درەو: لەدوای بونیادنانەوەی عێراقی نوێوە, پێکهێنانی حکومەتە یەک لەداوای یەکانی عێراق لە دەرەوەی خواستی دەنگدەران و دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان پێکهێنراوە، گەورەترین قۆسپ و لەمپەرەکانیش بریتبوونە لە بەشبەشێنەی تائیفی و دەستێوەردانی دەرەکی و ڕازیکردنی لایەنە سیاسییەکان بە پێکێنانی حکومەتی بنکە فراوان و بەشدارپێکردنیان لە کێکێکی دەسەڵات و بەکارهێنانی هێزی چەک و پارە... ئەنجامی هەڵبژاردن 1. کوتلەی سەدر کە موقتەدا صەدر سەركردایەتی دەكات پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە بە بردنەوەی (73) كورسی. 2. لە پلەی دووەمدا هاوپەیمانی (تەقەدوم) بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی دێت بە بەدەستھێنانی (37) كورسی. 3. (دەوڵەتی قانون) بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی بە پلەی سێیەم دێت كە (34) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. 4. پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی (32) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. 5. کوتلەی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر (20) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. 6. یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەگەرچی لە هاوپەیمانیدا بوو لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بەڵام بەتەنها (17) کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. 7. هاوپەیمانی فەتح کە ڕابەرایەتی باڵی ساسی حەشدی شەعبی دەکات لە عێراقدا بە سەرۆکایەتی هادی عامری، وەک لایەنێکی دۆڕای هەڵبژاردن دێتە هەژمار تەنها (16) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. 8. حەرەکەی ئیمتیداد بە سەرۆکایەتی عەلا رەکابی (10) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. 9. جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید (9) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. 10. ئەشراقی کانون (6) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. 11. یەکگرتووی ئیسلامی بە ڕابەرایەتی سەلاحەدین بەهادین (4) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. 12. هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم و هاوپەیمانی حەیدەر عەبادی (4) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. 13. کوتلەی بابلیون (4) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. 14. کوتلەی تەسمیم (3) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. 15. سەرجەم لایەنەکانی دیکە بە کاندیدە سەربەخۆکانیشەوە (51) كورسی گشتی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە. 16. پێکهاتەکانیش (9) كورسی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە. ئەوەی تێبینی دەكرێت لەم هەڵبژاردنەدا پێکهاتەکانی شیعە و سونەو کورد دابەشبوونی قوڵ لە نێوانیاندایە و شیعەکان بە زیاتر لە چوار هاوپەیمانی و سونەکانی بە دوو هاوپەیمانی کورد بە پەرتەوازەیی بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كردووە. ئەم دابەشكاریە لە نێوان لایەنەكان بەگشتی بووە بەهۆی ئەوەی هیچ لایەن و هاوپەیمانێتییەک نەتوانێت بەتەنها دەنگی پێویست بهێنت بۆ پێكهێنانی حكومەت. ڕێ و شوێنە دەستوری و یاسایەكانی پێكهێنانی حكومەت لە عێراق بەپێی دەستوری هەمیشەیی عێراق 2005، لە مادەی (76)دا کە ڕێوشوێنە دەستوریەكانی پێكهێنانی حكومەتی عێراق دەستنیشان کردووەو تێیدا هاتووە: یەکەم: سەرۆک کۆمار کاندیدی ئەو فراکسیۆنە پەرلەمانیەی زۆرترین ئەندامی هەیە ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی پازدە ڕۆژ لە بەرواری هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار. دووەم: سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو ناوی وەزیرەکان دیاریدەکات لەماوەیەکی دیاریکراودا بەمەرجێک لە سی ڕۆژ تێپەڕ نەکات لەبەرواری ڕاسپاردنیەوە. سێیەم: ئەگەر سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو نەیتوانی لەو ماوە دیاریکراوەی لە بەندی دووەمی ئەم مادەیەدا ئاماژەی پێکراوە حکومەت پێک بهێنێت، ئەوا سەرۆک کۆمار کەسێکی تر ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی پازدە ڕۆژدا. چوارەم: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپێردراو ناوی وەزیرەکان و بەرنامەی حکومەت دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران. پاش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی ڕەها ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر یەکە بە یەکەی وەزیرەکان و بەرنامەی حکومەت، ئەوە مانای ئەوەیە متمانە دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران. پێنجەم: ئەگەر متمانە نەدرا بە حکومەت، ئەوا لەماوەی پازدە ڕۆژدا سەرۆک کۆمار کەسێکی تر ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت. بەپێی ئەم ڕێ و شوێنە دەستوریانە بێت دەبێت (کوتلەی سەدر) بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر كە زۆرترین كورسی پەرلەمانی بردووەتەوە ڕابسپێرێت لە لایەن سەرۆك كۆمارەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، بەڵام لە بواری كرداریدا کوتلەی سەدر ئەگەرچی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە وەك گەورەترین هاوپەیمانی دانانرێت، چونکە بەپێی تەفسیری دادگای باڵای عێراق لە ساڵی 2010 بۆ بڕگەی یەكەمی مادەی (76) هاتبوو. دادگای باڵای عێراقی لەسەر بنەمای داوایەکی لیستەکەی نوری مالیکی چەند ڕۆژێک پێش ڕاگەیاندنی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنی 2010، ڕاگەیاند "گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی پێدەسپێرێت دەکرێت هاوپەیمانی ئینتیخابی بێت یان هاوپەیمانیەک بێت کە دوای هەڵبژاردن دروست دەکرێت". ئەم تەفسیرە ڕێگەی خۆشکرد بۆ مالیکی کە براوەی دووەمی هەڵبژاردنەکان بوو بە (89) کورسی لە دوای لیستی عێراقیە دەهات کە (92) کورسی پەرلەمانی هەبوو بەسەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی، هەربۆیە مالیكی بە بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعە لە دوای هەڵبژاردنەكان نەیهێشت لیستەكەی عەلاوی حكومەتی عێراق پێكبهێنێت. لەبەرئەوە مالیكی لەسەر بنەمای تەفسیرەكەی دادگای باڵای عێراق بۆ بڕگەی یەكی مادەی (76) توانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دروست بكات لە دوای هەڵبژاردنەكان لەكاتێكدا براوەی دووەم بوو بەپێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی 2010. ئەم لێكدانەوەی دادگای فیدراڵی بۆ ئێستاش ڕاستەو ئەگەر چی بەپێی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە 10/10/2021 کوتلەی سەدر بە بردنەوەی (72) کوردسی لە پێشەوەی هەموو لایەنەکانە بەڵام بەم دەرەنجامە ناتوانێت گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دروست بکات کە پێویستی بە (165) دەنگی نێو پەرلەمانی عێراق هەیە هەر بۆیە دەکرێت جگە لە (کوتلەی سەدر) هەرهێزێکی دیکە ئەو ژمارە دەنگە کۆبکاتەوە لە پەرلەمان ڕادەستپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت. بەڵام پێشهاتێکی نوێی یاسایی هاتووەتە پێشوو بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (9)ی 2020 لە ماددەی (45)دا هاتووە "هیچ ئەندامێکی پەرلەمان یان حیزب یان قەوارەیەکی تۆمارکراو بە لیستی کراوەو براوەی هەڵبژاردنەکان مافی ئەوەی نییە پێش پێکهێنانی حکومەت و دوای هەڵبژاردنەکان ڕاستەوخۆ بچێتە پاڵ هاوپەیمانێتییەک یان حیزب یان قەوارەیەک یان لیستێکی دیکەوە، ئەمە ڕێگر نیە لەبەردەم قەوارەی کراوەو قەوارەی تاکەکەسی، کە لەپێش هەڵبژاردن تۆمار کراون، لەدوای هەڵبژاردن هاوپەیمانێتی لەگەڵ لیستەکانی دیکەدا پێکبهێنن". لەگەڵ ئەوەی ئەم دەقە گفتوگۆیەکی لای یاساناسان دروستکردووە بەڵام بەشێک لە شارەزایان پێیان وایە ئەمە بۆ کەموکورتی یاسای هەڵبژاردن دەگەڕێتەوەو ئەم دەقە پێچەوانەی دەستوورە، بۆیە ئەولەوییەت بۆ جێبەجێکردنی دەستوورە. هەڵبژاردن لە دۆڵێک و پێکهێنانی حکومەت لە دۆڵێکی تر بەشێوەیەکی گشتی یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی هەڵبژاردن لە پرۆسەی دیموکراسیدا گۆڕانکاری و هێنانە پێشەوەی خوێن و بیر و تواناو لێهاتوویی نوێیە، بۆ نێو پرۆسەی سیاسی و حکومڕانی کە دەرەنجامەکەی لە پەرلەمان و پێکهێنانی کابیەنەی نوێ حکومەتدا ڕەنگدەداتەوە، بەڵام لە عێراقدا بەردەوام دەنگی خەڵک و هەڵبژاردن لە دۆڵیک و پروسەی پێکهێنانی حکومەت و کابینەکان حکومەت لە دۆڵێکی تربوون، زۆرینەی جار براوەکانی هەڵبژادن حکومەتیان پێکنەهێناوەو کەمینەکانیش نەیانتووانیەوە ببن بە ئۆپۆزسیۆن، نەک تەنها ئۆپۆزسیۆن لەدەرەوەی حکومەت بەڵکو ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانیش دروست نەبووە، کە ئەمەش لە بەهای پەرلەمان کەمدەکاتەوە بەتایبەت لە ڕووی چاودێری و ئەدائی حکومەتی عێراق. بۆیە بەشێک لە چاودێران پێیان وایە کابینە وزارییەکانی عێراق نوێنەرایەتی هاوڵاتیانی وڵات ناکات و نەیکردووە، هۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ لاوازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشێکی دیکەشیان ئاماژە بۆ قۆرت و لەمپەری گەورەتر دەدەن، کە سەرەتاکەی دەگێڕنەوە بۆ سەردەمی بونیادناوەی عێراقی پاش 2003، گرنگترین ئەو ئاستەنگانەش بریتین لە؛ یەکەم: بەش بەشێنەی تائیفی و پێکهاتەیی: بەش بەشێنەی سیاسی جیاوازە لە بەش بەشێنەی تائیفی، چونکە ئەوەی یەکەمیان گوزارشتە لە ئەنجامی هەڵبژاردن و خواستی دەنگدەران و ئەوی دووەمیان پەیوەندیدارە بە پێکهاتەکانەوە، بۆیە ئەگەر گریمان یەکێک لە پێکهاتەکان بایکۆتی پرۆسەی سیاسی دەکەن یان نوێنەریان بەشدار نەبێت لە حکومەتی عێراقدا، ئەوا هیچ کات نوێنەری پێکهاتەکانی دیکە لە حکومەتدا گوزارشت لەو پێکهاتەیە ناکات و نابنە نوێنەری عێراقییەکان (باشترین نمونەش ئەو بایکۆتە بوو کە سونەکان لە ساڵی 2005 کردیان و جارێکی دیکە ئەو ژەهرە ناخۆنەوە)، بەمانایەکی دیکە پێکهاتەی شیعە لەگەڵ ئەوەی گەورەترین پێهاتەی عێراقە بەڵام نوێنەریان نانێرنە حکومەت و دامەزراوە سیادییەکان ئەگەر لەسەربنەمای گوێرایەڵی و دڵسۆزی بۆ خزمەتی پرۆژەی تائیفی و پێکهاتەی شیعە نەبێت لە عێراقدا. دووەم: دەستتێوەردانی دەرەکی: لەگەڵ ئەوەی هەڵبژادنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و لیست و کوتکە و پارت و قەوارە سیاسییەکان بەشداری دەکەن و بەشێکیان دەیبەنەوەو بەشێکیشیان دەدۆڕێن یان پاشەکشە دەکەن لە کورسییەکانیان، بەڵام پێکهێنانی کابینە حکومییەکان هەرگیز لەلایەن براوەکانی هەڵبژاردنەوە پێکنەهێنراوە، ئەگەر هەردوو لایەنی ئێرانی و ئەمریکی ڕەزامەند نەبووبن، یان کەسانێک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە کەمەترین کورسی پەرلەمانیان هەبووە. بۆ نیشاندانی ئەم ڕاستییەش دەرەنجامی هەڵبژاردنی 2010 بردنەوەی لیستی عێراقییە بوو بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی، بەڵام نوری مالیکی حکومەتی پێکهێنا. هەروەها لە ساڵی 2014 دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی براوەی هەڵبژاردن بوو کەچی حەیدەر عەبادی حکومەتی دروستکرد. بەهەمان شێوە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018 هاوپەیمانی سائیرون بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر براوەی یەکەم بوو، بە دەستێوەردانی دەرەکی عادل عەبدولمەهدی کرا بە سەرۆک وەزیران و دوای لابردنی ئەویش مستەفا کازمیان هێنا کە خاوەنی هیچ کوتلەیەکی پەرلەمانی ئەوتۆ نەبوون لە ئەنجومەنی نوێنەران. سێیەم: دروستکردنی حکومەتی بنکەفراوان: لەپاش پرۆسەی ئازدای عێراقەوە بە بیانووی سازان تەوافوقەوە حکومەتیان لەسەر کۆمەڵێک بنەماو هۆکار دامەزراندووە، بۆ نمونە لە ساڵی 2005 ەوە پۆستی سەرۆک وەزیران لای پێکهاتەی شیعەو سەرۆکی پەرلەمان لای پێکهاتی سونەو سەرۆک کۆمار لای پێکهاتەی کورد بووە. سەرەڕای ئەودابەشکرییە پێش وەختەی پۆستە سیادییەکان، سەرباری ئەوەش لایەنە سیاسییەکانی عێراق، حکومەت وەک کێکێکی گەورە دەبینن و هەوڵەکانیان بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین کورسی پەرلەمانیە لەپێناو دەستڕاگەیشتن بەو کێکی حکومەتە، جا باجەکەی هەرچییەک بێت و بەبێ لەبەچاوگرتنی ئەوەی کێ سەرۆک وەزیرانەو بەرنامەی حکومەت چییە و چی تێدایە بۆ خەڵک و هاوڵاتیان و دەنگدەرانی عێراقی. (بۆ نمونە ئیسلامییەک ڕازییە لە حکومەتێکدا بێت سەرۆکەی شیوعی بێت بەرنامەی حکومەت لەسەر بنەمای تیۆرە مارکسییەکان بێت یان هەر بەرنامەیەکی شیوعیانەبێت. هەر وەک چۆ شیوعییەک بەشداری لە حکومەتێک دەکات کە سەرۆکەکەی تائیفییەکی ئیسلامی بێت و بەرنامەکەی بەرنامەیەکی تائیفی بێت) هەر بەم بۆنەیەشەوە هەر لەسەرەتاوە حکومەتێک دروست دەبێت لەناوخۆیدا پڕە لە دژیەکی لەڕووی فیکر و سلوکی سیاسییەوە. تەنها خاڵێک کۆیان بکاتەوە کێکی حکومەت و هاوبەشییە لە گەندەڵیدا. نوێترین پێشهات و زیندووترین نمونەش لەم بارەیەوە بە ئامانج گرتن و موشک بارانکردنی ماڵی (سەرۆک وەزیرانی عێراق – مستەفا کازمی) یە لە 7/11/2021، کە تا ئێستا پەنجەی تۆمەت ڕووی لە دۆڕاوەکانی هەڵبژاردنی 10/10/2021 ەوە، هێزە دۆڕاوەکان ئەوەیان پێ قبوڵ ناکرێت لەو کێکی حکومەتە بێبەش بن و ملی ئۆپۆزسیۆنی بگرن. چوارەم: مەرجەعەیەتی ئاینی: لەگەڵ ئەوەی سیستمی سیاسی لە عێراقدا سیستمێکی پەرلەمانییە، بەڵام سیستمی تائیفی و دینی تێدا سیستمێکی زاڵە، ئەم سیستمە ئاینی و مەرجەعییە لە عێراقدا بووە بە هێڵی سورو ڕێگە بەهیچ کەس نادرێت پۆستی حکومی بەتایبەت پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرێت تەنانەت زۆرترین دەنگی خەڵک و زۆرترین دەنگی پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بەدەست بهێنێت ئەگەر پاڵپشتی مەرجەعییەت بەدەست نەهێنێت. بۆیە هۆکاری ئاینی یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرەکییەکان لە پێکهێنانی حکومەتی عێراقدا، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کێ دۆڕاوو کێ براوەی هەڵبژاردنە. ئەمەش ڕاستییەکی ئاشکراو ڕوونە بۆ ئەوانەی چاودێری دۆخی عێراق دەکەن و بەهیچ شێوەیەک نکۆڵی لەم هۆکارە ناکرێت. پێجەم: هێز: لەپاڵ ئەو هۆکارانەی سەرەوە چەند هۆکارێکی دیکەش پەیوەندیدارن بە شێوازی پێکهێنانی حکومەتەوە لە عێراق، یەکێک لەو هۆکارانەش بوونی هێزی چەک و پارەیە لای بەشێک لە حیزبە سیاسییەکان، جا بەشداریپێکردنیان بێت بە زەبری هێزی یان کڕین و فرۆشتن بێت بە پۆست و پلە باڵاکانی دەوڵەتەوە. سەرچاوەکان - دەستوری هەمیشەیی عێراق. - کومسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی بەرایی هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. - یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2020. - حسین صالح السبعاوی، تداعیات تشكیل الحكومە العراقیە؛ https://rasammerkezi.com/estimate-position/9289/ - الكتلە اڵاكبر فی البرلمان العراقی.. جدل قانونی وصراع سیاسی؛ https://www.skynewsarabia.com/middle-east/1471173-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%AA%D9%84%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%94%D9%83%D8%A8%D8%B1--%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%B1%D9%84%D9%85%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A-%D8%AC%D8%AF%D9%84-%D9%82%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86%D9%8A-%D9%88%D8%B5%D8%B1%D8%A7%D8%B9-%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%B3%D9%8A
درەو وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی تشرینی یەكەمی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (96) ملیۆن (708) هەزار و( 660) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (7) ملیار و(680) ملیۆن دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (3) ملیۆن و (120)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 79.37) دۆلار. وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی ئەیلولی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (92) ملیۆن (422) هەزار و( 485) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(711) ملیۆن (7) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (3) ملیۆن و (81)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 72.6) دۆلار. وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی ئابی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (94) ملیۆن (660) هەزار و( 239) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(533) ملیۆن (142) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (3) ملیۆن و (054)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 124هەزارو 309) بەرمیل نەوت بووە * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 69) دۆلار. وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی تەموزی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (90) ملیۆن (467) هەزار و( 794) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(513) ملیۆن (792) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (2) ملیۆن و (918)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 12هەزارو 435) بەرمیل نەوت بووە * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 72) دۆلار. داهات و فرۆشی مانگی حوزەیرانی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (86) ملیۆن (765) هەزار و( 589) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(141) ملیۆن (77) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (2) ملیۆن و (892)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 75هەزارو 237) بەرمیل نەوت بووە * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 70.778) دۆلار.
راپۆرت: درەو سوننەکان چاوەڕێیان دەکرد لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا بگەڕێنەوە بۆ سەردەمی زێڕینی (٧٠) کورسییەکە، بەڵام ئەمە روینەدا، ترسیان ھەیە کورد بۆشایی کەمبونەوەی کورسییەکانیان پڕبکاتەوە، حەلبوسی وەکو سیاسییەکی "پراگماتی"و خەنجەریش بەتەکتیکی کۆنەوە دەچنە ناو دانوستان، شەڕە گەورەکەش کورسی سەرۆکی پەرلەمانە. حەلبوسی و خەنجەر نزیکدەبنەوە "ھاوپەیمانی عەزم گەیشتوەتە قۆناغێکی باشی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ھاوپەیمانی (تقدم) لەبارەی کارنامەی داھاتوو" سەلاح جبوری وتەبێژی ھاوپەیمانی عەزم وا دەڵێ. دوای رکابەرێتییەکی سەخت لەگەڵ یەکتر، ئەنجامی ھەڵبژاردن خەمیس خەنجەرو محەمەد حەلبوسی ناچار کردووە پێکەوە گفتوگۆ بکەن، چارەنوسی کورسی سەرۆکی پەرلەمانی داھاتووی عێراق لەنێوان ئەم دوو کەسەدا یەکلا دەکرێتەوە، بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردن حەلبوسی لە دوای سەدرەوە براوەی دووەمە، بەڵام دۆخەکە بەشێوەیەکە تەنیا ژمارەی کورسییەکان پۆستەکان یەکلاناکەنەوە، بەڵکو رێککەوتن لەگەڵ ئەو لایەنەی شیعە کە کوتلەی گەورە دروست دەکات، بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی چ کەسێک لە سوننەکان دەبێت بە سەرۆکی پەرلەمانی داھاتووی عێراق، بەتایبەتی ئەگەر ناکۆکییەکانی ناو ماڵی شیعە نەگەنە چارەسەرو سەدرو مالێکی ھەریەکەیان بە جیا کوتلەی زۆرینە بخەنە بەردەم پەرلەمان. سوننەکان چۆن چونە ھەڵبژاردنەوە؟ ھاوشێوەی شیعەکان و کورد، سوننەکانیش بە یەکڕیزیی نەچونە ناو ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقەوەو بە سێ ھاوپەیمانێتی سەرەکی بەشدارییان کرد کە ئەمانەن: ھاوپەیمانی (عەزم): ئەم ھاوپەیمانێتییە (خەمیس خەنجەر)ی سەرۆکی "پرۆژەی عەرەبی" سەرۆکایەتی دەکات و ھەریەکە لە (سەلیم جبوری، خالید عوبێدی، جەمال کەربولی، مەحمود مەشھەدانی) لەخۆدەگرێت، ئەم ھاوپەیمانێتییە لە رۆژانی سەرەتای دروستبونیدا گورزێکی گەورەی بەرکەوت کاتێک جەمال کەربولی یەکێکە لە سەرکردەکانی بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا، گومان دەکرا لایەنێکی نەیاری سیاسی لە پشت ھەوڵی دەستگیرکردنی کەربولییەوە بوبێت، بەتایبەتی ھاوپەیمانێتییەکەی حەلبوسی و کاریگەرییەکانی لەسەر لیژنەکەی حکومەت. ئەم ھاوپەیمانێتییە کە رکابەرێتی بەھێزی ھاوپەیمانێتییەکەی حەلبوسی دەکرد، بەپێی ئەنجامەکان (١٢) کورسی پەرلەمانی عێراقی بردوەتەوە. خەمیس خەنجەر کە یەکێکە لە سەرکردە کلاسیکییەکانی سوننەی دوای روخانی رژێمی سەددام، لە کەمپەینی ھەڵبژاردنی خۆیدا گرەوی لەسەر دەنگی ئاوارەکان کرد، سەرباری ئەمە وای نیشاندا کە توانای دانوستانی لەگەڵ یاریزانە سەرەکییەکاندا ھەیە واتا شیعەکان لە ناوخۆی عێراق و ئێران لە دەرەوە، ئەمەشی لە ھەوڵی رزگارکردنی شارۆچکەی "جرف الصخر" لە دەستی ھێزەکانی حەشدی شەعبی تاقیکردەوە، ئەمە بۆ بەدەستھێنانی دەنگی ھەزاران ئاوارەی سوننەمەزھەب بوو کە میلیشا شیعەکان رێگەی گەڕانەوەیان لێگرتبوون، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو تێیدا. بەپێچەوانەی حەلبوسییەوە، بەگشتی وا تەماشای خەمیس خەنجەر دەکرێت ھێشتا نوێنەرایەتی قوتابخانە کۆنەکەی دانوستان دەکات لەناو سوننەکاندا، قوتابخانەیەک کە ھێشتا تاکتیکەکانی بەر لە ساڵی ٢٠١٨ بەکاردەھێنێت، سەرباری ئەمەش ئەوانەی چونەتە ناو ھاوپەیمانێتییەکە ھەمان روخسارە کۆنەکانی پێکھاتەی سوننەن کە بەم ساڵانەی دوایی پێگەی جەماوەرییان کەوت، تا ئەو رادەی ھەندێکیان نەک کاندیدی زۆریان پێ سەرنەدەخرا بۆ پەرلەمان، خۆشیان بە زەحمەت سەردەکەوتن. خەمیس خەنجەر کە پیاوێکی سەرمایەدارەو سێ کەناڵی ئاسمانی بۆ بانگەشەکردن خستبووە کار، لەم ھەڵبژاردنەدا بەرامبەر بە محەمەد حەلبوسی توشی شکان ھات، ھۆکاری ئەم شکانە بۆ نزیکی خەنجەر لە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و پەیوەندییەکانی لەگەڵ قەتەردا دەگەڕێندرێتەوە، ئەمە سەرباری ئەوەی شکستی ھێنا لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارە سوننەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان بەر لە ھەڵبژاردن، سەرباری نزیکییەکەی لە ئێران و لایەنە شیعەکان نەیتوانی گروپە چەکدارەکان قایل بکات دەرگای گەڕانەوە بۆ ئاوارە سوننەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، بکەنەوە. ھاوپەیمانی (تقدم): محەمەد حەلبوسی سەرۆکی خولی ماوەتەواوبووی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی ئەم ھاوپەیمانێتییە دەکات، ئەم ھاوپەیمانێتییە سەرکەوتنێکی گەورەی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا بەدەستھێناو بە بردنەوەی (٣٨) کورسی بوو بە براوەی دووەمی ھەڵبژاردن لەدوای رەوتی سەدرەوە. حەلبوسی ئێستا نوێنەرایەتی زۆرینەی سوننەی عێراق دەکات، ئەم پیاوە بەوە ناسراوە دیاردەیەکی حزبی نوێیە لەناو سوننەکاندا، کە لە کاری حزبیدا پشت بە "مەرکەزیەت"ی رێکخستن دەبەستێت و لەگەڵ ھاوبەشە عێراقی و ھەرێمایەتییەکاندا بەشێوەیەکی " پراگماتی" مامەڵە دەکات. سەرکەوتنی حەلبوسی بەسەر رکابەرەکانیدا لەناو پێکھاتەی سوننە، بۆ چەند ھۆکارێک دەگەڕێندرێتەوە، یەکێک لە ھۆکارەکان ئەوەیە حەلبوسی سودی لە پێگەکەی وەکو سەرۆکی پەرلەمان وەرگرتووەو لەم رێگەیەوە بەر لە ھەڵبژاردن زامنی سەرکەوتنی کردووە، بەتایبەتی کە ئاگاداری وردەکاری یاسا نوێیەکەی ھەڵبژاردن بووە لە حاڵێدا کە ئێستاو دوای ھەڵبژاردنەکەش ھێشتا زۆرینەی ھێزە سیاسییەکان خوێندنەوەی وردیان بۆ یاساکەو مەترسییەکانی لەسەر پێگەی زۆیان نەکردووە، سەرباری ئەمە حەلبوسی پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە سوننەنشینەکانی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن قۆستەوە، لەپاڵ ئەمەشدا حەلبوسی بەناو و نوێنەرایەتی پێکھاتەی سوننەوە مامەڵەی لەگەڵ دەنگدەرانی پێکھاتەکەیدا دەکردو پارێزگاری ئەنبارو ژمارەیەک لە سەرۆک ھۆزەکانی لەگەڵدا بووە، ئەمەش وایکرد جارێکی تر ببێتەوە بە کارەکتەری ژمارە (١)ی سوننەکان لە عێراق. المشروع الوطني للإنقاذ- پرۆژەی نیشتمانی بۆ رزگاربوون: ئەم ھاوپەیمانێتییە لەلایەن (ئوسامە نوجێفی)یەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و ژمارەیەک کەسایەتی پارێزگای نەینەوا لەخۆدەگرێت لەوانە (خالید سوڵتان)ی کوڕی سوڵتان ھاشمی وەزیری بەرگریی عێراقی سەردەمی سەددام. بەپێی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردن، ئەم ھاوپەێمانێتییە تەنیا (٢) کورسی بردوەتەوە، کە یەکێکیان کوڕەکەی سوڵتان ھاشمە. ئوسامە نوجێفی کە رۆژگارێک ژمارەیەکی گەورەی ناو پێکھاتەی سوننە بوو، لەدوای کۆنترۆڵکردنی ناوچە سوننەنشێنەکان لەلایەن "داعش"ەوە، ئەستێرەی بەختی کوژایەوە، ئێستا بەم ژمارە کەمەی کورسییەوە ھیچ چانسێکی لەبەردەمدا نییە جگە لەوەی لەگەڵ حەلبوسی یان خەمیس خەنجەردا بچێتە ناو ھاوپەێمانێتییەوە. سوننە لەنێوان دوو ھەڵبژاردندا لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨د ژمارەی کورسی لایەنە سونییەکان بە تێکڕا (٥٣) کورسی بوو، بەڵام ھەندێک لە لایەنە شیعەو عەلمانییەکانیش خەڵکانی سوننەیان لە لیستەکانی خۆیاندا سەرخست بۆ پەرلەمان بە دیاریکراویش (ھاوپەیمانی عێراقیە) ی ئەیاد عەلاوی، واتا بەتێکڕا نزیکەی (٧٠) پەرلەمانتاری سوننە لە پەرلەماندا ھەبوون، بەڵام لە ھەڵبژاردنی ١٠ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا ئەیاد عەلاوی بایکۆتی ھەڵبژاردنی کرد. سوننەکان کە لە یەکەمین ھەڵبژاردنی دوای روخانی سەددامەوە لە ٢٠٠٣ ژمارەی کورسییەکانیان لە پەرلەمانی عێراق دەگەیشتە نزیکەی (٧٠) کورسی، لەم ھەڵبژاردنەدا تێکڕای کورسییەکانیان بۆ (٥٨) کورسی دابەزیوە، ئەمە مەترسی لەناو سوننەکان دروستکردووە کورد بۆشاییەکەیان لە عێراق پڕبکاتەوە. ھۆکاری دابەزینی ژمارەی کورسییەکانی سوننە لە پەرلەمان بە پلەی یەکەم بۆ ئەو ململانێ توندە دەگەڕێندرێتەوە کە لەنێوان محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەردا ھەبوو، کە بەپێی قسەی سەرکردەکانی سوننەکان، بوەتە ھۆی پەرتبوونی دەنگەکانیان، بەتایبەتیش لە بەغدادی پایتەخت. بازنەکانی (ئەعزەمیە) لە باکورو (مەنسور) لە خۆرئاوای بەغداد ناوچەی دەنگدەرانی سوننە بوون، بەڵام ئەمجارە زۆربەی سوننەکانی بەغداد بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کرد، لە کۆی (٦٩) کورسی بەغدا، لایەنە سونییەکان تەنیا (١٦) کورسییان بردوەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە رەوتی سەدر بەتەنیا خۆی (٢٧) کورسی بردووە، مشعان جبوری کە یەکێکە لە کاندیدە سەرکەوتووەکانی سوننەو چەند رۆژی رابردوو پەیوەندی بە ھاوپەیمانێتییەکەی خەمیس خەنجەرەوە کرد، محەمەد حەلبوسی بە ھۆکاری کەمبونەوە ژمارەی کورسی سوننەکان دەزانێ و دەڵێ" حەلبوسی رێککەوتنی لەگەڵ رەوتی سەدر کردووەو کورسی سوننەکانی لە بەغدادو ناوچەکانی باشوری بۆ سەدر جێھێشتووەو لەبەرامبەردا سەدریش پارێزگای ئەنباری بۆ حەلبوسی جێھێشتووە بۆ ئەوەی ھەموو کاندیدەکانی دەربچێت". بەم ئەنجامەوە سوننەکان پێیانوایە (١٠) کورسی خۆیان لە بەغداو ناوچەکانی تر لەدەستداوە.
(درەو): رۆژنامەی شەرقولئەوسەت: 🔹 تاقیكردنەوەی هێز لەنێوان كوتلەی سەدر بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدرو چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆكایەتی ژمارەیەك لە سەركردە دیارەكانی شیعە پێی نایە هەفتەی دووەمەوە، تائێستا هیچ ئاسۆیەك چارەسەر دیار نییە. 🔹 پێشبینی دەكرا مەرجەعیەتی نەجەف لە وتاری هەینی دوێنێ كەربەلادا، نەخشە رێگایەك بۆ هەردوو بەرەی ناكۆكییەكە رابگەیەنێت، بەڵام هیچ هەڵوێستێكی رانەگەیاند. 🔹 بێدەنگی مەرجەعیەت وا لێكەدەدرێتەوە قایل نەبێت بە دۆخەكە، سەرباری ئەمە بەر لە هەڵبژاردن مەرجەعیەت بەیاننامەیەكی دەركردو داوای لە خەڵك كرد بەشداری هەڵبژاردن بكەن، بەڵام سەرباری ئەم بانگەوازە، رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكە لە ئاستی پێویستدا نەبوو، جگە لە لایەنگرانی رەوتی سەدر كە بەشداری هەڵبژاردنەكەیان كردو پابەندن بە فەرمانەی موقتەدا سەدری رێبەریانەوە، چەند رۆژێك لەمەوبەر سەدر وتی ئەو هێشتا خوێندكارێكی حەوزەی عیلمییە، بەڵام سەرقاڵبوونی بە كاروباری گشتییەوە وایكردووە لە خوێندنی ئاینیی دوابكەوێت. 🔹 ئەنجامی هەڵبژاردن پێشبینی نەكراو بوو، ئەمە ململانێی شیعە- شیعەی تەقاندەوە، ئەم ململانێیە ئێستا سەریكێشاوە بۆ هەوڵی لادانی موقتەدا سەدر لەلایەن هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، كە دەیانەوێت لەرێگەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كوردو سوننە، كوتلەی گەورەی ناو پەرلەمان دروست بكەن، بەڵام سەدر كە پلەی یەكەمی بەدەستهێناوەو (73) كورسی هەیە، هێشتا پەنا بۆ دەستور دەبات كە مافی ئەوەی پێدەدات حكومەتی داهاتووی عێراق دروست بكات. 🔹 كوردو سوننە هێشتا چاوەڕێی كۆتایی ئەم ململانێیە دەكەن لەنێوان لایەنە شیعەكاندا، ئەمە وایكردووە كوردو سوننە سەرچڵی نەكەن لە ئەنجامدانی لێكتێگەیشتن لەگەڵ هیچ لایەنێكی شیعە لەسەر حسابی لایەنەكەی تر، بەبێ لەبەرچاوكگرتنی ئەو دەستكەوتانەی كە دەكرێت بەدەستی بهێنن. 🔹 سەرباری ئەوەی چاوەڕێی تاقیكردنەوەی هێز دەكەن لەنێوان هەردوو بەرەكەی شیعەدا (سەدرو چوارچێوەی هەماهەنگی)، كوردو سوننە كە دەزانن حكومەتی داهاتوو بەبێ ئەوان دروست ناكرێت، گرەو لەسەر خۆراگری سەدر لەلایەكو هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلایەكی تر دەكەن. 🔹 پێدەچێت لێكتێگەیشتن لەگەڵ سەدر ئاسانتر بێت، بەوپێیەی یەك هێزەو زۆرینەی هەیە، بەڵام هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی هیچ شتێك نییە كۆیان بكاتەوە جگە لە یەك ئامانج كە ئەویش وەستانەوەیە بەڕووی تاكڕەوی سەدردا لە دەرگای هەڵبژاردنێكەوە كە ئەوان دانیان بە ئەنجامەكەیدا نەناوە. 🔹 بەگوێرەی دابەشكردنی زیان لەنێوان هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات، بە هێزێكی دۆڕاو ئەژمار ناكرێت، بەڵكو براوەی دووەمی شیعەكانە دوای سەدر، سەرباری ئەوەی مالیكی لە دەرەوەی هاوكێشەی دۆڕاوەكانە، بەڵام بوونی لەگەڵ كۆدەنگی شیعەكان، لە پێویستی ئەو بۆ كورسی لایەنە دۆڕاوەكانەوە سەرچاوە گرتووە، تاوەكو كورسییەكانیان بخاتە پاڵ (33) كورسییەكەی خۆیو ببێت بە هێزێكی هاوتای سەدرو لەم رێگەیەوە بتوانێت مانۆڕ لەگەڵ سوننەو كورددا بكات بۆ دروستكردنی كوتلەی گەورەی ناو پەرلەمان وەكو ئامادەكارییەك بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو. 🔹 هێزە دۆڕاوەكانی تر لەپێش هەمووشیانەوە هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی (بەدری هادی عامریو عەسائیبی قەیس خەزعەلی) سورە لەسەر توندكردنەوە لەرێگەی دان نەنان بە ئەنجامەكانو داواكردنی دووبارە ئەژماركردنەوەی دەنگەكان بەشێوەی دەستیی. 🔹 دوو لایەنی دۆڕاوی تریش هەن كە بریتین لە هەریەكە لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران پێشوو تر (2 كورسی) هەروەها عەممار حەكیم (2 كورسی)، ئەمانە دەزانن كورسییەكانیان ئەنجامەكان لەبەرژەوەندییان ناشكێنێتەوە، بەڵام بێدەنگی عەبادی رەنگە بۆ ئەوەبێت چاوەڕێ بكات هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی وەكو كاندیدی چارەسەر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشنیازی بكەن، بەوپێیەی لاوازترینە لەنێویاندا لەڕووی قورسایی هەڵبژاردنو سەرباری ئەمەش ئەزمونی حوكمڕانی هەیە لە پۆستی سەرۆك وەزیراندا، عەممار حەكیمیش قورسایی سیاسی خۆی لە دەرەوەی چوارچێوەی هاوكێشەی براوەو دۆڕاو بەكاردەهێنێت بۆ ئەوەی رۆڵی نێوەندگیر ببینێت، چونكە لە كۆتایدا عەممار حەكیم لای هەموو لایەنەكان قبوڵكراو ترە، هەم لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەم لەلای سەدریش، لای كوردو سوننەش پێگەیەكی رێزلێگیراوی هەیە.
درەو: راپۆرتی: سایتی بلومبێرگی ئهمریكی پێدانی پاره راستهوخۆ به هاوڵاتیان لهسهر بودجهی نهوت، دهتوانێت ئهو گهندهڵییه گهورهیهی له عێراقدا ههیه كهمی بكاتهوهو كۆمهڵگای نێودهوڵهتیش دەكرێت هاوكار بێت له جێبهجێكردنی بیرۆكهكه. گهندهڵی به قوڵی رهگی داكوتاوه له عێراقدا. له ماوهی رابردودا سهرۆك كۆماری عێراق ئاشكرای كرد كه نزیكهی 150 ملیار دۆلار به رێگهی نایاسایی له دوای ساڵی 2003 تا ئێستا له عێراق براوهته دهرهوه. سیستمهكه بهشێوهی ههرهم كار دهكات: • له سهرهوهی ههرهمهكه حكومهت ههیه كه زۆرینهی داهاتهكهی له نهوت دهست دهكهوێت بهر لهوهی بودجهكه دابهش بكرێت بهسهر وهزارهتهكاندا. • پارته سیاسییهكان وهزارهتهكان وهردهگرن لهسهر بنهمای ئهو دهنگانهی بهدهستیان هێناوهو ئهو هێزو دهسهڵاتهی ههیانه. لهو روانگهیهوه داوای بهشه بودجه دهكهن له حكومهت و ههر بهو پارهیهی حكومهت كاریگهری و نفوزی خۆیان زیاد دهكهن له رێگهی بهخشینی گرێبهستهكان و دامهزراندن و برینهوهی موچه بۆ لایهنگرانیان و تهنانهت ههندێك كات دامهزراندنی فهرمانبهری وههمی (بندیوار). بهرپرسێكی فهرمی كه یهكێك له وهزارهتهكان بهرێوه دهبات پێیوابوو كه نیوهی بودجهی وهزارهتهكهی بهمشێوهیه دهخورێت. • پاشماوهی بهشه بودجهی وڵات دهمێنێتهوه بۆ ئهو هاوڵاتیانهی كه دامهزراون له كهرتی گشتی. لهگهڵ ئهوهی بهشێك له خهڵك به تهواوی له سیتمهكه كراونهته دهرهوه كه بهشی زۆریان گهنجان و پهراوێزخراوهكانن. دهرئهنجامی ههڵبژاردنه پهرلهمانییهكهی 10ی ئۆكتۆبهر وا پێناچێت هیچ گۆرانكارییهك لهو سیستمه گهندهڵهدا بكات، بهڵكو ئهگهر زۆره سیستمهكه لهسهر ههمان رێچكهی خۆی بهردهوام بێت. لهسهروو ههموو ئهوانهوه بۆچی نوخبهی سیاسی سیستمێك دهگۆرێت كه زۆر بهخشندهیه له پێدانی پاڵپشتی مادی بۆیان. لێرهدا یهك یاسا دهتوانێت ئهمه بگۆرێت و ههرهمهكه تهخت بكات: پێدانی پاره به هاوڵاتیان بهشێوهیهكی راستهوخۆ له رێگهی سیستمی داهاتی گشتی بۆ ههموان بۆ دیاری كردنی داهاتی ههر تاكێك له لایهن حكومهتهوه. رهشنوسی سیستمهكه بهمشێوهیه كار دهكات: ههر تاكێكی پێگهیشتووی عێراقی 150 دیناری مانگانه دهچێته حسابه بانكیكهیهوه به بێ رهچاوكردنی رهگهز، وهلائی حیزبی، یاخود پیشهكهی. برهكه رهنگه بچوك دیار بێت، بهراور به ناوهندی رێژهیی موچهی فهرمانبهرانی حكومی كه نزیكهی 800 دۆلاره له مانگێكدا. بهڵام ئهمه موچهیهكه بۆ ههر تاكێك نهك خێزان. خێزانێك كه پێك هاتبێت له دایك و باوكێك و دوو منداڵی پێگهیشتوو، موچهی مانگانهیان دهگاته 600 دۆلار، كه برێكی خراپ نییه. چۆن حكومهت ئهم بودجهیه دابین بكات؟ له ئێستادا 90 ملیار دۆلاری سالانه سهرف دهكرێت بۆ موچهی كهرتی گشتی. تهنها نیوهی ئهو پارهیه تهرخان بكرێت بۆ "سیستمی داهاتی گشتی بۆ ههموان" بهشی موچهی سهرجهم هاوڵاتیان دهكات. بهشهكهی دیكهی بودجه كه دهمێنێتهوه دهتوانرێت بهكاربێت بۆ هێشتنهوهی فهرمانبهرانی حكومهت له گهرته گرنگهكانی ئاسایش، بهرگری، چاودێری تهندروستی و بهرێوهبردن. سهبارهت بهو فهرمانبهرانهی دهمێننهوه، حكومهت دهتوانێت دوو ههڵبژارده بخاته بهردهستیان بهوهی كه دهیانهوێت له ئیشهكانی خۆیان بمێننهوه یاخود موچهی سیستمی داهاتی گشتی وهربگرن. پێدانی پاره راستهوخۆ به هاوڵاتیان دهبێته هۆی كهمبونهوهی ئهو پاره بێشومارهی كه له دهست حیزبهكاندایه و ههروهها سنورداركردنی مهودای گهندهڵییهكانیان. بۆچی ئهوان بهوه رازی دهبن؟ رهزامهندی ئهوان یارمهتیدهره، بهڵام پێویست نییه بۆ جێبهجێ كردنی پرۆژهكه. سهرچاوهی داهاتهكه دهرهكییه، پارهیهكه كه وڵاتانی وهك چین و هیندستان له بهرامبهر نهوت دهیدهنه عێراق. كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی دهتوانێت ئهو وڵاتانه قایل بكات كه نهوتی عێراق هاورده دهكهن پارهكه راستهوخۆ بگوازنهوه بۆ 25 ملیۆن ئهژماری بانكی (ژمارهی كهسانی پێگهیشتوو له عێراقدا) بهوهش بهربهستی سیاسییهكان دهبرن و راستهوخۆ پارهكه دهچێته دهستی هاوڵاتیان. ههندێك لهوانهیه نارازایی دهرببرن و خۆپیشاندان بكهن و بڵێن ئهمه پێشێلكردنی سهروهری عێراقه. ئهگهر ئهوه كرا، ئهوا دهتوانرێت ریفراندۆمێك بكرێت و پرسیارێكی ساده له دانیشتوانهكهی بكرێت: "ئایا دهتهوێت راستهوخۆ پاره بێته ناو ئهژمارهكهت یان دهتهوێت سیاسییهكان بهرپرس بن له دابهش كردنی وهك 18 ساڵی رابردوو؟ ئهم بیرۆكهیه دابهشكردنێكی دادپهروهرانه تری سهروهت و سامانی وڵات دێنێته ئاراوه وهك لهو سیستمی بهرێوهبردنهی ئێستا ههیه. زۆرینهی راپهرینهكانی ئهم دواییهی عێراق به شۆرشی تشرینیشهوه له ساڵی 2019دا داوای دابینكردنی دهرفهتی كار دهكهن بۆ گهنجان و چینه پهراوێزخراوهكان. پێیانوایه سیتمهكه له بهرژهوهندی پیرهكان و بهتایبهت سیاسییهكانه. بهڵام له چوارچێوهی سیستمی داهاتی گشتی بۆ ههمواندا ئهوه نابێته كێشه. ههموو تاكێك مافی یهكسانی ههیه بۆ دهستكهوتنی سامانی نهوت. سیستمهكه ههروهها گهشهی ئابوری و بهرههمهێنان زیاد دهكات له كهرتی تایبهتدا ئهویش به لابردنی بژاردهی كهرتی گشتی. ئایا پێویست نییه عێراق پارهكهی له گهشهپێدانی ژێرخانی ئابوری و وهبهرهێنان له كهرتی گشتیدا سهرف بكات له جیاتی پێدانی پاره راستهوخۆ به خهڵك؟ به دڵنیاییهوه، بهڵام ئهوه گرهو كردنێكه لهسهر نیهتێكی پاك و بهرێوهبردنێكی كارامه لهلایهن چینی سیاسهتمهدارانهوه_گرهوێك كه له ماوهی 18 ساڵی رابردودا بهرههمێكی نهبوه پێناچێت له داهاتوشدا ههیبێت. ئایا له حاڵهتی دابهزینی نرخی نهوت، عێراق دوچاری گرفت نابێتهوه له دابینكردنی موچه بۆ سیتمی داهاتی گشتی ؟ بهڵێ، بهڵام ههروهها عێراق روبهروی گرفت بویهوه له دابینكردنی موچهی فهرمانبهرانی حكومهت له ساڵی 2014 كه نرخی نهوت دابهزی، بۆیه به ناچاری پهنای برد بۆ سندوقی دراوی نێودهوڵهتی و به تهوازوعهوه داوای هاوكاری كرد. له 2020، نرخی نهوتی خاوبه رێژهیهك دابهزی حكومهتی ناچار كرد نرخی دراوهكهی دابهزێنێت بۆ چارهسهركردنی كێشه مادییهكانی. داهاتی گشتی بۆ ههموان گهندهڵی كهم دهكاتهوه، چانسێكی باشتری ههیه بۆ جێبهجێ كردنی وهك له چارهسهرهكانی دیكه كه پێویستی به نوخبهی سیاسییه خۆیان چاك بكهن و له دژی لهرژهوهندییهكانیان بوهستهوه، داهاتی گشتی بۆ ههموان دادپهروهرانه ترهو ئابوری دهبوژێنێتهوه بهشێوهیهكی تهندروست. بێ خهوش و كهموكوری نییه، بهڵام چهندان قات باڵاتر و باشتره لهو رێكخستنهی ئێستا ههیه. شایهنی ئهوهیه ئهزمون بكرێت لهگهڵ پێكهێنانی حكومهتی نوێدا.
درەو: راپۆرت: گۆڤاری فۆرین پۆلەسی ئەمریكی حیزبەكانی نزیك لە ئێران پشتیوانی دەنگدەران لەدەست دەدەن، بەڵام ئەوان ئەنجامەكان رەتدەكەنەوەو هەرەشەی بەكارهێنانی هێز دەكەن رۆژی یەك شەممەی رابردوو، عێراق پێنجەمین هەڵبژاردنی نیشتیمانی بەخۆوە بینی لە دوای روخانی سەدام حسەینەوە لە ساڵی 2003دا، بۆ هەڵبژاردنی 329 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكە. لە كاتێكدا هێشتا ئەنجامەكان رانەگەیەنراون، بەڵام گەورەترین دۆراو وا پێدەچێت گروپە میلیشیاكانی نزیك لە ئێران بن، كە هەر لە ئێستاوە رایانگەیاندووە ئەوان ئەنجامەكان رەتدەكەنەوەو بەشێوەیەكی نا راستەوخۆو هەندێك جاریش بە نیمچە راستەوخۆ هەرەشەر بەكارهێنانی توندوتیژی دەكەن. یەكێكی دیكە لە دۆراوەكانی ئەم هەڵبژاردنە، خودی دیموكراسییە شڵۆق و ناجێگیرەكەیە، هاوڵاتییەكانی پێیانوایە سیستمەكەیان سەربەخۆ نییەو یاری پێدەكرێت، هەربۆیە 60%ی دەنگدەران بەشداری پرۆسەكەیان نەكرد. لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە نەبوەهۆی ئەوەی حكومەت و چاودێرانی هەڵبژاردنەكە بانگەشەی سەركەوتنی پرۆسەی دەنگدانەكە نەكەن، كە بەشێوەیەكی ئارام بەرێوەچوو بەبێ رودانی هیچ كردەوەیەكی توندوتیژ. هەروەها زۆرینەی دەنگدەران بە ئاسانی دەیان توانی بگەنە ناوەندەكانی دەنگدان. لەم هەڵبژاردنەدا دەنگدانی ئەلیكترۆنی و تۆماری بایۆمەتری كاری پێكرا هەروەك پێشتر بەڵێندرابوو بە مەبەستی كەم كردنەوەی جۆرەكانی تەزویر و گزیكاری كە لە هەڵبژاردنی پێشوودا لە ساڵی 2018دا بەدی كرا. هەرچەندە حكومەتی عێراق و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەڵێنیان دابوو لە پاش داخستنی سندوقەكان ئەنجامی هەڵبژاردنەكە لە ماوەی 34 كاتژمێردا را بگەیەنن، بەوپێیەش دەبوو شەوی دوو شەمەی رابردوو ئەنجامەكان را بگەیەنرایە، بەڵام تەنها ئەنجامی 10 پارێزگا راگەیەندران، هەشت پارێزگای دیكە لەگەڵ بەغدادی پایتەخت ئەنجامەكانیان دواكەوت. كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كاتێك ئەنجامەكانیان لە سەر ماڵپەری خۆیان بڵاو كردەوە، وێبسایتەكەیان لەكاركەوت لە كاتێكدا زۆرینەی عێراقییەكان شاڵاویان برد بۆ بینی ئەنجامەكان. دواكەوتنی ئەژماركردنی دەنگەكان بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی، واتای ئەوە بوو كە هەندێك لە سندوقەكان پێویست بوو بە دەستی بژمێردرێن بە بێ ئامادەبوونی چاودێری دەرەكی، كە ئەمەش متمانەی عێراقییەكانی بە پرۆسەكە زیاتر لاواز كرد. هێشتا دوو دڵی و نیگەرانییەكان بەردەوامن، پروپاگەندەكان سەبارەت بەوەی كە ئێران و هێزە بریكارەكانی ئەگەری ئەوە هەیە دەستكاری ئەنجامەكان بكەن زیاتر پەرەی سەند بە تایبەت پاش بڵاوبونەوەی هەواڵی گەیشتنی فەرماندەی سوپای قودسی كۆماری ئیسلامی ئێران ئیسماعیل قائانی بۆ بەغداد. ئێران هۆكاری زۆرە بۆ ئەوەی نارازی بێت بە ئەنجامەكان، ئەویش بەهۆی ئەدای لاوازی هێزە بریكارەكانی لە هەڵبژاردنەكەدا. كەسە دیارەكانی سەر بە ئێران لە عێراق هەر زوو هەڵبژاردنەكەیان بە نا شەرعی ناساند. هادی عامری، سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح، كە پێدەچێت چەند كورسییەكی پەرلەمانی لەدەستدابێت، هەرەشەی رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی كرد. سەركردەی دیاری هێزە میلیشیاكان، ئەبو عەلی عەسكەری، كە بە حوسەین مونیس ناسراوەو سەرپەرشتی هێزەكانی كەتائیبی (حیزب الله)ی نزیك لە ئێران دەكات بەشێوەیەكی نیمچە راستەوخۆ هەرەشەی بەكارهێنانی هێزی لە دژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كرد. كەتائیبی (حیزب الله) شكستی هێناوە لەوەی كە تەنها تاكە كورسییەكی پەرلەمانیش بەدەست بهێنێت. بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، بەهێزترین هێزی سیاسی لە پەرلەمانی داهاتوودا گروپەكەی مەقتەدا سەدر، پیاوی ئاینی شیعەكان دەبێت، كە 73 كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوەو ژمارەی كورسییەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە. وەك كەسی یەكەمی ئەو حیزبەی زۆرترین كورسی هێناوە، سەدر ئەو كەسە دەست نیشان دەكات كە حكومەتی داهاتوو پێكدەهێنێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆرینەی رەهای بەدەست نەهێناوە سەدر پێویستی بە دروستكرنی هاوپەیمانێتی لایەنەكانی دیكە دەبێت. لە پاش راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان و راگەیاندنی سەركەوتنی پارتەكەی، سەدر لە وتارێكی تەلەفزیۆنیدا جەختی لە ئەنجامدانی چاكسازی و شەركردن دژی گەندەڵی كردەوە. ئەو وتی: سەركەوتنی پارتەكەی "سەركەوتن بوو بەسەر میلیشیاكاندا" وەك ئاماژەیەك بۆ ئەمریكاو هێزەكانی دیكە. لە یەكێكی دیكە لە ئاماژە گرنگەكانی، پێشنیاری یەك خستن و كۆنترۆڵ كردنی میلیشیاكانی كردوو وتی: "لەمەودوا چەك بە تەنها لە دەستی حكومەتدا دەبێت". ئەم یەك خستن و كۆنترۆڵكردنەی هێز لە لایەن حكومەتی عێراقەوە ئەگەری ئەوەی لێدەكرێت سەر بكێشێ بۆ پێكدادان و توندوتیژی، بە تایبەت ئەگەر هێزە میلیشیاكان هەست بكەن كە كاریگەرییان كەم دەبێتەوە. لەگەڵ ئەوەی هەندێك لە هێزە میلیشیاكان لە ئێستاوە ئەنجامەكانیان رەت كردوەتەوە، داهاتووی وڵاتەكە دەكرێت بریاری لێ بدرێت لەسەر بنەمای ئەوەی چۆن هێزە ئەمنییەكان عێراق و پارتە سیاسییەكانی تر كاردانەوەیان دەبێت بۆ ئەم جۆرە لە هەرەشە. شكست هێنان لە سنورداركردنی توانای میلیشیاكان متمانەی خەڵك زیاتر لاواز دەكات نەك تەنها بە پرۆسەی هەڵبژاردنەكە، بەڵكو ژێرخانی ئەمنی عێراق و بەرێوەبردنی وڵاتەكە دەخاتە بەر مەترسییەكی گەورە.
(درەو): سەرباری ئەوەی دەنگدەرانی عێراق لەرێگەی سندوقەكانی دەنگدانەوە هاوپەیمانەكانی ئێرانیان رەتكردەوە، بەڵام هێشتا تاران شەڕ لەسەر هەژمونی خۆی دەكات لە عێراقدا، ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) وای نوسیوە. ئاژانسەكە لە راپۆرتێكی شیكاریدا باس لەوە دەكات" دەنگدەرانی عێراقی هۆشدارییەكی بەهێزیان بە هاوپەیمانەكانی ئێران داوە لە هەڵبژاردندا، بەڵام سوككردنی چەپۆكی میلیشیا شیعەكان بەسەر دەوڵەتەوە، ئامانجێكی هەستیاری سیاسییەو بەردەوام هەڕەشەی توندوتیژی دروست دەكات لەلایەن ئەو میلیشیایانەوە". راپۆرتە شیكارییەكە دەڵێ" موقتەدا سەدر كە رێبەرێكی شیعەو هەڵمەتی دژی هەژمونی ئێران كردووە لە عێراقدا، زۆرترین كورسی پەرلەمانی بردوەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هێشتا ئاماژە هەن بۆ بەردەوامبوونی هەژمونی گەورەی ئێران لە عێراقدا، چونكە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشتر كە هاوڕێی تارانە، ئەویش دەستكەوتێكی پێشبینی نەكراوی گەورەی چنیوەتەوەو پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە". قائانی لە بەغداد بووە دیپلۆماتكارێكی خۆرئاوایی بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە" ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەكاتی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردندا، لە بەغداد بووەو هێشتا هەوڵی ئەوە دەدات رێگەیەك بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی هاوپەیمانەكانی تاران لەسەر دەسەڵات لە عێراق بهێڵێتەوە". "بەگوێرەی زانیارییەكانمان، قائانی بەشداربووە لە كۆبونەوەیەك لەگەڵ لایەنە شیعەكاندا كە رۆژی دوو شەممە بەڕێوەچووە، ئەوەی لە توانایاندا بێت دەیكەن بۆ دروستكردنی گەورەترین كوتلە، هەرچەند ئەم كارە لەگەڵ دەسەڵاتی موقتەدا سەدردا زۆر سەختە" دیپلۆماتكارەكە وای وتووە. بەغدادو تارانی هەردووكیان رەتیدەكەنەوە ئیسماعیل قائانی لە عێراق بوبێت، بەڵام دوو سەرچاوەی ئێرانیی كە (رۆیتەرز) پەیوەندی پێوەكردوون پشتڕاستی دەكەنەوە. بە مالیكی شەڕی سەدر دەكەن فەرماندەی یەكێك لە گروپەكانی سەربە حەشدی شەعبی لایەنگری ئێران، هەڕەشەی پەنابردن بۆ توندوتیژی دەكات ئەگەر پێویست بكات، ئەمە بەوتەی خۆی بۆ ئەوەیە، حەشد هەژمونی خۆی لە "هەڵبژاردنێكی ساختە"دا لەدەست نەدات. ئەو فەرماندەیە وتویەتی" لە ئێستادا پەنا بۆ یاسا دەبەن، ئەگەر سەركەوتوو نەبوو، پەنا بۆ شەقام دەبەینو هەمان ئەو شتە دەكەین كە لەكاتی خۆپیشاندانەكاندا كرا، كە ئەوەش سوتاندنی بارەگای حزبەكانە بەتایبەتیش سەدرییەكان". حەمدی مالیك كە شارەزای كاروباری میلیشیا شیعەكانی عێراقە لە پەیمانگای واشنتۆن بە (رۆیتەرز)ی راگەیاندووە، مالیكی پارەیەكی زۆری لە بانگەشەەی هەڵبژاردندا خەرجكردووە، دەیەوێت هێزە چەكدارەكانی بەلای خۆیدا رابكێشێتو وێنەی خۆی وەكو سەركردەیەكی بەهێز نیشان بدات. بەرپرسێكی رێكخراوی بەدر كە بۆ ماوەیەكی زۆر ئەم رێكخراوە یەكێك لە گروپە سەرەكییەكانی سەربە ئێران بوو دەڵێ" یەكێك لە هۆكارەكانی پاشەكشێی هاوپەیمانی فەتح كە باڵی سیاسی رێكخراوی بەدرە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لایەنگرەكانی دەنگیان بە مالیكی داوە، چونكە پێیان وایە مالیكی چالاكترە لەدژی موقتەدا سەدر، لەڕاستیشدا مالیكی بە كردەوە ئەوەی نیشان داوە دەتوانێت بەڕووی سەدردا بوەستێتەوە". پێشتر رۆژنامەەی (وۆڵ ستریت ژۆرناڵ) نوسیبووی" سەدر روبەڕووی ركابەرێتییەكی توندی توندڕەوەكانی سەربە ئێران دەبێتەوە، كە دەیانەوێت عێراق جارێكی تر ببەنەوە بۆ ناو فەلەكەكەی ئێران". ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاماژە بە سەركەوتنی رەوتی سەدر دەكات، ئەم رەوتە لەكۆی (329) كورسی پەرلەمان (73) كورسی بردوەتەوە، بەمەش سەدر بە جیاوازییەكی گەورە بەسەر نوری مالیكی ركابەری مێژوویدا سەركەوتووە، لەم نێوەندەدا پێگەی میلیشیا شیعەكان كە خۆی لە (هاوپەیمانی فەتح)دا بەیان كردووە بە سەرۆكایەتی هادی عامری، بەتەواوەتی لاواز بووە، هاوپەیمانی "هێزەكانی دەوڵەت" كە هاوپەیمانێتی نێوان حەیدەر عەبادیو رەوتی حیكمەی عەمار حەكیمە، ئەوانیش دەنگەكانیان پاشەكشێی كردووە، ئەم ئەنجامانە وادەكات لە پرسی دانانی پۆستی سەرۆك وەزیراندا موقتەدا سەدر دەستی كراوە تر بێت. لە خولی ماوەتەواوبووی پەرلەمانی عێراقدا، هاوپەیمانی (فەتح)ی هادی عامری لەڕووی ژمارەی كورسییەوە دووەم هێز بوو، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق هاوپەیمانی "پێشكەوتن"ی سوننەكانی كرد بە هێزی دووەم لە پەرلەماندا، ئەم هاوپەیمانێتییە محەمەج حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی ماوە تەواوبوو سەرۆكایەتی دەكاتو (38) كورسی بردوەتەوە.
راپۆرتێكی شیكاری دەربارەی هەڵبژاردنەكان سەرچاوە: سایتی ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ پەیوەندییەكانی دەرەوەر گرنگە بۆ ئەوروپییەكان واقیع بین بن سەبارەت بە توانای حكومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی ریفۆرم، لە كاتێكدا حكومەتی ئیئتیلافی داهاتووی عێراق پێكدێت لە ژمارەیەك گروپی محافزكار كە دژی ریفۆرم و گۆرانكارین. بۆیە كۆسپ و لەمپەرەكانی وڵاتەكە لە چارەسەركردنی ئەو ئاڵنگارییە ماوە درێژانەی كە ناسەقامگیری ناوخۆیی دروست كردووە بەردەوام دەبێت. رۆژی 10ی ئۆكتۆبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چەند مانگێگ بەر لە وادەی یاسایی خۆی بەرێوە دەچێت، ئەویش بۆ جێبەجێ كردنی بەڵێنەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە. كازمی ئەو بەڵێنىەی دا كاتێك كە پۆستەكەی وەرگرت لە مانگی 5ی 2020دا، ئەویش پاش شەپۆلێكی فراوانی خۆپیشاندان كە داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی پێشویان دەكرد. هەرچەندە داواكارییەكەی خۆپیشاندەرانی جێبەجێ كرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەو ریفۆرم لە یاسای هەڵبژاردنەكاندا، بەڵام هەڵبژاردنەكە ئەو چاكسازییە گشتگیرە بەرهەم ناهێنێت لە سیستمی سیاسی عێراقدا كە خۆپیشاندەران داوایان دەكرد. هەربۆیە روبەرێكی گەورەی كۆمەڵگەی عێراقى بێهیوا بوون لە سیستمەكەو بریاری بایكۆت كردنی هەڵبژاردنیان داوە. هەڵبژاردنەكە چاوەروان دەكرێت گفتوگۆو دانوستانێكی ماوە درێژ بە دوای خۆیدا بهێنێت بۆ پێكهێنانی حكومەتە نوێیەكە. پاش ئەوە پێشبینی دەكرێت پارتە سیاسییەكان بگەنە رێكەوتنێك بۆ دابەشكردنی دەسەڵات هاوشێوەی ئەوەی كە ئێستا بونی هەیە. حكومەتی داهاتوو رەنگە پابەند بونی خۆی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە بواری ئابوری و ئەمنی رابگەیەنێت، بەڵام هێشتا ئاستەنگی گەورە بونی دەمێنێت لەبەردەم ئەنجامدانی ئیجرائاتی لەو شێوەیە. هەرچەندە ئەوروپاو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵیانداوە هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەرانە لە عێراقدا بەرێوەبچێت لە رێگەی پشتیوانی كردنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و چاودێری كردنی هەڵبژاردنەكە لە نزیكەوە، بەڵام پێویستە دان بەوەدا بنێن كە بەشێكی زۆر لە عێراقییەكان تەواوی سیستمی سیاسی بە نا شەرعی دەزانن. ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پیشوەختەو یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان لە عێراقدا ناتوانێت ئەو چاكسازییە لە سیستمی سیاسیدا بەرهەم بهێنێت كە خۆپیشاندەران داوایان دەكرد. یاساكە ئەوەی لێ چاوەرێ دەكرا كە دەنگدەران لە جیاتی حیزب كەسایەتی و كاندیدی دڵخوازی خۆیان هەڵبژێرن لە ناوچەو ناوەندەكانی خۆیاندا ئەویش بە دابەش كردنی وڵاتەكە بۆ بازنەی بچوكی هەڵبژاردن. بەڵام پرۆسەی پێكهێنانی بازنە نوێیەكانی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی بەرفراوان بە سیاسی كراون كە ئەوەش رێگە خۆشكەرە بۆ ئەوەی یارییەكی گەورە بە ناوەندەكانی دەنگدانەوە بكرێت كە هێزە باڵا دەستەكان لێی سودمەند دەبن. پارتە نوێییەكان و كاندیدە سەربەخۆكان روبەرووی توندوتیژییەكی ئاراستەكراو بونەتەوە لە لایەن گروپە چەكدارەكانی سەربە هێزە دەسەڵاتدارەكان. ئەگەر زۆرە دەنگدەرانی ئاسایی كە سەر بە هیچ حیزبێك نین بایكۆتی هەڵبژاردنەكە بكەن چونكە ئەوان پێیانوایە هەڵبژاردنەكە هەڵبژاردنێكی ساختە دەبێت. ئەمە جگە لەوەی متمانەیان نەماوە بەوەی كە بتوانرێت چاكسازی لە سیستمی سیاسیدا بكرێت. بەپێی دوایین راپرسییەكان، رێژەی بەشداری بەشێوەیەكی گشتی كەمتر دەبێت لە هەڵبژاردنی 2018 كە رێژەی بەشداری 44% بوو. هەرچەندە ئەگەری ئەوە هەیە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق شێوازی ئەژماركرنی دەنگەكان بگۆرێت و ببێتەهۆی بەرزكردنەوەی رێژەی بەشداریی بەشێوەیەكی ناراست. هیچ یەكێك لە حیزبەكان یان هاوپەیمانێتییەك ناتوانێت دەنگی پێویست بهێنێت بۆ پێكهێنانی حكومەت بە تەنها. بەڵكو دانوستانێكی دورودرێژ لە نێوان لایەنەكاندا بە دوای هەڵبژاردندا دێت لە كاتێكدا ژمارەیەكی زۆر لە كیانە سیاییەكان پێشبركێ دەكەن بۆ كۆنترۆڵ كردنی پۆستە كاریگەرو پر دەستكەوتەكانی حكومەت. سەدرییەكان، كە پێشبینی دەكرێت كە دەنگێگی باش بە دەست بهێنن، ئەگەری ئەوە هەیە كار لەگەڵ كاراكتەرە میانرەوەكانی دیكەی شیعەدا بكات وەك عەممار حەكیم و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوتر بۆ بەرگری كردن لە مستەفا كازمی بۆ مانەوەی لە پۆستەكەیدا. بەڵام ئەمەش ئاسان نابێت لە كاتێكدا ئەگەری زۆر هەیە (هاوپەیمانی فەتح) كە زیاتر هێزێكی پەرگیرو توندرەوە بەرهەڵستی كازمی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەكە. ئەم گروپەش زیاتر حیزبە پەرگیرەكانی وەك عەسائیبی ئەهلی حەق و كەتیبەی حیزب الله لەخۆ دەگرێت كە بە توندی بەرگری لەوە دەكەن دەسەلاتێكی ناوەندی بەهێز هەبێت و نایانەوێت هێزە تائیفییەكان بكەونە ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی ناوەندی و حكومەتێكی سەربەخۆ دروست ببێت دور لە دەست تێوەردانی ئێران. سەرەرای جیاوازییەكانیان، سەرجەم پارتە دیارەكان سودمەندی سەرەكین لەو سیستمە سیاسییەی كە ئێستا بوونی هەیە، بۆیە چاوەروانی ئەوەیان لێناكرێت هەوڵی ریفۆرمی جدی و گەورە بدەن بۆ چارەسەركردنی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی لە سیستمی ئابوری عێراقدا كە بەشێوەیەكی مەترسیدار ناجێگیرە. دواجار، پاش چەندین مانگ لە دانوستان، لەو ماوەیەدا وڵات بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دەچێت بەرێوە لەگەڵ برێكی كەم لە یاسای نوێ و چالاكی یاسادانان، پارتەكان لە باشترین حاڵەتدا دەگەنە چارەسەرێكی هاوبەش كە حكومەتێك بەرهەم دێنێت هاوشێوەی ئەوەی ئێستا.
درەو: ڕاپرسی ناوەندی بەیان بۆ لێکۆڵینەوەو پلاندانان (ناوەندی بەیان بۆ لێکۆڵینەوەو پلاندانان) لە ڕاپرسییەکی گشتیدا لەسەر ئاستی (18) پارێزگاکەی عێراق و لە ڕێگەی (4 هەزار و 672) پەیوەندی تەلەفۆنییەوە، بۆچونی (3 هەزار و 26) هاوڵاتی عێراقی وەرگرتووە، تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەپێی دەرەنجامی بەشێکی ڕاپرسییەکە سەر ئاستی عێراق؛ رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی (موقتەدا سەدر) بە (348) دەنگ و بە ڕێژەی (14.81%) لە پلەی یەکەم و دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی (نوری مالکی) بە (278) دەنگ و بە ڕێژەی (%11.83) بە پلەی دووەم و هاپەیمانی تەقەدوم بە (211) دەنگ و بە ڕێژەی (%8.98) بە پلەی سێیەم و پارتی دیموکراتی کوردستان بە پلەی چوارەم دێت بە ڕێژەی (7.45%) و بە دەنگی (175) بەشدابوو، هاوکات هاوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتمان بە سەرۆکایەتی (عەمار حەکیم) و (کاندیدە سەربەخۆکان) لە پلەی پێنجەمدان بە دەنگی (119) بەشداربوو و بە ڕێژەی (%5.07). زانیاری گشتی دەربارەی ڕاپرسییەکە 1. ڕاپرسییەکە هەر (18) پارێزگاکەی عێراقی گرتووەتەوەو لە ماوەی 15/9/2021-24/9/2021 ئەنجام دراوە. 2. ڕاپرسییەکە لە لایەن (6) توێژەری ناوەندەکەوە ئەنجام دراوە کە سیانیان پیاو و سیانیان ئافرەت بوونەو لە نێویشیاندا یەکێکیان کورد بووە، هەر یەکەو ئەرکی ڕاپرسییەکەی لە (3) پارێزگادا لە ئەستۆ گرتووە. 3. ڕاپرسییەکە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئەنجام دراوەو (4 هەزار و 672) پەیوەندی جۆراو جۆر ئەنجام دراوە و (246) پەیوەندییان رەتی کردووەتەوە بەشداربێت و (623) پەیوەندیشیان یان پەیوەندیان لەگەڵ بووە یان وەڵامی پەیوەندییەکانیان نەداوەتەوە، (745) هێڵیشیان داخراوە، (32) کەسیان مافی دەنگدانیان نەبووە جا تەمەنیان لە خوار (18) ساڵەوە بووە یان بێگانە بوونە، بۆیە ئەوەی ماوەتەوە و بەشداری ڕاپرسییەکەی کردووە (3 هەزار و 26) هاوڵاتی عێراقی بوونە. 4. ڕەچاوی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکانی عێراق کراوە بۆ بەشداری پێکردنی ژمارەی هاوڵاتیان لە سەر ئاستی هەر پارێزگایەک. (بڕوانە خشەی ژمارە(1)) 5. لەڕووی تەمەنی بەشداربووانەوە لە (18) ساڵەوە دەستی پێکردووە تا سەروو (67) ساڵ، ئەگەر چی زۆربەیان لە تەمەنی گەنجدان، بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر هاوسەنگی ڕاگیراوە لە نێو تەمەنە جیاوازەکان. 6. لەڕووی ڕەگەزەوە (هەزار و 943) کەسیان بە ڕێژەی (64%) نێر و (هەزار و 83)یان بەڕێژەی (36%) لە ڕەگەزی مێ بوونە. 7. لە ڕووی ئاستی خوێندەوارییەوە لە نەخوێندەوارەوە بەشدار بوونە تا ئاستی بڕوانامەی دکتۆرا. پرسیارەکان یەکەم: ئایا کارتی دەنگدانت هەیە؟ بۆ وەڵامی بەشداربووان سەبارەت بەم پرسیارە لەسەر ئاستی عێراق پرسیار لە (3 هەزار و 26) هاوڵاتی کراوە و ئەنجامەکە بەو شێوەیە بووە (بڕوانە چارتی ژمارە(1)) بە شێوەیەکی وردتر و لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق ئەنجامەکە بە جۆرێکە لە پارێزگای کەربەلا زۆرترین و بە ڕێژەی (89%) و لە پارێزگای واست و کەمترین بەشداربوو بە ڕێژەی (41%) خاوەنی کارتی دەنگدان بوونە (بڕوانە چارتی ژمارە (2)) دووەم: ئایا بەشداری هەڵبژاردنی ساڵی (2018)ت کردووە؟ بۆ وەڵامی بەشداربووان سەبارەت بەم پرسیارە لەسەر ئاستی عێراق پرسیار لە (3 هەزار و 26) هاوڵاتی کراوە و ئەنجامەکە بەو شێوەیە بووە (بڕوانە چارتی ژمارە(3)) بە شێوەیەکی وردتر و لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق ئەنجامەکە بە جۆرێکە لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین بەشداربوو بە ڕێژەی (91%) و لە پارێزگای نەینەوا کەمترین بەشداربوو بە ڕێژەی (65%) بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کردووە کە ساڵی 2018دا ئەنجام دراوە (بڕوانە چارتی ژمارە (4)) سێیەم: ئەگەر بریارت داوە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو بکەیت، ئامادەی دەنگ بە هەمان کەسایەتی و لایەن و لیست بدەیتەوە کە لە هەڵبژاردنی ڕابردوو دەنگت پێداوە؟ بۆ وەڵامی بەشداربووان سەبارەت بەم پرسیارە لەسەر ئاستی عێراق (2 هەزار و 114) کەس لە کۆی پرسیار لە (3 هەزار و 26) وەڵامەکەیان ئەوە بووە کە بەشداری هەڵبژاردن دەکەن بەشێکی گەورەیان ئامادەنین دەنگ بەو لایەن و لیستانە بدەنەوە کە پێشتر دەنگیان پێداون (بڕوانە چارتی ژمارە(5)) بە شێوەیەکی وردتر و لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق ئەنجامەکە بە جۆرێکە لە پارێزگای بەسرە زۆرترین بەشداربوو بە ڕێژەی (91%) و لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە کەرکوکیشەوە کەمترین بەشداربوو دەنگ بە کاندید و لایەنەکانی پێشوو نادەنەوە (بڕوانە چارتی ژمارە (6)) چوارەم : نیەتت وایە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو بکەیت؟ بۆ وەڵامی بەشداربووان سەبارەت بەم پرسیارە لەسەر ئاستی عێراق پرسیار لە (3 هەزار و 26) هاوڵاتی کراوە و ئەنجامەکە بەو شێوەیە بووە (بڕوانە چارتی ژمارە(7)) بە شێوەیەکی وردتر و لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق ئەنجامەکە بە جۆرێکە لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین بەشداربوو بە ڕێژەی (97%) و لە پارێزگای نەجەف کەمترین بەشداربوو بە ڕێژەی (66%) نیەتیان وایە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن لە رۆژی 10/10/2021 (بڕوانە چارتی ژمارە (8)) پێنجەم: گریمان نیەتت وایە بەشداری هەڵبژاردن بکەیت، ئەو لایەن کەسایەتییانە کێن ئامادەی دەنگیان پێ بدەیت؟ (2 هەزارو 349) کەس وەڵامی ئەم پرسیارەیان داوەتەوە، بڕوانە خشتەی ژمارە (2)
درەو وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی ئەیلولی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (92) ملیۆن (422) هەزار و( 485) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(711) ملیۆن (7) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (3) ملیۆن و (81)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 72.6) دۆلار. وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی ئابی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (94) ملیۆن (660) هەزار و( 239) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(533) ملیۆن (142) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (3) ملیۆن و (054)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 124هەزارو 309) بەرمیل نەوت بووە * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 69) دۆلار. وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی تەموزی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (90) ملیۆن (467) هەزار و( 794) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(513) ملیۆن (792) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (2) ملیۆن و (918)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 12هەزارو 435) بەرمیل نەوت بووە * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 72) دۆلار. داهات و فرۆشی مانگی حوزەیرانی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (86) ملیۆن (765) هەزار و( 589) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(141) ملیۆن (77) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (2) ملیۆن و (892)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 75هەزارو 237) بەرمیل نەوت بووە * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 70.778) دۆلار.
درەو: بەستنی کۆنگرەیەک لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و داواکاری کۆنگرەکە لە بەیاننامەی کۆتاییدا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل مشتومڕی زۆری لێکەوتەوەتەوەو دۆخی سیاسیی عێراقی ئاڵۆزکردووە. کۆنگرەکە ڕۆژی هەینی بەناونیشانی " ئاشتی و گێڕانەوە" لەلایەن ناوەندی پەیوەندییەکانی ئاشتییەوە بەستراوە کە بارەگاکەی لە شاری نیویۆرکی ئەمریکایەو لە کۆنگرەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی هۆزەکانی عێراق بەشداربوون . جۆزیف برود، شارەزای ئەمریکی کە بە ڕەگەز جولەکەی عێراقە و دامەزرێنەری ناوەندەی پەیوەندییەکانی ئاستییە، لە لێدوانێکیدا بۆ فرانس پرێس دەڵێت: 300 کەسایەتی سوننەو شیعە بەشداری کۆنگرەکە بوون و لە پارێزگاکانی بەغداد، نەینەوا، سەڵاحەدین، ئەنبار ، دیالەو بابلەوە هاتون بۆ هەولێر و بەشداری کۆنگرەکیان کردووە. بەوتەی برود سەرۆک هۆزەکانی ئەو پارێزگایانەو چەندین نوسەر و ڕۆشنبیر و بیرمەند بەشداری کۆنگرەکە بوون. دوای کۆنگرەکە سەحەر تائی بەڕێوەبەری توێژینەوەکان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەکەی خوێندەوە ڕایگەیاند کۆنگرە داوا دەکات بچینە ناو ڕێککەوتنی ئەبراهامە، کە داوا دەکات پەیوەندیی دیپلۆماتیی لە نێوان ئیسرائیل و ئەو وڵاتانەدا هەبێت کە ڕێککەوتنەکە ئیمزا دەکەن. ڕێککەوتننامەی ئەبراهام ئەیلولی 2020 بە چاودێری ئەمریکاو بۆئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە لایەن ئیمارات و بەحرەین و پاشان مەغریب و سودانەوە ئیمزاکرا. لە کۆنگرەکەدا چیمی پیرێز کوڕی شیمۆ پیرێز سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری کردووە.
درەو وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی ئابی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (94) ملیۆن (660) هەزار و( 239) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(533) ملیۆن (142) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (3) ملیۆن و (054)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 124هەزارو 309) بەرمیل نەوت بووە * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 69) دۆلار. وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی تەموزی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (90) ملیۆن (467) هەزار و( 794) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(513) ملیۆن (792) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (2) ملیۆن و (918)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 12هەزارو 435) بەرمیل نەوت بووە * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 72) دۆلار. داهات و فرۆشی مانگی حوزەیرانی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (86) ملیۆن (765) هەزار و( 589) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(141) ملیۆن (77) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (2) ملیۆن و (892)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 75هەزارو 237) بەرمیل نەوت بووە * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 70.778) دۆلار.
شێكاری: درەو بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کەوا بڕیارە ڕۆژی 10/10/2021 هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت. - (3249) کاندید کە (2298) پیاو و (951)یان ئافرەت کێبڕکێ لەسەر (329) کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن لە (83) بازنەی هەڵبژاردن، بەشداری هەڵبژاردنەکەی 10/10/2021ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن. - کاندیدەکان (789) یان بە شێوەی سەربەخۆ و (959) یان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی پارتە سیاسییەکان و (1501) کەسیان کاندیدی پارتە سیاسییەکانن. - هەروەها (167) پارتی سیاسی کە (58) پارتیان لە چواچێوەی (21) هاوپەیمانی کۆبوونەتەوە بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن. لە نێو هاوپەیمانێتییەکانیدا، هاوپەیمانی (فەتح) بە سەرۆکایەتی (هادی عامری) و هاوپەیمانی (دەوڵەتی یاسا) و هەروەها هاوپەیمانی (هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی) بە سەرۆکایەتی (عەمار حەکیم) دیارترین هاوپەیمانێتییەکانی نێو ماڵی شیعەن، لە هەرێمی كوردستانیش كورد بە چەندین لیست و كاندیدی سەربەخۆ بەشدارە، لەگەڵ تەنیا هاوپەيمانێتیەك ( هاوپەیمانی كوردستان)ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی (قوباد تاڵەبانی) لەدوای ئەوەی (موقتەدا سەدر) سەرۆکی رەوتی سەدر ڕایگەیاند بەشداری هەڵبژاردن ناکات و دوای ئەویش (سەکۆی عێراقی) بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی و بە دوایشیدا (بەرەی حیواری نیشتمانی) بە سەرۆکایەتی (ساڵح موتلەگ) کە سەرکردەیەکی سونی دیاری عێراقە کشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنەکە ڕاگەیاند. دیارترین هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم؛ بەهێزتریین هاوپەیمانێتییەکانی شیعە 1. هاوپەیمانێتی (عەقدی وەتەنی) بە سەرۆکایەتی (فالح فەیاز) گەورەترین و هاوپەیمانێتی شیعەکانە کە لە (6) حیزب پێکهاتووەو (80) کانیدیان هەیە. 2. هاوپەیمانێتی (هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمان) بە سەرۆکایەتی (عەمار حەکیم) دووەم گەورەترین هاوپەیمانێتی شیعەیە لە (6) حیزب پێکهاتووەو (78) کانیدیان هەیە. 3. هاوپەیمانێتی (فەتح) بە سەرۆکایەتی (هادی عامری) سێیەم گەورەترین هاوپەیمانێتی شیعەیە لە (6) حیزب پێکهاتووەو (73) کانیدیان هەیە. 4. هاوپەیمانێتی (دەوڵەتی یاسا) بە سەرۆکایەتی (نوری مالیکی) چوارەم گەورەترین هاوپەیمانێتی شیعەیە لە (6) حیزب پێکهاتووەو (72) کانیدیان هەیە. دووەم؛ بەهێزتریین هاوپەیمانێتییەکانی سونە 1. هاوپەیمانێتی (تەقەدوم) بە سەرۆکایەتی (محەمەد حەلبوسی) گەورەترین و هاوپەیمانێتی عێراق و سوننەکانە کە لە (7) حیزب پێکهاتووەو (124) کانیدیان هەیە. 2. هاوپەیمانێتی (عەزم) بە سەرۆکایەتی (خەمیس خەنجەر) دووەم گەورەترین و هاوپەیمانێتی عێراق و سوننەکانە کە لە (7) حیزب پێکهاتووەو (123) کانیدیان هەیە. سێیەم؛ هاوپەیمانێتییەکانی کورد - لەسەر ئاستی پێکهاتەی کوردو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان تەنها (1) هاوپەیمانێتی بەستراوە، کە ئەویش هاوپەیمانێتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گوڕانە نە ناوی (هاوپەیمانی کوردستان) بە سەرۆکایەتی (قوباد تاڵەبانی) لە (33) کاندیدیان هەیە. گرنگرترین هاوپەیمانێتییەکان (بە گرافیک)
وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی تەموزی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (90) ملیۆن (467) هەزار و( 794) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(513) ملیۆن (792) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (2) ملیۆن و (918)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 12هەزارو 435) بەرمیل نەوت بووە * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 72) دۆلار. بەراورد بە مانگی رابردوو داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە (360 ملیۆن) دۆلار زیادی كردووە. داهات و فرۆشی مانگی حوزەیرانی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (86) ملیۆن (765) هەزار و( 589) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(141) ملیۆن (77) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (2) ملیۆن و (892)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 75هەزارو 237) بەرمیل نەوت بووە * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 70.778) دۆلار.
بەهرۆز جەعفەر پوختەی جێبەجێكار ئەو جوگرافیایەی نیشتیمانی عەرەبی تێدا هەڵكەوتووە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریكادا، بەوە ناسراوە كە ووشكە، ڕووباری كەمە، ڕێژەی باران و بەفر تیایدا كەمترە لە جەمسەرەكانی دیكەی گۆی زەوی. هەروەها پلەی گەرما تیایاندا بەرز و ئاستی هوشیاری و حوكمڕانیشیان وەكو پێویست نییە. عێراق، بەهۆی بونی هەردوو ڕووباری دیجلەو فوراتەوە بە یەكێك لە ووڵاتە دەوڵەمەندەكان لە ڕووی سەرچاوەی ئاوییەوە دائەنرێت، بەڵام فاكتەری دەرەكی و ناوخۆیی عێراقییەكانی تووشی تینوێتی كردووەو، بە ملیۆنەها كەس بەهۆی نەبونی ئاوی پاكەوە ئەناڵێنن و، ووڵاتەكە تووشی گەرمبون و بیابانبون (Warming and Desertification) بووەو، جوتیارەكانیشی ڕووبەڕووی كۆچ و نەدارایی بونەتەوە. ئەم پەیپەرە ئەكادیمیە پرسیار ئەخاتە سەر نەبونی دیدگایەك بۆ ستراتیژی بەڕێوەبردنی ئاو، لەو نێوانەشدا پرسی هاریكاریی و هەماهەنگی هەرێمایەتی و پرۆگرامی هۆشیاری گشتی بەهەند وەرگرتوە بەرانبەر بە مەترسیی ووشك بون و كەم ئاویی لە عێراق. یەكەم: كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوای جیهانی لەسەر كەمبونەوەی ئاو گۆڕانی كەشوهەوا (Climate Change) یەكێكە لە تۆپیكە گەرم و بەرباسەكانی سەر ئەم هەسارەیە. بەپێی پەیمانگەی ستۆكهوڵمی نێودەوڵەتی بۆ ئاو (Stockholm International Water Institute- SIWI) گەرمبونی ڕووی زەوی و گۆڕانی كەشوهەوا یەكسانە بە كەمبونەوەی سوڕی ئاو. زۆربەی خەڵكی هەر ئەوەندە ئەبینن كە یەك پلە گۆی زەوی گەرم بوە، ئەوە نابینن كە زاناكان ئەیبینن چ كارەساتێك لە ڕەوشی ئاو دا دروست ئەبێت!. چ نا-هاوسەنگییەك لە وەرزەكانداو لە نێوان باران بارین و لافاو و ووشكەساڵی دا دروست ئەكات. كەشوهەوایەكی نامۆ و ترسناك هۆكارە بۆ قەیرانی خۆراك، بۆ كەمبونی ئاو، بۆ زیادبونی ڕێژەی هەژاریی(1). لە ڕاپۆرتی (18 ی مارسی 2021) ی یۆنسێف دا هاتوە كە زیاتر لە (1.42) یەك ملیارو چلودوو ملیۆن كەس كە تیایدا (450) ملیۆنیان منداڵن لە ڕەوشێكی دژواردان و دەستیان ناگاتە ئاوی پێویست بۆ پێداویستییەكانی ڕۆژانەیان!. ئەمەش مانای وایە لە هەر (5) منداڵ (1) منداڵ بەدەست نەبونی ئاوەوە ئەناڵێنن، لە ڕاپۆرتەكەدا وێنەو فاكتی باشوری ئەفریكاو باشوری ئاسیای وەك دوو جەمسەری مەترسیدار وێناكردووە، لە مەداغشقەر ئافرەتێك (14) كم ئەبڕێت بۆ ئەوەی ئاوی دەستبكەوێت بۆ پێداویستییەكانی(2). ئاو، پێكهاتەیەكی كیمیاوییە، لە دوو گەریلە هایدرۆجین (H) و گەردیلەیەك ئۆكسجین (O) پێكدێت. زانایان ئاماژە بەوە ئەكەن كە بنچینەی ژیان لەسەر هەموو هەسارەكان ئاوە. (71%) ی ڕووی زەوی بە ئاو داپۆشراوە، هەموو شتێكی زیندوو پێویستی بە ئاوە، بە جۆرێك پەیكەر و ڕێكخەری ژیانە: جەستەی مرۆڤێكی پێگەیشتو (60%) ی ئاوە، لە ناو ئاژەڵاندا فیل بەڕێژەی (70%) و، لە ڕووەكیشدا پەتاتە (80%) و تەماتە (95%) ی لە ئاو پێكهاتووە....تادوایی. مرۆڤێكی ئاسایی ئەتوانێت تەنها (7) ڕۆژ بێ ئاو بژی. ئەگەر كەسێك (20%) ی ئاوی لەشی لەدەستبدات، یەكسەر ئەمرێت. هەر مرۆڤێك بۆ خواردنەوە ڕۆژانە پێویستی بە (2,4) لیتر ئاوە (3). لەبەر گرنگی لە ڕادەبەدەری ئاو هەموو ووڵاتێك سیاسەت و یاسای (بەڕێوەبردنی ئاو) ی هەیە. هەروەها ڕێككەوتننامەی ئاویی و دەریاوانی نێو-دەوڵەتی هەیە. لە عێراق و ووڵاتە دواكەوتوەكاندا چونكە ڕەچاوی ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانی سەبارەت بە ئاو و رووبارەكان ناكرێت و سیاسەتێكی گشتگیر نییە، ئاو بەرەبەرە بۆتە قەیرانێكی مەترسیدار!. هێشتا جیهان شەڕی بۆڕییە نەوتی و غازییەكانی تەواو نەكردووە..قەیرانی ئاو یش لەناوچەكەدا نیشانەكانی بە زەقی دەرخستووە: دووەم: مەترسییەكانی سەر ئاسایشی ئاو لە عێراق ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (6.3%) ی ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی پێك ئەهێنێت، بەڵام (1.4%) ی ئاوی پاكی بۆ بەكارهێنان لە خۆ-ئەگرتووە!. ئەمەش ئەوە نیشان ئەدات كە ئەم ناوچەیە بەرەو مەترسییەكی گەورەی ژیان كردن لە ڕووی ئاسایشی ئاوەوە هەنگاوی هەڵگرتوە. لەساڵی (1955) دا تەنها (3) سێ دەوڵەتی عەرەبی بەدەست كەمئاوییەوە چەشتویانە، بەڵام ئەمرۆ (11) یانزە دەوڵەتی عەرەبی قەیرانی ئاویان هەیەو، سكۆڵەرەكان پێشبینی ئەوە ئەكەن كە (7) نەتەوەو دەوڵەتی دیكە لەم ناوچەیە تا (2025) بێ ئاو ببن(4). دامەزراوەی (چاتام هاوس-Chatham House) یەكێكە لە بەهێزترین ناوەندەكانی ڕاوێژكاری و توێژینەوە لەم جیهانە، لە ڕاپۆرتێكیدا بەناونیشانی " بە سیاسەتی كۆن كێشەی ئاوی عێراق چارەسەر نابێت" لایوایە، سەرەكیترین كاری هەر سەرۆكوەزیرانێك لە داهاتوودا دێت ئەبێت چارەسەركردنی گرفتی ئاو بێت لە عێراق، چونكە حكومەتە یەكلەدوای یەكەكانی پێشوو ڕێگەیانداوە ئەم گرفتە گەورە ببێت، بە پێی چاتام هاوس عێراق لەو وڵاتانەی ڕۆژهەڵات بوە كە بانگەشەی زۆروزەوەندی ئاوی كردووە بەهۆی بونی هەردوو ڕووباری دیجلەو فوراتەوە تا ساڵی (1970)، بەڵام دوای ئەوە نزیكەی (40%) ی ئاوی وڵاتەكەی لە دەستچووە. ئەوەش بەشێكی ئەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی وڵاتانی دراوسێ (بەتایبەت توركیا) بەرانبەر عێراق لە پرسی ئاودا. جگە لەوەش بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماو كەمبونەوەی ڕێژەی بارانبارین بە خراپی كاریگەرییان خستۆتە سەر ئاستی یەدەگی ئاویی لە عێراقدا، بەجۆرێك ساڵانە (8) ملیار م3 لە ئاوی بەنداوەكان وخەزانەكانی عێراق ئەبن بە هەڵم (بەهەڵم بون-Evaporation)(5). 2-1. توركیاو ئێران ئاو لە عێراق ئەگرنەوە بە پێی (ناوەندی جەزیرە بۆ لێكۆڵینەوە، 2018) كەمكردنەوەو لێ بڕینی ئاوی دیجلەو فورات (تصاریف نهری دجلە والفرات) لەلایەن توركیاوە فاكتەرێكی سەرەكی كەمكردنی ئاستی ئاویی ئەو دوو ڕووبارە سەرەكییەیە كە بە عێراقدا تێ ئەپەڕن. ڕووباری دیجلە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی توركیاوە هەڵئەقوڵێت، درێژییەكەی (1718) كیلۆمەترە، بە دووەم درێژترین ڕووبار دائەنرێت لە باشوری ڕۆژئاوای ئاسیادا. ڕووبەری حەوزە ئاوییەكەی (472.606) كیلۆمەتری چوارگۆشەیە، (17%) ی بە خاكی توركیادا تێ ئەپەڕێت، (2%) ی بە سوریاو، (52%) ی ئاوەكەی بە عێراقدا ئەڕوات. هەرچی ڕووباری فوراتە بەهەمان شێوە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی توركیاوە هەڵئەقوڵێت، درێژییەكەی (2781) كیلۆمەترەو ڕووبەری حەوزە ئاوییەكەی (444000) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، (28%) ی ئەكەوێتە توركیاوەو، (17.1%) ی سوریاو، هەرچی ئەمێنێتەوە (39.9%) ی ئەم ڕووبارە بە خاكی عێراقدا تێ ئەپەڕێت(6). كەم ئاویی تەنگی بە عێراق هەڵچنیوە. وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق (مەهدی ڕەشید حەمدانی-2021) دان بەوەدا ئەنێت كە: ئەو سەرچاوەو داهاتە ئاوەی لە توركیاوە بەڕێگەی ڕووباری فورات و دیجلەوە بۆ عێراق دێت بە ڕێژەی (50%) كەمی كردووە. ئەوەی لە لق و زێیەكانی وەك بەنداوی دەربەندیخان (لە باكوری عێراق) ەوە بۆ باشور ئەچو ئێستا گەیشتۆتە ئاستی سفر، هەروەكو ئەوەی لە "زاب" لە ناوچەی كەركوكیشەوە هەبو بە ڕێژەی (70%) كەمی كردووە. حەمدانی لە بارەی ئێرانیشەوە نایشارێتەوە كە ئەو وڵاتە ڕێرەوی زۆر لە زێ و ڕووبارە گرنگەكانی كە دێنە ناو خاكی عێراقەوە گۆڕیوە بە قازانجی خۆی، وەكو ڕووباری سیروان كە ئێران بەردەوام هەوڵی ووشك بونی داوە، هەروەها ئێران لە ناوچە سنورییەكانی دیالەو خانەقین ئەو ئاوانەی گرتۆتەوەو، بەرەو ناوخۆی وڵاتەكەی ئاڕاستەی ئاوەكەی گۆڕیوە(7). كەمبونەوەی هەستپێكراوی ئاوی دیجلە: خەڵكی چاوەڕێن بۆ یەكەمجار بە پێ پیاسە لە دیجلەدا بكەن (تویتەر) بە پێی بەدواداچونەكانی پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی (www.mirs.co )، عێراق بەشێكی گەورە لەسەرچاوە ئاوییەكانی بە زووترین كات لە دەست ئەدات. لەساڵی (1933) دا لەسەر ڕووباری فورات (30) ملیار م3 لە توركیاو سوریاوە ئاو هاتۆتە عێراق، بەڵام لە ساڵی (2021) دا ئەم بڕە گەیشتۆتە (9.5) نۆ ملیارو نیو م3. هەروەها لەپەیوەند بە ڕووباری دیجلەوە پێشوتر (20.5) ملیار م3 بوە لە (2021) دا گەیشتوە بە (9.7) ملیار م3، ئەمەش بە هۆی لێدانی (بەنداوی ئەلیسۆ-Ilisu Dam) ەوە لە لایەن توركیاوە.. هەرچی ئێرانیشە (5) ڕووباری سەرەكی عێراقی ووشك كردووە، ڕووبارەكانی (كنجان جم، كلال بدرە، جنكیلات، كەرخەو خوبەین) لە عێراق ووشك بون و ئێران بەرپرسیارە لە ووشكبونیان، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی دەیان لادێی سەر سنوری عێراق- ئێران چۆڵی بكەن و، سیستەمی ژینگەیی و زیندەیی ئەو ناوچانە بەتەواوی گۆڕانكاری بەسەردا بێت(8). 2-1-1. پرۆژەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (گاپ-GAP) پرۆژەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (GAP -Güneydoğu Anadolu Projesi) یەكێكە لە گرنگترین پرۆژەكانی گەشەپێدانی باشوری ئەنادۆڵ، سەرەتاكەی ئەگەڕێتەوە بۆ دوای دامەزراندنی كۆماری توركیا، ئامانجەكەشی ئەوكات ساڵی (1930) خۆی لە: خستنەگەڕی وێستگەكانی وەبەرهێنانی ووزەی كارەباو، هەڵبەستنی چەندین بەنداو لەسەر ڕووباری فورات ئەبینیەوە. بەپێی حكومەتە یەكلەدوای یەكەكانی توركیا، لەهەموو سەردەمەكاندا لێكۆڵینەوەو پلانی وورد دائەنرا. بیرلەوە كرایەوە كە چۆن بتوانن سوود لە ئاوەكانی باشوری ئەنادۆڵ (فورات) وەربگرن، وەك پرۆژەیەكی نیشتمانی و ئابوریی زەبەلاح بیخەنە گەڕ، تا ساڵی (1986) دامەزراوەیەك بۆ كاروباری ئاویی توركیا دەستبەكاربو، لەسەر ئەم بنەمایەش حكومەتی توركیا گوێی بۆ پرۆژەكەی ئەم دامەزراوەیە گرت و، ئیدارەیەكی تایبەتیشی بۆ پرۆژەكە بەناوی "بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ" كردەوە، وەزیرێكیشی لەسەرۆكایەتیەوە بۆ دیاریكرد، بەناوی وەزیری كاروباری باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ. پرۆژەی گاپ، گەورەترین و پڕ بایەخترین پرۆژەیەكە، كە حكومەتی كۆماریی لە توركیا لەمێژووی خۆیدا تەماحی تێ كردبێت، بەڕێژەی (80%) پشت ئەبەستێت بە ئاوی فورات،(20%) یشی لەسەر ئاوی دیجلە ئەبێت. ئەم پرۆژەیە چەندین پارێزگاو ناوچە لە توركیا ئەگرێتەوە (كە زۆربەیان شارە كوردییەكانن) وەكو : باتمان، دیاربەكر، سرت، لكس، ماردین، غازی عەنتاب، شانلی ئەدەرنە" .. (9,7%) ی ڕووبەری توركیا ئەگرێتەوە، (20%) زەویی كشتوكاڵی توركیا لەخۆئەگرێت كە ئەكاتە (8,5) ملیۆن هێكتار(9) (هیكتار: یەكەی پیوانەكردنی زەوییە لەسیستەمی نێودەوڵەتی دا،هەر (1) هێكتار یەكسانە بە (10000) كم چوارگۆشە،كە بەرانبەرە بە (4) دۆنم زەوی ) . گاپ، دەشتێكی بەرفراوان لە حەوزەی فورات و دیجلە ئەگرێتەوە، لە زووەوە بەم ناوچەیە وتراوە مانگی بە پیت " هلال خصیب" ، بەوە ناسراوە كە لانكەی شارستانیەتە،لێرەوە بەشەریەت و شارستانیەت گوازراوەتەوە بۆ شوێنەكانی تری جیهان .لەهەفتاكانی سەدەی ڕابردوەوە ئەم پرۆژەیە بۆتە پرۆژەیەكی گەورەی ئیقلیمی ئابوریی فرە ڕەهەند، وەكو: كەرتی ئاودێریی و وەبەرهێنانی كارەبا،كشتوكاڵ و پرۆژەی هایدرۆكارەبایی و ژێرخانی ئابوریی پەروەردەیی و تەندروستی و گەشتوگوزاریی ...تاد. هەنوكەش دانانی (22) بەنداوی گەورە لەچوارچێوەی وەبەرهێنانی سەرچاوەكانی ئاو، لەگەڵ (19) ناوەندی هایدرۆكارەبایی هەیە، ئەمەش لەسەر حیسابی ولاتانی ترە. پرۆژەكە تائێستا بڕی (32) ملیار دۆلاری تێچووە، هێزی گشتی لە وەبەرهێنانی ووزە لەم پرۆژەیەدا (7476) مێگاواتە،ئەمەش یانی بەرهەمی ساڵانەی ووزەی تیا ئەگاتە (27) ملیار مێگاوات لە كاتژمێرێكدا. لەهەناوی خۆیدا ئەم پرۆژەیە دابەشكراوە بۆ (13) پرۆژەی سەرەكی،كە (7) یان لەسەر ڕووباری فوراتە،(6) یان لەسەر دیجلەیە،ڕووبەرەكەیان بەگشتی (6,76) ملیۆن دۆنم زەوییە(10) . پرۆژەی گاپ، هەتا بڵیی بەشداری ئەكات لە خزمەتكردنی ئامانجەكانی زامنكردنی ئارامی كۆمەڵایەتی و گەشەی ئابوریی و ،كەرتەكانی: گەیاندن، كشتوكاڵ و ئاودێریی، گەشتوگوزار، نیشتەجێ بون، هەلی كار، تەندروستی، پەروەردەو فێركردن و هەستانەوەی نەتەوایەتی توركی . دیزاینكردنی پرۆژەكە لە سەردەستی پسپۆڕی ئاودێریی ئیسرائیلی (شارۆن ئالوزوروف) دانراوە . ئەندازیارەكەشی (یوشع كالی) ئیسرائیلیە. پرۆژەكە كاریگەرییەكی زۆر لەسەر كەمكردنی پشكی ئاوی عێراق و سوریا دائەنات، ئاوی فورات (40%) لەسوریاو (75%) لە عێراق كەم ئەكات(11). مەترسیەكی گەورەشە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی، ئەكرێت ئەمە یەكێكی تر بێت لەكارتەكانی ئیسرائیل بۆ لە قاڵبدانی جیهانی عەرەبی، تا وڵاتانی عەرەبی ناچاربكات پێویستیان پێی بیت و هاوپەیمانی لەگەڵ ببەستن. 2-2. ڕۆڵی فاكتەری ناوخۆیی لە كەمبونەوەی ئاوی عێراق لەگەڵ ئەوەی لەناوخۆی خۆیدا عێراق خاوەنی (8) دەریاچەیە، ئەوانیش تووشی كەمبونەوەو ووشك بونێكی ترسناك بونەتەوە. هەرە بەناوبانگترینیان "دەریاچەی ڕەزازە" یە، دووەم گەورەترین دەریاچەیە لە عێراقدا، ئەكەوێتە نێوان هەردوو پارێزگای ئەنبارو كەربەلاوە، درێژییەكەی (1800) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، كەچی بە ڕێژەی (90%) تووشی ووشكبون بوەو، هەرچی گیانەوەرو ماسی ناو دەریاچەكەش هەیە تووشی لەناوچون بونەتەوە(12). ووڵاتی ئاو و ناسراو بە ووڵاتی دوو ڕووبار و شارستانییەتی دۆڵی ڕافیدەین تینویەتی. ووشك هەڵاتنێك كە زۆربەی ناوچەكانی عێراق ناناسرێتەوە!. سیاسییەكان و هێزە عێراقییەكان هەریەكەو لە شوێنی خۆیەوە خەریكی مانەوەو پتەوكردنی پێگەی سیاسیی و ماددی و میدیایی خۆیەتی، ئەوەش لەسەرشانی خاك و تاكی عێراقییەكان.!. ئەوەتا "دەریاچەی ساوە" درێژییەكەی (4.47) چوارهەزارو چلوحەوت مەترو پانییەكەی (1.77) هەزارو حەفتاوحەوت مەترە. یەكێكە لەو ناوچە گەشتیارییانەی عێراق كە كەشتیوانی تیاكراوەو، جێگەی ئادگارو یادگارێكی كۆنی عێراقییەكانەو لە ڕووی كەلەپورو فۆلكلۆرەوە چەندین هۆنراوەو چیرۆكی لەسەر هەبوە. ئەمڕۆكە ووشك بوەو زەوییە كشتوكاڵییەكانی دەوروبەرری بێ كەڵك بون و، بون بە بیابانێك و هیچی تر!. دەریاچەیەك هەزاران ساڵ تەمەنی هەیەو، لە سەدەكانی پێش مێژوو (پێش پەیدابونی نووسین) ەوە هەیە، لە (2021) دا پەیتا-پەیتا چالاكوانانی بواری ژینگە هەواڵی كۆچی دوایی ڕائەگەیەنن، ئەمەش هۆكارەكانی ئەگەڕێتەوە بۆ دەستێوەردانی خراپانەی مرۆڤ لە سروشت و پیشەسازیی و جیۆلۆجی و بەهەڵم بون و كەمی باران و بەهاناوە نە هاتنی حكومەت(13). ئینجا لە عێراقدا، ووشكەساڵی و فاكتەرە دەرەكییەكان بەتەنها ڕووبارەكانیان نەگرتۆتەوە، بەڵكو پرۆژەكانی ئاوی شیرین و ئاودێریش بەهۆی هەژمونی گروپە توندڕەوەكانی وەكو "داعش" ەوە بە ئامانج گیراون، هەروەكو چۆن داعش چەندین هێڵی بۆڕی گواستنەوەی نەوتیان كردە ئامانج، بەنداوە ئاوییەكانیشی بە ئامانج گرت، بەنداوی فەلوجەیان لە رٍۆژئاوای عێراق لە ساڵی (2014) تێك دا. ئەوەش بوە هۆی ووشك بونی چەندین پرۆژەی كشتوكاڵی و ئاودێری لە ناوچەی سەقلاویە، ئەبو غرێب، رەزوانییە، لەتیفییە و ئەسكەندەری. بەپێی (ئامارەكانی حكومەتی عێراقی، 2021)، ژمارەی دانیشتوانی عێراق (40) ملیۆن كەسە، ساڵانە پێویستییان بە (71) ملیار م3 ئاوە. لە كاتێكدا ساڵی (2035) ژمارەی دانیشتوانی عێراق ئەبێتە (50) ملیۆن، لەو كاتەدا ئاستی ئاوی عێراق لەسەر زەوی ئەبێتە (51) ملیار م3 ی ساڵانە لە دوای تەواوبونی هەموو پرۆژە بەنداوییەكانی كە دراوسێكانی عێراق لەدەرەوەی سنوری عێراق بینای ئەكەن(14)!. ئەمە كارەساتێكە ووڵاتەكە ئەخاتە بەر مەترسی سڕینەوە. وەزیری پێشوتری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق” محسن الشمری": ملیارێك دینار بۆ بەگژاچونەوەی بە بیابانبون دیاریكرا لە (2019) بەڵام دزرا. لە عێراق بڕیارەكان لەدەرەوە دێن بەدەست حكومت نیین: سەرچاوە: شفق نیوز سێهەم: ئاو لە یاسای گشتی نێودەوڵەتی دا سەرەتای شارستانییەت لە ئاوەوە بوە. تەنانەت خودا لە قورئاندا ئەفەرموێت " وجعلنا من الماو كل شیو حی أفلا یۆمنون- سورە الانبیاو- 30- هەموو شتێكی زیندووم لە ئاو دروستكردووە، ئایا باوەڕتان هێناوە ؟.. گرنگی ئاو وای كردووە هەمیشە مرۆڤەكان بەدوایدا گەڕاون و لە كوێ ئاویان دی بێت ئەو شوێنەیان ئاوەدانكردۆتەوە. بۆیە مرۆڤەكان و دواتر دەوڵەتەكان بەردەوام هەوڵی كۆنترۆڵكردنیان داوە. بۆ ئەمەش لەم دواییانەدا دەوڵەتان وەك كارتی سیاسیی و سزادانی ئەوانی تر "ئاو"یان بەكارهێناوە. بۆیە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یاسای تایبەت بە ئاوی داناوەو، پێناسەی كردووە. بەكورتی، ئەو ئاوانەی لەناو یەك دەوڵەتدان "ڕووباری نیشتیمانین" (لە ناو دەوڵەتەكەدا هەڵ ئەقوڵێت و كۆتایشی دێت- وەكو رووباری تایمز لە بەریتانیاو..) ئەوا مافی دەوڵەتە بە ئارەزووی خۆی سوودی كەشتیوانی و پیشەسازیی و كشتوكاڵ و ئاودێریی لێ ببینێت بۆ خۆی. بەڵام ئەو ئاوانەی سنوری دوو دەوڵەت یان زیاتر ئەگرنەوە ئەوانە ئاوی نێودەوڵەتیین و ئەبێت هەر وڵاتێك ڕەچاوی دەوڵەتی خوارووی خۆی بكات. كۆنگرەی ڤیەننا- 1815 بۆ یەكەمجار مافی كەشتیوانی بە سەرجەم ووڵاتان دا. دواتریش یاساكان قۆناخی دیكەیان بڕی، تاگەیشتە ئەوەی كە نەتەوە یەكگرتوەكان ساڵی (1997) یاسای ئاوی نێودەوڵەتی بۆ دیجلەو فورات دەركرد كە پێویستە توركیا پێوەی پابەند بێت. لەم یاسایەدا وڵاتان ئەبێت ڕەچاوی بنەمای دادگەری بكەن و زیان بە دراوسێكانیان نەگەیەنن. عێراق و توركیا ئەگەرچی لە ساڵی (1947) ڕێككەوتنامەیەكیان سەبارەت بە ئاوەكانی دیجلەو فورات واژۆكرد كە كەسیان بۆی نەبێت زیان بە ئەویدی بگەیەنێت. دواتریش دەیان دانیشتن و ڕێككەوتنی دیكەی دوو لایەنەو نێودەوڵەتی كراوە بەڵام بێ ئەنجام بون. ئەم گرفتانە لە پێش دا بە پێی گفتوگۆی نێوان دوو وڵاتی پەیوەندیدار میكانیزمی بۆ ئەدۆزرێتەوە، ئەگەر نەگەشتنە ڕێككەوتن پەنا بۆ نێوبژیوان – تحكیم الدولی (Arbitration Organizations) ئەبرێت، پاشان لە رێكخراوە هەرێمییە – نادەوڵەتییەكان وەكو كۆمكاری عەرەبی سكاڵا ئەكرێت، لەپاشاندا گرفتەكە لە نەتەوەیەكگرتوەكان ئەخرێتە ڕوو بۆ سزادانی لایەنی دەستدرێژی كار. چوارەم: ڕۆڵی خراپەكارانەی مرۆڤ لە وێرانكردنی زەوی دا گوێ نەدانی مرۆڤ و وڵاتان بە ژینگەو پرسە گەردوونییەكان لە پێناو تەماح و چاوچنۆكی خۆیاندا، گەشەكردنی پیشەسازیی و سەرمایەداریی و دەستوەردانی سەرمایەو بانكە گەورەكان لە هەموو پنتێكی ئەم جیهانە، هەروەها هەڵپە-هەڵپی كۆمپانیاكان بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر و كەڵەگەكردنی سەرمایەی زیاتر "بۆ چینێكی دیاریكراو"، ئەمانە هەموو پێكەوە، گرفتی كونبونی ئۆزۆن و پیسبونی بەرگە هەواو تێكچونی كەش و كەم ئاویی بەدوای خۆیدا هێناوە. بێ ئەوەی ئەم كۆمپانیایانە لە وڵاتانی دواكەوتودا هیچ باجێكی وەها بدەن و ڕەچاوی ژینگە بكەن شاخ و دۆڵ و زەوی و ئاسمانیان بەخۆڕایی پێ بەخشراوە. ئیمڕۆكە "بە بیابانبون- Desertification" كێشەیەكی جیهانییە، زۆربەی ووڵاتانی جیهان بەدەستییەوە ئەناڵێنن، كەمبونەوەی ئاو و شێداری وا ئەكات چینی سەرەوەی زەوی لە خاك و خۆڵ داماڵرێت، ئەوەش ڕاستەوخۆ هۆكاری نەمانی ڕووەك و درەخت و باڵندەو كێوی وجۆرەها زیندەوەری ترە، دواتریش ئەم ڕووبەرە زەوییانە بۆ كشتوكاڵ و ژیان بەكەڵك نایەن، ئیتر لێرەوە نرخی خۆراكی جیهانی بەرزئەبێتەوەو، ڕێژەی هەژاری زیاد ئەكات. هەموو سەرچاوە زانستییەكان و، لوتكە جیهانییەكانی ساڵانە لە لایەن وڵاتانی پێشكەوتوەوە ئەبەسترێن، گەیشتون بەو ڕاستییەی كە زۆربونی چالاكی و دەستێوەردان و جووڵەی مرۆڤ بوەتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی دوانۆكسیدی كاربۆن (Co2)، ئەوەش بوەتە هۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماو توانەوەی بەستەڵەكی جەمسەرەكانی زەوی و تێكچونی وەرزەكان و كەشوهەوا. ئەم گۆڕانی كەشوهەوایەش ئەبێتە هۆی گۆڕان لە سیستەمی ژینگەیی-Ecosystem و هەمەجۆریی ژیان-Biodiversity لەسەر زەوی: بەڵام!. جیهان هەمیشە سەرقاڵی جەنگ و ململانێ و خۆپڕچەككردنن، نەك ئاوەدانكردنەوەی سروشت و ڕووانین بۆ بەختەوەری و سەلامەتی مرۆڤ!. ئەوكاتەی ئەمریكا (78) ملیار دۆلاری بۆ جەنگی عێراق -2003- سەرفكرد. بە كەمتر لەو پارەیە، ئەتوانرا زامنی ئاوی شیرین بۆ هەموو تاكێكی گۆی زەوی بكەین، تەندروستی و خوێندن و خزمەتگوزاری باشیان پێشكەش بكەین ". تەنها ئەمریكا لە نێوان ساڵانی (2016 بۆ 2020) دا چەكی بە (97) وڵات و نەتەوەی جیاوازی دونیا فرۆشتوە. بە پێی " پەیمانگەی ستۆكهۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ لێكۆڵینەوەی ئاشتی" لە ساڵی (2015 ەوە هەتا 2020) هەموو ساڵێك سعودیە بایی (10.7) دە ملیارو حەوتسەت ملیۆن دۆلار چەكی لە ئەمریكا كڕیوە، لەماوەی ئەو پێنج ساڵەدا ئەمریكا بایی (64.7) ملیار دۆلار چەكی بە سعودییە فرۆشتوە. تا وای لێهات لێكۆڵەرێكی وەك بروج رایدل " Bruce Riedel " لە (4ی شوباتی 2021) لە پەیمانگەی برۆكینز بابەتێك بڵاوبكاتەوە بەناونیشانی " ئیتر كاتیەتی ئەمریكا فرۆشتنی چەك بە سعودییە بوەستێنێت!".(15). چونكە هەموو ئەو چەكانە لە شەڕی حوسییەكان و كوشتنی ملیۆنەها یەمەنی دا بەكارئەهێنێت، كە سەدان جار كارەساتی مرۆیی جۆراوجۆری لێكەوتۆتەوە. پێنجەم: نادیاری ئایندەی ئاو لە كوردوستان! كوردیش بەشێك بوە لە جەستەی مێژوو و شارستانییەت، ڕوواندنی گەنم و جۆ وەك كشتوكاڵ لە گوندی "چەرموو" سەریهەڵداوە لە كوردستان. (ئاو) یش بەشێكە لە ڕەگەزو ناسنامەی كوردوستان، لە شیعرو ئەدەبیاتی كلاسیكی كوردیدا "فەقێ تەیران" و "ئەحمەدی خانی" باسی ئاویان تێكەڵ بە ئەدەبیات كردووە ." گۆران" ی شاعیر دیمەنی جوانی كوردوستان و ئاوی قەڵبەزەی تێكەڵ بە هەڵبەستەكانی كردووە..كوردوستان خاوەنی سامانێكی ئاویی بێشومارە، كە بەرەو سست بون ئەچێت. بۆیە كێشەی ئاو، تەنها لەناوەڕاست و خواروی عێراقدا كورت ناكرێتەوە.. ساڵی (2008) حكومەتی هەرێمی كوردوستان "ووشكە ساڵی " ڕاگەیاند، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو قەیرانەش (120) ملیۆن دۆلاری سەرفكرد، نەك هەر قەیرانەكەی چارەسەر نەكرد، بەڵكو بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری سولەیمانی (هەموو مودیرناحیەو قایمقامەكان) لەگەندەڵی پارەی ووشكە ساڵییەوە گلاون، تەنها پارێزگاری ئەوسای سولەیمانی (5) ملیار دیناری ووشكەساڵی لووشدا " بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی-2009".!. كەمبونەوەی ئاوی خواردنەوە، كەمی باران، نەبونی عەلەف بۆ ئاژەڵان، ووشكبونی چەم و كانیاوەكان، نەمانی باڵندەو ئاژەڵە كێوییەكان، دابەزینی ئاستی ئاویی ڕووبارو دەریاچەكان. هەروەها كەمبونەوەی ئاوی ژێر زەوی، لەهەرە گرفتە قووڵەكانی ئێستاو ئایندەی كوردوستانن ..ئێستا لەشارەكانی كوردوستان، لە ڤیەللاو باخەكانی دەرەوەی شار لە (100) مەترەوە بۆ (250) مەتر بیری ئیرتوازی لێ ئەدەن، ناگاتە ئاو و هەرەسیش دێنێت ؟!. لە هاوینی (2021) دا بە بەراورد بە (2020) ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان (8) هەشت مەتر دابەزیوە. بە پێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوو ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان لە تەواوی كوردستاندا ئاستی ئاو كەمی كردووە، بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتی كەمئاوییەش حكومەتی هەرێم بڕی (2.5) دوو ملیارونیو دیناری دابینكردووە. ئەكرا حكومەت سیاسەتێكی ئاویی باشتری هەبێت ئەو گوژمە پارانەی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو كێشەكان خەرجی ئەكات بۆ بیناكردنی سیاسەتێكی ئاویی و كشتوكاڵی بەهێز تەرخانی بكات. ئەو بڕە ئاوەی هەرێمی كوردستان بەبەراورد بە ژمارەی دانیشتوانەكەی و نەبونی سێكتەری كشتوكاڵی و پیشەسازیی گەورە سەرفی ئەكات ئێجگار زۆرە. ڕۆژانە لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی (91) پرۆژە و (5710) بیرەوە نزیكەی (2) دوو ملیۆن م3 ئاو دابەش ئەكرێت(16). دواجار گەلی كورد، بە بێ گازی سروشتی، بە بێ نەوت، ئەتوانێت بژی. بەڵام بە بێ ئاو ناتوانێت بەردەوام بێت و بەرانبەرەكانی و دراوسێكانی هاریكاریی ناكەن. ڕاسپاردەكان ئەم پەیپەرە ئەكادیمییە لەگەڵ خۆیدا، چەند خاڵێكی وەك میكانیزمی چارەسەریی یاداشت كردووە، كە ئەمانەن: یەك: لەیەكەم هەنگاودا لەسەر ئاستی عێراق، هەرێمی كوردستان، حیزبە سیاسییەكان، پلاتفۆڕمێك ساز بكرێت بۆ پرسی ئاو و رەهەندەكانی و مەترسییەكانی و چارەسەرییەكانی دیاری بكرێت. دوو: گرتنە بەری سیاسەتێكی مۆدێرن بۆ بەڕێوەبردنی ئاو. ئیتر كاتیەتی كەرتی ئاو لە عێراقدا بە پێی ستراتیژێك مۆبیلیزە بكرێت. سێ: نەوەی نوێ لە عێراق دا فشار دروست بكات تاوەكو دەستەڵاتداران ئاوی عێراق و نەوەكانی ئایندە نەكەن بە قوربانی پەیوەندیی كەسیی و تایبەتییەكانیان لەگەڵ توركیا و ئێران. عێراق زیاد لە كارتێكی بەدەستەوەیە لە بەرانبەر توركیا بەكاریبهێنێت بۆ ئەوەی ڕووبارەكان ووشك نەبن. چوار: لە عێراقدا، پێشوتر رٍێكخراوە جیهانییەكان پارەیەكی زۆریان داوە بە كەسانێك گوایە ئیش لە بواری ئاو و ژینگەدا ئەكەن، كەچی ئەوانە بەشێك بون لە گەندەڵی و سپی كردنەوەی پارەو، حكومەتی عێراقیش ئەیانناسێت، سزای توند بدرێن. هەروەها پارەی دیكە بۆ ئەم پرسانە تەرخانكراون و دیارنەماون. لێرەوە پرسی ئاو پرسی هەموو كەسێكە، هەموو كەسێك هۆشیار بكرێتەوە لە هەموو ڕێگەیەكەوە كە ئاو بە فیڕۆ نەدات. ئەمە ببێتە ستراتیجی سەدان ناوەندی فێركردنی پەروەردەیی و كاركردنی میدیاو ناوەندە ئاینییەكان و...تادوایی بۆ ڕوونكردنەوە. پێنج: بەكارهێنانی ئاو و كارەبا لە عێراقدا بكرێتە سیستەم وەكو وڵاتانی ئەوروپا، تا زێدەڕۆیی پێوە نەكرێت و، حكومەت لێپێچینەوە لە سەرپێچیكاران بكات. شەشەم: وەك هەنگاوێك بۆ بەرگرتن لەو كارەساتە ژینگەییانەی بەڕێوەن، بە دەیان ملیۆن تۆوی ڕووەكی و نەمام و سەوزایی لەو ناوچانە بچێندرێن بۆ بەگژاچونەوەی بە بیابانبونی ووڵاتەكە. بەدوای ئەو شێوازە لە ناشتن و لە ڕووەكدا بگەڕێن كە توانای بەرگەگرتنی كارەساتی هەیە. سەرئەنجام بە پێی ئەم باسەمان بێت، چوار فاكتەری سەرەكی هۆكاری كەمبونەوەی ئاون لە عێراق، یەكەمیان، وڵاتانی دراوسێ (توركیاو ئێران) ئاوی عێراق وكوردستان ئەگرنەوەو بەشێكن لە ووشك بونی. دووەم، كەمی ئاستی بارانبارین بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواو بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماو پاشان بە هەڵم بونی ئاوە خەزنكراوەكان. سێهەم، بەهۆی شەڕو توندتیژییەكانەوە بە تایبەت داعش بەنداو و خەزێنەكانی ئاوی تەقاندۆتەوە. چوارەم، فاكتەری حكومەتی عێراق خۆیەتی كە سیاسەتێكی مۆدێرنی بەرانبەر ئاسایشی ئاو نییە. لەم میانەشدا خەڵكی عێراق دەست بە ئاوەوە ناگرن و زێدەڕۆیی بەرانبەر ئەكەن. لە كۆتاییدا، ئەگەر نەوت و غاز وەك سەرچاوەی ووزەی پێویست گرنگ بن بۆ كارگەو كارخانە پیشەسازییەكانی دونیاو جوڵەی ئۆتۆمبیل و فڕۆكەو كەشتییەكان لە لە دونیادا. ئەوا "ئاو" بەشێكە لەو ووزەیەی لەئەگەری نەبونی دا خودی ژیان و گێتی لە جووڵە ئەوەستێت. مرۆڤ بۆخۆی لە ئاو دروست بوە، زەوی و شارستانییەت و سەرچاوەی گرنگی "بوون" بریتییە لە ئاو...بە كەمبونەوەی ئاوی عێراق و مەترسیدار دەركەوتنی هۆڕەكانی باشوری عێراق و تێكچونی ژینگەكە و، بە بیابانبون، تەنها مرۆڤەكان ناكەونە بەر مەترسیی هەژاریی، تەنها نەبونی كشتوكاڵ و ئاودێریی لێكەوتەكەی نییە، بگرە تەواوی زیندەوەران و سیستەمی ئیكۆلۆجی ناوچەكە تێك ئەچێت كە بەهەزاران ساڵ و لە پرۆسەی جیۆلۆجی دا دروستبون. هەروەها مێژوو و شارستانییەتی عێراق و یادگاریی و ئەدەبیاتی وڵاتەكەش ئەكەوێتە بەردەم سڕینەوەیەكی یەكجارەكی. *بەهرۆز جەعفەر/ دكتۆرا لە پەیوەندییە ئابورییە نێودەوڵەتییەكان- دامەزرێنەرو سەرۆكی پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی-MIRS بیبلۆگرافیا: (1). Sköld, M (2020). 5 reasons why the climate crisis is a water crisis. SIWI. (2). UNICEF (2021): One in five children globally does not have enough water to meet their everyday needs. See here: https://www.unicef.org/press-releases/one-five-children-globally-does-not-have-enough-water-meet-their-everyday-needs#:~:text=NEW%20YORK%2C%2018%20March%202021,to%20meet%20their%20everyday%20needs. (3). C. Zeman, M. Rich & J. Rose (2006). World water resources: Trends, challenges, and solutions. Springer. 239 WRC. University of Northern Lowa. P333-334. (4). Wessels. j (2009)Water Crisis in the Middle East: An Opportunity for New Forms of Water Governance and Peace. The Whitehead Journal of Diplomacy and International Relations. P: 131. (5). Chathamhouse (2020) Same Old Politics Will Not Solve Iraq Water Crisis. See here: https://www.chathamhouse.org/2020/04/same-old-politics-will-not-solve-iraq-water-crisis (6). مركز الجزيرة للدراسات (٢٠١٨) مخاطر الأزمة المائية في العراق: الأسباب وسبل المعالجة (7). العربي الجديد (٢٠٢١) العراق: تركيا خفضت منسوب نهري دجلة والفرات إلى النصف وإيران قطعت روافد مهمة. (8). العربي الجديد (٢٠١٥) الأمن المائي العربي[1/ 6]..إيران وداعش يدمران مياه العراق... بغداد- الامير العبيدي. (9) سري الدين، عايدة العلي ( 1997 ) "العرب والفرات بين الاسرائيل و تركيا "، دار الآفاق الجديدة، بيروت، ص 197 -198. (10). UNVER, O. H., 1997. Southeastern Anatolian Project (GAP): Water Resources Development, Vol. 13 (NO.4) (11). يسري عبدالرؤف يوسف الغول (2011) ، أثر صعود حزب العدالة والتنمية التركي على العلاقات التركية- الاسرائيلية، جامعة الازهر- الغزة . ص 45-49. (12) الجزيرة (٢٠١٩) بحيرة شهيرة في العراق تموت عطشا. انظر هنا: https://www.aljazeera.net › news › ال... (13). العربي الجديد (٢٠٢١) بحيرة ساوة... عراقيون ينعون جزءاً من تاريخهم، بغداد- كرم سعدي. (14). العربي الجديد (٢٠٢١) سدود تركيا وإيران تجفف دجلة والفرات في العراق، بغداد- براء الشمري (15). Bruce Riedel (2021) It’s time to stop US arms sales to Saudi Arabia. Brookings Institute. See here: https://www.brookings.edu/blog/order-from-chaos/2021/02/04/its-time-to-stop-us-arms-sales-to-saudi-arabia/ (16). رووداو (2021). ئاستى ئاوى دووكان هةشت مةتر دابةزيوة. https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2905202114