Draw Media

بەشداری و بایکۆت لە هەرڵبژاردنە گشتییەکان (1992 - 2024)

بەشداری و بایکۆت لە هەرڵبژاردنە گشتییەکان (1992 - 2024)

2025-11-04 18:26:21


شیكاری: درەو 

🔹 لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی (1992) لە کۆی (ملیۆنێک و 112 هەزار) دەنگدەر (971 هەزارو 953) کەس چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە ڕێژەی (87.4%) بەشداری هەڵبژاردنیان کرد.
🔹 لە داواین خولی هەرڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (10/10/2021) لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (3 ملیۆن و 450 هەزار و 773) کەس مافی بەشدارییان هەربوو، بەڵام تەنها (ملیۆنێک و 233 هەزار و 451) دەنگیان داوە بە ڕێژەی (35.7%).
 🔹 ئەگەرچی لە هەرێمی کوردستان ساڵی (2024) بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان (3 ملیۆن و 789 هەزار و 360) کەس تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندبوو، بە پێی یاسا مافی بەشداریی لە هەڵبژاردن بەدەست دەهێنن، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرجەمیان کارتی بایۆمەترییان نوێ نەکردبوویەوە، تەنها ئەوانە ئەو مافەیان دەستەبەرکرد کە کارتە نوێیەکەیان وەرگرتبوویەوە، ژمارەیان (2 ملیۆن و 899 هەزار و 578) کەس بووە، لەو ژمارەیەش (2 ملیۆن و 85 هەزار و 949) کەس بە ڕێژەی (72%) دەنگیان داوە. 

پوختە
لەماوەی (32) ساڵی نێوان هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی (1992)ەوە بۆ دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە (20/10/2024) سیانزە هەڵبژاردنی گشتی بۆ (پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەران) لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چووە. لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی (1992) لە کۆی (ملیۆنێک و 112 هەزار) دەنگدەر (971 هەزارو 953) کەس چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە ڕێژەی (87.4%) بەشداری هەڵبژاردنیان کرد.
لە داواین خولی هەرڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (10/10/2021) لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (3 ملیۆن و 450 هەزار و 773) کەس مافی بەشدارییان هەربوو، بەڵام تەنها (ملیۆنێک و 233 هەزار و 451) دەنگیان داوە بە ڕێژەی (35.7%).
بەم پێیە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی (30) ساڵ ڕێژەی ئەوانەی مافی بەشدارییان بەدەستهێناوە (2 ملیۆن و 338 هەزار و 773) کەس ڕێژەی (210%) کەس زیادیان کردووە. بەڵام ژمارەی بەشداری تەنها (261 هەزار و 498) کەس زیادی کردووە بە ڕێژەی (27%).
بە مانایەکی دیکە ڕێژەی ئەوانەی لە هەڵبژاردنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵی (1992) بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنە گشتییەکانیان نەکردووە ڕێژەکەیان لە (12.6%)ەوە بەرزبووەتەوە بۆ (64.3%)، بۆ وردەکاری بڕوانەی (خشتەی ژمارە (1)).
بەڵام لە ساڵی (2024) بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە (20/10/2024)، (3 ملیۆن و 789 هەزار و 360) کەس تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندبوو، بە پێی یاسا مافی بەشداریی لە هەڵبژاردن بەدەست دەهێنن، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرجەمیان کارتی بایۆمەترییان نوێ نەکردبوویەوە، تەنها ئەوانە ئەو مافەیان دەستەبەرکرد کە کارتە نوێیەکەیان وەرگرتبوویەوە، ژمارەیان (2 ملیۆن و 899 هەزار و 578) کەس بووە، لەو ژمارەیەش (2 ملیۆن و 85 هەزار و 949) کەس بە ڕێژەی (72%) دەنگیان داوە، تەنها (ملیۆنێک و 882 هەزار و 448) دەنگیان هەژمار کراوەو (206 هەزار و 434) دەنگیان پوچەڵ بووە. 
خشتە


یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان، لە 19/5/1992 بەرێوەچوو.
2.    لە هەرچوار ناوچەكەی دەنگدان (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك) لەسەرجەم بنكەكانی هەڵبژاردن (176) بنكە، ژمارەی دەنگدەران (971 هەزار و 953) بووە، واتا لە كۆی (1ملیۆن و 112 هەزار) دەنگدەری چاوەڕوانكراوی كوردستان، كە دەكاتە رێژەی (87.4%)، هاوكات ژمارەی دەنگە بەتاڵەكان (4 هەزار و 724) دەنگ بووە، بەو پێەیەش (971 هەزار و 953 – 4 هەزار و 724 = 967 هەزار و 229) واتا دەنگی راستەقینە دەكاتە (967 هەزار و 229). بەجۆرێک؛
-    لە پارێزگای هەولێر (335 هەزارو 827) کەس بەشداری کردبوو، (2 هەزار و 25) دەنگیش پوچەڵ و کراوەتەوە و کۆی دەنگە دروستەکان بریتی بووە لە (333 هەزار و 802) دەنگ.
-    لە پارێزگای سلێمانی (349 هەزارو 164) کەس بەشداری کردبوو، (هەزار و 112) دەنگیش پوچەڵ و کراوەتەوە و کۆی دەنگە دروستەکان بریتی بووە لە (347 هەزار و 952) دەنگ.
-    لە پارێزگای دهۆك (198 هەزارو 352) کەس بەشداری کردبوو، (982) دەنگیش پوچەڵ و کراوەتەوە و کۆی دەنگە دروستەکان بریتی بووە لە (197 هەزار و 370) دەنگ.
-    لە سنوری پارێزگای کەرکوک (88 هەزارو 610) کەس بەشداری کردبوو، (506) دەنگیش پوچەڵ و کراوەتەوە و کۆی دەنگە دروستەکان بریتی بووە لە (88 هەزار و 114) دەنگ.
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/1/2005 بەرێوەچوو.
2.    هەڵبژاردن بە یەک بازنە بەڕێوەچووە.
3.    ( 2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
4.    (ملیۆنێك و 753  هەزارو 919) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (76.6%).
5.    (536  هەزارو 817) كەس بەشداری هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستانیان نەکردووە بەرێژەی (23.4%).
سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/1/2005 بەڕێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێك و 767 هەزارو 993) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (77.2%). بەجۆرێک؛
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (647 هەزار و 994) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (736 هەزار و 734) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک (383 هەزار و 265)کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد.
4.    (522  هەزارو 743) كەس بەشداری هەڵبژاردنی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان نەکردووە بەرێژەی (22.8%).
چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1.    هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/1/2005 بەرێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    سەرجەم حزبەكان جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (هاوپەیمانی كوردستان) بەشدار بوون كە (2 ملیۆن  و 175 هەزارو 551) دەنگیان بەدەستهێنا و (75) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
4.    واتە نزیکەی (2 ملیۆن و 176 هەزار) کەس بە ڕێژەی (95%) بەشداری ئەم هەڵبژاردنەیان کردووە، بەرزترین ڕێژەی بەشدارییە کە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێش و دوای خۆی تۆمار کرابێت.
پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە 25/7/2009 بەرێوەچوو.
2.    بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە یەک بازنەی هەڵبژاردن پێکهاتبوو.
3.    ( 2 ملیۆن و 518 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
4.    (ملیۆنێك و 876  هەزارو 196) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.5%).
5.    (642  هەزارو 577) كەس بەشداری ئەم خولەی هەرڵبژاردنی پەرلەمانی کورستانی نەکرد بە رێژەی (25.5%).
شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1.    هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/2010 بەڕێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 590 هەزارو 274) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.     (ملیۆنێك و 938 هەزارو 754) كەس دەنگیاندا بە رێژەی (74.8%). بە جۆریك؛
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (917 هەزار و 685) کەس (680 هەزار و 408) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (74%).
-    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 98 هەزار و 451) کەس (833 هەزار و 631) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (76%).
-    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (574 هەزار و 138) کەس (424 هەزار و 715) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (74%).
4.    (651 هەزارو 520) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (25.2%).
حەوتەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9/2013 بەرێوەچوو.
2.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
3.    (2 ملیۆن و 653 هەزارو 743) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
4.    (ملیۆنێك و 978  هەزارو 382) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.6%).
5.    (675 هەزارو 361) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (25.4%).
هەشتەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1.    هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (2 ملیۆن و 128 هەزارو 167 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (78.3%). بە جۆرێک؛
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (936 هەزار و 557) کەس (744 هەزار و 489) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (79%).
-    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 168 هەزار و 859) کەس (893 هەزار و 226) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (76%).
-    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (612 هەزار و 66) کەس (490 هەزار و 452) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (80%).
4.     (588 هەزارو 915) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (21.7%).
نۆیەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان 
1.    هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (2 ملیۆن و 161 هەزارو 38) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (79.5%). بە جۆرێک؛
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (936 هەزار و 557) کەس (754 هەزار و 234) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (81%).
-    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 168 هەزار و 859) کەس (906 هەزار و 643) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (78%).
-    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (612 هەزار و 66) کەس (500 هەزار و 161) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (82%).
4.    (556 هەزارو 44) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (20.5%).
دەیەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 
1.    هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو.
2.    (3 ملیۆن و 758 هەزارو 896) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێك و 799 هەزارو 686) كەس دەنگیاندا بە ڕێژەی (47.9%). بە جۆرێک؛
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (ملیۆنێک و 314 هەزار و 46) کەس (642 هەزار و 232) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (48.9%).
-    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 395 هەزار و 961) کەس (668 هەزار و 146) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (47.9%).
-    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (ملیۆنێک و 75 هەزار و 889) کەس (489 هەزار و 308) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (47.5%).
4.    (ملیۆنێک و 959 هەزارو 210) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (52.1%).
یانزە؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو.
2.    (3 ملیۆن و 85 هەزارو 461) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێک و 845 هەزارو 979 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (59.8%).
4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5.    (ملیۆنێک و 239 هەزارو 482) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (40.2%).
دوانزە؛ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم)
1.    هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو.
2.    (3 ملیۆن و 450 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێک و 233 هەزارو 451) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (35.7%). بەجۆرێک؛
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (ملیۆنێک و 238 هەزار و 379) کەس (444 هەزار و 253) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (35.7%).
-    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 389 هەزار و 691) کەس (393 هەزار و 194) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (28.3%).
-    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (822 هەزار و 703) کەس (396 هەزار و 4) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (48.1%).
4.    (2 ملیۆن و 217 هەزارو 322) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (64.3%).
سیازدە؛ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
1.    هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (خولی شەشەم) لە 20/10/2024 بەڕێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 899 هەزارو 578) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (2 ملیۆن و 85 هەزارو 949) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (72%). بەجۆرێک؛
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (ملیۆنێک و 22 هەزار و 906) کەس (763 هەزار و 19) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (75%).
-    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 87 هەزار و 73) کەس (715 هەزار و 871) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (66%).
-    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (729 هەزار و 347) کەس (565 هەزار و 388) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (78%).
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە لە کۆی (60 هەزار و 252) کەس (41 هەزار و 671) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (69%).
4.    (813 هەزارو 629) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (28%).
بەشداری بایکوت لە هەڵبژاردنە گشتییەکان 1992 – 2024 (داتا و گرافیک)

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand