پارتی سەردانی یەكێتی كردووە

Draw Media

2020-05-19 19:42:45



درەو:
تیمی حكومی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی تیمی حكومی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان كرد.
هەفتەی رابردوو لە شاری هەولێر تیمی حكومی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی تیمی یەكێتیانكردووە.

 تیمەكەی پارتی پێكهاتبوون لە:
•    رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ
•    پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف
•    ساسان عەونی وەزیری شارەوانیەكان
تیمی حكومی یەكێتی پێكهاتبوون لە:
•     قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت 
•    شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە
•     بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ 
بەپێی زانیاریەكانی (درەو) تیمی حكومی یەكێتی گلەیی و گازەندی زۆری سەركردایەتی یەكێتیان بە تیمی حكومی پارتی گەیاندووە بەتایبەتیش لە پەلاماردانی سەركردەكانی یەكێتی لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، تیمی حكومی پارتیش گلەییان لە یەكێتی كردووە بەوەی لە حكومەتدان و وەك ئۆپۆزسیۆن مامەڵە دەكەن و نایانەوێت شەریك بن لەو قەیرانەی روبەرووی  كابینەی نۆیەم بۆتەوە. 
سەرتیپ جەوهەر رۆژنامەنوس و كادری یەكێتی لە نوسینێكدا بەناوی ( حوكمڕانی بە عینادی ناكرێت) نوسیویەتی: لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لە هەولێر وەفدێكی پارتی سەردانێكی ناڕەسمیی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستانیان كردبوو.
 لەو دیدارەدا تیمی یەكێتیی بەروونی هۆكاری ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسی و دەرەنجامەكانی ئێستای حكومڕانیی و هاوكات سیاسەت و تێگەیشتنی یەكێتیان لەبارەی هێوركردنەوەی دەرونی خەڵك بە وەفدەكەی پارتی گەیاندبوو. پێموایە ئەم دانیشتنە دانیشتنی دیكەی بەدوادادێت
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand