داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی (12%) كەمیكردووە
2025-10-31 08:18:53
درەو:
ماڵپهڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای( سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی (راپەڕین و گەرمیان) بڵاویكردەوە:
داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 25/10 – 31/10/2025: ( 12 ملیار و 509 ملیۆن )دینار بووە، بەجۆرێك كە 95%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 5%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك بووە.
داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 18/10 – 24/10/2025:: ( 14 ملیار و 311 ملیۆن )دینار بووە.
- داهاتی مانگی تشرینی یەكەمی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له ( 69 ملیار و 7 ملیۆن) دینار
- داهاتی مانگی ئەیلول سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له ( 66 ملیار و 681 ملیۆن) دینار
- داهاتی مانگی ئابی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له ( 62 ملیار و 924 ملیۆن) دینار ، كه 85%ی بهشێوهی نهختینه بوه و 15%ی بهشێوهی چهك بوه.
- داهاتی مانگی تەمووزی سنوری سلێمانی بریت بووە له ( 118 ملیار و 926 ملیۆن) دینار ، كه 28%ی بهشێوهی نهختینه بوه و 67%ی مەقاسە بووەو 5% بهشێوهی چهك بوه.
- داهاتی مانگی حوزەیرانی سنوری سلێمانی ( 139 ملیار و 173 ملیۆن دینار) بووە، كه (76) ملیار دینار بەڕێژەی 54% كەمیكردووە.
