Draw Media

هیچ وەزیرێكی كورد پێشنیازی ناردنی موچەی نەكرد

هیچ وەزیرێكی كورد پێشنیازی ناردنی موچەی نەكرد

2025-11-05 08:47:42



درەو:
لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، هیچ وەزیرێك پێشنیازی ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی نەكرد، دوو موچەی تر دەدرێت و دوو موچەی دیكەی ئەمساڵ دەفەوتێت.
سەرچاوەیەكی باڵا لە بەغداد بە (درەو)ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، كە دوا كۆبوونەوەی پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، هەر وەزیرەو پرۆژەی خۆی خستەڕوو بۆ ناوچەو پارێزگاكانیان، بەڵام هیچ وەزیرێكی كورد پێشنیازی ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەكرد و لە كۆبوونەوەكەدا بە وشەیەك باسی موچەی موچەخۆران نەكرا. 
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ موچەی مانگی 11ی موچەخۆرانی عێراق، موچەی مانگی نۆی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدرێت و لەگەڵ موچەی مانگی 12ی موچەخۆرانی عێراقیش موچەی مانگی 10ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدرێت، موچەی مانگەكانی (11-12)ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەفەوتێت، جا بەناوی قەرزەوە بیێت بۆ ساڵی نوێ یان پاشەكەوت، بۆیە لەم ساڵدا نادرێت.

 

لە ئێستادا موچەی مانگەكانی (9-10-11-12) ماوە خەرجبكرێت لەمساڵدا و چاوەڕوان دەكرێت دوو موچەی ئەمساڵ بخرێتە سەر موچە پاشەكەوت و نەدراوەكانی ساڵانی رابردوو كە لە 2015 تا ئێستا (18) موچە نەدراوە، (34) موچە بە پاشەكەوتەوە دراوە، (10) بە لێبڕینی (21%)ەوە دراوە..


بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand