بەبێ كۆتا، دوو كاندیدی كاكەیی دەرچوون

Draw Media

2024-01-05 17:35:28




درەو:
لە هەڵبژاردنی 18ی كانونی یەكەمی 2023ی ئەنجومەنی پارێزگاكان (2) كاندیدی كاكەییەكان بە بێ سیستەمی كۆتا سەركەوتن، بەڵام لە هەرێمی كوردستان كاكەییەكان هیچ كورسیەكی كۆتایان بۆ دیاری نەكراوە، لە كاتێكدا لەو ناوچانە (2) كاندیدی توركمان دەرچووە بەڵام لە هەرێمی كوردستان (5) كورسی كۆتایان بۆ دیاریكراوە.
بە پێی دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنی 18ی كانونی یەكەمی 2023ی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، كاكەییەكان دوو كاندیدیان دەرچووە ئەوانیش:
•    هۆشیار هیجران كاكەیی لە (هاوپەیمانی كەركوك هێزوو ئیرادەمانە) توانی بە (7,108) دەنگ سەركەوێت بۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك (یەكێتی).
•     محەمەد جاسم كاكەیی، لە (ئیتیحاد ئەهل نەینەوا) توانی بە (3,738) دەنگ سەركەوێت بۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، (یەكێتی)یە.
•    
بە پێی بەدواداچونێكی (كەركوك ناو) كاكەییەكان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا، لە چوارچێوەی هەردوو لیستی یەكێتیی و پارتی (8) كاندیدیان هەبوو، چواریان لە پارێزگای كەركوك، سێ كەسیان لە پارێزگای دیالە و یەكێكیان لە پارێزگای نەینەوا، بە هەموویان پێكەوە زیاتر لە (18) هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە، دەنگی كاندیدەكانی كاكەیی زیاتر لە (10) هەزاریان لە كەركوك، نزیكەی (4) هەزار لە دیالە و زیاتر لە (7,700) لە نەینەوا بووە، بەڵام تەنیا لە كەركوك و نەینەوا كورسییان مسۆگەر كرد.
كاكەییەكان وەك پێكهاتەیەك لە هەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكاندا دەژین، لە ناوچە جێناكۆكەكان توانیویانە (2) كورسی مسۆگەر بكەن بەڵام لە هەرێمی كوردستان هیچ كورسیەكی كۆتایان بۆ دیاری نەكراوە، لە كاتێكدا (5) كورسی بۆ توركمانەكان تۆماركراوە، لەگەڵ ئەوەی توركمانەكانیش لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تەنیا (2) كاندیدیان سەركەوتووە.
كاندیدە دەرچووەكانی كاكەیی لە كەركوك و نەینەوا دەنگەكیانیان بەراورد بە دەنگی پەرلەمانتارانی توركمانی زۆر جیاوازە:
•    هۆشیار هیجران كاكەیی لە (هاوپەیمانی كەركوك هێزوو ئیرادەمانە) توانی بە (7,108) دەنگ سەركەوێت.
•     محەمەد جاسم كاكەیی، لە (ئیتیحاد ئەهل نەینەوا) توانی بە (3,738) دەنگ سەركەوێت  

•    سارا دڵشاد لە (پارتی گەشەپێدانی توركمانی) تەنیا (194) دەنگی بەدەستهێناوە.
•    مونا قەهوەچی لە (پارتی چاكسازی توركمانی) تەنیا (2,236) دەنگی بەدەستهێناوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand