بە ژمارە: بەغداد دانی بە (682 هەزار) فەرمانبەری هەرێمدا ناوە

Draw Media

2023-10-08 08:15:01



بە ژمارە:
🔻لە (ملیۆنێك و 255 هەزار) موچەخۆری هەرێم
🔻بەغداد دانی بە (682 هەزار) فەرمانبەری هەرێمدا ناوە
🔻بەغداد دانی بە (54%)ی موچەخۆرانی هەرێمدا ناوە
درەو:
- ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم: (ملیۆنێك و 255 هەزارو 273) موچەخۆر
- ئەوەی لای بەغداد دانپێدانراوە: ( 658 هەزارو 189) فەرمانبەرە + (23 هەزارو 840) پێشمەرگە
- واتا (682 هەزار) فەرمانبەر بەرێژەی (54%) لای بەغداد دانپێدانراوە
بەم شێوەیە:
• ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم: (ملیۆنێك و 255 هەزارو 273) موچەخۆر
• ژمارەی فەرمانبەر: (752 هەزارو 959) كەس بەرێژەی (60%)
• فەرمانبەری مەدەنی: 430 هەزارو 231
• سەربازی: 217 هەزارو 979
• پۆلیس و ئاساییش: 104 هەزارو 699
• ژمارەی موچەخۆر: 502 هەزارو 364) كەس بەرێژەی (40%)
• خانەنشینی: 246 هەزرو 269
• چاودێری كۆمەلایەتی: 159 هەزارو 158 كەس
• شەهیدان: 96 هەزارو 937
 
واتا لە كۆی (ملیۆنێك و 255 هەزارو 273) موچەخۆر واتا (682 هەزار) فەرمانبەر لە بەغداد دانپێدانراوە، واتا (573) هەزار موچەخۆری هەرێم ناویان لە بەغداد نیە واتا (46%)یموچەخۆرانی هەرێم ناویان لای بەغداد نیە، كە بەشێكی خانەنشینان ژمارەیان ( 246 هەزرو 269) كەسە و چاودێری كۆمەلایەتی (159 هەزارو 158 ) كەس و شەهیدان و ئەنفالكراون ( 96 هەزارو 937) كەس و بەشێك لە هێزە ئەمنییەكان.
🔸ژمارەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم
🔹پێشمەرگەو ناوخۆ: 217 هەزارو 979 كەس
🔹 پۆلیس و ئاساییش:: 104 هەزارو 699 كەس
🔹 خانەنشینی سەربازی: 110 هەزارو 729 كەس
كۆی گشتی هێزی سەربازی: 433 هەزارو 407 كەس
 
🔸موچەی مانگانەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان:
🔹وەزارەتی ناوخۆ : 178 ملیار و 489 ملیۆن دینار
🔹وەزارەتی پێشمەرگە: 133 ملیار و 61 ملیۆن دینار
🔹ئەنجومەنی ئاساییش و دەزگا: 62 ملیارو 997 ملیۆن دینار
🔹خانەنشینی سەربازی: 75ملیار و 630 ملیۆن دینار
🔹كۆی گشتی: (450 ملیارو 177 ملیۆن) دینارە، دەكاتە 48%ی كۆی موچەی موچەخۆران كە بۆ مانگێك (944 ملیار) دینارە
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand