توانای بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە پارێزگاکانی عێراق لە 2024

Draw Media

2024-04-15 08:57:46





درەو:
🔻 پاڵپشت بە داتاکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)
🔹 مانگی کانونی دووەمی ساڵی (2024)دا لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق توانای بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتووە بە زیاتر لە (135 ملیۆن و 526 هەزار) بەرمیل نەوتی خاو و هاوشان بەوەش نزیکەی (ملیارێک و  526 ملیۆن) مەتر سێجا غاز بەرهەم هێنراوە، نزیکەی (24 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیل نەوتی خاویش لە ناوخۆدا پاڵێوراوە.
🔹 لە مانگەکانی کانونی دووەم و شوباتی (2024)دا، لەسەر ئاستی کۆمپانیاکانی نەوتی بەسرە (بەسرە، میسان، وەسەت و زیقار) بڕی (200 ملیۆن و 208 هەزار و 554) بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، لە کێڵگەکانی نەوتی کەرکوکیش بڕی (ملیۆنێک و 994 هەزار و 763) بەرمیل هەناردەی کێڵگەی گەیارە (897 هەزار و 432) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی ئوردن کراوە.
🔹 بەم پێیە لە مانگەکانی کانونی دووەم و شوباتی (2024)دا، لەسەر ئاستی سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بڕی (203 ملیۆن و 100 هەزار و 749) بەرمیل نەوتی خاو هەناردە کراوە و بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 385 هەزار و 12) بەرمیل نەوتی خاو، هەر بەرمیلێک بە تێکڕا فرۆشراوە بە (77.723) دۆلار و کۆی داهاتەکەشی (15 ملیار و 785 ملیۆن و 693 هەزار و 438) دۆلار بووە.

یەکەم؛ توانای بەرهەمهێنانی نەوت و غاز و بڕی نەوتی پاڵێوراو لە پارێزگاکانی عێراق لە کانونی دووەمی 2024دا
پاڵپشت بە داتاکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی (2024)دا لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق توانای بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتووە بە (135 ملیۆن و 526 هەزار و 478) بەرمیل نەوتی خاو و هاوشان بەوەش بڕی (ملیارێک و  525 ملیۆن و 886 هەزار) مەتر سێجا غاز بەرهەم هێنراوە، بڕی (24 ملیۆن و 598 هەزار و 682) بەرمیل نەوتی خاو پاڵێوراوە، بەجۆرێک: وەک لە خشتەی ژمارە (1)دا رونکراوەتەوە؛
1.    بڕی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق لە کانونی دووەمی 2024
-    پارێزگای نەینەوا: بڕی (ملیۆنێک و 30 هەزار و 731) بەرمیل نەوتی خاو.
-    پارێزگای کەرکوک: بڕی (8 ملیۆن و 989 هەزار و 628) بەرمیل نەوتی خاو.
-    پارێزگای سەڵاحەدین: بڕی (586 هەزار و 70) بەرمیل نەوتی خاو.
-    پارێزگای ئەنبار: بڕی (25 هەزار و 871) بەرمیل نەوتی خاو.
-    پارێزگای بەغداد: بڕی (ملیۆنێک و 344 هەزار و 789) بەرمیل نەوتی خاو.
-    پارێزگای واست: بڕی (2 ملیۆن و 356 هەزار و 558) بەرمیل نەوتی خاو.
-    پارێزگای زیقار: بڕی (6 ملیۆن و 456 هەزار و 219) بەرمیل نەوتی خاو.
-    پارێزگای میسان: بڕی (20 ملیۆن و 297 هەزار و 427) بەرمیل نەوتی خاو.
-    پارێزگای بەسرە: بڕی (94 ملیۆن و 439 هەزار و 185) بەرمیل نەوتی خاو.

2.    بڕی غازی بەرهەمهێنراو لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق لە کانونی دووەمی 2024
-    پارێزگای نەینەوا: بڕی (56 هەزار و 635) غاز/مەتر سێجا.
-    پارێزگای کەرکوک: بڕی (309 ملیۆن و 575 هەزار و 936) غاز/مەتر سێجا.
-    پارێزگای سەڵاحەدین: بڕی (74 ملیۆن و 333 هەزار و 126) غاز/مەتر سێجا.
-    پارێزگای ئەنبار: بڕی (27 ملیۆن و 801 هەزار و 238) غاز/مەتر سێجا.
-    پارێزگای بەغداد: بڕی (81 هەزار و 836) غاز/مەتر سێجا.
-    پارێزگای واست: بڕی (48 ملیۆن و 737 هەزار و 885) غاز/مەتر سێجا.
-    پارێزگای زیقار: بڕی (11 ملیۆن و 641 هەزار و 79) غاز/مەتر سێجا.
-    پارێزگای میسان: بڕی (95 ملیۆن و 475 هەزار و 697) غاز/مەتر سێجا.
-    پارێزگای بەسرە: بڕی (958 ملیۆن و 182 هەزار و 570) غاز/مەتر سێجا.

3.    بڕی نەوتی خاوی پاڵێوراو لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق لە کانونی دووەمی 2024
-    پارێزگای نەینەوا: بڕی (152 هەزار و 886) بەرمیل نەوتی خاو پاڵێوراوە.
-    پارێزگای کەرکوک: بڕی (ملیۆنێک و 126 هەزار و 845) بەرمیل نەوتی خاو پاڵێوراوە.
-    پارێزگای سەڵاحەدین: بڕی (5 ملیۆن و 468 هەزار و 116) بەرمیل نەوتی خاو پاڵێوراوە.
-    پارێزگای ئەنبار: بڕی (279 هەزار و 639) بەرمیل نەوتی خاو پاڵێوراوە.
-    پارێزگای بەغداد: بڕی (2 ملیۆن و 212 هەزار و 963) بەرمیل نەوتی خاو پاڵێوراوە.
-    پارێزگای بابل: بڕی (280 هەزار و 332) بەرمیل نەوتی خاو پاڵێوراوە.
-    پارێزگای نەجەف: بڕی (898 هەزار و 402) بەرمیل نەوتی خاو پاڵێوراوە.
-    پارێزگای کەربەلا: بڕی (4 ملیۆن و 193 هەزار و 102) بەرمیل نەوتی خاو پاڵێوراوە.
-    پارێزگای موسەنا: بڕی (907 هەزار و 607) بەرمیل نەوتی خاو پاڵێوراوە.
-    پارێزگای قادسیە: بڕی (614 هەزار و 160) بەرمیل نەوتی خاو پاڵێوراوە.
-    پارێزگای زیقار: بڕی (814 هەزار و 895) بەرمیل نەوتی خاو پاڵێوراوە.
-    پارێزگای میسان: بڕی (696 هەزار و 150) بەرمیل نەوتی خاو پاڵێوراوە.
-    پارێزگای بەسرە: بڕی (6 ملیۆن و 953 هەزار و 585) بەرمیل نەوتی خاو پاڵێوراوە.

 

دووەم؛ وردەکاری هەناردە و داهاتی نەوتی عێراق لە 2024دا
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە مانگەکانی کانونی دووەم و شوباتی (2024)دا، لەسەر ئاستی کۆمپانیاکانی نەوتی بەسرە (بەسرە، میسان، وەسەت و زیقار) بڕی (200 ملیۆن و 208 هەزار و 554) بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، لە کێڵگەکانی نەوتی کەرکوکیش بڕی (ملیۆنێک و 994 هەزار و 763) بەرمیل هەناردەی کێڵگەی گەیارە (897 هەزار و 432) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی ئوردن کراوە، واتە هەناردەی نەوتی کەرکوک (1.4%)ی نەوتی هەناردەکراوی عێراق پێکدەهێنێت. چونکە لەسەر ئاستی سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بڕی (203 ملیۆن و 100 هەزار و 749) بەرمیل نەوتی خاو هەناردە کراوە و بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 385 هەزار و 12) بەرمیل نەوتی خاو، هەر بەرمیلێک بە تێکڕا فرۆشراوە بە (77.723) دۆلار و کۆی داهاتەکەشی (15 ملیار و 785 ملیۆن و 693 هەزار و 438) دۆلار بووە، بەجۆرێک: وەک لە خشتەی ژمارە (1)دا رونکراوەتەوە؛

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand