های کۆۆۆۆ

2023-01-22 06:03:28



د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

چەند سپی و سۆڵیش بێ
بەدەرپێی کورتەوە هەر ناشیرینە 
زستان
**
پیاوێکی کە بەدەسەڵاتە زۆپای حوکمەت
دیدار ئەڕەخسێنێ بۆ کۆبوەنەوی تەورەکان
لە دارستان 
**
واو کە دەستی سووکە ئیلاهی
وەختێک ئەبێتە غازی نەوتەکەی شیواشۆک
ئیزرائیل
**
هەمیشە هەر موعەزەزە 
کوڕە تاقاناکەی موکەڕەم پاشایە
خەط مائیل
**
زەردەخەنەی بێژەرە لێو تەجمیلەکە
هەمیشە هەواڵێکی بەپەلەی پێیە 
لەطوب عەدلییەوە
**
هەڵۆ با هەر بەرزو بەرزتر بێتەوە 
تەئسیر ناکاتەسەر بازاڕ، خۆ قیمەتی دۆلار نیە 
بەگونییەوە
**
ڕووی وەرئەگێڕێ بەولاوە
هەر جارێک کە تاوانێکی نیشان ئەدەن
یاسا
**
بەقەد پەڕلەمان قسەی زل نییە  

بوجەکەشی لە بوجەی وەقفی شیعە کەمترە 
ناسا

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand