چەند جوانی !

2024-01-19 08:25:31



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

کانوونی ئەمساڵمان وشکە   
قەیسەریمان کونە مشکە 
درۆنە توپە ساروخە  
هەرکامێکیانە بەخێربێ  
خۆی سەرپشکە  
*** 
دیسان خەڕەک  
دیسان کوردایەتیی کەڵەک 
کلاسیکۆی شەڕەگەڕەک  
گەوجێتیمان دوکەڵی مارڵبۆرۆیە 
ئەم نیشتیمانەی قانگ داوە 
کەلـلەی شەعبیش بۆتە تەپڵەک  
***  
منم غەزەب 
ڕۆژێ مەحبوبی جەندرمەم 
ڕۆژێ دەستی ئەبو لەهەب 
زەرورەتەکەی تەئریخم 
هەم بۆ کەلانە چەتاڵم 
هەم بۆ محەلەبییش قەسەب 
دراوسێم کردە ڕۆناڵدۆ 
کوردستانیشمان بە مەلعەب 
***  
ماشەڵات لێ بێ وڵاتم 
چەند جوانی لەگەردەلولا !
لەبەردەم مایکی مەسئولا  
سوید بەشاگرد ڕامەگرە  
کەی وەک تۆ مەست و حەیرانە  
بەهەردوو لا؟!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand