ئارام سەعید فەیسبوک مالێک بۆ سایکۆپاتەکان کەسێک روبەروو دەبینیت و مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت هێشتا بەئەستەم رەنگە بروا بە قسەکانی بکەیت و متمانە دروست بێت، بەڵام بۆ پەیوەندیەک کە لەڕێگەی ئینتەرنیت و سۆشیال میدیاوە بێت چۆن لەرێگەی پۆستەکان و نوسینەکانیان لە فەیسبوک بیان ناسیت؟ هەربۆیە لێکۆڵەران ناچارن ئیتر کار لەسەر ئەوە بکەن هاوڕێکانی فەیسبوک چۆن لەرێگەی پۆستەکانیانەوە بناسیت. بەگویرەی لێکۆڵینەوەیەکی گۆڤاری Computers in Human Behavior لەساڵی ٢٠١٨ تاقیکردنەوە لەسەر ٦٧٢٤ کەس ئەنجام دراوە زۆربەی ئەوانەی بە سایکۆپات دەستنیشانکراون ئەوانە بوون کەزۆر حەز بە دەرخستنی پێداویستی و چێژەکانیان دەکەن،وەک بڵاوکردنەوەی وێنەی خواردنەکانیان بەبەردەوامی و تیرکردنی ئارەزوەکانیان. چێژبینین یەکێکە لە رواڵەتە دیارەکانی سایکۆپاتەکان کەلەهەموو چێژەکاندا خۆی دەبینێتەوە و خواردن یەکێکە لەوانە. لە لێکۆڵینەوەکەی گۆڤارەکەدا نوسراوە بەکارهێنەرانی فەیسبوک ئەوانەی هەڵگری چەند سیفەتێکی تاریکن چەند تایبەتمەندیەکی زمانەوانیان هەیە دەتوانرێت لەرێگەیەوە دەستنیشان بکرێن، چونکە لەراستیدا مەرج نیە هاوڕێکانی فەیسبوک ئەو کەسانە بن کە لەواقیعدا دەیانبینیت بەڵکو تەنها لەرێگەی ئینتەرنیتەوە دەیانناسین و رەنگە تیایاندا بێت لەوانە بن کە خۆیان دەنێنەوە بۆ هاوڕێکانیان یان ئەوانە بن کەحەزیان بە شەڕفرۆشتنە و ئەوانەش لەوکەسانەن کە ناونراون " سێکوچکەی تاریک" کەئەوانیش بریتین لە ماکیاڤیلیست، نەرجسی، سایکۆپات. رەنگە کەسمان توشی شۆک نەبین کاتێک زاناکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەوانەی پۆست و کۆمێنتی پڕ لە رق بڵاودەکەنەوە و خەڵک توڕە دەکەن بەدەستی ئانقەست لەریگەی سۆشیاڵ میدیاوە ئەوکەسانەن کە مەیلی سایکۆپاتیان هەیە. ئیرین بوکلیز لە زانکۆی مانیتوبا لەلێکۆڵینەوەیەکدا بۆئەو رەفتارانە گەڕاوە کەهەیانە و خەریکی تەنگ پێهەڵچنین و بڵاوکردنەوەی گرتەی سێکسی، تورەکردنی ئەوانی ترن و زۆر حەز بەباسی سێکسی دەکەن وناویان دەنێت عەقڵ تاریکەکان کە ئەو رەفتارانە لە سایکۆپاتەکاندا هەن. ناتوانین بڵێین هەموو ئەوانەی پۆستی سیاسی بڵاودەکەنەوە لەسەر فەیسبوک سایکۆپاتن، چونکە ئەوکات زۆربەی کۆمەڵگە دەگرێتەوە، بەڵام بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی گرنگیدانی زۆر و ئالودەبوون بە سیاسەتەوە لە سیفەتەکانی کەسی سایکۆپات دا هەیە چونکە بەگشتی ئەوان حەزیان لە دەسەڵات و ناکۆکی و هێز هەیە و ئەوەش لە سیاسەتدا دەدۆزنەوە و سەرنجیان رادەکێشێت، واتە کەسی سایکۆپات لەسۆشیاڵ میدیادا حەز بەسیاسەتکردن دەکات چونکە ژینگەیەکی گونجاوە بۆ دوژمنایەتی و بەکارهێنانی هێز لەرێگەی ئینتەرنێتەوە، هەندێک لە سیاسیەکان ئەو رواڵەتەیان تێدا دەبینرێت و ژمارەیەکی زۆر لە سیاسیەکان سایکۆپاتن و لەکردەوەکانیاندا خولیاو ئارەزوەکانیان بۆ دەسەلات و هێز دەردەکەوێت ، هەندێکی تریان دیمەنی تراژیدی وپاڕانەوەو گریان نیشان دەدەن و دەیانەوێت گردبونەوەی بۆ بکەن گرژی ئاڵۆزی بنێنەوە کە چێژی لێ دەبینن، لەمجۆرە گرتە ڤیدۆییانە و زمانی پاڕانەوەو جوڵاندنی هەست و سۆزی خەڵک لە فەیسبوک و ئەنستاگرام زۆردەبینریت لە کوردستاندا. لەئاکامدا بەشیکی تێرکردنی ئارەزووی سایکۆپاتێکە نەک خزمەتکردنی قوربانیەکە ، بێگومان بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتیشە کە ئارەزویان تێردەکات. ئایا ئەتوانین سایکۆپاتێک لەسەر فەیسبوک بدۆزینەوە؟ رەنگە ئەمە پرسیارێکی قورس بێت بۆ وەڵامدانەوە چونکە بەگویرەی لێکۆڵینەوەکان سایکۆپاتەکان لەسەر فەیسبوک خۆیان بەشیوەیەکی تر نیشان دەدەن لەوەی کە هەن و جگە لەوەی ژمارەیەکیشیان ئەوانەن کە ئەکاونتیان نیە نایانەویت لەسۆشیاڵ میدیا بناسرین. رەنگە دۆزینەوەی کەسی نەرجسی ئاسانتر بێت بەوەی زۆر حەز بەخۆدەرخستن و وێنەکانی خۆی دەدات و پێویستیەکی زۆری بە فەیسبوکە بەڵام بۆ سایکۆپات و ماکییاڤیلیستەکان جیاوازە. سایکۆپات هەمیشە فەیسبوک بەشێوەی جیاواز بەکاردەهێنن و بۆ ئامانجی جیاوازبۆ نمونە هەر ئەکاونتێک یان پەیجێک دەیکەنەوە ئامانجێکی جیاوازیان هەیە لەوی تر و هەریەکەیان بەکاردەهێنن بۆ مەرامێکی جیاواز لەشەرفرۆشتن و خۆمەڵاس دان بۆ ئەوانی تر، لەجیاتی ئەوەی زانیاری لەسەر خۆیان وکەسایەتیان بڵاوبکەنەوە زیاتر سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی زانیاری ئەوانی تر و روداوەکان باس دەکەن بەڵام بەکورتی و کارێک دەکەن هەمیشە داوای رونکردنەوەیان لێ بکەیت و بکەویتە تەڵەکەیانەوە. بەگویرەی لێکۆڵینەوەیەک کەرۆژنامەی Der Taggspiegel ئەڵمانی بڵاوی کردۆتەوە و وەک ئەوەی بەردێک هەڵبداتە گۆمێکەوە وئاوەکە بشڵەقێنێت نوسیویەتی" ئەوانەی تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە لەسەر فەیسبوک هەژماریان نیە و لاپەرە و ئەکاونتیان نیە تێیدا" کە نمونەی تەقەکەرەکەی دێنڤەری هێناوەتەوە کە کە ١٢ کەسی کوشت و ٥٩ کەسی بریندار کرد،یان ئەو ئەندریس بریڤیکی نەرویژی کە هێرشی تیرۆریستی ئەنجامدا هەروەها محمەد میرای فەرەنسی کە ٧ کەسی کوشت و ٦ کەسی بریندار کرد، هیچ کام لەمانە فەیسبوکیان نەبوو، هەر بەگویرەی ئەو لێکۆڵینەوەیە بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی هەر دامەزراوەیەک کاتێک کەسێک دەیەویت کارێک بدۆزیتەوەو سیڤی پێشکەش دەکات نیگەران دەبن لەوەی کاتێک دەبینن کە کەسەکە لەسەر فەیسبوک یان هەر سۆشیاڵ میدیایەکی تر ئەژماری نیە...چونکە پێیان وایە یان شتێکی هەیە دەیشارێتەوە یان لەبەر هۆکاریکی یاسایی لە فەیسبوک سڕاوەتەوە! ئەوەش مایەی نیگەرانیە.
عەتا قەرەداخی [ تەمەن شەپۆلە رامانداماڵێ] -١- مارف عومەر گوڵ یەکێکە لە شاعیرانی نەوەی هەشتاکانی سەدەی رابردوو، کە تاکو ئێستاش بەردەوامە. ئەو پێنج کۆمەڵە شیعری بڵاوکردووەتەوەو لەم دواییانەشدا هەر پێنچ کۆمەڵەکەی لە بەرگێکدا بە ناوی پێنج دیوان پێکەوە بەچاپگەیاندووە. ئەوەی جێگای تێبینیە شیعر لای ئەم شاعیرە وەکو بەرهەمێکی خۆڕسک دەربڕی سروشتی هەست و سۆزو ناخی سادەو خاوێنە. ئەم بەهرەیەکی شیعری باشی هەیە، بەڵام وەکو پێویست هەوڵینەداوە ئەو بەهرەیە بەسەرچاوەی بیرو لێکدانەوەی قوڵ و بنەماکانی جوانناسی و جیهانبینی مەودا فراوانتری مرۆیی، یان گەردوونی دەوڵەمدنتر بکات. واتە ئەگەر بەو ئەندازەی کە بەهرە خۆڕسکیەکەی سەرچاوەیەکی بەهێزو دەوڵەمەندی بەرهەمهێنانی شیعرو شیعریەتە، لە رووی تیۆرییشەوە لە ئاستی شێوازو جیهانبینیشدا بەهرە خۆڕسکیەکەی دەوڵەمدن بکردایە، پێگەیەکی بەهێزتری دەبوو لە جوگرافیای شیعری نوێی کوردیدا. ئەو بە زمانێکی پاراو و بێ گرێ و گۆڵ دەنووسێت، رەگەزەکانی بەرهەمهێنانی شیعر لای ئەو رەگەزە کوردییەکانن. سروشتی کوردستان و توخم و رەگەزەکانی نێو سروشتی کوردستان و رووداو و چیرۆک و بەسەرهات و پاڵەوانی کوردی رەگەزی سەرەکی پێکهاتنی دەقەکانێتی. وێنە شیعرییەکانی بەرجەستەکراوی سروشت و پێکهاتەکانی ژینگەی کوردەوارین. ئەم بەم زمانە پاراوە کوردیەو بە وێنەی شیعری بەرجەستەکراوی نێو زەمینەی کوردی و بە هونەرەکانی رەوانبێژی بە تایبەتی لێکچوون و میتافۆرو دووانەی دژ و بەرامبەر و بە مۆسیقای ناوەوەی دەق ئاستێکی باش لە شیعریەت بەرهەم دەهێنێت. جیهانبینی دەقەکانی دابەش دەبن لە نێوان جیهانبینی ناوچەیی، تایبەتی و هەندێجاریش پەل دەهاێژێت بۆ بەرهەمهێنانی جیهانبینی مەودا فراوانی گەردوونی، بە تایبەتی لە پرسی پەیوەست بە بابەتی ژیان و مردندا کە وەکو دووانەیەکی دژ و وەکو چەمکی ژیان و مردنیش ئامادەبوونی بەرچاوی هەیە لە ئەزموونی شیعری ئەم شاعیرەدا. لێرەدا ئێمە هەوڵدەدەین شیکردنەوەی یەکێک لە دەقەکانی ئەم شاعیرە بکەین کە ئەویش دەقی شیعری "هەوار"ە، کە ساڵی ١٩٩٦ لە تاراوگە نووسیووێتی و لە لاپەڕە ( ٤٣٨ ) ی کۆبەرهەمەکانیدا کە ساڵی ٢٠٢١ چاپکراوە، بڵاوکراوەتەوە. ناونیشانی ئەم دەقە شیعریە " هەوار"ە، کە بێگومان ئاشکرایە ناونیشان نەک هەر پەیوەندییەکی بەهێزی بە دەقەوە هەیە، بەڵکو ناونیشان وەکو چڕکردنەوەی پرسیارو جیهانبینی دەق سەیردەکرێت، یان چەتری کۆکەرەوەی کۆی وردەکاری دەقە لە ئاستی جیهانبینی و بنیادی دەقەکەدا. ئەمە بێجگە لەوەی کە ناونیشان وەکو کلیلی دەق سەیردەکرێت و لە دەقی زیندوودا ناونیشان رێگای چوونە ناو بنیادی شاراوەی دەق دەکاتەوەو نەک هەر یارمەتیدەری رەخنەگر، یان شیکەرەوەو راڤەکەری دەقەکەیە، بەڵکو یارمەتیدەری خوێنەری ئاساییشە بۆ ئەوەی بتوانێت لە دەقەکە تێبگات، یان چێژی لێوەربگرێت. "هەوار" وەکو وشە لە زمانی کوردیدا وشەیەکی کۆنەو بە لایەنی کەمەوە لە رووی ئیتمۆلۆجیەوە مێژووی دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ سەروەختی یەکەمین نیشەجێبوون لە شوێنێکدا کە دەشێت نیشتەجێبوون بووبێت بۆ ماوەی کورت خایەن. ئەو شوێنەی بۆ ماوەیەکی کورتخایەن یان دیاریکراو خێزان و تیرەو خێڵە کۆچەرییەکانی کورد تیایدا ماونەتەوە، پێی گوتراوە هەوار. نیشتەجێبوونی ناو هەوار، لە شێوەی دەوار هەڵدان یان کەپرکردندا بووەو دەشێت ئەو قۆناغە وەکو قۆناغی پێش نیشتەجێبوونی تەواو لە گونددا سەیر بکرێت، یان لە دوای نیشتەجێبوونیش لە گونددا، گوندنشینی کوردەواری بە پێی وەرزەکانی ساڵ هەندێجار گوندەکەیان بەجێهێشتووەو چوونەتە شوێنێکی تر. بۆ نموونە لە وەرزی هاویندا خاوەن ئاژەڵەکان گواستوویانەتەوە بۆ ئەو شوینانەی کە ئاودارترو فێنکتر بوون و لەوەڕگای باشیان تیادابووە بۆ ئاژەڵەکانیان. لەوێ هەواریان خستووە تا وەرزی پایزو لەگەڵ باران و ساردبوونی ئاووهەوادا گەڕاونەتەوە بۆ ناو گوند. هەروەک لە گەرمیان و کوێستانی خێڵە کوردیشدا ئەو شوێنەی بۆ ماوەیەک خێڵی تیادا ماوەتەوە دیسان پێی گوتراوە هەوار. لە سەردەمی نوێشدا وشەی هاوینە هەوار بۆ ئەو شوێنانە بەکاردێت کە لە وەرزی گەرمی هاویندا، لە شوێنانی تر فێنکترن و خەڵک روویان تێ دەکەن بۆ بەسەربردنی چەند کاتێک لەو شوێنە فێنکانە. کەواتە ئێستا ئەو پرسیارە سەرهەڵدەدات: ئایا ئەم لێکدانەوەیە هیچ پەیوەندییەکی بەم ناونیشانەوە هەیە؟ ئەم شیعرە لە شاری لێیژ لە وڵاتی بەلژیک نووسراوە. پەیوەست بەوی شاعیر ئەو شوێنەی کە ئەوکاتە لێی جێگیربووە، وەکو هەوار وایە چونکە شوێنی راستەقینە، یان زێدی خۆی نەبووەو مانەوەی لەوێ کاتی بووە. لەم روانگەیەوە ئەو شوێنەی دەقەکەی تیادا بەرهەمهاتووە، خاسێتی هەواری هەیە. کەواتە دەشێ لە رووی شوێنی بەرهەمهێنانی دەقەکەوە، هەوار بە مانای ماوەیەکی کاتی و کورت دێت، کە ئەوی شاعیر لێی ماوەتەوە. هەروەک شیکردنەوەی دەقەکە ئەوە بە روونی دەردەخات کە وشەی هەوار ئەگەر وەکو شوێن بەکارنەهێنرێت، دەلالەتی ژیان هەڵدەگرێت، کە بە گوێرەی هەموو زیندەوەران بەگشتی و مرۆڤ بە تایبەتی ماوەیەکی کورت و کاتیە. واتە ژیان یان تەمەن کورت خایەنە هەمان شێوەی هەوارخستنی خێڵ و هۆزە کوردەکان کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە شوێنێک هەوار دەخەن. لەم روانگەیەوە ژیانی هەموومان وەکو هەوارخستن وایە لەسەر ئەم زەویە، کە بۆ ماوەیەک دەمێنینەوەو پاشان بۆ هەتا هەتایە بەجێیدەهێڵین. هەروەک دەشێ لە ئاستێکی دیاریکراودا، هەوار هەرچۆن شوێنی نیشتەجێبوونی کورت خایەن دەگەیەنێت، پەیوەست بە ژیانی کورتی مرۆڤ، مانای نیشتیمانیش ببەخشێت، بەتایبەتی پەیوەست بەوکاتەی دەقەکە بەرهەمهاتووە کە شاعیر لە تاراوگە بووە، وەکو مەجاز هەواری لە شوێنی نیستیمان دانابێت. سەرئەنجامیش داوا دەکات هەوار وێران نەکرێت. ئەمەش لە ئاستێکی تردا پەیوەستبوونی ئەو بە هەوارەوە واتە بە نیشتیمانەوە نیشان دەدات. -٢- دەقی شیعرەکە: گوڵستانی رووح تەرزە دایکوتا، پووش و پەڵاشە سەوزەڵانی ژین ئەستێرەم دەدوان بە نیوە شەوێ خۆم نەگریام و ئەو کەوتە گرین * * * خۆرەتاوی دەم کەلی سبەینێی، بەفرگرتوو بوو هێنامییە شنە پیاهەڵپژانی ژیان و مەرگە، خونچەی ئاواتی لە بەیندا ونە. * * * تەمەن شەپۆلە راماندەماڵێ نەکەن دارستان ئاگرباران کەن چاوی هیوامان ئەوا داڕژا نەتانکردبێ هەوار وێران کەن. ئەگەر سەرنجی پێکهاتەی زمانیی ئەم دەقە بدەین، دەبینین لە سێ کۆپلە پێکهاتووەو هەر کۆپلەیەک لە چوار نیوە دێڕ پێکهاتووەو هەموو دەقەکە بە پیتی ناوبەندیشەوە لە پەنجاو دوو وشە پێکهاتووە. ناو زیاترین رەگەزی زمانییە لەم دەقەداو نزیکەی نیوەی وشەکان ناون و دوای ئەویش فرمان دێت کە بریتین لە فرمانی تەواو و فرمانی ناتەواو کە پێکەوە چواریەکی وشەکانی ئەم دەقەن. ئاوەڵناو کەمترین رێژەی داگیرکردووە. ئەمەش لە رووی ئەرکی رەگەزەکانی زمان پێکەوە لە بری ئەوەی دەقەکە بکاتە دەقێکی وەسفی، دەیکاتە دەقێکی کرداری، واتە دەقێک کە کاری تیادا ئەنجام بدرێت. کات لەم دەقەدا کە دەمی فرمان دیاری دەکات بریتیە لە رابردوو، رانەبردوو. هەندێ رستە راستی جێگیر دەردەبڕن، ئەوانە رانەبردووی سادەن. هەندێ رستەش لە ئاستی بینراودا داخوازی نەرێن بۆ ئەنجامنەدانی کار لە داهاتوودا. هەروەک دوا دێڕی دەقەکەش پرسیاری نەرێیە. کەواتە ئەم دەقە شیعریە کە رووبەرێکی بچووکی داگیرکردووە، لە رووی زمان و بنیادی کاتەوە هەرسێ دەمی رابردوو، ئێستا و داهاتوو لەخۆ دەگرێت. ئەمەش ئەو دەلالەتە هەڵدەگرێت کە هیچ شتێک لەم گەردوونەدا ئەوە نییە کە تەنیا لە ئیستادا هەیەو ئەوەش نییە کە بەهەڵواسراوی لە بۆشایدا هەبێت. هەموو شتێک کە لە ئیستادا هەیە رەگوڕیشەی رابردووی هەیەو تەنانەت ئەگەر لە ئیستاشدا لەناوبچێت یان بمرێت بەجۆرێک کاریگەری لەسەر داهاتوو دەبێت، ئەگەرچی ئەو کاریگەرییە کەم و سنوورداریش بێت. هەروەک هیچ شتێک نییە لەم گەردوونەدا پەیوەندی بەو ژینگەو دەوروبەرەوە نەبێت کە تیایدا لەدایک بووە. هەروەها هەموو شتێک بە ئاستی جیاواز کاریگەری دەرەوەی خۆیی لەسەر دەبێت، هەم ئەم کاریگەری لەسەر دەرەوەی خۆی دەبێت. وەکو پێشتر ئاماژەمان بۆ کرد بەشێکی فرمانەکانی ئەم دەقە فرمانی ناتەواون، ئەوەش بەجۆرێک کاریگەری دەبێت لە سەر جوڵەو رووداو لە پانتایی دەقەکەداو ئەگەر تەنیا لە ئاستی بینراوی دەقەکە بڕوانین، ئەوا وەکو دەقێکی وەستاو لە رووی جوڵەوە دێتە بەرچاو، بەڵام لەپشتی ئەم ئاستەوە جوڵەو کردار هەیە. یەکەم کۆپلەی دەقەکە بە رستەیەکی راگەیاندن دەستپێدەکات، کە رایدەگەیەنیت "گوڵستانی رۆح تەرزە دایکوتا". رۆح وەکو رەگەزێکی نامادی لە رێگای خستنەپاڵی وشەی گوڵستانەوە وەکو رەگەزێکی مادی بەرجەستە دەکرێت و تەرزە دایدەکوتێت. ئێستا خەیاڵمان بۆ بینینی دیمەنی گوڵستانێکی وەرزی بەهار دەچێت، کە تاوە تەرزە دەبارێت بەسەریداو دەیکوتێت و پەڕەی گوڵەکانی ئەو گوڵستانە قەشەنگە هەڵدەوەرێنێت. دیمەنی گوڵستانێک کە تەرزە کوتابێتی هاوشێوەی دیمەنی شارێکە کە کارەساتێک وەکو بومەلەرزە، لافاو یان جەنگ وێرانی کردبێت. ئەم لە رێگای ئەم وێنەیەوە واتە "گوڵستانی رۆح" کە وێنەیەکی جوانە سەرنجمان ڕادەکێشێت و دەشێ راستەوخۆ هەست بە جۆرێک لە چێژی جوانی بکەین، بەڵام نیوەی دووەمی دێڕەکە " تەرزە دایکوتا"، ئەم وێنە جوانەمان لێ دەشێوێنێت و راستەوخۆ ئەو چێژی جوانیەی هەستمان پێدەکردو خۆشیەکی پێدەبەخشین، دەگۆڕێت بۆ نیگەرانی و خەم، چونکە کوتانی تەرزە راستەوخۆ وێنەکە دەشێوێنێت و دیمەنی وێرانبوون، یان کارەسات لەبەر دیدەی خوێنەردا ئامادە دەکات. واتە جوانی و چێژی جوانی دەگۆڕێت بۆ وێرانبوون و خەم و کارەسات. ئەگەرچی رۆح لێرەدا خاسێتێکی گشتی هەیە، بەڵام پەیوەست بە کەسی شاعیرو ئەو زەمینەی دەقەکەی تێدا بەرهەمهاتووە، دەشێت بگوترێت شاعیر باسی رۆحی خۆی دەکات، کە چۆن تاراوگەو دووری لەزێدو نیشتیمان ماندووی کردووەو وەکو ئەوە وایە گوڵستانێکی بەهار بێت و تاوە تەرزە کوتابێتی. ئەم ژیان بە سەوزەڵان وەسف دەکات. رەنگی سەوز هێمای ژیانەوەو زیندووێتیە. ئەم وێنەیە ژیان وەکو وەرزی بەهار نیشان دەدات، بەڵام ئەم سەوزەڵانیە کە وەکو خاسێتێکی جێگیرو هەمیشەیی ژیان باس دەکرێت، ئێستا وەکو خۆی نەماوەو گۆڕاوە بۆ پووش و پەڵاش. پووش و پەڵاش دەلالەتی وشکی و نەبوونی ژیان و قەیرانی زیندەگانی هەڵدەگرێت. ئەمەش ئەوە نیشان دەدات ئێستا ژیان رەنگ و تام و چێژو زیندوێنتی تیادا نەماوەو رەنگی زەردو بێ گیانیی پووش و پەڵاشی پۆشیووە. بێگومان کاتێک کە رۆح سەرکوت کرابێت و ئێستا وێرانە بێت، مانای وایە ژیان لەکەناری مەرگدایە. ئەمەش راستەوخۆ فەزای کارەسات و مەرگەسات درووست دەکات. رستەی دووەم " پووش و پەڵاشە سەوزەڵانی ژین"، دەمی رانەبردووی سادەیە. هەمیشە بۆ دەربڕینی راستیە جێگیرەکان و ئەو رووداوانەی کە بەردەوام دووبارە دەبنەوە لە زماندا دەمی رانەبردووی سادە بەکاردەهێنرێت. کەواتە لێرەدا ئەو دەلالەتە بەرهەم دێت کە سەرباری ئەوەی ژیان دەبێت وەکو سەوزەڵان وابێت و هەمیشە سەوزو جوان و پڕ لە جوڵە بێت، بەلای ئەمەوە ژیان بە بەردەوامی زەردو بێ جوڵەو بێ گیانە و وەکو پووش و پەڵاش سووک و بێ گەوهەرەو تەنانەت دەشێت شنە بایەک رایبماڵێت. ئەم باسی ئەوە دەکات کە بە نیوە شەوێ ئەستیرەی دواندووە. ئەم رووداوە، یان ئەم کارەی کردوویەتی لە رابردوودایەو رابردوویەکی بەردەوامیشە، واتە زیاتر لە جارێک نیوە شەوان ئەستیرەی دواندووە. ئەم بەم بارودۆخەیەوە کە تیایدا گوڵستانی رۆحی تەرزە کوتاوێتی و سەوزەڵانی ژیانی بووەتە پووش و پەڵاش، هێشتا ئەستیرەی نیوە شەو دەدوێنێت، لە ئەنجامیشدا ئەستێرە دەکەوێتە گریان. ئەمەش کاریگەری دواندن، یان گێڕانەوەکەی ئەم و ترسناکی ئەو شتانە نیشان دەدات کە ئەم لێیان دەدوێت. ئەم ئازاری ئەو بارودۆخەی چەشتووەو بە کردەوە تیایدا ژیاوە کە دەشێت ئەو کاتانە قورسی ئەو خەمانەو ئازارەکانیان وایان لێکردبێت بگری، بەڵام بۆ ئێستا باسکردنی شتەکان، یان گێرانەوەو بەیادهاتنەوەی ئازارەکان دەشێت شتێکی ئاسایی بن، بەڵام بۆ ئەستێرە دەشێ کاریگەرتر بن، هەر بۆیە ئەستێرە دەخاتە گریان. بێگومان گێڕانەوەی خەم و نیگەرانی و ئازارو ژانەکانیان بۆ کەسانی تر، یان تەنانەت بۆ ئاژەڵ و باڵندەو رووەک و تەنانەت بۆ رەگەزە نازیندووەکانی سروشتیش شتێکی ئاساییە. واتە گرنگ نییە بۆگێڕەرەوە کێیە یان چییە، بەڵکو ئەوەی گرنگە گێڕەرەوە لە کرداری گێڕانەوەدا ئەوەی لە ناخیدا پەنگی خواردووەتەوەو ناخی داگیرکردووە دەگێڕێتەوەو بەوەش لە رووی دەروونیەوە خۆی خاڵی دەکاتەوەو بەجۆرێک دەگاتە حەوانەوەیەکی دەروونی و هەندێجار حەوانەوەی رۆحییش. پاڵەوانی یەکێک لە چیرۆکەکانی چێخۆف خەم و ئازارەکانی بۆ ئەسپێک دەگێڕێتەوە. رەنگە لێرەدا ئەو پرسیارە سەرهەڵبدات ئایا دەشێت ئەستێرە هێما بێت بۆ کەسێک و شاعیر مەبەستی ئەوە بێت لە نیوەشەواندا کەسێکی دواندووەو باسی خەم و ئازارەکانی خۆیی بۆ کردووەو سەئەنجام کاریگەری خەم و ئازارەکانی ئەم، ئەو کەسەی خستبێتە گریان؟ بێگومان لێکدانەوەی "ئەستێرەم دەدوان" بەم ئاراستەیە ئەگەرێکی زۆر لاوازی هەیە. -٣- ئەم باسی ئەوە بۆ خوێنەر دەکات کە سەیری خۆرەتاوی بەربەیانی کردووە کاتێ لە دەم کەلەوە سەردەردەهێنێت. لێرەدا پێشبینی دەکرێت خۆر بە تیشکێکی زیوینەوە لەکەل بێتەدەرو هەتاو و تینی هەتاو دنیا بگرێتەوە. بەڵام ئەم باسی ئەوە دەکات کە ئەو خۆرەتاوە بەفرگرتوویەتی. ئاشکرایە خۆر سەرچاوەی گەرمیەو بەفریش کە دۆخی رەقی مادە نیشان دەدات سەرچاوەی ساردی بەخشەو وەکو هێمای ساردی سەیردەکرێت. ئەوەی چاوەڕوانکراوە تیشکی خۆر بەفر دەتوێنێتەوە. بەڵام لێرەدا بەفرگرتوو بۆ وەسفکردنی خۆرەتاو بەکاردێت، کە ئەوەش جۆرێک لە نەگونجان نیشان دەدات، بەڵام لە ئاستێکی تردا دەشێت وەها لێکبدرێتەوە کە بەفرگرتوو بۆ وەسفی دەم کەل بەکارهاتبێت و لەم بارەدا وەسفەکە گونجاوتر دەبێت و ئەو وێنەیەی بەرهەم دێت " تیشکی خۆری بەیانی دەم کەلی بە بەفر پۆشراو" وێنەیەکی جوانی نێو ئەم سروشتەیەو تەنانەت وێنەیەکی باو و ناسراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جوانیەکی لە ئەندازەبەدەری هەیە. ئەم وێنە نەخشێنراوە جوانە ئەو دەهێنێتە شنە. شنە جۆرێکە لە جوڵەی با، بەڵام نەک هەموو با-یەک، بەڵکو تەنیا بای شەماڵ کە با-یەکی هێمن و لەسەرخۆ و فێنک و خاوێن و ئارامبەخشە. ئەم وێنە جوانە، ئەم دەخاتە سەر جوڵەیەکی لەو جۆرە کە خاسێتەکانی شنەی شەماڵی هەبێت. واتە جوانی ئەم وێنەیە کاریگەری خۆی لەسەر ئەم دیاری دەکات و بەجۆرێک دەیبزوێنێت بەڵام بزواندنێکی هێواش، کە بێگومان سەرچاوەی ئەو بزواندنە هێواشەش کە ئاسودەیی بە رۆحی دەدات ئەو چێژی جوانیەیە کە ئەم لە بینینی ئەو وێنەیەدا وەریدەگرێت، کە وەکو تابلۆیەک بەرجەستە دەبێت. بەریەککەوتنی تیشکی خۆرو بەفر، کە بریتیە لەبەریەککەوتنی گەرم و سارد، هاوشێوەیە لەگەڵ پەیوەندی نێوان ژیان و مردندا. لێرەدا لە دوای درووستبوونی دووانەی گەرم / سارد کە لە پەیوەندی نێوان خۆرەتاوی سبەینێ و بەفری دەم کەلدا دروست دەبێت، دووانەی ژیان / مردن بەرهەم دێت. ئەمی شاعیر پەیوەندی نێوان ژیان / مردن، وەک پیاهەڵپژان نیشان دەدات. ئەمەش بە تەواوی لەگەڵ پەیوەندی ئەم دووانەیەدا وەکو دووانەیەکی دژ، یان بەرامبەر بەرجەستەکردنێکی گونجاوە. ژیان بەردەوام ململانێی مردن دەکات و دەیەوێت بەسەریدا زاڵ بێت. لە بەرامبەردا مردن هەمیشە لە هێرش کردندایەو رێگانادات ژیان بەسەریدا زاڵ بێت و بوونی بسڕێتەوە. ئەم لەبەرامبەر یەکتر وەستانە، کە هەر جەمسەرەو دەیەوێت پارێزگاری لە بوونی خۆی بکات و رووبەری هەژموون و دەسەڵاتی خۆی فراوان بکات، وەکو ململانێیەکی تووند دەردەکەوێت کە هەڵپژانە و سروشتی ململانێ و هێرش بۆ سەر یەکتریکردنی هەیە. هەڵبەت ئاشکرایە هاوسەنگی سروشت بەرهەمی پەیوەندی و ململانێ و لەبەرامبەر یەکتروەستانی دووانە دژەکانە. ئەگەر بێت و هەرکام لە جەمسەرەکانی ئەم دووانە دژانەی کە هاوسەنگی سروشت، یان گەردوونیان دروست کردووە، پاشەکشە بکات و توانای هاوسەنگبوون لەگەڵ بەرامبەرەکەیدا لەدەست بدات، ئەوە ئەو هاوسەنگیە تێکدەچێت و هارمۆنیای گەردوون دەشێوێت. بۆ نموونە ئەگەر ژیان بەسەر مردندا زاڵ بێت و مردن نەمێنێت، ئایا چ پێشبینیەک بۆ ئایندەی گەردوون بەگشتی، یان گۆی زەوی بە تایبەتی دەکرێت؟ یان بە پێچەوانەوە ئەگەر جەمسەری مردن بەسەر ژیاندا زاڵ بێت، واتە ژیان بەرەو کۆتایی دەچێت، ئەوەش نەک هەر تێکچوونی هارمۆنیای گەردوونە، بەڵکو دەبێتە کۆتاییهاتنی بوون. هەربۆیە ژیان و مردن بەردەوام لە بەرامبەر یەکتردا وەستاون و هاوسەنگی نێوانیان دەپارێزرێت. پەیوەندی نێوانیان وەکو ململانێ و دژایەتیکردنی یەکتر وایە. بەڵام پێشبینی ئەوە ناکرێت براوە یان دۆڕاو، سەرکەوتوو یان بەزیووی تێدا بێت. لە هەڵپژانی بەردەوامی هەریەکە لە ژیان و مردن بەیەکتردا، سەرباری دەرکەوتنی پەیوەندی نێوانیان وەکو شتێکی ئاسایی، بەڵام هێشتا ئاڵۆزی لەو پەیوەندییەدا هەیە، بە جۆرێک سەرباری هاوسەنگی نێوانیان کە لە جەمسەری ژیانەوە سەیری جەمسەری بەرامبەر واتە مردن بکرێت، ئەوا هەست دەکرێت کە هەرچی ئاوات هەیە لەبەردەم هەڕەشەی مردندایە، واتە رووبەری نێوان ژیان و مردن، رووبەرێکە لەبەردەم هەڕەشەدایە بۆیە ناشێت خونچەی هیچ هیواو ئاواتێک لەو رووبەرەدا شین ببێت یان بکرێتەوە. دیسان لەم کۆپلەیەدا دوو نیوە دێڕی یەکەم دەمی رابردوو نیشان دەدەن، کە باسی رووداوێک دەکەن لە رابردوودا روویداوە، کە خۆرەتاوی بەربەیانی دەم کەلی بەفرگرتوو ئەمی هێناوەتە شنە یان جوڵە. دوو نیوە دێڕی دووەم کە باسی راستیەکی هەمیشەیی دەکەن کە لە بەرامبەر یەکتروەستانی ژیان و مردنە، دەمی رانەبردووی سادەیە. ژیان و مردن هەمیشە بەرامبەر یەکتر وەستاون. ئەمەش راستیەکی رەتنەکراوەیە. هەروەک پێشتر ئاماژەمان بۆ کرد بۆ گوزارشت کردن لە راستی، دەمی رانەبردووی سادە بەکار دێت. -٤- شاعیر باسی تەمەن دەکات و بە شەپۆل وەسفی دەکات. ئاشکرایە سەپۆل خاسێتی دەریاو زەریاکانە، هەرچەندە لە رووی لۆجیکی زانستەوە شەپۆل وەکو کار سەیرناکرێت، چونکە لادان نابڕیت، بەڵکو هەمیشە لە شوێنی خۆیدا دروست دەبێت و دەجوڵێت و دەکوژێتەوە، یان کۆتایی دێت، بەڵام لە مەودای جوڵەی خۆیدا هەرچی بێتە بەردەمی رایدەماڵێت، بە تایبەتی لە کاتی باوباران و زریاندا، یان لە کاتی گۆڕانکاری لە کەش و هەوادا، شەپۆلەکان بەهێزتر دەبن و سەرباری دیمەنی جوانیان وەکو هێزێکی تێکدەرو وێرانکەر سەیر دەکرێن، بەلەم و کەشتی نقوم دەکەن، هەندێجار کەنارەکان دەشێوێنن. ئەو تەمەن بە شەپۆل وەسف دەکات، واتە هەرچۆن شەپۆل هەموو ئەو شتانە رادەماڵێت کە دێنە بەردەمی، تەمەنیش هەموو زیندەوەران بە مرۆڤیشەوە رادەماڵێت. ئاشکرایە هەر چەشنێکی زیندەوەر تەمەنێکی دیاریکراوی خۆیی هەیەو کۆتاییەکەی مردنە. وەسفکردنی تەمەن وەکو هێزێکی ڕاماڵەر، ئەو دەلالەتە هەڵدەگرێت کە ژیانی ئێمە ماوەیەکی دیاریکراوە، لەبەرئەوە پێویستە مرۆڤ هیچ کارێکی نەرێنی نەکات. هەربۆیە داوامان لێ دەکات، خۆمان بەدووربگرین لە ئاگربارانکردنی دارستان. ئایا مەبەست لە دارستان لێرەدا تەنیا دارستانە، یان مەبەست سروشتە بە هەموو پیکهێنەرەکانیەوە؟ بێگومان ناشێت لەبەر ئەوەی تەمەن وەکو شەپۆل رامان دەماڵێت، ئەو تەنیا داوامان لێ بکات بەدوور بین لە ئاگربارانکردنی دارستان، بەڵکو زیاتر بەلای ئەو لێکدانەوەیەدا دەچین کە بەدووربین لە تێکدان و ناشیرینکردنی سروشت بەهەموو توخم و رەگەزەکانیەوە. دەشیت دارستان وەکو وشەیەک، یان دالێک بکرێتە هاوتای وشە، یان دالی سروشت. ئەویش لەو روانگەیەوە کە سروشت لە چەندین رەگەزی جۆراوجۆری زیندوو نازیندوو پێکهاتووەو بەو ئەندازەی رەگەزی ئاشکراو بینراوی تێدایە، ئەوەندەش رەگەزی شاراوەو ئاشکرانەکراوی تێدایە. هاوکات دارستانیش هەم لە درەختی جۆراوجۆر پێکدێت، هەم چڕی دارستان هۆکارێکە بۆ شاردنەوەو داپۆشینی زۆر شت. کەواتە کاتێک باسی ئاگرباران نەکردنی دارستان دەکرێت، دەشێت مەبەست هەموو سروشت بێت. هەروەک دەربڕینی "ئاگربارانکردن" بە مانای گولەبارانکردن دێت زیاتر لەوەی بە مانای سووتاندن بێت. ئەوەی گولەباران دەکرێت مرۆڤ و زیندەوەرەکانی ترن نەک دارستان. بۆیە لەم روانگەیەشەوە دارستان زیاتر بە مانای مرۆڤ دێت. ئەمەش لەگەڵ داواکارییەکەی ئەودا دەگونجێت کە وریامان دەکاتەوە لەوەی هەرگیز دەستدرێژی نەکرێتە سەر مرۆڤ. ئەم باسی ئەوە دەکات کە مرۆڤ هەمیشە و لە هەموو بارودۆخێکدا چاوی هیوای کراوەیەو ئاسۆی بینینی روو لە ئایندەیە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێجار هیواکانی مرۆڤ بەدینایەن، ئەویش لەبەر چەندین هۆکار کە بەشێکیان پەیوەندییان بە خودی مرۆڤەوە هەیە وەکو ئافریدەبووەیەکی ژیرو هەستیارو بەشێکیشی پەیوەندی بەو بارودۆخانەوە هەیە کە واقیعی کۆمەڵایەتی و هەلومەرج بەسەر مرۆڤیدا دەسەپێنێت. هەربۆیە ئەمیش دەڵێت چاوی هیوامان خێل بووە، یان رژاوە، واتە هێندە جاوەڕون بووین و هێشتا هیچ تروسکەیەکی ئەو ئامانجەمان لێ دەرنەکەوتووە ئاوی چاومان داهات. چاوەڕوانی دوورو درێژی بێ ئەنجام بووە بەهۆی ئەوەی خێل بین، یان چاوی هیوامان هیوابڕ بێت. بەڵام ئەم ناڕاستەوخۆ واینیشان دەدات کە دەشێت هۆکارێک هەبێت بۆ بێ هیوابوون، رەنگە ئەو هۆکارەش پەیوەندی بە خۆمانەوە هەبێت. واتە لێرەدا ئەوە دەردەکەوێت کە ئەم هەرگیز هیواو ئومێدی بە ئایندە ناڕوخێت، مەگەر خۆمان هۆکاری ئەو رووخاندنە بین. هەر بۆیە کاتێک هەست دەکات هیوای ئایندەمان روو لە رووخانە، دەمانخاتە بەردەم لێ پرسینەوەی ئەوەی کە لەوانەیە ئێمە "هەوار"مان وێران کردبێت. هەڵبەت ئێمە لە سەرەوە باسی هەوارو ئەو مانایانەمان کرد کە هەوار دەیانگەیەنێت، لەناو ئەوانەشدا ئاماژەمان بۆ ئەوە کرد کە یەکێک لە ماناکانی هەوار لەم دەقەدا نیشتیمانە. کەواتە ئەو دەترسێت هۆکاری رژانی چاوی هیوامان وێرانکردنی نیشتیمان بێت، ئەویش بە دەستی خۆمان. هەڵبەت لێرەدا دەشێت پەیوەست بەوکاتە مێژووییەی دەقەکەی تێدا بەرهەمهاتووەو ئەو بارودۆخەی کە هەواری رەسەنی ئەوی شاعیر واتە نیشتیمانەکەی پیایدا تێپەڕیووە، لێکدانەوەیەکی سیۆسیۆسیاسی بکەین و وێرانکردنی هەوار ببەستینەوە بە شەڕی ناوخۆوە، کە لەو ساتەدا بەردەوام بووەو لە راستیشدا ئەو شەڕە بریتی بووە نەک تەنیا لە وێرانکردنی نیشتیمان، بەڵکو جۆرێک بووە لە خۆکوژی. ئەم لە کاتێکدا باسی ئەوە دەکات تەمەن ماوەیەکی کورتەو دەڕوات و مردن هەموو شتێک رادەماڵێت، بۆیە پێویستە بەدووربین لە هەموو کارو چالاکیەکی وێرانکەر. دارستان کە هەوار، یان نیشیمان، یان کۆمەڵانی خەڵک نیشان دەدات، پێویستە نەک ئاگرباران نەکرێت بەڵکو دەبێت بپارێزرێت. هەروەها لە رستەیەکی رابردووی نەرێدا کە خاسیتی پرسیاری هەیە، هەرچەندە لە دەقەکەدا نیشانەی پرسیاری بۆ دانەنراوە، دەپرسێت "نەتان کردبێ هەوار وێران کەن؟" کە بەپێی بنەمای رێزمان وەڵامی پرسیاری نەرێ بە بەڵێ دەدرێتەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەوان هەواریان وێرانکردووە. شاعیر لەم کۆپلەیەدا داواکاریەک بەرزدەکاتەوە. ئاشکرایە داواکاری، یان داخوازی بۆ ئیستاو ئایندەیە، هەربۆیە بە تافی رانەبردوو دەردەبڕرێت و داهاتوو نیشان دەدات، واتە داوا دەکات نەکەن لە ئێستاوە بۆ داهاتوو دارستان ئاگرباران کەن، کە وەکو گوتمان مەبەست ئەوەیە خەڵک، یان وڵات رووبەڕووی چەک نەکەنەوە. بەڵام پرسیارە نەرێکە بە دەمی رابردووە. ئەمەش مانای ئەوەیە لە رابردوودا ئەمان هەواریان وێرانکردووە. کەواتە هۆکاری سەرەکی بێ هیوا بوونی ئێمە لە سەر زمانی ئەوەوە کارە خراپ و نەرێنیەکانی ئێمەیە، کە لە یەکەمیاندا هەوار واتە نیشتیمانمان وێرانکردووە. هەروەها بۆ ئەمەودواش دەترسێت کە دارستانیش کە وەکو پێشتریش ئاماژەمان بۆ کرد لەم روانگەیەوە مرۆڤەکان، یان هاووڵاتیان دەگرێتەوە، ئاگرباران کەن، کە مەبەست لە ئاگرباران، گولەباران کردنە، ئەویش بۆ مرۆڤ بەکاردەهێنرێت. سەرئەنجام ئەم دەقە شیعریە کە لە لایەک لە سەر بنەمای دووانەی ئەوێ / ئێرە بنیادنراوە، وێناکردن و بەرجەستەکردنی ماوەیەکی دیاریکراوی ژیانی بەرهەمهێنی دەقەکە لە نێوان ئەوێ کە لە واقیعدا ئەمی شاعیر لەوێیەو ئێرە کە بە خەیاڵ، یان لە رووی یادەوەرییەوە بۆی دەگەڕێتەوە نیشان دەدات. ئەم لە ئەوێیە کە بەهەوار ناوی دەبات، لە رووی یادەوەرییەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئێرە، کە ئەمیش دیسان بەهەوار ناودەبات، کە مەبەستی هەواری نیشتیمانە. لەوێوە دەترسێت هەوار وێران کرابێت و ئاماژەی ئاشکراش بۆ بکەری ئەو وێرانکردنە دەکات کە ئێمە خۆمانین. ئەوەش دەبێتە هۆی بێ هیوابوونمان. لەم دەقەدا ئەم جیهانبینیە نەتەوەییە کۆمەڵایەتیە دەبەسترێت بە ململانێی نێوان مەرگ و ژیانەوە وەکو دووانەیەکی دژ، کە هاوسەنگی و هارمۆنیای سروشتی دروستکردووە، کە ئەمەش واتە ئەم ململانێیە رەهەندێکی گەردوونی هەیە. ئەم دەقە ئەم دوو پرسە، یان ئەم دوو جیهانبینیە ناوخۆیی و گەردوونیە پێکەوە دەبەستێت. لە پشتی ئەم پێکەوەبەستنەشەوە ئەو بۆچوونە هەیە کە پرسە ناوچەیی و تایبەتەکان کاتێک بە زیندوویی دەمێننەوە خاسیتی گەردوونی وەربگرن، یان ببنە بنەماو کەرەستەو پایەی جیهانبینی یان گەردوونی. ٢٦-٧-٢٠٢١ تێبینی/ ئەم بابەتە لە هاوینی رابردوودا نووسراوە، لەگەڵ چەند بابەتێکی تر ئامادەبوو بۆ چاپ، بەڵام بەداخەوە، دکتۆر مارف کۆچی ناوادەی کردو بۆ هەمیشە بەجێیهێشتین و بابەتەکەی نەبینی. ئەوەش خەمی منی بۆ کۆچی ئەو براو هاوڕێ و کەسە نزیکەم هیندەی تر زیاد کرد. دکتۆر مارف سەرباری کەسێتیە کۆمەڵایەتیە باڵاکەی، دڵسۆزی لە ئەندازە بەدەری بۆ هەمووان و هاوڕێ دۆستیەکەی، شاعیرێکی ناسک و رۆشنبیرێکی نەتەوەپەروەرو ئەکادیمیەکی وردو بەدیقەت و جێ دەست دیاربوو. مەرگی ناوادەی ئەو خەمێکی گەورەیە بۆ ئێمەو زیانێکی گەورەیە بۆ میللەتەکەمان. ئەم باسە پێشکەشە بە رۆحی بەرزەفری کاکە مارف کە مەرگی ئەو خەمێکی گەورەیە بۆ من و هەموو کەس و هاوڕێ و دۆستەکانی.
لوقمان حەوێز* بۆچی بارانە بە لێزمەکان و بەخوڕەکان زۆرتر و توندتر بوون..؟ بۆچی شەپۆڵەکانی ووشکی و سەرما و گەرماش زۆرتر و توندتر و دورکێشتر بوون..؟ دیاردەکانی کەش و هەوا وەکو لافاو، ووشکی، شەپۆڵەکانی گەرما و سەرما، زریانەکان و گەردەلولە باراناویەکان دیاردەی سروشتین و بەردەوام ڕوویانداوە لەسەر ڕووی گەلێک شوێنی سەر هەسارەکەمان، بەڵام کاتێک پیاچوونەوە دەکەین بە تۆماری پێوانەکانی کەش و هەوای زۆربەی ووڵات و ناوچەکانی جیهان کە لەبەر دەستن و بەر لە پتر لە 150 ساڵ تاوەکو ئێستا تۆمارکراون و دەکرێن، سەرنجی ئەوە دەدرێت کە نزیکەی 25 ساڵ دەبێت بەگشتی ئەو دیاردانە توندتر و زۆرتر و دورکێشتر بوون، بە گشتی ئێستا گەلێک لەو دیاردانە کاتێک ڕوودەدەن پێوانەکانی ئەو ماوە دورو درێژە دەشکێنن، چاودێری ئەوەش کراوە کە دابارینە بە لێزمەکان کاتێک ڕوودەدەن زۆر بەخوڕترن و دەبنە هۆی لافاوی گەورە و وێرانکاری دەنێنەوە، ڕەشاباکان بەهێزترن، شەپۆڵەکانی گەرما و سەرما دور و درێژترن و پێوانەکان دەشکێنن، لە ساڵی ڕابردوو پلەکانی گەرما لە سەدەها شار و ناوچەی جیهان پێوانەکانیان شکاندوە، ئەمەش واتە لەوەتەی پلەکانی گەرما تۆمار دەکرێت لەو شوێنانە لە هەمان ئەو ڕۆژەی ساڵدا پلەی گەرما ئەوەندە بەرز نەبۆتەوە، لە وەرزی زستانیشدا بە تایبەتی لە گەلێک شوێنی نیوەی باکوری گۆی زەوی زریانەکان و دابارینی بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرما چەند ساڵ جارێک هەموو پێوانەکان دەشکێنن... بۆچی دیاردەکان لە 25 ساڵی ڕابردوو توندتر بوونەتەوە..؟ بەرگە هەوای هەسارەکەمان پێکەوە لەگەڵ زەریاکان زۆر چالاک و هەستیارن، لە دۆخە ئاساییەکاندا بە گشتی گۆڕانی بەردەوام لە پێوانە سەرەکیەکانی وەکو پلەکانی گەرما و ڕێژەی هەڵمی ئاو لە ناوچە جیاجیاکان کاردانەوە دروست دەکەن و دەبنە هۆی دروستبوونی دیاردەکانی کەش و هەوا، بەڵام بەگشتی کاتێک ئەو گۆڕانانە گەورەتر و توندترن دەبن ئەوا کاردانەوەکان و دیاردەکانی کەش و هەواش توندتر دەبن، لە ئێستادا ساڵانە ئەوە ڕوودەدات لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان... یەکێک لە لێکەوتەکانی گۆڕانی کەش و هەوا کە ئێستا بەڕێوەیە لەسەر هەسارەکەمان بەهۆی کار و چالاکیەکانی مرۆڤ بریتیە لە بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەکانی گەرما لەسەر ڕووی هەسارەکەمان، لەگەڵ ئەوەی تێکڕای بەرزبوونەوەکە لە نێوان 1 بۆ 1.5 پلەی سەدیە، بەڵام بەهۆی نا هاوسەنگی لەو بەرزبوونەوەیە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان گۆڕانێکی بەرچاو لە کەش و هەوای سەر هەسارەکەمان لە ئێستادا بەڕێوەیە، ئەو بەرزبوونەوەیە بۆتە هۆی زۆربوونی ڕێژەی هەڵمی ئاو تا ڕادەی 7% زیاتر لە ڕێژە ئاساییەکان لەنێو تۆپەڵە هەوای زۆربەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیانەی دروست دەبن، بۆیە دابارینی بەخوڕ و توند یەکێک لە سیماکانی دیاردەی گۆڕانی کەش و هەوای سەر هەسارەکەمانە کە بۆتە هۆی زۆربوون و توندتربوونی لافاوەکان، جگە لەوەش بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەکانی گەرما لەسەر هەسارەکەمان بۆتە هۆی گۆڕانی ڕێڕەوەکانی تەوژمەکانی با jet.streams ، ئەمەش بۆتە هۆی گۆڕانی جوڵە و ڕێرەوی بەرزە پاڵەپەستۆکان و نزمە پاڵەپەستۆکان، هەروەها بەهۆی جێگیربوون و مانەوەی بەرزە پاڵەپەستۆکان بۆ ماوەیەکی زۆر درێژتر لەهەمان شوێن شەپۆڵەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا توندتربوون، لە وەرزی زستانیشدا هەمان ئەو کاریگەریانە لە هەندێک شوێن دەبنە هۆی کەمبوونەوەی دابارین، لە شوێنی تریش دەبنە بەهێزبوونی شەپۆڵەکانی سەرما و دابارینی بەفرێکی زۆر... لەم 10 بۆ 15 ساڵەی ڕابردووش ئەگەر تۆ لەهەر شوێنێکی سەر ئەم هەسارەیە بووبیت ئەوا پشکێکی ئەم گۆڕانکاریانەت بەرکەوتووە ئەگەر لافاو و زریانی بەهێز بووبێت یان ووشکی توند، یان شەپۆڵەکانی گەرما یان سەرما، بەداخەوە پێشبینی ئەوەش دەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا ئەو توندیانە هەر بەردەوام بن ئەگەر زۆر توندتریش نەبنەوە... ئەوەی ڕوودەدات بە ئاشکرا کاردانەوە و توڕەیی سروشتە بەرامبەر کار و چالاکیەکانی ئێمە، هەموومان جارێ تەنیا یەک ماڵمان هەیە کە ئەم هەسارە شین و جوانەیە، بەدڵنیاییەوە خۆمان زەرەرمەندی یەکەم دەبین لە ئەنجامی تێکدانی هەر هاوسەنگیەک لەنێو بایۆسفیر و ئەتمۆسفیری سەر هەسارەکەمان، پێویستە هەموو ئێمەی مرۆڤەکان بەتایبەتی بڕیار بەدەستەکان و خاوەنکارەکان، هەموومان پەند لە ڕووداوەکان وەربگرین، هەر بەم دواییەش ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێی ووتین لەئاکامی سەرهەڵدانی هەر مەترسیەکی سەرتاسەری لەسەر ئەم هەسارەیە ئەوا هاووڵاتیانی هیچ ووڵات و ناوچەیەک بەبێ زیان نابن... بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر دەربارەی دیاردەی گۆڕانی کەش و هەوا دەتوانیت تەماشای ئەم ڤیدیۆیەم بکەیت: https://www.facebook.com/Lukman.Hawez/videos/337177398038708 *ئەندامی کۆمەڵەی گەردوونناسی تێکساس
سالاری بازیان زۆرترین دووبارەکردنەوەی وشەی(عێراقیزم) رستەی سەرەوەی خاکی عێراق گەڕان بەپێی(برهنه )دانیشتن لەسەر زەوی سادەیی و ساکاری و موقتەدا پێمان دەڵێت عارفی دیموکراسی و مرۆڤدۆستییە، ولێ لەڕووی کرداریەوە دەیەوێت دەستور و بنەماکانی دیموکراسی لەدنیا بینینی شەریعەتی شیعەدا کۆبکاتەوە بیخاتە چوار چێوەیەکی( پیرۆزە)وە و ببێتە سەرچاوەی (امربالمعروف النهی بالمنكر)لەم گوشەنیگایەوه بەکاریزمای مەرجەعیەتی شیعی ڕازی نییە دەیەوێ بەیتی شیعی بێتە سەرچاوەی ئیلهامبەخشی بەرێوەبردنی وڵات نەخشەی عێراقێکی یەک پارچەو ڕابەری کردن لەلایەن خودی خۆیەوە لەژێر عەباکەیدا بەدیدەکرێت هەڵکردنی چرای سەوزی ئەمریکی و (لا شەرقیە و لاغربیە )دەستوری عێراقیش لە ڕیفراندۆمێکدا سەراولێژکاتەوە دیزانینی لەم جۆرەش لەدوێنێی شۆڕشی ئیران گەلانی ئەمڕۆی ئەفغانستان بەدیدەکرێت، جێگەی تێڕامانە لەیەکەم هەنگاوی ئەم فەلسەفە نوێیەی دیزاین کردنەی عێراقدا تیمی کورد لەبەغداد لێکهەڵوەشا و بەرشەواره كەوتن و بەوەعد و بەلێن بۆ پۆستی ژێربوشی بەغداد (30) ساڵە لافی کوردایەتی شەڕی دەوڵه ت و ئاڵای جیابونەوه ئابووری سەربەخۆی بوونەسه راب، بەدیوكی تردا له بەرپرسیاریتی مێژوویدا سەرەڕای دنیایەک قەیران و ئابوری و سیاسی کۆمەڵایەتی بەشداری بۆ گۆڕینی مۆدیلی سیاسی داڕشتنەوەی عێراق بەفەلسەفەی زۆرینە و كەمینه قەوارەی هەرێم دەكەوێته ژێر هەڕەشەی جددییەوه، هەرچەنده له چەند روژی رابردودا له وتارێکمدا ئاماژەم پێداوه قەڵای هەولێر و قەڵاچوالان لێكدوور ده كەونەوه هەرچەنده هەوڵدرا له نمایشكی سیاسیدا پینەی ئه م دوركەوتنه بكرێت، ولێ زۆری نەبرد ئەوەی كه ئێستا لەبەغداد ڕوودەدات قه وارەی هه رێمی خستۆته به رده م مەترسیی له ناو بردن و توانەوه ی بەهیواشی له سەرخۆ، هەرچەنده دۆخی كوردستان ئالۆز تر دەكا ت ماڵی كورد شێواو تر و پێگەی هەرێم لاوازتر و بێ كاریگەرتر دەبێت .. دواجار تێپەراندنی ئەم ڕەوشە بۆ سەدر عێراق دەبانەوه سێگوشەی یەكەم و كوردستانیش دەبێتەوه شمالی حەبیب.
شوان حەمە پرسی لەشفرۆشی بەدرێژایی مێژوو گرێدراوە بە ڕەگەزی مێوە، لەکاتێکدا بەدریژایی هەمان مێژوو، لەنێوان پیاواندا نێربازی و بەچەبازی وەک جۆرێک لە لەشکڕین و لەشفرۆشتن هەبووە. ئەوەی شوناسی لەشفرۆشی بەڕەگەزی مێوە گرێداوە کۆمەڵگای پیاوە. چونکە دواجار پیاو نایەوێت لەبەرامبەر ژندا شەرمنانە بوەستێت و دان بەو ڕاستییەدا بنێت. هەردوو خانمە توێژەرەوەی نەرویجی سیسیلیا هۆیگۆرد و لیڤ فینستاد لەکتێبی "پشتی شەقامەکان" بە وردی باس لەکارەساتە دەروونییەکانی لەشفرۆش دەکەن کە دەبێتە هۆی وێرانکردنی ڕۆحو لەدەستدانی خودڕێزی و خودشوناسی. ڕۆماننوسی براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، گابریل گارسیا مارکیز لەڕۆمانی "قەحپە غەمگینەکانی من" پێمان دەڵێت هەر لەشفرۆشێک لەناخی خۆیدا، ئارەزوویەکی گەورەی بۆ خۆشەوسیتی لەنێوان خۆی و یەک پیاودا هەڵگرتووە. تێگەیشتنی کۆمەڵگای کلاسیک هەمیشە بەئاڕاستەی سزادانی لەشفرۆش کاریکردوە. بەتایبەت سزادانی ژنانی لەشفرۆش و ئازادکردنی پیاوانی لەشکڕ. پرسیاری دادپەروەرانە ئەوەیە: پێویستە کێ سزا بدرێت؟ لەشفرۆش یان لەشکڕ؟ لەشفرۆشی جۆرێکە لەچەوساندنەوەی لەشکڕ بەسەر لەشفرۆشدا. لەشفرۆش لەپێناو داهاتێکی دیارکراو لەشفرۆشی دەکات. لێرەدا دۆخی لەشفرۆش ئاستێکی پلەخوار و ناچار و سەپێندراوی بەکۆیلەکردنە. لەبەرامبەردا لەشکڕ وەک ڕەگەزی باڵادەستی خاوەن پێگە و پارە، ڕۆڵێ چەوسێنەر و خاوەن کۆیلە دەبینێت. لەشکڕین واتای بەکۆیلەکردنی لەشفرۆش ئەگەر بۆ کاتژمێریش بێت. ئەوەی پێویستە سزا بدرێت لەشکڕە، نەک لەشفرۆش!
رێبوار کەریم وەلی راستییەکەی تا ئەم دەقیقەیە، میحوەری ھەموو قسەوباسەکان، پۆستی سەرۆککۆمارە. ئەوەشی کە بەدی دەکرێت ئەوەیە کە سەرباری ھەموو ھەوڵەکان دانانەوەی بەرھەم ساڵح بێ رەزامەندیی بارزانی شتێکی نزیکە لە مەحاڵ. بەرھەم ساڵح تەنھا کەسە کە توانی سەرباری دژایەتیی بارزانی لە کۆشکی سەلام دانیشێت. * شتێکی شاراوە نییە کە بارزانی ڤیتۆی لەسەر بەرھەم ساڵح ھەیە و بەو ھۆیەشەوە تا راددەیەکی زۆر یەکێتیش کەوتۆتە ژێر گوشارەوە. داشی پارتی سوارە و کاندیدی سەرۆکایەتیی کۆماریشی حازرە و، ئەگەر بەرەی شیعەی موالیی ئێران لەگەڵ سەدر ھیچ نزیکبونەوەیەکیان نەبێ، کێشەی قانونی بۆ کاندیدی پارتی دروست نەکرێت و ئاوا بەردەوام بن، ئەوا کاندیدی پارتی بە مسۆگەری دەردەچێ، ھەرچەندە ھیچ رێککەوتبێکی نووسراو لە نێوان سەدر و بارزانیدا نییە کە پابەندیان بکات بە دەنگدان بە یەکترییەوە. * ئەگەرچی مەسەلەی سەرۆکایەتیی کۆمار یەکێکە لە ئاستەنگەکان، بەڵام ئەم ئیتیفاقە ئینتیقامیانەی کە کراون، دەرخەری دوو راستین. یەکەمیان ئەوەیە کە پارتی ھیچ حیسابێک نەک بۆ یەکێتی، بگرە بۆ بەرەی شیعەی موالیی ئێرانیش ناکات. دووەمیان ئەوەیە کە پارتی وەکو حزبێک(بە رازیکردنی سوننەکانیش) کار بۆ بە مەرجەعکردنی موقتەدا سەدر دەکات لە عێراقدا. * ئەگەرچی ئۆباڵی ئەو ئینفرادەی ئێستا پارتی لە ئیجماعی نیشتمانیدا، دەیکات بەشێکی زۆری لە ئەستۆی یەکێتییە لە رابردوودا کە لە ٢٠١٨ وایانزانی پارتی لە موعادەلەی عێراقیدا کۆتایی ھاتووە، بەڵام ئەمڕۆ پارتیش بە دیوێکی دیکەدا، ھەمان شت دەکات. حیسابی نەبوو بۆ یەکێتی دەکات. * راستییەکەی تابلۆی ئێستای عێراق ئەوەیە کە حکومەتێکی زۆرینەی ئینتیقامی لە درووستبووندایە و ھەموو لایەک جگە لە کورد(نەک پارتی) لێی سودمەندن. لە سایەی ئەم موحاسەبەی رابردووەوە و بە ھیممەتی پارتی، عەرەبی سوننە خۆیان یەکخستەوە و لەپڕێکەوە بوونە کوڕێک، موقتەدا بووە مەرکەزی قەراری عێراق و لەو بەینەشدا، ناوھێنانی کورد لە بەغدا بۆ ئاستی پارتی دابەزی! * بۆیە پێشڕەوی کورد پارتییە! * مەعلوم نییە چ روودەدات، بەڵام ھاوکێشەکان تا ئیستا لە قازانجی بارزانی، سەدر و سوننەدایە. ئەگەر ھیچ نزیکبووبەوەیەک لەنێوان شیعەکانی موالیی ئێران و سەدر روو نەدات، بۆ ھەموو لایەک وەزعەکە شامی شەریفە، چونکە سەدر بۆ ھەموو ھەنگاوێک پێویستیی بەو بلۆکەی پارتی و سوننە ھەیە، بەڵام خۆ ئەگەر بێتوو بتوانێ ھەندێک لە شیعەکانی دیکە بۆ لای خۆی رابکێشێت، ھەم مەشروعیەتی خۆی پێ بەھێزتر دەکات و ھەمیش ھێندە مەجبوری پارتی و سوننە نابێ. * ھەموو ئەوانەش لەکاتێکدایە کە تا ئێستا سەنەدێکی رێککەوتنی ئاشکرا لە نێوان ئەو سێ لایەنەدا(سەدر ، سووننە و پارتی) بۆ رایگشتی ئاشکرا نەکراوە و دەگوترێ کە رێککەوتنەکە زۆر لاوازە و شتێکی کڵێشەییە تا یەکلاکەرەوە و، بواری ئەوەی تێدایە کە ئەگەر پاشگەز بوونەوەش روو نەدات، پشتگوێ خستن روو بدات. بە تایبەتیش لەگەڵ کەسێکی وەکو سەدر کە بادانەوە یەکێکە لە سیفەتە بەناوبانگەکانی. * بەڵام مەترسیدارترین لایەنی ئەم ئیئتیلافی زۆرینەی ئینتیقامییە ئەوەیە کە ئیتر لە داھاتوودا، دەستی شیعە و سووننە ئاواڵەیە بۆ دروستکردنی حکومەتی زۆرینە و تەنانەت سڕینەوەی ئاسەواری تەوافوق. حکومەتی زۆرینە وەک شمشێری دوودم وایە، رەنگبێ سبەی رۆژێ رووی لە پارتی بێت؛ ئەگەر ئەمڕۆ موشارەکەی پارتی بە بەشداریی کورد لێک بدرێتەوە، سبەی رۆژێ یەکێتی و حزبەکانی دیکەش دەتوانن ھەمان شت بکەن. * پوختەی کەلام ئەوەیە کە ئەگەرچی یەکێتی حزبێک نییە جێگەی بەزەیی بێت، بەڵام ئەم سەرھەڵگرتنەی ئەمجارەی پارتیش عاقیبەتی خێر بێت!
لهتیف فاتیح فهرهج كهم رۆژ ههیه له تویتهرهوه موقتهدا سهدر نهچریكێنێ ، چریكهكانی له دهنگی بولبول و كهناری ناچن ، زۆربهیان ههڕهشهن ، ههڕهشه له میلیشیا " تا ئێستا خۆی میلیشیای ههیه " سهرایه سهلام " پێشتریش سوپای مههدی ههبوو ، ههڕهشه له گهندهڵی له كاتێكا خۆی فڕۆكه تایبهتهكهی بای 20 ملیۆن دۆلاره ، وهك بیستومه ، موقتهدا له زاخۆوه تا فاو به یهك چاو سهیر دهكات ، بڕوای به مادهی 140 و چارهسهری كێشهی كهركوك نیه ، له ساڵی 2003 له پڕدا دهركهوت و سهنگهری له سیاسیهكۆنهكان گرت ، له كۆتای 2003 سوپای مههدی بۆ لێدانی هاوپهیمانان و ئهمهریكیهكان دامهزراند و شهڕی دهستهو یهخهی كردن ، دهیان دهستهی مردنی دروستكرد ، له بهرانبهر حهوزه كۆنهكاندا حهوزهی نوێی دامهزراند ، من له ساڵی 2003 له گهڵ یهكێ له ههوادارو نزیكهكانی له سهماوه كهوتمه گفت و گۆ ، ئهو ههر بڕوای به ناوی كوردستانیش نهبوو وتی كوردستان " بیدعهیه " من وهڵامی خۆم داوه و تهنانهت داوهتیشی كردم بۆ حهوزهكهیان نهچووم . له 2011 سوپای مههدی سڕكردو سێ ساڵدواتر سهرایا سهلامی دژی داعش دروستكردو ههموو هێزهكهی هێنایه ناوچه سونیهكان پارێزگاكانی " موسڵ ، كهركوك ، تكریت ، دیاله ، ئهنبار " ئهو هێزهی تا ئێستاش ماوه ،كهچی دهڵێت دهبێت چهك له دهستی دهوڵهتا بێت و جگه له سوپاو پۆلیس و هێزه ئهمنیهكان نابێت هیچ میلیشیایهك ههبێت ، بانگهشهی نهرۆژههڵاتی نهرۆژئاوای دهكات ، له قوم دادهنیشێت و له گهڵ بهریتانیهكانیش كۆدهبێتهوه ، كهسێكه جهنجاڵ و ههمیشه گۆڕاو ، ههر به راستی ۆر ئهستهمه متمانهی پێبكرێت ، چونكه ئهو تهنها ئهوانهی دهوێت كه له بن باڵهكانیدان . ئهمه بۆ ناوخۆ بۆ دهرهوهش تا ئێستا نهئێران نه ئهمهریكا نهكهسی تر لهو پیاوه ناگهن ، ئهم ئاڵۆزیه بۆ كهسێك كه پێش 2003 ههر نهیزانیوه سیاسهت چیه ، مایهی سهرسامیه . كورد به تایبهت پارتی و بارزانی كه ئێستا جۆرێك له هاوپهیمانهتیان له گهڵ موقتهدا سهدرو ڕهوتی سهدرههیه، دهكرێت ئهم جۆره پهیوهندیه وهك دابهشكردنی رۆڵ لێی بڕوانرێ و له كۆتایدا به بهرژهوهندی كورد كۆتای بێت ، ئهگهر له بنهڕهتا ههنگاوهكه لهتكردنی ماڵی كورد نهبێت ، رۆڵی بارزانی لهو یاریه سیاسیهدا دهكرێت لهو شوێنهدا به قازانجی گهلی كوردستان كۆتای بێت كه دواجار نوێنهرهكهی یهكێتی كه دهبێته سهر كۆمار كۆدهنگی پارتی و یهكێتی دروستبكات ، ئهمه پێی دهڵێن سود بینبن له هاوپهیمانهتی كهسێك كه هێشتا نازانین رای له سهر كورد چۆنهو دهیهوێت چۆن مامهڵه له گهڵ ههرێمی كوردستان بكات ، ئهگهر هونهری سیایهت دابهشكردنی سێوهكان بێت بهسهر سهبهتهكاندا یان به جۆرێكی تر هونهری به دهستهێنان بێت ، ئهوه پێویسته كوردیش سود لهو دهرفهتانه ببینێت . ههرچهند ئێمهو مانان ههمیشه ههست دهكهین كورد ناتوانێ پێكهوه بێت ، بۆیه لهم ههنگاوهشدا چهند ئهگهری گهشبینانه بژمێرین هێشتا ۆهشبینی زاڵه به سهربیركردنهوهماندا ، لهبهر ئهوهی نازانین ئامانجی كۆتای چیه .
د.محەمەد كیانی هەولێر هەزاران ساڵە شارە لەو جیگەیەی ئێستای بوە و ماوەتەوەش بێ ئەوەی ئاو بیبات. لە مێژودا، هەردەم شار و گوند لە نزیك جۆگە و ڕوبار و زێ دورستكراون، هەر بویەش وتراوە ئاو و ئاوەدانی. لە هەولێر و دەوروبەری بەستەكان سەرچاوەی دابینكردنی ئاو بونە بۆ ژیان و بژێوی سەرچاوە كشتوكاڵیەكان و ئاژەڵداری. كە دانیشتوانی شار هەستیان كردوە ئاوی بەستەكان سەرچاوی نەخۆشی بووە، سیستەمی كارێزیان داهێناوە بۆ هێنانی ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە و بەكارهێنانی مرۆیی لە سەرچاوەی ئاوی ژێرزەوی ئەو بەرزایییەكانی دەرەوەی شار. مانەوەی هەولێر وەك شار و گەورەبونیشی لەماوەی پێشو بە گوێرەی ئەزمون و زانیاری خەڵكی زانا و وشیار و دواتریش بە گوێرەی زانیاری و زانستی ئەندازیاری شار بووە، بویە ئاوەڕۆی گەند و بەستەكانی بە ناو هەولێر و دەوروبەریدا دەڕۆن دەستكاریییان نەكراوە لەوەندە زیاتر بۆ جوانكاری و پێویستی تەندورستی بێت. لەپاش دەستبەكاربونی شێخدەسەڵاتداری كێوی كورد، دەستكاری لە هەڵكەوتەی سورشتی شاری هەولێردا كراوە بە بەرژەوەندی چەند دەسەڵاتدار و دەستوپەیوەندێكی گەندەڵ بۆ سود وەرگرتن لەو زەویانەی لە ئەنجامی دەستكاریكردنی كەندو و بەست و ئاوەڕۆكانی سورشت دورستی كردون بۆ سەرفكردنی ئاوی باران و سەرچاوەكانی ئەو ئاوەی ڕوو لە هەوڵێر دەكات بە وەرزی باران و لە كاتەكانی تریش، وەك بەبیرمان دێت ئاوی بەستی بنەسڵاوە و كەسنەزان بە هاوینانیش بەناو هەولێردا تێدەپەڕی تا ئەو بیست سی ساڵەی دوایی نەبێت ئاوەكەیان وشكی كرد. هەر كەس گۆڕانی كەشوهەوا و ڕێژەی زۆری باران بكاتە بەهانەی لافاوەكانی هەولێر بە كارەساتی سورشتی ناویان بنێ، ناڵێم ڕاست ناكات، دەڵێم درۆی گەورە دەكات. چەندین بارانی گەورەی بە خوڕمان لە هەولێر بینیەوە و لافاو بە كەند و بەستەكاندا دەهات بەڵام زیانی مالی و گیانی قەت لێنەدەكەوتەوە، مەگەر چۆنها نەبوبێ. ئەو لافاوە زیانبەخشانەی ئێستا كە زیانی گیانی زۆر و مالیان لێدەكەوێتەوە لافاو و كارەساتی دەستكردی مرۆیین، قەت كارەساتی سورشتی نین. سەردەمی پێشان، هاتنی لافاو بە بەستەكاندا دەبوە بۆنەیەك بۆ ئێمەی منداڵ لە قەراغی بەستەكان یاری بكەین و مایەی خۆشیمان بو. لەسەر ئەو لافاوە دەستكردە مرۆییە زیان بەخشانەی ئێستا، دەبێ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و نەوزاد هادی و ئەندازیارە گەندەڵەكانی شارەوانی و ئاوەڕۆكان بدرێنە دادگا، چونكە لە زەمانی دەسەڵاتداری ئەوانە هەڵكەوتەی سورشتیی هەولێر دەستكاری كراوە بێ ڕاوێژكردن و دیرسەكردنی زانستیانەی پێویست بۆ پاراستنی سەلامەتی سەر و ماڵی دانیشتوانی شار. ئەم كردارە تێكدەرانەی كراون تەنها بە بەرژەوەندی چاوچنۆكانەی چەند كەس و لایەنێكی گەندەڵی سودمەند لەو عەردانەی بەتێكدانی ئاوەڕۆكان بەدوستهاتون كراون بێ ئەوەی حیساب بۆ داهاتوی ئەو شارە و خەڵكی بێ دەرەتان بكرێت و ژیان و سەر و ماڵی خەڵك هیچ ئیعتیباری بۆ دابندرێت. لەپاش ئەوانە ئینجا كۆمپانیا سودمەندەكان دادگای بكرێن. حوكمەت، ئەگەر حوكمەتێكی بەرپرس و خزمەتكاری جەماوەر بێت، دەبێ دەستبەجێ چارەسەری پێویست لە ئێستاوە بگرێتەبەر بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو تكدانانەی لە ڕێڕەو و ئاوەڕۆ سورشتیەكان كراون تێچوەكەی هەرچەندە بێت و گرتنەبەری هەر ئیجرائاتێكی پێویست بێت بۆ چاككردنەوەی ئاوەڕۆ سورشتیەكان یان بەدیلی كاریگەر ئامادە بكردرێت بێ دواخستن و سێ و دوی بوچەی پێویست. جگە لەوانەش دەبێ هاوڵاتییان بە تەواوەتی قەرەبو بكرێنەوە لەسەر بوچەی حوكمەت و بە سزادانی كۆمپانیاكانی هۆكاری ئەو زێدە ڕۆییانە بونە كە بونەتە هوكاری ئەو كارەساتە دەستكردە مڕۆییانەی بەسەر شاری هەولێدا هاتون و دێن.
لوقمان حاجی قادر بوونی دووكاندیدی پارتی و یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، پێش هەرشێك پێچەوانەی ئەوخواستەیە كە ساڵانێكە پارتی دەیەوێت بارزانی وەك مەرجەعی كورد بناسێنێت و لەسەر ئاستی عێراق و جیهان كاری لەسەر كردووە.. بوونی دووكاندید ئەو براگەورەییەی پارتی خستە ژێر پرسیارەوە كە لەهەرێم لەدوای 31 ئابەوە دەستی كەوتووە. دەكرا پارتی بۆ پاراستنی پێگە و نفوزی خۆی، بەدور لەتەعەنودی سیاسی لەخواستی یەكێتی تێبگەیشبتایە بۆ كاندید كردنەوەی دكتۆر بەرهەم، ڕەزامەندبوونی پارتی لەهەیبەتی كەمنەدەكردەوە، بەپێچەوانەوە لەم پرسەدا دەیتوانی ڕۆڵی براگەورە ببێنێت و هیچ نەبێت لەژێر دروشمی یەكڕیزی كورد، ئەو فەزڵەی بۆخۆی بپچڕیبایە و كارێكی بكردایە كە كاندیدەكەی یەكێتی كاندیدی ئەویشە، ئەوكاتە لەسەركەوتنی كاندیدەكەی خۆی، بەدوڵنیاییەوە لەبەغداد و هەرێمیش زۆر لەوە زیاتری دەست دەكەوت، كە بەقهولی خۆیان لەو پۆستە "تەشریفاتییە" دەستیان بكەوێت. ئێستا پارتی گرێكەی لەدەستیەوە بردوە بۆ دەمی، گەر بدۆرێت بەدڵنیاییەوە خۆی توشی ئیحراجیەكی زۆر دەكات و شكستێكی گەورە دەبێت بۆ بارزانی و پارتی، خۆ ئهگەر كاندیدەكەشی سەركەوێت، پارتی توشی گرفتێكی زۆر ههم له لەبەغداد و ههم له هەرێم دەكات، چونكە هیچ لۆژیكێك ڕێگە بەیەكێتی نادات دوای ئەوە شەریك و هاوبەش و كۆڵەكەی ڕاگری دەسەڵاتەكەی هەرێمی بێت و دەرگای هەموو ئەگەرەكان، تارادەی 31ی ئابی پێچەوانە بەرووی خۆیدا دەكاتەوە. پارتی بۆ ئەوەی قەناعەت بە یەكێتی بكات بۆ گۆرینی كاندیدەكەی، دەبوو بەچەند خاڵیك كەموكورتییەكانی خستبایە سەر مێزی گفتوگۆ، بەڵام كە ئەوەی نەكرد، خواستی پارتی بۆ گۆرینی دكتۆر بەرهەم، وەك هەوڵی شكاندنی ئیرادەی حزبی لێكدرایەوە، بۆیە یەكیهتی بەری بەوەگرت و بەمەش هەموو پەیوەندییەكانی ئەو دوو حزبە ڕووی لەدواوە كرد پێچهوانهی ئهوهی پێشتر پارتی نەخشەی بۆ كیشابوو. مالیكی لەیەكێك لەچاوپێكەوتنەكانیدا باسی لەوە كردبوو، كە لەكاتی حوكمرانی ئەو، لەسەر خواست و پێداگری پارتی هیچ پۆستێكی وەزاری نەدا بە بزووتنەوەی گۆران، دواتر مالیكی بووە نەیاری سەرسەختی پارتی و بزووتنەوەی گۆرانیش بووە دۆستی نزیكی پارتی، بەڵام ئەوەی كەمایەوە تەنها ئیحراجی بوو بۆ پارتی، بۆیە دەبوو لەسەر ئەم پۆستی سەرۆك كۆمارییە، پارتی قوڵتر دیمەنەكەی ببینیایە و پێویستی بەوە نەبوایە بۆ ئەو پۆستە "كەپێشتر بەتەشریفاتی و كەم داویانەتە قەڵەم" لەگەڵ سەدری و سوننەكان، لەدەرەوەی ئیجماعی كوردی ڕێككەوتن بكات، چونكە (سەدریەكان كە پێشمەرگە بە ملیشیا دەدەنە قەڵەم و سونهكانیش كە كێشەیان لەگەڵ بوونی قەوارەی هەرێم هەیە)، ڕەنگە وابكات لەكۆتایدا یەكێتی و پارتی هەر بەیەك بگەنەوە و ئەوەشی بۆ پارتی و ئەم سیاسەتەی بمێنێتەوە تەنها ئیحراجی بێت.
رێبوار کەریم وەلی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە لایەن پارتییەوە، بە ھیچ شێوەیەک دوبارە بوونەوەی سیناریۆی ٢٠١٨ نییە. ئەوێ رۆژێ پارتییەکی شەکەت، براوەی بەڵام دۆڕاو، لە بەرامبەریشدا، یەکێتییەکی دۆڕاوی بەڵام براوە. * یەکێتی لەو مەعرەکەیەدا، لە پارتیی نەبردەوە، ئەوە بەرھەم ساڵح بوو کە وەک عەڕابی ١٦ ی ئۆکتۆبەر، تەپڵی بە ھەرچی ئینفیساڵی و ریفراندۆمچییە لێدا! پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار خەڵات بوو. * دوای ئەوە یەکێتیی ماڵوێران بە وەزارەتێکی(گاوانی)یش رازی بوو، نەیاندایە... * کوڕانی تاڵەبانی لە قسەی بارزانی دەرنەچوونە؛ ناوی دوو کاندیدیان پێشکەش کردووە، یەکیان بەرھەم ساڵحە کە باری لەنگیانی بەرامبەر لاھور شێخ جەنگی بۆ راست کردنەوە و، ئەوەی دیکەشیان لەتیفی جەمالی خەزێنەیە کە مێردی پوریانە.! * پارتی داوای دوو ناوی دەکرد. * کوڕانی تاڵەبانی بە بەردێک دوو چۆلەکە بەردەدەنەوە، قابیلە مێردی پوریان لەخۆیەوە خۆی کاندید کردبێت!؟ ھەر ئەسڵەن دەچێتە ئەقڵەوە بابایەکی ئاوا کە سوور بزانێ بێ پاڵپشتیی پارتی و ھاوپەیمانەکانی بەقەدەر رێبوار ئاوڕەحمانیش دەنگ ناھێنێ، ئەو ریسکە بکات!؟ * پوخت و موختەسەر مێردی دادە، کاندیدی دووەمی کوڕانی تاڵەبانییە، کاندیدی پارتیش بەشێکە لەو سیناریۆیەی لە نێوان مام و برازا ھەیە بۆ سەرخستنی حکومەتی ئینتیقامی نیشتیمانی! * ئەمجارەیان کڵاوەکە دەمێکە دووراوە، بەس ماوە بەرھەم ساڵح بچێتە ژێرییەوە...
ئارام سەعید كۆمەڵەی نیشتمانی چەكفرۆشان لە یەكێك لە دروشمەكانیان دەڵێن" چەك خەڵك ناكوژێت، ئەوە مرۆڤە مرۆڤ دەكوژێت" هەرچەندە ئەم وتەیە بێمانایەو بۆ پاساوی ئەوەیە بەردەوامی بدەن بەچەك فرۆشتن، بەڵام لۆژیكێكیان دۆزیوەتەوە كە مایەی سەرنجە، فەیسبوك ئەمڕۆ بۆتە ئاوێنەیەك كە لەڕێگەیەوە كۆمەڵگە دەبینین، بەڵام هەندێك لەوانەی دەیبینین تەواو نیگەرانمان دەكات، ترسی ئەوەمان لا دروست دەكات بوبێتە چەكێك بەدەست هەندێك سایكۆپاتەوە. بەگوێرەی ئامارەكان، كینت ئەی كیل لە كتێبیكیدا لەسەر سایكۆپات دەڵیت "لەڕاستیدا هەر 47 چركەیەك لەجیهاندا كەسیكی نەخۆشی دەرونیی لەدایك دەبێت" ئامارێكی مەترسیدارە، بەگویرەی ئەو ریژەیە بیت لەسەدا 1ی دانیشتوان ئەو سیفەتانەی نەخۆشی دەرونیان هەیە، ئەگەر تائێستا كەسی وات نەناسیوە، جاریكی تر بیر بكەرەوە... راستە زۆربەی ئەوانەی تاوانباری گەورەنو لە زیندانەكاندان سایكۆپاتن، بەڵام مەرج نیە هەركەس سایكۆپات بێت ئیتر وەك تاوانبار سەیر بكرێت... سایكۆپات ئەو كەسەیە كە پەشیمانیی نیە، سۆزداری تیا نیە، نەرجسیەتی بەرزە، حەزبە درۆ دەكات، هەست بەوە دەكات قوربانیە، لۆمەی هەموو كەس دەكات لەسەر شتەكان، لەڕاستیدا ئەم سیفەتانە لە زۆر كەسدا هەن. رەنگە فەیسبوك ببێتە ماڵێكی باش بۆ ئەوانەی نایانەویت خۆیان ئاشكرا بكەن تا بتوانن گفتوگۆی دەبەنگییو نوسینی خراپو رقوكینەی زۆر بەكاربهێننو پەیجی تایبەت دروست بكەن بۆ مەرامەكانیان، كە ئەمە دیاردەیەكی رۆژانەیە لە كوردستان. زۆر لە زانكۆكانی جیهان لێكۆڵینەوەی وردیان لەسەر دەركەوتنو كاریگەری سایكۆپاتەكان كردووە لەناو سۆشیاڵ میدیاو چۆنیەتی ناسینەوەیان، بەستنەوەی پۆستەكانیان بەهەڵسوكەوتیان، هەڕەشەكانیان، حەزو ئارەزوەكانیان لەناو سۆشیاڵ میدیا، جنێو و ئیهانەكردنی هاوڕێو دۆستەكانیان.كە زۆر نزیكن لەو حاڵەتانەی ئەمڕۆ لە سۆشیاڵ میدیا دەیانبینین لە كوردستاندا دەتوانریت گرێبدرێتەوە بەو نەخۆشیە دەرونیانەوە. ئەگەر وای دابنێین هەر كەس لە لیستی هاوڕێكانیدا لە فەیسبوك 500 هاوڕێ زیاتری هەبێتو بەگوێرەی ئەو ئامارە بێت كە لەسەدا یەكی نەخۆشی دەرونی بێت، ئەوا لەناو لیستی هاوڕێكانتا كەسی نەخۆشی دەرونی هەیە، بەڵام مەرج نیە هەستی پێ بكەیتو بزانیت، چونكە دۆزینەوەیان ئاسان نیەو ئەوان پرۆفایلی خۆیان زۆر نیشان نادەن.. بەڵام هەندیك لە سیفەتەكانیان ئەوەمان بۆ ئاشكرا دەكات لە نوسینی هەڕەشەئامیزو نوسینی كۆمێنتی جنێو و ناشرین كە هانی كاری خراپە دەداتو ئازاری ئەوانی تر دەدات كە گوی نادەنە ئەوەی چ ئازارێك بۆ مرۆڤەكانی تر دروست دەكەنو چێژ لەوە دەبینن.. زۆركات پەیامەكانیان كورتەو لە ڕستەیەكی كورتدا كۆتایی پێدەهێنن بۆئەوەی بەدووربن لەوەی كەسایەتیان ئاشكرا بێت... گەر بەووردی سەرنجی ئەنستاگرامو فەیسبوكو سناپچات بكەین، ئەوا هەموو ئەو نمونانە دەبینین كە لە لێكۆڵینەوەكاندا باسكراونو وەك سایكۆپات دەناسرێن، لەناو كورتە ڤیدیۆكاندا، لێدوانو گاڵتەجاڕی هەندێك كە خۆیان بە كۆمیدی ناودەبەن، یان ئەوانەی جنێودەدەنو هەم ئەوانەشی خۆیانو لەشو لاریان نمایش دەكەن بۆ سایكۆپاتەكان كە خۆشیان بەدەرنین لەو جیهانەی بەنەخۆشی دەرونی پێناسە دەكرێن. بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان كە لە بەشەكانی ئایندەدا ئاماژەیان پێدەكەم ئەو سیفەتانەی كەسی سایكۆپاتی پێ دەناسرێتەوە ئەمانەن: 1. تەنگ پێهەڵچنینی هاوڕێكانی لە سۆشیاڵ میدیاو بڵاوكردنەوەی ناوەڕۆكی توندوتیژو كاری سێكسی.. 2. ئەوانەی سێڵفی زۆر دەگرنو خۆیان ماندوو دەكەن بەسێڵفیەكانەوە.. 3. ئەوانەی زۆر عاشقی دانانی سفرەو نانخواردنو چێژنو بەردەوام خواردنەكانیان بڵاودەكەنەوە پێویستیان بەوەیە خەڵك خواردنەكانیان ببینێتو تیركردنی حەزو ئارەزوەكانیان نیشان دەدەن . 4. دروستكردنی هەراو ئاژاوەی سیاسی لەڕێگەی پۆستەكانیەوە. لێكۆڵینەوەكان كە كاریان لەسەر كەسی سایكۆپاتو دەركەوتنیان كردووە لە فەیسبوكو سۆشیال میدیا لەم دامەزراوانە كراون كە جێی بایەخی زۆر لە لێكۆڵەرانو میدیاكان بووە: Mind Research Network، Tagesspiegel، هەردوو زانكۆی یۆتۆبوریو لوند The Local، زانكۆی ئۆهایۆی ئەمریكی، Computers in Human Behavior، زانكۆی مانیتوبا. كە لەبەشەكانی تردا بە وردی باسی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانو چۆنیتی كاركردنیان دەكەین.
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) هەی نار هەی نار گەرمە بازاڕی سەرکۆمار لەعێراقی ستەمدیدە هەرچی ئەبینی کاندیدە یەکێ نەوەی پێغەممەرە یەکێکێکیان خاڵی ڕابەرە هەمانە بەغدای نەدیوە هەیە عایدی ئەودیوە هەیە حاکم، هەیە جابی هەیە خزمی حاموڕابی هەیە پاشەڵ پاک وجوانە موڕەشەحی ئەردۆغانە تیایەتی وەستای تەنسیقە هەیە پیاوی مۆزەمبیقە هەم سەری زلە هەم بنی هەیە نیوتن بەگونی هەیە عەرەبییەکەی فوولە هەیە برازای مەسئولە بەعزێک شێرن ،بەعزێک خەتن بەڕاستی گشتیان نیعمەتن مایەی خێرو بێرو چاکەن هەمووی ئۆکەی با بە تەناوب دەوام کەن
پهیكار عوسمان - ئینجا چارەسەری پەروەردەو زانکۆش، ئەوەنیە کە بەپێ ی (پێویستییەکانی بازاڕ) ڕێکبخرێنەوە،، گەمژەیەك کە دوای تەخەروج، چانسی ئیشی هەیەو گەمژەیەك کە نیەتی، هەردوکیان هەمان گەمژەن و لەباشترین حاڵیشدا، هەر وەکو باوانیان، ئەکەونەوە مونافەسەی زاوزێ! - خوێندن و پەروەردەو زانکۆ، ئەبێ بەپێ ی (داخوازییەکانی عەقڵ) ڕێکبخرێنەوە. عەقڵیش ئەڵێ خەلەلێکی گەورە لە هۆشیاریی مناڵ دروستکردندا هەیەو شتەکە هێشتا لە قۆناغی سروشتی و نەریتییدایەو پێویستە خوێندنی "ڕەخنەیی و بەحسیی" ڕۆڵی هەبێت لەوەدا، کە بەرزیبکاتەوە بۆ قۆناغی زۆربوونی "هۆشیارانەو بەرپرسیارانە". - لێرەدا مەبەست ئەوەنیە کە ڕەهەندی عەقڵ، بچێتە جێگای دوو ڕەهەندەکەی تر، نەخێر، لە هۆشیارترین دۆخیشدا، غەریزەو نەریت هێشتا هەر بەشێکی گرنگی پرۆسەکەیەو هەر هۆشیاریی خۆی ئەوەت پێئەڵێ. بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە چیتر شتەکە لە غیابی عەقڵدا نەبێ و ڕەهەندی سێیەمیش ئامادەیی هەبێت،، ئامادەییەك کە بەشی بەرهەمهێنانی ماناو دەرچوون لە بێمانایی بکات! - جا کە عەقڵ هاتە ناوەوە، ئیتر موسەلەمات و بەڵگەنەویستەکان، ئەوانەی کە بە ناگایی ئاڕاستەمان ئەکەن، ئەکەونە بەردەم موراجەعەو دەرئەکەوێ کە وا نین. مەسەلەن (زەواج خوا خۆی ئاسانی ئەکات) بۆ ئەوەی بزانیت ئەوە قسەیەکی چەندە پووچە، بڕۆ سەرێکی مەحکەمە بدە، یان بچۆ ناو دڵی ژنومێردەکانەوە، بزانە باری دەروونیان چەن گرانەو ناشتوانن داینێن لەبەر عەیبەی کۆمەڵایەتی،، خوداش نە هەڵگرتنەکەی بۆ ئاسان کردون، نە دانانەکە! - لەڕاستیدا تاکە کۆمەکی خودا، کە گەورەترین کۆمەکیشە، نیعمەتی عەقڵەو ئەوەیە کە پرۆسەکە عەقڵیی و بەرپرسیارانەبێت، نەك هاکەزایی خۆتی پیاماڵیت و بەرپرسیارێتییەکەشی هەڵدەیتە سەرشانی خودا، کە ئەوە کفری نیعمەتە. دەی خۆ "کفری نیعمەت" هەر ئەوەیە کە خودا، شانی خۆتی پێداویت و شانت ئەوە هەڵئەگری کە بەرپرسیارێتی تۆیە، بەڵام تۆ هەڵی ئەدەیەتەوە سەر شانی خوداو خۆت لە بەرپرسیارێتییەکە ئەدزیتەوە. هەر ئەوەشە کەفور و شەکورەکەی قورئان! - ئەو هەموو ڕاگەیاندن و سایت و پەیجە، ئەو هەموو حیزب و نمایشکارە سیاسییە، ئەو هەموو بانگخواز و ڕاهێنەری گەشەپێدانە، ئەو هەموو پاڵەوانی سۆسیالمیدیایە.. ئەمانە بۆچی؟؟ چونکە لە وجودی (زۆربوونێکی دەواجنیی و سەقافەتێکی وەعزییدا) مرۆڤ ئامادەئەکرێ بۆ مێگەل و ئیتر دەجالەکانی "نمایش و وتاربێژیی" هەر یەکەو بەشی خۆی لە مێگەلەکە ئەباو حەشامەتیش بەشی هەموویان ئەکات! - جا بۆ ئەوەی "سەقافەتی وەعزیی" بگۆڕین بە "سەقافەتی گفتوگۆ"، ئەبێ پەروەردە لە مەکینەی مێگەلسازییەوە، بکەین بە شوێنی تەحقیقی زات و فەزای بیناکردنی کەسایەتی. ئاخر مناڵی بیرکەرەوەو خاوەن پرسیار، دواتر تەنیا ئەچێتە ناو گفتوگۆ و پەیوەندی تەنیشتییەوە، ناچێتە ناو مێگەل و پەیوەندی پاشکۆیەتی! - لەوێشەوە، ئیتر خودی سیاسەت ئەناسێ و دەجالەکانی سیاسەت ناتوانن لێیخوڕن. خودی دین ئەناسێ و دەجالەکانی دین ناتوانن لێیخوڕن. خودی زانست ئەناسێ و بە "شەبیهەکانی زانست"و گاڵتەوگەپی گەشەپێدانی مرۆیی فریونادرێ.. ئیتر ئەو، خودی خۆی ئەناسێ، وەکو کائینێکی سەربەخۆی خاوەن کەرامەت و تێئەگات لەوەی، کە ئەو بابەتی لێخوڕینی ئەوانیتر نیە. بەکورتی، ئیتر ئەو تەنیا لەبەردەم "ئارگۆمێنت"دا ئەوەستێ و ئاوڕ لە سیحرو جادوی (نمیاشکاریی و وتاربێژیی) ناداتەوە! - مرۆڤی ناو سەقافەتی وەعزیی، هەمیشە دیلی زمانەو مرۆڤی ناو سەقافەتی گفتوگۆ، هەمیشە دۆستی ئارگۆمێنتە. خۆ ئارگۆمێنتیش هەر لە ڕێگەی زمانەوە ئەکرێ، بەڵام لە ژێر زمانەوە، عەقڵی ڕاستیخواز ئامادەیە. وەلێ لەویتردا، لە ژێر زمانەوە، عەقڵ ئامادەییەکی ڕاستەقینەی نیەو مەسەلەکەش تەنیا کاریگەرییدانان و هەژموونە نەك خەمی ڕاستی! - مرۆڤی هۆشیار، تەنیا لە ڕووی "چی"ێتییەوە، ماهییەتی مێگەل ناناسێ،، تەنیا لە ڕووی چۆنێتییەوە کوالیتی کۆمەڵگا ناخاتە ژێر پرسیارەوە،، بەڵکو لەڕووی چەندێتیشەوە، ئیتر بە "دۆخی دەواجنیی" ڕازیی نیەو تێئەگا لەوەی، کە ئەمە هەمووی پاکێجێکەو هەر دیوێکی، دیوەکەی تر بەرهەمئەهێنێتەوە. یەعنی کۆمەڵگای مێگەلیی، هەر زۆربوونی دەواجنیی بەرهەمئەهێنێ و زۆربوونی دەواجنیی، هەر کۆمەڵگای مێگەلیی بەرهەمئهێنێتەوەو هەردوکیشی هەر مەنتقی قەرەباڵغی ئەخاتە جێگای عەقڵ،، بەمجۆرەش ڕەوڕەوەی جەهل بەردەوام ئەبێت! - مرۆڤی شکاوی ناو سەقافەتی وەعزیی، مرۆڤێکی بیرنەکەرەوەی بێ پرسیاری بێ کەسایەتییەو هەمیشە لە دۆخی پاشکۆیەتییدایەو بۆ پێشڕەو ئەگەڕێت. پێشڕەوی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دینی و مەعریفی.. ئەمەش هەمیشە دیکتاتۆر دروستئەکا،، ئا لێرەوەیە کە دیکتاتۆریش، کەیفی بە سەقافەتی وەعزیی دێ و هەمیشە قووڵیئەکاتەوە. سیاسەتی ئێمە کە پڕە لە خەونی دیکتاتۆریی، لەخۆڕا نیە کە کۆمەڵگای پڕکردوە واعیز. چونکە "نەسیحەتی خێر"، لە ڕووکەشدا خێرە، لە قووڵاییدا، ئەچێتەوە خزمەتی "پەیوەندی پاشکۆیەتی" کە خودی شەڕەو ئینسان بۆ کۆیلایەتی و مێگەلایەتی ئامادەئەکات! - سەقافەتی وەعزیی، بەتاڵت ئەکاتەوە لە پرسیارەکانی خۆت و پڕت ئەکاتەوە بە وەڵامە کۆنکرێتییەکانی کۆمەڵگاو پەرستگاو سیاسەت، دەسەڵاتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دینییش، ئا لەم بەتاڵکردنەوەو پڕکردنەوەیەی تۆوە دائەمەزرێ. ئاغا کە حەز ناکا کەس قسە لە قسەیدا بکات، بۆچی لە دیوەخانەکەیدا، مەلا لای سەرەوە دانیشتووەو وەعز ئەدا؟ چونکە دەسەڵاتی دینی و کۆمەڵایەتی، هەردوکی لەسەر "مرۆڤی پاشکۆ" دامەزراوە! - یەعنی کۆمەڵگا، هەمیشە لە ژێر هەژموونی هاوپەیمانێتی سیاسی و کاهین و ئاغاو بازرگاندایەو ڕۆشنبیری ڕاستەقینەش ئینسانەکان لەمە بە ئاگا دێنێتەوەو هانیان ئەدا پڕببنەوە لە هۆشیاریی خۆیان و لەو بەتاڵییە دەرچن کە هەژموونی ئەوانیتر پڕیئەکاتەوە. حەکیم و پێغەمبەرانیش لە سەردەمێکدا هەر ئەوەیان کردوەو قسەی کۆتاییان گۆڕیوە بە قسەی گفتوگۆ، نەكئەوەی قسەی کۆتاییان هێنابێ و دیسان بەتاڵتبکەنەوە لە خۆت و هەژموونت بەسەردا بکەنەوە! - لەخۆڕا نیە، لە پاڵ وەعز و کەناڵی دینیدا، کچەمۆدیڵ و کەناڵی تەرفیهییش، ئەبێتە بەشێکی تری وێنەکە. چونکە سیاسەتێك کە ناوەوەی پووچە، پێویستی بە کەڤەرو داپۆشینە. بۆ ئەوەشی کەڤەر ئیشی خۆی بکات، هەر تەنیا (زمان و وتاربێژی) کافی نیەو (نمایش و چاو)یش، ئەبێ هاوکاربێ و بە هەردوکیان مرۆڤ زیاتر تەنك و سەتحیی بکەنەوە! - (کامێرەو مایك، بانگخوازو گەشپێدانی مرۆیی، بەردەوام حیزبی نوێ، پۆپۆلیزم، دوکتۆری تەجمیل، ڕیکلامی بازرگانی..) ئەمانە بۆچی کۆمەڵگایان تەنیوە؟ چونکە کە مرۆڤ تێکشکێنراو ئامادەکرا بۆ مێگەل، ئیتر کاتی دابەشکردنی کێکەکەیە،، (نمایشکاری و ڕەوانبێژی)یش، چەقۆی قاشکردنی کێکەکەیەو لەو ڕێگەیەوە بەشە مێگەلی خۆت ئەپچڕیت! - سیاسەتی ئێمە، پێویستی بە مرۆڤی تێکشکاوە، بۆئەوەشی مرۆڤ تێکبشکێ، بە "وەعز و موچەو سێکس" گەمارۆی بدە، ئیتر ئەوەی لێدەرئەچێ کە حیزب ئەیەوێ.
بەختیار شارەزوری- سەرکەوتی جیهاز عێراق بوەتە سەکۆیەک بۆ بەریەککەوتن و ڕێککەوتن و گۆڕینەوەی کارتی وڵاتانی زل هێزو وڵاتانی ناوچەیی، لەم ڕوانگەیەوە ئەوەی ئێستە لە عێراق ڕوو دەدات ڕوداوێکی چاوەڕوانکراو بو بەو پێیەی کە پێشتر جموجۆڵی حیزبی و وڵاتانی ناوچە لە عێراقدا دەبینران و ڕەسمی دابەشکاری پۆستەکان کرا بو، ئەوەش دەزانین کە تورکیاو ئێران دو دەوڵەتن لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەم ناوچانەدا نەک هەر ڕۆڵیان هەیە بگرە خاوەنی بڕیارن و لەنێوان خۆشیاندا (ئەنقەرە و تاران) هاوبەرژەوەندین و لە زەهاو و ئەرزڕۆمەوە تا ئێستا ڕیککەوتنەکانیان بەردەوامی هەیەو زۆر کات کارتەکانیان و مەهامیان بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی یەکتر دەگۆڕنەوە، بۆ نمونە سوریا بۆ تورکیاو عێراق بۆ ئێران، یەمەن بۆ ئێران و لیبیا بۆ تورکیا، هەردولاشیان سیاسەتی قوڵ لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکان دەکەن، ئێران لە عێراق خاوەنی هێزی نەرم و هێزی ڕەقە، واتا هیچ هێزێک لە دەرەوەی کاریگەری و باڵادەستی ئێران و تورکیا نیە، ئێران هێزە ڕەقەکانی بەردەوام یاری پێ دەکات لەسەر هێڵیکی بەرزو نزم، بەڵام هێزە نەرمەکەی وەک جۆین لەنێوان خۆی و دوژمنەکانیان سەیر دەکات و نەرمەو لەسەر یەک هێڵی ڕاست دەڕوا بە دنیایەک سیناریۆوە، لە پێش ئەم هەڵبژاردنانەدا هێزە رەقەکەی بەرامبەر کۆمەڵیک ڕیکكەوتن خەواند وەک (خەزعەلی، عامری، مالیکی، یەکێتی لەسەر ئاستی عێراق نەک کوردستان) لە بەرامبەردا کاری لەسەر هێزە نەرمەکەی کرد کە سەدرو بەرەی تشرین و هاوشێوەکانی بوە. ئێمە دەزانین مەبدەئی(تەوافق) سازان لە عێراق کاری پێدەکرێ جا ئیتر ئەم کازمیە کام تەوافقی پێ قبوڵە چۆن کاری پێ دەکات ئەمەیان بابێکی ترە، بە پێ ی ئەم سازانە سەرۆکی پەرلەمان بۆ سونەو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ شیعەو سەرۆکی کۆمار بۆ کورد، ئیتر لە خوار ئەمانەوە هەموی بەشکراوە، جا هەر هەمان خەریتە بۆ کوردستانیش هەر وایە، با بڵێین چۆن: ڕێککەوتنامەی ستراتیژی کە لە ئەنقەرەو تارانەوە دانراوەو وڵاتانش تائێستا مامەڵەی بەرژەوەندی خۆیانیان لەگەڵ کردوە، ئەگەر چی وڵاتانی وەک ئەمریکاو فەرەنساو بەریتانیاو ئەڵمانیاو هتد، کۆمەڵێک هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی دابەشکاری نەهێڵن بەڵام هیچ دەرئەنجامێکی نەبوەو نابێ، ئەم ڕێککەوتنە لەسەر ئاستی کوردستان بۆ پۆستەکانی ناو کوردستان و عێراق دابەش دەبێت بەسەر هەردو زۆنەکەدا بە پەنجا بە پەنجا، سەرۆکی کۆمار کە پشکی کوردە بۆ زۆنی سەوزو یەکێتی لە بەرامبەردا سەرۆکی هەرێم بۆ پارتی، جا دەتوانن بیگۆڕنەوە، کە پێشتر هەوڵێک درا کە نێچیر بچێتە کۆشکی سەلام و بەرهەم بێتەوە سەرۆکایەتی هەرێم ، بەڵام لەبەر ئەوەی هاوسەنگی نێوان زۆنەکان تێک دەچێت و پارتیش بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی ململانێی مەسرورو نێچیر زۆر پێویستی بەو پۆستە هەیە ، پۆستێکی تر سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبەرامبەر سەرۆکی پەرلەمانە کە دەبێ هەر کات سەرۆکی پەرلەمان بۆ پارتی بو ئەوا سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ یەکێتی دەبێت و بە پێچەوانەشەوە (بەرهەم و کەمال)، کە دەبو بە دوساڵ بە دوساڵ بێت بەلام پارتی قۆرخی کردوەو یەکێتی بەهۆی کۆچی دوایی مام جەلال و کۆمەڵێک کێشەی ناوخۆییەوە نەیتوانیوە ئەم گۆڕینەوەیە بکات، حیزبەکانی تریش پشکیان هەیە لەم ڕێککەوتنانەدا بەپێ ی زۆن، بۆ نمونە گۆڕانی کۆن ٧٥% لە زۆنی سەوز ٢٥% لە زۆنی زەرد، یەکگرتو پەنجا بە پەنجا لەهەردوو زۆنەکە، ئابەم شێوەیە بۆ هەمویان. ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێ هیچ شتێکی نوێ نیە پێشتر ڕەسمی کراوەو ئێستە جێبەجێ دەبێت، سێلایەنە سەرکییەکە بە پێی دابەشکاری و خەریتەی وڵاتانی دەرەوەو ڕیککەوتنیان هەمان شت دابەشکراوەو ئێستە جێ بە جێ دەکرێ و کاندیدەکانیش لەهەر لایەک بێت دەبێت لایەنەکەی تر ئۆکەی لەسەر بکات، بەڵام لە نێوان کاندیدو کوتلەی حیزبەکاندا ململانێ ی قوڵ دروست دەبێت، وە ساڵی ٢٠٢٢ هەم نرخی نەوت بەرز دەبێت هەم بانکی ناوەند بڕیار لەسەر دابەزاندنی بەهای دولار دەدا لەبەر ئەوەی کورتهێنانی بودجە نامێنێت و جارێکی تر بە هۆی کۆرۆناو ئۆمیکرۆنیشەوە ئەگەر زیاتر بڵاوبێتەوە ناهێڵن جموجۆڵی ئابوری بازرگانی پەکی بکەوێت. بە کورتیەکەی ئەوەی دەستکاری دەکرێت تەنها وڵاتانی جیهانی و ناوچەیین کە بە پێی ڕیککەوتنەکانیان هێزەکانیان و کاندیدەکانیان دەگۆڕن ئەگینا پۆستەکان هەمان دابەشکاریە کە پێشتر کراوە، بە تایبەت دوای هێنانەوەی سونە بۆ ناو بازنەی دەستەڵات.
شهریف عەلی لە ناو یەکێتیی دا لەبەر ئەوەی سیاسەتزانی تێدانییە. بۆیە لە یەکەم ڕۆژەوە نە کەوتنە تەتەڵەکردن و فریای ھاوکێشەکان و ئەگەرەکان. بەڵکو بەرھەم ساڵح تا پێرێش ھاتبوەوە بۆ سلێمانیی و خەریکی پیاسەکردن بو لەگەل ھونەرمەند زەھاوی دا. لەولاشەوە بافڵ خەریکی کۆبونەوە لەگەڵ خوێندکاران بو «کە ئەوە ئیشی قوبادی برایەتی!» بافڵ دەیوت: ''ھەر مامۆستایەکی زانکۆ غیابیان بدات ئەوا ئەو ھەڵدەستێت مامۆستاکەی زانکۆ لە زانکۆ دەردەکات!''. لەکاتێکا لە ھەمان کاتتدا ھەمو وەفدەکانی لایەنەکانی عێراق کە دەھاتن دەڕۆشتنە لای مەسعود بارزانی. بەلام لەملا بێ ئەوەی حساب بۆ ئەوە بکەن کە ئەم ھەڵبژاردنە ھاوکێشەکانی گۆڕیوە، پاڵیان لێ دابوەوە وایان دەزانی ئێران ئەتوانێت «وەک جاری پێشو بە سانایی بیانکاتەوە بە سەرۆک کۆمار و چەندین پۆستی تریان پێ بدات!». ـ مەسعود بارزانى زیرەکانە توانی دۆخەکە لە بەرژەوەندی پارتیی بقۆزێتەوەو، ببێتە ھاوپەیمانی سەدر و سونەکان. بەوەش مەسعود بارزانیی تۆڵەی لە مالیکی و عەبادی و حەکیم و ھادی عامری و یەکێتیی و کۆمەڵ کردەوە. کورتوپوخت واتە: لەم قۆناغەدا، مەسعود بارزانیی توانی لە ئێران بباتەوە. ـ پرسیار کراوە ئایا ئێران کاردانەوەی چی دەبێت!؟ ئێران لەم دۆخەدا بەرانبەر مەسعود ھیچی پێ ناکرێت. چونکە لە ڕوی جەماوەرەوە، ئێران دەنگی جەماوەری عێراقی لە دەست داوەو، تەنیا میلیشیاکان و یەکێتیی و کۆمەڵی بەدەستەوە ماوە. بیرمان نەچێت، ئێران پێشتریش ھەمو شتێکی دژی مەسعود بارزانیی کردوە. واتە: ئێران میلیشیاکانیی و موشەکەکانیی و موچەبڕینی لەگەل حکومەتەکەی پارتیی تاقی کردۆتەوەو، لەوە زیاتر کارتی نییە. چونکە جیۆپۆلەتیکی پارتیی ھاوسێیە لەگەل 'تورکیا، سوریا، ئێران، عێراق و یەکێتیی'. بەپێچەوانەوە، جیۆپۆلەتیکی یەکێتیی زۆر لاوازە کە تەنیا ھاوسێی ئێران و عێراقە. ئایا ئێران زیاتر پەکەکە و یەکێتیی دەکات بەگژ پارتیی دا، ئەوەش ئەگەرێکە. ئێران لە ئێستادا خاوەن پڕوپاگەندەی زۆر گەورەیە. بەڵام وەک کردەوە پەکەکەش دۆخیان باش نییەو لە ئێستادا ئەو شەڕەیان پێ ناکرێت، چونکە تورکیا و ئەمریکا و سەدر و سونەکان تەداخول دەکەن بە قازانجی پارتیی. ـ ئەو ئەگەرەشمان لە یاد بێت، گەر ئەم حکومەتەی عێراق لە ھاوپەیمانێتیی سەدرییەکان و سونەکان و پارتیی پێک بێت، ئەوا ئێران کارتەکانی لە بەرانبەر پارتیی لە ساڵانی پێشوتر کەمتر دەبن. ـ ئەگەر پارتیی، بتوانێ نەھێڵێت بەرھەم ساڵح ببێتەوە سەرۆک کۆمار، ئەوا یەکێتیی لە ڕوی ھەرێمیی و ناوخۆییەوە تێک دەشکێت. چونکە ھەڵەی ستراتیژی یەکێتیی لەوەدایە کە پێشوتر ڕایگەیاندوە کە تەنیا خۆی بەستۆتەوە بە بەرھەم ساڵحەوە. یەکێتیی نەدەبو سەرەتا ناوی بەرھەم ساڵح تۆخ بکاتەوە. بەڵکو یەکێتیی دەبو ھەنگاو بە ھەنگاو، ھەر لە یەکەم ڕۆژی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانەوە، خۆی بە کێشەی لابەلاوە سەرقاڵ نەکردبایەو، بە وردی ئەگەرەکان و ھاوکێشەکانی بخوێندبایەتەوەو، پاڵی لێ نەدابایەتەوەو وای نەزانیبایە کە ئەمەش ساڵانی ڕابردوە ھەر ئێران دەتوانێت سەرۆکی پەرلەمان و حکومەت و سەرۆک کۆمار دابنێت. ـ شەریف عەلی: خوێندکاری دکتۆرا لە دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی.