درەو: "ئێستا بازاڕی نەوت گەرمترین بازاڕە لە كوردستان، گازی لانازو كار لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی و لەوێشەوە دەیبەین بۆ پاكسان و ئەفغانستان، هەرتەنێك بۆ سلێمانی بە 25 دۆلار بار دەكەین، ئیدارەی گشتی یەكێتی 50 دۆلاری مەنەفێست وەردەگرێت، بە پێچەوانەشەوە هەر ترێلەیەك لە سلێمانیەوە داخڵی هەولێر بكرێت 350 دۆلار بۆ كۆمپانیاكانی سەر بە پارتیە" ئەمە وتەی بازرگانێكی نەوت و بەرهەمەكانی نەوتە كە بۆ (درەو) قسەی كردووە. ئەو بازرگانەی نەوت كە نەویست ناوی بهێندرێت بە ووردی قسەی بۆ (درەو) كرد سەبارەت بە هاتوچۆی تانكەرەكان و بازاڕی نەوت لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەكرد لەدوای راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای بۆری بۆ توركیا ئێستا بازاڕی نەوت و بەرهەمەكانی لە هەرێمی كوردستان گەرمترینە لەناوخۆدا، كۆمپانیاكانی نەوت لەبەر ئەوەی نەوت بە بۆری ناڕوات هەمووی بە ئێمە دەفرۆشن و ئێمەش رەوانەی ئێران و لەوێوە بۆ ئیمارات و گازی كوردستانیش دەنێرین بۆ پاكستان و ئەفغانستان. ئەو بازرگانە وورتر قسەی بۆ (درەو) كرد و وتی ئێمە رۆژانە نەوت لە كۆمپانیاكانی نەوت دەكڕین ئەمڕۆ نەوتمان كڕی بەم شێوەیە: • نەوتی خۆرمەڵە تەنی بە (295) دۆلار واتا بەرمیلی نزیكەی (40) دۆلار دەوەستێت. • نەوتی تاوكێ تەنی بە (280) دۆلار واتا بەرمیلی بە نزیكەی (37) دۆلار. • نەوتی شێخان تەنی بە (218) دۆلار بەرمیلی بە نزیكەی (29) دۆلارە ئێمە ئەو نەوتەی باری دەكەین و تەنی بە (25) دۆلار دەبەین كە رۆژانە هەزاران تانكەرە بۆ سلێمانی بۆ گۆڕەپانەكانی تانجەڕۆ، لەوێشەوە دەبرێت بۆ ئێران ئیدارەی گشتی یەكێتی تەنی (50) دۆلاری مەنەفێست وەردەگرێت و دەبرێت بۆ ئێران بۆ بەندەر ئیمام لەوێشەوە بۆ ئیمارات چەند جۆرێكە. • گازەكەی لانازو كار راستەوخۆ دەبرێتە ئێران و لەوێشەوە بۆ پاكستان و ئەفغانستان • نەوتی خام راستەوخۆ دەڕواتە ئێران و لەوێشەوە بۆ بەندەر ئیمام و بۆ ئیمارات و بازاڕی جیهانی. ئەو بازرگانەی نەوت ئاماژەی بەوەكرد، ئێستا كۆمپانیاكانی نەوت كێبەركێی توند لە نێوانیاندایە، لەسەر كڕین و باركردنی بەرهەمە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، ئێستا رۆژانە كۆمپانیای (ساوس كوردستان) نزیكە (400) تانكەر نەوت بار دەكات بۆ ئێران ، ئەو كۆمپانیایە بازاڕەكەی قۆرخكردووە، پارەی مەنەفێست نادات. سەرەرای ئەوە ئێستا پارتی و یەكێتی لە بازگەكانیان پارە دەستێنن، بۆ نمونە هەر بارێك لە سلێمانیەوە بچێت بۆ هەولێر ئەوا (350) دۆلار دەدرێت بە كۆمپانیا كە سەربە پارتیە، بۆیە هەر بارێك لە سلێمانیەوە بچێتە هەولێر پارتی پارە وەردەگرێت و لە هەولێرەوە بچێتە سلێمانی یەكێتی پارە وەردەگرێت. لە 25ی ئازاری 2023 ەوە نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگای بۆریەوە راگیراوە بەڵام كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی نەوت و لەناوخۆیدا بەرهەمەكانیان ساغ دەكەنەوە بە وتەی وتەبێژی كۆمەڵی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) ئێستا رۆژانە لە هەرێمی كوردستان (400) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێندرێت، بە وتەی وتەبێژی ئەپیكۆر (50%)ی ئەو نەوتەی بەرهەمدەهێندرێت بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستانەو (50%)یش بۆ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری نەوتە و بەرمیلی لەناو خۆدا بە (40) دۆلار دەفرۆشرێت. ئەمەش وای كردووە بازاڕی نەوتی هەرێم گەرم بێت و رۆژانە بە هەزاران تانكەر لە نەوتی خاو و نەوتی رەش و گاز رەوانەی دەرەوە بكرێت و شەقامەكانی هەرێمی كوردستان جمەیان دێت لە تانكەری بەرهەمە نەوتییەكان.
(دره‌و): راپۆرتی: بی بی سی فارسی له‌كاتێكدا زیاتر له هه‌زار رۆژ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا تێپه‌ڕی بوو، ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی كه ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران و هاوسه‌فه‌ره‌كانی هه‌ڵگرتبوو، له ده‌وروبه‌ری وهزرقان له ئازه‌ربایجانی شه‌رقی دوچاری روداوێك هات و سه‌رۆك گیانی له‌ده‌ستدا، به‌مشێوه‌یه دۆسیه‌ی هه‌شته‌مین سه‌رۆك كۆماری ئێران داخرا. له‌ناو سه‌رۆك كۆماره‌كانی ئێران‌دا، له‌دوای محه‌مه‌د عه‌لی ره‌جایی و ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در، ئیبراهیم ره‌ئیسی كورتترین ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی تۆماركرد‌و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی نهگهیشتهسێ ساڵ. ره‌ئیسی به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن وه‌ربگرێت، له‌ناو چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و میدیاكاندا وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی دادوه‌ریی و ئه‌منیی ده‌ناسرا. هه‌ر له‌و كاته‌وه كه پۆستی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی قودسی ره‌زه‌وی له 7ی ئازاری 2016دا وه‌رگرت، هه‌ندێك له شرۆڤه‌كاران پێیانوا بوو ئه‌مه "پێشه‌كییه‌كه بۆ له‌به‌ركردنی عه‌بای رابه‌رایه‌تی" له‌دوای عه‌لی خامنه‌یی، گه‌یشتنی به دادوه‌ری دادوه‌ره‌كان و ناونانی به "ئایه‌توڵا"و "دكتۆر"و داخڵبوونی بۆ ناو گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2017 له‌و ئاماژانه بوون كه بۆ ئه‌و گومانانه پشتیان پێده‌به‌سترا. ئیبراهیم ره‌ئیسی تاوه‌كو به‌ر له هه‌ڵبژاردنی خولی دوانزه‌یه‌می سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، بۆ زۆرێك له خه‌ڵك روخسارێكی نه‌ناسراو بوو، به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار‌و ناوبه‌ناو هه‌واڵ له‌باره‌یه‌وه بڵاوده‌بووه‌وه. ئه‌و ئه‌گه‌رچی له‌و خوله‌ی هه‌ڵبژاردندا له‌به‌رامبه‌ر حه‌سه‌ن رۆحانیدا شكستی هێنا، به‌ڵام زه‌مینه‌یه‌كی گرنگی بۆ گۆڕانكاری و رۆڵگێڕان له كۆماری ئیسلامی‌دا رهخساندو رێڕه‌وێكی نوێی بۆ ئایندهی سیاسی ئه‌و دروستكرد‌و زه‌مینه‌ی خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 2021دا دووباره ده‌ركه‌وێته‌وه، له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌و رۆڵه‌ی كه شورای نیگاهبان له پشكنینی كاندیده‌كاندا هه‌یبوو وه‌كو "ئه‌ندازیاری هه‌ڵبژاردن" هه‌موو مه‌رجه‌كانی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا فه‌راهه‌م كرد. له رۆژانی رابردوودا به ته‌واوبوونی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی (په‌رله‌مان)، جارێكی تر قسه‌وباسه‌كان سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ئاغای ره‌ئیسی و ركابه‌ره‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی 2025 گه‌رم بوو، كاتێك هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه، دۆسیه‌كه‌ی ئه‌وی داخست و هه‌موو هاوكێشه‌كانی له‌باره‌ی ئایندهی ده‌زگای جێبه‌جێكردن و ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی رابه‌ریی خسته ناو ته‌مومژه‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی عه‌لی خامنه‌یی له كاردانه‌وه‌ی هه‌واڵی روداوی فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماردا وتی" هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ كاروباری وڵات نایه‌ته پێشه‌وه" به‌ڵام وا دێته به‌رچاو كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌وتوه‌ته ناو بارودۆخێكیی نوێوه. ره‌ئیسی له "بۆردی مه‌رگ"دا به ته‌ماشاكردنی كارنامه‌ی دادوه‌ریی و سیاسی ئیبراهیم ره‌ئیسی، ئه‌وه‌ی به‌ر له هه‌موو شتێك خۆی نمایش ده‌كات و دێته به‌رچاو، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وه له یه‌كێك له "ترسناكترین" ساته مێژووییه‌كانی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی‌دا، سه‌رده‌مێك كه ئه‌و یه‌كێك بوو له چوار ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌ی كه به "لیژنه‌ی مه‌رگ" ناسرابوو له پرۆسه‌ی له سێداره‌كانی ساڵی 1988دا، ئایه‌توڵا مونته‌زه‌ری جێگری رابه‌ری ئه‌وكاته كاره‌كه‌ی به "تاوان" ناوبرد. له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، هه‌موو هه‌وڵی میدیاكانی نزیك له حكومه‌ت بۆ ئه‌وه بوو روخسارێكی نوێی ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌ناو رایگشتیدا دروستبكه‌ن، هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی ئه‌و پڕڕه‌نگتر بڵاوبكه‌نه‌وه‌و روخسارێكی خه‌ڵكدۆست له وێنه‌ی ئه‌ودا بنه‌خشێنن، به‌جۆرێك رۆڵی ئه‌و له له‌سێداره‌دانه‌كاندا له‌بیر بكرێت و نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش كارێكی نه‌كرده‌نی بوو. حكومه‌ت و به‌رپرسان نایانه‌وێت دۆسیه‌ی ئه‌و له‌سێداره‌دانانه بكه‌نه‌وه، له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زیاتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه قسه‌وباسی له‌باره‌وه ده‌كرێت. له‌ناو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له وتاره‌كاندا ئاماژه بۆ ئه‌و له‌سێداره‌دانانه كراوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌راسیمی وتاردانی حه‌سه‌ن رۆحانی له هه‌ڵبژاردنی 2017. له‌و ساڵه‌دا وادیار بوو ئاغای رۆحانی نیگه‌ران بوو له سه‌ركه‌وتن یاخود زۆریی ده‌نگه‌كانی ئاغای ره‌ئیسی، بۆیه له وتاره‌كه‌یدا بۆ هاندانی ده‌نگده‌ران، به‌بێ ناوهێنانی ئاغای ره‌ئیسی وتی" خه‌ڵكی ئێران ئه‌و كه‌سانه‌یان قبوڵ نییه كه له 38 ساڵی رابردوودا ته‌نیا له‌سێداره‌دان و زیندانیكردنیان زانیوه.. ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌مان ناوێت كه له پشتی مێز دانیشتوون و حوكمیان ده‌ركردووه". قسه‌كانی ئاغای رۆحانی ته‌نیا ئاماژه‌یه‌ك نه‌بوو بۆ ئه‌و پرۆسه‌ی لهسیدارهدانانهی كه له هه‌شتاكاندا روویدا بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی نیشان ده‌دا كه پێشینه‌ی ئاغای ره‌ئیسی له ده‌زگای دادوه‌ریی دا زیاتر بووه له دادوه‌ر یان داواكارێكی گشتی و بۆ خۆی سه‌رده‌مێكی تایبه‌ت بووه. ئاغای ره‌ئیسی له 9ی كانونی یه‌كه‌می 2018دا له كۆبونه‌وه‌یه‌كی خوێندكارانی زانكۆی شه‌هید به‌هه‌شتی، رۆڵی خۆی له پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دانه‌كاندا ره‌تكرده‌وه‌و باسكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ی وه‌كو ته‌سفیه حساب له‌گه‌ڵ خۆی و "ئیمام" ناوبرد‌و له هه‌مان كاتیش‌دا وتی" شانازی من ئه‌وه‌یه دژی نیفاق و فه‌سادو تاڵانی شه‌ڕم كردووه". له ته‌موزی 2019دا، روحوڵا حوسه‌ینیان سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئه‌رشیفكردنی شۆڕشی ئیسلامی، به‌رگری له رۆڵی ئیبراهیم ره‌ئیسی كرد له له‌سێداره‌دانه‌كانی ساڵی 1988دا‌و وتی" خه‌ڵك ده‌بێت سوپاسی ئاغای ره‌ئیسی بكه‌ن نه‌ك ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن، ئێستا به‌رپرسانی دادوه‌ریی قه‌رزاربار كراون؟". پیاوێك له جنسی ده‌زگای دادوه‌ریی ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌دایكبووی كانونی یه‌كه‌می 1960ه، ئه‌و دوای شۆڕشی ئێران كه ته‌مه‌نی له ده‌وروبه‌ری 20 ساڵدا بووه (ساڵی 1980) پۆستی یاریده‌ده‌ری داواكاری گشتی ناوچه‌ی كه‌ره‌جی پێدراو دوای ماوه‌یه‌ك كرا به داواكاری گشتی كه‌ره‌ج. به‌پێی وێبسایتی ئیبراهیم ره‌ئیسی، "سه‌ركه‌وتن له رێكخستنه‌وه‌ی دۆخی ئاڵۆزی كه‌ره‌ج" هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی دوو ساڵ دواتر‌و له هاوینی 1982دا پۆستی داواكاری گشتی شاری هه‌مه‌دان بگریته‌ده‌ست. ئه‌و له ساڵی 1985دا هات بۆ له تاران و له پۆستی جێگری داواكاری گشتی شۆڕش له تاران دانراو به‌مشێوه‌یه سه‌رده‌می به‌ڕێوه‌بردنی دادوه‌ریی له تاران ده‌ستپێكرد. له وێبسایتی ئاغای ره‌ئیسیدا باسله‌وه كراوه "پاش سه‌ركه‌وتنه‌كانی له چاره‌سه‌ری دۆسیه دادوه‌رییه ئاڵۆزه‌كان" له‌كاتی حوكمه "تایبه‌ت و راسته‌وخۆكان"دا، روحوڵا خومه‌ینی، به هاوڕێیه‌تی حسه‌ینعه‌لی نیری (یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی مه‌رگ)، ره‌ئیسی راسپاردووه به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌ندێك له پارێزگاكان له‌وانه لوڕستان، كرماشان و سمنان. ئاغای ره‌ئیسی ئاماژه‌ی زیاتر به جۆری ئه‌ركه‌كه‌ی ناكات، به‌ڵام به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌ركی ئه‌و له حوكمه "تایبه‌ت و راسته‌وخۆكان"دا له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، خۆی له سزاكانی له‌سێداره‌دان له ساڵی 1988دا ده‌بینێته‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی سه‌رده‌می رابه‌رایه‌تی عه‌لی خامنه‌یی، پێشكه‌وتن و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاغای ره‌ئیسی له ده‌زگای دادوه‌ریدا خێراتر بوو. ئیبراهیم ره‌ئیسی به فه‌رمانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئه‌وكاته، وه‌كو داواكاری گشتی تاران (له ساڵی 1989 بۆ 1994) ده‌ستبه‌كاربوو، له ساڵی 1994وه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ بوو به سه‌رۆكی ده‌زگای پشكنین وڵات و دواتریش بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ بوو به جێگری یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی (2004 تا 2014)و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵیش بوو به داواكاری گشتی وڵات. له مێژووه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌یدا له ده‌زگای دادوه‌ریی، سه‌رۆكی دادگای تایبه‌تی رۆحانییه‌كان بووه‌و ئه‌م سهرۆكایهتییهش ماوه‌ی 10 ساڵی خایاندووه‌و تاوه‌كو ساڵی 2012ی خایاندووه. ئیبراهیم ره‌ئیسی له ئازاری 2016دا به فه‌رمانی عه‌لی خامنه‌یی بوو به سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی قودسی ره‌زه‌وی و سێ ساڵ له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه‌و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بوو كه چانسی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ساڵی 2017دا تاقیكرده‌وه‌و 38%ی ده‌نگه‌كانی برد. ئه‌و له ساڵی 2018 وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به ناونیشانی "ئائهتوڵا"و له پێگه‌ی "ئایه‌توڵا"وه بوو به سه‌رۆكی دادوه‌ران. ره‌ئیسی و "خێری هه‌ڵبژاردن" ئیبراهیم ره‌ئیسی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی رابه‌ریدا له ئازاری رابردوودا له خۆراسانی جنوبی بێ ركابه‌ر بوو، له خولی سیانزه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریشدا ركابه‌ری به‌هێزی نه‌بوو. ئاغای ره‌ئیسی كه چوار ساڵ به‌ر له‌وه، به به‌ده‌ستهێنانی نزیكه‌ی 16 ملیۆن ده‌نگ شكستی هێنا بوو، ئه‌مجاره له به‌رگی یه‌ك به‌رپرسی باڵای دادوه‌ریی و ئه‌منیدا توانی له ئاستێكی به‌شداریكردنی نزیكه‌ی 49%دا، نزیكه‌ی 18 ملیۆن ده‌نگی ئه‌م پۆسته به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌نجامی ژماردنی ده‌نگه‌كان ده‌ریخست كه نزیكه‌ی 4 ملیۆن "ده‌نگی پوچه‌ڵ" خراونه‌ته ناو سندوقهكانهوهو ده‌نگی پوچه‌ڵ ركابه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و بوو. به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و، مه‌ته‌ڵی ده‌سه‌ڵات له ئێران به‌ته‌واوه‌تی كه‌وته بنده‌ستی ره‌وتی ئوسوڵگه‌راكان، په‌رله‌مان و حكومه‌ت و زۆرینه‌ی شورای شاره‌كان یه‌كده‌ست بوون و ئوسوڵگه‌راكان مه‌ستی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بوون. عه‌لی خامنه‌یی كه چه‌ندینجار خوازیاری ئه‌وه بووه حكومه‌تێكی شۆڕشگێڕی گه‌نج بێته سه‌ركار، له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان وتبووی " میلله‌تی ئێران له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆدا خێر له‌خۆی ده‌بینێت". ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا، به دروشمی "حكومه‌تی گه‌ل، ئێرانێكی به‌هێز" هات و وتبووی به‌رنامه‌یه‌كی 7 هه‌زار لاپه‌ڕه‌یی بۆ خولی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌یه‌و ئابوری‌ناسان ده‌خاته ریزه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵات و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هێڵی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه‌ی بوو. ره‌خنه‌گران ده‌یانوت ئه‌گه‌ر بڕیاره دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی بكرێت ده‌زگای دادوه‌ریی باشتره له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ده‌زگایه‌ك كه زیاتر له چوار ده‌یه ئه‌و پۆسته‌ی به‌ده‌سته‌وه بووه. به وردبوونه‌وه له به‌رنامه‌ی 4 ساڵه‌ی ئاغای ره‌ئیسی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌رنامه‌كانی زۆر راگوزه‌رو گشتی و ناڕوونن. ئه‌و له به‌شی به‌رنامه ئابورییه‌كانیدا نزیكه‌ی 50 به‌ڵێنی داوه، روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رانتخۆری، دروستكردنی 4 ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، چاكسازی سیسته‌می بانكی و دراو، دۆزینه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن ده‌رفه‌تی كار له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، یه‌ك ژمارهیكردنی هه‌ڵاوسان، روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، كه‌مكردنه‌وه‌ی 50%ی خه‌رجی ته‌ندروستی، جێبه‌جێكردنی سیسته‌می زیره‌كی باج، رێگریكردن له خۆدزینه‌وه له باج و.. به‌شێك بوون له به‌رنامه ئابورییه‌كانی ئه‌و. ئاغای ره‌ئیسی له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا قسه‌ی هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌بێ "به‌رجام" واتا رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی زلهێز، سه‌ركه‌وتنی گرنگی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌ده‌ستهێناوه‌و چه‌ندینجار خۆی و ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوون و به وته‌ی سایتی خه‌به‌رئۆنلاین و به "گاڵته‌پێكردن" به حكومه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی، هاورده‌كردنی ڤاكسین، فرۆشتنی نه‌وت، گواستنه‌وه‌ی قه‌رزی كۆریای باشوری بۆ ئێران له بانكی قه‌ته‌ر، ئه‌ندامێتیی له رێكخراوی هاوكاری شه‌نگه‌های و... وه‌كو ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی ئه‌ژمار ده‌كات. كابینه‌ی سیانزه‌یه‌م له‌م ساڵانه‌ی دوایدا سه‌رباری به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری نرخی دۆلار، نه‌ختینه‌و زیادبوونی هه‌ڵاوسان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه دوژمن نایه‌وێت "ئه‌م گه‌شه‌كردنه" ببینێت. حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو كه خزمه‌ته‌كانی به باشی به خه‌ڵك ئاشنا نه‌كراوه، له 28ی نیسانی 2024دا سپهر خلجی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راگه‌یاندنی حكومه‌ت رایگه‌یاند فیلم و زنجیره‌یه‌ك له‌سه‌ر كاره‌كانی حكومه‌ت دروستده‌كات. گه‌نده‌ڵی "چای دبش"و كابینه‌ی پشێویی حكومه‌تی ئیبراهیم ره‌ئیسی له دوو ساڵی یه‌كه‌مدا 6 وه‌زیری گۆڕیوه، ژماره‌یه‌ك له‌و وه‌زیرانه ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، رونكردنه‌وه‌و دورخستنه‌وه بوونه‌وه. له‌پاڵ وه‌زیره‌كاندا، ژماره‌یه‌ك له جێگران و به‌ڕێوه‌به‌ره باڵاكان له نمونه‌ی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی و رێكخراوی به‌رنامه‌و بودجه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و چهندیجاریش ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه یاخود دورخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌كو وه‌زیری ئابوریش به‌ر گوێ كه‌وت. یه‌كێك له گۆڕانكارییه مشتومڕاوییه‌كان لهكارخستتنی وه‌زیری كشتوكڵ بوو له 11ی نیسانی 2023دا، وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند ئه‌م گۆڕانكارییه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ "سودوه‌رگرتنی باشتر له توانای به‌ڕێوه‌به‌ران" به‌ڵام گه‌نده‌ڵی سێ ملیار دۆلاری "چای دبش" هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی وه‌زیر بوو، حكومه‌تیش هه‌وڵی ده‌دا داپۆشێت یاخود وه‌كو بی بایه‌خ نیشانی بدات. ناوی جه‌واد ساداتینهژاد وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵ تائێستا لانی كه‌م له دوو دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایدا هاتووه، "هاورده‌ی كه‌ره‌سته‌ی ئاژه‌ڵداریی 735 ملیۆن یۆرۆ"و "چای دبش". رۆژی 14ی ئایاری 2024، غولامحسێنی ئێژه‌یی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران حوكمدانی ئاغای ساداتینهژاردی وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵی به سێ ساڵ زیندانیكردنی راگه‌یاند، هه‌واڵه‌كه بۆ چالاكانی سیاسی و میدیاكان كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه، سه‌رسوڕمانی خۆیان له‌ماوه‌ی سزاكه نیشاندا‌و به "بێ بایه‌خ" ناویان برد. ئیبراهیم ره‌ئیسی له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی چای جبش وتی" له راپۆرتی ئه‌مدواییه‌ی گه‌نده‌ڵیدا له هاورده‌كردنی چا، سه‌ره‌تا حكومه‌ت هه‌نگاوی هه‌ڵگرت و ده‌ستنیشان و به‌دواداچوونی بۆ كرد"، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی تر له‌باره‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه له میدیاكانه‌وه باسكرا‌و كاردانه‌وه‌ی دره‌نگوه‌ختی ئاغای ره‌ئیسی ناوی لێ‌نرا "بێده‌نگی دبش". حیجابی ئیجباری و جوڵانه‌وه‌ی ژینا ئیبراهیم ره‌ئیسی له ئایاری 2024 چه‌ندینجار جه‌ختی له‌وه كردووه كه "هه‌موو فه‌رمانگه‌كان حكومه‌ت پابه‌ندن به جێبه‌جێكردنی یاسای عه‌فاف و حیجاب"و به‌جۆرێك به‌رپرسیارێتی حیجابی زۆره‌ملێی له‌ئه‌ستۆگرت. ئاغای ره‌ئیسی له كاتێكدا له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنی دروستكردنی گه‌شتی ئیرشادی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ران دابوو (واتا پۆلیسی ئه‌خلاق و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌د حیجابیی)، له ساڵی 2022دا پلانی عه‌فاف و حیجابی ئیمزا‌و په‌سه‌ند كرد. رۆژنامه‌ی (اعتماد) له رۆژی 6ی ته‌موزی ئه‌و ساڵه‌دا، له وتارێكدا به ئاماژه‌دان به فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی عه‌فاف و حیجاب نوسی" ره‌ئیسی رووی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سپی كرده‌وه" چونكه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا نه‌چووه ژێر باری ئیمزاكردنی ئه‌م بابه‌ته‌وه. دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند مانگ به‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا، له كۆتاییه‌كانی ئه‌یلولدا، مه‌هسا (ژینا) ئه‌مینی به‌هۆی حیجابی ئیجبارییهوه گیانی له‌ده‌ستداو ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناسراو به بزوتنه‌وه‌ی ژینا دههستیپێكرد. خاڵی گرنگ ئه‌وه بوو ئامانجی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه حكومه‌ت و ئیبراهیم ره‌ئیسی نه‌بوو، به‌ڵكو روویان له حكومه‌ت بوو دروشمیان دژی رابه‌ر ده‌وته‌وه. پێنج مانگ دوای گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی و پاشه‌كشێی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ كوژرانی سه‌دان كه‌س و برینداربوونی هه‌زاران و ده‌ستگیركردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س، ره‌ئیسی داوای جێبه‌جێكردنی یاسای حیجابی ئیجباری كرد.
درەو: دیمەنەكانی كۆتایی ژیانی حسێن ئەمیر عەبدوللاهیان, وەزیری دەرەوەی ئێران, كارەستاوی بوو, كە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی, سەرۆك كۆماری ئێران لەو فرۆكەیەدا بوو, لەوناچەیەكی شاخاوی خۆرهەڵاتی وڵاتەكەی كەوتەخوارەوە. كاتێك عەبدوللاهیان دیارترین كاندیدبوو بۆ جێگرتنەوەی محەمەد جەواد زەریف, لە وەزارەتی دەرەوە, نامۆ نەبوو بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی, بەتایبەت ئەو كە چەندین پۆستی هەبووە پێشتر لەو وەزارەتە, پەیوەیست بە كاروباری نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی. عەبدوللاهیان تەمەن (60)ساڵ, سەربە رەوتی موحافزكارەكانی ئێران بوو, ئەوەش وایكرد متمانەی عەلی خامنەیی, رابەڕی باڵای ئێران و سوپای پاسدران بەدەستبهێت لەو بەرپرسیارێتیانەی پێی سپێردراوە. لە ساتەوەختی بەشداریكردنی لە جەنگی ئێران عێراق, دواتریش چوونە ناوەوەی بواری دیپلۆماسی, عەبدوللاهیان بەوە ناسرابوو كە رێبازی جەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی, كاریگەرییەكی زۆری هەبووە لەسەری و, بەردەوام پشتیوانی رەهای "بەرەی بەرهەڵستكاران"ی كردووە, كە خۆیان لەو گروپە چەكدارانە دەبیننەوە هاوپەیمانی ئێرانن لە ناوچەكە, بەجۆرێك هەندێك بە "سولەیمانی دیپلۆماسیەت" ناویان هێناوە, وەك ئاماژە بە رۆیشتنی بەشوێنپێی ئەودا. حسێن ئەمیر عەبدوللاهیان, لە ساڵی (1964) لە خانەوادەیەكی هەژار لە شاری دامگهان, كە (340) كلم لە خۆرهەڵاتی تارانی پایتەختەوە دووورە, لە دایك بووە, تەمەنی شەش ساڵان بووە كە باوكی كۆچی دوایی كردووە, خانەوادەكەی لەپێناو گەڕان بەدوای ژیانێكی باشتردا هاتوونەتە تاران, لە یەكێك لە هەژارترین گەڕەكانی شارەكە لە باشوری فرۆكەخانەی میهرئابادی نێودەوڵەتی, نیشتەجێبوون. لەباسی ئاستی هەژاری و ئەو نەهامەتیەی كە بەمنداڵی تیایدا ژیاوە, عەبدوللاهیان وتویەتی:"لەباشور بووم" ئەوە دەستەواژەیەكی تایبەتە بۆ ئەو خێزانانەی لە دەوروبەری ناوچەی هەژارنشینەكانی باشوری تاران بەكاردەهێنرێت, كە وەك لە یەكێك لە چاوپێكەوتنەكانیدا باسیكردووە, لەناوچەكەیان هیچ نەخۆشخانەیەك تەنانەت نۆرینگەیەكی بچوكیشی لێنەبووە. عەبدوللاهیان, لە جەنگی ئێران عێراق لەنێوان ساڵانی (1980_1988) وەك خۆبەخش چووەتە ریزەكانی سوپای وڵاتەكەی. لەساڵی (1991), بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان بەدەستهێناوە, دواتر ماستەرو دكتۆرای لە هەمان پسپۆڕی لە زانكۆی تاران بەدەستهێناوە, دواتر چووتە بواری دیپلۆماسی و, لەساڵی (1997)دا, بە بریكاری باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە عێراق دامەزرێنراوە. بەگوێرەی راپۆرتێكی "فۆرین پۆڵەسی" ئەمریكی, دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی ئێران لە ساڵی (2021) یەكێك لە پەرلەمانتارەكانی ئێران, عەبدوللاهیانی بە "قاسم سولەیمانیەكی تری بواری دیپلۆماسیەت"ناوبردووە, ئەوەش بەهۆی پشتیوانی توندی لە بەرەی بەرهەڵستكاران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست, كە كۆمەڵێك گروپی چەكداری ئاینی لە خۆدەگرێت, لە نمونەی, حزبوڵای لوبنان و حەشدی شەعبی لە عێراق و حوسیەكانی یەمەن و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی و كۆمەڵێگ گروپی تر. بەگوێرەی گۆڤاری ئەمریكیەكە, عەبدوللاهیان بەجۆرێك كاریگەر بوووە بە سولیمانی, جارێكیان خۆی بە "سەربازی سولەیمانی" وەسفكردووە, وتویەتی: ئەو هەركات بچێتە هەر دەوڵەتێك وەك نێردەی دیپلۆماسی و دانوستكار, سەرەتا راوێژ بە قاسم سولەیمانی دەكات بۆ بەدەستهێنانی رێنمایی پێویست, ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو لەسەرەتای ژیانیەوە, بەشێوەیەكی توندوتۆڵ كاری لەگەڵ سولەیمانی كردووە, لە دانوستانە راستەوخۆكانی ساڵی (2007)یشدا لەگەڵ ئەمریكیەكان, یەكێك بووە لە تیمەكەی ئێران, كە لەژێر سەرپەرشتی سولەیمانیدا دانوستانیان لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری و وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا كردووە. لەدوای وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران, عەبدوللاهیان بەڕوونی رایگەیاندووە, دەیەوێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەستكەوتەكانی بەرەی بەرهەڵستكاران برەو پێبدات و شانازی دەكات بە پشتیوانیكردنی هاوپەیمانەكانیان. عەبدوللاهیان پێیوابوو, هەڵسوكەوتەكانی قاسم سولەیمانی, لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاسایشی بۆ ئێران و ناوچەكە فەراهەمكردووە, هەمیشە وتویەتی: رەزامەندی ویلایەتە یەكگرتووەكان بە دانوستانكردن لەگەڵ ئێران, بەشێوەیەكی بنەڕەتی پەیوەندی هەبووە بە تواناكانی ئێران و هەژموونی لەناوچەكە. گۆڤارە ئەمریكیەكە, لەبارەی هەڵوێستی عەبدوللاهیان سەبارەت بە رێككەوتنی ئەتۆمی دەڵێت: ئەو بڕوای وابوو"دیپلۆماسیەت تەنها لە زمانی هێز تێدەگات". بۆ ئەوەی ئەمریكا سزاكان لەسەر ئێران هەڵبگرێت, پێویستە تاران هەژموونی خۆی بەهێزبكات لەڕێی پێشخستنی پرۆگرامە ئەتۆمیەكەی, هاوكات پشتیوانی ئەو یاسایەشی كردووە كە بەشێوەیەكی دیار پابەندبوونە ئەتۆمیەكانی ئێرانی كەمكردەوە, گەیشتنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیشی بۆ دامەزراوەكانی, كۆت و بەندكرد. سەرچاوە: پێگەی الشرق
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) لەم ھەفتەیەدا دوو رووداو ھاتنەپێشەوە کە پەیوەندییەکی ناوەکیی بەھێز و ھەمەلایەنیان بە دیاردەی رقلێبوونەوە ھەیە، دوو رووداو لە دوو شوێنی جیاواز و لە لایەن دوو لایەنی جیاوازەوە. یەکەمیان ڕووداوی دادگایکردنی ھەندێک لە نوێنەرە سیاسییەکانی مەسەلەی کورد بوو لە تورکیادا، دادگایکردنی دەمیرداش و ئەحمەد تورک و ھاوڕێکانیان و سەپاندنی سزایەکەی نائینسانیی و ستەمگەرانەی ھێجگار قورس. دووھەمیان مانشێتی سەرەکیی ڕۆژنامەی خەبات بوو لە ھەولێر کە لە لاپەڕەی یەکەمی رۆژنامەکەدا دەنووسێت ” ”لە سنووری سلێمانی پەکەکە ھێزی چەکدار دروست دەکات و دەیانێرێتە قەندیل و ڕۆژئاوا“. ئەوەی ئەم دوو رووداوە بەیەکەوە گرێئەدات، جگە لە ڕەھەندە سیاسییەکان، ڕەھەندێکی سایکۆلۆژیی ترسناکە کە رق بنەماکەیەتی. رقی بەشێکی بەرچاوی ھێزە سیاسییەکانی ناو تورکیا لە کورد لە رووداوی یەکەمیاندا و رقی بەشێک لە کورد بەرامبەر بە کورد خۆی لە ڕووداوەکەی ھەولێردا. یەکەمیان ڕقی دەوڵەت و بەشێکی کۆمەڵگای تورکیی بەرامبەر بە کورد بەرجەستدەکات، دووھەمیان رقی بەشێکی کورد بەرامبەر بە کورد خۆی. یەکەمیان شوناسی یەکێک لە ناحەز و دوژمنە سەرەکیی و گەورەکانی مەسەلەی کورد و خەڵکی کوردستان بەرجەستدەکات. دووھەمیان تەماھیکردنێکی تەواوەتی لەگەڵ ئەو ھێزە ناحەز و دوژمنکارە، نیشانئەدات. لەیەکەمیاندا رق لە کورد لە تورکیادا چەند تێکۆشەر و خەباتگێرێکی مەدەنی کورد بە دەیان ساڵ زیندانیی ناھەق و نایاسایی مەحکومدەکات. لە دووھەمیاندا رقی ھێزێک لە ھێزە سیاسییەکانی کوردستان ژیانی دانیشتوانی شارێک لە شارە ھەرە گەورەکانی ھەرێمی کوردستان دەخاتە ژێر ھەڕەشەی زیاتر و مەترسیی گەورەوە. لە تورکیادا بنەمای تاوانباریکردنەکە شارۆچکەیەکی کوردییە بەناوی ”کوبانی“یەوە، لە دووھەمیاندا شارێکی گەورەی کوردستانە بەناوی ”سلێمانی“یەوە. یەکەمیان دیاردەی ”ئەویترنەفرەتیی“، واتە رق لە کەسانی لەخود نەچوو ئامادەیە، لە دووھەمیان دیاردەی ”خودنەفرەتیی“، واتە رقبوونەوە لە خود خۆی. یەکەمیان ناحەز و دوژمنێکی سیاسیی بکەرەکەیەتی، دووھەمیان ھێزێکی کوردیی کە بەھەمان عەقڵیەت و خەیاڵ و سایکۆلۆژیای ئەو ھێزە ناحەزەوە سیاسەت بەرامبەر بە خودی کورد خۆی، ئەنجامئەدا. ھەواڵی ئەو ئازارە گەورەیەی لە باکورەوە ھات، ھەموومانی جارێکی‌تر بردەوە ناو حیکایەت و سەردیاتی چەوساندنەوە و غەدر و تاوانکاری بەرامبەر بە مرۆڤی ئێمە وەک کورد و پێشێلکردنێکی بەرچاو و شەقاوانەی مافە ھەرەسەرەتاییەکانی مرۆڤ. بێگومان لە رێگای سیستمێکی سیاسیی ستەمگەر و دەسەڵاتگەر و تاوانبارەوە. ئەو ئازارەی لە زیندانیکردنی ناھەقی دەمیرداش و ئەحمەد تورک و ھاوڕێکانیانەوە ھات، لە ھەولێردا، نەک دەنگ و سەداکەیمان نەبیست، بەڵکو رۆژنامەی خەبات، رۆژنامەی پارت و بنەماڵە حوکمڕان و باڵادەستەکەی ناو سیاسەتی کوردیی، بە ھەمان زمانی دەوڵەتە ستەمگەر و تاوانبارەکەی تورکیا دوا، زمانێک لە چل ساڵی رابردوودا ئەم دەوڵەتە کوردی لە ھەموو شوێنێکی جیھاندا، پێتاوانبار دەکەن. ئەوەی ڕۆژنامەی خەبات بڵاویکردۆتەوە، تەنھا ھەواڵێک نییە کە دەشێت ڕاست یان ناڕاست بێت، مەسەلەکەش پەیوەندیی بە ”سبقی سەحافییەوە“ نییە، ئەوەی ئەو ڕۆژنامەیە ئەنجامیئەدات، قسەکردنە بە زمانی یەکێک لە دوژمنە ھەرە سەرسەختەکانی دۆزی کورد و خەڵکی کوردستان لە ھەمووو جیھاندا، مەبەستم دەوڵەتی تورکیایە، بە تایبەتی باڵە ھەرەڕاستڕەو و دینیی و سەربازییەکە ئەو دەوڵەتەیە. بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵە، لە مانا ھەرە سادەکەیەدا، رەوایەتی بەخشینە بە سەرجەمی ھەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا و ھێزە ڕاسترەوەکانی ئەو وڵاتە لە ھەرێمی کوردستان بەگشتیی و لە ناوچەی سلێمانی بەتایبەتیی. ھەرەشەیەک کە دەشێت وێرانکاریی شارێک و دانیشتوانەکەی لێبکەوێتەوە و کارەساتێک لە قەبارەی کارەستای ئەنفالدا دروستبکات. لە ماوەی ڕابردوودا سەرە گەورەکانی دەوڵەتی تورکیا بە شێوەیەکی بەردەوام سلێمانی وەک شوێنێک دەناسێنن کە پارتی کرێکارانی کوردستان لەناویدا حوکمڕانە و وەک جێگایەک نمایشیدەکەن کە دژ بە دەوڵەت و نەتەوەی تورکە. رۆژێک وەزیری بەرگریی تورکیا و ڕۆژی دواتر وەزیری دەرەوە ی ئەو وڵاتە و رۆژێکی تریش خودی سوڵتانە موسڵمانەنەکی تورکیا، ئەردۆغان خۆی ئەو تۆمەتانە بڵاودەکەنەوە و ھەڕەشەی مامەڵەکردنی ناوچەکە وەک بەرەیەک لە بەرەکانی جەنگ، دەکەن. ڕۆژنامەی خەبات، بە ھەمان زمانی حوکمڕانانی تورکیا، ئەم تاوانبارکردنە پشتڕاستدەکاتەوە و بەھانەیەکی گەورە ئەداتە دەستیان بۆئەوەی ھەرەشەکانیان بە ئاسانیی جێبەجێبکەن. قسەکردنی ھێزێکی سیاسیی کوردیی لەسەر خودی کورد خۆی، بە ھەمان زمان و لۆژیکی سیاسیی ناحەزانی کوردستان، تەنھا بەشێک لە ململانێی سیاسیی پاسۆلۆژیانەی نێوان ھێزە سیاسییەکانی کوردستان نییە. تەنھا تەماھیکردنێکی تەواویش لەگەڵ ئەو ھێزە ناحەزانەدا نییە، تەنھا گوێڕایەڵییەکی ھەرزان و نابەرپرسیاریش نییە بۆ پاراستنی ھەندێک پێگەی دەسەڵات لە بەرامبەر ھێزە کوردستانیەکانی تردا، بەڵکو دەربڕی ئەو دیاردە ترسناکەیە کە من چەندساڵێک لەمەوبەر لە چەند نووسینێکدا ناوی دیاردەی ”خودنەفرەتیی“ م لێنا. خودنەفرەتیی وەک جۆرێک لە سایکۆلۆژیای سیاسیی کە ڕق لە خود دروست و ئاراستەیدەکات. مانشێتەکەی ڕۆژنامەی خەبات بەرجەستەکردنێکی ڕۆژانە و بەرچاویی ئەم دۆخی خودنەفرەتییەیە. بەرجەستەکردنی سیاسەتێکە رق لە کورد خۆی ئاراستەی دەکات و نەفرەتکردن لە کوردبوون خۆیشی جەوھەر و ناوەرۆکەکەی، دەستنیشاندەکات. ئەوەی وا دەکات ڕۆژنامەی سەرەکیی پارتێکی سیاسیی حوکمڕان لە ھەرێمدا بە زمانی ھێزە راسیستییە دژەکوردەکانی تورکیا بدوێت، خودنەفرتییە و ھیچیتر. وەکچۆن تورکیا دەیەوێت لە ڕێگای دەزگاکانی دەوڵەتی تورکییەوە خەڵکی کوردستان زەلیلبکات، بەھەمانشێوە ڕۆژنامەی خەباتیش بەم کارەی ھەمان کار، لانیکەم بەرامبەر بە شارێک لە شارەکانی کوردستان، ئەنجامبدات. بە بۆچونی من چەمکی خودنەفرەتی چەمکی ھەرەسەرەکیی و بنەرەتیی لێکدانەوە و شیکردنەوەی سیاسەتی کوردییە لە دونیای دوای ڕاپەڕیندای. شوناسی سیاسیی ئێمە لەمڕۆدا شوناسێکە لەسەر ڕق لەیەکتری و رقبوونەوە لە خود خۆی، بونیادنراوە. لە ڕاستیدا خودنەفرەتیی تەنھا لەناو شوناسی سیاسیی ئێمەدا ئامادەنییە، بەڵکو گۆڕاوە بۆ ژێرخانی سەرەکیی شوناسی ھێزەکان لە دونیای ئێمەدا، لەوانەش شوناسی دینیی و کولتوریی ئێمە، لەپاڵ شوناسە سیاسییەکەدا. بەبێ تازەکردنەوەی پەیوەندیی خۆمان بە خۆمانەوە، بەبێ ناشتنی سایکۆلۆژیا و عەقڵیەت و خەیاڵی بیمار و نەخۆشی خودنەفرەتیی، زەحمەتە بتوانین لە ھیچ بوارێکی ژیانی گشتیی و پێکەوەییماندا شتێکی مانادار ئەنجامبدەین. حوکمڕانانی ھەرێم جگە لەوەی فەشەلێکی ھەمەلایەنەیان ھێناوە لەوەدا بتوانن شوناسێک بەناوی ”ئێمە“یەکی سیاسیی دەستەجەمعییەوە بەرھەمبھێنن، ھاوکات چەندان ”من“ی سیاسیی و دینیی و کولتوریی نارسیستی بیماریان بەرھەمھێناوە، کە ھەر ”من“ێک لەسەر رق و نەفرەتکردن لە ”من“ەکانی تر دەژیی و دەخوازێت لەسەر حیسابی ھەریەکێک لەوانە، بئاوسێت. ئەم ئاوسانی خودە سیاسییە، ئەوەی لە ھەرێمدا ھەیە و باڵادەستە، جۆرێکی تایبەتە لە دەسەڵاتداریی. تەواو ناکۆک و دژ بە سیاسەتی دروستکردنی خودێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیی بەرپرسیار، کە بتوانێت لە دەرەوەی رق و فۆرمە جیاوازەکانی خودنەفرەتییدا، مامەڵەی خۆی و مامەڵەی میلەتەکەی بکات.
(دره‌و): وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێ تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی راده‌ست نه‌كردووه‌و، كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق هیچ بڕه نه‌وتێكی له هه‌رێم وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه سه‌خته حكومه‌تی فیدراڵ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ناردنی پشكی هه‌رێم. حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (العراقیه) رایگه‌یاند، پابه‌ندی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و بڕه‌ی نه‌وته‌ی كه ده‌بێت راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وت "سۆمۆ"ی بكات بۆ مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردن، به‌گوێره‌ی یاسای بودجه ئه‌و بڕه‌ی كه ده‌بێت راده‌ستی بكات بۆ ساڵی رابردوو بڕی 400 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه بووه، به‌ڵام بۆ بودجه‌ی ئه‌مساڵ 375 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه‌و 46 هه‌زار به‌رمیلی بۆ به‌كاربردنی ناوخۆیی و به‌كارخستنی پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم ده‌ڕوات، واتا ده‌بێت هه‌رێم رۆژانه 329 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای "سۆمۆ" بكرێت وه‌كو كۆمپانیای رێگه‌پێدراوی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو. "زۆر به‌داخه‌وه تائێستا نه‌مانتوانیوه هیچ بڕه نه‌وتێك له هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرین، چونكه هه‌موو ئه‌و كێڵگانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان نه‌وتیان لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت پێشتر گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كاندا بۆ كراوه، كۆمپانیا بیانییه‌كانیش داوای پشكی خۆیان ده‌كه‌ن له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئێمه به‌پێی یاسای بودجه، نه‌وتی خاو به نرخێك به‌رهه‌مده‌هێنین كه له 8 هه‌زار دینار زیاتر نییه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌و بڕه پاره‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه داوا ده‌كرێت ده‌گاته زیاتر له 20 دۆلار بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت و 6 دۆلار بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌ناوخۆی هه‌رێمدا" وه‌زیری نه‌وتی عێراق واده‌ڵێ. حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وتی:" ئێمه داوامان له برایان له هه‌رێمی كوردستان كردووه گرێبه‌سته نهوتییهكانمان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیراسه بكرێن و بگونجێندرێن له‌گه‌ڵ پێوه‌ره كارپێكراوه‌كان له وه‌زاره‌تی نه‌وت و حكومه‌تی فیدراڵی، به‌ڵام تائێستا هیچ یه‌كێك له‌و گرێبه‌ستانه‌مان راده‌ست نه‌كراوه". له‌باره‌ی ناكۆكی هه‌ولێرو به‌غداد له‌باره‌ی پرسی نه‌وته‌وه، وه‌زیر باسی له‌وه كرد" ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه روبه‌ڕووی حكومه‌تی عێراقی ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌وتی خاوی هه‌رێم راده‌ست و هه‌نارده نه‌كرێت، سه‌خته حكومه‌تی فیدراڵ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر راده‌ستكردنی پشكی هه‌رێم، هه‌رێم وه‌كو ئه‌وه‌ی داوای پشكی خۆی ده‌كات، با پشكی ئێمه‌ش بدات". سه‌باره‌ت به راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات" راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه بوو، كه حوكمیدا به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی عێراق له‌بری ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی بۆری عێراق- توركیاوه هه‌نارده‌ی ده‌كرد، پێناسێك هه‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌رێگه‌ی ئه‌م بۆرییه‌وه، به‌ڵام لایه‌نی توركی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا كرد به سێ هێنده زیاتری ئه‌و بڕه، بۆیه بڕیاری ناوبژیوانی له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بوو، به‌وپێیه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه بوو، به‌كارهێنانی بۆری عێراق- توركیا رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق و توركیایه‌و گرێبه‌ست له‌نێوان حكومه‌تی توركیا‌و حكومه‌تی هه‌رێمدا نییه، بابه‌ته‌كه زۆر روون و ساكاره بۆیه دادگای نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا به قه‌ره‌بووكردنه‌وه، قه‌ره‌بووه‌كه‌ش بریتییه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌ی كه حكومه‌تی توركیا به‌پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوه‌وه له‌رێگه‌ی بۆری عێراق- توركیاوه ده‌ستیكه‌وتووه، بۆیه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم راوه‌ستا".
درەو: رۆژی (15ی ئایاری 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ 🔹 تا مانگی ئازاری ساڵی (2024)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) نزیکەی (31 ترلیۆن و 223 ملیار) دینار بووە. نزیک لە (27 ترلیۆن و 689 ملیار) دیناری بە رێژەی (89%) داهاتی نەوت و نزیکەی (3 ترلیۆن و 534 ملیار) دیناری بە رێژەی (11%) داهاتی نانەوتی بووە. 🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (25 ترلیۆن و 77 ملیار) دینار بووە، کە (92.4%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (7.6%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە. 🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (19.2%) داهات لە خەرجی زیاتر بووە و زۆرتر لە (6 ترلیۆن 145 ملیار و 710 ملیۆن) دینار و داهات سەرڕێژی کردووە. 🔹 زیاتر لە (2 ترلیۆن و 223 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە (127 ملیار و 507 ملیۆن) دینار‌و سەرۆکایەتی کۆمار نزیکەی (13 ملیار و 115 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران پتر لە (2 ترلیۆن و 82 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە. داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی (2024)دا رۆژی (15ی ئایاری 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024 پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی (2024) لە (15ی ئایاری 2024) بڵاوی کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (31 ترلیۆن و 222 ملیار و 752 ملیۆن و 598 هەزار و 882) دینار، بەجۆرێک بڕی (27 ترلیۆن و 688 ملیار و 820 ملیۆن و 558 هەزار و 326) دیناری بەڕێژەی (89%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (3 ترلیۆن و 553 ملیار و 932 ملیۆن و 40 هەزار و 556) دیناری بەڕێژەی (11%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری هەرسێ مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)). خشتەی ژمارە (1) دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024 هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو و سێی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (25 ترلیۆن و 77 ملیار و 41 ملیۆن و 907 هەزار و 204) دینار، بەجۆرێک بڕی (23 ترلیۆن و 179 ملیار و 518 ملیۆن و 26 هەزار و 292) دیناری بەڕێژەی (92.4%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 897 ملیار و 523 ملیۆن و 880 هەزار و 912) دیناری بەڕێژەی (7.6%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری هەرسێ مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)). خشتەی ژمارە (2) سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024 خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (ترلیۆنێک و 897 ملیار و 523 ملیۆن و 880 هەزار و 912) دیناری بەڕێژەی (7.6%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛ 1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (22 ملیار و 815 ملیۆن و 673 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (1.2%) بۆ خەرج کراوە. 2. کەرتی پیشەسازی بڕی (218 ملیار و 945 ملیۆن و 420 هەزار و 940) دیناری بە ڕێژەی (11.5%) بۆ خەرج کراوە. 3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (355 ملیار و 36 ملیۆن و 493 هەزار و 254) دیناری بە ڕێژەی (18.7%) بۆ خەرج کراوە. 4. کەرتی بیناسازی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (ترلیۆنێک و 187 ملیار و 649 ملیۆن و 269 هەزار و 287) دیناری بە ڕێژەی (62.6%) بۆ خەرج کراوە. 5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (113 ملیار و 77 ملیۆن و 24 هەزار و 429) دیناری بۆ بە ڕێژەی (6%) بۆ خەرج کراوە. بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)). خشتەی ژمارە (3) چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024 لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (25 ترلیۆن و 77 ملیار و 41 ملیۆن و 907 هەزار و 204) دینار. لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (31 ترلیۆن و 222 ملیار و 752 ملیۆن و 598 هەزار و 882) دینار. واتە بڕی (6 ترلیۆن و 145 ملیار و 710 ملیۆن و 691 هەزار و 678) دیناری بەڕێژەی (19.2%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە و سەرڕێژی کردووە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)). خشتەی ژمارە (4) پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024 لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (2 ترلیۆن و 223 ملیار و 141 ملیۆن و 201 هەزار و 944) دینار. بە جۆرێک؛ 1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (127 ملیار و 507 ملیۆن و 364 هەزار و 871) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (87 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (13 ملیار و 114 ملیۆن و 702 هەزار) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە. 3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (2 ترلیۆن و 82 ملیار و 519 ملیۆن و 134 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (ترلیۆنێک و 885 ملیار و 630 ملیۆن و 25 هەزار و 659) دیناری بە ڕێژەی (91%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (196 ملیار و 889 ملیۆن و 109 هەزار و 180) دیناری بە ڕێژەی (9%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)). خشتەی ژمارە (5) سەرچاوەکان؛ ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق - حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
(دره‌و): جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە گه‌یشته هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بینی، پێكه‌وه سه‌ردانی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی وزه‌یان كرد، كه یه‌كێكیان كێڵگه‌ی (خورمه‌ڵه) بووه كه سه‌رچاوه‌ی نزیكه‌ی 40%ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه. حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ ئه‌م به‌رپرسه ئه‌مریكییه هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاشنا بێت به ژێرخانی وزه له هه‌رێمی كوردستان و ئەمریکا "پاڵپشت و هەماهەنگ دەبێت لەبەرەوپێشبردنی کەرتی وزە بەگشتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بە تایبەت لە بواری (وزەی پاک و نوێبووەوە). له‌پاڵ ئه‌مه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كراوه، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوت. كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان كه به "ئه‌پیكور" ناسراوه‌و هه‌شت كۆمپانیای بیانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم له‌خۆده‌گرێت، به‌ر له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ واشنتۆن، نامه‌یه‌كیان بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا نوسی و داوایان لێ‌كرد فشار بخاته‌سه‌ر عێراق بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، كه له 25ی ئازاری 2023وه به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه راوه‌ستاوه. به‌پێی قسه‌ی گروپی ئه‌پیكور، تێكڕای سه‌رمایه‌گوزاری بیانی له كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمدا بڕی (10 ملیار) دۆلاره، له‌م رێژه‌یه بڕی (300 ملیۆن) دۆلاری سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌مریكایه. وه‌زیری نه‌وتی عێراق گوێی بۆ داواكاری ئه‌مریكا نه‌گرت، له واشنتۆنه‌وه نوسراوی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كرد، له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی پێشوو داوای لێ‌كرد گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی راده‌ست بكات به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌یان به‌پێی یاساكانی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیكرده‌وه گرێبه‌سته‌كان راده‌ست بكات، ئیتر لێره‌دا هه‌وڵه‌كه‌ی ئه‌مریكاش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت شكستی هێنا. به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان زیاتر له نه‌وت، چاویان له‌سه‌ر غازی هه‌رێمی كوردستانه، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له ئه‌مریكایه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆكانی له ئه‌مریكا پرسی غازه، گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی غازی عێراق كه (كۆرمۆر)ه له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌كێتیدایه، به‌ڵام ئێران دژی هه‌رجۆره ههناردهكردنێكی غازی كوردستانه، ئێران خۆی غاز به عێراق و توركیا ده‌فرۆشێت و نایه‌وێت به‌دیلی بۆ دروست ببێت، بۆیه هه‌رجارێك باسی هه‌نارده‌ی غاز ده‌كرێت، كێڵگه‌ی كۆرمۆر روبه‌ڕووی هێرش ده‌بێته‌وه.
راپۆرت: دره‌و "مه‌ندوبی سامی" یان "خاتوون" وه‌كو ئه‌وه‌ی شیعه‌كان ناویان لێناوه، كۆتایی ئه‌م مانگه ئیتر عێراق به‌جێده‌هێڵێت، ئه‌و ژنێكی هۆڵه‌ندی بوو كه بێ ئه‌وه‌ی هیچ باگراوندێكی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی هه‌بێت كه‌وته ناو قوڵایی ململانێكانه‌وه‌و دۆخی په‌یوه‌ندی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئاڵۆز كرد، ئه‌م رۆژانه كه دواین رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی خۆی له عێراق به‌رێده‌كات، به‌نیازه بۆ جاری دووه‌م سه‌ردانی تاران بكاته‌وه، ئه‌و نایه‌وێت هه‌ڵه‌ی عێراق دووباره بكاته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی پۆسته نوێیه‌كه‌ی له (لوبنان) وه‌ربگرێت، ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی بكاته‌وه، چونكه ئیتر تێگه‌یشتووه هاوشێوه‌ی عێراق له لوبنانیش به‌بێ ئێران هیچ كارێك ناكرێت، ئه‌و خاتوو (جینین پلاسخارت)ه، ئه‌و ژنه‌ی كه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی حزبه‌كانی هه‌رێمدا وتی" پێتان وانەبێت ئەو ئۆتۆنۆمیەی ئێستا هەتانە هەروا بە مسۆگەرییو هەتا هەتایی دەمێنێتەوە". ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. پلاسخارت ته‌واو بوو! خاتوو جینین پلاسخارت ئه‌م ئێواره‌یه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا دواین راپۆرتی خۆی خوێنده‌وه‌و ئیتر له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌بێت ماڵئاوایی له عێراق بكات. لەدوای روخانی رژێمی سەددامەوە لە 2003دا، خاتوو پلاسخارت حەوتەمین نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكانە لە عێراق، ئەم ژنە لە ئابی 2018وە لە عێراق دەستبەكاربووە، واتە لەدوای كۆتایهاتنی شەڕی داعش‌و ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانەوە، دوو رووداو كە بارودۆخی ئەمنی‌و سیاسی عێراقیان ئاڵۆز كرد. لەدوای دەستبەكاربوونی ئەم ژنەوە، عێراق رووداوێكی سیاسی گەورەی تری بەخۆوە بینی، ئۆكتۆبەری 2019دا شەپۆلێك خۆپیشاندان لە شارەكانی عێراق دژی خراپی خزمەتگوزاریی دەستیپێكرد، ئەم خۆپیشاندانانە دواتر فراوانتر بوون‌و داوای لادانی چینی دەسەڵاتداری دوای روخانی سەددامیان دەكرد، خۆپیشاندانه‌كه (عادل عەبدولمەهدی) سەرۆك وەزیرانی عێراقی ناچار كرد دەستلەكاربكێشێتەوە، لەدوای روخانی رژێمی سەددامەوە ئەمە یەكەمجار بوو سەرۆك وەزیرانێك لەژێر فشاری شەقامدا ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە بكرێت. پلاسخارت لەوانە بوو هەرزوو كەوتە بەرەی خۆپیشاندەرانەوە دژی چینی دەستڕۆیشتووی عێراق، ئەو چووە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكانی لە بەغداد، سواری "توك توك" بوو كە سیمبولی ناڕەزایەتییەكان بوو، بە لەچكەوە سەردانی ئایەتوڵلا عەلی سیستانی كرد لە نەجەف‌و پاڵپشتی سیستانی بۆ خۆپیشاندەران‌و ئەنجامدانی چاكسازی لە عێراق راگەیاند، ئه‌مه خۆپیشاندانی شه‌قامی ناڕازیی شیعه بوو، دواتر ناوی لێ‌نرا "تشرین". لەوكاتەوە رۆڵی پلاسخارت لە عێراق زیادی كرد، نەخشەرێگای بۆ دەربازبوون لە بارودۆخەكە ئاڕاستەی حكومەتو پەرلەمان دەكرد، جموجوڵەكانی ئەو هەندێك لەلایەنە سیاسییەكانی نیگەران كرد، هەندێك پێیاندەوت "ئەم ژنە وەكو مەندوبی سامی مامەڵە دەكات نەك وەكو نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان" لەمەدا ئەیانویست بڵێن ئەو كارانەی خاتوو پلاسخارت دەیكات لە دەرەوەی ئەو دەسەڵاتەیە كە ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی بۆی دیاریكردووە. هەندێك لە عێراقییەكان لەبارەی دەسەڵاتی پلاسخارتەوە زیاتریش دەڕۆشتنو بەراوردیان دەكرد بە خاتوو (گێرترود بێل) راوێژكاری (پێرسی كۆكس) مەندوبی سامی بەریتانیا لە عێراق لە بیستەكانی سەدەی رابردوودا، ژنێك كە دەوترێت دەسەڵاتێكی رەهای هەبووەو راپۆرت‌و بیروبۆچونەكانی لای بەریتانییەكان بایەخی گەورەی هەبووەو سەركردە سیاسییەكان‌و وەزیرو ئەفسەرو پیاوماقوڵانی عێراق پێیان وتووە (خاتوون)و لەخوایان ویستووە جارێك بچنە دیداری، چونكە خاتوون دەسەڵاتی رەهای هەبووەو توانیویەتی ئیشوكارەكانیان رایی بكات. پلاسخارت دووەم هاوڵاتی هۆڵەندییە كە پۆستی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراقی دوای روخانی سەددامدا وەردەگرێت، پێش ئەم لە ماوەی 2009 تا 2011 نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (ئاد میلكەرت) بوو كە ئەویش پیاوێكی هۆڵەندی بوو. ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕووی پلاسخارتدا خۆپیشاندانی تشرین، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقی ناچاركرد له ئۆكتۆبه‌ری 2021دا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئاماده‌كارییه‌كانه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن، پلاسخارت ده‌ستی كرد به ده‌ستوه‌ردان، بۆیه لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له ئێران تۆمه‌تباریان كرد به‌وه‌ی رۆڵی هه‌بوو له‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن به‌وشێوه‌یه بنوسرێته‌وه كه له زیانی ئه‌واندایه. 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2021 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌ڕێوه‌چوو، بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ی (فره‌بازنه‌ی ته‌واوه‌تی) به‌ڕێوه‌چوو، له ده‌ره‌وه‌ی حزبه نه‌ریتییه‌كان، كاندیدی سه‌ربه‌خۆی مافی هه‌بوو خۆی كاندید بكات، ده‌ره‌نجانی هه‌ڵبژاردنه‌كه درزێكی گه‌وره‌ی خسته ناو ماڵی شیعه‌كان له عێراق، موقته‌دا سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو، لایه‌نه‌كانی نزیك له ئێران (مالیكی+ عامری+ خه‌زعه‌لی+ فه‌یاز+ گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی) توشی شكستێی مێژوویی هاتن، زۆر توڕه‌بوون له‌ده‌ره‌نجامه‌كان، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی. كۆتا رۆژەكانی تشرینی دووەمی 2021 هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحو دیارترین دۆڕاوی هەڵبژاردن، جامی توڕەیی خۆی بەسەر خاتوو پلاسخارتدا رشت‌و وتی:" بەهۆی ئەو پێشێلكارییانەی كە پلاسخارت دەیكات خەریكە متمانەمان بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەق دەبێت، پلاسخارت وەكو ئەوەی سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بێت دەستوەردان لە هەڵبژاردن‌و ئەنجامەكانیدا دەكات.. ئێمە مەندوبی سامی قبوڵ ناكەین، دەبێت پلاسخارت پابەندبێت بە ئەركی خۆیەوە". ئەوكات لایەنە شیعە دۆڕاوەكان باسیان لەوە دەكرد، سەدان بەڵگەی ساختەكارییان لە هەڵبژاردن خستوەتە بەردەم خاتوو پلاسخارت، ئەویش بەڵێنی پێداون لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا باس لەو ساختەكارییانە بكات، بەڵام كاتێك لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایش قسەی كردووە، رێك بەپێچەوانەی بەڵێنەكەیەوە وتویەتی" هەڵبژاردنەكە خاوێنە". له دژایه‌تییه‌وه بۆ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ تاران‌دا به‌پێی زانیارییه‌ك كه له به‌غداده‌وه ده‌ست (دره‌و) كه‌وتووه، خاتوو پلاسخارت به‌نیازه هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات. ئه‌مه جاری دووه‌مه خاتوون سه‌ردانی تاران ده‌كات، ئه‌و له 30ی ته‌موزی رابردووش‌دا چووه تاران. سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران له كاتێكدایه پلاسخارت له دواین رۆژه‌كانی ئهركهكهیدایه وه‌كو نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له‌م كۆتاییه‌دا چ ئه‌ركێكی گرنگی هه‌یه كه وای لێده‌كات سه‌ردانی تاران بكات. به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی (دره‌و)، پلاسخارت دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌ی له عێراق، چاوی له‌وه‌یه پۆستی نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له (لوبنان) وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌م ئه‌ركه پێویسته سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی خۆی به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی بكاته‌وه، چونكه ئێران له‌رێگه‌ی (حزبوڵا)وه هه‌ژموونی به‌هێزی له لوبنان هه‌یه، واتا سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی به‌ته‌واوه‌تی ده‌چێته خانه‌ی هه‌وڵی تایبهتییهوهو دووره له ئه‌ركی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق. كورد‌و پلاسخارت دوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی‌و دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی وەكو سەرۆك وەزیرانی عێراق، پلاسخارت كەوتەوە جموجوڵ، ئەمجارەیان پرۆژەیەكی گەورەتری بۆ عێراق ئامادە كردبوو كە پرۆژەی (كۆنفیدراڵی) بوو. لە تەموزی 2020 پلاسخارت جموجوڵ‌و سەردانە سیاسییەكانی زیاتر كرد، ئەوكات سەرچاوە ئاگادارەكان باسیان لەوە دەكرد، نەتەوە یەكگرتووەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی كۆمار‌و حكومەتی عێراق نەخشەرێگایەكی "گشتگیر"ی بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدادو هەرێمی كوردستان ئامادەكردووە. واتا ئه‌وكات پلاسخارت هەوڵی دەدات عێراق لە وڵاتێكی (فیدراڵی)یەوە بكات بە وڵاتێكی (كۆنفیدراڵی)، مەسعود بارزانی لەوانە بوو كە پاڵپشتی لە پرۆژەكە دەكرد، بەڵام هەرزوو پرسی كۆنفیدراڵی لەلایەن لایەنە عێراقییەكانەوە رەتكرایەوەو هەوڵەكە بە شكست كۆتایی هات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خۆی باسی له‌وه‌كردبوو هه‌وڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزی جیهانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. ئه‌م بابه‌ته‌و جموجوڵه سیاسییه‌كانی تری، وایانكرد لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق زیاتر له پلاسخارت دوردونگ ببن، تۆمه‌تباری بكه‌ن به‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی "بێلایه‌ن" كاره‌كانی خۆی ناكات، به‌تایبه‌تیش له‌وه‌دا كه په‌یوه‌ندی به پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداده‌وه هه‌یه. ئێستا كه دواین رۆژه‌كانی خۆی له عێراق به‌رێده‌كات، پلاسخارت هێشتا ده‌ستی له هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌م رۆژانه زیاتر له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه نزیكه، به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، خاتوونی نێرده پشتیوانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كات، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه، وا لێكده‌درێته‌وه پشتیوانیكردنه له سیاسه‌ته‌كانی پارتی، به‌ڵام پلاسخارت دواخستنی هه‌ڵبژاردن به چاره‌سه‌ر ده‌زانێت بۆ سازانی هه‌ردوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه، سه‌رباری ئه‌مه داوای له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كردووه (5) كورسی په‌رله‌مان بۆ "كۆتا"ی پێكهاته‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌و ساڵی 2021 له وتارێكدا له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی حزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمدا وتی:" دۆست ئەو كەسەیە ئەتگرێنێ"، پلاسخارت ئەم قسەیەی كرد بۆ ئەوەی دواتر بە سەركردە سیاسییەكانی هەرێم بڵێ" پێتان وانەبێت ئەو ئۆتۆنۆمیەی ئێستا هەتانە هەروا بە مسۆگەرییو هەتا هەتایی دەمێنێتەوە، یەكڕیزیی بۆ مانەوەی ئەو قەوارەیە پێویستە". وا ده‌رچوو، ساڵێك دوای قسه‌كه‌ی پلاسخارت، دادگای فیدراڵی عێراق یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و هه‌ولێری پابه‌ند كرد به‌وه‌ی نه‌وت و غازه‌كه‌ی راده‌ستی به‌غداد بكات، دواتر هه‌مان دادگا زنجیره‌یه‌ك بڕیاری تری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، له‌وانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و دواینجاریش ده‌ستكاریكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان، ئه‌م شه‌پۆله به راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا له 25ی ئازاری 2023 گه‌یشته لوتكه‌ی خۆی، به‌مه‌ش هه‌رێم نزیكه‌ی 80%ی داهاته‌كانی خۆی له‌ده‌ستداو له خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییه‌وه به لاوازی گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌رده‌م ده‌رگای به‌غداد. پلاسخارت سه‌ری یۆنامی ده‌خوات ! نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق نێرده‌یه‌كی سیاسی تایبه‌ته كه ساڵی 2003و دوای كه‌وتنی رژێمی سه‌ددام به بڕیاری (1500)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی دروستكرا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای داواكاری حكومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق، نێرده‌كه له‌وكاته‌وه ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ڵام له ساڵی 2007وه زیاتر كاره‌كانی به‌رفروان بوو، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی بڕیاری (1770)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش. ئه‌ركی یۆنامی له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتی بوو له پێدانی راوێژ‌و پاڵپشتی و یارمه‌تی به حكومه‌ت و گه‌لی عێراق بۆ به‌هێزكردنی دیالۆگی سیاسی گشتگیر‌و یارمه‌تیدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێخستنی دیالۆگ له‌نێوان عێراق و وڵاته دراوسێكانی، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی دۆخی مافه‌كانی مرۆڤ و چاكسازی له یاسا‌و دادگاكانی عێراقدا. هه‌روه‌ك نێرده‌كه ئه‌ركی ئه‌وه‌شی پێسپێردرابوو كه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه حكومییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له عێراقدا كاربكات. ئێستا نێرده‌كه له عێراق نزیكه‌ی (648) كارمه‌ندی هه‌یه، له‌م ژماره‌یه (251) كه‌سیان كارمه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و (397) كه‌سی تریان كارمه‌ندی خۆجێین و له نێرده‌كه‌دا له عێراق كارده‌كه‌ن، نێرده‌كه به پاڵپشتی ئیداره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی و بنیادنانی ئاشتی بهڕیدهچێت. محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مانگی رابردوو نامه‌یه‌كی بۆ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نارد، تێیدا داوای كرد خولی كاركردنی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق "یونامی"، له كۆتایی ساڵی 2025دا كۆتایی بێت. له‌مه زیاتریش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تا كۆتایی ساڵی داهاتوو شێوازی كاركردنی "یونامی" دیاریكردووه‌و له هه‌ر كارێكی سیاسی دایبڕیوهو ده‌ڵی ده‌بێت له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نیا خه‌ریكی ته‌واوكردنی كاره‌كانی بێت له بواره‌كانی (چاكسازی ئابوری- پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی- گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام- گۆڕانی كه‌شوهه‌وا- سێكته‌ره‌كانی تری بواری گه‌شه‌پێدان)، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له بنه‌ڕه‌ته‌وه كاری یۆنامی له عێراق به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆی دیاریكراوه كار‌و ئه‌ركێكی سیاسییه‌و ئه‌ركی ئه‌وه‌یه راپۆرت له‌سه‌ر دۆخی عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رزبكاته‌وه. وا دیاره شیعه‌كان زۆر توڕه‌ن له خاتوو پلاسخارت، چونكه سودانی ته‌نانه‌ت گوێی بۆ كرۆكی راپۆرتی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه نه‌گرت كه ساڵی رابردوو به سه‌رۆكایه‌تی (ڤۆڵكه‌ر پێرسیس) ئاماده‌كرا، تێیدا زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانی عێراق پشتیوانی خۆیان بۆ مانه‌وه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕی، كورد‌و سوننه پشتیوانی مانه‌وه‌ی (یونامی) ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له شیعه‌كانیش دژی مانه‌وه‌ی نێرده‌كه نین، به‌ڵام سودانی كاتێك نوسراوی بۆ سكرتیری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، گوێی بۆ بۆچوونی ئه‌م لایه‌نانه نه‌گرتووه، ئێستاش كه بابه‌ته‌كه چووه‌ته قۆناغێكی جدییه‌وه كورد‌و سوننه بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه، ره‌نگه نه‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ شیعه‌كان تێكبده‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا پرسی گرنگتری ناوخۆیی هه‌یه كه ده‌بێت بایه‌خی پێبده‌ن. هه‌ندێك له‌وانه‌ی له به‌غداده‌وه ئاگاداری كاروباری نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن و (دره‌و) قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون، باسله‌وه ده‌كه‌ن خاتوو پلاسخارت خوازیاری ئه‌وه‌یه دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركی خۆی له عێراق، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كۆتایی بێت و زۆر گرنگی به چاره‌نوسی نێرده‌كه دوای لاچوونی خۆی نادات. به‌ڵام سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌جۆرێكی تر بیر ده‌كاته‌وه، ئه‌و دوێنێ له (مه‌نامه)ی پایته‌ختی به‌حره‌ین چاوی له (فوئاد حسێن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه‌وتووه، له‌م دیداره‌دا داوای به‌رده‌وامیدانی كردووه به كاری (یونامی) له عێراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سوپاسی كردووه كه "به‌روون و راشكاوی"ی قسه‌ی خۆی پێ وتووه، به‌ڵێنی پێداوه داواكارییه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته حكومه‌تی عێراق. له هه‌موو حاڵێكدا ده‌رده‌كه‌وێت، پلاسخارت به سیاسه‌ته‌كانی له‌ماوه‌ی كاركردنیدا له عێراق، ناڕه‌زایه‌تی دژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه زیاد كردووه، ئه‌وانه‌ی ئاگاداری كاری نێردهكهن باسله‌وه ده‌كه‌ن پلاسخارت كه له عێراق ده‌ستبه‌كاربووه، كه‌سێك بووه كه ئه‌زموون و پێشینه‌ی كاركردنی له ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌بووه، سه‌رباری ئه‌مه باگراوه‌ندێكی سه‌ربازیی هه‌بووه نه‌ك دیپلۆماسی و شاره‌زای كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی نه‌بووه، بۆیه زۆرجار سنوری ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی به‌زاندووه‌و ئه‌مه‌ش شه‌پۆلێك ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕووی نێرده‌كه‌دا ته‌قاندوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه مامه‌ڵه‌ی كردووه‌و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ تیمه‌كه‌ی له عێراق، ته‌نانه‌ت جێگره‌كه‌ی (كلاودیۆ كۆردۆن) رۆڵیكی ئه‌وتۆی نییه‌و هیچ بوارێكی بۆ نه‌هێشتوه‌ته‌وه. له حاڵی مانه‌وه‌ی نێرده‌كه‌دا له عێراق، ره‌نگه پێویست به‌وه بكات نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌سێك بۆ عێراق بنیرێت كه بتوانێت دۆخی ئاڵۆزی دوای پلاسخارت ئاسایی بكاته‌وه. بۆ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئه‌وانه‌ی پشتیوانی چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن، كشانه‌وه‌ی (یونامی) له عێراق كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت، چونكه ئه‌م نێرده‌یه به‌رده‌وام راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی دۆخی مافی مرۆڤ له عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رزده‌كاته‌وه.
(دره‌و): دادگای فیدراڵی وه‌ڵامی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دایه‌وه، ده‌ڵێ: وه‌رگرتنی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌چوارچێوه‌ی پسپۆڕی ئێمه‌دایه به‌گوێره‌ی مادده‌ی (93/یه‌كه‌م)ی ده‌ستور. دادگای باڵای فیدراڵی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند، رۆژی 19ی ئه‌م مانگه ته‌ماشای ئه‌و سكاڵایه ده‌كات كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماریكردووه. دادگا له رونكردنهوهكهیدا ده‌ڵێ: ته‌ماشاكردنی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆڕی خۆمان و به‌گوێره‌ی مادده‌ی (93/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوری عێراقه كه ده‌ڵێ:" ئه‌م بابه‌تانه له تایبه‌تمه‌ندی دادگای فیدراڵین: چاودێریكردنی ده‌ستوریبوونی یاسا‌و سیسته‌مه كارپێكراوه‌كان". دادگای فیدراڵی هه‌رچه‌نده ناوی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌هێناوه، به‌ڵام رونكردنه‌وه‌كه‌ی له‌م كاته‌دا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، چونكه ئه‌م ده‌سته‌یه ئه‌مڕۆ له بڕیارێكدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پابه‌ند كرد به‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بێت به بڕیاری رۆژی 7ی مانگی دادگای فیدراڵییه‌وه، وای لێكدایه‌وه له وه‌رگرتنی سكاڵای مه‌سرور بارزانیدا، دادگای فیدراڵی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌زاندووه. ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سكاڵای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بڕیاریدا به پابه‌ندكردنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی كوردستان. رۆژی 7ی ئه‌م مانگه، دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای مه‌سرور بارزانی، كاركردنی به بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماركردنی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان راگرت، ئه‌م سیسته‌مه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ده‌رچووه‌و مه‌سرور بارزانی تانه‌ی لێداوه، به‌وهۆیه‌وه دادگای فیدراڵی به فه‌رمانێكی سالاریی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن راگرت تا ئه‌وكاته‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی یه‌كلاده‌بێته‌وه. ئێستا به‌هۆی ناكۆكی پارتی و یه‌كێتییه‌وه، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌باره‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه كه‌وتوه‌ته به‌ر دوو بڕیاری "بنبڕ"ی دژ به‌یه‌كه‌وه، بڕیاری 7ی مانگی دادگای فیدراڵی كه ناچاری ده‌كات رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن رابگرێت تا سكاڵای مه‌سرور بارزانی یه‌كلاده‌بێته‌وه، بڕیاری ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی كه پابه‌ندی ده‌كات به‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكاته‌وه‌و داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم بكات واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات. ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كوردستان ناكۆكی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق دروستكردووه. بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه، راپۆرتی (دره‌و) به‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه بكه‌ره‌وه: هه‌ڵبژاردنی كوردستان له‌نێوان دوو بڕیاری "بنبڕ"دا
راپۆرت: دره‌و ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن خه‌ریكه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق توشی دابه‌شبوون ده‌كات، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ كه‌وته به‌رده‌م دوو بڕیاری (بنبڕ)ی دژبه‌یه‌كه‌وه، یه‌كه‌میان بڕیاری دادگای فیدراڵییه بۆ راگرتنی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان، ئه‌وی تر بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ناكۆكی قوڵ له‌نێوان فایه‌ق زه‌یدان و حاكم جاسم ده‌بینرێت، ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. یه‌كێتیی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی ده‌كات به گژی دادگای فیدراڵیدا! رۆژی 6ی ئه‌م مانگه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه، سكاڵایه‌كی له دادگای فیدراڵی عێراق تۆماركرد، له سكاڵاكه‌یدا داوای له دادگای فیدراڵی كرد فه‌رمانێكی سالاریی (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان تا ئه‌وكاته‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كلاده‌بێته‌وه. دادگای فیدراڵی رۆژێك دواتر‌و له 7ی ئه‌م مانگه‌دا به فه‌رمانێكی سالاریی كاركردنی به بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024 راگرت، سیسته‌مێك كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه‌و مه‌سرور بارزانی تانه‌ی لێداوه، راگرتنی كاركردن به‌م بڕگه‌یه تا یه‌كلابوونه‌وه‌ی چاره‌نوسی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، وایكرد كۆمسیۆن هه‌مان رۆژ بڕیارێك بۆ راگرتنی رێوشوێنه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ربكات. ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو بڕیار بوو رۆژی 10ی ئه‌م مانگه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كورستان ده‌ستپێبكات و كۆمسیۆن ده‌ست به چاپكردنی فۆرمه‌كانی ده‌نگدان بكات، مه‌سرور بارزانی له‌رێگه‌ی ئه‌م سكاڵایه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی توانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان دوابخات، هه‌ڵبژاردنێك كه بڕیاربوو رۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت. له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتیی كه پێشتر‌و له‌رێگه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه كاری خۆی كرد‌و یاسای هه‌ڵبژاردنی به‌وشێوه‌یه گۆڕی كه دڵخوازی خۆی بوو، به بڕیاری سالارییهكهی دادگای فیدراڵی نیگه‌ران بوو، بۆیه رێگایه‌كی یاسایی نوێی بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا دۆزییه‌وه، چونكه به‌پێی ده‌ستور بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی تانه‌یان لێ نادرێت. یه‌كێتیی له‌رێگه‌ی (رزگار حاجی حه‌مه) به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌یه‌وه، له ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سكاڵایه‌كی له‌دژی بڕیاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ راگرتنی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن جوڵاند. ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقه، ئه‌مڕۆ بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه ده‌ركرد كه (رزگار حاجی حه‌مه) تۆماریكردبوو. ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌بڕیاره‌كه‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه ده‌كات: • كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی له بڕیاره‌كانیدا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پشت به بڕیاری رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی نه‌به‌ستێت، به‌وپێیه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه له‌به‌ره‌نجامی ئاماده‌كاریی و جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، پسپۆری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه نه‌ك دادگای فیدراڵی و هه‌ر سكاڵایه‌كیش له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت به‌ته‌نیا ده‌بێت له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش بكرێت نه‌ك له‌به‌رده‌م دادگای فیدراڵی، به‌ڵام دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی قبوڵكردووه، به‌وپێیه‌ی به‌گوێره‌ی ده‌ستور دادگا ده‌توانێت هه‌ر سكاڵایه‌ك وه‌ربگرێت كه له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوریبوونی یاسا‌و سیسته‌مه كارپێكراوه‌كان تۆماركرابن، مه‌سرور بارزانی سكاڵای له‌سه‌ر سیسته‌می هه‌ڵبژاردن كردووه. • سیسته‌می تۆماری كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 29/2/2024 ده‌رچووه‌و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندیكردووه، لایه‌نی زه‌ره‌رمه‌ند له‌م سیسته‌مه (مه‌به‌ستی پارتی و مه‌سرور بارزانییه كه سكاڵای كردووه) ده‌بوو به‌پێی یاسای كۆمسیۆن له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن تانه بده‌ن، واتا ئه‌م كاره‌یان نه‌كردووه‌و سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی بنه‌مای یاسایی تێدا نییه. • مادده‌ی (10/ دووه‌م) له یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره (31)ی ساڵی 2019و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكات به‌سه‌ر چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌م بابه‌ته له ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕی دادگای باڵای فیدراڵییه، به‌وپێیه‌ی تانه له ده‌ستوریبوونی ئه‌م دوو یاسایه نه‌دراوه. • تانه‌دان له سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕی دادگای فیدراڵییه، چونكه مادده‌ی (23)ی یهیڕهوی ناوخۆی دادگای فیدراڵی ده‌ڵێت:" به‌ر له كه‌متر له شه‌ش مانگ له واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، هیچ تانه‌یه‌ك له ده‌ستوریبوونی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و ده‌قانه‌ی كه له یاساكه‌دا هاتوون وه‌رناگیریت)، له‌مه‌شدا ده‌سته‌ی دادوه‌ریی ده‌یه‌وێت سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ڕووی یاساییه‌وه بێ به‌ها بكات. • تانه‌دان له سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌م دادگای فیدراڵی تێپه‌ڕاندنی تایبه‌تمه‌ندی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ده‌رچووه هیچ پابه‌ندییه‌كی یاسایی له‌سه‌ر دروست ناكرێت، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه نابێت ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له بڕیاره‌كانیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن پشت به بڕیاری ناوبراوی دادگای فیدراڵی ببه‌ستێت. • له‌كۆتایی بڕیاره‌كه‌یدا، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی ده‌ست به رێوشوێنه‌كانی بكاته‌وه بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان. • كۆمسیۆن داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكات واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات تا سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له دادگای یه‌كلاده‌بێته‌وه. كۆمسیۆن له‌نێوان دوو بڕیاری بنبڕدا ! ده‌ره‌نجامی ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن هیچ له بڕیاره‌كه‌ی رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ی دادگای فیدراڵی ناگۆڕێت، سه‌رباری ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی دواكه‌وتووه، به‌ڵام كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه‌وتوه‌ته به‌رده‌م دوو بڕیاری (بنبڕ)ه‌وه، یه‌كێكیان بۆ راگرتنی رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان و ئه‌وه‌ی تر بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی. ئه‌م به‌ریه‌ككه‌وتنه له‌رووی یاساییه‌وه، ئاماژیه بۆ بوونی ناكۆكی قوڵ له‌نێوان فایه‌ق زه‌یدانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و دادوه‌ر جاسم عومێری سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی. ئه‌مه له‌كاتێكدا رووده‌دات كۆمسیۆن هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆژی 7ی ته‌موز واده‌ی یاسایی به‌سه‌ر ده‌چێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه ته‌نیا له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا، په‌رله‌مانی عێراق شه‌ش مانگی تر ته‌مه‌نی بۆ درێژبكاته‌وه. بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی مه‌سرور بارزانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی، فه‌رمانێكی سالاری ده‌ركرد له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه. به‌پێی ئه‌وه‌ی له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، دادگای فیدراڵی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگرت. بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه به ژماره (7) له 2024دا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه ده‌ڵێ: * په‌رله‌مانی كوردستان له (100) كورسی پێكدێت كه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م بازنانه‌ی هه‌ڵبژاردندا:- - پارێزگای هه‌ولێر: 34 كورسی - پارێزگای سلێمانی: 38 كورسی - پارێزگای دهۆك: 25 كورسی - پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: 3 كورسی دادگا جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕگه‌ی له سیسته‌مه‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگرتووه تا ئه‌وكاته‌ی چاره‌نوسی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی یه‌كلا ده‌بێته‌وه. مه‌سرور بارزانی كه له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی شوباتی 2022وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام دادگای فیدراڵی به‌وه ناوده‌برد كه "دادگایه‌كی ناده‌ستورییه"، هه‌ڵبژاردنی كوردستان ناچاریكرد په‌نا بۆ دادگاكه ببات و ئه‌مجاره دادگاكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بڕیاری ده‌ركرد. مه‌سرور بارزانی سكاڵای له چی كردووه ؟ 6ی ئه‌م مانگه، مه‌سرور بارزانی له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه (ئه‌یاد كاكه‌یی) له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایه‌كی له‌دژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماریكرد. له‌م سكاڵایه‌دا مه‌سرور بارزانی داوای له دادگای فیدراڵی كرد فه‌رمانێكی سالاری (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان. مه‌سرور بارزانی سكاڵای له‌سه‌ر (سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024) هه‌یه، كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه. به‌پێی ئه‌وه‌ی له سكاڵاكه‌یدا هاتووه، مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری رۆژی 21ی شوباتی ئه‌مساڵی دادگای فیدراڵی، تانه‌ی له كاره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه، تانه‌كانی له‌م خاڵانه‌دا كورت ده‌بێته‌وه: • كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دابه‌شكردنی (100) كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، سه‌رپێچی بڕیاری دادگای فیدراڵی كردووه، كورسییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شكردووه، نه‌ك ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم، پشتبه‌ستن به‌م پێوه‌ره پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه كه ژماره‌ی دانیشتوانی كردووه به بنه‌ما نه‌ك ژماره‌ی ده‌نگده‌ران، داوا له دادگای ده‌كات ئه‌م بڕیاره‌ی كۆمسیۆن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. • له دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بنه‌مایه‌كی تری ده‌ستوری پێشێلكردووه كه له مادده‌ی (49/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوردا هاتووه‌و داوای له‌به‌رچاوگرتنی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌كات له ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاساداناندا، له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی ده‌قێكی یاسایی، دادگای فیدراڵی له بڕیاری 21ی شوباتی 2024ی خۆیدا بابه‌تی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی داوه به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیی، بۆیه ده‌بێت كۆمسیۆن پابه‌ند بێت به بنه‌مای ده‌ستوریی تایبه‌ت به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌دیاریكراویش توركمان و مه‌سیحییه‌كان، واتا مه‌سرور بارزانی له‌م ده‌رگایه‌وه ده‌یه‌وێت كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه مافی ئه‌وه‌ی نییه تانه له بڕیاری دادگای فیدراڵی بدات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان و ئێستا ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی (100) كورسییه‌كه‌دا كورسی بۆ پێكهاته‌كان ته‌رخان بكرێت. • دادگای له بڕیاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی "بابه‌تی"یانه ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات و كورسییه‌كانی به‌سه‌ردا دابه‌ش بكات، ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه كۆمسیۆن به‌كاریهێناوه بنه‌مایه‌كی بابه‌تییانه نییه. • مادده‌ی (2/یه‌كه‌م/ج)ی ده‌ستور ده‌ڵێ" نابێت یاسایه‌ك ده‌ربكرێت كه پێچه‌وانه بێت له‌گه‌ڵ ماف و ئازادیه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه له ده‌ستوردا هاتوون)، بێبه‌شكردنی پێكهاته‌كان له نوێنه‌رایه‌تیكردن له په‌رله‌مانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان و یه‌كسانییه له‌به‌رده‌م یاسادا بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان، چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسی و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن واده‌كات پێكهاته‌كان نه‌توانن كێبركێ له‌سه‌ر كورسییه‌كان بكه‌ن و هیچ كورسییه‌ك به‌ده‌ست نه‌هێنن كه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستاندا نوێنه‌رایه‌تییان بكات. مه‌سرور بارزانی هه‌ڵبژاردنی دواخست له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م سكاڵا یاساییه‌و ئه‌و خاڵانه‌ی له‌باره‌ی سه‌رپێچییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان خستویه‌تیه به‌رده‌م دادگای فیدراڵی، مه‌سرور بارزانی داوای له دادگای فیدراڵی عێراق كرد: * حوكم بدات به ناده‌ستوریبوونی مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024 كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه. * تا ئه‌وكاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م سكاڵایه ده‌درێت، دادگای فیدراڵی فه‌رمانێكی سالاریی (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر دادگا وه‌ڵامی سكاڵاكه بداته‌وه‌و پێكهاته‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و لیست پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وكاته ده‌بێت له‌ڕووی هونه‌ری و لۆجستییه‌وه رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن دووباره بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه گرێبه‌سته‌كانی كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان خه‌رجییه‌كی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، دادگای فیدراڵی فه‌رمانی سالاریی بۆ راگرتنی ئه‌و مادده‌یه‌ی په‌یڕه‌وی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دهركردو كاركردنی به مادده‌كه راگرت تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجامی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی یه‌كلاده‌بێته‌وه. له‌حاڵی ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، ئیتر ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م دواخستنی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستكاریكردنی بڕیاره‌كانی 21ی شوباتی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه نامێنێت، بڕیارێك كه سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی له كوردستان له (یه‌ك بازنه‌یی)ه‌وه گۆڕیوه بۆ (فره بازنه‌یی)و كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانیشی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه. مه‌سرور بارزانی له سكاڵاكه‌یدا داوای ته‌رخانكردنی كورسی بۆ پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی كردووه له‌چوارچێوه‌ی (100) كورسی په‌رله‌ماندا، پێشبینی ده‌كرێت دادگا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورو یاسای كارپێكراوی عێراقدا كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نوێ رێكبخاته‌وه‌و به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمدا دابه‌شیان بكات. چیرۆكی هه‌ڵبژاردنێك كه چاره‌نوسی دیار نییه! هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بوو له رۆژی 1ی ئۆكتۆبه‌ری 2022 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، ساڵێك و شه‌ش مانگ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه. دواكەواتنی هەڵبژاردن لەوادەی خۆی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی ناچاركرد، بۆ جاری دووەم مەرسوم دەربكات‌و وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بكات، كۆتاییەكانی ئازاری 2023 سەرۆكی هەرێم مەرسومی دووەمی دەركردو رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2022ی بۆ سازدانی هەڵبژاردن دیاریكرد، لەماوەی مانگی ئازار بۆ تشرینی یەكەم، لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم چوونە ناو زنجیرەیەك كۆبونەوە بۆ رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام نەگەیشتنە رێككەوتن، بەتایبەتیش پارتی‌و یەكێتیی. لە پرسی دواكەوتنی هەڵبژاردندا، یەكێك لەخاڵە سەرەكییەكانی ناكۆكی لەنێوان پارتی‌و یەكێتیی كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بوو، ئەم ناكۆكییە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە. لە سەرەتای گفتوگۆكانەوە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتیی داوای دەكرد هەڵبژاردنی كوردستان هاوشێوەی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە 2021 بەڕێوەچوو، بكرێت بەشێوازی "فرە بازنەیی"، چونكە یەكێتیی‌و هەندێك لەلایەنەكانی تر پێیانوایە شێوازی (یەك بازنەیی) ئەوەی بۆ پارتی فەراهەمكردووە زۆرینەی پەرلەمانی هەبێت‌و لەشێوازی (فرە بازنەیی)دا دەنگەكان دابەشدەبن‌و پارتی ناتوانێت زۆرینەی پەرلەمانی بە قەبارەی پێشتر دروستبكات، ئەوكات لە گفتوگۆكاندا پارتی لەسەر ئەم داواكارییە قایل بوو، بەڵام هاوكات لەگەڵ فرە بازنەییدا، یەكێتیی داوای دەكرد كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكانیش بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا دابەش بكرێت، بۆ ئەمە یەكێتیی داوای دەكرد (2 بۆ 4) كورسی لە كۆی (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بخرێتە سنوری پارێزگای سلێمانی، لەسەر ئەمە لەگەڵ پارتی نەگەیشتنە رێككەوتن‌و بەوهۆیەشەوە هەڵبژاردن دواكەوت و مه‌رسومی یه‌كه‌می نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه. نیسانی 2023 كاتێك دانوستانی پارتی‌و یەكێتیی لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن چڕبووەوە، بەتایبەتیش لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی (11) كورسییەكەی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا (ئەوكات پارتی‌و یەكێتیی رێككەوتبوون لەسەر ئەوەی هەرێم بكرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردن)، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم ناكۆكییە، نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداری لە دانوستانەكانی پارتی‌و یەكێتیدا دەكرد، نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیازی ئەوەی كرد كورسییەكی پێكهاتەی توركمان بدرێت بە پارێزگای سلێمانی (كفری)، بەڵام نوێنەرانی پێكهاتەی توركمان ئەم پێشنیازەیان رەتكردەوە. به‌هۆی شكستی ئه‌م دانوستانه‌شه‌وه، نێچیرڤان بارزانی به‌ناچاری مه‌رسومی دووه‌می بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له رۆژی 18ی تشرینی دووه‌می 2023دا ده‌ركرد. به‌ڵام ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌وهۆیه‌وه په‌رله‌مان نه‌یتوانی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه‌و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان كارابكاته‌وه، شكستی دانوستانه‌كانی سه‌ریكێشا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بڕیارێكی دادگای فیدراڵی له رۆژی 30ی ئایاری 2023دا، ئیتر لێره‌وه یه‌كێتیی یه‌كه‌م خاڵی سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد‌و رێگه‌ی نه‌دا به یاسا كۆنه‌كه به‌وشێوه‌ی پارتی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه ئیتر په‌رله‌مانێك نه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه، له‌قۆناغی دواتردا یه‌كێتیی په‌نای بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق برد‌و دوای هه‌شت مانگ تاوتوێكردن، دادگای له 21ی شوباتی ئه‌مساڵدا سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی پهسهندكردو شێوازی هه‌ڵبژاردنی له كورستان له (یه‌ك بازنه)وه بۆ (فره بازنه) گۆڕی و كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له مه‌رسومی سێیه‌می خۆیدا رۆژی 25ی شوباتی 2024ی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن د‌یاریكردبوو، ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی له 21ی شوباتی 2024دا له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی، جارێكی تر دۆخه‌كه‌ی لێ تێكدا‌و ناچاریكرد مه‌رسومی چواره‌م بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌ربكات، ئه‌م مه‌رسومه‌ش چاره‌نوسی له‌وانی تر باشتر نه‌بوو، ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی یه‌كلابوونه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی ئامۆزای ده‌كات له دادگای فیدراڵی به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی مه‌رسومی پێنجه‌م و دیاریكردنی رۆژێكی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن كه پێشبینی ده‌كرێت له نێوان مانگی 9 بۆ 10ی ئه‌مساڵدا بێت. ده‌قی بڕیاری ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان
درەو: 🔻 کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆم (GKP)ی بەریتانی، بەرهەم و داهاتی گشتی بۆ ساڵی (2024)، ڕایگەیاند؛ 🔹 فرۆشی ناوخۆیی کێڵگەی نەوتی خاوی شێخان بە تێکڕا لە (1/1/2024 – 11/5/2024) نزیکەی (37 هەزار)بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە. 🔹 لە مانگی ئازاردا نزیکەی (44 هەزار و 100) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە فرۆشراوە، بەڵام لە مانگی نیساندا بەهۆی پشووی جەژنەوە ئاستی فرۆش دابەزیوە بۆ نزیکەی (38 هەزار و 900) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و لە مانگی ئایاردایشدا (ئێستا) بە تێکڕا نزیکەی (48 هەزار 300) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەفرۆشرێت. 🔹 نرخی بەرمیلێک لەم دواییانەدا لە (25) دۆلارەوە بۆ (27) دۆلار بەرزبوونەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی خواستی بەهێزی بازاڕی ناوخۆیی. 🔹 داهاتی کۆمپانیای (GKP) ڕووی لە باشتربوون کردووەو تا (10ی ئایاری 2024) گەیشتووە (98 ملیۆن) دۆلار. بەرهەم داهاتی کۆمپانیای (گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆم) لە کێڵگەی نەوتی شێخان کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆمی بەریتانی لە (13/5/2024) ڕایگەیاند، فرۆشی ناوخۆیی کێڵگەی نەوتی خاوی شێخان بە تێکڕا لە (1/1/2024 – 11/5/2024) نزیکەی (37 هەزار)بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە. ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی ئازاردا نزیکەی (44 هەزار و 100) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە فرۆشراوە، بەڵام لە مانگی نیساندا بەهۆی پشووی جەژنەوە ئاستی فرۆش دابەزیوە بۆ نزیکەی (38 هەزار و 900) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و لە مانگی ئایاردایشدا (ئێستا) بە تێکڕا نزیکەی (48 هەزار 300) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەفرۆشرێت. هەر بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیاکە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لەم دواییانەدا لە (25) دۆلارەوە بۆ (27) دۆلار بەرزبوونەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی خواستی بەهێزی بازاڕی ناوخۆیی. کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە داهاتی کۆمپانیای (GKP) ڕووی لە باشتربوون کردووەو تا (10ی ئایاری 2024) داهاتەکەی گەیشتووە (98 ملیۆن) دۆلار. کێڵگەی نەوتی شێخان کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆمی بەریتانی وەبەرهێنان لە کێڵگەی نەوتی شێخان دەکات، کێڵگەکە دەکەوێتە سنوری پارێزگای دهۆک، قه‌زای شێخان ده‌گرێته‌وه بە (60) کم لە پارێزگای هەولێرەوە دوورە، ڕووبه‌ری کێڵگەکە نزیکەی (283) کیلۆمەتر دووجایە، کۆمپانیاکە گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە و 80%ی پشکی کارکردنی لە چوارچێوەی گرێبەستی شێخان هەیە. گرێبەستی هاوبەشکردنی بەرهەمهێنانی کێڵگەی شێخان لە ساڵی 2007 لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەخشراوە، ساڵی (2009) لە یەکەم بیر لە کێڵگەدا بەناوی (SH-1) دۆزرایەوە، بۆ یەکەم جاریش تەمموزی ساڵی (2013) کێڵگەکە گەیشتە قۆناغی بەرهەمهێنان. لەو کاتەوە، زیاتر لە (100 ملیۆن) بەرمیل نەوت بەرهەم هێنراوە. بەجۆرێک کۆی گشتی تێکڕای بەرهەمهێنان لە ساڵی (2013)دا بریتی بووە لە (هەزار و 361) بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، کێڵگەکە بەردەوام لە گەشەسەندندا بووە تا ساڵی (2021) تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە گەیشتووە بە (43 هەزار و 440) بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا. کێڵگەکە (18) بیری تێدایە بەرهەمەکانیان دەگوزارێنەوە بۆ دوو وێزگەی عەمبارکردنی نەوتی کێڵگەو لەوێوە بە بۆری نەوتی کوردستان دەگوزارێتەوە، بەم جۆرەی لە خشتەکەدا هاتووە؛ بیرە نەوتییەکانی کێڵگەی شێخان هەروەها (بڕوانە نەخشەکە) کە ژمارەی بیر‌و کارەکانی کۆمپانیای وەبەرهێنەر دەردەخات. کێگەی نەوتی شێخان
(دره‌و): وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غداد به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی خشته‌كانی بودجه‌ی گشتیی كردووه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه تاوتوێكردنی میكانیزمه‌كانی ئاڵ‌وگۆڕكردن و گواستنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم بووه له‌ناو خشته‌كانی بودجه‌دا، له‌گه‌ڵ پرسی راده‌ستكردنی داهاته‌كانی هه‌رێم به حكومه‌تی فیدراڵ. محه‌مه‌د ته‌یم وه‌زیری پلاندانان كه هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به پێداچوونه‌وه‌ی خشته‌كانی بودجه‌ی گشتی عێراقی كرد بۆ ساڵی 2024. وه‌زیری نه‌وت، وه‌زیری كاره‌با، (به‌نگین رێكانی) وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه له پشكی پارتی، سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق راوێژكاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداربوون له كۆبونه‌وه‌كه‌دا. له هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه وه‌فدێك كه پێكهاتوون له ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و به‌دواداچوون، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ كراوه له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی "ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه له ته‌رخانكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو خشته‌كانی بودجه‌دا، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ میكانیزمی راده‌ستكردنی ئه‌و داهاتانه به حكومه‌تی فیدراڵی به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای ئیداره‌ی دارایی و یاسای بودجه‌ی گشتی". له ته‌وه‌رێكی تری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له زیادكردنی داهاته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كورتهێنان كراوه له بودجه‌ی گشتیدا، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ده‌قی یاسایی و داخڵكردنی فرۆشی كاره‌باو نه‌وت له ناوخۆ وه‌كو داهات له‌ناو خشته‌كانی بودجه‌دا. په‌رله‌مانی عێراق وه‌رزی یاسادانانی خۆی درێژكردوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌یه‌وێت ده‌نگی له‌سه‌ر بدات پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ كردوویانه. یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی عێراق (2023-2025-2025) له كۆتاییه‌كانی حوزه‌یرانی 2023وه كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، مادده‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كران، یاسای بودجه پشكی هه‌رێمی له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجی راسته‌قینه‌ی عێراق دیاریكردووه، ئه‌مه وایكرد له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای به‌ركاربوونی یاسای بودجه‌دا پشكی هه‌رێم زۆر پاشه‌كشێ بكات، به‌تایبه‌تیش كه خه‌رجی گشتی له‌و مانگانه‌ی سه‌ره‌تادا له‌ئاستێكی نزمدا بوو. ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد سه‌ریكێشا بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنی پشكی هه‌رێم له‌رێگه‌ی هه‌مواری یاسای بودجه‌وه.
درەو: رۆژنامەی (تەلەگراف)ی بەریتانی, راپۆرتێكی لەبارەی ئاماری هەوڵەكانی خۆكوشتن و خۆسوتاندنی ژنان لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردووە, كە لەلایەن (Tom Parry _ Simon Townsley,) بەشێوەیەكی مەیدانی لە شاری سلێمانی ئامادەكراوە. 🔹هەوڵەكانی خۆكوشتن لەڕێی خۆسوتاندونەوە, لەنێو ژنانی هەرێمی كوردستانی عێراق بەرزبووەتەوە, چەندان ژن ئەم كردەوە تۆقێنەرە تراژیدیە, بە تاكە رێگا دەزانن بۆ هەڵهاتن لە توندوتیژی ناو ماڵەكان. 🔹نیگار مارف, سەرۆكی بەشی پەرستاران لە نەخۆشخانەی سوتاوی لە سلێمانی دەڵێت: حاڵەتێكی زۆر روومان تێدەكات كە لەسەرییەوە تا قاچی سوتاوە, خانەوادەكان لە ترسی شەرمەزاربوون دەڵێن, روداوەكە لەكاتی خواردن ئامادەكرندا روویداوە. 🔹رۆژنامە نوسەكانی تەلەگراف بە درێژایی نزیكەی یەك هەفتە لە سلێمانی ماونەتەوەو بەدواداچونیان كردووە, بۆیان دەركەوتووە, نەهامەتی یەك لەو ژنانەی كە بەمدواییە خۆی سوتاندووە, پرسێكی ئاساییەو لەگەڵی راهاتوون. 🔹لەماوەی ئەو هەفتەیەدا, سێ حاڵەتی سوتانی مامناوەند گەیشتوونەتە نەخۆشخانەكە, بەوتەی پەرستارەكان, زۆرینەی ئەو حاڵەتانە تەنها چەند كاتژمێرێك دوای روداوەكە دەژین. 🔹رۆژنامەكە دەڵێت: خەمڵاندنەكان ئاماژە بەوە دەكەن, لەدوای ساڵی (1991) كە كوردەكان دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمیان بەدەستهێناوە, هەوڵەكانی خۆكوشتن بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی (11) هەزار ژن, سەرەڕای نەبوونی داتای باوەڕپێكراو, چونكە هەندێك لە قوربانیەكان نەبراوەنەتە نەخۆشخانە. 🔹دیاردەكە بەشێوەیەكی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی زۆرتربووە, كە خاوەنی یەكەیەكی سوتای پسپۆڕ‌و تەنهایە لەسەر ئاستی عێراق. 🔹زۆرێك لە حاڵەتەكان بەهۆی توندتیژی ناو خێزانەكانەوە روودەدەن, بەتایبەت كە شوێنێك نیە ژنان هانای بۆبەرن و داوای هاوكاری لێبكەن. رۆژنامەكە دەڵێت: لەم كۆمەڵگە محافزكارەدا, توندوتیژییەكان لەپشتی دەرگا داخراوەكانەوە دەمێننەوە, ژنان لە تەمەنێكی كەمدا بەشودەدرێن , بەزۆری لەناوچە شاخاوییە چۆڵەكان, كە تەنها بڕێكی كەم لە خوێندەواری و چاودێری تەندروستی بەدەستدەهێنن. 🔹بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان, ژنان روبەڕووی هەڵكشانی زیاتری توندتیژی دەبنەوە لەناو ماڵەكان, بەجۆرێك تێكڕای توندیژی لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی لەنێوان ساڵانی (2020_2021) بە رێژەی (125%) بەرزبووەتەوەو گەیشتووەتە زیاتر لە (22) هەزار حاڵەت. 🔹لە ساڵی (2012)ش, لە لێكۆڵینەوەیەكی گۆڤاری نێودەوڵەتی بۆ پزیشكیی دەرونی هاتووە: زیاتر لە یەك لەسەرسێی ئەو ژنانەی بەشداری راپرسیان كردووە كە ژمارەیان (54) ژن بووە, لەمیانی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە سلێمانی قسەیان لەگەڵ كراوە, وتویانە: كێشە خێزانیەكان و كێشەكانی ژیانی هاوسەری هۆكار بوون. 🔹داتاكانی نەخۆشخانەی سلێمانی ئاشكرایان كردووە: لەساڵی (2007)وە, نزیكەی (4935) ژن بەهۆی سوتاویەوە داخڵی نەخۆشخانەكە كراون, یەك لەسەر سێیان بەهۆی برینەكانیانەوە گیان لەدەستداوە, كە تەمەنی (88%) لەنێوان (15بۆ45) ساڵان بووە.
درەو: 🔹 بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت ماددە هۆشبەرەکان (UNDOC)، لە هەرێمی کوردستان تا ساڵی (2003) هیچ حاڵەتێکی بەکارهێنان و بازرگانیکردنی ماددە هۆشبەرەکانی تێدا نەبووە. 🔹 بەپێی ئاماری دەزگا ئەمنییەکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) کە پێشکەش بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت ماددە هۆشبەرەکانیان کردووە، لە ماوەی ساڵانی (2019 – 2023)، بەردەوام قەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕووی لە هەڵکشانە، بەجۆرێک؛ کۆی ماددەکانی (حەشیش، تریاک، هیرۆین، کریستاڵ، کیپتاگۆن)ی دەستبەسەرداگیراو لە ساڵی (2019) تەنها (206) کگم بووە، بەڵام لە ساڵی (2023) گەیشتووە بە (2 تەن و 708 کگم). 🔹 ئێستا هەرێمی کوردستان جگە لە بەکاربەر و بەرهەمهێن، بووە بە ڕێڕەوەی هەناردەکردنی ماددەی هۆشبەر و لە سەر نەخشەی جیهانی وەک ڕێڕەوێکی مەترسیدار ئاماژەی بۆ دەکرێت. ماددەی هۆشبەر چییە؟ و جۆرەکانی کامانەن لە هەرێمی کوردستان ماددەی هۆشبەر وەرگێڕدراوی وشەی "Narcotic"ی ئیغریقییە و بە واتای "بێهۆشکردن" یان "لەهۆشخۆچوون" دێت، ئەمەش واتای ئەوەیە هۆشی مرۆڤ دەبرێت و لە حاڵەتی سروشتی خۆی دادەبڕن، لە دەرئەنجامدا دەبێتە هۆی ئالوودەبوون و ژەهراویبوونی کۆئەندامی دەمار. ماددە هۆشبەرەكان لە ڕێگەی (دەم، دەرزی و کوتان، بۆن‌کردن، کێشان و هەڵمژین، خستنەژێر زمان و کۆم) بەکار دەهێنرێن. جۆرەکانی دەشێت سروشتی بن، لە شێوەی گەڵا و گوڵ و ڕەگی دار، یان نیمچە دەستکرد بن و لە جۆرە سروشتییەکانەوە وەربگیرێن، یان لە تاقیگەدا بە شێوەی حەپ و دەرزی ئامادە دەکرێن، کە بریتین لە (تلیاک، مۆرفین، کۆدایین، هیرۆیین، حەشیش، کراک، شیشە، پیسیدین، میسادۆن، بێنزۆدیازپین، ئەمفیتامینەکان، کۆکاین، ئیفیدرین، بەنگ، فینسیکیدین، هایدرۆکلۆریک، داتورە، کوکا، خات یان فات، کراتم، ناس، متادون، پاپاورین، پتادین). بەردەوام جۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکان ڕوو لە زیادبوونن، بە دەیان شێوەی جیاواز، بە تێکەڵکردن و گۆڕانیان لە تاقیگەدا لە ڕووی چەندایتییەوە لە زیادبووندان. لە ساڵی (2012)دا (260) جۆری ماددەی هۆشبەر هەبووە، ئەم ڕێژەیە لە (2018)دا بۆ (483) جۆر زیادی کردووە. ئەگەر زۆر بەوردی هەموو جۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان دیاری بکەین، ئەوا جۆرەکانی لە ئێستادا هەزاریش تێپەڕ دەکەن. لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارترین جۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکان بەربڵاون، لە باوترین و مەترسیدارترینیان ماددەی هۆشبەری "کریستاڵ"ە، بە زمانی بازاڕی "شیشە"ی پێ دەگوترێت، ئەم ماددەیە ڕاستەوخۆ لە ماوەی سێ خولەکدا کاریگەرییەکەی دەگات بە مێشک، بە میکرۆبی پووکانەوەی خانەکانی مێشک ناسراوە. ئەم جۆرە ماددانەش لە هەرێمی کوردستان هەن: تریاک، هێرۆیین، کریستاڵ، ماریگوانا، بەنگ، جامایکا، حەشیش. بە شێوەیەکی گشتی و بەربڵاو لە هەرێمی کوردستان 17 جۆری باوی ماددەی هۆشبەر هەیە. قاچاغچێتی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان عێراق بە زیاتر لە (3 هەزار و 637) کیلۆمەتر سنوری وشکانی لەگەڵ هەریەک لە وڵاتانی (ئێران، ئەردەن، کوەیت، سعودییە، سوریا و تورکیا) هەیە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت ماددە هۆشبەرەکان (UNDOC) کە لە مانگی (کانونی دووەمی 2024) بڵاوی کردووەتەوە، جگە لەوەی ئەم وڵاتە پێگەیەکی ستراتیجی هەیە، وەک ڕێڕەوی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان و گرێدانی باشوری رۆژئاوای ئاسیا‌و نیمچە دورگەی عەرەبی و ئەوروپا پێکەوە، وایکردووە ئەم ناوچەیە تەنها وەک پردێکی بارزگانی (نێوان بەرهەمهێنەران و بەکاربەران)نەمێنێتەوە، بەڵکو خۆی بووە بە ناوچەی بەرهەمهێن و هەناردەکار و تەنانەت بەکاربەریش، بوونی ڕێژەی بێ شوماری ماددە هۆشبەرەکانیش گەواهی ئەو ڕاستییەن. ئەگەر چی تا ئێستا داتای متمانەپێکراو و ئاماری ورد لە بەردەست نین، تایبەت بەقەبارەی بەرهەمهێنان و ڕێگاکانی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق و هەێمی کوردستان، هەندێک لە بەرپرسە عێراقییەکانیش ئاماژە بەوە دەدەن کە شەڕی داعش سەرنجی هەوڵەکانی دژ ماددە هۆشبەرەکان دوور خستووەتەوە. بەڵام بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان، دۆخی عێراق و هەرێم کوردستان شاهیدی بڵابوونەوەی بڕێکی گەورەی ماددە هۆشبەرەکانە، بەتایبەت لەم ساڵانەی دوایدا، وەک ئەوەی لە چارتی ژمارە (1)دا ئەو ڕاستییە سەلمێندراوە. چارتی ژمارە (1) سەرەڕای ئەوانەش ڕاپۆرتی دەزگا تایبەتمەندەکان لە ساڵی 2023 ئاماژە بە هەوڵەکانی بەرهەمهێنانی ماددەی (کیپتاگۆن) لە عێراق و بە تایبەتیش پارێزگای موسەننا دەدەن. ڕێڕەوە ناوخۆییەکانی قاچاغچێتی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق و گواستنەوەیان بۆ دەرەوە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان (UNDOC) ئاماژە بە سێ ڕێڕەوی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەکات لە عێراق و ڕێڕەوەکانیش ڕەهەندێکی مێژوویی جیوسیاسییان هەیە، کە بریتن لە ڕێڕەوەکانی (باکوری عێراق، ناوەڕاست و باشور) سنورەکانی عێراق بە ئێران و تورکیا و سوریا و سعودییە دەبەستنەوە، لێرەدا تیشک دەخەینە سەر ئەو ڕێڕەوەی دەکەوێتەوە هەرێمی کوردستانەوە. وەک لە (نەخشەی ژمارە (1))دا هاتووە. نەخشەی ژمارە (1) هەرێمی کوردستان وەک (بەرهەمێهن، بەکاربەر و ڕێڕەوی گواستنەوە)ی ماددە هۆشبەرەکان بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی (1990- 2023) ، هیچ حاڵەتێکی بەکارهێنان و بازرگانیکردنی ماددە هۆشبەرەکانی تێدا نەبووە، بەڵام لە ئێستادا لە هەرێمێکی بەکارهێنەرەوە بووەتە وێستگەیەکی ترانزێت و تەنانەت بەرهەمهێنیش، ئامار و داتاكانی پەیوەست بە بازرگانی كردن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە هەڵكشانی بەردەوام دان. وەک لە (نەخشەی ژمارە (2))دا ڕێڕەوەکە نیشان دراوە، بە لایەنی کەمەوە لە ساڵی (2017)ەوە، ئەم ڕێگایە وەک جێگرەوەیەکی پارێزراوتر لە ڕێڕەوی نێوان ئێران و تورکیا، خۆشبووە بۆ ئەو قاچاغچییانەی ماددەی هۆشبەر دەگوازنەوە، گەورەترین و فراوانترین ئەو ماددانەشی لەم ڕێڕەوەوە بازرگانی پێوە دەکرێت جۆری (کریستاڵ)ە کە ناوە زانیستییەکەی (Methamphetamine)ە، ئەمەش پاڵپشت بەو ئامارانەی لە ساڵی (2022) تۆمار کراون، کە کریستاڵ و هیرۆین حەبی کیپتاگۆن زۆرترین ئەو ماددانەن کە دەستیان بەسەردا گیراوە. بە گوێرەی زانیاری بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر و سلێمانی، گومان وایە تاقیگەی نهێنی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە دەوروبەری شارەکانی نزیک سنور‌و ناوچە شاخاوییەکان هەبێت، جگە لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک و دوزخورماتووە. هاوکات لە (4/5/2024) سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ئەوەی بڵاوکردەوە، ڤیدیۆی دەستەبەسەرداگرتنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مادەهۆشبەرەکانی وەک (تریاک و کریستاڵ) لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە لە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە. هەرچۆنێک بێت ئێستا هەرێمی کوردستان کەوتووتە سەر ئەو نەخشە جیهانییەی کە ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەرەکانی لێوە دەگوازرێتەوە، بەو مانایەی کە تەنها هاوردەکار و بەکاربەر و بەرهەم هێن نییە بەڵکو گوێزرەوەشە لەم بارەیەوە بڕوانە (نەخشەی ژمارە (3)). لەبارەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیشەوە رۆژنامەنوس (دڵشاد ئەنوەر) لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک لە ژێر ناونیشانی (شەڕێکی قورس!) لە بەشێکی وتارێکیدا نوسیویەتی؛ لە ساڵی ٢٠١٧ کاتێک هۆشداریم دەدا لە مەترسییەکانی مادەی هۆشبەرو تەقینەوەی دۆخەکە، خەڵکانێک نەک بەهەندییان وەرنەدەگرت، ڕەنگە گاڵتەشیان هاتبێت، وا ئێستا شەڕەکە بەر دەرگای ماڵ بە ماڵی گرت، دەی من ئێستا پێتان دەڵێم: 1. دەیان دۆسیە لای دەزگا ئەمنییەکانە، ئالودەبوو کچ و ژنی خۆی ناچار کردووە بە لەشفرۆشی، تا پارەی دەست بکەوێت و مادە بکڕێت. گەر وەزعەکەش وا بڕوات سجن پڕ دەبێت، ئالودە بوو ناگیرێ، چونکە زیندان دەرەقەتی دۆخەکە نایە. 2. دەیان عائیلە هەن خۆم ئەیانناسم، هەشیانە تەلەفۆن دەکەن، ئالودەبوویان تێکەوتووە، ڕۆژ تا ئێوارە لێیان دەدات، شەویش نا‌وێرن بخەون ئەترسن بیانکوژێ. 3. سەدان و بگرە هەزاران حاڵەتی هەڵوەشاندوەی خێزان هەیە. 4. گەر لە ماڵەکەتدا دە توشبووی سەرەتان هەیەو ئالودەبوویەکی تێدا نییە، سوپاسی خودا بکە، چونکە توشبووی سەرەتان بە ئازاری خۆی دەتلێتەوەو خەفەتەکەی بۆ تۆیە، بەڵام ئالودە بوو ناهێڵێ بخەوی، ماڵت تێکدەدات، ئەترسی دەقەیەک بخەوی، ڕەنگە بتکوژێ. 5. عائیلە هەیە خۆی زۆر بە محافزکارو دینی دەزانیت، ئالوودەی بووی تێکەوتووە، ژیانی تێکچووە. ئەگەر گوزەرێکی خێرا بە پەڕەی تایبەتی " بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان"ی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بکەین، ئەوا بەشێک لەو ڕاستییە ترسناکەمان بۆ بەدیاردەکەوێت لە بارەی دەستەبەسەردا گرتنی بڕو قەربارە و جۆری ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان لە چی ئاستێکی مەترسیداردایە. (چارتی ژمارە (2)) قەبارەی ئەو بڕە لە ماددە هۆشبەرەکان نیشان دەدات لە سەر ئاستی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) لە ساڵانی (2019 - 2023). چارتی ژمارە (2) سەرچاوەکان - مکتب اللامم المتحدة المعني بالمخدرات والجریمة، دینامیکیات ته‌ریب المخدرات عبر العراق، کانون الثاني/ینایر 2024. - هاوکار ڕەفیق ڕەحمان، هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوە، گۆڤاری ئایندەناسی، ژمارە (10) تشرینی دووەمی 2021، ساڵی دووەم، لاپەڕە 46-65. - سۆران عومەر سەعید، عێراق دەست بەسەر مەترسیدارترین کارگەی بەرهەمهێنانی تلیاک و کریستاڵ دا دەگرێت لەسنوری سلێمانی!!، پەڕەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک، 4/5/2024. - دڵشاد ئەنوەر، شەڕێکی قورس!، پەڕەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک، 12/5/2024.