زیانە داراییەکانی ڕاگرتنی نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوە

Draw Media

2023-09-08 06:42:51




 
شیكاری: درەو

🔹 بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەرەتای ساڵی (2022)ەوە تا کۆتایی مانگی ئابی هەمان ساڵ بڕی (17 ملیۆن و 867 هەزار و 540) بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک، لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان – بەندەری جەیهانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە.
🔹 لە هەمان ماوەی ساڵی (2023)دا هەناردەی نەوتی کەرکوک بریتی بووە لە (7 ملیۆن و 37 هەزار و 403)، بەو مانایەی (10 ملیۆن و 830 هەزار و 137) بەرمیل لە هەناردەی نەوتی کەرکوک کەمی کردووە.
🔹 لە ساڵی (2023)دا حکومەتی عێراق بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی بە (76.16) دۆلار فرۆشتووە، واتە بەراورد بە ساڵی پێشتر لە هەمان ماوەدا، هەر بەرمیلێک لە نەوتی عێراق بە زۆرتر لە (25) دۆلار کەمتر فرۆشراوە.
🔹 ئەگەر بەهەمان قەبارەی ساڵی ڕابردوو نەوتی کەرکوک لە رێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوە هەناردە بکرایە، بە تێکڕای ئەو نرخەی لە (2023) تۆمار کراوە، ئەوا کۆی بەهای نەوتی کەرکوک بریتی دەبوو لە (ملیارێک و 360 ملیۆن و 874 هەزار و 484) دۆلاری ئەمریکی.
🔹 تا کۆتایی مانگی ئابی (2023) تەنها بە بەهای (532 ملیۆن و 873 هەزار 615) دۆلار نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی بۆری نەوەتی کوردستانەوە فرۆشراوە.
🔹 کەواتە ڕاوەستانی نەوتی کەرکوک لە دوای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە بڕی (828 ملیۆن و 686) دۆلار زیانی دارایی بە کەرتی نەوتی عێراق گەیاندووە.

🔹 لە ئێستادا نەوتی كەركوك بۆ ناو خۆ بەكاردەهێندرێت لەمانگی ئابدا رۆژانە بە نزیكەی (325) هەزار بەرمیل نەوت بۆ پاڵاوگەكانی ناوخۆ بەكارهێندراوە


یەکەم؛ هەناردەی نەوتی کەرکوک لە مانگی کانونی دووەمەوە تا کۆتایی ئابی 2022
بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەرەتای ساڵی (2022)ەوە تا کۆتایی مانگی ئابی هەمان ساڵ بڕی (801 ملیۆن و 785 هەزار و 358) بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کردووە، لەو بڕەش (17 ملیۆن و 867 هەزار و 540) بەرمیلی بەڕێژەی (2.22%)ی نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک بووە، کە بە تێکڕا لە ماوەی ناوبراودا بەرمیلێک نەوت بە (101.58) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی کەرکوک لە کانونی دووەمەوە تا کۆتایی ئابی 2022 بریتی بووە لە (ملیارێک و 834 ملیۆن و 259 هەزار و 739) دۆلار. بۆ وردەکاری تەواوی مانگەکان بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)).


دووەم؛ هەناردەی نەوتی کەرکوک لە مانگی کانونی دووەمەوە تا کۆتایی ئابی 2023
بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەرەتای ساڵی (2023)ەوە تا کۆتایی مانگی ئابی هەمان ساڵ بڕی (808 ملیۆن و 449 هەزار و 161) بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کردووە، لەو بڕەش تەنها (7 ملیۆن و 37 هەزار و 403) بەرمیلی بەڕێژەی (0.9%)، نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک بووە، ئەو بڕەش لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2023) لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان – جەیهانی تورکییەوە هەناردە کراوە، لە دوای بڕیاری (دادگای نێوبژیوانی پاریس)ەوە بۆ ڕاگرتنی نەوتی کوردستان، هیچ بڕە نەوتێکی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک لە رێگەی بۆرییەوە هەناردەی دەرەوە نەکراوە.
 بە تێکڕا لە سێ مانگی یەکەمی (2023)دا بەرمیلێک نەوتی عێراقی بە (75.55) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی کەرکوک لە کانونی دووەمەوە تا کۆتایی ئازاری (2023) بریتی بووە لە (532 ملیۆن و 873 هەزار و 615) دۆلار. بۆ وردەکاری تەواوی مانگەکان بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).

 


سێیەم؛ زیانە داراییەکانی ڕاگرتنی نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوە
وەک لە خشتەکانی (1) و (2) ئاماژەمان پێدا، بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەرەتای ساڵی (2022)ەوە تا کۆتایی مانگی ئابی هەمان ساڵ بڕی (17 ملیۆن و 867 هەزار و 540) بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان – بەندەری جەیهانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە، بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی (2023)دا هەناردەی نەوتی کەرکوک بریتی بووە لە (7 ملیۆن و 37 هەزار و 403)، بەو مانایەی (10 ملیۆن و 830 هەزار و 137) بەرمیل لە هەناردەی نەوتی کەرکوک کەمی کردووە.
لە ساڵی (2023)دا حکومەتی عێراق بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی بە (76.16) دۆلار فرۆشتووە، واتە بەراورد بە ساڵی پێشتر لە هەمان ماوەدا، هەر بەرمیلێکی نەوتی عێراق بە زیاتر لە (25) دۆلار کەمتر فرۆشراوە.
بۆیە ئەگەر گریمانەی ئەوە بکەین، بەهەمان قەبارەی ساڵی ڕابردوو نەوتی کەرکوک لە رێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوە هەناردە بکرایە بە نرخی (76.16) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، وەک ئەوەی تا کۆتایی مانگی ئابی (2023)دا تۆمار کراوە، ئەوا کۆی بەهای نەوتی کەرکوک بریتی دەبوو لە (ملیارێک و 360 ملیۆن و 874 هەزار و 484) دۆلاری ئەمریکی.
ئەمە لە کاتێکدایە، تا کۆتایی مانگی ئابی (2023) تەنها بە بەهای (532 ملیۆن و 873 هەزار 615) دۆلار نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی بۆری کوردستانەوە فرۆشراوە. بەم پێیەش ڕاوەستانی نەوتی کەرکوک لە دوای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە بڕی (828 ملیار و 686) دۆلار زیانی دارایی بە کەرتی نەوتی عێراق گەیاندووە. بۆ وردەکاری زیانە داراییەکانی ڕاوەستانی نەوتی کەرکوک بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).

 

لە ئێستادا نەوتی كەركوك بۆ ناو خۆ بەكاردەهێندرێت لەمانگی ئابدا رۆژانە بە نزیكەی (325) هەزار بەرمیل نەوت بۆ پاڵاوگەكانی ناوخۆ بەكارهێندراوە، بۆ نمونە لە رۆژی 23/8/2023 لە كۆمپانیای نەوتی باكۆر (325) هەزار ەبرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە، (228) هەزار بەرمیلی بۆ پاڵاوگەكانی ناوخۆ بووە.

 

سەرچاوەکان؛

1.    ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە سەرجەم مانگەکانی ساڵی 2022، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=909
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=951
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1003
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1039
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر ایار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1099
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر حزيران الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1123
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر تموز الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1161
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر اب الماضي؛

2.    ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە سەرجەم مانگەکانی ساڵی 3202، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1419
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1455
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1480
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1527
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر ایار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1555
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر حزيران الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1597
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر تموز الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1644
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية الاولیة للصادرات النفطية لشهر اب الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1654

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand