Draw Media

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی (16%) كەمیكردووە

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی (16%) كەمیكردووە

2025-09-19 09:17:14


 

 درەو:
ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای( سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی (راپەڕین و گەرمیان) بڵاویكردەوە:
 داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 13/9 – 19/9/2025: ( 11  ملیار و 59 ملیۆن )دینار بووە، بەجۆرێك كە 84%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 16%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك بووە.
 داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 6/9 – 13/9/2025:: ( 13 ملیار و 288 ملیۆن )دینار بووە.
سایتەكە بڵاویكردووەتەوە لە نێوان ئەو دوو هەفتەیە داهات بەڕێژەی (16%) كەمیكردووەبە زیاتر لە (2) ملیار دینار. 
  -    داهاتی مانگی ئەیلول سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له‌ ( 31 ملیار و 902 ملیۆن) دینار ، كه‌ 83%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 17%ی به‌شێوه‌ی چه‌ك بوه‌.
 -   داهاتی مانگی ئابی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له‌ ( 62 ملیار و 924 ملیۆن) دینار ، كه‌ 85%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 15%ی به‌شێوه‌ی چه‌ك بوه‌.
-   داهاتی مانگی تەمووزی سنوری سلێمانی بریت بووە له‌ ( 118 ملیار و 926 ملیۆن) دینار ، كه‌ 28%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 67%ی مەقاسە بووەو 5% به‌شێوه‌ی چه‌ك بوه‌.
 - داهاتی مانگی حوزەیرانی سنوری سلێمانی ( 139 ملیار و 173 ملیۆن دینار) بووە، كه‌ (76) ملیار دینار بەڕێژەی 54% كەمیكردووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand