درەو: • سەبارەت بە نەوت - ئەو نەوتەی ئێستا بەرهەمدەهێندرێت رۆژانە (280) هەزار بەرمیلە. - رۆژانە (100) هەزار بەرمیلی لێدەدرێت بە ئەو گرێبەستانەی كراوە دەدرێت بە كۆمپانیاكانی نەوت - (180) هەزار بەرمیلی رۆژانەی لێدەمێنێتەوە. - لەو (180) هەزار بەرمیلەی دەمێنێتەوە، (65) هەزار بەرمیلی بۆ بەركاربردنی ناوخۆییە - ئەوەی دەمێنێتەوە نزیكەی (115) هەزار بەرمیلی رۆژانەیە ئێمە بە ئاشكرا دەیفرۆشین. - داهاتەكەی نزیكەی (85) ملیۆن دۆلارە مانگانە - ئەم (85) ملیۆن دۆلارە چۆن خەرج دەكرێت - لە(40%)ی دەیدەین بە كۆمپانیایكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كە دەكاتە (34) ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی كارەبایە - لە (30%) بۆ بەرهەمهێنانی خەرجی نەوتە بۆ پاڵاوگەكان كە دەكاتە (26) ملیۆن دۆلار. - (20%)ی بۆ قەرزی كۆمپانیاكانی نەوتی رابردوو كە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ كراوەو پارەكەیان وەرگیراوە كە (17) ملیۆن دۆلار - ئێمە (14) كێڵگەی نەوت لە هەرێمی كوردستان هەیە (9) كێڵگە كار دەكات (5) كێڵگەی كارناكات. رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لێدوان بۆ كوردستان 24:
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان: - لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا وەفدێكی باڵای دەسەڵاتدار دێنە هەرێمی كوردستان و كێشەی موچە لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێم باس دەكەن. - ئەگەر یاسا و دەستور سەروەربێت ئەوا حكومەتی عێراق قەرزاری ئێمەیە ئێمە قەرزاری ئەوان نین. - بۆچی باسی بەقاچاغبردن و دزینی نەوتی بەسرە بكرێت - موچەی مانگێكی هەرێمی كوردستان (958) ملیار دینار پێویستە - • داهاتی ناوخۆ - داهاتی ناوخۆ مانگانە (320 – 340) ملیار دینارە - لە داهاتی ناوخۆ كە (320) ملیار دینارە (67) ملیار دیناری بە چەكە و مەقاسەی نێوان فەرمانگەكانە - مانگانە (49) ملیار دینار دەخەینە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق - لەوەی دەمێنێتەوە (230) ملیار دینارە - لەو (230) ملیار دینارە مانگانە حكومەتی هەرێم (158) ملیار دیناری خەرج دەكات بۆ خەرجی تەشغیلی - پێشینەی فەرمانگەكانی حكومەت كە نزیكەی (120) ملیار دینارە ئێستا (60) ملیاری مانگانە خەرج دەكرێت. - مانگانە (24) ملیار دینار دەدرێت بە كرێی وانەبێژی مامۆستایان - مانگانە (2 ملیار و 500 ملیۆن) كرێی گرێبەستەكانە - پاككردنەوەی شاروشارۆچكەكانی هەرێم مانگانە پێویستی بە (10) ملیار دینارە - واتا لە (230) ملیار دینار، (158) ملیار دیناری لێدەدرێت دەكاتە (72) ملیار دینار. • سەبارەت بە نەوت - ئەو نەوتەی ئێستا بەرهەمدەهێندرێت رۆژانە (280) هەزار بەرمیلە. - رۆژانە (100) هەزار بەرمیلی لێدەدرێت بە ئەو گرێبەستانەی كراوە دەدرێت بە كۆمپانیاكانی نەوت - (180) هەزار بەرمیلی رۆژانەی لێدەمێنێتەوە. - لەو (180) هەزار بەرمیلەی دەمێنێتەوە، (65) هەزار بەرمیلی بۆ بەركاربردنی ناوخۆییە - ئەوەی دەمێنێتەوە نزیكەی (115) هەزار بەرمیلی رۆژانەیە ئێمە بە ئاشكرا دەیفرۆشین. - داهاتەكەی نزیكەی (85) ملیۆن دۆلارە مانگانە - ئەم (85) ملیۆن دۆلارە چۆن خەرج دەكرێت - لە(40%)ی دەیدەین بە كۆمپانیایكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كە دەكاتە (34) ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی كارەبایە - لە (30%) بۆ بەرهەمهێنانی خەرجی نەوتە بۆ پاڵاوگەكان كە دەكاتە (26) ملیۆن دۆلار. - (20%)ی بۆ قەرزی كۆمپانیاكانی نەوتی رابردوو كە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ كراوەو پارەكەیان وەرگیراوە كە (17) ملیۆن دۆلار - ئێمە (14) كێڵگەی نەوت لە هەرێمی كوردستان هەیە (9) كێڵگە كار دەكات (5) كێڵگەی كارناكات. -
درەو: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نەگەیشتنە رێككەوتن لەسەر موچە، قاسەكەی وەزارەتی دارایی بەشی (16%)ی موچەی موچەخۆرانی تێدایەو مەسرور بارزانی گەشبین بووە بە هاتنی وەفدێكی عێراق بۆ چارەسەری موچە. ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، گفتوگۆكرا لەسەر پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان راپۆرتی دارایی خوێندووەتەوەو رایگەیاندووە بۆ دابەشكردنی موچە پێویستمان بە (820) ملیار دینار هەیە چونكە خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا (160) ملیار دیناری تێدایە، واتا موچەی موچەخۆرانی هەرێم مانگانە پێویستی بە (980) ملیار دینارە، بەو پێیشە ئەو پارەیەی لەبەر دەستی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە (16%)ی كۆی موچەی موچەخۆران دەكات و (86%) كورتهێنان هەیە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە هیچ بڕیارێكی نەداو هەموو كۆكبوون بۆ پرسی موچە لەگەڵ بەغداد رێكەوتن بكرێت. هەربۆیە لە كۆبوونەوەكەدا مەسرور بارزانی رایگەیاندووە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فایەق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری قسەم كردووە و بڕیارە لە یەك دوو رۆژی داهاتوو وەفدێكی باڵا بنێرن و لەسەر پرسی موچە بگەینە رێككەوتن. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی راگەیاند: ئەگەر نەگەیشتینە ئەنجام لەگەڵ بەغداد لەسەر موچە، هەرچی پێمان بكرێت لە هەرێمی كوردستان بە داهاتی ناوخۆ بە كەمكردنی خەرجییەكان بەهەر جۆرێك بێت نایەڵین پەكی خەڵك بكەوێت ئەگەر نەشتوانین لەكاتی خۆی و وەكو پێویست لەم بارودۆخە هەموو مافەكانی موچەخۆران دابین بكەین، ئەوا بەپێی توانامان بێگومان ئەوە دەكەین و موچە دەدەین. نیەتێك هەبوو بۆ دابەشكردنی موچە بە لێبڕینەوە، بەپێی ئەو داهاتەی حكومەتی هەرێم كە لەبەردەستدایە خۆ ئەگەر نەگەیشتنە رێككەوتن لەگەڵ بەغداد، هەر پەنا دەبرێت بۆ لێبڕین و بەپێی ئەو داهاتەی لەبەر دەستدایە موچە دابەشدەكرێت. سەرچاوەی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق هەرێمی كوردستان مانگانە : - داهاتی چوار مانگی یەكەمی 2025ی نانەوتی هەرێم (ترلیۆنێك و 166 ملیار) دینار بووەو مانگانە دەكاتە (300) ملیار دینار. - داهاتی چوار مانگی یەكەمی 2025ی نەوتی هەرێم (ترلیۆنێك و 568 ملیار) دینار بووەو مانگانە دەكاتە (390) ملیار دینار. - پارەی بەغداد: نەهاتووە - پارەی هاوپەیمانان: 20 ملیار دینار
درەو: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا: 🔹لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و فایەق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری قسەم كردووە سەبارەت بە كێشەی موچە، بە هیوان لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا كێشەكە چارەسەر ببێت. 🔹ئەگەر نەگەیشتینە ئەنجام لەگەڵ بەغداد لەسەر موچە، هەرچی پێمان بكرێت لە هەرێمی كوردستان بە داهاتی ناوخۆ بە كەمكردنی خەرجییەكان بەهەر جۆرێك بێت نایەڵین پەكی خەڵك بكەوێت ئەگەر نەشتوانین لەكاتی خۆی و وەكو پێویست لەم بارودۆخە هەموو مافەكانی موچەخۆران دابین بكەین، ئەوا بەپێی توانامان بێگومان ئەوە دەكەین و موچە دەدەین. 🔹بەغداد موڵكی تاكە لایەنێك نیە، ئێمە بچین و سواڵكەر بین و ئەوان خاوەن ماڵ بن 🔹بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین مافە دەستورییەكانمان كە لە دەستوری عێراقدا هاتووە كەمبكرێتەوە. 🔹سکاڵای هەندێک لایەنی ناوخۆ ڕێگەخۆشکەر بوو بۆ دەستێوەردانی دادگای فیدراڵی لە بابەتی مووچە 🔹نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كارێكی نادەستورییە. 🔹 نەدەبوو مووچەخۆرانی هەرێمی تێكەڵی هیچ كێشەو گرژییەك بكرێن. 🔹 بە پشتیوانی خوداو خەڵكی كوردستان، ئەم قەیرانە بەرەو كۆتایی دەڕوات. 🔹 لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداد بەردەوام لە پەیوەنديدابووین بۆ چارەسەكردنی ئەو قەیرانە. 🔹 شەوی رابردوو، لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری قسەم كردووە، بۆ چارەسەكردنی ئەو قەیرانە. 🔹بە خۆشخاڵییەوە رایانگەیاند، كە ئامادەن و لەم یەك دوو رۆژەدا شاندێك بنێرن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەقینە لەسەر ئەم بابەتەو، چارەسەكردنی كێشەی مووچە. 🔹 هیوادارم لەماوەیەكی زۆر نزیكداو لەم چەند رۆژەی داهاتوودا بگەین بە ئەنجامێكی ئەرێنی. 🔹واژۆکردنی ڕێککەوتنەکانمان لە ئەمەریکا مافێکی دەستووری هەرێمی کوردستانن، هیچ خاڵێکی نایاسایی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان نەبووە تا حکوومەتی عێراق مووچەی ببڕێت 🔹ئەو شاندەی عێراق دێتە هەولێر لە ئاستێکی باڵا دەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت بڕیار بدات
(درەو): وەزارەتی نەوتی عێراق داتای هەناردەی نەوت و داهاتەكەی بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ بڵاوكردەوە. بەگوێرەی داتاكە، بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە مانگی رابردوودا بریتی بووە لە (101 ملیۆن و 630 هەزارو 925) بەرمیل. داهاتی نەوت لە مانگی ئایار گەیشتوەتە زیاتر لە (6 ملیارو 361 ملیۆن و 636 هەزار) دۆلار. نەوتی هەناردەكراوی مانگی ئایار بەمشێوەیە دابەشبووە بەسەر ناوچە نەوتییەكانی عێراقدا: • هەناردەی نەوتی كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق: 100 ملیۆن و 365 هەزارو 335 بەرمیل • هەناردەی نەوت لە كێڵگەی (گیارە)وە: 955 هەزارو 684 بەرمیل • هەناردەی نەوت بۆ ئوردن: 309 هەزارو 906 بەرمیل
درەو: ئەگەری دابەشكردنی موچە هەیە بە لێبڕینەوە بەڕێژەی (30%) حكومەتی هەرێم هیچ ئومێدێكی بەبەغداد نەماوەو بڕیار دەدات پشت بە داهاتی ناوخۆ ببەستێت بۆ موچە. سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، پرسی موچەی موچەخۆران یەكێك دەبێت لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی خۆی بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەخاتەڕوو، بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدایە موچە دابەش دەكات، لە ئێستادا بڕیاری وەستاندنی سەرجەم خەرجییەكانی داوەو هەموو داهاتەكان بۆ موچە تەرخان دەكرێت. بەپێی بەدواداچوونەكان موچە بە لێبڕینەوە دابەش دەكرێت و رێژەكەی بە نزیكەی (30%) دەبێت و (70%) موچەكە خەرجدەكرێت، ئەمە نابێتە پاشەكەوت و تەنیا لێبڕینەو وەك ئەوەی پێشتر دەیان وت خۆگونجاندنە لەگەڵ بارودۆخەكە. مەسرور بارزانی دوای ئەوەی نامەیەكی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق كرد بۆ چارەسەری كێشەی موچەو لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراقدا خوێندرایەوەو لە بەیاننامەی كۆبوونەوەكەدا داوا لە حكومەتی هەرێم كرا پابەندی بڕیارەكان بێت و هیچ هەنگاوێك نەبوو بۆ چارەسەری كێشەی موچە، پرسی ئەمری وەلائی دادگای فیدراڵیش بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی دداگاكەوە چارەنووسی دیار نیە، بۆیە ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان بیر لە رێگای تر دەكاتەوە بۆ دابەشكردنی موچە. سبەی چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و لەسەر دووتەوەر گفتوگۆ دەكەن: تەوەری یەكەم/ تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێم بە تایبەتی موچەی موچەخۆران و دوا هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی ئەم بابەتە. تەوەری دووەم/ راپۆرتی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی سەبارەت بە خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی ئامار و زانیاری. سەرچاوەی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق هەرێمی كوردستان مانگانە : - داهاتی چوار مانگی یەكەمی 2025ی نانەوتی هەرێم (ترلیۆنێك و 166 ملیار) دینار بووەو مانگانە دەكاتە (300) ملیار دینار. - داهاتی چوار مانگی یەكەمی 2025ی نەوتی هەرێم (ترلیۆنێك و 568 ملیار) دینار بووەو مانگانە دەكاتە (390) ملیار دینار. - پارەی بەغداد: نەهاتووە - پارەی هاوپەیمانان: 20 ملیار دینار
درەو: ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی یەكەمی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، ئەبوكاروان بە سكرتێری حزبی شیوعی و هیوا عومەر بە جێگری سكرتێر هەلبژێردرا. رۆژی چوارشەممە 18-6-2025 كۆنگرەی هەشتەمی حزبی شیوعی كوردستان لەژێر دروشمی پێشنیاركراو (ئازادی.. دیموكراسی.. مافی بڕیاردانی چارەنووس.. سۆسیالیزم) لە شاری دهۆك بەڕێوە چوو، لە كۆنگرەدا (19) كەس بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی هەڵبژێردرا. ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی یەكەمی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی ئەبو كاروان بە سكرتێری حزبی شیوعی و هیوا عومەر بە جێگری سكرتێری حزبی شیوعی هەڵبژێردرا. لە كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی هةڵبژێردران كە پێكهاتوون لە: - هۆگر چەتۆ - سوبحی مەهدی - نیعمەت هەڵەبجەیی - بابا عەلی - رێبەر ئامێدی - یەکەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی عێراقدا لە ساڵی ١٩٤٥دا بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی نەتەوەیی، بەناوی لقی کوردی حزبی شیوعی عێراق ڕاگەیەنراوە و مافی دانانی بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پێدراوە، پاشان بوو بە لقی کوردستان. - لە ئایاری ١٩٦٦دا لقی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەست و دواتر لە سێیەمین کۆنفرانسی حزبدا لە کانوونی یەکەمی ١٩٦٧ گۆڕا بۆ رێکخراوی ھەرێمی کوردستانی حزبی شیوعی عێراق و، لە ئایاری ١٩٦٩دا کۆنگرەی یەکەمی خۆی بەست و بەرنامەیەکی نیشتمانی و دیموکراسی داڕشت. - لە دوای ئەو وەرچەرخانە مێژووییەی کە لە ئەنجامی راپەڕینی ئاداری ١٩٩١دا ھاتەکایەوە، رێکخراوی ھەرێمی کوردستان دووەمین کۆنگرەی خۆی لە (٣٠/٦/١٩٩٣)دا بەست و حزبی شیوعی کوردستان ـ عێراقی وەک درێژەپێدەری رێکخراوی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند. - بە بڕیاری کۆنگرەی پێنج ۳۱ی ئاداری ۱۹۳٤ حزبی شیوعی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی شیوعی کوردستانە، بەوپێیەی شیوعیەکانی کوردستان مێژووی تێکۆشان و قوربانیدانیان هاوکاتە لەگەڵ مێژووی تێکۆشانی شیوعیەکانی عێراق. - حزبی شیوعی کوردستان، لە ۳۰_٦_ ۱۹۹۳ تا ئێستا تاکە حزبی کوردستانیە لە کۆنگرەکانیدا چەند جارێک ئاڵۆگۆڕی لە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیدا کردووەو تا ئێستا چوار هاوڕێ لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە وەک سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراون: ۱_هاوڕێ عومەر عەلی شێخ (ابو فاروق) ۲_هاوڕێ کەریم ئەحمەد ۳_هاوڕێ کەمال شاکر ٤_هاوڕێ کاوە مەحمود
درەو: (لیۆ جیۆن)، کۆنسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان، لە چاوپێككەوتنێكی تایبەتی كونسوڵخانەی چین لە هەولێر باس لە پەیوەندییەكانی نێوان چین و ئەمریكا دەكات و دەڵێت: بنەمای یەک چین بناغەی سیاسی پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا پێکدەهێنێت. ئەمریکا لە سێ بەیاننامە هاوبەشیدا کە لەگەڵ چین واژۆیان کردووە، بەڵێنی جددی لەبارەی پرسی تایوانەوە داوە. لایەنی ئەمریکی بە ڕوونی ئەوەی خستۆتە ڕوو کە حکومەتی ئەمریکا حکومەتی کۆماری میللی چین وەک تاکە حکومەتی شەرعی چین دەناسێت و دان بە هەڵوێستی چیندا دەنێت کە یەک چین هەیە لە جیهاندا و تایوان بەشێکە لە چین. ئەم پابەندبوونە سیاسییە بناغەی سیاسی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا پێکدەهێنێت، و بریتییە لە جەوهەری سیاسەتی یەک چین کە ئەمریکا پەیڕەوی دەکات و بە تەواوی لەگەڵ ڕۆحی بڕیارنامەی 2758دا یەکدەگرێتەوە. لەم ساڵانی ڕابردوودا هەندێک کەس لە ئەمریکا هەڵوێستی خۆیان پێچەوانە کردۆتەوە و هەرایان لەسەر بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بڕیارنامەکە ئاماژەی بە پێگەی سیاسی تایوانی نەکردووە. بەڵام ئەوەی پێی دەوترێت پێگەی دیارینەکراوی تایوان هیچی تر نییە جگە لە بوژانەوەی بابەتی "یەک چین، یەک تایوانی" ساڵی 1971. لە پشت ئەمەشەوە بیرکردنەوەی هەژمونگەرایی ئەمریکا و بیرکردنەوەی جەنگی ساردە کە چین وەک ڕکابەری ستراتیژی سەرەکی ئەمریکا و توندترین بەرەنگاری درێژخایەن دەبینێت. لە ژێر ڕۆشنایی ئەمەشدا، ئەمریکا بە بەکارهێنانی “کارتی تایوان” هەوڵی کۆنتڕۆڵکردن و سەرکوتکردنی چین دەدات. پرسیار١: بڕیارنامەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە 2758 چییە؟ کۆنسوڵی گشتی چین: لە میانی بیست و شەشەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1971، ئەلبانیا، جەزائیر و 21 وڵاتی دیکە ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکیان پێشکەش کرد بۆ گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکانی کۆماری میللی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەرکردنی دەستبەجێ نوێنەرانی گرووپی چیانگ کای شێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو ڕێکخراوەکانی پەیوەست بەوەوە. ئەم بڕیارنامەیە بە زۆرینەی رەهای دەنگ پەسەند کرا، ئەمە بڕیارنامەی ژمارە 2758 ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە. دەقی بڕیارنامەکەش بەم شێوەیەی خوارەوەیە: ئەنجوومەنی گشتی، بەبیرهێنانەوەی بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکانی کۆماری میللی چین زۆر گرنگە بۆ پاراستنی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو پرسەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە خزمەتی بکات بەپێی میساقەکە. بە داننان بەوەی کە نوێنەرانی حکومەتی کۆماری میللی چین تاکە نوێنەری یاسایی چینن لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆماری میللی چین یەکێکە لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش، بڕیار دەدات هەموو مافەکان بۆ کۆماری میللی چین بگەڕێنێتەوە و نوێنەرانی حکومەتەکەی وەک تاکە نوێنەری شەرعی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بناسێنێت و دەستبەجێ نوێنەرانی چیانگ کای شێک لەو شوێنە دەربکات کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و لە هەموو ڕێکخراوەکانی پەیوەست بەوەوە داگیریان کردووە. ئەم بڕیارنامەیە هێزێکی یاسایی بەرفراوان و دەسەڵاتدار هەڵدەگرێت، و هەموو وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕێنمایی و پابەند دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە پەیوەندیدارەکانی تایوان بەپێی بنەمای یەک چین. پرسیار ٢: بۆچی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1971 بڕیارنامەی ژمارە 2758 ی پەسەند کرد؟ کۆنسوڵی گشتی چین: نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1945 دامەزراوە، چین یەکێکە لە ئەندامی دامەزرێنەر و یەکێکە لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. لە ساڵی 1949 حکومەتی کۆماری میللی چین دامەزرا، جێگەی حکومەتی کۆماری چینی گرتەوە وەک تاکە حکومەتی یاسایی کە نوێنەرایەتی تەواوی چین دەکات. ئەمەش بریتی بوو لە گۆڕینی حکومەت بەبێ گۆڕینی چین وەک بابەتێکی یاسای نێودەوڵەتی. سەروەری چین و سنوورە خاکییە سروشتییەکانی نەگۆڕا. بەدڵنیاییەوە حکومەتی کۆماری میللی چین سەروەری تەواوی بەسەر چیندا هەیە و بەکاریدەهێنێت، لەنێوانیاندا سەروەری بەسەر تایواندا. لە چوارچێوەی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بابەتێکی ئاسایی بوو کە حکومەتی کۆماری میللی چین نوێنەر بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە پەیوەندیدارەکانی دەستنیشان بکات، و نوێنەرانی دەسەڵاتدارانی تایوان کە چیتر نەیانتوانی نوێنەرایەتی گەلی چین بکەن، دەربکات. بەڵام بەهۆی دەستوەردانی حکومەتی ئەمریکا، کورسی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تایوانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر داگیرکرا. دوای دامەزراندنی کۆماری میللی چین، حکومەتی چین و گەلی چین خەریکی خەباتێکی یەکلاکەرەوە بوون بۆ گەڕاندنەوەی کورسی شەرعی خۆیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و پشتیوانی زۆریان لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە گەلانی ئاشتیخواز و دادپەروەر بەدەستهێنا. لە ساڵانی شەستەکاندا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پێگەی نێودەوڵەتی چین و چوونە ژوورەوەی بەردەوامی زۆرێک لە وڵاتانی تازە سەربەخۆ لە ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکای لاتین بۆ ناو نەتەوە یەکگرتووەکان، تا دەهات قورستر بوو بۆ ئەمریکا ڕێگری لە کۆماری میللی چین بکات لە وەرگرتنەوەی کورسی شەرعی خۆی لە نەتەوە یەکگرتووەکان. وەک دەوترێت: “دۆزی دادپەروەرانە پشتگیری زۆری لێدەکرێت لە کاتێکدا دۆزی نادادپەروەرانە پشتگیری زۆری لێناکرێت”. لە 25 ی تشرینی یەکەمی 1971دا، لە بیست و شەشەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی ڕەهای دەنگ بڕیارنامەی ژمارە 2758 پەسەند کرا: بە 76 دەنگی بەڵێ، 35 دەنگی نەخێر و 17 لایەن کە دەنگیان نەدا. لە بڕیارنامەکەدا بڕیاردرا سەرجەم مافەکانی کۆماری میللی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بگەڕێنرێتەوە و نوێنەرانی حکومەتی کۆماری میللی چین وەک تاکە نوێنەری شەرعی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بناسرێت و نوێنەرایەتی و کورسی هەموو چین بە تایوانیشەوە بگەڕێندرێتەوە بۆ حکومەتی کۆماری میللی چین. بۆ گەلی چین ئەمە دادپەروەرییەکی دواکەوتوو بوو، پرسی نوێنەرایەتی هەموو چین بە تایوانیشەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە تەواوی چارەسەر کرا. پرسیار ٣: گرنگی مێژوویی بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان چییە؟ کۆنسوڵی گشتی چین: گرنگی مێژوویی بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوەدایە کە دەرئەنجامی هەوڵە بەکۆمەڵەکانی هەموو ئەو وڵاتانەیە کە ئاشتییان خۆشدەوێت و دادپەروەری لە سەرانسەری جیهاندا دەپارێزن. ئەوە ئاماژەیە بەوەی کە گەلی چین کە چارەکێکی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن، گەڕانەوە سەر شانۆی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمەش وایکرد نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕاستی گشتگیرترین و نوێنەرایەترین و دەسەڵاتدارترین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی حکومی بێت. ئەمە سەرکەوتنێکە بۆ گەلی چین و بۆ گەلانی جیهان، هەڵگری مانایەکی گەورە و کاریگەریی قووڵە هەم بۆ چین و هەم بۆ جیهان. گەڕاندنەوەی کورسی شەرعی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لاپەڕەیەکی نوێی هەماهەنگی نێوان چین و نەتەوە یەکگرتووەکانی کردەوە. زیاتر لە 50 ساڵە کۆماری میللی چین بە بەردەوامی پابەندە بە بەڵێنەکانیەوە و جێبەجێی دەکات. بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانی وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەئەستۆ گرتووە، بەرگری لە میساق و بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، پارێزگاری لە دەسەڵات و پێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پشتیوانی لە ڕۆڵی ناوەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری نێودەوڵەتیدا کردووە، هەروەها ئەزمونکردنی فرەلایەنی و قووڵکردنەوەی هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان. بەشدارییەکی بەرچاوی کردووە لە بەرزڕاگرتنی یەکسانی و دادپەروەری نێودەوڵەتی، بەرەوپێشبردنی ئاشتی و گەشەپێدانی جیهانی، بەهێزکردنی هەماهەنگی دۆستانە لە نێوان وڵاتان و پێشخستنی دۆزی پێشکەوتنی مرۆیی. پرسیار٤: پەیوەندی نێوان بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بنەمای یەک چین چییە؟ کۆنسوڵی گشتی چین: مانای سەرەکی بنەمای یەک چین سێ لایەن لەخۆدەگرێت: تەنها یەک چین لە جیهاندا هەیە، هەرێمی تایوان بەشێکی بێبەشنەکراوی خاکی چینە و حکومەتی کۆماری میللی چین تاکە حکومەتی شەرعییە کە نوێنەرایەتی تەواوی چین دەکات. بنەمای یەک چین بنچینە و بنەمای سیاسی بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە بە فەرمی بنەمای یەک چین دووپات دەکاتەوە و بە تەواوی بەرجەستەی دەکات. بڕیارنامەکە ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە تەنها یەک چین لە جیهاندا هەیە و هەرێمی تایوان بەشێکە لە چین و وڵات نییە. دووپاتی دەکاتەوە کە چین یەک کورسی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە و حکومەتی کۆماری میللی چین تاکە نوێنەری شەرعی تەواوی چینە، بە هەرێمی تایوانیشەوە. شتێک نییە بە ناوی “دوو چین” یان “یەک چین، یەک تایوان”. دوای پەسەندکردنی بڕیارنامەی 2758، هەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە "پارێزگایەکی چین" ئاماژەیان بە تایوان کرد. و لە بۆچوونە یاساییە فەرمییەکان کە لەلایەن بەشی کاروباری یاسایی سکرتاریەتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، بە ڕوونی باس لەوە دەکەن کە "نەتەوە یەکگرتووەکان تایوان بە پارێزگایەکی چین دەزانێت و هیچ پێگەیەکی جیاوازی نییە". و "'دەسەڵاتداران' لە 'تایپە'دا هیچ جۆرە پێگەیەکی حکومییان نییە." ئەمە هەڵوێستی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە و ئەم هەڵوێستە بە ڕوونی پەسەند کراوە. پەسەندکردنی بڕیارنامەی 2758 کاریگەری سیاسی بەرفراوان و قووڵی لەسەر پراکتیکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان هەبوو. بە شێوەیەکی کاریگەر بنەمای یەک چینی کردە ستاندەرێکی بنەڕەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و کۆدەنگییەکی باو لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا. تا ئێستا 183 وڵات پەیوەندی دیپلۆماسییان لەگەڵ چین لەسەر بنەمای یەک چین دامەزراندووە و پەرەیان پێداوە. پرسیار٥: پەیوەندی نێوان بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بەڵگەنامە یاساییە نێودەوڵەتییەکانی وەک جاڕنامەی قاهیرە و جاڕنامەی پۆتسدام چییە؟ کۆنسوڵی گشتی چین: سەبارەت بە دووپاتکردنەوەی بنەمای یەک چین، بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ڕۆحی بەڵگەنامە یاساییە نێودەوڵەتییەکان وەک جاڕنامەی قاهیرە، جاڕنامەی پۆتسدام و ئامرازە یاساییە نێودەوڵەتییەکانی دیکەدا یەکدەگرێتەوە. لە 1ی کانونی یەکەمی ساڵی 1943 حکومەتەکانی چین و ئەمریکا و بەریتانیا جاڕنامەی قاهیرەیان دەرکرد و تیایدا ئاماژەیان بەوەدا کە مەبەستیان ئەوەیە هەموو ئەو خاکانەی ژاپۆن لە چین داگیری کردووە وەک باکووری ڕۆژهەڵاتی چین و تایوان و دوورگەکانی پێنگو بگەڕێندرێنەوە بۆ چین. لە 26 ی تەمموزی 1945، جاڕنامەی پۆتسدام کە هەمان سێ وڵات واژۆیان کرد و دواتر یەکێتی سۆڤیەتیش واژووی کرد، دووپاتی کردەوە کە "دەبێت مەرجەکانی جاڕنامەی قاهیرە جێبەجێ بکرێت". لە ئەیلوولی ساڵی 1945 ژاپۆن واژۆ لەسەر بەڵگەنامەی خۆ بەدەستەوەدانی ژاپۆنی کرد و بەڵێنیدا "بە نیەتێکی باش بڕگەکانی جاڕنامەی پۆتسدام جێبەجێ بکات". ئەم بەڵگەنامە یاساییە نێودەوڵەتیانە لەوانەش جاڕنامەی قاهیرە، جاڕنامەی پۆتسدام و بەڵگەنامەی خۆ بەدەستەوەدانی ژاپۆن هەموویان سەروەری چینیان بەسەر هەرێمی تایواندا پشتڕاستکردەوە. ئەم بەڵگەنامانە دەستکەوتی گەورەی شەڕی دژە فاشیستی جیهانین و وەک بەردی بناغەی یاسایی سیستەمی نێودەوڵەتی دوای جەنگ کاردەکەن. پرسیار٦: زاراوەی "کۆماری چین" و "تایوان" لە بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژەی پێناکرێت، ئایا ئەمە مانای ئەوەیە بڕیارنامەکە پەیوەندی بە تایوانەوە نییە؟ کۆنسوڵی گشتی چین: “حکومەتی کۆماری چین” ڕژێمێکی ڕووخێنراو بوو هەربۆیە چیتر حکومەتی شەرعی چین نەبوو. نەیدەتوانی نوێنەرایەتی چین بکات کە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا. بۆیە نابێت لە بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ساڵی 1971 پەسەندکرا، زاراوەی "نوێنەرانی حکومەتی کۆماری چین" بەکاربهێنرێت. نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و لە دەوڵەتانی خاوەن سەروەر پێکهاتووە و تەنیا نوێنەری ئەو وڵاتانە وەردەگرێت. و لەبەر ئەوەی تایوان بەشێکە لە چین و دەوڵەتێکی خاوەن سەروەر نییە، جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگە بە تایوان نادات نوێنەر بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بنێرێت. بۆیە دەستەواژەی "دەرکردنی نوێنەرانی چیانگ کای شێک" بەکارهێنراە. کە ئەمەش دەستەواژەیەکی ورد و دروستە. پرسیار٧: بۆچی لۆژیکی نییە بڵێین بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان "هیچ پەیوەندییەکی بە تایوانەوە نییە"؟ کۆنسوڵی گشتی چین: تایوان لە کۆنەوە خاکی چین بووە. مێژووی چین کە 10 هەزار ساڵ کولتوور و زیاتر لە 5 هەزار ساڵ شارستانیەت لەخۆدەگرێت، شایەدی ئەوە دەدات کە باوباپیرانمان بۆ ژیان و گەشەکردن ڕوویان لە تایوان کردووە؛ کە هاووڵاتییانمان لە هەردوو دیوی گەرووی تایوان بە هاوبەشی بەرەنگاری دەستدرێژی دەرەکی بوون و تایوانیان وەرگرتەوە، و هاووڵاتیانی هەردوولا پێکەوە کاردەکەن بۆ نوێبوونەوەی نیشتمانی. بەهۆی شکستی یەکەمین جەنگی چین و ژاپۆن لە ساڵی 1895، حکومەتی شانشینی چینگ (1644- 1911) ناچار بوو دوورگەی تایوان و دوورگەکانی پێنگو ڕادەستی ژاپۆن بکات. تایوان بۆ ماوەی نیو سەدە لەلایەن هێزە بیانییەکانەوە داگیرکرا. جاڕنامەی قاهیرە لە ساڵی 1943 و جاڕنامەی پۆتسدام لە ساڵی 1945 بە ڕوونی ئاماژەیان بەو خاکانەی چین کردووە کە لەلایەن ژاپۆنەوە دەستی بەسەردا گیراوە، لەوانەش تایوان و دوورگەکانی پێنگو، کە پێویستە بگەڕێندرێتەوە بۆ چین. لە 2ی ئەیلوولی 1945، ژاپۆن بەڵگەنامەی خۆ بەدەستدانەوەی واژۆ کرد، و بەڵێنیدا بە دڵسۆزیەوە ئەو ئەرکانە جێبەجێ بکات کە لە بڕگەکانی جاڕنامەی پۆتسدامدا هاتووە. لە 25ی ئۆکتۆبەردا حکومەتی چین دەستپێکردنەوەی سەروەری بەسەر تایوان ڕاگەیاند و لە تایپە لە هەرێمی تایوان لە شانۆی جەنگی چینی زلهێزەکانی هاوپەیمانان مەراسیمی خۆ بەدەستدانەوەی ژاپۆن بەڕێوەچوو. لەو کاتەوە چین لە ڕێگەی کۆمەڵێک بەڵگەنامە کە کاریگەری یاسایی نێودەوڵەتییان هەیە، تایوانی بە شێوەیەکی یاسایی و واقیعی وەرگرتەوە. تایوان جگە لەوەی بەشێکە لە چین هیچ پێگەیەکی دیکەی یاسایی نێودەوڵەتی نییە. بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ساڵی 1971 پەسەندکرا، لەسەر بنەمای ئەوەی چین دەوڵەتێکی تەواو و تایوان بەشێکە لە چین، ئەو پرسیارەی یەکلاکردەوە کە کێ نوێنەری شەرعی چینە. بڕیارنامەکە بە ڕوونی ڕایگەیاند کە "دەستبەجێ نوێنەرانی چیانگ کای شێک لەو شوێنانە دەربکرێن کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و لە هەموو ڕێکخراوەکانی پەیوەست بەوەوە داگیریان کردووە." چیانگ کای شێک لەو کاتەدا سەرۆکی دەسەڵاتدارانی تایوان بووە و "نوێنەرانی چیانگ کای شێک" ئاماژەیان بە نوێنەرانی دەسەڵاتدارانی تایوان کردووە. لە میانی ئەو گفتوگۆیانەی کە بوونە هۆی ڕاگەیاندنی بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا لەگەڵ چەند وڵاتێکدا یەکیان گرتبوو بۆ ئەوەی هەوڵی دروستکردنی "دوو چین" یان "یەک چین، یەک تایوان" بدەن و پاڵنانی پێشنیارێکی "دوو نوێنەرایەتی" بکەن. زۆرێک لە وڵاتان هەنگاویان نا و دژایەتی ڕوونی خۆیان دەربڕی و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو پێشنیارە "نایاساییە و ناتەبایە لەگەڵ واقیع و دادپەروەری و بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان". لە کۆتاییدا ئەو پێشنیارە نەیتوانی بگاتە دەنگدان و ڕەتکرایەوە. هەروەها "نوێنەری چیانگ کای شێک" دانی بەوەدانا کە "وڵاتانی دیکە هەمیشە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە تایوان بەشێکە لە خاکی چین، و منیش بە تەواوی بەگەڵ ئەم بۆچوونەدام"، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردەوە کە "خەڵکی تایوان لە ڕووی ڕەگەز و مێژوو و کولتوورەوە چینین." لە دەق و گفتوگۆکانی بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە دانپێدانان بە نوێنەرانی حکومەتی کۆماری میللی چین و دەرکردنی "نوێنەرانی چیانگ کای شێک" لە یەک کاتدا لە چوارچێوەی یەک چیندا ڕوویداوە. هەندێک لە هێزەکان کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بڕیارەکە "هیچ پەیوەندییەکی بە تایوانەوە نییە" دوورن لە ڕاستی، ئەمەش یان بەهۆی نەزانینی مێژووییەوە یان پاڵنەرە نهێنییەکان. پرسیار٨: بڕیارنامەی 2758 دان بەوەدا دەنێت کە "نوێنەرانی حکومەتی کۆماری میللی چین تاکە نوێنەری شەرعی چینن لە نەتەوە یەکگرتووەکان". "تەنها نوێنەری شەرعی" واتای چییە؟ کۆنسوڵی گشتی چین: بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری تەنیا بە یەک حکومەتی ناوەندی دەتوانێت نوێنەرایەتی بکرێت. بڕیارنامەکەش ڕوونی دەکاتەوە کە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا تەنها یەک کورسی بۆ چین هەیە، ئەویش کۆماری میللی چینە و لە جیهاندا تەنها یەک چین هەیە، بۆیە شتێک نییە بە ناوی “دوو چین” یان “یەک چین، یەک تایوان”. حکومەتی کۆماری میللی چین بە شێوەیەکی سروشتی سەروەری تەواوی بەسەر چیندا هەیە و بەکاریدەهێنێت، لەنێویاندا سەروەری بەسەر تایواندا. پرسیار٩: بۆچی بەرەنگاری بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرەنگارییە بۆ سیستەمی نێودەوڵەتی دوای جەنگی جیهانی دووەم و دەسەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان؟ کۆنسوڵی گشتی چین: بڕیارنامەی 2758 بە ڕوونی باس لەوە دەکات کە "بە ئاماژەدان بە بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان"، "گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکانی کۆماری میللی چین زۆر گرنگە بۆ پاراستنی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو پرسەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە خزمەتی بکات بەپێی میساقەکە." ئەمەش ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی ڕوونی بڕیارنامەکەیە سەبارەت بە بەرزڕاگرتنی دەسەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان. نەتەوە یەکگرتووەکان ناوەندی نەزمی نێودەوڵەتی دوای جەنگی جیهانی دووەمە. گەڕاندنەوەی کورسی شایستەی کۆماری میللی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، گەڕانەوەی گەلی چین بوو کە نوێنەرایەتی چارەکێکی دانیشتوانی جیهان دەکەن بۆ سەر شانۆی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەم بابەتە گرنگییەکی گەورە و فراوانی هەیە بۆ سەر چین و جیهان. هەر هەوڵێک بۆ بەرەنگاری بڕیارنامەی 2758 نەک تەنها بەرەنگارییە بۆ سەروەری چین و یەکپارچەیی خاکی چین، بەڵکو بەرەنگارییە بۆ دەسەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها نەزمی نێودەوڵەتی دوای جەنگی جیهانی دووەم. پێچەوانەکردنەوەی ڕەوتی مێژوو بە ئاشکرا شتێکی بێمانایە و زۆر مەترسیدارە. پرسیار١٠: بۆچی هەندێک کەس لە ئەمریکا هەوڵ دەدەن بە شێوەیەکی زیانبەخش بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سیاسی بکەن؟ کۆنسوڵی گشتی چین: ئەمریکا وەک واژۆکارێک لەسەر جاڕنامەی قاهیرە و جاڕنامەی پۆتسدام، بە تەواوی ئاگاداری ئەو ڕاستییە مێژوویی و یاساییە کە تایوان بەشێکە لە چین. بنەمای یەک چین بناغەی سیاسی پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا پێکدەهێنێت. ئەمریکا لە سێ بەیاننامە هاوبەشەکەیدا کە لەگەڵ چین واژۆیان کردووە، بەڵێنی جددی لەبارەی پرسی تایوانەوە داوە. لایەنی ئەمریکی بە ڕوونی ئەوەی خستۆتە ڕوو کە حکومەتی ئەمریکا حکومەتی کۆماری میللی چین وەک تاکە حکومەتی شەرعی چین دەناسێت و دان بە هەڵوێستی چیندا دەنێت کە یەک چین هەیە لە جیهاندا و تایوان بەشێکە لە چین. ئەم پابەندبوونە سیاسییە بناغەی سیاسی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا پێکدەهێنێت، و بریتییە لە جەوهەری سیاسەتی یەک چین کە ئەمریکا پەیڕەوی دەکات و بە تەواوی لەگەڵ ڕۆحی بڕیارنامەی 2758دا یەکدەگرێتەوە. لەو کاتەوە هەموو ئیدارەکانی ئەمریکا بەڵێنی ڕوونیان لەسەر پرسی تایوان داوە و دانیان بەوەدا ناوە کە پابەندبوون بە بڕیارنامەی 2758 ئەرکێکە کە ئەمریکا پێویستە وەک ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێی بکات. لەم ساڵانی ڕابردوودا هەندێک کەس لە ئەمریکا هەڵوێستی خۆیان پێچەوانە کردۆتەوە و هەرایان لەسەر بڕیارنامەی 2758ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بڕیارنامەکە ئاماژەی بە پێگەی سیاسی تایوانی نەکردووە. بەڵام ئەوەی پێی دەوترێت پێگەی دیارینەکراوی تایوان هیچی تر نییە جگە لە بوژانەوەی بابەتی "یەک چین، یەک تایوانی" ساڵی 1971. لە پشت ئەمەشەوە بیرکردنەوەی هەژمونگەرایی ئەمریکا و بیرکردنەوەی جەنگی ساردە کە چین وەک ڕکابەری ستراتیژی سەرەکی ئەمریکا و توندترین بەرەنگاری درێژخایەن دەبینێت. لە ژێر ڕۆشنایی ئەمەشدا، ئەمریکا بە بەکارهێنانی “کارتی تایوان” هەوڵی کۆنتڕۆڵکردن و سەرکوتکردنی چین دەدات. بەرەنگاری بڕیارنامەی 2758، ڕاستییە مێژوویی و یاساییەکان پشتگوێ دەخات و پێچەوانەی ئەو بەڵێنە سیاسییە جددیانەیە کە ئیدارەکانی ئەمریکا دوا بەدوای یەک لە سێ بەیاننامەی هاوبەشی نێوان چین و ئەمریکادا داویانە. ئەمەش دوو ستاندارد و کرداری هەژموونگەرانەی هەندێک لە هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکات کە یاسای نێودەوڵەتی و بنەما سەرەتاییەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئەو کاتەی بۆیان بگونجێت جێبەجێ دەکەن، و ئەو کاتەی لە بەرژەوەندی خۆیان نەبێت پشتگۆی دەخەن. سەردەمی هەژموون و دەسەڵاتی باڵادەست بەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا کۆتایی هاتووە، بەکارهێنانی "کارتی تایوان" و هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی چین پێچەوانەی ڕەوتە جیهانییە بنەڕەتییەکانە و بەدڵنیایەوە شکست دەهێنێت.

درەو: جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشێك لە سەرۆكی لیستەكانی یەكلاكردووەتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە رۆژی 11/11/2025 بەڕێوەبچێت. - سروە عەبدولواحید سەرۆكی لیستی سلێمانی - كاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری پێشووتری كوردستان بۆ سەرۆكی لیستی هەولێر - ئیسماعیل خەسرەو بۆ سەرۆكی لیستی نەینەوا - ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری عێراق بۆ سەرۆكی لیستی كەركوك - سلێمان موسا سەرۆكی لیستی دهۆك - شوان جەلال سەرۆكی لیستی دیالە • نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق (204 هەزارو 855) دەنگی بەدەستهێناو (9) كورسی مسۆگەركرد، (5) كورسی لە سلێمانی و (3) كورسی لە هەولێر، (1) كورسی لە كەركوك. • نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (15) كورسی مسۆگەركرد و (292 هەزارو 32) دەنگی بەدەستهێنا بە جۆرێك: - هەولێر: 104 هەزار و 222 دەنگ و (5) كورسی - سلێمانی: 136 هەزارو 447 دەنگ و (8) كورسی - دهۆك: 46 هەزارو 631 دەنگ و (2) كورسی - هەڵەبجە: 4 هەزارو 732 دەنگ
درەو: عومەر گوڵپی كاندیدی دەرچووی كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە كاتی راگرتنی پرۆسەی نەوت لە ئازاری 2023 دا لەو رۆژەی نەوت راگیراوە لە رێگای بۆرییەوە هەموو رۆژێك هەرێمی كوردستان (320) هەزار بەرمیل نەوتی بە پاڵاوگەكانی خۆیان لەگەڵ تانكەر. - لەماوەی ئەو (26) مانگە لە مانگی ئازاری 2023 ەوە تا ئێستا (250) ملیۆن بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە. - ئەگەر هەر بەرمیلی بە تێكڕا (32) دۆلار ئەژمار بكەین بۆ فرۆشتن، ئەوا هەرێم لەو ماوەیە (8) ملیار دۆلار دەستهاتی هەبووە لە فرۆشتنی نەوت، دەكاتە (11 ترلیۆن و 200 ملیار) دینار. - ئەو دەستهاتە نیوەی بۆ كۆمپانیاكان بێت ئەوا هەرێم لەو (26) مانگە (5 ترلیۆن و 600 ملیار) دیناری لە نەوت دەستكەوتووە. • واتا بە داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی كوردستان دەبێت خاوەنی (8 ترلیۆن و 911 ملیار) بێت. • داهاتی ناوخۆ (3 ترلیۆن و 13 ملیار ) دینار و داهاتی نەوتی ( 5 ترلیۆن و 600 ملیار) دینار. • - لەدوای 26 مانگ وەزیری دارایی بەیەك وشە باسی داهاتی نەوت ناكات. داهاتەكانی تر: - داهاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر مانگانە (30) ملیار دینارە - داهاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی مانگانە (22) ملیار دینارە - داهاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك مانگانە (20) ملیار دینارە - داهاتی گومرگ مانگانە (300) ملیار دینارە - داهاتی ئیبراهیم خەلیل مانگانە (60) ملیار دینارە - داهاتی باشماخ مانگانە (22) ملیار دینارە - داهاتی باج مانگانە (60) ملیار دینارە - داهاتی وەزارەتی داد مانگانە (10) ملیار دینارە - داهاتی شارەوانی مانگانە (100) ملیار دینارە
درەو: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەرۆكی لیستەكانی یەكلاكردەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە رۆژی 11/11/2025 بەڕێوەبچێت. - ئوسامە جەمیل پەرلەمانتاری پێشووتری عێراق بۆ سەرۆكی لیستی هەولێر - د. موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری عێراق بۆ سەرۆكی لیستی سلێمانی - د. جەمال كۆچەر پەرلەمانتاری عێراق بۆ سەرۆكی لیستی دهۆك یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق (108 هەزارو 10) دەنگی بەدەستهێناو (4) كورسی مسۆگەركرد، (2) كورسی لە سلێمانی و (2) كورسی لە دهۆك. یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (7) كورسی مسۆگەكرد و (117 هەزارو 444) دەنگ بە جۆرێك: - هەولێر: 24 هەزار و 178 دەنگ و (1) كورسی - سلێمانی: 42 هەزارو 847 دەنگ و (2) كورسی - دهۆك: 42 هەزارو 687 دەنگ و (2) كورسی - هەڵەبجە: 7 هەزارو 847 دەنگ و (1) كورسی
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) ناوچەکە رووی لە دۆخێکی تەواو ئالۆزی پر لە مەترسیی هەمەجۆرە. جۆرێک لە دەوڵەت و شێوازی حوکمڕانیی دروستبوون باکیان بە وێرانبوونی وڵات و ژینگە و کۆمەڵگاکانیان نییە. ئامادەن چیان بە نەخواستراو ناونا و چیشیان بە ناحەز زانی، پەلامار بدەن و لەناوببەن. ئەمیان بەناوی دین و خوداوە قسەدەکات، ئەویتریان بەناوی گەڕانەوە بۆ رابردوویەکی ئیمپراتۆریی و سێهەمیشیان باکی بە لەناوبردنی میلەتە هاوسێ و هاوماڵەکانی خۆی نییە. هەموویان بە شێوازی جیاواز خەریکی زەلیل و ئیهانەکردنی یەکتریی و زەلیل و ئیهانەکردنی کۆمەڵگاکانی خۆشیانن. ئەوەی لە ئێستادا زۆر بە خەستی کاردەکات فۆرمە جیاوازەکانی بەربەریەتی سیاسیی و پەرگیریی دینیی و توندوتیژیی ئایدیۆلۆژیی هەمەجۆرە. تەرجەمەکردنی تەماح و رق و سایکۆلۆژیای شەخسی ئەم یان ئەو حوکمڕان و ئەم یان ئەو گروپی پەڕگیرە، بۆ واقیعی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی دوژمنکارانە، لە ڕێگای جەنگ و پەلاماردان و کوشتن و وێرانکردنەوە. ئەوەی لەم ژینگە بیمارەدا بێنرخ و بێبەها دەکرێت «ژیانی گشتیی» و «پێکەوەیی» مرۆڤەکانە لەگەڵ یەکتریدا، ئەو سەرزەمینە هاوبەشەیە کە دەشێت کەسە جیاوازەکان بەیەکەوە کۆبکاتەوە و لەپاڵ یەکیشدا ژیانێکی هاوبەش، بە لانی کەمی ماف و رێز و بەهاوە، دروستبکەن. تێکدانی پاراستنی لانی هەرەکەمی ئاشتیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی، هەوڵدانی چاندنی رق لەناو هەمووکەسێک و لەناو هەموو شوێنێکدا، بەشێکە لەو ژینگەیەی ئەم حوکمڕان و گروپە جیاوازانە دروستیدەکەن. لەم ژینگە بیمارەدایە هەم چەندان جەنگ و پێکدادانی خوێناوی لە ئارادان، هەم ئەگەر و بکەری جەنگایی ئایندەیی وێرانکەرانەی تریش. هەمووان دەبینین گەڕانەوەیەکی بەرچاو بۆ جەنگی دینیی و ئایدیۆلۆژیی لەئارادایە، جەنگی مارەکراو لە خەون و تەماحی ئیمپراتۆریانە، جەنگ بۆ هەوڵدانی بەدەستهێنانی هەیمەنەکردنی سەرتاسەریی، تا ئاستی بوون بە تاکە گەمەکەر، یان تاکە بلۆکی سیاسیی کاریگەر، لەناوچەکەدا. لەناو پەیوەندییە ناوەکیی و دەرەکییەکاندا، لە پەیوەندیی هێزەکاندا بەیەکترییەوە، بە پەیوەندیی دەوڵەت و بکەرە نادەوڵەتییەکانیش لەگەڵ یەکتریدا، فۆرمی جیاوازی توندوتیژیی و رقی سیاسیی و دینیی و ئەتنیی ئامادەیە و کاردەکات. باوەڕناکەم بە درێژایی مێژوو بەو رادەیەی ئەمرۆکە، ئەو هەموو رقە جیاوازانە لەو ناوچەیەدا بوونی هەبووبێت. ئەو هەموو هێز و بکەرە سیاسییانەش هەبووبن کە رق پەکهێنەری سەرەکیی بیرکردنەوەی سیاسیی و دینیی و نادینییەکانیان بێت. مرۆڤ پێویستی بەوە نییە خاوەنی هۆشێکی فەلسەفیی و ستراتیژیی گەورە بێت بۆ ئەوەی وردەکارییەکانی ناو ئەم دیمەنە تاریکە ببینێت. گەڕانەوەی بەربەریزمی سیاسیی بەشێکە لە رۆحى ئەو ساتەوەختە مێژووییەی لە ئێستادا لەناویدا دەژین. بەربەریەتێکی سیاسیی کە سیاسەتی زەلیلکردن و ئیهانەکردن ئاراستەی دەکات و سڵنەکردنەوە لە کوشتن زمانی قسەکردنی رۆژانەیەتی. لە هەر شوێنێکیشدا جەنگ روویدابێت، یان ڕووبدات، ئەگەری گەیشتن بە جینۆساید و سڕینەوەی سیستماتیکی یەکتری ئەگەرێکی کراویە. هەموو جەنگەکانی ناوچەکە پڕن لە تاوانە گەورەکانی جەنگ. ئەو رقەی هێمام پێکرد، رقی سیاسیی و دینیی و ئایدیۆلۆژیی، بووە بە یاسای ناوەکیی بەرهەمهێنان و ئاراستەکردنی جەنگەکان. پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیای کوشتن و چەکی لەناوبردنی سەرتاسەریش، ئەم رقەی لە توانای ئەنجامدانی جینۆساید مارەکردوە. بە رادەیەک جینۆساید گۆڕاوە بۆ یەکێک لە دەرەنجامە هەرە سادەکانی جەنگەکانی ناوچەکە. ئەم دۆخە وایکردوە و وادەکات مەسەلەی سەرەکیی جەنگەکانی ئەم ساتە تەنها مەسەلەی ترساندن و ناچارکردنی ئەویتری جیاواز نەبێت بە قبووڵکردنی ئەم یان ئەو مەرجی تایبەت، بەڵکو هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەی یەکجارەکی مەسەلەی سەرەتا و کۆتایی جەنگەکان بێت. هەموو ئەمانە لە ساتەوەختێکدا کە هیچ دەزگا و ناوندێکی جیهانی نییە و نەماوە توانای پاراستن و دابینکردنی لانی هەرەکەمی ئاشتیی و ئاسایشیی لە ئاستی جیهانیدا هەبێت. ڕێ لە پێکدادانی دەوڵەت و حوکمڕانە ناکۆکەکان بگرێت. لە ئێستادا توانای کۆنترڵکردن و سنووردارکردنی ململانەکان لە هەموو کات لاوازترە. دۆخەکە بە ئادستێک گەیشتوە بەدەگمەن نەبێت کەسانێک نادۆزینەوە تەنانەت لە ئاستی خەوندا چاوەروانی بەرقەراربوونی شتێکبن بەناوی «ئاشتی جیهانیی»ەوە. ئەگەر فەیلەسوفی ئەڵمانی ئیمانۆیل کانت (١٧٢٤-١٨٠٤) لە کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەهەمدا ئەم خەونەی بینیبێت و چاوەڕوانی دروستبوونی جیهانێکی بێجەنگ و پێکدادان و ململانێی خوێناوی بووبێت، ئەوا لەمڕۆدا بینینی خەونێکی لەو بابەتە نەک ناچێتە بواری بیرکردنەوە و چاوەڕوانیکردنی فەلسەفییەوە، بەڵکو دەچێتە خانەی گەمژەیی سیاسیی و بێئاگایی لە هێزە تاریکەکانی ناو دونیای ئەمڕۆ. لەم ساتەدا تەنانەت کەسانێکی سادەش نادۆزینەوە باوەڕیان بەو خەونە رۆشنگەرانەی سەدەی هەژدەهەم هەبێت. سەرجەمی ئەو دەزگایانەش کە ئەرکیان دابینکردنی لانی هەرەکەمی ئاشتیی و ئاسایشی جیهانیی و کۆنترڵ و سنووردارکردنی ململانێ دەولەتیی و نادەوڵەتییەکانە، لە ئێستادا لە هەموو کات لاوازتر و بێکاریگەرترن. پەراوێزی دوای پەراوێزەکانن. چەکی ئەتۆمی و رۆکێتی بالیستی ماوەدوور، ملیۆنان درۆنی هەمەجۆر، جەنگی کۆمپیوتەریی و دیگیتاڵیی، کوشتن لە ڕەگای مانگی دەستکردەوە، هەموویان بەشێکن لەو تەکنۆلۆژیای کوشتنەی لەم سێ دەیەی دواییدا گەشەیەکی گەورە و هەمەلایەنیان کردوە. لەناو ژینگەیەکی پڕ مەترسی لەم جۆرەدا، گەڕان بەدوای ئاشتیدا، زەحمەتترین کارێکە مرۆڤ بیگرێتە سەرشانی خۆی. ئەوە با واز لە ئەگەری دروستبوون و سەرهەڵدانی هێزی وەک داعش و هاوشێوە جیاوازەکانی بهێنین، یان هێزی وەک تاڵەبان کە لە ئێستادا حومکڕانن، یان چەندان هێزی تری داعش و تاڵەبان ئاسا کە لە ژێر خۆڵەمێشی جەنگەکاندا پەنهان و هاتنەدەرەوەیان تەنها مەسەلەی کاتە. بە کورتییەکەی، تێرۆر و ترسناندن، تۆقاندنی بەرامبەر، پەلاماردانی ئەوانیتر، ئامادەگیی بۆ بەرپاکردنی جەنگ، جەنگێک بە جینۆساید کۆتاییبێت، ئیهانە و زەلیلکردنی تاکەکەسیی و دەتسەجەمعی، بەشێکن لە هەڵسوکەوتی سیاسیی ژمارەیەکی گەورە لە هێزە سیاسییەکانی ناوچەکە. هەم ئەوانەی حوکمڕانن و هەم ئەوانەیش کە بە حوکمرانی نەگەیشتون. لەم ناوچەیەدا کێ بتوانێت بەرامبەرەکەی لەناوببات، بە ویژدانێکی ئاسودەوە، لەناوی دەبات، یان لانیکەم هەوڵی لەناوبردنی دەدات. وێرانکردنی بەرامبەر بەشێکی ناوەکیی و سەرەکیی زۆربەی پرۆژە سیاسیی و دینییەکانی ناوچەکەیە. ناتانیاهۆ و هێزە دینییە توندرەوەکانی ئیسرائیل، ئایەتوڵاکانی ئەران و سوپای پاسداران، حەماس و حیزبوڵا و جیهادیستە خۆکوژەکانیان، ئەردۆغان و شەرع و حەشدی شەعبی، حوسییەکانی یەمەن، هتد... ئەمانە ئەو هێزانەن لەناوچەکەدا حوکمڕانن و لەناوچەکدا یاری بە ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دەکەن. ئەوەی لەم ژینگە نەخۆشەدا نائامادە و غائیبە لانی هەرەکەمی ئەو عەقڵانیەتە سیاسیی و ئەو ئەخلاقیاتی بەرپرسیارێتییە، کە نرخ بۆ ژیانی کەسان و کۆمەڵەکانی تر دادەنێت و هەوڵی ئیهانەکردن و زەلیلکردنی مرۆڤەکانی تر نادات. سەرەڕای ئەم خواستی جەنگخوازیی و سیاسەتی زەلیلکردنە، حوکمڕانانی ئەم ناوچەیە لە جۆری ئەو حوکمڕانانەن کە باوەڕیان وایە دەبێت تا مردن حوکمڕان بن. ئیمانیان بە بەجێهێشتنی شوێن و پێگەکەی خۆیان بۆ هیچ کەسێکی تری سەر ئەم هەسارەیە نییە. کەسیان نەک نایەوێت لابچێت و جێگاکەی بۆ کەسانێکی دیکە چۆڵبکات، بەڵکو سەرجەمی ئەو یاسایانەش ژێرپێ دەنێن کە سنوورێک بۆ دەسەلاتی ئەبەدی کەسایەتە سیاسییەکان دادەنێنت. ئەوەی لە ئێستادا باڵادەستە حاکمی ئەبەدیی و ڕقى ئەبەدیی و جەنگی ئەبەدییە. ناوچەکە پێویستیی بە بومەلەرزیەکی سیاسیی هەیە، بتوانێت شتێک لەم جەهەنەمە سیاسییە بگۆڕێت.
شیكاری: درەو 🔻 وەزارەتی دارایی عێراق بە سێ ڕاپۆرتی مانگانەی یەک لەدوای یەک داهات و خەرجی خۆی بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان؛ 🔹 تا مانگی ئازاری ساڵی (2025)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) نزیکەی (27 ترلیۆن و 249 ملیار) دینار بووە. نزیک لە (24 ترلیۆن و 912 ملیار) دیناری بە رێژەی (91%) داهاتی نەوت و نزیکەی (2 ترلیۆن و 337 ملیار) دیناری بە رێژەی (9%) داهاتی نانەوتی بووە. 🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (28 ترلیۆن و 139 ملیار) دینار بووە، کە (95%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (5%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە. 🔹 وەزارەتەکە بە زیاتر لە (3 ترلیۆن و 86 ملیار) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛ بە بڕی نزیک لە (2 ترلیۆن و 355 ملیار) دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و نزیک لە (2 ملیار و 856 ملیۆن) دینار بۆ بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە و زیاتر لە (728 ملیار و 647 ملیۆن) دینار بۆ حکومەتی هەرێم بە نێردراوە. 🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (3%) خەرجی لە داهات زیاتر بووە و زۆرتر لە (890 ملیار و 668 ملیۆن) دینار و کورتهێنان ڕویداوە. 🔹 نزیکەی لە (2 ترلیۆن و 210 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە (144 ملیار) دینارو سەرۆکایەتی کۆمار پتر لە (11 ملیار و 414 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران زۆرتر لە (2 ترلیۆن و 54 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە. داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی (2025)دا وەزارەتی دارایی عێراق بە سێ ڕاپۆرتی مانگانەی یەک لەدوای یەک داهات و خەرجی خۆی بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان یەکەم؛ تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2025) بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە بۆ سێ مانگی یەکەمی (2025) بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای ساڵەوە بۆ کۆتایی ئازاری (2025)، وەزارەتی دارایی عێراق لە چوارچێوەی خەرجییەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە بڕی (3 ترلیۆن و 86 ملیار و 377 ملیۆن و 84 هەزار و 681) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛ 1. بە بڕی (2 ترلیۆن و 354 ملیار و 873 ملیۆن و 405 هەزار و 530) دینار و بە ڕێژەی (76.3%)ی خەرجییەکانی وەزارەتەکە لە چوارچێوەی خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ موچەی فەرمانبەران نێردراوە. 2. بڕی (2 ملیار و 855 ملیۆن و 937 هەزار) دینار بە ڕێژەی (0.1%)ی خەرجییەکان بۆ بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە (المنح والاعانات والفوائد والمصروفات الاخری) نێردراوە. 3. بڕی (728 ملیار و 647 ملیۆن و 742 هەزار و 151) دینار بە ڕێژەی (23.6%)ی خەرجییەکان بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی (الرعایة الاجتماعیة) نێردراوە. بۆ وردەکاری زیاتر لە بارەی تەمویلە داراییەکانی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی مانگی (3ی 2025) بەپێی مانگەکانی ساڵەکە، بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (1)). خشتەو چارتی ژمارە (1) دووەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2025 بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (27 ترلیۆن و 248 ملیار و 764 ملیۆن و 196 هەزار و 553) دینار، بەجۆرێک بڕی (24 ترلیۆن و 911 ملیار و 906 ملیۆن و 926 هەزار و 849) دیناری بەڕێژەی (91%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (2 ترلیۆن و 336 ملیار و 857 ملیۆن و 269 هەزار و 704) دیناری بەڕێژەی (9%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری هەرسێ مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)). خشتەو چارتی ژمارە (2) سێیەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2025 هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو و سێی ساڵی (2025)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (28 ترلیۆن و 139 ملیار و 432 ملیۆن و 252 هەزار و 518) دینار، بەجۆرێک بڕی (26 ترلیۆن و 662 ملیار و 428 ملیۆن و 661 هەزار و 44) دیناری بەڕێژەی (95%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 477 ملیار و 3 ملیۆن و 591 هەزار و 474) دیناری بەڕێژەی (5%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری هەرسێ مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (3)). خشتەو چارتی ژمارە (3) چوارەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2025 خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، ڕێگاوبان و چاکسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (ترلیۆنێک و 477 ملیار و 3 ملیۆن و 591 هەزار و 474) دیناری بەڕێژەی (5%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛ 1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (40 ملیار و 146 ملیۆن و 330 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (3%) بۆ خەرج کراوە. 2. کەرتی پیشەسازی بڕی (291 ملیار و 253 ملیۆن و 393 هەزار و 928) دیناری بە ڕێژەی (20%) بۆ خەرج کراوە. 3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (255 ملیار و 863 ملیۆن و 552 هەزار و 731) دیناری بە ڕێژەی (17%) بۆ خەرج کراوە. 4. کەرتی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (740 ملیار و 618 ملیۆن و 966 هەزار و 180) دیناری بە ڕێژەی (50%) بۆ خەرج کراوە. 5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (149 ملیار و 121 ملیۆن و 347 هەزار و 693) دیناری بۆ بە ڕێژەی (10%) بۆ خەرج کراوە. بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (4)). خشتەو چارتی ژمارە (4) پێنجەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2025 لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (28 ترلیۆن و 139 ملیار و 432 ملیۆن و 252 هەزار و 518) دینار. لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (27 ترلیۆن و 248 ملیار و 764 ملیۆن و 196 هەزار و 553) دینار. واتە بڕی (890 ملیار و 668 ملیۆن و 55 هەزار و 965) دیناری بەڕێژەی (3%) لە داهاتی گشتی کورتهێنان ڕویداوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری ساڵی (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (5)). خشتەو چارتی ژمارە (5) شەشەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2025 لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (2 ترلیۆن و 209 ملیار و 931 ملیۆن و 333 هەزار و 314) دینار. بە جۆرێک؛ 1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (144 ملیار و 397 ملیۆن و 94 هەزار و 734) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (164 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (11 ملیار و 414 ملیۆن و 497 هەزار) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (14 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (2 ترلیۆن و 54 ملیار و 119 ملیۆن و 741 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (ترلیۆنێک و 865 ملیار و 39 ملیۆن و 268 هەزار و 216) دیناری بە ڕێژەی (91%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (189 ملیار و 80 ملیۆن و 472 هەزار و 942) دیناری بە ڕێژەی (9%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (6)). خشتەی ژمارە (6) سەرچاوەکان؛ ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق - حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة https://www.mof.gov.iq/pages/MOFPublicReports.aspx
درەو: (ئاییندەی ژینگە) گۆشەیەكی هەفتانەیە مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە رۆژانی شەممە بۆ (درەو) دەینوسێت 🔹 لە ساڵی 1990ەوە جیهان بەهۆی جەنگەوە (ملیۆنێک و 220 هەزار) کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دارستانەکانی لەدەستداوە، ئەمەش قەبارەی گەورەی لەناوچوونی ژینگە دەخاتە ڕوو. 🔹 جیهان بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە 83%ی شیردەرەکانی کێوی و 50%ی ڕووەکەکانی لەدەستداوە، شەڕەکان ڕێژەی لەناوچوونی جۆرەکان خێراتر دەکەن. 🔹 شەڕەکان هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر ژینگەی جیهانی، دەردانی گازی گەرمخانەیی زیاد دەکەن و ئیکۆسیستەمەکان لەناو دەبەن، سوپا و ململانێکان بەرپرسیارن لە (5.5%)ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی. 🔹 سوپاکان بڕێکی زۆر لە سووتەمەنی بەردینی بەکاردەهێنن، کە دەردانی کاربۆنی زۆریان هەیە. ڕێژەی دەردانی کاربۆنی سەربازی لە جیهاندا لە پلەی چوارەمدایە. 🔹 سوپای جیهان 5.5%ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی بەرپرسیارە، بەڵام زۆرێک لە حکومەتەکان داتای دەردانی گازی ژەهراوی لە چالاکییە سەربازییەکان ڕاپۆرت ناکەن، بۆیە ڕەنگە ئەو ڕێژەیە زۆر زیاتر بێت، 🔹 کاتێک چالاکیی شەڕکردن وەستا، مەترسی بە بیابانبوونی بەرفراوان و لەدەستدانی زەوی بەهۆی کەمیی ئاوەوە هەیە. کاریگەری جەنگ لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان لە ئێستا و لە ڕابردوو، هەمیشە جەنگەکان بە شێوەیەکی کاریگەر هەڕەشەبوونە لەسەر ژینگەی ئەو ناوچانەی جەنگەکان تێیدا ڕوودەدات بە تایبەتی ژینگەی جیهان بە گشتی، بەو مانایەی گرفتەکە لەوەدایە ئەو وێرانکارییە ژینگەییانەی لە جەنگ دەکەونەوە تەنها زیانیان بۆ ئەو وڵاتانە نیە کە جەنگی تێدایە بڵکو کاریگەری لەسەر وڵاتانی دراوسێش دروست دەکەن. لە دوای هەر شۆڕش و بەرخودان و ڕاپەڕینێک ژینگەی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقەوە ڕووبەڕووی وێران کردن و تێکدان بۆتەوە، نزیکترین نموونە، شاڵاوەکانی جینۆسایدکردن و قڕکردنی گەلی کوردە لە هەشت قۆناغەکەی پڕۆسەی بەناو ئەنفال لە ساڵی 1988، کە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە. بۆ نمونە ئەو زیانە ژینگەییانەی لە پڕۆسەی بەناو ئەنفال کەوتەوە، وێرانکردنی زیاد لە (5 هەزار) گوند لە باشووری کوردستان، کە بەلایەنی کەمەوە ئەم گوندنشینانە سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری و باخ و باخداری بوون، کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوی ڕێژەی سەوزایی و لە دەستدانی دارستانەکان. - ئەگەر هەر گوندەی تەنها یەک کانی و سەرچاوەی ئاوی هەبوبێت، ئەوا لەو تاوانکارییەدا هەموویان وێرانکران و لەناوبران. - ئەگەر هەر خێزانێک باخێک یا چەند بنەدارێکی بەری یا سێبەریان هەبوبێت، ئەوا لەو تاوانکارییەدا لەناوبران، یا ووشک کران یا سوتێران یا بە شۆفڵ هەڵتەکێندران. کاریگەری ئەم وێرانکردنە تەنها بۆ مرۆڤ و دانیشتوانی گوندەکان نەبوو، بگرە لە دوای خۆی کاریگەری درووست کرد لەسەر تەنانەت ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانیش، کە بەهۆی ئەو کانی و سەرچاوە ئاوییانەوە ژیانیان بەردەوام بوو، لایەنی کەم ئەوانەشی ڕزگاریان بوو، بونە پارووی هێزە سەربازییەکانی ئەو ناوچانە و لەناوبران. یەکێکی تر لە کاریگەرییە خراپەکانی جەنگ لەسەر ژینگەی باشووری کوردستان تا ئێستا کاریگەری ماوە، بوونی پاشماوەی جەنگی و تەقەمەنییە، کە ئەوەی تەقێنرا بووە بووە هۆی پیسکردنی ژینگە، ئەوەی مایەوە تا ئێستا بۆتە هۆی شێواندنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک کەم ناوچەی هەرێمی کوردستان هەیە پاشماوەی تەقەمەنی لێ نەبێت. کاریگەری مین لەسەر ژینگەی هەرێم هەرێمی کوردستان یەكێک لەو ناوچانەیە کە بە هۆی شەڕ و ململانێکان، ژینگەکەی بەردەوام لە ژێر هەڕەشەدا بووە، لەماوەی پەنجا ساڵی رابردووەوە کە کوردستان پێیدا تێپەڕیوە، وەکو بۆردوومانکردن، مینڕێژکردن، سووتاندن و تەنانەت کیمیابارانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، هەموو ئەوانە بوون کە بەشێکی زۆری ژینگەکەی رووبەڕووی شێواندن و پیسبوون بووەتەوە. "بەپێی ئامارەکان و ئەنجامی رووپێوییەکان، (776 هەزار) کیلۆمەتر دووجا لە ژینگەی هەرێمی کوردستان پیسبووە، هەم وەکو ژینگە هەم مەترسییەکی ترسناکە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ئاژەڵان، لەم ژمارەیەش نزیکەی (511 هەزار) کیلۆمەتر دووجا پاککراوەتەوە و (260 هەزار) کیلۆمەتر دووجا ماوەتەوە". "لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە (3 هەزار) هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە (10 هەزار و 255) كەسی دیكەش بریندار و كەمئەندام بوون، هەر لە ساڵی 1992ـەوە كە كاری پاككردنەوە لە زەوییە مینڕێژكراوەكان دەستی پێكردووە، (39) كارمەندی سەر بە دەزگای مین و رێكخراوەكانی بواری مین گیانیان لەدەستداوە و (106) كەسیشیان كەمئەندام بوون. لە ئێستاشدا چەندین تیمی گیانفیدا لە کوردستان کار دەکەن بۆ بنبڕکردنی پاشماوە جەنگییەکان کە بەیەکێک لە گەورەترین مەترسییەکانی سەدە هەژمار دەکرێ لەسەر ژینگە و ژیانی هاوڵاتیان. ژینگەی عێراق و مەترسی مین لە ئەنجامی ململانێیە بەردەوامەکان، مین بەڕێژەیەکی بەرچاو لە عێراقدا بڵاوبووتەوە، بەتایبەت لە سەرەتای شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵی 1980 ەوە، دواتر ڕژێمی عێراقی بە سەرۆکایەتی سەدام حوسێن پەلاماری کوێتی دا لە ساڵی 1991، پاشان لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003، دواتر ململانێی تائیفییەکان، کە بووە هۆی سەرهەڵدانی (داعش)، و کۆنترۆڵکردنی یەک لەسەر سێی ناوچەکانی عێراق لە ساڵی 2014، تا کۆتایی ساڵی 2019، عێراق ڕاپۆرتی پیسبوونی ڕووبەری (ملیۆنێک و 200 هەزار) کیلۆمەتر چوارگۆشەی بە مینی دژە مرۆیی ڕاگەیاند. بەپێی خەمڵاندنەکان لە ساڵی 2019، زیاتر لە 110 ملیۆن مین لەسەر زەوی دانراون، تا مانگی تشرینی یەکەمی 2020، 60 وڵات و ناوچە بە مینی دژە مرۆیی پیس کراون، لە کۆی 60 وڵاتەکە 33 وڵاتیان لایەنی ڕێککەوتنامەی قەدەغەکردنی مینن. لابردنی هەموو مینەکان لە جیهاندا، 50 بۆ 100 ملیار دۆلاری تێدەچێت و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە زۆربەی وڵاتانی زیانلێکەوتوو هەژارترینن، تێچووی پاککردنەوەی مین بارگرانییەکی زۆر دەبێت لەسەر ئابورییان. گرفتە بەرچاوەکانی جەنگ لەسەر ژینگە 1. گرفتێکی بەرچاوی شەڕ و ئاڵۆزییەکان، گۆڕینی دیموگرافیای دانیشتوانە، کە زۆر جار ئەمەیان دەبێتە هۆی شێواندن و تێکدانی ژینگەی سرووشتی و بەکارهێنانی زەوییە کشتوکاڵییەکان و ناوچە دارستانەکان و بەکارهێنانیان وەکو شوێنی خۆحەشاردان و نیشتەجێ بوونی کاتی و دوور مەودا لەلایەن هاوڵاتیانی نیشتەجێی شارەکان. ئەم زیانانە دوای کۆتایی هاتنی ململانێ و شەڕەکانیش بۆ دەیان ساڵ بەردەوام دەبن. 2. کاریگەرییە ژینگەیی و کۆمەڵایەتییەکانی شەڕ قووڵ و درێژخایەنن، بەشێکی زۆریان وەکو پیسبوونی ژینگە زۆر دوای وەستانی شەڕەکە بەردەوام دەبێت و دەبێتە هۆی زیانی گەورەی ژینگەیی بۆ ناوچەکە. 3. ژینگە لە کاتی شەڕە چەکدارییەکان تووشی کاریگەریی وێرانکەر دەبێت، لە سەرو هەموو کاریگەرییە ژینگەییەکان پیسبوونە کە لە ئەنجامی شەڕەکانەوە دروست دەبێت، لێکەوتەی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دەهێنێت. 4. لە ساڵی 1990ەوە جیهان بەهۆی شەڕەوە (ملیۆنێک و 220 هەزار) کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دارستانەکانی لەدەستداوە، ئەمەش قەبارەی گەورەی لەناوچوونی ژینگە دەخاتە ڕوو. 5. لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو؛ جیهان بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە 83%ی شیردەرەکانی کێوی و 50%ی ڕووەکەکانی لەدەستداوە، شەڕەکان ڕێژەی لەناوچوونی جۆرەکان خێراتر دەکەن، ئەمەش مەترسییەکی جددی لەسەر هاوسەنگی ئیکۆلۆژی جیهانی دروست دەکات. 6. کاریگەری شەڕ لەسەر لەناوبردنی ژینگە؛ شەڕەکان هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر ژینگەی جیهانی، دەردانی گازی گەرمخانەیی زیاد دەکەن و ئیکۆسیستەمەکان لەناو دەبەن، سوپا و ململانێکان بەرپرسیارن لە (5.5%)ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی. 7. بۆمب و تەقەمەنی زیانێکی زۆر بە خاک و ئاو دەگەیەنێت، ئەم پیسبوونە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبێت. 8. دارستانبڕین و بیابانبوون؛ لەکاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکان بە مەبەست دارستانەکان دەسوتێنرێن بۆ ئەوەی ڕێگری لە نەیاران بکەن، وەک لە جەنگی ڤێتنامدا کە ملیۆنان دۆنم دارستانی لەناوبرد. 9. ململانێکان گیانلەبەرە کێوییەکان کەم دەکەنەوە: بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ڕەنگە تا (٩٠%)ی گیانلەبەرە کێوییەکانی گەورە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا لەنابچن. 10. پیسبوونی ئاو و خاک؛ بە ئامانجگرتنی بەنداو و ڕووبارەکان لە ململانێکاندا (بۆ نموونە ڕووباری فورات لە سوریا) دەبێتە هۆی قەیرانی ئاو و پیسبوونی ژینگە. 11. پاشماوەی جەنگ و تەقەمەنی پیسبوو، وەکو یۆرانیۆمی کەمبووەوە، دەبنە هۆی پیسبوونی درێژخایەنی خاک و ئاوی ژێر زەوی. 12. پیسبوونی کیمیایی و تیشکدەر تەقەمەنی تیشکدەر و کیمیایی دەبێتە هۆی نەخۆشی درێژخایەن و شێرپەنجە و شێواوی. 13. بەکارهێنانی چەکی سووتێنەر (فسفۆڕی سپی) لە لوبنان و غەززە زەوی کشتوکاڵی لەناو دەبات و شوێنەواری نەسڕاوە بەجێدەهێڵێت. 14. دەردانی کاربۆن و گۆڕانی کەشوهەوا. بۆ نموونە شەڕی ئۆکرانیا لە ساڵی یەکەمیدا 120 ملیۆن تۆن هاوتای CO2 بەرهەم هێنا، کە زیاترە لە خودی کۆماری چیک. 15. چالاکییەکانی ئاوەدانکردنەوە، وەک پیشەسازی چیمەنتۆ و لەناوبردنی ژێرخانی ئابووری بڕێکی زۆر کاربۆن زیاد دەکەن. تێچووی ژینگە دوای جەنگ بۆ نمونە خەمڵاندنەکان بۆ تێچووی زیانەکانی ژینگە لە ئۆکرانیا تەنها تا مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ دەگاتە (٥٦ ملیار) دۆلار. درووستکردنی دارستان و پاککردنەوەی خاک و ئاو پڕۆژەیەکی درێژخایەن و گرانبەهایە کە پێویستی بە دەیان ساڵە هەیە بۆ چاکبوونەوە. شەڕەکان نەک تەنها زیان بە مرۆڤەکان دەگەیەنن؛ هەروەها زیانێکی قووڵ و درێژخایەنی ژینگەیی دەگەیەنن: لە ناوبردنی دارستان و ئاژەڵەکانەوە، تا پیسکردنی ئاو و خاک، بەرزکردنەوەی دەردانی کاربۆن و شێواندنی کەشوهەوا، تێچووی ژینگەییمان لە زیانێکی زۆری تەندروستی و جوگرافی و ئابوورییەوە دەست پێدەکات و پێویستی بە دەیان ساڵ و سەرچاوەیەکی زۆر هەیە بۆ چاککردنەوە. جەنگەکان بەرپرسیارن لە 5.5%ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی شەڕ و ململانێکان نەک هەر کاریگەریی وێرانکەریان لەسەر ژیانی خەڵک هەیە، بەڵکو کاریگەری نەرێنیشیان لەسەر ژینگە هەیە و بەشدارییەکی بەرچاویان هەیە لە گۆڕانی کەشوهەوادا. لە کاتی شەڕ و ململانێ چەکدارییەکاندا زۆرجار پاراستنی ژینگە لەبەرچاو ناگیرێت، لەو ململانێیانەی کە ڕۆژانە خەڵکی مەدەنی بێتاوان دەمرن، بە شێوەیەکی تێگەیشتوو گرنگی بە ڕزگارکردنی ژیان و پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی دەدرێت، بەڵام نابێت کاریگەرییە کارەساتبارەکانی ململانێ سەربازییەکان لەسەر ئیکۆسیستەمەکان لەبیر بکەین. کەرتی سەربازی چۆن بەشداری لە گۆڕانی کەشوهەوادا دەکات؟ سوپاکان بڕێکی زۆر لە سووتەمەنی بەردینی بەکاردەهێنن، کە دەردانی کاربۆنی زۆریان هەیە. ڕێژەی دەردانی کاربۆنی سەربازی لە جیهاندا لە پلەی چوارەمدایە، دوای ئەمریکا، چین و هیندستان. ئەگەر سوپای ئەمریکا بەتەنها وەک نەتەوەیەکی جیا لە قەڵەم بدەین، ئەوا لەنێو گەورەترین پیسکەرەکانی هەسارەکەدا دەبێت. مەرج نییە هەندێک لە دەردانی گازی ژەهراوی سەربازی تەنها لە کاتی جەنگدا سنووردار بێت، بەڵکو لە کاتی شەڕدا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیاد دەکات، لە گەورەترین سەرچاوەکاندا سووتەمەنی بۆ تانک و کەشتییە دەریاییەکان گەورەترین هەڕەشەن بۆ سەر ژینگە. سەرچاوەکانی تر بریتین لە بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی، یان جێگیرکردنی سەرباز، بێگومان ئەو وێرانکارییەی کە بەهۆی بۆردومانەکانەوە دروست دەبێت، وەک ئاگر و دوکەڵ، هەروەها زیادبوونی بەرچاو لە کەرەستەی ڕووخاندن و داروپەردوودا هەیە کە لە ئەنجامی داڕمانی بیناکان لە کاتی ململانێکاندا دروست دەبێت، بینا وێرانبووەکان پێکهێنەری بڕێکی زۆر پاشماوەی بیناسازی دەکەن کە ڕیسایکلکردنی ئەستەمە. جەنگ و لەناوچوونی ئاژەڵ و باڵندەکان شەڕەکان گیانلەبەرە کێوییەکان و جۆراوجۆری زیندوو لەناو دەبەن، زیانەکان بەهۆی ململانێکانەوە دەتوانن تا لەسەدا ٩٠ی ئاژەڵە گەورەکان لە ناوچەیەکدا بکوژن، لە زۆر شوێن جۆرە ڕەسەنەکانی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، جگە لەوەش شەڕەکان ئاو و خاک و هەوا پیس دەکەن و ژیان بۆ مرۆڤەکان ناپارێزراو دەکات. سوپای جیهان 5.5%ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی بەرپرسیارە، بەڵام زۆرێک لە حکومەتەکان داتای دەردانی گازی ژەهراوی لە چالاکییە سەربازییەکان ڕاپۆرت ناکەن، بۆیە ڕەنگە ئەو ڕێژەیە زۆر زیاتر بێت، لەڕاستیدا ململانێ سەربازییەکان ساڵانە زیاتر دەردانی گازی گەرمخانەیی بەرهەم دەهێنن لە چاو پیشەسازییەکانی فڕۆکەوانی و کەشتیوانی بەیەکەوە، بەڵام بەڵگەنامەکردنی دەردانی گازی ژەهراوی سەربازی لە مێژە چاوپۆشی لێ کراوە. تەنها لەگەڵ دەستپێکردنی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا یەکەم هەوڵی گشتگیر بۆ بەڵگەنامەکردن و هەڵسەنگاندنی دەردانی گازی گەرمخانەیی لە کاتی شەڕەکانی سەردەمی جەنگدا ڕوویدا. بەپێی دوایین خەمڵاندنەکان، دەردانی گازی گەرمخانەیی لە ماوەی ساڵی یەکەمی دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، یەکسان بووە بە 120 ملیۆن تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، ئەمەش زیاترە لەوەی کە تەواوی کۆماری چیک لە هەمان قۆناغدا بەرهەمی هێناوە و چوار ئەوەندەی وڵاتی سلۆڤاکیایە. لە غەززە کوشتن نەک تەنها شەڕی ئۆکرانیا، بەڵکو شەڕی بەردەوامی غەززە کاریگەریی وێرانکەری لەسەر ژینگە هەیە، مانگەکانی یەکەمی ململانێکان گازی گەرمخانەیی زیاتری بەرهەمهێنا لە چاو دەردانی کۆی گشتی 20 وڵاتی پیسکەری کەشوهەوا لە یەک ساڵدا. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، زۆرینەی ڕەها (زیاتر لە 99%)ی ئەم دەردانی گازە گەرمخانەییانە دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و لەشکرکێشی زەمینی بۆ سەر غەززە، لە ناوچەیەکدا کە بارودۆخی ژیان لە ئێستاوە کارەساتبارە بۆ دانیشتوانی ناوچەکە، هێرشکردنە سەر ئیکۆسیستەمەکان دۆخەکە چەندین هێندە خراپتر دەکات. هێشتا تەواوی زیانە ژینگەییەکانی غەززە تۆمار نەکراون، بەڵام شیکاری وێنەی مانگی دەستکرد دەریدەخات کە نیوەی دار و زەوییە کشتوکاڵییەکان لەناوچوون. شەڕی بەردەوام کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر ئیکۆسیستەمەکانی غەززە و جۆراوجۆری زیندوو. بانگەوازەکان لە زیادبووندان بۆ ئەوەی زیانەکانی غەززە وەک ئیکۆکوژی بناسێنرێت و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت وەک تاوانێکی جەنگی ئەگەری. بەشدارێکی سەرەکی لە گەرمبوونی جیهان. ئاوەدانکردنەوە و سەردەمی دوای جەنگ کاتێک ململانێ سەربازییەکان کۆتایی هات، پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان دەبێت. دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی گازی ژەهراوی بەرچاو لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، ئەمەش پیشەسازی چیمەنتۆ دەگرێتەوە کە بەرهەمهێنانی پێویستی بە دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی بەرچاو هەیە، هەروەها دەردانی بێکۆنتڕۆڵی تەقەمەنی بەکارنەهێنراو، ئەمەش دەبێتە هۆی پیسبوونی زیاتر. تەنها لە ئۆکرانیا ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی جەنگی تێکچوو بە واتای دەردانی نێوان 200 بۆ 400 ملیۆن تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دێت. نەک تەنها بیناکان ئاوەدان دەکرێنەوە، بەڵکو ژینگەکە بەتایبەتی ساڵانێکی زۆری دەوێت تا نۆژەن بکرێتەوە، ئەمەش بەپێی جۆری دیاریکراو و ماوەی شەڕەکە دەبێت، کاتێک چالاکیی شەڕکردن وەستا، مەترسی بە بیابانبوونی بەرفراوان و لەدەستدانی زەوی بەهۆی کەمیی ئاوەوە هەیە. کاریگەری شەڕ لەسەر ژینگە زۆر گەورەیە. دەردانی گازی ژەهراوی لە شەڕدا کاریگەری نەرێنی بەرچاوی لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا هەیە و هەڕەشە لە ئاسایشی کەشوهەوامان دەکات. بۆیە گرنگە وەک دەرئەنجامەکانی تری ململانێ سەربازییەکان، وەک قەیرانی مرۆیی یان زیانەکانی ئابووری، بە جددی وەریانبگرین. چارەسەر چییە؟ ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان: سەرەڕای ڕێککەوتننامەکانی ساڵی ١٩٧٧ بۆ پاراستنی ژینگە لە شەڕی چەکداریدا، بەڵام هێشتا بە کردەوە پابەندکەر نین بۆ هەموو لایەنێک. سزای ژینگەیی: داوای سزا دەکرێت بەسەر ئەو لایەنانەی کە لەکاتی شەڕەکاندا زیانێکی بەرچاو بە ژینگە