانكیكردن"ی موچەی فەرمانبەران، دادگاكە رۆڵی "نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان"ی لە بەغداد لەكارخستووە. میكانیزمی دابەشكردنی موچەشی فرەچەشن كردووە بۆ دەروازەکانی پارەدارکردن لە هەرێمی کوردستان، یان ئەو بانکانەی لە كوردستانن و لەلایەن بانکی ناوەندییەوە مۆڵەتیان هەیە [6]. لایەنە ئەرێنییەكانی بڕیارەكە  بڕیارەكەی دادگا بەشێوەیەكی گشتی پشتی بە چەند بنەمایەكی دەستوری بەستووە كە دەشێت بەئەرێنی لێكبدرێنەوە، لەوانەش: -    جەختكردنەوە لە ماددەی 14ی دەستور كە تایبەتە بە یەكسانیی عێراقییەكان بەرامبەر یاسا بەبێ جیاكاری. هەر لەم سۆنگەیەشەوە موچەخۆرانی مەدەنی و سەربازیی هەرێمی كوردستانی، هاوتا كردووە لەگەڵ موچەخۆرانی تری فیدراڵی. -    ستایشی گەلی كوردی كردووە كە "خاوەن بەهای مرۆیی و مۆڕاڵی نیشتمانیی بەرزە"، هەروەها "قوربانیی داوەو خەباتی دوورودرێژی كردووە دژی ڕژێمی پێشوو". -    جەختكردنەوە لەوەی بێبەشكردنی فەرمانبەرانی هەرێم لە مافەكانی، دژی ماددەكانی (22_36)ی دەستورە و، بێبەشكردنیان جیاكارییەكی بێبنەمایە. -    ناچاركردنی هەردوو دەسەڵاتە فیدراڵی و هەرێمییەكان بۆ گێڕانەوەی ماف بۆ هاوڵاتیانی هەرێم؛ ئەمەش لە بنەڕەتدا داواكاریی هەردوو گروپی خاوەن داوا بووە.  -    پشتڕاستكردنەوەی ئەوەی كە موچەخۆرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا موچەیان وەرنەگرتووە وەك هاوتا فیدراڵییەكانیان (2023)؛ ئەمەشی بەپێچەوانەی ماددەكانی 14 و 16 و 22 و 36ی دەستور لە قەڵەمداوە. بۆ ئەمەش دەسەڵاتی فیدراڵیی ڕاسپاردووە كە لەمپەرەكان لا ببات. -    جیاكردنەوەی دۆسیەی شایستەیی و موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە سیاسەت و بڕیارەكانی حكومەت[7]. بەپێی ئەمەش چیتر نابێت پاساوەكانی پابەندنەبوونی هەرێم ببنە لەمپەر لەبەردەم هەناردەكردنی موچە، بەتایبەت كە دیوانی چاودێریی دارایی بەغدا لە ڕاپۆرتی خۆیدا جەختی كردووەتەوە كە هەرێم بڕی نەوتی هەناردەكراوی بۆ توركیا ئاشكرا نەكردووە، هەروەها داهاتی نانەوتیی راده‌ستی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی وردبینیی تێدا بكات [8]. -    لەدوای بەبانکیکردنی موچە، ئەو موچانە دەدرێن و نابێت بەقەرز بدرێت. ئەمەش حكومەتی هەرێم ڕزگار دەكات لە مۆتەكەی دووبارەكردنەوەی قەرزكردن كە ڕەزامەندیی زۆری پێویستەو كێشەی "سوو هاتنەسەر"شی هەیە. -    جەختكردنەوەی دادگا لەوەی "هەرێمی كوردستان" هەرێمێکی دەستورییە، مافی لەسەر حکومەتی فیدراڵ هەیەو داهاتەكان دەبێت بەشێوەیەکی دادپەروارانە دابەش بکرێت. لایەنە نەرێنییەكان بۆ حكومەتی هەرێم لە بڕیارەكانی دادگادا چەند بنەماو لایەنێك هەن لە بەرژەوەندیی قەوارەی دەستوریی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمیش نین، كە دەشێت ئەمانەی خوارەوە دیارترینیان بن:   -    سەركۆنەكردنی حكومەتی هەرێم بەوەی ئەو قەرزانەی كردوونی، بەكاری نەهێناوە بۆ موچەی فەرمانبەران، بەبێ خستنەڕووی بەرچاوڕونیی زیاتر لەمبارەیەوە. ئەمەش وەك ئیدانە وایە بۆ حكومەتی هەرێم. -    پەلهاویشتن بۆ باسكردنی دەسەڵاتە فیدراڵی و هەرێمییەكان و باسكردنی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی كە دەسەڵاتی تایبەتی فیدراڵییەو بیرخستنەوەی ئەوەی، نابێت دەسەڵاتە دەستورییەكان پێشێل بكرێن. ئەم سەرنجەش هەرچەندە هاوتایە لەگەڵ دەستور (ماددەی 110)، بەڵام تێكەڵكردنی لەگەڵ بابەتی موچەو بیرهێنانەوەی، دەشێت ببێتە دەرفەت بۆ بەرزكردنەوەی داوای نوێ لەوبارەیەوە. -    بڕیارەكە لە زۆر جومگەدا بازی داوە بەسەر وەزارەتی دارایی هەرێم. بۆ ڕێكخستنی لیستی موچەیش ڕێوشوێنێكی پەسەند كردووە كە بەمجۆرەیە: بەرپرسی باڵای فەرمانگەو دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتیی دروستیی زانیارییەكانی فەرمانبەران دەگرنە ئەستۆ، لە پرۆسەی بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەران و گواستنەوەی بۆ سەر بەغدا لەڕووی ژمارەو پلەو بڕی موچەکانیان. هەروەها دەبێت ئەو لیستی موچانە لەلایەن سەرۆکی باڵای دامەزراوەکەو بەڕێوەبەرانی وردبینیی دارایی، بەشی دارایی، سەرچاوە مرۆیییەكان واژۆ کرابێت. لەم میكانیزمەشدا خۆلادان و خۆبواردن لە ناوهێنانی "وەزارەتی دارایی" هەیە؛ لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی فیدراڵی، كراوە بە سەنتەرو مەرجەعی وردە فەرمانگەكانی هەرێم.  لێكەوتەكانی بڕیارەكە لەسەر حكومەتی فیدراڵ    بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەربارەی موچە، چەند جۆرە لێكەوتەیەكیان هەیە، لە مەودای نزیك و مەودای دووردا: ١-  لە مەودای نزیكدا خەرجی و بارگرانیی زۆری كارگێڕی و دارایی بۆ حكومەتی فیدراڵی دروستدەكات، لە كاتێكدا قسەوباسی زۆر هەیە كە كێشەی سیولەی نەختینەییی هەیە، چونكە بڕیارەكە حكومەتی پابەند كردووە بە ڕەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە هەموو بارودۆخێكدا؛ تەنانەت ئەگەر هەرێمیش پابەند نەبێت بە یاسای بودجە. بەم هۆیەوەو لەم سەروبەندەدا پارێزەرەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، لە 11ی شوباتی 2021دا جەختیان لەوە كردووەتەوە "حکومەتی فیدراڵی تایبەتمەند نییە بە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆو دوور لە پشکی هەرێمی کوردستان. بۆچوونی پارێزەرەكان ئەوە بووە بەگوێرەی ماددەی 121 لە دەستور، حکومەتی فیدراڵی پابەندە بە تەرخانکردنی پشکێکی دادپەروەرانە لە داهاتە فیدراڵییەکان بەگوێرەی رێژەی دانیشتوان". هەروەها پارێزەرەکانی سودانی وتویانە، حکومەتی فیدراڵی بەگوێرەی یاسای بودجەی فیدراڵیی (2023، 2024 و 2025) پابەند نییە بەوەی راستەوخۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات، چونکە ماددەی 13ی بودجە (2023) پشکەکانی هەرێمی کوردستان بە یەکەیەک دادەنێت و، ئەویش لەچوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵی یەکدەخرێت. لە نوسراوێكی دادگاکەدا هاتووە، "پارێزەرەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەیان بە چەندان بڕگەی یاسای بودجەی فیدراڵیی عێراق کردووە بۆ بەرگریکردن لە بۆچوونەکەیان، لەوانەش: بەشێك لە ماددەی 12 کە دەڵێت، "وەزارەتی دارایی فیدراڵی شایستەکانی هەرێمی کوردستان دەدات بەشێوەیەکی مانگانە دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕگەکانی (ا.ب.ج.د) لەو بەندە جێبەجێ دەکات"، ئەو بڕگانەش تایبەتن بە ڕادەستكردنی داهاتی نەوتی بەڕێژەی 400 بەرمیلی ڕۆژانە، لەگەڵ پاكتاوكردنی بودجەی ساڵانی ڕابردوو. ئەو پارێزەرانە ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵییەوە؛ بۆیە سەرۆک وەزیرانی عێراق پابەندکراوە بە گوێرەی دەقە یاسایییەکان و بەتایبەتی بڕگەی یەکەم لە ماددەی 13 لە یاسای بودجەی فیدراڵی، شایستەکانی هەرێمی کوردستان نەنێرێت؛ لەنێویدا شایستەی فەرمانبەران.[9] ٢-  بڕیارەكە لە مەودای دووردا زەبری گەورە لە فیدراڵیزمی دارایی دەدات ئەگەر كۆتایی پێ نەهێنێت، چونكە حكومەتی فیدراڵ دەكاتە سەرچاوەی موچەی خەڵكی كوردستان. هەندێك بۆچوونیش پێیانوایە ئەم بڕیارە بەکردار کۆتایی بەو سەربەخۆیییە داراییە دەهێنێت كە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم كەڵكی لێ بینیوەو لەسەری وەستاوە؛ بەر لەوەی ئەو سەربەخۆییە داراییە تووشی ئیفلیجی ببێت لە پاش 25ی ئاداری 2023 كە تێیدا فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەكی سەربەخۆ لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس وەستا[10]. ئەم پێشهاتەش خزمەت بە ناوەندگەرایی و بیرۆكەی "عێراقی بەهێزی یەكگرتوو" دەكات كە ئەجێندای زۆر لە هێزە سیاسییە حوكمڕانەكانی شیعەیە. لێكەوتەكان لەسەر حكومەتی هەرێم بڕیاری دادگا لەبارەی موچە، بەشێكە لە زنجیرەیەك بڕیاری تری جومگەیی دەربارەی هەرێم (دۆسیەی نەوت، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان، هەمواری یاسای هەڵبژاردن و…) كە بەدەرە لە سازان و ڕێكکەوتنە سیاسییەكانی جاران لەگەڵ بەغدا. بڕیارەكانیش بەشێكن لە هاتنەسەرهێڵی بەردەوامی دادگاكە بۆ نێو وردەكارییەكانی ژیانی سیاسی و ئابوری و كارگێڕیی هەرێم، هاوشێوەی ناوچەكانی تری بندەستی حكومەتی فیدراڵ. بەپێی ئاماژەكانی ئەم دوو ساڵەی دوایی، لە قۆناغی داهاتوودا دادگا دەبێتە بكەرێكی سیاسیی كارا لە سیستەمی سیاسیی كوردستان و عێراق، بەم هۆیەشەوە لەسەرجەم یاساو ڕێنمایییەكاندا لەبەرچاوگرتنی بڕیارو بۆچوونەكانی، دەكاتە پێویستی، بەتایبەت لە پەرلەمانی داهاتووی هەرێمدا. ئەمەش گۆڕاو و پێشهاتێكی نوێیە لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان، چونكە ئەم دادگایە لە پاش 2005 هەمان ئەم دەسەڵاتانەی ئێستای هەبووە، بەڵام لە قۆناغ و ستافی پێشوویدا دەرگای نەكردووەتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ناویژیوان و لایەن لە كێشە ناوخۆییەكانی كوردستان یان كێشەكانی هەولێرو بەغدا؛ لە كاتێكدا پێشهاتی زۆر هەستیار هەبوون لە چەشنی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێم (حوزەیرانی 2013)و قەیرانی سەرۆكایەتیی هەرێم (2015)و زۆر پێشهاتی تری سیاسی و یاسایی. بەلایەنبوونی دادگای فیدراڵی لە پرسە ناوخۆییەكانیش پێشهاتێكی ناسازە بۆ حكومەت و لایەنی جێبەجێكردن لە كوردستان، چونكە سروشتی بڕیاری دادگایی وەهایە کە، بنجبڕە، تیژە، گوێ بە سازان و ڕێككەوتن نادات، نەرمكێشیی تێدا نییەو بەپێی دەستوریش میكانیزمێك نییە بۆ تانەدان لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و، دوا قسە لەلای ئەوە (ماددەی 94). سیستەمی سیاسی و حیزبیی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق زۆرتر پشت بە بەرخۆری (الریعیە)و بەخشینەوە (الزبائنیە) دەبەستێت، لەم سۆنگەیەشەوە سەرچاوەی موچەو بودجە لە هەر کوێوە بێت، پشتیوانی و سۆزی خەڵکیش بۆ خۆی ڕادەکێشێت. گەڕانەوەی موچە لە هەرێمەوە بۆ ناوەند بەتەنیاو لەكارخستنی كردەییانەی وەزارەتی دارایی هەرێم، دەشێت كاریگەری و لێكەوتەش لەسەر نەخشەی سیاسیی هەرێمی كوردستان دروستبكات لە بەرژەوەندیی هێزی تری نوێ. خوێندنەوە یاساییەكانی كۆی بڕیارەكانی دادگا بۆچوونێكی یاسایی هەیە پێیوایە، بڕیارەكانی دادگا دەربارەی هەرێمی كوردستان لە دوو ساڵی دواییدا، لەنێویشیاندا دەربارەی موچەی فەرمانبەران و یاسای هەڵبژاردن، قۆناغێكی نوێیە لە ڕێكخستنەوەی پەیوەندیی هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەقە دەستورییە پەتییەكان دوور لە ڕێككەوتنە سیاسییەكان و "پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی" كە جاران بنەما بوون لە دیموكراسییەتی تەوافوقیدا. بەپێی ئەم بۆچوونە پێشتر سازان و پێكهاتنی سیاسی لەسەروو دەستورەوە دادەنرا، بەڵام دادگاكە ئێستا دەیەوێت ئەم بنەمایە هەڵوەشێنێتەوەو پەیوەندییەكە بگێڕێتەوە بۆ چوارچێوەی دەقەكان[11]. ئەم هاوكێشە نوێیەش لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان نییە، چونكە دەسەڵات و پێگەكەی، لە دەستورو هەرێمێكی فیدراڵ زیاترو بەرینترە؛ ئەگەریش بگەڕێتەوە بۆ چوارچێوەی دەستور، ئەوە زۆر لە دەسەڵاتە دیفاكتۆكانی لەدەستدەدات، لە چەشنی: نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی لە وڵاتان و زۆر ئیمتیازی تری لەو چەشنە. بۆچونێكی تر پێیوایە دادگا ئێستا بەكردەیی دەستور هەموار دەكاتەوەو لەڕێگەی شرۆڤەكانییەوە، مانای نوێ بە دەقەكانی دەستور دەبەخشێت، بەتایبەت پاش ئەوەی دەركەوتووە هەمواری دەستور بەڕێگە باوە نەریتییەكەی، كە ڕاپرسییە (ماددەی 142)، لە ئێستادا ئەستەمەو هەندێك لەمپەری جددیشی لەپێشە[12]. ئەم هەموارە ڕانەگەیەنراوەی دەستوریش ئەگەر گریمانەیەكی وردو دروست بێت، ئەوە لە كاتێكدایە كە بكەری سیاسیی كورد لە دۆخی لاوازی و قەیرانی دارایی و پەرتەوازەییدایەو بەشێكی زۆر لە هێزی پاش 2005ی لەدەستداوە؛ جگە لەمەش ئەمریكییەكان كە خاوەنی دەستورەكەو باوكی دامەزرێنەری ڕژێمەكەن، وەك جاران ناچنە نێو وردەكاریی پرسە سیاسییەكانی عێراق و لە هەمبەر زۆر بڕیاری دادگای فیدراڵیدا كە پێگەو دەسەڵاتی هەرێمی كەمكردووەتەوە، بێدەنگیان هەڵبژاردووە (هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گاز بە نمونە). لە ناوەندی سیاسیی كوردیشدا داننان هەیە بەوەی بڕیارەكانی دادگا دوو دیویان هەیە: لە ڕواڵەتدا پاڵنەری سیاسیییان پێوە دیار نییەو یاسایی و وردن، بەڵام لە سێبەردا لێكەوتەی سیاسییان هەیە[13]. ئەمەیش بە مانای ئەوە دێت شارەزایانە دادەڕێژرێن و كۆكن لەگەڵ گیانی پابەندیی دەستوری، كە لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان نییە. تۆمەتە سیاسییەكانی سەر دادگاكه‌ ئامانجی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتیی ئەمریكا لە پێكهێنانی دادگای باڵای فیدراڵی، دروستكردنی هێڵێكی بەرگری بوو لە سەروەریی یاسا لە عێراقی پاش سەددام (2003). ئەم دادگەیەش لە سەرەوەی هەڕەمی دەسەڵاتی دادوەری دانراوە كە ئەویش لە چەند جومگەیەكی تری سەرەكی پێكدێت[14]. بەڵام زۆرجار دادگاكە تۆمەتبار كراوە بەوەی بەرگری لە تائیفەگەری دەكات، بەو پێیەی ئەندامەكانی بەپێی نەخشەی تائیفی پێكدێن (شیعە، سوننە، كورد)؛ هەروەها دادگاكە دەرچەی یاسایی كردەوە بۆ ئەوەی نوری مالیكی بۆ جاری دووەم بە سەرۆك وەزیران ڕابسپێردرێت[15]، لەكاتێكدا ئەیاد عەلاوی و لیستەكەی (العراقیە) براوە بوون (2010). لەئێستاشدا دادگاكە بەوە تۆمەتبارە كە فەرمان لە "فایەق زەیدان" وەردەگرێت كە سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەرییەو هاوپەیمانی بەرەی ئێرانییە لە عێراق. ئەوەش دەوترێت، ناوبراو بەهۆی هەموارە یاسایییەكان و دەسەڵاتە زۆرەكانییەوە كۆنترۆڵی دادگای باڵای فیدراڵیی كردووە، بەتایبەت هی سەرۆكەكەی (جاسم محەمەد عەبود). هەر لەم ڕێگەیشەوە زنجیرەیەك بڕیاری لە بەرژەوەندیی "چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعی"و دژی ڕكابەرەكانی (ڕەوتی سەدر، حەلبوسی، پارتی) دەرکردووە[16]. ئەوەشی نیگەرانییەكان لە دادگاكە زیاتر دەكات ئەوەیە، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی، فایەق زەیدان لە چەند لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، بۆچوونی سیاسیی خۆی ئاشكرا كردووەو، نەیشاردووەتەوە کە دژی پێكهێنانی هەرێمە لە عێراق و ئاماژەی كردووە كە ڕێگەی پێ نادات؛ لە كاتێكدا ئەمە مافێكی ڕێگەپێدراوی یەكلاییکراوەی پارێزگاكانە لە دەستوردا (ماددەی 119). زەیدان بەوە پاساوی هێناوەتەوە بۆ ئەم قسەیەی، كە بارودۆخی ئێستا لەچاو "دۆخی داڕشتنی دەستور گۆڕاوە". هەروەها پاساوێكی تری ئەوەیە زۆربەی ئەوانەی لەگەڵ پێكهێنانی هەرێمەكان بوون؛ "ئێستا بۆچوونیان گۆڕاوە"، بەبێ ئەوەی ناوبراو ئاماژە بە هیچ داتاو ڕاپرسییەك بكات. بە لای فایەق زەیدانەوە هەرێمی كوردستان "دۆخێكی تایبەتی دانپێدانراوی هەیە" چونكە "واقعێكی جوگرافی و نەتەوەیی بەر لە بەركاربوونی دەستوورە"؛ هەروەها "لە 1991 لە دەرەنجامی گرتنی كوێت و لێكەوتە خراپەكانی سیاسەتی شكستخواردووی ڕژێمی پێشوو دروستبووە" [17]. بەم پێیەش سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری، یان خۆی لا داوە یان بێئاگایە لە پێشینەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردو شۆڕش و بزوتنەوەكانی؛ شەرعییەتی هەرێمی كوردستانیشی كورتكردووەتەوە بۆ یەكێك لە دەرەنجامەكانی داگیركردنی كوێت و "سیاسەتە شكستخواردووەكانی ڕژێمی پێشوو". ئەم لێدوان و خوێندنەوەی "زەیدان"یش ڕەخنەو كاردانەوەی سیاسی و دادوەریی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەوپێیەی ڕادەربڕینی سیاسیی سەرۆكی دەزگای دادوەری و ڕەتكردنەوەی مافە دەستورییەكان، جگە لە نەگونجانی، "ڕووداوێكی بێپێشینە"شە، لانی كەم لە عێراقی پاش 2003[18].  بۆچوونێكی تر هەیە پێیوایە لە ئێستادا دادگا لایەنێكی سیاسییەو ئەركی پاراستن و چەسپاندنی "سیستەمی ئۆلیگارشی"ی حوكمڕانە لە عێراق لەبەر ڕۆشنایی هاوكێشەی هێز؛ ئەم ئەركەش هاوشێوەی ئەركی هێزەكانی "حەشدی شەعبی"یە كە ئەركی "پاراستنی سیستەمی سیاسی"ی خراوەتەئەستۆ[19]. نزیك لەمەش هەندێ چاودێری تری بڕیارەكانی دادگاكە، سورن لەسەر ئەوەی بڵێن دادگای فیدراڵی لەئێستادا "لەسەر خواستی كارەكتەری بەهێزی شیعی بڕیاری دیلیڤەری دەردەكات!"[20] لەسەر ئەم تۆمەتەش دادگاكە هاتە سەر هێڵ و تۆمەتەكەی بە "نائەخلاقی" دایە قەڵەم و نوسراوی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە بەرەنگاری خاوەنەكەی و ئەو مینبەرانەش ببنەوە كە لێوەی بڵاودەكرێتەوە[21]. بژاردە بەردەستەكان لەو دۆخی بەدگومانی و ڕەخنانەی هاتونەتە پێشەوە لە دادگاكەو بڕیارەكانی، بژاردەی دەستوری و بەردەست، هەوڵدانە بۆ دەركردنی یاسای دادگای فیدراڵی بەدەنگی 2/3ی پەرلەمانتاران و دروستكردنی دادگایەكی دەستوری كە زیاتر جێگەی متمانە بێت و میكانیزمەكانی پێكهێنانی، زیاتر جێگەی ڕەزامەندی بێت؛ هەروەها دادوەرەكانیشی زیاتر پسپۆڕی یاسای دەستوری بن وەك لەوانەی ئێستا. لەسەر ئاستی بڕیاری موچەش دادگا چەند دەرگایەكی بۆ چارەسەركردن كردووەتەوە؛ بۆ وردەكارییەكەشی جگە لە دانوستانی وردو هەوڵدان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لەبارەی میكانیزمەكان، چارەیەكی تر بەردەست نییە، چونكە لە كوردستان ژیانی سیاسی و یاسایی كێشەی زۆری هەیە؛ لەلایەك پەرلەمانی نییە، لە لاكەی تر دابەشبوونی سیاسی هەیە. بۆ گێڕانەوەی سەنگ و هێزیش بۆ بژاردەی فیدراڵیزم، جگە لە هەوڵدان لەگەڵ وڵاتانی ئەمریكاو ئەو ئەوروپییانەی پەیوەندیدارن بە هەرێم، ڕێكخستنەوەی ناوخۆی كوردستان و دروستكردنی كۆدەنگی لەسەر خاڵە نەگۆڕە گشتگیرەكان یەكێكە لەو ڕێگەیانەی دەشێت هێز بداتەوە بە قەوارەی دەستوریی هەرێم، ئەگەرنا نزیكترین سیناریۆ لە هەرێمی كوردستانەوە دۆخی پارێزگا سوننەنشینەكانە كە جگە لە بزربوونی پرسی ناوەندیی پێكهاتەكەیان، وردە وردە خەریكە پێگەو پۆستەكانیشیان لەدەستدەچێت و مانەوەی ماوەدرێژی "كورسیی سەرۆكایەتیی پەرلەمان"یش بەچۆڵی، نموونەیەكی زەقە.  سه‌رچاوه‌كان:  [1]  https://www.iraqfsc.iq/news.1518/ [2]  https://bit.ly/3Po6Grt [3]  https://www.iraqfsc.iq/news.4663/ [4]  https://bit.ly/49Tijy8 [5]  https://bit.ly/430v4VE [6]  https://bit.ly/3UYiK6m [7]  https://bit.ly/48yxAU6 [8]  https://bit.ly/435QBft [9]  https://bit.ly/4bVHdyV [10]  https://bit.ly/3wBIvPH [11]  https://bit.ly/3ThqqPO [12]  https://bit.ly/3V0rskw [13]  https://bit.ly/3URAgci [14]  https://bit.ly/3P2fF10 [15]  https://www.ina.iq/99360–.html [16]  https://bit.ly/4c63qL0 [17]  https://www.ina.iq/203350–.html [18]  https://bit.ly/3TefcLU ؛  https://bit.ly/3TfMtpO https://bit.ly/49S2WpP [19]  https://bit.ly/3V0apPk [20]  https://bit.ly/3P66Tz9 [21]  https://bit.ly/3uNWGk5 ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ خانه‌ی هزریی كوردستان نوسراوه‌


راپۆرتی: درەو 🔻 بەرهەمی رۆژانەی کێڵگە نەوتییەکان (پاش و پێش) ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم 🔹 لە مانگی ئازاری (2023)دا (14) کێڵگەی نەوتی لە قۆناغی بەرهەمهێناندا بوون و بە تێکڕای رۆژانەی (453 هەزار و 232) نەوتیان بەرهەم دەهێنا، ئێستا (7) کێڵگەی نەوتی هەرێم بەرێژەی (65%) توانای پێش راگرتنی نەوتی هەرێم بڕی (294 هەزار و 150) بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرهەم دەهێنن. 🔹 کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی هەرێم نزیکەی (35) دۆلار دەفرۆشن. 🔹 داهاتی رۆژانەی فرۆشتنی (294 هەزار و 150) بەرمیل نەوت و فرۆشتنی تێکڕای بەرمیلێکی بە (35) دۆلار داهاتەکەی دەگاتە (10 ملیۆن و 295 هەزار و 250) دۆلاری رۆژانە، مانگانەش کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو دەگاتە نزیکەی (309 ملیۆن) دۆلاری ئەمریکی، داهاتەکەشی ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی. 🔹 هەردوو کۆمپانیای (کار و لاناز) گەورەترین کڕیار و سودمەندی سەرەکی نەوتی هەرێم بوونەو هەندێک لە بەرهەمەکانیش بازرگانەکانی نزیک لە حیزبە سیاسییەکان کڕیویانە، بەشێکی بەرهەمەکە لە سەرەتادا (50%) دواتریش (65%)ی دراوە بە حکومەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمیش بەشێکی لێ ناردووە بۆ بەغدا و چارەنوسی بەشێکیشی نادیارەو ماڵە بەسەر حکومەتی هەرێمەوە. یەکەم؛ بەرهەمی رۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024 لە دوای بڕیارەکەی دادگای نێوبژیوانی پاریس لە مانگی ئازاری ساڵی (2023)دا، هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆری نەوتی کوردستان بۆ بەندری جەیهان راگیرا، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە نزیکەی سەرجەم کێڵگە نەوتییە بەرهەمهێنەکانی نەوتی هەرێم کە تا ئەو کات ژمارەیان گەیشتبووە (14) کێڵگە ڕاگیرا. بەپێی زانیارییەکانی رونبین بۆ شەفافییەتی نەوتی کوردستان، هەندێک لەو کێڵگانەی گەیشتبوونە ئاستی بەهەمهێنان تا ئێستاش نەیانتوانیوە دەستبەکارکردن بکەن و بێ بەرهەم ماونەتەوە، ئەوانیش کێڵگە نەوتییەکانی (تەق تەق، سارتا و بەعشیقە)یە، بەڵام بەشێکی دیکەی کێڵگە نەوتییەکان کە ژمارەیان (7) کێڵگەی نەوتییە کەوتنەوە کارکردن و توانیان ئاستی بەرهەمی نەوتی رۆژانەیان بە ڕادەیەکی باش بەرز بکەنەوە، لە ئێستادا پێکەوە نزیکەی (300 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمدەهێنن ؛ کە ئەوانیش بریتین لە؛ 1.      کێڵگەی نەوتی خورمەڵە کە سەرجەم پشکەکانی دراوە بە کۆمپانیای کار گروپ لە ئێستادا رۆژانە زیاتر لە (110 هەزار) بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنێت. 2.    کێڵگەی نەوتی تاوکێ کە هەردوو کۆمپانیای (دی ئێن ئۆ و گنێڵ ئینێرجی) تێیدا پشکدارن، لە مانگی شوباتی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمیان لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (90 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 3.     کێڵگەی نەوتی شێخان کە هەردوو کۆمپانیای (گۆڵف کیستۆن و ئێم ئۆ ئێڵ) تێیدا پشکدارن، ئاستی بەرهەمیان لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (21 هەزار 600) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 4.    کێڵگەی نەوتی ئەتروش کە هەردوو کۆمپانیای (شاماران و تاقە) تێیدا پشکدارن لە سەرەتای ئەمساڵدا کۆمپانیای (تاقەی ئیماراتی) رایگەیان کە پشکەکانی خۆی فرۆشتووە بە کۆمپانیای (ئێچ کەی ئێن)، ئاستی بەرهەمیان لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (20 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 5.    کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ کە هەردوو کۆمپانیای (ئێچ کەی ئێن و شاماران) تێیدا پشکدارن، ئاستی بەرهەمی ئاستی بەرهەمی کێڵگەکەیان گەیاندووە بە (36 هەزار 400) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 6.    کێڵگەی نەوتی هەولێر کە کۆمپانیای (فۆرزا پیترۆلیۆم) تێیدا پشکدار، ئاستی بەرهەم لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (6 هەزار 500) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 7.    کێڵگەی نەوتی گەرمیان کە هەردوو کۆمپانیای (گازپرۆم و  وێسترن زاگرۆس) تێیدا پشکدارن، ئاستی بەرهەمی ئاستی بەرهەمی کێڵگەکەیان گەیاندووە بە (9 هەزار 650) بەرمیل نەوتی رۆژانە. بەڵام بەپێی زانیارییەکان هەریەک لە کێڵگە نەوتییەکانی تەق تەق کە کۆمپانیاکانی (گنێڵ ئینێرجی و ئەداکس) تێیدا پشکدارن، کێڵگەی نەوتی سارتا کە (گنێڵ ئینێرجی و شیڤرۆن) تێیدا پشکدارن هەروەهای کێڵگەی نەوتی بەعشیقە کە کۆمپانیاکانی (دی ئێن ئۆ و تی ئی سی) تێیدا پشکدارن لە ئێستادا هیچ بەرهەمێکیان نیە. هەندێک لە کێڵگانەشی کە پێش ڕاگرتنی نەوتی هەرێم گەیشتبوونە ئاستی بەرهەمهێنان لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەبەردەست نە لە بارەی کردن و بەهەمهێنان تێیاندا ئەوانیش کێڵگە نەوتییەکانی (کۆرمۆر، عەین سەفنی، بەیجیل و چیا سورخ). لەم بارەیەوە بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)).   سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی بەرهەمهێنراوی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان یادگار سدیق گەڵاڵی – شارەزای بواری نەوت بە (درەو) ڕاگەیاند؛ لەماوەی ساڵی ڕابردوودا کە هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە، بەڵام لە هەندێ کێڵگەدا بەرهەمهێنان دەستی پێکردووەتەوە، کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی هەرێمیان بە نزیکەی (35) دۆلار فرۆشتووە، بەرهەمی هەندێک کێڵگە بە (30) دۆلار فرۆشراوە، تەنها لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ نەبێت بەرمیلێک نەوت (42) دۆلار فرۆشراوە. بەم پێیە داهاتی رۆژانەی فرۆشتنی (294 هەزار و 150) بەرمیل نەوت و فرۆشتنی تێکڕای بەرمیلێکی بە (35) دۆلار داهاتەکەی دەگاتە (10 ملیۆن و 295 هەزار و 250) دۆلار، مانگانەش کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو دەگاتە (308 ملیۆن و 857 هەزار و 500) دۆلاری ئەمریکی، هەر بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی پێی ڕاگەیاندین و نەیویستووە ناوی بهێنرێت، هیچ پارەیەک لە فرۆشتنی نەوتی بەرهەمهاتوو ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی. بەڵام لە فرۆشتنی بەرهەمی ئەو نەوتی بەرهەمهاتووە. کرێی کاری کۆمپانیاکان خەرجکراوەو حکومەتی هەرێم لە ماوەی ناوبراودا شایستەی دارایی کۆمپانیا بەرهەمهێنەکانی نەکەوتووەتە ئەستۆ. بەشێکی دیکەی ئەو بەرهەمە لە سەرەتادا (50%) دواتریش (65%)ی دراوە بە حکومەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمیش لە ماوەی ڕابردووشدا بەشێکی لێ ناردووە بۆ بەغدا و چارەنوسی بەشێکیشی نادیارەو ماڵە بەسەر حکومەتی هەرێمەوە. سەبارەت بە کڕیارانی نەوتی هەرێم، ناوبراو ئەوەی ئاشکرا کرد کە؛ هەردوو کۆمپانیای (کار و لاناز) گەورەترین کڕیار و سودمەندی سەرەکی نەوتی هەرێم بوونە، لە ماوەی ڕابردوودا لە پاڵاوگەکانی ناوخۆ پاڵاوتوویانە، هەندێک لە بەرهەمەکانیش بازرگانەکانی نزیک لە حیزبە سیاسییەکان کڕیویانە و لە بازاڕی ڕەشدا ساغیان کردووەتەوە. ئەو شارەزایە هۆشداری ئەوەشی دا لە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا نرخی نەوت بە (70) دۆلار دیاریکراوە، بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجەش ئەوەی دیاریکردووە، کە نەوتی هەرێم دەبێت لە ڕێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)ەوە بفرۆشرێت، بەڵام هەرێمی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا بەتێکرا بەرمیلێک نەوتی هەرێمی بە (50) دۆلار کەمتر لە سۆمۆ فرۆشتووە، کەواتە مەترسی ئەوە هەیە ئەو نەوتەی هەرێم بەرهەمی هێناوە و هەرزان فرۆشی کردووە، بەپێی یاسای بودجە بە نرخی سۆمۆ بخەمڵێنرێت و لە پشکی هەرێم لە یاسای بودجەی گشتی عێراق دابشکێنرێت.   دووەم؛ بەرهەمی رۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان پێش ڕاگرتنی نەوتی هەرێم وەک لە خشتەی ژمارە (2)دا هاتووە، لە مانگی ئازاری ساڵی (2023) و پێش ڕاگرتنی نەوتی هەرێم (14) کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان گەیشتبوون بە قۆناغی بەرهەمهێنان و پێکەوە لە توانایاندا بووە بە تێکڕای رۆژانە (453 هەزار و 232) بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنن، بەجۆرێک؛ 1.      لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە بە تێکڕای رۆژانە (145 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا. 2.    لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ بە تێکڕای رۆژانە (107 هەزار و 102) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا. 3.    لە کێڵگەی نەوتی شێخان بە تێکڕای رۆژانە (55 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا. 4.    لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش بە تێکڕای رۆژانە (36 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا. 5.    لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ بە تێکڕای رۆژانە (43 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا. 6.    لە کێڵگەی نەوتی هەولێر بە تێکڕای رۆژانە (15 هەزار و 100) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا. 7.    لە کێڵگەی نەوت و غازی کۆرمۆر بە تێکڕای رۆژانە (15 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا. 8.    لە کێڵگەی نەوتی گەرمیان بە تێکڕای رۆژانە (14 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا. 9.    لە کێڵگەی نەوتی عەین سەفنی بە تێکڕای رۆژانە (6 هەزار و 500) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا. 10.    لە کێڵگەی نەوتی بەیجیل بە تێکڕای رۆژانە (6 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا. 11.    لە کێڵگەی نەوتی تەق تەق بە تێکڕای رۆژانە (3 هەزارو 970) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا. 12.    لە کێڵگەی نەوتی سارتا بە تێکڕای رۆژانە (3 هەزارو 960) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا. 13.    لە کێڵگەی نەوتی چیا سورخ بە تێکڕای رۆژانە (2 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا. 14.    لە کێڵگەی نەوتی بەعشیقە بە تێکڕای رۆژانە (600) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا.   سێیەم؛ بەرهەمی رۆژانەی کێڵگە نەوتییەکان (پێش و پاش) ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم وەک لە خشتەی ژمارە (3)دا رونکراوەتەوە، پێش ڕاگرتنی نەوتی هەرێم (14) کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان گەیشتبوون بە قۆناغی بەرهەمهێنان و پێکەوە لە توانایاندا بووە بە تێکڕای رۆژانە (453 هەزار و 232) بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنن، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی بەردەست (10) لەو کێڵگە بەرهەمهێنەرانەی نەوت لە ئێستادا زانیارییان لە بارەوە هەیە کە (7) کێڵگەیان بە ئاستی جیاواز لە بەرهەمهێنان بەردەوامن و پێکەو بە تێکڕای رۆژانە (294 هەزار و 150) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن. بەو مانایەی تێکڕای ئاستی بەرهەمهێنان لە ئێستادا بەراورد بە پێش ڕاگرتنی هەناردەیە نەوتی هەرێم تەنها بە رێژەی (35%) کەمی کردووە. کێڵگە نەوتییەکانی (خورمەڵە، تاوكێ، شێخان، ئەتروش، سەرسەنگ، هەولێر و گەرمیان) لە بەرهەمهێنان بەردەوامن و کێڵگەکانی (تەق تەق، سارتا و بەعشیقە) لە دوای بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە بەرهەمهێنان تێیان دا ڕاگراوەو کێڵگەکانی (کۆرمۆر، عەین سەفنی، بەیجیل و چیا سورخ) هیچ زانیارییەک لە بارەی کار و بەرهەمی نەوتیانەوە بەردەست نیە.      


درەو: ئەگەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبكرێت سەبارەت بە نوێنەرایەتییەكانی (نوسینگەی) حكومەتی هەرێم، ئەوا ژمارەی نوێنەرایەتیەكانی هەرێم لە (14) نوێنەرایەتیەوە دەبێتە (88) نوێنەرایەتی لەناو باڵێۆزخانەكانی عێراقداو نوێنەرایەتییەكانی هەرێم كە بەناوی كۆمپانیاوە كاردەكەن، سیفەتی دیپلۆماسی وەردەگرن. رۆژی 21ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی عێراق نوێنەرایەتییەكانی هەرێمی هەڵوەشاندنەوە، لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا دەڵێ: نابێت دەسەڵاتی هەرێمەكان لە ئاستی دەسەڵاتە فیدراڵییەكاندا بن لەڕووی پێكهاتەو پسپۆڕییەوە، لەسەر ئەم بنەمایە دەستور واجبی كردووە كە (دیاریكردنی سیاسەتی دەرەوە و نوێنەرایەتی دیپلۆماسی و دانوستان لەبارەی پەیماننامەو ریككەوتنە نێودەوڵەتییەكان و سیاسەتی قەرزكردن و ئیمزاكردنی و سیاسەتی ئابوری و بازرگانی و دەرەكی) لە تایبەتمەندی تاقانەی دەسەڵاتە فیدراڵییەكانن، بەمە دادگای فیدراڵی بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ هەموو نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم لە وڵاتان بە نادەستوری ناودەبات. بە پێی بڕگەی چوارەم لە مادەی 121ی دەستوری عێراق: هەرێم و پارێزگاكان دەتوانن نوسینگەیان هەبێت لەناو باڵیۆزخانەو نێردە دیپلۆماسیەكان بۆ چاودێری كاروباری (رۆشنبیری و كلتوری و گەشەپێدان) (درەو) قسەی لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی عێراق كرد ئەوان رایان گەیاند ئەگەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم جێبەجێبكرێت، ئەوكات حكومەتی هەرێمی كوردستان لەناو باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكانی عێراقدا نوێنەرایەتی دەبێت كە لە ئێستادا عێراق (88) باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەو نوێنەرایەتی لە وڵاتانی جیهاندا هەیە، واتا هەرێمی كوردستان لە بری ئەوەی لە ئێستادا كە (14) نوێنەرایەتیان هەیە ئەوكات (88) نوێنەرایەتی دەبێت لەناو باڵیۆزخانەكانی عێراقدا و دەچێتە ناو چوارچێوەیەكی دیپلۆماسیەوە. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەناوی كۆمپانیا و رێكخراوەوە نوێنەرایەتییەكانی لە وڵاتان تۆماركردووەو ساڵانە باج دەدات و هیچ سیفەتێكی دیپلۆماسی و مەرجە دیپلۆماسیەكانی تێدا نیە.  بەپێی دەستوری عێراق سیاسەتی دەرەوە لەدەستی حكومەتی فیدراڵدایەو هەرێم دەتوانێتلەناو باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكاندا (نوسینگەی) هەبێت و بەشی (كلتوری و ئابوریو گەشەپێدان) بێت. •    نوێنەرایەتییەكانی هەرێمی كوردستان لەدەرەوە هیچ سیفەتێكی دیبلۆماسیان نیەو لە چوارچێوەی كۆمپانیا و رێكخراودا كاردەكەن •    حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پارەیەكی زۆر خەرج دەكات لە باجی نوێنەرایەتییەكان و باجی تەئمین سەحی و كارمەندەكانیدا لەبەر ئەوەی بەناوی كۆمپانیاوە تۆماركراون. •    لە بۆنەو مەراسیمە دیپلۆماسیەكاندا وەك دیپلۆمات بانگهێشتناكرێن. •    ئەگەر بچێتە ناو باڵیۆزخانەكانی عێراقەوە ئەوكات وەك دیپلۆمات مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و خەرجییان سیادی دەبێت لە عێراقەوە. •    هەر گۆشەیەك یان نوێنەرایەتیەك لەناو باڵیۆزخانەكاندا دەتوانن (5) كارمەند دابمەزرێنن و بودجەو خەرجییان لەسەر عێراق دەبێت. •    ئێستا نوێنەرایەتییەكانی هەرێم كە (14) نوێنەرایەتیە، ئەوكات دەتوانن لە هەر (88) باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكانی عێراق نوێنەرایەتیان هەبێت.   فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە كە وەكو وەزارەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستانە، ئەم فەرمانگەیە تائێستا یاسای كاركردنی نییە‌و ئەیلولی 2006 بە فەرمانی ژمارە (143)ی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دروستكراوە. لە ئابی 2021دا سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەكە رایگەیاند" سیاسەتی دەرەوە لە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی عێراقدایە، بۆیە دەبێت كەمێك هەستیارانە رەفتار بكەین، بەڵام دەمانەوێت لە داهاتوودا پرۆژە یاسایەك پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان بكەین بۆ ئەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بكرێت بە وەزارەت". ئەم فەرمانگەیە پێكهاتووە لە (14) نوێنەرایەتی دەرەوە‌و (8) بەڕێوەبەرایەتی نوێنەرایەتییەكانی هەرێم لە دەرەوە دەكەونە ئەم وڵاتانەوە (ئەمریكا- بەریتانیا- ئەڵمانیا- فەڕەنسا- روسیا- سویسرا- ئیسپانیا- ئیتالیا- نەمسا- پۆڵەندا- یەكێتی ئەوروپا-  ئوسترالیا- ئێران- بەغداد). پۆستەكانی دەرەوە •    نوێنەری هەرێم لە ئەمریكا: تریفە عەزیز- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە ئەڵمانیا: دڵشاد بارزانی- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە ئوسترالیا: هەڤاڵ دەسكۆ سیان- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە ئیتالیا: رێزان حەمەساڵح ئاغا- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە ئیسپانیا: دارەوان حاجی حەمید- یەكێتی •    نوێنەری هەرێم لە ئێران: نازم عومەر دەباغ- یەكێتی •    نوێنەری هەرێم  لە بەریتانیا: كاروان جەمال تاهیر- یەكێتی •    نوێنەری هەرێم لە فەڕەنسا: عەلی دۆلەمەڕی- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە سویسرا: فەوزی قەدوور- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە روسیا: دانەر ئەبوبەكر مستەفا لە پارتی بەشێوەی كاربەڕێكەر لە شوێنی ئاسۆ شێخ جەنگیی لە یەكێتی دانراوە •    نوێنەری هەرێم لە نەمسا: مستەفا ئیسماعیل رەمەزان- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە پۆڵەندا: زیاد رەئوف- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە یەكێتی ئەوروپا: دلاوەر ئاژگەیی-پارتی زۆرینەی نوێنەرەكانی هەرێم لە دەرەوە ماوەی (12) ساڵە هیچ گۆڕانكارییەكیان تێدا نەكراوە‌و وەكو خۆیان ماونەتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە دەبێت (5) ساڵ جارێك گۆڕانكارییان تێدا بكرێت. نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر ئەو (14) نوێنەرایەتییەی كە هەرێمی كوردستان لە دەرەوە كردویەتییەوە، (30) وڵات كوسنوڵگەریی‌و نوێنەرایەتی‌و ئاژانسی هاریكاریی خۆیان لە هەرێمی كوردستان كردوەتەوە كە ئەمانەن: (میسر- سودان- ئەمریكا-  كەنەدا- توركیا- كۆریا- هیندستان- ژاپۆن- چین- سریلانكا- قوبرس- روسیا-  ئەڵمانیا- فەڕەنسا- بەریتانیا- چیك- هەنگاریا- هۆڵەندا- ئیتالیا- ئەرمینیا- یۆنان- سوید- رۆمانیا- پۆڵەندا- نەمسا- بولگاریا- یەكێتی ئەوروپا- ئیسپانیا- دانیمارك- بیلاروسیا- یۆنامی- سلۆڤاكیا). ئەرك‌و ئامانجی فەرمانگە بەپێی ئەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە خۆی باسی دەكات، ئەركی فەرمانگەكە ئەمانەن: •    پتەوكردنی پەیوەندیی دوو لایەنە لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. •    پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانی، وەبەرهێنان، گەشتیاری‌و دامەزراوەیی لەگەڵ دونیای دەرەوە. •    چاودێریكردنی نوسینگەكانی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە. •    هەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەكانی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی كوردستان. •    ڕێكخستنی سەردانی فەرمی شاندە بارزگانی‌و سیاسییەكانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان. •    رێكخستن‌و پشتگیریكردنی ئەو چالاكییانەی دەبنە هۆی بەرەوپێشبردنی پێگەی هەرێم لە دەرەوە. •    هەماهەنگی‌و ڕێكخستنی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق‌و باڵێوزخانەكانی ئەم وڵاتە لە دەرەوە. •    هەماهەنگی‌و پشتگیریكردنی ئەو چالاكییانەی كە‌ یارمەتیدەرن بۆ بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان لە دەرەوە. •    هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و كومەڵگەی نێودەوڵەتی. •    پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری یاسایی‌و راستكردنەوەی بەڵگەنامەكان بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە دەرەوە. فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامانجەكانی خۆی لەم خاڵانەدا دیاریكردووە: •    پاراستن‌و پێشخستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان‌و هاوڵاتیانی لە دەرەوە. •    هاندان‌و بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییە سیاسی‌و ئابورییەكانی هەرێم لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ڕوانگەی پێشخستنی ئاشتی، سەقامگیریی سیاسی، پەرەپێدانی بازرگانی‌و بەرژوەندی هاوبەش. •    پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری كونسوڵگەری‌و راوێژی یاسایی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان. •    ئاسانكاری بۆ وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم‌و فەرمانبەرانی بۆ بەشداریكردنیان لە كارو چالاكییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەك كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكان‌و كۆبونەوەو چالاكی ئاژانسەكانی یۆ ئێن‌و... هتد. •    كار دەكات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و دامەزراوە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان لە دەرەوەو ناوەوە.  


راپۆرت: دره‌و له‌پاڵ بڕیاره‌كه‌یدا بۆ گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆسه‌ر بانكه‌ فیدراڵییه‌كان، دادگای فیدراڵی عێراق نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی هه‌رێم له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ ناده‌ستوری ناوده‌بات و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ به‌غداد كه‌ له‌م كابینه‌یه‌دا دروستكراوه‌، بێ رۆڵ ده‌كات، پشتبه‌ست به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاشكرایده‌كات هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ده‌رچوونی یاسای بودجه‌وه‌ بڕی (7 ملیۆن و 920 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كردووه‌، ورده‌كاری بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌م راپۆرته‌دا. سكاڵاكاره‌كان كێن و داوای چیان كرد ؟ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ بڕیاری خۆی له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ راگه‌یاند، كه‌ سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابوون. سكاڵاكاره‌كان له‌م دۆسیه‌یه‌دا (دوای یه‌كخستنی هه‌ردوو سكاڵاكه‌) بریتی بوون له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ (عه‌داله‌ت ره‌حیم محه‌مه‌د- بوخاری جه‌میل عه‌لی- حه‌یده‌ر محه‌مه‌د عوسمان) پارێزه‌ری ئه‌م سكاڵاكارانه‌ پارێزه‌ر (به‌كر حه‌مه‌سدیق) بوو، سكاڵاكاره‌كانی تریش بریتی بوون له‌ (ره‌عد ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د- ئاكۆ محه‌مه‌د مه‌حمود- به‌ده‌ل عه‌بدولباقی- عه‌لی ئه‌حمه‌د بابان). ئه‌م دوو گروپه‌ سكاڵاكاره‌، سكاڵاكانیان له‌دژی هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تۆماركردبوو. سكاڵاكاره‌كان له‌ سكاڵاكه‌یاندا باسیان له‌وه‌كردبوو، ده‌رچوونی یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی عێراق (2023-2024-2025) كه‌ رۆژی 26ی حوزه‌یرانی 2023 له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراق بڵاوكرایه‌وه‌ (واتا چووه‌ بواری جێبه‌جێكردن)، ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه‌و، ئه‌وان وه‌كو سكاڵاكار به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ زه‌ره‌رمه‌ند بوون و بێبه‌شكراون له‌ موچه‌ی مانگه‌كانی (ته‌موزو ئابی) ساڵی 2023و، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ جێبه‌جێكردنی یاساكه‌، ئه‌و زه‌ره‌ره‌یان به‌ركه‌وتووه‌. سكاڵاكاره‌كان له‌ سكاڵاكه‌یاندا په‌نایان بردووه‌ بۆ هه‌ردوو یاسای (خزمه‌تی شارستانی ژماره‌ 24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو)و یاسای (موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتیی ژماره‌ 22ی ساڵی 2008)، ده‌ڵێن ئه‌م یاسایانه‌ رێگه‌ به‌ جیاكاری ناده‌ن له‌نێوان فه‌رمانبه‌رانی عێراق و ناكرێت قوتی هاوڵاتی ببێت به‌ قوربانی ململانێی سیاسی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ئه‌م ململانێیانه‌ ده‌ده‌ن و بێبه‌شده‌كرێن له‌ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان كه‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی بژێوییانه‌و خێزانه‌كانیان به‌ده‌ست ئه‌م بێبه‌شكردنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و له‌ وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نددا بوون به‌ قوربانییه‌كی راسته‌قینه‌. سكاڵاكاره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارێتیی بێبه‌شكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌و مافانه‌ ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ كه‌ یاسا ده‌یانپارێزێت، بۆیه‌ داوا له‌ دادگای باڵای فیدراڵی ده‌كه‌ن بڕیارێكی سالاریی (ولائی) ده‌ربكات بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگه‌كانی (ته‌موزو ئاب)ی ساڵی 2023، سه‌رباری ئه‌مه‌ ناكۆكی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلابكاته‌وه‌، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی ژماره‌ (13)ی ساڵی 2023 جێبه‌جێ نه‌كرێت، هه‌روه‌ها داوایانكردووه‌ دادگا هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ پابه‌ند بكات به‌وه‌ی له‌ داهاتوودا هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی تری عێراق، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوربخه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌ر ناكۆكییه‌كی سیاسی كه‌ له‌ داهاتوودا رووبدات. بۆچونی حكومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ له‌م سكاڵایه‌دا محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕێگه‌ی دوو راوێژكاری یاساییه‌وه‌ به‌ناوه‌كانی (قاسم سحێب شكور)و (حه‌یده‌ر عه‌لی جابر) چووه‌ ناو دانیشتنه‌كانی دادبینی. رۆژی 11ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 بریكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی خۆی له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ پیشكه‌شكردووه‌، تییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، داواكاری سكاڵاكاره‌كان به‌گوێره‌ی مادده‌ی (93)ی ده‌ستوری عێراق، له‌ تایبه‌تمه‌ندی دادگای باڵای فیدراڵی ده‌رده‌چێت، چونكه‌ ئه‌م دادگایه‌ كاری چاودێریكردنی ته‌نیا له‌ بابه‌تی ده‌ستوریبوونی یاساكاندا كورتده‌بێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن پابه‌ندبكات به‌ ئه‌نجامدانی كارێكی دیاریكراو، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا نییه‌و به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده‌ به‌ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌. بریكاره‌كه‌ی سودانی له‌ گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌ مادده‌ی (12/ دووه‌م/ه)ی یاسای بودجه‌دا هاتووه‌ (وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ پابه‌نده‌ به‌ پێدانی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی مانگانه‌، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێم بڕگه‌كانی (ا-ب-ج-د)ی ئه‌م مادده‌ی جێبه‌جێكرد، كه‌ ئه‌وه‌ش ناردنی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی كێڵگه‌كانی هه‌رێمه‌ بۆ ئه‌مباره‌كانی كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" له‌ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا به‌بڕێك كه‌ كه‌متر نه‌بێت له‌ (400 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه‌، هه‌روه‌ها راده‌ستكردنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان به‌ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌گوێره‌ی (یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵ). پارێزه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێ" حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانه‌وه‌"، بۆیه‌ داوای له‌ دادگا كردووه‌ سكاڵاكه‌ ره‌تبكاته‌وه‌. لایه‌نی سێیه‌م! دادگای باڵای فیدراڵی داواكارییه‌كانی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵای موچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌تكردوه‌ته‌وه‌، بۆ وه‌رگرتنی رونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه‌، لایه‌نی سێیه‌می بۆ پرۆسه‌ی دادبینی زیادكردووه‌، لایه‌نی سێیه‌م بریتی بووه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ (وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ+ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان+ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم). بریكاری وه‌زیری دارایی فیدراڵ سێ گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی له‌باره‌ی پرسیاره‌كانی دادگا سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم پێشكه‌شكردووه‌، گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی یه‌كه‌م له‌ رۆژی 28ی تشرینی دووه‌می 2023دا بووه‌، گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی دووه‌م له‌ رۆژی 16ی كانونی دووه‌می 2024و گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی سێیه‌میش له‌ رۆژی 18ی شوباتی 2024دا بووه‌. له‌ گه‌ڵاڵه‌نامه‌كانیدا، بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كه‌ ناوی (عامر عه‌باس قادر)ه‌، باسی له‌وه‌كردووه‌، پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی كارو به‌رپرسیارێتی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدایه‌و په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵه‌وه‌ نییه‌، سه‌رباری ئه‌مه‌ وتویه‌تی: پێنه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم یان هه‌ر لایه‌نێكی تر له‌ هه‌ریم له‌چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دادگای فیدراڵیدا نییه‌. سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری دادگا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 پاره‌ی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ئه‌و كه‌سانه‌ ناردووه‌ كه‌ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌یانگرێته‌وه‌ ؟ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وتویه‌تی: ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ی كه‌ له‌ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دیاریكراوه‌، ره‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه‌. دادگا له‌باره‌ی پێدانی قه‌رز به‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناویاندا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی پرسیاری كردووه‌، بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری پێشتر وتویه‌تی: به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ بووه‌. دادگای له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ژماره‌ حسابی له‌ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ دانانی داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێیدا پرسیاری كردووه‌، بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تی به‌ڵێ دوو حساب به‌ دۆلارو دینار له‌ بانكی فیدراڵی كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ جۆره‌ داهاتێكی هه‌رێمیان تێدا دانه‌نراوه‌.   له‌باره‌ی پرسیاری دادگا سه‌باره‌ت به‌ تۆماری داهاته‌ نه‌وتیی و نانه‌وتییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ راده‌ستی خه‌زێنه‌ی گشتیی عێراق نه‌كراوه‌ به‌پێی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن بانكه‌ حكومییه‌كانی عێراقه‌وه‌ (بانكی رافیده‌ین- بانكی ره‌شید- بانكی بازرگانی عێراق) دراوه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ڕووی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م قه‌رزانه‌ یاسایی بوون یاخود نا، بڕیاری دادگای فیدراڵی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات یاسای بودجه‌ی گشتیی ژماره‌ 13ی ساڵی 2023 له‌ 26ی حوزه‌یرانی 2023دا كه‌وتوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن، به‌ر له‌ ده‌رچوونی ئه‌م  یاسایه‌، مادده‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان  به‌ركارنه‌بوون تا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بێت پێیانه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ركردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم خه‌رجبكرێت، به‌ڵام له‌دوای 26ی حوزه‌یرانه‌وه‌ كه‌ یاسای بودجه‌ كه‌وتوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن، هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆی بووه‌، نه‌یتوانیوه‌ هه‌موو ده‌قه‌كانی یاسای بودجه‌ جێبه‌جێ بكات، له‌وانه‌ به‌هۆی ده‌رچوونی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه نه‌یتوانیوه‌‌ نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا بكات. سه‌باره‌ت به‌ ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی ساڵی دارایی 2023  بۆ ماوه‌ی (1/1/2023) تا (30/12/2023) داهاتی نه‌وتی هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته‌ (2 ترلیۆن و 936 ملیار) دینار، داهاتی نانه‌وتیش بریتی بووه‌ له زیاتر له‌‌ (3 ترلیۆن و 171 ملیارو 206 ملیۆن) دینار. بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای سێ نوسراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه‌ نوسراوی یه‌كه‌میان مێژووه‌كه‌ی بۆ (15ی ئابی 2023) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و دووه‌میان مێژووه‌كه‌ی بۆ (25ی تشرینی یه‌كه‌می 2023)و سێیه‌میان له‌ (28ی كانونی یه‌كه‌می 2023)دا ده‌رچووه‌، باسله‌وه‌ ده‌كات له‌و ماوانه‌دا كه‌ له‌ نوسراوه‌كاندا هاتوون، حكومه‌تی هه‌رێم بڕی (7 ملیۆن و 920 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كردووه‌. له‌باره‌ی ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ی كه‌ به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ له‌  (22ی حوزه‌یرانی 2023)و (2ی ئابی 2023)، حكومه‌تی فیدراڵ به‌ هه‌رێمی كوردستان داوه، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وتویه‌تی بڕه‌ پاره‌كه‌ بریتی بووه‌ له‌ (598 ملیار) دینارو (400 ملیار) دینارو وه‌زاره‌تی دارایی له‌ ساڵی 2023دا بڕه‌ پاره‌ی تری به‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه‌.‌ هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای پرسیاری دادگای فیدراڵی، بریكاری دیوانی چاودێری دارایی عێراق دوو گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی رونكردنه‌وه‌ی پێشكه‌شی دادگا كردووه‌، یه‌كه‌میان له‌ 21ی كانونی دووه‌م و ئه‌وی تر له‌ 18ی شوباتی ئه‌مساڵدا، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: •    دیوانی چاودێری فیدراڵ له‌ 16ی ئابی 2023دا ئه‌نجامی كاری چاودێریی و وردبینی داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ماوه‌ی (1/1/2023) تا (30/6/2023) ئاڕاسته‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2023دا ئه‌نجامی كاری چاودێریی و وردبینی بۆ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشین و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی حوزه‌یرانی 2023 ئاڕاسته‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه‌، تا ئه‌وكاته‌ هیچ وه‌ڵامێكی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تێبینییه‌كان له‌باره‌ی وردبینییه‌كانه‌وه‌ پێنه‌گه‌یشتووه‌. •    دیوانی چاودێری دارایی به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ یاسای بودجه‌دا هاتووه‌ (مادده‌ی 12/ یه‌كه‌م)، له‌ رۆژه‌كانی 23ی ئاب، 7ی تشرینی دووه‌م، 28ی تشرینی دووه‌می 2023 داوای له‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان (مه‌به‌ستی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غداد كه‌ فارس عیسا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات) كردووه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان و تۆمارو ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی پێبدات، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ وه‌ڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ دیوانی چاودێری نه‌یتوانیوه‌ كاره‌كانی خۆی بكات. •    به‌گوێره‌ی مادده‌ی (12/دووه‌م/ا)ی یاسای بودجه‌، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم داتاكانی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی له‌ كێڵگه‌كانی هه‌رێم و ئه‌و نه‌وته‌ی باركراوه‌ بۆ ئه‌مباره‌كانی كۆمپانیای "سۆمۆ" له‌ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، نه‌داوه‌ به‌ دیوانی چاودێری دارایی بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بكات.   •    سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی (12/دووه‌م/ د)ی یاسای بودجه‌، هه‌رێمی كوردستان داهاتی نانه‌وتیی راده‌ستی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی وردبینی تێدا بكات. •    سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی (12/ دووه‌م/هـ)ی یاسای بودجه‌، تیمێك پێكهێنرا بۆ وردبینی له‌ ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌و خه‌رجی و داهاته‌ نه‌وتیی و نانه‌وتییه‌كان له‌ماوه‌ی 1/1 بۆ 30/6ی 2023، راپۆرتی هاوبه‌ش ده‌رچوو، ره‌وانه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كرا، بۆ وردبینیكردنیش له‌ ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی (7/1 تا 31/12/2023) دوای ئه‌وه‌ ده‌كرا كه‌ ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم ره‌وانه‌ی دیوانی چاودێری دارایی بكرێت، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ داوای له‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم كرد ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگه‌كانی (10 و 11و 12ی 2023)ی بۆبنێریت هاوپێچ له‌گه‌ڵ خشته‌و شیكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و داهاته‌كانی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ ده‌ست به‌ پرۆسه‌ی وردبینی بكرێت، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ وه‌ڵام نه‌درایه‌وه‌. پارێزه‌ره‌كه‌ی هه‌رێم داوای مۆڵه‌ت ده‌كات ! دادگای فیدراڵی له‌ بڕیاره‌كه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌ گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی بریكاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ كردووه‌، كه‌ رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌ پێشكه‌شیان كردووه‌، بریكاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: •    حكومه‌تی فیدراڵ تایبه‌تمه‌ند نییه‌ به‌ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو دوور له‌ پشكی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی مادده‌ی (121/ سێیه‌م)ی ده‌ستور.. بۆیه‌ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ پێویستی ده‌ستوه‌ردانی یاسایی هه‌یه‌. •    یاسای بودجه‌ی 2023 پرۆسه‌ی پێدانی ته‌رخانكراوه‌ داراییه‌كانی به‌مشێوه‌یه‌ رێكخستووه‌: -    پاكتاوی شایسته‌ داراییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ساڵانی 2004 تا 2022 دوای وردبینی له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم. -    حكومه‌تی هه‌رێم به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی فیدراڵ پابه‌نده‌ به‌ناردنی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی گێڵگه‌كانی هه‌رێم بۆ كۆمپانیای "سۆمۆ" له‌ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، به‌بڕێك كه‌ له‌ (400 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه‌ كه‌متر نه‌بێت. -    ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ بكرێت، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده‌ به‌ راده‌ستكردنی نه‌وته‌كه‌ به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ. -    وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم راده‌ستی ده‌كات. -    حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده‌ به‌ راده‌ستكردنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان به‌ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌گوێره‌ی مادده‌ی (22/ب)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵ، به‌و مه‌رجه‌ی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ به‌ هه‌ماهه‌نگیی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم وردبینی له‌ داتاكانی ئه‌و داهاتانه‌دا بكات. -    وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ پابه‌نده‌ به‌وه‌ی مانگانه‌ شایسته‌كانی هه‌رێم بدات، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێم بڕگه‌كانی (ا،ب،ج،د)ی مادده‌ی (12/دووه‌م)ی یاسای بودجه‌ جێبه‌جێ ده‌كات.... -    پاكتاوی پاره‌كانی بانكی بازرگانی عێراق له‌لای حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌ی قیستی مانگانه‌ له‌ پشكی هه‌رێم ده‌بڕدرێت... -      داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو و فرۆشراوی ناوخۆی هه‌رێم له‌ ژماره‌ حسابییه‌كدا داده‌نرێت كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له‌ بانكی ناوه‌ندیی ده‌یكاته‌وه، هه‌موو حساب بانكییه‌كانی تر داده‌خرێن و ئه‌و پارانه‌ی كه‌ ده‌چێته‌ ناو ئه‌م حسابه‌وه‌ بۆ هیچ مه‌به‌ستێك لێبڕینی لێ ناكرێت. -    دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی جێبه‌جێ كرد كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ هاتوون، ئه‌وكاته‌ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌دات.. دوای ئه‌وه‌ی بریكاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌م گه‌ڵاڵه‌نامه‌یان پێشه‌شكردووه‌، بریكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌بوو گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام داوای له‌ دادگا كردووه مۆڵه‌تی پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی خۆی پێشكه‌ش بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی تر مۆڵه‌تی پێداوه‌، بۆیه‌ دادگای فیدراڵی داواكاری پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و دواتریش بڕیاریداوه‌ كه‌سانی سێیه‌م له‌ دۆسیه‌كه‌ بكاته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رونكردنه‌وه‌كانیان كۆتایی هاتووه‌. به‌مشێوه‌یه‌ دادگاكه‌ ده‌رگای دادبینی داخستووه‌و بڕیاری خۆی له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ ده‌ركردووه‌. بڕیاری دادگا چی ده‌ڵێ؟ دادگای فیدراڵی له‌ بڕیاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ سكاڵای موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، به‌ر له‌وه‌ی كورته‌ی بڕیاری خۆی رابگه‌یه‌نێت، پشتبه‌ست به‌ مادده‌كانی ده‌ستور لێكدانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (117)ی ده‌ستور، هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌كو هه‌رێمێكی فیدراڵی ناساندووه‌، كه‌ ده‌بێت پشكێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی له‌ داهاته‌ فیدراڵییه‌كان بۆ ته‌رخان بكرێت، كه‌ به‌له‌به‌رچاوگرتنی ژماره‌ی دانیشتوان، به‌شی ئه‌وه‌ بكات هه‌رێم به‌ به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆی هه‌ڵسێت. هاوكات دادگای فیدراڵی پشتبه‌ست به‌ ده‌ستور، واجبی كردووه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كان پارێزگاری له‌ یه‌كێتیی و سه‌لامه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی عێراق و سیستمه‌ دیموكراتییه‌ فیدراڵییه‌كه‌ی بكات. دادگا له‌ بڕیاره‌كه‌یدا باس له‌وه‌ ده‌كات، ده‌ستور مافی ئه‌وه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك یان زیاتر داوه‌ هه‌رێم دروست بكات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای داواكاری یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌رێم دروستبكه‌ن یاخود له‌سه‌ر داوای 10%ی ده‌نگده‌ران له‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك، به‌ڵام هاوكات ده‌ستور تایبه‌تمه‌ندییه‌ تاقانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی‌ فیدراڵی (مادده‌ی 110)و تایبه‌تمه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كاندا (مادده‌ی 114) دیاریكردووه‌، هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و پارێزگا نارێكخراوه‌كانیشی له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمدا دیاریكردووه‌ (مادده‌ی 115). دادگا ده‌ڵێ (دیاریكردنی سیاسه‌تی دارایی و گومرگی، ده‌ركردنی دراو، رێكخستنی سیاسه‌تی بازرگانی له‌ سنوری هه‌رێم و پارێزگاكان، دانانی بودجه‌، سیاسه‌تی نه‌ختینه‌، دروستكردنی بانكی ناوه‌ندیی و به‌ڕێوه‌بردنی) ده‌سه‌ڵاتی تاقانه‌ی حكومه‌تی فیدراڵه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ستور هه‌موو مافێكی به‌ حكومه‌تی هه‌رێم داوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆی، به‌مه‌رجێك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌ تاقانه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵدا دژ نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی هیچ یه‌كێكیان سنوری تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی نه‌به‌زێنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌كه‌وینه‌ به‌رده‌م پێشێلكردنی ده‌ستورییه‌وه‌. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی هه‌رێم دادگای فیدراڵی ده‌ڵێ: نابێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان له‌ ئاستی ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كاندا بن له‌ڕووی پێكهاته‌و پسپۆڕییه‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ ده‌ستور واجبی كردووه‌ كه‌ (دیاریكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی و دانوستان له‌باره‌ی په‌یماننامه‌و ریككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سیاسه‌تی قه‌رزكردن و ئیمزاكردنی و سیاسه‌تی ئابوری و بازرگانی و ده‌ره‌كی) له‌ تایبه‌تمه‌ندی تاقانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كانن، به‌مه‌ دادگای فیدراڵی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌موو نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ وڵاتان به‌ ناده‌ستوری ناوده‌بات. موچه‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غداد دادگای فیدراڵی له‌ بڕیاره‌كه‌یدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌كات به‌ كردنه‌وه‌ی حساب بانكی بۆ موچه‌ی (فه‌رمانبه‌ری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان و لایه‌نه‌ نه‌به‌ستراوه‌كان به‌ وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ری لایه‌نه‌ حكومییه‌كانی ترو خانه‌نشینان و سودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیی) له‌و بانكه‌ حكومییه‌ فیدراڵییانه‌ی كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن. به‌پێی بڕیاره‌كه‌، پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان ببڕدرێت كه له‌ یاسای بودجه‌دا هاتووه‌. له‌پاڵ ئه‌مه‌دا، دادگای فیدراڵی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌ هه‌رێمی كوردستان‌ ناویان هێنراوه‌ هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ لاوه‌كییه‌كانی تری هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیی راسته‌وخۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ جێبه‌جێكردنی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ‌بۆسه‌ر بانكه‌ فیدراڵییه‌كان، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، مه‌به‌ست له‌ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غداد كه‌ (فارس عیسا) له‌ پشكی پارتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌ دروستكراوه‌، پێشترو به‌ر له‌ ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی، هه‌موو نوسراوێك كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌كان ده‌كرا، ده‌بوو بچێته‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی فارس عیساوه‌، ئه‌مه‌ هه‌ندێك سه‌رئێشه‌ی بۆ خه‌ڵك و داموده‌زگاكانی هه‌رێم دروستكردبوو، له‌ریگه‌یه‌وه‌ حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی كۆنترۆڵی هه‌رجۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌ كوردستانه‌وه‌ به‌ به‌غداد كردبوو‌، به‌ڵام بڕیاری دادگای فیدراڵی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌و سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستانی له‌ وڵاتان راگه‌یاند. له‌لایه‌كی تره‌وه‌، دادگای فیدراڵی له‌ بڕیاره‌كه‌یدا، سه‌رجه‌م بانكه‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق پابه‌ندكردووه‌ به‌وه‌ی ئاسانكاری بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی حساب بانكی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و گرتنه‌به‌ری سه‌رجه‌م رێگا پێویسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان سودمه‌ند ببن له‌ موچه‌كانیان، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی ئه‌و په‌نجه‌ره‌ بانكییانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێم هه‌ن یان ئه‌و بانكانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێم كراونه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه‌ مۆڵه‌تیان پێدراوه‌. له‌به‌رامبه‌ردا، دادگا به‌رپرسی باڵای ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ناویان هێنراوه‌ له‌ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ نه‌به‌ستراوه‌كان به‌ وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م پێكهاته‌ حكومییه‌كان ده‌خاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیی دروستیی ئه‌و داتایانه‌ی كه‌ ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌و پله‌و بڕی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی حساب بانكی بۆیان له‌ بانكه‌ فیدراڵییه‌كان. دوای كردنه‌وه‌ی حساب بانكیی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، دادگای فیدراڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پاره‌دار بكات و ئاگاداری ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی چیتر  نابێت به‌ قه‌رز پاره‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت. سه‌رباری ئه‌مانه‌، بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی ژماره‌ حسابی بانكه‌ فیدراڵییه‌كانه‌وه‌، به‌پێی بڕیاری دادگا:   •    حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ پابه‌ندكراوه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی ته‌رازوه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی (میزان مراجعه‌)ی مانگانه‌ له‌و واده‌ی كه‌ فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری له‌ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له‌ مانگی دواتردا دیاری ده‌كات له‌كاتی داواكردنی پاره‌ هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی فیدراڵییه‌كان. •    پابه‌ندكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داهاته‌ نه‌وتیی و نانه‌وتییه‌كانی به‌ حكومه‌تی فیدراڵ (خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت)، به‌گوێره‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی فیدراڵ، به‌و مه‌رجه‌ی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم وردبینی له‌و داتایانه‌ بكات كه‌ تایبه‌تن به‌و داهاتانه‌وه‌، ئه‌مه‌ پشتبه‌ست به‌ حوكمه‌كانی مادده‌ی (12)ی یاسای ژماره‌ (13)ی ساڵی 2023ی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق بۆ ساڵه‌كانی (2023-2024-2025). •     پابه‌ندكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم وردبینی بكه‌ن له‌و حساب بانكییانه‌ی كه‌ بۆ هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه‌ له‌ بانكی ناوه‌ندیی هه‌روه‌ها وردبینی بكرێت بۆ لیستی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سوندمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان.     دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی    


  راپۆرتی: درەو 🔻 سامانی ئاژەڵ و پێداویستی تاک و نرخ و پرۆژەکانی گۆشتی سور لە هەرێمی کوردستان؛ 🔹 گرانبوونی نرخی کیلۆ گرامێک گۆشتی سور بۆ نزیک (15) دۆلار، هەرێمی پێش هەریەک لە وڵاتانی (جەزائیر، فەلەستین، تورکیا، سعودییە، مسر، ئوردن، تونس، قەتەر، ئیمارات، کوەیت، ئێران، مەغریب، عومان و لیبیا) خستووە. 🔹 هەرێمی کوردستان (19%)ی ئاژەڵانی عێراقی هەیەو خاوەنی زیاتر لە (4 ملیۆن و 705 هەزار) سەر ئاژەڵە و بە ڕێژەی (68%) مەڕ و (26%) بزن و (6%)ی مانگا پێکهێناوە. 🔹 لە پارێزگانی هەرێمی کوردستان (263) پرۆژەی (بەخێوکردنی مەڕو بزن و مانگای شیر، قەڵەوکردنی گۆلک و بەرخ) هەیەو پێکەوە توانای لەخۆگرتنی سەرو (110 هەزار) سەر ئاژەڵیان هەیە. 🔹 بەرهەمی خۆماڵی گۆشتی سور ساڵانە سەر و (75 هەزار) تەنە و (55%)ی بەکاربردنی دانیشتوان پڕ دەکاتەوەو هەر تاکێک ساڵانە پێویستی (14.4) کیلۆگرام گۆشتی سورە. 🔹 لە ساڵی (2022)دا لە سەر ئاستی (31) کوشتارگەکەی هەرێمی کوردستان، (ملیۆنێک و 34 هەزار و 358) سەر ئاژەڵ سەربڕاوە. 🔹 لە هەرێم (41) پرۆژەو کارگەی ئالیک و هەیە و توانای بەرهەمهێنانیان (887) تەن ئالیکە لە کاتژمێرێکدا. یەکەم؛ نرخی گۆشتی سور لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە، بەراورد بە هەرێمی کوردستان تادێت لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی گۆشتی سور روو لە بەرزبوونەوە دەکات، لە ئێستادا نرخی یەک کیلۆگرام گۆشتی سور (22 – 23 هەزار) دیناری تێپەڕاندووە. کاتێک نرخی گۆشتی سور لە هەرێمی کوردستان بەراورد دەکەین، بە (15) وڵاتی دراوسێ و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە، بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی (NUMBEO) دەبینین لەرووی بەرزی نرخی گۆشتەوە لە سەروو هەموویانەوەیەو پێش هەریەک لە (جەزائیر، فەلەستین، تورکیا، سعودییە، مسر، ئوردن، تونس، قەتەر، ئیمارات، کوەیت، ئێران، مەغریب، عومان و لیبیا) کەوتوو. لە بارەی نرخی گۆشتەوە بڕوانە ئەم چارتەی خوارەوە. چارت بەشی زۆری هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەکانی و هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ؛ 1.    قۆرخکاری و کۆنترۆڵ نەکردنی بازاڕ و ڕێکنەخستنی پێویست بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ. 2.    نزیکبوونەوەی بەهار و مانگی ڕەمەزان، کە ساڵانە لەو کاتانەدا گۆشتی سور بەهۆی زیادبوونی خواستەوە نرخەکەی بەرزدەبێتەوە و هەندێ جاریش لە لایەن بازرگانانەوە بەرزدەکرێتەوە. 3.    کەمبوونەوەی ئاژەڵی خۆماڵی و زیادبوونی دیاردەی کۆچی لادێ نشینەکان بۆ ناو شارەکان. 4.    بەرزبونەوەی نرخی ئالیك و پێداویستییە تەندروستییەکانی ئاژەڵان. 5.    بەرزبوونەوەی نرخی ئاژەڵ و گۆشتی هاوردەکراو، بەهۆی ئاڵۆزیی و ناجێگیری بارودۆخی سیاسی و ناسەقامگیری جیهانییەوە. دووەم؛ ژمارەی ئاژەڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022 پاڵپشت بە داتاکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان/ بەشی ئامارەکانی کشتوکاڵ و ژینگەی هەرێم لەلایەک و داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە بۆ فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نێردراوە لە لایەکی دیکەوە. لەسەر ئاستی گشتی عێراق، وڵات خاوەنی (25 ملیۆن و 128 هەزار و 655) سەر ئاژەڵە کە (4 ملیۆن و 705 هەزار و 621) سەریان بە رێژەی (19%) کەوتووەتە هەرێمی کوردستانەوە، بەجۆرێک؛ -    (19 ملیۆن و 716 هەزار و 354) سەر مەڕن بە ڕێژەی (78%). -    (2 ملیۆن و 599 هەزار و 945) سەر بزن بە رێژەی (10%). -    (2 ملیۆن و 148 هەزار و 271) سەر مانگا بە رێژەی (9%). -    (461 هەزار و 991) سەر گامیش بەرێژەی (2%). -    (202 هەزار و 94) سەر حوشتر بە رێژەی (1%). تەنها لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) خاوەنی (4 ملیۆن و 705 هەزار و 621) سەر ئاژەڵن، بەجۆرێک؛ -    (3 ملیۆن و 195 هەزار و 627) سەر مەڕن بە ڕێژەی (68%). -    (ملیۆنێک و 239 هەزار و 203 سەر بزن بە رێژەی (26%). -    (270 هەزار و 791) سەر مانگا بە رێژەی (6%). لەبارەی سامانی ئاژەڵەوە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)) سێیەم؛ پرۆژەکانی ئاژەڵداری لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022 پشت بەست بە داتاکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان/ بەشی ئامارەکانی کشتوکاڵ و ژینگەی هەرێم، لە هەرێمی کوردستان چوار جۆر پرۆژەی ئاژەڵداری بوونی هەیە، کە بریتین لە پرۆژەی (بەخێوکردنی مەڕو بزن، بەخێوکردنی مانگای شیر، قەڵەوکردنی گۆلک و بەرخ) دابەشبوونە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک؛ 1.    پرۆژەکانی بەخێوکردنی مەڕو بزن، کە (75) پرۆژەن و توانای بەخێوکردنی (23 هەزار و 80) سەر ئاژەڵیان هەیە. 2.    پرۆژەکانی مانگای شیر، کە (84) پرۆژەن و توانای بەڕێوەبردنی (12 هەزار و 455) سەر مانگایان هەیە. 3.    پرۆژەکانی قەڵەوکردنی گۆلک، کە (98) پرۆژەن و توانای بەڕێوەبردنی (72 هەزار و 804) سەر گۆلکیان هەیە. 4.    پرۆژەکانی قەڵەوکردنی بەرخ، کە (6) پرۆژەن و توانای بەڕێوەبردنی (2 هەزار و 66) سەر بەرخیان هەیە. تایبەت بە شێوازی دابەشبوونی پرۆژەکان، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بڕوانە چوارەم؛ ژمارەی کوشتارگەو بەرهەمی گۆشتی سور و پێداویستی تاک لە هەرێمی کوردستان بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان/ بەشی ئامارەکانی کشتوکاڵ و ژینگەی هەرێم، بەرهەمی خۆماڵی گۆشتی سور ساڵانە سەر و (75 هەزار) تەنە و (55%)ی بەکاربردنی دانیشتوان پڕ دەکاتەوەو هەر تاکێک ساڵانە پێویستی بە (14.4) کیلۆگرام گۆشتی سورە. لەم بارەیەوە بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).     هاوکات لە ساڵی (2022)دا لە سەر ئاستی (31) کوشتارگەکەی هەرێمی کوردستان، (ملیۆنێک و 34 هەزار و 358) سەر ئاژەڵیان سەربڕیوە، بە جۆرێک؛ (774 هەزار و531) مەڕ و (114 هەزار و 696) بزن و (145 هەزار و 131) رەشەوڵات سەربڕاون. لەم بارەیەوە بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)). پێنجەم؛ ژمارەی کارگەکانی ئالیک و توانای بەرهەمیان لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022 هەر بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان/ بەشی ئامارەکانی کشتوکاڵ و ژینگەی هەرێم، (41) پرۆژەو کارگەی ئالیک و هەیە و توانای بەرهەمهێنانیان (887) تەن ئالیکە لە کاتژمێرێکدا. بەجۆرێک؛ 1.    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (23) پرۆژەو کارگە هەیە بە توانای بەرهەمهێنانی (602) تەن ئالیک لە کاتژمێرێکدا. 2.    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (8) پرۆژەو کارگە هەیە بە توانای بەرهەمهێنانی (135) تەن ئالیک لە کاتژمێرێکدا. 3.    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک (6) پرۆژەو کارگە هەیە بە توانای بەرهەمهێنانی (77) تەن ئالیک لە کاتژمێرێکدا. 4.    لەسەر ئاستی ئیدارەی گەرمیان (4) پرۆژەو کارگە هەیە بە توانای بەرهەمهێنانی (73) تەن ئالیک لە کاتژمێرێکدا. لەم بارەیەوە بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).     سەرچاوەکان -    دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان (2014 - 2022)، بەشی ئامارەکانی کشتوکاڵ و ژینگە، ئەیلولی 2022. -    کەرکوک ناو، نرخی كیلۆیەك گەیشتە 23 هەزار دینار)كەركوك ناو) هۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخی گۆشتی سور بڵاودەكاتەوە؛ https://bitly.ws/3egJm -    محمد الباقر نصیف، المواشي في محافظات العراق للأعوام   (2020 – 2021 - 2022)، مجلس النواب؛ دائرة البحوث والدراسات النیابیة، قسم البحوث، (تموز (2023). -    NUMBEO, Price Rankings by Country of Beef Round (1kg) (or Equivalent Back Leg Red Meat) (Markets), at; https://bitly.ws/3egJf  


هاوڕێ تۆفیق پاش خوێندنەوەی بریارەکانی دادگای فیدراڵی ،بێنەو بەرەو هەڵایەکی گەورە دروستبون ، هەر کەس و لایەنێک بەگوێرەی ئاوازی خۆی، لێکدانەوەی بۆ بڕیارەکانی دادگا کرد، خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی کە راستی و دروستی بریارەکان وەکو خۆی بەو شێوەیەی کە دەرچون بۆی بگوازرێتەوە. هەوڵئەدەین بریارەکان دیاری بکەین و  شیتەڵێکی روون و ئاشکرا بە زمانێکی سادەو شیرینی کوردی بۆ بکەین . دۆسیەی موچە: - [ ] ئەم داوایە لەلایەن سێ هاوڵاتی کوردستانەوە لە دادگا تۆمارکراوە ،کەهیچ پێگەیەکی حزبی و حکومیی فەرمییان نەبوو. پاش چەندین دانیشتنی دادبینی دادگا ،  پارێزەری ئەو سێ هاوڵاتیە یاداشتی بەرگری خۆی پێشکەشکردو لە هەموو دانیشتنەکان بەرگری کرد، بەهەمان شێوە نوێنەری یاسایی سەرۆکی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان ،داوالێکراو بوون و دادگا وەکو لایەنی( خسومە) لەناو پرۆسەی دادبینیەکەدا داوای کردبوون . ئەم هاوڵاتیانە داوایان دەکرد ،کە دادگا بریاری فەرمانی وەلائی بۆ خەرجکردنی موچەی مانگەکانی( ئاب و تەموزی ٢٠٢٣ ) دەربکات و لە هەمانکاتدا داوایان دەرکرد، کە داوای نێوان هەردوو سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم یەکلایی بکرێتەو بەکەبەهۆیانەوە نەتوانراوە یاسای بودجە وەکو خۆی جێبەجێبکرێ .بۆ تێگەیشتنی گشتی پێویستە بپرسین، ئەمری وەلائی چیە؟ دەستەواژەی ئەمری وەلائی ،ڕێوشوێنێکی دادوەری گورجوگۆڵە،  داوەر وەکو فەرمانێک دەریدەکات ، کاتێک کە دوو لایەن لە کێشەیەکدا ئەبن ، سروشتی کێشەکەو ناکۆکیەکانیان رەهەندی بەپەلەی هەیە، ناکرێ چاوەروان بن هەتاوەکو دەرکردنی بڕیاری کۆتایی کە پێویستی بە کاتی زۆر هەیەو  بەو هۆیەوە زیان بە مافیان دەگات،  ئەم فەرمانە راگرتنی کاتیە بۆ کارکردن بە مادەی قانونێک  ، ئەمەش هەتاوەکو ئەو کاتەی کە دادگا بڕیاری خۆی لەسەر بابەتەکە دەردەکات، لەڕاستیدا لەرووی زمانەواییەوە ، ئەو زاراوەیە لە زمانی عەرەبیدا کۆنەو بە گوێرەی فەرهەنگی عەرەبی لە (وەلی، یان والیەوە) هاتوە.  بەو مانایەی فەرمانی کاربەدەستە ، فەرمانی دەسەڵاتدارە ،ئەگەر بمانەوێت بە زمانی کوردی وەرگێڕانی بۆ بکەین، ئەوا  نزیکە لە  دەستەواژەی (فەرمانشکۆی دادوەر) کە باوەڕم وایە پڕاوپڕی دەستەواژەکەیە ،بە تایبەتی کە لە زمانی ئینگلیزی دەستەواژەی.                                  ( State Order, Judical Order) ی بۆ بەکاردێت.  لەسەر ئەم داوایە دادگا بڕیاری کۆتایی و بنەبڕی خۆی دەرکرد ،کە شایەنی پیاچونەوەو رەخنەلێگرتن و تانەلێدان نیە. بەرلەوەی باسی ناوەرۆکی بڕیارەکانی دادگا بکەین، پێویستە لەسەر بابەتێکی گرنگ قسە بکەین،  ئەویش دادگا کاتێک بریارەکانی بەشێوەی نوسراو دەردەکات، کاغەزی بریارەکە دوور درێژەو لەدوو برگە پێکهاتوە، ئەوانیش؛ - [ ] یەکەم: وردەکاری بریار، کە بە زمانی عەرەبی، پێی دەڵێن( حيثيات القرار) بە زمانی شیرینی کوردی باوەڕمان وایە دەستەواژەی( تانوپۆی بڕیار) پڕاو پڕە بۆی. ئەم بەشەی کاغەزی بڕیاری دادگا، وردەکاری داوای داواکاری تیادا خراوەتە روو، پوختەی وتەکانیان و داواکانیان نوسراوە ،بەهەمان شێوە پوختەی وتەکانی لایەنی داوالێکراوی تیا نوسراوە ، جەوهەری بەرگرینامەی داواکاری تیانوسراوە ، پاشان دادگا روانینی خۆی بۆ بابەتەکان خستۆتە روو ، شیتەڵی بابەت و تەوەرەکانی بەپشتبەستن بەدەستورو یاسا کارپێکراوەکان کردوە ،ئەمەش وەکو کەرەسەیەک  بۆ تێگەیشتن و هەڵهێنجانی بریار.ئەتوانین بڵێین تانوپۆی بڕیار،دەسپێکە بۆ گەڵاکردنی دەرچواندنی بریار ، - [ ] بڕیاری دادگا: کە بە زمانی عەرەبی، پێی دەڵێن ( قرار الحكم) بەشە گرنگ و چارەنوس سازەکەیە، کە رەهەندی جێبەجێکاری بۆ هەموو لایەنەکان و دەسەڵاتەکانی دەوڵەت هەیە و پێویستە لەسەر هەموو لایەک کە پێوەی پابەند بن و وەکو خۆی جێبەجێی بکەن. ئەو دوو خاڵەی سەرەوە، بۆ ئەوەبوو  هەتاوەکو بە شێوەیەکی باش لە مەسەلەکە تێبگەین ، خۆی لە راستیدا ،ئەو  دوو خاڵە ڕێبەری رووناکردنەوەن  بۆ تێگەیشتن لە بڕیارەکانی دادگا. چونکە لە عێراق دوو بۆچونی جیاواز لەسەر ئەم بابەتە هەیە ، بۆچوونی یەکەم: تەنها کار بە ئەو بەشەی بریاری دادگا دەکرێ ،کە پێی دەڵێن؛ بریاری داگا( قرار الحكم) و بەشی یەکەم کە تانوپۆی بریارە( حيثيات القرار) ئەوا تەنها بۆ بەرچاو روونیە و نرخی قانونی نیە و کاری پێ ناکرێ. بۆچوونی دووەم: بریاری دادگا، بەش بەش ناکرێت و تانوپۆی بریار ( حيثيات القرار) هاوشێوەی بەشی بریاری دادگا (قرار الحكم) هێزی قانونی هەیە و لە یەکتری جیاناکرێتەوە. ئەمە بابەتەمان بۆیە باسکرد و خۆمان کرد بە جادەیەکی لاوەکیدا و لە جادە سەرەکیەکەی باسەکەمان لاماندا. چونکە ئەم مەسەلەیە زۆر گرنگو چارەنوسسازە! بۆ نمونە ئەگەر تەنها بەشی دووەم لە بریاری دادگا( قرار الحكم ) کاری پیبکرێ ، ئەوا دەقی بریاری موچە ناکۆکە لەگەڵ رووحی دەستور و یەکناگرێتەوە لەگەڵ سیستەمی فیدراڵی و رەچاوی پێگەی قەوارەی هەرێمی کوردستانی نەکردوەو بگرە کۆڵەیەکی سەرەکی مافی دەستوریی هەرێمەکان کە (مافی پیادەکردنی سیاسەتی دارایی وکارگێرییە ) شکاندوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر کار بە بۆچونی دووەم بکرێ و بریارەکە هەردوو بەشەکە بگرێتەوە، ئەوا لە تانوپۆی بڕیار( حیثيات القرار) لەم بەشەدا ، زۆر بە روونیی و ئاشکرایی پێگەی دەستوریی هەرێم پارێزراوە ،گەلی کوردستان لەروانگەی دەستورییەوە رێزلێگیراوە. رای دادگای فیدراڵی؛ دادگا دەڵێن؛ کار بەهەردوو بەشە دەکرێت و بەهیچ شێوەیەک لە یەکتری جیاناکرێنەوە، بەڵام ئەم رایە پێویستی بە بریارێکی شیکردنەوە هەیە( قرار التفسيري) کە دادگاکە دەبێت دەریبکات ،ئەویش لەسەر داوای بەڕێز سەرۆک کۆمار ، یان سەرۆک وەزیران ، یان سەرۆک پەرلەمان دەبێت ،هەتاوەکو کۆتایی بەم ڕاو و لێکدانەوە جیاوازانە بهێنرێت. چونکە هەتاوەکو ئێستا وەزارەتەکان و حکومەتی فیدراڵ تەنها کار بەشی بریاری دادگا(قرار الحكم) دەکەن و بەشی یەکەمی بریارەکە فەرامۆش دەکەن. دەگەڕێینەوە سەر خاڵەکانی بڕیاری دادگا لەسەر موچە، دادگا بریارەکانی بە چوار برگە دەرکرد کە ئەمانەن: ١: پابەندکردنی هەردوو سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم بە تەوتینکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم لە( سەرجەم وەزارەتەکان و دەستەکان و پارێزگاکان و سودمەندانی هاوکاری تۆڕی کۆمەڵایەتی و خانەنشینان و سەرجەم موچەخۆرانی حکومی)  لە یەکێک لە بانکە حکومیەکانی فیدراڵ لەدەرەوەی هەرێم پرۆسەی تەوتین جێبەجێ بکەن، ئەو برە پارەیەش لە پشکی هەرێم کە لە قانونی بودجەدا بۆی دیاریکراوە دابشکێنرێت ، ئەم رێوشوێنەش بەبێ گەڕانەوە بۆ نوێنەرایەتی هەرێم و    راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ رێکارەکان جێبەجێ بکەن ، پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەموو کارئاسانیەک بکات بۆ خەرجکردنی موچەو گەیاندنی بە فەرمانبەران و  دەتوانن لە رێگای یەکێک لە بانکە دانپیانراوەکانی بانکی مەرکەزی کە لە هەرێمدا مۆڵەتدارن،  موچەی فەرمانبەران خەرج بکەن. دەبێت لیستی موچە لەلایەن هەریەکە لە (بەرێوەبەری فەرمانگە و بەڕێوەبەری وردبینی و بەڕێوەبەری خۆیەتی) واژوو بکرێت و  بەرپرسیارێتی راست و دروستی و بری موچەو لیستەکەی بگرنە ئەستۆ . ئەم بریارە گرنگەی سەرەوە چەند خاڵێکی گرنگی تیادایە ، سەرەتا پێویستە بپرسین (تەوتینی راتب ) چیە ، لە عێراق هەموو وەزارەت و دەستەکان لەگەڵ بانکە حکومیی و ئەهلییەکان بە ویستی خۆیان ،لەگەڵ یەکێک لەبانکەکان رێکەوتنیان کردوە کە موچە بەشێوەی ئەلکترۆنی بخەنە سەر فیزاکارت و ئیتر وەزارەتەکان ناچن بۆ خەزێنە بە تورەکە پارە بهێن و فەرمانبەرانیش لەبەردەم لیژنەی دابەشکردنی موچەدا بەشێوەی کاش موچەکانیان وەربگرن ، بەڵکو لەرێگای فیزاکارتەوە موچەکانیام بۆ دادەبەزێت،  ئەمەش پرۆسەیەکی پێشکەوتوو و خێراو شارستانیە و بە کلیکێک موچەکانیان لەسەر فیزاکارتەکانیان دادەبەزێت. پابەند کردنی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بە خەرجکردنی بوجەی فەرمانبەران پاش تەوتینی بودجە و کۆتایهێنان بە ناردنی پارەی قەرز بۆ هەرێم. ئەوەی پەیوندی بە تەوتینی موچەوە هەیە لە عێراقدا  ئەم پرۆسەیە دەیان ساڵە دەستیپێکردوە، لە ئێستادا مەحاڵە بە چەند مانگێک ملیۆنێک موچە خۆری هەرێم ،فیزاکارتی بۆ دەربکەن ، ئەی کەواتە چۆن موچە دەدرێت؟ لەدەقی بریارەکادا لەبەشی دووەمدا باسی لە لقی بانکە فیدراڵیە حکومیەکان کردوە کە لەهەرێم لقیان هەیە ،کە ئەوانیش (رافیدەین و رەشید و بانکی بازرگانی عێراقیە) . لە ئێستادا تەنها بانکی بازرگانی(TBI) لقیان لە شارەکانی هەرێمدا هەیە ، هەرچەندە ئەوانیش لە ئێستادا توانستی مرۆیی و ژێرخانیان سنوردارە، بەڵام بەپێی نەخشەرێگای  دادگای فیدراڵی بێت ،ئیتر هەموو فەرمانگەیەک لیستی موچەی دەبات بۆ ئەو لقەی بانکە فیدراڵیەکە و لە قۆناغی یەکەم بەشێوەی کاش وەری دەگرێت و لەدرێژخایەندا  دەبێت بە فیزاکارت و هاوشێوەی دەرەوەی هەرێمی لێ دێت. ٢: پێویستە سەرجەم داودەزگاکانی هەرێم کە لەبرگەی یەکەمدا باسکراون لە کۆتایی هەموو مانگێکدا میزانیەی موراجەعە پێشکەشی فەرمانگەی ژمێریاری  لە وەزارتی دارایی فیدراڵ بکەن.لە کاتێکدا داوای پارەدارکردنی تر دەکەن بۆ موچەی مانگی داهاتویان ،ئەمەش هاوشێوەی وەزارەتەکانی تری فیدراڵ دەبێت . ئەم برگەیان رێککارێکی هونەریی وردبینی دارایی رۆتینی ئاساییەو پەیرەوکراوە. ٣:پێویستە سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرجەم داهاتی نەوتی و نا نەوتی تەسلیمی خەزێنەی حکومەتی فیدراڵ بکات.بە گوێرەی قانونی ئیدارەی دارایی دەوڵەت پێویستە هەردوو دەزگای چاودێریی دارایی (فیدراڵ و هەرێم )، وردبینی بڕگەکانی داهاتی بەدەستهاتووی نەوتی و نانەوتی بکەن. ٤: پابەندکردنی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ، کە رێگەبدات دەزگای چاودێری دارایی فیدراڵ لەگەڵ چاودێری هەرێم پێکەوە بتوانن وردبینی بکەن بۆ ژمێرەی خەرجیەکان و لیستی موچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و سودمەندانی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی. ئەم بڕگەیەی کۆتایی هیچ کێشەیەکی نیەو رێکارێکی تری وردبینی و دارایی رۆتینی ئاساییە و شایەنی سەرنجدان نیە. بریارەکە لە دژی هەرێمی کوردستانە، یان لەبەرژەوەندی هەرێمە؟ لەم باسەدا بە باشی باسی بریاری دادگامانکرد کە لەدوو بەش پێکهاتوە ئەوانیش تانوپۆی بڕیار(حيثيات القرار) و بەشی بریاری دادگا(قرار الحكم). ئەو چوار بڕگەیەی سەرەوە تەنها بەشی بریاری دادگا(قرار الحكم)و لە راستیدا رەچاوی سەروەری دارایی حکومەتی هەرێمی نەکردوە، بگرە رۆڵی وەزارەتی دارایی هەرێمی فەرامۆشکردوە  .لە راستیدا ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ دەستور کە  سیستەمی فیدراڵی دەوڵەتی چەسپاندوە، گەڕانەوەیە بۆ سیستەمی ناوەندچێتی دەوڵەت . بەڵام ئەگەر بەوردی لەبەشی یەکەمی بریارەکە وردبینەوە ، کەپێی دەڵێن تانوپۆی بریار(حيثيات القرار) بە پێچەوانەوە زۆر بە باشی رۆڵ و پێگەی دەستوریی هەرێم پارێزراوە و بە دەستەواژەی ئاشکراو بێ تەم ومژ باسی سەروەری هەرێم و گەلی کوردستان کراوەو تیایدا حکومەتی فیدراڵ پابەندکراوە، کە بوجە بۆ هەرێم دابین بکات بۆ ئەوەی بتوانێ ئەرکەکانی جێبەجێ بکات و داوا دەکات جگە لە موچە ،دەبێت بودجەی وەبەرهێنانیش بۆ هەرێم دابینبکرێت ، ئەمەش پارێزبەندیەکی دەستوریی باشە بۆ شکۆمەندیی و پێگەی هەرێم ، بە کورتی گرنگترین ئەو خاڵانە کە لە تانوپۆی بریار(حيثيات القرار) دەخەینەروو، چونکە رای گشتی و چاودێرەکان تەنها چاویان لەسەر برگەی بریاری دادگابوو، کە چوار برگە بوو، بەشی یەکەمی تانوپۆی بریار(حیثيات القرار)یان فەرامۆشکردوە، لە خوارەوە گرنگترین برگەکانی دیاری دەکەین: ١: لە ناوەڕۆکی دەقی دارشتنی بریارەکەدا باسی سیستەمی فیدراڵی کراوەو ئاماژە بە قەوارەی هەرێمی کوردستان وەکو هەرێمێک لە چوارچێوەی سیستەمی فیدراڵیدا هاتوە، شکۆی دەستوریی هەرێم رێزلێگیراوە ، بەشێوەیەکی بەرز باسی شان و شەکەتی گەلی کوردستان کراوەو بە باڵای گەلی کوردا هەڵدراوە، هەروەها روونکراوەتەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ پارێزگاکان و هەرێمەکان پارەدار بکات و بودجە بۆ هەرێم دابین بکات. بەو شێوەی کە بتوانرێ هەرێم پێداویستیەکانی سەرشانی خۆی هەڵبسوڕێنێت ، لەهەمان کات رەچاوی بنەمای ژمارەی دانیشتوان بکرێت. ٢: نابێت بەهۆی کێشەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێم،  فەرمانبەرانی هەرێم لە مافی موچە بێ بەش بکرێن .دادگا دەستەواژەی نابێ (مەحروم بکرێن )ی بەکارهێناوە، زیاتر لەوەش دەڵێ؛ ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەندیی خۆی بەرامبەر بە حکومەتی فیدراڵ جێبەجێ نەکرد ،نابێت ئەمە بکرێتە هۆیەک بۆ بێ بەشکردنی موچەخۆران لە موچەکانیان. ٣: دادگا پشتی بە شیتەڵی ئاینی بەستوە و ئاماژەی بە چەندین دەقی قورئانی پیرۆز کردوە، کە پەیوەستن بە مافی بونیادەم و شکۆی مرۆڤ. ئەم شیکردنەوەیە لەقازانجی دەرچونی بریارەکە نوسراوە،  بۆ ئەوەی پشتیوانییەکی ئاینیی بە بریارەکاوە بلکێنرێت. ٤: دادگا حکومەتی فیدراڵی پەیوەستکرد بە خەرجکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، هاوتای عێراق (اسوة بأقرانهم) واتە کوتومت وەکو باقی فەرمانبەرانی تری عێراق ، لە چوارچێوەی جێگیرکردنی موچە، کە بەعەرەبی پێی دەڵێن تەوتینی راتب  . ئەمەش مانای خەرجکردنی کۆی موچەیە  بەبێ لێبرین کە پێی دەڵێن پاشەکەوتکردن ،  دەبێت موچە مانگانە بدرێت و لەهەمان کات موچەش زیاد دەکرێت هاوتای موچەی حکومەتی فیدراڵیی  دەبێت . سەرنجی کۆتایی: دەقی نوسراوی بریاری دادگا لەم رۆژانەدا بە واژووی سەرجەم دادوەرانەوە دەردەچێت ، نیەتی دادگا چارەسەرکردنی کێشەی موچەخۆرانی هەرێمەو چاوەروان دەکرێ ، پێگەی دەستوریی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم پارێزراو بێت . لە کۆتایدا بە هیوام خەیاڵ پڵاو نەبم و چاوەروانیەکەم بێتە دی..



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand