بەس

2023-12-30 08:35:43



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

هاووڵاتی: ئەم سەری ساڵە جەوەکە خۆش ئەبێ؟
کەشناسی: بەڵێ، بەس بەشەرتێ قۆڵکورتت لەبەردا بێ.
**
کوردی: ئەتوانم  سەرێک لەماڵی باوکم بدەم؟
درۆنی تورکی: ئەڤیت.. بەس بە شەرتێ لە مەنتیقەی ئاغجلەرو شارباژێڕو شنگال و مەخمورو گەرمیان و پێنجوین و بناری قەندیل نەبێ.
**
وەزارەتی دارایی: بەتەمام تەقویمی ساڵی ٢٠٢٤ چاپ بکەین. 
سەرۆکایەتی حکومەت: بیکە.. بەس بەو شەرتەی شەش لاپەڕە بێ.
**
ژن: ئەمشەو ئەمانبەی بۆ (هەموو ساڵێک بەخۆشی)؟
مێردی عەلمانیی کورد: ئا.. بەس بەشەرتێ سەرو قاچت داپۆشی 
**
مەتعەمچی: ماتۆڕەکانمان وا زوو نایەنەوە.. ئەکرێ هەمبەرگەرەکەتان بە شتێکی تردا بۆ بنێرم ؟
ماڵەکە: ئا ئیعتیادییە.. بەس دەمپەڕ نەبێ.
**
خانم: ئەو ئیشکەرە هندییەمان بۆچی ڕۆی ؟ مەعاشەکەی کەم بوو؟
نوسینگە: نەخێر نەوەڵا.. بەس ئەڵێ تەحەمولی ئەو هەموو بۆنی بەهاراتە ناکەم. 
**
قونسوڵی ئەمریکا: ئەم وڵاتەی ئێوە ئەتوانێ هیچ شتێکی (ئەپڵ) بەرهەم بێنێت؟
وەزیری پیشەسازی: قوربان بەس شەربەتەکەی.
**
باوک: ئەلەو دکتۆر گیان.. عەرزت ئەکەم مناڵەکەم سمێڵی لە سمێڵی من گەورەترە.
دکتۆر: طەبیعییە.. بەس ئەگەر کچ نەبێ.
**
یەکەم: چەند خۆشە مێردەکەت بە بۆنەی ساڵی تازەوە دیارییت بۆ بێنێت!
دووهەم: ئەرێ وەڵا.. بەس بەشەرتێ تایدی غەسالە نەبێ.
**
مامۆستای بایۆلۆجی: چی هەیە لە ئاو خواردنەوە ئاسانتر؟
وەزارەتی ڕۆشنبیری: وەڵا نییە، مەگەر بەس چاپکردنی کتێب.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand