"چین بەردەوامە لەهەوڵەكانی بۆ یەكخستنی ئێران و عێراق لەیەك دەوڵەتدا"

Draw Media

2024-01-02 08:34:32




درەو:
پێگەی(oil price) راپۆرتێكی رۆژنامەنوسی بواری دارایی (سیمۆن واتكینس) بڵاوكردووەتەوە, بە ناونیشانی (عێراق بەرەو بەدیهێنانی تەواوكاری زیاتر لەگەڵ چین هەنگاو دەنێت) كە ئەمە پوختەكەیەتی:
🔹لەكاتێكدا چین پشتی بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەستووە بۆ دابینكردنی زۆرینەی وزە, عێراق فشاردەكات بۆ فروانكردنی پەیوەندیە بازرگانیەكانی لەگەڵ دووەم گەورەترین ئابوری جیهان و سود وەرگرتن لە تەكنەلۆجیاو وەبەرهێنانەكانی چین, لەسایەی نیشانەكانی پاشەكشێی هەژموونی ئەمریكا لەناوچەكە.
🔹فراوانبونی رۆڵی چین لە عێراق هاوتەریبە بە پرۆژەو دەستكەوت لە بوارە جیاوازەكان بەتایبەت پرۆژە بنەڕەتیەكانی ژێرخان و وەبەرهێنان لەكەرتی پترۆكیمیاوی, ئەوەش پاڵ بە بەغدادوە دەنێت كە بەدوای زیادكردنی داهاتەكانی و پلانەكانی بۆ گەشەسەندن دەگەڕێت,  زیاتر لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دوربكەوێتەوە.
🔹گەورە سیاسیەكانی عێراق فشاردەكەن لەپێناو چالاككردنی تەواوەتی"رێككەوتنی چوارچێوەی نێوان عێراق و چین" كە لەڕێیەوە ئابوری عێراق بەهێزدەكات.
🔹رێككەوتنەكە, كە ساڵی (2021) واژوكراوە, دەرفەت بۆ چین دەڕەخسێنێت لە تەواوكردنی ستراتیجی دورمەودای كە خۆی لە دەستگرتن بەسەر تەواوی توانا نەوتیە سەرەكیەكانی عێراق دەبینێتەوە لە نەوت و غازو پترۆكیمیاویات, بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی.
🔹پەكین لە عێراق لەسەرەتای ساڵی (2021) هەمان ستراتیجی سێ‌ تەوەری بەكارهێنا لەباشوری عێراق, كە روسیا لە كۆتایی ساڵی (2017)دا بەكاریهێنا بۆ دەستگرتن بەسەر تەواوی سەرچاوە سەرەكیەكانی نەوت و غازدا.
🔹لە كوردستان كۆمپانیای روسنەفت, بریكاری نەوتی كرمیلن, سەرەتای بڕی (1.5) ملیار دۆلاری پێشوەختەی دا بە حكومەتی كوردستان, لەبەرامبەر گرێبەستێك بۆ هاوردەكردنی نەوت بۆ ماوەی (3_5) ساڵ.
🔹كۆمپانیا روسیەكە (80%) پشكی بەكارخستنی لە (5) ناوچەی سەرەكی نەوت لە كوردستان بەدەستهێنا, هاوشانی وەبەرهێنانی ئاسایی و هاوكاریكردنی تەكنەلۆجی و كەلوپەل.
🔹خاوەندارێتی (60%) هێڵی بۆرییەكانی نەوت كوردستانی بەدەستهێنا كە دەچێتە سەر بەندەری جەیهانی توركی, ئەوەش لەسەر بنەمای پابەندبون بە وەبەرهێنانی بڕی (1.8) ملیار دۆلار بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان بۆ یەك ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.
🔹بە بەكارهێنانی هەمان رێسای گەمەی روسیا لە كوردستان, چین لەسەرەتای ساڵی (2021)دا كۆمپانیای (زینهوا ئۆیل) بریكاری دەوڵەت بەكارهێنا, بۆ پەسەندكردنی گرێبەستی هاوردەكردنی نەوت لەگەڵ عێراق, كە پێشوەختە پارەكەی بدرێت بۆ ماوەی (5) ساڵ و بە بەهای (2) ملیار دۆلار.
🔹گفتوگۆكانی نێوان چین و عێراق لەبارەی فراوانكردنی پرۆژەكانی پەكین لە بواری نەوت و غاز لە باشوری وڵات دەستیپێكرد, دەستگرتنی كۆمپانیا چینیەكان بەسەر پرۆسەكانی كنە پشكنین و پێشخستن و چاكردنەوەو ئاسایش تا دەگاتە بەدەستهێنانی رێگەپێدان لە كێڵگەكانی نەوت و غاز لە باشوری عێراق پەرەیسەند, بەتایبەت لەدوای كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان تاكلایانە لە رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە ساڵی (2018).
🔹وەك بەشێك لەرێككەوتنی پێشوتر بۆ ماوەی (25) ساڵ لەگەڵ ئێران, چین بە كرداری لەڕێی بریكارە سیاسی و ئابوری و سەربازییەكانی ئێرانەوە لە عێراق دەستیكردووە  بە وابەستەكردنی لۆجستی, كە عێراقیش لەخۆدەگرێت.  
🔹ئەم وابەستەكردنە لۆجستیە تەنها لەبواری هاوكاریكردنی یەكەیەكی یەكگرتوو لەڕێی سەرچاوەیەكی بێشوماری نەوت و غاز لە عێراق و ئێران سود بە چین ناگەیەنێت, بەڵكو شوێن پێیەكی هەمەلایەنەی داوەتێ‌ بۆ دامەزراندنی بوونێكی ئەمنیی لەسەر زەوی لە هەردوو وڵات.
🔹ئەگەری بەكارهێنانی لایەنی سەربازی بۆ چین كراوە دەبێت, بەبێ‌ ئەوەی پێویستی بە گفتوگۆبێت لەگەڵ حكومەتی عێراق كە لەوكاتەدا لەدەسەڵات دەبێت, وەك سەرچاوەیەكی باڵا  رایگەیاندووە, كە بەشێوەیەكی توندتوڵ كاردەكات لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق.
🔹چین هەوڵەكانی لەپێناو یەكخستنی عێراق و ئێران راناگرێت لەدەوڵەتێكی بە كرێگیراوی گەورەدا راناگرێت, ئەوە جەوهەری سیاسەتە فراوانخوازییەكانێتی لەسەرانسەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
🔹ئێران و عێراق پێگەوە گەورەترین سەرچاوەكانی نەوت و غاز لە جیهان پێكدەهێنن, كە تائێستا زۆرێكی بەكارنەهێنراوە, رەنگە ئەمە ناوچەیەكی تری تری جیهان بكاتە "جیهانی فرە جەمسەر" كە چین رایگەیاندووە, ئەمەی دەوێت.
🔹ئێران و عێراق پێكەوە دڵی مانگی شیعی  پێكدەهێنن كە سوریاو ئوردن و لوبنان و یەمەنیش لەخۆدەگرێت, كە ئەوە (3) خەسڵەتی جیۆسیاسی سەرەكی بۆ چین دەرەخسێنێت:
🔹 دەكرێت بەركاربهێنرێت بۆ چاودێریكردنی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەو ناوچانە.
🔹 چەندین رێگای گواستنەوەی راستەوخۆ بۆ ئەوروپا دەستەبەردەكات كە دەكرێت بە ئاشكراو نهێنی بەكاربهێنرێت.
🔹 یەدەگێكی زۆری نەوت و غازی تیادایەو كە دەكرێت چین دەستی پێیبگات بە نرخێكی هەرزان لەڕێی گرێبەستی هاوشێوەی دورمەودا وەك ئەوەی لەگەڵ عێراق و ئێران ئەنجامیداوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand