کێ چۆن جگەرە تەرک بکات ؟

2024-01-14 07:30:07



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

مودیری فڕۆکەخانه‌ی سلێمانی؛ قەرار بدات کە  تەیارەی ئەستەموڵی بینی ئینجا جگەرەیەک داگیرسێنێ.
حسک؛ لەگەڵ حەرامکردنی بوجەکەی پارتیدا.
سەرۆکی حکومەت؛ هەتا نەوتەکە نەڕوات مژی لێ نەدات.
پارێزگاری هەولێر؛ کە خەبەرێکی خۆشی بیست، ئینجا بە سکرتێرەکەی بڵێ ئا جغارەیەکم بدەیە.
وەزیری تەندروستی: لەگەڵ کردنەوەی هەموو خەستەخانەیەکی ئەهلیدا جگەرەکەی دەستی فڕێ بدات.
وەزیری دارایی؛ ڕێ و ڕەسمی جگەرەکێشانەکە بخاتە ڕۆژی مەعاش.
ماڵپەڕەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری: هەر ڕۆژێک پێنج لایکی بۆ هات مارڵبۆرۆیەک بنێ بە لێوییەوە.
مەسئولی هەیئەی ئیتیصالات: دەمی بۆ نەبات تا ئەو ڕۆژەی هەلاوێکی لە کۆڕەکەوە بۆ دێت.
قسەکەری حیزب: وەعد بەخۆی بدات لەبەردەمی کامێرادا نەیکێشێ. 
کابرای تەجاوزاتی شارەوانی: موستەحیلە بتوانێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand