"توركیا دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی بەبێ‌ رەزامەندی بەغداد رەتكردووەتەوە"

Draw Media

2024-02-27 06:50:26




درەو:
🔹لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی عێراق, ئاشكرایدەكات, ئەو گرێبەستانەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیەكان واژووی كردون, یەكێكە لە دیارترین بەربەستەكانی لە بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.

🔹عەدنان جابری, ئەندامی لیژنەكە رایگەیاندووە: هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان, بۆ كێشە هونەرییەكان دەگەڕێتەوە نەك كێشەی سیاسی.
🔹توركیا رەتیكردووەتەوە نەوتی هەرێم بەبێ‌ رەزامەندی بەغداد هاناردەبكرێت.  
🔹ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێكدا بە پێگەی"مەعلومە"ی راگەیاندووە: لایەنی توركی بۆریەكانی هەناردەكردنی نەوتی داخستووە بۆ خۆبەدورگرتن لە سزا نێودەوڵەتیەكان, لەوانە بڕیاری دادگای پاریسی نێودەوڵەتی.
🔹حكومەتی فیدراڵ نەگەیشتووەتە دەقێكی دیاریكراو لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان, لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.
🔹یەكێك لە بەربەستەكانی تر, ئەو ستایلە ئابورییە, كە حكومەتی هەرێم پیادەی كردووە لە گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت و جیاوازی لەگەڵ سیستمی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نیشتمانی "سۆمۆ".
🔹ئەو گرێبەستانەی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیە بیانیەكان ئەنجامیداوە, یەكێكە لە دیارترین بەربەستەكانی بەردەم دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand