داهاتی پێنج مانگی رابردووی نەوتی عێراق (50) ترلیۆن دینارە

Draw Media

2023-08-03 09:08:21



شیكاری: درەو
🔻 بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی (2023)دا؛
🔹 عێراق زیاتر لە (495 ملیۆن) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، بە تێکڕای هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق بە (75.24) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
🔹 کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ئەو پێنج مانگەدا (50 ترلیۆن) دینار بووەو.
🔻 وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 تا کۆتایی ئایاری ساڵی (2023)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر (45 ترلیۆن و 552 ملیار) دینار بووە، کە (95.7%)ی داهاتی نەوت و(4.3%)ی داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 هەر بەپێی ئامارەکان، دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (13.5%) و زیاتر لە (6 ترلیۆن 199 ملیار) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە.

تەوەری یەکەم؛ داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی (2023)دا  
وەک لە (خشتەی ژمارە (1))دا رونکراوەتەوە، پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، تا مانگی ئایاری ئەمساڵ بە بەهای (50 ترلیۆن و 98 ملیار و 2990 ملیۆن و 4 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە لە (30ی تەموزی 2023) بڵاوی کردووەتەوە، ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (45 ترلیۆن و 462 ملیار و 296 ملیۆن و 873 هەزار) دینار بە ڕێژەی (90.8%). بە جۆرێک؛
1.    داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە کانونی دووەمی (2023)دا  
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە کانونی دووەمی (2023)دا بە بەهای (11 ترلیۆن و 112 ملیار و 492 ملیۆن و 600 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 285 ملیار و 546 ملیۆن و 454 هەزار) دینار بە ڕێژەی (92.6%).

2.    داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە شوباتی (2023)دا  
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە شوباتی (2023)دا بە بەهای (9 ترلیۆن و 471 ملیار و 86 ملیۆن و 64 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 921 ملیار و 993 ملیۆن و 308 هەزار) دینار بە ڕێژەی (94.2%).

3.    داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە ئازاری (2023)دا  
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی ئازاری (2023)دا بە بەهای (9 ترلیۆن و 833 ملیار و 385 ملیۆن و 310 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 44 ملیار و 906 ملیۆن و 47 هەزار) دینار بە ڕێژەی (92%).

4.    داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە نیسانی (2023)دا  
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی نیسانی (2023)دا بە بەهای (10 ترلیۆن و 86 ملیار و 46 ملیۆن و 320 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 354 ملیار و 118 ملیۆن و 317 هەزار) دینار بە ڕێژەی (82.8%).
5.    داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە ئایاری (2023)دا  
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی ئایاری (2023)دا بە بەهای (9 ترلیۆن و 595 ملیار و 279 ملیۆن و 710 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی ئایاردا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 855 ملیار و 732 ملیۆن و 745 هەزار) دینار بە ڕێژەی (92.3%).
خشتەی ژمارە (1)

تەوەری دووەم؛ داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی (2023)دا
رۆژی (30ی تەموزی 2023) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی تا کۆتایی ئایاری ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛

یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی 2023
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ ئایاری ساڵی (2023) لە (30ی تەموزی 2023) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (47 ترلیۆن و 488 ملیار و 38 ملیۆن و 593 هەزار و 702) دینار، بەجۆرێک بڕی (45 ترلیۆن و 462 ملیار و 287 ملیۆن و 873 هەزار و 109) دیناری بەڕێژەی (95.7%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (2 ترلیۆن و 25 ملیار و 750 ملیۆن و 720 هەزار و 593) دینار، بەڕێژەی (4.3%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. بڕی (ترلیۆنێک و 935 ملیار و 958 ملیۆن و 139 هەزار) دیناری لە داهاتی ئاڵوگۆڕ (الارادات التحویلیە) کورتی هێناوە و بە پوختی (45 ترلیۆن و 552 ملیار و 80 ملیۆن و 454 هەزار و 325) دینار کۆی داهاتی وەزارەتی دارایی بووە. بەم پێیەش و بە تێکڕا داهاتی مانگانە زیاتر لە (9 ترلیۆن و 110 ملیار) دینار و رۆژانە زۆرتر لە (303 ملیار) دینار بووە. سەبارەت بە وردەکاری هەر یەک لە مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان و ئایاری (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).
خشتەی ژمارە (2)


دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی 2023
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو، سێ، چوار و پێنجی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (39 ترلیۆن و 353 ملیار و 32 ملیۆن و 229 هەزار و 385) دینار، بەجۆرێک بڕی (34 ترلیۆن و 413 ملیار و 806 ملیۆن و 598 هەزار و 861) دیناری بەڕێژەی (87.6%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (4 ترلیۆن و 939 ملیار و 225 ملیۆن و 630 هەزار و 524) دیناری بەڕێژەی (12.4%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان و ئایاری (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).
خشتەی ژمارە (3)


سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی 2023
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (4 ترلیۆن و 939 ملیار و 225 ملیۆن و 630 هەزار و 524) دیناری بەڕێژەی (12.4%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (376 ملیار و 957 ملیۆن و 506 هەزار و 138) دیناری بە ڕێژەی (7.6%)ی بۆ خەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (532 ملیار و 813 ملیۆن و 451 هەزار و 853) دیناری بە ڕێژەی (10.8%)ی بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (ترلیۆنێک و 381 ملیار و 892 ملیۆن و 540 هەزار و 631) دیناری بە ڕێژەی (28%)ی بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی بیناسازی و ڕێگاوبان بڕی (2 ترلیۆن و 128 ملیار و 32 ملیۆن و 315 هەزار و 868) دیناری بە ڕێژەی (43.1%)ی بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (519 ملیار و 529 ملیۆن و 816 هەزار و 34) دیناری بۆ بە ڕێژەی (10.5%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)).
خشتەی ژمارە (4)

چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی 2023
لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (39 ترلیۆن و 353 ملیار و 32 ملیۆن و 229 هەزار و 384) دینار.
لە کاتێکدا کۆی پوختەی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (45 ترلیۆن و 552 ملیار و 80 ملیۆن و 454 هەزار و 325) دینار.
واتە بڕی (6 ترلیۆن و 199 ملیار و 48 ملیۆن و 224 هەزار و 941) دیناری بەڕێژەی (13.5%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان و ئایاری ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)

پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی 2023
لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (3 ترلیۆن و 832 ملیار و 952 ملیۆن و 824 هەزار و 636) دینار. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (223 ملیار و 834 ملیۆن و 83 هەزار) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (191 ملیۆن و 370 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (21 ملیار و 39 ملیۆن و 240 هەزار) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (3 ترلیۆن و 588 ملیار و 79 ملیۆن و 500 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (2 ترلیۆن و 583 ملیار و 306 ملیۆن و 343 هەزار و 657) دیناری بە ڕێژەی (72%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 4 ملیار و 773 ملیۆن و 156 هەزار و 899) دیناری بە ڕێژەی (28%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (6)).
خشتەی ژمارە (6)


تەوەری سێیەم؛ داهاتی نەوتی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (7)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕی (495 ملیۆن و 512 هەزار و 66) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 281 هەزار و 835) بەرمیلی فرۆشراو، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (75.24) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (37 ملیار و 256 ملیۆن و 806 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەتێکڕا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار 344) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (50 ترلیۆن و 98 ملیار و 290 ملیۆن و 4 هەزار) دینار.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەم شێوەیە دەبێت.
1.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2023) بڕی (101 ملیۆن و 245 هەزار و 95) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 265 هەزار و 971) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (75.695) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.5) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (6.8) دۆلار هەرزانتر ساغکردووەتەوە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 663 ملیۆن و 788 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار و 450) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (11 ترلیۆن و 112 ملیار و 492 ملیۆن و 600 هەزار) دینار.
2.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی شوباتی 2023
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2023) بڕی (92 ملیۆن و 255 هەزار و 610) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 294 هەزار و 843) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.556) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.59) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (6.03) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 62 ملیۆن و 704 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەتێکڕا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەتێکڕا بەرامبەر (هەزار 341) دینار بووە _لە هەفتەی یەکەمدا بەهای دۆلارێک (هەزار و 450) دینار بووە بەڵام دوای ئەوە دەبەزێندراوە بۆ (هەزار و 310)دینار_، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 471 ملیار و 86 ملیۆن و 64 هەزار) دینار.
3.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئازاری 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2023) بڕی (100 ملیۆن و 913 هەزار و 27) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 255 هەزار و 259) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (74.385) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (78.43) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (4) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 506 ملیۆن و 401) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار و 310) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 833 ملیار و 385 ملیۆن و 310 هەزار) دینار.
4.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی نیسانی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی نیسانی (2023) بڕی (98 ملیۆن و 634 هەزار و 947) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 287 هەزار و 832) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.174) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (84.64) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (8.46) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 699 ملیۆن و 272) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار و 310) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 86 ملیار و 46 ملیۆن و 320 هەزار) دینار.
5.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئایاری 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاری (2023) بڕی (102 ملیۆن و 463 هەزار و 387) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 305 هەزار و 271) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (71.485) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (75.47) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (3.985) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 324 ملیۆن و 641) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار و 310) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 595 ملیار و 279 ملیۆن و 710 هەزار) دینار.

خشتەی ژمارە (7)


سەرچاوەکان؛
یەکەم؛ ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة ایار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
دووەم؛ ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2023، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1419
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1455
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1480
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1527
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر ایار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1555
سێیەم؛ بەهای فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق (1/1/2023 – 31/5/2023)
-    البنک المرکزي العراقي، نتائج نافذة بيع العملة الأجنبية، مزادات سابقة؛
https://cbi.iq/currency_auction/all
چوارەم؛ تایبەت بە تێکڕای نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، بڕوانە؛
https://countryeconomy.com/raw-materials/brent?dr

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand