مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەدەرەوەی وڵاتن

Draw Media

2022-12-08 17:49:34



درەو:
مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی چەند رۆژێكە هەرێمی كوردستانیان جێهێشتووەو لەدەرەوەی وڵاتن، وێنەو دیداری كۆنیان بە تازە بڵاودەكەنەوە.
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەفتەی رابردوودا سەردانی دەرەوەی وڵاتی كردووەو لە ئێستادا لە وڵاتی نەمسایەو سەردانەكەی بەمەبەستی پشكنینی پزیشكیە.
(درەو) زانیویەتی ماوەی چەند رۆژێكە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، هەرێمی كوردستانی بەرەو ئەوروپا بەجێهێشتووەو دیدارە كۆنەكانی بە تازە بڵاو دەكەنەوە.
ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە كە پێشوازی لە مەحمود سەنگاوی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگەی كوردستان كردووە، بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئەو دیدارە هی رۆژی یەكشەممە 4/12/2022 ەیە، مەحمود سەنگاوی هەمان رۆژ و بە هەمان جلوبەرگەوە مەحمود سەنگاوی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری كوردستانی كردووە ( بڕوانە وێنەی هەواڵەكەی مەحمود سەنگاو لە پەیجی تایبەتی خۆی)
دوێنی بافڵ تاڵەبانی، بڵاوی كردەوە كە پێشوازی لە  ماتسومۆتۆ فوتۆشی، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق كردووە لە دەباشان، بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) پێشوازیەكەی بافڵ تاڵەبانی لە باڵیۆزی ژاپۆن هی رۆژی هەینی 2/12/2022 ە چونكە لە هەمان رۆژ سەردانی بەرهەم ساڵح سەرۆكی كۆماری پێشوی عێراقی كردووە لە مێرگەپان.
هاوكات پەیجی رەسمی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عێراق رۆژی 4/12/2022 سەردانەكەی بڵاوكردووەتەوە كە لە دەباشان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆبووەتەوە، لە كاتێكدا بەڵام بافڵ تاڵەبانی دوێنێ بڵاویكردووەتەوە. 
هاوكات دوێنێ لە دەباشان قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی كرد، بەهۆی ئەوەی بافڵ تاڵەبانی لەدەرەوەی وڵاتە.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand