کاتێک هەنار جێگەی نەوتەکە ئەگرێتەوە

2022-12-08 07:19:42



دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

۱- ڕێکخراوی ئۆپیک عەمری درێژی بۆ جەنابتان جێ ئەهێڵێ، ڕێکخراوی هەپیک دێتە دامەزراندنێ کە بارەگای سەرەکی لە هیران ئەبێ
۲- حەفتەی جارێ تەنکەرێکی ڕبە هەنار لە کونەکەی دەربەندیخاندا قڵپ ئەبێتەوە
۳ـ ئەمریکییەکان دوو مەعمەلی گەورەی شەربەتی هەنار لەهەرێم دروست ئەکەن، یەکێک لە هەولێرو ئەوەکەی تریان لە بازیان
٤ـ هەموو مەسئولێک دوکانێکی هەنار فرۆشتن بێ موساطەحە وەرئەگرێ
٥ـ دەنکە هەناری بێجی لەوەی خۆمان خۆشترو هەرزانتر ئەبێ
٦ـ قیسمی هەناری شارەبان لە سایەی مادەی ۱٤٠ هەر لای برا چاوڕەشەکان ئەمێنێتەوە
۷- هەڵەبجە داوائەکات داهاتی هەنارەکەی بۆ پارێزگاکە بێ، وەزارەتی دارایی ئەڵێ نەمیشێ
۸ـ ئەنجومەن هەناری پایزی ساڵی ٠۲٠۲۲ لە هاوینی ۲٠۲۷دا تەوزیع ئەکا 
۹- ئەردۆغان خواوەکیلی فەردەی هەنارمان بە ۳٠٠٠ دینار لە قنگ دەرئەهێنێ
۱٠ـ لە تاو بێ هەناری خەڵکی هەرێم زستانان بەڕوو ئەخۆن

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand