دۆخی دارایی هەرێم لە سەردەمی "هەناردەکردنی نەوت"دا

Draw Media

2024-02-12 16:16:55



درەو:


(30 ملیار) دۆلار پوختەی داهاتی  نەوت بووەو (31.6 ملیار) دۆلار قەرز کەڵەکە بووە

🔻 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی (2014) تا (25/3/2023)، لە رێگەی بۆرییەوە؛
🔹 زیاتر لە (ملیارێک و 307 ملیۆن) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
🔹 بە تێکڕا هەر بەرمیل نەوتێکی بە سەرو (56) دۆلار فرۆشتووە.
🔹 کۆی داهاتەکەی پتر لە (68 ملیار) دۆلار بووە.
🔹 بە تێکڕا زۆرتر لە (38 ملیار) دۆلاری بە رێژەی (56%) چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە.
🔹 بڕی (30 ملیار) دۆلاری بە رێژەی (44%) گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.
🔻 لە ساڵی (2014)ەوە بۆ (چارەکی یەکەمی 2023) پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق؛
🔹 زۆتر لە (118 ترلیۆن) دینار بووە.
🔹 نزیکەی (17 ترلیۆن) دیناری بە رێژەی (14%) حکومەتی هەرێم تەمویل کراوە.
🔹 زیاتر  لە (101 ترلیۆن) دینار بە رێژەی (86%) پشکی هەرێم ڕاگیراوە.
🔻 لەماوەی ساڵی (2012) بۆ کۆتایی (2023) قەرزە کەڵەکە بووەکانی سەر حکومەتی هەرێم؛
🔹 گەیشتووە بە نزیکەی (34 ملیار و 500 ملیۆن) دۆلاری ئەمریکی.
🔹 نزیکەی (28 ملیار) دۆلاری لە سەردەمی ئابوری سەربەخۆو کاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کەڵەکە بوونە.

یەکەم؛ هەناردەو نرخ و داهاتی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە رێگەی بۆرییەوە  لە ساڵی (2023/3/25 - 2014)
پاڵپشت بە داتا نافەرمی و فەرمییەکان (دیلۆیت)، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی (2014) تا (25/3/2023)، لە رێگەی بۆرییەوە، بڕی (ملیارێک و 307 ملیۆن و 587 هەزار و 62) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕا هەر بەرمیل نەوتێکی بە سەرو (56) دۆلار فرۆشتووە، کۆی داهاتەکەشی بریتی بووە لە (68 ملیار و 288 ملیۆن و 824 هەزار و 975) دۆلار.
کۆی ئەو داهاتەی کە لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بەدەستهاتووە بە تێکڕا بڕی (38 ملیار و 241 ملیۆن و 741 هەزار و 986) دۆلاری بە رێژەی (56%) چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە، بڕی (30 ملیار و 47 ملیۆن و 82 هەزار و 989) دۆلاری بە رێژەی (44%) گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (بڕوانە خشتە و چارتی ژمارە (1)) بە جۆرێک؛
•    ساڵی (2014) بڕی (33 ملیۆن و 538 هەزار و 311) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (82) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (2 ملیار و 750 ملیۆن و 141 هەزار و 502) دۆلار.
•    ساڵی (2015) بڕی (133 ملیۆن و 139 هەزار و 398) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (44) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (5 ملیار و 858 ملیۆن و 133 هەزار و 512) دۆلار.
•    ساڵی (2016) بڕی (183 ملیۆن و 642 هەزار و 57) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (38) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (6 ملیار و 978 ملیۆن و 398 هەزار و 166) دۆلار.
•    ساڵی (2017) بڕی (180 ملیۆن و 28 هەزار و 303) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (48) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 641 ملیۆن و 358 هەزار و 544) دۆلار.
•    ساڵی (2018) بڕی (131 ملیۆن و 729 هەزار و 397) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە نزیکەی (59) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 720 ملیۆن و 310 هەزار و 473) دۆلار.
•    ساڵی (2019) بڕی (158 ملیۆن و 512 هەزار و 690) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە نزیکەی (53) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 349 ملیۆن و 749 هەزار و 733) دۆلار.
•    ساڵی (2020) بڕی (158 ملیۆن و 145 هەزار و 412) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە  نزیکەی (28) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (4 ملیار و 443 ملیۆن و 842 هەزار و 235) دۆلار.
•    ساڵی (2021) بڕی (152 ملیۆن و هەزار و 184) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (59 دۆلار و نیو) فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (9 ملیار و 37 ملیۆن و 887 هەزار و 22) دۆلار.
•    ساڵی (2022) بڕی (144 ملیۆن و 665 هەزار و 614) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (85) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (12 ملیار و 331 ملیۆن و 417 هەزار و 848) دۆلار.
•    لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023) بڕی (32 ملیۆن و 194 هەزار و 426) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (67 دۆلار و 6 سەنت) فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (2 ملیار و 177 ملیۆن و 585 هەزار و 940) دۆلار.

 

دووەم؛ پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بڕو رێژەی تەمویل کراو و نەکراوی هەریم  لە ساڵی (2023/3/25 - 2014)
لەدوای دەستکردن بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆرییەوە لە ساڵی (2014)ەوە، بەغدا پشکی هەرێمی لە بودجەی گشتی عێراق ڕاگرت و لەو کات بەدواوە هەرگیز پشک هەرێم وەک خۆی خەرج نەکرا، لە ساڵی (2014)ەوە بۆ (چارەکی یەکەمی 2023) پشکی هەرێم بریتی بووە لە (118 ترلیۆن و 202 ملیار و 476 ملیۆن و 790 هەزار) دینار، بەڵام لە ماوەی ناوبراودا تەنها (16 ترلیۆن و 927 ملیار و 533 ملیۆن) دینار بە رێژەی (14%) وەزارەتی دارایی هەرێم تەمویل کراوەو بڕی (101 ترلیۆن و 274 ملیار و 943 ملیۆن و 790 هەزار) دینار بە رێژەی (86%) پشکی هەرێم ڕاگیراوەو بە بیانوی جیاواز خەرج نەکراوە، (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)) بە جۆرێک؛
•    لەساڵی (2014) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (1/12) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (19 ترلیۆن و 999 ملیار و 616 ملیۆن) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (2 ترلیۆن و 280 ملیار) دیناری بە رێژەی (11%) تەمویل کراوە، بڕی (17 ترلیۆن و 719 ملیار و 616 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (89%) خەرج نەکرا.
•    لەساڵی (2015) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (14 ترلیۆن و 871 ملیار) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (2 ترلیۆن و 476 ملیار) دیناری بە رێژەی (17%) تەمویل کراوە، بڕی (12 ترلیۆن و 395 ملیار) دیناری بە رێژەی (83%) خەرج نەکرا.
•    لەساڵی (2016) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (12 ترلیۆن و 570 ملیار) دینار، بەڵام هەرێمی کوردستان بە هیچ بڕە پارەیەک تەمویل نەکرا.
•    لەساڵی (2017) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (11 ترلیۆن و 650 ملیار و 28ملیۆن ) دینار، بەڵام هەرێمی کوردستان بە هیچ بڕە پارەیەک تەمویل نەکرا.
•    لەساڵی (2018) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (6 ترلیۆن و 767 ملیار و 173 ملیۆن) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (3 ترلیۆن و 175 ملیار و 403 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (47%) تەمویل کراوە، بڕی (3 ترلیۆن و 591 ملیار و 770 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (53%) خەرج نەکرا.
•    لەساڵی (2019) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (9 ترلیۆن و 783 ملیار و 26 ملیۆن) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (5 ترلیۆن و 439 ملیار و 130 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (56%) تەمویل کراوە، بڕی (4 ترلیۆن و 343 ملیار و 896 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (44%) خەرج نەکرا.
•    لەساڵی (2020) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (5 ترلیۆن و 436 ملیار) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (ترلیۆنێک و 359 ملیار) دیناری بە رێژەی (25%) تەمویل کراوە، بڕی (4 ترلیۆن و 77 ملیار) دیناری بە رێژەی (75%) خەرج نەکرا.
•    لەساڵی (2021) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (16 ترلیۆن و 509 ملیار و 112 ملیۆن) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (ترلیۆنێک و 200 ملیار) دیناری بە رێژەی (7%) تەمویل کراوە، بڕی (15 ترلیۆن و 309 ملیار و 112 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (93%) خەرج نەکرا.
•    لەساڵی (2022) حکومەتی عێراق یاسای بودجەی نەبوو، بۆیە لەسەر بنەمای بودجەی ساڵی (2021) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7) دیاریکرابوو، (16 ترلیۆن و 509 ملیار و 112 ملیۆن) دینار، بەڵام هەرێمی کوردستان بە هیچ بڕە پارەیەک تەمویل نەکرا.
•    لەساڵی (2023) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7) دیاریکرا، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (16 ترلیۆن و 609 ملیار و 639 ملیۆن و 162 هەزار) دینار، بۆ سێ مانگی یەکەمی ساڵەکە پشکی هەرێم بریتی بوو (4 ترلیۆن و 152 ملیار و 409 ملیۆن و 790 هەزار) دینار بەڵام تەنها بە بڕی (998 ملیار) دیناری بە رێژەی (24%) تەمویل کراوە، بڕی (3 ترلیۆن و 154 ملیار و 409 ملیۆن و 790 هەزار) دیناری بە رێژەی (76%) خەرج نەکرا.
خشتەی ژمارە (2)


سێیەم؛ قه‌رزه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم (2012-2023)
لەماوەی ساڵی (2012) بۆ کۆتایی ساڵی (2023) قەرزە کەڵەکە بووەکانی سەر حکومەتی هەرێم گەیشتووە بە نزیکەی (34 ملیار و 500 ملیۆن) دۆلاری ئەمریکی، کە نزیکەی (28 ملیار) دۆلاری لە سەردەمی ئابوری سەربەخۆو کاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کەڵەکە بوونە، بریتین لە قەرزی (موچەی موچەخۆران، پابەندییە داراییەکانی، قەرزی دەرەکی، قەرزی بانکی تی بی ئای و قەرزی ناوخۆیی)، لە ساڵی (2023)دا حکومەتی عێراق بڕی (3 ترلیۆن و 700 ملیار) دیناری بە شێوەی قەرز حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە گوژمەی جیاوا تەمویل کردووە، کە بڕەکەی هاوتایە بە (2 ملیار و 824 ملیۆن و 427 هەزار دینار) وەک لە چارتی ژمارە (2)دا هاتووە، شێوازی گەشەکردنەکەشی بەو جۆرە بووە کە لە خشتەی ژمارە (3)دا رونکراوەتەوە.

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand