ناڵێ

2024-01-17 10:09:48



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* دایکت پێت ناڵێ خۆشم ئەوێی، برنجت بەدار بۆ لێ دەنێ.
* بەغدا ناڵێ فیدراڵی فت، بوجەکەت لێ ئەکات بە قوزەڵقورت.
* باوکت ناڵێ بۆچوونەکەتم بەدڵ نییە، ئەڵێ دە فڵقەفڵق.
* شیرین ناڵێ بڕۆ وەل بە، بلۆکت دەکات.
* سەندیکا ناڵێ قوەتمان بەسەر مامۆستایاندا ناشکێ، ئەڵێ خۆیانمان سەرپشک کردوە.
* پرسگە ناڵێ تا ماویت عەریف بە، ئەڵێ خۆمان پەیوەندیت پێوە ئەکەینەوە.
* فڕۆکەخانەی هەریر ناڵێ درۆن بارانە، ئەڵێ دیسان شەو هات بۆ حاڵی من.
* مناڵەکەت ناڵێ بیرم کردیت، یەکسەر ڕائەکاتە باوەشتەوە.
* کەشناسی ناڵێ نابارێ، ئەڵێ پلەکانی هەوا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن. 
* دکتۆر ناڵێ نازانم چیتە، ئەڵێ تۆ جارێ ئەم دەرمانانە بەکار بهێنە بزانین چۆن ئەبێ.
* مالیکی ناڵێ وەزعەکەم بە دڵ نییە، پەنجە ئەکات بە لووتیا.
* ئیعلام ناڵێ میلەت ئاڵیاوە لەقنگییەوە دیارە، ئەڵێ پیاوێک لە کەنەدا ڕەگەزی خۆی گۆڕی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand