هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2024
2024-08-03 19:44:48
راپۆرتی: درەو
🔻 پاڵپشت بە داتاکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە نیوەی یەکەمی 2024؛
🔹 هەناردەی نەوتی بەسرە گەیشتووە بە نزیک لە (612 هەزار) بەرمیل نەوت و زیاتر لە (49 ملیار و 268 ملیۆن) دۆلار داهاتەکەی بووە.
🔹 لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک نزیکەی (4 ملیۆن) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی نەوتی گەیارەو زیاتر لە (2 ملیۆن و 113 هەزار) بەرمیل هەناردەی ئوردن کراوە، داهاتەکەشیان نزیکەی (409 ملیۆن و 690 هەزار) دۆلار بووە.
🔹 بە تێکرای ڕۆژانە نزیک لە (3 ملیۆن و 396) بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، بەگشتی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ عێراق پتر لە (618 ملیۆن و 44 هەزار) بەرمیل نەوتی بە بەهای نزیک لە (49 ملیار و 678 ملیۆن) دۆلار و بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوتی بە سەرو (80) دۆلار فرۆشتووە.
هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2024
پاڵپشت بە بەڵگەنامەیەکی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کە بەرواری (24ی 7ی 2024)ی لەسەرە، لە نیوەی یەکەمی 2024؛
هەناردەی نەوتی بەسرە (611 ملیۆن و 952 هەزار و 117) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (49 ملیار و 268 ملیۆن و 126 هەزار و 31) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (3 ملیۆن و 979 هەزار و 217) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (2 ملیۆن و 113 هەزار و 111) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (409 ملیۆن و 689 هەزار و 900) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی (618 ملیۆن و 44 هەزار و 445) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 395 هەزار و 849) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (80 دۆلار و 379 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (49 ملیار و 677 ملیۆن و 815 هەزار و 931) دۆلار.
ئەگەر داتاکان وردتر بکەینەوە بە پێی هەر مانگێک لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ، ئەوا؛
1. مانگی کانونی دووەمی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (102 ملیۆن و 25 هەزار) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 939 ملیۆن و 748 هەزار و 209) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (ملیۆنێک و 19 هەزار و 132) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (464 هەزار و 306) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (95 ملیۆن و 660 هەزار و 433) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا بڕی (103 ملیۆن و 508 هەزار و 438) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 338 هەزار و 982) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (77 دۆلار و 63 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 35 ملیۆن و 408 هەزار و 642) دۆلار.
2. مانگی شوباتی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (98 ملیۆن و 183 هەزار و 554) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 658 ملیۆن و 921 هەزار و 35) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە، بەڵام (975 هەزار و 631) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (433 هەزار و 126) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (91 ملیۆن و 363 هەزار و 742) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی شوباتی (2024)دا بڕی (99 ملیۆن و 592 هەزار و 311) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 434 هەزار و 218) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (77 دۆلار و 82 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 750 ملیۆن و 284 هەزار و 797) دۆلار.
3. مانگی ئازاری 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (104 ملیۆن و 680 هەزار و 93) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 510 ملیۆن و 793 هەزار و 517) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (967 هەزار و 492) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (464 هەزار و 453) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (95 ملیۆن و 328 هەزار و 808) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بڕی (106 ملیۆن و 112 هەزار و 38) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 422 هەزار و 969) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (81 دۆلار و 10 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 606 ملیۆن و 122 هەزار و 325) دۆلار.
4. مانگی نیسانی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (100 ملیۆن و 921 هەزار و 250) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 561 ملیۆن و 304 هەزار و 594) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (ملیۆنێک و 16 هەزار و 962) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (448 هەزار و 606) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (107 ملیۆن و 179 هەزار و 984) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بڕی (102 ملیۆن و 386 هەزار و 818) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 412 هەزار و 894) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (84 دۆلار و 66 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 668 ملیۆن و 484 هەزار و 578) دۆلار.
5. مانگی ئایاری 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (104 ملیۆن و 130 هەزار و 292) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 290 ملیۆن و 69 هەزار و 458) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردە نەکراوە، بۆیە هیچ داهاتێکیشی نەبووە.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئایاری (2024)دا بڕی (104 ملیۆن و 130 هەزار و 292) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 359 هەزار و 42) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (79 دۆلار و 61 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 290 ملیۆن و 69 هەزار و 458) دۆلار.
6. مانگی حوزەیرانی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (102 ملیۆن و 11 هەزار و 928) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 307 ملیۆن و 289 هەزار و 218) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (302 هەزار و 620) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (20 ملیۆن و 156 هەزار و 913) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڕی (102 ملیۆن و 314 هەزار و 548) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 410 هەزار و 485) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (81 دۆلار و 39 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 327 ملیۆن و 446 هەزار و 131) دۆلار.
بۆ بەرچاو ڕونی بڕوانە خشتەی و چارەتەکانی هاوپێچی ئەم ڕاپۆرتە؛
چارتەکان